Saturday, May 23, 2026

وتوێژ لەگەڵ بەڕێز عەممارگوڵی ڕۆژنامەنەەسی بنکۆل، بەرپرسی دێسکی ئێران لە دەزگای ئامارگی لە مەڕ ستڕاتێژییەکانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەمریکا – ئیسراییل. ئەم بەرنامەیەی ڕاوێژ ئێوارەی دووشەمە ١٨-ی مەی ٢٠٢٦ بە ئاوایەکی زیندوو ڕاستەوڕاست لە تێلێڤیزیۆنی ستێرک بڵاو کراوەتەوە.



 وتوێژ لەگەڵ بەڕێز عەممارگوڵی ڕۆژنامەنەەسی بنکۆل، بەرپرسی دێسکی ئێران لە دەزگای ئامارگی لە مەڕ ستڕاتێژییەکانی ئێران بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ ئەمریکا – ئیسراییل. ئەم بەرنامەیەی ڕاوێژ ئێوارەی دووشەمە ١٨-ی مەی ٢٠٢٦ بە ئاوایەکی زیندوو ڕاستەوڕاست لە تێلێڤیزیۆنی ستێرک بڵاو کراوەتەوە.

حەسەن قازی: بینەرانی خۆشەویست خۆش هاتن بۆ بەرنامەیەکی دیکەی ڕاوێژ. لە ڕاوێژی ئەمجارە دا میوانداری دەکەین لە میوانێکی زۆر خۆشەویست کە پێشتریش ئاخر جار لە مانگی نۆڤامبری ساڵی ٢٠٢٢ لەم بەرنامەیە دا بەیەکەوە بووین بەڕێز عەممار گوڵی ڕۆژنامەنووسی ناسراو و بنکۆڵ، بەرپرسی دێسکی ئێران لە دەزگای ئامارگی یە. بەڕێز گوڵی زۆر زۆر بە خێر بێی بۆ ڕاوێژ جارێکی دیکە.
عەممار گوڵی: ئەم کاتەتان باش زۆر سپاس  کاک حەسەنی هێزا، مەمنوون کە منتان دیسان بانگهێشتی بەرنامەکەتان کرد. زۆر سڵاوم هەیە بۆ بینەرانی ئازیزی بەرنامەی ڕاوێژیش.
قازی: زۆر بەخێر بێی، بەر لەوەی بێینە سەر باسە ئەسڵییەکەمان ئەویش بریتییە لە ستراتێژییەکانی ئێران بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسراییل، پێم خۆشە وەکوو بەرپرسی دێسکی ئێرانی ئامارگی باسی ئەوە بکەی لە پێوەندی لەگەڵ کاروباری لەمەڕ ئێران دەزانین کە بارستایی دەنگوباسەکان زۆر زۆرە ئێوە چۆن پێ ڕادەگەن  هەموو لایەنەکانی باس بکەن؟
گوڵی: زۆر سپاس، ئاماژەیەکی گرینگە. ڕاستییەکەی ئامارگی ماوەی هەشت مانگێکە دەست بەکار بوە، لە سێپتامبری ساڵی پارەوە تا ئێستاش خراپ نەڕۆیشتۆتە پێشەوە. ئێمە لە ئامارگی چوار بەشمان هەیە، لانی کەم چوار بەشی باکوور وباشوور و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوامان هەیە کە بە دێسکی تورکییە، عێڕاق، ئێران و سووریا زۆرتر خۆی پێناسە ئەکا. من وەکوو یەکێک لەو کەسانەی کە لە ئەستۆمە بەرپرسیارەتی دێسکی ئێران بەڕێوە بەرم.
ڕاستیەکەی لەو ماوەی ڕابردوو دا کە شەڕەکە دەست پێ کرد هەم لەبەر ئەوەی کە ئێمە ستافەکەمان زۆر ستافێکی بەربڵاو نییە چوار پێنج ڕۆژنامە نووسن کە فووڵتایمیش ئێش ناکەن، کار ناکەن لەگەڵمان هەوڵمان دا تا ئەو جێیەی ئەکرێت ڕووداوەکان نە وەکوو خەبەری برەیکینگ نیووز؛ بە پەلە گواستنەوەی ڕووداوەکان، بە شێوازی ئەوەی کە ئانالیز بکەین کە س
تراتێژی دوو لایەنەکە چییە یا لە داهاتوو دا چی ئەقەومی، ئیحتیمالی قەومانی چ شتهایەک هەیە. بە تایبەتی هەم پێش شەڕەکە، هەم لە کاتی شەڕەکە و هەم دوای شەڕەکە. زیاتر لەسەر ئانالیز لەگەڵ زۆرێک لە پسپۆڕانی بواری یاسای نێودەوڵەتی، بواری ئێکۆنۆمی، بواری ئابووری قسەمان کردوە هاوکات ئەو کەسانەی کە بۆشمان ئەنووسن وەکوو ئۆپینییێن وەکوو ڕوانگەی خۆیان، هاوکات ئەو هاوکارانەی کە لەوێ هەمانە بەشێکیان قەڵەمێکی باشیان هەیە و ڕوانگەیەکی باشیان هەیە و توانای ئانالیز کردنی ڕووداوەکانیان هەیە. بەو جۆرەی کە ئێمە بۆی ڕۆیشتین لە ئامارگی شێوازی ڕاونینەکەمان جیاوازتر بوو لەوەی باقی میدیاکان بانگەشەیان بۆ ئەکرد یا باقی میدیاکان بڵاویان ئەکردەوە شێوازی ڕووداوەکان.
جا ئێمە لە ئامارگی زیاتر هەوڵمان ئەوەیە کە لە دەری
چەیەکی ترەوە هەم ڕەخنەگرانە و هەم بە ڕێگەی زانیاری تایبەتەوە بڕوانینە سەر ڕووداوەکان بە تایبەتی بەشی ئێران. تا ئێستا لانی کەم بۆخۆم ڕازیم لەو ماوە کەمەی کە دەستمان بە کار کردوە. هیوادارم بەردەنگەکانیشمان ڕازی بن. نازانم مامۆستا حەسەن بۆ خۆت چۆنی ئەبینی؟
قازی: ئەمن کارەکانتانم زۆر پێ باشە و کەلکی لێ وەردەگرم بە تایبەتی بەشی تەسویری، ئەو چاوپێکەوتنانەی دەکرێ.با ئێستا بێینە سەر باسەکەمان، لەسەرەتاوە لەڕووی میدیاییەوە باس بکەین. دەزانین کە ئێران بە گواستنەوەی شەڕ بۆ ناوچە بە تایبەتی پەلامارەکانی بۆ سەر وڵاتانی کەنداو، هێندێک ئەمریکا و ئیسراییل یانی هەمبەرکانی خۆی دەگەڵ گێرە و کێشەی تازەتر ڕووبەڕوو کرد و بە شێوەیەک لە شێوەکان ئەو وڵاتانەشی تێوەگلاند، بەڵام ئەوانیش لەلایەن خۆیانەوە هەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی زەرەرێکی زۆرتریان وێ نەکەوێ دەست بە کڵاوی خۆیانەوە بگرن، بۆ وێنە لەو دوایانە دا عەڕەبستانی سعوودی ڕای گەیاندووە ئێجازە نادا لە پێگە نیزامییەکانی کەلک وەربگیرێ بۆ هێرش کردنە سەر ئێران. لە لایەکی دیکەش لە میدیای ئێران دا شتی زۆر تایبەتی دەبیندرێ، بۆ نموونە دێن لە بەرنامەی زیندوو دا ئامووزشی چەک دەدەن و تەنانەت لە ستودیۆ دا تەقەش کرا. ئەگەر ئەوە فەیک نەبێ سەیرە نیشان دانی کاری ئاوا. جەنابت پێوەچارانی ئێران بەو شەڕە لە ڕوانگەی ئێرانەوە چۆن لێک دەدەیەوە؟
گوڵی: ڕاستییەکەی ئێران دەمێک بوو چاوەڕێ بوو هێرشی بکرێتە سەر بەڵان بەو کتوپڕیە نا. هەر لەبەر ئەو چاوەڕوانیە ئێران دەمێک ساڵە ستڕاتێژی تایبەتی خۆی دامەزراندوە بۆ بەرەنگار بوونەوەی نەیارەکانی بە تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و دەوڵەتی ئیسراییل.
ئەگەر ئێمە هێندێک بڕۆینە دواترەوە لە ناوەڕاستی دەیەی ١٩٨٠ی زایینی ئەو کاتەی کە ئێران تا ئاستێک لە بواری چەکەوە گەمارۆ خرا بوە سەری، لەو لاشەوە بەشێکی گەورەی وڵاتە ڕۆژئاواییەکان یارمەتی سەدام حوسێنیان ئەدا هەر لەو ڕۆژانەوە، لەو کاتەوە بە تایبەتی پێم وابێ لە ساڵی ٨٤ وە کۆماری ئیسلامی ئێران وردە وردە هەستی بەوە کردوە کە لە ئەگەری بەردەوامبوونی گەمارۆی ئابووری، گەمارۆی چەک، گەمارۆی سیاسی و هاوکات بوونی ئەگەری هێرش کردنە سەری وەکوو مەترسیەک ئەبێ چارەسەرییەک ببینێتەوە بۆ ئەم دۆخە بۆ ئەوەی کە بتوانێ بەرەنگاری نەیارەکانی بێتەوە.
لە میانەکانی دەیەی ٨٠ وەکوو ئاماژەم پێ کرد ئێران ستراتێژییەکەی زۆر کاڵ بوو، زۆر دوورودرێژ نەبوو بەڵام ستراتێژییەکی دامەزراند بە ناوی لە ئێران پێی دەڵێن " پەدافەندی غەیری عامیل" لە لایەکەوە لە ڕووی سیڤیلەکەی، لە ڕووی عەسکەرییەکەوە شەڕێکی نا موتەقاڕن، شەڕێکی ئاسیمیتری. وەکوو دەرکەوتی هەرە پێشیشی وەکوو شەڕێکی زۆر گەورە ئەوەی کە کاریگەری بێ لە سەر بەرەکانی شەڕ دەکرێ ئاماژە بەوە بکەین کە مەسەلەن ساڵی ١٩٨٤ کۆماری ئیسلامی بە یارمەتی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێستا یا ئەو کاتە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتیی دێمۆکڕاتی کوردستان لە قووڵایی خاکی عێڕاق هێرشیان کردە سەر پاڵاوگە نەوتییەکانی، بیرە نەوتییەکانی کەرکووک و تا ئاستێک ئەوە بوە هۆی کە عێڕاق پێداچوونەوەیەک بکا لە شێوازی شەڕ کردنەکە بەڵام هاوکات شەڕەکە گۆستراوە بۆ کوردستان و نەهامەتییەکی زۆری لەگەڵ خۆی هێنا. یانی نامهەوێ وەک بیانوویەک باس بکرێ، وەکوو ستراتێژی ئەمەوێ بیخەمە بەرچاو.
جا بۆیە ئەم ستراتێژییە لە لایەکەوە شەڕێکی ئاسێمیتری لەلایەکی ترەوە پەدافەندی غەیرە عامل بۆتە کرۆکی سیاسەتی بەرگری یا سیاسەتی هێرشی کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکە دا و هەر ئەمەیە ئەگەر سەیر بکەین باسی بەرەی موقاوەمەت ئەکەن یا جەبهەی موقاوەمەت یا هیلالی شیعی کە لە یەمەنەوە خۆی ئەگەیێنێتە تەنانەت فەلەستین و لوبنان و پێشتریش لە سووریا وەکوو هێڵێکی بەرگری پێش لەوەی کە بگاتە سەرخاکی کۆماری ئیسلامی ئەو هێڵەیان دروست کردوە کە نە
یارەکانی لەوێ مەشغووڵ بن و بتوانێ تا ئاستێک بەرەنگاری ئەو هێرشانە بێتەوە کە ڕاستەوخۆ ئەکرێتە سەری.
لە دوای ٧-ی ئۆکتۆبرەوە بەڵام  ئێمە بینیمان ئەم سیاسەتە بەو چرییە وەکوو جاران ناتوانێ بڕواتە پێشەوە لەبەر ئەوەی کە هاوپەیمانەکانی ئێران لە ناوچەکە بەتایبەتی لە سووریا، لە فەلەستین و تەنانەت لە لوبنانیش کەوتنە ژێر
فشارێکی زۆرەوە بەشار ئەسەد حکوومەتەکەی ڕووخا و ئەو ناوچەیە بە تەواوەتی لە دەست درا و بۆ  هۆکارێک کە ئیسراییل بتوانێ ڕاستەوخۆ بە کەلک وەرگرتن لە ئاسمانی سووریا هێرشی بەرفراوان بکاتە سەر ئێران و بە جۆرێک بەرەنگاری ئەو سیاسەتە لە مێژینەیەی ئێران بێتەوە و ڕاستەوخۆ بتوانێ هێرشی بکاتە سەر.
قازی: زۆر باشە! بەڕێزت تا ئەو جێگایەی کە مێدیای ئێرانت شوێپاندبێ، بە تایبەتیش میدیای تەسویری یانی تێلێڤیزیۆن و تۆڕی کۆمەڵایەتی تاچ ڕادەیەک پێت وایە کە ناسیۆنالیزمی ئێرانی جێگای تەبلیغ بۆ شیعەگەری  گرتووەتەوە. دەزانین لەو بەرەی ئەو لایەش یانی ئەو گرووپانەی کە سێکولارن بە تایبەتیش ئەوانەی کە خۆیان بە چەپ دەزانن؛ هەر ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی ئامارگی دا نووسینێکی بەڕێز دوکتور کامڕانی مەتین هەیە لەمەر ئەو گرووپانەی کە خۆیان بە ئانتی ئەمپریالیست دەزانن ئەو لە زمان زانایەکی لە دەستچووی ئیرلەندی نەمر فڕێد هاڵیدەیەوە دەڵێ ئەوە ئانتی ئەمپریالیستی دێفۆڕمەن. ڕەنگە لە نێو بەرەی چەپی ئێرانی دا کەمایەتییەک هەبێ کە هەم بە جینایەتەکانی جمهووری ئیسلامی بزانێ و هەم بە زیادە خوازییەکانی ئەمریکا لە سیاسەتی ستڕاتێژیکی خۆی دا لەناوچە دا کە لەگەڵ ئیسراییل بەڕێوەی دەبەن. بە بۆچوونی بەڕێزت مۆتیڤی ناسیۆنالیستی چەندە زەق بۆتەوە لە مێدیای ئێرانی دا؟
گوڵی: ڕاستییەکەی ماوەی نزیکەی دە ساڵێک دەبێ، کەم زۆرتر کۆماری ئیسلامی ئێران جیا لەو ڕەهەندە مەزهەبییەی کە لە ڕێگای شیعیزمەوە برەوی پێ ئەدا ڕێگایەکی تریشی گرتۆتە پێش، یا بەشێک لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی ئەویش لە ڕێگای وەکوو ئێوە ئاماژەتان پێ کرد ناسیۆنالیزمی پان ئێرانیستی کە زیاتر خۆی دەداتە پاڵ بیر و هزری تەباتەبایی کە چەند ساڵ پێش ئێستا کۆچی دوایی کرد. وەکوو لە پەڕتووکەکانی ئێرانی قەدیم و ئێرانی جەدید دا لەوێ بە وردی باسی ئێرانشەهری کردوە، ئێستاش کۆماری ئیسلامی خەریکە بە جۆرێک پێداچوونەوە ئەکا بەو بنەما فکرییانەی کە کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە سەر بنیات نراوە. وە هەر لە ڕێگای ئەوەوە تەنانەت لە بەرەی ناوخۆ بە جیاوازتر لە بەرەی ناوەوە خەریکە کۆماری ئیسلامی بە زەقکردنەوەی ئەو سەمبۆلە ناسیۆنالیستییانەی وەکوو ئارەش وەکوو کوروش، وەکوو داریووش، تەنانەت بەرز کردنەوەی پێگە و ئاستی شاعیرانی وەکوو فیردەوسی هەستی ناسیۆنالیستی خەڵک ئەجووڵێنێت تا ئاستێکی زۆر ئەتوانین بێژین دوای ئەم شەڕە سەرکەوتوو بوە، یانی پێش شەڕەکەش لە شەڕی دوازدە ڕۆژەوە کۆماری ئیسلامی توانیویەتی بەرەیەکی ناوخۆیی دروست بکا بۆ ئەوەی کە خۆی بکا بە نوێنەری لانی کەم ناسیۆنالیزمێکی ئێرانی کە پاڵ ئەدات بە مێژوویەک ئێستا ئەم مێژوویە چەندە ڕاست بێ، چەندە درۆ بێ کارمان بەوە نییە بەڵام خۆی بە بەردەوامبوونی دەسەڵاتی لە مێژینەی ئێرانی ئەزانێ.
بۆ ئەوەی ماوەیەک پێش ئێستا، پێش ئەوەی خامەنەیی لەو بۆمباردمانەی ئیسراییل بکووژرێ هێندێ تەنانەت گڕافیکیان دروست کردبوو کە ڕوخساری خامەنەیی ئەشوپهێنن بە کوروش پادشای هەخامەنشی، لە ڕووی ڕیشەوە، لە ڕووی سیماوە، تەنانەت لە ڕووی عەمامەکەیشێوە. ئەمانە هەمووی کاری لە سەر ئەکرێت لە نێو دام و دەزگای هەم ئیستیخباراتی کۆماری ئیسلامی و هەم لە دام و دەزگای میدیایی کۆماری ئیسلامی و بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ خەریکن لە ڕێگەی ئەم پڕۆپاگاندەوە دەستی ئۆپۆزیسیۆن بەتاڵ ئەکەنەوە بە تایبەتی  ئەو ئۆپۆزیسیۆنەی کە خۆی بە سەلتەنەتخواز دائەنێت و کوڕی حەمەڕەزای پەهلەوی کە ئێستە بە جۆرێک بۆتە هاوپەیمانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسراییل بۆ هێرش کردنە سەر ئێران.
لەم رێگەیەوە وەک ئێوەش ئاماژەتان پێ کرد ئێران توانیویەتی تا ئاستێک ئەو بۆشاییە کە لە دوای شۆڕشی ١٣٥٧ سەری هەڵدابوو پڕی بکاتەوە و وتارێکی ناسیۆنالیستی نوێ کە بنەڕەتەکەی مەزهەبییە و تا ئاستێکی ئەتوانین بڵێین خۆی بردۆتەوە سەر سەفەوییەکان بۆ پاراستنی کیانێک بە ناوی ئێران دروست بکات.
قازی: بەڵام بەڕێز گوڵی ئەوە زۆر شتێکی چاوڕاکێشە. پیرێ ڕۆژی شەمە لە بریتانیا خۆپیشاندانێکی زۆر گەورە بوو  لە لایەن گرووپە دەستی ڕاستییەکان و لە بەرانبەر ئەویش دا گرووپە چەپەکان، کەسانی ئەنترناسیۆنالیست و ئەوانەی پشتیوانی دەکەن لە مەسەلەی فەلەستین و دژی ئەو جینایەتانەن کە ئیسراییل لە غەزە کردوویە. بەڵام لە سەفی دەستی ڕاستییە فاشیستەکان دا ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرانی سەلتەنەتی پەهلەوی بە ئاڵاکەیانەوە لەوێ بوون و سەرۆکی دەستی ڕاستییە فاشیستەکان کە وابزانم ناوی تامی ڕابینسۆنە ڕەسمی ڕەزای پەهلەوی بەرز کردەوە و زۆر بە توندی دژی ئیسلام و موهاجیران قسەی کرد. دەزانین لە هێندێک ولاتانی دیکەش تی شرتی ساواک دەبەر دەکەن و ڕێژە دەکەن، ساواک ڕێکخستنی ئەشکەنجەگەر و بەدناو، ئاوا دێنە سەرجادە  یانی ئەوانیش بە جۆرێک ناسیۆنالیزمی ئێرانی بە تایبەتی شێوە ئیفڕاتییەکەی دەوانیشدا دەبیندرێ کە گۆیا دژی جمهووری ئیسلامین. وا نییە؟
گوڵی: بەڵێ مەسەلەیەکی سەرنجڕاکێشە بە تایبەتی، لەوانەیە لە ساڵانی داهاتوو دا زۆر لێکۆڵینەوەی زیاتر بکرێ لە سەر ئەو مەسەلەی ئۆپۆزیسیۆنی ڕاستڕەوی ئێرانی کە هیچ بنەمایەکی ئەخلاقی، تەنانەت فکری و سیاسیشی نییە چۆن خۆی داوەتە پاڵ گرووپگەلێکی ڕەیسیستی، گرووپی فاشیستی ئێوە باسی بریتانیاتان کرد. لەم وڵاتەی کە منی  تێدا ئەژیم ئاڵمانیا ئێمە حیزبێکمان هەیە بە ناوی حیزبی ئا.ئێف. دێ ئەم حیزبە تەنیا ئەو گرووپگەلە وەکوو پەنابەر، یانی کەسانێک کە لە وڵاتانی ترەوە هاتوون خەریکن پشتیوانی لێ دەکەن دوو گرووپن. ئەو هیندییە ڕەیسیستەکان کە لە هیندووستان دژی موسوڵمانەکان ئەوانەی کە هیندوو نین خەریکی جینایەتن، لە لایەکی تریشەوە کۆمەڵێک ئێرانی کە خۆیان بە شتێکی سەیرە، ئەڵێن ئێمە پرژنین ئێمە موسوڵمان نین. یانی هیچ عەلاقەیەکیشی پێکەوە نییە. پڕژن بوون و یا فارس بوون و ئیسلام هیچ پێوەندێکی پێکەوە نییە بەڵام  هاوکات پشتیوانی کۆمەڵێک گرووپن کە تەنانەت ئەگەر بێنە سەر دەسەڵات یەکەم قوربانییەکانیان بۆخۆیان ئەبن. ئەم فێنۆمێنە لە نێو ئۆپۆزیسۆنی ئێرانی دا دەیبینین، ڕاستییەکەی فێنۆمێنێکی نوێ نییە، لە بریتانیا ئەیبینین، لە ئەمریکا ئەیبینین وەکوو لایەنگرانی تڕامپ. بە گشتی فێنۆمێنێکی ڕاست ڕەوی فاشیستە کە خۆی ئەخاتەوە سەر ئەو بیروباوەڕەی کە حەمەڕەزای پەهلەوی دا سەری هەڵدا بوو.
ئێوە قەتعەن باشتر لەمن بیرتان دێت کە من ئەو کاتە نەبووم ڕاستیەکەی. حەمە ڕەزای پەهلەوی لە وتوێژێکا پێم وا بێ میدیایەکی ئەمریکایی دا بە ڕاشکاونە ئەڵێ: ئێمە وەکوو ئێوەین؛ ئێوەی سپی پێستی چاوشینی سەر زەردین بەڵام ئێمە لە شوێنێکی هەڵە لە دایک بووین. ئەم بیروباوەڕە هەیە، هێشتا لە نێو  بەشێک لە کۆمەڵگای ئێران و ئەیبینین بە ڕۆژانە بە شێوازی هەڵسوکەوتیان چ لە ڕووی سیاسییەوە، چ لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە لە وڵاتانی دەرەوەی ئێران.
قازی: زۆر باشە ئێستا بێینە سەر لایەنی نیزامی، لایەنی عەسکەری ئەو مەسەلە کە لە میدیا دا چۆن ڕەنگ دەداتەوە. دەزانین دوای ئەوەی ئێران گەرووی هورموزی بەست و ئێستاش هەر بەستوویەتی. لەسەرەتاوە ئەوە بەشێک نەبوو لە کێشەی دوو لایەنە یا سێ لایەنە لە لایەک ئەمریکا و ئیسراییل و لایەکیش جمهووری ئیسلامی. و ئەوەش دەزانین کە دەوری گەرووی هورموز زۆر گرینگە بۆ ئابووری دنیا و بەلانی کەمەوە بیست لە سەدی بەرهەمی نەوتی دنیا بەوێدا تێدەپەڕێ. ئێستا کێشەکە زیاتر لە سەر ئەوێ چڕ بووەتەوە. لەمەڕ شەڕ پێت وایە کە مێدیای ئێرانی لە ڕووی ستڕاتێژی نیزامییەوە ئەوە چۆن دەبینن؟
گوڵی: ڕاستییەکەی سپای پاسداران پێم وابێ لە دوای شەڕی دووەمی خەلیجەوە ساڵی ٢٠٠٣، ستڕاتێژییەکی نوێی دامەزراند بە ناوی ستڕاتێژی موزاییک. یانی شەڕێک کە یەکە سەربازییەکانیان بە شێوەیەکی مووزاییکی بڵاوە پێ ئەکەن. ئەم ستڕاتێژیشە زیاتر خۆی ئەخاتەوە سەر ئەو بیر و هزرەی کە تێهرانی موقەدەم وەکوو ئێستا پێی ئەڵێن باوکی سەنعەتی مووشەکی ئێران و هاوکاری جەعفەری سەرۆکی پێشووی، فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران. ستڕاتێژییەکە خۆی لەوەدا ئەبینێتەوە ئێرانیان کردۆتە چەند ناوچەیەک لە ڕووی فەرماندەهییەوە، لە ڕووی سەربازییەوە تا ئاستێک سەربەخۆ ئەگەر بێتوو پێوەندییەکەیان لەگەڵ سێنتر قەتع بێت.
بۆ نموونە ئێستا ئێمە لە کوردستان دا یەک فەرماندەهی ناوەندیمان هەیە کە بریتییە لە پارێزگاکانی کوردستان، کرماشان، هەمەدان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و زەنجان. ئەم شەش پارێزگایە فەرماندەهێکی سەربەخۆیان هەیە لە شێوازی بەرنگار بوونەوەی هێرشەکانی سەر خۆیان، شێوازی هێرش کردنە سەر نەیارەکانی کۆمار ئیسلامی، شێوازی بەرەنگار بوونەوەی ئەو نارەزایەتییانە لە ئەگەری ڕوودانیان.
ئەمە بەشێکە لەو ستراتێژییە موزاییکییە کە کۆماری ئیسلامی دایناوە. بۆ نموونە لە هەرێمی خەلیج و هاوکات گەرووی هورموز سپای پاسداران دیسان لەوێش پێنج ناوچەی سەربازی سەربەخۆی داناوە کە ئەتوانێت بە شێوەیەکی چڕوپڕ و هەر کامێکیان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ، بە شێوەی تاکتیکی خۆی بەرەنگاری ئەو تەهدیدانە بێتەوە کە ئیحتیمالی هەیە بەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران بگرێت.
ئێوە ئاماژەتان بە گرووی هورموز کرد. گرینگی گەرووی هورموز تەنیا لە ڕووی نەوتەوە نییە. لە سەدا شەستی هیلیۆمێک کە بۆ دروستکردنی چیپ و کامپیوتر بەکار دێت لە گەرووی هورموزەوە تێ ئەپەڕێت. لە سەدا سی و پێنجی کوودی شیمیاییەک کە لە موشتەقاتی نەوت بەرهەم دێت لە گەرووی هورموزەوە دیسان تێ ئەپەڕێ. بەشكی زۆر لەو کەلوپەلە ستراتێژیکانەی وەکوو پێتڕۆشیمی بۆ دروستکردنی ماشین یا کەلوپەلی ناو ماڵ زیاتر لە سەدا سی وپێنجی دیسان ئەویش لە گەرووی هورموزەوە تێ ئەپەڕێ.  گرفتێک کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕووبەڕووی بۆتەوە تەنیا گرفتی ئەنێرژی نییە گرفتێکە کە ئەوان هێشتا باسی ناکەن ڕاستییەکەی نایانەوێ زۆر باس بکرێت لەبەر ئەوەی کە ئەتوانێت ببێتە هۆی قەیرانێکی گەورەی کۆمەڵایەتی ئەویش گرفتی ئەمنییەتی خۆراکە. لە حاڵی حازردا وەکوو ئاماژەم پێ کرد سەدا سی و پێنج ، هێندێکیش ئەڵێن تا سەدا چل، چل و پێنج و پەنجاش ئەڕوات، کوودی شیمیایی لەو گەرووەوە تێ ئەپەڕێت ئێستا دابەزیوە بۆ سەدا یەک و دوو یانی ئێران ئیجازە نادا، ئیزن نادا کە مەحموولانەی کە ئەبێ بەو ناوچەیە دا تێ پەڕن و بڕوات بۆ ناوچەکانی تر بۆ ئەفریقا، بۆ وڵاتانی شەرقی دوور، بۆ هیند و تەنانەت بۆ ئامریکای لاتین ئەمە گرفتێک کە دروستی دەکا ئەمساڵ نایبینن ساڵی داهاتوو ئەیبینن کەمبوونەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی خۆراکە چ لە ڕووی دانەوێڵەوە بیگرین، چ لە ڕووی برینجەوە بیگرین، چ لە ڕووی گەنمەوە بیگرین. ئەگەر بێتوو ئەم گرفتە تا مانگی ئاگوست، تا کۆتاییەکانی مانگی ئاگوست چارەسەر نەکرێ بە گشتی هەموو دنیا تووشی قەیرانێکی خۆراک ئەبێت. بە تایبەتی ئەو وڵاتانەی کە زۆر لەسەر هاوەردە کردنی خۆراک مەجبوورن بە تایبەتی لە ئەفریقا، لە وڵاتانی شەرقی دوور و بەشێکێش تا ئاستێک وڵاتانی ئەمریکای لاتین و ئوڕووپاش.
ئێستا ئاڵمان بە هۆی ئەوەیکە، یا حەتا یەکێتی ئوڕووپا بە هۆی ئەوەیکە گەمارۆی خستووەتە سەر هاوەردەکردنی کوودی شیمیایی لە ڕووسیاوە مەجبوورە بەشێکی زۆر لەو کوودی شیمیاییەی کە بۆ کەشاوەرزی بەکاری دێنێ بۆ زەراعەت لە وڵاتانی کەنداوەوە بیهێنێت. ئێستا ئەمە گرفتی دیسان تێ کەوتوە و ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەم قەیرانی خۆراکە ساڵی داهاتووە ببێتە هۆی قەیرانێکی کۆمەڵایەتی نە تەنیا ئێران بگرێتەوە تەنانەت یەکێتی ئوڕووپا بگرێتەوە، ئەفریقا بگرێتەوە، و تەنانەت وڵاتانی شەرقی دوور. ئەمە خۆی لە خۆیدا ئەتوانێ ببێتە، چی پێ ئێژن  دۆمینۆ ئێفێکتێک یانی وەکوو ئەو قەیرانەی کە لە ساڵی ٢٠٠٩وە وەکوو قەیرانی ئاو دەستی پێکرد ئەنجامەکەی لە ٢٠١١ بینیمان لە بەهاری عەڕەبی ئیحتیمالی هەیە شتێکی وا ڕوو بدات و دیسان ببێتە شەپۆلێکی گەورەی پەنابەر کە ڕوو بکەن لەو وڵاتانەی کە ئەمنییەتی خۆراکیان هەیە.
قازی: بەڕێز گوڵی دەزانین کە لەو ماوەیە دا دۆناڵد تڕامپ سەرۆک کۆماری ئامریکا سەفەری چینی کرد و وەکوو باس دەکرێ وێدەچێ هێندێک ڕێکەوتن کرابێ نەک لە هەموو لایەنێکەوە وئەوەی کە بریار بوو ئەمریکا چەک بە تایوان بفرۆشی ئەوە ڕاگیراوە و لە لایەکی دیکەش باسی ئەوە دەکرێ کە تا ڕادەیەک لە پێوەندی دەگەڵ ئێران دا  یەکتریان گرتووە بەڵام بەتەواوی ئەوە نازانین چەندە ڕاستە. لێکدانەوەی بەڕێزت لەو بارەیەوە چییە پێت وایە ئەو سەفەرەی تڕامپ لە سەر چارەنووسی ئەو شەڕەی کە ئێستا ڕاوەستاوە و بەڵام دیار نییە چی لێدێتەوە چۆن دەبێ؟

گوڵی: وەکوو ئێوەش ئاماژەتان پێکرد مەسەلەی چەک هەیە لەم ناوە. هێندێک گریمانە هەبوو کە چین ئیحتیمالی هەیە کە چەک بەڕێ بکا بۆ ئێران. لانی کەم ئەلێن هەندێکیشی بەڕێ کردوە بەڵام چەکی ستڕاتێژیکیان هێشتا بەڕێ نەکردوە. ئەم سەفەرەی  تڕامپ تائەو جێگەی کە میدیای ئەمریکایی باسی کردوە، میدیای چینی بە وردی باسی سەفەرەکەی نەکردوە یا وردەکاری زۆرتری نەخستۆتە دەرەوە ڕاستییەکەی ئەوەی کە ئێمە دەیگوازینەوە زیاتر لە ڕوانگەی میدیای ڕۆژئاوا و میدیای ئەمریکاوە، مەسەلەی چەک هەناردە کردن تا ڕادەیەک ڕاوەستاوە و چین قەولی داوە کە چەک بەڕێ نەکا لانی کەم چەکی ستڕاتێژیک بەڕێ نەکا بۆ ئێران بە تایبەتی دژە مووشەک، یا سیستمی ڕاداری دژە فڕۆکە. بەڵام مەسەلەیەکی تر کە ئەمریکا لەم شەڕە دا ڕووبەڕووی بوو ئەوە بوو کە چین دروستە چەکی بەڕێ نەکردووە بۆ ئێران بەڵام لە ڕێگەی ئەو ساتاڵایتانەوە کە هەیەتی، ئەو ماهوارانەوە کە هەیەتی زانیاری  دەقیق و دروستی ناردوە بۆ ئێران و ئێران توانیویەتی لەو ڕێگەیەوە نە تەنیا ڕادارە پێشکەوتووەکانی ئەمریکا لە ناو ببات هاوکات توانیویەتی بەشێک لەو ژێرخانە ستڕاتێژیکەی فڕۆکەکانی ئەمریکا بە تایبەتی لە عەڕەبستان و لە ئیماڕات لە ناو ببات. یانی لانی کەم هێرشەکانی ئەوەندە چڕ بکاتەوە و دەقیق بکا کە ئەمریکا نەتوانێ  هێرشێکی زۆر خەستتر بکاتە سەر ئێران. ئەمە گرفتێکی تایبەتە، هاوکات ڕووسییەش تەنانەت  بەشێکی ئەو زانیارییانەی داوە بە ئێران بە گشتی وەکوو بەرنگاربوونەوەیەکی گەورەتر ئەبێ سەیر بکرێت ئەم شەڕی چل ڕۆژە کە لە نێوان ئێران و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسراییل ڕووی دا.
بەڵام چین وەکوو ستڕاتێژی خۆی گشتی ئەگەر بێتوو خۆی مەسەلەی ئێران، یاشەڕێک وەکوو ئەوەی کە لە ماوەی ڕابردوو بینیمان ئەمنییەتی چین چ لە ڕووی ئابوورییەوە، چ لە ڕووی سیاسییەوە چ لە ڕووی کۆمەڵایەتی و ئێستا عەسکەرییەوە نەخاتە بەر پرسیارەوە، یانی مەترسییەکی گەورە نەخاتە سەری چین خۆی لە خۆیدا سیاسەتی پاسیفیستی یە. یانی سیاسەتێکی ئەکتیڤی نییە بۆ موداخەلە کردن لە شەڕێک کە لە هەرێمە جیاوازەکاندا ڕوو دەدا. بۆ نموونە سیاسەتێکی پێچەوانەی هەیە بە نیسبەت پاکستانەوە لەبەر ئەوەی کە پاکستان دراوسێی یەکێک لە وڵاتانەیە کە ئەتوانێ ببێتە گرفتێکی گەورە بۆ چین ئەویش هێندوستانە. لەو شەڕە کورتەی کە ساڵی پار لە نێوان هیندووستان و پاکستان ڕووی دا چین بە شێوەیەکی ئەکتیڤ پشتیوانی کرد لە پاکستان و ئەمە سیاسەتی هێشتنەوەی تەوازون، هاوسەنگییە لە ناوچەکە. بە نیسبەت ئێرانەوە تا ئەو کاتەی نەوت بە گەرووی هورموز دا تێپەڕێ بۆ چین ئیحتیمالی ئەوەی کە چین بەشێوەیەکی ئەکتیڤ خۆی ببینێتەوە لە ناو شەڕەکە زۆر کەمە.
قازی: زۆر باشە باسی پاکستانت کرد. دیارە دەزانین لە سەرەتای مانگی چوارەوە کە ئاگر بەس ڕاگەیێندرا دوو جار  درێژ کراوەتەوە بەڵام لەو ماوەش دا کە درێژ کراوەتەوە دیارە هەڕەشە و گڕوشەی تڕامپ لە ئێران بەردەوامە و بە پێی ئاژانسی فارس ئەمریکا ئەو شەرتانەی داناوە کە ئێستا باسیان دەکەم:
- ئەمریکا ئامادە نییە غەڕامەتی شەڕ بدا بە ئێران     
-ئەو ئۆرانیۆمەی کە ئێران پیتاندوویەتی لە ئیختیار ئەمریکای بنێ
-ئێران دەتوانێ تەنێ هەر ناوەندێکی ناوەکی (ئەتۆمی) ڕابگرێ.
-نەدانی تەنانەت ٢٥% لە داراییەکانی دەست بەسەرداگیراوی ئێران
و پاشان ڕاگرتنی شەڕ لەهەموو بەرەکانی شەڕ بەستراوەتەوە بە دەستپێکردنی موزاکەرە
و ئێستا کە وەزیری ناوخۆی پاکستان هاتووەتە ئێران و لەگەڵ سەرۆک کۆمار دانیشتووە و لەگەڵ سەرۆکی پارڵمان دانیشتووە و لەگەڵ عێڕاقچی دانیشتووە قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئێران کوتوویەتی بەڵێ ئێمە پێشنیاری تازەمان داوە بە ئەمریکا و ئاڵوگۆڕێ بیروڕا بە ڕێگای ناوبژیوانانەوە بەردەوامە، بەڵام هێندێک لە مێدیا ئێرانییەکان باسی زیادەخوازی ئەمریکا دەکەن لەو بارەیەوە. پێت واهەیە کە شەڕەکە جارێکی دیکە هەڵائیسێتەوە. دەزانین هێرشی ئیسراییل بۆ سەر لوبنان هەر بەردەوامە، هەر ئەمڕۆ پێم وابێ هێرشێکی دڕۆنی کراوەتەوە شوێنێک لە ئیماڕات. پێت وایە شەڕەکە دەست پێ دەکاتەوە یان دادەمرکێ، چۆناوچۆنە؟
گوڵی: ڕاستییەکەی من پێم وا نییە بەم نزیکانە شەڕەکە دەست پێ بکاتەوە، لانی کەم  تا مانگی سێپتامبر تا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هەڵبژاردنی کۆنگرێس و مەجلیسی نوێنەران، تا ئەو کاتە ئەگەری دەستپێکردنەوەی شەڕ زۆر نییە، لانی کەم لە ناوخۆی ئەمریکا گرفت هەیە ئەگەر بێتوو شەڕەکە بەردەوام بێت کۆماریخوازەکان کورسی زیاتر هەم لە سەنا و هەم لە مەجلیسی نوێنەران لە دەست دەدەن بە نیسبەت دێمۆکڕاتەکانەوە. جا بۆیە ئەمریکا پێم وا نیە لانی کەم ئێستا بیەوێت هێرەشەکانی دەست پێ بکاتەوە هاوکات مەسەلەیەکی تریش هەیە بۆ ئەوەی کە هێرەشەکان دەست پێ بکەنەوە ئەمریکا ئەبێ ئەو ژێرخانە سەربازییانەی دیسان پڕ چەک بکاتەوە. گرفتێک کە دروست بوە بە نیسبەت ئەمریکاوە کە مووشەکی دژە مووشەک بە تایبەتی ئەوانەی کە دژی بالێستیک و دی های پێرسۆنیکەکانن بەرهەمهێنانیان سەختە، ساڵێک سەد تا دووسەد مووشەک ئەتوانن بەرهەم بێنن. ئەگەر بێتوو ئێستاش تەنانەت بەرهەمهێنانەکەی زیاتر بکەنەوە لەوانەیە بتوانن ١٥٠ مووشەک بەرهەم بێنن لە ماوەی ساڵێک دا. ئەم کێشەیە بە نیسبەت ئیسراییلێسەوە هەیە بۆیە لە ڕووی سەربازییەوە ئیحتیمالی  کەمە جارێکانێ شەڕ دەست پێ بکا، لە ڕووی سیاسیشەوە ئیحتیمالی کەمە هاوکات بەشێکی تری دانوستانەکان وا دیارە گوازراوەتەوە بۆ نێوپژیوانێکی تر. حەفتەی ڕابردوو جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوەی نۆروێژ لە ئێران بوو و ڕۆیشتبوو لەگەڵ عێڕاقچی و کۆمەڵێکی تر لە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دیداری کرد بوو وەکوو ناوبژیوانێک کە هاوکات هەم ئەندامی ناتۆیە و هەم مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لە ناوبژیوانی کردنی دوو لایەن یا سێ لایەنی شەڕێک دا.
ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمریکا ناڕازی بێ، باسی میدیایی  ئەوەیە، ئەمریکا ناڕازییە لە ناوبژیوانی کردنی پاکستان لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا لەو بڕوایە دایە کە پاکستان ئەو زانیارییانەی کە هەم لە لایەن ئێرانەوە ئەیهێنێ و هەم  لای ئەوانەوە ئەیبات بە شێوەیەکی دروست نایان گوازێتەوە و دەستکاری ئەکا لە شێوازی لەحنەکەیاندا و ئەمە بۆتە هۆکارێک کە نەتوانن بگەنە چارەسەرێک کە بتوانن وتوێژەکان ببەنە پێشەوە بۆیە ئیحتیمالی هەیە موداخەلە کردنی نۆڕوێژ وەکوو وڵاتێکی سێهەم  هاوکات جێی متمانەی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بتوانێ تا ئاستێک پێم وابێ تا کۆتاییەکانی مانگی جوون ئەو وتوێژانەی کە ئێستا هەیە بیباتە پێشەوە. ئێستا حالییەن وا دیارە میدیای ئێرانی باسی ئەکا لە لایەکی تریشەوە میدیای ڕۆژئاوایی تا ئاستێک باسی کردوە ئەمریکا وا دیارە گڵۆپی سەوزی هەڵ کردوە بە نیسبەتی مەسەلەی هەستەیی ئێرانەوە بە تایبەتی ئەو ڕێژەیەی کە ١٤٠ کیلۆ گرام ئۆرانیۆمی پیتاندراو. زیاتر لە سەدا شەست ئێحتیمالی هەیە ئەمریکا لەسەر ئەوە ڕەزامەند بێ کە ئەو ئۆرانیۆمە لە ئێران بمێنێتەوە بەڵام ئێران ئەبێ مەرجەکانی ئەمریکا قبووڵ بکا بە نیسبەتی ئەوەی کە ئەمریکا داوای کردوە ئەبێ ئێران نزیکەی بیست ساڵ پیتاندنی ئۆرانیۆم ڕابگرێ و دابخات. ئێران هێشتا لەسەر ئەوە ڕازی نییە ماوەی دە ساڵێکیان پێشنیهاد کردوە بۆ ئەمریکا کە لەو ماوەیە دا ئێران ئەو مەجالەی هەبێ لە سەدا سێ ئۆرانیۆم بپیتێنێ.
ئەم گرفتانە هەیە گرفتەکان من پێم وا بێ ئێستا زۆرتر  لەسەر مەسائیلی تێکنیکی یە تا مەسائیلی سیاسی. هەر دوو لا بڕوایان وایە کە شەڕەکە ناتوانێت بەردەوام بێت ئەگەر بێتوو هێزی زەوینی دەرگیر نەکرێت. کە ئاماژەکانیش وا دیارە ئەمریکا نایەوێت هێزی زەوینی بەڕێ بکا.
 بۆ نموونە مەسەلەن ئەگەر بیری بینەرانتان بێنینەوە بۆ شەڕی ٢٠٠٣ ی عێڕاق ئەمریکا لەمانگی جووڵای ساڵی ٢٠٠٢ وەوە خەریکی گواستنەوەی هێز بوو بۆ هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوین. تا حەفتەیەک پێش شەڕەکە نزیکەی سەدوپەنجاهەزار هێزی گواستبۆوە، بریتانیا نزیکە  چل تا پەنجا هەزار هێز و وڵاتانی وەکوو  ئوسترالیا و چەند وڵاتێکی تریش نزیکە سێسەد، چوارسەد هەزار نەفەر هێزیان گواستبۆوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین. بەڵام ئێستا ئێمە بەرەو ڕوو نین لەگەڵ شتێکی وا و ئەگەری هێرشی زەوینی بۆ سەر ئێران جارێکانێ زۆر کەمە و ئەگەری دووبارە بوونەوەی شەڕە هەواییەکان لەوانەیە بۆ فەترەیەکی زۆر کورت وەکوو ئەوەی کە دوو سێ حەفتە پێش ئێستا بینیمان، شتێکی ئاوا ڕوو بدات بەڵام درێژ مەودا لانی کەم تا مانگی سێپتامبر من پێم وا نییە.
قازی: زۆر باشە بەڵام  مەسەلەیەکیش هەیە کە ئەمریکاییەکان بە ڕوونی باسی ناکەن بەڵام لەقسەکانی، لە ژارگۆنی سەرۆک کۆماری ئەمریکا دا کە بە سووکایەتییەوە لێی دەدوێ، بەڵام لایەنەکان مەعلووم نین، دەکرێ مرۆف شتێکی لێ هەڵکڕێنی لەو خەبەرانە و لەو شتانە بڕیاردەرەکان کێن لە ئێران بە ڕاستی؟ لە باری عەسکەرییەوە کە باست کرد ئەو شەش پاڕێزگایە خۆسەرن بەڵام ئەو لایەن یان لایەنانەی لە هەمبەر داوخوازەکانی ئەمریکا دا بییەو یان بیانەوێ ساتوسەودای لەگەڵ بکەن چ مەرجەع یان ناوەندگەلێکن؟
گوڵی: ئێمە هێشتا نازانین موجتەبا خامەنەیی لە چ دۆخێکی تەندروستی دایە بەڵام حاڵییەن وەک ئەوترێت شووڕای عالی نیزامی تەشکیل دراوە. شووڕای عالی نیزامی تەنیا سپای پاسداران نییە ئەگەرچی سپای پاسذاران دەسەڵاتی ڕەهای هەیە بەسەر باقی جومگەکانی هەم دەسەڵاتی سیاسی و هەم دەسەڵاتی سەربازی و ئابووری. بەڵام شووڕای عالی نیزامی بەشێکی داواکارییەکان ئەوان وڵامی ئەدەنەوە. هاوکات لە ڕووی سیاسییەوە من پێم وایە کۆماری ئیسلامی کە ساڵانێکە، زیاتر لە دوو دەیەیە، سێ دەیەیە لە ئۆپۆزیسیۆن دا ئەیبیسین یا لە وڵاتانی ڕۆژئاواییەوە ئەیبیسین کە کۆماری ئیسلامی ڕەئسێکی هەیە ئەگەر ڕەئسەکە لە ناو بچێت ئەڕووخێت.
لەم شەڕە بینیمان بەو شێوازە نییە کۆماری ئیسلامی سیستمێکە، سیستمەکەی چ ئێمە پێمان خۆش بێ چ پێمان خۆش نەبێ سیستمەکە خەریکە کار ئەکا و باشتر ئەوەیە کە ئەم سیستمە ئاسیب شناسی زیاتری بۆ بکرێت کە بزاندرێ چۆن کار ئەکا. ئەم سیستمە من پێم وایە چ لەڕووی سەربازی و چ لە ڕووی سیاسییەوە و چ لە ڕووی ئابوورییەوە هەندێک مێکانیزمی پێش شەڕ و دوای شەڕیشی داناوە. حاڵییەن ئەو گرووپەی کە سەر بە قاڵیبافن بە تایبەتی  و هاوکات ڕاوێژکارەکانی عەلیی لاریجانی بەتایبەتی سەحرا ڕوودی قاتڵی دوکتور قاسملوو ئەمانە پێشڕەوی تەواوی وتوێژەکانن. ئێستا جەعفەری سەحرا ڕوودی یەکێک لە گرینگترین ئەو کەسانەیە کە خەریکی بەرەوپێشبردنی وتوێژەکانە و دایمەن لە نێو پاکستان و ئێران لە هاتوچوو دایە و پێم وا بێ حەفتەی ڕابردوو یا دوو حەفتە پێش ئێستاش سەردانێکی قەتەری کرد بوو. لەوێش وا دیارە هەندێ وتوێژ بەڕێوە ئەچێت دوور لە چاوی مێدیاکان. سپای پاسداران بە گشتی دەسەڵاتی هەیە بە سەر وتوێژەکان دا و لانی کەم وەک ئەوترێت سیمای دەرەوەیان قاڵیبافە بەڵام لە پشتەوە مووسەوی وەکوو فەرماندەی گشتی قەرارگای خاتەمولئەنبیا و فەرماندەی یەکە مووشەکی و ئاسمانییەکانی سپای پاسداران و هاوکات فەرماندەی گشتی ئەڕتەشی ئێرانیش، ئەمانیش وەکوو تیمێک کە بەرەنگاری نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی ئەبنەوە  بە درێژایی خەتی ساحیلی دەریای عومان و هاوکات لە بەشێک لە خەلیجی فارس.

قازی: کاک عەممار وەک دەزانی لە چەند بۆنە دا لەبەر ئەوەی کە چەند ڕۆژنامەنووسی کوردیش پێیان خۆش بووە لە سەر ئەو مەسەلەیە پرسیار بکەن زۆر جار وای لێ هاتووە کە ئیتر پرێزیدێنت تڕامپ بە کوردەوە هەڵ دەکاڵێ، بەڵام دیارە پێشینەشی هەیە ئەو کوردان زۆر لێک ناکاتەوە. لەبیرمانە لە سەفەرێک دا بۆ کنفڕانسی داووس بوو کە بەڕێز نێجیروان بارزانی لێ تێک چوو بوو، نیچیروان بارانی لێ گۆڕابوو لەگەڵ بەڕێز مەزلووم عەبدی. هەموو جارێ باسی ئەوە دەکا ئێمە چەکمان داوە بە کورد و مەعلووم نییە دەبوو ئەو چەکانە بۆ کێ بنێردرێ. بەڕێزت ئەو مەسەلەیە چۆن دەبینی؟ پێت وایە ئەو پێوە هەڵکاڵانە هۆی چییە، دیارە هێندێک ڕایەداری کورد باسی ئەوەیان کردووە کە تڕامپ ئەگەر قسەیەک دەکا حەتمەن شتێکی لە پشتە دەنا وا نییە کە هەر وا فڕ باوێ. وەک گوتم بە بۆچوونی بەڕێزت هۆی ئەو پێوە هەڵکاڵانە بە کورد چییە؟
گوڵی: حاڵییەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گرفتێکی گەورەی بۆ پێش هاتوە ئەویش ئەوەیە نازانێ چۆن ئەبێ شەڕەکە کۆتایی پێ بێنێت بە بێ ئەوەی ڕای بگەیێنێت کە ئێمە شکەستمان خواردوە. بە نیسبەت ئەوەی کە لە گەرووی هورموز ڕووی دا ناتوانێ ئەو ئامانجە ستراتێژیکانەی کە پێش شەڕەکە دەست نیشانیان کرد بوو  بیبەنە پێشەوە. جا لەبەر ئەمە ئەمریکا هاوکات بەشێک لەو ستڕاتێژییەی کە هەیان بوو وەکوو بینیامین نەتەنیاهوو پێشکەشیانی کرد بوو بەو جۆرەی کە واشنگتن پۆست و نیۆیۆرک تایمز ڕاپۆرتیان کرد بوو لە سەری، ئەوە بوو گریمانەیان کرد بوو لەسەر ئەوەی کە خەڵک دێنە سەر شەقام  لە کاتی بۆمباران کردن دا و شتێکی زۆر سەرنجڕاکێشە کە خەڵک لە کاتی شەڕ دا بێتە سەر شەقام و خۆ پیشاندان بکا. نازانم چۆن گەیشتبوون بەو نەتیجەیە. هیچ کام لەو شتانە ڕووی نەدا. ئەوە ڕووی نەدا کە بە کوشتنی خامەنەیی کۆماری ئیسلامی بڕووخێ، ڕووی نەدا بە وەی کە بەشێک لە سەرانی سپای پاسداران بکووژرێن کۆماری ئیسلامی نەتوانێت بەرەنگار بێتەوە تا ئاستێک بەو شێوازەی کە هێرش بکاتە سەر ئیسراییل و وڵاتانی کەنداو .
ئەم وەزعە پیچیدەیە کە ئەمریکای تێ کەوتوە بە نیسبەتی تڕامپەوە ئەوەندەش پیچیدە نییە. ئەو ئەیەوێ بەشێوازێک لەو وەزعە بێتە دەرەوە بەڵام بۆ  گیسکی هەیاس ئەگەڕێت. یانی بۆ کەس یان لایەنێک دەگەڕێت کە تاوانەکەی بە سەر دا ساغ بکاتەوە. لەم ناوە دا هیچ کەس یان لایەنێکی تر نییە کە بتوانێ تاوانەکەی بەسەر دا  بسەپێنێ جیا لە کورد نەبێت بەو بیانوویەی کە ئێمە چەکمان ناردوە بۆیان، ئەگەر خەڵک قیامی نەکردوە و هەڵنەستاوە دژی کۆماری ئیسلامی لە کاتی شەڕەکە هۆکارەکەی کوردەکانن لەبەر ئەوەی کە چەکەکانیان پێ نەداون. کامە چەک، لە کوێوە، چ نەوعە چەکێک، بۆ کێ؟ ئەمانە هیچی دیار نییە. تەنانەت فەڕز بکەین کە چەکیش بەڕێ کراوە، ئەم گریمانەیە قەبووڵ بکەین ئەوەی کە تڕامپ ئەڵێ. ئەم چەکە ئەبێ چۆن داخڵی ئێران بکرێ؟ لەوێ ئەبێ تەسلیمی کێ بکرێت؟ کێ هەیە کە بزانێت بە چەک شەڕی کۆماری ئیسلامی بکات؟ چۆن ئەبێ بەرەنگاری ستڕاتێژی یا بەڕەنگاری ئەو هێرشانەی کۆماری ئیسلامی بینەوە کە ئیحتیمالی هەیە بیکاتە سەر هەرێمی کوردستان. لەبیر نەکەین لە حەفتەی سێهەمی شەڕەکە کۆماری ئیسلامی بە ڕاشکاوی بە سەرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چ یەکێتی، چ پارتی ڕاگەیاندبوو ئەگەر بێت و جووڵەیەک بکرێ بە نیسبەتی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانەوە تەواوی ژێر خانی ئابووری و ئەنێرژی و تەنانەت عەسکەری هەرێمی کوردستان ئەکەونە بەر پەلاماری کۆماری ئیسلامی. یانی بێنینە بەرچاوی خۆمان دوو وێستگەی کارەبای سلێمانی و هەولێر بکەوێتە بەر پەلاماری کۆماری ئیسلامی تەواوی هەرێمی کوردستان بێ کارەبا ئەبێت، بێ ئاو ئەبێت. بۆیە قسەکانی بیانووە من پێم وایە بۆ گیسکی هەیاس ئەگەڕێت تا تاوانەکەی بەسەر دا بسەپێنێت.  
قازی: زۆر زۆر سپاست دەکەم بەڕێز گوڵی بۆ بەشداریت لە ڕوێژ دا داوای سەرکەوتنت بۆ دەکەم.
گوڵی: زۆر سپاس بۆ ئێوە مامۆستا گیان، زۆر سپاس  بۆ میوانداریتان.
قازی: دیسان سپاس، بینەرانی خۆشەویست بەم شێوەیە ڕاوێژی ئەمجارەشمان کۆتایی دێ، تاکوو ڕاوێژێکی دیکە ماڵتان ئاوا بێ.
تێبینی: ئەم وتوێژە لەگەڵ بەڕێز عەممار گوڵی ڕۆژنامە نووسی بنکۆڵ و بەرپرسی دێسکی ئێران لە دەزگای ئامارگی ئێوارەی دووشەمە ١٨-ی مانگی مەی ٢٠٢٦ بە ئاوایەکی زیندوو بە ڕێگای پلاتفۆرمی تیمس لە تێلێڤیزیۆنی ستێرک بڵاو کراوەتەوە. دەکرێ ڤیدێئۆی ئەم بەرنامەیە بە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە لە مەکۆی ڕاوێژ لە تۆڕی کۆمەڵیی یوتیوب دا تەماشا بکەن!  
https://youtu.be/a3adILXRKPU?si=lGVrY9IdZiT-qToV






Sunday, May 17, 2026

شەهیدانی هەورامان لە جەڵدیان، داریووش نیکگۆ و هاوڕییانی. وتوێژ لەگەڵ بەڕێز سەدیق بابایی


 وتوێژ ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز سەدیق بابایی نووسەر و چالاکی سیاسی لەمەڕتێکۆشانی داریووش نیک گۆ و هاوڕێیانی لە هەورامان. ئەم بەرنامەیە  لە ڕۆژی دووشەمە ٨-ی دیسامبری ٢٠٢٥ بە شێوەی سەرهێل، ڕاستەوڕاست لە تێلێڤیزۆنی ستێرکەوە بڵاو کراوەتەوە.

حەسەن قازی: بینەرانی خۆشەویست بەخێڕ بێنەوە بۆ بەرنامەیەکی دیکەی ڕاوێژ. لە ڕاوێژی ئەم جارەمان دا باسی سەروبەندێک دەکەین لە خەباتی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە داخەوە لە میدیا دا زۆر زۆر کەم پێی زاندراوە و لەو بارەیەوە زۆر کەم کاری کراوە. ئێمە هیوادارین ئەم بەرنامەیە بە هاوکاری بەڕێز سەدیق بابایی نووسەرو تێکۆشەری سیاسی بتوانێ زەمینەیەک بێ بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو خەباتە و ئەویش ئەو تێکۆشانەیە کە لە  نێوەڕاست ساڵانی١٩٦٠-ی هەتاوی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان یانی لە ناوچەی هەورامان بەڕێوە چوو تاکوو ساڵی ١٩٦٨ یانی هاوکات لەگەڵ ئەو خەباتەی کە لە ناوچەی سەردەشت و بانە و موکریان هەبوو بەردەوام بوو و دیارە ئەو تێکۆشەرانە بەر لەوەی کە دەست بە کردەوەی نیزامی بکەن ڕێکخستنەکەیان کەشف بوو و بە شێوەیەکی زۆر بێ بەزییانە لە زیندانی جەڵدەیان لە مانگی فێڤرییەی ١٩٦٩ ئێعدام کران. ئێمە لەم بەرنامەیە دا لەگەڵ بەڕێز سەدیق بابایی سەبارەت بەو سەردەمە لە مێژووی خەباتی سیاسی گەلی کورد دەدوێین. بەڕێز بابایی زۆر بە خێڕ بێی بۆ ڕاوێژ!


سەدیق بابایی: زۆر زۆر سپاستان دەکەم کاک حەسەن.
قازی: زۆر سپاست دەکەم، زۆر مەمنوون کە دەعوەتی ئێمەت قەبووڵ کرد. دیارە ئەگەر لە ستودۆ بایەی پێوەندیمان هاسانتر دەبوو بەڵام دیسان سپاس بۆ تێکنۆلۆژی دەتوانین پێوەندییەکەمان بەڕێوە بەرین. پێش ئەوەیکە بگەینە بابەتی سەرەکی بەرنامەکەمان پێم خۆشە ئەگەر دەکرێ بە کورتیش بێ باسی پێشینەی خەباتی دژی دەسەڵات و دژی حکوومەتی ناوەندی لەناوچەی هەورامان بکەی چونکوو ئەو ناوچە لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی سنوورییە، واتە سنووری دەولەتیی ئێران و عێڕاقە و ناوچەیەکی تایبەتییە لە هەموو ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا لە ئەدەبیاتی سیاسی دا زۆر کەمتر سەبارەت بە مێژووی سیاسی وێندەرێ زاندراوە کە دەزانین ئەو ناوچەیە هەم تایبەتمەندی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی خۆی هەیە، لە باری زمانییەوە و لەرووی کۆمەڵایەتییەوە. جا ئەگەر دەکرێ بە کورتیش بێ باسی پێشینەی خەباتی سیاسی لەوێ بکەی. فەرموو!
بابایی: کاک حەسەن گیان پێشەکی سپاسی ئێوە دەکەم بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و هاوکات سڵاو دەنێرم بۆ بینەرانی ئەو تێلێڤیزۆنە بەڕێزە کە زەحمەت دەکێشێ لەو پێوەندییەدا کە ڕۆشنگەری یا چرایەک بخاتە سەر خاڵە تاریکەکانی جووڵانەوەی کورد.
پێم خۆشە بە کورتە شێعرێکی یا قەتعە شێعرێکی کاک داریووش دەست پێ بکەم کە فەرموویەتی: " دوست دارم بە رە خلق دلیرانە بمیرم/ همراە پلنگانە "پلنگانە" بمیرم". پەلەنگانە بەرزاییەکە لە نێوان پاوە و ڕەوانسەر لە سێ گۆشەی پاوە- جوانڕۆ – ڕەوانسەر و شوێنێکی بەرز و بڵیندە بۆ داریووش چەند نهێنی تێدایە.
قازی: ببوورە کاک سەدیق، پێش ئەوەی بگەینە خەباتی ئەو تێکۆشەرانەی کە ئاویتەی خەبات و ناوی کاک داریووش نیکوو بووە پێم خۆشە باسی زەمینەیەکی مێژوویی خەباتی سیاسی بکەی لە هەورامان.

بابایی: مەبەستی منیش هەر ئەوەیە بە ناوی کاک داریووشەوە دەست پێ بکەم  و بۆ ئەو شێعرەی کوتووە. وەکوو عەرزم کردن پەلەنگانە ناوچەیەکە لە شێعرەکەی کاک داریووش دا یا لە ڕاستیدا مەبەستی ئەوە بووە کە چەند نیشانە بپێکێ. پەڵەنگ و پەڵەنگانە جۆرێک ئاماژەیەکە بە ڕابردووی ئەم مەڵبەندە وەکوو ئەمن لە " مێژووی قازی" دا خوێندوومەتەوە، مەلا عەبدوڵای قازی کە تاریخی یەک هەزار ساڵەی هەورامانی نووسیوە ئەو بەرەنگارییە بەرەنگارییەکی یەکجار دوور و درێژە و یەک هەزار ساڵ لەوێ لە تاریخی قازی دا دەستنیشان کراوە کە لەبەهمەن کوڕی بەهلووە دەست پێ دەکا تا جەعفەر سوڵتان. ئەوانە بە ناو و بە موشەخەسات یەک هەزارساڵ دەسەڵاتی خۆجێیی و خۆماڵیان لە مەنتەقەی هەورامان و جوانڕۆ و ڕەوانسەر و ئەوانە دا هەبوە. ئەوە لە سەرچەمەی شێعرەکە پێم وایە مەبەستی کاک داریووش ئەوە بوە بگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕابردوە کە پڕ وچڕە لە خەبات و تێکۆشان لە پێناوی سەربەخۆیی و ئامانجی لە ڕاستیدا باشتر ژیانی خەڵکەکە.
هەورامان و جوانڕۆ و ڕەوانسەر وەکوو ئەمن بزانم تا سەردەمی شۆڕشی ئیسلامی ٧٥٠ گوندی هەبوو، ئەو ٧٥٠ گوندە بە پێی ئەو مەئموورییەتەی من دوای ئەوە بووم بە کارمەندی فەرهەنگ و هونەر و  هەم بوو بە مەئموورییەت دەگەڕام بە ڕاستی لەوپەڕی دواکەوتوویی دا بوون. بۆ وێنە ئەمن ئیشارەیەک دەکەم بە مەنتەقەی سەلاس و باوەجانی  کە کاک داریووشی نیکوو سەرەتا لەوێ مامۆستا بوە. کە چووم بۆ مەدرەسەیەک بۆ ئەوە فیلمێک کە ژیان و بەسەرهاتی کوردی نیشان دەدا لەو سەردەمە دا دروست کرا بوو لە فەرهەنگ و هونەر، کوردێک لە ژیان دا تا مردن هیچ ساڵۆنێک نەبوو ناچار چووینە مەدرەسە کە چاوم لێکرد مەدرەسەکە باوەڕ بفەرموون مرۆڤ تا قاپوورەی لە خاک دا دەچەقی یانی ئەوەندە دواکەوتوو و ئیبتیدائی بوو. بە ناچار ئەمن چووم لە مەزرایەک فیلمەکەم بە خەڵک نیشان دا. ئەوە وەزعییەتی ئەو سەردەمە بوو لە مەنتەقەکە.
تازە دوای ئەوە ڕەزا شا هاتە سەرکار و بۆخۆتان دەزانن لەشکەر کەشی کرد بۆ مەنتەقەی هەورامان و جۆانڕۆ و ژاندارمەی موستەقەر کرد کە ئەمن لە ڕۆمانێک دا بە ناوی " هاڵ" ئەوەم تەشریح کردوە، چ ئیفتیزاحاتێکیان خولقاند. باشم لە بیرە لە ساڵی ١٣٣٤ [-ی هەتاوی] فەرمان درابوو بە مەدرەسەکان دەبێ ئێمە کۆت و شەڵوار لە بەر بکەین، کە چەند ڕۆژ پێش ئەوە شەڵوارێک و کراسێکیان بە ئێمە دابوو لە مەدرەسە وەکوو دیاری. بەیانی کە هەستام تەماشام کرد کراسەکەم کراوە بە بەرگە سەنیر و شەڵوارەکەش هەر وەها کراوەبە شتێکی تر. دوایە چوومە مەدرەسە تەنیا یەک کەس ئەو لیباسەی دەبەر کرد بوو کە منداڵەکانی مەدرەسە گرتیان و لێباسەکەیان لەبەر داکەند و شڕو شیتاڵیان کرد یانی لە ڕاستیدا منداڵەکە بە ڕووتی دەستی کرد بە گریان و چوو بۆ دەفتەری مەدرەسەکە.
ئەوە لایەک، لایەکی تر هەر لەو سەردەمە دا حکوومەتی پەهلەوی بە لەشکرێکی زۆرەوە لە سنەوە، کرماشانەوە هێرشیان کردە سەر جوانڕۆ. هەموو خەڵکی مەنتەقەکە لە بیریانە چۆن  " کەیکاوس بەگ" ئازایانە بەرەنگاری دەکرد کە بە دەستڕێژی تەییارەی حکوومەتی پەهلەوی شەهید کرا. ئەوە کورتەیەکە لەو واقعییەتانە تا دەگەینە ئەو کێشمان کێشە لە نێوان حکوومەتی مەرکەزی و موسەدیق دا پێش هات کە ئێوە شارەزان.
بەگزادەکانی هەورامان تەنیا محەمەدئەمین بەگ و حوسێن بەگی جوانڕۆ دژایەتی موسەدیقیان کرد کە ئەوە بوە هۆی ئەوە لە لای حکوومەتی شا بڕێک وەجهەی پەیدا کرد و لە ڕاستیدا ئیستیقباڵیان لێ کرد و بۆ ئەوە کە پاداشی بدەنەوە پلەی سەرگوردی ئیفتیخارییان پێ دا. ئەو هەلومەرچە بوو بە باعیسی بڕێک لە خۆبایی بوونی محەمەد ئەمین بەگ و هەندێک هەڵسوکەوتی گۆیا بە قەولی کەسایەتییەکانی پاوە ناڕەوای لەگەڵ خەڵک و دابەشکردنی هێندێک باغ و باغات بە جێی هێنابوو. کە بوو بە باعیسی ئەوە کە خەڵکی پاوە و دانیشتوانی پاوە لە کرماشان کە کۆمەڵێکی زۆرن لە کرماشان تەحەسونیان کرد و نامەی ناڕەزایەتییان بۆ دەم و دەزگای ئێران نارد. ئاکام بوو بە ئەوە کە تەنگ بە محەمەدئەمین بەگ هەڵچندرا و ناچار چوو بۆ عێڕاق.
وە ئەوە سەرەتایەک بوو کە دواتر لە عێڕاق سێ کودەتا دەستی پێکرد و لە جەرەیانی کودەتاکان دا، ئاخرینەکەیان کە عەبدوسەلام عارف بوو ئەگەر ئیشتیباهنەکەم و لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی ئەوان پەیمانی بەغدایان ئیمزا کرد. دوای ئیمزا کردنی پەیمانی بەغدا. ... کوردەکانی عێڕاق کە مەلا مستەفاش گەڕابۆوە وە لە وتوێژدا سەرکەوتوو نەبوون هەڵچندرا و دیسان دژایەتی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی هەم لە عێڕاق و هەم لە ئێران پەرەی سەند.
دەسەڵاتی پەهلەوی لە بەغدا کاردارەکەیان پێوەندی دەگرێ لەگەڵ حەمەدەمین بەگ و تەشویقی دەکا بگەڕێتەوە بۆ ئێران بۆ ئەوە بە ئەهدافی خۆیان بگەن و لەو کێشە دا ئەوان بتوانن خەباتی کورد خونسا بکەنەوە.

قازی: لێرە پرسیارێکم بۆ هاتووە پێشێ، پرسیارەکەش ئەوەیە کە جەنابت لێرە ئێشارە دەکەی بەو دژایەتی و ئەو  موقابەلەیەی کە جوانڕۆییەکان کردیان لە هەمبەر حکوومەتی شا لە ساڵانی ١٩٥٠ کاندا. مەبەستت ئەوەیە وا نییە؟
بابایی: بەڵێ بەلێ، ١٣٣٤ (-ی هەتاوی) ئەوەی کە ئەمن لە بیرم بێ. لە ئاکامدا محەمەدئەمن بەگ هاتەوە ئێران و لە ژێر چاوەدیڕی ساواک لە کرماشان موستەقەر کرا. ئەو لە ڕوانگەی خۆیەوە بە هومێدی ئەوە بوو دیسان  سەر لەنوێ دەست بکا بە خەباتێکی بەرین بۆ ئەوە مەنتەقەکە بخاتەوە ژێر دەسەڵاتی خۆی.
لێرە با کەوانەیەک بکەمەوە کاک حەسەن هەر چەند ئەو ناڕەزایەتییەی بە نیسبەتی ئەو سەردەمەی کە حەمەدەمین بەگ یا سەرگورد لهۆنی دەسەڵاتدا بوو لە پاوە هەبوو بەڵام وەکوو واقیع ئەگەر موقایەسەی بکەین لەگەڵ دەسەڵاتداری پەهلەوی و لەگەڵ دەسەڵاتداری بڵێین ئێستای کۆماری ئیسلامی لە ڕاستیدا دەتوانم بڵێم ئەوان هەزار سەروگەردنیان لە دەسەڵاتەکانی ئێستا و ڕابردووی پەهلەویش بۆ خزمەت کردنی بەخەڵک یا هەر نەبێ بۆ ئیحتێرام گرتنی سەرجەمی خەڵک، سەرەڕای ئەو کەموکووڕییە وردانەش کە دەبێ، هەبوو. ئەسڵەن موقایەسە ناکرێن لەگەڵ دەسەڵاتێک کە لە تاران هەبوو یا لە بەغدا هەبوو یا لە تورکییە هەبوو، وەکوو تێبینی عەرز دەکەم.


قازی:  زۆر باشە ئێستا با بگەینە سەر بابەتی سەرەکیمان، دیارە دەبێ بە دیقەت هەمووی باس بکەین، لەوە ڕا دەست پێ بکەین کە ئەو شەش شەهیدە دوایە دەگەینە سەر ئامانجیان، بەڵام لەباری شەخسییەتییەوە ئەگەر بیان ناسێنی وابزانم کە بەڕێزت بۆ خۆت شاگردی داریووشی نیک گۆ بووی لە شاری پاوە، چونکە دیارە ئەو مامۆستا بووە لەوێ کاری کردووە، یەک یەک ئەگەر بکرێ لەسەرئەوانە قسە بکەین، دیارە دەبێ کات هەبێ لەسەر هەموویان قسە بکەی لە پێشدا لە سەر شەهید داریووشی نیک گۆ ڕا دەست پێ بکەین کە خەڵکی کوێ بووە چی کردووە، چەندی خوێندووە و زانیاری ئەوتۆ و ئەو تەجروبەی شەخسی کە بەڕێزت لەگەڵی هەت بووە وەک ئەوەی کە لە دەبیرستان لە پاوە شاگردی بووی.
بابایی: کاک داریووش کە معەلیمی من بوو یادی بەخێر، ١٤-ی بەهمەنی ١٣١٥ [-ی هەتاوی]  لە کرماشان لە دایک دەبێ. لە سەردەمێک دا کە جەرەیانی ئاڵۆزی نێو خۆیی لە ئێران ڕوو دەدات و برایەکی بە ناوی ئەحمەد لەو پێوەندییە دا دەگیردرێ و دەیخەنە ژێر شکەنجە و تووشی وەزعییەتێکی دەکەن کە لە ڕاستیدا تێک دەچێ دوای ماوەیەک کە ئازادی دەکەن ئیتر نابێتەوە ئەو ئینسانەی جاران.
ئەوە لە کولییەتی خۆیدا لە سەر ڕووحییەتی ناسک و ئینقیلابی کاک داریووش تەئسیر دەکا و لەو سەردەمەوە بەرە بەرە دەکێشرێتە خەتی دژایەتی لەگەڵ دەسەڵاتداری ملهوڕی پەهلەوێ تا ئەو جێگا کە لە هەموو بوارێک دا کاک داریووش حەوڵ دەدات خۆی پێ بگەیێنێ. لە باری وەرزشییەوە دەبێتە فووتباڵیستێکی ناسراوی کرماشان، لە باری خوێندەوارییەوە خۆی پێ دەگەیێنێ بە شکڵێک کە دەتوانی نێو هاوسین و ساڵەکانی دا سەروگەردەنێکی هەبێ و حەول دەدا لەو  پێناوە دا خۆی ئامادە بکات بۆ بەرەنگارییەکی سیستماتێکی خاوەن ئیدێئۆلۆژی بۆ ئەوە ئەو مەرگەساتە لە سەر خەڵکی وڵاتەکەی بە گشتی کەم بکاتەوە. کاک داریووش دەچێتە سەربازی حەتتا لەوێش حازر نابێ بە قسەی فەرماندەرانی نیزامی بکا کە دەیان کوت " ارتش چرا ندارد " و لەگەڵ ئەوە حەتتا بەرەنگاریان دەبێ کە لەوێش تووشی جوورێک ئەزییەت وئازار دەبێ. دوای ئەوە بە دەرەجەی ئەفسەری دەبێتە سپاهی دەینێرن بۆ مەنتەقەی سەلاسی باوەجانی. لە مەنتەقەی سەلاسی باوەجانی کاک داریووش بە شێوازێک ڕەفتار دەکا کە دەبێتە بەشێک لە ئەندامی هەر بنەماڵەیەکی ئەو مەنتەقە فەقیر و هەژارە کە تا ئێستا کەسیان نەدیوە وەکوو داریووش مێهرەبان، لە خۆ بردوو و دڵسۆز و حەتتا پارەی مەعاشی معەلیمییەکەشی بۆ ئەوان خەرج بکا.
ئەوە دەتوانێ جێگە و پێگەی کاک داریووش لە نێو خەڵکەکە لە لایەک بەرێتە سەر و لە لایەکی تریش کاک داریووش  بە دەرد و مەرگی ئەو خەڵکە زیاتر ئاشنا بکا و کاک
داریووش بەرەو ئەوە دەکێشرێ کە ئاوڕ بداتەوە سەر ڕابردوو و مێژووی ئەم مەڵبەندە. دوای ئەوە بەوە ئەگات کە ئەو مەڵبەندە ڕابردوویەکی شۆڕشگێڕانە و مافخوازانەی هەیە  ئەوێ بە مناسب ئەزانێ بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی.
قازی: پێم خۆشە باسی تەجروبەی شەخسی خۆت بکەی یانی وەختێک کە معەلیمی ئێوە بوو، معەلیمی چ بوو، چ ماوەیەک معەلیمی ئێوە بوو، ئێوە لە کلاسی چەندی دەبیرستان بوون لە پاوە؟ دوایە دەگەینە سەر ئامانجەکانیان.

بابایی:  پاش ئەوەی ئەو لە مەنتەقەی سەلاسی باوەجانی دەورەی سپاهی تەواو دەبێ وەکوو معەلیم دەینێرن بۆ پاوە لە دەبیرستانی محەمەد ڕەزاشای پەهلەوی پاوە کە ئەو دەم ئەمن کلاسی ٧ و ٨ و ئەوانە بووم  کاک داریووش بوو بە مامۆستای ئێمە. کاک داریووش ئەگەر لە ڕاستیدا بمەوێ پوخت و کورت بڵێم  مامۆستای ئێمە نەبوو، برا گەورەی ئێمە بوو، بابمان بوو هەموو کەسێکمان بوو. لەبیرمە کاک داریووش بە هەموو شێوازێک دەیهەویست ئێمە پێ بگەین تا بتوانین خزمەت بە بنەماڵە فەقیرەکانمان بکەین. لە بیرمە دەیکوت لەسەر کلاس
" بابایی بخوانە، نەخوانە قبولە". یانی ئەسڵەن نومرە مەعنای نەبوو بۆی. پێگەیاندنی ئێمە چون دەیزانی لەو سیستمە دا ئەوە هەموو فڕوفیشاڵە فێر بوونی ئەو شتانەی کە ئەوان بە  ئێمەیان دەگوت بەڵکوو حەولی ئەوە بوو  کە ئێمە دەستمان بگا بە پاروە نانێک بتوانین یارمەتی بنەماڵەکەمان بکەین.
جارێک لە بیرمە بە هەم کلاسییەکان، منیش وتی وەرن با ئەمن نمایشنامەیەکم هەیە پیادەی بکەین. لە بیرمە ناوی نمایشنامەکەی " عۆقتیلە مووزی قەبلە ئەنیووزی" ئەوە ئەو دەقەی بوو کە کاک داریووش بە ئێمەی گوت و حیکایەتەکە کرێکارێک بوو کە ژنەکەی حامیلە بوو و دەبوایە ئەو حەول بدا بۆ ئەوەی ڕزقی بۆ پەیدا بکات کە بەداخەوە پێم وایە ساواک بەرگری کردبوو لە دابەزاندنی ئەو نمایشنامەیە. کاک داریووش حەولی دەدا ئێمە وەرزشکارێکی باش بین، حەولی دەدا ئەو دەرسانەی کە پێویستە بۆ ئێمە نۆ دواڕۆژمان لەسەر واقعییەتی ژیانی ئێمە و لەسەر واقعییەتی داهاتووی وڵاتەکەمان فێری بین ئەوە بوو لە هیچ کۆششێک درێغی نە دەکرد. کاک داریووش تەمەنێکی ئاوای نەبوو، ئەو دەمە ئەمن لەبیرمە تەمەنی حدوودی سی و وردەیەک بوو، سی و دوو یا سی و سێ ساڵ، بەڵام قیافەی وا لێک چڕژا بوو، ئەوەندە لەخەم و لە فکر و لە بیری ئاڵۆز دا بوو کە ئینسان ئەگەر چاوی لێدەکرد پێی وابوو پەنجا ساڵیەتی. ئەو ئینسانە ئە بەو شکڵە لەگەڵ ئێمە دەجووڵایەوە بۆ من هیچ کاتێک فەرامۆش ناکرێ و هەر بۆیەش کە هاتمە دەرێ ئەوەڵین کارێک کە توانیم بکەم  کورتەکەم لە سەر ژیانی کاک داریووش و هاوڕێیانی نووسی.
قازی: زۆر باشە ئێستا بگەینە سەر شەهیدێکی دیکە کە ئەویش لە جەڵدیان لە ساڵی ١٣٤٨-ی هەتاوی لەگەڵ پێنج شەهیدی دیکە کووژرا ، واتە ئەو شەش شەهیدی کە یەک یەک باسیان دەکەین ئەویش حەمە جافری کەریمیان ە کە وا بزانم خەڵکی گوندێک بووە بە نێوی دزاوەر و ئەویش لە دێی نوریاو مامۆستا بووە. لە مەڕ ژیانی وی چ دەزانین؟ وینەکەشیمان نیشان دا.

بابایی: بەڵێ ڕاستە. جەنابی کەریمیان مامۆستایەک بوو کە لە نووریاو معەلیم بوو و هەر لە نووریاویش دەستگیر کرا. لە نووریاویش گرتیان. بنەماڵەیەکی فەقیری هەبوو، برایەکی تری هەبوو بە ناوی حەمە یۆسۆ کە ئەویش هەر لەو جەریانە دا [تێکۆشانی نیک گۆ و هاوڕییانی] گیرا ماوەی زیندانەکەی زۆر نەبوو، دوایی وا بزانم بوو بە ئەندامی حیزبی توودەش کە لە بیرمە لە سەرەتای شۆڕش دا [ شۆڕشی ڕووخاندنی رێژیمی پاشایەتی لە ئێران] برایەکەی لە پاوە هێندێک تەڕەفداری جەنابی موفتی زادە کە مەکتەبی قورئانیان دانابوو تەبلیغیان دەکرد ئەو خەڵکانە بەشێکیان  کۆمۆنیست و کافرن بۆیە لە بیرمە دەروێشیان وەڕێ خستن دەروێشەکان هاتن لە مەیدانی پاوە کۆ بوونەوە بە تووڕەیی کە ئێرە مەنتقەیەکی موسوڵمان نشینە و نابێ کۆمۆنیستان ڕێگایان هەبێ و تێنان هێنا بۆ ...
قازی: لە سەر خودی حەمە جەعفەری کەریمیان چ دەزانی زیاتر، نەک ئەوەی کە براکەی چی کردووە، یانی هەر ئەوەندە کە لەو دێیە مامۆستا بووە. یەکێک لەو کەسانەی کە لە نزیکەوە ناسیویەتی باسی ئەوە دەکا ڕۆژێک کە لە نووریاو بووە و وەرزی زستان بووە دیویەتی لە ماڵێک کە دراوسێی ئەو شوێنە بووە کە ئەوی لێ بووە حەمە جافر و چەند کەسێک کە لە لای بوون خەرێکی دابەشکردنی شیرینی و شۆکۆڵات بوون لە ناو خەڵک و دوایە گوتوویانە  ئەوە بە موناسەبەتی سەرکەوتنی ڤییێتنامییەکانە، دیارە ئەوانیش لەو بارەوە شتیان نەزانیوە. ئەگەر لە سەر ژیانی کەریمیان زانیاری زیاترت هەیە فەرموو دەنا دەگەینە سەر کەسەکانی دیکە.
بابایی: لە پێوەندی حەمەیۆسۆی براکەی دا دەمەویست بێمە سەر ئەو قەناعەتە ئەویش تەئسیری لە براکەی گرتبوو کە ببوو بە توودەیی ئەوانە لە ڕاستیدا کەسانێکی خاوەن زانست و ئەهلی موتالەعە و ئەهلی زانست لە سەر وڵاتانی پێشکەوتوو و شۆڕشەکانی جەهان بوون بۆیە کەریمیان بۆخۆی کەسێک بوو کە توانیبووی ببێ بە مامۆستاش بۆ براکەی، نەتەنیا هەر قوتابییەکانی خۆی.

قازی: شەهیدی سێهەم ناوی حاجی نیازی لهۆنی یە کە تەمەنی لە شەش شەهیدەکەی تر زیاتر بووە و وابزانم لە بەگزادەکانی لهۆن بووە، کوڕی کەسێک بووە بە نێوی حەسەن بەگ، بەداخەوە لەو شتانەی من دیتوومە زانیارییەکی زۆر لەسەر ژیانی نییە. ئایا ناوی حاجی بەشێکە لە ناوەکەی یان لەبەر ئەوەی چووەتە زیارەتی حەج ئاوایان بانگ کردووە؟
بابایی:  لەسەر یەک بەگزادەکان هەموو باوەریان بە ئیسلام بوو، نەسلە کۆنەکەیان و لەگەڵ شێخەکان خزمایەتییان هەبوو و نێوانیان گەرم و گوڕ بوو. بۆیە حاجی نیازی یەکێک لەو کەسایەتییە موحتەڕەمانە بوو  کە ئەویش هەر لە پاوە دەستگیر کرا و زۆر ئاساییە لە بنەماڵەیەکی ناسراوی هەورامان بوون بەگزادەکانی هەورامان کە پێشتر عەرزم کردن ڕابردوویەکی دوورو درێژیان هەیە  و حاجی نیازیش یەکێک لەو کەسایەتییانە بوو کە سەڕەڕای ئەوەی ماڵ و موڵکێکی زۆریان نەبوو بەزەحمەت دەیانتوانی ژیانی خۆیان دابین بکەن بەڵام حەولیان دەدا کە لە ڕێی ئامانجی هاوبەشی خەڵکەکە بە ئاسوودەیی وێگرا کارێک بکەن کە بتوانن بژین.
قازی: کەسێکی دیکەش هەر لە لهۆنییەکان بووە بەهمەن بەگی لهۆنی
بابایی: بەهمەن بەگی لهۆنی کەسایەتییەکی یەکجار نەجیب و موحتەڕەم  بوە. خەڵکی پاوە بوو هەر لە پاوەش دەستگیر کرا و کوڕی حەمە ڕەشید بەگی جەعفەر سوڵتان بوو کە پێش ئەوە، پێش حەمەدەمین بەگ  بابی حاکمی پاوە بوو. ئەویش تەنیا کەمێک زەمین و زاریان هەبوو دەنا مەنبەعی داهاتێکی تریان نەبوو، بەڵام لەگەڵ ئەوە لە ناو خەڵکدا زۆر زۆر خۆشەویست بوو، بە پێی ئەوە بابیشی ئینسانێکی ناوداری مەنتەقەکە بوو.

قازی: شەهیدی پێنجەمیش کاک عەتائوڵای پەیاب بووە کە خەڵکی نووریاو بووە و سەر بە وەڵەدبەگییەکان و لە نووریاو دووکانی هەبووە لەسەر وی چ دەزانی؟
بابایی: ئەویش بابێکی یەکجار فەقیری هەبوو خەڵکی نووریاو بوو ڕاست دەفەرمووی. مەعیشەتی ئەوان لە ڕێگایەکی یەکجار پڕ زەحمەت وەکوو دووکانداری، وەکوو وردە فرۆشی و شتی ئاوا بەڕێوە دەچوو کە بە ڕاستی ئەوە  بە جوورێک پاڵی پێوە نابوون کە فکر بکەنەوە لەو بەسەرهاتەی کە هەیانە.
قازی: شەهیدی شەشەمیش کەسێک بووە بە ناوی مەجید نوورایی کاسبکارێک بووە و بە پێی قسەی کاک حەمەی وەلەدبەگی لەبەرنامەی تاراوگە کە کاک سیاوەش گۆدەرزی لە تێلێڤیزیۆنی ئاریەن پێشکێشی دەکا ئەو هاتوچۆی باشووری کوردستانی کردووە و کاک حەمەی وەلدبەگی بۆخۆی لە نووریاو شاهیدی گیرانی مەجید نوورایی بووە کاتێک ژاندارم هاتوون و گرتوویانە.
ئەو شەش شەهیدە لە  مانگی دووی ساڵی ١٩٦٩-ی زایینی لە پادگانی  جەڵدیان تیرەباران کراون یانی تەقریبەن ساڵێک دوای شکانی بزووتنەوەی ٤٦-٤٧ی کۆمیتەی شۆڕشگێری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان لە موکریان و لە سەردەشت و بانە.
بابایی: نوورایی بە مەجید مەجیدیش باس کراوە بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی بزووتنەوەکە بووە و دوو جار  چووەتە میسر، دووجار ناردوویانە بۆ میسر لە ڕێگای عێڕاقەوە تەیموور بەختیار هاوکاری کردوون.
قازی: بەڵام ئەوە زۆر گرینگە لە بیرمان بێ تەیموور بەختیار لە دامەزرێنەرانی ساواک بووە و لە مێژووی سیاسی دا هەر چەند دواتر دژی رێژیمی شاش چالاکی کرد بێ، کەسێکی خۆش نێو نییە و نابێ بزووتنەوەی داریووش نیک گوو و هاوڕێیانی ببەستڕێتەوە بە تەیمووری بەختیار چونکە ئێستا تەواوی سەنەد و بەڵگەی لەمەڕ پێوەندییەکانی بەختیار چ لەگەڵ دەرەوە و چ لەگەڵ عەشاییری بەختیاری و عەشاییری ناوچەی کوردستان بە دەستەوەن، وەک ئێوەش بە دروستی باستان کرد پێوەندی هەبوە لەگەڵ چەند ڕەئیس عەشیرەتێک ئەوە ڕاستە، تەنانەت ئەوانەی کە دەرەجەی ئیفتیخاری ئەڕتەشییان هەبووە و لە ڕابردوو دا ناسیاوییان هەبوە لەگەڵ بەختیار و تەنانەت داود بەگی ئیناخی کە ئەویش دەرەجەی ئیفتیخاری ئەڕتەشی هەبووە لە بەرنامەی تاراوگە دا بەڕێز فەیسەڵ ئێراندۆست باس دەکا کە بەختیار نامەی نووسیوە بۆ داود بەگ، بەڵام بە باوەڕی من نێهزەتی نیکگۆ و ئەوانە نابێ ببەسترێتەوە بە حەولەکانی تەیمووری بەختیار.  ئێستا ئەگەر لێرە ڕابوەستین بگەینە پرسیارێکی دی چونکوو لەمەڕ ئامانجی ئەو بزووتنەوەیە،بەداخەوە لەسەر ئەو بزووتنەوەیە نووسراو و لێکۆڵینەوە زۆر کەمە. ئەوەندەی ئێوە لێی تێ گەیشتبن ئامانجی ئەو بزووتنەوەیە بە دەرەجەی یەکەم چ بووە و شێوەی کار و چالاکیان چۆن بووە؟ ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان بەدەستەوە نییە  لەمەڕ پێوەندی ئەو بزووتنەوەیە لەگەڵ بزووتنەوەی ٤٦-٤٧ لە مەنتەقەیەکی دیکەی کوردستان. بە ئەفواهی قسە دەکرێ بەڵام وەکوو بەڵگە هیچمان بەدەستەوە نییە. بەڕێزت ئەوە چۆن لێک دەدەیەوە؟
بابایی: ئەمن با بەکورتی ئیشاڕەیەک بەو مەتڵەبەی پێشوو بکەم. تەیموور بەختیار وەک بۆخۆت دەزانی حەولی دەدا لە ڕێگای عەشاییرەوە بە ئامانجی خۆی بگا و بەگزادەکانیش بەشێک لە عەشاییر بوون بۆیە ئەو هاتە تەوێڵە لە باغەکانی تەوێڵە نامەی نارد بۆ سەرگورد لهۆنی کە درا بە نەفەرێک خەڵکی نۆسوود بردی نامەکەی لە کرماشان دا بە خێزانی وریا بەگ کە ساواک کۆپی هەڵگرتبوو لەوە.
قازی: بەڵێ ڕاستە ئەوە سەنەدەکەی هەیە
بابایی: ئەوە لایەک، لایەکی تریش وەکوو واقیع ئەو جەرەیانە بە شێوازێک لەو مەقتەعە دا، کۆمیتەی ئینقیلابی حیزبی توودە کە دوایی ئینشیعابیان کرد و بۆخۆت لەو بارەیەوە لە من شارەزاتری
قازی: سازمانی ئینقیلابی حیزبی توودەی ئێران لە بەڵگە و سەنەدی خۆی دا، ئەوەی کە بەدەستەوەیە، ئەوەی کە نووسراوە کەمترین ئیشاڕەیەکی بەوە نەکردووە کە لە ناوچەی پاوە و کرماشان پێوەندی لەگەڵ کوردەکان هەبووبێ. هیچ باسی ئەو مەسەلەیە نەکراوە. ئەو پێوەندییەی ئەوان باسیان کردووە.
بابایی: ئاساییە.
قازی: نا ئاسایی نییە چونکە بە دوور و درێژی باسی ئەو پێوەندییانەیان کردووە کە لەگەڵ بزووتنەوەی کورد و تێکۆشەرانی کورد لە ڕۆژهەڵات و باشوور بوویانە تەنانەت کتێبێکی زۆر مەزن کە زیاتر لە ٦٠٠ لاپەڕەیە  لە مەر پێوەندی سازمانی ئینقیلابی و بزووتنەوەی کوردستان هەم لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هەم لە باشووری کوردستان دەرچووە. بەڵام لە پێوەندی لەگەڵ حەڕەکەتی کورد لە باشووری کوردستان، جگە لە تەک نامدارەکان نەبێ لە هەڵەبجە، لەمەڕ هەورامان و کرماشان هیچمان بەدەستەوە نییە. هیچ، فەرموو.
بابایی: ئەوە ڕاستە نە ساواک دوایی مەدڕەکی بەدەستەوە داوە و نەک حیزبی توودەش پێشتر مەدڕەکی ئاوا ڕوونکارانەی بەدەستەوە داوە. بەڵام ئێوە لەمن باشتر دەزانن لە عێڕاق کوروشی لاشایی کە لەوێ بوو ئەو حەتتا مامۆستای جەلال تاڵەبانی بوو کلاسی بۆ دانا بوو.
قازی: کاکە سەدیق، با تێکەڵی نەکەین من باسی ئەو پێوەندییەم کرد. سازمانی ئینقیلابی پێوەندی هەبووە لەگەڵ کوردستانی ئێران لەگەڵ سمایلی شەڕیفزادە، سولەیمانی موعینی و هتد، کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران و هەر وەها لەگەڵ مەکتەبی سیاسی پارتیی دێمۆکڕاتی کوردستان و هاتوونە بەکرەجۆ و هەڵەبجە لەوێ کاریان کردووە. بەڵام لە نووسینەکانیان دا هیچ باسی ئەوە نییە پێوەندیان هەبووبێ لەگەڵ داریووشی نیکگۆ وهاوڕێیانی.
بابایی: ئەمن تەنیا بەرداشتی خۆم عەرز دەکەم، کاک داریووش موحتەمەلەن تەئسیرپەزیری بوە لەو جەرەتانانە، حەتتا لە حەڕەکەتی شەریفزادە ئەو ناتوانێ بێ ئاگا بووبێ.
قازی: با ئاوا پرسیار بکەم ئەوان لە باری پراکتیکییەوە دژی نەداری و حەول دان بۆ تەبایی و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی چییان کردووە لە ناوچە و بەرنامەیان چ بووە؟
بابایی: لە مەنتەقەی " سەلاسی باوەجانی " بۆ نموونە قەڵخانییەکان لەگەڵ یارسانییەکان عەشاییری ئەوێ کێشەیەکی گەورەیان بوە ٧٠ نەفەریان لەیەک کوشتوە، کاک داریوش لە حەولێکی بێ وچانی شەو و ڕۆژی دا بە هاتوچۆیەکی یەکجار سەبوورانە ئەو کێشە گەورەیەی کە ساڵەهایە لەیەکتریان کوشتوە چارەسەر دەکا. یانی کاک داریووش بەو کارانەی کە کردوویەتی توانیویەتی متمانەی خەڵکی کۆ بکاتەوە. نەقڵە هاوسپاهییەکی کاک داریووش دەیگێڕێتەوە دەڵێ ئەگەر کاک داریووش دەچوو بۆ دێیەک خەڵکی وڵاغێکیان لەگەڵ خست لەگەڵ منداڵێک کە سواری وڵاغەکە بێ کە منداڵەکە دەگەڕێتەوە بابی منداڵەکە لێی دەپرسێ دەڵێ ڕۆڵە وەرە ماندووی دا نیشە، دەڵێ نەوەڵا هیچ ماندوو نەبووم دەڵێ بۆ دەڵێ هەر لە دێ وەدەر کەوتن کاک داریووش دابەزی و ئەمنی سواری وڵاغەکە کرد، دوای ئەوە دەڵێ باشە ئەی ئەوە چییە پێتە دەڵێ ئەوانەیە هەموو ئەو وەساییلانەی بۆ من کڕیوە بۆ ماڵەوە لە خۆراکی و لە هەموو شتێک کوتوویە بیبەوە بۆ ماڵی خۆتان. ئەوە ئەو شێوە کردارانەیە کە ئەمن  لەبەر ئەوەی بەرنامەکە درێژ نەبێتەوە نەمویست بچمە ئەو قۆناغە هەر سەربەستە ئیشاڕەم پێ کرد.
قازی: ئی وەکی دیکە، کارەکەیان لە باری تەشکیلاتییەوە هەر ئۆرگانیزە کردنی خەڵک بووە وانییە؟ باسی ئەوەت کرد کە کاک مەجید نوورایی سەفەری میسری کردووە بۆ ئەوە هیچ بەڵگەی نووسراومان بەدەستەوەیە، یا چۆناوچۆنە؟  
بابایی: بەداخەوە ئەمن زۆر زۆر حەولم دا، ئەوەی کە مەڕبووت بە حکوومەتی پەهلەوی وای لێکردوە کە شتەکە ناداتە دەر تەنانەت بە پارەش. ئەمن لە شوێنێک حەولم دا بەڵام ئەویش هەر سەری نەگرت. ئەوان نایانەوێ زانیاری لەو پێوەندییە دا بدەن. تەنانەت لە پیڕانشاریش، خۆ خەڵک چوونەتە پیرانشار هاتووچۆیان کردوە بەڵام  لە وێش هێچ شتێک وەدەر نەکەوتوە. تەنیا یەک عەکس، عەکەکەشم بۆ ناردن لە بەندی ورمێ لەگەڵ پۆلێک بەندی حیزبی دێمۆکڕات زیندانی نێشان دەدرێ، زۆراو بەگیش کە یەکێک لە گیراوەکان بوە ئەوە وێنەکەی لەوێ هەیە. دەنا هیچی تر نەجمهووری ئیسلامی ونەلایەنێکی تر نەی درکاندوە.
قازی: ئەو جار با باسی گیرانەکەیان بکەین. وا دەردەکەوێ ئامانجیان ئەوە بووە دەست بە ڕاپەرێنێکی چەکدارانە بکەن بەڵام پێش ئەوەی ئەو کارە بکرێ هەموو شتەکەیان کەشف دەکرێ، یەک بە یەک دەگیرێن هەم لە کرماشان و هەم لە نووریاو و هەم لە هەموو مەنتەقە، و هێندێک حکومی ئێعدامیان بۆ دەر دەکرێ، خەڵکی دیکەشیان لەگەڵ دەگیرێ وابزانم داود بەگی ئیناخی ش بۆ ماوەیەک دەگیرێ. گەلۆ باسی ئەوە ناکرێ کە سەبەبی کەشف بوونیان چۆن بووە؟
بابایی:  بەڵێ ڕاستە، ٩ مانگێک لەگەڵ وریا کوڕی سەرگورد لهۆنی گیران. داود بەگ لەو کەسایەتیە ناسراوانەی خەڵکی مەنتەقەکەیە ئەویش پێوندی لەگەڵیان ببوو لە سەرەتا وەکوو ئازمایشی  لەگەڵ کوڕی سەرگورد لهۆنی وەرگیران بەڵام دوایی ئەوانە بەپێی متمانەیەک کە بە یەکتر هەیان بوو بوو بە یەکێک لە پێیەکان بەڵام  ئەوانە لە سەرجەمی خۆیدا بەشێکیان لەبەر ئەوەی تەمەنیان  زۆر بوو حوکمەکەیان کەم کراوە. لە ئەبەدەوە کرا بە دەساڵ یا کەمتر  و دوایی بەشێکیان لە سەردەمی ئینقیلاب دا ئازاد بوون.
قازی: چلۆنایەتی کەشف بوونیان بۆ مەئموورینی دەوڵەتی و بۆ ساواک چۆن باس دەکرێ؟ ئایا لە نێو خۆیانەوە کەس خەیانەتی پێ کرد بوون یا هەر بە تەسادوف کەشف کرا بوون، چۆن باس دەکرێ؟
بابایی: قسە زۆرە لە سەر ئەوە.
قازی: ئەمن لە جێیەک خوێندمەوە ئەفسەرێکی ژاندارمەری هاوکاریان بووە گۆیا ئەو تەسادوفی کردووە و گیانی لە دەست داوە و لە جەنتەکی وی دا بەڵگە و سەنەدی ئاوایان دۆزیوەتەوە لەو ڕێگایەوە گرووپەکە کەشف بوون.
دەنگۆی چلۆنایەتی گیرانیان چۆنە فەرموو.
بابایی: بەڵێ ئەو ئەفسەرەی کە باست کرد نێوی سەروان ڕەوشەن قەلب بوو. سەروان ڕەوشەن قەلب لە گەڵ سێ ژاندارم لە ڕێگای نۆسوود بۆ پاوە، ئەو بەرپرسی پاشگای نۆسوود بوو  لەوێ هەڵدێرا، ئەو دەمە دەیان کوت  ئەوە هەڵیان داشتووە، هەڵنەدێراوە. یانی وا مونعەکیس بوو کە کوشتوویانە. چون ئەو دەمە ئێمە تەمەنێکمان هەبوو دەرکی ئەو شتانەمان دەکرد. بەڵام ئەوەی کە سەنەد دەست کەوتبێ  لە هیچ شوێنێک بە فەرمی و ڕەسمی نەنووسراوە. بەڵام ئەوە ئاشکرایە ئەو نامەی کە تەیموور بەختیار ناردوویەتی بۆ سەرگورد لهۆنی پێشتر ساواک کۆپی لێ هەڵگرتوە دوایە باسی چەند کەسێکیش دەکرێ  کە لە نێو خۆیان دا دەبێ  ڕاپۆرتیان دابێ یا ئەو شاییعە هەیە، جیا کەسێکی تریش ئەگەر ناوەکەم باش لە بیر مابێ یەعقووبی کەسێکی ئاوا ڕاپۆرتی لێ داون. و لە مەجمووع دا ئەوانە لە ژێر کۆنتڕۆڵی بێ ئەملاو ئەولای ساواک دا بوون بەڵام لە سەرەتا دا کاری پێیان نەداوە تا لە بزنگا دا، یانی ئەو مەقتەعە کە ئیدی بەرنامەکانیان تەکمیل ببوو قەرار بوو ئاوی سەربازخانەیەک یا پادگانێک یا پاسگایەک کە لە پاوە هەبوو ئاوەکە بە جۆرێک مەسمووم بکەن حەتتا نەفەرەکان تەنها بێ هۆش ببن نەمرن یانی لە باری ئینسانییەوە حەتتا ئەو پلانەشیان وا داڕشتبوو  و ئەو جار ئەو کەسانەی کە ئامادەیان کرد بوو لە شاخ ڕاپەڕن و حەتتا مەنتەقەکە داگیر بکەن و بەرەو کرماشانیش حەرەکەتەکیان پەرەپێ بدەن کە ساواک لە بزنگا دا دای بە سەریان دا و هەمووی گرتن و کاک داریووش کە لە کرماشان لە ماڵە خوشکەکەی بوو گیرا بۆ خۆی و هیچ مەدرەکێکیشیان لێ نەگرت تەنها دوو خەشابی دەمانچە نەبێ کە بۆ دۆستێکی کڕیبوونی.
قازی: زۆر باشە کاک سەدیق ئێمە دەزانین کە پێش ئەو جەرەیانەش لە ناوچەی هەورامان لەناو تێکۆشەرانی هەورامان دا خەباتی سیاسی حیزبایەتی هەبوە، یانی کاتێک کە تێکۆشەرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران مەجبوور بوون بچنە باشووری کوردستان  لەسەردەمی قاسم دا، دوای هاتنەوەی مەلا مستەفا لە شووڕەوی، لە ناو ئەواندا خەڵکی هەورامانیش هەبوون کە لە نزیکەوە لەگەڵ نەمر ئەحمەد تۆفیق کاریان کردووە. پرسیار ئەوەیە ئایا لەو تاک وتەرایانە لەو تێکۆشەرانە ئی وا هەبوە کە تێکەڵیان هەبوو بێ، پێوەندییان  هەبووبێ لەگەڵ بزووتنەوەی داریووشی نیکگو یان نا ؟
بابایی: تێکەڵییەکە بە شکڵێک بوو کە ئەوان زۆرتر لە ڕێگای حیزبی دێمۆکڕاتەوە گرتوویانە ئەگەر پێوەندیان هەبووبێ. وەکوو تاک کە ڕەسمەن ناسرابێ؛ ئێمە نەفەرەکان دەناسین خەڵکی نۆدشە بوون وەکوو خاڵۆ ئەسکەندەر، وەکوو سەعید کاڵکاڵ، وەکوو پەیکە ئەوانە کە خەڵکی مەنتەقەن. بەڵام تەنها حەڕەکەتێکی چەکداری لەو سەردەمە دا کرا  کەسێک بوو بە ناوی قالەی نامدار کە ئەویش لە مەنتەقەی ئێناخی و بایەنگان و ئەوانە، ئەویش ئەو دەم ئەمن وام بیست کە ئەو لە پێوەندی لەگەڵ پارتیی دێمۆکڕاتی کوردستانی عێڕاق دا ئەو کارەی کردوە بەڵام ئەو دۆستانەی حیزبی دێمۆکڕات کە لەو دیو بوون ئەو پێوەندییەیان بە ڕەسمی پشت ڕاست نەکردۆتەوە. ئەمن ئاگام لێی نییە.
قازی: ئێمە پێشتر باسی سازمانی ئینقلابی حیزبی توودەی ئێرانمان کرد. یەكێک لە تێکۆشەرانی سازمانی ئینقیلابی کە بۆ ماوەی ساڵێک لە هەڵەبجە کاری کردووە ڕەحمەتی دوکتور سیاوەش پارسانژاد زۆر بە وردی باسی پێوەندی خۆی لەگەڵ قادر نامدار و محەمەد ڕەزا نامدار دەکا و دەڵێ پاشماوەی حەڕەکەتی سمایل شەریفزادە و موعینی هاتبوونە بەکرەجۆ، دەڵێ بەڕێز مامجەلال تاڵەبانیش ئێمەی ئاگادار کرد کە گرووپێکی دیکەی کوردی ڕۆژهەڵاتیش هاتوون لە هەڵەبجەن و داوای کردووە لە دوکتور جەواد کە ناوی ڕاستەقینەی سیاوەش پارسا نەژاد بووە دەگەڵ هاوڕێیەکی دیکەی بچنە هەڵەبجە و لەگەڵ ئەو گرووپە لە پێووەندی دابن. دوکتور جەواد بە دوور و درێژی باسی تێکەڵاوی خۆی لەگەڵ نامدارەکان دەکا، ئەو قادر نامدارە کە ئێوە باسی دەکەن نزیک بووە لە مەکتەبی سیاسی پارتی یانی دەستەی برایم –ئەحمەد، تاڵەبانی، بەڵام برا یا خزمی دیکەی هەبووە کە لە رێزی پێشمەرگەی پارتیی باڵی مەلا مستەفا دابوون و ئەوە هاوکاتە لەگەڵ زەمانێک کە شەڕی ناوخۆ هەبووە لە کوردستان بە تایبەتی لە مەنتەقەی هەڵەبجە و دەڵێ دواجار ئەو گرووپە بەشێکیان دەستیان لە خەبات بەردا و گەڕانەوە ڕۆژهەڵاتی کوردستان جا ئەمن لەبەر بەپرسیاربوونم لەمەر بیرەوەری مێژوویی کاتێک خەریکی ئامادە کردنی کتێبی " کوردستان و سازمانی ئینقیلابی" بووم پێوەندیم کرد دەگەڵ هەڵەبجە کوتم بزانم هەڵەبجەییەکان دوای زیاتر لە پەنجا ساڵ دوکتور جەوادیان لە بیرە، تێکەڵاوییان لەگەڵ نامدارەکان لە بیرە؟ بۆم دەرکەوت زۆر لەگەورە ساڵان ئێستاش خزمەتەکانی دوکتور جەوادیان لەبیرە و ژمارەیە لە نامدارەکان ئێستاش لە هەڵەبجە دەژین. پێم خۆشە لە کۆتایی دا بەڕێزت لێکدانەوەی خۆت لە سەر تەئسیری خەباتی نیکگۆ و هاوڕێیانی لە سەر
ناوچەی هەورامان بە تایبەتی باس بکەی. ئێستا ئێمە شوێنی ناشتنی ئەو تێکۆشەرانەی باسمان کردن دەزانین لە نزیک پادگان یا سەربازخانەی جەڵدیانە و لەو دێمەنانەشدا کە بڵاومان کردەوە دەبینین ناوەکانیان لە سەر کێلی گۆڕەکانیان نووسراوە. ڕەنگە لەوبارەیەوە پەروەندەکانی زەمانی شا مابێ و لە بەڵگەکانی ساواک دا لێبڕاوانە شت زۆرە. چ حەولێک دەبێ بدرێ بۆ ئەوەی ئەو تاریخە زیاتر ڕوون بکرێتەوە؟
بابایی: کاک حەسەن وەکوو واقیع دوژمنایەتی حکوومەتە ناوەندییەکانی ئێران و عێڕاق و تورکییە لەگەڵ کورد لە ئاستێک دایە کە هەموو زانیارییە گرینگەکان ئەوەی کە پەیوەست بێ بە حەڕەکەت و جووڵانەوەی ئازادیخوازانەی خەڵک حەول دەدەن یا بڵاوی نەکەنەوە یا ئەگەر بڵاوی دەکەنەوە چەواشەی بکەن. بۆیە حەڕەکەتی داریووش و بەگزادەکانی هەورامان کە دەچوو تا حەڕەکەتێکی بە ڕاستی گەورەی لێ بکەوێتەوە حەولیان داوە سەرپۆشی بە سەر دا دابدەن و نەهێڵن بە ڕوونی بڵاو بێتەوە. تەنانەت لەو دیویش ئەو حەڕەکەتانەی کە کرا بێ جەنابت ئاماژەیەکت پێ کردن ئەو حەڕەکەتانەش باس ناکرێ بەو شکڵە. ئێمە ئەو کەسانەی کە سەردەمی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ساڵی ١٣٥٨ و ئەوانە لەو دیو هاتنەوە لەگەڵ حیزبی دێمۆکڕات بوون ئێمەش بە جۆرێک تێکەڵیان بووین لە ڕاستیدا بەو شکڵە شتێکی ڕوونیان بەدەستەوە نەدەدا. جارێک دەیانکوت قادری نامدار سەر بە یەکێتیی بوە، جارێک دەیانکوت سەر بە پارتی بوە یانی شتی موستەنەد و ڕوون نەکەوتە دەستمان هەر وەکوو ئەوە جمهووری ئیسلامیش دوایی نەیهێشت ئێمە شتێکی ڕوون لە سەر ئەوە بزانین بەڵام  ئەو حەڕەکەتە کە لە هەورامان بوە هەر لە کۆنەوە وەکوو ئیشارەم پێ کرد تا دەگاتە جەعفەر سوڵتان و تا دوایی کوڕەکانی و تا دەگاتە قەتە چەتە کە ژنێک بوە و دوازدە ساڵ موبارەزەی کردوە لەبەر ئەوەی برزوو بەگی برای کووژراوە لە ساڵی ١٣١٠ ئەوانە شتێکی نەبڕاوە بوون کەما ئینکێ لە سەرەتای شۆڕش دا دیتمان ئەگەر لە ڕاستیدا فریوکاری جمهووری ئیسلامی نەبووبایە لە پاوە تا کرماشان داماڵرا بوو. بەڵام ئەوە بوو بۆخۆتان دەبینن خومەینی ئەو گۆمە خوێنەی وەرێ خست و کوتی دەبێ بکووژرێن و هەموو بکووژن و گۆمی خوێن هەستێنن بە ئاشکرا. بۆیە ئەوانە بە ڕاستی بۆ ئێمەمانان تا ئێستا بە ڕوونی دەرنەکەوتوە، هەر ئەوەیە لێرە و لەوێ شتێک، یەکێک دەیڵێ ئەویتر مومکینە شتەکەی بەرعەکس بڵێ. ئەمما واقعییەت ئەوەیە خەڵکێکی شۆڕشگێڕ، خەڵکێکی دڵسۆز، خەڵکێکی نیشتمانپەروەر کە داریووش ماکەیان بوو لە واقیعدا، هەستەی ئەسڵیان بوو حەڕەکەتێکیان دەست پێ کرد و ئەو حەڕەکەتە ئەگەر سەری بگرتبایە، حەولیشی بۆ درا دەیتوانی شتێکی تاریخی بێ و ئەوان حەولی خۆیان دا.
کاک داریووشی نیکوو لە زیندان کابرای بازپورس بێ حورمەتی پێ دەکا، جیا لەوەی جارێک لاقی دەشکێنێ بە پێلاقە لێی دەدا بەسەر بەدەستی بەستراوەوە دەچێ لە سینگی دەدا. ئەوە شتێکە بۆ منیان گێڕاوەتەوە.
قازی: ئەگەر ئیجازەت لەسەر بێ بە وەسییەتێکی کورتی داریووش نیکگۆ بەرنامەکەمان تەواو بکەین. دیارە ئەو وەسییەتنامەیەی بۆ بابی نووسیوە بە زمانی فارسی دەڵێ:
"ضمن سلام، امیدوارم مرا ببخشید که برخلاف خواست شما عمل کردم، من با قلبی روشن به سوی مرگ میروم. در آخرین دقایق زندگیام احساس میکنم قلبم مملو از عشق به وطنم ایران است. از شما تقاضا دارم پس از من نگذارید افراد فامیل و دوستانم ناراحت باشند. به بچههای خانواده بگویید درسهایشان را خوب بخوانند تا بهتر بتوانند به مردم محروم کشورشان خدمت کنند. به میرزای بزاز بدهی دارم، آن را بپردازید، در پاوه به اسفندیار سلمانی بدهکارم، آن را هم بپردازید. از خواهرانم تقاضا دارم که به خاطر من صورت خودشان را مجروح نکنند. از جانب من به همه سلام برسانید و از همگی خداحافظی کنید

٢٧ اردیبهشت ۱۳۴۸

وێڕای سڵاو، هیوادارم لە من ببوورن کە بەپێچەوانەی داوخوازی ئێوە جووڵامەوە. ئەمن بە دڵێکی ڕووناکەوە بەرەو مەرگ دەچم. لە دوایین ساتەکانی ژیانم دا هەست دەکەم دڵم پڕە لە ئەوین بۆ وڵاتم ئێران. داواتان لێ دەکەم لە دوای من مەهێڵن تاکوتەرای خێزان و دۆستانم ناڕەحەت بن. بە منداڵەکانی بنەماڵە بڵێن دەرسەکانیان چاک بخوێنن تا باشتر بتوانن خزمەت بە خەڵکی بێ بەشی وڵاتیان بکەن. بە میرزای بەزاز قەرزدارم، بیدەنەوە، لە پاوە بە ئەسفەندیاری سەرتاش قەرزدارم ، ئەویش بدەنەوە. داوا لە خوشکەکانم دەکەم لەبەر من دەموچاوی خۆیان نەڕننەوە. سڵاوی من بە هەموان ڕابگەیێنن و لەلایەن منەوە ماڵاوایی بکەن."
٢٧-ی بانەمەڕی ١٣٤٨ [ ١٧-ی مەی ١٩٦٩]
زۆر زۆر سپاست دەکەم کاک سەدیق بابایی بۆ بەشداریت لەم بەرنامە بەداخەوە لێرە کاتمان تەواو دەبێ هەر بژی.
بابایی: ئەمنیش سپاسی ئێوە دەکەم. یادی ئەو هەموو شەهیدانە دەکەم، بەگزادەکانی هەورامان، کاک داریووش، خەڵکی نووریاو، ئەو شۆڕشگێڕانەی کە توانییان بەڵگەیەکی مێژوویی تۆمار بکەن بۆ دوا ڕۆژی ئێمە.
قازی: زۆر سپاست دەکەم هەر بژی. بینەرانی خۆشەویست بەم پێیە دەگەینە کۆتایی بەرنامەی ئەمجارەی ڕاوێژیش. هیوادارین ئەم بەرنامەیە بە کەلک بووبێ و ئەو کەسانەش کە ئاگاداری ئەو بڕگەیە لە مێژووی کوردستانن و ئەم بەرنامەیە دەبینن یارمەتی بکەن بۆ ڕوون کردنەوەی زیاتری ئەو تێکۆشانەی ئەو بەشەی کوردستان. تاکوو ڕاوێژێکی دیکە لای ئێوەمان خۆش.
تێبینی: ئەم بەرنامەیەی ڕاوێژ ئێوارەی دووشەمە  ٨-ی دیسامبری ٢٠٢٥ لەگەڵ بەڕێز سەدیق بابایی ڕاستەوڕاست بە ڕێگای تۆڕی میتس ەوە کراوە. دەکرێ ڤیدێئۆی بەرنامەکە بە ڕێگای ئەو لینکەی خوارەوە
لە مەکۆی ڕاوێژ لە تۆڕی کۆمەڵیی یوتیوب دا تەماشا بکەن.

https://youtu.be/v1K-Oe19mmU?si=w4zLB3rDndIwA5gb

پەیوەست:

ناوی تەواوی شەهیدانی هەورامان کە لە نزیک سەربازخانەی جەڵدیان نێژراون

١- داریووش نیک گو/ نیکو  لە ١٤-ی ڕێبەندانی ١٣١٥ [ ٣ فێڤرییە ١٩٣٧] لە بنەماڵەیەکی قەرەباڵغ لە گەڕەکی دیزل ئاوای کرماشان لە دایک بووە. برای گەورەی سیاسی بووە، بەیانییەی لێ گیراوە، لەبەر لێدان تووشی نەخۆشی دەروونی بووە و لە تەمەنی ٥٧ ساڵی وەفاتی کردووە. ئەو شوێنی لەسەر هەستی داریووش داناوە. لە خوێندن دا زۆر زیرەک بووە، وەرزشکار بووە، ئەندامی تیمی فووتباڵی کرماشان بووە، هەر وەها مەلەشی کردووە. دوای خزمەتی سەربازی بە دەرەجەی سیتوانی بووە بە ڕێنوێنی تەعلیماتی سپای دانیش.

دواتر بووە بە موعەلیم لە سەلاسی باوەجانی، و دواتر لە تاقە دەبیرستانی شاری پاوە دەرسی کوتووە. پێنجشەمۆیان سەردانی گوندی نووریاو ی کردووە. لە ٢٧-ی بانەمەڕی ١٣٤٨ ( ١٧-ی مەی ١٩٦٩) لە جەڵدیان ئێعدام کراوە.

٢- محەمەد جەعفەر[جافر] کەریمیان خەڵکی گوندێک بووە بە نێوی دزاوەر. لە دێی نوورباو موعەلیم بووە بە پێی قسەی شاهیدێک کە لە نزیکەوە ناسیویە موعەلیمێکی نموونە بووە ئەو پەڕی هەوڵی خۆی داوە بۆ خوێندەوار کردنی خەڵک . لەکاتی سەرکەوتنی وییەت کۆنگ لە ماڵە وی ڕا لەدێی نووریاو لەناو شاگرد مەدرەسەکان دا شیرنی و شۆکۆڵات بڵاو کراوەتەوە. لە ٢٧-ی بانەمەڕی ١٣٤٨-ی هەتاوی لە سەربازخانەی جەڵدیان ئێعدام کراوە.

٣- حاجی نیازی لهۆنی لە  ١/ ٤/ ١٣٠٨  [ ٢٢/ ٦/ ١٩٢٩] لە دایک بووە  کوڕی حەسەن بەگ لە بەگزادەی لهۆن بووە. لە سەر ژیانی زانیاریەکم دەست نەکەوت لە ٢٧-ی بانەمەڕی ١٣٤٨  [ ١٧-ی مەی ١٩٦٩] لە جەڵدیان ئێعدام کراوە.

٤- بەهمەن لهۆنی ئەویش لە بەگزادەکانی لهۆن بووە و لە ٢٧-ی بانەمەڕی ١٣٤٨ [ ١٧-ی مەی ١٩٦٩] لە جەڵدیان ئێعدام کراوە. بەهمەن بەگ لهۆنی لە زیندانەوە ئەو پەیامەی خوارەوەی بۆ هاوسەری ناردووە

جە گونجی زیندان سەردی یەخبەندان

هەر هام نە فێکری بەرزان و سامان

چیمەن و نەرمین هەر هان نە ویرم

بڕیان ڕای نەجات نییەن تەگویرم

دەخیل خاترتان با نەوۆ مەلوول

ئومێڎتان خوڎا بۆ و حەزرتی ڕەسوول

٥- عەتائوڵا پەیاب خەڵکی نووریاو، کوڕی سەعید لە ساڵی ١٣٢٤ لە نووریاو لە دایک بووە سەر بە کڵانی وەڵەدبەگییەکان بووە و لە پاوە دووکانی سەرتاشخانەی هەبووە لە ٢٧-ی بانەمەڕی ١٣٤٨ لە سەربازخانەی چەڵدیان شەهید کراوە.

٦-مەجید نوورایی کاسبکار بووە، هاتووچووی باشووری کوردستانی کردووە و کەسێک لە نوریاو شاهیدی گرتنی بووە. ئەویش لەگەڵ پێنج شەهیدەکەی تر لە ٢٧-ی بانەمەڕی ١٣٤٨ [ ١٧-ی مەی ١٩٦٩] لە پادگانی جەڵدیان ئێعدام کراوە.

* کاکە حەمەی وەڵەدبەگی لە بەرنامەی تاراوگە، کە بەڕێز سیاوەش گۆدەرزی لە تێلێڤیزیۆنی ئاریەن پێشکێشی دەکرد گوتی:" دوای نزیک دوو ساڵ لەگێرانی نووریاوییەکان ئێوارەیەک تێلگڕافێکیان هاورد بۆ نووریاو ئەو کاتە ئەو موحەسیلی گەورەی نووریاو بووە مەتنی تێلگرامەکە بە فارسی تەقریبەن ئاوا بووە:

 " خانوادەهای محترم عطا پیاب و مجید نورائی. وسایل ‌‌آقای مجید نورائی و عطااللە پییاب طبق وصیت آنها بە آقای شوکت لهونی کارمند رادیو رضائیە تحویل، مراجعەو دریافت دارید.

رئیس دادگاە نظامی  سرهنگ بهرام نژاد یا بهرامی . شتێکی ئاوا بوو ناوەکەیم بە ڕاستی لە بیر نەماوە".