هێندێک تێبینیی زمانی 34
حه‌سه‌نی قازی
ئه‌رێ خه‌ڵکینه " ستراتیژ " یانی چی؟
له‌و ڕۆژانه‌دا ته‌ماشای کاناڵی مانگیله‌ی " کوردستان"، کوردستان تێ‌ڤی م ده‌کرد، چاوم به ڕێکلامێک که‌وت ئه‌و کاناڵه بۆ به‌رنامه‌یه‌کی خۆی به نێوی " ستراتیژ" بڵاوی ده‌کرده‌وه. من به‌رنامه‌که‌م نه‌دیوه و نازانم نێوه‌رۆکی چییه و چۆنه؟ به‌ڵام، له به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی من له نووسینی ئه‌و دێڕانه پێوه‌ندی به نێوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌که‌وه نییه، به‌ڵکوو سه‌رکۆنه‌ی نێوه سهیرهکهیهتی ، بۆیه لێره دا هه‌ر به په‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه خه‌ڕیک ده‌بم و چ "ستراتێژییهکهم" له حاند نێوه‌رۆکه‌که‌ی نییه.
ئه‌من وای بۆ ده‌چم ئه‌و وشه‌یه گۆیا به کوردیکراوی " ستراتیج" ی عه‌ڕه‌بی بێ که عه‌ڕه‌ب ئاخێوه‌ران ئه‌و وشه گرێکییهیان له گه‌ڵ ده‌زگای ده‌نگسازی خۆیان گونجاندووه و " ستراتێژیا"ی یۆنانی یان کردووه به " ستراتیج"
با بزانین جارێ وشه‌که واتای چییه؟ قامووسی مێریام – وهبستری ئینگلیسی ئاوای لێکده‌داته‌وه وده‌ڵێ: وشه‌ی " ستراتێزی"، له ڕووی چه‌شنه‌وه، ناوه، تاکه، کۆی ده‌بێ به " ستراتێژیز"، له ڕه‌چه‌ڵه‌کی یۆنانی "ستراتێزی" به مانای " پێوه‌ندی" که‌وتووه‌ته‌وه و ئه‌ویش له وشه‌ی " ستراتێگۆس" وه‌رگیراوه و له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی 19، وردتر له ساڵی 1810ی زاینییه‌وه داکه‌وتووه. واتاکانی :
(1) زانست و هونه‌ری ده‌کارهێنانی هێزی ئابووری، ڕوحی و عه‌سکه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌ک یان گرووپێک له نه‌ته‌وان بۆ ئه‌وه‌ی پشتیوانی لانی زۆر بکه‌ن له‌و سیاسه‌تانه‌ی له سه‌رده‌می ئاشتی یان شهر دا وه‌خۆ کراون.
(بێ) ئه‌و زانست و هونه‌ره‌ی له لایه‌ن فه‌رمانده‌ری عه‌سکه‌رییه‌وه له مه‌یدانی شهر دا ده‌کار ده‌هێندرێ بۆ وڵامدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی له‌بارتری دوژمن. (پێ) شیوازێک یان نموونه‌یه‌ک له به‌کارهێنانی ستراتێژی.
(2) پلانێک یان مێتۆدێکی به وردی داڕێژراو: ستراتاگێم ێکی ژیرانه: هونه‌ری داڕشتن یان به‌کارهێنانی ستراتاگێمان بهرهوئامانجێک
دوای ئه‌وه‌ی مانای وشه‌ی ماکی " ستراتێژی" مان بۆ ڕوون بووه‌وه، حه‌ق وایه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی که‌ی تیڤی، ئه‌و نێوه ناقۆڵایه واته " ستراتیژ" که نه یۆنانییه، و نه کوردی بگۆڕێ و بیکا به " ستراتێژی" که هه‌م له گه‌ڵ ده‌زگای ده‌نگسازی کوردی ده‌گونجێ و هه‌میش ڕه‌نگه ببێته سه‌رمه‌شقێک بۆ چلۆنایه‌تی وه‌خۆ کردن و ده‌کار هێنانی وشه و کوته‌ی خوازراوه له زمانی کوردی دا.
دیاره ڕه‌نگه به‌ڕێوه‌به‌رانی کوردستان تیڤی وڵام بده‌نه‌وه و بڵێن به‌رنامه‌ی خۆنه به کوردی و نێوێکی به سه‌قه‌ت وه‌رگیراوی عه‌ڕه‌بی لێ ده‌نێین به که‌س چی؟!
ئه‌دی بۆ باسی "تیۆر" ناکه‌ی، که له باتی "تیئۆری" به کاری دێنن؟ کوردی باشوور په‌ندێکیان به سه‌ر زمانی کوردی هێناوه با به سه‌ر ده‌واری شڕی نه‌هێناوه!
ReplyDeleteسه‌یران