Sunday, October 18, 2020

بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە گیرانی تێکۆشەری گەورە عەزیز یۆسفی

بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە گیرانی تێکۆشەری گەورە عەزیز یۆسفی

بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە گیرانی تێکۆشەری گەورە عەزیز یۆسفی

١٥-ی جۆزەردانی ١٣٥٧ی هەتاوی ( ٥-ی ژووەنی ١٩٧٨) ئەو ڕۆژەیە کە تەرمی پیرۆزی کاک عەزیزی یۆسفی تێکۆشەری کۆڵنەدەری کورد لە مەهاباد نێژرا و ئەو خۆ پێشاندانەی ئەم ڕۆژە لە کاتی ئەسپاردە کردنی وی کرا و ئەو دروشمانەی هەر ئەو ڕۆژە لە سەر گۆڕی شەهید سولەیمان موعینی بەرز کرانەوە تین و گوڕێکی تازەی دا بە خەباتی دژی ڕێژیمی شاهەنشاهی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
عەزیز یۆسفی ماوەیەکی کەم بەر لە کودەتای عەبدولکەریم قاسم گیرا و تا ساڵێک لە ژێر ئازار و ئەشکەنجە دا بوو و لەگەڵ ئەوەش کە ئەندامی سەرکردایەتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بوو بەڵام لەو ماوەیە دا هیچی نەدرکاند. تا ئەوە ی کە چەند کەس گیران و ئعترافیان کرد و ئەوە دۆسیەی وی قورستر کرد و لەگەڵ چەند تێکۆشەری دی حوکمی ئێعدامیان بۆ بڕینەوە کە دواتر بە زیندانی ئەبەد داشکا. ئەو دەمی کە گیرا بوو ئەوە پێی زاندرابوو کە کاتێک گیراوە ویستویە ئەو نامەیەی پێی بووە قووت دا بەلام بە توبزی لە قورگی خوێناویان هێناوەتەوە دەرێ، لەو بەڵگەنامەی هەنگی ژاندارمەری ڕەزائییە دا ئاماژە بەوە کراوە. وەک لە بەڵگە نامەکەش دا هاتووە بەر لە ساڵی ١٩٥٨ دوو جار گیرا و شەش ساڵ لەزیندان دا بوو. عەزیز یۆسفی لە زیندان فێری زمانی ئینگلیسی بوو و کتێبی ' سرزمین کف 'ی بە زمانی فارسی وەرگێڕا. ئەو لە ساڵی ١٩٧٧ لە زیندان بەر بوو و ساڵێکی پێ نەچوو ماڵاوایی لە ژیان کرد و بە داخەوە ڕووخانی ڕێژیمی پەهلەوی بە چاوی خۆی نەدی. یۆسفی سەربەرزانە ٢٥ ساڵ لە تەمەنی ٥٢ ساڵەی خۆی لە زیندانەکانی شا دا تێپەڕاند. سلاو لە بیروەری ئەو شۆڕشگێرە نەمرە.



 

ئیمبلێم تاج و شێڕ و شمشێر

وەزاڕەتی ناوخۆ

ئوستانداریی ئازەربایجان

تاران – تیمساری فەرماندەیی ژاندەرمەری گشتی ، ڕوونووس تەورێز تیمساری فەرماندەیی مەڵبەندی ژاندارمەری – مەهاباد تیمسار فەرماندەیی سپای ٣-ی مەهاباد: لە سەعات ١٣-ی بەرواری ١٢-ی ئەم مانگە ١٢-٥ – ١٣٣٧ ( ٣-ی ئووتی ١٩٥٨) سەرۆکی پاسگا لە پێش پاسگای بالانش لە کوردێک دڕدۆدۆنگ دەبێ داوای لێ دەکا بێتە ناو پاسگا لەکاتی پشکنینی بەدەنی دا چوار لاپەڕە کاغەزی تەنک کە بە زمانی کوردی نووسرا بوو لێی کەشف دەبێ ، هەر کە نامەکە کەشف دەبێ ناوبراو دەیەوێ قووتی دا کە لە بەر ئەوەی مەئموورەکان پێشی پێ دەگرن نایەڵن نامەکە لەناوبچێ و ئەو کەسە دەبەنە ناوەندی هەنگ ، لە ناوەندی هەنگ دا لە لێپرسینەوە دا خۆی وەکوو عەزیز کوڕی محەمەد ناوی بنەماڵەیی یۆسفی دانیشتووی مەهاباد ئێستا لە تاران – کارمەندی کالیجی کشتوکاڵی خاوەنی مەڕامی ئێشتراکی کە لە سەر بنەمای هەمان پێشینە و لە ماوەی ٦ ساڵ و ٦ مانگ لە مەهاباد بەرەو سنوور و لە مەباد زیندانی دەکرێ دوایی ئازاد دەکرێ بە ناساندن. سەبارەت بە کاغەزی بەر باس لە لێپرسینەوە دا دەڵێ کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر ئەو کاغەزەی لە تاران لە خیابانی لالەزار کەسێکی کورد بە ناوی حوسێن کە ناسێنەی تەواوی ناناسێنێ داوە بەمن گوتی ئەو نامەیە لە ڕەزائییە لە پردی شەهرچای نزیکەی سەعات ٩ کەسێک دێ و پێت دەڵێ ساڵح ئەتۆ دەستت دەبەیە پێشێ ئەو قامکە چکۆڵەت دەکێشێ ئەو نامەیە بدە بەو و تەنانەت گوژمەی هەزار ڕیاڵ دراوی نەغد و بڵیتێکی ترێنی لە تارانەوە و بۆ تەورێز بۆ من کرێ و منی ڕەوانە کرد بۆ ڕەزائییە، ئەمن کە ١١-ی ئەم مانگە گەیشتمە ناو ڕەزائییە سەعات ٩-ی شەو چوومە پردی شەهرچای ئەو کەسە نەهات شەوێ لە موسافیرخانەیەکی پەڕپووت کە ناوەکەی نازانم ڕۆژم کردەوە بۆ بەیانییەکەی دیسان سەعات ٩ هەر چوومەوە هەمان شوێن دیسان ئەو کەسە نەهات ئەمنیش ئوتومبیلێکی سواریم بە کرێ گرت تا بالانش چووم کە لەوێوە بەو ماشێنانەی کە دەچنە مەهاباد بچمە مەهاباد لە پاسگا گیرام سەبارەت بەو کاغەزانەی بەرباس ڕایگەیاند ئەو کەسە بە منی گوت ئەوە لەمەڕ جەرەیان و ماوە و سەربەخۆیی کوردستان ە و ئەمنیش لە سەر بنەمای ئیدە و مەسلەکی خۆم قبووڵم کرد بیهێنم. هەر وەها کاغەزێکی دیکە و گوژمەی هەزار و‌ حەفتا تمەن دراوی نەغد لەو کەشف بوو ئەو کاغەزە بە خەتی خۆیەتی یادداشتێکە لە نووسەرانی لەهیستانی بە قەڵەمی بوزورگ عەلەوی. بەو جۆرەی کە دەفتەری سیجیلی تاوانکارای و دەفتەری ئاژاوەگێڕانی هەنگ نیشان دەدا و لە قسەکانی خۆشی دەردەکەوێ ناوبراو یەکێک لە ئەندامان و ئەندامانی هەڵسووڕی حیزبی هەڵەوشاوەی قواء!! و عونسورێکی بەمەترسیی یە و لە تارانەوە هەڵگری پەیام بووە بۆ سەرانی حیزبی پێشووی هەڵوەشاوەی تودە و حیزبی کۆمەڵە بەڵام لە ناساندنی ئەو حوسێنەی کە نامەکەی داوەتێ و هەر وەها وەرگری نامەکە کە تەنێ بە ناوی ساڵح دەیناسێنێ خۆ دەبوێرێ و دەست دەپارێزێ لە گوتنی ڕاستی. بۆیە ناوبراو لەگەڵ ئەو کاغەز و دراوەی کە لە لای دۆزراونەتەوە و لە سەرەوە باس کرا بە مەبەستی ڕاودوو نان و لێکۆڵینەوە و پێڕاگەیشتنی تەواو بەم ژمارەی خوارەوە ناردرا بۆ لەشکری ٤-ی ڕەزائییە و بەوێ ناسێندرا .
١١٥ – ١٣/ ٥/ ١٣٣٧

سەرهەنگ عاسی

=====
وەرگران تیمساری فەرماندەیی لەشکری ٤-ی ڕەزائییە بە ناساندنی عەزیز ناوی بنەماڵەیی یۆسفی و ٤ پەڕ کاغەز بە زمانی کوردی کە پشتی ئەو پەڕانە بە ناوبراو ئیمزا کراوە لەگەڵ ٦ پەڕ دەقی لێپرسینەوە و هەر وەها پەڕێک یادداشتی سەرەوە بە مەبەستی ڕاوەدوونان و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵ گوژمەی هەزار و شەشسەد ڕیال دراوی نەغد کە یەک سەد ڕیاڵ بۆ مخاریج دراوە بە خۆی پێشکێش دەکرێ تکایە ئەمر بکەن و دیاری بفەرموون وەرگێڕان لە نامە کوردییەکە بۆ ئەو هەنگە بنێر درێ.

١١٥/ م - ١٣/ ٥/ ١٣٣٧ (٤-ی ئووتی ١٩٥٨) وەرگرانی ٢ فەرمانداریی گشتی ڕەزائیە بۆ ئاگادار بوون -
ڕوونوس وەک ماکە مۆر

 

کوردستان ، خوسرەو روزبە و دوکتور هاشم شیرازی بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرەباران کردنی خوسرەو روزبە ٢١ بانەمەڕ ١٣٣٧/ ١١- ی مەی ١٩٥٨


 

کوردستان ، خوسرەو روزبە و دوکتور هاشم شیرازی بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرەباران کردنی خوسرەو روزبە ٢١ بانەمەڕ ١٣٣٧/ ١١- ی مەی ١٩٥٨

کوردستان ، خوسرەو روزبە و دوکتور هاشم شیرازی

بە بۆنەی ساڵڕۆژی تیرەباران کردنی خوسرەو روزبە ٢١ بانەمەڕ ١٣٣٧/ ١١- ی مەی ١٩٥٨

حەسەن قازی

خوسرەو روزبە لە بەرگرینامەکەی لە دادگای نیزامی لە ساڵی ١٩٥٨ بە ڕوونی دیفاع دەکا لە گەڵانی کورد و ئازەربایجان و دیاریکردنی مافی چارەنووسیان و سەبارەت بە تاوانی جاسووسی کە دادگە وەپاڵی دابوو دەڵێ:

" ئێمە نەک هەر هیچ هەنگاوێکمان هەڵنەهێناوەتەوە بۆ کاری جاسووسی . بەڵکوو بە پێچەوانە کردەوەیەکی دژی جاسووسیشمان کردووە کە کورتەکەی ئاوایە : لە ساڵی ١٣٣١ [ ١٩٥٢] سەفارەتی گەورەی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ئێران ، دەستی کرد بەدامەزراندنی کلاسێکی جاسووسی و ژمارەیەک لە ئێرانییەکانی بە پێی شەرتومەرجی تایبەتی و ئیحتیاتی پێویست بۆ بەشداری لەو پۆلە دا هەڵبژارد. بە هەڵکەوت یەکێک لەو تاکوتەرایانە کەسێک بوو بە ناوی دوکتورشیرازی پزشکی ددان کە ئەندامی حیزبی توودەی ئێران بوو. دوکتور شیرازی حیزبی توودەی لەو مەسەلەیە ئاگادار کرد و وا بڕیار درا بەردەوام بێ و درێژە بدا بە خوێندنی خۆی لەو پۆلە دا و کاتێک سەنەد و بەڵگەی تەواو کەوتە دەست حیزب ئەودەمی ئەو کەتنە لە قاو بدرێ. گشت بەڵگە نامەکانی خوێندنی ئەو پۆلە لە ئارشیو لقی ئیتیلاعاتی حیزبی توودەی ئێران دا ئارشیو کرا بوو و لە بەر ئاگر کەوتنەوە لە ئارشیوی ئیتیلاعات هەمووی لە ناو چوو. ئەو خوێندکارانەیان فێری پرێنسیپی گشتی جاسووسی دەکرد و بە تایبەتی کەشفی ڕەمز و پێوەندی کردن بە ڕێگای تێلگرافی بێ سیم و لە وانە و مانگانە ٥٠٠ تمەنیان مووچە دەدا بە هەر کام لە فێرخوازەکان. بڕیار وا بوو شاگردەکانی ئەو کلاسە بەسەرتاسەری ئێران دا بڵاو ببنەوە و خەریکی کاری ئاسایی خۆیان بن وەک دوکتوریی ددان، تەبابەت ، مامۆستایەتی و هتاد. هەر وەها بڕیار بوو لە لایەن سەفاڕەتی ئەمریکاوە کەلوپەل و ئامرازی کاری شەخسی و هەر وەها بێ سیم و شتی پێویستی دیکە تەحویل بدرێ. مەئموورییەتی دوکتور شیرازی ئەوە بوو لە مەهاباد کاری ددان پزشکی خۆی بکا و ئەرکی جاسووسی خۆی لە بەرژەوەندی ئەمریکا ئەنجام بدا . بەڵام لەبەر ئەوەی لەگەڵ کچی قازیی محەمەد رێبەری حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان زیواجی کرد بە ڕواڵەت سەفارەتی ئەمریکا لێی دڕدۆنگ بوو و بۆ ئەوەی کەلوپەلی ددان پزشکی و بێ سیم و ئامرازی دیکەی بداتێ خۆی دەگنخاند بەڵام مانگانە ٥٠٠ تەمەنەکەی بە ڕێکوپێکی پێ دەدا و دوکتور شیرازی بڕێک لەو دراوەی دەنارد بۆ منداڵەکەی کە لە بەیڕووت دەیخوێند[ دیارە لێرە دا خوسرەو ڕوزبە منداڵی دوکتور شیرازی لەگەڵ دەسگیرانی پێشووی تاقوجووت کردووە. لە سەر دەمی بەرباس دا دوکتور شیرازی منداڵی نەبوو ، وەرگێڕ] و ئەویدیکەی بێ زیاد و کەم دەدا بە حیزب. مەبەستی ئێمە ئەوە بوو هەر کە کەلوپەل و ئامرازەکان وەرگیران ئەو کارە بە ئامادەیی مودەعی گشتی دیوانی بەرزی ووڵات ، دۆزگەری گشتی ئەرتەش و ژمارەیەکی دیکە لە کەسایەتی پێوەندیدار لە قاو بدەین و بەم پێیە هەنگاوەکانی سەفاڕەتی ئەمریکا لە مەڕ ئەو جاسووسییە سەرسووڕهێنەرە تووشی شکان بکەین. بەڵام بەداخەوە لەبەر پێشهاتی ڕووداوی ٢٨-ی گەڵاوێژ [مەبەست کودەتای ئەمریکایی ١٩-ی ئووتی ١٩٥٣ یە. وەرگێڕ] گیران و خەیانەتی عەزیم عەسکەری توند نووسی مەجلیسی شووڕای میللی کە لە بنەوە ئارشیوکاری لقی ئیتیلاعاتی حیزبی توودە بوو و گیرانی دوکتور شیرازی خۆی ئەو بابەتە بە تەواوی هەلوەشا. وەک مولاحەزە دەفەرموون شانازی لقی ئیتیلاعاتی حیزبی توودەی ئێران ئەوەیە کە نەک هەر کردەوەی جاسووسی نەکردووە، بەڵکوو هەنگاوی زۆر گرینگیشی هەڵێناوەتەوە بە دژی جاسووسی . ( دوایین بەرگرینامەی خوسرەو ڕوزبە ، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی توودەی ئێران لە دادگەی عەسکەری ، چاپی چوارەم ساڵی ١٣٥٨ [ ١٩٧٩] " 

دوکتور هاشم شیرازی لە بیرەوەرییەکانی دا باسی پێوەندی لەگەڵ ئەمریکاییەکان لە زەمانی جمهووری کوردستان و دواتر دەکا و هەر وەها لە دیداری خۆی لەگەڵ خوسرەو روزبە دەدوێ بەڵام لە سەر دامەزرانی ئەو کلاسە هیچ ناڵێ و تەنێ لەوە دەدوێ کە بەپێی دەستووری حیزبی توودە لە هەڵبژاردنی پاڕڵمانی ساڵی ١٣٣٠
لە مەڵبەندی مەهاباد بانگەشەی بۆ کاندیدای دژی بەربژێری حیزبی توودە واتە سارمەدین سادق وەزیری کردووە و لەو بارەیەوە دەنووسێ: " چالاکی هەڵبژاردن بە قازانجی دوکتور موکری و سەرسوڕمانی هەموان. لە ساڵی ١٣٣٠[١٩٥١] هەڵبژاردنی خولی حەڤدەهەمی مەجلیسی شووڕای میللی هەبوو و حکوومەتی سەرەڕۆی شا بە پێی ئامۆژگاری ئەمریکاییەکان ڕایگەیاند کە ئەو هەڵبژاردنە ئازادە یانی وەکوو ڕابردوو تاکوتەرا بێ هەڵبژاردن لەو پلەیە داناندرێن . هەموو پارتییەکان و گرووپە سیاسییەکان بە ئازادی پاڵیوراوی خۆیان دەناسێنن . ئاغای سارمەدین سادق وەزیری لەلایەن کۆمیتەی ناوەندی حیزبی توودە بە پاڵێوراوی نوێنەرایەتی شاری مەهاباد دیاری کرا. دوکتور محەمەد موکری بەڕێوەبەری گشتی دەبەرکارنانی وەزاڕەتی فێر کردن و بارهێنانیش خۆی وەک پاڵێوراوی نوێنەرایەتی مەهاباد لە مەجلیسی شوورای میللی ڕاگەیاند . ناوبراو داوای لە من کرد کە لە چالاکی بانگەشەی هەڵبژاردن دا یارمەتی بدەم و لەگەڵی بچم بۆ مەهاباد . ماوەیەک دواتر کە پاڵیوراوەکان وە حەول و کڕوکاش کەوتن و دەیانویست بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێ بکەن مولێری ئەمریکایی داوای لە من کرد کە لەگەڵ دوکتور موکری بە مەبەستی خەبات و بەربەرەکانی هەڵبژاردن بچم بۆ مەهاباد [ دوکتور شیرازی لە بیرەوەرییەکانی دا دەڵێ ئارچی روزوێلت کە کوردی لە لاخوێندووە پێش ئەوەی لە ئێران بڕوا مولێری پێ ناساندووە، وەرگێڕ ] و هەر وەها کارتێکیشی پێ دام کە بە ئەمەرخانی شکاکی نیشان دام [ لە پەراوێز دا نووسەر دەنووسێ ئەمەرخانی شکاک یەک لە خانەکان و سەرۆکی ئێلی شکاک شا و ئەمریکاییەکان زۆریان لا لێ دەکردەوە و سەرنجیان دەدایە] و لە لایەن مولێرەوە داوای لێ بکەم دەنگ بدەن بە دوکتور موکری و دۆستەکانیشی بۆ ئەو کارە تەشویق بکا. ئەمن دوای ڕاوێژ لەگەڵ ئیحسان نووری بەسەرهاتی داوخوازی دوکتور موکری و مولێری ئەمریکایی و فۆتۆکۆپی کارتەکەم بە کۆمیتەی ناوەندی حیزب گەیاند . ( کاتێک کۆمیتەی ناوەندی موافەقەتی کرد کە من لەگەڵ ئەمریکاییەکان هاوکاری بکەم ئیدی منیان لە بەشداری لە حەوزەی تەشکیلاتی دیکە و لە دیوار نووسین و بڵاو کردنەوەی تڕاکت و ڕۆژنامە فرۆشتن و ئەو جۆرە کارانە بەتەواوی تەرخان کرد و پێوەندکارێکی تایبەتییان بە ناوی دوکتور حەسەن ئیسماعیل بەگی بۆ دیاری کردم هەتا لەگەڵ کۆمیتەی ناوەندی دا ڕاستەوخۆ پێوەندیم هەبێ). ڕۆژێک دواتر دەستووریان پێ دام کە لەگەڵ دوکتور موکری کەوم و لە دڵەوە چالاکی و بانگەشەی بۆ بکەم بەڵام بێ پسانەوە و بە ڕێکوپێک ڕاپۆرتی ئەوەی ڕادەبرێ و ڕەوتی هەڵبژاردن بگەیەنمە حیزب ، لەهەمان کاتدا دوکتور موکری لە ڕووی ئیدارییەوە فەرمانی دوو مانگ پشووی بۆ دەر کردم [ئەو دەم دوکتور شیرازی کارمەندی وەزاڕەتی فێرکردن و بارهێنان بوو، وەرگێر]

دیدار لەگەڵ خوسرەو روزبە

هەر لەوان ڕۆژانە دا لە لایەن حیزبی توودەوە بۆ دیدارێکی حزووری بانگ کرام. دوکتور ئیسماعیل بەگی گوتی: یەک لە هاوڕێیان بە ناوی زارع دەیەوێ ئێوە ببینێ. ڕۆژێک لای تاوپەڕان لەگەڵ بەڕێزیان چووینە نهومی پێنجەمی خانووبەرەیەک لە خەیابانی کاخ. ئیسماعیل بەگی پێکێشی دەکرد چبڕ وەدرەنگ نەکەوم و بەکاتی خۆی لەو شوێنە بم کە بڕیارمان دانا بوو. دیارە بوو کە گرینگییەکی تایبەتی دەدا بەو دیدارە. دواتر بە منیان گوت شانازی دیدارەکی ئەوتۆ نابێ بە نسیبی هەموو کەس، کاتێک چووینە ژوورێ بە گەرمی وەریان گرتین . لە دوای هێندێک قسە کردن سەبارەت بەو کارانەی کە ئەنجام درابوون و هەر وەها پێوەندی من لەگەڵ ئەمریکاییەکان، بابەتی چوون بۆ مەهاباد و هاوکاریکردن لەگەڵ دوکتور موکری هاتە گۆڕێ و زارع ڕووی دە من کرد و گوتی:

هاوڕێ مەلە کردن لە ڕووبارێکی خروشاو دا ئەویش بە دژی تەوژمی خوڕێنی ئاو ، کاری هەموو مەلەوانێک نییە. ئایا ئێوە دەتوانن لەگەڵ ئەوە دەرببەن یان نا؟ ئەمن دەستبەجێ ڕستەکەی بەڕێزیانم نووسییەوە ( لەو سەردەمی دا بە پێچەوانەی بواری خوێندنم کە پزشکی بوو ، زۆرم حەز لە ئەدەببیات و هونەر بوو. گیرفانم پڕ بوو لە یادداشت و کوتە کاغەز لە هەر کوێ ڕستەیەک یان شێعرێکی جوانم خوێندباوە دەست بەجێ دەمنووسییەوە.) من تکام لێ کرد هێندێک کراوەتر لەو بارەیەوە بدوێ تا کو من بە باشی لێی تێ بگەم. ئەو گوتی:

کاتێک ئێوە لە شوێنێکی پچووکی وەک مەهاباد بە قازانجی دوکتور موکری خەریکی بانگەشە بن و پاڵێوراویش کەسێکی دیکە بێ، بەر لەهەموو کەس دۆستانی خۆت تاوانبارت دەکەن و تۆمەتی بەد و ناڕەوات وەپاڵ دەدەن. ئایا توانایی ئەوە دەخۆت دا شک دەبەی یان نا ؟

گوتم: ئەگەر حیزب بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی ناچار بە فیدا کردنی یەکێک لە تاکوتەرا بێ . بێڵن با من ئەو فیداییە بم.

ئەو پەسنی دام و هێندێک فەرمانی دا بە مەبەستی ڕێنوێنی و چاکی جێ بەجێ بوونی کارەکە. من پێشنیارم کرد بۆ ئەوەی دوکتور موکری بەڕاستی باوەر بکا و بۆ ڕاکێشانی باوەڕیی زیاتری ئەمریکاییەکان دەستوور بدەن هاوڕێیانی مەهاباد لە بەر چاوی خەڵک تیر وپڕم لێ دەن و دوایی بە پێکەنینەوە گوتم" بەڵام ووشیار بن سەقەتم نەکەن.

زارع بڕێک بیری کردەوە و دوایە لە دوکتور ئیسماعیل بەگی پرسی: ئێوە بۆچوونتان چییە لە سەر ئەو پێشنیارە ؟ بەڕێزیان پێشنیارەکەی منی زۆر بە سەرنجڕاکێش و بەرز دانا. زارع گوتی هاوڕێیەک کە تا ئەو دەرەجەیە دڵپاکانە ئامادە بە فیداکردن و لە خۆ بووردن بێ حەیفە لێی بدرێ ، ئێمە دەبێ بەشێوەی دیکە بۆچوونەکەی دابین بکەین. دواتر کە وێنەی خوسرەوی روزبە لە ڕێبەرانی بە نێوبانگی حیزبی توودەم لە ڕۆژنامە و گۆوارەکان دا دی زانیم ئەو کەسی کە من چووبوومە دیداری خوسرەوی ڕوزبە و زارع ناوی خوازراوەی بووە . هەر لەو ڕۆژانە دا کە ئەو هەنگاوانە هەڵ دەهێندرانەوە ئەمن و سارمەدین سادق وەزیری ، دوکتور عەلی مەولەوی. حوسێن فرووهەر، سەدیق ئەنجیری . عەلی خوسرەوی و دوکتور زولفەقاری ئێواران لە ماڵی سادق وەزیری کۆ دەبووینەوە نەخشەی بەربەرەکانی هەڵبژاردنی سادق وەزیری مان دا دەڕشت و هەر ڕۆژەی دەستوری تازە لە لایەن ئێمەوە بە هاوڕێیان دەدرا لە مەهاباد..... "خاطرات دکتر هاشم شیرازی، از فعالان سیاسی کردستان ، بە کوشش هاشم سلیمی ، ناشر انتشارات توکلی ، ١٣٨٠ "

سەردێڕی باسەکە ئی وەرگێڕە.

سەرچاوە: وێبنووسی ڕوانگە

بەشێک لە بەرنامەی چشم انداز، وتوێژی سیما سابێت لەگەڵ کۆڵبەر خالید ئەحمەدیان


 

بەشێک لە بەرنامەی چشم انداز، وتوێژی سیما سابێت لەگەڵ کۆڵبەر خالید ئەحمەدیان

بەشێک لە بەرنامەی چشم انداز، وتوێژی سیما سابێت لەگەڵ کۆڵبەر خالید ئەحمەدیان

تێلێڤیزۆنی ئێران ئینترناشنال بەرنامەی چشم انداز ، دووشەمە ١٣-٧ گەلاوێژی ١٣٩٩ / ٣-ی ئووتی ٢٠٢٠
پێشکێشکاری بەرنامە: دوکتور سیما سابێت

چشم انداز: تێپەرگەی مەرگاوی کۆلبەران؛ نان یان گوللە

هەشتەگێک لە ژێر ناوی " کۆڵبەر مەکوژن" بووە بە ترێندی یەکەمی تێلێڤیزیۆنی فارسی. بە هەزاران بەکارهێنەر لە ناوخۆ و لە دەرەوەی ئێران بە نووسینی ڕوانگە و هەڵوێستی خۆیان داواکاری ڕاگرتنی کوشتنی کۆڵبەران بە دەست مەئموورانی سنوورەپارێزی جمهووری ئیسلامی بوون ، بە پێی ڕێکخراوی مافی مرۆیی " هەنگاو " تەنیا لە مانگی ڕابردووی زایینی دا شەش کۆڵبەر کووژراون و ژمارەیەکیش بریندار بوون. لەم بەرنامەیە دا دەپرسین هۆی درێژە کێشانی تەقە لە کۆڵبەران چییە؟ چ هەلومەرجێک بە هەزاران شارومەند وا لێ دەکا بەرەو ئەنجامدانی کارێک بچن کە دەتوانێ ببێتە هۆی مردنیان. لەگەڵمان بن لە " چشم انداز " دا. ئەمن سیمای سابێت م.

سابێت: بۆ گفتوگۆ لەو بارەیەوە چەند میوانمان هەیە: خالیدی ئەحمەدیان، کۆڵبەرێک کە کە بەدەم بۆسە دانانی مەئموورانی سەر سنوور گوللەی وێ کەوت و هەر دوو چاوی لە دەست دا، لەگەڵمانە و هەر وەها هاوڕێ دەبین لەگەڵ ئالانی تەوفیقی لێکۆلەرەوەی سیاسی لە پاریس و ئاڕەشی حەسەن نیا ڕۆژنامەنووسی ئابووری لە پڕاگەوە. هەموتان بەخێرهاتن دەکەم.
ئاغای ئەحمەدیان سپاستان لێ دەکەم کە بانگهێشتنی ئێمەت قەبووڵ کرد و هاتن بۆ ئەو وتووێژە، ئێوە خۆتان چ ڕوویدا کە بریندار بوون. لەچ دۆخێک دا بوون کە ئەو ڕوداوە لە ئێوە ڕوویدا؟

خالید ئەحمەدیان: کاتك ئەمن چووم بۆ کۆڵبەر لە قەیرانی دابووم ئیتر. دەبوو کرێ خانوو بدەم و دوو منداڵی بەرمەمکان بەخێو کەم. دابین کردنی خەرجیی ژن و منداڵ. بۆیە ناچار بووم بچم بۆ کۆڵبەری. چونکە کۆڵبەری پیشەیەکە لە ڕاستیدا کە مرۆ ناچار دەبێ. لە ناوچەکانی ئێمەش کە هیچ کارگە و فابریکی نییە، ناچارین، مەجبوورین ڕوو لە کۆڵبەری کەین. دوایین چارەیە، ئەویش بۆ مرۆیەک کە ژن و منداڵی هەبێ.

سابێت" ئێوە ئەوکاتەی کە کۆڵبەریتان دەکرد بارەکەتان چ بوو کە تەقەیان لێ کردن؟

ئەحمەدیان: ئەمن کاتێک تەقەم لێ کرا خەریک بووم دە چووم کۆڵ بێنم، هیچ بارم نەبوو خەریک بووین دەچووین، تاکوتەرای هەنگی سنوور خەریک بوون لە لای سنوورەوە دەهاتنە خوارێ ئێمەش لە شارەوە دەچووین.

سابێت: یانی ئێوە خەریک بوون دەچوون بار وەربگرن.

ئەحمەدیان: ئەوە کەم ڕوودەدا. ڕاستە دەچووین بار وەربگرین.

سابێت: و چ بوو؟ هێزەکانی سنوورپارێز لە سەرەوە ڕا دەهاتن ،چ ڕووی دا کە کار کێشایە تەقە کردن هیچ فەرمانیان دا ئێوە ڕاوەستن و لە جێی خۆتان نەبزوون؟

ئەحمەدیان: نا، هیچ ئیستێک لە گۆڕێ دا نەبوو، تەنێ ئێمە ئەوانمان دی پێمان وابوو ئەوانیش کۆڵبەرن خەریکن دێنە خوارێ. ئیدی ئێمە ڕووی چرا قوەکەمان تێ کردن و گوتمان کوڕە کێن؟ و کە نزیک بوونەوە زانیمان ئەوە هەنگی سنور پارێزە. ئەمن کە هەستام هەڵێم تەقەیان کرد و هەوڵ گوللە ش وەسەری من کەوت و هەر ئەو دەمی بینایی خۆم لە دەست دا.

سابێت: و ئەو دەمی کە تەقەیان لێ کردی چ ڕووی دا؟ کێ ئێوەی گەیاندە شاری؟

ئەحمەدیان: کاتێک تەقیان لێ کردم ئەمن هەر بەو ڕێیەیەدا کە هاتبووم دەمەویست هەڵێم دەخۆم نوسا و لە رەوەز بەردانەوە کەوتمە خوارێ و دوای ئەوەی دوای ٢ سەعات تەقەیان ڕاگرت ، هەر چۆنێک بێ خۆم گەیاندەوە سەر ڕەوەزە بەردەکان و هەر چۆنێک بایە لەوێ کۆڵم دەبرد. هەرچۆنێک بێ خۆم گەیاندە سەر ڕەوەزە بەردەکە ، ئیدی تەلەفۆنم کرد بۆ براکەم و دۆستەکانم و ئەوان هاتن ، دوای چوار سەعات منیان لە بەفر دەرهێنا. و ئەوەش ویستی خوڵای بوو کە بە زیندوو بمێنمەوە.

سابێت: و ئەتۆ هەر لەهەمان لەحزەی یەکەمی تەقە کردنەکە چاوت لە دەست دا یانی لە تەواوی ئەو چەند سەعاتەی کە چاوەڕوان بووی کەسێک بێ و بتدۆزێتەوە هیچت نەدەدی؟

ئەحمەدیان: بەڵێ! بەڵێ هەر ئەو لەحزەیەی کە گوللەکەیان لێ دام لە تەنیشت چاوم کەوت و چاوی ڕاستەم دەرپەڕی. و شەبەکەی چاوی چەپێشم هەمووی لە ناو چوو. ئیدی بۆ خۆم برینەکەی خۆم پێچاوە بۆ ئەوەی لەناو نەچم. چونکە پێشتر دیتبووم کە خەڵک بریندار ببوون.

سابێت: ئەی ئەوانەی لەگەڵت بوون چییان لێ هات؟ ئەو دو سەعاتەی کە تەقە کردنەکە بەردەوام بوو ئەوانیدی چیان بەسەر هات؟

ئەحمەدیان: لە کۆڵبەری دا بە شەو کە تەقە دەکرێ هەرکەسە بەلایەکدا هەڵدێ. زۆر کەم وا دەبێ دوو کەس بەیەکەوە هەڵێن. بڵاو دەبنەوە، هەرکەسە گیانی خۆی دەگرێتە ناو لەپی و هەڵدێ. ئەوانەی لەگەڵ منیش بوون هەڵاتن و ئیدی خەبەرم لێیان نەبوو.

سابێت: کەسی دیکەش بریندار بوو؟

ئەحمەدیان: نا هەر ئەمن بریندار بووم. نا هەر ئەمن بریندار بووم چونکە لە پێشەوەی هەموویان بووم ڕاوەستابووم و پێم وا بوو ئەوانەی دێنە خوارێ کۆڵبەرن، پێم وانەبوو تاکوتەرای هەنگی سنوور لەوێوە دێنە خوارێ و ئەوانم نەدیبوو.وهەر وا لەوێ دانیشتبووم.

سابێت: بەڵێ دەبیسین، فەرموون

سابێت: ئاغای ئەحمەدیان ئێوە گوتت ئەو دەمی کە دەستت کرد بە کۆڵبەری دوو منداڵت هەبوو کە مەلۆتکە و شیرەخۆرە بوون. بە قسەی ئێوە.

ئەحمەدیان: بەڵێ، ئیدی، بە دوای یەک داهاتن ،بۆیە شێرەخۆرە بوون ، دەبوو کرێی ماڵ بدەم و وەزعی ماڵیم ناجوور بوو. ئیدی ناچار بووم بچم بۆ کۆڵبەری لەپێناوی ژن و منداكەکانم. بە مەجبووری چووم ، چارەم نەبوو.

سابێت: ئەم پرسیارەم بۆیە کرد بەر لەوەی بریندار بووی ئەگەر کێشەیەکت هەبا، دوای ئەوەی کە وەزەندت پێ گەیی و بینایی خۆت لە دەست دا، ئێستا بۆ بەڕێچوون چ دەکەی؟

ئەحمەدیان: ئەلئان بۆ گوزەران هیچم لە دەست نایە چونکە نابینام . دو ساڵی ئەوەل لای دوکتور و نەخۆشخانە تێ پەڕی، ئێستاش بەیارمەتی خەڵک دەژیم. لە ڕاستیدا وەختی وا هەیە ...

سابێت: یارمەتی خەڵک یانی چی؟ یانی ئەگەر ئینسانەکان تەما بکەن یارمەتیتان دەدەن. خەرجی دەرمانت چۆن دابین کرد؟ ئایا پارێزە ( بیمە) یەک شتێک هەبوو؟

ئەحمەدیان: هیچ نییە، کاتێک من گوللەم وێ کەوت، هاتمە تاران بۆ نەخۆشخانەی فاڕابی. تەنانەت خەرجی نەخۆشخانەشیان لێ ئەستاندم. بڕیار بوو لێم نەستێنن بەڵام ئەویشیان لێ ئەستاندم بێ پارێزە ( بیمە) و بێ هیچ. ئەویشم بە یارمەتی خەڵک دا. دەنا خۆم توانایی ماڵیم نەبوو. ئەلئانیش چاوەکانم دیسان حەوجێی بە جەڕاحییە چونکە هەویان کردووە، بیست میلیۆن ( تمەن) خەرجێتی و لە ڕاستیدا تواناییم نییە بیدەم. نازانم چ بکەم ژیانی مال و منداڵم دابین کەم؟ چاوم عەمەل کەم، نازانم چ بکەم؟ لە ڕاستیدا لە وەزعییەتێک دا نیم.

سابێت: ئاغای ئەحمەدیان، ئەگەر قسەیەکی تایبەتیت هەیە با گوێمان لێ بێ. رێوایەتی ئێوە، ریوایەتێکی گرانە. کەسانی دیکەش لە دەورو بەری ئێوە هەن کە ئێوە بە شەخسە بیان ناسن، وەزعییەتیان وەک وەزعییەتی ئێوە بێ؟

ئەحمەدیان: بەڵێ کەسێکی دیکەش هەیە ئەویش هەر بەو شێوەیە بینایی لەدەست داوە، خەڵکی سەردەشتە، یەکێکیش لە پیرانشار ئەویش نوغاعی پساوە .

سابێت: ئێستا کە زەمانێکی کەممان ماوە پرسیارێکی دیکەشتان لێ بکەم. ئاغای ئەحمەدیان هێزەکانی سنوورپارێز هێرش دەکەنە سەر هەموو کەس یان ئەوەی کە هێرش دەکەنە سەر هێندێک گرووپی تایبەتی یان لە هەلومەرجێکی تایبەتی دا؟

ئەحمەدیان: ئەو جۆرە کە من دیومە هەر کەس ببینن هيڕش دەکەن. ئەمن هەر لە لێوارەی سنووریش نەبووم ئەمن لە پشت گوندێک بووم، لە سنوور نەبووم. لە زەوی کشتوکاڵی دابووم.

سابێت: ئەو ڕێبازانەی کە دەڵێن دەوڵەت دیاری کردوون بۆ هاتوچووی کۆڵبەران، ئەو ڕێبازانە هێمنن وەکوو کەسێک کە ئەزموونی کۆڵبەریت هەیە.

ئەحمەدیان: ئەو ڕێبازانەی کە دەڵێن دەوڵەت دیاریی کردوون ئەوانە لە سەر سنوورن. بە وێدا دێن و دەچن.

سابێت: یانی تا ئەوەی کە مرۆ بگاتە ئەوێ، جێگای ئاوا هەیە کە ماویەتی بۆ ناوچەی سنوور و لەوێ هێرشتان دەکرێتە سەر؟

ئەحمەیان: ئەو ڕێگایانەی کە دەڵێن تەنێ هەر ڕێگایەکە ئەویش ڕێگای سنووری یە. ئەوە بۆ ئێمە دەست نادا. ئەوە بۆ ئەوانەیە کە وەزعیان زۆر باشە. دەتوانن جۆرە بارێک بێنن. بۆخۆشیان نای هێنن، ئەوەی کە ئەوان دەڵێن لە کۆڵبەری زۆر جیاوازە.

سابێت: فەرقی چییە ئاغای ئەحمەدیان بۆمان ڕوون کەنەوە.

ئەحمەدیان: فەرقی ئەوەیە ، ئینسانێک دەستی هەیە دەتوانێ بچێ کارتێک وەربگرێ، ئەوەی کە کارتی سنووری هەیە بۆخۆی کار ناکا. دەیدا بە کەسێکی دی لەولا ڕا بار دێنێ. لەچینەوە شت دێنن، بەڵام ڕێگای ئەوان لەگەڵ ئێمە جیاوازە. بە ئێمە ناگا.

سابێت: زۆر باشە. وەک نوختەی دوایی پێمان بڵێ دوای ئەو ڕووداوی بۆ ئێوە هاتووەتە پێشی ژیانی ئێوە چ گۆڕانێکی بەسەر داهاتووە؟ چ ئاسۆیکی داهاتوو لە بەر ئێوەیە؟ ئەگەر شتێکی تایبەتی هەیە فەرموو!

ئەحمەدیان: لە ڕاستیدا ئەگەر ئەمن زیندووم هەر بە هیوای ژن و منداڵەکانمە. دوو منداڵم هەیە ، نازانم جگە لەوان نەبێ هیچ هیوایەکم بە ژیان نییە، ئەسلەن. هیچ دڵخۆشییەکم بۆ نەماوەتەوە. ئەگەر زیندووم هەر لە پێناوی ژن و منداڵەکانمە.

سابیت: ئێوە تەمەنتان چەندە؟

ئەحمەدیان: دوو منداڵم هەیە. ئەمن سی ساڵم.

سابێت: سپاستان دەکەم ئاغای ئەحمەدیان لەم بەشەی وتوێژەکە دا کە لەگەڵمان بووی.

١٢-ی گەڵاوێژی۱۲۹۲-ی هەتاوی ڕۆژی لە دایکبوونی وەرگێڕی بە توانا محەمەدی قازی


 

١٢-ی گەڵاوێژی۱۲۹۲-ی هەتاوی ڕۆژی لە دایکبوونی وەرگێڕی بە توانا محەمەدی قازی

نامەای از محمد قاضی

سە شنبە ٣١ / ٤ / ٥٤

حسن جان عزیزم

دو سە روز پیش دستخط شریفت را با کتاب مرحمتی زیارت کردم و بسیار متشکر شدم. از عنوان کتاب فهمیدم کە حق با رشید خان بودە آن را با خود بە ایران نیاوردە و در هتل جا گذاشتە فقط نمی دانم از کجا فهمیدە کە عنوان کتاب چیست . و اما کتاب در عین حال کە بحث بسیار پیچیدە و مشکلی است و سواد حقیر بە بسیاری از صفحات آن قد نداد اصولا هم از نظر زمان و هم از نظر مکان محدود است. محدویت زمانی از این جهت است کە فقط مسایل از ١٨٤٨ یعنی از انقلاب پاریس را دارد تا تشکیل بین الملل دوم کە قبل از انقلاب اکتبر یعنی قبل از ١٩١٧ در اروپا تشکیل شدە و دیگر مسایل ملیت و برخورد آن با کمونیزم را از آن زمان ببعد بە کتاب دیگری محول کردە است. و اما محدودیت مکانی آن نیز بدین معنی است کە فقط ملیتهای اروپایی را در مقابلە با کمونیزم مطرح کردە آن هم منهای ملیتهای مختلف بالکان. بنابراین از ملیتهای شرق و بالنتیجە از کردها و عربها و ویتنامیها و غیرە مطلقا بحثی نیست و لابد در جلدهای آیندە بحث خواهد کرد. بە هر حال کتاب مفید و مشکلی است و شاید بە زور دیکسیونر و پرسش از آدمهای وارد بە اصول مارکسیسم بتوان چیزی از آن فهمید.

و اما راجع بە خودم باید عرض کنم کە کار معالجەام بنا بە اظهار دکترها تمام شدە و حتی دیروز می خواستند مرخصم کنند فقط اصرار دارند کە من حرف زدن یاد بگیرم و برای این کار معلمی دارم کە از آروغ زدن شروع کرد ، چون باید درست مثل عروسک کوکی با آروغ شروع بە صحبت کرد و بنظر من بسیار زنندە است آن وقت با دستگاهی کە صدای آن شبیە بە صدای ماشین ریش تراشی است صدای آدم را تقویت می کنند . من تا بحال موفق نشدەام یاد بگیرم و بهر تقدیر قاضی خوش صحبت و بذلەگو و شیرن زبان تو امروز زبان بریدە بە کنجی نشستە صم بکم و فقط روی لوحەای می نویسد و جواب حرفها را هم کتبی می دهد.

حسن جان در دو مورد نظرت را نپسندیدم یکی راجع بە .... و دیگر راجع بە ..... اگر یادت باشد سالهای اول رفتار من با .... مثل رفتار حالای شما بود و شما مخالفت میکردید و می گفتید حساب مسایل از هم جدا است آخر من تسلیم شدم و رفتارم را با او عوض کردم و دانستم کە انتظار قهرمانی از همە کس حتی خودمان هم نمی توانیم داشتە باشیم ... ... هم بە هکذا . اگر یادت باشد در نان و شراب بحثی بود کە پیترو سپینا از پشت پنجرە بە مردمی کە در میدان دە بە حکم اجبار برای نطق موسولینی دست میزدند نگاە میکرد اول متاثر بود کە چرا این مردم دست می زنند بعد حال آنها را کە در میدان ایستادەاند و هر کس می بیند بغل دستیش دست می زند ناچار باید خودش هم بزند با حال خودش کە در اتاقی بود و پشت پنجرەای محفوظ و یک پاسپورت قلابی هم در جیب داشت مقایسە کرد و بە آنها حق داد کە دست بزنند. .... چە بکند و چقدر شکنجە ببیند . چرا .... بمیرد و کاسگین بە سلامتی یارو جام بزند؟ رفیقی می گفت کمونیست بودن در انگلستان کە مهم نیست اگر راست میگویی برو در شوروی کمونیست باش . ... بیچارە هم گویا تقصیر نداشتە بە هوای مذاکرە با مقامات عراقی دعوتش کردەاند و دیگر نگذاشتەاند برگردد. باری ضمن اینکە تقاضا دارم با دید بخشندەتری در نظرات خود تجدید تعمق بفرمائید.

من تا یک هفتەء دیگر بنظرم در ماربورگ باشم و اجازە خروج از بیمارستان را ندارم ،بعدا هم با زیر گلوی سوراخ شدە و نداشتن زبان حرف زدن حوصلە گردش در اروپا را ندارم و می خواهم برگردم اگر وقت داری و می توانی دو روزی بە ماربورگ بیا ، حتی یک روز هم کافی است کە یکدیگر را زیارت کنیم و اگر هم مقدور نیست از دور می بوسمت و برای خودت و خانمت دعای خیر می کنم و امیدوارم روزی بە سلامت بە ایران برگردید و در تهران زیارتتان کنم. حضور خانم بە عرض دست بوسی مصدعم. و بیش از این مزاحم نمیشوم قربانت محمد قاضی

تێبینی: نەمر محەمەد قازی ئەو نامەیەی لە ٢٢-ی ژوئیەی ١٩٧٥بۆ ناردووم بۆ لەندەن لە نەخۆشەخانەیەکەوە لە شاری ماربورگ لە ئاڵمانی ڕۆژئاوای ئەوکات. لە بەشی یەکەم دا باسی کتێبێکی تیوری هاتووە سەبارەت بە پرسی نەتەوە کە من جارێک بە خودالێخۆشبوو ڕەشیدخان کەیخوسرەوی دا بۆم نارد بوو کە لە هۆتێل لێی جێ مابوو و جارێکی دیکە بۆم ناردەوە ئاڵمان. لە بەشی دووەم دا ناوی دوو کەس هاتووە کە لای خۆم پارێزراوە. وا بزانم دوای گەڕانەوەی قازی بۆ ئێران ئیدی پێوەندیی نامەییمان نەبوو یان ئەمن دەبێ زیاتر بە نێو کاغەزان دا بگەڕێم و نامەی دوای ئەو تاریخە بدۆزمەوە. محەمەد قازی لە ١٤-ی ژانڤییەی ١٩٩٨ دڵی گەورەی لە کوتە کەوت و لە مەهاباد ئەسپاردەی خاک کراوە. دنەی بڵاو کردنەوەی ئەم نامەیە پۆستێکی ئەمڕۆی کاک فاروق فەرهاد بوو لەفەیس بووک دا کە لاپەرەیەکی لە نوسخەیەکی ' خاطرات یک مترجم 'ی سکان کردووە کە قازیی بە دەست و ئیمزای خۆی پێشکێشی خودالێخۆشبوو دوکتور مستەفای ئەعلەم ی کردووە.

سوریا، ئانارشیزم و سەردانی ڕۆژاوا وەرگێڕ:عومەر حەمیدی


سوریا، ئانارشیزم و سەردانی ڕۆژاوا وەرگێڕ:عومەر حەمیدی

٣٠ مەی ٢٠١٧

بە بۆنەی مەرگی David Graeber مامۆستای زانکۆ، ئەنتڕۆپۆلۆژیست، ئاناڕشیست و لایەنگری کوردانی ڕۆژاوا بۆ پۆستی ئەم یەک شەممەیە وتووێژێکی بەڕێزیانم وەڕگێڕاوەتەوە. وتووێژەکە لە تەک ڕێڵ میدیا کرابو منیش بە سپاسەوە لە ف ب ی حەسەنی قازی وەرمگرتوە.

دەیوید گڕەیبڕ: من جارێک چوومەتە سوریا، چوومەتە خواروی تورکیە، من لە عێڕاق بووم، شوێنی جواروجۆری کوردستانم کە لەوێ دێمۆکڕاسی ڕاستەوخۆ تەجرەبەدەکرێت بینیوە.

پرسیار: دەکرێت پێم بێژی چۆن ئەم خەڵکەت دۆزییەوە؟

گڕەیبر: ئەوان منیان دۆزیەوە. خەڵکانێک هەن کە لە بزووتنەوەی کوردیدا چالاکن، ئەوان لە دڵی پ ک ک کە هاتوونەدەر. پ ک ک لە سەرەتادا گروپێکی گریلایی ماڕکسیست لێنیستی بوە بەڵام ڕوداوەکان لە پڕۆسەیەکی مێژووییدا ڕەوتەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕی و کردی بە خاوەنی ڕەوتێکی نوێ. ئەم ئاڵوگۆڕە لە لایەکەوە پێوەندی هەبو بە هەڵوێستی ژنە گریلاکان کە دەنگیان هەڵبڕی و داوایان کرد فێمینیزم لە چەشنی بابەتێکی گرینگ پێناسە بکرێت.لە لایەکی دیکەشەوە حاسڵی ئاڵوگۆڕی بیر و باوەڕی سەرۆکەکەیان ئوێجەڵان بو. ئوێجەلان کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیەوە لە بەندیخانەی ناو دوڕگەیەک زیندانی کراوە، کتێبەکانی ماڕی بووکچین«
Murray Bookchin» و تێئۆریە جۆراوجۆرە فیمینیستیەکانی خوێندەوە و بیر و باوەڕی تا ڕادەیەکی زۆر بەرەو ئاناڕشیزم بایداوە.ئوێجەلان بڕیاریدا لە جیاتی ئەوەی هەوڵی پێکهێنانی دەوڵەتێکی کوردی بدەن، کارێکی وابکەن کە سنوورەکان هەڵگرن و سیستمی دەوڵەت میللەت لە عەمەلدا لە ناو بەرن. ئەم بۆچوونە لە ناو کوردەکاندا ڕەنگی داوە و وەک بیرۆکەیەکی عەمەلی وەرگیرا. کوردەکان لە نێوان چوار وڵاتی ئێران عێڕاق سووریا و تورکیەدا دابەش بوون، ئەم بیرۆکەیەیی کە گەرەکی بێت ئەم چوار پارچەیە لەم چوار وڵاتە داببڕێت و وڵاتێکی نوێیان لێ دروست بکات لە مومکین ناچێت. هەر وەها زۆر لە خۆیان ئەبیستی کە ئێژن: ئێمە بەو نەتیجەیە گەیشتووین کە داوای وڵاتی خۆ کردن (own country) وەک ئەوە وایە کە بڵێی من داوا ئەکەم کە ئەو مافەم هەبێت کە پۆلیسی هاوزمانی خۆم ئەشکەنجەم بدات.ئەمەش لە دواکاریەکی عاقڵانە ناچێت. بەم تێگەیشتنەوە هاتنە سەر ئەم باوەڕە کە تەنیا لە ڕێگای بونیادنانی دێمۆکڕاسیەکی لە ژێرەوە بۆ سەرەوە( bottom-up ) ئەتوانن سنوورەکان بسڕنەوە و چوار پارچەکە بخەنەوە سەر یەک و کوردستانێک دروست بکەن.

پرسیار: ئایا ئەم شوێنەی باسی ئەکەی بوونی هەیە؟

گڕەیبر: بەڵێ من خۆم چوومە ڕۆژاوا. ڕۆژاوا یان کوردستانی ڕۆژاوا هەمان کوردستانی سووریەیە کە بریتیە لە بەشێکی گەورەی شومالی وڵاتی سوریە کە هاو سنووری تورکیەیە و نیزیکەی دو میلیۆن کەسی تێدا ئەژین. بە بڕوای من ئەم خەڵکە قۆڵیان لە یەکێک لە گەورەترین تاقیکردنەوە مێژوییەکان هەڵماڵیوە. باوکی من بەشداری شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیای کرد بو. ئەو ماڵەی منی تێدا گەورە بووم پڕ بو لە بیرەوەری ڕوون و زیندوی ساڵانی ١٩٣٦-٣٧-٣٨ و ئەمەش بو بە یەکێک لە هۆیەکانی کە من بووم بە ئاناڕشیست. خەڵک ناڵێن ئاناڕشیزم خراپە بەڵام وائەزانن کە شێتیە، ئێژن ئەگەر پۆلیس نەبێت خەڵک یەکتری ئەکوژن یان ئەڵێن خەڵک ناتوانن بە بێ سەرکردە و ڕێبەر کار و باری خۆیان بە ڕێوە بەرن. لە ڕاستیدا کاتێک باوکی من لە بارسێلۆنا بوو، شارەکە لە لایەن ئاناڕشیستێکەوە بەڕێوە ئەچو. ئەوان ئەو کەسانەی کە پێیان ئەوترێ «
white collar workers = کرێکارانێک کە بە هۆی تەجرەبە و مەهارەتەکەیانەوە کاری بەدەنی ناکەن » لە کار دەرکرد، دواییش زانیان کە دەرکردنی ئەوان هیچ زیانێکی لێ نەکەوتەوە. بەم بیر و باوەڕەوە کە من گەورە بووم ئەمزانی کە شتێکی لەم چەشنە مومکینە، بەڵام لە دوای تەجرەنەی باڕسێلۆنا هەرگیز لە میقیاسێکی ئاوا گەورەدا تاقی نەکرابۆوە بە خۆشیەوە ئێستا لەو ناوچانەی کە بە دەست کوردەکانەوەیە هاتۆتە دی.
زۆر کەس ( مەبەستی گرەیبر دەوڵەتەکانە) لە ئەوەی کە کار و بار بە دەست جەماوەرەوە بێت ئەترسن. دەوڵەتەکان لەمە ناترسن کە پێیان بێژی ئێمە ئێوەمان زۆر ناخۆش ئەوێت و ئەمانەوێت بتان ڕووخێنین بەڵکە لەوە ئەترسن کە بێژی دەوڵەت شتێکی گاڵتەیە و ئێمە ئێوەمان پێویست نیە. ئەمە ئەو شتەیە کە بەڕاستی لێی ئەترسێن. دەوڵەتەکان ئەو دوژمنانەی خۆیان خۆش ئەوێت کە پێیان ئێژن کە ئەگەر ئێوەمان لە دەسەڵات وەلانا ئێمە جێگەتان ئەگرینەوە. تەنانەت ماڕکسیستەکانیان پێ خراپ نیە، چونکە ئەگەر ماڕکسیستەکان بێنە سەر کار، پۆلیس هەر ئەمێنێت و ڕەنگە ژمارەشیان زیاد بکات. بەڵام کاتێک ئاناڕشیستەکان بێنە سەر کار ساختارەکە بە تەوای ئەگۆڕدرێت و پێویستیمان بە شتگەلی لە چەشنی پۆلیس و دەوڵەت نامێنێت، ئەم چەشنە تەجرەبەیەیە کە بە ڕاستی لێی ئەترسن و هەوڵ ئەدەن زوو لە ناوی بەرن. بە بڕوای من ئەوە یەکەم جارە لە دوای تەجرەبەی شەڕی ناوخۆیی ئیسپانیا، کە ئاناڕشیستەکان ناوچەیەکی گەورەی وڵاتیان بە دەستەوە بو و گەرکیان بو کە دێمۆکڕاسیەکی لە خوارەوە بخوڵقێنن، ئەم شتە ڕو ئەداتەوە.

پرسیار: ئایا ئەم شێوەیە لە شوێنیتر تاقی کراوەتەوە؟

گڕەیبر: بەڵێ بەر لە قۆناغی مۆدێڕنی سەنعەتی بوونی جیهان، باو بوە و باشیش بوە، وەک تەجرەبەی نوێ ئەتوانین باسی کۆمۆنی پاریس و ئۆکڕاین بکەین کە هەوڵی دروست کردنیان داوە. بەڵام لە هەر شوێنێک سەری هەڵدا بێت لە گشت لایەکەوە بە چەپەکانیشەوە هێرشیان کراوەتە سەر و هەوڵیان داوە سەرکوتیان بکەن.

پرسیار: ناوچەکەیان چۆن بەڕێوە ئەبەن؟

گڕەیبر: ئەوان بەڕێوەبەریی شارەکان ئەکەن، وڵاتێکە، خاوەنی ئابووریەکی واقیعی، وڵاتێکی فەقیرە کە لە ژێر گەمارۆی ئابووری دایە، بەڵام خەڵک ئوتۆمۆبیل لێ ئەخوڕن، یاسا بۆ تڕافیک و هاتوچوێ هەیە، کارگە و کارخانە کەل و پەل بەرهەم ئەهێنن، مەزرا و زەوی و زاریان هەیە، ڕێگاوبان تەعمیر ئەکەن، بە کورتی هەمو ئەو ئەرکانەی کە لە شارێکی ئاسایی هەیە لەوێش هەیە. جیاوازی کاری ئەوان کە زۆریش سەرەنج ڕاکێشە و من ناوم ناوە دەسەڵاتی دو توێی لەمەدایە کە بۆ یەکەم جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا، هەل و مەرجێکی لەم چەشنە هاتۆتە ئاڕاوە، لە لایەکەوە لە دەوڵەت ئەچێت و پاڕلمان و وەزیریان هەیە کە یاسا دائەنێن و لە لایەکی دیکەشەوە سیستمی لە ژێرەوەی هەیە کە خۆیان ناویان ناوە کۆنفیدڕاڵی دێمۆکڕاتیک. هەر گەڕەک و ناوچەیە مەجلیسی خۆیانیان هەیە، هەر مەجلیسە گروپێکی کاری هەیە کە کاروباری سڵامەتی و دەوا دەرمان و ئەمنییەت چاوە دێری ئەکات. هەر مەجلیسە و هەر گروپێکی کاری گروپێکی ژنانیان هەیە. مەجلیس و گروپی کاری مەجبوورن چل لە سەدی ئەندامانیان لە ژنان هەڵبژێرن. گروپەکانی ژنان مافی ڤیتۆیان پێ بەخشراوە و ئەتوانن هەر بڕیارێک هەڵوەشێننەوە. ئەوان بەپێویستی ئەزانن باڵانسی بەینی ژن و پیاو بگیردرێتە بەر چاو. گشت بەرپرسەکان ئەشێت دوان بن، ژنێک و پیاوێک. ئەڕتەشیش هەر بەم چەشنە بە ڕێوە ئەچێت هەر بۆیەش ئەم گشتە وێنەی چەکداری ژن ئەبینین. ئەم سیستمە سیتمێکی سیاسیشە. خەڵک بە تێڕادیوی ئەڵێن ئێمە دژ بە کاپیتالیزمین و هەمیشەش دژی کاپیتاڵیزم بووین. هەرەوها ئەڵێن: کاپیتالیزم لە ناو نابردرێت تا دیاردەی دەوڵەت لە ناو نەبەیت، ناشکرێت دەوڵەت لە ناو بەری تا پیاو سالاریت لە ناو نەبردبێت. ئەگەر لێیان بپرسی چۆن پیاو سالاری لە ناو ئەبەن؟ جواب ئەدەنەوە لەم ڕێگایەوە کە هەمو ژنێک دەستی بە چەکی ئۆتۆماتیک ڕابگا، کەس ناتوانێت زەخت لە چەکدار بکات. هەروەها هێزی پۆلیسی ژنانیان هەیە. ئەوان خاوەنی دێمۆکڕاسی ڕاستەوخۆن، پێشنیارەکان ئەچنە شوڕای گەڕەک، لەوێوە ئەچێتە کۆنفێدڕەی ناوچە و دوایی شار و ئەوانیش هەیئەتی خۆیان ئەنێرن کە بە یەکەوە بڕیار بدەن. بە گشتی ئەکرێ بڵێین سیستمێکی پیچیدەیان هەیە. گرینگ ئەوەیە کە سیستمێکئ لە سەرەوە بۆ خوارەوەیان هەیە و سیستمێکی لە خواەروە بۆ سەرەوە. خۆیان ئەڵێن ئەم سیستمەی ئەوان دەوڵەت نیە هۆیەکەشی لەوەدا ئەینن کە هەر کەسەی کە تفەنگی ها بەدەستەوە لە بەرامبەر سیستمی خوارەوە بەر پرسە و نەک سیستمی سەرەوە. کەسانی سەرەوە ناتوانن کەس مەجبوور بکەن کارێک بکات کە نەیهەوێت بیکات.
تەنیا شتێکی کە ئەم یاسایە نایگرێتەوە مافی ژنانە. ئەوان یاسای پێشگریکردن لە شو کردنی کچانی کەم تەمەنیان داناوە، بەڵام جاری واهەیە کە هەندێک لە خەڵکی گوندەکان ئەم یاسایە پشت گوێ ئەخەن، ئەوانیش هێزێکی پۆلیس کە لە ژنان پێک هاتوە ئەنێرن کە بەریان بگرن.

پرسیار: چ ماوەیەکە کە بوونیان هەیە؟

گڕەیبر: سێ چوار ساڵە

پرسیار: چ شتێک هاندەریان بوە کە ئەم شێوە سیستمە دامەزرێنن؟ ئایا ئەو سەرۆکەی کە وەتتان لە بەندیخانەی تورکیایە؟ یانی شوێن ئەو کەوتوون؟

گڕەیبر: بەڵێ عەبدوڵڵا ئوێجەلان. سەرەنج ڕاکێش ئەمەیە کە خۆیان بە لایەنگری « کیشی شخصیت» نازانن بەڵام هەر شوێنێک ئەچی وێنەی ئوێجەلان هەڵواسراوە. دیارە وێنەی شەهیدەکانیشیان زۆر دەبینی، بەڵام لە ناو زیندوەکاندا تەنیا وێنەی ئوێجەلان هەڵ ئەواسن. باش وایە بزانین کە تورکیە بڕیاری دابو ئوێجەلان ئیعدام بکات، بەڵام چونکە ئەو کاتە هیوادار بوون بە ئەندامەتی یەکیەتی ئوروپا وەرگیرێن بڕیاری ئیعدامیان هەڵوەشاندەوە. بە پێی یاسای تورکیە ئەو ئەیتوانی «دفاعیە»یەک بنووسێت و بە هەر شێوەیەک کە پێی خۆشە دیفاع لە خۆی بکات و ئەو تاوانانەی کە بە سەریدا سەپاوە ڕەت بکاتەوە ئەویش لە جوابدا دوازدە کتێبی نووسی کە سیانیان مێژووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. ئەو بەردەوام ئەنوسێت ونووسراوەکانی لە زیندانەوە ئەگا بە دەستی تێکۆشەرانی کورد و ئەبێتە بنچینەی گوفتوگۆ و دینەیتەکانیان. ئوێجەلان ڕایگەیاندوە کە ئێمە ئەشێت خۆمان لە مۆدێلی کێشەی سیرفەن چینایەتی دوور بخەینەوە و تێبگەین کە کێشەی ژنان کێشەی ناوەندی و فەوری ئێمەیە کە ئەشێت چارەسەری بکەین. هەروەها ئەڵێ: ئەشێ تێبگەین کە ژینگە لە ڕوانگەی چەوسانەوە بە ئەندازەی کێشەی ژنان گرینگە هەر بۆیەش ئەوان ئەڕتەشی فیمینیستی ژینگەیان دروست کردوە.

پرسیار: ئایا کتێبەکانی بە ئینگلیسی دەست ئەکەوەن؟

گڕەیبر: بەڵێ. دیارە هەمویان نا بەڵام لەبەرەوە دێنە دەر.
کاتێک وەک ئەناڕشیستێک ئەچیتە ئەوێنە، کەمێک سەیرە(دەیوید وشەی
creepy کەڵک لێوەرئەگرێت بە بە مانای مچوڕک پێدا هاتنە) کە چاوت ئەکەوێت بەم هەمو وێنانەی ڕێبەری گەورە، من ناوم ناوە « uncle Eoj= مامە ئوێج» کە پێچەوانەکراوی «uncle joe= مامە جۆو». (ئەنکڵ جۆو ناسناوی جۆزێف ئیستالین بوە). دیارە بەم جیاوازیەوە کە ئوێجەلان ئەو سەرۆکە ئۆتۆریتەتێریان و دەسەڵات خوازەیە کە بە لایەنگرانی ئێژێت کتێبی ئاناڕشیستەکان بخوێننەوە تا پێشی دەسەڵات خوازی و ئۆتۆتێڕیانیزم بگرن. هەروەها ئەو ئۆتۆتێڕیانیزم و دەسەڵات خوازی کلاسیک ئەخاتە قاڵبێکەوە کە تێگەیشتنی زۆر چەتوونەوە بەو مانایە کە لە لایەکەوە « لە چەشنی تۆتالیتێرێک»بە گشتیان ئەڵێت چی بکەن و لە لایەکی دیکەشەوە ئێژێت خۆتان بیر بکەنەوە و بڕیار بدەن، گەنجەکانیش زۆر بە وتەکانی دڵگەرمن. ئەوان ئەناڕشیست نین بەڵام یەکجار زۆر لە بیر و باوەڕە ئاناڕشیستیەکانیان قوبوڵ کردوە. ئەوان دژی دیاردەی دەوڵەتن گرینگیش نیە بە خۆیان ئەڵێن چی، گرینگ ئەوەیە کە دژی سەرمایەداری و بوونی دەوڵەتن.

پرسیار: چۆن پارێزگاری لە ناوچەکەی خۆیان ئەکەن؟

گڕەیبر: ئەوان بڕوایان بە دیفاع هەیە. ئەوان باشترین شەڕوانانی سورییەن.

پرسیار: جیاوازی ئەوان لە تەک «دەوڵەت» چیە؟ ئەوانیش ناوچەی دابڕاوی خۆیان هەیە کە ئەشێ پارێزگاری لێ بکەن.

گڕەیبر: ئەوان مەبەستیان پارێزگاری لە کۆمەڵگایە،

پرسیار: ئایا ئەوە جیاوازیە تەنیا لە ڕواڵەتدا نیە؟

گڕەیبر: ئەوان ئەڵێن؛ دەوڵەت خاوەنی مۆنۆپۆلی و ئینحیساری کەڵک وەرگرتن لە هێزە لە ناو وڵاتدا (تەنیادەوڵەت مەشروعییەتی کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەربازی هەیە) و ئێمە خاوەنی ئەم چەشنە مۆنۆپۆلیە نین. ئەوان ڕێکخراوێکی لە خوارەوە پێکهاتو و دێمۆکڕاتیکن و هیچ نیهادێکیان بۆ ئەم بابەتە نیە. لە لایەکی تریشەوە هەمو ڕێکخراوێک ئەشێ لە خۆی دیفاع بکات. گشت شتێک لە سروشتدا دیفاع لە خۆی ئەکات. ئەوانیش دیفاع لە خۆیان ئەکەن. ناوی ئەڕتەشەکەیان یەکینەکانی پاراستنی گەلە. ئەڕتەشەکەشیان دێمۆکڕاتیکە، گشت شەوێک کۆ ئەبنەوە و بە چاوێکی ڕەخنەگرانەوە باسی بڕیارەکانی خۆیان ئەکەن. ئەمریکاش کەوتۆتە بارودخێکی سەیرەوە کە مەجبوور بوە پشتیوانی لە دەستەیەک ئاناڕشیست بکات. کوردەکان باشترین شەرکەرن کە ئەتوانن فاشیستەکان لە ناو بەرن.

تێبینی وەرگێر : وتووێژەکە کەمێک دور و درێژترە، بەڵام ئەو بەشەم وەرگێڕاوە کە سەبارەت بە ڕۆژاوا بو. ئەگەر پێویست بکات یەک شەممەی داهاتو باقێکەشی دادەنێم.

سەرچاوە : مەکۆی Omar Hamidi لە فەیس بووک


Rawêj, Friday 28.08.2020 at 20:00 hours CET

Saturday, October 17, 2020