
وەپاڵ دانی تاوانی "پانترکیست" لە تێکۆشەرانی کاروباری مەدەنی ئازەربایجان
ساڤالان
١٣ی ئاوریلی ٢٠١١
باکۆ تەورێز
ئەو کەسانەی لە سەرکەوتنەکانی بزووتنەوەی نەتەوەیی ئازەربایجان و هاتنە گۆڕی داوخوازە ئینسانییەکانی زەرەری جیدییان وێکەوتووە یان پڕۆژەی دژە ترکی خۆیان بە تێکشکاو دەبینن، هەمیشە دەست دەکەن بە نێو ونرتکە لێدان و تاوان وەپاڵ دانی تێکۆشەرانی مەدەنی مافەکانی ئازەربایجان. ئەدەبییاتێکی هاوبەشی کە هەم کۆماری ئیسلامی و هەم ئۆپۆزیسیۆنەکەی بە کاری دەهێنێ.
پێنج خاڵ سەبارەت بە تاوانی " پان ترکیست " ێتی:
یەک- زۆر لەو تێکۆشەرانەی کە ئەو تاکوتەرایانە و دادگاکانی شۆڕش پێیان دەڵێن پانترکیست تەنیا لە فکری زییندووکردنەوەی مافی خۆیان دان و دەیانەوێ ترکی ببێ بە زمانی ڕەسمی. ئەو کەسانە نەک هەر پانترکیست نین،بەڵکوو زۆر لەوان لە جێدا بیرو ڕای ناسیۆنالیستیشیان نییە و تەنێ بە دوای ئەوەوەن مافی مرۆ بەرقەرار بێ.
دوو- ناکرێ بە هەموو تێکۆشەرانی سەربەخۆیی خوازی ئازەربایجان بگوترێ پانترکیست. چونکە هێندێک لەوان کە داواکاری سەربەخۆیین،بە دووی ئەو ئامانجەوە نین کە هەموو ناوچە ترکییەکان یەکگرتوو بکەن.
سێ- ئەو پانانەی کە بیر لە یەکێتیی نەتەوە هاوزمان و هاو کولتوورەکان دەکەنەوە و دەیانەوێ ئەو یەکێتییە بە ڕێگای دامەزراندنی دەوڵەتێک بەدەست بهێنن،لە خەیاڵ دا دەژین، جا چ جیاوازی نییە پان عەڕەب بن یان پان فارس یان پان ترک و یان پان کورد.
چوار- پانی ئاواش هەن کە پێکێشی دەکەن نەتەوەی بە کولتووری جیاوازەوە بە هەر قیمەتێک بێ باببێ لە چوارچێوەی ووڵاتێک دا ڕابگرن و بۆ پاراستنی یەکپارچەیی ووڵاتێکی ئاوا بە تووڕەیی و شەڕانی بوونێکی تەواوەوە ئامادەی سەرکوتکردنی هەموو دژبەرانی خۆیانن. ئەو پانانە زمانی ئێتنیسیتەیەک بە سەر ئێتنیسیتەیەکی دیکە دا دەسەپێنن و تەنێ زمانێکی ڕەسمییان قەبووڵە. نموونەی ئاشکرای ئەو پانێتییە، پان ئێرانیستەکانن، خەسڵەتی وەک دەمارگرژی نائاسایی سەبارەت بە یەکپارچەیی ئێران، دژایەتی لەگەڵ ڕەسمی بوونی زمانی ترکی لە ئێران و هەڕەشە کردن لە دژبەران و... ئەم ڕوانگەیە لە نێو گشت چینەکان و لە نێو گۆیا ڕووناکبیرانی لێبێراڵی ئێرانی دا ڕوانگەیەکی باڵادەست و زاڵە.
پێنج- پانە مۆدێڕنەکان ئەو جۆرە پانانەن کە لە فکری دامەزراندنی ووڵاتێکی گەورە و خەیاڵی دا نین بەڵکوو ئامانجی وەک دامەزراندنی فێدراسیۆنیان هەیە کەلە ووڵاتانی هاو زمان و هاو کولتوورپێک هاتبێ. ئەو پانانە نکووڵی لە مافی ئێتنیسیتەی دیکە ناکەن و سەرکوت کردنی زمانی جۆر بە جۆر بە پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆ دەزانن.من خۆم سەر بەو دەستەیە دەزانم. من پان ترکیستێکم.
سەرچاوە: http://www.iranian.com/main/blog/savalan-13
No comments:
Post a Comment