Tuesday, February 4, 2025

کۆمیتەی کاروباری دەرەوە، شاهیدی دانی زارەکی : بارودۆخی سووریا،HC 668

 هاوس ئاف کامنس [ مەجلیسی هەڕەمەی بریتانیا]

کۆمیتەی کاروباری دەرەوە
شاهیدی دانی زارەکی : بارودۆخی سووریا،
HC  668 
سێشەمە ٢٨-ی ژانڤییەی ٢٠٢٥
بە فەرمانی هاوس ئاف کامنس سیایی ئەو دانیشتنە لە ٢٨-ی ژانڤییەی ٢٠٢٥ بڵاو دەبێتەوە.

ئەندامانی ئامادەی کۆمیتە: ئێمیلی تۆرنبێری (سەرۆک)
، ئافرا براندرێت؛ فیل بیرکل؛ دان کاردن؛ رێچارد فۆرد؛ بلێر مەکداگل: ئیبتیسام موحەمەد، ئێدوارد مۆرلۆ؛ سێر جان وتینگدەیل
شاهیدەکان
لینا خەتیب، پسپۆڕ و فێلۆی بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا لە خانەی بیری چاتم هاوس، سیمۆن کۆلیس، سەفیری پێشووی بریتانیا لە عێڕاق، سووریا، قەتەر و عەڕەبستانی سعوودی

تاقی کردنەوەی شاهیدەکان
شاهیدەکان: دوکتور لینا خەتیب و سیمۆن کۆلیس

سەرۆکی کۆمیتەی کاروباری دەرەوە ئێمیلی تۆرنبێری :ئەمە دانیشتنێکی دیکەی کۆمیتەکەمانە

لەسەر بارودۆخی سوریا و ئەمڕۆ بەڵگەی زۆر باشمان لەبەردەست دەندرێ لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو پانێڵمان هەیە و پانێڵی یەکەمیش ئەمەیە: تکایە ئەگەر دەکرێ خۆتان بناسێنن؟

دوکتور خەتیب: سڵاو من لینا خەتیبم. من لە پێش ململانێکانەوە ماوەیەکی زۆر زۆر درێژە لەسەر سوریا کاردەکەم و پسپۆڕم لە چاتام هاوس. لە بەرنامەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا

تۆرنبێری:  پێشتر لانیکەم جارێک چاومان پێتان کەوتووە، و زۆر سوپاس بۆ یارمەتیدانتان، بۆیە کاتێک چاتام هاوس زانیارییە کورتەکانیان پێداین، قسەکانی بەڕێزت زۆر یارمەتیدەر بوو.

سیمۆن کۆلیس: ئەمن دوایین باڵیۆزی بریتانیا لە سوریا بووم، بەر لەوەی  باڵیۆزخانەکەی دابخرێ لە بیست و دووی شوباتدا، ساڵێک دوای  ڕاپەڕین ، دوای ئەوە باڵیۆز بووم لە عێراق و سعودیە. لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا وەک ڕاوێژکارێک لە سەر پرس و کاروباری لە مەڕ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کارم کردووە

تۆرنبێری: زۆر سپاس بۆ هەردووکتان کە هاتن. کۆمەڵێک پرسیارمان هەیە . بەڵام ڕەنگە پێویست بێت بزانین

ئایا سەرتان سوڕما لە ڕووخانی لەناکاوی ڕێژێمی ئەسەد لە مانگی دێسامبر دا؟


دوکتور خەتیب: من سەرم سووڕ نەما ، چونکە دەمزانی ئەوە ڕوودەدا لەبەر ئەوەی پێوەندیم لەگەڵ کەسانێک لە ناوخۆی سوریادا هەبوو کە بەشێک بوون لە پلانەکە و هەروەها هێندێک ئەکتەری دیکە لە دەرەوە کە ئەمەیان دەبینی و پێشبینیان دەکرد. ڕێژێم  بەڕاستی گنخا بوو لە کاتێکدا زۆربەی جیهانی ڕۆژئاوا من وا گریمانە دەکەم  پێیان وا بوو سیستەمەکە تەواو پتەو و قایمە هەرچەندە لە تەنکەشی دابوو . خەڵک لە هەرێمەکە  ولەسەر ئەرزی واقیع شتەکان زۆر جیاوازتر دەبینن و جیاواز مامەڵە دەکەن.
 بە ڕاستی سەرسوڕمان ئەوانە دەگرێتەوە کە لە دەرەوە بوون و هەستیان بە ئاسوودەیی دەکرد بە بیستنی ئەو ڕێوایەتە زاڵە  کە ئەوە ڕێژیمێکە بەرخوە دەدا و زۆر جار بردوویەتەوە، و بە ڕاشکاوی بلێم سەرنجیان نەدەدا سەر ئەوەی لە سەر ئەرزی واقیع چ دەقەومێ، چونکە سووریا ئیدی چبڕ ئەولەویەتێکی سیاسی و تەنانەت ئی میدیاییش نەبوو.

تۆرنبێری: دکتۆر خەتیب من گوێم لێتە، بەڵام  بەرخوەدانی دەکرد: بۆ ماوەیەکی درێژ لە هەمبەر ڕاپەڕین و سەرهەڵدان دا خۆی ڕاگرت و وا وەبەرچاو دەهات  کۆنتڕۆڵی بەدەست بێ. بۆ ئێمە مانان کە لە نزیکەوە چاومان بەسەریەوە نەبوو، ئەوە چ بوو  نەمانزانی؟ چ ڕووی دەدا؟

دوکتور خەتیب: بۆ نموونە ئەو ئاڵوگۆڕەی بە سەر گرووپەکانی وەک هەیئەتی تەحریری شام دا هات. من دەستنیشانکردنی گروپەکە بە تیرۆریست نابەمەر ژێر پرسیار ، بەڵام پێموایە گرینگ نییە گروپەکان بە چ شێوەیەک دەستنیشان بکەین، پێویستە بەردەوام بە شوێن ئەوە دا بین کە ئەوان بۆ دەگۆڕدرێن. چونکە ئەوان تەنانەت وەک گرووپی تێرۆریستیش دەتوانن بگۆڕدرێن.
بۆ نموونە، من یەکێک بووم لە یەکەم کەسەکان کە بانگەشەی ئەوەم کرد ئەوان دەکرێ بگۆڕدرێن.  بە درێژایی ڕێگا لە ساڵی ٢٠١٥وە کاتێک ئەوان هێشتا هەیئەتی تەحریری شام نەبوون، ئەوان گروپێک بوون لەو کاتەدا بە بەرەی نوسرە ناسرابوون. من یەکێک بووم لە یەکەم کەسەکان بە ئاشکرا لەسەر ئەو پراگماتیزمە نووسیم کە ئەم  گروپە باوەشی تێوەردێنا.  ئەو دەم نووسیم ئەمە گروپێکە کە تمووحی سیاسی هەیە و هەرکاتێک گۆڕانکاری لە سوریا ڕوو بدا دەیەوێ ئەویش لە دەوری ماسە دانیشێ. ئەو دەمی ئەوان زیاتر لە ئەلقاعیدە دوور دەکەوتنەوە، هەر چەند ئەو دەمیش هاوپەیمانی ئەلقاعیدە بوون. من ئەو کاتە دەمگوت ئەوان خەریکی شەڕن بە دژی داعش و ڕەنگە بتوانن ئەکتەرێک بن دژی داعش لە هاوکێشەکە دا. ئەوەتا دە ساڵ دواتر ئەوە ئەو شتەیە کە ڕووی داوە.
ئەو
پرۆسەی پەرەسەندنە. بە شەوێک ڕووی نەداوە . هەیئەتی تەحریری شام لە پڕ نەبوو بە ئاکتەرێک بە هەبوونی تمووحی سیاسی و توانایی ئەوەی هەبوو  هێندێک ناوچان لە لە سووریا ئیدارە بکا. بە دەم تێپەڕینی زەمانەوە خۆی ساز دا. ئەوە شتێکە کە نابیندرێ و چاوی لێ هەتەڵە دەکرێ کاتێک گرووپان هەر مۆری تێڕۆریستییان لێ دەدرێ، چونکە ئەوە مانای وایە کە ئەو سەرنجەی دەدرێتەسەریان تەنێ لە سەر ئەو لایەنەیە و هەموو شتەکانی دیکەی کە گرووپەکە دەیکا لای لێ ناکردرێتەوە.

تۆرنبێری:  بەڕێز کۆلیس ئایا بەڕێزت واقت وڕما  دەکرێ تۆش وڵامی هەمان پرسیار بدەیتەوە؟ سەرت سوڕما؟

سیمۆن کۆلیس: بەڵێ پێموایە ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو ئەو خێراییە بوو کە ڕوویدا پێم وایە ڕێژێم وەک دکتۆر لینا باسی کرد، بە ڕوونی هیچ داهاتوویەکی نەبووە، ڕێژێم  هیچ ئایندەیەکی درێژخایەنی نەبوو . چوار ساڵە ململانێ چەقی بەستبوو ، ئەوان دەرفەتیان نەقۆستەوە بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچن. و بێگومان پشتبەستنیان بە پشتیوانی ئێران و حزبوڵای لوبنان و ڕوسیا ئەوەی بەسەر هێنان. دوایە ململانێ لە ئۆکرانیا دەستی پێکرد، ڕووسیا سەرقاڵ بوو دوای ئەوەی شەڕی غەززە دەستی پێکرد بۆیە پایە دەرەکییەکانی پشتیوانی ڕێژێم نەمان.

تۆرنبێری: شتێک هەیە کە سپاش بە هەمان شێوە مووچەی پێنەدەدرا.

کۆلیس: پێم وایە ڕێژیم دڕندانە لەگەڵ سپا جووڵاوە . سەربازە پیادەکانی سپا وەک توعمەیەک وا بوون  لە گشت ئەو ماوەیە دا، تەنانەت لە پلەی بەرزتریش دا. ڕێژێم ماوەیەکی درێژ بوو لە جێدا ببوو بە بنەماڵەیەکی تاوانبار. بنەماڵەی ئەسەد مەخلوف بنەماڵەیەکی تاوانبار بوون و بە کۆنتڕۆڵ کردنی سەرچاوەکان وەک خێزانێکی تاوانبار ڕەفتاریان دەکرد.

تۆرنبێری: ئەوە  ڕاستە براکەی کارگەیەکی تاوانکاری مادەی هۆشبەری بەڕێوەدەبرد؟

کۆلیس: بەڵێ ماهر سەرچاوەی سەرەکی داهاتیان، پێدەچێت، بازرگانی کاپتاگۆن بووبی. بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی ئەمفیتامین.

تۆرنبێری: ئێمە دواتر لەو بارەیە وەپرسیار دەکەین. باشە، کە وایە ئەتۆش سەرت سوڕما؟

کۆلیس: من سەرم سوڕماوە لە خێراییەکە، گومانم هەیە، گومانم هەیە کە ئەحمەد شەرع سەری سوڕمابێت لەوەی چۆن وا بە خێرایی لە حەڵەبەوە گەیشتە حەما. کاتێک گەیشتنە ئەوێ دەیانزانێ کە دەگەنە شامیش. حومس دوایین شوێن بوو کە ڕێژیم دەیتوانی لەوێ دەست بکاتەوە. بەڵام بەو خێراییەی کە ئەوان لە حەڵەبەوە گەیشتنە حەما و کاتێک دەرکەوت کە ڕژیم نایەوێ یان ناتوانێ حومس بپارێزێ ئەوە دوایین نیشانە بوو، کە شام دەبەستێتەوە بە ناوچەی تەنیشت دەریا کە ئەوە دڵی ناوچە عەلەوییەکانە. لە دوای ئەوە ڕێژیم نەیدەتوانی خۆی بگرێ و بەردەوام بێ. ڕاستە ئەوە زۆر بەخێرایی ڕووی دا. بەڵام کاتی ڕوودانی بە وردی چاوەڕوان نەکراو بوو نەک لە ئاستی جیهانی دا، بەڵکوو زۆر خەڵکیش لە ناوخۆی سووریا چاوەڕوان نەبوون ئەوە ئاوا لە پڕ ڕوو بدا.   

تۆرنبێری: پێش ئەوەی رێگە بدەم بە هاوکاران بۆ پرسیار کردن با ئەوەش بخەمە ڕوو ئێمە وەکوو کۆمیتەیەکی بژاردە دەورمان ئەوەیە بە شێوەیەکی ئەڕینی لەتەک وەزاڕەتی دەرەوە دا کار بکەین. و ئەمن پێم وایە بیروڕای گشتی ڕەنگە ئەو پرسیارە بکەن کە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە چ کارێکی زیاتری لە دەست دەهات بیکا بۆ ئەوەی ئەو گۆڕان و ڕووخانە پێشبینی بکا چونکە وەک دەردەکەوێ هەموو لایەک سەریان سوڕماوە لەوە. ڕەنگە وڵامی ئەو پرسیارە لای ئێوە هەبێ و پێمان بڵێن.

دوکتور خەتیب: ئەمن پێم خۆشە بە ئێوە بڵێم، ئەمن ئەوەی دەمزانی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەم لێ ئاگادار کرد، لە مانگی فێورییەی ساڵی ٢٠٢٤. ئەمن وەبیرم هێنانەوە و بە نووسینیش بۆم نووسین. ئەمن گشت ئەو زانیارییانەی هەمبوو لەبەر دەستم نان سەبارەت بەوەی لە ناو سوریا دا چ دەگوزرا. بەڵام ڕاستتان پێ بڵێم ئەو دەمی وەکوو زۆر لە وڵاتانی دیکە لە ئوڕووپا و لە ئەمریکاش، سووریا لە ئەولەوییەت دا نەبوو تەنانەت ئەگەر ئێوە زانیاریشتان بۆ هاتبا کە کاروبار لە سەر زەوی واقیع دا خەریکە دەگۆڕدرێن، دواجار ئەگەر بابەتەکە ئەولەوییەتێکی سیاسەتی دەرەوە نەبێ بۆ وڵاتەکە، ئەو زانیارییانەی کە دەدرێن و پێشکێش دەکرێن تەنیا قەید دەکرێن و بە لاوە دەنێرێن و بەڵێ فڵانەکەس فڵان شتی بە ئێمە گوت. جا بۆیە بۆ من ئەوە گرینگە بڵێم من پێکێشیتان لەگەڵ دەکەم مەکەونە داوی ئاسوودەیی و پاڵ لێ دانەوە کاتێک ئێمە لە گەڵ کاروباری ئەو هەرێمە یان هەرێمێکی دیکە ڕووبەڕوو دەبین.

تۆنبێری: ئەوە مەسەلەی لەسەرتاقە دانانی کێشەیەکە وایە؟ بۆیە خەڵک وای دادەنێن شتێک کە لە سەر تاقە داندرا دەکرێ قەید بکرێ و لەجیاتیان مرۆف خەریکی بابەتی زۆر ڕۆژانەتر بێ؟

خەتیب: بەڵی وایە. هیچ دۆخ و حاڵەتێکی کە هەیە واتە هیچ ستاتوس کۆیەک داییمی و یەکجارەکی نییە. زۆر جار وایە ئەو سیاسەتەی کە لە ناو قوتوویەکی تایبەتی دا دا دەندرێ.چونکە دیارە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە لەگەڵ هەموو جیهان ڕووبەڕوویە و دەبێ پێیەوە خەریک بێ و هەرێمێکی تایبەتی ناکرێ ئەولەوییەتی هەرە لەسەرەوە بێ. لەگەڵ ئەوەشدا کاتێک باس دێتە سەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بارودۆخێکی تایبەتی هەیە کە ئەمن دەبینم دووبارە بووەتەوە ئەویش ئەوەیە کە کێشەکان بوون و دەبن بە شتێکی نۆرماڵ و ئاسایی. جا بۆیە چاوەڕوان دەکرێ کە لەو هەرێمە دا کێشە و ئالۆزی ئاوا هەبێ کە لە سەر تاقە دابندرێن یان بۆ ماوەی درێژ بەردەوام بن هەر وەک ئێمە لە جەرەیانی هێرشی قێزەوەنانە و تۆقێنەرانەی ٧-ی ئۆکتۆبر دا شاهیدی بووین و کردەوەی حەماس و بارودۆخ لە سووریا، لە ڕاستی دا هیچ شتێک نییە بە ناوی کێشەی ڕەشکردن کە بتوانین لەگەڵی بژین و دەرببەین.

تۆرنبێری : بەڕێز کۆلینس ئێوە دەتانەوێ شتێک بڵێن. ئێمە لێت نادەین ، پێمان خۆشە وەزاڕەتی دەرەوەتان بە جێهێشتووە.  

کۆلیس: ئەمن پێنج ساڵە ئەوێم بەجێ هێشتووە و بە دڵنیاییەوە لێرە نیم کە ڕاستەو خۆ بە ناوی ئەوان قسە بکەم. لە سەر پرسیاری ئەوەی کە ئایا دەکرا ڕووداوەکان پێشبینی بکرێن، ئەمن دڵنیانیم ئەوە چ جیاوازییەکی دەهێنا ئاراوە لە مەڕ ئەوەی لە سەر ئەرزی واقیع دا قەوما. با بڵیین خەڵک پییان وابووبێ کە ئەوەی ڕوویدا بە ئەگەڕێکی ڕێ تێچوو داندارابێ کە ڕژیم لە چوارچێوەیەکی زەمانی دیاریکراو دا بڕووخێ. ئەو ڕاستییەی کە ئەو دواجار تێک قرما هیچکس چاوەڕوانی ئەوەی نەدەکرد ئەو رێژێمە بەرگە بگرێ و بمێنێتەوە. هیچ داهاتوویەکی نەبوو. سووریا هیچ داهاتوویەکی نەبوو لە ژێر سایەی ئەو رێژێمە دا. بەڵام لایەنی کاتی داڕووخانی و تەبیعەتی ئەو داڕمانەی قەوما، ئەمن دڵنیا نیم فەرقێکی زۆر گەورەی کردبایە کارێک لە ڕوانگەی سیاسەتەوە بکرێ و سەرنجێکی زیاتری بدرێتە سەری ئەمن پێم پرسیاری هەرە سەرنجڕاکێشتر ئەوەیە ئێستا و هەنووکە چ دەبێ بقەومێ و بکرێ.

تۆرنبێری: ئەوە پرسیارێکی دیکەیە کە دەیکەین جان ئەتۆ پێت خۆشە لەوەوە درێژەی پێ بدەی. پرسیار ئەوەیە کە ئێستا چ دەبێ؟

سێر جان ویتینگدێل ( پارتیی کۆنسێرڤاتیڤ) ئەمن بە تایبەتی دەمەویست سەبارەت بە مادەی هۆشبەر بپرسم.

تۆڕنبێری: بەڵام من پێم وایە پرسیارێک دێتە گۆڕێ سەبارەت بە سباتی ئەو حکوومەتەی ئێستا لەسەر کارە و دیارە مەسەلەی مادەی هۆشبەریش دێتە گۆرێ.

سێر جان ویتینگدێل: پرسیارێکی زۆر گشتی. ئیستا هەیئەتی تەحریری شام چەندە سووریا کۆنتڕۆڵ دەکا و پێوەندی وی لەگەڵ گرووپەکانی دیکە چۆنە و ئیمکانی ئەوەی کە لە داهاتوویەکی نزیک دا حکوومەتێکی  بەسبات لەوێ هەبێ چەندەیە؟

 سیمۆن کۆلیس: ئەوە پرسیارێکی کلیلییە. ئەمن پێم وایە سووریا ئێستا لە قۆناغێکی زۆر بە مەترسی دایە. قۆناغێکی لە شکانهاتوویە. چا ئەوە جێی سەرنجە کە میدیا ئەوەندەی پێویستە لای لێ کردووەتەوە. بۆیە ئەمن پێم وایە ئەوە هەنگاوێکی باشە کە کۆمیتەکەی ئێوە هەنووکە چاو لە سووریا دەکا بۆ ئەوەی بزانێ لە چ وەزعێک دایە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگان دا. سەرۆکایەتی ئێچ تی ئێس (تەحریری شام) وا وێدەچێ کە ئاڵقەیەکی پچووک بێ لە شام. وەک ئەو گرووپانەی کە من ئاگام لە پێشینەیان هەیە. ئەگەر ئێوە ژمارەیەکی کەمی خەڵکتان هەبێ کە بە چری بەیەکەوە کار بکەن و باوەڕێکی زۆر سنووردار و بەرتەنگیان هەبێ بە دەرەوەی خۆیان بۆ ماوەیەکی درێژ، ئەو پاڵوێکدانە بەشێوەیەکە کە زەحمەتە تێک بشکێندرێ. و مرۆڤ دەتوانێ بڵێ ئەو سەرکەوتنەی کە جەماعەتی تەحریری شام لە ئیدلیب هەیانبوو واتە کۆنتڕۆڵ کردنی ئیدلیب کە ناوچەیەکی زۆر دژوارە لە ڕوانگەی جوغرافیاییەوە. جوغرافیای ئینسانی وێندەرێ زۆر ئاڵۆز و دژوار بوو، کە خەڵک لەهەموو بەشەکانی سووریاوە دەڕژانە ناوی، ئەو خەڵکەی کە لە بەر بارودۆخی خۆیان لە شوێن و زێدی خۆیان هەڵکەندرابوون و لە شوێنێکی ئاوا دا دامەزراندنی کۆنتڕۆڵ و بەو ڕێگایەوە هێندێک هەنگاوی ئەمنی و هەبوونی توانایی بۆ پێشکێش کردنی خزمەتی گشتی کە تا ئەو جێگەیەی من بزانم لە دەرەوە ڕا دەکرا بە ئامادەییەوە وەختێک ئەوان دەستیان کرد بە سەفەری سیاسی خۆیان، ئامادەیی ئەوەی کە بە گرووپە ڕقەبەرەکانیان بڵێن ئێوە یا لەگەڵمان بکەون یان ئەوەی ئێمە خەمێکتان لێ دەخۆین و بەو ڕێگایە دا ئەوان توانیان بەرەو پێش بچن. دیارە بۆ ئەوە پێویست نەبوو زەبروزەنگ لەخۆیانەوە نیشان بدەن. لە قۆناغی هەنووکە دا حەولیان ئەوەیە خۆ لە ئانارشی و ئاڵۆزی بپارێزن . بەڵام گرووپە جۆر بەجۆرەکان هێشتا چالاکن و جۆراوجۆری دێمۆگڕافی سووریا و جوغرافیای سووریاش. بەڵام لە ئاستی سەراسەری دا ئەوەی لە ئیدلیب بۆیان هەڵدەسووڕا عەمەلێ ناکا ئێمە ئەوە دەبینین کە بانگەوازی گرووپە جیاوازەکان، دەستە جیاوازەکان دەکەن کە چەکەکانیان دانێن و لە بەردەست وەزاڕەتی نیشتمانی بەرگرییان بنێن، داوا لە شەڕکەران دەکەن کە بێنە ژێر چەتری وەزاڕەتخانەیەکی نەتەوەیی ( سەرتاسەری ) دیفاع ، بەڵام نەک بە کۆمەڵ وگرووپ، گرووپەکان دەبێ هەڵوەشێن و بتوێنەوە، ئەوانە کوردەکانیان بانگهێشتن کردووە، درووزەکان و ئەوانیدی و داوایان لێکردوون ئەوانە بکەن و هێشتا لە نەبوونی بەرچاوڕوونی تەواو دا لە مەڕ ئەوەی کە قۆناغی گواستنەوە چۆن دەبێ و تەوافوقی گشتی چۆن دەکرێ ئەمن پێم وایە کە مۆدلێکی ئیدلیب بۆ داسەپاندنی هێمنایەتی و ئەمنییەت و بە دوای ئەوە دا چوون بەرەو حوکمڕانی. لەوانەیە ئەوە لە ئیدلیب، ئەو دەمی هەڵسووڕابێ بەڵام ئەگەر ئەوە بکرێ بە مۆدێلێکی نەتەوەیی ( سەرتاسەری )، حەول بدرێ بۆ ئەوەی بکرێ بە مۆدێلێکی سەرتاسەری ئەوە زۆر زەحمەتتر دەبێ. جا بۆیە ئەمن پێم وایە ئەوە گرینگە کە ئەو کەسانەی کە دەتوانن کارتێکەریان لەسەر ئەو شتانە هەبێ لە دەرەوە ڕا، بێنە پێشەوە و سەرۆکایەتی  هەیئەتی تەحریری شام تەشویق بکەن و غیرەتیان وەبەر بنێن کە ئەو پێواژۆیە ڕێبەری بکەن چونکە ئەگەر ئەوە نەکەن، تێکەولێکەیی و ئانارشی دێتە گۆڕێ. ئەوان دەبێ جڵەوی ڕێبەری کاروبار بەدەستەوە بگرن بە شێوەیەکی تایبەتی و هەموو لایەنە.    

سێر جان ویتینگدێل: بە لەبەرچاوگرتنی تەجروبە و ئەزموونی خۆت لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەوەی کە شاهیدی ڕووخانی زۆر ڕێژیمی بەهێز و سەرەڕۆ بووی، کە بە توانایەکی ئاڵۆزی و تێکەوڵێکەییان بە دوو دا هاتووە. ئەتۆ چەند خۆشبینی سەبارەت بە [ داهاتووی سووریا]؟

سیمۆن کۆلیس: ئەمن پێم وایە خۆشبینی لە ڕاستیدا بریتی یە لە وڵامی پڕاگماتیک. ئاشکرایە ریسک و مەترسی هەیە بەڵام  بریتانیا یان  وڵاتەکانی دیکە هیچ شتێکیان دەست ناکەوێ بە بێ هیچ شوێنتێکەرییەک.

پاڵ دانەوە و دەست لە سەر دەست دانان بۆ ئەوەی بزانین چ دەبێ و دڵخۆش کردن بەوەی دوای ئەوەی کە شتێک قەوما بڵێین ئەها قسەکەمان ڕاست بوو بۆ ئەوەی بەدبینی تووڕ هەڵدەین. دەزانی خۆشبینی مەسەلەیەکی ڕاستەقینەیە نەک ئاواتخوازی و بریا و بریا. بریتییە لە تێگەیشتی ئەوەی کە هەنووکە کاتی ئەوەیە

بچینە ناو بابەتەکەوە.

تۆرنبێری: مەبەست لە چوونە ناو بابەتەکەوە ئەوەیە کە لەگەڵ سەرۆکایەتی ئێستای سووریا وێنە هەڵگیرێ؟ مەبەستت ئەوەیە ڕێبەرایەتی ئێستا بە ڕەسمی بناسرێ؟ مەبەستت چییە؟

سیمۆن کۆلیس: مەبەست پێوەچاران و خۆ پێوە خەریک کردنە. بە پێویستی بە مانای ئەوە نیە  کە ئەو سزایانەی کە لە سەر هەیئەتی تەحریری شام داندراون هەڵگیرێن یان ئەو سزایانەی کە لە سەر کەسایەتییەکانی ڕێبەرایەتییە کە دا هەڵگیرێن. بوونی ئەو لەمپەرانە نابێ پێشی ئەوە بگرن ئێمە پێیانەوە نەچارێین و لایان لێ نەکەینەوە. ئەوان ڕابردوویەکیان هەیە، مێژوویەکیان هەیە. ئەوان دەستیان بە سەفەرێکی سیاسی کردووە با بزانین لە داهاتوو دا چۆن دەبێ و ئەو هەنگاوانە دەتوانن بگەنە ئەوەی ئامرازێک بۆ بەرەوپێشچوون بێ. ئەمن نامەوێ بڵێم ئەوان بە تەواوی گۆڕاون بەڵام ئەو سزایانەی کە وەک وڵات لە سەر سووریا داندراون ئەمن چ هۆیەک و بنیچەیەک بۆ ئەوە نابینم کە ئەوانە درێژەیان پێ بدرێ. ئەو سزایانە لە بەر ڕەفتار و هەڵسوکەوتی ڕێژیمی ڕابردوو داندران واتە رێژیمی ئەسەد. ئەو ڕێژیم نەماوە و ڕەوایەتی سزاکان لە گۆڕێ دا نەماوە و ئەو فکرەی کە دوێنێ لە بروکسێلەوە گوێمان لێ بوو  کە بۆچوونێکی زیدەخوازییەوە لەو وەزعە نزیک بینەوە وەک ئەوەی بتەوێ دەست لە سەر دوگمەیەک دابگری بۆ زیاد کردن و کەمکردنەوەی دەنگێک ئەمن پێم وایە ئەوە هەڵەیە، بە شێوەیەکی بە مەترسییانە هەڵەنە.

تۆرنبێەری: ئامۆژگاریت ئەوەیە کە بریتانیا ئەو سزایانەی لە سەر سووریا داندراون پووچەڵ کاتەوە و لایان ببا و هەر وەها ئوڕووپاییەکانی دیکەش؟

سیمۆن کۆلیس: بەڵێ، کاری بازرگانی دەست پێ بکاتەوە. هۆی ئینسانیی بۆ ئەوە هەیە، هۆکاری قانوونی بۆ ئەوە هەیە، هەر وەها ئەوە سیاسەتێکی پڕاگماتیستی یە. ئەگەر هەموو شتانەکان بە بارێکی لار دا بڕۆن دیسان دەکرێ سزاکان دابندرێنەوە. هیچ ناتوانێ پێشی دانانەوەی سزاکان بگرێ. بەڵام ئێسا سەردەمێکە کە دەرفەتی هەر باش بدرێ بە خەڵکی سووریا کە بەرەو پێش بچن و ئیزن بدرێن کە بە لایەنی ئینسانی دژوارییەکانی بارو دۆخەکەوە بچارێن کە هەتا بڵێی پێداویستییەکی دەستبەجێ و فەورییە. بۆ وێنە بوونی ئەلێکتریستی لە شام و شارەکانی دیکە هەتا بڵیی لانی کەمە. بۆ ئەوەی پێشوەچوونی سیاسی بکرێ، بۆ ئەوەی دەرفەتێکی ئاوا هەبێ خەڵک دەبێ شانسی ئەوەیان هەبێ کە بتوانن جگە لە پێداویستییە ڕۆژانەکانیشیان دەرببەن ، بۆ ئەوەی بکرێ لەو بوارەوە هێندێک بەرەوپێشچوون هەبێ دەبێ ئەوان بە شێوەی سیاسی و مەنتقی بیر بکەنەوە. کە وابوو سزاکان لا بەرن.

سێر جان ویتنگدێڵ: دوکتور خەتیب ڕەنگە ئەتۆ بتەوێ لە قسەکانی بەڕێز کۆلیس زیاد بکەی.

لینا خەتیب: بەڵێ،بەر لە هەموو شت دەمەوێ بڵێم ئەمن لەگەڵ گشت قسەکانی بەڕێز کۆلیس هەم.

تۆرنبێری: ئەتۆ ئەوان دووبارە ناکەیەوە؟

خەتیب: نا. ئەمن هیچ دووپاتە ناکەمەوە (پێدەکەنێ)
 
تۆرنبێری : ئەمن دەزانم ئەتۆ قسەت پێیە لێێ زیاد کەی.

خەتیب : ئەمن هەر دەمەویست دای بگرمەوە کە لەگەڵ قسەکانی بەڕێز کۆلیس هاودەنگم بۆ نموونە سەبارەت بە لابردنی سزاکان لە سەر سووریا.

تۆرنبێری: وا دیارە پێت خراپ نییە ئەمن جۆرەیەک کۆنتڕۆڵم هەبێ بەسەر ئەم گفتوگۆیانە دا
دوکتورخەتیب: (پێدەکەنێ) دەبێ ئەوەمان لە بیر نەچێ کە ئەم ئیدارەیەی تازەی سووریا زۆری پێخۆشە کە ببێتە خاوەن مەشڕووعییەتێکی ناونەتەوەیی. دەیەوێ بە مەشڕووع دابندرێ تەنانەت ئەگەر کاتیش بێ، ئێستا دەیەوێ بە مەشڕووع سەیر بکرێ بۆیە ئەوە مانای ئەوەیە کە ئێمە درەفەتی ئەوەمان هەیە کە لەو بارودۆخە دا قسەمان بڕوا و نفووزمان هەبێ بە شێوەیەکی پۆزیتیڤ. یەک لەو شتانەی کە ئێمە دەتوانین نفووزمان تێیدا هەبێ و قسەمان بە سەری دا بڕوا مانای چەمک و کۆنسێپێتی هەموو وەبەرگرتنە، ئینکلووژنە و ئەوە بۆ ئەو ئیدارەیە مانای چییە  سەبارەت بە حوکمڕانی لە سووریا دا. حاڵی حازر بارودۆخەکە، هەلومەرجەکە کاتی یە. وا داندراوە لە مانگی مارس دا حکوومەتێکی تێپەڕ بێتە سەرکار. ئەوە دەبێ بە تاقیکردنەوەیەکی ڕاستە قینە لە مەڕ ئەوەی کە مەبەست هەموو وەبەرگرتن و ئینکلووژن چییە؟ ئایا ئەوە مانای ئەوەیە ئەو ئیدارەیەی کە ئێستا هەیئەتی تەحریری شام بەسەری دا زاڵە بەردەوام دەبێ و هێندێک خاوە و ئیمتیاز دەدا بە گرووپەکانی دیکە لە سووریا دا یان ئەوە بە مانای ئەوە بە مانای  شەراکەتە لە دەسەڵات دا و مۆدێلی کارەساتاوی لوبنان و عێڕاق بەکار ناهێندرێ واتە دانی کورسی لە سەر بنەمای تائیفی و ئێتنیکی؟
ئەوەی کە ئێمە دەبێ حەول بدەین وەدی بێ و بکرێ لەجێدا نرخەکانی دێمۆکڕاسی لیبێراڵە، کاتێک کار دەگاتە شەریکاتی لە دەسەڵات و هەموو وەبەرگرتن و ئینکلووژن
. و پۆتانسییەلی ئەوە بۆ ئێمە (بریتانیا) و هاوپەیمانەکانمان هەیە کە سووریا بەرەو ڕێبازێکی ئاوا بەرین. جا بۆیە ئەوە شتێکە کە ئێمە دەتوانین بیکەین.
تۆرنبێری: تێناگەم مەبەستت ئەوەیە کە ئێمە دەکرێ سزاکان لابەرین بەڵام هیچ ئیعتیباری دیکەیان نەدەینێ تا دوای مانگی مارس؟
خەتیب: نا ئێمە پێویستە هەموو هەنگاوە پۆزتیڤەکان تەشویق بکەین. ئەوە مانای ئەوەیە کە ئێمە حوکمڕانی لە سووریا لەو ڕوانگەیە نەبینین کە کێ لە پلە و هەڵکەوتی ڕەسمی دایە وەکوو پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتی هەموو گرەوە لە نێوان ئەو خەڵکانەی کە دەسەڵاتیان بەدەستە و کۆمەڵگە و ئەوە مانای لا کردنەوەیە لەو دەنگانەی  کە هاوار دەکەن بۆ ئەوەی هەموو لایەنێک وەخۆ بکرێن و جێیان هەبێ. ژنان دەورێکی پڕ مانا بگێڕن، خەڵکی سیکولار و نا مەزەهەبی نوێنەرایەتیان هەبێ. لە سووریا کۆمەڵگەی مەدەنی بە ساڵانی خایاند کە ببێ بە کۆمەڵگەی مەدەنی چونکە لە ژێر سوڵتەی ئەسەد دا چ کۆمەڵگەیەکی مەدەنی لە گۆڕێ دا نەبوو. جا بۆیە ئەو جۆرە ئاکتەرانە دەبێ ڕێگەیان بۆ بکرێتەوە و تێوە بگلێن لە گەنگەشەی سەبارەت بە سیاسەت دا. لەوە دا کە بتوانن لە داڕشتنی سیاسەتی ولات دا بەشدار بن. ئەوە شتێکە کە ئێمە (بریتانیا) دەتوانین کاری لە سەر بکەین. سزاکان لابەرن بەڵام لە هەمان حاڵ دا چاومان بەسەر ئەوەوە بێ کە گەنگەشە و قسەکردن سەبارەت بە هەموو وەبەرگرتن و ئینکلووژن ئەنجام بدرێ چونکە ئێمە لەو بارەیەوە زۆر شت دەتوانین بکەین و ئەوان (ئیدارەی تازە) حەوجێیان بە یارمەتی ئێمە هەیە. جا ئەوە لێرەدا شتێکە کە ئێمە دەتوانین بە شێوەیەکی کۆنکرێت بیکەین. ئەگەر ئێوە دەتانەوێ ئەمن باسی ئیدەی زۆرتر بکەم لەمەڕ ئەوەی کە ئێمە چ دەتوانین بکەین ئەمن بە خۆشحاڵییەوە دەتوانم بیانهێنمە گۆڕێ.
تۆرنبێری: ئەتۆ دەتەویست سەبارەت بە مادەی هۆشبەر بپرسی جان.  

ئێدوارد مۆرێلۆ ( پارتیی لێبێراڵ دێمۆکڕات) لەم بارەیەوە، ئێمە لە گەڵ هێندێک لە ئەندامانی پارڵمان کە دەرەفەتی ئەوەمان هەبوو تەواو بەو زووانە سەری ئۆردۆن بدەین هێندێک شت ببیسین. بانگهێشتنی حکوومەتی ئۆردۆن لە سەر بنەمای ئەو ڕاستییە بوو کە قانوونەکانی کۆمەڵگای داهاتووی سووریا دەبێ لە سەر بنەمای ئاواتی ئەو خەڵکە بێ کە لەوێ دەژین، بەڵام ئاشکرایە ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سووریا حاڵی حازر لە دەرەوەی سووریان. گەلۆ تا چ ڕادەیەک هەڵدەسووڕێ و ئیمکانی ئەوە هەیە کە حکوومەتێکی هەموو گرەوە ساز بکرێ لە کاتێکدا کە ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە دەروەی وڵاتەکەن؟  نازانم لەو بارەیەوە بۆچوونێکتان هەیە یان نا؟
دوکتور خەتیب: ژمارەیەکی زۆر لەخەڵک ئێستا ئەوە خەریکن دەچنەوە یان دەیانەوێ بچنەوە. کاتێک من دەڵێم ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، مەبەستم لەو جۆرە کەسانەیە کە لە هەڵکەوتێکی ئاوا دان کە توانایی شوێندانەریییان هەیە. کەسانی ئەوتۆی کە لە چالاکی و هەڵسورانی خانەی بیر لە دەرەوە گلاون، ئاکادێمیکان، ئاکتەری کۆمەڵگەی مەدەنی، و ئەو جۆرە کەسانەی کە پارتیی سیاسییان دامەزراندووە. زۆر لەو جۆرە کەسانە ئەو شتانەیان کردووە لە دەرەوەی وڵات بۆ ئەوەی خۆیان ئامادە کەن بۆ ئەوەی ڕۆژێک بگەڕێنەوە. ئەگەر ئەوان پێیان خۆش نەبا بگەڕێنەوە ، بۆچی گشت ئەو کارانەیان دەکرد لە پێناو سووریا دا لە دەرەوەی وڵات؟ جارێ هێشتا سەرەتایە. دەبێ ئەوەمان لە بیر بێ  ئێمە ئێستا هێشتا لە مانگی ژانوییە داین. ئێمە دەبێ واقیعبین بین سەبارەت بەوەی کە کەنگێ ئەو خەڵکە دەتوانن ئەو ماڵ و حاڵەی لە دەرەوە دایان ناوە کۆی کەنەوە و بگەڕێنەوە وڵات.  بەڵام کۆششی زۆر جیدی کراوە لە هەندەران کە بە ڕاستی دەکرێ کەلکێکی زۆر لە تەجروبەی سوورییەیەکان کە لە دەرەوەی وڵات بوون وەربگیرێ.
ئەمن بە شەخسی خۆم لە حالی حازر دا جیاوازی ناخەمە نێوان دەرەوە و ناوخۆی وڵات، هەلبەت، کەسی ئەوتۆ هەن لە دەرەوەی وڵات کە پێوەندییان بە وڵاتەوە بچڕاوە و لەوانەیە هەلپەرست بن – ئەوە لە هەموو بەستێنێکی ئەوتۆ دا ڕوو دەدا – بەڵام ئەو خەڵکەی ناو خۆ کە لە ژێر حوکمی ئەسەد دا ژیاون فەزایەکی زۆربەرتەنگیان هەبوو
ە بۆ هەناسە دان، بۆیە ئەوانیش حەوجێیان بەو خەڵکەی دەرەوە هەیە کە بێنەوە و شان بەشانی یەکتر حەول بدەن بۆ سازکردنی سووریایەکی نوێ. لە حاڵی حازر دا جیاکردنەوەی ناوخۆ – دەرەوە یارمەتیدەر نییە.
ئیدوارد مۆرێلۆ: جان ، جان، ئەمنیش پێم خۆشە لە سەر مادەی هۆشبەر بزانم ، دەزانم ئەتۆش هەر وا، بۆیە  سواری شانی یەکتری دەبین.
سێر جان ویتینگدێل: ئێمە هەر دووکمان پێمان خۆشە لەوبارەیەوە بزانین.
تۆرنبێری: ئەوان هەر دووکیان هەر حەوتووی ڕابردوو لە سنووری نێوان سووریا و ئۆردوون بوون، جا بۆیە هەر دووکیان پێیان خۆشە بزانن چ ڕادەبرێ؟
ئێدوارد مۆرێلۆ:  بەڕێز کۆلیس، ئەتۆ باسی رێژیمی ئەسەدت کرد وەکوو دەسگایەکی تاوانکار. دیارە ئاشکرایە  سووریا دەوڵەتێکی نارکۆتێک و مادەی هۆشبەر بوو، کە نزیکەی  ٪٨٠ تا ٪٩٠ کاپتاگۆن لە ناوخۆی سووریا دا بەرهەم دەهات. من پێم خۆشە بزانم کە هەیئەتی تەحریری شام تا چ ڕادەیەک بەو مەسەلەیەوە چاراوە  لەو ناوچانەی دا کە کۆنتڕۆڵی دەکا؟ ئایا ئەو ئیدارەیە چۆن لەئاست بەرهەمهێنانی مادەی هۆشبەر دەجووڵێتەوە؟ ئایا لە ناوی دەبا؟  ئایا ئەتۆ هیچ فەرقت بە کەمبوونەوەی بەرهەمێهنانی ئەوە و قاچاغ فرۆشتنیت کردووە؟
سیمۆن کۆلیس:  ئەوەندەی ئەمن بزانم ئەو ئیدارەیە لە نێوی بردووە و پێشی پێ گرتووە.  ئەوە ئەولەوییەتێکی ئاشکرا بووە بۆ عەڕەبستانی سعوودی، ئۆردۆن، و دەوڵەتەکانی دیکەی کەنداو کە قوربانی هاوردە کردنی کاپتاگۆن، و بەکارهێنانی بوون.
تۆرنبێری: ئایا ئێمە دەزانین ئەوە چەندە خراپ بووە لە نێو خۆی ئەو وڵاتانە دا؟
سیمۆن کۆلیس: وەدەستهێنانی زانیاری و داتا لەو بارەیەوە زەحمەتە، بەڵام ئەمن بە گفتوگۆ لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای سعوودییەوە دەزانم کە ئەوان زۆر بە جیدی نیگەران بوون لەو بارەیەوە، ئەوان بە ئاشکرا لەو بارەیەوە دواون و ، بەڵام لە گفتوگۆی خۆمانە دا نیگەرانییەکە تەنانەت زیاتریش بووە.
تۆرنبێری: وەکوو مادەیەکی هۆشبەر بە پێویستی ئێمە هێندەی لە سەر نازانین ، ئایا زۆر خەڵک ئالوودە دەکا؟
سیمۆن کۆلیس: بەڵێ. تا ئەو جێیەی من بزانم جۆرێکی پێشکەوتوویە لە سپید [سپید جۆرێکە لە ئامفیتامین ، سیستمی ناوەندی ئەعساب تەحریک دەکا و لە سەر چلۆنایەتی کارکردی مێشک و شێوەی هەڵسوورانی بەدەن تەئسیر دادەنێ.]
 
سێر جان ویتینگدەیل: بە پێچەوانەی، بۆ نموونە، ئەفغانستان، کە لەوێ ڕێژەیەکی گەورە لە دانیشتوان لە ڕەعەمەل هێنانی تریاکەوە گلا بوون، ئەوەندەی من بزانم بەرهەمهێنانی کاپتاگۆن پێویستی بە هەبوونی ژمارەیەکی زۆر خەڵک نییە؛ هەر چەند کەسێک و لابراتوارێک بەسە.
سیمۆن کۆلیس: وایە، ئەتۆ هێندێک مادەی شیمیایی دەست دەخەی ، دەی کوڵێنی و بڵاوی دەکەیەوە. ئەوە بەرهەمێکی بێ خەوشە بۆ چەتە تاوانکارەکان.
سێر جان ویتنگدەیل: ڕەنگە ژمارەی ئەو کەسانەی بەرهەمی دێنن زۆر نەبێ، بەڵام ئاشکرایە ئەو داهاتەی لێی دەکەوتەوە و بەوە پشتیوانی لە ڕێژیم دەکرا زۆر و بەرچاو بوو.
سیمۆن کۆلیس: بەڵێ داهاتێکی گەلێک زۆر بوو، بە بیلیۆنان دۆڵار، لە ساڵەکانی دوایی ڕێژیم دا ئەوە ڕەنگە گەورەترین و تاقە بەشی ئابووری وی بوو بێ.
ئێدوارد مۆرێلۆ: هەر لەو بارەیەوە ، چونکە ئەمن پێم خۆشە بزانم بە دراوە چەندە بووە. ئەمن ڕەقەمی نێوان ٥ بیلیۆن دۆڵاری ئەمریکایی تا ٥٥ بیلیۆن دۆڵارم دیتووە تا ئەو جێیەی دەگاتەوە سەر قەدرایی بازاری کاپاتاگۆن.  دوکتور خەتیب ئەتۆ ئێستا سووریایەکی نوێت هەبێ لە حاڵی حازردا کە هیچ سەرچاوەیەکی بۆ داهات نییە، گەلۆ مەترسی ئەوە نییە کە ئێمە ڕێژیمی نوێ، و چەتە تاوانکارەکان ببینین یان هەرچییەکی بێ ڕوو لە بازاڕی کاپتاگۆن بنێن بۆ ئەوەی داهات بهێننەوە بۆ ناوخۆی وڵات؟
دوکتور خەتیب: بە لێبڕاوانە و بێ ئەملاو ئەولا چ بازاڕێکی کاپتاگۆن بوونی نابێ. هەر وەک بیستمان، ئیدارەی تازە ئەو جۆرەشوێنانەی دۆزیوەتەوە کە کاپتاگۆنیان لێ ئەنبار کرابوو و ئەوانی ئاشکرا کردووە لەو ناوچانەی کە بەشێوەی سەرەکی لە ژێر کۆنتڕۆڵی سپای چوارەمی ئەڕتەشی سووریا دا بوون لە ژێر فەرماندەیی ماهر ئەلەسەد، برای بەشار ئەلئەسەد، کە کەسی سەرەکی بوو بۆ بەڕێوەبردنی بازرگانی بە کاپتاگۆنەوە لە ناوخۆی سووریا دا. هەر وەها، هەر وەک بیستمان، عەڕەبستانی سعوودی بازاڕێکی گەورە بوو بۆ هەناردە کردنی کاپتاگۆن لە سووریاوە. ئیدارەی تازە لە سووریا زۆری پێ خۆشە کە پێوەندییەکی باش و نەرمی هەبێ لەگەڵ عەڕەبستانی سعوودی، جا بۆیە ئاخر شتی کە نایکا وەگەر خستنەوەی تەجاڕەتێکە کە عەڕەبستانی سعوودی زۆر زۆر لێی پەشیوە و نیگەرانە.  مرۆ دەکرێ ئەوە ببینێ لە شیوەی هەڵسوکەوتی ئیدارەی تازە لە هەمبەر عەڕەبستانی سعوودی دا . یەکەم دیداری دیپڵۆماتیکی ئیدارەی تازە لە دەرەوەی وڵات سەردانی ڕیاز بوو. یەکەم چاوپێکەوتنی تێلێڤیزیۆمی ئەحمەد ئەلشەرع  لەگەڵ دەزگایەکی تێلێڤیزیۆنی عەڕەبستانی سعوودی بوو. ئیستا ئەوە دیتمان کە وەزیری کار و باری دەرەوەی عەڕەبستان سەردانی دەمەشقی کرد، سەردانێک کە بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ بوو نەکرابوو. ئەمن بە متمانەوە دەتوانم بڵێم ئەو سێناریۆیەی کە ئێوە ئاماژەتان پێ کرد ڕوو نادا. 
بلێر مەک داگڵ: (پارتیی کرێکار) هەر ئێستا باسی گرینگی وەخۆ کردن و ئینکلووژنت کرد، و ئاشکرایە هەیئەتی تەحریری شامیش زۆر لەوە دواوە. لایەنی پێچەوانەکەی بۆ من عەداڵەتە بە نیسبەت ئەو شتانەی لە ڕابردوو دا ڕوویان داوە . ئەوە چاوڕاکێش و جێی سەرنجەکە لەوەتا ڕووخانی ئەسەد گەنگەشە و قسەکردنێکی زۆرکەم کراوە سەبارەت بە عەدالەت لە هەمبەر ئەوەی لە ڕابردوو دا کراوە. ئەوە تا ڕادەیەک لە بەر ئەوەیە کە ئەسەد ڕای کردووە بۆ لای کەسێک کە بۆ خۆی کێشە و گرفتی زۆرە سەبارەت بە عەداڵەتی نێونەتەوەیی. بە ڕای بەڕێزت بۆ هەیئەتی تەحریری شام بەڕێوەچوونی عەداڵەت بە نیسبەت ئەو تاوانانەی لە ڕابردوو دا قەومان چەندە گرینگە، و گەلۆ ئەوان حەول دەدەن بەجۆرێک ئەوە لەگەڵ پێواژۆی وەخۆکردن و جێی هەموان کردنەوە ( ئینکلووژن) لێک بەستن؟
سیمۆن کۆلیس: ئەوە پرسیارێکی گەورەیە. ئەو بابەتانە لە هەموو شوێنێک گرینگن، و ئەوە سووریاش دەگرێتەوە؛ سوریا جیاواز نییە لەو ڕوانگەیەوە. ئەوەی کە تا ئێستا لە وەتا ڕووخانی ئەسەد چاوڕاکێش و جێی سەرنج بووە، کاتێک مرۆ چاو لە دۆزینەوە و کرانەوەی زیندانی سەدنایا و زیندانەکانی دیکە دەکا، رادەی ئەشکنجە، گرتن و زیندان کردن و ئەو کوشتارەی بۆ دەردەکەوێ  کە لەوێ کراوە / بە لانی کەمەوە ١٥٠،٠٠٠ هەزار کەس ، ڕەنگە زیاتریش، لە ماوەی کێشە و هەراکە دا زیاتر لە ٥٠٠،٠٠٠ کەس کووژراون ، ڕەنگە %٨٠  ئەو کوشتارە بە دەست ڕێژیم کرابێ. مەسەلەی عەداڵەت بابەتێکی تەواوە. ئەوە چاوڕاکێشە کە کوشتن بە مەبەستی تۆڵە کردنەوە تا ئێستا زۆر کەم ڕووی داوە.
تۆرنبێری: ئایا ئێمە دەتوانین دڵنیا بین کە کوشتن بە مەبەست تۆڵە سەندنەوە نەکراوە؟
سیمۆن کۆلیس: با کراوە، بەڵام لە ئاستێکی زۆر کەم و بەرتەنگ دا. ئەگەر ئەوەش رووی دابێ زۆربەیان لە خۆ وە بوون، لە لایەن خەڵکی خۆ جێییەوە فەرمانی ئەوانە لە ناوەندوە نەدراوە، لینا، لەوانەیە لەوبارەیەوە ئەتۆ زانیاری زیاترت هەبێ، بەڵام لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا چەند رووداو هەبوون  کە وێدەچێ هێزەکانی ژێر رێبەرایەتی هەیئەتی تەحریری شام چووبێنتە ناو چەند گوندێک لە ناوچەی حومس بۆ حەولدان بۆ گرتنی چەند کەسایەتی پایەبەرزی رێژیمی پێشوو کە دەستیان لە زۆر کوشتار دا بووە ، کە لەو ڕووداوانە دا ژن و منداڵ کووژراون، نەک هەر شەڕکەران.
تۆرنبێری: خەبەری ئەوە لە مێدیا دا بڵاو بوویەوە.
سیمۆن کۆلیس: بەڵێ، حەولێک هەبوو بۆ گرتنێنێک، وا وێدەچێ ئەوە گەیبێتە تەقە لێک کردن و ئەو کەسانە کووژران.
بلێر مەک داگڵ: بۆ نموونە، ئەگەر ئەو عەمەلییاتە لەبەر چاو بگرین، ئایا ئەو هێزەی لە پشت ئەوە بووە، لە بەر ئەوە بووە ئەو کەسانەی کە کوشتارەکریان کردووە هەڕەشەیەکن لە سەر ئەمنییەت و هێمنایەتی یان ئەوە لەبەر بەجێ هێنانی عەداڵەت و تۆڵە سەندنەوە بووە؟
سیمۆن کۆلیس: گشت ئەو شتانە پێوەندیان بەیەکەوە هەیە. کاتێک هەیئەتی تەحریری شام دەستی بەسەر دیمەشق و شارەکانی دیکە دا گرت، ئیزنی دا بە ئەندامانی پایە بەرزی ڕێژیمی پێشوو کە ون ببن . ژمارەیەکی زۆر لەو جوورە کەسانە چوونە چیاکان، دیارە ئەگەر ئەوانە عەلەوی بووبان. ئەوان لەوێ لە چیاکان دەگیرسێنەوە ئێستا بە چەکەوە، چاوەڕوان دەبن بزانن چ ڕوو دەدا. ئەگەر ئەوان داهاتوویەکی سیاسییان نەبێ ، لەوانەیە ئێمە شاهید بین کە زەبروزەنگ و توند و تیژی دەست پێ بکاتەوە. هێزەکانی تەحریری شام بە شێوەیەکی بەرتەنگ بڵاویان پێ کراوە. جا بۆیە ئەوە گرینگە کە رەوت و سیاسەتی جووڵانەوە بپارێزێ و ، و بەشێک لەوە دەبێ عەداڵەت بێ.
دیارە ئەوە یارمەتی ناکا بەو ڕاستییەی کە ئەو کەسایەتییەی کە لە لایەن هەیئەتی شام ڕا کراوەتە وەزیری داد کەسێک کە – وێدەچێ قبووڵی کرد بێ ئەو ویدێئۆیانەی [لەسەری] بڵاو بوونەتەوە ڕاستن – وەکوو قازییەک لە ئیدلیب سەرۆکایەتی رووداوێکی کردووە کە بریتی بووە لە کوشتنی ژنێک لە سەر جادە بەشێوەیەک کە من زۆر بە قێزەوەنی و هەر وەها ناپێویستی دەزانم. لە حەول دان بۆ گێڕانەوەی جۆرەیەک لە حوکمڕانی بەسەر ئیدلیب دا، مرۆ دەتوانێ ببینێ بۆچی ئەوان هەستیان کردووە پیویست بە بەکارهێنانی زەبر و زەنگ هەیە بۆ ئەوەی سوڵتەی خۆیان دامەزرێنن، و بەو شێوەیە ئەمنییەت بەرقەرار کەن. چونکە بە بێ هێمنایەتی چ نەدەکرا، بەڵام کوشتنی ڕەمەکی و بێ محاکەمە گۆیا لەبەر هەڵسوکەوتی نا ئەخلاقی  ئەوە دامەزرانی دەسەڵات، کۆنترٶڵ و هێمیایەتی نییە، بەڵکوو ڕەفتار و جووڵانەوەیەکی داعش ئاسایە. جا بۆ کەسێکی ئاوا بکرێ بە ڕووی بەجێ گەیاندنی عەداڵەت لە سووریای نوێ دا جێگەی نیگەرانی یە. ئەوە یەک لەو شتانەیە مرۆ تووشی دڵەڕاوکی و نیگەرانی دەکا.
تۆرنبێری: ناوی وەزیری داد چییە؟ ئێمە بیستوومانە شادی ئەلوەیسی بێ؛ ئەوە ڕاستە؟
دوکتور خەتیب: ئەمن دڵنیا نیم.
سیمۆن کۆلیس: ئەمنیش دڵنیا نیم.
تۆرنبێری : دەبێ ئەوەمان بۆ ڕوون بێتەوە.
سێمۆن کۆلیس: ئەمن زۆر بەچاکی گرتە ڤێدێئۆییەکانی ئەو ڕووداوەم وەبیر دێ.
تۆرنبێری: ئەوەی ئەتۆ دەیڵێی بە ڕاستی گرینگە، و ئێمە پێویستیمان بەوە هەیە بزانین ئەو کەسە کێیە؟
سیمۆن کۆلیس: باشە ئێمە بۆتان دەنووسین و پشت ڕاستی دەکەینەوە.

بلێر مەک داگڵ: ئەتۆ پێت وایە کە بەڕێوەچوونی عەداڵەت ئەولەوییەتێک دەبێ بۆ هەیئەتی تەحریری شام، یان ئەوە بە لاو دەنێ بۆ ئەوەی حەول بدا وڵاتەکە بەیەکەوە ڕابگرێ و بیپارێزێ؟
دوکتور خەتیب: ئەوە بۆ هەموان بابەتێکی گرینگ و هەستیارە. بۆ هەیئەتی تەحریری شام ئەوە بابەتێکی هەستیارو گرینگە چونکوو چاوەڕانییەکی زۆر هەیە لە لایەن خەڵکەوە کە ئەو کەسانەی خەریکی ئەشکەنجە کردنی خەڵک بوون لە زیندانی سەدنایا دا، بۆ نموونە، دەبێ لێیان بکۆڵدرێتەوە و بهێندرێنە بەر دەم عەداڵەت. چاوەروانی خەڵک ئەوەیە هەر کەس کە هەنووکە لە سووریا دەسەڵاتی بەدەستە دەبێ لەو جۆرە کەسانە بکۆڵێتەوە و حیسابیان لێ بخوازێ.
لە هەمان کات دا مەسەلەیەکی بەربڵاوتر هەیە ئەویش عەداڵەتی تێپەڕە. ئەوە بەربڵاوترە لەوەی کە کەسایەتییەکانی رێژیم لە کاری ناقانوونییەوە گلا بن، چونکە ئاشکرایە کە سووریا گرووپی دیکەشی تێدا بووە کە دەکاری ناقانوونییەوە گلاون، جا بۆیە ئەوە پێواژۆیەکی ڕەوا نابێ تەنێ گرووپێک بە تاوانبار بزاندرێ بۆ تاوانکارییەکان و نەک هەموو لایەنەکان، بۆیە ئەوە بۆ هەیئەتی تەحریری شام زۆر هەستیارە.
مەسەلەیەکی دیکەی ئێستا ئەوەیە کە هەیئەتی تەحریری شام هەنووکە توانایی ئەوەی نییە کە وەک ئەدمینسترەیشن  بە ڕاستی بەسەر هەموو سووریا دا حوکم بکا و عەداڵەت بۆ هەمووان بێنێ. بۆ ئەوەی ئەوە بکرێ، حەوجێ بەوەیە کە سەردمێکی تێپەر هەبێ. مرۆ حەوجێی بە حکوومەتێکە کە بتوانێ هەڵسووڕێ. حەوجێ بە دامەزراندنی دەسگایەکی داوەری سەربەخۆ هەیە. مرۆف پێویستە پێواژۆی عەداڵەت لە سەردەمی تێپەڕ دامەزرێنێ.
لە دەرەوەی وڵات ژمارەیەکی زۆر دەستپێشخەری سورییەیەکان هەیە  کە هەنووکە دەستیان کردووە بە کار کردن لە سەر ئەو مژارانە و باشترین جێیان دەبێ بە پلانێکەوە بێنە پێشەوە لەو بارەیەوە. ئێمە لە هیچەوە دەست پێ ناکەین؛ کەسی ئاوا هەن  کە ئەو تاوانکاریانەیان بەڵگەمەند کردووە کە هەر کەس کردبێتی، و کەسی ئاوا هەن کە سەریان لە دادگە ئوڕووپاییەکان داوە بۆ ئەوەی عەداڵەت بۆ هەموو لایەکان بەدی بێ  بۆ ئەوانەی کە لەکاری ناقانوونییەوە گلاون.
گشت ئەوانە پێویستە بخرێنە پەکەجێکەوە. ئەوە شتێکە کە سووریا پێویستی پێیەتی کە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بە دەنگییەوە بێ و یارمەتی بکا.  ئەو مەسەلەی عەداڵەت لە سەردەمی تێپەڕ دا یەک لەو شتانەی دیکەیە کە
ئێمە (بریتانیا) دەتوانین بە شێوەی کۆنکرێت یارمەتیدەر بین، چونکە ئەوە زۆر گرینگە. بە بێ ئەوە، خەڵک هەست بە مەغبوون بوون دەکەن، و لە هەمان کات دا لەوانەیە ڕووداوی ئاواش بقەومێ کە خەڵک بیانەوێ بە دەستی خۆیان تۆڵە بستێننەوە و ئەوە زۆر مەترسیدارە بۆ سەبات و بۆ یەکپارچەیی و ئینسیجامی کۆمەڵایەتی.
مەسەلەیەکی دیکەش هەیە ئەمن بە کورتی دەیهێنمە گۆڕێ. لە ژێر دەسەڵاتی ئەسەد دا، سووریا کۆمەڵگەیەک بوو کە تێیدا خەڵک تەشویق دەکران باوەر بەیەک نەکەن تەنانەت باوەر بەئەندامانی بنەماڵەی خۆشیان نەکەن. . هەر وەها، ئەوە کۆمەڵگەیەکە کە ئێستا دەیەوێ حەول بدا جارێکی دیکە وەک کۆمەڵگەیەکی تاکانە بژی، بۆ یەکەم جار بۆ زیاتر لە نیو سەدە، بە بێ ئەوەی کە سێبەری ڕێژیمی بەسەرەوە بێ کە تێیدا دیوارەکانیش گوێیان هەبوو، مرۆ باس لە چەندین وەچان دەکا کە ئاوا نەبێ بە هیچی دیکەیان نەزانیوە و ئێستا لە پرێک دا چاوەڕوانیان لێ دەکرێ باوەڕ بە یەکتری بکەن لە کۆمەڵگە دا. هەر کۆمەڵگەیەکی کە بییەوێ هەڵسووڕێ و عەمەڵێ بکا حەوجێی بەوەیە کە باوەڕی کۆمەڵایەتی تێدا بێ.
ئەوە زۆر شتێکی گرینگە کە ئێمە (بریتانیا) دەتوانین تێێدا ئالیکار بین.  لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی کار بکەین بۆ تەشویق کردنی باوەڕی کۆمەڵایەتی لە سووریا دا. هەر وەک کوتم، ئەوە هەر شتێک نییە لە نێوان گرووپە سێکتارییەنە جیاوازەکان دا ؛ بەڵکوو ئەو بێ باوەڕییە لە نێو ئەندامانی خێزانیش دا هەبووە. کارێکی زۆر هەیە کە دەبێ بکرێن و پێویستە بکرێن، و بۆ ئێمەش دەرفەتی زۆر هەیە کە بەشێوەیەکی پۆزتیڤ تێوە بگڵێین .
تۆرنبێری: قسەکانت زۆر یارمەتیدەرن.

فیل بریکل ( پارتیی کرێکار) بەڕێز کۆلیس، ئاشکرایە تورکیا سنوورێکی زۆر درێژی لەگەڵ سووریا هەیە.  لە نێوان ئانکارا و ڕێژیمی ئەسەد دا حەولدانی دیپڵۆماتیک هەبوو  کە ئەوان دیسان پێوەندیی دیپڵۆماتیک دامەزرێننەوە. ڕێژیمی تورکیا لە باکووری وڵات پشتیوانی لە جەیشی وەتەنی سووریا کردووە. بە تەقدیر و لێکدانەوەی ئێوە، تورکیا چەند گرینگ بوو لە خستنی رێژیمی ئەسەد دا؟
سیمۆن کۆلیس:  ئەوە پرسیارێکی چاک و گەورەیە. ئاشکرایە تورکیا ئاکتەری دەرەوەیی هەر گرینگ بوو بۆ ئەوەی کە ڕووی دا . بۆ ئەوە هەر پێویستە تەماشای نەخشە بکەی. تاقە سنووری نێونەتەوەیی ئیدلیب – ئەو بنکەیەی کە لەوێوە هەیئەتی تەحریری شام  بڵاو بووەوە- لەگەڵ تورکیا بوو. دەنگوباسێکی زۆر ڕووماڵ کراوە و بڵاو کراوەتەوە لە لایەن میدیایەوە سەبارەت بە تەبیعەتی پێوەندی هەیئەتی تەحریری شام و هێزە ئەمنییەتییەکانی تورکیا.
تەبیعەتی پێوەندیی هەیئەتی تەحریری شام لەگەڵ تورکیا جوێیە لە پێوەند گرووپەکانی دیکە لەگەڵ تورکیا. ، دەستەی جەیشی وەتەنی سووریا، کە دیسپلینیان کەمترە و زیاتر لە ژێر کۆنتڕۆڵی ڕاستەوخۆی دەسەڵاتدارانی تورکیا دان. ئەوان وێناچێ ئاکتەری ئۆتۆنۆم و سەربەخۆ بن. وا وێدەچێ ئەوانەی لە ڕیزەکانی جەیشی وەتەنی سووریا دان زیاتر کرێگرتە بن، و ئەوە هێزێکە کە لە مەنبیج و شوێنی دیکە بە دژی کوردەکان بەکار هاتوون.
تا ئەو جێیەی دەگەڕێتەوە سەر هەیئەتی تەحریری شام و ئەحمەد ئەلشەرع و پێوەندییان لەگەڵ تورکیا، هەستم ئەوەیە کە ئەوە پێوەندییەکی زۆر گرینگ بووە کاتێک هەیئەتی تەحریری شام لە ئیدلیب بوو، چونکە لەوێ ئەوان هەتا بڵێی بەو پێوەندییە بەسترابوونەوە. ئێستا هەیئەتی تەحریری شام لە شامە ئەوان بژاردەیان هەیە، و ئەوان ئەو بژاردەیانەیان بە کار هێناوە، بە لانی کەمەوە لە پێوەندی و پێوەچاران بە عەڕەبستان سعوودی، ئۆردۆن و وڵاتەکانی دیکەوە. ئەمن وای بۆ دەچم کە بەشێک لە پێوەچارانی سعوودی لەگەڵ ئەو ڕێبەرایەتییەی کە لە سووریا سەری وەدەر هێناوە  لە بەر ئەوەیە کە مەیدانەکە هەر تەنیا بۆ تورکەکان چۆل نەکرێ.
تۆرنبێەری: ئێمە بە سەردانەکانمان دوو شتمان دەست کەوت.  لە برووکسیڵ، نوێنەرێکی تورکیا پێی گوتین کە نابێ سەبارەت بە ڕادەی نفووزی سیاسی تورکیا لە سووریا تەخمینی زیادی لێ بدرێ ، چونکە ڕاپسانێک هەیە و هتاد، کە وێدەچێ هەر وەک ئەوە وابێ کە ئێوە دەڵێن، کە ئەوە چاوڕاكێشە.  لە دووهەمین سەردان دا کە ئێمە بوومان پێمان گوترا کە نفووز و چوونە ناوی سووریا بۆ تورکیا زیاتر لە بەرەی تەجاڕەت دا بووە. کەلوپەلی تورکی ئێستا بەرەو سووریا لووزەویان بەستووە بە شێوەیەک کە لە ڕابردوو دا قەت وا نەبووە، بە شێوەیەکی ئەوتۆ کە ئەوە دەتوانێ تەنانەت ئابووری سووریا بخوا و نەیهێڵێ.
سیمۆن کۆلیس: ئەمن دڵنیا نیم ئابووری سووریا ئەوەندە هەبێ کە بکرێ نەهێڵدرێ. سەبارەت بە پنکتی یەکەمی کە باست کرد، ئەوە گرینگە کە نفووزی تورکیا و ڕادەی قووڵ بوونی لەوەی کە هەیە گەورەتر نەکرێتەوە. لەکاتێک کە ئەو سەرۆکایەتییە خەریکی جێبەجێ کردنی کاروبارەکانێتی لە شام، ئەوان دەبینن کە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتانی عەڕەبی چاویان لە سووریا دەکرد لە کاتێکدا هێشتا ڕێژیمی ئەسەد لەوێ  لەسەر کار بوو  و لای خۆیان بیریان دەکردەوە " بۆچی دەبێ داهاتووی وڵاتێکی عەڕەبی لە لایەن تورکیا، رووسیا، و ئێران بڕیاری لە سەر بدرێ ، سێ وڵاتی نا عەڕەب؟  ئێستا ئەوە گۆڕاوە ، و دەرفەتێکی گرینگ هەیە بۆ گۆڕان. بە وەی کە ئێستا ئێران لەوێ نەماوە، دیتنێکی گرینگی دووەم بۆ زۆر لە دنیای عەڕەب ئەوە دەبێ کە رێگە نەدەن بە تورکیا ئەو بۆشاییەی نەمانی ئێران لەوێ پڕ کاتەوە " ئێران بۆ دەرەوە و تورکیا بۆ ناوەوە" شتی وا نابێ. دنیای عەڕەب دەیەوێ سووریا بگەڕێتەوە  شوێنی تەبیعی خۆی  وەکوو وڵاتێکی عەڕەبی لە جیهانی عەڕەب دا.
بەشی دووەمی تێوەگلانی تورکیا لە پێوەندی لەگەڵ باشوور- ڕۆژهەڵات و ناوچە کوردەکان. ئەوە ناوچەیەکە کە سەبارەت بەوێ زۆر بیری ئاواتخوازانە هەبووە لە ڕۆژئاوا – لە ئەمریکا و لە بریتانیا – کە ئەو کێشە و گیروگرفتەی ئەوێ دەکرێ بەجۆرێک جێ بەجێ بکرێ و بەلاوە بنرێ. وا وەبەرچاوی من دێ کە ئەوە پرسێکی کلیلی ئەمنییەتییە بۆ تورکیا، بۆیە شتێک نییە کە لەسەر ماسە بێ بۆ گفتوگۆ لەسەرکردن. ئەمن چاوەڕوان ناکەم تورکیا ئامادە بێ بوونی هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی کوردی لە سنووری باشووری خۆی تەحەمول بکا و لەگەڵی دەرببا. تورکیا ئەوە بە هەڕەشەیەکی بنەڕەتی دەبینێ بۆ سەر هێمنایەتی/ ئاسایشی خۆی.
ئێدوارد مێلۆ: بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ  هەرێمێکی ئۆتۆنۆمی کورد لە تەواوی ماوەی ئەو کێشەیە دا لە سووریا لە سنووری تورکیا دا هەبووە، و بەپێی زەمانەتی ئەمنییەتی ئەمرێکا بە شێوەیەکی کاریگەر هەڵسووڕاوە. دەبێ هێندێک چوارچێوە هەبێ بۆ هەبوونی شانبەشانی تورکیا.
سیمۆن کۆلیس: لە جێدا ئەوە تەواو بەستراوەتەوە بە زەمانەتی ئەمنییەتی ئەمریکا. هاوپەیمانی لەگەڵ کوردەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعش پێویست، دروست و گرینگ بوو، بە تایبەتی لە قۆناغی یەکەم دا. ئەمن سەفیری بریتانیا بووم لە بەغدا کاتێک مووسڵ بە دەست داعش داگیر کرا. ئەودەمی، داعش/ ئایسیس  ٧٠ کیلۆمیتر لە هەولێر دوور بوو، و هاوکاری لەگەڵ کوردەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ داعش پێویست بوو.
ئەوەی کە لەوە کەوتەوە، لەبەر هۆی جۆر بەجۆر، ئەوەیە کە ژەنەڕالەکان و ئەوکەسانەی لە سەر کاروباری ئەمنییەتی کار دەکەن کار کردن لەگەڵ کوردەکانیان زۆر پێ هاسانتر بوو ئەگەر لەگەڵ هێندێک خەڵکی دیکەی هەرێمەکە بەراوەرد بکرێ کە دیارە ئەوان پێویست هەبوو کە کاریان لەگەڵ بکەن.  دەست بەوە کرا کە کوردەکان وەک هێزێک بە کار بهێندرێن بۆ دەرهێنانی خاک لە دەست داعش لە ناوچەی ئەوتۆی کە بەشێوەی مێژوویی کوردی نەبوون. دوایە ئەوان دەستیان کرد بەوەی کوردەکان بەکار بێنن وەک هێزێک بۆ ڕاگرتن و پاراستنی ئەو خاکەی لەو ناوچانەی کە لە ڕووی نەریتییەوە کوردی نەبوون.
کێشەکە ئەوەیە ئەتۆ دەست دەکەی بە کارێک بۆ چارەسەرکردنی کە دەست بەجێ دەبێ بە لایەک دا بخرێ، کە ئەویش بریتی بوو لە تێکشکاندنی داعش ، و بەوە هەلومەرج ئامادە دەکەی بۆ ساز بوونی کێشە و گیروگرفتی دواتر، کە ئەویش بریتی یە لە گۆڕێنی فاکتەکان لە سەر ئەرزی واقیع بە شێوەیەکی ئاوای کە مانا نییە.  ئەوە بەشێک لەو  وەزعەیە کە ئێستا ئێمە لەگەڵی ڕووبەڕووین ئەو پرسیارێکی گەورەیە واتە چارەسەر کردنی ئەوە
بە شێوەیەکی وا کەڕێز لە مافی ڕەوا و ئاواتەکانی گشت خەڵک لە سووریا ، لە ناویان دا کوردەکانیش بگیرێ.  ئەوە تەنیا گیروگرفت نییە، بەڵام ڕەنگە بەتەنێ کێشە و گیروگرفتی هەرەگەورە بێ.
وا هەست دەکرێ خەڵک لە هەموو لایەکەوە چاوەڕوانی ئەوەن بزانن لە موزاکەرەیەکی توانایەکی لە نێوان تورکەکان، کوردەکان و دەسەڵاتداران لە دەمشق چی لێ دەکەوێتەوە. زۆر لە خەڵک وا وێدەچێ چاوەڕوان بن بزانن تڕامپ چ دەکا، و دەیانەوێ بزانن گەلۆ هێزە ئەمریکاییەکان لەوێ دەمێننەوە یان نا.  ئەگەر ئەوان نەمێننەوە، ئەمن پێم وایە هێزەکانی بریتانیاش کە دەگوترێ لەوێ بن ئەوانیش ناتوانن لە وێندەرێ بمێننەوە.

تۆرنبێری: داوای لێبوردنت لێ دەکەم. بەڵام هەر ئێستا دەوڵەتێکی سەربەخۆی کورد هەیە – دەبا بڵێین  نیوە سەربەخۆ – لە سەر سنووتی باشووری سووریا، ئایا نییە، لە باکووری عێڕاق؟
سیمۆن کۆلیس: بەڵام ئەوە دەوڵەت نییە.
تۆرنبێری: باشە، با  نەچینە نێو ئەو باسەوە.
سیمۆن کۆلیس: ئەگەر هەر کەس کایە بکا بە کێشانەوە دووبارەی هێڵە سنوورییەکان لە سەر نەخشەکان تەنێ دەرگا بە ڕووی جیهانی دەرد و کولەوە دەکاتەوە. داهاتوو لەوە دایە کە دە چواچێوەی ئەو سنوورانەی بە ڕەسمی ناسراون کار بکرێ. ئەمن چاوەڕوان ناکەم ڕێکەوتنێک ببینم کە ڕێگا بکاتەوە بۆ بوونی هەرێمە ئۆتۆنۆمەکان.  کارێکی ئەوتۆ بۆ زۆر لایەنان شیاوی قبووڵ و پەژراندن نییە، نەک هەر تورکیا، بەڵکوو خەڵکی دیکەش، بەڵام ئەوە ئیمکانی بوونی لامەرکەزی، ناناوەندێتی بەرپەرچ ناداتەوە.
سوریا بۆخۆی بەتەواوی وڵاتێکی لامەرکەزو ناناوەندییە، شارەکان و ناوچەکانی هەر کام لە شارەکان بە تەواوی لێک جیاوازن. ئەوان کولتووری لەمەڕ خۆیان
، ئابووری جیاوازو لەمەر خۆیان و زۆر شتی تری تایبەتی خۆیان هەیە، بۆیە مرۆ دەتوانێ سووریایەکی داهاتوو تەسەور بکا کە لە گەڵ ئەو شتەی بە ڕاستی لە سەر ئەرزی واقیع هەیە جۆر بێتەوە، و بۆ ئەوەش بتوانێ بمێنێتەوە. ئێمە نابێ شتێکی ناتەبیعی بە سەر ناوچەکە دا داسەپێنین.  مرۆ دەتوانێ تەسەوری شتێک بکا کە بە ڕێژە بەشلی بەیەکەوە گرێ درابێ، بەڵام ئۆتۆنۆمی نەبێ.
فیل بریکل: دوکتور خەتیب بە ئاوڕدانەوە سەر ئەو شتانەی لە مەڕ چاو لە داهاتوو بوون گوتران، ئەتۆش دەکرێ بۆچوونی خۆت بڵێێ سەبارەت بەو شتەی بەڕێز کۆلیس گوتی سەبارەت ئەو دەورە ئەرێنی یان نەرێنییەی کە تورکیا دەتوانێ بیگێڕی لە ژێر ڕۆشنایی دۆخی کورد لەگەڵ هەیئەتی تەحریری شام لە سووریا؟
دوکتور خەتیب: ئێمە دەبێ ئەوەمان لە بیر بێ کە هۆی سەرەکی تێوەگلانی تورکیا لە کاروباری سووریا دا  بەدەرەجەی یەکەم، لە کۆنەوە و بەر لەوەی کێشە و ئاڵۆزی سووریا دەست پێ بکا، لەبەر  دۆزی کورد بوو. ئەوە هەمیشە ئەولەوییەتێکی تورکیا بووە. لە حاڵی حازر دا، دیسان، ئێمە دەبێ لە بیرمان بێ  هێشتا جارێ سەرەتایە. کاتێک شتێک ئاوا دەگۆڕێ، گشت پاداران دەرفەتێک بۆ خۆیان دەبینن. هەموان دەست دەکەن بەوەی کە هەڵوێستی لانی هەرە زۆر بگرن، چونکوو ئەوە وایە لە هەموو موزاکەرە و دان و ستاندنێک دا. حاڵی حازر ، تورکیا و کوردەکان بە هەڵوێستی داوخوازی لانی هەرە زۆرەوە لەمەیدان دان ، و هەیئەتی تەحریری شام یش هەر هەمان شت دەکا.
لەخوارەوەی ئەو هێڵە ئەگەر و دەرفەت بۆ سازان و کۆمپرۆمیس هەیە، دواجار با ئەوە بەلاوە بنێین کە ئابووری سووریا لە بنەوە هەڵتەکاوە و لە ناو چووە ، دەی کاروباری ساز کردنەوە و ئاوەدان کردنەوە لەسووریا ڕوو دەدا. جا ئەوە شتێک
ە کە بۆ تورکیا زۆر چاوڕاکێشە کە بەشداری بکا لەو کارە دا. ئەوە کارتێک دەدا بە دەست ئێمە وەک کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کە لەگەڵ تورکیا کایەی پێوە بکەین وتورکیا بەرەو ئەوە بەرین کە جۆرێک کۆمپرۆمیس و سازان لەگەڵ کوردەکان بکا.
ئەمن پێم وا نییە کە وڵاتە عەڕەبییەکان بیانەوێ سووریایەکی فێدێڕاڵ ببینن، چونکە ئەوە بابەتێکی زۆر هەستیارە بۆ هەموو دنیای عەڕەب، نەک هەر لە سووریا. ناناوەندێتی/ لامەرکەزی بە تەواوی بابەتێکی دیکەیە.  تەنانەت ناناوەندێتیش لە هێندێک بەس
تێنی دیاری دا بە هەستیار دادەندرێ. لەگەڵ ئەوەشدا، لە لوبنان حاڵی حازر ، بەو گۆرانانەی لە حکوومەت دا خەریکە دەکرێ مەسەلەی لامەرکەزێتی ئیدارە، کە بەپێی ڕێکەوتننامەی تاییف لە ساڵی ١٩٨٩ تەوافوقی لە سەر کرا بەڵام قەت لە لوبنان جێ بەجێ نەکرا، دیسان هاتووەتەوە سەر ماسە. ئەگەر ئەوە لە لوبنان سەر بگرێ ، لە ڕاستیدا زۆر وێدەچێ بکرێ ئەوە لەسووریاش جێ بەجێ بکرێ. دیارە وەزعێکی وا جیهانی عەڕەب نەک هەر دەیپەژرێنێ، پێشی خۆشە.  دەبێ ئەوەمان لە بیر بێ ئەوە عەڕەبستانی سعوودی بوو کە ڕێکەوتننامەی تاییفی وەرێ خست و ماڵخێوی ئێمزا کردنی کرد و ئەو رێکەوتنە بوو کە کۆتایی هێنا بەشەڕی ناوخۆیی لوبنان. بە شێوەیەک، مرۆ دەتوانێ ئەوە بەکار بێنێ بۆ تەسەوری ئەوەی کە عەڕەبستانی سعوودی چ دەتوانێ پەسند بکا لەمەڕ تەرتیب دانی حوکمڕانی لە سووریا.
ئەمن لە سەر عەڕەبستانی سعوودی پێداگری دەکەم چو
نکە ئەو ئێستا لە کێشەی سووریا دا ئاکتەری هەریمی هەرە گرینگە – زۆر گرینگتر لە تورکیا، بەڵام باڵانسێک پەیدا دەبێ لە نێوان پێوەندییەکان سعوودی _ تورکی سەبارەت بە ئەوەی کە بارودۆخ لە سووریا چۆن دەڕوا، ئێمە نابێ لە بیرمان بچێ  کە عەڕەبستانی سعوودی لە ڕووی سیاسییەوە زۆر بە نفووزە کاتێک پرسی سازکردنەوە و ئاوەدانکردنەوە دێتە گۆڕێ. هەموو چاوەکان لە کەنداون دەڕوانن ئەو کاتەی باسی ئاکتەرەکان لە سووریا دێتە گۆڕێ. دیسان، ئەوەش کارتێکی دیکەیە بۆ ئەوەی بەکار بهێندرێ بۆ کۆمپرۆمیسی سیاسی.
هێستا جارێ زووە و لە ڕۆژەکانی سەرەتا داین، بەڵام من چاوەڕوان دەکەم کە ڕێگایە
ک بدۆزرێتەوە. ئەو ڕێگا دۆزینەوەیە بۆ کوردەکان لە سووریا ئەوەیە ئەگەر ئەوان بڵێن، " ئێمە وەک پ.ک.ک نین، ئێمە بە ڕێبازێکی جیا دا دەڕۆین. ئێمە پڕاگماتیک دەبین و ئێمە دەمانەوێ لەگەڵ هەموان لە دان وستاندن و تەعامول دا بین. ئێمە لەگەڵ  عەڕەبستانی سعوودی، ئەمریکا و هەر لایەنێکی دیکە لە دانو ستاندن و تەعامول دا دەبین و لامەرکەزێتی پەسند دەکەین." لە حاڵی حازر دا ئەوە سەیر نییە، هەر وەک گوتم، کە هەموان دەست پێدەکەن بە داوخوازە هەرە لانی زۆرەکان/ ماکسیمالیستەکان، بەڵام بهێڵن با لە سەر ئەو هەڵوێست ودەربڕینانەی ئێستا ڕانەوەستین، چونکە سیاسەت کاتی پێ دەوێ هەتا بمەیێ و خۆی دەرخا.
تۆرنبێری: ئەوەخەریکە کاتمان تەواو دەبێ ، ئەمن هەتا بڵێی بەو بەڵگە وقسانەی ئێوە پێشکێشی دەکەن فرووسماو بووم، بەڵام دەبێ هێندێک زیاتر لە تەک خۆمدا بە دیسپلینتر بم. ئێمە سێ بابەتی زۆربەربڵاومان هەیە کە پێمان خۆشە لەئێوەیان بپرسین  و ئێستا ئێمە هەر ١٠ دەقیقەمان کات ماوە. گوتم با ئەوەش بزانن.
فیل بریکل: لە باسی ئاکتەرە هەرێمییەکان دا، ئێمە شاهید بووین ئەڕتەشی ئیسراییل زۆرجار هێندێک ئامانجی لەسووریا بۆمباران کردووە، هەر وەها لە بەرزاییەکانی جۆلانیش هەڵکەوتی خۆی بە هێز کردووە و هێزی تازەی لێ دابەزاندووە. بەڕێز دوکتور خەتیب  تا چەند پێت وایە کە ئەو تێوگلانە عەسکەرییانەی ئەڕتەشی ئیسراییل  لە سووریا کاتییە ، یان پێت وایە ئەوە هاتنە ناو و چالاکییەکی درێژ خایەنە؟
دوکتور خەتیب: ئەوە شتێکە کە ئیدی سووریا چیدیکە لە مەڕ سووریا نییە، چونکو بۆ ئیسراییل ئەوە بەمانای ئەمنییەتی ئیسراییلە بە گشتی. هەر وەک ئێوە دەزانن لە دوای ٧-ی ئۆکتۆبر، ئیسراییل بڕیاری داوە کە دووپاتە بوونەوەی سێناریۆیەکی ئەوتۆ نەبینێ. لە حاڵی حازردا، بە لەبەر چاو گرتنی ئەوەی کە بارودۆخ لە سووریا ناڕوونە و دیار نییە، ئیسراییل دەڵێ، " لەبەر ناڕوونییەکان ئێمە دەبێ ئەمنییەتی خۆمان بپارێزین. ئێمە پێویستە لەو ناوچانە بوونمان هەبێ و رێگا بدەین بە چاوەدێڕی کردنی ئیسراییل بۆئەوەی بتوانین ئەمنییەتی خۆمان بپارێزین."
تەنیا شتێکی کە ئەوە دەگۆڕێ ئەوەیە ئیسراییل لە نێوان دروسێکانی دا هەست بە ئەمنییەت و ئاسایش بکا. ئەوە هەر لە سەر سووریا وا نییە؛ ئەوە لەمەڕ ئەوەشە کە لە لوبنانیش وەزع چی لێ دێتەوە. ڕاستتان بوێ ئەوە پەستراوەتەوە بە پێوەندی لەگەڵ جیهانی عەڕەب بە گشتی. ئەگەر دنیای عەرەب بەرەو ئاراستەی ئاسایی کردنی لە زێدەی پێوەندییەکانی لەگەڵ ئیسراییل دا بڕوا ، ئەوە دەگاتە لە هەڤهاتنی  ئەمنییەتی لە نێوان سووریا و ئیسراییل. ئەوە زۆر جیاوازە لەم بەستێنەی ئێستا، کە تێیدا ئیسراییل  لە جێدا بە شێوەیەکی دوفاکتۆ ( فێعلی) لەوێیە.
چ شتێک نییە پێشمان بگرێ کە لە چەند ساڵی دیکە دا مێعمارییەکی تازەی ئەمنییەتی نەبینین لە هەرێمەکە دا کە تێێدا ئیسراییل، سووریا و لوبنان بەیەکەوە ڕێک
ەوتننامەکی ئەمنییەتییان هەبێ کە سباتی هەر کامیان بپارێزێ، بەڵام بۆ ئەوەی ئەوە ڕوو بدا ئێمە پێویستمان بە چەند ساڵ هەیە. ئەوە ئیمکان و ئەگەرێکە.  تێکشکانی حیزبوڵا لە ڕووی نیزامییەوە لە لوبنان ڕێگای خۆش کردووە بۆ ئەو سێناریۆیە بەرەو پێش بچێ.  گۆڕان لە سووریا، کە تێیدا دەوری ئێران بە تەواوی تێک و مەکان دراوە ، ڕێگا خۆش دەکا بۆ ئەو جۆرە سێناریۆیە، چونکوو ئەوە سوڵتەی ئێران بە سەر ستاتوس کۆ دا بوو کە پێشی سێناریۆی ئەوتۆی دەگرت کە هەڵسوورێ. بە نەمان و لادرانی ئێران وەکوو تێکدەرێک، تا ڕادەیەکی زۆر. ئەگەر و ئیمکانێکی ئاوا هەیە کە پارسەنگی ئەمنییەتی لە هەرێم دا بگۆڕدرێ.
سیمۆن کۆلیس: ئیسراییل ئەوەی کرد کە کردی چونکە دەتوانێ بیکا. مرۆ لەوە تێدەگا، ئەگەر مرۆ ئەڕتەشێکی هەبێ،دەیەوێ هەڵکەوتی لە خەڵکی دیکە پتەوتر بێ. خاکەکە ئی تۆ نییە، بەڵام  دەتەوێ بیپارێزی. مرۆ تێدەگا لە وانەیە بتەوێ دەستی خۆت وەپێش خەی و پێشگێڕەوە بی لەوەی چەکی قورست بە دژی بە کار بهێندرێ و هتاد. دیارە ئەو کارەی ئیسراییل یارمەتی ناکا بە سەباتی سووریا خۆی، و رەنگە بۆ سەبات و ئەمنییەتی هەموو ناوچەکەش باش نەبێ، هەر وەها بۆ بەرژەوەندی هەموو وڵاتەکانی دیکە لە وێندەرێ.
ئێمە لە هەمبەر ئەوە چ دەتوانین بکەین؟ ئێمە دەبێ بەردەوام بین لە پێوەندی خۆمان لەگەڵ ڕێبەرایەتی شام و خۆ ئامادە کردنیان، و تەعامولمان لەگەڵیان هەبێ. ئەوە مەسەلەی دیالۆگە، هەر نەک قسە کردن لە سەر چەمک
ی ڕەها بەڵکوو هاوکاری بە کردەوە بەدژی تێرۆریزم و ڕووبەڕوو بوونەوەی.ئەو ڕێبەرایەتییە لە باری توانایەکییەوە  دەتوانێ شەریکێک بێ بە دژی داعش. لە پارێزگای حومس مەترسی سەرهەڵێنانەوە و چالاک بوونەوەی داعش هەیە، ئەو ناوچەیەی باشووری چۆمی فەرات کە لە ژێر کۆنترۆڵی قەسەدە و کوردەکان دا نییە، و بەرەو خوارتر تا دەگاتە سنووری ئۆردۆن کە بنکەی ئەمریکای لێیە.
تۆرنبێری: ئێمە لە پانێلی دووەمدا سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنییەتی زیاتر دەبیسین.
سیمۆن کۆلیس: پنکتێکی سەرەکی و کلیلی ئەوەیە ئێمە لەگەڵ هەیئەتی تەحریری شام تەعامول و دانوستاندنمان هەبێ، کە بە دژی داعش شەری کردووە. دیارە جیاوازی دوکتورین و بیر وڕامان لە نێوان دا هەیە. ئەو مێژوویەی کە دوکتور خەتیب ئاماژەی پێکرد مێژوویەکی تایبەتییە. تەنانەت ئەو کاتەش کە هەیئەتی تەحریری شام لە جەبهەی ئەلنوسرە دا ڕیشەی ئەلقاعیدەی هەبوو ئەوان بە جوێ دەبینران، جا بۆیە ئێمە دەزانین ئەوان ئامادەن لەگەڵ داعش شەر بکەن . ئێمە دەبێ ئەوە بەکار بێنین و کەلکی لێ وەربگرین  و بزانین لەوە دا دەکرێ چ بکرێ.
 ئەوە هەمان شتە لە سەر چەکی لەناوبردنی گشتی. ڕێژیمی سووریا چەکی شیمیایی هەبوو، لەوانەیە ئێستا هێندێک تەعامول هەبێ، بەڵام ئەمن هیوادارم ئەوە زیاتر بێ بزانین چ دەتوانین بکەین سەبارەت بەوە لە ڕێگای گفتوگۆ و دانوستاندنەوە. و ئەوە ئێمە لە کۆڵ کێشەی ئەمنییەتی دەکاتەوە، نەک هەر ئێمە، بەڵکوو و
ڵاتەکانی دیکەش لە هەرێمەکە دا، لەوانە ئیسراییل. دە ڕاستی دا دوو ڕێگا هەیە بۆ ئەوەی مرۆ ئەمنییەتی خۆی بپارێزێ . یان بە ڕێگای زەبر وزەنگ و زاڵبوون و سوڵتەوە ئەوە دەکەی، یان دەکرێ بە ڕێگای موزاکەرە و گفتوگۆ ئەوە دابین بکەی.
رێبەرایەتی ئەلشەرع بە ئاشکرایی ئەوەی ڕاگەیاندووە کە ئەوان ئەوەندەیان گێرەوکێشە و ئالنگاری لە ناوخۆی وڵات دا لە سووریا هەیە کە دەبێ ڕووبەڕووی ببنەوە، بۆیە ناتوانن ئەولەوییەت بدەن بەو نیگەرانیانەی دەرەوە. ئەوان ئەو کارەیان نەکردووە بە ئەولەوییەتێکی  دەستبەجێ بۆ ئەوەی وڵامی ئەوەی ئیسراییل کردوویە بدەنەوە ، ئەوان تەبیعییە دەیانەوێ چڕ بنەوە لە سەر دامەزراندنی ئەمنییەت و ئیرۆیی
لە ناوخۆی وڵات دا.ئەوە دەرفەتێکە بە شێوەیەکی ئاوا بکرێ کە ئەمنییەتی ناوچەییش پێش بخا. چی دیکە ئێران لەوێ نییە کە دەوری تێکدەر بگێڕێ. دەکرێ لە سەرەتاوە دەوڵەتێکی سیستمی وێستفالی دابمەزرێ واتە دەولەتێک هەرچەند پچووکیش بێ دەبێ بتوانێ ڕادەیەک لە سەروەری دامەزرێنێ، شتێکی کە هێندێک لە وڵاتان بۆ نموونە عەڕەبستانی سعوودی دەیانەوێ. ئەوان دەیانەوێ حکوومەتی ئەوتۆ ببیین کە کۆنتڕۆڵیان هەبێ بەسەر سنوورەکانیان دا و بەشێوەی ئاسایی لەگەڵ یەکتر دانوستاندنیان هەبێ. لە ڕوانگەی منەوە ئەوە زۆر لە بەرژەوەندی ئێمەش دایە. 
سێڕ جان ویتینگدەیل: ڕێژیمی ئەسەد پیشتر تاڕادەیەک پشتی بە ئێران و ڕووسیا بەستبوو. ئێوە باسی ئێرانتان کرد کە نەماوە و دەرچووە، بەڵام ڕووسیا نەڕۆیشتووە و لەوێیە؛ هێشتا ئامادەیی عەسکەری هەیە لە سووریا، هەم پێگەی هەوایی و هەم پێگەی دەریایی لەوێ هەیە . کاتێک ئێمە سەردانی ئۆردۆنمان کرد لەوێ گوترا هەیئەتی تەحریری شام بۆ خۆی ئێستا ئەوەندە کێشەی زۆرە کە پێ ڕاناگا و بێ شەڕی ڕووسیاش بکا، بەڵام لە درێژ خایەن دا ناتوانێ بەوە خۆشحاڵ بێ کە ڕووسیا پشتیوانی لە ئەسەد دەکرد و ئێستاش ئەوە ئەسەد دەحاوێنێتەوە. بە بڕوای تۆ ئەگەری مانەوەی ڕووسیا لە سووریا لە داهاتوو دا چەندەیە؟
تۆرنبێری: ئەگەر بمێنێتەوە؟
سیمۆن کۆلیس: ڕاست دەکەی –ئەگەر بمێنێتەوە. باشە ڕووسیا لە ڕووی توانایەکییەوە چی هەیە بیدا بە سووریا لە داهاتوو دا؟ ئەوە فڕۆکەوانە ڕووسەکان بوون کە لە حەڵەب و شارەکانی دیکە دا خەڵکی مەدەنییان کوشت. سوورییەیەکان زوو ئەوانە لە بیر ناکەن، و ناش بێ لە بیری بکەن.  لە ئاستی پراکتیکی دا، بە ڕوانین لە داهاتوو بۆ من ڕوون و ئاشکرا نییە ڕووسیا چی هەیە پێشنیاری بکا بە سووریایەک کە چاوی لە سازدانەوەی داهاتوویە. تەنیا بەرهەمهێنەرێکی سەرەکی نەوتە و ئەوەی هەبێ لەسەر ئەوەیە.
لەوانەیە رێبەرایەتییەکی سووریا ختختۆکەی ئەوەی وە دڵی بکەوێ بڵێی  ڕێگە بدا بە ڕووسەکان کە هێندێک لە پێگە دەریاییەکان و هێندێک لە پێگە هەواییەکەیان دا بمێننەوە، بۆ ئەوەی شتکێان لە سەرماسە هەبێ کاتێک ئەوان لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆ دەکەن؟ ئەمن نازانم. ئەوان لەوانەیە وا بیر بکەنەوە. دیارە ئەوە هەڵە دەبێ. ئەوە  دەستیان هێندەش لای ئەمریکاییەکان قورس ناکا. ئەمن
پێموا نییە ئەوان بۆ خۆیان بیانەوێ.
ئەوان توند جووڵاونەتەوە. میدیاکان باس لەوە دەکەن سوورییەکان کۆمپانیایەکی ڕووسیان دەر کردووە کە کۆنتڕاکتی هەبووە لە بەندەری تارتوس و ئەو کۆنتراکتەیان پووچەڵ کردووەتەوە.  با بزانین چۆن دەبێ، بەڵام ئەمن چاوەڕوان ناکەم ڕووسەکان دەورێکی گرینگ بگێڕن لەداهاتووی سووریا دا، و نازانم پاشماوەیەکی کەمی حزووریشی
ان دەمێنێتەوە یان نا.

ئبتیسام موحەمەد (پارتیی کرێکار) بەڕێزت لە قسەکانت دا چەندین جار ئاماژەت بە ئەمریکاییەکان کرد. ئێمە دەزانین کە داناڵد تڕامپ لە سەرەتاوە گوتی ئەوە شەڕی ئێمە نییە، بەڵام تەواو لەو نزیکانە دا ئەوان زانیاری ئیستیخباراتیان لەگەڵ بەڕێوەبەری سووریا گۆڕیوەتەوە. ئەوان هێشتاش ژمارەیەکی بەرچاو عەسکەریان لە سووریا هەیە. پێت وایە کە هەڵسوکەوتی ئیدارەی ئەمریکا لەگەڵ سووریا ئێستا چۆن دەبێ؟
سیمۆن کۆلیس: ناڕوونی یەکجار زۆرە. ئێمە جارێ نازانین کێ لە ئیدارەی تڕامپ کاروباری لەمەڕ سووریا هەڵدەسووڕێنێ. ئەمن چەندین ناوم بیستووە، بەڵام باشە ئەوان چ دەکەن؟ چ فەزایەک دەبێ، کاتێک پرێزیدێنت تڕامپ دەڵێ: " ئێمە نامانەوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بین . ئێمە شتی دیکەمان هەیە کە دەبێ لە سەری چڕ بینەوە"؟
ئیدارە ئەمریکاییەکان یەک بە دوای یەک دا ویستوویانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەر کەون. ئەوە هەر شتی تڕامپ نییە. لە ژێر ئیدارەی ئۆباما، تڕامپ و بایدن، دا ئیدارە یەک بە دوای یەکەکان حەولیان داوە کەمتر لە هەرێمەکە دا بن و ئەوان دیتوویانە لەبەر ئەم هۆیە بێ یان هۆیەکی دیکە ناچار بوون بمێننەوە و دەرنەکەون.  لەوانەیە ئێستاش وابێ تا ڕادەیەک بە ها
تنەوە سەر کاری تڕامپ. ئەمن دڵنیام کە ئەو جار زمانەکە و دەربڕینەکە جیاواز دەبێ. ڕەنگە ناوەڕۆک جیاواز بێ. هەڵبەت  ئابڕاهام ئەکۆرد ( پەیماننامەی برایم) دەستکەوتێکی ڕاستەقینە بوو.
دەبێ چاوەڕوان بین بزانین چ دەبێ. ئەمریکاییەکان هەرچییەکی بیکەن یان نەیکەن یەكجار شوێندانەر دەبێ.
تەنانەت ئەگەر سزا کانی ئوڕووپا و بریتانیاش لە سەر سووریا لا بب
ردرێن، لە بەر تەئسیری دەرەوەی سنووری سزاکانی ئەمریکا، کۆمپانییەکان ئیحتیات دەکەن بۆ تەجارەت و بازرگانی لەگەڵ سووریا، ئەوە زۆر دژوار دەبێ.
ئ
ێستا ئەوە بۆ ماوەی شەش مانگ چاوپۆشی لە بەڕێوەچوونی سزاکان کراوە ئەوە روون و بڕیاردەرە، و لە ڕاستیدا  لەوە دا ئەمریکا وەپێش بروکسێل و لەندەن کەوتووەتەوە و ئەوە هەنگاوێکی کاتییە. 
ئەمن هێوادارم ئێمە وەک ئەمریکاییەکان بکەین، بەڵام  شەش مانگ ماوەیەکی درێژ نییە بۆ ئەوەی خەڵک بڕیار بدەن لە سەر کاری ئاوەدانکردنەوە و سازدانەوە.  ئەوە هەلی پشتیوانی ئینسانی و تەجارەت بۆ ماوەی کورت خایەن دەخولقێنێ، بەڵام ڕێگا بۆ  ئاوەدانکردنەوە و سازدانەوەی ژێرخانی ئابووری خۆش ناکا. ئەمن هیوادارم، حکوومەت لێرە، لە بیر کردنەوەیان سەبارەت بە وەی کە لە سووریا دەتوانن چ بکەن، لەو بارەیەوە لەگەڵ واشنگتن قسە بکەن گرینگ دەبێ. ئێمە و ئوڕووپاییەکان دەتوانین لە سەر زۆر شت بڕیار بدەین، بەڵام ئەگەر سزاکانی ئەمریکا لە سەر سووریا بمێننەوە ، هەر شتێکی ئێمەش بیکەین هیچ ناگۆڕێ. ئەگەر هێزە ئەمریکاییەکان لە هەرێمی کوردستان بمێننەوە یان نەمێننەوە، ئەوە تەئسیری دەبێ لە سەر بارودۆخ و میکانیزمی ناوخۆیی. قسە لە سەر تێگەیشتنی ڤیزییۆن /  دیتنی  ئەمریکا یە  و شکڵ پێدانی لە لایەن ئێمەوە ئەوەندەی پێمان بکرێ. دیارە ئەوە هاسان نابێ، بەڵام نابێ کەمتر خەمی لێ بکەین.
ئیبتیسام موحەمەد: دوکتور خەتیب، ئەتۆ پێت وایە ئەمریکا هێزەکانی بکشێنێتەوە، بە لەبەر چاوگرتنی ئەوەی کە سەرچاوەیەکی یەکجار زۆری نەوت هەیە لە وڵاتەکە دا؟ ئایا ئەوە لە بەرژەوەندی ئەمریکا دا دەبێ بکشێتەوە؟
دوکتور خەتیب: ئەوە هەر لە بەر نەوت نییە.
تۆرنبێری: هەر لەسەر نەوت نییە، بەڵام ئەویش یارمەتیدەرە.
دوکتور خەتیب:  مەسەلەی ئێران و مەسەلەی داعشیش لە گۆرێ دایە. ئەمن هەر تازە وتارێکم بڵاو کردووەتەوە سەبارەت بە پێوەندی نێوان داعش و ئێران.  لەبەر ئەوەی کە داعش و هەیئەتی تەحریری شام لە رووی مێژووییەوە بە ساڵان ڕقەبەری یەکتری بوون، داعش ئەوەی پێ خۆش نییە کە هەیئەتی تەحریری شام ئێستا ئاکتەری هەرە زاڵە لە سووریا دا. ئێران، لە هەمان  کات دا، ئەویش خۆشحاڵ نییە لەبەر ئەوەی لە جێدا نفووزی خۆی لە سووریا لە دەست داوە.  لایەنێکی پڕاگماتیسم هەیە کە ئەو دووانە، واتە ئێران و داعش دەهێنێتە لای یەکتری، کە دەتوانێ ببێتە فاکتۆرێکی بشێوێنی و نائارامی لە ناوخۆی سووریا دا.
لەمەڕ دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، شتی کلیلی بۆ ئێمە ئەوەیە کە بیری لێ بکەینەوە بزانین ئیدارەی تڕامپ دەیەوێ چ بکا سەبارەت بە ئێران و ئاشکرایە کە ئەو جار چر بوونەوە هەر لە سەر ڕێکەوتنی ئەتۆمی نییە،  کە گەورەترین مەسەلە بوو لە ئیدارەی بایدن دا.  تڕامپ بە ئاشکرایی ڕایگەیاند، کە لە ستڕاتێژی نوێ دا، دۆسییەی ئەتۆمی دەبەستێتەوە بە دۆسییەی مووشەکە بالیستیکەکان، و هەر وەها دەیبەستێتەوە بە دەستێوەردانە هەڕێمییەکانی ئێران، کە ڕاستتان بوێ ئەوە دەبوو زۆر ماوەیەکی درێژ لەمەوبەر کرا با، بەڵام دواجار، لە دیدار و گفتوگۆی نێوان  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆبیۆ و وەزیری کاروباری دەرەوەی عەڕەبستان دا کە لەو دواییانە کرا  پێداگرییان کرد لە سەر تێکدانی سەباتیش لە لایەن ئێرانەوە .
لێرە دا بەرژەوەندییەکانی سعوودی لەگۆرێ دایە کاتێک باس لە حەولی ئێران دەکرێ بۆ سەبات تێکدان  و ئەوەش لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا یەک دەگرێتەوە و لەگەڵ حکوومەتێکیش لە سووریا کە نایەوێ سەرۆکاری هەبێ لەگەڵ ئەو ئاڵۆزییانەی کە ئێران دەینێتەوە. بۆ ئەوەی ئەوە بکرێ، ئێمە دەبێ فکر لەوە بکەینەوە  کە واشنگتن چ دەکا سەبارەت بە ئێران. ئەگەر ئەمریکا جیدی بێ سەبارەت پێشگیری لەو تێکدان و ئاڵۆزییانەی کە ئێران پێکیان دێنێ، بێ ئەملا و ئەولا و بە گردبڕی سوریا بەشێکی کلیلییە لەو دیمەنە دا.
دیسان ، ئەوە ئێمە دەباتەوە سەر مژاری ئەمنییەتی ئیسراییل، چونکە ئەگەر ئێران لە مەیدان دا بێ، و ئاڵۆزی و بێ سباتی ساز کردنەکەی ، ئیسراییل لە ژێر هەڕەشە دا دەبێ. دوای ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ ئەوە ئێستا هێڵێکی سوورە. شتەکان گۆڕانیان بەسەر دا هاتووە. ئەوەی کە تەحەمولی واشنگتن و تەنانەت تێل ئاڤیڤ بوو سەبارەت بە ئێران کە وەکوو ئاکتەرێکی بە نفووزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا ئیدی چ بڕ وا نییە. من چاوەڕوان ناکەم ئەمریکا بکشێتەوە و دەرگا بە ئاواڵەیی بۆ ئێران بەجێ بێڵێ، بۆ نموونە، ئێران بێ و داعش چالاک کاتەوە.  بۆ نموونە، لە عێڕاق،  ئێران داعشی بە کار هێنا بۆ ڕاهێزاندنی ئەو میلیشیایانەی کە ئێران پشتی دەگرتن، کە شەڕی داعشیان دەکرد. ئەوە لە بەرژەوەندی ئێران دایە کە داعش جارێکی دیکە چالاک بێتەوە.
ئەمریکا ئاگای لەو شتانە لە هەموویان هەیە. بۆیە ئێمە دەبینین لەگەڵ هەیئەتی تەحریری شام زانیاری ئاڵوگۆڕ دەکا، چونکوو بارودۆخەکە دەکرێ لە کۆنتڕۆڵ دەربچێ. ئێمە نابێ بەرچاوتەنگ بین، بەڵام  بەڵکوو دوور بیر بکەینەوە  و وێنە گەورەکە ببینین کاتێک باسی ئەوە دێتە گۆڕێ کە ئەمریکا چۆن لەگەڵ سووریا دەجووڵێتەوە.
ئەمن وا چاوەڕوان دەکەم  ئەمریکا لەو دیمەنە گشییەوە سووریا ببینێ و دانوساندنی لەتەک دا بکا.
ئیبتیسام موحەمەد:  ئەمن بە کورت پرسیارێکی دیکەشم بۆ دێتە پێشێ. پێت وا هەیە هەیئەتی تەحریری شام   بە باوەشی ئاواڵەوە پشتیوانی ئەمریکا وەربگرێ؟  پشتیوانییەکەی چۆن لێک دەدرێتەوە؟   لایەنەکەی دیکەی چییە؟
دوکتور خەتیب: بە گردبڕی، گۆڕینەوەی زانیاری ئیستیخباراتی دوو لایە دەبێ. ئەمریکا ئیدارەی ئێستای سووریای ئاگادار کرد لە شام ، بۆ نموونە، سەبارەت بە پەلامارێک بۆ سەر مەزاری سەیدە زەینەب لە شام، کە پلان کرا بوو و سەری نەگرت. هەر وەها زانیاری گۆڕینەوە لە ناوخۆی سووریاش ڕا دەبێ لەگەڵ ئەمریکا چونکە، وەک باسم کرد،  ئەوە نیگەرانییەکی هاوبەشە هەر وەها پێوەندی پەیدا دەکاتەوە بە ئەمنییەتی ئیسراییلیش.
شتێک کە ئەمن لێرە دا دەمەوێ لیی زیاد کەم ئەوەیە کە ئەحمەد ئەلشەرع  گوتی: " ئێمە هیچ عەلاقەی ئەوەمان نییە  دژی ئیسراییل شەڕ دەست پێ بکەین. ئەوە شتێک نییە کە ئیدارەکەمان بییەوێ بیکا." تا ئەوەی دێتەوە سەر ڕووسیاش ئەو گوتی  ئەوان پێوەندی لەگەڵ ڕووسیا بە ستراتێژییەکی درێژ خایەن دادەنێن.
دیسان، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە عەڕەبستانی سعوودی، سەرەڕای پێوەندی نزیکی خۆی لەگەڵ ئەمریکا، لەهەمان کات دا پێوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ڕووسیا پاراست، ئەمن پێم وایە ئەوە فۆرموول و گەڵالەیەکە کە لە سووریاش دەکرێ بەو مانایە ئیدارەیەک دەبێ کە دەزانێ لە باشترین بەرژەوەندییان دایە  کە لەگەڵ هەموو لایەک پێوەندی دۆستانەیان هەبێ  و نەچن و خۆیان بترینجێنن لە کەمپێکی تایبەتییەوە. ئێمە لە کردەوە دا شاهیدی پڕاگماتیسمێکی زۆر دەبین.  ئەوە شتێکە کە کاری لە سەر بکردرێ.
سیمۆن کۆلیس:  پێوەندی نێوان ڕووسیا و عەڕەبستانی سعوودی لە ڕاستیدا زۆر تەنکە، بە ڕێزپەڕی شتێکی زۆر گەورە نەبێ، ئەویش بریتی یە لە هەم ئاهەنگی لە بەرهەمهێنانی نەوت دا.  ئۆپێک +  شتێکە کە ڕیاز دەبێ لەگەڵ ڕووسیا هەم ئاهەنگی کا. ئەو ئۆپێک +  " پلاس " ە کە ڕووسیایە. لە دەرەوەی ئەمە، پێوەندییەکە زۆر تەسک و تەنکە. شتێکی ئاوا نییە کە ڕووسیا پێشنیاری بکا بە سعوودی  و لەمەر سووریا ش هەر وا دەبێ، لە درێژ خایەن دا.
دوکتور خەتیب: بە گردبڕی. کاتێک ئێمە دەڵێین " پاراستنی پێوەندی لەگەڵ هەمووان" ، بە مانای بە هەمان پەلە و هەمان قووڵی لەگەڵ هەمووان نییە. بەڵێ بە گردبڕی.
دان کاردن ( پارتیی کرێکار) ئەمن دەمەوێ بگەڕێمەوە سەر سیاسەتی ئەمریکا بریتانیا.  ئێمە لە هەرێمەکە دا بووین و پێشتر هێندێکمان باسی سیاسەتی بریتانیا کرد. ئێوە هەر دووکتان هاوڕا بوون کە سزاکانی سەر سووریا لە لایەن بریتانیاوە دەبوو هەڵگیرابان. ئێمە هەر دوو دەقیقەمان کات ماوە ، ئایا دەکرێ ئێوە کورتەیەکمان بۆ باس کەن سەبارەت بە سیاسەتی بریتانیا سەبارەت بە سووریا؟ چ کراوە  تا ئێستا و شایەد چ زیاتر دەبێ بکرێ؟
سیمۆن کۆلیس: ئەمن دەتوانم تێبگەم کە بۆچی لێرە ئیحتیاتێکی غەریزی و تەبیعی هەیە، چونکە نادیارییەکان ئەوەندە زۆرن و سیاسەت دانان لەسەریان دژوارە.
دان کاردن: ئایا ئێمە دەبێ سەفاڕەتخانەکەمان لەوێ بکەینەوە؟
سیمون کۆلیس: کاتی ئەوەیە مرۆ جەسوور بێ، ئێمە بە جەسوور بوون هیچ لە دەست نادەین، لابردنی سزاکان، کردنەوەی سەفاڕەتخانە،  زۆر شتی تر دەبێ بکرێ، و زۆر بە پەلەتر، بە پێی ئەو شتانەی کە ئێستا دەقەومن.

دان کاردن: پێشتر، ئەتۆ گوتت  " سزاکان لابەن چونکە ئەگەر پێویست بکا دەکرێ دایان نەوە" ئایا هەمان مەنتق لە سەر هەیئەتی تەحریری شام کە وەک بە ڕێکخراوێکی تێرۆریستی داندراوە پیادە ناکرێ؟
سیمۆن کۆلیس: با ، ئێمە دەبێ لە سەر بنەمای تەعامول و دانوستاندن کە هەر ئێستا هەیە بچینە پێشەوە. ئێمە پێویست ناکا هەیئەتی تەحریری شام لە لیستی تێڕۆر لابەرین. هەیئەتی تەحریری شام، خۆی خەریکە، ئامادەیی دەکا خۆی هەڵوەشێنێ، چبڕ بوونی نامێنێ.  دیارە بڕیار لە سەر تاک  و تەرایان دەدرێ کە بە تێڕۆریست داندراون، بەڵام ڕێکخراوەکە  لە دەسگایەکی نەتەوەیی دا دەمرێ و دەتوێتەوە. چیدی وەک هەیئەتی تەحریری شام نامێنێ. ئەحمەد ئەلشەرع  لەوباڕەیەوە بە ڕوونی دواوە.
ئێمە دەبێ سزاکان لابەرین، تەعامولمان بێ لەمەڕ دیالۆگی ئەمنییەتی و دژی تێرۆریستی، تەعامولمان بێ بۆ دیالۆگی سیاسی  لە کاتێک لەوە تێدەگەین، دوا جار، دیارە ئەوە بڕیاری سووریا دەبێ، بەڵام ئێمەش حەولیان لەگەڵ بدەین بە ئاراستەیەکی دروست دا بڕۆن تا ئەو جێیەی دەکرێ بۆ پەیماننامەیەکی نەتەوەیی بۆ هەموان وەخۆ کردن و ژنان وەخۆ کردن واتە ئینکلووژن.  

دان کاردن: ئێمە پێشتر باسی گرینگی  حوکمڕانیمان کرد و بریتانیا جێگایەکی تایبەتی هەیە لەوەیدا دا کە چ دەتوانێ بکا بۆ پشتیوانی لەو وڵاتانەی وا خەریکی پێشوەچوونن سەبارەت بە مۆدێلی حوکمڕانی ئایا ئێمە باشتر دەتوانین ئەو کارە بکەین ئەگەر لەوێ سەفاڕەتخانەمان هەبێ؟
سیمۆن کۆلیس: بەڵی هەڵبەت باشتر دەتوانین. هەر چەند لە ڕوانگەی پڕاتیکییەوە، پێش شەرتی هەر جۆرە حوکمڕانییەک لانی کەمی هەبوونی ئەمنییەتە  و دوایە تێگەیشتنی ئەوەی کە چلۆن هەڵدەسووڕێ – دیارە ئەوە ڕەنگە هەری باش نەبێ – بۆ هەیئەتی تەحریری شام  ئەمنییەت لە سەرانسەی وڵات دا دابین بکا، کە بە بێ هەبوونی ئەمنییەت و هێمنی هیچ شتێک ناکرێ.  ئێمە دەبێ ڕێز لەوە بگرین وەکوو بابەتێکی پڕاتیکی و لەگەڵی دەر ببەین، بە بێ ئەوەی پاشە کشە بکەین لەوەی کە ڕێگە بدا بە ئەحمەد ئەڵشەرع و تیمەکەی چۆنی پێیان خۆش بێ پەیماننامەی نەتەوەیی لە پڕۆسەی دیالۆگی نەتەوەیی دا ئامادە بکەن، بەشێوەیەکی ئاوا کە ئەوان بڕیار بدەن لە سەر دەوری کۆمەڵگە کەمایەتییەکان .
دان کاردن: دەکرێ دەقیقەیەکیش بدەم بە دوکتور خەتیب؟  هەر دەقیقەیەکمان کات ماوە.
تۆرنبێری: دوایین وتە با ئی تۆ بێ، بەڵام تکایە بە کورتی.
دوکتور خەتیب:  ڕاستتان بوێ ئەمن دڵنیا نیم زۆرم پێ بێ لێی زیاد بکەم. تا ئەو جێگایەی دێتەوە سەر سیاسەت داڕشتن ، دیسان دەیڵێمەوە ئەمن باسم لە هەبوونی تەعامول و دانوستاندن کرد، کار کردن لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی، کارکردنی لە پێناو عەداڵەت لە سەردەمی تێپەر دا و قسەکردن لەگەڵ دۆستانی وڵاتانی کەنداو. ئەمنییەتی ئیسراییلیش شتێکە کە مرۆ دەبێ لە بیری بێ.
دان کاردن: ئەو گرینگە بۆ  بریتانیا کە جەسوور بێ لەو بارەیەوە، لەبەر مولاحەزە جوغرافی سیاسییەکان، لەوە دا کە ڕووسیا و وڵاتەکانی دیکە دەیانەوێ لە سووریا نفووز وەدەست بێنن.
دوکتور خەتیب: وەک دەزانی، لە پێوەندییە نێونەتەوەییەکاندا شێێک نییە کە پێی بگوترێ بۆشایی/ ڤاکیوم . ئەگەر ئێمە(بریتانیا) لەوێ نەبین، کەسێکی دیکە ئەو شوێنە پڕ دەکاتەوە، ئەوەی کە لە ساڵی ٢٠١٥دا ڕووسیا کردی.  ئێمە ناکرێ بێڵین ئەو سێناریۆیە دووپاتە بێتەوە.
ئیمێلی تۆرنبێری سەرۆکی کۆمێتەی کاروناری دەرەوەی هاوس ئاف کامنس: ڕێگام بدەن زۆر سپاستان بکەم بۆ ئەو کاتەی بۆ ئێمەتان تەرخان کرد. بە ڕاستی دانیشتنێکی زۆر سەرنجڕاکێش بوو. پێم خۆشە ناوبەرێکی دوو دەقیقەیی ڕاگەێنم، بۆ ئەوەی گشتمان بێینەوە سەرەخۆ بەر لەوەی دەست بە دانیشتنەکەی دووەم بکەین، کە ئەمن  وای بۆ دەچم یەویش دانیشتنێکی سەرەنج ڕاکێش و پڕ لەزانیاری بێ.
سپاسی هەمووتان دەکەم بۆ ئەو کاتەی بۆ ئەمڕۆتان دانا، ئەگەر ئێمە شتێکمان لە بیر چووبێ یان
ئێوە پێتان وایە ئێمە پێویستە لێی ئاگادار بین، تکایە بۆمان بنووسن. جێگەی ڕێز و سپاسی ئێمە دەبێ. ئێوە دەتوانن هەم بە نووسراو و هەم بە زارەکی شەهادەتی بەڵگەمەندی خۆتان بهێننە گۆڕێ. زۆرسپاستان دەکەم.

وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەن قازی