Thursday, March 23, 2023

Monday, March 13, 2023

مەبەست لە مەنشووری مەهسا چییە؟ گفتوگۆی حەسەن ئێعتمادی لە تێلێڤیزیۆنی فارسی کاناڵ یەک بەرنامەی " رمز پیروزی " لەگەڵ مێهدی فتاپوور، پەرویز نەویدی و پرۆفێسۆر عەبباس وەلی، ئێوارەی شەمە ١١-ی مارسی ٢٠٢٣

هدف منشور مهسا چیست؟
ئەم بەرنامەیە ئێوارەی شەمە ١١-ی مارسی ٢٠٢٣ لە تێلێڤیزیۆنی فارسی کاناڵ یەک بە زمانی فارسی ومۆدێڕاتۆری بەڕێز حەسەن ئیعتمادی بڵاو کراوەتەوە. لەبەر گرینگی بابەتەکە قسەکانی پرۆفێسۆر عەبباس وەلی لیرە لە وێبنووسی ڕوانگە دا بە وەرگێڕانی کوردیی سۆرانی بڵاو دەکەینەوە.


مەبەست لە مەنشووری مەهسا چییە؟

حەسەن ئیعتمادی: لەم بەرنامەیە دا لە گفتوگۆ لەگەڵ عەباس وەلی، پەرویز نەویدی، و مێهدی فەتا بوور، ئەو هەلومەرجەی کە ئەو مەنشوورەی تێدا نووسراوە، ناوەرۆکە سەرەکییەکانی و هەروەها نەتیجەی بڵاو کردنەوەی  لە سەر مەیدانی سیاسی ئۆپۆزیسیۆن بە تایبەتی حیزبەکان و ڕێکخراوە سیاسییە کوردەکان و سەلتەنەت تەڵەب لە ڕوانگەی جیاوازەوە لێک درایەوە. ئەندامانی پانێل جەختیان کرد لە سەر ڕادیکاڵیزە بوونی  کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران و پێویستی سەرەتی دان بە داوخواز و بۆچوونی هێز و ڕێکخراوەکانی مەدەنی و فەرهەنگی ناوخۆی وڵاتیان داگرتەوە بۆ گەڵاڵە کردنی مەنشوورەکانی ئۆپۆزیسیۆنی دەرەوەی وڵات
حەسەن ئێعتمادی:  بەڕێز وەلی وەک دەزانن مەنشوورێک بڵاو بووەتەوە  کە یەکێک لە کەسایەتییە بە ناوبانگەکانی کورد بەڕێز عەبدوڵا موهتەدی لە زومڕەی ئەو شەش کەسانەیە کە مەنشوورەکەی واژۆ کردووە.  لەو یەک دوو ڕۆژی ڕابردوو دا زۆر باسی ئەو مەنشوورە کراوە، بیروڕای ئێوە دەپرسین بەڕێز عەبباس وەلی ئەو مەنشوورە بە باوەڕی ئێوە دەتوانێ تا چ ڕادەیەک ئامانجە بنەڕەتییەکانی ئەمڕۆی وڵاتی ئێمە، و لە هەمان کاتدا ڕەوتە سیاسییە جۆربەجۆرەکان کە دەکرێ بڵێ
ین سەر بە ڕێبازی جۆربەجۆرن ڕازی بکا؟

پرۆفێسۆر عەبباس وەلی:  بە باوەڕی من ئەو مەنشوورە لە دەرەجەی یەکەمدا ئاکامی موزاکەراتی دوور و درێژە  لە نێوان ئاغای موهتەدی لە لایەک و ئاغای پەهلەوی لە لایەکی دیکەوە. ئەوانیدی، چوارکەسەکەی دیکە لە گۆڕێ دا بوون، بەو جۆرەی کە ئەمن دەتوانم بۆی بچم و ئەگەر سەرنج بدەن ئاغای پەهلەوی لە لەندەن خۆی ڕایگەیاند مەنشوورەکە ئامادەیە و چاوەڕوانی ئەوە دەکەن دۆستانی کورد بیبینن و ئیمزای بکەن. لە دانیشتنێکدا، لە کۆنفڕانسێکدا کە لە ٢٤ و ٢٥ – می مانگی ڕابردوو لە بۆن پێک هات و ئەمنیش لەوێ ئامادە بووم  ئاغای موهتەدیش ئاماژەی بەوە کرد و لە قسەکانی ڕا دەخوێندراوە و دیار بوو ئەوانە خیلافی زۆریان هەیە  لە سەر دەقی ئامادەی مەنشوورەکە و دەبێ دابنیشن و قسەی لە سەر بکەن.
بە نەزەری من ئەو شتەی کە ئێمە ئێستا بەدەستمانەوەیە، ئەو مەنشوورە، ئاکامی موزاکەرات و بدە و بستێنە بووە لە نێوان باڵی ئاغای پەهلەوی و هەر وەها ئاغای موهتەدی. ئەوانیدی لەوناوە دا تا ئەو جێگای من دەزانم  وەکوو خانمی مەسیح عەلی نەژاد و بە تایبەتی ئاغای ئیسماعیلیوون ئەوانە لەو ناوە دا نییەتی خێریان هەبووە کە ئەو موزاکەراتە بگاتە ئەنجامێک و ئەوانیش یارمەتییان کردووە کە کارەکە بە ئەنجام بگا. بە باوەڕی من ئەگەر ئەو مەنشوورە وەکوو دەسکەوتێک دابندرێ دەبێ بگوترێ کە ئەوە لە ئاکامی گفتوگۆی زۆر لە نێوان ئەواندا بووە بەڵام تا ئەو جێگایەی کە من دەزانم نە لایەنگرانی ئاغای پەهلەوی و نە کۆمەڵگەی کورد و کوردستان لەو مەنشوورە ڕازین، یانی لە ڕاستیدا ڕازی نین. بە تەواوی جوان دیارە لایەنگرانی ئاغای پەهلەوێ پێیان وایە ئەوان هێندێک خاوەیان داوە بۆ وێنە بەسەر داگیراوی قبووڵیان کردووە کە ئێران فرە نەتەوەیییە، قبووڵیان کردووە کە لە ئێرانێدا جگە لە زمانی فارسی زمانی دیکەش هەن و دەبێ بەو زمانانە خوێندن هەبێ و هەر وەها قبووڵیان کردووە کە لە ئێران حکوومەت ناناوەندی لەباری ئیداری، ماڵی و ئابوورییەوە دابمەزرێندرێ. ئەمانە ئەو مەسەلانەن  کە لە ڕوانگەی لایەنگرانی تیژپەڕی ئاغای پەهلەوی شیاوی قبووڵ کردن نین  و بە کردەوە ئەوەی کە گوتوویانە و ئەوەی کە نووسیویانە نیشان دەدا ئەوان دڵیان پێی خۆش نییە. سەبارەت بە باڵی کوردەکانیش بە نەزەری من ڕەخنە توندترە و ئەویش ئەوەیە کە کوردەکان لە جێدا پێیان وایە ئەو مەنشوورە مومکینە بە هەنگاوێکی ئەرێنی دابندرێ بەڵام ئەوە بە شێوەیەکە کە داوخوازە مێژووییەکانی کوردەکانی  لەو سەد ساڵە دا، ئەو داوخوازانەی کە لە پێناوی دا خەباتیان کردووە لەوانە هەبوونی حکوومەتی خودموختار، لەوانە قەوارەی سیاسی فێدێڕاڵ و هەر واتر مەسەلەی لەمەڕ چییەتی ئەڕتەش و لێکدانەوەی مەسەلەی یەکپارچەیی خاکی، مافی دیاریکردنی چارەنووس ئەوانە ئەو مەسەلانەن کە کوردەکان پێداگریان لە سەر کردوون  و دەکەن و دەڵێن ئەوانە لەو مەنشوورە دا ڕەنگیان نەداوەتەوە. لە باڵی کوردەوە ئاغای موهتەدی دانەری ئەو مەسەلەیە بووە  تا ئەو جێگایەی کە ئەمن دەزانم تا ئەم لەحزەیە توانیویە حیزبەکەی خۆی بە دوای خۆیدا ڕابکێشێ، ئەگەرچی کاتێک کە گەڵاڵەی سەرەتایی مەنشوورەکە دزەی کردبوو یان دزە پێ کرد بوو حەدسییاتێک لە گۆڕێ دا بوو، کۆڕ و کۆمەڵێک هەر لە حیزبی خودی ئاغای موهتەدی گوتیان کە ئەو مەنشوورە ئیمزا ناکەن.
بەڵام لەسەر بنەمای ئەوەی ئەمن ئەمڕۆ دیتم  هەر ٣٦ کەس یان ٣٧ کەسی کۆمیتەی ناوەندی  حیزبی کۆمەڵە ئەو  مەنشوورەیان ئیمزا کردووە و موافەقەتیان لەگەڵ کردووە. بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئاغای موهتەدی بەشێکە لە ناوەندێکی  هاوکاری، ئیتیلاف نا، ناوەندی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و ئەو ناوەندی هاوکارییە ئێستا تووشی ئاڵۆزی بووە چونکە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ئەو مەنشوورەی پەسند نەکردووە  و  لە واقیعدا لە پێشدا بە گشتی خودی مەسەلەی هەمووجوورە موزاکەرەیەکی لەگەڵ ئاغای پەهلەوی ڕەد کردبووەوە و دوایەش تا ئەوجێیەی کە من خەبەرم هەیە مەننشوورەکەیان بەر لە بڵاو بوونەوە ناردووە بۆ ڕێبەرایەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران ئەوان ڕەدیان کردووەتەوە و گۆیا هێندێک ڕەخنەیان هەبووە، ئەو ڕەخنانەیان  هێناوەتە گۆڕێ و مەنشوورەکەیان ڕەد کردووەتەوە.  جا ئەمن دەتوانم وای بۆ بچم  و بڵێم  لە واقیعدا ئەو ناوەندی هاوکارییە ئێستا بووە بە ناوێکی نێوبەتاڵ و نازانم هۆی هەبوونی خۆی لە دەست داوە یان نا بەڵام هەر چۆنێک بێ ئەو مەسەلەیە هاتووەتە پێشێ. لە لایەکی دیکەوە ئەوەش دەبێ بگوترێ کە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانیش هێشتا دیار نییە  لە واقیعدا بەدیلی چییە بۆ هاوکاری لەگەڵ حیزب و هێزە ناکوردەکان لە مەیدانی سیاسی دژی جمهووری ئیسلامی. هێندێک قسە دەبیسترێ کە دیارە ئەوە هەر لە ئاستی دەنگۆ دایە، بۆ وێنە دەگوترێ ئەو حیزبە لەگەڵ  هێندێک حیزبی تایبەتی خەریکی موزاکەرەیە. هێندێکان دەڵێن لەگەڵ موجاهیدنی خەلق خەریکی موزاکەرەن. موجاهیدینی خەلق تەنیا هێزی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنن کە  بە شێوەی کۆنکرێت مەسەلەی خودموختاری کوردەکانیان قبووڵ کردووە. هەڵبەت ئەمن تا ئێستا بەڵگەیەکی جێی باوەڕم بە دەستەوە نییە  لەوبارەیەوە و هێشتا نەم دیوە و ئیحتیمالی ئەوە کە حیزبی دێمۆکڕاتیش هەر لەم ڕۆژانەی داهاتوو دا بچێتە ناو ئیتیلافێکەوە و مەنشووری خۆیان بڵاو بکەنەوە زۆر وێدەچێ. بەڵام ئەوەی کە گرینگە ئەو بارودۆخەی کە هاتووەتە گۆڕێ بە باوەڕی من بە گشتی بۆ بەرەی دژبەرانی جمهووری ئیسلامی هەلومەرجێکی باش نییە و هەلومەرجێکە کە مەسەلەکەی لاواز کردووە.  واتە ئەوە ئۆپۆزیسیۆن لاواز دەکا. تا ئەو جێیەی کە دەگەڕێتەوە سەر هێزە کوردەکان  کە بە باوەڕی من بەو هەلومەرجەی کە بە شۆڕشی ژینا یان مەهسا لە ئێران هاتە پێشێ  وەکوو هێزی هەڵکەوتوو و چاوڕاکێش هاتنە مەیدانی کردەوەوە  و پۆتانسییلیان زۆر چووە سەرەوە و دەیانتوانی بە پێکهێنانی ستادێکی هاوبەش، یەکێک لە پێشنیارەکانی کە ئەمن لە بۆن پێم کردن ئەوە بوو گوتم سەروبەندی ئەو " ناوەندی هاوکاری حیزبەکان  " بە سەر چووە  و وەزعی سیاسی لە ئێران جۆریکە کە شیاوی پێکهاتنی ئیتیلافێکی کۆنکرێتە لە سەر بەرنامەیەکی لانی کەم لە نێوان هەموو حیزبە کوردەکاندا چونکە ئەو ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران هەر بریتیە لە حیزبی دێمۆکڕات وحیزبی کۆمەڵە،  کۆمەڵەی حیزبی کۆمۆنیست و پەژاک ( حزب حیات آزاد کردستان)، خبات  ئەوانە ولانندراون و ئەمە بە باوەڕی من هەڵەیەکی سەرەکی بوو و من لە کۆنفڕانسەکەدا پێشنیارم کرد  کە ستادێکی هەم ئاهەنگی، عەمەلییاتی و وێژمانیی هاوبەش لە نێو هەموو حیزبە کوردییەکان دا پێک بێ  لە سەر بنەمای بەرنامەیەکی لانی کەم  و ئەو کەسانەی  ئەو بەرنامەیە پەسند دەکەن سەرەڕای مەیلی ئیدێئۆلۆژیکییان دەتوانن لەگەڵ ئەو  ستادە بکەون، بەڵام ئەوە قەبووڵ نەکرا.
ئەگەر بگەڕێینەوە سەر مەنشوورەکە خۆی لە فەزای مەجازیدا ئەو شتانەی من دیتوومە و خوێندوومنەوە  و هەر وەها بە پێی بەتەلەفۆنی دۆستان، ئەم مەنشوورە لە ڕوانگەی زۆربەی کۆمەڵگەی سیاسی و  تەنانەت کۆمەڵگەی مەدەنی ئێرانەوە کەمایەسی یەکجار زۆری هەیە. هەم لە ڕوانگەی ئەو حکوومەتەی کە لە بەر چاوی گرتووە  و هەم ئەو مەسەلانەی کە بۆ کوردەکان هەمیشە گرینگ بوون وەکوو فرە نەتەوەیی بوونی ئێران، و هەر وەها مەسەلەی مافی دیاریکردنی چارەنووس، مەسەلەی چلۆنایەتی بەرپا کردنی ئەڕتەشێک،  چلۆنایەتی جێ بەجێ کردنی گرفتی دەزگای پاسداران کە زیاتر لە پەنجا لە سەدی ئابووری ئێرانیان بە دەستەوەیە و هەر وەها ئەو هێزە سەرکوتکەرانەی کە کە گرێدراوی سپای پاسدارانن. بۆ وێنە دۆستان دەڵێن لەم مەنشوورە دا هیچ باسی " بەسیج " نەکراوە و هەر وەها شازدە دەزگای زەبەلاحی ئەمنییەتی کە لە ئێران  هەن و  حەموویان سەر بە بەیتی ڕەهبەرین و لە هەموانیش گرینگتر ئەوەیە دەڵێن ئەو مەنشوورە وای دادەنێ  وەک هیچ نەبووبێ وایە و ئەوەی کەم بووبێ هەر ڕێبەرایەتی بووە. ئەمن بە شەخسە  لە وێش گوتم ئەگەر پەنجا مەنشووری ئاواش بنووسن و باشترین ئارگومێنتی سیاسی و مەنتقی بەهێزی تیۆرکیشی لێ شەتەک دەن ئەگەر ئەم بزووتنەوەیە لە ئێران وەجووڵە نەکەوێتەوە و لەو وەزعە دا بمێنێتەوە بە باوەڕی من ئەو مەنشوورانە وەک با بەر بە هەوا دەچن. مەسەلەی ئەسڵی ئەوەیە و ئەم مەنشوورە و مەنشوورەکانی دیکە دڵیان نایە بۆی بچن کە بۆچی ئەو بزووتنەوەیە لە کورتێی داوە و چلۆن دەکرێ لە ناوخۆی ئێراندا  کە لە ڕێبەرایەتییەکی مەیدانییەوە نەیتوانی بەرەو ڕێبەرایەتییەکی سیاسی لە ناوخۆی ئێراندا تێپەڕێ ئەو گرفتە چۆن دەکرێ ڕەها بکرێ. ئەم مەنشوورە و ئەو مەنشوورانەی دیکەی کە من وا بزانم بە دوای ئەمە دا دێن  لە دەرەجەی یەکەمدا دەبێ باس لە گیروگرفتە سەرەکییەکانی ئێران بکەن. ئەگەر دینامیزمی ئەو بزووتنەوەیە لە ئێران لە کورتێی بدا بەو شێوەیەی کە داویە ئەو مەنشوورانە کەلکیان نابێ. ئێمە دەزانین دینامیزی ئەم حەڕەکەتە لە ناوخۆی ئێران دایە و لە هەمان کاتدا ئەگەر ئەو مەنشوورە بەراوەرد بکەین؛ ئەوانەی کە ئەم مەنشوورەیان نووسیوە دەڵێن ئێستا لە ئێران ئیختیناق و سەرکوتی توند لە ئارا دایە، ئەگەر هەرکەس ورتەی لێوە بێ زیندانی دەکرێ، ئەشکەنجە دەکرێ، من ئەوەم قبووڵە بەڵام لە هەمان کاتدا ئێمە دەبینین لە ناوخۆی ئێراندا مەنشووری ئەوتۆ دەنووسرێ  کە بە گشتی کە ئەمن خوێندوومنەوە و لەگەڵ ئەم مەنشوورە بەراوەردیان دەکەم ئەوانە نەک جارێک بەلکوو بە دەیان جار لەم مەنشوورە بەرزترن. ئەوانەی کە لە ئێران نووسراون مەنتقی و بەڵگەمەندن و تێگەیشتنێکی باشیان هەیە سەبارەت بە کۆمەڵگەی مەدەنی ئێران، وەزعی ئابووری ئێران، وەزعی بێکاری ئێران، وەزعی ژنان، وەزعی مامۆستایان زانکۆکان و خوێندن و بارهێنان. ناوەرۆکی ئەو مەنشوورانە تێگەیشتنی زۆر قووڵ لەو بابەتانە نیشان دەدەن.  بەڵام ئەم مەنشوورە کە دەخوێنینەوە دەڵێی ئەوە کەسانێکن کە چاوەڕوانن بگەڕێنەوە و رێبەرایەتی بکەن. بە باوەڕی من ئەوە دروست نییە. بۆ وێنە ئەگەر مەنشوورەکەی ١٩ ڕێکخراوی سەربەخۆی سینفی و مەدەنی ئێران لەبەرچاو بگرین یان ئەو مەنشوورە زۆر باشەی کە مامۆستاکانی زانکۆ نووسیویانە زانیارییەکی زۆر هەڵکەوتوو سەبارەت بە بارودۆخی ئێران و دینامیزمی  کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەوەی کە چ دەبێ بکرێ و گیروگرفتە سەرەکییەکان کامانەن نیشان دەدا. ئێمە لەم مەنشوورەی جۆرج تاون دا ئەوە نابینین و ئەمن پێم وایە ئەوانەی کە ئەم مەنشوورەیان  نووسیوە بە لانی کەمەوە ئەو شتانەی کە لە ئێران دەنووسرێن  یان هێندێک لەو کەسانەی کە لە ئێران ئەوانە دەنووسن و ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ئێران چالاکن و پێوەندییان لەگەڵ ئەوانەی هەیە کە لە ناوخۆی ئێران دەژین  هێندێک لەوانە کەسانی ناسراون دەتوانن پێوەندییان پێوە بکەن ئەو مەسەلانە جێ بەجێ بکەن.
ئەگەر بمەوێ کورتی بکەمەوە ئەمن پێم وایە ئەم مەنشوورە لەوانەیە بۆ جاری یەکەم، چونکە ئاغای موهتەدی لەگەڵ هێزە چەپەکانی کۆمەڵگەی ئێران دانەنیشتووە. بەڕێزیان لەگەڵ ڕەزا پەهلەوی و دەستە و دایەرەکەی دانیشتووە و وەک وەبەرچاو دێ ئەو شتانەی پێ بەسند کردوون  ئەوە لە جێدا باشە بەڵام دەبێ بگوترێ کە ئاغای موهتەدی خۆی و لە لایەکی دیکەوە بە پێی ئەو شتانەی  ئەمڕۆ و ئەمشەو دەمخوێندنەوە لەوانەیە پشتی  ئاغای پەهلەوی بەربدرێ چونکە ڕاست ئاژۆیەکان پێیان وایە ئاغای پەهلەوی ئیمتیازاتی بێخودی داوە بە کوردەکان،
" تەجزیە تەڵەبەکان"  و کوردەکانیش پێیان وایە ئاغای موهتەدی چووە بە ناوی ئەوان  هێندێک موزاکەرەی کردووە بەڵام داواکان و داوخوازە سیاسی و مێژووییەکانی ئەوانی لەبەرچاو نەگرتووە. ئەوە هەرچۆنێک بێ حاڵەتێکە کە من پێم وایە بۆ هەر دووک باڵ، بە تایبەتی بۆ باڵی کوردەکان کە چالاکتر و لەم بارەیەوە ڕوونتر و ئاشکراتر و ڕاشکاونر و قسەلەڕووتر دەدوێن گیرو گرفت دەهێنێتە گۆڕێ. و ئەمن نازانم کە خودی حیزبەکەی ئاغای موهتەدی تا چەندە دەتوانێ لەو فشارەی لە دەرەوە ڕا بۆ دێ دەرببا، واتە فشار لە کۆمەڵگەی کوردییەوە و نتوانێ لە ئاست وی خۆی ڕابگرێ وتەنانەت ئەمن پێم وایە لە ناو حیزبی دێمۆکڕاتیش دا دوور نییە هێندێک گیروگرفت ساز بێ چونکە دوا جار لەوێش هەڵوێست گرتن سەبارەت بەو گیروگرفتانەی بۆ ئاغای موهتەدی هاتوونە گۆڕێ  لەوێش بێتە گۆڕێ. ئەمن پێم وایە بۆ وێنە  ئیمکانی ئەوەی کە حیزبی دێمۆکڕات بتوانێ لەگەڵ کۆمەڵێک  کە " جەبهەی میللی " تێدایە ئیتیلاف بکا نییە، تا ئەو جێگایەی کە من جەبهەی میللی دەناسم. ڕەنگە
" جەبهەی میللی " گۆڕابێ بەڵام ئەوەی کە من دەیناسم  لە جێدا حیزبێکی ناسیۆنالیستی یە و باڵی زۆر تیژپەڕ
(ئیفراتی) یشی هەیە. بە باوەڕی من تەنانەت ئەگەر ئەوانە ئامادە بن لەگەڵ کوردەکان دانیشن و قسە بکەن  ڕێکەوتن زۆر دژوارە، وەکوو گوتم مەگەر ئەوەی جەبهەی میللی لەو چەند ساڵە دا ئاڵوگۆڕی قەوارەیی و فکری سەرەکی تێدا پێک هاتبێ. یان لە لایەکی دیکە ئەمن نازانم مەسەلەی ئیتیلاف لەگەڵ موجاهیدین چۆن دەبێ. ئەگەر موجاهیدین نەیانەوێ ئیدێئۆلۆژییە مەزهەبییەکەیان هەموار بکەن، نەیانەوێ ڕەفتار و بۆچوونیان بۆ دۆزی  ژنان، مافی ژنان  و پۆشاکی ژنان بگۆڕن  ئیمکاناتی ئیتیلاف جێ لێ دێتەوە. ئەمە کەڵافێکی ئاڵۆزە کە بەو مەنشوورە هاتووەتە گۆڕێ. ئەمن پێم وایە ئەگەر ئەو دۆستانە توانیبایان لە دەوری یەکتری دانیشیبان و گوتبایان یا چ ڕادەیەک دەتوانن یارمەتی بکەن بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو گیروگرفتانەی کە لە ناوخۆ هەیە لە هەندەرانەوە و پێوەندیان پێوە بکەن یا ئەوەی کە ئێستا ئە کەڵافە ئاڵۆزە هاتووتە پێشێ لە کاتێکدا مەسەلە مەیدانییەکان لە ئێران هەر وا زیندوون و هەر وا پێداویستیان بە ڕێگا چارە هەیە کارەکەیان زۆر کاریگەرتر دەبوو.
حەسەن ئێعتمادی: وردە ڕیشاڵی قسەکانی بەڕێز وەلی بە بۆچوونی من زۆرگرینگ بوون سەرەڕای ئەوەش کە زۆر درێژ بووەوە من پێم وایە بە لێبڕاوانە هەم ئاغای پەرویز نەویدی و هەم بەڕێز مێهدی فەتاپووریش بۆیان سەرنجڕاکێشە گوێیان لەو وردە رێشاڵانە بێ یانی گوزارشێک لە لایەن کەسێکی ئاگادار سەبارەت بە وردەڕیشاڵی لەمەر مەنشوورێک کە لە لایەن ٦ کەس لە کەسایەتی وڵاتمانەوە بڵاو کراوەتەوە و قسە و گەنگەشەیەکی زۆری ورووژاندووە و بەو شیکردنەوانەی ئاغای وەلیش ئەو بابەتە هەرای زیاتریشی لێ دەکەوێتەوە.  ئاغای نەویدی پێم خۆش بوو نەزەری ئێوەش بزانم، چونکە دڵنیام لە سەر ئەو نوختانەی ئاغای وەلی هێنایە گۆڕێ بۆچوونتان هەیە.
.......
حەسەن ئیعتمادی: ئاغای دوکتور وەلی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵانەی ئێوە ئاماژەتان پێ کرد پێش بینی ئێوە چییە پێتان وایە ئاغای عەبدوڵا موهتەدی بێ گوێدانە دژایەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران درێژە دەدا بەو هاوکارییە لەگەڵ ئاغای ڕەزا پەهلەوی و یان ئەوەی کە بڕیارێکی  دیکە دەدا. هەڵبەت ئێوە  ئاماژەتان کرد کە سی و چەند کەس لە ئەندامانی شووڕای ناوەندی حیزبی کۆمەڵە هەموویان پشتیوانیان کردووە لەو مەنشوورە. ئایا مومکینە
وەلی: من ئەوەم بیستووە، تەوەجوهێ دەکەی!
ئیعتمادی:  زۆر باشە، ئایا مومکینە ئەوە بگاتە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵە و حیزبی دێمۆکرات لە یەکتری؟ و ئێستا پرسیاری سەرەکی من لە ئێوە ئەوەیە کە ئەگەر ئەوە ڕوو بدا ، چونکە لەو لاشەوە لایەنگرانی ئاغای ڕەزا پەهلەوی خۆی و لایەنگرانی نیزامی پاشایەیەتی بە توندی دژایەتی ئەو مەنشوورە دەکەن و ڕەنگە بەڕێزیشیان زەختی بۆ بێ و وای لێ بێ کە خۆی بکشێنێتەوە. بەڵام پرسیارەکەی من لە ئێوە ئەوەیە کە ئایا ئێوە بە سەڵاح دەزانن کە حیزبە سیاسییە کوردەکان لەو بلۆکبەندیانەی دا کە خەریکن دەمەیێن، دیارە هۆکاری جۆر بەجۆر بوونە سەبەب کە ئەو بلۆک بەندییە لە نێوان کۆماریخوازان و لایەنگران نیزامی پاشایەتیدا پێک بێ، بەداخەوە هەڵبەت.  بە بۆچوونی ئێوە حیزبە سیاسییە کوردەکان کامە بلۆک هەڵدەبژێرن بۆ هاوکاری و یان حەوڵ دەدەن هەر بە تەنێ هەمان " ناوەندی هاوکاری حیزبەسیاسییەکانی کوردستانی ئێران" بپارێزن کامەیان؟
وەلی: بڕاونە مەسەلەیەکی سەرەکی کە دەبێ سەبارەت بە حیزبە سیاسییە کوردەکان و هەر وەها لە دەرەجەی یەکەم دا گشت ئێران لەبەر چاو بگێرێ بەتایبەتی سەبارەت بە کوردستان ئەوەیە کە  کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستان زۆر ڕادیکالیزە بووە، زۆر ڕادیکالیزە بووە، هەڵبەت دەکرێ بە گشتی ئەوە لە سەر ئێران بگوترێ، و ئەو ڕادیکالیزە بوونە هێندێک مەسەلەی هێناوەتە گۆڕێ کە حیزبەکان ناتوانن وا بە هاسانی لە سەر هێلەکانی  ڕابردووعەمەلێ بکەن و باژۆن. بۆ وێنە ئەلئان حیزبی دێمۆکڕات هەر هەڵوێستێک بگرێ دەبێ ئەوە لەبەر چاو بگرێ ئەگەر کۆمەڵگەی مەدەنی ئێران  ئاغای موهتەدی و تەوافوقەکەی بەرپەرچ داوەتەوە حیزبی دێمۆکڕات ناتوانێ چارەنووسێکی باشتری هەبێ ئەگەر ئالترناتیڤێکی باشتر لەبەر دەست وان نەنێ. ئەوە شتێکە کە ئەمن ڕۆژانە لەگەڵ ئەو جەوانانە لە کوردستان  پێوەندیم هەیە، کۆمەڵگە ڕادیکالیزە بووە، بڕوانە بە توندی بووەتە سیاسی وە دۆخی ماندوویی و فل بوون کە لە سەروبەندی ئیسلاح تەڵەبی دا هەبوو لە واقیعدا ئەوە نەماوە و لە بەین چووە. بەو پێیە حیزبە کوردەکان تەنیا موشکیلەیان ئەوە نییە موئتەلیفێکی ناکورد دە چوارچێوەی مەیدانی سیاسی ئێران دا پەیدا بکەن هاوکات دەبێ ئەوەشیان لەبەر چاو بێ کە ئەوانە بەرپرسیارەتییان هەیە و وڵامدەرەوەی کۆمەڵگەیەکی مەدەنین کە یەکجار زۆر ڕادیکاڵیزە بووە. و کاتێک ڕادیکاڵیزە بووە ئەو کۆمەڵگە مەدەنییە لە سەر بەرنامەی ئەوانە، لە سەر داوخوازەکانی ئەوانە شوێن دادەنێ. ئەمن دڵنیام  بەو شتانەی کە ئەمن لە سەر ئێرانی دەزانم، لە سەر کۆمەڵگەی کوردستانی دەزانم زۆربەی ئەوانەی ئەم مەنشوورەیان دیتووە بەرپەرچی دەدەنەوە. و بەدیلێکی کە حیزبی دێمۆکڕات لەگەڵ حیزبەکانی دیکە یان حیزبەکانی دیکە بە وەلانانی حیزبی دێمۆکڕات و کۆمەڵە بە دووی دا دەچن دەبێ ئەوەیان لەبەر چاو بێ. ئەمە مەسەلەیەکە، مەسەلەی دووەم ئەوەیە کە هەموویان بەرنامەی جۆرێک خودموختارییان هەیە لە چوارچێوەی فێدڕالیزم یان هەر شتێکی دیکە بەڵام بەرنامە سیاسییەکەیان خودموختارییە واتە ئەوان بە دوای فۆڕمێکی سیاسی دا دەگەڕێن  لە  ژێر حاکمییەتی دەوڵەتی ئێراندا و ئەمەیان قبووڵە، بەڵام ئەوان دەزانن  کە خودموختاری لە ئێران هەلومەرج و ئیمکاناتی پێکهاتنی دوو مەسەلەی سەرەکی یە. یان دەبێ ئێمە لە ئێران حکوومەتێکی دێمۆکڕاتیکی ئاوامان هەبێ کە ئەو خودموختارییە بێ ترس و تۆقین و هێنانە گۆڕی مەسەلەی تەجزیە تەڵەبی و فڵان و ئەوانە قبووڵ بکا لە سەر بنەمای جۆرێک باوەڕیی سیاسی، هاوکاری سیاسی کە ئەوە  تا ئەو جێگایەی کە عەقڵی من دەیبڕێ و چاو هەتەر دەکا شتێکی وا نییە یان دەبێ حیزبە کوردەکان لەگەڵ بەشی دێمۆکڕاتیکی ئۆپۆزیسیۆنی ناکورد کە داوخوازەکانی ئەوان دەپەژرێنێ  و ناسێنەی ئەوان بە ڕەسمییەت دەناسێ  ئیتیلاف بکەن جگە لەوە ڕێگای دیکە نییە. کاتێک ئێوە لە هەلومەرجێکی ئاوا دان  و کۆمەڵگەی مەدەنیش ڕادیکالیزە بووە و فشار بۆ ئێوە دێنێ کە ئەمن دەزانم دێنێ ئێوە دەبێ وەجووڵە کەون. ئێستا بەو وەزعەی کە ئاغای موهتەدی هێناویەتە پێشێ هەر موشکیلەی خۆی نییە ئێستا دەبێ حیزبی دێمۆکرات بەدیلێک بێنێتە گۆڕێ کە لە ڕوانگەی کۆمەڵگەی مەدەنییەوە چاوڕاکێشتر بێ مەسەلە ئەوەیە.. ئێستا هەلومەرجەکە وەکوو ساڵی ١٣٥٧ نییە، وەکوو سەردەمی قاسملوو نییە وەزع گۆڕاوە، وەزع بە تەواوی گۆڕاوە.
حەسەن ئیعتمادی: ئاغای وەلی ئیزن بفەرموو بۆچوونی ئاغای نەویدی بپرسم.
...........
حەسەن ئێعتمادی: ئاغای وەلی ئەو دەمی کە " مەنشووری داوخوازەکانی لانی کەمی بیست ڕێکخراوی سەربەخۆی سینفی و مەدەنی ئێران" بڵاو بووەوە لە یەکێک لە بەرنامەکان دا بەشداریتان کرد و بە گشتی پشتیوانیتان کرد لەو مەنشوورە. لە سەر هێندێک خالی بۆچوونتان هەبوو بەڵام گوتتان مەنشوورێکی چاکە.لە دانیشتنی زانکۆی جۆرج تاون خانمی عەلی نەژاد ڕایگەیاند کە ئێمە مەنشوورێکمان هەیە کە دەقە سەرەتاییەکەی لە ناوخۆی وڵات  ئامادە کراوە و خەریکین کاری لە سەر دەکەین و بە زوویی بڵاوی دەکەینەوە و ئەوە هەر ئەو مەنشوورەیە کە ئێستا بڵاو بووەتەوە. بەڵام ئەو مەنشوورەی بیست ڕێکخراوە سینفییەکان ڕەوتی حەقیقی و واقعی بوون و ژمارەیەک لەو ڕێکخراوانە ئێمە هەموومان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو دا ناومان دەزانین و ئەو کەسانەش کە کاریان تێدا دەکردن دەناسران، دەچوونە زیندان دەهاتنە دەرێ خەباتیان دەکرد، مانیان دەگرت  بە شێوەی واقعی هەبوون لەگەڵ ئەوەش کە دەگوترێ ئەو مەنشوورە لە ئێرانەوە هاتووە، بەڵام ئێمە هەموومان کەم تا زۆر ڕێکخراوەکان دەناسین و دەزانین قورساییان چەندە. بۆچی ئەو مەنشوورەی بیست ڕێکخراوەکانی ناوخۆ لە بیر کرا و مەنشووەێکی دیکە جێی گرتەوە کە لە کردەوە دا هەر بە ناو ئەو شەش کەسە دەنووسرێ و ڕەنگە بەشێوەیەک، چونکە هەم ئێوە، هەم ئاغای نەویدی و هەم ئاغای فەتا پوور ئاماژەتان کرد کە ئەسڵی هەراکە  لەناوخۆی ئێرانە و ئەگەر وایە بۆچی مەنشوورێک کە بیست ڕێکخراوە ئامادەیان کردووە وەلا نرا و مەنشوورێکی دیکە هات کە بە نەغدەن بووەتە هۆی قەیرانییەکی تازە لە ناو ئۆپۆزیسیۆن دا.
وەلی: بە باوەڕی من ئەو مەنشوورەی بیست ڕێکخراوە سینفی و مەدەنییەکە و هەر وەها ئەو مەنشوورەی دیکە کە ئی مامۆستایان زانکۆیە ئاکامی تێگەیشتنێکی قووڵە کە کەسانێکی کە نووسیویانە، کەسانێکی کە ڕاوێژیان لەگەڵ کراوە تێگەیشتنێکی قووڵیان هەبووە سەبارەت بە وەزعی کۆنکریت و هەلومەرجی کۆنکرێت لە ژێر سولتەی ڕێژیمی جمهووری ئیسلامیدا بەر لە شۆڕشی ژینا و دوای شۆڕشی ژینا. و ئەوە هەر بەپێی ڕووداوەکانی ئەو شەش مانگە گەڵاڵە نەکراوە. بەڵام ئەو مەنشوورەی لە واشنگتن نووسراوە زیاتر بە پێی بدە و بستێنە یان موافەقەت لە سەر بدە و بستێنەیەک بووە بە پێی ناساندنی چڵونیوەچڵ لە مەر هێندێک پرێنسیپ. و ئەو دووانە لێک جیاوازن. ئەمن بە داخەوەم کە ئەو مەنشوورانەی وا لە ناوخۆی وڵات نووسراوە. لە ئێران گرووپی ئاوا هەن کە دادەنیشن قسە دەکەن، کاری لێکۆڵینەوە دەکەن و ئەوانە بیروڕای زۆر باشیان لە سەر بارودۆخ هەیە و کاتێک مرۆڤ قسەیان لەگەڵ دەکا بۆی دەردەکەوێ کە دوورکەوتنەوە  لە ڕووداوەکان چەندە دیارە. دەبوو هێندێک شت لەو مەنشوورە دا ڕەنگی داباوە بۆ وێنە ئەمن هەستم پێ کرد کە هێندێک چەمک کە لە ئەدەبیاتی چەپی نەریتی دا بۆ ماوەی چل ساڵ فت کرابوو لە هێندێک لەو مەنشوورانە دا دەبیندرێ دیارە ئەوە بە باوەڕی من زۆر جێگای ئومێدە. چونکە جمهووری ئیسلامی هەر گورزێکی کوژەری فیکری لە چەپ نەدا بەڵکوو بووە هۆی ئەوە کە بەشێک لە چەپی ئێران بەرەو ناسیونالیزم و تەنانەت ناسیۆنالیزمی تیژپەڕ ڕابکێشرێ. کەسانێکی کە من دەیانناسم و بە درێژایی تەمەنی خۆم دیتوومن لە زانکۆ و لە کۆنفێدراسیۆن قسەیان دەکرد و ئێستا چۆن قسە دەکەن بۆ من جێگای واق وڕمانە بەڵام ئەمن دەبینم لە ناوخۆی ئێران وەزع جۆرێکی دیکەیە و ئەوان وەزع جۆرێکی دیکە دەبینن. ئەوە بۆ من زۆر جێگای خۆشحاڵی بووە بۆ وێنە ئەو مەنشوورەی مامۆستایانی زانکۆ کە گۆیا بە دەسپێشخەری چەند مامۆستای کورد و هاوکاری مامۆستای دیکە گەڵاڵە کراوە و نووسراوە و پێشوازی لێ کراوە، کاتێک ئەوە دەخوێنییەوە بۆت دەردەکەوێ ئەوە لە وەزعی ئێران ئاگادارە و ئەو ئاگادارییە هەستی پێ دەکرێ، بەپێی ئەو لێکدانەوانەی دەیکە. بەڵام لە دەرەوە  ئەو هەموو هەرا و هوریایەت لە سەر " تەمامییەتی ئەرزی " گوێ لێ دەبێ. بە باوەڕی من ئەو مەسەلەی " تەمامییەتی ئەرزی" بە شتێکی تاکتیکی بوو کە هێزە ڕاست ئاژۆیەکان  هاوکات هێنایانە پێشێ بۆ ئەوەی وا نیشان دەن ئەوە هاوواتای " تەجزیە تەڵەبی " یە. ئەوەی کە هاتوون تەجزیە تەڵەبییان لا بردووە و ئەو تەئکیدەی کە لە سەر تەمانییەتی ئەرز یان کردووە بە باوەڕی من ئەوە نەدەبوو بکرێ بە گرفت. چونکە ئەوانە کاری خۆڕایی یە، کاتێک حیزبێک دێ دەڵێ ئەمن حاکمییەتی ئێرانم قبووڵە، حاکمییەتی تاقانەی ئێران  و هەموومان دەزانین کە حاکمییەت لە جوێ کردنەوە ناشێ. دەکرێ نەتەوەی جۆر بە جۆر لە ژێر حاکمییەتێک دا بن بەڵام ناکرێ حاکمییەت جوێ بکرێتەوە. و مەسەلەی تەمامییەتی ئەرزی ڕەنگدانەوەی جوغرافیایی ئەو حاکمییەتە تاقانەیە یە. ئەگەر ئەو تەفسیرە شیاوی پەژراندن بێ هێنانی تەمامییەتی ئەزری بۆ سەر مێزی گفتوگۆ تەنیا بۆ تێکدان و ئاژاوە نانەوەیە. و بە  داخەوە ئەو هێزانەی کەدەتوانن بە ڕا و تەگبیر، بە زانستی  سیاسی تیوری پێشی ئەو جۆرە شتانە بگرن  نایانەوێ لەو مەسەلەیە دا موداخەلە بکەن. ئەوە کە دەڵین تەئکید لە سەر کوردەکانە بەڵام ئەوە وا نییە، دەبی بەلووچستان یشمان لە  بەرچاو بێ کە تەواو ڕادیکالیزە بووە بە ئاڕاستەیەکی دیکە دا، مەسەلەی خووزستانمان هەیە، لە لورستان دیتمان چ بوو، لە تورکەمەن سەحرا و مازەندەران و بەشێک لە ئازەربایجان. ئێمە دەبێ ئەوەقبووڵ بکەین لە ڕوانگەی منەوە  یەکێک لە دەسکەوتە بنەڕەتییەکانی  شۆڕشی ژینا ئەوە بوو کە  پێوەندی نێوان ناوەندو پەراوێزی تێک دا. لەو ماوەیە دا پەراوێز بووە بە ناوەندی ڕادیکالیزە بوون و خەریکە ئەوە دەنێرێ بۆ مەرکەز بە پێچەوانەی ساڵی ١٣٥٧ کە شۆڕشی ئێران بە تەواوی دیاردەیەکی شاریانە و بە تەواوی لە شارە گەورەکان بوو. لە کوردستان حاڵەتێکی دیکەی پەیدا کرد و شۆڕش بەر لە تاران سەرکەوت.  لەوێ ئەڕتەشیان چەک کرد و تازە حەوتوویەک دواتر یان زیاتریش مەسەلە لە تارانێ جێ بەجێ بوو. بەڵام ئێستا وا نییە. بەڵام ئێستا ئەوە بەلووچستان هەیە کە پێشتر کەس لە ڕووی سیاسییەوە حیسابی لە سەر نەدەکرد. لە ڕووی ئابووری، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتییەوە یەکێک لە وەدواکەوتووترین ناوچەکان بوو ئێستا ئاوا ڕادیکالیزە بووە، مازەندەران هەر وا، لورستان هەر وا لە هێندێک بەشی لورستان ئێستا دەڵێن ئێمە ناسێنەی کوردیمان هەیە. ئەوە نیشان دەدا ئەم تەوەرە گۆڕاوە و گۆڕانی ئەو تەوەرە ئیدی قبووڵ ناکا ئەتۆ وەکوو تاکتیکێکی موزاکەرە بێی و مەسەلەی تەمامییەتی ئەرزی بێنییە سەر مێز و سوێندی دەی جا ئەو جار موزاکەرەت لەگەڵ دەکەین.
حەسەن ئێعتمادی: بەڕێز وەلی چون خەریکە کاتمان تەواو دەبێ با نەزەری ئاغای نەویدی و ئاغای فەتا پوورەیش ببیسین.

تێبینی : دەکرێ لەم لینکە لە تۆڕی کۆمەڵی یوتیوب ڤیدێئۆی ئەم بەرنامە
یە بە زمانی ماک ببینن.

https://www.youtube.com/watch?v=XdjkGR3IElE&t=3453s



Friday, March 10, 2023

هەڤپەیڤین لەگەڵ پرۆفسۆر عەبباس وەلی لەمەڕ دەسکەوتەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی

هەڤپەیڤین لەگەڵ پرۆفسۆر عەبباس وەلی لەمەڕ دەسکەوتەکانی شۆڕشی  ژن ژیان ئازادی
و پێویستی هاوکاریی بەرفرەوانی هێزە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
پێنجشەمە ٩-ی مارسی ٢٠٢٣

حەسەن قازی: ژن ژیان ئازادی، بینەرانی خۆشەویست بە خێر بێنەوە بۆ بەرنامەیەکی دیکەی ڕاوێژ. لەم بەرنامەیە دا لەگەڵ پرۆفسۆر عەبباس وەلی باسی دەسکەوتەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی  و هەر وەها پێویستی هاوکاریی بەرفرەوانی هێزە سیاسییەکان لە سەر بەرنامەیەکی لانی کەم  دەکەین، دیارە بەڕێزیان لە سەرەتای ئەو شۆڕشە، یانی لە مانگی ئۆکتۆبری ساڵی ڕابردوو دا لەگەڵمان بوو و هێندێک لەو پێشبینییانەی کە لەو بەرنامەیە دا باسی کرد وەدی هات.  و ئێستا ئێمە بۆ درێژە دان بە لێدوان لە سەر شۆڕشی ژن ژیان ئازادی ئەمشەو لەگەڵ بەڕێزی قسە دەکەین.
مامۆستا عەبباس زۆر بەخێر بێی  نۆ بەرنامەی ڕاوێژ
پرۆفسۆر عەبباس وەلی: سپاست دەکەم کاک حەسەن زۆر مەمنوون، هەر وەها سڵاو و سپاس لە بینەران و بیسەرانی بەرنامەی ڕاوێژ.
قازی: زۆر مەمنوونم. وەک باسم کرد دیارە لایەنەکانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی زۆر قسەی لەسەر کراوە بەڕێزیشت لەو بارەیەوە بە ڕێگای جۆر بە جۆر لەسەری دواوی. بەڵام ڕەنگە ئەوەی کە گرینگ بێ بۆ بینەران لەو پلەیەی کە تێیدا هەین ئەوەیە کە یەک دەسکەوتەکانی بزاندرێ و یەکیش بە لەبەر چاوگرتنی ئەوەی کە ئەو تێکۆشانانە لە چوارچێوەی شارەکان و کۆڵانان  هێندێک سست بووە، هێندێک لە کورتی داوە سەبەب و کەمایەسییەکانی ئەوە باس بکەین. فەرموو!
وەلی: بە باوەڕی من تایبەتمەندییەکانی شۆڕشی ژینا تا ئەو جێگایەی کە پێوەندی پەیدا دەکاتەوە بە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستانێ چەند دانەن. یەکیان ئەوەیە کە شۆڕشی ژینا شۆڕشی کۆمەڵگای مەدەنی بووە نەک کۆمەڵگای سیاسی. لێرە دەبێ چەمکی کۆمەڵگای مەدەنی بە شێوەیەکی کورت شی بکەمەوە بۆ ئەوەی خراپ تێگەیشتن نەیەتە پێشێ. مەبەستم لە کۆمەڵگای مەدەنی خودی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات نییە، بەڵکوو ئەو بەشە لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتە سنوورەکانی بە بەربەرەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی سیاسی جمهووری ئیسلامی دیاری دەکرێ. دێرە دا تەواوی ئەو کەسانەی کە دە ژوورەوەی ئەو سنوورەی دان و بە دژی  ئاپارتایدی جینسییەتی و ئاپارتایدی ئایینی و هەر واتر ئاپارتایدی نەتەوەیی و لە لایەکی دیشەوە موشکیلات و مەسائیلی چینایەتی و ئابووری بە دژی جمهووری ئیسلامی هەستان ئەوانە پێکهێنەری ئەو کۆمەڵگای مەدەنی یەن. جا ئەو کۆمەڵگای مەدەنییە سنوورەکانی فەرق دەکا، کەم دەبێتەوە، زۆر دەبێ لە پێوەندی لەگەڵ ئەو پۆزیسیۆنەی کە ئەو کۆمەڵگایە لە ئاست دەسەڵاتی سیاسی هەیەتی.
جا لێرە کە کوتم ئەوە شۆڕشی کۆمەڵگای مەدەنی بووە، لەواقێعدا حیزبە سیاسییەکان، هێزە سیاسییەکان  لێرە دا پێشەنگی ئەو شۆڕشە دەو مەقتەعەی زەمانی دا نەبوون بەڵکوو وەختێک کە شۆڕشەکە بوو ئەوانە پاشان تێکەڵ بوون. ئەوە تایبەتمەندییەکە. تایبەتمەندییەکەی دیکە ئەوەیە کە ئەو شۆڕشە  بۆ جاری ئەوەڵ لە تاریخی ئێرانی مۆدێڕندا پێوەندی بەینی مەرکە و پەراوێز، واتە مەرکەز کە تاران و شارە فارس نشینەکانی ئێران و پەراوێز یانی لە نەزەر جوغڕافیاییەوە کە زمانەکانیان غەیری فارسی یە و تا حەدێکی زۆریش مەزهەبیان  شێعەی ئیسناعەشەری نییە. دە واقیعدا مەبەستم لێرە ئەو ناسێنانەیە کە حاکم نین، واتە هووییەتەکانی غەیری حاکم. جا ئەو وەزعە گۆڕاوە بۆ جاری ئەوەڵە کە دەبینین دینامیزمی شۆڕشی ژینا لە پەڕاوێزەوە دەچێ بۆ مەرکەزی. لە پەراوێز قسە دەکا، لە پەراوێز سەر هەڵدەدا و وەختێک دەگاتە مەرکەزێ لەوێ هاوڕێیی دەکرێ بەڵام  لە دوایە دەبینین وەکوو ئێستا هێندێک لە هێزی دێتە خوارێ و دادەکەوێ. باسی ئەوەش دەکەین. مەسەلەی دیکە ئەوەیە کە شۆڕشی ژینا توانی هووییەتێکی هاوبەشی چەندین جیاواز لە ئێرانێ بە وجوود بێنێ. یانی جیاوازییەک کە هەبوو ئەو جیاوازییانە کە لە ژێر چەتری ژن، ژیان، ئازادی بوو بە زمانی جیاواز وەکوو تورکی ئازەربایجانی، بەلووچی، لوڕی، عەرەبی، کوردی، فارسی، تورکەمەنی، مازنی و ئەوانە هەستی خۆیان بە دژی دەسەڵات دەردەبڕی و هەموویان مەسەلەیەکی ئەساسییان بە چەندین زمانی  جیاواز لێرە دا بەیان دەکرد.
ئەو هووییەتە، هووییەتێکی دێمۆکڕاتیکی پلورالیستی بوو، یانی تەنەوعی تێدا بوو بەڵام ئەو تەنەوعە دە ژێر چەتری ژینای دا لەگەڵ جارەکانی پێشوو تەفاوەتی هەبوو. چون ئەو تەنەوعە تەنەوعێک بوو کە باسی ڕابردوویەکی عەینی ئەو ئۆتۆنۆمی و  سەربەخۆیی ئەو هووییەتەکانی دیکەی دەکرد. دە سووڕەتێکی پێشتر بۆ وێنە لە شۆڕشی ١٣٥٧/ ١٩٧٩ ی دا باسی  وەحدەتی کەلەمە ( وحدت کلمە) یان دەکرد، یانی حەموو پێکەوە ببین و باسی جیاوازیەکانمان  نەکەین. جیاوازییەکان لێرە بێدەنگەیان لێ دەکرا. بەڵام لە شۆڕشی ژینای وا نەبوو، جیاوزییە جینسییەتییەکان، جیاوازییە چینایەتییەکان، جیاوازییە ئایینییەکان ، جیاوازییە نەتەوەییەکان لێرە دا ئەو هێزانەی کە لە ژێر چەتری ژینای دا بوون ئەوانەیان پاراست. ئەو سێ تایبەتمەندییانە بە باوەڕی من  گەورەترین دەسکەوتی شۆڕشی ژینای لەو چەند مانگەی دا بووە.
قازی: باشە بەڕێز وەلی  وەکوو باستان کرد ئێمە دەزانین کە لە شۆڕشی ژینا دا ڕۆڵی سەرەکی کۆمەڵگەی مەدەنی و لە ناو توێژە کۆمەڵایەتییەکانیشدا  ژنان، گەنجان/لاوان دەیگێڕن. دیارە دوو حەوتوو لەوە پێش لە ٢٥-ی فێڤرییە کۆنفڕانسێک هەبوو لە شاری بۆن کە لەوێشدا بەڕێزیشت بەشداریت کرد و لە سەر ئەو مەسەلەیە تەئکیدت کرد کە پێشتریش دیارە ئەوەت هێنابووە گۆڕێ کە  پێویستی بە هاوکارییەکی بەربڵاوتر هەیە لە نێو هێزەکانی کوردستانی ئێران دا کە دیارە بەشێکیان لە چوارچێوەی "ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران" یان حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا بەیەکەوە کار دەکەن و جەنابت لەو کۆنفڕانسە دا کە نوێنەرانی ئەو حیزبانەشی لێ بوو باسی ئەوەت کرد کە فۆنکسیۆنی ئەو ناوەندە ئیدی بەو شێوەیە نەماوە بەڵکوو پێویستە ستادێکی هاوکاری لە سەر بەرنامەیەکی  حەدی ئەقەل یانی بەرنامەیەکی لانی کەم لە نێوان هەموو  هێزە سیاسییەکاندا ساز بێ و پارامێتری ئەوەشت باس کرد کە ئەگەر هاتوو هەموو توانییان لە سەر بەرنامەیەکی حەدی ئەقەل ڕێک کەوتن و هاتنە ژوورێ دە ڕاستیدا ئیدی بیانوویەک بۆ کەس نامێنێ، ئەوە لایەنێک و لە  لا یەەکی دیکەوە باسی ئەوەت کرد کە پێویست بە هەبوونی ستادێکی عەمەلییاتی یە، ئەوەش بەو مانایە ئێمە دەزانین زۆربەی هێزەکانی کوردستان، هێزی چەکداریشیان هەیە، هیزی پێشمەرگە و گریلایان هەیە و لە هەلومەرجێکی دیکە دا کە مومکینە بێتە گۆڕێ دەکرێ بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی ئەو شۆڕشە کە سەراسەرییە ئەوەشیان لە بەرچاو بێ و لە حاڵەتێکی ئاوا دا یەکێتی و یەکگرتووی لە ڕووی نیزامی و عەسکەرییەوە شتێکی ئەساسییە.
ئەوەی کە بۆ من زۆر چاوڕاکیش بوو  دیارە هەر لەو کۆنفڕانسەشدا ڕاپرسییەک کراوە کە لەوێدا بە پێی ئاکامی ئەو ڕاپرسییە گوتراوە کە سەدی نەوەدی ئەو کەسانەی کە دەنگیان داوە ئەو فکرەیان پێ فکرێکی باشە یانی نەوەد لە سەدی خەڵکەکە پشتیوانیان لەو ئیدەیە کردووە کە ستادێکی ئاوا پێک بێ. جا ئێستا پرسیارەکەی من ئەوەیە مومکینە هێندێک باسی ئەوە بکەن  کە بە لەبەرچاوگرتنی هێندێک لەو مانۆڕانەی کە هێزە دەستە ڕاستییە ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات کردوویانە، یان شایعەو دەنگۆی ئەوەی کە مومکینە هێزێک لەگەڵ ڕەزای پەهلەوی ڕێک کەوێ، بەڵام حەتتا ئەگەر ئەوەش ببێ ئەوە مەسەلەی ناوخۆیی کوردان بۆ هاوکاری لە سەر بەرنامەیەکی لانی کەم مونتەفی ناکا. پێم خۆش بوو زیاتر و جوانتر ئەو مەسەلەیە ڕوون بکەیەوە دە هەلومەرجی جیاواز دا. فەرموو.

وەلی: ئەو جۆرەی کە من کوتم لێرەش تیکراری دەکەمەوە کە شۆڕشی ژینای تایبەتمەندییەکانی ئەوەی کە لە کوردستانێ دەستی پێکرد، ئەوەی کە کوردستان دە خەتی پێشەوە دا بوو، وەزن و قورساییەکی تایبەتی دا بە ئۆپۆزیسیۆنی کوردی. و ئۆپۆزیسیۆنی کوردی دەیتوانی بە یەکگرتن و بە جوورێک لە هاوکاری زۆر قووڵ و بەرفرەوان لەو وەزنە زۆر سوود وەربگرێ و بە داخەوە ئەوە نەکرا. ئەمن موخالیفی ئەوەی بووم  کە دوو هێز بێن ناوەندی هاوکاری دروست بکەن ، دوو هێزی دیکە، سێ یا چوار هێزی دیکەش وەلا بنێن. ئەمن کە قسەم لەگەڵ کردن ئیستیدلالەکەیان ئەوە بوو کە دوو هێزەکان کە وەلا ناندراون دە ئەسڵدا پەژاک و کۆمەڵەی حیزبی کۆمۆنیست  ئەوانە حیزبی ئیدێئۆلۆژیکن و ئەوانە ناتوانن و نەیانتوانیوە  لەگەڵ ئێمە هاوکاری بکەن. ئەمن لەگەڵ ئەو قسەیەی موخالیف بووم کوتم تەعبیر لە ئیدێئۆلۆژی نابێ تەعبیرێکی یەک تەڕەفە بێ، هەر ئەو کەسەی کە دەڵێ ئەمن ناتوانم لەگەڵ هێزی ئیدێئۆلۆژیک کار بکەم  ئەوە بەو مەعنایەیە کە لە ڕوانگەیەکی ئیدێئۆلۆژیک ئەو شتەی دەکا. ئەمن کوتم دەبێ ئەو قسانە وەلا بنێن ئەلئان وەختی وەی هاتووە کە ئەو مەیدانە بگۆڕدرێ ئەویش لە بەر وەیە کە  دەبینین هێزە ئێرانییەکان عومدەتەن  هێزەکانی دەورو بەری سەلتەنەت تەڵەبەکان خەریکن بەرەیەکی بەرفرەوانی دەستی ڕاستی دروست کەن و ئەو بەرە دەستی ڕاستییە لە نەزەر لۆجێستیکەوە لە ئێمە زۆرترە، ئیمکانیاتی ماڵی و ئیمکاناتی تەبلیغاتی و ئیمکاناتی ڕاگەیاندنی زۆرترە و هەر واتر لە ئێرانیش فەعالییەت دەکا و لە لایەکی دیکەوە خودی جمهووری ئیسلامیش بۆ وەی کە هێزە ڕادیکاڵەکان  بخاتە پەراوێز بە جوورێکی مەیدان دە دا بە وەی. ئەمن لێرە  کوتم ئێستا کوردەکان دەبێ هەستن ئەو مەیدانەی بگۆڕن فۆرمی فەعالییەتەکەیان بگۆڕن. دەورەی "ناوەند"ی  نەماوە، ئێمە دەبێ  ستادێکی عەمەلییاتی و هەر واتر گوتاری دروست بکەین، ئەو ستادە دەبێ بە بەشداری هەموو هێزە کوردەکان بێ. بەو ئەساسەی کە ....
قازی: دەنگی مامۆستا نەما، باشە ئێستا هاتەوە. مامۆستا فەرموو بەردەوام بە
وەلی: ئەمن کوتم کە لێرە دەبێ ستادێکی عەمەلییاتی  هەبێ، ستادێک دروست بکرێ کە بەشێکی  عەمەلییاتی  و بەشێکی ستادێکی گوتاری و ڕاگەیاندن بێ. و ئەو ستادە مەبناکەی دەبێ بەرنامەیەکی حەدی ئەقلی بێ  کە بەپێی ئەو بەرنامەیە هەر هێزێکی کە خۆی لەگەڵ ئەو بەرنامەی یەک دەزانێ و دەتوانێ  پشتیوانی لێ بکا کاری بۆ بکا بێ دەو ستادەیەوە. مەسەلەی ئیدێئۆلۆژی و بۆچوون و نازانم فۆڕمی سازمانی و ئەوانە دەو شەڕاییەیدا نابێ مەتڕەح بێ. وەختێکی ئەوانە هاتن بە پێی ئەو بەرنامەیەی حەدی ئەقەلی پێکەوە ڕێک کەوتن ئەو دەمی دێن پێکەوە دادەنیشن ئوسوولێکی بۆ کار کردنی ئەو ستادە  حەموویان دادەنێن لە سەری موافەقەت دەکەن. ئەو ستادە  دیارە بەشی عەمەلییاتەکەی دوو بەش دەبێ. یەکیان بەشی سیڤیل و سیاسی یە، بەشێکی دیکەشی حەتمەن نیزامی یە چون هێزە کوردییەکان چ ئەوانەی لە " ناوەندی هاوکاری" دان و چ ئەوانەی کە لە دەرەوەی ناوەندین دە ئەساسدا هێزی سیاسی _ نیزامین و ناتوانن دەو بەشەی دا دەست لە بەشی نیزامێکەیان هەڵبگرن. دە داهاتوو دا وەختێکی لە ئێران گۆڕانکاری کرا و کولەن ڕێژیم گۆڕدرا و ئەوانە ئیحتیمالی زۆرە کە ئەو بەشەی نیزامی بە شێوەیەکی دیکە واریدی سیاسەت بێتەوە ئەوەش بابەتێکی دیکەیە بەڵام لێرە ئەمن دەڵێم ستادێکی عەمەلییاتی _ سیاسی _ مەدەنی زۆر موهیمە  کە گوفتمانێکی یەکگرتووی هەبێ، دەو بەینەیدا دەبێ ستادێکی عەمەلییاتی نیزامیش هەبێ ئەوە لازم نییە کە ئەو ستادە دەکاری ڕۆژ بەڕۆژی دا پێکەوە موافەقەت بکا موهیم ئەوەیە کە ئوسوولێک هەبێ کە ئەگەر وەختێکی دە شەڕایتێکی دا کە هاتە پێشێ ئەوانە هەموو پێکەوە یەکجێ عەمەل بکەن. ئەوە زۆر زۆر گرینگە چون هێزە کوردییەکان تەنیا هێزن کە هێزی نیزامییان هەیە. و دێرە دا لەو کارتەی، ئەوە شتێکی موسبەتە دەو شەڕایتەیدا نابێ لەو کارتەی زۆر بە ئاسانی بگوزەرێن  دەبێ ئەو کارتە لە سەر میزی موزاکەرات، لە سەر ئەو هێزە نیزامییە ئیمتیاز وەربگرن چون هێزەکانی دیکە نیانە و ئەگەر هاتوو دە شەرایتێکی دا ڕووخانی ڕێژیم، ڕووخانێک بوو کە بەرخوردی موسەلەحانە/چەکدارانە بوو  دەو حاڵەیەی دا هێزە کوردییەکان دەتوانن نەقشی حەیاتییان هەبێ کە هێزەکانی دیکە نیانە.
جا  بۆیە دەو موزاکەراتەیدا ئەو ستادی یەکگرتووی عەمەلییاتی و هەر واتر گوتاری کوردەکان هەیانە  دێرە دا دەتوانن زۆر بە سووڕەتی هێزێکی یەکگرتوو لە دەوری میزی موزاکەرات لەگەڵ ئێرانییەکان، یان هووییەتی حاکم دابنیشن. ئەگەر ئاوا بێ وەزعی کوردەکان زۆر دەچێتە پێشێ بەڵام ئەگەر دابەش بن، هەر کەسە لە لایەکی بێ و هەر کەسە سازێکی لێ دا ئەو دەمی ئەو ئۆپۆزیسیۆنی دەستی ڕاستی ئێرانی کە ئەلئان فەعال بووە، ئەو ئۆپۆزیسیۆنە دەتوانێ لەو دابەشبوونە و  لەو چەند بەرەکییە ئیستیفادەیەکی زۆر  بکا. ئەمن تەئکیدیشم کرد کە کورد هەمیشە تا ئێستا کە ئەمن دیومە و بۆخۆشیان موافەقەتیان کرد، ڕاگەیاندن دە بەینی کورداندا زەعیفە و ئەو ستادی عەمەلییاتە دەبێ ڕاگەیاندنێکی قەوی هەبێ.
قازی: مامۆستا  لە ڕاگەیاندن مەبەستت ڕەوابیتی عموومی ، پێوەندی گشتییە؟
وەلی: بەڵێ مەمەستم public relations ە، دەبێ لێرە ستادێکی ڕابیتەی گشتیان هەبێ هەموویان و وتەبێژیشیان هەبێ. ئەو وتە بێژە بە باوەڕی من دە هەلومەرجی ئەوڕۆ دا و هەر واتر لەبەر سەیتەرەی شۆڕشی ژینا  ئەساسەن دەبێ ژن بێ، ئەگەر یەک یا دوو ژن  یان لانی کەم پیاوێک و ژنێک، لە کۆنفڕانسی بۆنیش گوتم بە بێ تەعاروف دەڵێم ئێمە لەگەڵ کەسانێک سەروکەلە لێ دەدەین، لەگەڵ کەسانێک سیاسەت دەکەین کە زمانی ئێمە نازانن، ئێمە زمانی وان دەزانین بەڵام لێرە دا دەبێ کەسانێک بن کە ئەو زمانەی بە باشی دەزانن  و ئیحتیمالەن ئەگەر ئینگلیسیش بزانن زۆر باشترە.
قازی: مامۆستا وەلی دیارە مەسەلەیەکیش هەیە ئەویش ئەوەیە کە دیارە من لە پرسیارەکەی پێشووشدا باسم کرد بەڵام  دەمەوێ ئەوە زیاتر شی بکەیەوە. یانی بە بۆچوونی من پێم وایە تەنانەت وای دابنێین یەکێک لە هێزەکان لەگەڵ نەوەی ڕەزا خان و کوڕی حەمە ڕزا شا تەنانەت  لە سەر شتی گشتیش کە نامەعلومە  ئەڵبەتە، پێکیش بێ  ئەوە نابێ ببێتە هۆ و زەمینەیەک کە کوردەکان لێک دوور کەونەوە. مەبەستم ئەوەیە بزانم تەئکیدی بەڕێزت لەو بارەیەوە چییە؟
وەلی: بە باوەڕی من ئەگەر ئەو ستادی عەمەلییاتییە – وتارییە دروست ببێ ئەوە دەتوانێ پێشی ئینشیعاب و ئینشیقاقی ئاوا بگرێ. دیارە حدوود و سنووری ئەو سیاسەتە لەگەڵ پەهلەوی وئەوانە، ڕەزا پەهلەوی و ئەوانە دەبێ دیاریی بکرێ. بەڵام لێرە دا مەسەلەیەک هەیە  ئەوە تا کوێ دەڕوا چ ئیمتیازاتێک دەدرێ وچ ئیمتیازاتێک وەردەگیرێ؟ بە باوەڕی من ئەو ستادە دەبێ لەو وەزعە ئاگادار بێ بزانێ کە  دە چ ئیتیلافێکی دایە و چۆن کار دەکا.
قازی: ئەوە بە جێگای خۆی، بەڵام وەک دەزانی لە ڕووی سوننەتی/ نەریتییەوە  لە ئێران و لە کوردستانیش هەر وا هێزەکان لێک دووربوون، لێک نزیک بوون، ناخۆشی دروست دەبێ و ئەوانە بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی هێندێک پێوانە و شێوە ڕەفتاری تازەشی لەگەڵ خۆی هێناوە، بۆیە دەڵێم، ئایا تەئکید کردن  لە سەر ئەوەی ئێمە لە جیاوازییەکاندا تەنانەت دە ئیختیلافی زۆر توندیشدا دیسان لە سەر لانی کەمی ئەو شتانەی کە لە درێژخایەندا بە قازانجی هەموو خەڵک تەواو دەبێ، دەبێ یەکبگرین. مەبەستی من تەئکیدی زیاتر لە سەر ئەوە بوو.
وەلی: بەڵێ، دیارە ئەوەندەی ئەمن دەزانم دە بەینی حیزبەکاندا ئەو جوورە بۆچوونە، یانی  ئەو جوورە سیاسەتە هەم پشتیوانی هەیە هەم موخالیفی زۆرە. دەبێ کارێک بکرێ ئەو هێزانە لێک نزیک بنەوە و مەسەلەیەکی دیکەش ئەوەیە کە واقیعەن مەترسییەکی گەورەیە بە نەزەری من کە دەرەجە و شیدەتی موخالەفەت دە داخڵی ئەو حیزبانە دا، دە ژوورەوەی ئەو حیزبانە دا نیسبەت بەو سیاسەتەی مومکینە ئەو حیزبانە لەت بکا، تووشی ئینشیعابی داخیلییان بکا. کە لە شەرایتی فێعلی دا بە باوەڕی من ئەوە وەکوو ئینتیحاری سیاسی وایە جا بۆ ئەوەی پێشی ئەوەش بگیرێ ئەمن فکر دەکەم کە سەرۆکایەتی ئەو حیزبانە دەبێ ڕێگا حەلێکی بۆ هاوکاری لەگەڵ یەکتری ببیننەوە چون ئەمن ئەو جۆرەی کوتم وەختێکی سیاسەتێکی ئەساسی ئاوا هاوکاری لەگەڵ بەرەیەکی  دەستی ڕاستی ئێرانی کە دیارە، یانی ئەو جۆرەی کە دیارە لە ئیمکاناتی لۆجێستیک و ئیمکاناتی سیاسی و هەر واتر ئیمکاناتی پێوەندیی دەرەوە و ئەوانەی زۆرتر دەبێ هاوکاری لەگەڵ وەی دەبێتە پرسیارێک  بۆ ئەندامەکانی ئەو حیزبانە. ئەلئانیش بووەتە پرسیارێک، ئەگەر وابێ دەبێ ڕێگایەک بۆ وەی ببینەوە چون  ئەگەر هات و موخالەفەتەکان بە دەرەجەیەک گەیشتن کە ئەو حیزبانە تووشی ئینشیعاب بن مەسەلەی کوردی تووشی قەیرانێکی گەورە دەبێ.  ئەوە مەترسییەکە کە سەرۆکەکانی حیزبەکان دەبێ فکری لێ بکەنەوە. جا ئەگەر فکر لەوەی بکەنەوە. ئەوە بە نەزەری من مەجبوور دەبن، ئەگەر بە شێوەیەکی مەعقوول و بە شێوەیەکی نەتەوەیی و نە بەشێوەیەکی حیزبی، بە شێوەیەکی نەتەوەیی فکر لەوەی بکەنەوە ئیمکانات بۆ هاوکاری دەهێننە پێشێ. ئەگەر بەشێک لەو ستادەی حازرە کە لەگەڵ ئەو پێکهاتەی دەستی ڕاستی ئێرانییەکان، هاوکاری لەگەڵ وان بکا بە باوەڕی من حدوودی ئەو هاوکارییەی دەبێ مەعلووم  بکەن و هێزەکانی دیکە لە ماهییەت و چۆنیەتی ئەو هاوکارییە خەبەردار ببن. ئەگەر ئەو هاوکارییە بە سووڕەتێکی فەردی و مونفەرید ببێ موشکیلاتی گەورە دێنێتە پێشی. مەسەلەیەک هەیە ئەلئانەکە دەبینین پەژاک و حیزبی کۆمۆنیست و خەبات و ئەوانە لە دەرەوەی " ناوەندی هاوکاری" ماونەوە بە باوەڕی من هێزێکی زۆر لە وتوێژ/موزاکەرات لەگەڵ ئێرانییەکان، هێزە ئێرانییەکان، هێزێکی زۆر بە هەدەر دەچێ و بە بەلاش دەڕوا. ئەمن فکر دەکەم کە دەبێ پێشی وەی بگیرێ و هەر واتر لێرە ئەمن داوا دەکەم لە سەرۆکایەتی پەژاک و هەرواتر کۆمەڵەی کۆمۆنیست کە لێرە هێندێک تێبینی تازە بکەن. بەراوەردێکی تازە لە وەزعەکەی بکەن  و ئەو بەراوەردی تازە لە سەر میحوەرێکی نەتەوەیی ببێ نەک میحوەرێکی حیزبی ئەگەر ئاوا بێ ئیمکانی هاوکاری لەگەڵ حیزبەکانی دیکە دێتە گۆڕێ ئەگەرچی، ئەوەندی ئەمن دەزانم ئەو ناکۆکییەی کە ئێستا هەیە تەنیا بۆچوونی ئیدێئۆلۆژیکی پەژاک و کۆمەڵەی حیزبی کۆمۆنیست نییە ئەوە مەسائیلی دیکەش هەیە دە " ناوەندی هاوکاری" دا هەم لە حیزبی کۆمەڵە دا و هەم لە حیزبی دێمۆکڕاتدا موخالەفەتی ئەساسی لەگەڵ ئەو هاوکاریانە هەیە  کە ئەمن فکر دەکەم دە شەرایتی فێعلی دا پێداگرتن لە سەر ئەو مەسائیلەی  زۆر تێکدەرە، زۆر موخەریبە.
ئەمن لێرە تەکیدی زۆرتر و زۆرتر دەکەم  کە ئێمە دەزانین کە، فەقەت دەتوانین بڵێین کە ئەگەر ئەو وەزعە بەردەوام بێ  جمهووری ئیسلامی دەڕووخێ بەڵام ئێمە نازانین  جمهووری ئیسلامی چۆن دەڕووخێ و شێوەی ڕووخانی جمهووری ئیسلامی سیاسەتی تایبەتی خۆی پێویستە. ئەوەی کە چۆن دەڕووخێ ئایا ڕووخانەکە دە  نێو خۆیدا دەبێ، لەتارانێ دەبێ، ئایا پەراوێز هەڵدەستێ؟ ئەمە هیچ لەو مەوریدەی دا، حەدی ئەقەل ئەمن کە هەرچی  فکری لێ دەکەمەوە هەر سێناریۆیەکی کە بە فکرم دەگا فەقەت حەدسییاتە یانی واقیعەن هیچ شتی کۆنکرێتم لە بەر دەست نییە کە بڵێم جمهووری ئیسلامی چۆن دەڕووخێ. بەڵام لێرە بەعزە سیاسەتێک هەیە کە دەبێ  ئاگادار بین بۆ وێنە لە مەوریدی حیزبی کۆمەڵە و هاوکاری یا بۆچوونی وانە لە ناوەندی هاوکاریدا. ئەویش ئەوەیە  کە بەعزە خەتێک هەیە کە بە باوەڕی من دەبێ پێی لە سەر دابگیرێ ئەوەیش مەسەلەی چۆنیەتی مانەوە و هاوکاری سپای پاسداران و بەسیج لەگەڵ ئەو هێزەی دەبێ کە دەیەوێ جێی جمهووری ئیسلامی بگرێتەوە. ئەوە مەسەلەیەکی حەساس و حەیاتییە، بە باوەڕی من هێزە کوردییەکان  ئەو حەقەیان هەیە کە ئیسرار بکەن پێدابگرن  کە لە ئێستاوە ئەوە مەعلووم بێ. ئەو وەزعە مەعلووم بێ کە بزانین ئەو هێزە چی بەسەر دێ  ئایا هەر ئەو جوورەی کە ڕەزا پەهلەوی دەڵێ بەشێکی زۆری ئەوە دەمێنێتەوە یا بۆ وێنە دە بەرابەری وەیدا پێشمەرگە دەبێ بە پۆلیس. بە نەزەری من  ئەوە سێناریۆیەکی منداڵانەیە. وا نابێ ئەگەر هێزێکی وەکوو پاسداران کە چل ساڵە کلیلی ئابووری و نیزامی و ئەمنییەتی ئێرانێی دە دەست دا بووە مانەوەی ئەو هێزەی حەتتا بەشێکی وەی تایبەتمەندییەکانی خۆی هەیە کە ئەگەر ئەو تایبەتمەندییانە ئەلئانەکە شی نەکرێتەوە و موحاسەباتی ئەساسی لە سەر نەکرێ بە باوەری من هەموو هیزە ئێرانییەکانی غەیری پەهلەوی، غەیری پەهلەوی و ئەوانە بە تایبەتی هێزە کوردییەکان زەرەرێکی گەورە دەکەن لێرە. ئەوە وەکوو ئەڕتەشی زەمانی شای نییە یا ئەڕتەشی سەدامی نییە ئەوە هێزێکە  کە کولەن حکوومەت و حاکمییەتی ئێرانێی دە دەستی دایە. و مانەوەی ئەو هێزەی تایبەتمەندی خۆی هەیە. حەتتا مانەوەی بەشێک لەوەی، حەتتا مانەوەی ئەو فەرماندەیانەی کە وەپەراوێز خراون.فکر دەکەم هومێدی سەلتەنەت تەڵەبەکان ئەوە بێ کە بەشێک لەوانە کە ناڕازین دە خودی سپای دا بەشێک لەوانە  دە پەراوێز خراون. ئەوە مەسەلەکەی شت ناکا چون ئێمە دەبێ ئەوەی بزانین کە هەر ڕێکخراوەی ژیانی خۆی هەیە ، هەر ڕێکخراوەیەک بیرۆکڕاسییەکە، هەر بیرۆکراسییەی تایبەتمەندی ژیانی خۆی هەیە. ئەو تایبەتمەندی ژیانی ئەو ڕێکخراوانە بە گۆڕینی  نێو لە سەر دەرکەی حەل نابێ. ئەوە مەسەلەیەکی ئەساسی یە بە باوەڕی من هێزە کوردییەکان کە بەرەو ئەوە دەچن کە لەگەڵ ئەو جەماعەتەی یا ئیتیلاف بکەن  یا واریدی هاوکاری ببن دەبێ لەو ستادەیدا ئەوشتانە حەتمەن لەبەر چاو بگرن چون پاسداران وەک ئەرتەش، ژاندارمەری یا پۆلیسی شای نییە. ئەو دامەزراوە نزیکەی شێست لە سەدی ئابووری ئێرانێی دە دەستی دایە.
قازی: لەبەر ئەوەی کە کاتمان کەمە، نزیکەی پازدە دەقیقەمان ماوە یەک دوو نوختەی دیکەش هەیە کە باسی بکەین یەکێک لەوانە مەسەلەی ئەو مەنشوور و داوخوازییانەیە کە هەتا ئێستا چەندین بەڵگەی وا بڵاو کراوەتەوە، بە تایبەتی ئەوی زۆر گرینگیان کە لە ٢٥-ی ڕێبەنداندا  بڵاو کراوە بە ناوی: " مەنشووری داوخوازە لانی کەمەکانی تەشەکولە سینفی و مەدەنییە سەربەخۆییەکانی ئێران:" کە لەو بارەیەوە تێکۆشەرێکی کورد خانمی شیوا عامیلی ڕادی شەفیعی  کە دیارە بۆخۆی ئەندامی پێشووی  شووڕای هەمئاهەنگی تەشەکولە سینفییەکانی فەرهەنگیانی ئێرانە  لە بەرنامەیەکی  تێلێڤیزیۆنی  بی بی سی فارسیدا زۆر بە ڕێکوپێکی  و بە وردی نزیکەی دووسێ حەوتوو لەمەو پێش  ئەو مەنشوورەی ئەوانی شی کردەوە. دیارە پێش ئەوەش پەیماننامەکی دیکە کە دیارە بە کوردیش وەرگێڕدراوە: " پەیماننامەی  گشتگیری مافەکان لە لایەن ئاکادێمیستەکان بۆ شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی " بڵاو بووەوە کە دیارە ئەوە زۆر بە دیقەت و وردی بە تایبەتیش ئەهەمییەت دان بە بەکارهێنانی زمانە نەتەوەییەکانی غەیری فارسیشیان لەبەر چاو گرتووە چونکە  عەینی ئەو پەیماننامەیان بە زمانی  غەیری فارسی بە کوردی، بە بەلووچی، بە  تورکی ئازەربایجانی و بە عەڕەبی بڵاو کردووەتەوە.
بە هەر حاڵ ویستم بە گشتی لێکدانەوەت لە سەر ئەو داوخوازانە بزانم. وا بزانم لە دەرەوەی وڵاتیش ڕا حەولی ئەوە هەبووە کە  لە لایەن کوردەکانەوە مەشنوورێکی ئاوا بنووسرێ. مەبەستم کۆمەڵگەی مەدەنی کوردییە دیارە حیزبە سیاسییەکان بەرنامەکانیان ئاشکرا و مەعلوومە .

وەلی: بە باوەری من دە دەرجەی ئەوەڵدا ئەو مەنشوورانە ئەوەی دەگەیێنێ کۆمەڵگای مەدەنی لە ئێرانێ زۆر زیندووە، زۆر هەستیارە، زۆر بە باشی و دیقەت  ئەو هەلومەرجەی تەعقیب دەکا. وە هەر ئەوەی کە ئەوە بە چەند زمانان، بە زمانی پەراوێز بە ئیستیلاح دەرکەوتووە نیشان دەدا کە ئەوانە ئەو ماهییەتی دێمۆکڕاتیکی پلورالیستی  هووییەتی ژینایان بە باشی دەرک کردووە. ئەوە دەستخۆشی دەوێ هەر واتە بە باوەڕی من ئەو  داوخواز و ویستانەی کە دەو مەنشوورانە دا هاتووە  هەم مەنشووری تەشەکولەکانی سینفی و مەدەنی و هەم  مەنشووری مامۆستا کانی زانکۆی  هەر دووک ئەوانە زۆر زۆر پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ  داوخوازییەکان و پێداویستیەکانی کۆمەڵگای ئێرانێ هەر واتر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتێ. ئەوە شتێک نییە  کە کەسانێک لە دەرەوەی وڵاتی دانیشتبن و بەرنامەیان دانابێ. ئەو شتانەی کە دەو مەنشوورانە دا گوتراوە زۆر زۆر گرینگن لەبەر ئەوەی کە بۆ کەسانێکی، هەر واتر ئەمن لێرە ڕووم لە حیزبەکانە، ئەحزابی سیاسی کوردی  کە دەیانەوێ بەرنامەڕیزی دابنێن  ئەو بەرنامەیە بەرنامەیەکی زیندووە بەرنامەی ئەوڕۆیە. ئەوە لە ڕووی بەرنامەی فلان حیزبی نازانم  پەنجا، حەفتا هەشتا ساڵ لەوەپێش دانەندراوە ئەو بەرنامەیە باسی مەسائیلێکی دەکا کە مەسائیلی ڕۆژی ڕۆژهەڵات و ئێرانێ یە. بۆیە ئەو شتانەی..
قازی: شتێکی دیکەش هەیە یانی ئەگەر بە ڕاستی ناوەرۆکی ئەو پەیماننامەیە جێ بەجێ بکرێ  تەقریبەن شتێکی وا نامێنێتەوە، زۆر شت جێ بەجێ دەبێ.
وەلی: بەڵێ، بێ تەڕدید. ئەمن واقیعەن دەستخۆشی دەکەم  لەو مامۆستایانە کە ئەو بەرنامەیان نووسیوە  زۆر ڕێکوپێکە، هەستیارە،  و ئاگاییەکی زۆر قووڵ لە شەراییتی ئێرانێ دەگەیێنێ، لە شەڕایتی کوردستانێ دەگەیێنێ  و ئەمن پێم وایە ئەگەر بەرنامەڕێزی بۆ داهاتووی بکەین ئەوە دەبێ ببێتە، بابەتی وا کە لە خودی کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات یا خودی ئێرانێ را گەڵاڵە دەکرێ ئەوە مەسەلەیەکە کە دەبەێ لەبەر چاو بگیرێ و دەبێ سوودی لێ وەربگرین. ئەمن لێرە دایە کە  شتی وا دەبینم کە دەقیقەن دەقیقەن لەگەڵ ڕووحی شۆڕشی ژینا یەک دەگرێتەوە.  ئەوە زۆر گرینگە. بەشی زۆری بەرنامەکانی ئەحزابی ئێمە ئی پێش شۆڕشی ژینایەن. یانی بەشی زۆری نا حەمووی ئی پێش شۆڕشی ژینایەن ئەلئان ئەوانە دەبێ تازە بکەێنەوە. تازە کردنەوەی ئەوانە دەبێ مەسائیلێکی لەبەر چاو بگرێ  کە بەشێک لەو مەسائیلە بەشێوەیەکی زۆر ڕاشکاو، دروست و مەنتقی  دەو مەنشوورانە دا هاتوون. مەسەلەن ئەمن شتێکم کوتووە جەماعەتێک تێی نەگەیشتوون ئەوەیە کە دەڵێـم لەو مەنشوورەی ١٩  تەشەکولی سەربەخۆی سینفی و مەدەنی دا  دەوێدا پاش ٤٤ ساڵان کە چەپی ئێرانێ فەشەل بوو، چەپی ئێرانێ کەوتە پەراوێز، بەشێکی بوو بە ناسیۆنالیستی ئیفراتی فارس، بەشێک بێدەنگ بوو، بەشێک جووە مەرکەزگەرایی یێ  دەکا و ئەوانە. لێرە دا پاش ئەو مودەتەی دەبینم کە بۆ جاری ئەوەڵ لێرە باسی (ستەمی میللی)  دەکەن ئەوە پێش  شۆڕشی  ١٣٥٧ زۆر باو بوو، بەڵام پاش شۆڕشی ٥٧ خەفەیان کرد.
قازی: مامۆستا یەک شت بڵێم لێرە. لەو مەنشوورەی تەشەکولە سەربەخۆیە سینفی و مەدەنییەکانی ئێراندا  ئەوەی کە تۆ دەفەرمووی { ستەمی میللی } باس کراوە دروستە بەڵام وەکوو باسکردنی مەسەلەی میلیی بەشێوەیەکی کۆنکرێت و تایبەتی  وەکوو بەڕێز شیوا عامیلی ڕادیش لە بی بی سی دا باسی کرد ئەو کەمایەسییەی هەیە یانی بە گشتی دەبێ پشتیوانی لێ بکرێ و کەمایەسییەکانیشی دەبێ زەق بکرێتەوە.

وەلی:بەڵێ، دەقیقەن. ئەخر ئەگەر شتێک دابمەزرێ و لە سەر وەی لەگەڵ وان موزاکەرە بکرێ ئەوە بنەماکەی داندراوە بەو چەمکی " ستەمی میللی" ئەمن ئەوەی ناڵێم  کە ئەو مەنشوورانە حەتتا بە شێوەیەکی شێماتیک و کولی بەرنامەکی میللی/ نەتەوەییان تێدایە،نا وانییە.  بەڵام ئەوە بنەمایەکی زۆر بەهێزی دێمۆکڕاتیک دەکرێ لە سەر  وەی دابمەزرێندرێ و دەکرێ لە سەر ئەو بنەمایە موزاکەرات بکرێ. ئەوە زۆر گرینگە ئەمن بە تایبەتی ئەوەی زانکۆکاران زۆر زۆر بە شتێکی پۆزیتیڤ دەزانم، زۆر بە شتێکی تازەی دەزانم . دەزانم کە ئەوە بەڕۆژە، دەزانم کە دەو پێنج شەش مانگەیدا ئەوانە دانیشتوون فکریان لێ کردووەتەوە و بەرهەمی فکری وانەیە و ئەوە بەرنامەیەک نییە کە پێش شۆڕشی ژینای لە کۆمیتەی مەرکەزی فڵان جێگای تەسویب کرا بێ. ئەوە شتێکی تازەیە و حەتمەن دەبێ لەبەرچاو بگیرێ. ئەمن لەگەڵ تەواوی داوخوازەکانی مەنشوورەکەی مامۆستایانی زانکۆ هەم  بە باوەڕی من مەنتقی، مەعقوول و حەمووی لە جێگای خۆیەتی.


قازی: مامۆستا مەسەلەیەکی دیکەش کە دیارە لەو دووسێ حەوتووی ڕابردوو دا ئاکتوێل بووە ئەویش  زاراوی کردنی قوتابی و خوێندکارانی کچە و وا دەردەکەوێ کە ئەوە حەولێکی سیستماتیکە  چونکە لە زۆر شار و ناوچان دووپاتە دەبێتەوە و دەکرێ ئەوەی تێ بخوێندرێتەوە کە ئەوە بەجۆرێک ڕێژیم دەیەوێ خەڵک چاوترسێن بکا و بە تایبەتیش  لەبەر ئەو دەورەی کە ژنان گێڕاویانە لە پێشڕەوی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دا. جەنابت  لێکدانەوەت چییە سەبارەت بەو کارە نا ئینسانییەی کە دەکرێ؟
وەلی: بە باوەرێ من ئەوە دیارە کە کارێکی زۆر نائینسانی یە. و کاری حکوومەتێکە کە هیچ جوورە سنوورێک بۆ بەکارهێنانی زەبر و زەنگ دانانێ بەڵام ئەوەی کە ئەساسییە، ئەوەی کە هەدەفەکەی لە سەر ژنان بووە، دە ئەسڵدا مانەوەی ئاپارتایدی جینسییەتی تەئیید دەکا کە چەندە بۆ سیستمی ئەو ڕێزیمە و دەسەڵاتی ئەو ڕێژیمە گرینگە. ئەوەش نیشان دەدا کە چ پێوەندییەکی ساختاری و ئەساسی  لەنێوان باب سالاری/ پیاوسالاری و هەر واتر دەستەڵاتی سیاسی لە ئێرانێ هەیە.  جا لەبەر وەی تەئکیدەکە لە سەر ژنانە دە عەینی حاڵدا نیشان دەدا  کە ئەو تەعبیرە کە شۆڕشی ژینا دە دەرەجەی ئەوەڵدا شۆڕشی ژنان بە دژی ئاپارتایدی جینسییەتی بوو تەعبیرێکی دروستە و ڕێژیم دەوەی گەیشتووە و ئەمڕۆ ڕەئیسی قووەی قەزائییە، یانی دە ئەسڵدا وەزیری داد کوتوویەتی کەسانێک کە حیجاب وەلا دەنێن  مەحکووم بە ئەشەدی موخازات دەبن . ئەوە حەولێکی بە باوەڕی من زۆر زۆر نەخۆشانە دە عەینی حاڵ زۆر لاواز و زەعیفانەیە بۆ  گەڕانەوە پێش ١٦-ی سێپتامبری  ٢٠٢٢. ئەوە ناکرێ و تازە نابێ و ئەو پێووەندییەی بەینی باب سالاری / پیاو سالاری  و شەریعە و دەسەڵاتی سیاسی ئەو پێوەندییە خەباتی ژنان و جەوانان  دە دەرەجەی ئەوەڵدا هەر واتر خەباتی کۆمەڵگای مەدەنی بە شێوەیەکی گشتی ئەو پێوەندییەی  پچڕاندووە. بە زەبر و زەنگیش ئەگەر بیانەوێ ئەوەی بچەسپێنن  ئەو چەسپاندنە زۆر شتێکی کاتی دەبێ و بە هەر جۆرە فشارێک ئەوە لە باڵ یەک دێتە دەرێ دیسان. ئەو بنەمایە نەماوە و ئاپارتایدی جینسییەتی  ئەگەر ڕێژتمی ئێرانێ بییەوێ واقیعەن مودەتێکی دیکەش بەردەوام بێ دەبێ بنەمایەکی بە غەیری ئاپارتایدی جینسییەتی  و ئاپارتایدی نەتەوەیی  بۆخۆی ببینێتەوە.
قازی: باسی ئەوە دەکرێ کە بەجۆرێک دەیانەوێ ئەو حیجابی ئیجباری بە زۆری بهێننەوە مەیدانێ بەڕێزت پێت  وایە تازە دەتوانن ئەو کارە بکەن؟
وەلی: بە باوەڕی من ئەگەر بیکەن بە زەبرو زەنگ زۆر کاتی دەبێ  و دە تەواوی ئێرانێدا نابێ. ئەمن فکر دەکەم لە هەرجێگایەکی کە ژنان بتوانن، ئەو ژنانەی کە دە کۆمەڵگای مەدەنی دا دە بەرابەری دەسەڵاتی جمهووری ئیسلامیدا ڕاوەستاون هەر وختێکی کە بتوانن ئەو دیوارەی دەشکێنن و شکاندوویانە. ئەوە تازە خۆی ناگرێتەوە و ئەوە مەسەلەی ئەوە نییە کە دەبێ یان نابێ مەسەلە ئەوەیە  کە چەندە دەکێشێ کە ئەو دیوارە کولەن بڕووخێ.
قازی: زۆر زۆر سپاست دەکەم مامۆستا وەلی بۆ بەشداریت لە بەرنامەی ڕاوێژ دا، داوای سەرکەوتنت بۆ دەکەم.
وەلی: زۆر سپاس ئەمنیش سپاس لەنگۆ دەکەم، هەر واتر لە بینەران و بیسەرانی ئێوە، شەوێکی خۆش
قازی
: زۆر سپاس شەوخۆش. بینەرانی خۆشەویست بەم پێیە  بەرنامە ڕاوێژی ئەمجارەش بە کۆتا دێنین. تاکوو ڕاوێژێکی دیکە لای ئێوەمان خۆش.

تێبینی: ئەم بەرنامەی پێنجشەمە ٩-ی مارسی ٢٠٢٣ سەعات ٧-ی ئێوارێ بە کاتی ناوەندیی ئوڕووپا ڕاستەوخۆ لە تێلێڤیزیۆنی ستێرک  بڵاو کراوەتەوە. لەم لینکە دا دەتوانن ڤیدێئۆی ڕاوێژەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوب دا ببینن.
https://youtu.be/wNkvqXYARUk







 

Rawêj Thursday 9th March 2023, 19:00 hours CET

Wednesday, March 8, 2023

قسەکانی پرۆفسۆر عەبباس وەلی لە کۆنفڕانسی بۆن، دیداری ژینا و ژیانەوە

قسەکانی پرۆفسۆر عەبباس وەلی لە کۆنفڕانسی بۆن، دیداری ژینا و ژیانەوە
لە ڕۆژی شەمە ٢٥-ی فێڤرییەی  ٢٠٢٣ بە پێی بانگهێشتنی  ڕێکخراوی جیهانی کورد کۆنفڕانسێک  بە بەشداری نوێنەرانی بەشێک لە هێزە  سیاسییەکانی کوردستانی ئێران و ژمارەیەک لە ئاکادێمی و ڕووناکبیری کورد بەڕێوەچوو. لێرولەوێ لە ڕووی نەزانی یان بە ئانقەستە هێندێک لە قسەکانی پرۆفسۆر وەلی چەواشە کراوە. لێرە دا دەقی وتەی بەڕێزیان دەخوێننەوە.
دوکتور مەنسوور سوهرابی بەڕێوەبەری پانێل: بە نێوی ژن ژیان ئازادی، ماندوونەبوونی دەکەم لە هەموو لایەک. بەخێرهاتنی گشت میوانە بەڕێزەکان دەکەم و سپاسی ئەو بەڕێزانە دەکەم  کە لەو پانێلە دا بەشدار بوون. پانێلێکی زۆر گرینگ وەکوو "دیاردەناسی شۆڕشی ژینا و بەرژەوەندیی کوردستانی"
کاتێک ئێمە چاو لە خەباتی گەلەکەمان دەکەین لە سەد ساڵی ڕابردوو دا زۆر فەراز و نەشیب دەبینین. دەبینین لە هێندێک دەرفەتی تاریخیدا ئێمە  توانیومانە نەوعێک سەروەری سیاسیمان  هەبێ. لە دەرفەتێکی دیکەی تاریخیدا شۆڕشەکەمان نووستووە ماوەیەکی زۆر ڕەنگە ئەو شۆڕشە بە حاڵەتێکی غەیری فەعال مابێتەوە بەڵام دواتر ئەو شۆڕشە ژیاوەتەوە. لە دوای هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی فەراز و نەشیبێکی زۆرمان دیوە. هێزی کوردستان واتا هێزی گەل لە کوردستاندا، لە کوردستانی ئێراندا هێزێکی دیارە. هێزێکە کە دەتوانێ ئاسەوار و شوێنەواری هەبێ لە سەر هەموو کۆمەڵگا. هێزە سیاسییەکانی کوردستانیش هەر وا توانیویانە  لە ماوەی چل ساڵی ئەخیر دا وەکوو حیزبی سیاسی ئەکتی باش بگێڕن و بتوانن تەئسیریان لە سەر خەبات هەبێ. هەر لە یەکەم  ڕۆژەکانی  هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی بە تەحریم کردنی ئینتیخاباتێکی کە وەک ڕێفراندۆم دیاری کرا خەباتی  ئێمە لەو ڕۆژەوە بە شکلێکی زۆر بەرچاو دەستی پێکرد. کە ئێمە لەو کاتەوە نامان بە جمهووری ئیسلامی کوتووە تا ئەوڕۆ بەردەوام بووین لە سەری.
بەڵام ئەوەی کە ئێستا ڕووی داوە وەکوو نوختە عەتفێکی تاریخی  مەسەلەی ژینا و شۆڕشی ژینا کە لە کوردستاندا ئێمە دیتمان دەستی پێکرد، من زۆرجار لەگەڵ هاوڕێیەکانم دەڵێم لە ساڵی ١٤٥١ دا، لە ٥٠ ساڵی داهاتوو دا مێژوویەک کە بۆ ئەو شۆڕشە بنووسرێتەوە لەلایەن کەسێکی غەیری کوردەوە چۆن دەنووسرێتەوە؟ ئێمە چۆنی باس دەکەین؟ ئێمە چەند توانیومانە ئەو شۆڕشە وا پێناسە بکەین کە وەکوو خۆی هەیە . حیزبە سیاسییەکانی ئێمە لە سەرەتای شۆڕشەکەوە توانیان بەشێوەیەکی فەعال کۆنێش ساز بن. ریئەکشن نەبوو، واکونێش نەبوو، کونێشیان ساز کرد لە جامیعە دا. هەمیشە مەسئەلەیەکی کە زۆر جێگای سرنج بوو ئەوەیە کە ئایا ئێمە توانیومانە کۆنێش سازی  بکەین یا واکونێشی جووڵاوینەوە؟ کە بە مەسەلەی ئێعتێسابات و بە هاناچوونەوەی خەڵک و ئەوەی کە لە نێوخۆی کوردستاندا ڕووی دا، بەڵام لەو بەرەوە چاو لێ کەین لەدەرەوە ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی، لەگەڵ حیزبە سیاسییەکان پێوەندییەکانیان لەگەڵ خۆیان چەندە توانیویانە کونێێشێکی باشیان هەبێ کە کەمترین ڕەخنەی لەسەر بێ. ئایا ئەو کۆنیشە کە ئێمە لە بێوخۆ هەمان بۆ  لە دەرەوەش هەمان کۆنێشمان هەبۆ؟ ئایا ئێمە کە دەمانتوانی پێشەنگی ئەو شۆڕشە بین  بۆ سەرتاسەری ئێران ئۆپۆزیسیۆنی  ئێرانی بە دووی خۆماندا ڕابکێشین، بتوانین ئێمە گوتار سازی بکەین، بتوانین ئێمە پلاتفۆڕمێک تەشکیل بدەین کە بۆ نموونە ڕەزای پەهلەوی یان کەسانی دیکە بیانهەوێ لەگەڵ ئێمە بەشدار بن ئێمە چەندە موەفەق بووین لەو کارە دا؟ جا ئەوانە باسهایەکن کە ئێمە دەتوانین باسی بکەین . ئێمە ١٢٢ کەسمان شەهید داوە لەو شۆڕشە دا. حەوت هەزار و پێنجشەد  کەسمان بە دیل گیراوە. زۆرترین خەسارمان پێ وارید بۆ بەڵام دەسکەوتەکانمان  چۆن بۆ؟
جا بۆیە ئەمن پێم خۆشە بۆ دیاردەناسی ئەو شۆڕشە، بۆ ئەوەی کە جوابێکیش بە پرسیاری پانێلی ئەوەڵ بدەینەوە و ئەمن لێرە دەسخۆشیان لێ دەکەم و ڕەخنەکەشیان  لە جێی خۆی دەزانم بەش بە  حاڵی خۆم من ئەو کەمایەتییەی کە لە بەڕێوەبەری کۆنفڕانسەکەدا هەبۆ  ئەمن وەستۆی دەگرم بیلەخەرە کاری یەکەممانە و حەتمەن لە داهاتوو دا باشتر دەبێ. بەڵام وەکوو جوابێکیش بۆ وی لەو پانێلە دا ئەمن پێم خۆشە  بەڕێزان ئاماژە بە ویش بکەن کە بۆچی ژن لە کوردستاندا، لە پرۆسەی سیاسیدا  دەوری لە مەسەلەی رێبەری دا، لە مەسەلەی بەرچاو بووندا، هەر ئەوەی کە بۆخۆیان باسیان کرد نییە پێم خۆشە جوابی لێ وەرگرین. بە هەر حاڵ ئەمن دەچم بۆ لای کاک دوکتور عەبباسی وەلی، ئەمن پێناسەم نەکرد بۆ وەی بۆ هەموو ئەو بەڕێزانە  بە ئەندازەی کافی ناسراون و دەتانناسن. کاک دوکتور پرۆفسۆر عەبباسی وەلی من پێم خۆشە جەنابت لێکدانەوەیەکت لەسەر ئەو شۆڕشە هەبێ وەکوو ئەو تایتلەی کە ئێمە دامانناوە " دیاردەناسی شۆڕشی ژینا و بەرژەوەندیی کوردستانی" لە ڕوانگەی جەنابتەوە چۆنە؟ فەرموو!

پڕۆفێسۆر عەبباس وەلی: زۆر سپاس، سپاس بۆ ڕێکخەرانی ئەو کۆڕە، هەر واتر سپاس بۆ ئێوەی بەڕێز کە لێرە بەشدار بوون. بە باوەڕی من دە پێوەندی لەگەڵ کورد و کوردستاندا شۆڕشی ژینا دوو دەسکەوتی زۆر ئەساسی هەبووە، یەکیان پێکهێنانی هووییەتێکی پلورالیستی دێمۆکڕاتیک لە ژێر چەتری ژن ژیان ئازادی. ئەوە دەسکەوتی ئەوڵی بووە کە لە تەواوی ئێرانێ بڵاو بووەتەوە و ئەلئان کە دەبینین سەعی و ئیهتیمامێکی زۆر هەیە کە پێشی ئەو بڵاو بوونەوەی بگرن و ئەوەی بێننەوە سەر جێگای خۆی. ئەمما مەسەلەی دووەم لێرە ئەوە بووە کە شۆڕشی  ژینا پێوەندی مێژوویی و پێوەندیی سیاسی بەینی مەرکەز و ئەو کۆمەڵگایانەی دە پەراوێز دان، پەراوێز لە نەزەر جوغرافیاییەوە دەڵێم. ئەو پێوەندییەی گۆڕیوە یانی ئەلئان لە ١٦-ی سێپتامبری ٢٠٢٢ وەوە پەراوێزە کە سێنتر و مەرکەزی دینامیزمی سیاسییە.
ئەلئان بەشێکی زۆر لە ژوورەوەی ئێرانێدا مەرکەز ئێستاش تابیعی ئەو دینامیزمەیە کە لە پەراوێزیدا هەیە. ئەمما ئەو دەسکەوتانە بۆ خۆی سەبەبێکی هەیە، سەبەبێکی ئەساسی ئەوەیە کە شۆڕشی ژینای دە واقیعدا شۆڕشی کۆمەڵگای مەدەنی ئێرانێیە.  دە دەرەجەی ئەوەڵدا شۆڕشی کۆمەڵگای مەدەنی کوردستانە، دە دەرەجەی دووەمدا شؤڕشی کۆمەڵگای مەدەنی کولی ئێرانە. ئەوە بۆ خۆی بەو مەعنایەیە ئەلئانەکە ئەو پێوەندییەی سیاسی سوننەیی بەینی سیاسەت و کۆمەڵگای مەدەنی  لە کوردستانێ و هەرواتر لە ئێرانێ بە گشتی ئەویش گۆڕدراوە. بە نەزەری من مێحوری ئەسڵی سیاسەتی کوردی ئەلئانەکە جووەتە سەر کۆمەڵگای مەدەنی و کۆمەڵگای مەدەنی نەبزی ئەساسی سیاسەتی کوردییە و ئەگەر ئێمە بچینەوە سەر  بەحسێکی فەلسەفی کە دەڵێ کۆمەڵگای مەدەنی دەسکەوتی ئەساسی مۆدێرنیتەیە بەو مەعنایە ئێمە واریدی سیاسەتێکی مۆدێڕن بە تەواوی مەعنا بووین.
ئێستا پاش نزیکەی سەد ساڵان کە هووییەی مۆدێڕنی کوردی لە ئێرانێ دەستی پێکردووە ئەلئانەکە  قەدەمی ئەوەڵ چ لە نەزەری گوفتمانی/گوتارییەوە و چ لە نەزەر سیاسییەوە ئێمە واریدی فەزایەکی حەڕەکەت و جووڵانەوەیەکی مۆدێڕنی سیاسی بووین.
بە نەزەری من  ئەگەر مێحوری سیاسەتی فێعلی کوردی  لە کۆمەڵگای مەدەنییەوە ئەو مێحورە ئەساسەن زات یان خیسلەتێکی مۆدێڕنی هەیە ئەوە بەو مەعنایەیە کە دەبێ فۆرم و ناوەرۆکی سیاسەتی کوردیش بگۆڕدرێ و مۆدێڕن ببێ. ئەوە شتێکی زۆر ئەساسی یە کە دەبێ لەبەر چاو بگیرێ. نە فەقەت ئەساسییە  بەڵکوو شتێکی حەیاتییە هەم دە بەینی خۆماندا  وەکوو کورد و هەم دە بەرابەر ئەوانیدیکەی کوردیدا جا ئەوڕۆکە فارسە، سبحەینێ ئازەری بێ یا هەر کەسێکی دیکە. ئەوە شتێکی زۆر زۆر گرینگە دەبێ لەبەرچاو بگیرێ.
یەکێک لە ئەساسی ترین پێداویستییەکان، تایبەتمەندییەکانی سیاسەتی مۆدێرنیش  سەربەخۆیی حیزبەکان و سەربەخۆیی هێزە سیاسییەکان لە نەزەر سیاسی و فەرهەنگی لە داخلی کۆمەڵگا دایە. ئەگەر ئەوەی لە بەر چاو بگرین، بە تایبەتی ئەگەر ئەو ئیستیدلالە دروست بێ کە ئەلئان کۆمەڵگای مەدەنی مەرکەزی سیاسەتی کوردییە ئەوە بەو مەعنایەیە کە ئەو هێزانەی کە دە کۆمەڵگای مەدەنی دان دەبێ سەربەخۆیی  گوتاری و سەربەخۆیی پراکتیک. پراکسیس و هەر وەها تیوری سیاسی ئەوانە لەبەرچاو بگیرێ و جیاوازییەکان بە ڕەسمی بناسرێ و ڕێزی لێ بگیرێ.
دە دەرجەی ئەوەڵدا من لێرە میسال دێنمەوە. مەسەلەی ژنان. مەسەلەی ژنان. ئەلئان پانێلەکەی ئێرە کە ئەو بەڕێزانە قسەیان لە سەر کرد هەموو باسی مەسەلەیەکیان کرد کە دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی ئەویش ئەوەیە کە مەسەلەی ژنان سەربەخۆیی تایبەتی خۆی هەیە، ئەو سەربەخۆییە تایبەتییە لە نەزەر سیاسییەوە، لە نەزەر گوتارییەوە، لە نەزەر فەرهەنگییەوە دەبێ بناسرێ ناتوانین ئێمە مەسەلەی ژنان بکەین بە  دیپارتمانی حیزبێکی و ئەوەی تابیعی ئەو مەسەلەی بکەین. ئەو سەربەخۆییە دەبێ بناسرێ و ئێمە دەبێ بزانین کە  دە شۆڕشی ژینای دا ئێمە هەم هووییەتی  نەتەوەییمان هەیە، هەم هووییەتی جینسییەتیمان هەیە، هەم هووییەتی  چینایەتی مان هەیە. هیچ یەک لەوانە قابیلی وەی نین کە بتوانین یەکێکیان بە یەکی دیکە تەقلیل بدەین. ئەگەر لێرە سیستمێکی تیوریک کار بکا بۆ ئەوەی کە ئێمە بتوانین  سیاسەتێکی مووەفەق دابێین ئەوەیە کە دەبێ بڵێین ئەو سیاسەتە لە ئینترسێکشن، نوقتەی تەقاتوعی ئەو سێ شتانە بێ. ئەوەی هەر وا ناڵێم بۆیەیە کە شۆڕشی ژینا  دە ئەساس دا بە دژی سێ جوور ئاپارتایدە؛ ئاپارتایدی نەتەوەیی، ئاپارتایدی  جینسییەتی و ئاپارتایدی چینایەتی.  ئەگەر ئەوە دە نەزەر بگرین ئەوەی ئێمە لەو بابەتەوە تا ئەو جێگایەی کە پێوەندی بە ئاپارتایدی چینایەتی و نەتەوەییەوە هەیە  جمهووری ئیسلامییە بەڵام وختێک کە دێینە سەر ئاپارتایدی جینسییەتی  مەسەلەکە بەرفرەوانتر دەبێتەوە لەبەر ئەوەی کە ئەو ئاپارتایدی جینسییەتی بنەمای زۆر بەهێزیشی دە خانەوادەی کوردی و  ئێرانیدا هەیە، چونکە ئەو ئاپارتایدی جینسییەتی بنەمایەکی زۆر بەهێزی دە ڕێکخراوە سیاسییە کوردی و ئێرانییەکاندا هەیە.  بۆیە ئێمە دەبێ ئەوەی لە نەزەر بگرین و لە سەر ئەساسی ئەوە سیاسەتێکی تازە دابنێین، سیاسەتێک کە ئەساسەکەی ئەوە بێ ئەگەر ئێمە سیاسەتێکی کولی دادەنێین و ئەو سیاسەتە شامیلی هێز، ڕێکخراو یا جەماوەرێک یا حەتتا بونگاهێک، یا حەتتا مەرکەزێکی فەرهەنگی و ئەوانە دەبێ ئەو جیاوازییانە لێرە دا لە نەزەر  بگیرێ. ئەگەر بۆ کولی مەسەلەکە بۆچوونمان ئاوا بێ لێرە دا ئەگەر باسی داهاتوو بکەین ئەمن دەگەڵ ئەو قسەی کە هەواڵێک لێرە کردی فکر دەکەم کە گوڵاڵە خانم [کەمانگەر] بوو کە کوتی داهاتوو  هەزار ساڵ نییە. داهاتوو ئەو جوورەی کە سابیقەن مارکسیستان ئیشاڕەیان پێ دەکرد کە ئەو مەسەلە دە داهاتوو دا وەدی دێ، دە داهاتوو دا ئێمە هەموو مردووین خەڵاس بوو. داهاتوو شتێکە کە ئەلئان دەگەڵمانە. سیاسەت دەبێ لە سەر ئەوڕۆ بێ هەر سیاسەتێکی کە ئەوڕۆ قوربانی داهاتوویەکی بکا، داهاتوویەکی نامەعلووم بکا ئەساسەن سیاسەتێکی مێتافیزیکی یە. سیاسەتەکە دەبێ ئی ئەوڕۆ بێ، سیاسەتی موشەخەسی ئەوڕۆ. جا وەختێکی دەڵێم بۆ داهاتوو دەبێ مەقسوودم ئەوەیە داهاتوویەکی کە ئەلئان دەتوانین بیبینین و بتوانین خەتێکی بۆ بکێشین، واتە خوتووتی شێماتیکی ئەوەی ڕوون بکەینەوە نەک داهاتوویەکی ئەگەر مەسەلەن سۆسیالیزم هات مەبەستم ئەوە نییە. بە هەر حاڵ دە داهاتوویەک دا دوو پێویستی هەیە یەک دە کۆمەڵگای خودی کوردی دایە، یەکیش پێویستییەکە دەگەڵ کۆمەڵگایەکی گەورەتری ئێرانێ.
ئەمن فکر دەکەم دە چوارچێوەی کوردیدا ئێمە دەبێ  ئەوەمان لەبەر چاو بێ ئەلئانەکە وەزعەکە ئەوەندە حەساسە  کە ئێمە لە قۆناغی دروست کردن یا کار  کردن لەگەڵ شتێکی وەکوو ناوەندی هاوکاری تێپەڕ بووین بە نەزەری من. ئێمە واریدی قۆناغی ئیتیلافێکی سیاسی بووین. نەزەری من ئەوەیە. نەزەری من ئەوەیە دەو قۆناغەیدا دەبێ زۆر باش فکر بکەینەوە و بنەمایەکی ئەساسی لە بۆ ئیتیلافی سیاسی لە سەر بەرنامەیەکی حەدی ئەقەلی قابیلی قبووڵ بۆ هەموو هێزە سیاسییەکان دانێین. جا ئەوجار شەرتیش ئەوە نەبێ کە ئەوە ئیدێئۆلۆژی ئەوەیە و ئەوە بۆچوونی ئەوەیە و ئەوە نازانم ئاوایە. شەرتەکە ئەوە دەبێ کە کێ ئوسوولی ئەساسی ئەو بەرنامەی حەدی ئەقەلی بۆ ئیتیلاف قبووڵ دەکا. ئەگەر فارسەکان دەتوانن ئەو کارەی بکەن و ڕۆژ بە ڕۆژ بەهێزتر دەبێ ئێمە لێرە پێداگرتن لە سەر ئوسوولی ئیدێئۆلۆژیک، چون ئەو کەسەی دەڵێ ئەمن لەگەڵ کەسێکی ئیتیلاف ناکەم چون ختووتی ئیدێئۆلۆژیکی هەیە بۆ خۆشی نازانێ کە بۆخۆشی لەسەر ختووتی ئیدێئۆلۆژیک قسان دەکا. ئەوە ئەساسەن بۆ خۆی ئیدێئۆلۆژیکە. ئەگەر ئەوە وا بێ، ئەساسەکە وا بێ ئێمە دەبێ ئەوەی ئەو خەتەکەی ئاوایە، نازانم ئەوە وا دەڵێ فڵان. ئێمە لەو قۆناغەی کە تێپەڕ بووین بەرەو ئەوە دەبێ بچین کە ئیتیلافێکی دروست بکەین، ئیتیلافێکی سیاسی دروست بکەین  ئەوە دەبێ لە سەر بەرنامەیەکی بێ جا هەر کەسێکی بۆخۆی ئەو بەرنامەی قبووڵ کرد هاتە ژوورێ تابیعی ئەو ئوسوولەی دەبێ کە پێکەوە حەموومان دای دەنێین ئەو دەمی ئیدی جێگای ئەوەی نییە کە گلەییێ  بکا کە ئەمنیان  وەلا ناوە یا ئەمنیان وەلا نەناوە چون  ئەمن وا دەڵێم، ئەمن وا ناڵێم.
ئەو  دەمی ئەو بەرنامەی حەدی ئەقەلی ئێمەیە، ئەوە ئوسوولی ئێمەیە ، ئیمە دەمانەوێ بەر ئەساسی وەی کار بکەین ئەگەر دێی فەرموو دەگەڵمان کار بکە. وەختێکی  کە شتێکی وا دروست کرا ئەو دەمی بە باوەڕی من ئیتیلاف لە ناوەندی شت دەبێ. بە نەزەری من وەزعی حەساسی ئەوڕۆ بەو کارانەی کە ئۆپۆزیسیۆنی فارسی دەیکا زەرورەتی ئەوەی هەیە کە ئێمە ستادێکی دروست بکەین. ستادێکی گوفتمانی و ستادێکی عەمەلییاتی دروست بکەین  لە هێزە کوردییەکان. ئەلئان وەختی وەیە بە نەزەری من زۆرمان لەو جێگایەی دانیشتووین هێندێک دابەزین  و بێین واقعی جامیعەکەمان ببینین، واقعی کۆمەڵگاکەمان ببینین . وەختێک واقعی کۆمەڵگاکەمان دی ئەو مەسائیلە زەروورەت پەیدا دەکا. ئەمن کە باسی ستادێکی عەمەلییاتی و گوفتمانی دەکەم  لەبەر ئەوەیە ئێمە زۆر دەباتە پێشێ ئەو دەمی ئێمە دەتوانین دوو وتەبێژ بۆ  وەی دابنێین یەکیان پیاو بێ یەکیان ژن بێ یا ئەساسەن دەبێ لێرە ژن حەتمەن هەبێ، زۆر بە ڕاشکاویش دەڵێم  بە بێ تەعاروفیش دەڵێم کەسێکی فارسی چاک بزانێ، کەسێکی ئینگلیسی بزانێ، بەڵام فارسی زانی ئەساسی یە چون دە شەڕایەتی ئەوڕۆ دا بەو جەوەی کە بەو سیاسەتانەی دەستی ڕاستی هێناویەتە پێشێ ئەوە زەروورەتی هەیە، ئەوە واقیعەن زەروورەتی هەیە.
ئێمەی کورد بە شێوەیەکی تاریخی ڕەوابیتی عموومیمان زۆر خراپ بووە پێمان داگرتووە لە سەر بەعزە شتێکی  کە ئەلئانەکە چەسپاندنی وانە، دە جەوی سیاسی ئەوڕۆ دا موشکیلە . وختێک دوو کەسی ئاوا هەبێ ئەو دوو کەسە بە یەک زمان قسان بکەن، بە یەک شت قسان بکەن  کە ئەوە هەڵوێستی ستادە. ئەوە پێشی فارسەکان دەگرێ. ئێمە ئەوەمان بۆخۆمان دی. بزانین ئەو تەشەدوودەی کە لە مەوریدی ناوەندی هاوکاری هاتووەتە پێشێ. بە نەزەری من ئەو مەوزعەی کە ئێستا لە سەر ڕەزا پەهلەوی گیراوە، لە سەر سەلتەنەت گیراوە دەبوو سێ مانگ پێشتر بگیرێ. ئەوە سێ مانگ پێشتر وەکوو مەوزعێک بگیرێ ئەو تەشەدودەش نەدەهاتە پێشێ. دەر زیمن، ئەمن زیمنی ئەوەی کە ڕێز و ئیحتیڕامم هەیە بۆ کاک مستەفا و حیزبی دێمۆکڕات دە عەینی حاڵدا ئەمن لێرە جوورێکیش سەداقەتم پێ خۆشە پێویستە  ئەو مەوزعانەی کە گیراوە هیچ فەرقی نییە لەگەڵ کەسێکی کە دەچێ لە ئەمریکایە دەڵێ ئێمە هیچ خەتی سوورمان نییە. هیچ خەتی سوور نەبوون ئەمن وای تێدەگەم دەرکەی ئاواڵەیە. هیچ خەتی سوور یانی سیاسەتەکە مەرزی نییە. هیچ خەتی سوور بە مەعنای ئەوەیە ئەمن لەگەڵ حەموو کەس دادەنیشم. مومکینە بڵێ دادەنیشم بەر ئەساسی بەرژەوەندی خۆم دە سیاسەتدا  بەرژەوەندی ئەساسی یە، بەڵام ئەمن ئەساسەن ئەوە دەڵێم ئەگەر ئێمە لێرە ئەو مەوزعەی دادەنێین وەکوو ستادێکی کولی سێ مانگ لەوە پێش ئەلئان ئەو قەیرانە نەدەهاتە پیشێ.
سۆهرابی: کاک عەبباس ببورە ئەگەر ئەمن بتوانم بێمەوە لات کۆبەندێکی بکەی، کاتەکەی دەوری ئەوەڵمان خەریکە تەواو دەبێت کۆبەندێکی بفەرموو، دواتر دێمەوە  خزمەتت.
وەلی: زۆر باشە. ئەمن لەسەر وەی ناڕۆم چیدیکە، دووەمیش ئەوەیە کە وەختێک ئێمە ئەوەمان ساز کرد دەبێ لەگەڵ کەسانی دیکە، هێزەکانی دیکە، سازمانەکانی دیکە  دە چوارچێوەی گەورەتری ئێرانێدا ئیتیلافێک دروست کەین. ئەو ئیتیلافە  ئەساسی یە دەگەڵ بەلووچی، دەگەڵ لوڕی، دەگەڵ عەڕەبی، دەگەڵ ئازەری دەگەڵ تورکەمەنی دەگەڵ هەرکەسێکی کە دێ دەو ئیتیلافەیەوە. ئەو ئیتلافە دیسان دەبێ بەر ئەساسی بەرنامەیەکی موشەخەس مەسەلەن چووزانم ئەگەر هێزێکی ئازەری دەستەچەپی هەیە و دەیەوێ بێتە ژوورێ و بنەمای مینیمۆمی ئەو ئیتیلافەی قبووڵ دەکا دەبێ وەربگیرێ. ئەوەش زەروورەتێکی ئەساسی ئەلئانە کە دەبێ بکرێ بەو وەزعەی کە ئەلئانەکە لە دەرەوەی وڵاتی و هەر واتر لە ژوورەوەی وڵاتی ئەو سیاسەتە دەستی ڕاستییانە  ئینسیجام  پەیدا دەکەن. ئینسیجام پەیدا کردنی وانە لە نەزەر سیاسی و لە نەزەر ئیدێئۆلۆژیکەوە  بەو مەعنایەیە کە ئێمە دیسان دەکەوینە پەراوێز. هەرچەندێکی سەعیش بکەین ئێمە دەکەوینە پەراوێز. یانی ئەوە واقعییەتێکە نابێ لە بیری بکەین ئەو دوو مەسەلەیەی کە من مەترەحم کرد بۆ داهاتوویەکی کە ئێمە پێی دەڵێین بەشێک لە ئەلئانە یانی ئەکنوون و حاڵایە  دەو شەرایەتەی دا ئێمە دەبێ بەرەو ئەوەی بچین. سپاسوو دەکەم.
سۆهرابی: زۆر سپاس کاک عەبباسی خۆشەویست دوو خاڵی زۆر گرینگت ئاماژە پێ کرد. یەکێک دانانی پلاتفۆرمێک بۆ کورد ئێمە بتوانین لە نێوخۆماندا  ئیتیلافێکی سیاسیمان هەبێ و ئەوەی کە پلان و بەرنامەیەکمان هەبێ بۆ ئیتیلافێکی گوستەردەتر لە سەتحی ئێراندا.

--------
سوهرابی: کاک دوکتور [ ڕووەو وەلی]  باسهایەکی زۆر هاتە گۆڕێ جەنابیشت گوێ بیس بووی دووخاڵی کە جەنابت ئاماژەت پێ کرد وەکوو ئیتلافی هێزەکانی کوردستانی و ئێرانی پێم خۆشە لە سێ دەقیقە دا ئەگەر ئیمکانی هەبێ ئەوەمان بڕێک بۆ ڕوونتر بکەیەوە ئەگەر دەگونجێ، سپاس. سادەسازی مەکە فەقەت بۆ مان ڕوون بکەوە.

وەلی: ئەو دوو تایبەتمەندییانەی کە شۆڕشی ژینا بۆ کۆمەڵگای کوردی لە ڕۆژهەڵات یانی دەسکەوتێتی، دە واقعدا دەسکەوتی کۆمەڵگای مەدەنی ئێرانە و خودی خەباتی ئەساسی کوردیی ڕۆژهەڵات  دە چوارچێوەی ئێرانێدا و هەر واتر لە ڕۆژهەڵاتدا کردوویانە ئەلئانەکە یانی دەوچەند مانگەیدا وەزعێکی داوە بە کورد و مەسەلەی کوردی کە لە وەزعی واقعی خۆی دە چوارچێوەی سیاسەتی ئێرانێدا باڵاتر و زۆرترە. یانی وەزنی سیاسەتی کوردی بردووەتە سەرێ. ئەوە دەرفەتێکی زۆر دەگمەنە بۆ ئێمە هاتووەتە پێشێ  دەبێ لەو دەرفەتەی ئیستیفادە بکرێ. ئەمن کە تەئکید لە سەر ئیتیلاف دەکەم  ئەوە شەڕایتێکە وەختێک کە بنەمای دەسەڵات دەپچڕێ وەکوو ئەو وەزعەی کە لە ئێرانێ هەیە، شۆڕشی ژینای واقیعەن کردی، ئەو حاڵەتە دێتە پێشێ، ئاڕایشی هێزەکان تێک دەچێ بەعزێکیان  وەزنیان زۆرتر دەبێ، بەعزێکیان کەمتر دەبێ. وەزنی کوردان چووەتە سەرێ ئەوە شتێکی زۆر گرینگە کە ئێمە دەبێ لەوە ئیستیفادە بکەین. ئەوە یەک شتی دووەمیش کە من باسی ئیتیلافم کرد ئەوەیە کە ئەمن کوتم ئەوە شۆڕشی کۆمەڵگای مەدەنی بوو. ‌هێزەکوردییەکان دەبێ دە دەرەجەی ئەوەڵ دا ئیتیلاف لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی خۆمان بکەین. ئەوە زۆر گرینگە. ئەمن بە ڕاشکاوی بە بێ هیچ جوورە تەعاروفێک دەڵێم ئەو جوورەی کە ئەمن ئاگام لێیە بەشێک لە جەماوەی ڕۆژهەڵاتی پێیان وایە کە کەمکاری کراوە. کەمکارییەکی زۆر کراوە و نەتیجەشی ئەوە بووە کە ئەلئانەکە دەو مودەتەی دا ئەقەلەن ئەمن ئەگەر بڵێم دە گرووپ دەگەڵ من پێوەندییان گرتووە، گرووپی جەوانان بۆ  خۆیان بەرنامەی دەنووسن، مەنشووری دەنووسن، نەزەریان دەوێ باشە. ئەمن فکر دەکەمەوە ئەوە قەدەمی ئەوەڵە بەرەو ئەوە بڕوا کە لە ڕۆژهەڵات بۆخۆیان ڕێکخراوی سیاسی تەشکیل بدەن. ئەوە تەعاروفی تێدا نییە وەزعەکە ئاوایە. وەزعەکە ئاوایە، ئەگەر ئەنگۆ واقیعەن دیقەتێ دەکەن لەو وەزعەی و ئیستیفادە دەکەن لەو دەرفەتەی کە شۆڕشی  ژینا داویەتی. مەسەلە ئەوەیە ئێمە ئەلئان دە شەڕایەتێکی موشەخەس داین. ئەو شەڕایەتە تایبەتییە بورشێک لە مێژوویی نییە ئەوە وەزعی ئێستایە، کامیلەن وەزعی ئێستایە. ئێمە دەبێ بەر ئەساسی وەزعی ئێستا ئەو ئاڕایشی هێزەکان کە هەیە سیاسەتگوزارییەکی تایبەتی  بکەین دەو سیاسەت گوزارییەی دا دەبێ کۆمەڵگای مەدەنی نەقشی هەبێ. هەر هێزێکی کە جوابی هێزی مەدەنی نەداوە تێک دەچێ ئاخری. ئێمە وەعی شامان دیت، ئێمە وەزعی خامەنەیی دەبینین، بزانە بە چ وەزعێکی گرفتار بوون ئەوانە. ئەوان بزانین چیان دەوێ، بۆچی ئەو بەرنامانە دەنووسن. بۆچی ئەو مەنشوورانە دەنووسن، بۆچی نەزەریان دەوێ. بۆچی نەزەریان لە حیزبەکان ناوێ؟ و دێن نەزەریان لە ئاکادێمیکێک دەوێ، لەویدیکەیان دەوێ. ئەوە بە باوەری من ئەوەیە لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی چ پێمان خۆش بێ چ پێمان ناخۆش بێ  بەشێک لە کۆمەڵگاکەی فکر دەکاتەوە بۆشاییەک هەیە، فکر دەکاتەوە کە کەمکارییەک بووە و دەوپێوەندییەیدا ئەمن فکر دەکەم ئەوە دەبێ دە سیاسەتگوزاریدا کە ئیشاڕەی پێ دەکەن سەرۆک حیزبەکان ئەوە دەبێ ڕەنگ بداتەوە، دەبێ ئەوەی قبووڵ بکەین کە دە شۆڕشی ژینای دا ئەوە هێزە سیاسییەکان بوون کە وە دوای کۆمەڵگای مەدەنی کەوتن، کۆمەڵگای مەدەنی نەبوو کە بە ڕێبەرایەتی هێزە سیاسییەکان واریدی عەمەل بن. لە وێڕا دەستی پێکرد، ئەوان قسەیان هەیە، ئەوان پۆزیشنیان هەیە و ئەو پۆزیسیۆن و ئەو قسانە دەبێ دە سیاسەیگوزاریدا ڕەنگ بداتەوە. ئەگەر ئێمە قسە لە ئیتیلاف دەکەین دەبێ بزابین بەشێک لەو حیزبانەی کە وەلا نراون لە ئێرانێ تەڕەفداریان هەیە لە بەینی جەوانان دا.
سۆهرابی: کاک عەبباس کاتەکەمان کەمە چون هەتا سەعات یەک دەبێ تەواوی کەین.
وەلی: بۆ من دەڵێم ئیتیلاف نابێ سنوورێکی ئیدێئۆلۆژیکی هەبێ و کاتێک بەرنامەی حەدی ئەقەلیمان دانا ئەو دەمی حیساب دەکەین کێ دێ کێ نایە.  بەڵام حەتمەن دەبێ کۆمەڵگای مەدەنی دەو سیاسەتگوزارییەیدا  نەقشی هەبێ.
سۆهرابی: زۆر سپاس کاک عەبباسی خۆشەویست.