Wednesday, April 30, 2025

شۆڕشی ژینا و پرسی فێمینیسم: بۆچی " تایبەتی – کۆمەڵایەتی" نەبوو بە " سیاسی" ؟ دوکتور سومەیە ڕۆستەم پوور

شۆڕشی  ژینا و پرسی فێمینیسم: بۆچی " تایبەتی – کۆمەڵایەتی"  نەبوو بە " سیاسی" ؟
دەقی وتاری دوکتور سومەیە ڕۆستەم پوور لە کۆنفڕانسی ڕۆژهەڵاتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان- هولەند  کە دوا نیوەڕۆی شەمە ٢٦-ی ئاوریلی ٢٠٢٥ بە ڕێگای تۆڕی زوومەوە پێشکێش کراوە

سڵاو وڕێز، زۆر سپاستان دەکەم هەم لە ڕێوەبەرانی کۆنفڕانس و هەمیش کۆنگرەی نەتەوەیی و هەمیش  کۆمیتەی ئامادەکاری بەرنامەکە. زۆر بەداخەوە کە نەمتوانی لەوێ لەگەڵتان بم. من زۆر زوو دەچمە سەر باسە چون بەڕاستی باسەکی تۆزێ موفەسەلە و حەتتا ئاستی ئەکادیمیچم، یانی تیۆریکم ئامادە کرد بوو وەلێ بە هۆی داواکاری مۆدێراتۆرەکە دەیگۆڕم و هەول ئەدەم تەنیا بە خاڵە سەرەکییەکان زۆر بە پەلە ئیشارە بکەم و هیوادارم دوایی دەرفەت بێ بە وردی باسی زۆربەی ئەو شتانە بکەین. فەقەت شتێ بێژم تەواوی ئەو وشانە  وەک ژن لەمەوبەدوا بە کاری ئەبەم  دەرواقیع ژن بە تاریفێکی ئیمپریدە یانی ئەو کەسانە کە خۆیان بە ژن دەناسن، کە دەتوانێ نەوعێ لە پێرسۆنالیتی کویریش لەناوخۆی بگرێت و ئەسڵەن لە تەواوی هەر شکلێ لە تاریفی بیۆلۆژیکی لە ژن دوورە، تاریفێکی زۆر پلووراڵی ها تیا.
باسەکە
لە باسی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەست پێ دەکەم ئەوەی کە هەموومان دەزانین کە ئەو شۆڕشە شۆڕشێکی سەرکەوتوو بوو لە زۆر بوارەوە بۆ ژنان، بۆ کوردەکان وە توانی زۆر چت بگۆڕێ؛ ئەمە کە تۆڕی ژنان دەستی پێ کرد، پێوەندی نێوان چالاکانی ناوخۆ و دیاسپۆرا بوو، بەشداری گەنجەکانمان بینی، هەموو نیشانەی ئەوانە بوون ئەمانە کە دەرفەتێکی نوێ ساز کراوە ئێمە ناتوانین ئەو دەرفەتانە نەبینین. بەڵام ئەویشە دەزانین کە دروشمی ژن ژیان ئازادی تەنیا دەنگێ دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی نەبوو بەڵکوو بانگوازانێکی جیاوازی لە ناو خۆیا بوو، یەکێ لەو بانگەوازانە هەرە سەرەکی ئەوە بوو کە ئیتر ژنەکان نایانەوێ هەموو شتێ وەکوو پێشتر قەبووڵ بکەن، یانی چی یانی کاتی ئەوە گەیشتووە کە نیشان بدەین کە خەباتی ژنان خەباتێکە کە ئەمڕۆ  هەر لەم لەحزە دەبێ ئاماژەی پێ بکرێ.
بەڵام ئەوەی کە من ئێستا ئەمەوێ لە درێژەی باسەکەدا باسی بکەم نەوعێ ڕەخنەی ناوخۆیی یە بۆ وەی بزانین سەرەڕای تەواوی ئەو باشیانە کە شۆڕشی ژینا بووی ئەو کەم وکورتیانە لە ڕوانگەی فێمێنیستییەوە ئەتوانین دەستیان لە سەر دابنێین ئەم کەموکوتیانە چین؟
بەر لەهەر شتی هەوڵ ئەدەم نیشان بەم کە بۆچی ئەو دەسکەوتە کۆمەڵایەتییانە کە زۆریش بوون لە شۆڕشی ژینا دا بۆچی ئەوانە نەیانتوانی لە کوردستانا نەوعێ تەرجومان، نەوعێ وەرگێڕانی سیاسی پەیا بکەن لە پڕاتیکی سیاسی، بۆچی ئەو گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتیانە نەیانتوانی بە مێکانیزمێکی مادی لە گۆڕانکاری سیاسییەوە تەبدیل بن. کە وایە هەموومان ئەزانین لە شەقام تا ناو پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، بنەماڵە، پێوەندی نێو کەسییەکان، هەموو ئەو شتانە گۆڕانکاری بە سەر هات وەلێ ئەو گۆڕانکارییەی کە جێگەی کەمە کە لە درێژە باسی ئەکەم ئەوەسە ئەو شتەی کە پێی ئێژین ئەمری خسووسی یا ئەمری تایبەت نەیتوانی تەرجومان پەیا بکا لە مەیدانی سیاسەت و تەبدیل ببێ بە ئەمری سیاسی. دەر واقیع دورشمی بزووتنەوەی فێمینیستی جیهانی کە کە لە دەهەی ٨٠ بەرەو دوا موهیمتەرین دروشمەی بزووتنەوەی فێمێنیستی بووە شەخسییەت سیاسییە، پێرسۆنال پالیتیک
سە یان ئەو ئەمرە تایبەتییە سیاسییە بۆچی جێگای ئەو شتە هێشتا، جێگای ئەو دروشمە هێشتا خاڵییە لە خەباتی سیاسی کوردستاندا وە شۆڕشی ژینا ئەو شتە زۆر بەرچاو پێمان نیشان دەدا. برێک نموونەش تێرم بۆ ئەو ئیدیعایە کە باسی دەکەم.
بەر لە هەر شتێ ئەو شتەی کە بیستمان لە دروشمەی ژن ژیان ئازادی ئەوە کە کاتی ئێستە گەیشتووە کە باسی ژنان هەر ئەلان بکەین و نەیخەینە دوا تراومایەکی زۆر تاریخی یانی مێژوودارە بۆ ژنەکان. یانی ئەوە کە ژنەکان بەشداریان دەکرد لە شۆڕشەکەدا، لە شەقامەکان بوون، لە کۆمەڵەکان بوون، لە هەموو شوێنا بوون و داوا ئەکریا لە ژنەکان کە بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ناوخۆیی، بۆ ژیانی ناو ماڵی. وە ئەوە چتێکە کە ئەتوانین بێژین هەر لە سەردەمی شۆڕشی فەڕانسەوە کە لە شۆڕشی فەڕانسە کە ژنەکان بەشدارییان کرد هەتا ئەمڕۆ نەوعێ جیاوازی بەشی تایبەتی یانی عەرسەی خسووسی وە بەشی گشتی عەرسەی عموومی
ئەسڵەن شکڵی موهیم و فۆڕمی ئەسڵی مۆدێرنیتەی کاپیتالیستی بووە، کە هەر لە شۆڕشی فەڕانسەوە دەستی پێکردووە و ئەو تڕاوما جۆرێک بوو کە لە شۆڕشی فەڕانسە دا خۆی نیشان دەدا چون لە هەر  دوو شۆڕشەکان ژنەکان بەشدارییەکی زۆر فرەیان بوو هەتا ئەو کاتە کە لە شۆڕشی فەڕانسە بۆ نموونە دەستووری مافەکانی مرۆڤ نووسرا هەر ئەو کاتە Olympe de Gouges  کە ژنێکی فەڕانسەیی بوو، بەشدارییەکی زۆری کردبوو لەو شۆڕشە دا وەک زۆر ژنی تر داخویانییەکی ژنانی، بابەتێکی ژنانی بە حەڤدە دەنگی مەعەرەفی کرد وە وتی ئەگەر ژنەکان ئەتوانن لە سەر گیوتین بگیرێن لە شەقاما هەر ئەو ژنانە ئەتوانن مافی قسەکردنیشیان بوێ، وەلێ ئەو مافەیان نییە و جالب ئەوەسە کە هەر لەو ساڵە دا خودی ئۆلیمپێ دۆ گۆژ بە گیوتن سەری لێ کراوە.
بۆیە بۆ ژنەکان، بۆ فێمینیستەکان زۆر موهیم بووە کە چۆن لەگەڵ ئەم تڕاوما مێژووییە کە زۆریش تیکرار بووەتەوە لە شۆڕشی ئەلجەزاییر،لە شۆڕشی ساڵوادۆر تا حەتتا لە شۆڕشی ٥٧-ی ئێران کە ئەبێ چۆن لەگەڵ ئەمە هەڵسوکەوت کەن، چۆن شۆڕشی ژینا دووپاتی نەکاتەوە ئەو بەشدارییە کە ژنان بوویان دوای ئەوە کە شۆرش سەربکەوێ یا بەهەر شکڵێ بگەین بە دەورانی دوا، پ
ەسا جمهووری ئیسلامی، چۆن ئەتوانێ ئەو شتە دووپات نەبێتەوە.
بۆ ئەوە کە ئەو شتە دووپات نەبێتەوە فێمینیستەکان زۆر دەست ئەنێنە سەری پێویستی شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی، شۆڕشێکی فێمینیستی، شۆڕشی ژیان
، برێک لە فێمینیستە نوێیەکان باسی ئەوە دەکەن هاوکات لەگەڵ شۆڕشێکی سیاسی، هاوکات لەگەڵ شۆڕشێکی کە لە دەرەوە دەکرێ بۆ عەرسەی عموومی. بۆیە ئێستە شتێ کە ئەمەوێ لە ئیدامە باسی بکەم  ئەمەسە کە چۆن هەر ئەو ژنانە، چۆن جەرەیانی فێمێنیستی لە دەیەی ٨٠ بەدواوە توانی خوێندنەوەیەکی نوێی بێ لە شۆڕشەکانیش هەر بە هۆی ئەو تڕاوما کە بووی. یانی فرە لە ژنەکان بەشدارییان کرد لە خەبات لە بزووتنەوەی چەپەکان، لە بزووتنەوە نەتەوەییەکان وەلێ هیچ شتێکیان بۆ نابەرابەری جینسییەتی، بۆ مەسەلەی ڕەگەز، وە خشوونەت، توندوتیژی دژی ژنان بەدەست نەهاورد. ئەو چتە کە باعیس بوو کە شرووع کەن بە ڕەخنە کردن. موهیمترین ڕەخنەیان ئەوە بوو کە تەواوی ئەو شتانەی کە مەربووت بە ژنەکانە دراوەتە عەرسەی تایبەتی، بە ناو ماڵ و ئەوانە سیاسی نەکراون. یەعنی ئینگار هەر ئەو شتە تەنیا سیاسین کە ڕەبتیان بە یاسا بێ، ڕەبتیان بە ئومووری ئابوورییەوە بێ یان بە خەباتێ کە لە ناو شەقام دەکرێ.
دەر سووڕەتێک کە فێمینیستەکان شوێنی خەباتیان گۆڕی، نیشانیان دا تەواوی ئەو ئیتیفاقانە، تەواوی ئەو ڕووداوانە کە لە ناو خێزان، لە پێوەندە سێکسییەکانا
، لە جەستە ڕوو ئەدا ئەوانە هەموویان خەباتی سیاسین، مونتەها بە خەباتی نا سیاسی ناسراون بۆ ئەوەی پەراوێز بکرێن و هیچ خەباتێ بە دژی ئەوانە بە شکڵی گشتی ئەنجام نەبێ.
بۆیە ڕەخنەی سەرەکییان ئەوە بوو کە نەهایەتەن وەختێ ئێژن شەخسێ سیاسییە یا پێرسۆناڵ پالیتیک
سە بەو مەعنا بوو وە هەر لەو کاتیشە بوو هاوکات لەگەڵ ئەو ڕەخنە چتێکیان پێشنهاد دا بە ناوی body politics
یانی سیاسەت جەستە. یانی نێشانیان دا تەواوی ئەو توند و تیژیانە کە دژ بە جەستەی ژن ئەکرێ، تەواوی ئەو توندوتیژیانە خۆیان سیاسین و ە دەبێ لە عەرسەی تاکە کەسی، فەردی، لە عەرسەی خسووسی بێنە دەرەوە واریدی سیاسەت بن. ژنەکان دەستیان کرد بە قسە کردن لە مەوردی خۆیان و نیشانیان دا کە ئەو دوژمنە کە خەریکن دەیناسێنن تەنیا دوژمنێکی دەرەوەیی نییە، تەنیا دەوڵەت نییە، حکوومەت نییە یا بۆ ئەوانەی کە خەباتیان ئەکرد کۆلۆنیالیسم نییە ئەوانەی کە خەباتی نەتەوەییان دژی کۆلۆنیالیسمیان بوو.
بۆیە بە هۆی ئەو گۆڕانکاریانە لە بزووتنەوەی فێمێنیستی
، ئەمڕۆ دیدگاهەیەک لە ناو جەرەیانی فێمێنیستی، لە ناو بزووتنەوەی فێمێنیستی هاتە ئاراوە کە زۆر بە تەهدید حیساب ئەبوو بۆ تەواوی حیزبە کلاسیکەکان چون ئیتر حەتا ئەو نوێنەرایەتییە کە دەکریا لە ڕێگای حیزبەکانەوە ئەوە ئەو فۆڕمە لە سیاسەتە ئیدەئالە نەبوو کە بزووتنەوەی فێمێنیستی دەیەویست. سیاسەتێک ئیدێئال بوو بۆ بزووتنەوەی فێمێنیستی کە بتوانێ تەواوی عەرسەی ژیان؛ تەئکید ئەکەم  ژیان موهێمترین شتێکە کە پڕۆبلێماتیک کریاگە لە دەهەی ٨٠ بە دواوە لە بزووتنەوەی فێمێنیستی دا. سیاسەتێک بە سیاسەتی فێمێنیستی تەعریف کریاگە کە بتوانێ تەواوی ئەو مەیانانی (مەیدانانی) کە ڕەبتیان هەیە بە ژیان، پێوەندییان هەیە بە ژیان بتوانێ ئەوانە سیاسی بکاتۆ.  ئیتر ئەمجارە سیاسەت تۆزێ لە پارڵمان و لە حیزب هاتە دەر و تەبدیل بوو بە سیاسەتێکی گشتی کۆمەڵایەتی.  وە هەر ئەمە باعیسی بوو کە زۆر لەو حیزبانە دژایەتی جەرەیانانی فێمێنیستی بکەن.
مونتەها ئەم چتە چۆن ڕەنگدانەوەی بوو لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی؟ ئێمە ئەزانین کە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی هاوکات هەم هیوایەکی زۆری هاورد، هەم ترسێکی فرەی هاورد. سێ دانە میسداق تێرم بۆ ئەوەی نیشان بدەم کە بۆچی هێشتا با ئینکە تەواوی هیواکانی دەرەوەی بزووتنەوەی فێمێنیستی کوردستان یانی تەواوی هیوای خەباتی کوردی بەگشتی بە ژنەکان گرێ دراوە بۆچی خودی ژنەکان مەترسییان زۆر زۆر بۆ ئەو شۆڕشە. سێ دانە میسداقی بچووک تێرمەوە دوایە چەند دانە دەلیلی کورتیش باس دەکەم:
یەکێکیان ئەوە بووە کە لە وەسەتی شۆڕش کەمپەینێک ڕێ کەوت لە کوردستان بە ناوی: " حیجاب مەسەلەی ژنانی کورد نییە ". بۆ وە نیشان بدرێ کە ئینگار مەسەلەی کوردستان مەسەل
ەی بادی پالیتیکس یا سیاسەتی جەستە نییە یا ئەو سیاسەتە سیاسەتێکە کە لە دەرەوە هاتووە. بۆ ئەمە کە ژنانی کورد جیاواز لە ژنانی غەیری کورد بە تایبەت ژنانی فارس نیشان بدەن و ئەو دوالیتەیە دروست کەن کە خۆی دوالیتەیەکی هێرۆ سێکسوێلە و ئەسڵەن هیچ نیشانەیەک لە تەوجوهوتایبەتمەندی دان بە بزووتنەوەی کویر لە ناویا نابینین  بۆ ئەوە ئەو دوو جیاوازییە نیشان بدەن تەسویرێکی زۆر غەڵەت لە کوردستان نیشان دەدەن کە باعیس ئەوێ هەر شکڵێ لە  توند و تیژی دژی ژنان بە حاشیە ئەڕوا و ئینگار ئەو هەموو کۆنتڕۆڵە کە لە سەر جەستەی ژن  هەیە، شەرمەزار کردنی ئەو شتانە کە بە شكڵی مادی بەشێک لە ژیانی مادی ژنانە لە کوردستان ئەوە ڕەنگدانەوەی نییە.
نموونەیەک تر کە فرە فرە موهمترە لە نموونەی ئەوەڵ مەسەلەی ژنکوشی یە لە کوردستان. یانی ئێمە ئە
زانین بلافاسیلە دوای شۆڕشی ژینا ئەسڵەن ژنکوشی لە کوردستان بە جەرەیانێکی زۆر تڕاژیک لە کوردستان تەبدیل بوو. لێرە هەر باسی کوردستان دەکەم دەنا بە گشتی بە جەرەیانێکی تڕاژیک تەبدیل بوو دوای بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی. وەلێ ئەوەی لێرە بۆ ئێمە گرینگە ئەوەیە کە چۆن کۆمەڵگای کوردستان واکونش نیشان دەدەدا بە مەسئەلەی ژنکوژی.
زیاد بوونی کوشتنی ژنان دوای شۆڕشی ژینا میکانیزمێک بوو لە زاڵ بوون، مێکانیزمێکی تەدافوعی/ زاڵبوون بوو چون سیستمی سولتە، سیستمی زاڵبوون هەر کات تووشی قەیران ئەوێت خۆی لە روونترین و توندوتیژترین شێوە بەرانبەر بە سووژەکان نیشان دەدا ویەکێک لە سووژە ئەسڵییەکان ژنەکان بوون کە واتە پیاوسالاری ئەو تۆڵەی خۆیەی دژی ژنەکان دوای شەقام  بە شێوەی ژنکوژی خۆی نیشان دەدا.
زۆر لە فێمیستەکانیش باسی ئەو شتە دەکەن، نیشان دەدەن کە حەولی کۆمەڵگای پیاوسالاری بۆ وەرگرتنی دەسە
ڵاتی لە دەستچوو لە کاتی گشتی دا یانی ئەو دەسەڵاتە کە نەیانتوانیوە لە حکوومەتی ئێران  وەری بگرن ئەو دەسەڵاتە جوبران دەکەنەوە بە توندوتیژی دژی کەسانێک کە بێ دەسەڵاتن، دژی ژنەکان لە ماڵ و لە خێزان و لە چوار چێوەی عەرسەی خسووسی دا. وە هەر وەها کەسانێک وەکوو سیلڤیا پزشکی یان فێمینستانی تر نیشان ئەدەن کە توندوتیژی دژی ژنان دەقیقەن کاتێک پەرە ئەستێنێت و زۆرتر ئەوێ کە  پێویستە تەنبیهبکرێن ئەو ژنانە چون  کاتێ تەنببیهئەکرێن کە توانیویانە لە فەزای ماڵ بێنە دەرەوە بڕۆنە ناو شەقامەکان و ئەو شەقامانە بگرن. بەنا بەر ئین تۆڵە ئەکرێنەوە ژنەکان، بەڵام لە عەرسەی عموومی تۆڵە ناکرێنەوە. لە مەیدانی تایبەت دا تۆڵە ئەکرێنەوە، لە مەیدانی خسووسیدا تۆڵە ئەکرێنەوە، لە شوێنێکدا کە نابینرێت، کە هەزینەیەکی نییە بۆ حکوومەت، لە شوێنێک کە جەستەی ژن هێشتا بە جەستەیەکی ناسیاسی تەلەقی دەکرێ بۆیە ڕاحەت دەتوانێ سەرکوتی کا، توندوتیژی پەرە پێ بدا بێ ئەمە کە هەزینەیەکی بۆ حکوومەت بێ و بێ ئەوە کە بە بەشێ لە سیاسەتی گشتی تەبدیل بێ.
وە هەر ئەوەیە کە پیاوسالاری دووپات ئەکاتەوە، ڕاحەت باعیس ئەوێ ئەو شتە کە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دژی بوو بە نەوعێک بازتەولید بێتەوە حەتتا بە شکڵێکی بەهێزتر لە شوێنانێک دوای شۆڕشی ژن ژیان ئازادی.
بۆیە ئەو شتە کە ئەمڕۆ  من شەخسەن جێی خاڵی ئەبینم تەنیا یەکێک لە تێبینییەکانە، دەتوانێ زۆر تێبینی بێ. ئەوەسە کە سیاسەتێکی ڕادیکاڵی جەستە لە کوردستان جێی خاڵییە. سیاسەتێک کە بتوانێ  واقیعن ئەو شتە کە دەرواقیع خسووسییە، ئەو شتە کە تایبەتییە، تاکە کەسییە وەک شتێکی سیاسی چاو لێ بکا، بتوانێ پرابلێماتیکی کا وە بە پراتیکێکی خەباتی کوردی تەبدیلی بکا. ئێمە هەموومان ئەزانین ئەلئان دەورانی ئەوە گوزەریاگە کە وا بیر بکەینەوە کە بزووتنەوەی فێمێنیستی وەکوو بەرچەسپێکە کە ئیزافەی بکەین بە بزووتنەوەی کوردی یا بەکوردایەتی یا بە خەباتی چینایەتی. ئەمانە گشتیان بەیەکەوە گرێ دراون واتای ئەوە چییە، واتای ئەمە ئەوەسە کە ئێمە  پێویستمانە نە فەقەت چەند ژن نمایەندەگیمان بکەن لە حیزبەکانا و ئەوە نیشان بدەین کە خەریکین یەکسانی پێش ئەبەین . شتێک کە فێمینستانی وەکوو نانسی فرەیزر یا فێمێنیستە چەپەکان پێی ئێژن یەکسانی بێ گۆڕانکاری. ئێمە پێویستمان بەو یەکسانییە بێ گۆڕانکاری نییە. پێویستمان بە فێمێنیستی قەهرەمان پەروەریش نییە کە دوو نەفەر ئەخەنە بەرەوە کە ئینگار نمایەندەگی بەقییە ئەکەن، ئێمە پێویستمان بەو فێمێنیستەچە نییە چونکە لە نیهایەت فێمێنیستێکی یەک دەستە. چون نەوەد و نۆ دەرسەدی ژنەکان هەر ساوا ئەمێننەوە و ئەسڵەن ناتوانن خۆیان دەر بێرن لەو شەرایتی ناخۆشە کە هەسیان.
ئێمە لەو شەرایتە پێویستمان بە فێمێنیسمێکە کە ب
توانێ دەست بنێ سەری ژیان و بتوانێ خوێندنەوەی فێمێنیستی لە شۆڕشی کوردی بێت، لە بزووتنەوەی کوردی بێت. یانی چی بزووتنەوەی فێمێنیستی بێ یانی هەر کات دەست ئەنێنە سەر ئابووری، دەست دەنێنە سەر خەباتی کوردستان دژی کۆلۆنیالیزم، دەست دەنێنە سەری هەر شتێک بتوانین بزووتنەوەیەکی فێمێنیستیمان لەو خەباتانە بێ. واتایەکی هەر گرینگیشی ئەوەسە کە هەم بزووتنەوەیەکی نان- هێترۆسێکسواڵمان بێت، یانی ئیبریدمان بێت، یانی کویرمان بێت یانی لە دوالیتەکان، لەو دوو دانانە کەمێک خۆمان دوور بکەینەوە و بتوانین خانیشێکی ئیبریدمان بێ کە بتوانێ ئەو پلۆرالیسمە بە شکڵێکی بونیادی لەبەر چاو بگرێ.       
هەر بۆ ئەویچەسە ، ئەمە ڕای منە دەزانم زۆر کەس هاودەنگی نییە ئێمە ناتوانین ئەمڕۆ فێمێنیستێکمان بێ کە دژی سەرمایەداری نەبێ بۆ نموونە لە وڵاتی ئێران، یا دژی تەواوی ئەو ناعەداڵەتیانە نەبێ کە قەرارە سیستمێکی خسووسی سازی وەکوو ئەمسالێک کە ئەمڕۆ بەڕێز دوکتور تاتایی باسی کرد وەکوو غەنی نەژاد و نیلی و ئەوانە خەریکن ئەمڕۆ بەڕێوەی ئەوەن لە ئێرانا.
بۆیە ئەو شتانە کە موهیم بوون لە شۆڕشی ژینا، ئیتیفاقەن ڕاپەڕینی ژینا توانی سنووری نێوان شان و پشت کورسییەکان، ئەمانە ڕوون بکاتەوە توانی خوێندنەوەیەکی نوێ لە شۆڕش و لە سیاسەت بناسێنێ پێمان. ئەوەی کە نەمان توانیوە دوای شۆڕشی ژینا بە ئەنجامی بگەیێنین لە کوردستان ئەوەسە کە نەمان توانیوە ئەو چتە کە لە شۆڕشی ژینا ڕووی دا تەبدیلی بکەین بە سیاسەت. یانی بە شکڵێ لە پڕاتیکی سیاسی تەبدیلی بکەین. نموونەی زۆر زۆرە، دەلایلیشی زۆرە، من موفەسەل ئامادەم کرد بوو لە تەریقی نەورۆزەوە نیشان بدەم کە نەورۆزی ئیمساڵ تا چ قۆناخێک نەورۆزی ئیمساڵ عەلاڕەغمی تەواوی هیواکانی کە لە ناوی خۆیا بووی، ئەو  وێنە جوانانە کە دینمان کە زۆربەشی دروستە، وێنانێکی جوانە وەلێ پڕ لە مەترسی بوو لەو تەسویرە کە لە ژن نیشانی ئەدا ئیتیفاقەن تەسویرێک کە لە ئاستی ڕەمز و نەمادین دەمێنێ وە ئەسڵەن باعیس ئەوێ ژیانی واقعی مادی ژنان کە پڕە لە چەوساندنەوە، ژیانی مادی ژنان کە پڕە لە ئێش و ئازار ئەوانە هەمووی بە حاشییە بنرێ شتێک کە پێی ئێژن فیتیشیزمی فێمێنیستی یانی تۆ فەقەت شتێکی نەمادینت هەبێ بۆ ئەمەی خۆت جیا بکەیتەوە لە فارسەکان، بۆ ئەوەی خۆت جیا بکەیتەوە لە نەتەوانی تر. وەک ئەوە کە پێشکەوتوو خۆت نیشان بدەی. تەنیا ئەمە نییە لە کوردستان، دروستە خەباتی فێمێنیستی لە کوردستان زۆر زۆر پێشکەوتووترە لە زۆر شوێنی تری ئێران، بەڵام ئەو شتە کە ڕووی دا لە نەورۆز ئەوە بوو کە تەنیا بەوە تەقلیل دریا. نەیتوانی لە خەباتێکی نەمادینەوە، ڕەمزییەوە فەراتر بێ. هەر بە هۆی ئەوەش بوو کە زۆر کەم  دروشمی ژن، ژیان، ئازادی مان بیست لە فەزاکانی نەورۆزا، هەر بە هۆی ئەوە بوو زۆر لە تەسویرەکان و ئەو وێنانە کە پەخش بوون سیاسەتێکی فێمێنیستییان بە ئێمە نیشان نەدا، یانی ئەمە کە ئێمە سیرفەن وێنەی ژنمان بینی بەو مەعنایە نییە کە ئێمە سیاسەتێکی فێمێنیستیمان هەیە لە کوردستانا. تۆ واتە سیاسەتی جەستە هەیە بەڵام نەک وەک بەرژەوەندی ژن بەڵکوو بۆ شەرعییەتی  پیاو. یانی
چی یانی ژنی کورد لە مەراسیمی نەورۆز وێنە میللەتە بەڵام دەنگی ئەو میللەتە نییە، ڕەنگدانەوەی نییە لە سیاسەتا، دەنگێکە دەنگی ژنانە. بۆیە هەر ئەو شتەی کە پێی ئێژن فێتیشیزمی جەستەی ژن هەر ئەو مەعنایەیە لە لای فێمێنیستەکانەوە.

شتێک تریش کە هەر لە نەورۆزا بەرچاو بوو نەوعێک خوێندنەوەی قارەمانانە وە تاکە کەسانە لە ژنەکان بوو، بۆ وێنە ئێمە تەسویری ژنێکمان بوو لە نەورۆزا کە بە سواری ئەسپ و ئاڵایەک بەدەستەوە لە ناو جەم
اعەتی پیاگەکان حەڕەکەت ئەکا بۆ ئەوەی کە نوێنەرایەتی کۆمەڵگای کوردستان بکا. ئەو تەسویرە لە ڕاستیدا نوێنەرایەتی نەوەدو نۆ دەر سەدی، ژیانی نەوەد ونۆ دەرسەدی ژنانی کوردستان ناکا. ئەوە نوێنەرایەتی تەسویرێک ئەکا کە هەوڵ ئەدا تەواوی فۆکووسی دانێتە سەر کێشەی نەتەوە و کێشەی ژن بۆی کێشەیەکی ئینسترومێنتالایزە یانی کێشەکی  ئەبزارییە لە تەریقی کێشەی نەتەوە خۆی جیاواز دەکا لە نەتەوەی سەردەست. نەتەوەی بن دەست لە زۆر شوێنی تریش ئەو کارە ئەکا. یانی مەشرووعییەت بەوە نادا کە ئەسڵەن خودی ئەو خەباتە کە بۆ جەستەی ژن، بۆ بادی پالیتیکسی ژن قەرارە بکرێ چ خەباتێک بێ. خەباتێکە کە فەقەت هەوڵ ئەدا بە شیدەت سووژەی فێمێنیزم ، بە سووژەی نیۆلیبێراڵیش نزیکە، چون سووژەی قارەمانی تاقە کەسییە کە یا لە مەیدانا خۆی نیشان ئەدا، لە مەیدانی شەڕ؛ کە زۆریش بە میلیتاریزەیشن و بە مێژووی میلیتاریزەیشن لە کوردستان ئەخوا، یا لە مەیانی فەزای مەجازی خۆی نیشان ئەدا. وەکوو ئەو ئەنفلەوەنسر و ئەوانە کە زۆر کەلکیان وەرگرت لەو وێنانە کە لە ژن  لە نەورۆزا بوو لە کوردستان.
بۆیە من میسالهای ترشم هاورد بوو کات نییە لە سەری ناچم بۆ ئەوە نیشان بدەم کە بۆچی هێشتا نەزمی مەردسالارانە لە مەیانی سیاسی کوردستان دەوامی هەس عەلاڕەغمی تەواوی ئەو خەباتە فێمێنیستییانە کە زۆر بە هێز بەڕێوەچوون، بۆچی هێشتا زۆر جار خشوونەت تەقلیل دەدرێ بە خشوونەتی دەوڵەتی تەنیا و ئەو شتە کە لە خودی ناوی کۆمەڵگای کوردستان بە شکڵی توندوتیژی دەناسرێت ئەوە ئاماژەی پێ ناکرێ و بۆچی ئەو چتە  کە ئێش و ئازاری تایبەتی و خسووسییە نەیتوانیوە تەبدیل بێ بە ئێش و ئازارێکی سیاسی و عموومی لە لایەن چالاکەنەوە، لە لایەن حیزبەکانەوە، لە لایەن تەواوی ئەو کەسانە کە دەنگیان هەس. ئەمە گۆڕانکارییەکە کە ئێمە بە شکڵی مادی پێویستمانە، ئەمە کە فەراتر لە دیسکۆرس، فەراتر لە ئەمری نەمادین ئێمە بتوانین بە شکڵی واقعی بزانین چ گۆڕانکارییەک تێرین بۆ ژیانی واقعی ژنەکان وە ئەو هەوڵە تا ئێستا زۆر زۆر کەم لە لایەن حیزبەکانەوە دریاگە، زۆر کەم لە لایەن ڕۆشەنبیرەکانیشمان دریاگە وە پێویستە زۆر بە قووڵی باسی بکرێ. زۆر سپاستان دەکەم بژین، ببەخشن توولانی بوو.
   

 



Tuesday, April 29, 2025


 

Monday, April 28, 2025

دەقی وتاری دوکتور شیوا عاملی ڕاد لە کۆنفڕانسی ڕۆژ‌هەڵاتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-هۆلەند


     ڕێکخراوە پێشەییەکان، خەباتی کۆمەڵایەتی و بزووتنەوەی نوێی کورد؛ بەرەو پێکهێنانی ڕێکخراوەی یەکگرتووی مامۆستایانی کوردستان 

دەقی وتاری دوکتور شیوا عاملی ڕاد لە کۆنفڕانسی ڕۆژ‌هەڵاتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-هۆلەند کە دوا نێوەڕۆی دوای نیوەڕۆی شەمە ٢٦-ی ئاوریلی ٢٠٢٥ بە ڕێگەی تۆڕی زوومەوە پێشکێش کراوە.

سڵاو و ڕێز لە خدمەت بەشداربووان و بەڕێوەبەرانی ئەم کۆڕە. بە بۆنەی کورتی وەختەوە من سەعی ئەکەم زوو بڕۆمە سەر باسەکەم. من بە موقەدەمەیەک لە سەر بەستەری موبارەزات لە سەر ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەست پێ ئەکەم. وا ئەزانم کە کەسمان گومانمان لە سەر جیاوازی بەرچاو موبارەزات هەم لە ئەحزاب و هەم لە بزووتنەوە مەدەنییەکان لە ڕۆژهەڵات کوردستانا نیسبەت بە شوێنەکانی دیکەی ئێران نییە. وە ئەم جیاوازییە فەقەت تایبەتمەندی تەک بزووتنەوە یا یەک بازەی زەمانی خاس نییە، هەر لە تواو عومر جمهووری ئیسلامی وا بووگە و تواو سەختی و فشارەکانۆ دانەبەزیاگن بە شێوەهای جیاواز توانیگیانە نیسبەت بە شەراییت و وەزعییەتێک موشەخەس ئەکتێک موشەخەسیان بێ و لە سەتحێ سەراسەریشا ئەگەر تەماشای کەین، لە سەتحی ئێرانا ئەزانین کە سەرهەڵدان بزووتنەوەیەک تازە هەڵگەڕێتۆ دوای ساڵەکانی ١٩٩٠، دوای شەری سارد بە تایبەت لە سەرەتاکانی ٢٠٠٠ۆ وردە وردە ڕێکخراوە مەدەنی و پیشەییەکان زینگەو (زیندوو) بوونەوە، وە لە ناو دڵ ئەو ساختارە وە لەو کانتێکست جەدیدە شۆرای هاوئاهەنگی مامۆستایان ئێران بە ڕۆڵێکی تایبەتەوە دەستی پێکرد.

لەو فەزا ئەو ڕێکخراوەی مامۆستایانە لە سەراسەر ئێرانا جێگە و پێگێکی تایبەتی پەیا کرد و توانی مەیانێک دروس کا بۆ بەرخوەدان و خەبات. ئەڵبەتە مەبەستم بێگومان ئەوە نییە کە تەنیا  ڕێکخراوە بوو فەقەت بە نیسبەت باقی ڕێکخراوەکان هێژمۆنی بوو وە ئەتوانم بێژم کە لە ئەوەڵەکانیەوە کە جوان بوو فەقەت مەحدوود بوو بە داوخوازی کۆمەڵگای مامۆستایان وەلێ کەم کەم کە پوختەو بوو چۆ مەسیر داواکاری مافی دانیش ئامووزەکانیش وە وەختێ ئێژین دانیش ئامووز یانی ئەو بەشە گەورەی کۆمەڵگا ئەگرێتە بەر وە یەکێ لە بەرچاوترین تایبەتمەندی ڕێکخراوەی مامۆستایان ئەوە بوو کە تەوان خود سازماندەهی لە خوارەوە بۆ بان بوو، یانی فەقەت لە لایەن ڕووناکبیرانەوە نەبوو، داوخوازییەکانیان فەقەت داوخوازی ئێلیتی کۆمەڵگا نەبوو، بزووتنەوەیەک توودەیی بوو، هەڵاتک بوو لە ناوەرۆکی ژیانی خەڵکۆ وە هەر بەم بۆنەوە نزیکایەتی قووڵی هەس لە تەک ژیانی ئەو توودەها کە ژێر دەست کراون. وە هاوکاتیش توانی لەو فەزای سەرکوت و خەفەقانە، ئەو ئیقتیدار حاکمییەتە بشکێنێت و بەردەوام ئعتراز کات وە بە ڕاستی موعەلیمەکان بوون کە ئەو سنووری ئعترازیان لە ناو فەزای پەروەردەییا هاوردە ناو فەزای خیابان و تەئسیریان کرد لە سەر بەشی گەورەی کۆمەڵگا، لە سەر بان بردن خودئاگاهی هەم چیناتەتی، جێندر، کۆمەڵایەتی هەم فرەتریانەوە کرد و هەم قووڵتریانەوە کردەوە.

 وە ڕاستی کە هەس کە بێگومان موبالەغە نییە ئەوەسە کە ئەم هاوڕێکردن تواو کۆمەڵگا لە تەک ڕێکخراوەکانا لە مامۆستایانی کوردستانەوە دەستی پێکرد و کەم کەم چووە ناو شارەکانی تری ئێرانۆ چون هەر لەو دەسپێکۆ کە شووڕای هاوئاهەنگی شکڵی گرت ڕێکخراوەی مامۆستایان  کوردستان جیاوازی خۆیانیان بوو بە نیسبەت شوێنهای تر وە ئەم ڕێکخراوە لە ئەم ساڵگەلە ئەو هاودەنگی و هاوبەستەگی خۆی لە تەک تواو باقی ناوچەکانی ئێرانا حیفز کردگە وەلێ هاوکاتیش توانیگیە داوخوازیهای تایبەتی خۆی بتانێ بەرزتر، بێ لوکنەتتر داوای کات و بیواتە ناو فەزای سەراسەری بزووتنەوەوە.

چالاکی و داوخوازیەکان ڕێکخراوەی مامۆستایان کوردستان ڕادیکاڵتر بووگە، دەغدەغەی کۆمەڵایەتی تیا بووگە، دەغدەغەی جێندێری بە ڕادەیەک نە لە حەدی قابیلی قەبووڵا تیا بووگە، دەغدەغەی موحیتی زیستی بووگە، دەغدەغەی زوانی دایکی بووگە وە مەسەلەیەک کە لینکی هەس بەم کۆنفڕانسەوە مەسئەلەی دەغدەغەی نەتەوایەتی بووگە وە دەغدەغەی نەتەوایەتی بۆ ڕێکخراوەی مامۆستایان کوردستان گرینگ بوو وەلێ نە لە مەنزەرێک ئیزۆلەیشنەوە یانی ئینزیواگەرایانە چاویان لە داوخوازی نەتەوایەتی نەکردگە. مەسئەلەی کوردستان ها لە کۆڕی دەغدەغەکانیانا، وەلێ هاوکاتیش بۆ هاوپەیمانەکان خۆیان لەتەک بەلووچ و تورک و فارس و عەڕەبا ئەگەڕێن کە وەکوو موئتەلیفێک تەکیانا بن، بە شێوەیەک نا کە خۆیان دەغم کەن لە ناو ئەوانا، لە ناو فەزایەک سەراسەریا. هەم خەبات هاوبەش بۆیان موهیمە، وە هەم حیفز کردنی ئەو داوخوازیە موتەکەسرگەلە.

جیاوازی فرە هەس لە بەین ڕێکخراوەی مامۆستایان کوردستانا کە فکر ئەکەم فرە باس لە سەری کریاگە کە وەزعییەت مەریوان چۆن بووگە لە ساڵەکان نەوەدا. لە ساڵ ١٤٠٠ئا هەر پەنجشەمە لە سنە مانگرتن بوو وە یا ئەوەی کە حزووری ژنان لە ڕێکخراوەکانا کوردستانا وەکوو هێزی پیادە نەبوو، وەکوو میساڵ لە دەمێکا لە ساڵەکان نەوەدا فەزا فرە جینسییەت زدە بوو ئەوەڵین بەیانییە کە لە ئێرانا خوێندراوە، ژن خوێندییەوە، ژن خۆی کولەن لە ڕەئسی بەیانییەکانا بوو  لە مەریوانەوە دەستی پێکرد و کەم کەم چووە شارەکان تر وەک فرە میسالهای تر. وە ئەڵبەتە ئەم مەسئەلە لە سەر مامۆستایان کوردستان من گەرەکم نییە یەکدەستی کەمەوە. فەعالییەت ڕێکخراوە پیشەییەکان لە کوردستانا قەتعەن شتێکی یەکدەست نییە. مەجمووعە نیرووهایەکن کە تاندانسهای سیاسی جیاوازیان هەس وەلێ ئەم جیاوازییە بۆچە واسە لە کوردستانا؟ بۆ چە لە شوێنەکان ترا وا نییە؟

مەسئەلێک کە هەس من فکر ئەکەم ئەم جیاوازییە هەڵئەگەڕێتۆ بۆ ئەو سوننەتە سیاسییە کە لە بەستەر کوردستانا هەس؛ تێکۆشان و نافەرمانی مەدەنی و بەرخوەدان تایبەتمەندی جۆغرافیای کوردستان بووگە کە لە بەستەر ئەو فشارە سیاسیگەلە، ئەو سەرکوت و تەبعیزە ساختاریگەلە شکڵی گرتگە وە جۆرێک تەک ژیانی خەڵکا پەیوەندی هەس وە تێکۆشان سێنفیش یا پیشەیی ئیزۆلە نییە ها لە ناو مەتنێ ئیجتیماعی- سیاسی موشەخەسا مەعنی پەیا ئەکا وە ئەم تێکۆشانا لە نەفسی خۆیا چالاکییەک سیاسییە. پەس ئەگەر ڕێکخراوەی سێنفی مامۆستایان لە کوردستانا فەعالترە بە بۆنە ئەوە هەس کە سێتینگێ سیاسی- کۆمەڵایەتی کوردستان، سێتینگێ سیاسی ترە.

وە هاوکات ئەم ڕێکخراوەگەلە ئیمکانێ زمانێک سیاسی سەرەکە و ڕادیکاڵیان نەبووگە وەلێ لە نەبوونی ئەو چالاکییە گشتییەی حیزبەکانا کە دوای شۆڕش ٥٧ ئەحزاب کەم کەم  چالاکی گشتییان نەما وە چوونە شێوەیەک ژێر زەوینی، فۆرمێ تەشکیلاتێ مەخفی لە ئیدامەی ئەو سوننەتا بە قەول مەعرووف ئەم ڕێکخراوەگەلە بوون کە بوون بە ئاڵاهەڵگری شۆڕش و موقاوەمەت لە توول تەواو ئەم ساڵگەلە.

وە ئەم جیاوازییە بێگومان بەشێکی هەڵئەگەڕێتۆ بە سووڕەتێک بۆ پێشینەی ئەم حیزبگەلە کە زەمینەی سیاسی کاریان دروس کردگە، فەرهەنگ تێکۆشانیان  جێگا خستگە، تەئسیریان بووگە لە سەر زێهنییەت خەبات  کۆمەڵایەتی و خەبات سیاسی، مەشڕووعییەت تاریخییان هەس و ئەمە بووگە باعیسی ئەوە کە کوردستان لەو وەزعە جیاواز عەمەل کا. وە ئەم شتە هەم پێش شۆڕشی ژینا و هەم لە شۆڕش ژینا بە خاترێ ئەم  بەکگڕاوندە مامۆستایانیش جیاواز بوون وە ئەگەر مامۆستایان باقی شوێنەکان لە شۆڕشی ژینا وەکوو کوردستان بواتایەتن مەسیری ئەم شۆڕشە شایەد ئەیتوانی جۆرێک تر بێ.

ئەو شۆڕشە لە کوردستانا بەوە جوابی داوە کە نیشان ئەدا شایەد ئەتوانین ئاوا بەرداشتی کەین کە ناوەرۆکێک جیاواز هەس وە ئەو ناوەرۆکە مەسئەلەی کورد بوونە، کە ئەڵبەتە هاوتەنیدەس لە تەک قەتعەن باقی لایەکان چەوسانەوە، وەلێ بە بۆنەی نەبوون ئەو فەزای گوفتمانی کاریگەرەوە لە کوردستانا بە شێوەیەک کە بتوانێ ئەو هێزە سیاسییە بەداخەوە پەیای نەکر، ئەو هێزە سیاسییەی کە ئەیتانی بێتی. وە ئەمیشە ڕەبتی، بەشێکی بەمە هەڵئەگەڕێتۆ  کە چالاکی سێنفی بە تەنیایی موئەسیر نییە مەگەر ئەوەی کە پەیوەندی بێ لە تەک گوفتمانێک، موقاوەمەتێک گشتی ترا، لە تەک بەرخودانێک جەماوەرا؛ زمانێک موشەخەسی بێ بە شێوەک موشەخەس بتوانێ ڕێکخستنی بێ کە بتانێ ئەم هێزە جیاجیاگەلە وەزنی پێ با، جەمیانی کاتۆ و بیانکاتە جەمعێک گشتی. کە بەداخەوە شتێک وا شکڵی نەگرت وە لە سەرەنجاما لە دوای شۆڕشی ژینا  کوردستان لە حاڵەتێ " چشم و جراغ ایران " بوو بە "هویت طلب" وە ئەم شتانە.

وە تەئسیراتێک کە شۆڕشی ژینا دای نیا هەم لە سەر بەرەی کوردستانی و هەم لە سەر بەحسێ بە هەر حاڵ کەسانێک کە ئێستە یا کورد نین یا باشتر بێژین لە شارە مەرکەزییەکانن تەئسیراتێکی بوو. کورد بە گشتی بە تواو تاندانسەکانییەوە، چەپ و ناسیۆنالیست و هەر شتێک کە ناو نریاگە کێشەی نەتەوایەتی بووگە وە ئەم کێشە بووگەسە داوخوازی گشتی بۆی.

مافی چارەنووس خۆب ئەوینین لە ناو داوخوازە نویشتاریەکانا هەمیشە بووگە وەلێ لە کردەوەئا بەشێک لە چالاکان پێش شۆڕشی ژینا لە تواوی جەرەیانەکانا جۆرهایەک ئەوەی کە لە سەر مەسئەلەی کورد هەڵئەچوون و پییان سیاسەتێک دەستە ڕاستی بوو وەلێ دوای شۆڕشی ژینا من وا ئەزانم سیاسەتی کوردی بلووغێکی پەیا کرد، شتەکان ئاڵوگۆڕێکی بە سەر هات وە هاوڕایەک گشتی لە سەر چەوسانەوەی نەتەوەیی دروس بوو لە بەین تواو ئەو تاندانسە سیاسییە جیاوازگەلە. وە هەر وەها ئەوینین لە ناو غەیرە کوردەکانیشا بە تواو گرایشەکانیانۆ ئەو تەزادی مەنافیعیانە بەرجەستە بووە وە دژایەتی و ترسێکیان لە کورد پەیا کرد، تەواو ئەوانە بە چەپ و ڕاست و هەر شتێکیانۆ  یەک مەسئەلە و یەک مایندسێتێ موشتەرەکیان هەس کە ئەو حیفزێ تەمامییەت ئەرزی یە کە فەقەت تێن بە ئەدەبییات و گوفتارهایەک تایبەت خۆیان کە ناوەرۆک گشتیان یەکێکە پێداگری لە سەر ئەم پڕۆژە ئەکەن.

فرەیەک لەو ڕەوشنبیرانەی فارسە، ئێستە ئیلزامەنیش فارس فارس نین وەلێ خۆب شایەد لەو نەتەوە ژێردەست کراوەگەلە نین، قەتعەن بەشێک ڕەسمی لە حکوومەت نین وەلێ لە ڕاستییا تریبوونێ ئایدێئۆلۆژیکی حکوومەتن وە لە ئەم دوو ساڵەی پێشووا نیشانیان داگە کە چەپ بوون بە مەعنای مەرکەزگەرا نەبوون نییە.

ئەم ڕەوشەنبیرانە بەشە چەپەکانیان لە سەر پرسی نەتەوەی ژێر دەستکراوەکان کەمترین جیاوازییان لەتەک ڕاستەکان و حکوومەت ناوەندیا نەووگە وە مومکینە هێشتا لە سەتح  توودەییا لە تەک مەسئەلەی کوردا هاودڵیچ بێ وەلێ لەو سەتحە نوخبەگەرایانە کە تریبوونیان هەس ئێلیت مەرکەز بە ڕیوایەتهای دەقیقەن ناوەندگەرایانە خەریکە دەنگ غەیرە فارسەکان حەزف ئەکا وە لەم کانتێکستاس کە کوردستان ئەوێ بە فوبیای تەجزیە بۆیان و لە جەرەیانی شۆڕشی ژینا کە ئەم شۆڕشە وەزنەکەی فرەتر لە کوردستانا بوو، بەداخەوە ئێرانییەکان بوون بوون بە خاوەن شۆڕشەکە. برێندێ جەهانی " زن، زندگی، آزادی " دروس کرد و فرە مەسائیل تر کە فکر ئەکەمۆ فرە تەئکید کریاگە لە سەر ئەم شتانە، قەتعەن هەڵوێستی بەرەی ئێرانی گرینگە وەلێ من وا ئەزانم ناوێ تواو بابەتەکانمان فرە لە سەر ئەوان ئاکیوپاید بێ.

من گەرەکمە بگەڕێمەوە سەر مەسئەلەی کوردستان. ئێمە ئەزانین کە کوردستان کانتێکستێ حیزب میحوەر و هەر وەها ڕێکخراوە میحوەری هەس. هیچیان ناتانن جێگەی ئەویتر بگرێتەوە هەر کامیان سازوکار خۆیان هەس و هیچکامیان بێ زەعف نین، ناوێ یەکیان ڕۆمانتیزە کەین و تواو تاوانەکان خەینە سەر شانی ئەوی تریان وە یا بەرعەکس تواو هیوای خۆمان گرێ بدەین بە دانێکیانۆ. کۆمەڵگا لە حیزب بێ نیاز نییە، وە لە نەبوونی حیزبا سینف و باقی ڕێکخراوەکان بە تەنیایی تەرجومە ناوێتۆ، تەرجومە ناکرگرێتۆ کە بێتە قودرەت، تەرجومە ناکرگرێتۆ بە گۆڕانکاریهای ڕادیکاڵ لە ئەو موناسباتی قودرەت و دەسەڵاتا، ئەگەر سازوکار حیزبی نەوێت تەغیرێک ئیجاد ناوێ پەس لێرە ئاس کە فەعالییەت حیزبی زەروورەتە وە هاوکاتیش پاراستنی سەربەخۆیی ڕێکخراوە مەدەنییەکان ئەسڵێک حەیاتییە.

ئەم دوان زەروورەتە یەکتری ڕەدۆ ناکەن. زەرفییەتهایەکن کە موکەمڵ یەکن. هاوکات حیزب جێگەی خۆی هەس، هێزهای نێو کۆمەڵگاش جێگەی خۆیان هەس وە بەهێزکردنی هەرکامێکیان بە کەڵکی ئەوی تریانە.

لە حاڵێکا یەک شت کە فرە گرینگە کە باسی کەم ئەوەسە کە ئەشێ گشتیشی فکر کەم  لە سەر ئەمە تەوافوقی نەزەری بێ کە لە دواڕۆژا دەسەڵات نابێ لە نێو حیزبە سیاسییەکانا دابەش کرگێ، دەسەڵات ئەمرێک خەڵکییە، کۆمەڵگای کوردستان پڕە لە حیزب و هێزهای جیاواز کە هانە نێو زەوین خەباتا، هێز و پۆتانسییەل کاریگەریان هەس، ڕێکخراوەی خۆیان هەس،کە ئەوان پێشکەوتووی کۆمەڵگان و بە تواو توندوتیژی گەلێک کە بەرامبەریان ئەوێتۆ هێشتا باشترین شێوە عەمەڵیان کردگە. پەس ئەم هێزگەلەنە کە کانوونێ ئەسڵیێ  سیاسەتێ کۆمەڵگای مەدەنین وە ئەگەر بچنە ژێر دەسەڵاتێ دەرەکی و حیزبی هەم  تەوانایی تەحلیل خۆیان نیسبەت بە وەزعییەت لە دەس ئەدەن، هەم ئەونە بەڕێوەبەری خەتێک عەمەلی کە لە دەرەوە پییان ئەوێژرێت، یانی ئەو سازوکارە دەروونیگەلیانە موختەل ئەوێتۆ و ئەبنە تابعێک لە بەرنامەی دەرەکی.

وە دوویش ئەم هێزگەلنە کە لە دواڕۆژا ئەتوانن پێش ئەوە بگرن کە دواتر فەردێک، جەرەیانێک، حیزبێک نەوێتە خاوەن کۆمەڵگا، تەسمیم نەگرێ بۆ تواو کۆمەڵگا ئەو شتە کە ئەوینین لە هەریمی کوردستانا هەس. خەڵک خۆی بۆ خۆی تەسمیم بگرێ ئایا گەرەکیەتی وەک کۆمەڵگاهایەک پچووک پچووک شوورایی یا هەر مۆدێلێک کە خەڵک لە سەری ڕەئیان زیندەگی کا و ئەم شتە بە مانای لاوازکردنەوەی حیزب نییە قەتعەن ئەو شتانە کە من ئێژم .

یەک چت کە موهیمە ئەوەسە کە بزانین کە نیسبەت دەوڵەت، کۆمەڵگا، حیزب وە ڕێکخراوەکان  ها لە ماتریکسێک کە سازوکارەکان ئەوانەن کە موقاوەمەت ئیجاد ئەکا. حەدی ئەقەل لە سەتحێ تیۆرییا حیزب وەکوو زەربەگیرێکە بەرانبەر دەوڵەت، زەربەگیرێکە ها لە بەین دەوڵەت و کۆمەڵگا، وەلێ دووبارە لە واقعئا لە بەین حیزب و کۆمەڵگایش ئەشێ سازوکارێ دیفاعی تر بێت. ئەرێ حیزب کۆمەڵگا ئەپارێزێ لە فشارێک کە دەوڵەت ئەیخاتە سەری وەلێ بێ نیازی ناکا لە ڕێکخراوە چۆن حیزب خۆی ئەتوانێ ببێ بە بەشێک لە دەسەڵات.

وە بە ئازموون ئەزانین ئەو بزووتنەوە توانیگیانە داوخوازییەکانی خۆیان بە سەر دەسەڵات دا بسەپێنن کە لە دەرەوەی ئەو ساختاری دەسەڵاتەئا بووگن، پەس لێرە ڕێکخراوە ئەهەمییەت پەیا ئەکا کە وەک لایەیەک دیفاعی ترە کە نیسبەت بە دێمۆکراتیکترین حیزبەکانیش نیسبەتێ ئۆرگانیکتر و بێ واسیتەتری هەس لەتەک کۆمەڵگا.  ئەسڵەن ڕێکخراوەکان خۆیان وەکوو ئایینەی تەواو قەدن لە داخوازیە ڕاستەقینەکان کۆمەڵگا بەو بۆنۆ حیفز و تەقوییەتی ڕێکخراوەکان فرە زەروورەتە.
یەک دانە لە کێشەکان کە لە زەوین کوردستانا هەس جێگەهایەکە کە ئەم دوو لایەنە بەیەکۆ  تێکەڵ بووگن. ڕاستیتان گەرەکە لە ڕێکخراوەی مامۆستایان ئێمە لە هەرسین، ئیلام، شاهاباد، سنە، سەقز شوێنهایەک کە هەن کە ئەمانە عوزوی شۆرای هاوئاهەنگی مامۆستایانن  وە هاوکاتیش نەنووسراو ئەم ڕێکخراوەگەلە وەک بەرەی کوردستانی ئەناسرێن  وە داخوازیهای یەکگرتووی تایبەتی نەتەوەیی کوردیان هەس وەلێ لەو ساڵگەلە، وە یا باشترە بێژم لە دوای شۆڕشی ژینا ڕێکخراوەی مامۆستایانیش  وەکوو باقی بەشەکان وڕێکخراوەکان تر کەفتەستە بەر تیری پەیکانی  هێرشی باقی شوێنەکانی ئێران کە ئەوانەی کە پێشتر وەکوو موتەحید ئەناسران بە جۆرهایەک هەر داوخوازێک کە لە لایەن مامۆستایانی کوردستانەوە تێ ئەبێتە داوخوازی باندی مەریوانییەکان و باندی کوردستانییەکان و ئەمانە. وە لە ئاوا شەرایتێکا حەول فرە دریاگە کە بەشی شمالی کوردستان، بەشی موکریان کە هەم بەستەری موبارەزاتیان هەس وە هەم هەر لە باقی موبارەزاتا جۆین بن بە ڕێکخراوەی مامۆستایان وەلێ بە تواو تەلاشەکانۆ تا ئیستا حازر نەبووگن و حەتا واکونشێک تەدافوعیان هەس لە سەر ئەمە.  وە لێرا وەکوو گومانێک هەس کە ئەو جەرەیانە ها لە ژێر دەسەڵاتێ حیزبێ ئیکسۆ وە ئەگەر وابێت لێرا هەس کە ئەوینین کە تێکەڵ بوون حیزب و ڕێکخراوە یەکجار زیانی گەورەس.
 لەمڕۆیا مامۆستایانی کوردستان ئاپشنێک گەورە کە ها لەبەر دەستیانە ئەوەسە کە بتانن بن بە ڕێکخراوەیەک مامۆستایان لە بەشی کوردستانا ئیجاد کەن. هەر وا کە پێشتر باسم کرد داینامیکی شارە کوردەکان موتەفاوتە و بانترین هێز مامۆستایانی ئێران مامۆستایانی کوردستان، پەس بۆچە هاوقەم لەتەک ئەو داینامیکە سیاسییە  بە دروس کردن بەرێک سینفی لە شارەکانی کوردستان بیر نەکەینۆ . لە ماوەیەکی زۆرا هەس کە ئێمە هاین لە پەیوەندی لە تەک یەکێتی مامۆستایانی ڕۆژئاوای کوردستانا کە لە ساڵی ٢٠١٣ دا دروس بووگە. هاین لە تەک پەیوەندی لەتەک مامۆستایانی باشوورا کە لە ١٩٦٠ و ئەمانە دروس بووگە وە لە باکووریشا هەر وا. وە ئەگەر ئێمە لە ڕۆژهەڵاتا بتوانین بەرەیەک کوردستانیشمان بێ ئەتوانێ لەم چوار دانە ڕێکخراوە بەیەکۆ دواتر لە پانتایی کوردستانیشا یوونییەنێک دروس کا چون  هەر چواریان فرە ئۆرگانایز خەریکن چالاکی ئەکەن وە دروستە کە ئێمە مەرز دامانی بریگە وەلێ دەغدەغەهای موشتەرەکمان هەس. ئەم چوار یوونییەنە زەرفییەتهای  زۆر گەورەن بۆ وەی کە فەزایەک دروس کەن کە بوونی ئەو مەرزگەلە بە ڕەسمییەت نەناسێ وە لە دەرەوەی ئەو مەرزگەلە چالاکی کا وە بە تەئکیدەوە ئیلزامەن دروسکردنی ئاوا پلاتفۆرمێک بەو مانا نییە کە ئێمە بەرەو دروسکردن دەوڵەت-نەتەوە  حەڕەکەت ئەکەین. ئیتر ئێمە کارمان بەوە نییە کە لە تاران موتەحیدمان کێیە یا ئەوان لە بەغدا موتەحیدیان کێیە. ئەوانە گشتی جێگەی خۆی هەس. هەر وا کە ئێمە لە ڕۆژهەڵاتا دەغدەغەمان هەس لە تەک باقی شارەکانی ئێرانا، لە شوێنهای دیکەشا دەغدەغەی هاوبەشمان هەس لە تەک باشوور و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستانا. پەس ئەتوانین هاوکات قام هەڵبگرین بۆ ئەوەی کە ئەو دەغدەغە هاوبەشگەلە لە بەشە جیاوازەکان کوردستانا بیکەینە یەكێ، نەهادی بۆ دروس کەین وە لە سەتحی نێونەتەوەییشا سازمان جەهانی ئامووزش حازرە لە تەک ئێمەئا هاوکاری کا وە ڕێکخراوەی مامۆستایان کوردستان بە ڕەسمییەت بناسێ چون نموونەی وایان پێشتر لە کیشوەرە عەڕەبییەکانا بووگە.
وە قسەی ئاخرم کە ئەمە قەتعەن لە یەک دەقیقەئا کۆتا ئەکەمۆ و فرە موهیمە مەسئەلێک موهیم  کە کێشەک هەمیشەگی کە هەسمان لە سەر مەسئەلەی  ژنە. فکر ئەکەم ئێستا کاتی ئەوە هاتە کە پڕۆژەی سیاسی لە کوردستانا لە ڕێگەی پڕاکتیزە کردنی فێمینیستۆ بێ، نە فەقەت لە شوعار بەڵکە لە کردەوە دا پێناسە بکردرێ. ئازادیی نەتەوایەتی کورد بێ ئازادیی ژنان مەحاڵە. شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی ژنان و کۆمەڵگای پەلکە زێڕینە نیشانیان داوە کە لە خەباتیانا، لە بیرکردەوەیانا هاوکات لەگەڵ مەسەلەی جێندرا لەتەک باقی چەوسانەوەکانیشا لە پڕاتیکا بووگن وە هەر چارەنووسێک لە نێوان ژنان و نەتەوە ژێردەستەکانا هەس هەر بەیەکۆن، ئەم دوانە موشتەرەکن بە یەکۆ. ئەم دوو هێزە فرە گرینگن وە دەسپێکێکن بۆ ئایەندە کە بتوانن کۆمەڵگایەکی شیاوی ئینسانی دامەزرێنێ و بەم تێڕوانینۆ لازمە ئێمە وەک کورد و بە تایبەت پیاگانی کورد لەخۆیان ڕەخنە بگرن، لەخۆمان ڕەخنە بگرین، لە شوێنهایەک کە خۆمان فێر کەین وەلێ لە شوێنهایەک پڕۆسەی ئەو فکرەی کە هەمان هەس هەڵی بوەشێنین و ئانڵێرنی کەینەوە بە داخەوە فرە لەمانە کە لە سەر کوردستان کار ئەکەن، بانگەشەی ئازادی ئەکەن هێشتا وەختێ ئەگەیتە ئاستی دادپەروەری لەسەر جێندر ساکیت ئەون فکر ئەکەن باسکردن لە سەر مافێ بەرانبەر بۆ ژنان فەقەت ئەشێ پێداگری ژنانە بێ وە بەداخەوە شتێ کە فرەترحەتتا لە پێداگری ژنانە جێگای ڕەخنەس بەحسی کۆمەڵگای پەلکە زێرینەس کە هێشتا حەتا لە حەدی شوعاریشا باسیان ناکریێت وە ئەمە ڕێک کاملەن نیشانەی ساختاری پیاگ سالارانەس کە لە زەوینی کوردستانا هەس. سپاس         




Tuesday, April 15, 2025

بەردەستە کتێبی ئاکسفۆرد بۆ زمانناسیی کوردی بە زمانی ئینگلیسی

                               ئەم نەخشەیەی دابەشبوونی جوغڕافیایی زمانی کوردی لە لایەن پڕۆفێسۆر جەعفەر شێخولئیسلامی
                                و پڕۆفێسۆر ئێریک ئانۆنبی بۆ بەردەستە کتێبی ئاکسفۆرد بۆ زمانناسیی کوردی ئامادە کراوە



ناواخن
 بەردەستە کتێبی ئاکسفۆرد  بۆ زمانناسیی کوردی
(ئێدیتۆرەکان) جەعفەر شێخۆلئیسلامی،جێفری هەیگ،حەیدەر خزری، ساڵح ئاکن، ئەرگین ئوێپەنگین
١. پێشەکی: زمانی کوردی و پێشکێشکردنی لەم کتێبە دا
    جەعفەر شێخولئیسلامی، جێفری هەیگ،حەیدەر خزری، ساڵح ئاکن، ئەرگین ئوێپەنگین
I. شێوەزارە کوردییەکان
٢. کوردیی باکووری
   ئەرگین ئوێپەنگین و جێفری هەیگ
٣.کوردیی ناوین
   ئەرگین ئوێپەنگین
٤. کوردیی باشووری
    مەسعوود موحەمەدی ڕاد و غوڵامحوسێن کەریمی – دووستان
٥. گۆرانی
    پەروین مەحموود وەیسی و دێنیس بەیلی
٦.زازاکی
   ماهیر دۆغان و لودویگ پاول
٧. لەکی
    سارا بێلێلی

II. دەنگسازی و وشەڕۆنان –نەحوی بەراوەردیی کوردی
٨.دەنگسازی زمانی کوردی: تێڕوانینگی گشتی بەراوەردکارانە و بابەتە تیورییەکان
   ئێریک ئانۆنبی و ئەرگین ئوێپەنگین
    
٩.تەرتیبی ئارگیومێنتی داخراو لە کوردیی ناوین و ژێر توێژی گۆرانی دا
  مەسحوود موحەمەدی ڕاد
١٠. گۆیا حەڕفی ئیزافەی موتڵەق لە کوردیی ناوین دا
   شوان عوسمان کەریم
١١.ناساندنێکی فەرمی وشەڕۆنانی کرداری لە کوردیی ناوین دا
   سینا ئەحمەدی و جێفری  هەیگ
١٢.دەنگسازی و وشەڕۆنانی مێژوویی کوردی
  لودویگ پاول
١٣. پێداچوونەوەیەک بە ڕاگەیێنەرە ئاڵۆزەکان لە کوردی دا
      سۆنگویل گوین دۆغدو
١٤. تێکەڵاوی زمانی لە کوردیدا
     یارۆن ماتراس
III. زمانناسیی کۆمەڵایەتی  
١٥. نەخشە دانانی زمانی کوردی
      ئێریک ئانۆنبی و جەعفەر شێخولئیسلامی
١٦. ستاندارد کردنی کوردیی باکووری
      ساڵح ئاکن
١٧. دینامیکەکانی ستانداردکردن و جۆراوجۆرە زمانییەکان لە هەرێمی کوردستان – عێڕاق
     میخێل لیزنبێرگ
١٨. سیاسەتی لەمەر زمانی کوردی و مافە زمانییەکان لە کوردستان
      جەعفەر شێخولئیسلامی و ساڵح ئاکن
١٩. دەربڕینی ناسێنەی کوردی بە ڕێگای زمانی کوردیدا: ڕیشەکان، ئاکامەکان، و ئەگەرەکانی یەکگرتنەوە
      ئانێ شلوتر
IV. زمانناسیی کارەکی
٢٠. دەرس گوتنەوە و فێربوونی کوردی لە کوردستان: دەسکەوتەکان و ئالنگارییەکان
      شێهمووس کورت، هیوا سەلام خالید، ڕەحیم سورخی، یاسین دومان، عادل موحەمەدی و ئێلیزابێت سەباغ
٢١. فەرهەنگنووسی بە کوردی
     بێهرووز چەمەن ئارا، مایکڵ ل. شایەت و زانیار نەقشبەندی
٢٢.زمانناسیی پەیکەرەی زمانی کوردی
    حوسێن حەسەنی
٢٣. کوردی وەکوو میراتێکی زمانی : ئالنگارییەکان و دەسکەوتەکان
     ئەمیر شەریفی، نووبین جزیری، بیرگویل یڵماز،. م.شەریف دەرینجە، زۆزان بەرواری، حەیدەر خزری و جەعفەر
     شێخولئیسلامی
٢٤. فێربوونی کوردی لە بەستێنەکانی فرە زمانەتیدا
      کاتارینا بریزیچ، م. شەریف دەرینجە، کاررینا ئیفرەمێنکۆ، یاشار کتگز، یازگویل شیمشەک و کریستۆف شرۆدر


V. زمانی کوردی لە هونەر و ئەدەبیاتدا
  ٢٥. شێوێندانەری پەخشانی نووسراو لە سەر زمانی کوردی
   حەیدەر خزری
٢٦. نەریتی زارەکیی کوردی: ڕاگواستن، دەمەترسی کەوتن، و مانەوە
    کریستین رۆبینس
٢٧. زمانی کوردی و موسیقا
     ئێستێل ئامی دوێ لا برەتێک

Monday, April 14, 2025