Wednesday, June 3, 2026

وتوێژ لەگەڵ دوکتور ئاسۆ جەواهێری، کۆمەڵناس و توێژەر لەزانکۆی سیمۆن فرەیزر لە کانادا

وتوێژ لەگەڵ دوکتور ئاسۆ جەواهێری، کۆمەڵناس و توێژەر لەزانکۆی سیمۆن فرەیزر لە کانادا
لەمەڕ کووپەی جیهانی فووتباڵی ساڵی ٢٠٢٦، هەڵکشانی ئامەدسپۆر بۆ سووپر لیگی تورکیا،
فووتباڵی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بیرەوەری پەرویز قلیچ خانی و گرینگی پێپ گاردیۆلا بۆ
فووتباڵ، بەرنامەی ڕاوێژ دووشەمە ١-ی ژووەنی ٢٠٢٦


حەسەن قازی: بینەرانی خۆشەویست بەخێر بێنەوە بۆ بەرنامەی ڕاوێژ، لە ڕاوێژی ئەمجارەمان دا باسی مژارێکی تایبەتی دەکەین کە پێشتر لێی نەدواوین. لەم بەرنامەیە باسی فووتباڵ و پێوەندیی وی بە کۆمەڵگە و بە کوردستانەوە دەکەین. میوانێکی زۆر خۆشەویستمان هەیە بەڕێز  دوکتور ئاسۆ جەواهێری کە پێشتریش نزیکەی هەشت مانگ و نیو لەمەو پێش لەم بەرنامەیە دا بەشداری کردبوو. بەڕێزیان دوکتورای هەیە لە کۆمەڵناسی دا و ئێستاش خەریکی خوێندنی دوکتورایەکی دیکەیە لە سەر مێژوو، بەڵام جگە لەوانە خۆی وەرزشوانێکە، بە تایبەتیش پسپۆڕایەتی هەیە لە سەر فووتباڵ و فووسباڵ کە وابزانم لەسەرەتاوە لە ئوستانی کوردستان لە سنە  لەو بوارە دا کاری کردووە. زۆرزۆر بەخێر بێی بەڕێز جەواهێری.
دوکتور ئاسۆ جەواهێری: سڵام کاک حەسەن، ئەم کاتەتان باش دەستخۆشیتان لێ ئەکەم  بۆ دەعوەتی من بۆ ئەم بەرنامە لەسەر  جام جەهانی پیاوان کە بە تایبەتە و ها لە کاتێکی مێژوویی دا.
قازی: زۆر سپاست لێ دەکەم داوای لێبوردنیشت لێ دەکەم لەبەر جیاوازی کات، دیارە من هەڵەیەکم کرد بوو پێم وابوو وەک تۆڕێنتۆ و ئەوانە ٦ سەعاتمان فەرقە، بەڵام دیارە لەگەڵ بریتیش کۆلۆمبیا  ٩ سەعات فەرق هەیە. ئێستا لای ئێوە سەعات ١٠-ی بەیانی دووشەمۆیە و لای ئێمە سەعات ٧-ی ئێوارەیە. زۆر بەخێر بێی. ئەگەر لە بیرت بێ هەشت مانگ و نیو لەمەو پێش کە لەم بەرنامەیە دا بەیەکەوە قسەمان کرد باسی ئەوەم کرد کە دەبێ بە تایبەتیش بەرنامەیەک لە سەر فووتباڵ بکەین. ئێستا بە بۆنەی ئەوەی کە خولی ٢٣ هەمی ۆرڵد کاپ یا کووپەی جەهانی تا کوو دە ڕۆژی دیکە دەست پێ دەکا پێویستە لە بارەیەوەش قسە بکەین جا بۆیە  زۆر خۆشحاڵم کە ئەو بانگهێشتنەت قبووڵ کرد. پێشتر لەوە ڕا دەست پێ بکەین دیارە پرسیارێکی هێندێک کلاسیکی یە بەڵام زۆر گرینگە چونکوو بۆ ئەوانەی کە ڕەنگە حەز و مەیلیان لەسەر فووتباڵ نەبێ ئەو مەسەلەیان  زۆر بۆ ڕوون نەبێ. جەنابت پێوەندی گەمەی فووتباڵ و کۆمەڵگە چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
جەواهێری: ئەو جۆرەی وا خۆتان وتتان هەمانە کەسانێک کە حەز ناکەن پێوەندی فووتباڵ و کۆمەڵگا وەکوو پێوەندییەک واقعی کە هەیانە ببینن. وەکوو شتێکی سەرگەرمی، وەکوو چتێکی کە مەسەلەن بێژن ئێستە چتێکی جیاوازە یا دوورە لە کۆمەڵگا فرە ڕەبتی بە کۆمەڵگا نییە یا ها لە پەراوێزی کولتوور دا. وەلێ وا نییە. فووتباڵ و بە گشتی وەرزش چتێکە زۆرتر لە سەرگەرمی، چتێکە زۆرتر لە کایە کردن. ناتوانین ئێمە بینینی فووتباڵ جیای بکەینەوە لەو زەمینە و ئەو کانتێکستە مێژووییە، سیاسییە، ئابوورییە، کولتوورییە و ئیدێئۆلۆژکاڵە وا وەرزش لە ناوی دا لە دایک بوە و خەرێکە ڕوشد ئەکات. بۆیە دەبێ ئێمە فووتباڵ وەک فۆڕمێکی کۆمەڵایەتی ببینین. فووتباڵ چتێکە کە ناکۆکییەکان و تەواو ئەو شتانەی ئێمە لە دنیای سەرمایەداری دا دەیان بینین دەر ئەخات. وەرزشی مۆدێڕن مەحسوولی دنیای سەرمایەدارییە و تەواوی ناکۆکییەکانی سەرمایەداری، کولتووری سەرمایەداری و ئیدێئۆلۆژی سەرمایەدارانە دەر ئەخات.
فووتباڵ خۆشەویستە، حەزی پێ ئەکەن نە فەقەت بە میلیۆن میلیۆن بنی ئادەم  لە تەواوی دنیا بۆیە فووتباڵ نیشانەی فرە موتالەباتی مەردمە، لە عەینی حاڵ دا فرە کەسان هەن حیسی تەعەلوق بە کۆمەڵگە و بە کولتوری هاوبەشیان پێ ئەدات.ئێمە
لەکۆمەڵگایەک دا زیندەگی ئەکەین، لە سەرمایەداری موتەئخیر دا کە بەنی ئادەمەکان بەرەو فەردگەرایی و جیابوونەوە لە یەکتری دەستە دەستە بووین سەوق ئەدرێن ئێستا موستەقیم یا غەیرە موستەقیم، فووتباڵ یا وەرزشەگەلی دەستە جەمعی حیسی تەعەلوق ئەدەن بە ئینسانەکان، لە عەینی حاڵ دا فرە کەسان ئەتوانن ڕوئیا و ئاوات و ئارمانجیان لە فووتباڵ دا ببینن بۆ جێگۆڕکێی چینایەتی.
 فرە لە ئەستێرەکانی دنیای فووتباڵ کە سووپرستارن، دەستیان بە سەرچاوەی ماڵی و پووڵی ڕادەگا و گشت ئەیان ناسن و ئەو ئیدەئالە کە لە ناو ئەواندا ئەیبینن بۆ فرە کەسان ئەبێ بە سەرمەشقێک کە هەم بنەماڵەکان و هەم منداڵانیان، نەوجەوانەکان بۆ نموونە حەزئەکەن ببن بە مێسی. فووتباڵ ئەو حیسەیان پێ ئەدات، بنی ئامەکان لەگەڵ خۆیان قسە ئەکەن ئێژن ئێمەش ئەتوانین فووتباڵ کایە کەین، شایەد لەو وەزعییەتەی زیندەگی وا هەمانە ڕزگارمان بێ، منیش ببم بە یاریزانێکی خاس، بتوانم لە نێوان چینەکاندا جێ گۆڕکێ بکەم ، دەستم بە سەرچاوەی پووڵ و سەروەت و مادییات ڕابگا. مەردم بمناسن، ئیحتیڕامم بۆتێرێ فووتباڵ.
لە لایێ تریشەوە فووتباڵ خەرێکە زۆر لەسیاسەت کەلک وەردەگرێ و ئیستیفادەی لێ ئەکا. ئەو شتەی کە پێی ئەڵێن سیاسەتی نەرم یا قودرەتی نەرم لە فووتباڵ ئیستیفادە ئەکا. شایەد دیارترین میسال و نموونەی ئەوە قەتەر بێت. یا خودی تەغیری ڕەوییە و ئەپڕۆچی جمهووری ئیسلامی نیسبەت بە فووتباڵ. فووتباڵ هەستی پیرووزی، ئەوە کە ئێمە سەرکەوتووین و بردوومانەتەوە ئەدا بە بنیادەمەکان یا بە کیشوەرەکان، بە تیمە میللەتەکان، یا هەر خودێ بە تیمە باشگاییەکان. بۆیە فووتباڵ فرە چتێ مەحبووبە، شتێکە کە خۆشیان گەرەکە مەردم  و لە عەینی حاڵ دا موخاتەراتێکیشی هەیە  کە ئەگەر دوایی کات بوو ئەتوانین لە سەری قسە بکەین.
قازی: دەزانین کە فووتباڵ توانیویەتی شەڕیش نەهێڵێ، لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەو کارەی کە درێدێ بۆگبا و هاواڵانی کردیان، حەتمەن بەڕێزیشت دەزانی کە لە وڵاتێکی ئەفریقایی شەڕ هەبوو  فووتباڵیستەکان کارێکی وایان کرد کە ئەو شەڕە کۆتایی پێ هات. یانی لەو ڕوویەشەوە گرینگە.

جەواهێری: دەقیقەن، ئێستە من بێژم شەڕ لە ناو بەرێت، نەبوە کە لە ناوی بەرێت و تواوی کا یەکسەرە وەلێ خۆب ئەتوانێ چون فووتباڵ بە نەوعێ بازسازی کردن و جۆرەیەک ئەو ئیدەی ڤیکتۆری و سەرکەوتنە دەر ئەخات  خوب دەوڵەتەکان ئەتوانن لەوە ئیستیفادە کەن بۆ وە کە بتوانن کە لە مەیدانی جەنگی قودەرتا، لە عەرسەی سیاسەتا، لە بازارا، لە ئیقتیساد و ئەمانە دا بە یەکەوە نیزاعیان بێت لە عەرسەی وەرزشیشدا هەر وا بێت. ئێمە رەقابەتی بەینی چین و ئەمریکا ئەبینین. ئیشارەم کرد بە ئێران، مەسەلەن ئێران لە ساڵەکانی شەستی شەمسی دا، یا هەشتاکانی میلادی وەختێک کە هەر وەک خۆیان ئێژن ئینقلابی ئیسلامی، ئینقیلاب سەر ئەکەوێ، دوای ئەوە دەوڵەتی پەسا ئینقیلابی موەفەق ئەبێ ئینقلابیوون سەرکوت ئەکات  خوب لە عەینی حاڵیشدا بەرنامەی ئینقیلابی فەرهەنگی بەڕێوە ئەبات. ئەو ئینقیلاب فەرهەنگییە شامڵی فەقەت مەدرەسە و دانیشگا نییە، ئیتیفاقەن لە بواری وەرزیشیشدا بەڕێوەی بردوە و فرە بە قووڵیش بەڕێوەی بردوە. جمهووری ئیسلامی لە فرە لە موسابقاتی بەینەلمیلەلی بە ناو ئەوە کە چتێک ئەمپریالیستییە، چتێک کاپیتالیستییە  ئەکێشێتە دوا شیرکەت ناکا، تەلاش ئەکا خۆی ڕێتۆریکێک تر، ئەسلەن رووداوگەلی تر کە بەر ئەساسی ئەو ئاڕمانیانە نە شەرقی نە غەربییە بەرێ بەڕێوە. وەلێ ئێمە ئەبینین لە دەهەیی حەفتا دەقیقەن، لە ئەواخیری ساڵانی شەستی شەمسی و ئەوائیلی حەفتا جمهووری ئیسلامی زوانی ئەگۆڕێت، ڕێتۆریکی ئەگۆڕێت و یەچی بەرەو تەڕەف ئەوە کە ئەشی پەرە بات بە وەرزش قارەمانی، ئەشێ پەرە بات بە فووتباڵ چون وەرزش ئەوەڵێک بوە حەدی ئەقەل بۆ پەنجا شەست ساڵان وە نیازی بەوە هەس کە فووتباڵ بکات بە بەشێ لە ئیدێئۆلۆژی خۆی.
قازی: وەکوو پێشتریش ئاماژەم پێ کرد لە یازدەی مانگی ژووەن یانی ئەم مانگەی کە تێیدا هەین، ئەمڕۆ ئەوەڵی مانگە تا دە ڕۆژی دیکە خولی ٢٣ هەمی کووپەی جیهانی دەست پێ دەکا لە سێ وڵاتان دا. پێم خۆشە هێندێک لەمەر ئەو ڕووداوەش شی کردنەوەت هەبێ کە یەک گرینگی چییە و دووەمیش جیاوازی چییە لەگەڵ مۆندیالەکانی پێشوو؟ و پێم وایە هێندێک قانوونی تازەش لەو کووپەیە دا دەناسێنن بە تایبەتی بۆ زەربەی داکراو لە قوڕنە ڕا، چونکە وەک دەزانین ئەمساڵ لە پێشبڕکەکانی پڕێمیێرلیگی ئینگلیستان بۆ نموونە زۆر لەو گۆڵانەی تیپەنی ئارسناڵ ڵیی دەدا لە کۆرنێرەوە بوو. ئەگەر ئەو لایەنە تێکنیکییەش بڕێک باس بکەی باش دەبێ. فەرموو! 
جەواهێری: جام جەهانی پیاوان یا ژنان ئێمە ئەتوانین، ئەمن حەز ئەکەم لەو کۆنسێپتەی ئەو سکالرە ئەمریکاییەوە دەست پێ بکەم ئەو لە بارەی ئۆلەمپیکەوە ئێژێ، ئەمن پێم وایە بۆ جام جەهانی پیاوان و ژنانیش ئیستیفادەی کەن. جام جەهانی پیاوانی ئیمساڵ، من حەز ئەکەم تەئکید بکەم لە سەر جام جەهانی پیاوان چون ئێمە نیازیشمان هەیە کە زمان لەوە تەمیز بکەین کە جام جەهانی وەکوو کامن سێنسێکە. وەختێک بێژین جام جەهانی ئەزانین مەنزوورمان جام جەهانی پیاوانە، وەلێ وەختێ ئێژین جام جەهانی ژنان جیای ئەکەینەوە. وەکوو شتێ بێژی کە فووتباڵ یا جام جەهانی پیاوانەیە بەتەوری تەبیعی ئەگەر ژنان کایەی ئەکەن، تازەیە و جەدیدە و شتێ ترە. بۆیە من حەز ئەکەم جارێک تر بێژم جام جەهانی پیاوان.
جام جەهانی پیاوان یا ژنان ئێمە ئەتوانین، ئەمن حەز ئەکەم بە کۆنسێپتی
celebration capitalism یا سەرمایەداری کارناوڵی ئەتوانین بۆی بێژین، سەرمایەداری جێژنی ئەتوانین بۆ بێژین یا جەشنوارەیی لە ئەسڵ دا ئەتوانین ئێمە دەستە بەندی کەین و تەعریفی بکەین. ئەم کونسێپتە ئیشارە ئەکات بە مەسەلەن ساختاری ئیقتیسادی- سیاسی کە لە ناویا وەرزشەکان بە تەریقێ ئەم نیگا ئیڤێنتانە سوورەتبەندی ئەکریێن، تەعریف ئەکریێن، تێن جێژن ئەگیرێن، سازماندەهی ئەکرێن و لە تەریقێ نەزمگەلی ،پابلیک، پرایڤێت partnership وە ئیستیفادە لە مەنابعێ عموومی بۆ سوودی خسووسی سازماندەهی ئەکرێت. غەرقە لە نەزمێ تجاری کراو، کالای کردنە، غەرقە لە باوەرگەلی ناسیۆنالیستی و نازانم exceptionalism ە ، ڕسانە و میدیا  تەک ئەم  بازە ئیقتیسادییە گرێی خواردوە لە ناویا لە عەینی حاڵیشا لە بارەیی ئەوەش قسە ئەکا کە بەرابەرییە، لە بارەی ئەوە قسە ئەکا کە تواو ئینسانەکان، تواو میللەتەکان ئەبێ بەشێک لەم mega event ە بن کە لەم ئیڤێنتە گەورەی جەهانییە بن، وەلێ لە عەینی حاڵیشدا ئەبینین کە بازهم  ناکۆکیگەلی تریشی هەیە کە وا نییە.
قازی: ببوورە ئەگەر ئیمکانی هەبێ لە باری تێکنیکییەوە هێندێک باس بکەین، بۆ وێنە چەند تیم بەشدارن، جیاوازییەکانی چییە لەگەڵ ڕابردوو، ڕەنگە بۆ بینەران ئەو لایەنە زیاتر سەرنجڕاکێشتر بێ فەرموو!
جەواهێری: بەڵێ گەرەکم بوو ئەوە بێژم. جا ئیمساڵ جامی جەهانی فووتباڵ جیاوازییەکی کە هەیە لە تەک جام جەهانییە پێشووەکانا ئەوەیە کە تیمەکان هەر وا کە خۆتان ئەزانن بوون بە ٤٨ تیم کایە ئەکەن و وا بزانم بیست و سێیەمین دەورەی جام جەهانییە بەرگوزار ئەبێت، لە سێ دانە کیشوەرا بەرگوزار ئەبێت و ئەتوانین بە جۆرێک بێژین  قاڕەیی بۆتەوە. یانی وابزانم لە ساڵی ١٩٩٨ کاتێک بوو کە تێعدادی تیمەکانی جامی جەهانی گۆڕا ئیزافە بوو، زیاترێکۆ بوە تا ساڵی ٢٠٢٢ تێعدادەکەی سابیت بوو، ئیمساڵ نە تەنیا تێعدادەکەی گۆڕا، ئێمە یەکجاریش بوومان کە جام جەهانییەک کە فەقەت ژاپۆن و کورە میزبانی بوون، ئیمساڵ بۆ دووەمین رایە نە دوو کیشوەر، سێ کیشوەر میزبانی یە. خوب ئەم سێ کیشوەرە کە میزبانین تەبیعەتەن لە باری ئیقتیسادی و لۆجیستیکی و سیاسی و فەرهەنگی و ئەمنییەتی و هەموو شتێکەوە مەلزووماتی خۆیان هەیە.
جا لەسەر قانوون و شتانە کە وتتان، فیفا گۆڕاویەتی، بۆردی بەینەلمیلەلی فووتباڵ بۆ جامی جەهانی ئیمساڵ دای هێناوە ئەکرێ بێژم ئیمساڵ فرە گۆڕانکاریک گەورە نەهاتوە. بۆردی بەینەلمیلەلی فیفا هەرچی ساڵە لە سەر قانوونەکانی فووتباڵ ئەو ١٧ دانە قانوونە کە هەیە کار ئەکات، مەسەلەن سەعی ئەکات ساڵی یەکجار ئیسڵاحییەیەک یان ڕۆشنگەرییەک زیاتر لەو قانوونانە دا بکات چون قانوون فووتباڵەکە هەر وەکوو ئەوانەی  وا بۆ وەکالەت ئەخوێنن ئەزانن فەقەت قانوونی سێرفی نییە، یانی تەفسیری هەیە. مەسەلەن ئەگەر داوەرێک گەرەکی بێ دانێک قانوون ئیجرا بکا ئەشێ تەفسیری بکا ئەو سەحنەی کە دیویەتی. بۆیە جار وبار سەختە نیازی بە ئەوەیە کە لە نەرزەرا بگری فرە مولاحەزە بکەی. فیفا هەرچی ساڵە یەک دانە ئیسڵاحییە یا مەسەلەن ڕۆشنگەری بە دانەیەک لە قانوونەکانا کە مەسەلەن ئیحساس ئەکا ساڵی پێشوو، ساڵانی پێشوو چاڵشی زۆری دروست کردوە  و نازانم لە سەری بەحس فرە کراوە کە ئایا گۆڵ بوە، گۆڵ نەبوە، ئافساید بوە، ئافساید نەبوە چۆن ئەبێ لە نەزەریا بگرین ئافسایدە یا مەسەلەن وەک قانوونێ، تەقریبەن ئەتوانم بێژم وەک قانوونگەلی کە هەرچی ساڵە گۆڕانکارییەکی تێدا هەس، قانوونی هەر دوو ئافسایدە. تێ لەسەر ئەوانە ئەنجامی ئەدات و ئەو شتەش کە خۆیان ئێژن هەدەفیان ئەوەیە کە کایەکە جەزابترەوە کەنەوە، خۆشتری کەنەوە بۆ بینەران بۆ یاریزانان، ڕاحەترێکی کەنەوە کە مەسەلەن وەختێک کایەک گۆڵی زیاتر تیا بێ جەزابترێک ئەبێت. بۆیە ئیمساڵیش هەر بازەم پەیڕەوی ئەو ڕەوەندە کە حەدی ئەقەل چەندین ساڵە کە هەیانە سرییێ دووبارە بازهەم لە ئیسڵاحیاتێ فرە فرە گەورە نییە ئەیکەن بە سەر قانوونی کۆرنەرا کە مەسەلەن گۆڵ کردن ئاسانتر کەنەوە  بۆیە کە کایە جەزابترێک و خۆشتر بێتەوە بۆ هەوداران و بۆ یاریزانەکان وە لە عەینی حاڵ دا بۆ داوەریش ڕاحەتتر بێ مودیرییەت کردن و کۆنتڕۆڵ کردنی.
قازی: یانی ئەوەی کە تیپەنەکان لە ٣٦وە بوونە ٤٨ بە بۆچوونی بەڕێزت هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆ پێک ناهێنێ؟
جەواهێری: لە لحازی تێکنیکییەوە play off ی زۆرتری هەیە. لەوەودوا هەیەجانی ئیحتیمالەن فرەترێکە، کە کام لە تیمگەل حەزف ئەون لەوەدوا. ئەوانەی زۆرە، وەلێ فرەتر گەرەکمان بێ بێژین گۆڕانکاری ئەساسی کە هەیەتی دەقیقەن لە سەر چوار چێوەی خودی جام جەهانییە بە عینوانی مێگا – ئیڤێنتێکە  وە ئەو نەزمەی لەناویا هەس گۆڕانکاری بە سەریا هاوردوە و ئیلزامەنیش چت خاسێک نییە چون مەسەلەن تەک مەسەلەی ئەمنییەت سازی گرێ ئەخوات.
قازی: ئێستا بگەینە فووتباڵ و کوردستان. با لە ئامەد سپۆر ڕا دەست پێ بکەین چونکە دەزانین ئامەد سپۆر یەک لەو تیمانەیە کە لە دەرەوەی فووتباڵ لە بەر هۆ و سۆنگەی سیاسی هەمیشە لە ژێر فشار دا بووە، بەڵام ئەمساڵ بۆ یەکەمجارە لەوەتی کە دامەزراوە، کە دیارە پێشتر لە لیگەکانی خوارتری تورکیا دا بووە، سەرکەوت و لە لیگی ئەوەی بە تورکی پێی دەڵێن سووپرلیگ بەشداری دەکا و دیارە لە لایەنی غەیری کوردی زۆر کەس لە سەر نێوەکەی موشکیلەیان هەیە و ئەوە لە میدیا دا ڕەنگی داوەتەوە بەڵام ئەو جارە کە سەر کەوتووە و بووەتە مایەی شادی هەموو کوردەکان، تەنانەت ڕەئیس جمهووری تورکیاش پیرۆزبایی لێ کردوون کە توانیویانە بێنە سووپرلیگ.
لەو بارەیەوە تەفسیر و لێکدانەوەی بەڕێزت چییە؟
جەواهێری: بەڵێ هەر ئەو جۆرەی کە وتتان ئیشارەتان بە ناو ئامەد سپۆر کرد وابزانم ناوی پێشووی مەلیک ئەحمەد سپۆر بوە ئەگەر لە بیرم بێ. ساڵانی ١٩٧٠ کان وا بزانم ئامەد سپۆر بنیات ئەنرێ. هەر ئەو جۆری کە وتم ناتوانین فووتباڵ جیا لە زەمینە سیاسییەکەیدا بیبینین. ئەسڵەن فووتباڵ لە ڕۆژێکەوە بە وجوود هاتوە لە دوو قەرن لەوە پێشەوە کە ئیتر زەمانی خیزی بوە لە تەک سیاسەتا پێوەندی بوە.
خوب لە کانتێکستی وەک تورکیاش دا ئامەد سپۆر بە هووییەتێکەوە کە هەسێتی و دەوڵەتی تورکیا و سووپر لیگی تورکیا بە هووییەتێکی ترەوە کە هەیەتی داستان جیا ئەکاتەوە. بۆیە ئەتوانین بێژین سەرکەوتنی ئامەدسپۆر وەکوو سەرکەوتن دانێک تێمێ مەسەلەن، ئەسڵەن حزوورێ ئامەد سپۆر لە سووپر لیگی تورکییە وەکوو بوونی دانەیەک
counter hegemony یەکە ، دژە هێژێمۆنی ئەو ناسیۆنالیسمی تورکییە کە قەڕنێکە کوردی ئینکار کردوە کە کورد وجوودی نییە و خوب تیمێک لەسەر ئەوە کە ناوەکەی ببێ بە ئامەد، ئامەد سپۆر و ناوێک تری نەبێ، شارەداری نەبێ یا فڵان نەبێ هاتوە نە تەنیا توانیویە لە مەحروومییەتا، ئەو مەحروومییەتانە ئێمە ئەزانین لە چوار پارچەی کوردستانا دەوڵەتە مەرکەزییەکان، دەوڵەتە مەرکەزگەرا کان  ئیجرای ئەکەن بەسەر کوردستان، تەوسعە زودائی ئەکەن یا هیچ بەرنامەیەکی ڕوشدی ئیقتیسادی، ڕوشد و تەوسعەی ئیقتیسادی، ئیجتیماعی، فەرهەنگییەکی  عەمەلەن بۆ دانانێن، ئامەدسپۆر لەو شەراییتەدا نە تەنیا توانیویە حزووری بێ، ئیدامەی بێ و تەرەفدارانی میلیۆنی بێت، لە عەینی حاڵ دا توانیویە سەرکەوێت. یانی لە شەراییتی سەرکووبی سیاسی، کۆمەڵایەتی، فەرهەنگی دا، لە شەراییتی سەرکووبی ئابووریش دا ئامەد سپۆر توانیویەتی رەقابەت بکا لەتەک تیمی ئەوتۆی کە ئیحتیمالەن بوودجەیان زۆرە.
قازی: شتی سەیر ڕووی داوە لەو پێوەندییە دا، بۆ وێنە یەکێک لە لیسکوانان یا یاریزانانی ئامەد سپۆر ئەوەی بە فارسی پێی دەڵێن بازیکۆن، لیستیکوان بڵێین بە کوردی، یەکێک لە پلەیێرەکانی ئامەدسپۆر خەڵکی سێنێگالە لە سەرکەوتنێک دا ئاڵای سێنێگالی بەرز کردۆتەوە پۆلیس هێرشیان کردوەتە سەری پێیان وا بوە ئەوە ئاڵای کوردستانە. ئەوە تازە ڕووی داوە. لە پێشبڕکەیەکی دیکە دا ئاڵای سێنێگالی لە پەنجەرەی ماڵەکە ڕا هەڵئاوەسیوە  دیسان پێیان وا بوە ئەوە ئاڵای کوردستانە و چوونە ماڵەکەی. یانی شتی زۆر عەجاییب ڕوو دەدا.
جەواهێری: ئەرێ! دەقیقەن داستان ئەوەسە ئەسڵەن ئامەد سپۆر بە بەک گراوندی سیاسییەوە لە دایک بوە و بە بەک گڕاوندی سیاسیشەوە درێژەی بە بوونی داوە. ئێمە ناتوانین بێژین سرفەن تیمێکە هیچ هووییەتی سیاسی نییە. ئێستا لە ناو ئەو چوارچێوەیە دا خەریکە کایە دەکا، دەوامی هاوردوە، کایەی کردوە ئێستاش لە ڕەقابەتی وەرزشی دا سەر کەوتوە. وەرزش وەک کوتم لەتەک سیاسەتا پێوەندی هەیە وەلێ لێرە مەسەلەی سیاسی بۆمان تەک هووییەتێ ئامەدسپۆرا گرێی خواردوە ناتوانین لەوە جیا کەینەوە چون ئامەد سپۆر نمایەندەی حافزەی جەمعی مەردمی کوردە بۆیە سەرکەوتنی فرە موهیممە و لە عەینی حاڵ دا ئامەد سپۆر حەز ئەکات، تا ئێستاش وا هاتوە بەرەوە کە گەرەکییە جیاواز بێ لە تیمەکانی تر، یانی فەقەت تیمی کلابێک وەرزشی نەبێ، کلابێکە کە فرە ئامانجی سیاسی، فەرهەنگی، بەرابەری خوازانە و یەکسانی خوازانەی هەیە.
ئێمە ئەبینین کە ئامەد سپۆر لە لەحەزاتی مێژوویی دا چۆن نەخشی خۆی کایە ئەکا، مەسەلەن هەر ئەوەی کە ئێوە ئێژن ئەو بازیکۆنە سێنێگالییە توانیویە پەرچەم خۆی هاوردوە من سەخت دەزانم ئەگەر لە باقی تیمەکانی تر لە تورکیا ئەگەر بازیکۆنێ لێژیۆنێر لە وێدا ببێت و گەرەکی بێت پەرچەمی مەسەلەن کیشوەرەکەی خۆی لێنا  دەر بێرێت و مەسەلەن شادی پێوە بکات بێژە من سەرکەوتم ئیحتیمالەن بۆیان ئاوایە کە فەقەت پەرچەمی تورکیا، موقەدەم لێرا پەرچەمی تورکییەیە. خوب ئامەد سپۆر گەرەکییە بێژێت من جۆرەیەک ترم. من فەقەت بۆ پایان بەخشی بڵێم لەسەر ئامەد سپۆر گەرەکم بوو ئەوە بێژم کە ئامەد سپۆر دروستە کاونتر هێژێمۆنی یە، زیدی هێژێمۆنی یە، وەک شتێ وا هاتوە، وەلێ بەهەر حاڵ خەریکە لەو چوارچێوەی مەوجوودێ فووتباڵی جەهانی دا  خەریکە کایە ئەکا و بە تەواوی پاکی ناکاتەوە، خالسی ناکاتەوە لەوەی کە بێژین من لەوە پەیڕەوی ناکەم.
قازی: ئێستابێینە سەر بارودۆخی فووتباڵ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەتی دەوری بەڕێزت و بە تایبەتی تر  بۆ مەسەلەی ناساندنی فووتباڵی ژنان لە ئوستانی کوردستان و لە شاری سنە و ئەوەی کە بەرێزت لە پێشدا فووتبالیست بووی، دوایە فووسباڵت کردوە و پاشان بووی بە داوەری ڕەسمی بە حەکەم، بە ناوبژیوانی ڕەسمی لە فووتباڵ دا. لەو زەمینانە دا هێندێک شرۆڤە بکەی بەڵام تکایە زۆر درێژ نەبێ بۆ ئەوەی بگەینە باسەکانی دیکەشمان.
جەواهێری: باشە بەسەر چاو، من ئیسلاحییەیەک بکەم عومری فووتباڵ و فووتساڵی ژنان  لە ڕۆژهەڵاتا تەقریبەن هەڵئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ناوەڕاستی ساڵەکانی شەمسی دا. ٧٧ و ٧٨ کە فووتباڵ لە سنە دەستی پێکرد من ئەو وەختە چواردە ساڵم بوو، چواردەساڵان بووم، تەک شایەد بتوانم بێژم ئیمە دە دوازدە نەفەرێک بووین کە شڕووعمان کرد بە فووتساڵ کایە کردن. ئەو وەختە فووتساڵمان بوو، فووتباڵمان نەبوو بۆیە کۆنتڕۆڵ کردن چون ئەسڵەن فووتباڵی ژنان لە ئێران ئیجازەی پێ نە ئەدرا. بۆیە کۆنتڕۆڵ لەسەری سەختتر بوو.
واقیعەن شەراییتێک سەخت بوو، یانی فووتباڵ و فووتساڵی ژنان لە ڕۆژهەڵات بە شەراییتێ سەختەوە لە دایک بوو، بە شەراییتێ سەختیش ئیدامەی پەیدا کرد و من ئێستا واقیعەن بە خۆشحاڵییەوە ئەیبینم کە چۆن هەم فووتباڵ، هەم فووتساڵ بوە بە دانەیەک وەرزشێ لە دەستڕەسی تواو، بەشێک فرەی کەنیشکەکانا لە ڕۆژهەڵاتا.
ئێمە لە شارەکانی موختەلیفا تیمگەلێک زۆرمان هەیە، تیمگەلی کە بوومانە چون دەورانێک بەر لەوەی کە فووتباڵ، فووتساڵ حیرفەیی بێتەو  خولاسە باشگا، باشگا بکریێ، مەسەلەن سازمانە دەوڵەتییەکان سپانسری بوون یا ئینکێ هەیئەتگەلی فووتباڵ ئوستانەکان و شارەکان سپانسر بوون و ئەمانە، واقیعەن فووتباڵ و فووتساڵی ژنان لە کوردستان دا هەمیشە قەوی بوە، هەمیشە  قسەیەکی بۆ وتن بوە. و لە ساڵانی گوزەشتەش دا ئێمە دیگمانە  هەمیشە تیمێ فووتباڵی سنە، تیمی فووتباڵی ڕۆژهەڵات بە ناوهای موختەلیف لە پرێمییڕلیگی ژنان دا، یا لیگی بەرتەر لەئێران ئێژن پێی لێنا کایەی کردوە و حزووری بوە، نە فەقەت لە سەتحی باشگاهی و قەهرەمانی یانی لیگی بەرتر دا، ئەمن دەبینم مەدارسی فووتباڵمان زۆرترە، مەدرەسەگەلی فووتباڵ خەریکن لە دایک دەبن، مورەبی گەلی زۆرمان هەیە، لەوەدوا حەکەم یا داوەری زۆرمان هەیە. ئەمن لە بیرمە وەختێک ئێمە شرووعمان کرد بە داوەری مەسەلەن من سێیەمین داوەری ئوستانی کوردستان بووم، پێش لەمن دوو نەفەری تر خوب گەورەتر بوون مەدڕەکی  داوەری و حەکەمییان گرتبوو داوەرییان ئەکرد من سێیەمین نەفەرێ بووم کە گرتم. ئێمە چەند ساڵ دوای ئەوە بەگشتی سێ چوار دانە داوەرمان بوو، وەلێ لەو ساڵانەی ئاخرەوە ئێمە  شاهید واقیعەن جەهێشێ گەورەین لە فووتباڵ و فووتساڵێ ژنان لە ڕۆژهەڵاتا، لە عەینی حاڵ دا بەداخەوە ئێمە ئەمە نابینین بۆ فووتباڵی پیاوان. یانی زەمانێک من لە بیرمە مناڵ بووم  مەسەلەن تیمێ ساینای سنە، تیمی ساینای پیاوان جزوی تیمگەلێ بوو  وا بزانم لە لیگی دوو و یەکی  ئێرانا کایەی ئەکرد، باش نایەتە خاترم چون مناڵ بووم. یا مەسەلەن تێم ئاویەر سنە، تیمێکە خوب قەوی یە یانی لە سەتحی ئیمکاناتی خۆیا، وەلێ بەداخەوە ئەو مەسەلەیێ تەوسیعەی نامتەوازنە یا ئەو تەوسیعە زودائییە وا لە ئێرانا ئەکرێت کە تواو مەنابیع و ئیمکانات هەموو شتێک ئەبرێ بەرەو مەرکەز، ئەچێ بەرەو تاران سەرفی تیمگەلی مەرکەز ئەبێ یا تیمگەلی، ئێستا کە تاران ئێژم مەنزوورم  مەرکەزە، باقی تیمەکانی تر لە ئیسفەهان و ئەمانە و تیمگەلی سەنعەتی.
ئێمە لە ڕۆژهەڵات دا واقیعەن شاهیدێ هەمچین شتێک نین.
لە نەزمێ کنوونی فووتباڵا تا وەختێک پشتوانی قەوی ئیقتیسادیت نەبێ ناتوانی دەرکەوی خوب فووتباڵ لە ڕۆژهەڵاتیشا لە نەبوونی مەنابیعی ئیقتیسادی و ماڵی ناتوانێ خۆی دەر بخات، ناتوانی تۆ فەقەت لە بانێ تەوانی بازیکونەکانتەوە  حەساو بکەی. لە بانی ئەو حەساو بکەی ئێمە فەقەت مەسەلەن  وریا غەفووریمان هەیە ئەبێ بە ستارەیەک ئەچێ بۆ ئیستیخدام لە تاران دانەیەک لە قەدیمترین تیمگەلی مێژووی فووتباڵی ئێران. وەلی ئەو شتەی کە ڕۆژهەڵات پێویستییە  فەراتر فەقەت لە تەولید کردنێ ستارە و ناردنی بۆ جێگەیەک ترە کە ئێستا ئێمە خۆشمان بێ یا خۆشمان نەیە ، یا ڕەخنەمان بێ، یا ڕەخنەمان نەبێ حزووری یەک ستارە بە هەر حاڵ بۆ یەک سێری بنیامەکان یانی بەشێک لە popular culture ە، ئێمە سووپرستارەکانمان موتەعەلیقن بە جێگەیەک تر نە ئەو جێگەیەی کە لێی لە دایک بوون. لەو جێگەی کە فووتباڵیان دەست پێکردوە و ئیتیفاقەن لێنە بوون بە سووپرستار.
ئەوەیە کە لەسەتحی ئیقتیسادی دا ئێمە مەجبوورین نیرووی کار بنێرین بۆ مەرکەز، نیرووی کارێ ئەرزانێ قەومی لە شارە گەورەکانا یا بچێ کۆڵبەری بکا، لە سەتحی وەرزشیشا ئەگەر بازیکونگەلێک هەن  مەجوورن بە خاتری ئەوەی ئیدامە پەیدا کەن بتوانن فووتباڵەکە بەو شێوە کە پێیان خۆشە حەزی پێ ئەکەن گەرەکیان بێ لە تیمگەلی مەترەح کایە بکەن مەجبوورن کۆچ بکەن یانی ناتوانن لە شوێن خۆتان بمێننەوە. وەلێ لە ڕۆژهەڵاتا پۆتانسییەلی زۆری هەیە و من ئەبینم کە تەک مەسەلەی فووتباڵ لە ڕۆژهەڵاتا شتێک نییە کە تۆ بێژی من سەرمایەگوزاری کەم مەردم بێن بەلایەوە. مەردم هان بە لایەوە، تەرەفداری هەیە ژنان و پیاوان، حەزی پێ ئەکەن، مناڵان حەزی پێ ئەکەن و تەرەفداری هەیە مونتەها ئەو شتە کە سەرمایەگوزاری پێ ئێژن لێنا وجوودی نییە و بێ سەرمایەگوزاریش کار ناچیتە بەرەوە.
قازی: ئێمە دەزانین کە  هێندێک وڵاتی کە بۆخۆیان دەوڵەتی ساڤێرینیشیان نییە وەکوو ولاتەکانی نیو بریتانیا وەک سکاتلەند، وەیلز و باکووری ئیرلەند لەگەڵ ئەوەشدا کە بۆ خۆیان دەوڵەتی ساڤێرن نین بەڵام  لە ئاستی فووتباڵ لە ئاستی جەهانیدا  تیمی خۆیان هەیە و قەبووڵ کراون وسەربەخۆیانە بەشداری لە پێشبڕکێکاندا دەکەن و ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو سەردەمانەی کە فێدرسیۆنی فووتباڵ لە بریتانیا پێک هاتووە هەموان بە ناوی خۆیان تێیدا بوون و هەر ئاوا ماوەتەوە. جا  لەبەر ئەوەی کورد خۆیان ساڤرین نین دڵیان بەوە خۆشە کە ڕەنگە  کە لەیەکێک لەو تیمە نەتەوەییانەی ئەو وڵاتانەی کە کوردستانیان تێدایە هێندێک یاریزانی کورد هەبن، بۆ وێنە لە تیپەنی میللی عێراقدا کە ئەمساڵ لەو کووپەی جەهانییەدا بەشداری دەکا باسی ئەوە دەکرێ بە لانی کەمەوە ٥ لیستکوان یان  یاریزانی کورد هەبن کە زۆر جاریش لە پێشبڕکێی کە دەکرێ ئاڵای کوردستان بەرز دەکەنەوە. لەو زەمینەیە دا وەکوو کەسێکی کە لە  فووتباڵ تێ دەگا ئەو هەستە چۆن شرۆڤە دەکەی؟ ئایا ئەوەی کە کوردانی کوردستانی عێڕاق لایەنگری تیمی فووتباڵی عێڕاق بن و خۆیانی تێدا بەشدار بزانن چۆنی لێک دەدەیەوە؟

جەواهێری: ئەم چتە کە ئێوە باستان کرد لە دوو لاوە ئەکرێ تەماشا بکریێ. شایەد بن کەسانێک حەز کەن وا بیر کەنەوە بێژن بوونی فووتبالیستگەلێک لە  ڕۆژهەڵاتەوە لە تیمی میللی عێڕاقدا نیشاندەهەندەی ئەوەیە کە چەنێ ئەم تیمە موتەنەوعە، چەنێ دەربەرگیرەندەس ئەتوانێت مەسەلەن  نەشنالیتیگەلی موختەلیف لە ئێرانەوە بازیکون بێنێ و کورد لە خودی عێراقەوە هینی بکات ولەوەدوا بە ناوی ئیتیحاد و بە ناوێ ئەوە کێ فووتباڵ فەزایێ بۆ تەعەلوقێ بنیامەکان بە بەک گراوندگەلی جیاوازەوە فەراهەم ئەکات و گشتیان لە ژێرێ یەک چەترێ یەکبوونا جەمع ئەکاتەوە تەماشای بکا.
لەو لایشەوە بۆ ئێمەیی کورد یا حەدی ئەقەل گەرەکمان بێ لە خوارەوە تماشای بکەین، بە قەولی ئێژێ   
from below گەرەمان بێ بیخوێنینەوە ئەم ئیتیفاقاتانە  وەکوو فۆڕمی ئیجتیماعی، وەکوو نەتیجەیێ نەزمی مێژوویی، ئەو شتەی گەرەکمانە بیخوێنینەوە ئەوە نیشاندەهەندەی ئەوەسە کە ئەو جۆری کە وتتان کورد ساڤرنیتی نییە  لەو جێگە وا خەریکە ئەژی هیچ نمایەندەگییەکی دیاری نییە تەنیا زەمانێک ئەتوانێت  دەنگی بێت و دیاری بێت کە بتوانێ  بەشێک لەو میللەتە موسەلەتە بێت  و لەگەڵ ئەوان بێ.  ئێستا ئەو بازیکونانە لە ڕۆژهەڵاتەوە چوون وا بزانم کەسانێکن  ئیحتیمالەن تا ئەو جێگەی وەبیرم بێ، یانی فرە دەقیقەن من جوزئیاتی نازانم وەلێ ئەوانە کوردهایەکن کە لە زووەوە لەڕۆژهەڵات هاتوونەتە دەرەوە و ئێستا موهاجیر بوون.
قازی: نا ڕۆژهەڵاتی نین.
جەواهێری: ڕۆژهەڵاتی نین؟
قازی: نا، نا. ڕۆژهەڵاتی نین یا باب و دایکیان کوردی عێڕاقە، هێندێکیان لە ئوڕووپا لە دایک بوون، چەند کەسیان لە ئوڕووپا لە دایک بوون بەڵام  بابودایکیان کوردە هێندێکیشیان خەڵکی هەولێر یا کەرکووک یا دهۆکن.
جەواهیری: شایەد من ئیشتیباهدەکەم.
قازی: بە دڵنیاییەوە ڕۆژهەڵاتی نین.
جەواهێری: کەکوتم بازیکونەکان لە ڕۆژهەڵاتەوەن وەلێخوب بە هەر حاڵ داستان ئەوەسە کە فیفا دانەیەک لە شوعارەکانی ئەوەسە کێ ئێمە هەمە ڕەنگی بە ڕەسمییەت ئەناسین، ئێمە پشیوانی ئەکەین لە هەمە ڕەنگی وەلێ لە عەینی حاڵ ئەو هەمە ڕەنگیانە شامڵی ئەوە نابێت کە بەرابەری بۆ میللەتگەلێک کە مەسەلەن خاوەن دەسەڵات نین شامڵی ئەوان نابێت فەقەت شامڵی ئەو میللەتگەلەیە کە دەسەڵاتیان هەیە و خوب ئیتر ئەو بازیکونانەش کە، یانی حزووری ئەم بازیکونە کوردانە هەر وەک ئامەدسپۆر وەکوو دانەیەک زیدی هێژێمۆنی تێ بەرچاو بۆ کورد، بۆی ئەوەیە کە دوای دەیان دەهە سەرکوتکردن من نەمردووم، من هەم، من زیندووم، من لە عەینی حاڵا هاتووم بە تەواوی نەبوونی هیچ ئیمکاناتێک  توانیومە تا ئەم ڕادەیە سەرکەوم، حزووری ئەو بازیکونانەش لە تیمە میللیەکانا هەر ئەوەسە. ئێمە لە ڕۆژهەڵاتا ئێستا مەسەلەن بەحسێ وریا غەفووری بوو کە  خوب بەساڵان، من نازانم ڕاست یان درۆی ئەیان وت ئینتیخاب نەبوونی سیاسییە بۆ تیمی میللی مەسەلەن چون کوردەو بەهەر حاڵ هێند شتی تر. ئێستە لێنەشە ئێمە ئەتوانین وای تەمەشا کەین مەردمی کورد دوای ئەنفال، دوای هەڵەبجە، دوای هەزار جۆرە سەرکوت و نازانم  کۆچبەری و ئەملاو ئەولا کە جێگۆڕکێیان پێ کراوە و تەحتی سیاسەتی تەعریب بوون و ئەمانە ئیستا هان لە ناو ئەو تیمە، تیمێ میللی عێڕاقا کایە ئەکەن و هان لە جامێ جەهانییا و تەحتێ نەزمێ  سیاسیشا ئەچن بۆ جامێ جەهانی کایە ئەکەن کە بازیکونێ کورد ئەتوانێ، ئیجازەی هەس کە هووییەت خۆی بە عینوانێ مەسەلەن بێژێ من مەسەلەن ئەگەر گەرەکی بێ پەرچەم نیشان بات یانی بە ئێحساساتی ناسیۆنالیستی نیشانی با خوب پەرچەم کوردستان نیشان بات بێژێ من کوردم  لە کوردستانەوە تێم. ئەوە بەیانگەرێ ئەو نەزمە سیاسییەسە خوب کورد ئێژێ من دەیان ساڵە بۆی خەریکم، شۆڕشم کردوە ئێستە بە دەستم هاوردوە.
قازی: ببوورە دەزانین حەوتووی پێشوو بە داخەوە وەرزشکار و فوتبالیستێکی زۆر بە ناو و دەنگ و زۆر تێکۆشەری ئێرانی کە خەڵکی جنووبی تاران و سەر بەچینێکی خوارەوەی کۆمەڵ بوو و خۆی پێ گەیاندبوو پەرویزی قلیچ خانی دوای ماوەیەک نەخۆشی لە پاریس سەری نایەوە. پەرویزی قلیچ خانی دیارە لە بەر ئەو ڕێبازی سیاسی کە هەڵی بژارد بوو و بەر لەوەی کە ناچار بێ ئێران بە جێ بێڵێ ئەندامێکی سازمانی چریکەکانی فیدایی گەل بوو و  دوای ئەوەی کە هاتە ئوڕووپاش پاش ماوەیەک دەستی کرد بە دەرهێنانی گۆڤارێک بە ناوی "آرش"  کە دیارە بیروباوەڕی چەپی و مارکسیستی بڵاو دەکردەوە و گرینگیش ئەوەیە کە بینەرانی ئێمەش بزانن کە لە یەکێک لە ژمارە ئاخرەکانی ئاڕەش دا سەربەرگەکەی هونەرمەندێکی کورد بە ناوی ناسر قازیزادە کێشاویەتەوە کە پێشتریش لەم بەرنامەیە دا بەشداری کردووە و دۆستێکی نزیکی پەرویزی قلیچ خانی بوو. لە سەر داوای پەرویزی قلیچ خانی ئەو دەمی کە ساخ بوە پۆرترەی وی کێشاوە. پێم خۆشە یەک لە سەر پەرویزی قلیچ خانی بڕێک قسە بکەی و دووهەمیش دەزانین کە پێپ گاردیۆلا، پێپ گاردیۆلا بۆیە گرینگە ئێمە لەو پێوەندییە دا باسی بکەین چونکە وەکوو کاتاڵانێک لە بارسێلۆنا پێ گەیشت. تەنانەت ئەوەشم لە بیرچوو باس بکەم موفەسرێکی فووتباڵ لە تورکیا  ئامەد سپۆری بەراوەرد کردووە لەگەڵ بارسێلۆنا و نووسیوە هەر وەک چۆن بارسێلۆنا بۆ کاتاڵانەکان گرینگە ئامەد سپۆریش ئاوایە بۆ کوردەکان. جا لەبەر ئەوەی پێپ گاردیۆلاش خۆی کاتاڵان ە ئیستاش کەدوای دەساڵ سەرکەوتنی یەک بە دوای یەک دا لە مەنچستر سیتی دەستی لە ڕاهێنەری کێشاوەتەوە پێم خۆش بوو لەسەر ویش هێندێک قسە بکەی.
جەواهێری: دەقیقەن ئەو موقایەسەیەی کە باستان کردکە ئەو موفەسیرە لەسەر ئامەدسپۆری کردوە ئێمە ئەتوانین ئەو بەراوەرد لەو نێوان ئامەدسپۆر  و بارسێلۆنا بکەین هەر چەند ئەمن وتم بە تەواوی ئەو تەفاوەتانەوە کە هەیەتی خەریکن لە ناو نەزمی کنوونییا حزوور پەیدا ئەکەن و ڕوشد ئەکەن و دەر ئەکەون کە ئەوان جیا ناکاتەوە لەو نەزمە کنوونییە.
وەلێ لەسەر پەرویز قلیچ خانی هەر ئەو جۆرە کە وتتان ئێستەش حەتتا پەرویز قلیچ خانیش دانەیەک شایەد بێژم لە وەرزشکارگەلێکە کە واقیعەن سووپر ستار بوو لە زەمانی خۆیا. بازیکونێک مێژوویی یە. نیەسمان لە فووتباڵێ ئێرانا وەکوو پەرویزێ قلیچ خانی کە هەم تەوانمەندیێ فەردی و هەم ئاوا کاراکتێرێک سیاسی- ئیجتیماعییەکی بێ. خوب هەمیشەش غەدری لێ کراوە. ئێوەش ئێستاش ئەی بینن  وەختێک سەری نایەوە  لە فرە جێگەگەلێک ئیشارەیان بە بەکگراوندە سیاسییەکەیان نەکرد کە مەسەلەن پەرویزقلیچ خانی فەعالێ سیاسیێ مارکسیست  یا مائۆیست یا هەر شتێ تر. ئەمە هەڵئەگەڕێتەوە بۆ ئەم ئیدەئۆلۆژییە موسەلەتە سەرمایەدارییە کە  وەرزشیش ئیتیفاقەن دانەیەک بەستەرە بۆ پەروەرش دایینی ئەوەیە کە فووتباڵ لە سیاسەت جوداس وەلێ هەر ئەو جۆرە کە وتم فووتباڵ و سیاسەت لە یەک جیا نین، نە تەنیا لە یەک جیا نین کە ئیتیفاقەن یەکتریش تەقوییەت ئەکەن و بە یەکتریش کۆمەک ئەکەن لە عەینی حاڵایشە ئەتوانن زیدی یەکتریش عەمەڵ بکەن. فووتباڵ ئەتوانێ بەستەرێک بێ عەلەیهێ هێژێمۆنی یێ  مەوجوود وەک مەسەلەن  ئامەد سپۆر یا وەک مەسەلەن بارسێلۆنا.  یا بازیکۆنێک وەک پەرویز قلیچ خانی یا وەک پێپ گاردیۆلا ئەتوانێ جیاواز بێ تەک بازیکونێ ترا یا مارادۆنا ئەمانە  بازیکونگەلی جیاوازن، سوپرستارگەلی جیاوازن تەک باقی سووپرستارەکانی ترا چون  ئیتفاقەن ناو چوار چیوەی نەزمی ئیدێئۆلۆژیکی فووتباڵا عەمەل ناکەن. بە پۆرترەیێ بازیکۆنێ سیاسین. ئەو شتەکە وەرزشی سەرمایە دارانە حەز ئەکا دایمەن ڕەدی بکاتەوە بێژێ وەرزشکاری خاس وەرزشکارێکە کە سیاسی نەبێت دوور بێت لە موشکیلات جامیعە و خەریک وەرزشی خۆی بێت. خوب پەرویزقلیچ خانی پۆرترەی وەرزشکارێک دەقیقەن سیاسی. نە تەنها پۆرترەی وەرزشکارێک سیاسی، پۆرترەی وەرشکاریک سیاسی، مارکسیست و چەپ و مائۆئیستە وە بە بۆنەی ئەوەوە هەمیشە ئیگنۆر کراوە.
ئێمە ئەبینین مەسەلەن جمهووری ئیسلامی لە عەینی حاڵا کە پەرویز قلیچ خانی هەمیشەی خوا سەعی کردوە سانسۆری بکا، لەو جێیەش کە سانسۆری ناکا هووییەتە سیاسییەکەی سانسۆر ئەکات و هەمیشەی خوا مەحکوومی ئەکات کە گۆیا ئەم بنیادەمە  دەنگی مەردم بوە و هەر ئەو جۆرەی کە وتتان قلیچ خانی لە تەبەقەی خوارەوەی جامیعە هەڵسا بوو و کەسێک بوو ئاگاهی سیاسی بوو و هیچ وەختیش لەعزەیەک لە خەبات نەوێستا.
قازی: ئێمە چەند دەقیقەیەک وەختمان ماوە ئەو دوو سێ دەقیقەیەش ئەگەر تەرخان بکەین بۆ پێپ گاردیۆلا فەرموو!
جەواهێری: ئەم بنیامانە، ئەم سووپرستارانە پۆرترەی وەرزشکارێ سیاسین. ئەوە شتێکە ئەشێ بێ چون پێپ گاردیۆلا شوهرەتی، ئەو جایگاهەی لە مەردمەوە دەست هێناوە. ئەو ناتوانێ فەقەت بە فکری خۆی بێ. ئەویش ئەوە ئەزانێت ئەو سووپرستارانەی وەک ئەو چەند نەفەرە کە من ناویانم برد خۆیان ئەزانن هەرچییەکیان هەیە لە مەردمەوەیە. ئەگەر فووتباڵ توانیوە ببێ بە نەزمێک لە جەهانی کنوونییا بە خاتری وەس کە مەردم  مەسرەفیان کردوە، مەردم زەمانێک تەڕەفداری بوون، شکلیان داوە پێی ئێستایشە لە ناو نەزمی کنوونییا خەریکن مەسرەفی ئەکەن، یانی بیدوونە مەردم  ئەو فووتباڵەی کۆمەڵگا وا خەریکە کایە ئەکرێت هەم فووتباڵ هیچێکە، هەم سووپرستارەکان چتێکن بۆیە کە ئەزانن و سەعی ئەکەن دەنگی کەسانێک بن، قشرگەل و مەردمێ و میللەگەل و تەبەقەیەکن کە دەنگیان نییە. بۆیە هەمیشە سانسۆر ئەکرێن، هەمیشە ڕەوایەتیان بەجۆرێک ڕەسانەگەلی مەین ستریم یا ئیدێئۆلۆژیێ موسەلەت  گەرەکییە بەیان ئەکرێ ئیتر. مەسەلەن گاردیۆلا دائیمەن بە عینوانی موڕەبییێ  مووەفەق لەبەر چاو ئەگیرێ و لە ناو ڕەسانەگەلی ئالترناتیڤ دا دەبینین کە گاردیۆلا بە عینوانی کەسێک کە دەنگێ مەردمی کاتالۆنیاس، بە عێنوانێ کەسێک کە دەنگی مەردمی فەلەستینە، هاودڵی و سۆلیداریتی هەس تەک میللەتگەلی تەحتی ستەم و سەرکووب شودە وەڵی ئێمە ئەمانە نابینین ، ئیجازە نادەن ئەو چێهرە لە پێپ گاردیۆلا دەر کەوێت.

قازی: ئاخر پرسیارم هەیە، پرسیارێکی تێکنیکی یە دیسان. ئەویش ئەوەیە پێرێ پێشبڕکەیەکی زۆر زۆر گرینگ بوو لە سەر کووپەی قارەمانەی ئوڕووپا بەلام  ئاخرەکەی ئەو کایە دەستەجەمعییە کە فووتباڵە کە دەگاتە پێناڵتی لەسەر شانی یەک نەفەر دەمێنێتەوە. یانی یەک نەفەر ئەگەر نەیتوانی پێناڵتییەکە لێدا  لایەک لە لایەکان دەیدۆڕێنێ. جا بەڕێزت وەکوو کەسێکی کە ژیانت لەگەڵ فووتباڵ تێکەڵ بوە تا ڕادەیەکی زۆر ئەو مەسەلەیە چۆن لێک دەدەیەوە؟ چۆن کارێکی جەمعی دەبەستڕێتەوە بە ئاکامی عەمەلی یەک فەرد؟ چون لەو کایەیەی پێرێ دا یەک لە لیستکوانانی ئارسناڵ کە نەیتوانی پێناڵتییەکە لێ دا بوو بە هۆی ئەوە کە پاغی سەن ژێرمەن بردییەوە.
جەواهێری: وەک کوتمان بینامەکان تەواو ئاوات و ئامانجەکانی خۆیان ناو ئەو کایە ئەبینن، ئەو ئێحساسی سەرکەوتنە دەبینن، خوب فووتباڵ کایەکیشە کە بە تەواوی پێشبینی ناکرێ کایە جەمعی یە وەلێ لە عەینی حاڵا لەحزەگەلێکی هەیە کەحزووری تێکنیکی یەک نەفەر یا نازانم ئیقدامی یەک نەفەر تەئسیرگوزارە. تەئسیر گوزارییەکەی بە مەعنای ئەوە نییە کە من بێژم ئێستا فەردییە بنیامەکان ئەو لەحزەیە وەختێک شوور و هەیەجان قاتی ئەبێت، ئێستا من نیازم بەسەرکەوتن هەس تیمەکەم ئەشێ سەر بکەوێ وە تواوی سەرکەوتنی من ئا لەم لەحزە مەسەلەن گرێی خواردووە بەم پێناڵتییە یان ئەم مەوقعییەتێ بە قەولێ ئێژێ تەک بە تەکە  وە ئەو بازیکۆنە لە دەستی ئەدات من ئەکفمە بیر ئەو پێناڵتییە کە وا  ڕۆبێرتۆ باجیۆ لە دەستی دا لە جام جەهانی ٩٤.  وەختێ تێتە سەر ئەوە ئیتر بنیامەکان یانی ئەوەندە ئێحساسات دەخیل ئەبێ بڕوا ناکەن کە نەوەد دەقیقە کایە  کریاگە هەموو شتێک بەو یەک لەحزە و بەو یەک پێناڵتییە گرێی نەخواردوە چۆن بێژم تواوی ئەو سەرنەکەوتنە و ئەو شکەستە نەتیجەی ئەو یەک حەڕەکەتە بوە وەلێ خۆب وختێک ئیتر ئێحساسات قاتی ئەبێ تەکیا بۆیە کە ئێژن فووتباڵ بە عینوانی کایەیەک جەمعی تەک ئێحساساتێ جەمعی و فەردیا شکڵ ئەخات و واقیعەن لەحزەیەک کە لە ئێستادیۆما بنیامەکان تەجروبەکەیان فرە جیاوازە لە لەحزێک کە ئێمە لە دەرەوە ئێستا چ بە عینوانێ تەڕەفدار یا چ بە عینوانی هین لە ماڵا ئەیبینین. واقیعەن مەسئەلەی فووتباڵ/ فەن چتێکە وەختمان نییە کات نییە بازی کەین. شتێکە پێویستە بە سەعاتان قسەی لەسەر بکرێ.
قازی: زۆر باشە، زۆر زۆرسپاست دەکەم بەڕێز دوکتور ئاسۆ جەواهێری بۆ بەشداریت لەم بەرنامەیە دا. داوای سەرکەوتنت بۆ دەکەم هیوادارم دیسان بەیەکەوە قسە بکەین کاتێکی خۆش.
جەواهیری: سپاس لە ئێوە، دەستتان خۆش بێ ئەم کاتەتان باش.
قازی: بینەرانی خۆشەویست بەم شێوەیە دەگەینە کۆتایی ڕاوێژی ئەمجارەشمان. تاکوو ڕاوێژێکی دیکە ماڵتان ئاوا بێ.
تێبینی: ئەم وتوێژە لە ئێوارەی دووشەمە ١-ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لەگەڵ دوکتور ئاسۆ جەواهێری کۆمەڵناس بەڕێگای تۆڕی تیمس بەڕێوەچوە. دەکرێ ڤیدێئۆی ئەم بەرنامەیە بە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە لە مەکۆی ڕاوێژ لە یوتیوب تەماشا بکەن.
 https://youtu.be/H9KUUGUrcmw?si=d6BoFZanjFHmgXfC