tag:blogger.com,1999:blog-3958617843196871919.post1278252411137361944..comments2024-03-07T21:42:35.417+01:00Comments on RUWANGE |----------------| ڕوانگه: وه‌کی دی "وه‌ک ئیدی" ڕاهێزان و ڕاهێزاندنRuwange --- ڕوانگهhttp://www.blogger.com/profile/03234661697450203797noreply@blogger.comBlogger1125tag:blogger.com,1999:blog-3958617843196871919.post-76216186645590602942007-04-12T01:48:00.000+02:002007-04-12T01:48:00.000+02:00به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن!دیاره ئه‌وی ده‌رمبڕیوه بۆچوون...به‌ڕێز کاک حه‌سه‌ن!

دیاره ئه‌وی ده‌رمبڕیوه بۆچوونی خۆمه و هه‌ر ده‌بێ واش بێ؛ نازانم مه‌به‌ستت له "ته‌نێ ده‌کرێ وه‌ک ده‌ربرێنێکی که‌سی دابندرێ" چییه! هه‌ر ده‌بێ مه‌سعوود محه‌ممه‌د بۆت بنرخێنێ هه‌تا به هێندی بگری؟!
سه‌باره‌ت به "وه‌کی دی" به داخه‌وه باسه‌که‌ت به لاڕیدا بردووه و به نموونهکانتڕا دیاره که "وه‌کی دی"ت هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه سه‌ره‌ونخوون چه‌قاندووه، بۆیه نابێ چاوه‌ڕوانی به‌ره‌که‌ی بین! هه‌ر لێیگه‌ڕێین باشتره!
من ناڵێم زمانناسم، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌وی تۆزقاڵێک سه‌ری له زمان ده‌ربچێ ده‌زانێ ئه‌وه‌ی کوردی باشوور ده‌یکه‌ن "سه‌لیقه‌ی زمانی" نییه و "سه‌قه‌تکردنی زمان"ه. قیامه‌تیش ڕانابێ ئه‌گه‌ر یه‌کێک بڵێ ئه‌و شێوازه‌ی ئه‌وان ڕه‌چاوی ده‌که‌ن هه‌ڕه‌شه‌یه‌که له زمانی کوردی. "پێوانه‌کانی ژیربێژی" به چ ڕببهیهک ده‌پێوی که به بۆچوونێکی وا هه‌ڵده‌چی؟! هه‌ر کورده‌کانی باشوور، ئه‌وانه‌ی دڵسۆز و لێزانی زمانن، چه‌ند جاران ڕایانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌وته له باشوور به‌ری نه‌گیرێ زمانه‌که‌مان ده‌فه‌وتێنێ. هه‌ر زمانناسێک شێوازێکی هه‌ڵه‌ی ده‌ربڕین بکاته پێوانه بۆ دیتنه‌وه‌ی نهێنییه‌کانی زمان، ناکرێ به زمان‌ناس دابندرێ. پێم سه‌یره تا ئێستا هه‌ستت به‌و مه‌ترسییه نه‌کردووه که له باشوور تووشی زمانی کوردی بووه و خهریکیشی به بیانووی "زمانی ده‌وڵه‌تی" ڕێیان بۆ خۆش ده‌که‌ی که هه‌ر وا مل پێوه نێن!
من نامه‌وێ خزمه‌ته‌کانی مه‌سعوود محه‌ممه‌د کوێر که‌مه‌وه. ده‌مه‌وێ بلێم هه‌رچی ئه‌و گوتوویه نابێ بێ ئه‌م لاو ئه‌و لا به ڕاست دابندرێ. سه‌باره‌ت به "ڕاهێزان" و "ڕابه‌زین" بۆچوونه‌که‌ی به هه‌ڵه ده‌زانم و پێموایه جه‌نابیشت بناغه‌ی کاره‌که‌ت له‌سه‌ر هه‌ڵه داڕشتووه بۆیه زه‌حمه‌ته لێک حاڵی بین. ئه‌و وتانه‌ی مه‌سعوود محه‌ممه‌دیش که وه‌ک نموونه بۆ سه‌لماندنی بۆچوونه‌که‌ت نووسیوتنه‌وه پێویسته بکرێن به کوردی هه‌تا کوردێک تێ‌یان بگا. وه‌ک جاری پێشووش گوتم "وشه‌کان کوردین[زۆربه‌یان نه‌ک هه‌موویان] به‌ڵام داڕشتنه‌که کوردی نییه.

به داخه‌وه‌م که ئه‌وه‌ی ئێستا به زمانی کوردی ده‌کرێ باش به ده‌واری شڕی نه‌کردووه! پێموابوو دڵسۆزانی خۆت ئاسایی ده‌توانن دڕوویه‌ک له قالبی ئه‌و زمانه هه‌ڕه‌شه‌لێکراوه ده‌ربێنن، به‌ڵام وادیاره دڕووئاژنتری ده‌که‌ن و به پێوانه‌ی ده‌مارگرژی و ئێحساسات داروپه‌ردووی هه‌ڵده‌ته‌کێنن! من نامه‌وێ ڕێبواری ئه‌و ڕێگایه بم و ڕێ بۆ ڕه‌وتێکی هه‌ڵه خۆش بکه‌م. به داخه‌وه به‌و شێوازه‌ی جه‌نابت ڕه‌چاوی ده‌که‌ی ناکرێ باسه‌که وا په‌ره‌ی پێ بدرێ که ئاکامه‌که‌ی کردنه‌وه‌ی گرێیه‌ک بێ! بۆیه هه‌تا نه‌بۆته گرێپووچکه له‌و باسه ده‌کشێمه‌وه.

ماڵاوا!Anonymousnoreply@blogger.com