Sunday, June 21, 2020

گفتوگۆ لەگەڵ ئەنوەر سوڵتانی سەبارەت بە هێندێک لایەنی مێژووی سیاسی

گفتوگۆ لەگەڵ ئەنوەر سوڵتانی سەبارەت  بە هێندێک لایەنی مێژووی سیاسی لە کوردستانی ئێران
پرسیار: بە پێی بەڵگەی مێژوویی تا ئەو جێیەی کە ئێوە لێتان کۆڵیوەتەوە هەوەڵین کاری ڕێکخراوەیی کە لە سەر بنەمای  ڕۆژەڤ و داوخوازی هووییەتی کوردی بێ ، ناسێنەی کوردی بێ لە کوردستانی ئێران، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەنگێ دەست پێ دەکا؟
وڵام: تەبعەن پێشینەی حیزبایەتی زیاترە لەوەی  کە حیزبێک بە هووییەتخوازی کوردییەوە دامەزرابێ. کە ڕەنگە، شتەکە دیارە بیرۆکەکە ڕۆژئاواییە، کە گەیشتووەتە ئێران و دوایە گەیشتووەتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشینەکەی لەوانەیە بتوانین بگەڕێنینەوە بۆ ئەنجومەنەکانی دەورەی مەشڕووتییەت. لە سنە، لە کرماشان، لە سەقز، لە مەهاباد بەڵام ئەگەر بەو ڕوانینە تایبەتەوە بۆ هووییەتخوازی کوردی سەیری بکەین ڕەنگە ئەوەی کە پێی دەگوترێ ' کۆمەڵەی جیهاندانی' ، گۆیا لە سەردەمی شۆڕشی سمکۆ دا دامەزراوە لە خۆی و لە ماکۆ بووە عەبدولڕەزاق خانی دونبوڵی دایناوە .
پرسیار: ئەو عەبدوڵڕەزاق خانە هەر عەبدولڕەزاق بەدرخانە، وا نییە؟
وڵام: بەڵێ بەڵێ، عەبدولڕەزاق بەدرخانە. من ئەوەم لە کتێبەکەی کاک نەوشیروان ئەمین دا دیوە، هەر وەها 'کۆمەڵەی ئیستیخلاسی کورد' کە ئەویش سەید تەهای شەمزینی دایناوە ئەویش دەڵێ لە ساڵی  کۆتایی شەڕی یەکەمی جیهانی دابووە کە دەکاتە ١٩١٨. پێشینەکە ئەوەندەی من ئاگادار بم  دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ساڵانە. بە شوێن ئەوە دایە ئیدی درەنگترە ماوەیەکی پێ دەچێ کە ' حیزبی ئازادیخوای کورد" ە یا ' حیزبی ئازادیی کورد' یا ' حیزبی ئازادیخوازی کورد'  کە عەزیزی زەندی لە مەهاباد دای دەنێ  و بە شوێن ئەو دایە کە ئیدی کۆمەڵەی ژێکاف پێک دێ.
پرسیار: جا ئێستا لە سەر حیزبی ' ئازادی کوردستان ' یا ' حیزبی ئازادیخوازانی کوردستان '  ڕاوەستین، چونکە لە بەڵگە دا لە ڕاستیدا بە هەر دووک نێو باسی کراوە. لە ساڵی ١٩٧٧ کەسێک بە نێوی ئاغای تەیرانی لە سەر بنەمای بەڵگەکانی ' مرکز اسناد ایران' کتێبێکی دەرخستووە بە نێوی ' اسناد احزاب سیاسی ایران' یانی بەڵگەکانی پارتیە سیاسییەکانی ئێران  کە لەوێدا مەڕامنامەی ' حیزبی ئازادیی کوردستان ' یش چاپ بووە لە ٢٨ مادە دا بە سەرەتایەکەوە و ئیدی لەوێ جوان دەردەکەوێ کە ڕەحمەتی عەزیزی زەندی ئەوەی نووسیوە. بە پێی تێخوێندنەوەی ئێوە لەو ٢٨ مادەیە، ئەو مەڕامنامەیە چییە؟ پێتان وا هەیە  ئەو مەڕامنامەیە دەو سەروبەندی دا  وەکوو بەڵگەیەک پۆلیس دەستی بە سەر دا گرتووە و ئاوا لە ناو ئەسنادی ئێرانیدا ماوەتەوە یا ئەوە بە شێوەیەک چووەتە ناو کۆمەڵ  ئەو بەرنامەیە؟

وڵام: من ڕەنگدانەوەی ئەو شتەم لە شوێنی دیکە دا نەدیوە جا بۆیە بۆچوونەکە  ڕەنگە بە گشتی بۆ ئەلئان، ئەوەندی کە شت بە دەستەوەیە ئەوە بێ کە ئەو شتە شتێکی زۆر مەحدوود بووە لە ناوچەیەکی تایبەت دا ڕەنگە لە مەهاباد، لە میاندواو چونکوو ئەرمەنی  و ئاسۆریشی تێکەڵاو بوون ئەمە دیاردەیەکی گرینگە تێیدا کە چۆنە داواکاریەکان هەموو داواکارییە بۆ ئەرمەنی و  بۆ ئاسۆڕیش، چۆنە ئەو فکرە هاتۆتە ئەوێ و تا کوێ ڕۆیشتووە، کێی لە پشت بووە؟ لە قەولی مەلا قادری موسەریسی یەوە باس کراوە کە ئارامێکیش لەگەڵ بووە، بەڵام ئەویش بووبێت  بەهەر حاڵ ئەمن وای بۆ ناچم کە ئەو شتە بووبێتە دیاردەیەکی گشتی ئەو جۆرەی کە دواتر حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو یا کۆمەڵەی ژێکاف بوو،
پرسیار: باشە، وەک دەزانین بەرێزیشت حەتمەن ئەو داکومێنتانەت دیوە کە لە هێندێکیان دا باسی ئەوە دەکرێ کە کۆمەڵەی ژیانی کورد یا کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد ، کۆمەڵەی ژێکاف بڵێین دە ڕاستیدا چالاکییەکانی لە ساڵی  ١٩٣٨ دەستی پێ کردووە. دەزانین کە لە ساڵی ١٩٣٧ پەیمانی ' سەعدئاباد' ئیمزا کراوە لە نێوان ئێران، عێڕاق، ئەفغانستان و تورکیا بەسترا گۆیا بە مەبەستی پێشگیری لە دەستدرێژی و دژایەتی لەگەڵ هەر جۆرە هەڵتەزینەوەیەک لە سنوورەکانیان بەڵام جوان دیارە کە مەبەست  بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ مەسەلەی کوردە. دوای بە پێی یەکێک لە سەنەدەکان  باسی ئەوە دەکرێ کە سەنەدەکەش ئی کۆمەڵەی ژێکافە باسی ئەوە دەکرێ لە دیدارێک دا  لە نێوان هەیئەتێکی ئەوان و هەیئەتێک لە باشووری کوردستانی عێڕاق دا یەکێک  لەو کەسانە ئەفسەرێکی ئەڕتەشی عێڕاق بووە کە ئەو خەبەرەی گەیاندووەتەوە بە حکوومەتی ناوەندی عێڕاق و ئەوانیش بە ئێرانیان گوتووە و ئەوە بووەتە هۆی ئەوە کە ژمارەیەک خەڵک لە ناوچەی سابڵاغێ تەبعید بکرێن. وەک دەزانی لە شێعری 'سەیف ' یش دا ئەوە باس کراوە، دوایە لە کتێبی بەڕێز سەید محەمەد سەمەدی ' 'ئاوڕێک لە مێژووی مەهاباد ' دا لیستەیەکی تێدایە لەو کەسانەی کە تەبعید کراون. دە ناو ئەوانەی دا کە زۆر ناسراو بن حوسێنی زێڕینگەران (حوسێن فڕووهەر) هەیە کە زاندراوە ئەندامی ژمارە ١-ی کۆمەڵەی ژێکاف بووە، یا سەید پیرەی نیزامی کە ئەندامی کۆمەڵە بووە، یا حەمەدی مەولوودی. پرسیارەکە ئەوەیە ئەو جۆری کە ئێوە بۆی دەچن و ڕەنگە لێشتان کۆڵیبێتەوە ئایا ناکرێ کە تاریخی حیزبی ئازادیخوازانی کورد یان حیزبی ئازادیی کوردستان بە بەشێک لە تاریخی ژێکاف دابنێین؟
وڵام: بەشێکی زۆری مێژوو  فاکت نییە بۆچوونە. زۆر شت هەیە دەگوترێ ئەلئان پێوەندی کورد لەگەڵ ماد فەرموو بەڵگەی بۆ بێنەوە دوو دانە دێڕ، دوو دانە ووشە وجوودی نییە لە زمانی مادی کە تۆ بێنی تەتابوقی بکەی لەگەڵ کوردی لە ئەنجام دا بۆچوونە. لەوە دا بۆچوون دەتوانێ دوان بێ. دەتوانێ ئەوە بێت کە بەڵێ لە سەر ئەو بنەمایە کە ' حیزبی ئازادیخوازی کورد ' بووە کۆمەڵەی ژێکاف داندراوە و هەر وەها ئەندامەکانی بەشێکیان هەمان ئەندامانی  حیزبی ئازادیخوازی کورد بوون کە وابوو دەکرێ وەکوو بەشێک  لە مێژووی ژێکاف، ئەویش سەیر بکرێ کە ئەگەر بتوانێ ئەوە بکا بە ناچار دەبێ بگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣٨ کە ساڵی دامەزرانی حیزبی ئازادیخوازی کورد بێ. بەڵام ئیدی بۆچوونە من خۆم پێم وا نییە وا بێ  چونکوو هۆکارەکەی من ئەوەیە ' حیزبی ئازادیخوازی کورد'  ئەو پەرەیەی نەسەند لە ناو خەڵک دا، ئەگەر بوو شتێکی زۆر تاکە کەسی لە نێو جەمعێکی  زۆر مەحدوود دا بوو، ئەو جەمعە بەربەست کراوە نەیانتوانی بوو بچنە نێو کۆمەڵانی خەڵکەوە، دیارە بەیاننامەکە هەیە ئەلئان دەیبینین بەیاننامەکە گەلێک شتیشی تێدایە کە هاوبەشە لەگەڵ ئەو شتانەی کە داوخوازی  کۆمەڵەی ژێکاف و دواتر حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بووە. بەڵام هەر بەو هۆیەی کە مەحفیلێک ، کۆبوونەوەیەکی پچووکی جەمعێک بووە، من خۆم نازانم، نایبەمەوە سەر کۆمەڵەی ژێکاف. ئەوە وەکوو گوتم بۆچوونە. ئەلئان لە سەر کۆمەڵەی  شۆڕشگێڕی کوردستانی ئێران هەر ئێستا بۆچوون دەتوانی دوان بێ. بۆچونێک ئەوەی کە لە ساڵی ١٣٥٧ لە وەختی شۆڕشی  ئێران داندراوە بۆچوونێکی دیش ئەوەیە کە زۆر پێشتر داندراوە.
پرسیار: یانی مەبەستتان ئەوەیە کە ئەگەر فاکتێکی تاریخیش هەبوو بێ لە سەر ئەو فاکتە تاریخییە هەمیشە بۆچوونی جۆراجۆر دەتوانێ هەبێ. بێجگەلە ئەو مەڕامنامە ٢٨ مادەییەی حیزبی ئازادیی کوردستان یان حیزبی ئازادیخوازانی کوردستان  لە هێندێک سەرچاوە دا باسی ئەوە دەکرێ کە بەیاننامەیەکیشیان دەر کردووە بە بۆنەی هاتنی  ئەڕتەشی سوور بۆ ئازەربایجان و هێندێک ناوچە لە باکووری کوردستانی ئێران. سەبارەت بەو مەسەلەیە ئەگەر ڕوونکردنەوەیەکت هەبێ.
وڵام: من خۆم ئەو بەیاننامەیەم نەدیوە. تەنیا بیستوومە کە بەیاننامەیەکی ئاوایان دەر کرد بێ  پێشوازییان لێ کرد بێ ئەوەش من نائاسایی نابینم  بە هۆی ئەوەی دیکتاتۆرییەتی ڕەزا شایە ڕووخاوە، خەڵک پێشوازی دەکا لە ئەڕتەشی سوور، کەسایەتییەکی گەورەی وەکوو سەیف شێعری پێدا هەڵ دەڵێ  بە ئەڕتەشی سوور دا کە هاتۆتە ناوچەکە و وەکوو ڕزگاریکەرێکی تەماشا دەکا، کە وابوو من دووری نازانم حیزبێکیش کە ئەو دەمە فەعال بوو بێ بەیاننامەیەکی دەر کرد بێت بەڵام وەختێک ئینسان شتەکەی نەدیبێت بڕیار دان لە سەری کەمێک ئەستەمە.
پرسیار: ئێستا با بێینە دەوری دووەمی یانی دە ڕاستیدا ئەوەندەی کە بەڵگەمان بە دەستەوەیە ئی کۆمەڵەی ژێکاف هێندێک شت تەواو ڕوون و ئاشکرایە کە کەنگێ دامەزراوە. زۆربەی هەرە زۆری چاپەمەنی بە زمانی جۆر بە جۆر باسی ئەوە دەکەن کە ڕۆژی دامەزارانی کۆمەلە  ٢٥- ی  گەلاوێژی ساڵی ١٣٢١ی هەتاوی بووە کە دەکاتە ١٦- ی ئووت یان ١٦- ی ئابی  ١٩٤٢ و بە تایبەتی لە چاپەمەنییەکانی کۆمەڵەی ژێکافیش دا واتە لە ڕۆژمێری کۆمەڵە دا دوو ساڵ لە سەر یەک ٢٥-ی گەڵاوێژ وەکوو ڕۆژی دامەزرانی کۆمەڵە  ڕاگەیێندراوە. یانی لەوە دا گومان نامێنێ یانی دەکرێ  تەفسیری جیاواز هەبێ لە سەر ئەوەی کە بەرنامەی سیاسی کۆمەڵە چۆن بووە بەڵام لە سەر ئەو مەسەلەیە گومان نامێنێ چونکە هەموو  یەک دەنگن جگە لە یەک دوو سەرچاوە نەبێ کە لە جیاتی مانگی ئاگوست بۆ نموونە ڕەحمەتی ئیگلتن دەڵێ مانگی سێپتامبر کە ئەوە دەتوانێ هەڵە بێ. ئێستا پرسیارەکە ئەوەیە، پرسیاری ئەساسی ئەوەیە ئەو کۆمەڵەیە لە زەمانێک کە کۆماری کوردستان دامەزراوە و بە تایبەتی لە قسەی پێشەوا قازیی محەمەد کە هەم سەرۆکی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بووە و  هەم پێشەوای حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بووە و پرێزیدێنت و سەرۆک کۆماری ئەو جمهوورییە بووە لە ژمارەی ١- ی ڕۆژنامەی کوردستان دا کە  ئۆرگانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانە و  هێندێک لە ڕۆژنامە نووسانی تاران کە هاتوونە تەورێز و لەوێوە هاتوونە مەهاباد قسەیان لەگەڵ کردووە پێش ڕاگەیاندنی کۆمار باسی ئەوە دەکا دەڵێ ئێمە چوار ساڵە خودموختاری داخڵیمان هەیە ئەوە یانی چی  یانی ئەو فەعالییەت و چالاکیانەی کە لە ناوچانەی  کە ژێر سوڵتە و دەسەڵاتی  حکوومەتی مەرکەزی نەماوە بە تاریخی خۆی یانی بە تاریخی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی دەزانێ. هەر لە ڕۆژنامەی کوردستانی ئەو دەمی دا  سەرنووسەری ' کوردستان' سەید محەمەدی حەمیدی  مەقالەیەکی زۆر دوور و درێژی نووسیوە و لەوێدا دەڵێ خەباتەکەمان  پێ دەنێتە پێنجەمین ساڵی دامەزرانی خۆی. ئەوەش یانی چوارساڵەکەی کۆمەڵەشی حیساب کردووە. کە وا بوو بە پاڵپشت و ئیستیناد بەو بەڵگە مێژووییانە ئینسان دەتوانێ بڵێ ئەو تاریخە ٧٠ ساڵە نەک ٦٧ ساڵ هۆی چییە کە لە عەینی حاڵ دا کە حیزبی دێمۆکڕاتری کوردستان ئەو ڕۆژەی هەڵبژاردووە وەکوو ڕۆژی دامەزرانی خۆی، دیارە لە ساڵی ١٩٤٥ بەو لایەوە  بەڵام ئێستا دەڵێ ئەوە ٦٧ ساڵە نەک ٧٠ ساڵ؟
وڵام: تەبعەن وڵامی پرسیارەکە حیزب دەبێ خۆی بیداتەوە. هەر دوو باڵی حیزبەکە وڵام بدەنەوە کە بۆچی وایە. بەلام دیسانەکە لەوەش دا مەسەلەی بۆچوون هەیە. من خۆم پێم وانییە وەختێ کە دەتوانی ڕۆژ و مانگەکەی  لە دامەزرانی کۆمەڵەی ژێکافەوە حیساب بکەی  بتوانی ساڵەکەی حیساب نەکەی. هۆکارێک بۆ ئەوە نییە، مەگەر  ڕاست لە ٢٥-ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٢٤ دا  [ ١٦-ی ئوورت ١٩٤٦ ] شتێکی تایبەت ڕووی دابێت کە بڵێن ئەوە بۆتە مەبنا. ئەوەندەی من بزانم لەو ساڵە دا و لەو ڕۆژ و مانگە دا  شتێکی تایبەت نییە. یەکەم بەیاننامەی حیزبی ذێمۆکڕاتی کوردستان لە ١-ی ئابان دایە، ١- ی خەزەڵوەر. یانی دوو مانگێک دوای ئەو جەرەیانە.
پرسیار: کۆنگرەکەی ، کۆنگرەی یەکەم لەو تاریخە دا گیراوە.
ولام: کە وابوو ئەگەر  ئەوە بێت دەبوو ئەو ١- ی خەزەڵوەرە دابندرێت، وەک ڕۆژی پێکهێنانی کۆنگرە ئەو بکرابا بە بنەما بۆ دامەزرانی حیزبیش. بەڵام  ئەوە نەکراوە و ئەوەی ژێکاف هەڵبژێردراوە و ئەو قسانەی کە سەید محەمەدی حەمیدی کردوویەتی، تەبعەن سەید محەمەدی حەمیدی سەرنووسەری ڕۆزنامەکە بووە ئەو دەتوانێ هێندێک شتی ئیدێئالیستیشی تێکەڵاوی شتەکە کرد بێ. فاکتێکی تەواو ناتوانێ ببێ بۆ حیزبەکە بەڵام قسەی  پێشەوا قسەیە لەو پەیوەندە دا، کە ئەو باسی چوارساڵی ڕابردوو دەکا ئەو دەڵێ ئێمە  خودموختاریمان هەبووە لە چوارساڵی ڕابردوو دا. ئایا ئەوە بە مەعنای ئەوە وەردەگرین کە ئەوە کۆمەڵەی ژێکافیشە فەعالییەت دەکا.
پرسیار: ئەخر چالاکی سیاسی ڕێکخراوی بە ناوی کۆمەڵەی ژێکاف بووە ئیدی.
ولام: تەبعەون ئەوە ڕاستە. بەڵام ئەو موشەخەسەن باسی خودموختاری دەکا کە دەتواندرێ بەوە تەفسیر بکرێت  حکوومەتی ڕەزا شا نەماوە، شلو شەوێقە دەستگا دەوڵەتییەکان، حکوومەتە ناوچەییەکە یانی  حکوومەتیش نەتوانین بڵێین یانی دەسەڵاتی ناوچەیی کورد لەوێدا  لەو چوار ساڵە دا خۆی خۆێ بەڕێوە بردووە.
پرسیار: بەڵام  یەک شتی کە فەرمووت لە سەر سەید محەمەدی حەمیدی وەکوو سەرنووسەری ڕۆژنامەی کوردستان ئەوە قسەی لە سەرە چونکە ڕۆژنامەی کوردستان ئۆرگانی ناوەندی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان  بووە یانی ئیمکانی ئەوەی  کە سەرنووسەرەکەی بێنێ نەزەری شەخسی خۆی باس بکا  هێندێک مەعقوول نییە.
وڵام: ئەوە ڕاستە  سەر وتارەی ڕۆزنامەکە جاری وابووە هێمن نووسسیوێتی، جاری وابووە هەژار نووسیوێتی ئەوانە بۆچوونی خۆیانە دەیڵێن بە بۆچوونی ڕەسمی ناتوانی تەعبیر بکەی.
پرسیار: زۆر باشە، ئەوەندەی کە مەڕبووت بە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بێ دوای ئەو سەفەرەی کە کراوە بۆ سۆڤیەت  یانی پاش ئەوەی کە گۆڕانێک بووە لە سیاسەتی شووڕەوی دا بە نیسبەت مەسەلەی کورد هەیئەتێکی وا بزانم هەشت کەسی بە سەرۆکایەتی پێشەوا قازیی محەمەد  کە دەعوەت دەکرێن بۆ ئازەربایجانی شووڕەوی و دیدار لەگەڵ  خودالێخۆشبوو میر جەعفەر باقرۆف کە بەرپرسێکی باڵای ئازەربایجانی سۆسیالیستی بووە زۆر سەرچاوە باسی ئەوە دەکەن کە سەرانی ئازەربایجان هێندێک شک و گومانیان هەبووە  لە کۆمەڵە لەبەر هێندێک  هەڵوێستی کە لە چاپەمەنی  کۆمەڵەی ژێکاف دا بووە بە نیسبەت ئینگلیستان. وە  دوای ئەوە کە هەیئەتەکە هاتووەتەوە مەهاباد بە قسەی یەكێک لە ئەندامانی هەیئەتەکە ڕەحمەتی مەنافی کەریمی  کۆبوونەوەیە هەبووە پێشەوا سەبارەت بە سەفەرەکە ئاگایی داوە بە خەڵک و خەڵکەکە پەسندیان کردووە و دوایەش بە پێچەوانەی ئەوەی کە هێندێکان باس دەکەن و جەنابیشت دەزانی  کە بەیاننامەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و داوا هەشت مادەییەکە  زۆر پێشتر لە بەستنی کۆنگرەکە دا  تەرح کراوە، یانی لە نێوان  مانگی گەلاوێژ تا کوو مانگی خەزەڵوەر  کە حیزب ئێعلان کراوە تا ڕاگەیاندنی کۆمار کە  چوار مانگێک دوای ئەوە بووە.  هێندێکان دەڵێن تا سەروبەندی ژێکاف داوای کوردان داوای پێکهاتنی دەوڵەتێکی نەتەوەیی ئازاد بووە بەڵام لەو سەروبندی ڕا کە حیزبی دێمۆکڕات پێک هاتووە ئەو داوایە ئاڵوگۆڕی بەسەر هاتووە هەم لە کوردستانی ئێران و هەم  لە کوردستانی عێراق و هەم لە تورکیا کە دیارە لەوێ ئاڵوگۆڕی جیاواز بووە لە سەر داوخوازی پێک هاتنی ناسێنەی کوردی؟ ئێوە ئەو بۆچوونانە چۆن لێک دەدەنەوە؟
وڵام: هۆی گۆڕانەکە ڕەنگە ئینسان بتوانێ لە چەند شت دا بۆی بگەڕێت. ئەگەر بشتوانرێ بدۆزرێتەوە. یەکیان ئەوەی کە ئێمە شتێکی وەک رێئال پۆلیتیکمان هەیە، تۆ موحیتەکەی خۆت دەناسی، دەوروبەرەکەی دەناسی، بارودۆخەکە دەناسی . ئێمە لە تیژبینی و تێگەیشتوویی ڕێبەرانی کۆمار هیچ گۆنە شکێکمان نییە بە تایبەت پێشەوا. ئەوان دەبێ بارودۆخەکەیان هەڵسەنگاندبێ لەگەڵ ڕۆژنامەنووسەکان کە قسە دەکا پێشەوا، دەچێ بۆ تاران لەگەڵ شا قسە دەکا لە هیچ کوێ دا توندرەوییەکی ئەوتۆی تێدا نابینی  کە بییەوێ پردی پشت سەر خراپ بکا لە ئەنجام دا بەشێکی شتەکە ڕەنگە ئەوە بێ، بەشێکی ڕەنگە سیاسەتی سۆڤیەت بێ کە لەو پەیوەندە دا ئەمن  یەک قسەم هەیە دەمەوێ بیکەم ئەویش ئەوەیە . کۆمەڵەی ژێکاف عەلاڕەغمی ئەوەی کە مامۆستا  زەبیحی پێوەندێکی نزیکی بووە لەگەڵ  کۆنسوولگەری سۆڤیەت لە تەورێز هێندێک بۆچوون لە گۆواری نیشتمان دا هەیە کە پیشان دەدا عەتفێکیان بەرەو سیاسەتی ئینگلیس هەبووبێ. لە کتێبەکەی دوکتور قاسملوو دا بە لای شتەکە دا ڕۆیشتووە دوکتور قاسملوو دیویەتی پێی دەڵێ کۆمەڵەی ژێکافی سیاسەتی ئینگلیسی بە دۆستی کورد ناو دەبرد و حەتا ئاڵاهەڵگری ئازادی گەلان یەکێکیش لەوان ئەویش گەلی کورد. کە تەبعەن ئەو دەڵێ وا نییە. ئایا ئەوە ئەو سیاسەتەی کە لەو ڕستەیەو دا  ڕەنگی داوەتەوە دابنێین لە پەنای هەندێک شتی دیکە. من سوێندخوادنەکەی مامۆستا هەژار کە لە  'چێشتی مجێور'  دا هەیە کە وەختێک لە کۆمەڵەی ژێکاف دا دەیەوێ سوێند بخوا دەچێتە ماڵی سەید کاکە نێوێک باس دەکا لە تاریکە شەو دا چۆتە ئەوێ و لە بەر درگا کەسێک ڕاوەستاوە دەست لە سەر دەمانچە و دوایە لە ژوورەکە دا دەیبنە ژوورێکی تاریک و پەردەیەک لا دەبەن و میزێک  و قورئانێک و خەتجەرێکی ڕووت بە سەریەوە و شتی ئا لەو چەشنە کە دەڵی من کە سوێندم خوارد  دەلەرزیم یانی ترس و لەرزێک دای گرتبووم. ئەو نەوعە فەزایە، ئەو قسانەی دیفاع لە سیاسەتی ئینگلیس و ئەوەی کە ڕووسەکان داوا لە پێشەوا و لە حەوت کەسەکەی دیکە دەکەن نەک ئەوەی مادەیەک، دوو مادە  لە بەرنامەی کۆمەڵەی ژێکاف بگۆڕن  بەڵکوو ئەساسەن نێوی حیزبەکە بگۆڕن بیکەنە حیزبی دێمۆكرات. من ئەوانە لە پەیوەندێک دا دەبینم ئەویش بە کورتی ئەوەیە کارتێکەرییەک لە ' فڕاماسۆنری'  لە سەر ژێکاف هەیە.

پرسیار
: بە چ مەعنا یانی  بەڵگەت بۆ ئەوە چییە؟
وڵام: بەڵگەم بۆ ئەوە ئەو سێ شتە کە ئەلئانەکە باسم کرد هەر وەها هەندێک شتی دیکە کە ئەلئان ئیشارەیان پێ دەکەم ، بەڵام پێش ئەوە ئیشارە بەوان بکەم با ئەوە بڵێم من بە هیچ شێوەیەک لە شێوەکان هێچ یەک لە ڕێبەرانی ژێکاف تاوانبار ناکەم .
پرسیار: هیچ گومان لە نیەتی بەڕێزت دا نییە بەڵام ئەوەی کە دەڵێی فڕاماسونری تەئسیری لە سەر هەبووە  بە پێی چ بەڵگەیەک ئەوە دەڵێی؟
وڵام: یەکیان ئەو شێوە سوێندخواردنەیە کە عەینەن دەگەڵ شتی  فڕاماسۆنەکان دێتەوە،
پرسیار: نەک فڕاماسۆن مامۆستا، ئەوە لە مەرکەزی غەیبی لە بزووتنەوەی مەشڕووتییەت دا ئەوە هەبووە. لە بزووتنەوەی مەشڕووتییەت ئەوە بووە لە تەورێز ئەگەر تەماشای کتێبی تاریخی مەشڕووتییەت بکەی ئەوە هەیە لە تەورێز کە بە شەو بە تاریکی کابرایان بردووەتە شوێنێک لەوێ بێ ئەوەی بۆخۆی بزانێ شوێنەکە کوێیە لەوێ سوێندی خواردووە، ئەوە چ ڕەبتی بە فراماسۆنانەوە هەیە؟
وڵام: پێشینەکەی ئەو، پێشینەکەی مەشڕووتییەتیش دەگەڕێتەوە بۆ پێشتری. تۆ ئەگەر تەماشا بکەی هەر ئەو بیرۆکەی حیزبایەتی  یەکمجار میرزا فەتحعەلی ئاخوندزادە  هێناویەتە ئێرانەوە بۆ خۆی فراماسۆن بووە. مالکوم خان بۆ خۆی  'فەرامۆشخانە' ی داناوە  ئەوانە ئی سەدەیەک پێش ئەوەن چاکە، بە شوێن ئەو دا نازیمولئیسلامی کرمانی یە، بە شوێن ئەو دا تالیبۆف ە. هەمووی ئەوانە بە شێوەیەک فڕاماسۆن بوون، تەنانەت بۆ نموونە سەید جەماڵەدینی ئەسەدئابادی  کە هەڵگری بیری ئیتیحادی ئیسلامە، سەید جەماڵەدینی ئەسەد ئابادی شک نیە لە ئەندامەتی لە گرووپی فراماسۆنەکان.
پرسیار: جا ئەوە چۆن گرێ دەدەی لە مەسەلەی ژێکاف؟
وڵام: من ئاوای گرێ دەدەم  هۆکاری ئەوەی کە سۆڤیەتەکان داوا دەکەن  دەڵێن حیزبەکە بگۆڕن ناڵێن مادەیەکی بیرۆکەکەتان، شتێکی ئەوەی بەولایە دا بکەن شتێکی  دێمۆکڕاسی تێ بخەن فڵان، دەڵێن کولەن حیزبەکە بگۆڕن  بە بۆچوونی من ئەو ترسەیە هەیانە . ئەوان وەختێک عەلەنەن دیفاع دەکەن، لە نامەکانیشی دا کە زەبیحی نووسیویەتی بۆ کۆنسوولگەری شووڕەوی لە تەورێز، لەوێدا کۆنسوول وەختێک نامە دەنووسێ بۆ مۆسکۆ پێیان ڕادەگەیێنێ دەڵێ ئەوان لە گۆوارەکەیاندا دیفاعی ئاوایان لە ئینگلیس کردووە .
پرسیار: باشە ئەوەش تا حەدێک  باس کراوە لە بەر ئەوەی کە کۆمەڵەی ژیانی کورد یا ژیانەوەی کورد پێوەندی هەبووە لەگەڵ حیزبی هیوا و حەتتا لە نیشتمان لە ژمارەی یەکەم یا دووەمی دا لە سەرەوەی بەرگەکەی زۆر بە ئاشکرا نووسیویە بژی سەرۆک، مەبەست لە سەرۆک، ڕەفیق حیلمی یە دە ڕاستیدا لە بەر ئەو پێوەندییە و ئەو مەقالەش کە دەفەرمووی  کە ئینگلیستان پشتیوانی نەتەوەی زوڵملێکراوە یانی لەوانەیە ئەوە کاردانەوەیەک بێ لە بەرانبەر ئەوەشدا. یانی ڕووناکبیرێکی وەکوو ڕەفیق حیلمی  کە زۆر بە تەجروبە بووە، لە حەڕەکەتی شێخ مەحموود دا زۆر بە چالاکی بەشداری کردووە، سەفەری کردووە بۆ تورکیا، چاوپێکەوتنی هەبووە لەگەڵ ئاتاتورک یانی لە کۆمەڵی کوردەواری دا مومکینە ئەو فکرەش هەبووبێ کە  بریتانیا دەتوانێ یارمەتیدەری کورد بێ. جا لە بەر ئەوە ئەو مەسەلەیە ئەوە پاساو نادا ئەوە وەکوو کارنامەیەکی کۆمەڵەی ژێکاف دابندرێ.
وڵام: کاک حەسەن هەر ئەوەیکە ئیشارەت کرد، هەر ئەوەیکە لە ژمارەی یەکەمی  نیشتمان دا ' بژی سەرۆک و هیوا' ی تێدایە، لە ژمارەکانی دیکەدا نامێنێ ئەوە بۆخۆی پرسیارە. چۆنە لە ژێر کام کارتێکەری دایە کە ئەو شتە نامێنێ؟ کام هێزی کوردی ئەوە لا دەبا. من دڵنیام  نە کۆمەڵەی ژێکاف ئەوە لا دەبا، نە هیچ کوردێکی  ناوچەکە ئەوە لا دەبەن  چونکە ئەوان وەکوو کورد لە پەیوەند دابوون نەک هەر لەگەڵ ئەوان، لەگەڵ خۆیبوون یانی لەگەڵ کوردی باکوور یانی لەگەڵ ئەوان لە پەیوەند دابوون. کە وابوو ئەوان نین کە ئەو دروشمە لادەبەن، بۆچی لە ٧ ژمارەی دواتری نیشتمان دا کە بڵاو دەبێتەوە هیچکامیان ئەو شیعارەی تێدا نییە. دەبێ سیاسەتێکی لاوەکی ئەو شتەی لا بردبێ. ئەوانە هەموو شکن، هەموو گومانێکن کە تۆ لە خوێندنەوە دا، لە دیتنی بەڵگە و سەنەد دا دەیبینی بۆی دەچی، هیچ کامێکیشیان ئەوانە قەتعی و حەتمی نین.
پرسیار: کەسێک ئەو پرسیارەی ناردووە لەگەڵ بەڕێزتی بهێنمە گۆڕێ دەڵێ کۆمەڵەی ژێکاف هیچ فڕی بە حیزبی دێمۆکڕاتەوە نییە و سەڕچاوەش بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو بۆچوونە کەم نین. ئێستا ئەمن بۆ خۆم هەمووم بۆ ناچێتەوە سەر یەک کە ئاماژەی پێ بکەم. بە بۆچوونی من ئەو دوانە تەواو دوو ڕەوتی لێک جیاواز بوون  ئەو باسە کە چەند کەس لە بەڕێوەبەرانی کۆمەڵەی ژێکاف دوایە دە کۆمار دا دەوریان هەبووە قانیعم ناکا کە ئەو دوانە یەک بووبن وە یەکیان لە سەر بنەمای ئەویدی دامەزرابێ. بۆچوونی بەڕێزت چییە لەو بارەیەوە؟
وڵام: من ئەوە دەڵێم دیسانەکە ئەوە بۆچوونە، بەڵگە، فاکت بۆ هەر دوو لای شتەکە هەیە دەتوانی بڵێی هەر ئەو کەسانەی لە کۆمەڵەی ژێکاف دا بوون  وەختێک کە زەبیحی دەگیرێ دەچێ دەبرێتە تاران بە قسەیەک حیزب روئەسای ئیدارات دەگرێ لە مەهاباد بەریان نادا هەتا ئەوان دوای ٨ مانگەکە ئازاد دەکرێن کە دێنەوە شێعریان پێدا هەڵدەکوترێ، جێژنیان  بۆ دەگیرێ چراخانیان بۆ دەکرێ. ئەوە نەوعێک پەیوەندی. ئەمما بە لایەکەی دیکەی دا کە تەماشای دەکەی وەکوو بیر و بۆچوون  منیش لەگەڵ ئەوەدام کە بیر و بۆچوونی ژێکافی جیاوازی هەبێ لەگەڵ ئی حیزبی دێمۆکڕات.
پرسیار: باشە، بە بۆچوونی بەڕێزت سەبەب چییە لەو تاریخەی دا، نەک لە تاریخی ١٩٤٥، کە ئەوە دوای گەڕانەوەی هەیئەتەکەیە لە باکۆ، بەڵام پێش ئەوە دە ڕێبەرایەتی ژێکاف دا پێشەوا قازیی محەمەد جێی گرتووە. بەڵام ئەو دەمی  سەبەب چییە کە ئێمە هیچ بەڵگەیەکمان بە دەستەوە نییە  بۆ ئەوەی موخالەفەت و دژایەتییەک لەگەڵ ئەو گۆڕینە کرا  بی؟
وڵام: من خۆم هیچ شتێکم نەدیوە.
پرسیار: بەڵام وەکوو مێژووزانێک چۆنی لێک دەدەیەوە؟
وڵام: سەبەکە بۆ من ئەوەیە کە کۆمەڵەی ژێکاف عەلارەغمی ئەوەی کە ئەلئان هەندێک بۆچوون هەیە  کە ژێکاف بیروبڕوایەکی گەلێک جیاوازی بووە ڕەنگە  لەوە دا چەپ تەئسیری  بێت کە ئەو قسانە دەکرێ  بەڵام من بە درێژەدەری سیاسەتەکانی ئەوێی دەزانم چونکوو پێشەوا  پێش ئەوەی کە حیزب ئێعلان بکرێ بە لانی کەمەوە  ساڵێک پێش ئەوە لە نێو کۆمەڵەی ژێکاف دا بووە. دەی باشە هەمان کەسایەتی، هەمان بیر و بۆچوون  ئێستا بە گۆڕانێک کە چوون بۆ باکۆ نێوەکە گۆڕاوە  من پێم وا نییە جیاوازییەکی ئەوتۆ هەبێ  لە شتەکە دا.
پرسیار: جیاوازی ئەوتۆ یانی لە باری سیاسییەوە مەبەستتە؟
ولام: لە باری سیاسییەوە، لە باری بیروبۆچوونەوە، لە باری ئەساسەوە.

پرسیار
: ئەی بۆ هیچ بەڵگەیەک نییە؟ تەنها شتێکی کە باسی دەکرێ  پارچە شێعرێکە، پارچە شێعرێکی یەکێک لە شاعیرانی  قوتابخانەی موکریانە، خاڵە مین  کە ئەویش گلەیی و گازنێکە، کە ئەو گلەیی و گازنە بە پێویستی ئەوە نییە کە پێوەندی هەبێ لەگەڵ گۆڕانی کۆمەڵە بە حیزب ، یانی ژێکاف بووبێتە حیزبی دێمۆکڕات چونکە باسی هەر دووکیان بەیەکەوە دەکا. یانی بۆ زۆر کەس ئەوە پرسیارە  و زۆر جار دووبارە بووەتەوە  کە هۆی ئەو هەڵوەشانە چۆن لێک دەدرێتەوە؟
وڵام: هەڵوەشانەوەکە تەنیا وەکوو باسم کرد پێشتر، با ئەو خاڵە بڵێم ئێمە بیرمەندێکی وامان نەبووە  کە بێت حیزب و حیزبایەتیمان بۆ شی کاتەوە و بێت تێئۆریزەی بکات وەکوو مەسەلەن  ئێرانییەکان بەختی ئەوەیان هەبووە ئەرمەنییەک، یەکی دیکە وەکوو  میرزا فەتحعەلی ئاخوند زادە  لە شەکی و شیروان لە دایک بووە هاتووەتەوە ئێران بیری ئوڕووپایی لەوێوە وەرگرتووە، ئەو دەمانە تفلیس مەرکەزی ڕۆشنبیری بووە، مەرکەزێکی گەورەی ڕووناکبیری بووە. بەداخەوە کورد کەسێکی لەوێ نەبووە، تەنیا کەسێکی کورد  من زانیبێتم لە تفلیس بووبێ  سەردار عەلیخانی موکری بووە. سەردار عەلیخان دوای ساڵێک کە لەوێ مایەوە حەمەحوسێن خان وەختێک ئێعدام کرا هاتەوە بۆکان، کە تورکەکان  لە مەڕاغە حەمەحوسێن خانیان ئێعدام کرد، هاتەوە لە بۆکان دانیشت. کە هاتۆتەوە لەگەڵ خۆی چی هێناوە مەسەلەن کامێرای هێناوە، دوچەرخەی هێناوە یانی بیری نوێ لەوێوە هاتووە بەڵام بۆ ئێمە کەم بووە. ئەو تێئۆریسییەنەی کە حیزبایەتی بۆ خەڵک ڕوون بکاتەوە پێش دانانی حیزبەکە  ئێمە نیمانە. ئێمە لەو سەردەمانە دا کە باسی دەکەین . لەو سەری سەر لە جنووب ئایەتوڵا مەردووخ مان هەیە، لەولاتر حاجی بابەشێخمان هەیە لە لای سەقز و بۆکان، ئەملاتر سەیفولقوزات مان هەیە لە مەهاباد  و میاندواو. ئەولاتری بڕۆی سەید عەبدوڵا ئەفەندی مان هەیە لای ورمێ. هیچکام لەوانە تێئۆریسیەنێک نەبوون  کە بتوانن وڵامێک بدەن، شتێک بنووسن کە ئەلئان وڵام بێ. ئەوانە بۆچوونێکن کە ئەمڕۆ پەیدا بوون. وەکوو کوتم من ئەگەر لێم بپرسی دەڵێم لە بەرنامە دا دیارە جیاوازی هەبووە دەنا بۆ دەگۆڕا لەوەوە بۆ ئەو؟ ئەمما ئەم درێژەی ئەویدیکەیە.
پرسیار: باشە وەک جەنابیشت باست کرد ئەو قسانە ووراژاندنی بابەتە، هیچ شتێک موتڵەق نییە. بەڵام ساخکردنەوەوی ڕووداوی تاریخی چ تەئسیری هەیە لە سەر هەلومەرجی ئێستا؟ بۆ وێنە ئەگەر ئێمە بزانین ئەو تاریخە ٦٧ ساڵ نییە بەڵام ٧٠ ساڵە فەرقی چییە؟
وڵام: فەرقەکە بە گشتی دەبێ ئەوە بێ ئێمە دەروای بەرچاوامان ڕوون نییە. ئێمە زۆر شت دەڕۆین دوای ئەوەی کە چووین  دەزانین چاکە یان خراپە. ئێمە بۆ ماوەیەکی ٥٠ – ٦٠ ساڵە وەشوێن دروشمی خودموختاری  کەوتووین دوایە ئەلئانەکە دەڵێین هەو نییە. ئەلئان وەشوێن فێدراڵی کەوتووین کە دەڵێن چونکوو لە عێڕاق، لە باشوور داندرا چاک بوو ئێمە بۆیە ئەوەمان هەڵبژاردووە ، حیزبە دێمۆکڕاتەکانی کوردستانی ئێران هەر دوو لایان.  دەی باشە فەرموو ئەوە نووری مالکی، ئەوە شەهرستانی  بزانە لەوێ گیروگرفت چەندە زۆرە.  مەبەستم ئەوەیە ئەگەر بتوانین لە ڕابردوو دەرسێکی تەواو وەرگرین، ئەگەر شی بکەینەوە، ئەگەر هەڵەکانی بدۆزینەوە دەبێ بە سەر هەڵەی تازەدا نەکەوین. ئێمە لە ساڵی ١٣٥٧ خۆشت و منیش ئیمە بە باشی لە بیرمانە بەشێک بوون لە جەرەیانەکان دەی ئێمە چیمان دەزانی کە چووین و ئەو خەڵکەش وەشوێنمان کەوتن و بردمانن لەو قوڕەمان هەڵچەقاندن.
قازی: زۆر سپاس بەڕێز سوڵتانی بۆ ئەم گفتوگۆیە،
ئەو وتووێژە لە رۆژی یەکشەمە ١٩-ی ئووتی ٢٠١٢ ئەنجام دراوە    

Saturday, June 20, 2020

وتووێژی عینایەت فانی لەگەڵ حەسەن قازی بەبۆنەی ٦٦ مین ساڵوەگەرێ ڕاگەیاندنی جمهووری کوردستان

وتووێژی عینایەت فانی لەگەڵ حەسەن قازی بەبۆنەی ٦٦ مین ساڵوەگەرێ ڕاگەیاندنی جمهووری کوردستان
پرسیار: بەڕێز قازی ئێوە ماوەیەکە سەبارەت بە دامەزراندنی جمهووری مەهاباد یان جمهووری کوردستان، هەر چۆنێک بێ  بە دوو جور ناوی دەبەن  خەریکی لێکۆڵینەوەن.. ئایا لێکۆڵینەوەکانت گەیشتووەتە ئەو قۆناغەی وڵامی ئەو پرسیارە بدەیەوە بۆچی لە ٢-ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ قازیی محەمەد، لە مەهاباد جمهووری ڕاگەیاند؟
وڵام: سەرەتا ئەوە بڵێم لەمەڕ ناولێنانی جمهووری وەکوو " جمهووری خودموختاری کورد"  ئەگەر بگەڕێینەوە سەر بەڵگەکانی جمهووری خۆی بە چەند شێوەیەی دیکە ناوی خۆیان باس کردووە یەکیان ' دەوڵەتی جمهووری کوردستان " ە و ئەویتر ' حکوومەتی میللی کوردستان ' یانی لە ناوی جمهووری دا باسێک  لە خودموختاری نییە. عەرزت بکەم لە پێوەندی لەگەڵ ڕاگەیاندنی جمهوری لە ٢- ی ڕێبەندانی ١٣٢٤ی هەتاوی  دەبێ هێندێک بگەڕێینەوە دواتر . لە سەردەمی ڕێژییمی ڕەزا شای پەهلەوی دا گەلی کورد لە کوردستانی ئێران لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی خۆیان بێ بەش بوو. زمان و کولتووری کوردی، ئاداب و ڕێوشوێنی کوردی لە مەترسی لەناو چوون دا بوون. دەزانین کە بە دەم شەڕی دووەمی جیهانی و داگیرکرانی هێندێک ناوچەی جوغرافیای ئێران کە لە ڕاستیدا لە دەرەوەی نێولێنانی ڕەسمی جوغرافیای کوردستانی ئێران بوو، لە لایەن ئەڕتەشی شوورەوی داگیر کرا، و دوای ماوەیەک ئەڕتەشی حکوومەتی ناوەندی، ئەڕتەشی شاهەنشاهی لەو ناوچانەدا لەبەر یەک هەڵوەشا ، دەرفەتێک پەیدا بوو و بە کەلک وەرگرتن لەو دەرفەتە و لە سایەی ئەو چالاکیانەی کە لەدوای خەرمانانی ساڵی ٣٢٠ لەو ناوچانە دا دەستی پێ لردبوو ، بۆ نموونە دامەزرانی کۆمەڵەی ژیانی کورد لە ساڵی ١٩٤٢ و لووتکەی ئەو چالاکیانە گەیشتە ئەوەی کە لە دووی ڕێبەندان جمهووی کوردستان ڕاگەێێندرا.
پرسیار: بەڵام ڕێزدارقازی، ئەگەر ئەوە دروست بێ کە چەند مانگ بەر لە ڕاگەیاندنی جمهووری بە دەست قازیی محەمەد، شەخسی قازیی محەمەد و چەند کەسی دی لە ڕێبەرە کوردەکان سەفەر دەکەن بۆ شووڕەوی، واتە باگهێشتن دەکرێن  و دەچن و لە ئازەربایجانی شووڕەوی دیدەنی دەکەن لە ڕێبەرانی ئەوێ و لەگەڕانەوە لەو سەفەرەیە کە کۆمەڵەی ژیانی کورد هەڵدەوەشێنن و حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان پێک دەهێنن. سێ مانگ یان چوار مانگ دوای ئەوە جمهووری مەهاباد ڕادەگەیێندرێ یانی بە ڕواڵەت ئەو جۆرە نەبووە کە ئێوە دەفەرموون کە هەلومەرجێکی لەبار هەبووە و ئەڕتەشی دەوڵەتی ناوەندی لەوێ هەڵدەوەشێ و لەو دەرفەتە کەلک وەردەگرن، هێندێکان وا بیر دەکەنەوە کە ڕەنگە ئەوە فەرمانێک بووبێ لە لایەن شووڕەوییەوە بە قازیی محەمەد و ئەوانیدی  دراوە کە بچن و جمهووری دامەزرێنن.
وڵام: دیارە ئەمن وەک کەسێک کە لەو بوارە دا لێکۆڵینەوە دەکەم لە ڕاستیدا لە داوەری دا لەو بارەیەوە ئێتنیسیتە و بەسترانەوەی نەتەوەیی خۆمی تێکەڵ ناکەم بەڵام ئەو شتەی کە ئێوە فەرمووتان لە مێژ ساڵە لە ئەدەبیاتی سیاسی زاڵ لە ئێران لە ڕێژێمی  ڕابردوو دا بەو شێوەیە گوتراوە ، بۆچی؟ بۆ ئەوەی مەسەلەی سەرەکی بەشێوەیەک بشاردرێتەوە. من عەرزم کردن لەو بۆشاییەی هێز دا کە هەبوو بە لەبەر چاوگرتنی  ئەو دووچاوکی و بێ بەشییانەی کوردەکان هەستیان پێ دەکرد، کۆمەڵەی ژ.ک و بە دوای ئەوە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان  پێک هات. ئەگەر ئێوە چاو لە ڕاگەیاندنی  جمهووری بکەن و لێی وورد بنەوە، دەبینن کە دەکرێ تێخوێندنەوەی جیاوازی بۆ بکرێ. تێخوێندنەوەی سەرەکی ئەوەیە کە لەوێ باسی جمهوورییەکی سەربەخۆ کراوە  بەڵام لە ڕەوتی ڕووداوکان دا، کاتێک ڕێبەرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان حەول دەدەن  ستاتوس و زەمینەیەکی  قانوونی و بە ڕەسمی ناسراو بۆ بزووتنەوەکەیان پەیدا بکەن کەم کەم باسی خودموختاری دێتە گۆڕێ و دەستەیەکی نوێنەرایەتی هاوبەش  لە حکوومەتی نیشتمانیی ئازەربایجان و جمهووری کوردستان پێک دێ بۆ موزاکەرە لەگەڵ  دەولەتی ئاغای قەواموسەلتەنە. واتە ئەوەی ئێوە فەرمووتان دروستە . لە ئەدەبیاتی زاڵی سیاسی دا لە ئێران مەسەلەکە بەو شێوەیە دەگوترێ کە ئێوە باستان کرد بەڵام ئەگەر لە ڕوانگەی کوردییەوە چاوی لێ بکەین مەسەلەکە بە تەواوی جیاوازە.
پرسیار: ئەگەر باسی مەسەلەی میلییەتەکان بەلاوە بنێین، نەفسی ڕاستەقینە چییە؟ واتە ئەگەر قازیی محەمەد و ئەوانیدی  سەفەریان نەکرد با بۆ شووڕەوی و لە سەر بنەمای  ئەوەی کە کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردیان ساز کرد بوو، جووڵابانەوە، قسە ئەوەیە، ڕەنگە ئەو دەمی جمهووری مەهاباد ڕانەگەیێندرابا.
وڵام: ئەوەیکە لەو برگە زەمانییە دا جمهووری ڕاگەیێندرا، ئایا هەموو ئامادەکارییەکان کرابوون یان نا، دەکرێ زیاتر قسەی لێوە بکرێ. بەڵام نەفسی ڕاگەیاندنی، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ، نەخشەی کوردستان و ئەو سوێندەی کە پێشەوا قازیی محەمەد لە ڕۆژی ٢-ی ڕێبەندان دا خواردی، بە پێی بەڵگەکانی جمهووری لەو ڕۆژە دا بیست هەزار کەس لە مەیدانی چوارچرای مەهاباد دا ئامادە بوون و ئەوانیش ئەو سوێندەیان خواردووە و بەیعەتیان  بە قازیی محەمەد کردووە ، لە ڕاستیدا ئەو سوێندە و ئەو بەیعەتە داگرتنەوەی  ناسێنەی سیاسی کوردەکانە. بەڵام ئەوەی کە لەو زەمانە دا دەرفەتی وەدیهاتن و مانەوەی هەبوو بێ یان نا دەکرێ قسەی لێوە بکرێ. بە باوەڕی من ئەوان ویستوویانە خۆیان لەگەڵ ئەو بارودۆخەی لە ئارا دا بووە بگونجێنن و یە یەکێتیی و هاوکاری لەگەڵ حکوومەتی نیشتمانیی ئازەربایجان لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ڕێک بکەون و ئەگەر  پێیان وابوو با داواکانیان دەکرا لە چوارچێوەی جوغرافیای ئێراندا وەدی بێ ئەو دەمی قەبووڵیان دەکرد.
پرسیار: باشە، ئێستا بگەڕێینەوە سەر مەسەلەی ناو لێنانی. هێندێکان دەڵێن جمهووری کوردستان هێندێکی دیکە دەڵێن جمهووری مەهاباد، ڕەنگە هۆی ئەو جۆرە ناوڵێنانە، یانی ئەو کەسانەی کە پێی دەڵێن جمهووری مەهاباد ئەوە بێ کە ئەو جمهوورییە لە مەهاباد و چەند شاری دیکە کە لە ژێر قەڵەمڕەوی دا بوو ڕاگەیێندرا، بەڵام پاشماوەی کوردستان لە قەڵەمڕەوی ئەو جمهورییە دا نەبوو. بەڵام ئێستا پرسیارێکی کە دێتە گۆڕێ و لە هێندێک لە بەڵگە مێژووییەکانیشدا ئاماژەی پێ دەکەن ئەوەیە  کە هۆی ئەوەی کە کوردستان نەیتوانی زیاتر لەو چەند شارە لە قەڵەمڕەوی خودموختارییەکەی دا بێ ئەوە بوو کە پاشماوەکەی لە بەر دەست جمهووری یان هەرچۆنێک بێ فیرقەی  دێمۆکڕاتی ئازەربایجان دا بوو کە خودموختاری ڕا گەیاند بوو. بە جۆرێک باسی ئەوە دەکرێ کە ڕاگەیاندنی خودموختاری  بەشێکی ڕاگەیاندنی خودموختاری و سەربەخۆیی لە ئازەربایجان بوو تا پاشماوەی ئێران. ئێوە کە لێتان کۆڵیوەتەوە پێتان وایە ئەو قسانە چەندە دروستن؟
وڵام: ئەو قسەیەی کە ئێوە کردتان، ئەو قسەیەی کە لە دواییدا گوتتان بەتەواوی مەنتقییە. چونکە هەر لە دەقی ئەو سوێندەش  دا کە باسم کرد لە هەمان کاتدا کە ناسێنەی سەربەخۆی کوردی تەئکید دەکرێ باسی وەفاداری بە و گوێڕایەڵی لە یەکێتیی کورد و ئازەربایجانیش دەکرێ. ئەوەی کە هەتا ئێستا بە جوانی دەردەکەوێ ئەوەیە کە سیاسەتی شووڕەوی لە سەر ئەو بنەمایە نەبووە کە جمهوورییەکی سەربەخۆی کوردستان پێک بێ، بۆچوونی وان ئەوە بووە کە لەو بەشانەی کوردستان کە بە شێوەی ڕەسمی لە جوغرافیای ئازەربایجانی ئێران یان بە ووتەیەکی دی ئازەربایجانی باشووری هەڵکەوتووە، دەو چوار چێوەیە دا بتوانن خودموختارییان هەبێ بۆ خۆیان. فەرمایشی ئێوە لەو بارەیەوە تەواو دروستە، مەبەست ئەوە بووە کوردستان بتوانێ بە جوێ لە ئازەربایجان  کاروباری دابین بکرێ لە هەمان کاتدا یەکیتیی لەگەڵ ئازەربایجانی دادەگرێتەوە. ئەوە دەکرێ زەمینەیەک بووبێ ، هۆیەک بووبێ کە ئەو دەمی جمهووری ڕابگەیێندرێ.
پرسیار: زۆر باشە، لەبەر هەر هۆ و سۆنگەیەک کە جمهووری ڕاگەیێندرا لە مەهاباد، داوخوازی کۆنکرێتی ئەو  جمهوورییە لەو بڕگە مێژووییە دا چ بوو؟ یانی ئەوشتەی کە بە خەڵک ڕاگەیێندرا و بە پێی قسەی ئێوە بەیعەتی بۆ وەرگیرا.
وڵام: داوا ئەوە بوو کە خەڵک چارەنووسی خۆیان بە دەستەوە بگرن و دوایە بۆ دەگیان کەوتنی ئەو داوخوازە هەیئەتێکی هاوبەش لە مانگی بانەمەڕی ساڵی ١٣٢٥-ی هەتاوی بە ئامادەیی پێشەوا قازیی محەمەد و ڕێزدار جەعفەر پیشەوەری و سەرانی ئازەربایجان  لە تەورێز پێک هات. ئەو دەمی قازیی محەمەد نزیک حەوتوویەک بوو لە تەورێز بوو. لە پێشدا پەیمانێک لە نێوان سەرانی کوردستان و ئازەربایجان ئیمزا کرا، یەکێک لە مادەکانی ئەوە بوو  کە لە موزاکەرە لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی دا بە شێوەی هاوبەش ببزوونەوە. هەیئەتەکە بۆ موزاکەرە لەگەڵ حکوومەتی قەواموسەلتەنە چووە تارانێ و پێشنیاری خۆیان لە ٣٣ مادە دا گەڵاڵە کرد بوو  کە ١٣ مادەی لەمەڕ کوردستان بوو کە لەو بەڵگەیە دا ناوی کوردستان وەک کوردستانی ئازەربایجان هاتووە.
پرسیار: ئەوانە داوخوازی ئەوتۆ بوون لەمەر خودموختاری نەک سەربەخۆیی.
وڵام: ئەوانە داوخوازی ئەوتۆ بوون کە دەبوو دە چوارچێوەی ئێراندا پیادە بکرێن.
پرسیار: باشە، ئەگەر وایە، ئەی بۆچی نێویان نا جمهووری؟
وڵام: وایە ئیتر، ئەوە ناکۆکییەکە کە لە مەسەلەکە دا هەیە. ئەوە پرسیارێکە کە بۆ لێکۆلەرەوەیەکیش دێتە گۆڕێ.
پرسیار: باشە ئێوە کە لەو زەمینەتان کۆلیوەتەوە، بە چ ئاکامێک گەیشتووی کە بۆچی ناوی ئەو ناوچەیان نا جمهووری، لە کاتێکدا لە چوارچێوەی قانوونی بنچینەیی وڵاتێک دایە کە بە ڕەسمی و لە ڕووی مێژووییەوە وڵاتێکی پادشایی سەلتەنەتی مەشڕووتەیە؟
وڵام: پرسیارەکەی ئێوە بە تەواوی بەجێ یە. بەو مانایە کە من پێم وایە ئەوان خەریک بوون بارودۆخی دەسەڵات هەڵسەنگێنن، ئەگەر ئیمکان هەبێ کە جمهوورییەکی مەلۆتکە لە دەرەوەی سیستمی سەلتەنەتی دا پێ بگرێ ڕایانگەیاند و لە لایەکی دیکەشەوە گوتم بۆ ئەوەی سەربەخۆیی خۆیان لە ئازەربایجان نیشان بدەن، بەڵام لە پێشوەچوونەکانی دواتر چ لە بزووتنەوەی کوردستان و چ لە بزووتنەوەی ئازەربایجاندا دەبینین کە ئەوان دەیانویست هەنگاو بە هەنگاو لە حکوومەتی ناوەندی نزیک ببنەوە و حکوومەتی ناوەندی داوخوازەکانیان قەبووڵ بکا. داوخوازی ئەوتۆی کە زیاتر لە چوارچێوەی قانوونی بنچینەیی ئێران و ئەسڵی ئەنجومەنە ئەیالەتی و ویلایەتییەکاندا دا پێش بینی کرا بوو و لەو ناو هەیئەتی فەرمانڕەوای ئێرانیش دا کۆڕوکۆمەڵی ئەوتۆ هەبوون کە لەگەڵ ئەو  داوخوازانە بوون بەڵام ئەڕتەش بە توندی دژایەتی ئەوەی دەکرد.
پرسیار: ئێستا! ئەوەیکە هەیئەتێک لە ئازەربایجان وکوردستانەوە خەریکی موزاکەرە بوون لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی تەواو دروستە و بەڵگە مێژووییەکانیشی  لەبەر دەست دان. گەلۆ پاڵپشتی قسەکانی ئەو کەسانەی کە لە لایەن ئازەربایجان و کوردستانەوە موزاکەرەیان دەکرد قانوونی بنچینەیی و قانوونی ئەنجومەنە ئەیالەتی و ویلایوتییەکان بوو؟ یانی قانوونی ئەنجومەنی ئەیالەتی و ویلایەتی بە ووردی چی دەگوت؟
وڵام: بۆ وێنە، لە کوردستان و لە ئازەربایجان ئەنجومەنێکی ئەیالەتی پێک بێ و لە ڕاستیدا لە درێژەی موزاکەرات دا بەوەش گەیشتن، بە کۆنکرێت حکوومەتی نیشتمانی ئازەربایجان قەبووڵی کرد کە ناوی ' میللی حوکومت' یان حکوومەتەتی نیشتمانی بکا بە هەیئەتی ڕەئیسەی میللی، کە پێشتر لە کوردستان هەبوو. لە ناو داوخوازەکان دا دەکرێ ئاماژە بکرێ بە بەڕەسمی ناسینی زمانی تورکی ئازەربایجانی لە ناوچەی ئازەربایجان و زمانی کوردی  لە ناوچەی کوردستان و تەرخان کردنی بەشێک لە بوودجەی سەرانسەری بۆ ئاوەدانی و پێشکەوتنی ئەوان بەڵام وەدیهێنانیان دە چوراچێوەی حاکمییەتی نەتەوەیی ئێراندا.
پرسیار: ئێستا هێندێکان دەڵێن یان ئەو قسەیەی کە دەیهێنە گۆڕێ ئەوەیە کە ئەوە بابەتێک بوو بە جۆرێک لە لایەن شووڕەوییەکانەوە داسەپێندرا بوو، یانی ڕاگەیاندنی جمهووری و هتاد. ئەوان پاڵپشتی قسەکەیان ئەوەیە کە لە کوردستان دا بارودۆخ بۆ وەزعێکی ئاوا لەبار نەبوو. ستروکتوورێکی عەشیرەتی، قەبیلەیی دواکەتوو لە ئارا دا بوو وەک زۆر شوێنەکانی دیکەی ئێران ئەو دەمی و بە تایبەتی لە کوردستان دەرەتان و ئیزنی ئەوەی نەدەدا  کە لە سەر بنەمای ستروکتوورێکی کۆمەڵایەتی ئەوتۆ سیستمێکی جمهووری دێمۆکڕاتیک و ئەوانە پێک بێ، لە ئاکام دا ئەوە ئیدەیەک بوو کە لە دەرەوە را  هاتبووە کوردستان!

وڵام:مەسەلەی  نەتەوەکان و کارلێکەری شوێنی جیاواز لە سەر یەکتری هەیە. لە وڵامی یەکێک لە پرسیارەکانی بەڕێزتان دا پێشتر گوتم کە بۆ بەرپەرچدانەوەی دۆزی کورد بە شێوەی جۆر بە جۆر تاوانبار کراوە، بەڵام  فرچک گرتنی داوخوازی نەتەوەیی کوردەکان بە جمهووری کوردستان وەگیان کەوت و ئێستاش وەک پاڵپشتێک  کە مرۆ  دەگەڕێتەوە سەری دەبیندرێ. ئەمن دوێنێ شەوێ تەماشای کاناڵێکی تێلێڤێزیۆنی مانگیلەیی کوردستانی عێڕاقم دەکرد، ڕێوڕەسمێکی نیشان دەدا سەبارەت بە وەرگرتنی دەرەجەی ئەفسەری. ژمارەیەک دە یونیفۆڕمی عەسکەری دا ڕێژەیان دەدا ، ئەو یونیفۆڕمەی ئێستا لە کوردستانی عێڕاق باوە، بەڵام لەوێ ڕچەی جمهووری کوردستان دەبیندرا بەوە ڕا کە پۆرترەیەکی گەورەی خودالێخۆشبوو مەلا مستەفا بارزانی یان بە دەستەوە بوو کە یونیفۆڕمی ژەنەڕاڵیی جمهووری کوردستانی دەبەر دابوو،
پرسیار: باشە، بە هەڵکەوت زۆر بەجێ باسی ئەوەت کرد چونکە پرسیاری دواتری من هەر ئەوە بوو، یانی پێوەندیی ئەو حکوومەتە یازدە مانگییەی کوردستان لەتەک کوردەکانی دی، کوردەکانی عێڕاق، کوردەکانی تورکیا و دەوری کاریگەری کوردەکانی ئەو ناوچانە لە جمهووری کوردستان دا چ بوو؟
وڵام: عەرزت بکەم  کۆمەڵەی ژ،ک. کە پێک هات،
پرسیار: کۆمەڵەی ژ.ک هەمان کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردە؟
وڵام: بەڵی ، کۆمەڵەی ژیانی کورد یان ژیانەوەی کورد لە هەولێرو سلێمانی لک یان ئیدارەی محەلی هەبوو، یانی ژمارەیەک لە ڕووناکبیرانی وێندەرێ لەگەڵ ئەو  کۆمەڵەیە کاریان دەکرد بەڵام زۆر شاراوە و بە نهێنی. چونکە ئەو زەمانی ئینگلیسییەکان لە عێڕاق بوون و لەو ڕووەوە هەستیار بوون. لەو زەمانی دا مەلا مستەفا بارزانی و ژمارەیەک لە ئەفسەرانی ئازادیخوازی کوردی ئەڕتەشی عێڕاق  لەگەڵ بزووتنەوەی مەلا مستەفا کەوتبوون و لە بەرانبەر دەوڵەتی ناوەندی عێڕاق دا جۆرێک خەباتیان دەکرد کە دواتر ئەو جووڵانەوەیە بە یارمەتی ئینگلیسییەکان  کە بە جۆرێک پشتیوانیان لە دەوڵەتی عێڕاق دەکرد تێک شکا و ئەوان مەجبوور بوون بێنە کوردستانی ئێران . ئەو کاتی کە گەیشتنە ناو کوردستانی ئێران هاوکات بوو لەگەڵ بوونی هەیئەتی نوێنەرایەتی ژێکاف لە باکۆ. ماوەیەک دوای گەڕانەوەی ئەوان، بارزانی و ئەو ئەفسەرانەی کە لەگەڵی بوون پەیوەست بوون بە کوردەکانی ئێران.
پرسیار: یانی بە کردەوە لەگەڵ جمهووری، ئەڕتەشی جمهووری دەکەون!

وڵام: بەڵێ ئەوان پەنایان هێنا بوو بۆ کوردستانی ئێران و لە بەر ئەوەی  کە تاکوتەرای هەڵکەوتووی عەسکەرییان دە ناو دابوو و بارزانییەکان ئەزموونی شەڕی پارتیزانییان هەبوو لە ڕاستیدا لە ڕاهێزاندنی ئەڕتەشی جمهووری دا دەورێکی کاریگەریان هەبوو.
پرسیار: دەگوترێ کە شەخسی مەلا مستەفا دەوری فەرماندەیی ئەڕتەشی جمهووری مەهابادی هەبوو؟
وڵام: نا بەو شێوەیە نەبوو، ئەو چەند بە تالیۆنی ڕێک خست کە پێیان دەگوتن " هێزی بارزانیان" و ئەوان لە ژێر ئیشراف و فەرماندەیی وەزاڕەتی هێزی کوردستان دا بوون و بە کۆنکرێت لە جەبهەیەکی زۆر گرینگ لە بەرانبەر هێزی ئەڕتەشی حکوومەتی ناوەندی کە لە سەقز بوو دامەزرابوون. فەرماندەیی ئەوان لەوێ بە دەست یەکێک لە ژەنەڕاکانی جمهووری کوردستان واتە حەمەڕەشید خانی قادر خانزادە دا بوو. ئەو بەتالیۆنە بارزانییانە لەوێ عەمەلیاتیان دەکرد و فەرماندەکانیان ئەفسەرانی پێشووی ئەڕتەشی عێڕاق بوون و جێی سەرنجە لەو موزاکەرەاتەی کە لەگەڵ ئەڕتەشی ئێرانیش دا دەکرا هێندێک لەو ئەفسەرانە بۆ وێنە لەگەڵ شەخسی سەرلەشکر ڕەزم ئارا بەشدار دەبوون.
پرسیار: پرسیارێکی دیکەی کە دێتە گۆڕێ ئەوەیە، وا وەبەر چاو دێ کە لە جێدا، پەیدا بوونی ئەو جمهوورییە بە پاڵپشتی بوونی هێزەکانی شووڕەوی لە ئێران بوو و هۆیەکەشی ئەوەیە کە کاتێک هێزە شووڕەوییەکان لە ئێران ڕۆیشتن، هێندەی پێ نەچوو هەم لە ئازەربایجان و هەم لە کوردستان ئەو دەوڵەتە خودموختارانە تێک شکان و زۆر لە ڕێبەرانیان بە شێوەی خوێناوی کووژران. ئێستا پرسیار ئەوەیە کە ئایا قازیی محەمەد لەو بڕگەیە دا تەمایەکی ئاگادارانەی گرت کە هیچ خۆڕاگری نەکا یان لە جێدا نەیدەتوانی لە بەرانبەر ئەڕتەش دا هیچ خۆڕاگرییەک بکا و دەست بکاتەوە؟
وڵام: ئێوە لە یەکێک لە پرسیارەکانتان دا ئاماژەتان پێ کرد کە لە ماوەیەکی کورد دا هاوبەندییەکی هەراو پێک هات، تەنانەت سەرەڕای پێکهاتەی عەشیرەتیش هاوبەندییەکی بەربڵاو زۆر زوو ساز بوو. بۆ وێنە لە جەبهەی سەقز کە ئاماژەم پێ کرد. لە عەشیرەتەکانی باکوور لە ناوچەی ماکۆ وە بگرە تا شکاکەکان،هەرکییەکان و بارزانییەکان و هێزەکانی شاریی مەهاباد بەشدار بوون. حکوومەتی ناوەندی ڕێگای جۆر بەجۆری بۆ ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیە تاقی دەکردەوە؛ لە لایەکەوە نەی دەویست ئازەربایجان و کوردستان بەیەکەوە و هاوبەش داوخوازەکانیان بهێننە گۆڕێ و لەلایەکی دیکەشەوە حەولی دەدا ئیتیلافی ناوخۆیی کوردەکان هەڵوەشێنێ. بۆ وێنە هەر ئەو ژەنەڕاڵ حەمە ڕەشیدخانە کە ئاماژەی پێ کرا چەند مانگ بەر لە دەست نەکردنەوە جەبهەی بەجێ هێشتبوو و گەڕابووەوە کوردستانی عێڕاق، لە لایەکی دیکەوە هێندێک لە هێزەکانی باکووری کوردستانی ئێران یانی لە ناوچەی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا ئەوانەش کەم کەم دەستیان کرد بوو بە پێوەندی لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی. یانی مرۆ دەکرێ بڵێ ڕەنگە ئەگەر خۆڕاگری کرا با ڕووداوەکان بەئاراستەیەکی دیکە دا چوو بان، بەڵام ئەو هاوبەندییەی کە زۆر بەخێرایی بۆ سەرکەوتنی ئەو بزووتنەوەیە ساز بوو بوو لە ماوەیەکی کورت دا هەڵوەشا و خۆڕاگری نەکرا.
پرسیار: بەڕێز قازی، کوردەکان  بەتایبەتی سەبارەت بەو بەشەی مێژووی ناوچە هەستیارییەکیان هەیە، لەوانەیە هێندێکان ئەوە بە جۆرێک لە ناسیۆنالیزمی کورد تەعبیر بکەن، واتە کوردەکان خۆیان لەو باوەڕەدان  بە پێچەوانە ئەو بەشە لە مێژووی کوردستان بە شێوەی سەرەکی لە ڕوانگەی ناسیۆنالیزمی فارسەوە لێک دراوەتەوە، ئێستا کە ئێوە لەو بوارەتان کۆڵیوەتەوە  لەو بارەیەوە چ جۆرە بەڵگەت دەست کەوتووە کە واقعییەتەکە ئەو جۆرەی کە بووە نیشان بدا؟
وڵام: زۆر لە سەنەد و بەڵگەی جمهووری لەو کاتە دا کە بڕیار درا خۆڕاگری نەکرێ سووتێندران و لە ناو چوون. ئەو سەنەد و بەڵگەی ماونەتەوە ئەوانەن کە حەمە ڕەشید خان لە جەبهەی سەقز پاراستوونی. بە ساڵان لە تەلیسێک دا ڕای گرتبوون و لێرو لەوێ شاردبوونیەوە. بە ساڵان دواتر مێژووزانێکی کورد ئەوانەی وەدەست هێنا و لە ساڵانی ١٩٩٠ کان لە سوێد لە سێ بەرگ دا بڵاوی کردنەوە.
پرسیار: بە زمانی کوردی؟
وڵام: بەڵێ، بە زمانی کوردی. بەرگێکی کراوەتە فارسی  بەڵام بەداخەوە ناوی سەرچاوەکەیان نەهێناوە، ئەو بەڵگانە بە ناوی: ' دەوڵەتی جمهووری کوردستان، نامە و دوکیومێنەتەکان بڵاو کراونەتەوە، یانی نووسەر یەکێک لە ناوەکانی جمهووری کوردستانی بۆ ئەو ڕێزە کتێبە هەڵبژارد و  بەڵگە و نامەکانی شرۆڤە کرد.
یەک لە بەڵگەکانی تری کە دەکرێ بە پاڵپشتی وی داوەری بکرێ، ئۆرگانی حکوومەتی نەتەوەیی کوردستانە. حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان کە حکوومەتی میللی ئیدارە دەکرد و لە ناو حیزب و حکوومەت دا جیاوازی نەبوو، ڕۆژنامەی کوردستانی بڵاو دەکردەوە، زۆربەی ژمارەکانی کۆ کراونەتەوە و دیسان چاپ کراونەتەوە و هەر وەها چاپەمەنی دیکەی کە ئەو سەردەمی هەبوون. بە پاڵپشتی ئەو زانیارییانەی کە لەو ڕۆژنامانە دا هەن داوخوازی ئاشتیخوازانەی کوردەکان و ئەوەی کە ئەوان لە ڕێگای موزاکەرەوە بە داوخوازەکانیان بگەن ڕوون دەبێتەوە. یانی پایەی ئاشتیخوازی و موزاکەرە لەو زەمانییەوە داندراوە.
پرسیار: یانی بە پاڵپشتی ئەو بەڵگانە و بێ لەبەر چاو گرتنی ئەو ڕووداوانەی قەومان یان سەرەڕای ڕاگەیاندنی جمهووری کوردستان و هتاد کوردەکان هەمیشە بە دووی خودموختارییەوە بوون نەک سەربەخۆیی کوردستان.
وڵام: بە باوەڕی من وەک لێکۆلەرەوەیەک، هیچ گرفت نییە ئەگەر کوردەکان بیانەوێ دەوڵەتێکی سەربەخۆ  لە هەموو بەشەکانی کوردستان یان لە بەشێکی کوردستان دامەزرێنن. ئەو هەستیارییانە و ئەو زاراوەیانەی کە لەمەڕ خەباتی کوردەکان وەک گۆیا تەجزیەتەڵەبی و سپاراتیزم سازکراوە، هەمیشە وەک شیرێکی دوو دم لە سەر سەریان راگیراوە بۆ ئەوەی داوخوازە سەرەتایی و ئینسانییەکانی کوردەکان بەرنە ژێر پرسیار. بە بۆچوونی من بۆ ئەو کێشەیە دەبێ تەفاهوم ساز بکرێ . یانی ئەوانەی کە دۆزەکە  بە جوێ بوونەوەی بەشێک لە وڵاتەکەیان  دادەنێن دەبێ  خۆیان لە جێی کوردەکان دانێن. چونکە دۆزی کورد تەنێ لەمەڕ جوغرافیای تایبەتی ئێران، تورکیا، عێڕاق و سووریا نییە، ئەوە دۆزێکە کە هەموو کوردەکان تێیدا هەستێکی هاوبەشیان هەیە و چ باشتر کە ئەو داوخوازە هاوبەشە لە دۆستایەتی و هاوژینی لەگەڵ هەموو ئەو نەتەوانەی کە لە ناوچە دا دەژین وەدی بێ. 

: یانی بە کردەوە لەگەڵ جمهووری، ئەڕتەشی جمهووری دەکەون!

پرسیار: زۆر سپاس بۆ ئەوەی وڵامی پرسیارەکانت دامەوە. زۆر مەمنوونم.

ئەو چاوپێکەوتنە لە ڕۆژی دووشەمە ١٣-ی فێڤرییەی ٢٠١٢ بە زمانی فارسی کراوە.