Saturday, September 29, 2018

سێمیناری مامۆستا ئەمیر حەسەنپوور لە ستۆکهٶڵم شیر و قەڵەم، ئاکالا ترێف، شەمە 12-ی سێپتامبری 1992


سێمیناری مامۆستا ئەمیر حەسەنپوور لە ستۆکهٶڵم
 شیر و قەڵەم،  ئاکالا ترێف، شەمە 12-ی سێپتامبری 1992
ڕێکخەری سێمینار: فدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوێد
 بەڕێوەبەری سێمینار: حەسەن قازی

 ویلدان تانریکولو سەرۆکی فێدراسیۆن: ' شێر و قەڵەم' خەبات لە پێناو  زمانی کوردی دا، ناوی سێمیناری ئەمڕۆیە کە بەڕێز دوکتور ئەمیر حەسەنپوور پێشکێشی دەکا. دوای سێمینار ناوبەرێکی کورتمان دەبێ و ئەگەر بەشداران پرسیارێکیان هەبێ  میوانی ئێمە دەکرێ ووڵامی پرسیارەکان بداتەوە. سێمینار لەلایەن ئەندامی کۆمیتەی گشتی بەڕێوەبەریی فێدراسیۆن کاک حەسەن قازی بەڕێوە دەچێ. ئەمن جارێکی دیکە بەخێرهاتنی مامۆستا و ئامادەبووان دەکەم و ووتە دەدەم بە هاوڕێیان فەرموون!
حەسەن قازی:  بەر لە ئەوەی مامۆستا ئەمیر حەسەنپوور دەست بە قسەکانی بکا لە بەر ئەوەی لەوانەیە هێندێک لە هاوڕێیان پێشتر لە نزیکەوە مامۆستایان نەدیبێ  و ناو و کاری وێیان نەبیستبێ، ئەمن دەمەوێ زۆر بە کورتی  لە سەر ئەو کاروبارەی مامۆستا سەبارەت بە زمانی کوردی و  لێکۆڵێنەوە و لێکدانەوە لە سەر پێشوەچوونی زمانی کوردی لە نێوان ساڵی ١٩١٨ تا ساڵی ١٩٨٥ کردوویە  بە کورتی هێندێک شت بۆ هاوڕێیان باس بکەم.
ئەو کۆمپۆدیومەی کە ئێوە لێرە دەیبینن، گوتنێکی فارسی هەیە دەڵێ: "  آفتاب آمد دلیل آفتاب " یانی کاتێک ئینسان ڕۆژ دەبینێ  بۆ ئەوەی بیسەلمێنی ڕۆژ هەیە هیچ سۆنگە پێویست ناکا. ئەمن ئەو کۆمپۆدیۆمەم خوێندووەتەوە و دەتوانم بڵێم لە ڕووی لێکۆڵینەوە لە زمانی کوردی  بە هیچ زمانێک کارێکی ئەوەندە قووڵ نەکراوە. ئەو ڕیساڵەیە یان ئوترووحەیە کە مامۆستا ئەمیر بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ، ٣٠ ساڵ کاری لە سەر کردووە  لە ساڵی  ١٩٨٩ لە زانستگەیەک بە ناوی ئێلەنۆی لە  ئوربانا – شەمپەین وەک تێزی دوکتورا  لە چوار چێوەی کەمیونیکەیشن ستادیز دا  پەسند کراوە. دوایە مامۆستا ئەمریکای بەجێ هێشتووە و ئێستا لە کانادا لە زانکۆی وینزر مامۆستایەتی دەکا.
بۆ ئەوەی ئەو تێزە وەکوو کتێبیش چاپ ببێ بە لە بەرچاو گرتنی ئەو ئاڵوگۆڕانەی لە ماوەی دوو سێ ساڵی ڕابردوو دا کراون مامۆستا ئەوانەشی لێ زیاد دەکا و دە کتێبەکە دا دەیگونجێنێ.  و وەک دەزانن جیاوازی هەیە لە نێوان تێز و کتێب و ئێستا وەک مامۆستا دەڵێ ئەو کتێبە لە مانگی ١٠ دا لە چاپ دێتە دەرێ. ئەوە لێرە فۆڕمێک هەیە بۆ داوا کردن و کڕینی کتێبەکە، ئەو کەسانەی کە لە ناو ئامادەبوواندا ئینگلیسی دەزانن یان کەسی ئاوا دەناسن کە بە  بەئینگلیسی دەخوێننەوە بە ڕێگای پڕ کردنەوەی ئەو فۆڕمە دەتوانن بەڕادانی دەن. نوێنەرایەتی وەشانخانەکە لە ئەمریکا و لە بریتانیای گەورە هەیە.
وەک کاک ویلدانیش باسی کرد بۆ ئەوەی ئێمە کەلک بستێنین لەو لێکۆڵینەوەیەی مامۆستا وا بە باش زاندرا مامۆستا نزیکەی سەعاتێک لە سەر ئەو لێکۆڵینەوەیەی خۆی قسە بکا و دوای ئەوە پشوویەک دەدەین و پاشان  پێشنیازی من ئەوەیە پرسیار و ووڵام بکەینە دووبەش، لەوانەیە هێندێک لە هاوڕێیان هەر پرسیاری تێکنیکییان هەبێ  دەتوانن ئەوانە بە نووسین بنێرن و ئەگەر هاوڕێی ئاوا هەبن سەبارەت بە بابەتەکە دیتنی تایبەتییان هەبێ دەکرێ بۆچوونی خۆیان بهێننە گۆڕێ. ئەمن لێرە قسەی خۆم کۆتایی پێدەهێنم و داوا دەکەم مامۆستا دەست بە ووتەکەی بکا.

 ئەمیر حەسەنپوور:  هاو وڵاتییانی خۆشەویست، دۆست و ئاشنا و برادەرانی خۆشەویست، گەلێک بەخێرهاتنتان دەکەم و زۆر مەمنوونم  ئەو فرستەو [ فرسەتەتان ] داوە بەمن ئەوڕۆ سەبارەت بەو بابەتە بتوانم دەگەڵتان قسە بکەم و  تەشەکور دەکەم لە فێدراسیۆن کە ئەو کۆبوونەوەی پێکهێناوە.
پێش ئەوەی دەست بکەم بە باسەکە دەمەوێ دووشت لەگەڵ ئێوە باس بکەم  ئەویش ئەوەیە کە من دەڵێم کوردستانی عێڕاق، کوردستانی تورکیا،  کوردستانی ئێران و سووریا،  مەبەستم نییە ئەوە بڵێم کە ئەو دەوڵەتانە ‌حەقی  ئەوەیان هەیە  کوردستان داگیر بکەن. چون باسی سیاسەت دەکەم  ، چون باسی دەسەڵاتی سیاسی یانی قودرەتی  دەوڵەتی  و هێزی دەوڵەتی، سەربەخۆیی یان نەبوونی سەربەخۆیی دەکەم من چارەم نییە دەبێ ئەو تێرمینۆلۆژییە بە کار بێنم. بڵێم کوردستانی عێڕاق بۆ وێنە،  دەکرا من بڵێم کوردستانی خواروو یان بۆ کوردستانی ئێران بڵێم  کوردستانی ڕۆژئاوا  [ڕۆژهەڵات] ، بەڵام چون باسەکە باسی ئەو دەوڵەتانەیە و  پێوەندی گەلی کورد لەگەڵ ئەو دەوڵەتانەیە ناچارم بڵێم کوردستانی عێڕاق یان کوردستانی ئێران یا تورکیا یا سووریا.  هەر وەها بە لەهجەکان دەڵێم کرمانجی و سۆرانی، مەنزوورم ئەوە نییە کە  هەتا ئەبەد دەبێ هەر وا بێ، ئەگەر لێرە بەعزە هاووڵاتییەک هەن  کە ئەو تێرمانەیان پێ باش نییە ئەمن هیچ باسی ئەوەی ناکەم کە ئەوە ڕاستەیان نا بەڵام دوو لەهجەی سەرەکییەکانی کوردی پێیان دەڵێن کرمانجی و سۆرانی.
ئەو لێکۆڵینەوەی من باسی گەشە کردنی زمانی کوردییە وەک زمانێکی نەتەوەیی ، وەک زمانێکی ستاندارد. دیارە ئەو گەشە کردنی زمانی کوردی،پەیدا بوونی زمانی نەتەوەیی کورد ، لە قەڕنی ١٧یا لە سەد ساڵی ١٧ ڕا دەستی پێ کردووە. تێکۆشین بۆ ئەوەی کە کوردی ببێ بە زمانێکی نەتەوەیی و زمانێکی ستاندارد لە قەڕنی ١٧وە دەستی پێ کردووە ئەمن زۆر بە کورتی باسی ئەو حەول و تەقەلایەی کە ئەحمەدی خانی دای لە قەڕنی ١٧ دا بۆ ئەوەی زمانی کوردی ببێتە وەک زمانێکی عەڕەبی و فارسی باسی وەی دەکەم لە پێشدا، بە دوای ویدا دێمەوە سەر قەڕنی ١٩ و ئەو ئاڵوگۆڕەی بە سەر زمانی کوردیدا هات لە قەرنی ٢٠ دا.
چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەیەش دیارە زانستیی زمان ناسینە کە ئوڕووپاییەکان پێی دەڵێن لینگویستیکس، من لە سەر ئەساسی تیوری لینگویستیکس و زانستیی لینگوستیکس ئەوانە لێک دەدەمەوە. دیارە ئەمن بۆ خۆم کوردێکم و تەعەسوبی کوردایەتیم هەیە ، ئیدەئۆلۆژی من و بۆچوونی من بۆ  ئەو  کێشانە و هەر وەها تەجروبەی خۆم وەک کوردێک تەئسیری هەیە  لەو لێکدانەوەیەی مندا، بەڵام ئەساسی لێکدانەوەکەم  عیلمی زمانناسییە ، بە تایبەتی بە شێک لە زمانناسی یا لینگویستیکس کە پێی دەڵێن language planning  یانی بەرنامە دانان بۆ زمان. زانستێکی تازەیە پەیدا بووە وەک economic planning یانی بەرنامە دانانی ئابووری کە دەوڵەتان هەیانە بۆ ماوەیەکی ٥ ساڵ بەرنامەی ئابووری دادەنێن  بۆ تەواوی ووڵات ئێستا زانستێکیش پەیدا بووە کە بۆ زمان بەرنامە دادەنێن کە چۆن زمانێکی وەک زمانی کوردی کەڕێگای گەشانەوەیەکی تەبیعی نەبۆ چۆن ئەکرێ ئەو زمانە بە بەرنامە دانان گێرە و کێشەکانی چارەسەر بکرێ و  بەرەو پێشەوە بڕوا . کە وابێ چوارچێوەی تیۆریکی ئەو باسانەی من زانستی بەرنامەدانانی زمان و بە شکڵێکی گشتی تیۆری کۆمەڵایەتییە.
لە دنیایێ دا نزیکە ٦٦٠٠ زمان هەیە بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەک کە عالمێکی کانادایی کردوویە لە ساڵی ١٩٨٦ دا بڵاو بۆتەوە، نزیکەی ٦٦٠٠ زمان هەیە لە دنیایێ دا کە دیارە چون جیاوازی زمان و لەهجە بە هاسانی دیاری ناکرێ نازانین بۆ وێنە فڵان شت لەهجەیەکە یان زمانێکە بەعزە کەسێک دەڵێن نزیکەی ٥٠٠٠ یا ٦٠٠٠ زمان هەیە بەڵام  ئەوە موهیم نییە، بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوەیە نزیکەی ٦٦٠٠ زمان لە دنیایێ دا هەیە ، زمانی کوردی و ئەگەر بێتوو ئەو زمانانە لە خشتەیەکدا ڕیزیان بکەین و ئەوی هەرە زۆرتر و هەرە گەورەتر لە باری نفووسەوە لە سەرەوە دانێین کە دەبێتە زمانی  چینی و دوایە بۆ وێنە دەبێتە زمانی ئینگلیسی و ئیسپانیایی و زمانەکانی دی، زمانی کوردی دەبێتە چلومین زمان لە دنیاێی دا. یانی ئەو لێکۆلێنەوەیەی کە من باسم کرد لە کانادا بڵاو بووەتەوە سەد زمانی ئەوەڵی دنیایە بە گوێرەی نفووس دیاری دەکا کە کوردی زمانی چلومە. بەڵام کە چاو لە زمانی کوردی دەکەین و بەراوەردی دەکەین بۆ وێنە لەگەڵ زمانێکی وەک سوێدی یا نۆڕوێژی یا دانمارکی کە زۆر زۆر لە خوارەوەیە زمانی کوردی لە نۆڕوێژی و لە دانماڕکی زۆر وەدواکەوتووترە، بۆ وێنە ئەگەر من باسی بکەم بەعزە پێوانەیەکمان هەیە بۆ ئەوەی زمانێکی پێشکەوتوو چییە ؟ زمانێکی پێشکەوتوو ئەوەیە لە دەرس خوێندندا لە کاری دێنن ، بۆ وێنە لە دەرس خوێندنی مەدرەسەی سەرەتاییدا، لە  مەدرەسەی ناوەندیدا ، لەڕادەی زانستگاکاندا ئەو زمانە لە خوێندن و لە لێکۆڵینەوە دا کەڵکی لێ وەربگرن. زمانێکی پێشکەوتوو ئەوەیە کە گۆڤاری عیلمی زۆر بێ ، لە شیمی ، لە فیزیک، لە بیۆلۆژی و لە بەشەکانی دی زانست دا. ئینساکڵۆپێدیای هەبێ. زمانی کوردی ئەوانەی نییە ، زمانی کوردی لە عێڕاقا لە ئەسەر خەباتی گەلی کورد لە عێراقا لە خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی دا ئیستیفادەی لێ کراوە، دەکار هێندراوە ، بەڵام گۆڤاری عیلمی مان هێشتا نییە بە زمانی کوردی، ئینساکلۆپێدیامان نییە، دائیرەتولمەعاریف مان نییە بە زمانی کوردی ، فەرهەنگێکی باش و تێرو تەسەلی زمانی کوردیمان هێشتا نییە، بە تایبەتی فەرهەنگێکی کە کوردی بە کوردی بێ.

حەسەن قازی : قامووس

 حەسەنپوور: بەڵێ قامووسێک، فیلمی سینەمایی ووردە ووردە خەریکە لە ناو کوردا پەیدا دەبێ. ڕۆژنامەی ڕۆژانەمان نەبووە ئێمە، ئەگەر بووە بۆ ماوەیەکی کەم بڵاو بووەتەوە و دوایە تەواو بووە، ئێستا ئەڵبەتە لە کوردستانی عێڕاقاڕۆژنامەیەکی ڕۆژانە پەیدا بووە مەعلووم نییە تا کەی ئیدامەی دەبێ چون بەستراوەتەوە بە دەسەڵاتی سیاسی گەلی کورد کە ئایا دەسەڵاتی خۆی دەبێ یا نا و ئایا دێمۆکراسی دەبێ یا نا؟ کە وا بوو ئەگەر ئەو پێوانانەمان لە بەر چاو بێ کوردی زۆر دواکەوتووترە لە دانمارکی ، گەرچی کوردی چلومین زمانی دنیایێیە و لە باری نفووسەوە زۆر لە دانمارکی لە پێشترە. کوردی نزیکەی پێنج قەڕنە پێی دەنووسرێ، بووەتە زمانی ئەدەبی شێوەی نووسینی لێ پەیدا بووە و نووسراوەتەوە. زۆربەی زمانەکانی دنیایێ هێشتا نەنووسراون ، نزیکەی لە سەدا دەی زمانەکانی دنیایێ دەنووسرێن و شتیان پێ نووسیوە. کوردی بەو پێنج سەد ساڵە نووسینەوە و پەیدا بوونی زمانی ئەدەبی ئەڵبەتە دەسکەوتێکی یەکجار زۆرە ئەوە بۆ زمانی کوردی. پەیدا بوونی زمانی کوردی ، نووسین لە کوردیدا شتێکی سووک و هاسان نەبووە . هەر وەک کوتم نزیکەی سەدی دەی زمانەکانی دنیایە پێیان دەنووسرێ. تەنانەت ئەوڕۆکە تێکنۆلۆژی نووسین و کامپیوتر و داتا و شتی وا هەیە نووسین زۆر هاسانە. پەیدا بوونی نووسین لە کوردیدا هاوکات بوو لەگەڵ پەیدا بوونی دەسەڵاتی کوردی ، قودرەتی دەوڵەتی لە ناو کوردا . ئەمارەتەکانی کورد ، ئەمارەتی کورد ، میرنشینی کورد لە قەڕنی ١٤ و ١٥ دا پەیدا بوون ، هەر ئەو قودرەتە دەوڵەتییە کە پەیدا بوو ، کە کورد خۆی بە سەر خۆیدا حکوومەتی دەکرد بوو بە هۆی وەی کە زمانی کوردی ئەو هەنگاوە گەورەی بەرەوپێش هەڵگرێ . ئەمارەتەکان دەوڵەتی چکۆڵە بوون زۆر کەس ، تەنانەت خۆمان لە ناو خۆماندا پێمان وایە کورد قەت دەوڵەتی نەبووە، بەڵام کورد لە قەڕنی ١٤ و ١٥ بەولاوە  دەوڵەتی خۆی هەبووە، ئەماڕەتەکان دەوڵەتی پچووک بوون دەوری سیاسی خۆیان هەبووە. ئەمارەتی بابان سنوری خۆی هەبووە، ئەردەڵان سنووری  خۆی هەبووە، موکریان سنووری خۆی هەبووە ، سۆران هەیبووە، حەکاری هەیبووە تەواوی ئەوانە سنووریان هەبووە. دەزگای دەوڵەتییان هەبووە، سپای خۆیان هەبووە، ئاڵای هەبووە ، دراو یا پووڵیا پارەی خۆیان هەبووە و سیکەیان هەبووە. خوتبەش کە نیشانەیەکی ئیستیقلال بووە لە زەمانی قەدیم دا، ڕۆژی جومعان خوتبەیان لە مزگەوتەکاندا بە نێوی خانی ئەردەڵان یا بە نێوی خانی موکریان یا بە نێوی خانی سۆران و بادینان دەخوێندەوە. ئەوە هەموو پێوانەی سەربەخۆیی بوون.
ئەدەبییاتی کوردی، نووسین بە زمانی کوردی بەڵام لە مزگەوتەکاندا پەیدا بوو. فەقێ و مەلا و شێخ و سۆفی و دەروێشی کورد ئەوانەی کە سەوادیان هەبوو ئەوانە دەستیان کرد بە نووسینی کوردی. هەر وەها لە دیوەخانی ئاغاکان و میر و بەگەکاندا. زمانی ئەدەبی کوردی لەو جیگایانەدا پەیدا بوو ، لە دایک بوو. بەڵام زمانی کوردی وەک زمانی عەڕەبی و فارسی لێ نەهات وەک وان  وەپێش نەکەوت. دەلیلی سەرەکی ئەوە بوو کە دەوڵەتێکی یەکگرتووی کورد پەیدا نەبوو. خانی ئەوەڵ کەسێک بوو کە ئەو مەسەلانەی زۆر بە ووردی لێک داوە و باسی وەی کرد کە بۆچی کوردی وەزعێکی ئاوای هەیە. خانی لە قەڕنی ١٧ دا ئەو باسانەی لە ' مەم و زین ' دا کە کورد میلەتێکی زێر دەستە سەرباقی ئەوەی کە کورد لە عەڕەب و فارس و لە ترکان  ئازاترە و لەوانیش بەخشەندەترە دەیکوت کورد زیاتر لەوان ڕۆستەمە و زیاتر لەوان  حاتەمە بەڵام بن دەستی وانە ، ژێر دەستی وانە . خانی پێی وا بوو هۆیەکەی ئەوەیە ، هۆی ئەو بن دەست بوون و ژێردەست بوونە ئەوەیە کە کورد دەسەڵاتی سیاسی خۆی نییە و دەوڵەتێکی یەکگرتووی کورد نییە . پێی وا بوو ئەگەر دەوڵەتێکییەکگرتووی کورد بێ، ئەگەر پادشایەکی کورد بێ  کە هەموو ئەمارەتەکان ڕێک بخا و یەکیان بکا میلەتی کورد نەجاتی دەبێ لە بن دەستەیی و زوڵم و غەدری نەتەوەیی. خانی پێی وا بوو دەوڵەتێکی کورد ئاوا پەیدا دەبێ کە هەم شیر هەبێ هەم قەڵەم. مەنزووری لە شیر قودرەتی سیاسی و دەسەڵاتی دەوڵەتی بوو، قەڵەمیش مەنزووری ئەوە بوو  کە زمانێکییەکگرتووی کوردی هەبێ کە عیلمی پێ بنوسرێ و ئەدەبییاتی کوردی پێ هەبێ لە حوجرەکاندا، لە مزگەوتەکاندا ببێتە زمانی دەرس خوێندن و دەرس کوتنەوە و لێکۆڵینەوەی عیلمی و زمانی ئیداری و زمانی ئەدەبی.
خانی بۆ خۆی زۆر حەولی دا لە باری قەڵەم دا ، لە باری ئەدەبیدا گەلی کورد بەرەوپێش بەرێ ، بەڵام بە داخەوە  سەر نەکەوت و خۆشی ترسی وەی هەبوو سەرنەکەوێ . ' مەم و زین ' ی کە نووسی زۆر دەترسا لەوەی کە لۆمەی بکەن و ئیرادی لێ بگرن. لە باری دەسەڵاتی سیاسییەوە ئەوە زۆر گرینگە کە ئێمە بزانین کە لە قەڕنی ١٧ دا لە واقع دا تا ناوەڕاستی قەڕنی ١٩  دەوڵەتی عوسمانییا دەوڵەتی ئێران هیچ دەسەڵاتێکی نەبوو  کە بە کورد بڵێ بە زمانی کوردی بنووسن یا مەنووسن. دەوڵەتی عوسمانی و دەوڵەتی ئێران دەسەڵاتی وەیان نەبوو  لە حوجرەکاندا، لە ماڵی خەڵکیدا مەنعی زمانی کوردی بکەن. بەڵام لێرە دا شتێک هەبوو کە نەیدەهێشت خوێندەواری کورد زۆر بێ. نەیدەهێشت مەلا کوردەکان، خوێندەوارە کوردەکان زۆرتر بە زمانی کوردی بنووسن. ئەویش دەسەڵاتی زمانی عەڕەبی و فارسی بوو . دروستە کە دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی ئەو دەسەڵاتەیان نەبوو لە ماڵی خەڵکیدا پێشی خەڵکی ، پێشی شت نووسین و شت خوێندنەوە بە زمانی کوردی بگرن. بەڵام عەڕەبی ئەو دەسەڵاتەی هەبوو ، هەر وەک زمانی لاتین لە ئوڕووپا دا دەسەڵاتێکی وای هەبوو. زمانی عەڕەبی و زمانی فارسیش دەسەڵاتێکی وایان هەبوو هەر بۆیە خانی کە ' مەم و زین ' ی نووسی زۆر دەترسا، لە ساقی نامەی ' مەم و زین ' دا ئەگەر بە ووردی بیخوێنینەوە  زۆر دیارە کە خانی دەپاڕێتەوە لە خوێندەوارانی زەمانی خۆی. دەڵێ:
' لە ئەهلی حاڵان، لە ئەهلی غەرەز، ئەربابی غەرەز، خەڵکی غەیوور، خەڵقی ناساز '  دەڵێ ' تەقبیحم مەکەن، تەشنیعم مەکەن، من کوردێکی سادەم، شتێکی ئاوام نووسیوە کە ، منداڵێکە تازە لە دایک بووە ، گەورە دەبێ و دوایە بۆ وەی دەبێ کە ئێوەش قبووڵی بکەن ' . داوا لە ئەهلی عیرفان دەکا ، لە ئەسحابی کەماڵ دەکا لە ئەهلیڕاز دەکا دەڵێ لۆمەم مەکەن ئەگەر هەڵەیەکم کردووەڕاستم کەنەوە من ئینسانێکی ساکارم و ئەو کۆرپەیە کۆرپەیەکی ساوایە و نۆبارە و گەورە دەبێ و دەبێتە میوەیەکی ئاودار. خانی زۆر باش دەیزانی کە بۆ خۆی بیدعەتی کردووە. دەڵێ : ' حاسڵ ژ عیناد ئەگەر ژ بێداد/ ئەڤ بیدعەتە کر خیلافی موعتاد ' دەیزانی  ئەو کارەی کردوویە بیدعەتە. خانی ئەو ترسەی لە وەختێکا هەبوو هەر وەک کوتم  حکوومەتە کوردەکان دەسەڵاتیان بوو لە کوردستانا بەڵام دەسەڵاتی زمانی عەڕەبی نەیدەهێشت ئەو بە ئازادی لە ووڵاتێکی دێمۆکڕات دا بەیتێکی کوردی بکاتە ئەسەرێکی ئەدەبی و بیدا  بە خەڵک ، بیدا بە خوێندەوارانی زەمانی خۆی  کە بیخوێننەوە و قبووڵی بکەن. بۆچی خانی وا دەترسا بۆچی وا لە بەر خەڵک دەپاڕاوە، دەلیلەکەی ئەوە بوو زۆر بە کورتی ئەگەر باسی بکەم  خانی لە زەمانێکی دا ئەو کارەی کرد کە کوردستان لە شێوەیەکی  ژیانی دەرەبەگایەتی هەبوو ، لە قەڕنی ١٧ دا نزیکەی ٤٠ ئەمارەت ، میرنشینی چکۆلە و گەورە هەبوو ، کوردستان وەک مووزائیکێک وا بوو پڕ بوو لە دەوڵەتی چکۆڵەی کورد . خەڵک زۆربەیان جووتیار بوون ، خەڵکی دێهات بوون بەسترابوونەوە بە  زەوی ، ئەغڵەبیان بە بێ ئیجازەی ئاغا و خان و کۆێخا وئەوە نەیاندەتوانی لە دێیەکڕا بۆ گۆندێکی دیکە بڕۆن. ئیجازەی زنهێنان و ئیزدیواجیشیان تەنانەت بە بێ پرسی ئاغا و کوێخا نەبوو. خەڵکەکە بەسترابووەوە، هاتوچۆ نەبوو، ئیمکانی ئەوەی کە خەڵک بچنە شاران. شاری گەورە نەبوو ، شارە هەرە گەورەکانی کوردستان بیست هەزار زیاتر نفووسیان نەبوو. چینێکی کۆمەڵایەتی نەبوو کە زمانی ئەدەبی کوردی بتوانێ باش بپارێزێ و پەرەی پێ بدا. هەر ئەو زەمانی زمانەکانی ئوڕووپایە و زمانی ئینگلیسی ، ئەڵمانی و فەڕانسە  وەزعێکی زۆر وەک زمانی کوردییان هەبوو . بەڵگە و سەنەدیەکجار زۆرە کە لە زمانی ئینگلیسی و فەڕانسەش دا خەڵک وەک خانی ئیشاڕە دەکا نەیاندەوێرابەو زمانە بنووسن، زۆر کەس دەیانکوت بە زمانی ئینگلیسی و فەڕانسە ناکرێ عیلم و فەلسەفە و شتی وا بنووسن. ئەو زەمانی لە فەڕانسە دا دەستەیەک هەبوون بە نێوی ، چەند شاعیرێک بوون بە نێوی La Pléiade  ، دەستەی پلیاد کە ئەوانە عەینی ئەو قسانەی کە خانی لە کوردستاندا دەیکرد ئەوانیش ئەو دەلیلەیان دەهێناوە دەیانکوت زمانی فەڕانسە، زمانێکی کۆرپەیەکی ساوایە لێ گەڕێن با شتی پێ بنووسین، عیلمی پێ بنووسین ووردە ووردە گەورە دەبێ و دوایە هەموو لایەک قبووڵی دەکەن.
زمانی فەڕانسە توانی وای لێ بێ بوو بە زمانێکی دەرەجەیەکی دنیایە. دەلیلیلەکەشەی ئەوە بوو لە فەڕانسە دا بە پێچەوانەی کوردستان کە ووڵاتێک بوو دەرەبەگایەتی تێدا بوو ، لە فەڕانسە دا شێوەیەکی کۆمەڵێکی تازە خەریک بوو دەگەشاوە کۆمەڵی سەرمایەداری، چینێکی تازە پەیدا بوو چینی بورژوازی  کە ئەو چینە دیار بوو تیجاڕەتی زۆری دەکرد، سەنعەتی خەریک بوو بەرەو پێشەوە دەبرد و ئیحتیاجی بە خوێندەواری بوو ، لە کوردستانا شتێکی وا نەبوو. بە گوێری ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە ئەمن کردوومە و لەو خشتەیە دا هەیە  [ خشتەکە بە ئامادە بوان نیشان دەدا ] ، لێرە دا خشتەیەک هەیە کە باسی بنکەی کۆمەڵایەتی شاعیرە کوردەکان دەکا لە ئەوەڵی پەیدا بوونی ئەدەبی کوردییەوە لە قەڕنی ١٦وە بۆولا تا ساڵی ١٩١٧. بە گوێرەی ئەو عەدەد و ڕەقەمانەی کە ئەمن کۆم کردووەتەوە  لەو ماوەیە دا یانی لە ئەوەڵی پەیدا بوونی ئەدەبییاتی کوردییەوە کە ئەدەبییاتی شێعر بوو  تا ١٩١٧ لە سەدا ٦٨ی شاعیرە کوردەکان  لە توێژیڕووحانیوون بوون ، مەلاکان و شێخ و مەولانا و فەقێ و سۆفی و دەروێش . لە سەدا ٤٤ی شاعیرەکان مەلا بوون ، لە سەدا ١٧ شێخ بوون ، لە سەدا ٣ مەولانا بوون ، لە سەدا ٢ی فەقێ بوون و نزیکەی سەدی ١ سۆفی و دەروێش بوون. لە سەدا ١١ مەلا و شێخ و شتی وا نەبوون ، میرزا  بوون و ژن بوون ، لە سەدا ٢٠ یش لە چینی دەرەبەگ  بوون. بەگ و خان و ئاغا و میر و پاشا بوون. ئەوە بۆ ماوەیەکی زۆر زمانی ئەدەبی کوردی بنکەیەکی کۆمەڵایەتی ئاوای هەبوو ، چینێکی وا نەبوو وەک چینی بورژوازی شار نشین و خەڵکی شار کە  دەسەڵاتی ئابووریشی هەبێ هەر دەسەڵاتی سیاسی بەش ناکا دەبێ دەسەڵاتی ئابووری هەبێ چینێک بێ کە  بەشێکی زۆری خوێندەوار بن ئەو چینە بتوانن کتێب بکڕن لە بازاڕا ئەگەر کتێب بڵاو بێتەوە، سەنعەتی چاپ هەبێ،کتێب چاپ بێ ،  کتێب بکڕن،ڕۆژنامە چاپ کەن ، ڕۆژنامە بکڕن بیخوێننەوە، گۆڤار چاپ کەن ، گۆڤار بکڕن و بیخوێننەوە. شتێکی وا لە کوردستانا نەبوو ، بەڵام لە فەڕانسە. لە ووڵاتە ئوڕووپاییەکان شتێکی وا بوو. لە ئاخر و ئۆخری قەڕنی ١٩ دا وەزع هێشتا نەگۆڕا بوو ، ئەماڕەتە کوردەکان لە ساڵانی ١٨٦٠ دا نزیکە ١٥٠ – ١٦٠ ساڵ لەوەی پێش ٦ ئەماڕەتی کورد مابوون حەموویان سەرەونخوون کران دوو دانە لە ئێرانێ، ئەماڕەتی ئەردەڵان و موکریان لە دەوڵەتی عوسمانیشدا بۆتان و  بادینان و حەکاری و بابان  سەرنخوون کران لە ساڵانی ١٨٦٠ دا. دەوڵەتی ئێران و تورکیا زۆرڕاستەوخۆ خکوومەتیان کرد بە سەر کوردستان دا. لەو ماوەیە دا لە ساڵانی ١٨٦٠ دا هەتا ساڵی ١٩١٨ کە کوردستانیڕۆژئاوا لە دەوڵەتی عوسمانی دا دووبارە دابەش کرا دیارە گۆڕانێکی زۆر بە سەر زمانی کوردی دا هات بەڵام لە ئەساس دا ئەو گۆڕانە تەفاوەتێکی وای نە کرد. زمانی کوردیوەک زمانی کوردی لە زەمانی ئەحمەدی خانی دا مابۆوە. حاجی قادر لە ئاخروئۆخری قەڕنی ١٩ دا دەڵێ: ' بە شیر و خامە دەوڵەت پایەدارە ' شیر دیارە مەنزووری شمشیرەیا شۆر بە شێوەی کرمانجی خامەش مەبەستی قەڵەمە. دەڵێ: ' بە شیر و خامە دەوڵەت پایەدارە/ ئەمن خامەم هەیە شیر نادیارە ، نە بەیداغی هەیە نە تەپڵ و کووسی/ ئەمەندەی پێی کرا بێچارە نووسی ' مەبەستی لە بێچارە خۆیەتی ، دەڵێ ئەمن ئەوەندەی پێم کرا نووسیم. ئەمن نە ئاڵام هەیە هەڵی کەم، نە تەپڵم هەیە لە مەیدانی شەڕ دا تەپڵ لێ دەم. بەڵام ئەوەندەی یا ئەمەندەی پێی کرا بێچارە نووسی. ' وەزیفەی خۆی بە جێ هێنا تەواوی / بە شیری دەوڵەتە میللەت نیزامی ' ، ئەوە بیروڕای حاجی قادر بوو کە زۆر وە بیروڕای ئەحمەدی خانی دەچێ ، دەڵێ میللەتی کورد ئەگەر بییەوێ ڕزگاری بێ دەوڵەتی خۆی دەوێ ، ئەو دەوڵەتەش دیارە خامەی دەوێ، قەڵەمی دەوێ ، من تا ئەوجێی توانیم ئاڵای قەڵەمم هەڵگرت بەڵام  ئاڵای دەسەڵاتی سیاسی دەوڵەتێکی کورد یا شەمشیریا حوڕییەتی سیاسیم لە دەست دا نییە. تا  ئەوەش نەبێ میللەت نیزامی نابێ چون دەڵێ : ' بە شیری دەوڵەتە میللەت نیزامی ' نیزامی میللەت بە شیری دەوڵەتە، هەر بە قەڵەم و نووسین میللەت ڕزگاری نایە.
سەرباقی وەش ساڵێک دوای مردنی حاجی قادری کۆیی ، ئەوەڵ ڕۆژنامەی کوردی لە ساڵی ١٨٩٨ بڵاو بۆوە بە دوای ویشدا تێکۆشەرانی کورد حەولێکی زۆریان دا بۆ سەربەستی هیچی فایدەی نەبوو تا لە ساڵی ١٩١٨ دا کوردستان، بەشی عوسمانی ، بەشی ڕۆژئاوای کوردستان  دووبارە دابەش کراوە. کوردستانی تورکیا و عێڕاق و سووریا پەیدا بوو. کورد کەوتە دەسەڵاتی ٥ دەوڵەت لێرەو پاش: تورکیا، عێڕاق ، سووریا ، لە ساڵانی دوای شەڕیشەوە دەوڵەتییەکەتی سۆڤییەت ، دەوڵەتی ئێرانیش کە بەشی خۆی هەر مابوو. کورد کەوتە ژێر دەسەڵاتی سێ دەوڵەتی ئوڕووپایی. دەوڵەتی فەڕانسە لە سووریا، دەوڵەتی ئینگلیس لە عێڕاق، دەوڵەتی سۆڤییەتیش لە ئەرمەنستان و لە ئازەربایجانا. ئەو دەوڵەتانەی کە دوای ١٩١٨ دەسەڵاتیان پەیدا کرد  لە  کوردستان دا فەرقیان بوو لەگەڵ دەوڵەتە کۆنەکان. دەوڵەتی سانتراڵیست بوون ، قودرەتێکییەکجار زۆریان هەبوو ، دەیانەویست ئەو میللەتانەی کە غەیری تورک بوون یا غەیری عەڕەب بوون یا غەیری فارس بوون بیانتوێننەوە. سیاسەت و بەرنامەیان هەبوو بۆ تواندنەوەی میللەتەکان کە میللەتی کورد یەکێک لەو میللەتانە بوو.
لە دەوڵەتی عێڕاقا کە کورد دەبوو حەقی خۆی هەبێ ، بە قەراری عیسبەتولئومەم ، کە کورد دەبوو بتوانێ بە زمانی خۆی بخوێنێ و بنووسێ و لە ئیدارات دا زمانی کوردی لەکار بهێندرێ لە ووڵاتێکی ئاوا دا ، لە کوردستانی عێڕاقا کە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتێکی ئوڕووپایی وەک ئینگلیستانیش دا بوو کورد حەقی وەی نەبوو کە دەست لە زمانی خۆی وەر بدا و زمانی خۆی بە بەرنامە بەرەو پێش بەرێ. چەند نموونەیەک باس بکەم. کوردی عێڕاق دەیانەویست، دوای ئەوەی دەوڵەتی بەغدا و دەوڵەتی ئینگلیستان ئیجازەی وەیان نەداکە ئەلفوبێی کوردی ببێتە ئەلفووبێی لاتین ، دەیانەویست ئەلفووبێی عەڕەبی بگۆڕن ، بڕێکی دەست تێوەردەن وای لێ بێ کە بۆ نووسینی زمانی کوردی باشتر بێ، دەیانەویست ئێعڕاب بە حڕووف بکەنیانی ' فەتحە و کەسرە و زەممە'ی بکەنە حەرف. هەر وەها بەعزە دەستکارێکی دی تێدا بکەن . تەفاوەتی بەینی /ل/  و /ڵ/  کە لە سۆرانی دا هەیە بۆ وێنە پەلە و پەڵەیا / ر/ و / ڕ / وەک کەریا کەڕ  ئەوانە لە زمانی کوردی دا  دەنگی جیاوازن. کوردی عێڕاق دەیانەویست  ٧ ێک دانێنیان سێ نوختە دانێن لە سەر ئەو حەڕفانە کە جیاواز بن . وەزیری مەعاریفی عێڕاق ساتیع ئەلحوسری  کە ناسیۆنالیستێکی عەڕەب  بوو  زۆر بە توندی ئیرادی گرت لەو  تێکۆشانەی تێکۆشەرە کوردەکان دەیکوت ئێوە حەقتان نییە سێ نوختە لە سەر'لام' دانێن  بۆ ئەوەی ببێ بە / ڵ/ یان سێ نوختە  دانێن بۆ ئەوەی /ر/ ببێتە / ڕ/. دەیکوت ئێوە حەقی وەتان نییە چونکە عەڕەبی  ئەلفوبێی قورئانە قورئانیش کەلامی خودایە و ئێوە ناتوانن دەستی تێ وەردەن.کوردی عێڕاق دەیانکوت بۆ ئێمە ناتوانین قورئان خۆ  وەختێکی نووسراوە نە نوختەی هەبوو نە ئێعرابی هەبوو. بۆچی وەختێکی قورئان نووسراوە نوختە و ئێعرابی نەبوو ، چەند ساڵ دوایە ئەو شتانەیان لێ زیاد کرد بۆ ئەو دەمی کفر نەبوو بۆچی ئێستا کفرە  ئەمە سێ نوختە  لە سەر حەڕفی ' لام ' دابنێین. بە گوێرەی قەراری عیسبەتولئومەم دەبوو تەواوی ئیدارات لە عێڕاقا  بە زمانی کوردی بێ ، دەوڵەتی عەڕەبی عێڕاقێ دەوڵەتی ئینگلیستان  دایمەزراند دەیکوت لە  ئەوقاف دا ناتوانن زمانی کوردی دەکار بێنن ، بۆچی؟ چونکە  ئەوقاف سەروکاری لەگەڵ مزگەوتەکانە و بە  مەوقووفاتەوە خەریک دەبێ. مزگەوت و مەوقووفەش  کاری خودایە و مەزهەبە و  بە کوردی نابێ. کوردی عێڕاق دەیانگوت بۆچی لە دەورانی عوسمانی دا  ئیدارەی ئەوقاف بە زمانی تورکی بوو کەس نەیدەکوت  بە تورکی نابێ ئەوقاف ببێ. بۆچی ئێستا کە ئێمە دەمانەوێ ئەوقاف بە کوردی بێ ئێوە ئیجازە نادەن.
ئەحمەدی عەزیزئاغا نووسەرێکی کوردی عێڕاقی بوو  ئەلفووبێیەکی کوردی دەیەویست چاپ بکا لە ساڵی ١٩٢٩ دا ، دیسان وەزاڕەتی مەعاریفی عێڕاق دەیکوت حەقت نییە ئیجازەی چاپی وەی نەدەدا، بڵاو کردنەوەی وەی لە مەدرەسەکان دا ئەگەر بێتوو لە سەر ' لام' سێ نوختە دابنێ ، کە وابێ موناقەشەکە کەوتە ناو خودی دەوڵەتی ئینگلیس و  مەشهوورە مەیجر ئێدمۆندزێک هەیە ئێوە ئەغڵەبتان دەیناسن  ، تەنانەت ئەو ئیرادی گرت لە دەوڵەتی عێڕاق. دەوڵەتی عێڕاق دەیکوت کورد تەجزیەتەڵەبە، ئەگەر بێتوو  نوختە لە سەر حەڕفی عەڕەبی دانێن نەک هەر دەست  لە قورئان وەر دەدا بەڵکوو ناسیۆنالیزمی کورد بەرەو پێش دەڕوا و دەیەوێ لە عێڕاق جودا بێتەوە. ئێدمۆندز زۆر توورە ببووە لەوەی – ئێدمۆندز زۆر لەوان باشتر نییە – دەیکوت  چۆن دەوڵەتێکی وەک عێڕاقێ بە دانانی سێ نوختە لە سەر حەڕفی  ' لام ' تێک دەچێ شتی وا چۆن دەبێ؟  دەیکوت ئەگەر پەنجا نوختەش لە سەر حەڕفەکان دانێن ، لە  سەر هەموو حەڕفەکان دانێن دەوڵەتی عێڕاق هیچی لێ نایە.
 جا مەبەستم لەو نموونانە ئەوەیە کە دوای ساڵی ١٩١٨  وەهای لێ هات کە دەوڵەتەکان توانیان دەست لە شتی وا وەر دەن کە تەنانەت حەڕفی عەڕەبی چۆن دەنووسرێ و خەتی عەڕەبی چۆن دەنووسرێ. وەزعەکە دیارە زۆر دژوارتر ببوو دوای ساڵی ١٩١٨ تەنانەت لە ووڵاتێکی وەک عێڕاق دا کەبە گوێرەی قەراری ناونەتەوەیی و دەوڵەتی ئینگلیستان و عیسبەتولئومەم کورد دەبوو ئازادی هەبێ. لە تورکیا و لە ئێرانا زەمانی پەهەلەوی هەتا ساڵی ١٩٤١ تەنانەت قسە کردن بە زمانی کوردی قەدەغە بوو. من وەخت نابێ باسی ووڵاتەکانی دی بکەم ، باسی دەسکەوتی زمانی کوردی لەیەکەتی سۆڤییەت بکەم. لەیەکەتی سۆڤییەت  دەسکەوتێکی زۆری بوو زمانی کوردی بەڵام لە بەر ئەوەیکە ئێران و عێڕاق و سوریا و تورکیا دیوارێکی ئاسنیان لە بەرانبەریەکەتی سۆڤییەت کێشا پێوەندی نەبوو دیارە دەوڵەتی سۆڤییەتیش دەیەویست کوردی خۆی بپارێزێ لە ناسیۆنالیزمی کورد کە لە  کوردستانی گەورە دا بوو.
لە سووریاش دەوڵەتی فەڕانسە کە سووریای لە بەر دەست دابوو تا ساڵی ١٩٤٦ ئیجازەی وەی نەدا کە کورد بە زمانی خۆی بخوێنێ  لە  کوردستانی سووریا. کوردی سووریا حەولێکی زۆریان دا بەڵام دەوڵەتی فەڕانسە دەیکوت ئەمنییەتی ووڵاتە دراوسێکان لە خەتەر دەکەوێ ئەگەر کورد لە سووریا بە زمانی کوردی بخوێنێ.
زمانی کوردی لە وەزعێکی ئاوا دا لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتانە دا لە وەزعیکی وا دا کە دێمۆکڕاسی و ئازادییەک نەبوو لە ئەسەر تێکۆشانی گەلی کورد، لە ئەسەر خەبات و تێکۆشانی نووسەر و شاعیر و ڕۆژنامەنووس و مامۆستا و فەقێ و مەلا و ڕۆشنبیری کورد تا ئێستا تەواو پێش کەوتووە. دەسکەوتی زمانی کوردی لە کوردستانی عێڕاقا بە تایبەتییەکجار گەورەیە. زمانی کوردی ئێستا بۆتە زمانێکی پوخت بۆ نووسین و لێکۆڵینەوە و دەرس کوتنەوە لەڕادەی مەدرەسەی ناوەندی و مەدرەسەی سەرەتایی دا. ئەوە بۆ خۆی دەسکەوتێکی زۆر گەورەیە. لە نێو مە [ ئێمە ] دا  بەعزە وەختێک ئێمە دەڵێین کوردی ئەوەندە دوا کەتووە، ئەوەندە بێ قابلییەتە کە  بەکاری هیچ نایە ، بەڵام زۆربەی زمانەکانی دونیایە نەگەیشتوونە ئەوڕادەیەی کە ئێستا زمانی کوردی پێی گەیشتووە. زۆرتری زمانەکانی دنیایە، من ئەگەر ئامارەکانی بڵێم بەڕاستی ئینسان سەری سووڕ دەمێنێ. زۆربەی زمانەکانی دونیایە لە مەدرەسەی ئیبتیدائی دا دەکار ناهێندرێن. زمانی کوردی ئێستا لە مەدرەسەی ئیبتیدائی دا  دەکار دەهێندرێ. لە ووڵاتی سۆڤییەت بۆ ماوەیەکی زۆر لە مەدرەسەکاندا ببوو بە زمانی خوێندن. نەک هەر ئەوەی وەک ئەدەبییاتی زمانی کوردی دەرسێک بێ. ئەوە موهیم نییە . ئێستا لە ئوڕووپاش لە بەعزە ووڵاتێک زمانی کوردی وەک دەرس لە زۆر لە  زانستگاکان هەیە. موهیم ئەوەیە زمانی کوردی ببێتە بە زمانی دەرس کوتنەوە و دەرس خوێندن. زۆربەی زمانەکانی دنیایە ئەو دەسکەوتەیان نییە. ئێستا زمانی کوردی ئەو دەسکەوتەی هەیە کە لەڕادەی مەدرەسەی ناوەندیش دا بۆتە زمانی دەرس کوتن و دەرس خوێندن. لەبەر ئەوەی ئەوە دەسکەوتێکی یەکجار گەورەیە. بەڵام هەر وەها زمانی کوردی لە تلێڤیزیۆن و لەڕادیۆیەش دا بۆتە زمانێکی پێوەندی گرتن لە ناو خەڵکا. ئەوەش زۆرتری زمانەکانی دنیایە هێشتا دەستیان نەگەیشتووەتەڕادیۆ و تلێڤیزیۆن ئەوەش خۆی لە خۆیا دەسکەوتێکی یەکجار گەورەیە. بەڵام لە لایەکی ترەوە هەر وەک باسم کرد وەختێکی زمانی کوردی لەگەڵ زمانەکانی تر وەک زمانی دانماڕکی و نۆروێژی و سوێدی و ئەوانە بەراوەرد دەکەین هێشتا ئێمەیەکجار  دواکەوتووین.
 دەردێکی زمانی کوردی ئەوەیە کە چوار کۆمەڵە لەهجەی هەیە . کۆمەڵە لەهجەی کرمانجی، کۆمەڵە لەهجەی سۆرانی و کۆمەڵە لەهجەی دمڵییا زازاکی و کۆمەڵە لەهجەی هەورامی. لەو کۆمەڵە لەهجانە سێیان زمانی ئەدەبی بوون ؛ لەهجەی ئەدەبی بوون. سۆرانی و هەورامی و  کرمانجی . زمانی دمڵی. لەهجەی دمڵی شتێکی وای پێ نەنووسراوە بەڵام لە ساڵانیڕابردوو دا دیارە ئەو بەشەی گەلی کورد کە بەو لەهجەیە قسە دەکا ویستی وەی هەیە کە بەو زمانە بنووسرێ و ئێستاش کە لە دەرەوەی ووڵات ئازادی هەیە چەند ساڵێکە دەستیان کردووە بە نووسین و لە کوردستانی تورکیاش کە ئێستا  لە بەر خەباتی گەلی کورد لە وێ ئازادی وەدەست کەوتووە، ئەو بەشی گەلی کورد کە بەو لەهجەی دمڵی قسان دەکەن ئەوانیش دیارە ئێستا لە نووسین دا دە کاری دێنن.
بێجگە لە وەی زمانی کوردی ئێستا بە سێ  ئەلفووبێ دەنووسرێ، لە بەشێک لە کوردستان دا گەرچی ئێستا بەعزە ئازادییەکیان هەیە هێشتا بە خەتیڕووسی دەنووسن لە ئەرمەنستان و لە بەعزە ووڵاتێکی سۆڤییەتیڕابردوو. لە تورکیا ئێستا بە لاتین دەنووسن و لە ئێران و عێڕاقا بە خەتی گۆڕاوی عەڕەبی دەنووسرێ. ئەو خەتانە هەر سێکیان زۆر باشن بۆ نووسینی کوردی. زمانی کوردی بە هەر خەتێکی بنووسرێ بەڕاستی فەرقێک ناکا. زمانی سوێدی دەکرێ بە خەتی چینی بنووسرێ ، دەکرێ بە خەتی لاتین بنووسرێ، دەکرێ بە خەتی عەڕەبی بنووسرێ.  هیچ زمانێک نەبەستراوەتەوە بە هیچ ئەلفووبێیەک. زمان شێوەی قسە کردنە لە جیاتی  ' ف ' یەکی بە عەڕەبی ئاوای دەنووسین [ لە سەر کاغەز بە ئەنگوست نووسینی نیشان دەدا ]، دەتوانین بە ' ف ' یەکی ئاوا یۆنانی یا ڕووسی بینووسینی ا بە هەر عەلامەتێکی دیکە بۆ خۆمان  بۆی دانێین. بەڵام وەزعەکە ئاوایە کە بوونی سێ ئەلفووبێ سێڕێنووسی  جیاواز پێشی وەی دەگرێ کە زمانی کوردییەک بگرێ. من زۆر بە کورتی چون وەختێکی وا نەماوە.

حەسەن قازی : وەختت ماوە جارێ.

حەسەنپوور : ماوە؟  باسی مەسەلەکە لە ووڵات دەکەم و هەر وەها باسی ئەو مەسەلە لە دەرەوەی ووڵات. لە ووڵات دیارەیەکگرتنی زمانی کوردی تەواو بەستراوەتەوە بە بوونی ئازادی و دێمۆکڕاسی لە ووڵات دا. یانی ئەگەر ئێستا لە هەر پێنج پارچەی کوردستان مەنزوورم لە هەرمەنستان و لە عێڕاق و ئێران و تورکیا و سووریا ئەگەر دێمۆکڕاسییەک و ئازادییەکی تەواو هەبێ کە کورد بۆخۆی هەرچی دەیەوێ بیکا لە زمانی خۆی دیارە مەسەلەکە تا ڕادەیەکی زۆر چارەسەر دەکرێ. ڕەنگە کورد بگاتە ئەو ئەنجامە کە زمانی کوردی لە هەر پێنج پارچە بە ئەلفووبێی لاتین بنووسرێ کە شتێکی زۆر عەجاییب نییە هەر وەک کوردی تورکیا خەتی لاتینیان بە سەر دا سەپا لە بەشەکانی تری کوردستانیش دەکرێ بە خەتی لاتین بنووسرێ.  یا تەنانەت کوردیی تورکیا دەتوانن خەتی عەڕەبی وەرگرن ئەو خەتەی کە کورد گۆڕیویەتی و کردوویەتە ئەلفووبێیەکی فۆنێتیک. هەروەک لە جمهوورییەکانی سۆڤییەتیڕابردوو ئێستا لە تاجیکستان وا دیارە خەتەکەیان لەڕووسییەوە کردووەتەوە خەتی عەڕەبی دیسان *، لە ووڵاتی مەش  [ئێمەش ]  ئەو کارانە دەکرێ، بەڵام شەرتی دەرەجەیەکییا بوونی دەسەڵاتی سیاسییانی دەوڵەتێکی کورد یا ئازادی و دێمۆکڕاسییەکی تەواو کە کورد بۆخۆی هەرچی دەیەوێ، بە بێ دەستێوەردانی دەوڵەتی ناوەندی بۆخۆی هەرچی دەیەوێ  بیکا. ئا ئێستا هیچیەک لەوانە نییە لەبەر ئەوە هەرچی ئێمە بیڵێین دەبێتە بەرنامەیەک بۆ داهاتوو.
کاک عومەر شێخمووس پێم وایە باسێکی زۆر گرینگی کردووە لە  ' بەربانگ ' ی  ٨١ دا ، باسی وەی دەکا کە  چارەسەرکردنی ئەو شێوانەی کوردی و پێوەندیی نێوانی ئەوان تەواو بەستراوەتەوە بە بوونی دێمۆکڕاسی. نەک هەر دێمۆکڕاسی لە کوردستان دا بەڵکوو ئەوەی کە کورد خۆی شێوەیەکی بۆچوونی دێمۆکراتیکانەی بێ ، یانی کەس پێی وا نەبێ کە ئەو کوردانەی بە لەهجەی دملی قسە دەکەن حەقی وەیان نییە بە لەهجەی دملی بنووسن یا بخوێننەوە و مەدرەسەیان هەبێ. ئەو بەشی گەلی کورد کە بە دملی قسە دەکەن حەقی وەیان هەیە هەرچی دەیانەوێ بیکەن بە لەهجەی خۆیان. دەبێ لە ئازادییەکی تەواو دا ، لە وەزعی دێمۆکڕاسییەکی تەواو دا هەرچی دەیانەوێ بیکەن و کەس حەقی نەبێ  بڵێ ئێوە ناتوانن بە لەهجەی خۆتان بنووسن چونکە کرمانجی و سۆرانی بوونەتە لەهجەی سەرەکی کوردی. هەر وەها هەورامیش دیارە  دەبێ ئەو حەقەی هەبێ. کاک عومەر  ئەڵبەتە بەرنامەیەکی وای داناوە کە ئەوپەڕی دێمۆکڕاسی تێدایە بۆ وێنە باسی وەی دەکا لەو ناوچانە کە خەڵکەکەیان زۆربەی کرمانجن دەبێ لەهجەی سەرەکی خوێندن و نووسین و لەهجەیڕەسمی دەبێ کرمانجی بێ. لە تورکیا ئەڵبەتە لەهجەی دمڵی ش هەیە دەبێ لەهجەی دمڵی لەهجەی دووەم بێ، لەهجەی سۆرانی ش لەهجەی سێیەم بێ. لە عێڕاقا بۆ وێنە کە سۆرانییەکان زۆرترن سۆرانی لەهجەی سەرەکی بێ ، کرمانجی لەهجەی دووەم و دمڵی لەهجەی سێیوم. هەر وەها بەو جۆرە بۆ هەورامیش. خەڵکی هەورامان دەبێ حەقی وەیان هەبێ بە زمانی هەورامی بخوێنن و بنووسنەوە ئەگەر خۆیان بیانەوێ، دیارە بە زۆری نابێ. ئەوە پلوورالیزمێکی تەواوی سیاسییە، کە ئازادییەکی وا دەدا بەو زمانانە کە گەشە بستێنن و کە بزانین لە درێژخایەن دا چیان بەسەردێ وەک ئەنجامێک. دیارە من خۆم پێم وایە ئەوە بەرنامەیەکی زۆر باش و ڕێکوپێکە ، بەڵام واقعییەتێکیش ئەوەیە هەر وەک زمانەکانی دنیایە بەرابەر نین هەروەک زمانی ئینگلیسی ئەلعان دەسەڵاتی هەیە لە دنیایە دا لە بارەی عیلم و سەنعەت و ئابووری و تێکنۆلۆژی و شتی وا دا، زمانەکان بەرابەر نین. لەلایەک زمانێکی وەک ئینگلیسی هەیە ، لە لایەک زمانێک وەک زمانی ئەو خەڵکەهەیە کە لە ژوورووی سوێد هەن و ڕابردوویەکی وایان نییە لە عیلم و سەنعەت و ئابووری و لە زمانی ئەدەبی دا زمانەکان ئاوا نابەرابەرن ، لە کوردستانیش دا واقعییەت ئەوەیە،ڕاستییەکەی ئەوەیە کە  لەهجە کوردییەکان بەرابەر نین . لە باری نفووسەوە دەزانین بەرابەر نین لەهجەی کرمانجی لە تەواوی  لەهجەکانی کوردی نفووسی زیاترە بەڵام  لەهجەی کرمانجی تەواو سەرکوت کراوە. ئەدەبییات بە لەهجەی سۆرانیڕابردوویەکی زۆر دەوڵەمەندی هەیە. ئەدەبییاتی سۆرانی زۆر دەوڵەمەندترە. بەڵام لەهجەی کرمانجی تەواو سەرکوت کراوە لە تورکیا. تا یەک دوو ساڵیڕابردوو ئێمە حەموو ئاگامان لێیە کە کوردی تورکیا حەقی قسە کردن بە زمانی خۆی نەبوو. دەسکەوتەکانی کوردی سۆڤییەتیش دیارە زۆر گرینگە بەڵام تازە خەریکن ووردە ووردە کوردی کرمانجی زمان لەو دەسکەوتانە کەلک وەردەگرن و خەتەڕووسییەکەی وەردەگێڕنە سەر خەتی لاتین و شت بڵاو دەکەنەوە. یا هەر وەها دەسکەوتەکانی سووریا ، گەرچی ماوەیەکی کەم بوو، ئێستا کەلکی لێ وەردەگرن، بەڵام لەهجەکە، لە تورکیا سەرکوت کراوە کرمانجی، لە سووریاش کە زۆربەی خەڵکەکە بە کرمانجی قسە دەکەن بە تەواوی سەرکوت کراوە. لە ئێرانیش کە نە سۆرانی حەقی بووە نە کرمانجی لە بەر وەی سۆرانی باوەکوو لە باری نفووسەوە کەمتر بووە لە کرمانجی لە باری پێشکەوتن و ستاندارد بوونی زمان دا دەسکەوتی زۆرترە. لەهجەی هەورامیش کە زۆر کەم قسەی پێ دەکەن نزیکەی پەنجا شێست هەزار نەفەر زیاتر قسەی پێ ناکەن. غەیرەز شاری پاوە کە بە هەورامی قسەی لێ دەکرێ هیچ شارێکی کوردستان ناکرێ بڵێین شارێکی هەورامی زمانە . شارنشینی لە نێو هەورامییەکان دا شتێکی زۆر تازەیە. شارنشینیش دەورێکی زۆر دەبینێ لە پێشکەوتنی زمان دا. جا بۆیە دەڵێم  با وەکوو ئەوەی کە دێمۆکڕاسییەکی تەواو بێ بۆ لەهجەکانی کوردی بەڵام لەڕاستیدا لەهجەکان بەرابەر نین. ئێستا هێشتا سۆرانی لە باری فەرهەنگییەوە، لە باری کولتوورییەوە دەسەڵاتی زۆرترە لە لەهجەکانی تر. گەرچی ئەگەر ئازادیی سیاسی لە تورکیا بێ لە ماوەی دە ساڵان دا ئەو وەزعە دەگۆڕدرێ. کوردی تورکیا ئەوەندە بە لەهجەی کرمانجی دەنووسن، ئەوەندە شت چاپ دەبێ، ئەوەندەڕۆژنامە چاپ دەبێ کەڕەنگە بگەنەڕادەیەکی وەک یەک بچن.
جا من پێم وایە ئەو مەسەلە زۆر موهیمە، ئازادیی سیاسی، پلووڕالیسمی سیاسی پێش شەرتێکە بۆ پێشکەوتنی لەهجەکانی کوردی ، بۆیەکگرتنی لەهجەکانی کوردی. بەڵام پلوورالیزمی سیاسییا ئازادیی سیاسی ، پلووڕالیزمی زمانییانی ئەوەی پلوورالیزمی دیالێکتی یانی ئەوەیکە ئێمە ئیجازە بدەین زیاتر لەیەک لەهجە قسەی پێ بکرێ پێی بنووسرێ،ڕۆژنامەی هەبێ، گۆڤاری هەبێ، مەدرەسەی هەبێ. ئەو پلووڕالیزمە هەر وەها دەبێ پلووڕالیزمێکی ئابووریشی لە پشتەوە بێ، ئەوەیکە بۆ وێنە ئەو بەشی گەلی کورد کە بە دملی قسە دەکەن ئەوانەش ئیمکاناتی ئیقتیسادی ئەوەیان هەبێ کە  مەدرەسە بکەنەوە. بۆ وێنە ئەمن دەڵێم ئەگەر زوربەی  دمڵی زمانەکان خەڵکی دێهات بن و شارێکی وا گەورەیان نەبێ هەر ئەوە نەبێتە هۆی ئەوەی کە بێ سەوادی و نەخوێندەواری لەناو ئەوان دا زیاتر بێ. چون بە داخەوە وەزعی دنیایە وایە، خوێندەواری لە هەموو ووڵاتێکی دنیایە لە شارەکاندا زۆرترە هەتا لە دێیەکاندا. لە ناو پیاواندا زۆرترە لە ناو ژنان . لە سەراسەری دنیایە ژنان کەمتر خوێندەوارن هەتا پیاوان. ئەو جۆرە نابەرابەرییانە هەن لە ناو لەهجەکانی کورد دا.
مەتڵەبێکی تریش ئەوەیە ئەمن چەند وێنەیەک دێنمەوە لە پێوەندیی نێوان ئازادیی سیاسی و ئازادیی ئابووری. لە ووڵاتی وەک کانادا و ئەمریکا کە پێش ئەوەی ئوڕووپاییەکان بچن پڕ بووە لە زمانی جۆر بە جۆر، زمانی نەتەوەکانی کە لە قەدیمەوە لەوێدا بوون کە ئێمە بە داخەوە پێیان دەڵێین پێست سوور جاران ئەوەمان لە ئینگلیسی وەرگرتبوویان لە فارسی ' سرخ پوست ' . بە ئینگلیسیش  پێیان دەکوتنred skins   یان ئیندییەنیان پێ دەڵێن ، یان سۆر پۆست ئەوانە نێوی باش نین ئەوان خۆیان  وەلایان ناوە پێیان خۆش نییە کەس پێیان بڵێ سۆرخ پووست یا سوور پێستیا ئیندییەن. نەتەوە سەرەکییەکان، ئەوەڵ نەتەوەکانی کە لە کانادا و ئەمریکا بوون لەگەڵ ئەوەشدا کە ئازادی سیاسی بووە بە تایبەتی لە شیست حەفتا ساڵیڕابردوو دا کەس بەوانەی نەدەگوت ئێوە حەقی وەتان نییە بە زمانی خۆتان بخوێننیا پێی بنووسن، سەرباقی ئەوەش مەدرەسەی تایبەتییان دانا بوو بۆیان بۆ ئەوەی ئەوانە بکەنە ئینگلیسی زمان ، من نامەوێ بڵێم  زوڵمیان لێ نەکراوە، زوڵمێکییەکجار زۆریان لێ کراوە و ئێستاش لێیان دەکرێ، بەڵام ئێستا ئەگەر هەر نەبێ ئێستا ئازادی وەیان هەیە بە زمانی خۆیان بخوێنن و بنووسن. لە کانادا  پەنجا وسێ زمانی ئاوا هەیە، زمانی چکۆلە چکۆلەی ئەو نەتەوە کۆنەکانی کانادا ، ٥٣ دانە هەن کە ئەو ئانترۆپۆلۆژیستانەی کانادایی کە لێکیان داوەتەوە دەڵێن لەو پەنجا وسێ زمانانە تەنیا هەشتیان ئیمکانی وەیان هەیە لە ساڵانی داهاتوو دا بمێنن ئەوانیتر حەموو لە ناو ئەچن. حەموویا ئەبنە فەڕانسە لە کۆبێکیا لە بەشەکانی تری کانادا ئەبنە ئینگلیسی ئەوە سەرباقی ئەوەی کە ئازادیی سیاسی هەیە، سەرباقی ئەوەیکە دەوڵەت تا ڕادەیەکیارمەتییان دەدا. تەنانەت زمانی فەڕانسە لە کانادا کە  ٢٧ میلیۆن جەمعییەتی هەیە ، فەڕانسەییەکان نزیکەی ٨ میلیۆنن پێشبینی کراوە کە لە پێنج بەرەی داهاتوو دا لە پێنج  نەسلی داهاتوو دا زمانی فەڕانسە لە ناو دەچێ. لە ناو دەریای ئینگلیسی زمانان دا دەتوێتەوە. ئەوەش دیسان لە ووڵاتێک دا کە ئازادیی سیاسییان هەیە و تەنانەت تا ڕادەیەکیش قودرەتی سیاسییان هەیە. دەلیلەکەشی ئەوەیە دیکتاتۆری بازار دیکتاتۆرییەکی زۆر خوێنخۆرانەیە، لە کانادا بۆ وێنە کتێبێک کە بە زمانی ئینگلیسی چاپ بووە ئەگەر بیکەنە فەڕانسە بە فەڕانسەیی بڵاوی بکەنەوە نرخەکەی دوو بەرابەر جار جارە سێ بەرابەری ئەو کتێبەیە کە بە زمانی ئینگلیسی چاپ دەبێ. ماهییەتی ، خسڵەتی ئیقتیسادی سەرمایەداری ئەوەیە. کتێبەکەی کە بە ئینگلیسی چاپ دەبێ بازاڕێکی گەورەی هەیە ، هەرزانتر دەتوانن بیفرۆشن و قازانجی پێ بکەن، ئەو کتێبە، عەینی شت کە وەری دەگێرنە سەر زمانی فەڕانسە  ودەبێتە فەڕانسەیی نرخەکەی دوو بەرابەری ئەوە. من کوڕەکەی خۆم کە بە فەڕانسە  دەخوێنێ دەرەقەتی کتێبی فەڕانسە نایەین، کتێبێکی منداڵان، کتێبی دینۆسۆران بۆ وێنە کە بە فەڕانسە ئەو دەبێ بیخوێنێتەوە نرخەکەی سێ بەرابەری کتێبە ئینگلیسییەکەیە، عەینی شت ، عەینی نووسەریەکیان بە فەڕانسەیەکیان بە ئینگلیسی . دروست کردنی بەرنامەی تلێڤیزیۆنی بە زمانی ئینگلیسی نیو سەعات بەرنامەیەکی حیکایەت [ ووشەکە نابسترێ.... ] پێ دەڵێن لەوێ ، ئەو سێریاڵانەی تلێڤیزیۆن نزیکەی حەوسەد هەزار دۆڵار خەرجیهەیە. ئیقتیسادی فەڕانسەی کۆبێک ناتوانێ ئەو خەرجەی پێ نادرێ بۆ نیوسەعات بەرنامە حەوسەد هەزار دۆڵار خەرج بکا. لە نێو کوردیش دا هەر وایە، لە کوردستانیش دا وەزعێکی ئاوا دێتە پێش. ئەگەر فەڕز کەین دەوڵەتێکی کورد هەبێ، دەسەڵاتی سیاسی هەبێ ئایا لەهجەکان بەرابەریی ئابووریان دەبێ؟ ئایا ئیمکانی وەیان دەبێ بە لەهجەی خۆیان بەرنامەی تلێڤیزیۆنییان هەبێ؟  لە ناوچەی دەرسیم ئایا خەڵکی دملی زمان ئیمکانی وەیان دەبێ بەرنامەی تلێڤیزیۆنی بە  لەهجەی خۆیان دانێن؟ ئەوەندەی کە کرمانجی زمانەکان دەیان بێ؟ دروستە ئازادیی سیاسییان دەبێیان پێمان خۆشە بیان بێ  بەڵام لە باری ئیقتیسادییەوە ئەو ئیمکاناتەیان ئەبێیان نا؟ کە وا بێ ئەوەش مەسەلەیەکە ، لە گەشانەوەی زمانا، لە بەرنامە دانان بۆ زمان ئەو شتانە دەبێ لە بەرنامە دا هەبێ.
لە دەرەوەی ووڵاتیش وەزعەکە زۆر جێی سرنج دانە. لە دەرەوەی ووڵات ئێمە ئازادیی سیاسیمان هەیە کەس ناڵێ تۆی کرمانجی زمان ناتوانی لەگەڵ تۆی سۆرانی زمان لەیەک جێ بن یا لەیەک جێ کۆ ببنەوە ،یا پێکەوە کوونەوەتان نەبێ ،ئاکادێمێکی زمانتان نەبێ کە لەوێدا بەرنامە دانەنێن بۆیەکگرتنی لەهجەکان. بەڵام هەتا ئێستا ئەوە نەکراوە، سەرباقی ئەوەش کە ئازادیی سیاسی هەیە. دەلیلێکی مومکینە ئەوە بێ کە ئیمکانی ئیقتیسادی نییە، ئازادیی ئیقتیسادی نییە. ئێستا سوێد بووەتە کانگای چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی وزمانی لە دەرەوەی ووڵات، لە دوورە ووڵات دا. لە کانادا و ئەمریکاش کورد زۆرن بەڵام لەوێ هیچ خەبەرێک نییە، لەوێ کۆبوونەوەیەکی ئاوا زۆر بە زەحمەت پێک دێ. مەگەر بە بۆنەی نەورۆز کۆبوونەوەیەکی ئاوا  پێک بێ، بەڵام  لە کانادا کە نزیک ٥٠٠٠  کوردی لێیە ئیمکانی نییە شتێکی ئاوا، کۆبوونەوەیەکی ئاوا مانگێجارێک پێک بێ. لە سوێد دا کە شتێکی ئاوا پێک هاتووە ئەمن پێم وایە لە بەر ئەوەیە کە دەوڵەت تا ڕادەیەکیارمەتی دەدا.  ئەو حەمووە نەشرییات و چاپەمەنی کوردی کە هەیە ، من پێم وایە ئەگەر کوتبایان با لە بازاری سوێد دا ئێوەش وەک سوێدی زمانەکان وەرن کتێب چاپ کەن،  ئازادیی تان هەیە، زمانی کوردی ئەوەندەی ئازادی هەیە کە زمانی سوێدی هەیەتی وەرن خۆتان کتێب چاپ کەن ئەوە کامپیوتێریش هەیە، بەرنامەی داتاش هەیە وەرن چاپی کەن. ئەگەر وەک ئەمریکا و کانادا ئاوا تەحویلی بازاڕیان دابا، ئێوە وەرنڕقەبەری بکەن لەگەڵ ئینگلیسی زمانەکان،ئازادیتان هەیە، ئێوەش وەرن چاپ کەن، سوێدیش وەک ئەمریکا و کانادای لێ دەهات. کتێب بە زمانی کوردی مومکین بوو زۆر کەم چاپ بکرێ. لێرە لە دەرەوەی ووڵات من دەزانم ئەو موشکیلەی ئیقتیسادی هەیە. من خۆم سێ ساڵە دەمەوێ گۆڤارێکی مێژووی کوردستان چاپ کەم بۆم چاپ ناکرێ. مەتڵەب و گشت شتێک حازرە بۆم چاپ ناکرێ. ساڵهای ساڵە چاپەمەنی جمهووری کوردستان م کۆ کردووەتەوە بۆم چاپ ناکرێ. خۆم پارەی وەم نییە چاپی کەم ، هیچ ناشرێکی ئینگلیسی زمان و فەڕانسەیی زمانی کانادایە حازر نییە چاپی کا چون قازانجی بۆ ناکا. بڵاو کردنەوەی کتێب و چاپەمەنی و شتی وا شتێکی سەرمایەدارییە لەوێ ، هیچکەس نایە بە هۆی بەشەر دۆستی  و لەبەر هەستی بەشەردۆستی کتێبێک بۆ کورد چاپ کا. کتێب وەختێک بڵاو دەبێتەوە و چاپ دەبێ کە وەک ماشین کە چۆن دروستی دەکەن دەبێ بفرۆشرێ و قازانج بکا، کتێبیش دەبێ قازانج بکا. برادەرێک لە فەڕانسە ساڵهای ساڵە دەیەوێ ئیسیکلۆپێدییەکی کوردی دروست بکا، کە منیش زۆرم پێ خۆشەیارمەتی بدەم و زۆر کەس، ئەو هەموو خوێندەوار و ڕۆشنبیری کورد لە دەرەوەی ووڵات هەن. لە دەرەوەی ووڵات ئیمکانی وامان هەیە لە باری زانستەوە کە ئینسیکلۆپیدییەکی باشی کوردی دروست کەین ، تەواو ئیمکانی وەی هەیە بەڵام لە باری ئابوورییەوە ئیمکانی وەمان نییە، نزیکەی بیست سی میلیۆن کڕۆنی پووڵ دەوێ تەنانەت دەسپێکردن و دروست کردنی جڵدی ئەوەڵی.
لە کانادا پارەکە ئیینسیکلۆپێدییەکی پێنج بەرگییان دروست کرد بۆ منداڵان، منداڵی مەدرەسان، دوازدە میلیۆن دۆڵاری خەرج بوو لە ووڵاتێکی وەک کانادایە کە تەواوی ئیمکانات هەیە. لەوێش تەنانەت بە بێ کۆمەکی دەوڵەت هیچ ناشرێکی کانادایی حازر نەبوو دوازدە میلیۆن دۆڵار خەرج بکا بۆ ئینسیکلۆپێدییەکی پێنج بەرگی بۆ منداڵانی مەدرەسەی، دەوڵەتی کانادا ئەو پووڵەی تەرخان کرد کە توانیان شتێکی وا دروست بکەن. هێشتاش بە زمانی فەڕانسەش چاپ نەبووە ، بە زمانی ئینگلیسی چاپ بووە. دەوڵەتی کیوبێکێ لەوێ، لەوێ ئوستانەکانیش خۆیان دەوڵەتیان هەیە، هێشتا پارەیەکی وای وەدەست نەکەوتووە، تەرخانی نەکردووە بۆ ئەوەی ئەو ئینسیکلۆپێدییە تەرجومە بکرێ بە زمانی فەڕانسەش بۆ منداڵەکانی کێوبێک.
لەدەرەوەی ووڵات ئەو مەسەلە هەیە، نەبوونی ئیمکاناتی ئیقتیسادی. کوردی دەرەوەی ووڵات هێشتا نەبوونە بازاڕێک بۆ چاپەمەنی کوردی. خۆتان ئەوە زۆر باشتر دەزانن. کتێبێک بڵاو بکەنەوە خەرجی پۆستتان بۆ نادرێ تەنانەت بینێرن بۆ دۆست و ئاشنای خۆتان. گۆڤار بڵاو دەکەنەوە، گۆڤارەکە خەرجی خۆی دەر ناهێنێ. لە سەر ئەساسێکی سەرمایەداری ناکرێ. لەبەر ئەوەی ئەگەریارمەتێکی دی نەبێ وەکیارمەتی دەوڵەت ئیمکاناتی وا زۆر کەم دەبێ.
بەڵام گیروگرفتی دییەکجار زۆرە لە دەرەوەی ووڵات. منداڵی کورد کە دێتە دەرەوەی ووڵات، بە تایبەتی ئەوانەی تەمەنیان زۆر لە خوارێیە ، دوو ساڵ، سێ ساڵ ئەوانە، هەر ئەوەندەی دێنە دەرەوەی ووڵات، دوای ساڵێک پێیان خۆش نییە بە زمانی زکماکی خۆیان قسان بکەن، ئەوە دەردێکی گەورەیە. کە ئەوە هەر هی کورد نییە هی تەواوی کەمایەتییەکانی ترە. ئەلئان چاو لە ئەرمەنییان بکەن. ئەرمەنییان لە پێش ئێمە دا ئاوارە بوون، لە پێش ئێمە دا دیاسپۆرای خۆیان هەبووە، لە پێش ئێمە دا دوورە ووڵات کەوتوونەوە. لە ناو ئەوانیش دا نەسلی دووەم و سێیومیان کەس بە ئەرمەنی ناتوانێ قسان بکا. کوردیش هەر وای لێ دێ ، مومکینە، من ناڵێم تەواوی کورد چارەنووسی ئەوەیە. ئەو خانەوادانەی ، ئەو بنەماڵانەی کە خۆیان حەول دەدەن منداڵەکانیان فێری کوردی بن سەردەکەون بەڵام دیسان ئەو کوردییەی فێری دەبن زۆر فەرقی هەیە لەگەڵ ئەو کوردییەی کە لە ووڵات فێری دەبن. شتێکی زۆر سەیرە لە کوردستانێ دەوڵەتی تورکیا حەفتا ساڵ میللەتی کوردی سەرکوت کرد ،ئیجازەی وەی نەدا کە لە ماڵێش بە کوردی قسان بکەن. زیندان و کوشتن و قەتڵ و کوشتاری کورد هەبوو لە سەر ئەوەی بە کوردی قسان بکەن . کورد حەقی نەبوو لە ماڵە خۆشی گوێ بداتە بەرنامەیەکی کوردی لە سەرڕادیویە دەبوو بە دزی ئەو کارە بکا، بەڵام زمانی کوردی لە ناو نەچوو لە تورکیایا لە ئێرانی زەمانی پەهلەوی. بەڵام هەر ئەو منداڵە کوردە دێتە دەرەوەی ووڵات دوای ساڵێک حازر نییە بە زمانی خۆی قسان بکا. ئازادییەکی کامیلیش هەیە کەس ناڵی بۆ بە زمانی کوردی قسان دەکەی. دەوڵەت سوێد، دەوڵەتی کانادا پووڵ دەدا دەڵێ وەرن دووسەعات بە زمانی خۆتان بخوێنن ، منداڵەکە پێی خۆش نییە بچێ بە زمانی خۆی بخوێنێ. دەردێکی یەکجار گەورەیە، بەڕاستی عیلاجێکیشی نییە چونکە ئێمە نابەرابەرین لەگەڵ سوێدییەکان. بە زمانی کوردی فیلم نییە، سینەما نییە، تلێڤیزیۆن نییە ، نیچێندۆ نییە؛ ئەوەی منداڵان گەمەی پێ دەکەن.پلەی بۆی نییە ئەوەی کە دەیبەن منداڵ گەمەی پێ دەکا و یاری پێ دەکا. ڕادیویەی زمانی کوردی زۆر کەمە، ئەوە هەر هیچ نییە کە هەیە. چاپەمەنی کوردیش دیسان زۆرکەمە. گۆڤاری منداڵان لێرە زۆر حەول دراوە چەند دانەیەک بڵاو کراوەتەوە، بەڵام دیارە ئەویش سەرنەکەوتووە. خوێندنەکە ئەوەندە نییە کە بەش بکا. بە دوو سەعات منداڵ زمانی کوردی فێر نابێ لە مەدرەسە. زمانی کوردی ئەو پرێستیژەی نییە کە زمانی سوێدی هەیەتییان لە دانمارک زمانی دانمارکی هەیەتییان لە کانادا زمانی فەڕانسە و ئینگلیسی هەیانە. ئەو دەردانە هەیە. بەڵام دەردی نێو خۆشمان زۆر کەم نییە.
ئەوانەی کە لە کوردستان گەورە بوون وەک خۆمان ، مەمانان [ئێمەمانان ] کە لە نێویەکڕێکخراوەش دا کرمانجی حازر نییە لەگەڵ سۆرانی هاوکاری بکا، سۆرانی حازر نییە لەگەڵ کرمانجی هاوکاری بکا، کرمانجی زمان حازر نییە خەتی عەڕەبی فێر بێ، کە بە حەفتەیەک ئەمن پێم وایە دەتوانن فێری بن. یا سۆرانی زمان بە حەفتەیەک دەتوانێ خەتیڕووسی فێر بێ ، ئەوەی کە کوردی پێ دەنووسنیا خەتی لاتین، بەڕاستی حەفتێکی زیاتر ناوێ چون هەم  خەتی عەڕەبی فۆنێتیکە؛ بۆ هەر دەنگەی حەرفێک هەیە. هەم خەتی لاتین، تەواوی خەتەکان ، هەر سێ خەتەکان فۆنێتیکن تەنیایەک حەفتەی وەخت دەوێ بۆ  کوردی تورکیا کە بزانێ ئەوەی فێر بێ [ لە سەر کاغەز دەکێشێتەوە و نیشانی دەدا]  (فێ) ی کورد کە ئاوا دەنووسرێ بە لاتین لە عەڕەبی دا ئاوا دەنووسرێ. یان سەد جار ( فێ) یەکەی دەنووسییەوە لێرە دەنووسی فێ فێ فێ... باوەڕ کە هەتا گەیشتییەئاخری سەفحە وەهای فێر دەبی کە تازە لە بیرت ناچێتەوە. من خۆم خەتیڕووسی ئاوا فێر بووم. کتێبی کوردی دەهات ئەو زەمانەی لە تارانێ بووین کاک حەسەن [ قازی] لەوێ بوو، کاک حەمەدەمین [ ئیشارە دەکا بە حەمەدەمین سیراجی لە ساڵۆن دا ] یش لەوێ بوو دەچووینە کتیبفرۆشی ' ساکۆ'ی، جار و باری ئیشتیباهی ساواک نەیدەزانی ئەوە کتێبی کوردییە، کتێبی کوردی دەهات ئەوەندەمان پێ خۆش بوو ، دەچووین لەماڵێ هەروا فێری دەبوین، خەتە ڕووسییەکەیمان دەنووسی  [نیشانی دەدا] فێی ڕوسیی بە کوردی ئاوا دەنووسرێ، سەد جار بینووسەوە فێری دەبی. خۆ سی و دوو حەرفیش زیاتر نییە، خوشکو برایانی کوردستانی تورکییەی کە لە دەرەوەی ووڵات قانوونی دەوڵەتی تورکییەی نییە خۆ. لە تورکییەی قەدەغەیە بە  خەتی عەڕەبی نووسین . لە ئێڕان قەدەغەیەبە خەتی لاتین نووسین. قانوونی ئەساسی  ئێرانێیانی کۆنستیتوسییۆنی ئێڕانێ، لێرە چی پێ دەڵێن؟

حەسەن قازی: هەر هەوە

حەسەنپوور: کۆنستیتیسیۆنی دەوڵەتی ئیسلامی دەڵێ هیچ زمانێک لە ئێرانێ دا ناتوانێ بە خەتی لاتین بنووسرێ. کارم بەوەی نییە کە دەوڵەتی ئیسلامی پڕۆپاگاندا بۆ کوردی تورکیا دەکا و لەڕۆژنامەی ' ئامانج' ، لە گۆڤاری ئامانج دا نوتقی خومەینی بە لەهجەی کرمانجی و بە خەتیلاتین دەنوسێ. کارم بەوەی نییە. ' ئامانج' ئی سازمانی پڕۆپاگاندای ئیسلامی. کارم بەوەی نییە، بەڵام کۆنستیتوسیۆنی ئیسلامی  دەڵێ حەقتان نییە خەتی عەڕەبی بگۆڕن بیکەنە  لاتین. لە تورکیاش دەڵێ حەقتیان نییە لاتین  بکەنە عەڕەبی. خوب لەوێ چارەمان نییە ئێمە لە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتانەین ، دێمۆکڕاسیش نییە ،هیچ کارێکمان پێ ناکرێ بەڵام لە دەرەوەی ووڵات بۆ چی کوردی سۆرانی حازر نین لاتینەکەی فێر بن، بۆچی کوردی تورکیا حازر نین  خەتە عەڕەبییەکەی فێر بن؟ ئەمن ئەوەم  پێ سەیرە نازانم بۆچی کاری وا ناکەن؟
لە بابەت پێوەندی نێوان دوو لەهجەکان دیارەیەکگرتنی لەهجەکان کارێکی زۆر سەختە وا بە هاسانی پێک نایە. لە دنیا دا چەند زمان هەن کە دوو لەهجەیین، دوو ستانداردیان هەیە. بۆ وێبە، زۆر ئەڵبەتە، ئەمن سێیان نێو دەبەم.

حەسەنپوور: ٧ دەقیقەم ماوە تەواوی دەکەم.

زمانی ئاڵبانی دوو لەهجەی هەیە، لەهجەی سەرێ و خوارێ، ئەوان دەوڵەتی خۆیان هەبوو، دوای شەڕی دووەم دەوڵەتێکی سۆسیالیستیشیان هەبوو کە بەرنامەی بۆ گشت شتێک دانا بوو لە ئیقتیسادڕا بگرە هەتا کولتوور و زمان، حەولێکی زۆریان دا دوو لەهجەکان بکەنەیەک. وا دیارە دەیانەویست لەهجەی خوارێ لەگەڵ لەهجەی ژووروو تێکەڵاو بکەن لە سەر ئەساسی لەهجەی ژووروو. تا ڕادەیەک سەر کەوتن بەڵام هێشتا دوو لەهجەکان ماون.
ئەرمەنی ش کە لە کۆنەوە لەهجەیڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی هەبووە. لە هاوسێکەمان لێرە لە نۆڕوێژیش کەئەوانیش دوو لەهجەیان هەیە. هەر وەک کاک عومەر باسی کردووە [ مەبەستی عومەر شێخمووسە] لە نووسراوەکەی خۆی دا بوونی دوو لەهجەیا سێ لەهجە ئەوە نابێتە هۆی ئەوەی بڵێین کورد میللەت نییەیا زمانی کوردی  زمان نییە. زۆر  زمانی دنیا وەزعەکەیان ئاوایە کە زیاتر لەیەک لەهجەیانهەیە. لە بەر وەی مەسەلەی کوردی ئەوە نییە کە ئێمە بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کورد کە میللتە بڵێینیەک دانە زمانمان هەیە، ئینکاری ئەوەی بکەین کە کرمانجی هەیە. لە نێو خۆمان دا ئەمنیەکێک لەوانە بووم، لە سۆرانی زمانەکان کە پێم وا بوو بەڕاستی کوردی هەر سۆرانییە. دەمزانی لە سۆڤییەت بە کرمانجی دەنووسن و زۆربەی کورد بە کرمانجی قسان دەکا. بەڵام وا فێر ببووم ئیدی؛ سۆڕانی زمان بووم و لە ئێران کتێبی قاچاغ لە عێڕاقڕا دەهات و دەشمان توانی بە دزی  جار جارە بنووسین و ڕادیۆیەی بەغدایەش هەبوو زۆرتری بەرنامەکانی بە لەهجەی سۆرانی بوو، من خۆم پێم وا بوو کوردییانی سۆرانی و منیش وەک ئەو باسەی بوو ساڵانی ٦٠ و ٦١ لە کوردستانی عێڕاقا کرمانجییا سۆرانی؟ موناقەشەیەکی وا بوو منیش پێم وا بوو بەڕاستی  کوردی ئەگەر هەبێ دەبێ سۆرانی بێ. دوایە کە زۆرترڕوون بوومەوە بە تایبەتی وەختێکی خەریکی ئەو لێکۆڵینەوەی بووم  پێم زانی کە وا نییە کوردی دوو لەهجەی زۆر پێش کەوتووە؛ کرمانجی و سۆرانی و لێرە دا [ ئیشارە دەکا بە نوسخەی تێزەکەی کە لە سەر مێزەکە داندراوە] باسی وەی دەکەم کوردی وەک ئاڵبانی و ئەرمەنی و نۆڕوێژی زمانێکی جووت ستاندارد ە. دیارە لێرەو پاش ئەوە دمڵی شی لە سەر زیاد دەبێ، هەورامیش کە زمانێکی ئەدەبی هەر هەبووە لە پێشدا،  مەعلوم نییە چی لێ دێتەوە.
جا چون وەختێکی وا نەماوە ئەگەر بمەوێ زۆر بە کورتی ئەو باسەی کە کردوومە هەڵێنجاوەکەی بەکورتەکەی بگێڕمەوە ئەوەیە کە زمان دەورێکی یەکجار گرینگ دەگێڕێ لە پەیدا بوون و  گەشە پەیدا کردنی میللەتێک. ئەو شیر و قەڵەمەی کە گەلی کورد هەڵی گرتووە تا ئێستا بووتە هۆی پێشکەوتێکی یەکجار زۆر. کەمتر میللەتی دنیایە  هەیە وەک میللەتی کورد سەرکوت کرا بێ  بەڵام دیسان کەمتر میللەتی دنیایە هەیە  کە وەک میللەتی کورد توانیبێ خۆی بپارێزێ. سەرباقی ئەو هەموو ژینۆسیدەی کە لە سەر ئێمە کراوە لە هەر چوار پارچەی کوردستان میللەتی کورد هێشتاهەر ماوە و دەسکەوتی یەکجار زۆری هەیە. ئاوارە بوونی زیاتر لە نیو میلیۆن کورد بۆ دەرەوەی ووڵات، بەڕاستی دەردێکی گەورەیە. تەئسیر دادەنێ، کار دەکا لەو وەزعی میللەتی کورد. لە گەشە کردنی میللەتی کورد وەک نەتەوەیەکی یەکگرتوو لە کوردستان دا. لەو بابەتەوە شتێکی باش نییە کە زیاتر لە نیو میلیۆن کورد، بە تایبەتی ئەوانەی  کە لە کاری ئەدەبی و کولتووری و شتی وا دا بوون ئاوا ئاوارەی دەرەوەی ووڵات بوون و بڕاونەتەوە، لەڕیشە هەڵقەندراون . بەڵام لە لایەکی دیکەوە ئەوانەی کە کەوتوونەتە دەرەوەی ووڵات دەتوانن دەورێکی زۆر باشیان هەبێ بۆ  پێشکەوتنی زمانی کوردی، ئەدەبی کوردی. دەکرێ ئێمە زمانی کوردی زۆر دەوڵەمەند کەین. کورد ئێستا پێوەندیڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ زۆر زمانی دنیایە، زمانە پێشکەوتووەکانی دنیایە. کورد لە تەواوی ئوڕووپایە بڵاو بوون، دەتوانن ئەدەبییاتی ئەو زمانانە وەرگێڕنە سەرزمانی کوردی. دەتوانن کتێبی عیلمی وەرگێڕنە سەر زمانی کوردی. دەتوانن دائیرەتولمەعاریف دانێن، ئینساکلۆپێدیا دانێن ، فەرهەنگییەکجار باش دابنێن. دەتوانن لە باری دروست کردنی تێرمینۆلۆژی عیلمی حەولێکییەکجار زۆر بدەن.
دیارە لە دەرەوەی ووڵات ئەوانە خۆی لە خۆیدا دەورێکی وا ناگێڕن، بەڵام ئەگەر بێتوو ئازادی هەبێ لە کوردستانا تەواوی ئەو حەول و تێکۆشانانە لە دەرەوەی ووڵات لە کوردستانا کار دەکا و دەوری خۆی دەبێ. کتێنێک لێرە بڵاو بووبێتەوە، ئێستا سەنعەتی چاپ ئیمکانی وەی دەدا زۆر زوو لە ماوەی دوو سەعاتان دا لە کوردستانی عێڕاق،یا لە تورکیا، لە ئێران  بە دەزگای چاپی ئێستا فەوری چاپ بکرێ. ئەو ئیمکاناتە ئێستا هەیە لەڕابردوو دا ئیمکاناتی وا نەبوو.

چەپڵەی بەشداران ....  [دیارە نەوارەکە لێرە بڕێک پساوە]


حەسەن قازی بەڕێوەبەری سێمینار: هەواڵێک بە ناوی کاک ئەحمەد کە نووسەرە و لە سوێد دەژی چەند پرسیاری کردووە، کە دیارە بەشێک لەو پرسیارانە بە دیتنی من لە سەر ئەساسی سوئی تەفاهوم ، سووئی تەفاهوومیانی لەهەڤوو دوو تێنەگەهیشتن داندراوە. نەک لە بەر ئەوەی ئەو لەهجەیەی کە مامۆستا قسەی پێ کرد کاک ئەحمەد تێی نەگەیشتبێ بەڵکووڕەنگە ئەوە بێ کە مامۆستا هێندێک بە خێرایی و بەلەز دەنگ دەکر [ قسەی دەکرد]، مومکینە ئەو تەوزیح و مولاحەزاتی کە مامۆستا بەحس کر بوو کاک ئەحمەد وان نەگرتبوو بۆیە بەو شێوەیە پرسیاری کردووە. پرسیارییەکەم ئەوەیکە: 

ئامادە بووییەک: ببوورە دەکرێ پرسیارەکانمان بە نووسین بکەین؟

حەسەن قازی: نەخێر بە گوتنیش دەبێ. مامۆستا ئەوە بە لەهجەی خوارێ دەێلێم: کە ئەتۆ گوتت کە چل دەوڵەتی پچووک و گەورە هەبوون و پرسیار ئەوەیە بە پێی بۆچوونی ئێوە، بە پێی دیتنی ئێوە  مەبەست لە دەوڵەت چییە؟
دوایە لە باری  دابەشکردنی لەهجە سەرەکییەکانی کوردی باسی کرمانجی و دملی و سۆرانیتان کرد، ژمارەی ئاخێوەران بەو لەهجانە. بۆ ئێوە مەسەلەی چەند و چۆنی گرینگەیا ئەوەیکە لەڕاستیدا ناوەرۆکی ئەو لەهجانە؟ دوایە لە سەر دابەشکردنی کوردستانیش دەڵێ ئێوە گوتتان کە کوردستان چوار بەشە دوایە ئەو بەشەی کە کەوتووەتە بەر ووڵاتەکانی سۆڤییەتیڕابردوو گوتتان پێنج بەش. کێهەیانە، چوارەیا پێنج؟ و لە ئاخریش دا دەڵێ کە دابەش کردنی وەک کوردستانی ئێران، کوردستانی عێڕاق، کوردستانی سووریا، کوردستانی تورکیا، کوردستانی دەرەوەی ووڵات. ئەوسیفەتانە مەسەلەکە ئاڵۆز دەکا، چونکە بە دیتنی وی کوردستان هەریەک کوردستان ە. جا پێشنیاری من ئەوەیە بەشێک لەوانە ئێوە لە قسەکانی خۆتان دا باستان کرد، بەڵام ئەوەی کە سوێدی پێی دەڵێن ' فۆرتیدلیگاندێ ' یانڕوونتر بکرێتەوە تکایە بە کورتی دیتنی خۆت لە سەر ئەو شتانە بلێ. فەرموو

حەسەنپوور: ئەمن لەوەی ئاخری دەست پێ دەکەم. دیارە کوردستان یەک ووڵاتە و یەک پارچەیە بەڵامڕاستییەکەی ئەوەیە کە دابەش کراوە. ئێمە کە باسی زمانی کوردی دەکەین ناتوانین هەر وا بڵێین کوردستان، کوردستان. پێویستە بڵێین کوردستانی تورکیا چونکە کوردستانی تورکیا ئێستا خۆی لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتێک دایە کە زمانی کوردی  قەدەغە کرد بوو هەتا ساڵێک لەوەی پێش. لە بەر وەی ناکرێ ئێمە باسی کوردستان بکەین بەڵام ئەو جوورە شتانەی لێ زیاد نەکەین. تورکیا،یا عێڕاق . پێویستە ئەوەی کارە بکەین. ئەگەر نەیکەین هیچمان بۆ ناگوترێ. ناتوانین باسەکە بکەین.

حەسەن قازی : [ڕووەو حەسەنپوور زەحمەت نەبێ ئەو گوڵدانە لێرە لابە بۆ ئەوەی پێشی دووربینەکە نەگرێ]. زۆر سپاس. پرسیاری دووەم لە سەر دەوڵەتەکان بوو. مەبەست لە میرنشینەکانی کوردی بوو، گوتتان لەڕابردوو دا کە نزیک چل دەوڵەت بوون

حەسەنپوور: مەبەست لە دەوڵەت ئەوەیە، من باسی نزیکەی چل دەوڵەتی پچووک و گەورەم کرد. با بڵێم باسی دەوڵەتی بدلیس . ئەمارەتی بدلیس خۆی دەوڵەتێک بوو ، دەستگای ئیداری خۆی هەبوو، حکومەتی ئەکرد، وەزیری بوو، وەزیری دەستیڕاست و چەپ و موشاویر و لێزان و سوپای خۆی هەبوو، دەستگای سیڤیلی هەبوو، وەک ئێستا دەوڵەتی سوێد ئیدارەی هەیە. دەوڵەتی بدلیسیش خۆی ئیدارەی هەبوو، ئیدارەی دەوڵەتی هەبوو. دەم و دەستگای هەبوو. ئەگەر دەوڵەتی سوێد سپای هەیە، دەوڵەتی بدلیسیان دەوڵەتی بابانیش سپای خۆی هەبوو. شێعری شێخڕەزای: ' وەبیرم دێ سولەیمانی کە دارولموڵکی بابان بوو '. ئەوەی ئەگەر بخوێننەوە دەزانن مەنزوور لە دەوڵەت چییە. شێخڕەزا زۆر باسی وەی دەکا کە چۆن دەوڵەتی بابان خۆی دەوڵەتێک بوو وەک دەوڵەتی عوسمانییا دەوڵەتی ئێران. سنووری خۆی هەبوو. مەنزوور لە دەوڵەت، ئەو هێزەیە، ئەو هێزە سیاسی – عەسکەری ، ئابوورییەیە کە دەتوانێ  لە خەڵک ماڵیات وەربگرێ. خانی بدلیس،یا پادشای بدلیسیا هەرچی پێی دەڵێی دەسەڵاتی وەی هەبوو لە خەڵک ماڵیات وەربگرێ. دەسەڵاتی وەی بوو قانوون دا بنێ بۆ خەڵک. خەڵکیش دەبوو ئیتاعەتی بکەن. هەر وەک دەوڵەتی سوێد قانوون دادەنێ و خەڵک پێویستە ئیتاعەتی ئەو قانوونە بکەن دەوڵەتی بدلیسیا دەوڵەتی بابانیش هەر ئەو کارەی ئەکرد. خوتبە لە مزگەوتەکاندا. لە دنیای ئیسلام دا خوتبە زۆر موهیمە، دەلیلێکی سەربەخۆیی سیاسییە. ئێستە لە ئێرانا خوتبە ئەگەر بخوێنرێتەوە بە نێویڕەهبەری ئێرانێ ئێمام خومەینی بوو، ئێستا بە نێوی خامنەیی دەخوێندرێتەوە. پێم وایە وایە، دەبێ وابێ بە قانوونی ئیسلام. لە ئەمارەتەکانا خوتبەیڕۆژی جومعە بە نێوی خانی کورد دەخوێندراوە نە بە نێوی سوڵتانی عوسمانییا پاشای ئێرانێ. ئەوانە هەمووی نیشانەی دەوڵەت بوونە. یانی هێزێکی سیاسی، ئیداری ، عەسکەری ، ئابووری کە دەتوانێ قانوون دابنێ و خەڵک پێویستە ئیتاعەتی قانوونەکە بکەن و ئەتوانێ ماڵیات لە خەڵک وەربگرێ ، سنووری خۆی هەیە، ئاڵای خۆی هەیە، پارەی خۆی هەیە.
مەسەلەی چەندێتی و چۆنیەتی. دیارە لە باسی لەهجەکاندا . ئێمە وەختێکی بمانەوێ بەرنامە بۆ زمانی کوردی دانێین، هەر ئەوەی باسم کرد. تێرمێک هەیە بە ناوی  language planning  یانی بەرنامە دانان بۆ زمان ، هەر وەک دەوڵەتان بەرنامە دا دەنێن بۆ ئیقتیساد ، زمان و کولتووریش بەرنامەی هەیە. لە عیلمی بەرنامە دانان دا ئەگەر ئێمە بێین ئاوا چاوی لێ بکەین، نەک هەستی مە [ ئێمە ]  چۆنە، عاتیفەی مە چۆنە، ئیحساسی مە چۆنە ؟ واقعییەت ئەوەیە لەهجە کوردییەکان بەرابەر نین. کرمانجییەکان زۆرترن لە سۆرانی، سۆرانییەکان  زۆرترن لە دمڵییەکان ئەوانیش زۆرترن  لە هەورامی. ئەوەڕاستییەکە لە بەرنامە دانانی زمان دا تەئسیری هەیە، هەر وەک باسم کرد ئەگەر کوردستان ئێستا سەربەخۆ بێ، تەواوی کوردستان ، ئازادییەکی تەواو بێ لە کوردستان دا، ناوچەکان خۆیان ئۆتۆنۆمییان هەبێ کرمانجییەکان ئیمکانی زۆرتیان هەیە بۆ وەی کە بەرنامەی تلێڤیزیۆنی دروست کەن بە لەهجەی خۆیان. عیدەی وان زۆرترە، ماڵییاتێکی کە لە ناوچەی کرمانجی کۆ دەکرێتەوە زیاترە لەو ماڵییاتەی کە لە هەورامان کۆ دەبێتەوە. هەورامان  هەر هیچی نییە، شاخ و داخێکی ڕەقە. لەبەر وەی ئەوە تەئسیری هەیە، مەگەر ئەوەی دەوڵەتەکە ببەوێ لە داهاتی خۆی ، لە بەرنامە دانانی  کولتووری و زمانی دا ئەو جیاوازییە، ئەو جیاوازییەی لەبەر چاو نەبێ. هەورامان هەر ئەوەندەی ئیمکان هەبێ کە دمڵی. مەنتەقەی دەرسیم هەیە. لەبەر وەی چەندێتی زۆر موهیمە. لێرە دا ئیدی ئێمە باسی گرامێر ناکەین کە ئایا گرامێری دمڵی باشترەیا گڕامێری کرمانجی. کەس ناتوانێ بڵێ ئەم لەوە باشترە. هەموو لەهجەکان گڕامێری خۆیان هەیە و باسی چۆنێتی ئاوا ناکرێ. بەڵام، لەڕووی چۆنێتیشڕا دیارە دمڵی نابەرابەرە دەگەڵ ، لە بەرانبەر لەهجەکانی دی دا. کرمانجی و هەورامی ئەدەبییاتێکی کۆنتریان هەیە . دمڵی شتێکی وای پێ نەنووسراوە. چارەمان نییە کە باسی زمانی کوردی دەکەین، باسی لەهەجەکان دەکەین، لە باری چەندێتیڕا پێکەوە جیاوازییان هەیە.

حەسەن قازی: پرسیاری ئاخر ئەوە بوو کە بەداخەوە ئەمن لەبیرم چوو بیخوێنمەوە. دەڵێ: ئێوە باستان کرد کە لە دنیا دا نزیکەی ٦٦٠٠ زمان هەیە. مەبەستتان ئەوەیە ئەوانە هەبوونیا ئێستا هەن؟

حەسەنپوور: نا، ئێستا هەن. ئەوە ئامارێکە ساڵی ١٩٨٦ عالمێکی کانادایی نێوی لوێ کلارک ە ، لە کتێبك دا بە ناوی 'زمان و کۆمەڵ'، لەوێدا لێکۆڵینەوەیەکییەکجار دوور و درێژی هەیە  سەبارەت بە  زمانەکانی دنیایە. فەسڵێکیشی باسی زمانی کوردییە. لەوێدا خشتەیەکی هەیە کە باسی سەد زمانی هەرە گەورەی دنیا دەکا کە کوردی زمانی چلومە لە نێو ئەو زمانانە دا وەک پەشتوو. کوردی چوارەمین زمانە. کوردی و پەشتوو چوارەمین زمانیڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن  لە باری کەمێتییەوە. لە باری نفووس دا. زمانی ئەوەڵ عەڕەبییە لە حەموان زیاترە، زمانی دووەم ترکییە، زمانی سێیوم فارسییە، زمانی چوارەم پەشتوو و کوردین کە تا ڕادەیەکی نفووسیانیەکە.

حەسەن قازی:  پرسیارێ برادەرێکی دیکە کە لە زانستگەی سەلاحەدین  لە هەوڵیر ، لە کوردستانی خواروو مامۆستا بووە و لەو دواییانە دا تەشریفی هاتووە بۆ سوێد پرسیارەکەی ئاوایە: جاران لە چەند ستاسیۆنیڕادیۆیی لە ئێران بەرنامە هەبوو ، بە جۆرێک کە بۆ هەر شێوە زمانێکی کوردی پڕۆگرامی تایبەتی هەبێ و لەو بەرنامانە بە لەهجە و زاری جۆر بەجۆر پڕۆگرام پێشکێش دەکرا. مرۆڤ ئەو کارە حکوومەتی ئێرانی بە دوژمنکاری دادەنا لە ئاست گەلی کورد. چونکە هەبوونی چەند ئیزاعەیڕادیۆیی و ڕۆژنامە و چاپەمەنی بۆ هەر گۆڤەریان بن لەهجەیەکیا بۆ هەر شێوە قسەکردنێکی زمان لە ئایەندە دا کارێکی زۆر دەکا لە سەریەکنەگرتنیا پێک نەهاتنی  پڕۆگرامێک بۆ زمانی ئەدەبی یەکگرتووی کوردی . ئێستاش ئێوە جەنابتان تەقریبەن ئەو بەرنامەیەتان لا پەسندە. و داوا دەکەن بۆ هەریەک لەو لەهجانە بەڕێوەبەرایەتی لەمەڕ خۆیان هەبێ  و دیارە ئەگەر ئەوە هەر وا بەردەوام ببێ  لە دوا ڕۆژ دا ئەو مەسەلەیە بۆ وەزاڕەت و ئەو جۆرە شوێنانەش ئەوە دێتە گۆڕێ. بەو شێویە ئێمە چیمان بە چی کرد؟ ئەگەر وا بکەین؟

حەسەنپوور: ئەوە پێم وایە ، لەگەڵ ئەو لێکدانەوەیە ئەمن هەم. لێرەش دا، لەو تێزە دا بە دڕێژی باسی وەم کردووە کە دەوڵەتی ئێران سیاسەتێکی وای بوو. دەسپێکردنی بەرنامەیڕادیۆیی لە ئێرانا مەسەلەیەکی تەواو سیاسی بوو. ئەوەڵ جار کە بەرنامەی کوردی لە ئێرانا هەبوو لەڕادیۆی تەورێز، لە حکوومەتی دێمۆکڕاتیکی ئازەربایجانا دەستی پێ کرد. چەند مانگ دوایە، باسی ئێران دەکەم، نەک باسی سۆڤیەت کە لە ساڵانی ١٩٢٠ لە ناوچەی ئۆتۆنۆمی سۆڤیەت دا گۆیا بەرنامەی کوردی هەبووە. دوایە لە ساڵی ١٣٣٩ لە عێڕاقا دەستی پێ کرد. لە ئێران باس دەکەم. لە ئێران ئەوەڵ جار کە بەرنامەی کوردی داندرا، ڕادیۆی حکوومەتی دێمۆکڕاتیکی ئازەربایجان بوو، دوایەش لە کۆماری کوردستان دا دەستی پێکرد. بە دوای ویدا دەوڵەتی شای کە کۆماریڕووخاند، و بەرنامەیڕادیۆیی تێک چوو هەتا ساڵی ١٩٤٩ کە لە دیسامبری ساڵی ١٩٤٩ دا مەلا مستەفای بارزانی لە سەرڕادیۆیەی باکۆیە بە کوردی قسەی کرد و باسی وەزعی کوردستانی کرد و لە کوردی ئێران و تورکیا و عێڕاقی ویست کە لە دژی ئەو دەوڵەتانەی کە زاڵن بە سەر کوردستان دا ڕاپەڕن و خەبات بکەن. هەر ئەو وەختی دەوڵەتی ئەمریکایە،ڤۆیس ئاف ئەمێریکا ، دەنگی ئەمریکا کە ئێستا بەرنامەی کوردی داناوە دەیویست بۆ دژایەتی ئەو بەرنامە کوردییەی سۆڤیەت کە ئەمریکا پێی وابوو سۆڤیەت دەیەوێ کوردستان هەڵ لووشێ،ڤۆیس ئاف ئەمێریکا دەیەویست بەرنامەی کوردی دابنێ بەڵام دوایە پەشیمان بوونەوە چون پێیان وابوو ئەگەر ئەمریکا بەرنامەیەکی وا دابنێ تەئسیر دەکا لە سەر کوردی تورکیا. لە تورکیاش پێیان وا بوو دەوڵەت زاڵە بە سەر کوردستان دا ، جا بۆیە پەشیمان بوونەوە کوتیان ئەوە زەرەری زۆرترە لە قازانج، هاتن لە عێڕاق پڕۆپاگاندایان دەست پێ کرد. سەفاڕەتی ئەمریکا گۆڤارێکی لە بەغدا بڵاو کردەوە " ئاگا و ڕووداوی حەفتەیی" شتێکی ئاوا، دوایە کردیانە  ' پەیام' . لە ئێرانیشا بە دەوڵەتی ئێرانیان ووت کە دوو ئیستگەی چکۆڵەی ڕادیۆیی لە سنە و لە مەهاباد دابنێن. لە مەهاباد  و لە سنە دوو ئیستگای دوو کێلۆواتییان دانا کە هەر بۆ ناوچە بوون . لەو وەختەوە ئیتر بەرنامە بە زمانی کوردی هەبووە، بە دوای ویشدا لە ساڵی ١٩٥٧ ڕادیۆیەی قاهیرە بەرنامێکی  کوردی دانا کە تەواوی ناوچەی شێواند، بەلانی کەمەوە دەوڵەتەکانی ناوچە تورکییە و عێڕاق و ئێران پێیان وابوو ئەوەش پیلانێکی سۆڤیەت و میسر و جەماڵ عەبدولناسر بەیەکەوەیە. ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەی کە بەرنامەیڕادیۆیی لە ئێرانێ بە زمانی کوردی زۆرتر پەرە پێ بدەن . دوایەش کە ساڵی ١٩٥٨ دەوڵەتی مەلیک فەیسەڵیڕووخا . بەرنامەیڕادیۆیی بەغدا زۆر بەرنامەیەکی باش بوو، سرودی ' ئەیڕەقیب ' یان لێ دا وەک ڕادیۆی قاهیرە، دەوڵەتەکانی ناوچە تەواو ترسا بوون، تورکیاو ئێران، ئەوەندەی دی بەرنامەی کوردییان پەرە پێ دا. کە وا بوو هۆیەکەی هۆی سیاسی بوو کە بە کوردی لە ئێران دەستیان کرد بە بەرنامەیڕادیۆیی . بەڵام لەو ساڵانی دوایی ، لە ساڵانی ١٩٧٠ کان بەو لاوە وەک ئەو برادەرە نووسیویە بەڕاستی سیاسەتی وان ئەوە بوو کە بە هەورامی بەرنامەیان دانا،  بە کرمانجی  لە مەشهەدێ بەرنامە بوو. من لێرە ئەو فاکت و داتا و شتی وام لێرە دا نووسیوە سەبارەت بەو ئیستگەیانەی کە کردیانەوە. لە مەشهەدێ بەرنامەی کرمانجی هەبوو بۆ کوردیڕۆژهەڵاتی ئێران . سۆرانی هەبوو، کرمانجی هەبوو  هەم بۆ کوردی ئێران،هەم بۆ کوردی تورکیا و بۆ کوردیی سووریا و بۆ کوردیی کرمانجی زمانی عێڕاق. دوایە ئەمن بەعزە بەڵگەیەکی دیشم هێناوەتەوە کە ئەوە بەڕاستی سیاسەتی دەوڵەت بوو کە کورد ڕاگوێزێ. لەو ساڵانی ئاخر پێش ئەوەی ساڵانی ١٩٧٦ و ١٩٧٧ بەرنامەی دەوڵەتی حەمەڕەزا شای ئەوە بوو کە کوردڕاگوێزێ بۆ دوور لە کوردستان، بیانباتەڕۆژهەڵاتی ئێرانێ. کابرایەک کە بەرپرسی ئەو بەرنامانە بوو لەڕادیۆی ئێرانێ ، بە مەسئوولینی بەشی  کوردیڕادیۆیەی ئێرانیان  کوتبوو کە ئێمە بەرنامێکی وامان هەیە، کورد میللەت نییە، کوردی زمان نییە، کوردی چەند لەهجەیەکە پێکەوە پێوەندییەکی وایان نییە ئێمە مەخسووسەن ئەو  بەرنامەمان داناوە بەو لەهجانە کە کەس فکری وەی نەکاتەوە کە کوردی زمانە. بەرنامێکیان دانابوو ' سرزمین پهناور ایران' قەرار بوو ئەو بەرنامەیە خەڵک ئامادە بکا لە باری فکرییەوە بۆ ئەو ڕاگوێستنەوەیەی میللەتی کورد لە کوردستان بۆ ناوچەکانی تری ئێران. یانی ئەو لێکدانەوەی ئێوە دروستە  کە دەوڵەتی ئێران سیاسەتەکەی ئەوە بوو کە بەو بەرنامەیڕادیۆییە بڵێ کە کوردی زمان نییە و کورد میللەتێکییەکگرتوو نین. بەڵام ئەوە ئەگەر دەوڵەتێکی سەربەخۆی کورد بێ و ئیجازە بدا بە لەهجە کوردییەکان وەک دمڵی و هەورامی،ڕادیۆ تلێڤیزیۆنی خۆیان بێ ئیتر خۆ ئەوە بەرنامەی دەوڵەتی حەمەڕەزا شا نییە. ئەوە بەرنامێکی دەوڵەتێکی کوردییە کە ئازادی دەدا بە میللەت، دەوڵەتێکە کە تەئمینی ئازادی دەکا و مەبەستی ئەو دەوڵەتەییا سیاسەتی ئەو دەوڵەتەی ئەوە نییە کە کوردستان لەتوکوت بکا. بەرنامەکەی فەرقی هەیە، سیاسەتەکەی فەرقی هەیە.

حەسەن قازی: پرسیاری سێهەم لە سەر زانستی دەنگسازییا فۆنێتیکە. هەڤاڵێک نووسیویە لە کوردستانی باکوور دا لە سەر دەنگی / i/  و  /   I/  موناقەشە هەیە. بە دیتنی ئێوە ئایا ئێمە بۆ دەنگی / I /  ، i  بەکار بێنین چ مەسەلەیەک دێتە گۆڕێ ؟ و فایدە و نزیکی پیتی کوردیبە ئەلفووبێی زمانی دیکە  بە بۆچوونی ئێوە چۆنە؟
تێ گەیشتنیان جارێکی دیکە بۆ خۆمی تەرجومە کەمەوە؟

پێکەنینی حەسەنپوور و بەشداران

ڕەمزی کەریم : کاک حەسەن ئەمن دەمەویست شتێکڕاست کەمەوە

حەسەن قازی: بەڵێ فەرموو مامۆستا

ڕەمزی کەریم : ئەو هەڤاڵە لێرەیە بۆ خۆی دەتوانێ زیاترڕوونی کاتەوە بەڵام لە سەر ( I)  و ( i ) موناقەشە زۆرە. لە سەر شێوەی نووسین، شکلی وان موناقەشە هەیە نەک لە سەر دەنگەکان.

حەسەنپوور: ئەوەندەی من ئاگام لێ بێ دەنگی / i  /  بۆ وێنە ئێمە لە سۆرانی دا دەتوانین بڵێین kerwêşk  یان kerwêşik لە سۆرانی دا ئەوە مەسەلەیەک نییە. بە خەتی عەڕەبی ئێمە عەلامەتێکمان نییە، حەڕفێکمان نییە کە  ئەوەی پێ بنووسین /i / لە خەتی عەڕەبی دا نانووسرێ،بەڵام دەکرێ عەلامەتی بۆ دابندرێ مەسەلەیەک نییە.
لە زمانی تورکی دا، لەڕێنووس و ئەلفووبێ تورکی دا دیارە / i/ بە بێ نوختە دەنووسن و ئی / i / کڵاوێکی بۆ دادەنێن. ئەوەشڕێیەکی زۆر باشە ، یەکیان ئەوحەرفە  [ بە دەست نیشانی دەدا ] بە بێ نوختەیەکیان بە کڵاو. ڕێگایەکی زۆر دروستە بۆ ئەوەی ئەو دوو دەنگە  بە دوو حەڕفی جیاواز پێشان بدرێن. هیچ ئیرادێکی لە سەر نییە.  لە کوردیش دا دەکرێ ئەو کارە بکەین. من نازانم چ موشکیلەیەک لێرە دا هەیە، تەنێ لە خەتی عەڕەبی دا ئەوە نییە.

حەسەن قازی: فەرموو کاک مەحموود لەوەندی

مەحموود لەوەندی: مامۆستا مەسەلە ئاوایە. لە کوردستانی تورکیا  هێندێک کوردن هەن دەنگی / i / بە بێ نوختە دەنووسن و لە سەرحەرفی ئی /  i/ نوختەیەک دا دەنێن. هەر وەکوو تورکی. پرسیاری ئەو هەواڵە ئەوەیە ئەوانە کامەیان باشە بۆ کوردی؟

حەسەنپوور: هیچ فەرقی نییە. ئەمن پێم وایە ئەگەر نزیکتر بێ ، هەر ئەو شێوەی تورکی دەکاری دێنێ، ئێمەش ئەوە دەکار بێنین باشترە، بۆ ئەوەی کەسێکیش کە تورکی فێر دەبێ زۆر تێکەڵ نەبێ. چون ئەو دەنگانە لە تورکی و کوردی دا زۆر لەیەکتر نزیکن. ئەگەر نزیکیش نەبا دەکرا ئەو کارە بکەین. دەزانی چۆنە  لە زمان دا قسە کردن ئەسڵە، سەرەتایی و گرینگە. نووسین شتێکی فەرعە، شتێکی سانەوییە، شتێکی بەو ئەندازە موهیم نییە. هەر دەنگێکی زمانی کوردی دەکرێ بە هەر حەڕفێکی کە خۆمان دەمانەوێ بنووسین . تەئسیرێک ناکا لە دەنگەکە ئەوە دەنگە کە دەبێحەڕفی بۆ دا بنێی نەک حەڕف دەنگی بۆ دابنێی. ئەوە شتێکە کە لە عیلمی زمانناسی دا زۆر  ڕوون بووەتەوە کە دەنگ ئەسڵە، حەڕف فەرعە. دەنگ گرینگە، حەڕف موهیم نییە. لە بەر ئەوە ئێمە نابێ بڵێین ئەو حەڕفە نوێنەرێ چ دەنگێکییە دەبێ بڵێین ئەو دەنگە بە چ حەڕفێک دەبێ بنووسرێ جا ئیتر هەریەک لەوانە [ لە سەر لەپی دەستی نیشانی دەدا] چ بە بێ نوختە، لە زمانی تورکی دا حەلەکەی ئەوەیە /  /i نوختەی نییە / i / نوختەی هەیە، بەڵام لە نووسینی کوردی بە لاتین دا وا بووە کەیەکێکمان بە نوختە نووسیوە و یەکێک بە کڵاو. بەڕاستی گرینگ نییەیەکێکیان هەڵدەبژێرین، ئەوە تەئسیر لە زمان ناکا.

حەسەن قازی: کاک محەمەد حاجی پرسیارێکی دوور و درێژی ئاوا فۆرموولە کردووە: مەسەلەی دوو لەهجەی سەرەکی کوردی، کورمانجی و سۆرانی دەبینین. ئەمڕۆ ئەوە ئاستەنگییەکی مەزنە لە نێوان کورمانج و سۆران دا. ئەویش مەسەلەی شێوەی نووسینە نەک دیالێکت. ئەگەر  کورمانجێک  لە جیاتی سەد جار بنووسێ ئێف ، ئەوەی کە ئێوە نیشانتان دا، بۆ ئەوەی فێری نووسینی خەتی عەڕەبی ببێ، ئایا باشتر نییە هەموو فێری خەتی لاتینی بن، ئەوە هەم کامیونیکەیشن ئاسانتر دەکا و هەم مەسەلەی عەلامەت و ڤۆکاڵ و نوختە حەل دەبێ. کورتەی قسەکەی ئەوەیە کە بە خەتی لاتینیهەموو دەنگەکان دەکرێ دەرببڕدرێن و بنووسرێن. هەر وەک خۆتان باستان کرد کۆمەڵێک زمانناس و کوردناسی ئینگلیسی وەکوو سیسلجان ئێدمۆندس لە ساڵانی ١٩١٥ هەتا ١٩٣٢ نووسیویانە ئەگەر کوردی بە تیپی لاتینی بنووسرێ زۆر ئاسانتر دەبێ هەم بۆ کورد و هەم بۆ خەڵکانێک کە بیانەوێ فێری زمانی کوردی بن. جگە لەوە ئێستا زۆرزمانی پێشکەوتوو وەکوو ئەڵمانی و سوێدی هەن کە گفتوگۆی ئەوە دەکەن کە بتوانن تیپ لەگەڵ پێشکەوتنی ئەمڕۆی تێکنۆلۆژی کامپیوتێری بگونجێنن. دەیەوێ بزانێ کە بۆچوونی ئێوە لەو بارەیەوە چییە؟ لەمەڕ بەکار هێنانی خەتی لاتینییان ئارامی؟

حەسەنپوور: دیارەیەکگرتنی دیالێکتەکانیا لەهجەکان بەیەکبوونی خەت و ڕێنووس چارەسەر ناکرێ چون جیاوازی لەهجەکان  لە باری فۆنێتیک دایە، لە دەنگ دا بڕێک فەرقیان هەیە، لە سەرفیا مۆرفۆلۆژییا شکڵ و ساخت و ستروکتووری ووشەش دا پێکەوە جیاوازییان هەیە. بەڵام ئەگەرڕێنووس و خەت و ئەلفووبێیەک جوور بێ ئیمکانی ئەوەی دەدا کە دیالێکتەکان – ئەوانەی کە دەخوێننەوە ئەڵبەتە - ، نەک ئەوانەی  کە قسەی پێ دەکەن. ئەوانەی کە نەخوێندەوارن باشتر بتوانن کۆمینیکاسیۆنیان بێ . بۆ وێنە ئەلئان کوردی تورکیا چون خەتی ، ئەلفووبێی عەڕەبی کوردی نازانن ناتوانن ئەو شتەی کە لە ' بەربانگ '  دا چاپ دەبێ ، بەربانگ لایەکی کرمانجییە لایەکی سۆرانییە. چونکە خەتەکەییەک نییە، دو خەتە بەڵام، دیارە دوو خەتە و دوو لەهجەیە ، کوردی تورکییەی چون خەتە سۆرانییەکەی نازانن ناتوانن بیخوێننەوە، خەتە عەرەبی کوردییەکەی کە سۆرانی پێ نووسراوە. ئەگەر بێتوو ئەو خەتەیەک بگرێ ئەو دەمی کوردی تورکییەی دەتوانن شتە سۆرانییەکان بخوێننەوە. ئێستا چون خەتەکەیەک نییە ناتوانن بیخوێننەوە. کە وابوو ئەوە هەنگاوێکە بۆ وەی ئەو لەهجانە لە دنیای نووسین دا یەک بگرن یا لێک نزیک ببنەوە.
 لە بابەت ئەوەیەوە کە خەتی لاتین باشترەیا خەتی عەڕەبی کوردی. ڕاستییەکەی لە باری زمانناسییەوە ئەگەر لەیەک زمانناس پرسن ؛ کەسێکی بەرنامە بۆ زمان دادەنێ تەفاوەتێکی وایان نییە ، هەر تک خەت باشن . خەتی عەڕەبی کوردیش بە کامپیوتر دەکرێ ، هەرچی دەتەوێ دەتوانی پێی بکەی. هیچ کارێک نییە کە داتا، کامپیوتر  بە خەتی لاتین بیکا، نەتوانێ بە خەتی عەڕەبی بیکا. هیچ فەرقی نییە. تەنانەت بۆ خەتی چینی و ژاپۆنیش کامپیوتر ئێستا کار ئەکا. خەتی چینی و ژاپۆنی ئیدی زۆر سەیرە ؛ شکڵە خۆ حەڕف نییە خەتی چینی، شکڵە وەک عەکسە، وەک عەکسی پیاو و ژن، دەرک ، دیوار. بۆ وەشیان تەنانەت بەرنامەی کامپیوتر داناوە. خەتی عەڕەبیش وەک خەتی لاتین ئەویش خەتێکی ئەلفبایییە، خەتی وێنەیییا تەسویری نییە. لە بەر وەی بەڕاستی تەئسیرێکی نییە. مەتڵەبێکی دیش ئەوەیە کە کام خەت، ئەوەیە ئەو شتانەی کە ئێدمۆندز و ئەوانیتر کوتوویانە هەر لە کۆنەوەیا خۆشمان کوتوومانە، لە دنیای عەڕەب دا لە ئاخری قەڕنی ١٩ تا ئێستا حەڕەکەتێک بووە بۆ ئەوەی خەتی عەڕەبی بگٶڕن بۆ زمانی عەڕەبی. لە ناو عەڕەبیشا زۆر ناسیۆنالیستی عەڕەب هەبوون کە دەیانەویست خەتی عەڕەبی بکەنە خەتی لاتین  بۆ زمانی عەڕەبی. بەڵام تەئسیرێکی نییە. ئێستا بەشێک لە زانستی پسیکۆلۆژییا دەروون ناسی باسی خوێندنەوە دەکاpsychology of readingیانی دەروونناسی خوێندنەوە. ئێستا ئەوە دەرکەوتووە کە ئێمە وختێک شتێک بە زمانی عەڕەبییا بە زمانی فارسی  دەخوێنینەوەیا بە ئینگلیسی ووشەکە تەجزییە ناکەین بە سەر حەڕف دا بۆ وێنە با لە سەر کاغەز ئەو ووشەیە بنووسم [ لە سەر کاغەز دەینووسێ ]، حسن ئاوا بە عەڕەبی  [هەڵدەستێ نیشانی دەدا] حەیەکەیەک دەنگە ، ئەیەکەشیەک دەنگە کە نانووسرێ لێرە حەرەکەتێکی بۆ دادەنێن ؛ فەتحەیەک. سێش کە لێرەیەک دەنگە . ئەیەکەی  دیکەش نانووسرێ لە عەڕەبییا فارسی دا ئەگەر بیانەوێ بینووسن عەلامەتێکی بۆ دادەنێن ؛ئیعرابێکیا  فەتحەیەک، نوونەکەش کە دەنووسرێ. ئێمە وەختێکی ' حسن '  دەخوێنینەوە فەرقی هەیە لەگەڵ  ' حسین ' بۆ وێنە ، ئۆیەک هەیە لێرە [ بە میداد لە سەر کاغەز ووشەی حسین  کە نووسیویە نیشانی دەدا ] ، سێ هەیە ، ئێ ش هەیە کە لێرە بەیێی دەنووسن ، دوو خاڵی هەیە لە ژێر دا و نوونەکە. وەختێکی ئێمە حسن و حسین  دەخوێنینەوە خۆ نایەین بڵێین حێ وەک فەقێ و مەلایان دەیانکوت: حێ زەنە حێ ، سین [ پێکەنینی خۆی و ئامادەبووانی کۆڕ] . خۆ ئەو کارانە ناکەین . ووشە تەجزیە ناکەین بۆ حەڕف. شکڵەکەی چاو لێ دەکەین، حێ سەر حا ، زەنە سین خۆ ئەوانە ناڵێین. [ پێ دەکەنێ ] شکڵەکەی چاو لێ دەکەین. شکڵی حسن لەگەڵ شکڵی حوسێن فەرقی هەیە. هەر ئاوا زۆر زوو چاوێکی پێدا دەخشێنیندەزانین ئەوە حسنە ئەویدی حسێنە. کە وا بوو تەنانەت ئەو حەولەی کە کورد داویەتی کە ئێعڕاب بە حرووف گەرچی ئەوە تازە کردوومانە و هیچی لەگەڵ ناکرێ، بەڵام ئەگەر نەشمان کردبا هیچ نە دەقەوما. فارسی ئێستا دەیخوێننەوە ئیدی. یەک شت هەیە ئەو خەتە فۆنێتیکەی کە کوردی دایناوە منداڵ زۆر زوو فێری دەبێ زۆر هاسانترە لە خەتی ئینگلیسییا خەتی عەڕەبییا  خەتی فارسی. منداڵ زۆر زوو فێری دەبێ. بەڵام تەنانەت لە فارسی و عەڕەبیش دا ئێستا شێوەی دەرس کوتنەوەی زۆر پێشکەوتوو هەیە. لە ئێرانێ ئێمە خۆمان دەزانین مێتۆدی ' باغچەبان ' یان دروست کردووە، مێتۆدی تازەی تر، منداڵ بەڕاستی بە ساڵێکی فێر دەبێ خوێندنەوەی. من ناڵێم تەواو زاڵ دەبێ بە سەر ئیملای فارسی دا و نووسینی فارسی بەڵام  بە ماوەییەک دوو ساڵ خوێندنەوەی فارسی فێر دەبێ. لە کوردی دا زۆر زووتر فێری دەبێ منداڵ دەتوانێ بە دوو سێ مانگان فێری خوێندنەوەی کوردی بێ ئەگەر زمانی خۆی کوردی بێ. بەڵام کە گەورە دەبێ ئینسان،ڕا دێ بە خوێندنەوە ، لە کوردیش دا کە ئێمە دەیخوێنینەوە خۆ نایەین کەلیمەیەک تەجزییە بکەین بە حەڕف. شکڵەکەی چاو لێ دەکەین  و زوو دەیخوێنینەوە. جا بۆیە دەڵێم  ئێمە پێم وایە کە ئەگەر لە چوارچێوەی زانستی زمانناسین دا مەسەلەکەی لێک بدەینەوە دەبێ بەڕاستی خۆمان زۆر خەریکی وەی نەکەین  کە ئەو خەتە عەڕەبییە بەکار نایە. یا خەتی عەڕەبی باشتر نییە لە لاتینی. هەر تک خەت  ئیمکاناتیان تا ڕادەیەکی وەک یەک وایە.

حەسەن قازی: پرسیاری دیکە هەبوو؟ فەرموو قوربان



نەناسراو [ بە شەخسە نای ناسم و ناوی نازانم ]: لە سەر شێوەکانی زمانی کوردی ئەمین زەکی بەگ ... [شکڵی هەیە و دەنگی قەید نەکراوە]

حەسەنپوور: دەزانی چۆنە ئەو مەسەلەیە ئاوایە  لەڕاستیدا ئێمە بمانەوێ نەمانەوێ کۆمەڵە لەهجەیەک هەن،  لەهجەی  ئەماڕەتی سۆران، لەهجەی ئەماڕەتی بابان، ئەماڕەتی ئەردەڵان و موکریان. ئەو لەهجەی  کە لەو چوار ئەمارەتە پێشوو قسەیان پێ دەکرد، لەهجەیەکە کە دەبێ نێوی هەبێ. بە بێ ناو ناتوانین ئێمە باسی زمانی کوردی بکەین. دەبێ بۆ ئەو لەهجانە ناو دابنێین. جا بەعزە کەسێک هاتوون نێوی سۆرانیان داناوە بۆ هەر چوار بن لەهجە. مامۆستا زەبیحی بە وانەی دەگوت بن لەهجە. بۆ ئەو چوار دانە کەیەک کۆمەڵە لەهجەن  هاتوون ناوی ناوچەی سۆرانیا لەهجەی سۆرانیان داناوە بۆ ئەو چوار دانانە. هیچ قەیدێ ناکا. بە بیروڕای من غەڵەت نییە، وەختێکی ئەوە قبووڵ کرا کە بن لەهجەیەک هەیە کە خۆی دەکرێ پێی بڵێی بن لەهجەی سۆرانی،یانی ئەو لەهجەی کە لە ئیماڕەتی پێشووی سۆران قسەی پێ دەکرێ [ دەکرا] ئەوە ئێمە بە بن لەهجە دادەنێین، بەڵام هەر ئەو نێوە دادەنێین بۆ هەر چوار لەهجە . من هیچ تەعەسوبم نییە لە جیاتی ئەوەی بڵێن لەهجەی بڵێم چی ، ئیکس، وای زێد بۆ نموونە؛ ئەلف و بێ و ساڵ، بڵێ لەهجەی ئەبداڵ فەرق ناکا. نێوێکی دەوێ جا ئەوە ئیتر دەبێ ، ئەگەر ئاکادێمێکی زمان هەبا دەیکوتکەلیمەی سۆرانی دروست نییە ، کەلیمەیەکی دی دابنێین. موهیم نییە، واقعییەت ئەوەیە ئەو چوار بن لەهجانە خسووسیاتێکیان هەیە و یەک نێویان لازمە. چ پێی بڵێی سۆرانی ، چ پێی بڵێی موکریانی ، چ پێی بڵێی دار و بەرد فەرق ناکا، واقعییەتەکەی ئەوەیە هەن و یەک ناویان دەوێ. دوایە لە تەواوی زمانەکانی دنیایەش شتی وا یەکجار زۆرە. ئەمن دەتوانم  هەزار نموونەو [نموونەتان] بۆ بێنمەوە لە ئینگلیسی دا کەلیمەیەکی ئاوا ، ووشەیەکی ئاوایان لە کار هێناوە  تەعمیمیان داوە بۆ شتێکی دی غەیرەز خۆی. شتێکە لە زمان دا دەکرێ من پێم وایە ئەوە مەسەلەیەکی گرینگ نییە. 

حەسەن قازی: ئیجازە بدە ، پرسیاری دیکە هەبوو؟ دوایە جەنابت.  فەرموو کاک عومەر.


عومەر شێخمووس : من دەر بارەی ئەو موناقەشەیەی دوایی هیچ ناڵێم بەڵام  پرسیارێکی فۆنیتیکم هەیە. دەنگێک هەیە لە کوردی دا کە نە سۆرانی ، نە کرمانجی توانیویانە چارەیەکی بۆ دابنێن بەڕەئی من. ئەویش دەنگێکە لە بەینی /کاف /  و  / گاف /  وەکوو ' کارەک ' و  ' کەر ' . بە سۆرانی کە دەڵێن  ' فڵانکەس کەڕە ' لە ژێڕ ( ڕا) یەکە شتێک دادەنێن  و بەوە مەعلووم دەبێ ئەوە ' کەڕ ' ە ، نەک ' گەڕ' ەیان ' کەر ' ە بەڵام  لە کورمانجی دا هەمووی دەبێ بە ' کەر '

حەسەنپوور: [ چەند دەقیقە شکڵ هەیە و دەنگ نییە .... ] ئەگەر کرمانجی لە بەر چاومان بێ موشکیلەیەکی نییە. موشکیلەکە وەختێک پەیدا دەبێ کەیەک نەفەر کرمانجی زمان بییەوێ سۆرانی بخوێنێتەوەیا گوێی لێ بێ لەوێدا بڕێک تووشی کێشە دەبێ. چارەی وەشڕاستییەکەی چارەیەکی نییە ئەوە دەبێ  بزانین لە داهاتوو دا چۆن ئەو دوو شێوە لەیەک نزیک دەبنەوەیا لەیەک دوور دەبنەوە. هەر لە بابەت ئەوە دا لە بەعزە شێوەیەکی کرمانجی دا دوو جوور /ک/ هەیەیا /ر/ ش نەوعێکی تر تەفاوەتی هەیە . بۆ وێنە لە لەهجەی کرمانجی سۆڤیەت ئەگەر دیقەتتان کرد بێ بۆ  ' کەی ئەسپیرەیتد [ پفدراو] عەلامەتێک دادەنێن، ئیعڕابێک دا دەنێن ئەوەش هۆی ئەوەیە کە چەند شێوەی بن لەهجەی کرمانجی مان هەیە کە لە باری فۆنێتیکەوە  فەرقیان هەیە. ئەوانە ئەو جیاوازییانەیە بەڕاستی دەکرێ بەرنامەی بۆ دابندرێ  کە لە نووسین دا یەک بگرنەوە بەڵام لە دنیای غەیرە نووسین دا کە زۆربەی بە داخەوە گەلی کورد نەخوێندەوارن ئەو نووسین و خوێندنە تەئسیرێکی وا لە سەر وان دانانێ، مەگەر ئەوەی کەڕۆژێک بێ کوردستان یەک بگرێتەوە ، ڕۆژنامە و ڕادیۆیە و تلڤیزیۆن و ئەوانە گشتی تەئسیر بکا. خوێندن تەئسیر بکا کە ئەو جیاوازییە فۆنێتیکیانە لە نووسین دا بە لانی کەم چارەسەر بکەین.

حەسەن قازی: ئەو برادەرانەی کە تا ئێستا پرسیاریان نەکردووە لە پێشدا. جارێ دیارە کەس پرسیاری نییە . فەرموو کاکە.

دیسان ئەو کەسەی کە ناوی نازانم : من موناقەشەم نەکرد گوتم شێوەکانی زمانی کوردی من هیچ تەعەسوبم نییە گوتم  کە باسی زمان دەکەین دەبێ بەڵگەمان هەبێ، بەڵگەی مێژوویی ، عیلمییانی نووسەرانی کورد قسەیان کردووە لە سەری. ئەمن نیازم ئەوەیە .

حەسەنپوور: ڕەنگە ئەمن تێ نەگەیشتبێم. یانی کام شێوە هەیە نا ؟

هەمان کەس: من ئەڵێم ئەوەییانی بە گوێرەی کتێبی مامۆستا محەمەد ئەمین زەکی بەگ ئەو ئەڵێ ئەو دوو شێوە سەرەکییە هەیە، کرمانجی باکووری و کرمانجی باشووری. زازاییەکە هەیە نفووسەکەشی زۆر کەمە وە هەورامیش هەیە. مەسەلەی سۆرانی ، فەرهاد شاکەلیش ئەڵێ سۆرانی زمانی ئەدەبی کوردییە.

حەسەنپوور: من ئەوەندەی لە بیرم بێ مامۆستا ئەمین زەکی . ئەوەڵەن ئەوەی بڵێم دروستە مامۆستا ئەمین زەکی عالمێکی دەرەجەیەکی کورد بوو ، بەڵام ئێستا زانیاری مە [ ئێمە ] سەبارەت بە زمانی کوردییەکجار زۆر پێشکەوتووترە لە زانیاری  لە زەمانی مامۆستا محەمەدئەمین زەکی دا. دوایە مامۆستا محەمەدئەمین زەکی بەگ شەممێکی زمانی زۆر باشی هەبوو . باش تێ دەگەیشت لە باری لەهجەکانا. بەڵام  زەمانی وی ئەگەر تەواوی گڕامێرە کوردییەکانت لێک دابێتەوە غەیرەز ئەوەی کە ئوڕووپاییەکان نووسیویانە ئەوانیش زۆر کۆن بوون و باش نەبوون، پێنج شەش دانە گڕامێر زیاتر نەبووە، ئێستایەکجار زۆر لێکۆڵینەوە کراوە لە سەر لەهجەکانی کورد. زانستی مە[ئێمە] یەکجار زیاترە و ئێستا ئێمە، مەنزوورم هەر خۆم نییە، ئەوانەی کە لە کاری زمانناسینی کوردی دان باشتر تێ دەگەن لە وەزعی لەهجەکانی کوردی. من پێم وایە مامۆستا حەمەدەمین زەکی کە باسی  کرمانجی خواروو یا باشوور یا هەرچی ئەوانەی خواروو دەکا ؛ کرمانجی سەرێ و خوارێ ، مەبەستی وی ئەو چوار بن لەهجانە بوون. لەهجەیەکی کە لە ئەماڕەتی سۆران هەبوو،  بو وێنە ئێستا هەولێر و ڕەواندز و کەرکووک، سولەیمانی و سنە و مەریوان و موکریان ئەوانەیەک کۆمەڵە لەهجەن. مامۆستا ئەمین زەکی زۆر باش ئەوەی دەزانی ، خۆی زۆر باش ئاگادار بوو لەوەی. لێرە پێم وایە ئەو باسەی کە ئێوە دەیکەن مەسەلەی زۆرتر تێرمینۆلۆژییە ، نەک ئەوەی کە ئەو پێی وا بوو ئەو دەستە لەهجەیە نین.

حەسەن قازی: کاک محەمەد فەرموو.

محەمەد حاجی: من یەک پرسیاری کورتم هەیە لە سەرڕاناو، مەسەلەن بۆ کچ و بۆ کوڕ، لە کرمانجی دا و لە سۆرانی فەرق دەکا مەسەلەن دەڵێ ' ئەو ووتییان گوتی ' بۆ کچەکە بێیان کوڕەکە ، هەتا نەڵێی کچەکە گوتییا کوڕەکە ووتی بەلیی نابێتیانی نازانی . بەڵام لە کرمانجی دا ئەوە هەیە. مەسەلەن ' وێ گوت ، یان وی گوت ' ئەوە چۆن حەل دەکەین ؟

حەسەنپوور: ئەڵبەتە ئەوە مەسەلەی نێر و مێیە لە لەهجەکان دا. تەفاوەتێکی سۆرانی و کرمانجی ئەوەیە کە لە سۆرانی دا تا ڕادەیەک ماوە لە لەهجەی موکریانی دا ، ئەسەرێکی ماوە بەڵام زۆر کەمە هیچ نییە. ئەگەر لە سۆرانی دا ئەو تەفاوەتەشت لە بەر چاو نەبێ تەئسیرێکی وای نییە، باشترە ئینسان ئەوە بکا لە سۆرانی دا، لە موکریانی دا بە تایبەت. ئەوە بەڕاستی من خۆم وەڵامێکم نییە بۆ وەی، چونکە ئێستا ئیمکانی وەی کە ئەو دوو لەهجانەیەک بگرنەوە فێعلەن ئیمکانی نییە. یەکێک لە کۆسپەکانی لە و رێیەی دا هەیە کە ئەو دوو لەهجانەیەک بگرن ئەوەیە، ئەو تەفاوەتی نێر و مێیە. شتێکە کە لە درێژ خایەن دا مومکینە زیاتر لە سەد ساڵی وەخت بوێ ئەو دوو لەهجانە کە لێک نزیک دەبنەوە،یا کرمانجی ئەوەی وەلا نێ، سادەتری بکا وەک سۆرانی لێ بکا، یا سۆرانی ئەوە وەرگرێ. تەجروبە ئەوەیە کە ئەو شتانە بە هاسانی چارەسەر ناکرێن. تەجروبەی زمانەکانی دیکە ، کە دوو لەهجەی سەرەکییان هەیە ئەوە زۆر زەحمەتە چارەسەر کردنی.

حەسەن قازی: ئەمن بۆخۆم پرسیارێکم هەیە مامۆستا ئەمیر. لە سوێد لێرەڕەنگە ئاگاداربی زۆر لە دەستەڵاتداری و کار بەدەست و ئەو ئیمکاناتی گشتی کە هەیە بۆ موهاجیران ، بۆ ئەو خەڵکەی کە بە زمانی کەمایەتی قسە دەکەن بۆیان هەیە بە زمانی خۆیان بخوێنن و بنووسن و بە زمانی خۆیان چاپەمەنی بڵاو کەنەوە. بێجگەلە ئەوەش هێندێک جار بۆ زانیاری دان لە سەر خۆیان نامیلکەیا کتێب بڵاو دەکەنەوە. پێویست نییە ئەوە دووپاتەکەمەوە کە دەستەڵاتێکییەکگرتووی کوردی نییە و لەهجەکان لێک جیاوازن و ئەوڕاستیانە، بەڵام لێرە موتەرجیمی کورد یا وەرگێڕی  کورد  مەجبوور دەبێ هێندێک لەو موستەلەحاتیا ئەوەی کە کوردەکانی تەبەعەی دەوڵەتی ئێران پێی دەڵێن ئیستیلاحات، دروست بکا چونکە شێوەی ئیداریی و بەڕێوەبەری لەم ووڵاتە لەگەڵ کوردستان فەرقی هەیەیان لەگەڵ ئەو بەشانەی کوردستان دا کە لە چوار چێوەی جوغرافیای دەوڵەتی جیاواز دان. بۆ نموونەیەک لەو چەمکانە  مەسەلەی ئاگاداری لە منداڵانە. بە سوێدی پێی دەڵێن ' باڕن ئۆسۆری ' ، تا ئەو جێگای ئەمن بزانم ئەو ئیستیلاحە پێشتر لە خوارووی کوردستان یا کوردستانی عێڕاق دروست بووە پێی دەڵێن ' باغچەی منداڵان' بە عەڕەبی ' ڕەوزە ' هەیە، ' حەزانە' هەیە. لەو بەر ' کوودەکستان ' و لەو ' ئاخریانە دا ' مەهدی کوودەک ' ساز بووە ، لە زەمانی کۆماری کوردستان دا ئەگەر تەماشای نووسراوەکانی ئەو دەمی بکەین ئیستیلاح ، موستەلەحەیان زاراوەیەک وەکوو ' پۆلی ساوایان ' بە کار هاتووە. پاشان ئەگەر ئەو سێ ووشەی باسم کرد کە لە کوردستانەوە هەیە ئەگەر موقایەسەی بکەی لە گەڵ سیستمی ئێرە ، سیستمی پێش خوێندنگە لێرە کە  منداڵ دوای ساڵێک کە لە دایکی بەر بووەوە دەست پێ دەکا و تا عومری حەوت ساڵی نزیکە ٦ جێگا و پلەی جۆر بە جۆر هەیە. هێندێک تێندێنس هەیە لە سوێد کە موتەرجمە کوردەکان پێیان وایە بۆ ئەو شتانە دەبێ بۆ هەموویان نێو دابندرێ بە کوردی  بۆ وێنە ' فریتیدز هێم'  دەبێیا حەڕفییەن تەرجەمە بکرێتەوە. هێندێکی دیکە دەڵێن نەخێر  لەبەر ئەوەی ئەو ئیستیلاحەڕووی لەم کوردانەیە کە لەم ووڵاتە دا دەژین دەبێ عەینی ئەو مەفهوومە بە زمانی سوێدیڕابگوێزرێتە  زمانی کوردی  بەڵام لە هەمان حاڵدا فۆنکسیۆن و دەوری  ئەو جێگایانە شی بکرێتەوە. ئەمن بۆ خۆم لەگەڵ پەنابەری کورد کار دەکەم  زۆر جار دیومە ژنێکی کوردی نەخوێندەوار زۆر بە هاسانی دەڵێ: ' ئەز زارۆکێن خوە دبم داگیسێ ' یا دەڵێ: 'منداڵەکەم دەبەمە داگیس'  بەڵام ئەگەر پێی بڵێی ' زارۆکخانە '  یان ئەنواعی شتی دی کە دروست دەکرێ . ' ماڵیڕۆژێ ' بۆ 'داگ هێم'  لێی تێ ناگا. دیتنی جەنابت چییە ؟

حەسەنپوور:  ئەوەش یەکێک لە گیروگرفتەکانی دوورە ووڵاتییە. ' باغچەی منداڵان '  دیارە وەرگێڕاوی  ' کیندر گارتن' ی ئەڵمانییە کە  ئینگلیسیش هەر ئەوەیان وەرگرتووە. ئینگلیسیش هەر دەڵێن ' کیندر گارتن' یانی  ' باغچەی مناڵان '  ' کوودەکستان ' یش نازانم فارسان خۆیان سازیان کردووە، کوودەکستانیانی منداڵستان . بە مەدرەسەی دەڵێن دەبستان مەدرەسەی سەرەتایی، دوایە دەڵێن دەبیرستان بۆ مەدرەسەی ناوەندی. ئەوەش پێم وایە شتێکی ئاوایان ساز کردووە. مەسەلەکە ئەوەیە ئەو پەنابەری کورد یا موهاجیری کورد کە دێنە سوێد لە پێشدا  ووشەیەکی کوردییان پێ ناڵێن بۆ ' داگیس ' بەو شتەی کە داگیسە و منداڵی دەبەنێ پێی دەڵێن  ' داگیس ' . دەوڵەتی سوێدیا بەرنامەی وەی نییەیا ئیمکاناتی وەی نییە  هەر موهاجیر و پەنابەرێکی هات  کە دێتە سوێدێ کتێبێکیا فۆڕمێکی بداتێ پێی بڵێ لە جیات ' داگیس'  بڵێ  ' منداڵخانە ' یا ' باغچەی  منداڵان ' یا هەر چی. ئیمکاناتی وەی نییە. ئەگەر لەڕۆژی ئەوەڵەوە لە جیاتی  ' داگیس ' بڵێن زارۆکخانە دیارە موهاجیرە کوردەکە فێری وەی دەبێ بەڵامڕاستییەکەی ئەوەیە کە وا نییە. گەرچی دەوڵەتی سوێد زۆر حەول دەدا. ئێستا ئەوە خۆت باشتر دەزانی ، خۆت لە داهێنانی ئەو موستەلەحاتە دا دەورت هەیە [ ڕووەو حەسەن قازی]، بەڵام  ئەوە کارە ناکا.
لە بەر وەی بە بیروڕای من ئیرادێک نییە ئەگەر  بۆ ئەو شتانە ووشەی سوێدی دەکار بێنین. هیچ تەئسیرێکی خراپ لە سەر زمانی کوردی دانانێ. بەڵامیەک شت هەیە، کورد لە زۆر ووڵاتان ئاوارە بووە. لێرە لە سوێد سیستمی پێش مەدرەسەی هەر وەک بۆ خۆت دەڵێی چەند دانە نێوی هەیە. کوردی ئەڵمان لەگەڵ سیستمێکی دی تەڕەفن. کوردی کانادا و ئی فەڕانسە و ئی ئینگلیسان و ئی نۆڕوێژ و ئەوانە هەریەکەی لە گەڵ سیستمێکی جیاواز تەڕەفن. زمانی کوردی وا دیارە ئەو ئیمکانەی نییە بۆ تەواوی ئەو زمانانە بەرابەری  کوردی دابنێ. لە بەر وەی پێم وایە ئێستا باشتر ئەوەیە لە هەر ووڵاتەی ئەو ووشانەی  کە ئەو ووڵاتە دەکاری دێنێ دەکار بێنن . ئەگەر ئیمکانی بووبا شتێکی وا لە دنیایڕاستی دا ، لە واقعییەت دا ئیمکانی نییە بۆ هەر کوردێکی کە ئاوارە دەبێ بۆ تەئسیسات و بۆ مەدرەسەو بۆ پێش مەدرەسەی ئەو ووڵاتانە کەلیمەی کوردی داتاشراو حازر لەوێ بێ بیاندەیەی ، لە فڕۆکەخانەیا لەو بەندەرەی کە دادەبەزن. شتی وا ئیمکانی نییە. لەبەر وەی پێم وابێ ئینسان واقعییەتەکەی قەبووڵ بکا . زمانی کوردی بەوەی نە لە ناو دەچێ ، نە کز دەبێ هیچی لێ نایە. مومکینە کەمێک دەوڵەمەندتریش بێ بەو کەلیمانە. ئەو کوردەی کە لە دەرەوەی ووڵاتیشە ئەگەرڕۆژێکی هاتەوە ووڵات، دیارە ئەو دەمی هەر ووشێکی لە ووڵات بێ ئەو ووشەیە وەردەگرێ.
تەئسیرێک کە دەیبێ ئەوەیە ئەگەر شتێک لە سوێدییەوە وەربگێڕین بۆ وێنەڕۆمانێک کورتە چیرۆکێک بیکەینە کوردی، 'داگیس'ی تێدا دەبێ، ' داگیس ' کە لە خوارەوەی ئەو لاپەڕەیەی کە ووشەکە دێ دەنووسین مەبەست لە داگیس ئەو پێش مەدرەسەیەیە بۆ منداڵان لە تەمەنییەکساڵییەوە تا پێنج ساڵان. هەر ئەوەندە شەرحە بەسە کە ئەگەر کوردێک لە ووڵات خوێندییەوە دەزانێ ' داگیس ' لە سوێد مەنزوور ئەوەیە. پێم وایەڕێگاکەی ئەوەیە. دەبێ نەترسێین ، زمانی کوردی دارێک نییە کە بەو زەربانە لە بەین بچێ. ساڵەهای ساڵ ژێنۆسیدی زمانییان بە سەر کوردستان دا داسەپاندووە، زمانی کوردییان قەدەغە کردووە، کوردیان کوشتووە لە بەر ئەوەی بە زمانی خۆی قسەی کردووە هیچی لێ نەهاتووە هەر ماوە. بە داگیسێکیان سەد دانە داگیسیش هیچی لێ نایە، بەڕاستی نابێ بترسێین. لە چی دەترسێین با بڵێین داگیس.

حەسەن قازی : پرسیاری دیکە، کاک یەدی فەرموو

یەدوڵا بیگلەری: من هەر لەو زەمینەیە دا بوو. بوەخشن من کەمێک دەنگم گیراوە. لە مەسەلەی تەرجەمە لە ووشەکان کە مەڕبووتن بە  حاکمییەت ، ئومووری ئیداری ، مەحکەمە ئەوانە ، چونکوو بە هەر حاڵ لە کوردستان حاکمییەتی خۆی نەبووە، ئەو ووشانەی کە مەڕبووتە بە مەسائیلی ئیداری و ئەدمینستراسیۆنیا بە مەسائیلی عیلمی وەکوو مێدیسین و پزشکی و ئەوانە بۆ موتەرجمەکان موشکڵە هەیە مەسەلەن  موتەرجمێکی کوردی عێڕاق وەختێ موتەوەجوهی  کوردێکی ئێران دەبێ باش ناتوانێ تێی بگەیێنێ لەو مەسەلەدا کە مەسەلەن  فەڕز کە عەکسبەرداری کە ئەوان پێی ئەڵێن ئەشەعە ، یاڕادیۆگڕافی کوردی تورکیا پێی دەڵێنڕونتکێن عەینی ئەو شتەی کە لێرا هەیە، ئەو موشکڵەیە هەیە  لە مەسەلەی تەرجومە دا ناکرێ بە عیلەتی ئەوە کە حاکمییەتمان نەبووە  ووشەی تایبەتی ئەوەمان نییە. عەینی ئەو موشکڵەمان هەیە.

حەسەنپوور: ئەوە وایە ، بەڕاستی ئەوە موشکیلێکە کە بە هاسانی چارەسەری ناکرێ.

حەسەن قازی: ئەگەر ئیزنم هەبێ . ئەمن دیارەیەک تەفسیری پچووکم هەیە ، ببوورە موداخەلە دەکەم ئەو مەسەلەی خەتەکە مومکینە ئەو دوو دۆخە سەرەکییەی دروست کرد بێ بەڵام لە لەهجەی ستانداردیی کوردی خواروو یا سۆرانی دا – ئەوەی کە لە سولەیمانی قەوامی گرتووە و دوایە موتوربە کراوە بە لەهجەی هەولێرێ ، مەهاباد و سنە و مەریوان ئەوەی کە ئێستاخەتێکی موشتەڕەکی بۆ هەیە، بە دیتنی من ئەوە تەنبەڵی موتەرجیمەکانە، موشکیلەی زمانەکە نییەیانی کابرا دەبێ بزانێ ئەو ووشانەی کە لە عەڕەبییەوە هاتوون بۆ ئەو کەسی کە لە چوارچێوەی جوغرافیای ئێران دا لە دایک بووە، دەڵێ ئیستیلاح، ئەویدیکە کەیەکسەر لە عەڕەبیڕا وەری گرتووە دەڵێ موستەلەح، کابرای موتەرجیم دەبێ هەر دووکیان بڵێ ئەوە نییە کە چونکوو پاسپۆرتی دەوڵەتی ئێرانی پێیە ، ئەو تەقسیمەی کە بۆ خۆی بەشداری تێدا نەبووە جارێکی دیکە دوو پاتەی کاتەوە. چونکە بە دیتنی من دیارە لەڕووی ئێحساساتیش ڕا نا دیارە بەڵام زۆر بە جیدی پێم وایە ئەو تەقسیمە غەڵەتە، حەدی ئەقەل لە خوارووی کوردستان  بەینی ئەو لەهجەیەی کە وەک مامۆستا ئەمیریش دەڵێ ناوەکەی موشکیلە نییە، ستاندارد دروست بووە. لەگەڵ ئەوەیکە مەڕبووتە بە کەلیماتی دەخیل کە لە عەڕەبییەوە هاتوون بەڕێگای زمانی دووەمڕا گۆڕاوە بووەتە فارسی . بۆ وێنە تەواوی ووشەی عەڕەبی کە ئەوڕۆ لە فارسی دا دەکار دەکرێن چونکوو بە عەڕەبی مەعنایەکی دیکەی هەیە ئیدی ئەو ووشەیە ماڵی  زمانی فارسییە، کە وابوو کابرای موتەرجیم دەبێ بڕێک زیاتر زەحمەت بکێشێ.، نەک ئەو تەقسیمە داسەپێنێ،  مەسەلەن کەس ناکرێ بڵێ وەرگێڕانی شەڕەفنامە لە لایەن هەژاری موکریانی ڕا مەڕبووتە بە موکریان و مەهاباد. بەردی بناغەی زمانی ستانداری کوردییە ، بەشێک لە زمانی ستانداردی کوردی کە شێوەی پێ نووسینی کوردی خوارووە.



یەدوڵا بیگلەری: بوەخشە مەبەستم ئەو ووشە عیلمیانە بوو کە لە دەرەوەڕا تێتە ناو لە زمانە ئوڕووپاییەکانەوە بە کوردی دەبێ تەرجومەیان بکەینەوە خەڵک هەن جیاواز لێی تێ ئەگەن. مەسەلەن فەرز کە نەخۆشینێک هەیە بە ناو  ئەوەی کە خۆمان پێی ئێزین ' سووریجە ' ، لای کوردی عێڕاق شتێکی تری پێ ئەڵێن تەحت تەئسیر حکوومەتی عێڕاق و وەزاڕەت بێهداری عێڕاق کە دای ناوە بۆ ئەو نەخۆشینە. یانی تورکیا ئەسڵەن  شتێکی جیاوازە.

حەسەن قازی : ئەمن پرسیار دەکەم ئەگەر برادەران ماندوو بوون ، وەستاینە ، ناوبەرێک بدەین دیسان دەست پێ بکەینەوە ، کاک ویلدان ئێمە دەتوانین لە دوای سەعات ٧ زیاتر لەم ساڵۆنە بمێنینەوە؟

ویلدان تانریکولو : چارەگێک زیاتر دەتوانین بمێنینەوە

حەسەن قازی: ناتوانین نێو سەعات بمێنینەوە.

دەنگێک: چارەگێک بەسە

حەسەن قازی : ماندوو بوون ؟

زۆر دەنگ : نا

حەسەن قازی: ئۆکەی . ئەگەر وا بێ ٥ دەقیقە پاوز ڕادەگەێێنین.

دوای  پاوز

کەماڵ کەریمی: پرسیارەکە ئەوەیە کاک ئەمیر؛ ئەو ووشانەی کاک حەسەن باسی کرد دامەزراوە سوێدییەکان وەکوو باغچەی منداڵانیان هەر شتێکی دیکە کە هەیە لە زمانی سوێدی دا ، ئەوانە زۆر باشە کە هەر سوێدییەکەیان بەکار بهێندرێن بەڵام مەرزەکەی لە کوێ دادەنێی؟ هەتا چ رادەیەک دەتوانین ئەو کەلیماتە واریدی زمان کەین؟

حەسەنپوور: من پێم وایە تا ڕادەیەک دەتوانین حەد و سنوورێک دابنێین. بۆ وێنە بەعزە ووشەیەکیەکێک لە برادەران لێرە باسی کرد، ئەو ووشانەی کە دەگەڕێتەوە، زۆرتر گشتییە لە زۆربەی زمانەکانا نیاز هەبێ کە ووشەمان هەبێ بۆ ئەو مەفهوومە بۆ وێنە ' دەوڵەت ئینستیتوسیۆنێکی کۆمەڵایەتییە کە لە تاریخا پەیدا بووە لە کۆنەوە، ئێستاش شتێکە لە دنیایە دا هەیە. بۆ ئەوە لە جیات ئەوەی ئێمە بڵێینstateیاstat لە کوردی دا ووشەیەکی باشمان هەبێ بۆ ئەوە. ئیرادێکیش نییە ' دەوڵەت ' ی عەڕەبی دەکار دێنین. بەڵام زۆر ئینستیتووشنی تر هەیە کە تایبەتی ووڵاتێکییە، بۆ وێنە ئەگەر لە سوێدا ئەو دەورەی دەرس خوێندن و مەکتەب چوون کە پێش مەدرەسەیە ئەگەر  چوار پێنج موستەلەحیا ئیستلاحیکی هەیە ئیرادی نییە ئەوە  کوردی سوێد ووشە سوێدییەکان دە کار بێنێ. بەڵام بۆ زۆر شتی تر وەک تێرمینۆلۆژییەک لە  باری حقووقەوە بۆ وێنە  کوردی نییەتی بەڕاستی، دادگا بۆ وێنە، مەحکەمە کردن ، مەحکووم کردن. بەعزە ووشەیەکی ئاوا کە لە  زۆربەی دادگاکانی دنیایە دا هەن، ئەو پەدیدەیە هەیە ، ئەو شتە هەیە پێویستە کوردی خۆی  ووشەی بۆ دابنێ. ئەگەر ناتوانێ ووشە دابنێ ووشەیێکی بێگانە وەربگرێ. پێم وایە سنوورێکی کە بۆی دادەنێین ئەوەیە؛ ئەگەر  ئەو ووشانە ئەوتێرمینۆلۆژییە  تەواو تایبەتییەک ووڵات بێ، دانمارک بێ، نۆڕوێژ بێ، کانادا بێ ، هەر جێیەک ئیرادێک نییە با ئی ئەو زمانانە وەرگرین، بەڵام ئەوانەی کە گشتین باشترە کە کوردی بۆ دابنێین. و ئەمن پێم وایە ئەو کارەش کراوە. ئەو تێرمینۆلۆژییەی کە کورد لە سوێد دروستیان کردووە ، ئەو شتانەی کە کاک حەسەن بۆ خۆی دەستی تێدایە [ مەبەست حەسەن قازییە ] ، ئەوە زمانی کوردی دەوڵەمەند دەکا. لە ووڵاتێکی وەکوو ئەمریکا و کانادا شتی وا نییە. دەوڵەتی کانادا و ئەمریکا هیچ بۆی موهیم نییە کە کورد بە زمانی خۆی دەخوێنێیان نا. دوو سەعات مەدرەسەیان بۆ دادەنێ ئەگەر ٢٥ منداڵ هەبێ. بەڵام خۆ نایە ئیستلاحاتی پۆستخانەی کوردی دابنێ ، ئەو شتە فەقەت لە سوێد هەیە. نازانم لە ووڵاتەکانی دیکەی سکاندیناڤی  هەیەیان نا ؟ ، لە ووڵاتی دی، کوردی ووڵاتی تر هەر عەینی ئەو شتانەی کە لە ئینگلیسییا لە  فەڕانسە دایە دەکاری دێنن . لێرە لە سوێد دێن وەرگێڕ پەروەردە دەکەن، مەدرەسە هەیە ، بۆ خۆی بۆتە بەشێک لە چالاکی دەوڵەت. لەبەر ئەوە چون من لە ووڵاتێکی دیڕا دێم کە ئەو شتانە هەر نین ، لە هیچ کوێ لە ئەمریکا و کانادایە نابینییەک بڵاوکراوەی دەوڵەت بە  زمانی کوردی. لێرە حیزبە سیاسییەکان  بۆ کاری هەڵبژاردن و ئەوە شت بە کوردی بڵاو دەکەنەوە، لەوێ شتی وا کەس نەیبیستووە، زۆر سەیرە بۆ کوردێکی کانادا ئەو شتانە ببینێ.  کاک حەسەن بڕێک لە وانەی داوە بە من باوەڕ کە بیبەمەوە  هەرکەس بیبینێ  سەری سوڕ دەمێنی شتی وا چۆن دەبێ. تێرمینۆلۆژی پۆستی بە کوردی ، کرمانجی و سۆرانی چاپی دەوڵەت. پۆستی کانادایە ئەتۆ بچی تەمر بکڕی ماڵیاتت لێ وەردەگرێ. شتێکی سەیرە ئەوەی لێرە هەیە. قەت نایە پووڵ خەرج کا بۆ ئەوەی کە تێرمینۆلۆژی  پۆستی بە کوردی دروست کەن. جا لە بەر ئەوەی ئەو کارانەی لە سوێد دەکرێ پێم وایە تەئسیرێکی تەواو دا دەنێ ئەگەر ئەلئان کوردی عێڕاق تێرمینۆلۆژی پۆستیان نییە ، تا ئێستا دروستیان نەکردووە بەڕاستی دەتوانن لە تێرمینۆلۆژی پۆست کە کورد لێرە دروستی کردووە لەوەی کەلک وەربگرنیا کوردی تورکییەی ئەگەر ئەو تێرمینۆلۆژییانەیان نییە دەکرێ هەر ئەوانەی کە بە کرمانجی لێرە دروست کراون دەکاری بێنن. جا بۆیە دەڵێم سنورەکەی ئەوەیە ئایا ئەو ووشانە گشتینیان نا بۆ وێنە ' نامەی رێجستر ' لە ئێران پێی دەڵێن ' سفارشی' ، بە عەڕەبی دەڵێن ' موسەجەل' نازانم لە تورکی دا جێ پێ دەڵێن ، تورکییەکەم تێر ناکا.

حەسەن قازی: هەر ' موسەجەل ' ی پێ دەڵێن .

حەسەنپوور: جا ئەوە لە پۆستی تەواوی دنیایە دا هەیە چون شتێک هەیە بە نێویUniversal Postal Union ،نەقابەی پۆستی جیهانی کە ئەو تێرمینۆلۆژییانە خۆیان دایان ناوە و یەکگرتووی دەکەن ، لێرە دا ئەوانە دەبێڕاستییەکەی  کوردی بۆ دروست بکەین مەگەر ئەوەی نەکرێ بە زمانی کوردی  بەشێک لەو تێرمانە کوردی بۆ داتاشین. ئەگەر بۆی داتاشین و کورد لێرە دەکاری بێنن تەئسیر دا دەنێ لە سەر زمانی کوردی باشتری دەکا. بەڵام ئەمن پێم وایە داگیس و ئەو شتانەی کە کاک حەسەن [ مەبەست حەسەن قازییە] باسی کرد قەیدێ ناکا با ئەوە هەر بە سوێدی بێ.

حەسەن قازی: هەڤاڵ بارزان

بارزان شاسوار: مامۆستا ئێمە مەسەلەمان هەیە لە مەسەلەی مەس مێدیا، زمانیڕادیۆ، تێلێڤیزیۆن بە تایبەتی سینەما و ئەوانە ، ڕۆژنامە و کتێب و ئەوانە. بە کوردی پەتی بێت بە ئەدەبییات بێ خەڵک لێی تێ ناگات. بە شتی هاسانیش ئەوانەی کە لەڕۆژ موستەلەحنڕەخنەمان  لێ دەگرن. ئێوە پێشنیارتان بۆ ئەو مەسەئەلەیە چییە؟ زمانیڕادیۆ و تێلێڤیزیۆن و سینەما.

حەسەنپوور: یانی موستەلەحاتی وانە ؟

بارزان شاسوار: ئێمە قسە دەکەین خەڵک لێی تێ ناگا ، ئەو شتانەش کە قسە دەکەین خەڵکڕەخنە دەگرن کە ئەوە ئەدەبییا کوردی نییە ئێوە چارەی ئەو مەسەلە چۆن دەبینن ؟

حەسەنپوور:  ئەوە شتێکە کە لە سینەما و لە تلڤیزیۆنا  موشکیلێکە بۆ هەر زمانێکی کە چەند لەهجەی بێ . زمانی کوردی لەو زمانانەیە کە بەڕاستی گیرو گرفتێکییەکجار زۆری هەیە. ئەوەی خۆت دەڵێی. فەرز کە ئەگەر فیلمێکی'مەم و زین'  دروست بکرێیا هەر حیکایەتێکی کوردی. ئەگەر بە لەهجەی ناوچەیەکی کرمانجی زمان بێ ، بۆ وێنە لە ناوچەی بادینان بێ  دیارە بەعزە ناوچەیەکی کرمانجی زمان فەڕزکە ناوچەی شکاکان هەیە لە ئێرانێ باشی تێ ناگەن . یا ئەگەر کرمانجی بێ سۆرانییەکان باشی تێ ناگەن. من پێم وایە چارەی ئەوەیە لە شتی وا دا کە  قسە کردنی عادەتییە ئیتر کە مەسەلەن  ' مەم' ئەگەر قسان دەکا خۆ بە شێعر قسان ناکا، قسە کردنێکی عادییڕۆژانەیە . ئەگەر فیلم بێ،  ناڵێم ئەگەر تیاتر بێ شتێکی ترە، مومکینە ئەو دەمی بە شێعریش قسان بکەن. ئەمن پێم وایە چارە نییە ئەوە دەبێ بە لەهجەیەکییا بن لەهجەیەکی کرمانجی بێیا سۆرانی بێ. ئەوە خۆی تەئسیر دادەنێ ئەگەر بێتوو ئێمە دە دانە فیلمی باشمان هەبێ  بە لەهجەیەکی کرمانجی، سۆرانی زمانەکان بیبینن تەئسیر دادەنێ لە سۆرانی زمانەکان کە زیاتر تێ بگەن. چون فیلم هەر قسە کردن نییە ئاکسیۆنیشی لە گەڵە. کاراکتێریشی لە گەڵە، حەڕەکەتی لە گەڵە ، ڕووداوی لە گەڵە ، تاریخی لە گەڵە. باشترە لەڕادیۆیە فیلم لەو بابەتەوە خەڵک باشتر تێ دەگەن . ئێمە دەتوانین فیلمێک ببینین بە زمانێکی تریش زۆر شتی لێ حاڵی ئەبین تەنانەت زمانەکەش نەزانین. لەبەر وەی فیلم میدیۆمێکەیا هونەرێکە  کە کۆمەکێکییەکجاری ئەکا ، باش ئەکا بۆیەکگرتنی زمان. بۆ تلڤیزیۆنیش هەر وا بوو ، بەرنامە تلڤیزیۆنییەکان . مەسەلەن خەبەر ، فەڕز کە هەواڵ ئەگەر لە تلڤیزیۆنێکی کوردستان بێ کە گشتی بێ دیارە دەبێ بەشی هەواڵ بە کرمانجی و سۆرانی بێ و یا ئەگەر وەزعێک بێ بە دمڵیش بێ بە سێ لەهجە دەبێخەبەری هەبێ، خەبەر کوتنەوە. تا ئێستاش هەر وا بووە لەڕادیۆیەکان دا لە ساڵی ١٩٥٨وە وا بووە. ' دەنگی کوردستان ' ی حەڕەکەتی  ساڵانی ١٩٦١ تا ١٩٧٥، یاڕادیۆیە کوردییەکانی کە دوایە کوردی عێڕاقێ  دایانناوە لە شاخ و کێوەکانا ئەویش  بە هەر تک لەهجە بوون . ئەو بەرنامەیڕادیۆییە خۆی  تەئسیری بووە لەوەیدا کە لەهجەکان تا ڕادەیەک لێک نزیک ببنەوە. ئەمنڕاستییەکەی ئەوەی ، با ئەوەو [ ئەوەتان] پێ بڵێم وەک نموونەی کوردێک. من تا وەختێکی ١٧ ساڵە بووم لە مەهاباد دەژیام. زۆر کەم سەفەرم کرد بوو بۆ دەرەوەی مەهاباد. هیچ کرمانجێکم نەدیبوو پێش حەڤدە ساڵەی، پێش ئەوەی لەوێ وەدەرکەوم، هیچ کرمانج زمانێکم نەدی بوو ، لە حاڵێک دا کە ناوچەی کرمانج زمان نزیکەی  ٨٠ کیلۆمیتر لە ژوورووی مەهابادە، زۆر لەیەک نزیکن. بەڵام قەتیەک نەفەر کرمانجی زمانم نەدیبوو. ترک هەبوون لە شاری مەهابادا، هەر لە بەر ئەوەی بڕێک ترکێ دەزانم. بەڵام کرمانجیمان نەبوو،یەک ژن هەبوو لە ماڵە مە [ ئێمە ] دا کە دوای هێرشی شکاکان بۆ مەهاباد ئەو ژنە مابۆە لەوێ، بەعزە ووشەیێکی کرمانجی دەزانی بە ' شت ' ی دەگوت ' تشت ' ، [ پێکەنینی ئامادە بوون بەتایبەتی دەنگی قاقای کاک عومەر شێخمووسدەناسرێتەوە ]، هەموو شتەکانی دیکەی  سۆرانی بوو.من تەنیا شتی کرمانجی دەمبیست ئەوە بوو. دوایە کە کرمانجیم بیست هەوەڵ جار لەڕادیۆیەی بەغدا بوو ، دوایەش فێریڕادیۆیەی ئێرەوان بووم ، لە ئیرەوانیش کرمانجیم بیست. ئاوایە ، میدیا تەئسیرێکی باشیان دەتوانێ هەبێ لە نزیک کردنەوەی لەهجەکان. لە بەر وەی لە عەینی حاڵا کە ئەوە گیر و گرفتێکی زۆر گەورەیە  کورد ئێستا ناتوانێ فیلمێک دروست بکا کە تەواوی کورد تێی بگا. موشکیلێکە بەڕاستی بەڵام بۆ زمانی ئینگلیسی وا نییە. بەڵام لە عەینی حاڵا با ئێمە فیلم دروست بکەین. دە فیلمی باش دروست بکەین، هەر کوردێک بێ لە کوردی کرماشانێڕا بگرە هەتا سنە و کەرکووک، بەڕاستی پێیان خۆش دەبێ ئەو فیلمەی ببیننیا ئەگەر دیتیان پێیان خۆش بێ و کاریان تێ بکا. ئەوە خۆی تەئسیرێکییەکجار باش دادەنێ، لە سەد دانە کتێب باشترە بۆ ئەوەی لەهجەکان لێک نزیک کاتەوە چون حەڕەکەتی تێدایە، چونکە شتێکە لە دوو سەعات دا دەیبینی مومکینە بۆ تەواوی عومری خۆی تەئسیر لە ئینسان دا بکا. ئەمن فیلمێکی هاملێت م دی ئی کووزنێتسێف لە ئێران دیتم لە هەر فیلمێکی تر زیاتر تەئسیری دە مندا کردووە. بۆ گشت کەسێک وایە. ئێستا بۆچی منداڵی ئێرە وا زوو سوێدی فێر دەبێ ، منداڵی سوێد بە دیتنی فیلمی ئینگلیسی کە لە تلڤیزیۆنی سوێد دا زۆر باوە بە دیتنی وەی زۆریان ئینگلیسی باشتر فێر ئەبن. فیلم و تلڤیزیۆن میدیۆمێکییەکجار باشە بۆ نزیک کردنەوەی لەهجەکان، چ لە دیاسپۆرا لە دوورە ووڵات ، و چ لە ووڵات.

حەسەن قازی: کاک عومەر فەرموو.

عومەر شێخمووس: چاوەکەم ئەگەر  کاک حەسەن ئیجازەم بداتێ دوو سێ نوختەم هەیە بۆیە کەمێک درێژ دەبێ زۆر درێژیش نا. وەکوو جەنابت باست کرد چون شارەزاییت نەبوو لە کرمانجی و ئەوانە چونکە هیچ پێوەندییەک نەبوو، منیش زۆر چاکم لە بیرە  کە شۆڕشی عێڕاق بوو ساڵی ١٩٥٨ و گۆڕانی وەزع لە عێڕاق دا زۆر بە دڵمان بوو ، دەستیان نە کرد بوو بە بەرنامەی کرمانجی تەنها بە سۆرانی بەرنامەیان دا دەنا، ئێمەش زۆرمان پێ خۆش بوو گوێ بگرین بزانین وەزع لە چ دایە بەڵام هیچی  لێ تێ نەدەگەیشتین . زوو تووڕە دەبووین و داماندەخست و دەمان گوت هیچی لێ تێ ناگەین. ئەوڕادیۆی قاهیرە کە  باست کرد خراپ نەبوو، بەڵامڕادیۆی سۆڤیێتیش  گوێمان دەدایە هەر باسی  کۆڵخۆز و مانگای خەجێ و ئەمڕۆ چەند کیلۆ شیری داوە و نازانم چی ، لەوەش زۆر تووڕە دەبووین ، بەڵام لە دوایە کە  هاتمە ئوڕووپا و پەیوەندیم بوو لەگەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان و ئەوانیش ، وەکوو چۆن ئێستا کاک حەسەن کرمانجییەکیڕێک و پێک قسە دەکا، منیش فێری سۆرانی بووم. ئینسان بە پێوەندی  و ئەوانە دەتوانێ ئەو کۆمیکاشیۆنی  زەحمەت و وانە نامێنێ.

حەسەن قازی: زۆر ڕێک و پێک نییە دیارە ببوورە مامۆستا عومەر! [ پێکەنینی بەشداران ]

عومەر شێخمووس: ئەوە یەک کاک ئەمیر، دوو ، ئەو مەسەلەی کە ئەو برادەرەی لەوێ باسی کرد چ نووسینەکەی مامۆستا محەمەدئەمین زەکی بەگ ، چ نووسینەکانی مامۆستا تەوفیق وەهبی، چ بۆچوونەکانی کاک حەسەن – کاک حەسەن  هیچ کەسێکمان ناوێرێ بڵێ سۆرانی و کرمانجییەکسەر دەیکاتەکوردیی سەروو و کوردیی خواروو. ئەوەش بۆچوونێکە، بەڕای من نازانم مینۆرسکی ش ئەو تەقسیمەی کرد بوو یان نا ،  لە بیرم نییە ئێستا، بەڵام ئەو بۆچوونە لە نەتیجەی ئایدیالۆژی ناسیۆنالیستی بوو، ئومێدی دامەزراندنی دەوڵەتییەکگرتووی کوردستان، دەیانەویست نیشانی دنیا بدەن کە زمانی کوردی زمانێکییەکگرتوویە ، ڕاستە لەهەجاتی جیاوازی هەیە ، بە زۆر ئەو لەهەجاتە چەسپاون بۆیە ئەو تەقسیمەیان دادەنا کە لەڕووی سیاسییەوە و لەڕووی ئایدیالۆجی ناسیۆنالیستییەوە ئینسان دەتوانێ شەرعیەتی بۆ بدۆزێتەوە کە ئەوە وەکوو ئومێدێکە، وەکوو هیوایەکە وەکوو هەنگاوێکی سیاسییە و ئەوانە. بەڵام دیارە لەڕووی عیلمییەوە، لەڕووی زمانەوانییەوە و ئەوانە مومکینە لە جێگای خۆی نەبێ. لە دوایە  لەڕووی زمانی خەڵقەوە،یانی بمانەوێ و نەمانەوێ ، ڕاستە کوردیی سەروو و کوردیی خوارووە، کرمانجی سەروو و کرمانجی خوارووە، لە سەر زمانی خەڵک بۆتە کرمانجی و سۆرانی. ئێستا زۆر کەسی موکریانم دیوە کە زۆری پێ ناخۆشە پێی بڵێی تۆ سۆرانی قسە دەکەی.، یان سنەیییان . بەڵام لە سەر زمانی خەلقا وای بە سەر هاتووە. ئەویش نەبوونی دەوڵەتی کوردستان و نەبوونی دەزگایەکی عیلمی کوردی،یانی نەبوونی ئاکادێمی کوردی، نەبوونی ئینساکڵۆپێدیای کوردی  کە لە سەر ئەو شتانەڕێکەوتن هەبێ ، بتوانێ پڕنسیپێک دابنێ، ستانداردێک دابنێ مەجبوورین لە سەر ئەو وەزعە دا بەردەوام بین. بە ئومێدی ئەوەیڕۆژێک لەڕۆژان دەوڵەتێکییەکگرتوو و زمانییەکگرتووی کوردی بێتە پێشێ. زۆر بەلاشمەوە سەیرە کە کاک حەسەن بێدەنگ بووە  لەو تەقسیمەی کە جەنابت دەیکەی بەڵام هەرچەندە باست کرد کە لەڕووی عیلمییەوە تەنها بۆ بەحسەکە ئێستا دەڵێی  کوردستانی عێڕاق و کوردستانی ئێران ، لە لای کاک حەسەنەوە کوردستانی باشوورە، کوردستانی باکوورە، کوردستانیڕۆژهەڵاتە، کوردستانیڕۆژئاوایە و سەری لە سوێدییەکانیش شێواندووە  [ پێکەنینی خۆی و ئامادە بووان] . من گیرو گرفتێکی دیکە هەیە کە حەز دەکەم زۆر بە جیدی بیری لێ بکەیتەوە و زۆریش حەز دەکەم ئەو برادەرانەی کە خەریکی زمانن بە شێوەی عیلمی ، یانی زانستی زمان دەزانن ، زمان زانن بە شێوەیەکی عیلیمییانە، نەک بە شێوەیەکی کە خۆی خۆی بە زمانزان بزانێ. گیرو گرفتەکەمان لە دەرەوەی ووڵاتە. بە هۆی ئەو مناڵانەی کە باست کرد و ڕاستیشە کە ئەو پڕۆسەی ئیمیگرەیشنیان دەربەدەری لە دەرەوەی ووڵات و لە دوورەوەی ووڵات جیلی دووەم و  سێیەم  بە تەواوی ئاسیمیلە دەبێیانی بمانەوێ و نەمانەوێ وایە بە داخەوە وایە. بەڵام بۆ جیلییەکەم و جیلی دووەم هەر چۆنێک بێ ئەو مناڵانە هەتا پێمان بکرێ بتوانن زمان و فەرهەنگی خۆیان بپارێزن سەرکەوتنێکی گەورەیە. بەڵام لێرە گیرو گرفتێکمان هەیە، گیرو گرفتێکی زۆر فێعلیشە. ئەویشئەوەیە، لە کوردستان، لە کوردستانی عێڕاق کە زمانی کوردی دەخوێندرێ ، زمانی ستاندارد بووە بە زمانی سۆرانی. لە مەدرەسە و لە دەبستان و  لە هەموو شوێنێکا ئەوە دەخوێنن. جا چ مناڵی بادینییا مناڵی هەورامییا مناڵی فەیلی کە دەچێتە مەدرەسە لە کوردستانا سۆرانی دەخوێنێ و لەوێ دەرس و کتێب و هەموو شتێک بە سۆرانییە. لە کوردی بەشەکانی تری کوردستان لە سۆڤیەت و لە سووریا و لە تورکیاش بە تەبیعەتی حاڵ کە هاتۆتە دەرەوە زمانی ستاندارد زمانی کرمانجییە. بەڵام لێرە کەڕێگا هەیە مناڵی کورد ، لێرە و لە دانمارک و لە شوێنیکە لە ئوسترالیا وەکوو باست کرد لە کانادا ئەگەر ٢٥ مناڵ هەبێڕێگای دەدەن . چونکە مامۆستای کۆمپیتنت مان نییە،یانی مامۆستای لێ وەشاوەمان نییە ، مامۆستا نییە کە هەموو لەهجەکان بزانێ تەنها لەهجەی خۆی دەزانێ ، لە دەزگاکانی عیلمی مامۆستایان لە سوێد ئێستا کۆرس هەیە و هەوڵ دەدرێ کرمانجی و سۆرانی دەرس بدرێ و ئەوانە. مناڵەکان کە دەچن، چونکە لێرە مافێکی دێمۆکڕاتیکە، هەر کەسە مافی ئەوەی هەیە زمانی زگماکی خۆی بخوێنێ. بەڵام ئەوە موشکیلەیە بۆ سوێدییەکان و بۆ کوردەکان خۆیان دروست دەکا. مناڵی کە زمانی دایکی فەیلییەیان هەورامییەیان زازایەیان کرمانجییەیان سۆرانییە کە مامۆستاکە لەیەکێک لەو لەهجانە بێ چ  دایکوبابی مناڵەکە پڕۆتێست دەکەن  کە ئەو مناڵە مامۆستایەک دەرسی پێ دەدا کە زمانەکەی نازانێ. یانی ئەمە گیروگرفتێکی زۆرە .جا ئەوەی کە پێویستە لێرە، دەزگاکانیش نازانن لێرە چ بکەن ئایا بە فەیلی،یان بە هەورامییان بە سۆرانییان بە دملییان بە کرمانجی دەرس بە مناڵی کورد بوترێ و ئەوان لە لایان وا مەعلووم دەبێ کە زمانی کوردی پێنج شەش لەهجەیە. ئەو مامۆستایانەش بە داخەوە هەتا ئێستا  نەیانتوانیوەڕێکخراوێکی یەکگرتوو دابنێن کە بتوانێ بە شێوەیەکی عیلمی چارەیەک بۆ ئەم گیروگرفتە دانێن. لەگەڵ دەزگاکانی سویدی بکەونە گفتوگۆ، دەزگایەکی ئاکادێمی رێکوپێکیشمان نییە لە دەرەوەی ووڵات  کە بتوانێ ئوسوولێک، ئەساسێک، پرێنسیپێک دابنێ فیر کردنی مناڵی کورد لە زمانی کوردی دا. جا ئەوە زیاتر ئەوە پرسیار نییە، ووڵامیشم ناوێ، زیاتر گیرو گرفتێکە کە  پێویستە خەڵقی شارەزا و لێوەشاوەی وەکوو ئێوە موبادەرەیەک وەرگرێ، ئینیسیاتیڤێک وەرگرن کۆبوونەوەیەکی فراوان لە بەینی مامۆستاکان و زمانزانانی کورد ببێ بۆ ئەوەی چارەیەک بۆ ئەم گیرو گرفتە بدۆزنەوە.

حەسەنپوور: زۆر کورت، پێم وایە تەواو لەگەڵتم کاک عومەر کە دەبێ کارێکی وا بکرێ. ئێمە ئەگەر بکرێ دەست هەڵگرین لەوەی کەڕابردوویەکی کۆن، مێژوویەکی کۆن بۆ ئەدەبی کوردی دابنێین بێین شاعیر دابتاشین مەسەلەن بڵێین هەزار ساڵ لەوەی پێش شاعیرمان هەبووە. دەبێ ئەو ووشانەی کە لە کوردی دان ، دەست هەڵ گرین لە پەتیکردنی زمانی کوردی ، نەک بەیەکجاری دەستی لێ هەڵبگرین، لە جیاتی ئەوەی زۆرتر خەریکی ئەو شتانە بین بێین ئێستا لە دەرەوەی ووڵات دەست بکەین بە کارێک کە  کەمێک لێی بکۆڵینەوە بزانین وەزعی ئەو گیروگرفتانەی کە خۆت باست کرد لێی بکۆڵینەوە بزانین چ باسە؟ گیرو گرفت لە کوێیە؟ کاک ئەمجەد شاکەلی شتێکی نووسیوە سەرەتایەکی باشە بەڵام شارەزایی تیۆریکی تێدا نییە. کەسێک وەک تووڤێ، تووڤێ سکووتناب کانگاس . ژنێکی فەنلاندیی سوێدییە ئێستا لە دانمارکە کاک حەسەن و کاک عومەر زۆر باشی دەناسن. ئەوە ئێکسپێرتێک، زانایەک، لێزانێک، پسپۆڕێکی زیرەکە لە دنیایە لە مەسەلەی دوو زمانی دا. کوردیشی زۆر خۆش دەوێ، زۆریشی شت لە سەر کورد نووسیوە دەکرێ پێوەندی لەگەڵ بگرن، فیدراسیۆن [مەبەستی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکانە لە سوێد ] ئەو کارە بکا. بەرنامەیەک دابنێبۆ لێکۆڵینەوەی ئەوەی کە ئێستا گیروگرفتی دەرس کوتنەوەی کوردی لە سوێدا چۆنە، شێوەیەک دابنێ بۆ لێکۆڵینەوەی ئەو مەسەلە. وەختێکی زانایەکی ئاوا، پسپۆڕێکی ئاوا لە بەر دەست دایە، ئاوا کوردی زۆر خۆش دەوێ با داوای لێ بکەین کە ئەویارمەتییەی بدا بزانین ئەو گیروگرفتانە، نەک هەر گیروگرفتەکان چن، بەڵکوو ڕێگای چارەسەر کردنی ئەو گیروگرفتانە چییە. زۆر پێویستە بەڕاستی ئەو کارانە بکرێ. ئێمە ئەوەندە لەڕابردووی خۆمان کە ئەو دەوڵەتانە بە سەریاندا سەپاندووین، ئەو کێشەیەی کە ئێمە بێنین بۆ وێنە، ئەمن ئەوڕۆژانە ئەوەم زۆرم کوتۆتەوە دیسان دەیڵێمەوە ، قەڵەم بکەینە پێنووس، و کتێب بکەینە پەڕتووک ئەوە شتێکە کە زوڵمی نەتەوەیی بە سەر مە [ئێمە]ی دا داسەپاندووە، دەبێ دەست هەڵگرین لەوە. پەتیگەریمان بە ئەندازەیەکی کە لازم بۆ کردوومانە ئێستا دەبێ بێین ئەو جوورە گیروگرفتانە لێک بدەینەوە، لێکۆڵینەوەی لە سەر بکەین  و چارەی بۆ پەیدا بکەین.

حەسەن قازی: ئەمن ئیزاحێکی پچووکم هەیە بەڕاستی هۆی بێدەنگیڕەزا نییە بەڵام هۆی ئەوەی کە  من بێدەنگ بووم لە سەرەتای ووتارەکەی مامۆستا دا بۆخۆی باسی ئەوەی کرد بۆ ئەوەی کە موناقەشەکەڕوون بێ ئەو موستەلەحاتانە بە کار دێنێ. دەنا ئەوەی کە بگەڕێتەوە ، ئەمنیش دەقیقەن وەکوو مامۆستا و وەکوو مامۆستا عومەریش و وەک مامۆستا ئەمین زەکی بەگیش ئیعتیقادم بەوەهەیە کە پیاو دەبێ حەولی ئەوە  بدا تەکلیفی خۆیڕوون کاتەوە مەبەستم ئەوەیە، نەک ئەوەیکە خوای نەخواستە پیاو لێرەڕا نەخشە بۆ جێگایەکی دی دا بنێ. لە باری  هووییەی منەوە وەزعم ڕون دەبێتەوە. یانی ئەگەر بڵێم مەسەلەن فەڕز فەموو ، میسالێکە لە نێو کوردان دا موشکیلە نییە. یانی ئەگەر بڵییڕۆژهەڵاتی کوردستان موشکیلە دروست دەبێ، چون نەکوتراوە پێشتر، بەڵام ئەگەر بڵێی کوردی سۆران و کوردی زازاکی شتەکە هێندە کوتراوە دەکوترێتەوە بەڵام بۆ بێگانە مەسەلەن لە زمانی سوێدی دا ئەگەر ئەتۆ بڵێی " هان تاڵەر سۆرانیسکا "  [ ئەو، نێر] بە سۆرانی قسە دەکا " [دەنگی قاقای کاک عومەر شێخمووس]، کابرای سڤێنسۆن کە لێرە بە سەر جادەی رێنکەبی دا دەڕوا ناتوانێ ئەوەڕێلێتێرا بکا [ پێوەند بدا] بە زمانی کوردییەوە. موشکیلەکەی من ئەوەیە. دوایە لە باری هوییەتیشەوە دەبێ تەکلیفی خۆم ڕوون کەمەوە کە ئایا ئەمن تەرجومەی شەڕفنامەی هەژاری موکریانی ، شێعری هێمن ، چیرۆکی حەسەنی قزڵجی، مێژووی کەماڵ مەزهەر ، لێکۆڵینەوەکانی محەمەدی مەلا کەریم ، تەحقیقاتی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس لە سەرلەهجەی هەورامی  ئایا ئەوە بە کۆمەڵەیەکی موشتەڕەک دەزانمیان بە گوێرەی ئەوەی کە هەر کەس لە فڵان شار لە دایکی بەر بووەتەوە ئی ئەو شارە بێ؟ ئەمن پێم وایە ماڵی هەموو کوردە بە مەفهوومی ئەوەی کە ئەو دوو خەتەش زۆر موشکیلەی دروست کردووە. ئێستا ئەوەتا برادەرێک لەوێ دانیشتووە [ ئاماژە دەکا بەڕیزی پێشەوە ] وەک ئاویڕەوان زۆر باشتر لە من لە مێژووی کەماڵ مەزهەر دەزانێ ، خوێندوویەتەوە، تەرجومەشی کردووەتەوە هێناویەتە سەر خەتەکەی دیکە. با دەیان نموونەی وامان هەبێ. ئەو دەمی مەسەلەکەی زیاتر دەگاتە قۆناخی جێ بە جێ بوون. ئەوەیکە مامۆستا ئەمیر دەیڵێ دیتنێکی دێمۆکڕاتیکی ئێستایە ، یانی پلوورالیسمێکە و چەند جاریش ئیشارەی بە مەقالەیەک کرد کە کاک عومەر لە ' بەربانگ ' دا نووسیویەتی. بەڵام ئەوە دیسان نۆڕم نادا بەکەس. ئەمن بەتەواوی ئەوە تەئیید دەکەم  کە وەختی ئەوە نییە کە کابرایەکی گوندی کە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕا دێتە سوێد، هات بە منی گوت کوتی کاکە با بچین تێلێڤیزیۆن بکڕین، کوتی: " تێلێڤیزیۆنەکەی ئێرە ڕەنگییە یا سیاه سفیدە "؟  بە فارسی ' سیاه و سفید '  یانی ڕەش و سپی. ئەمنیش گوتم وەڵا کاکە تێلێڤیزیۆنی ڕەنگیان هەیە بەڵام ئەگەر تێلێڤیزیۆنی ڕەش و سپیت دەوێ ڕەنگە دەست نەکەوێ. پێی سەیر بوو  چونکە لەوێ زمانی موسەلەت بەکار هاتووە. جا مەبەستەکەی من بە کورتی ، زۆری لە سەر نەڕۆم وەکوو مامۆستاش گوتی ئێستا وەختی ئەوە هاتووە نۆڕم دروست بکرێ. نەک ئەوەی، لە عەینی حاڵ دا کە بۆچوونێکی دێمۆکڕاتیک هەیە هەر کەس بە زمانی خۆی بنووسێ بەڵام لە عەینی حاڵ دا دەبێ نۆڕمێکیش هەبێ. ئەوە لەو بارەیەوە گرینگە.

حەسەن قازی: ببوورە کاکە گیان وەختی تۆیە

نەناسراو: من ویستم هێندێک لە سەر شێوەی کۆبوونەوەکە قسە بکەم

حەسەن قازی:  فەرموو

نەناسراو: لە سەر شێوەی کۆبوونەوەکە ئەمن ئەوە جوان نابینم کە هەریەکێک لە ئێمە ئەگەر پرسیارێکی هەیە . هەم ئەتۆ و هەم مامۆستا عومەر شێخمووس زۆر درێژ قسەتان کرد . منیش پرسیارم زۆر هەیە.

حەسەن قازی: برادەرانی دیکە ئەگەر پرسیاریان هەبێ فەرموو بەڕێز،

شیروان بۆیوک کەیا: کاک حەسەن باسی نۆڕمی کرد لە مەڕ نووسینی ناو پرسیارم هەبوو، ناوی شەخسان ، لە کوردی دا. وەختێک ئێمە لە ئوڕووپا دەنووسین، برادەرانی کوردستانی عێڕاق بە شێوەی دەنگی ئینگلیزی دەنووسن و ئەوە کێشە دروست دەکا لای ئوڕووپاییەکان. وەکوو نموونە بڵێمووشەی ' شەماڵ'  ناوی شەماڵ وەختێک کوردی کوردستانی تورکیا بینووسێ بە حەڕفی لاتینی، ئێسێک دەنووسێ و لە بنەوە کلکێکی بۆ دەکاş برادەری کوردستانی عێڕاق وا بزانم لە کوردستانی سووریاش وایە بە ئێس و ئێچsh دەینووسن . ئەوە موشکیلەیە. یا ناوی جەببار هێنذێک بە حەرفیj و بە ئەلفوبێی بەدرخانی بەc دەنووسرێ. یا ووشەی جەلال. جا نازانم چۆن دەبێ چۆن بێ ، هەر کەس وەکوو خۆی بنووسێیان بە تیپێ لاتینی بنووسن. یانی بۆ نووسینی ناو چارەیەکی موشتەڕەک هەبێ باشە. نۆڕمێک هەبێ باشە، چونکە ئەو ناوە لە قەیدی ناسنامە و لە زۆر شوێن دا بەکار دەهێندرێ ، بە بۆچوونی ئێوە مامۆستا بۆ نووسینی ناو نۆرمێک دەبێ هەبێیان نا؟ شتێکی موشتەرەک؟

حەسەنپوور: دەزانی نۆڕم دەتوانین دای بنێین. زۆر هاسانە نۆڕم دانان. بەڵام ئەوەی کە کێشە و گیروگرفتی نۆڕم دانان  دەکاتە گیروگرفتێک کە چارەسەری نەبێ ئەوەیە کە ناتوانین ئەو نۆڕمە دەکار بێنین . بۆ وێنە کاک جەماڵ نەبەز خۆی ئەلفووبێی لاتینی داناوە، لەگەڵ ئی بەدرخانییەکان زۆر نزیکە و خۆی ساڵەهای ساڵ حەولی داوە بۆ ئەوەی کە ئەو خەتە کلاسیکەی دەکار بێنێ، بەڵام نێوی خۆی ئاوا [ لە سەر کاغەز نیشانی دەدا ]  دەنووسێ بە حەڕفیJ ، لە کاتێکدا بە ئەلفوبای لاتینی کوردی دەبوو ئاوای C  نووسیبا. هۆیەکەی مومکینە ئەوە بێ کە لە ئەلمانە ئەوە شایەد باشتر گونجاو بێ بۆ وەزعی وێ. شەرتو مەرجی ئەو ووڵاتەی کە تێیدا دەژی ، ڕەنگە ئەوە باشتر بووبێیان هەر هۆیەکی تر. مەسەلە ئەوەیە کە ئێمە ئەلئان بۆ هەریەک لەوانەڕاستییەکەی زۆر هاسان دەکرێ نۆڕم دانێین. نۆڕم دانان بۆ  شتی وا هاسانە بەڵام چۆن ئەونۆڕمە  کوردی ئاوارەی دەرەوەی ووڵات کە هەریەکەی لە ووڵاتێکن، پێوەندیان لەگەڵیەکتر هەیە چۆن ئەو نۆڕمە بەوانڕابگەیێنن ئەوانیش ئەو نۆڕمە دەکار بێنن. گیرو گرفتی مە [ ئێمە ] ئەوەیە نەک ئەوەی نۆڕم دانان کارێکی زەحمەت بێ. دەکار هێنانی نۆڕمەکە و ڕاگەیاندنی بە کوردی ئاوارەی دەرەوەی ووڵات ئەوە زەحمەتە. لە ووڵاتیش دا کە  باسمان کرد پارچە پارچە بوونی کوردستان ئیجازە نادا ئەو نۆڕمانە بە خەڵکیڕابگەیێنین و خەڵک دەکاری بێنن.

حەسەن قازی: فەرموو کاک ویلدان

ویلدان تانریکولوو: ئەمن دەمەوێ پرسی کاک شیروان بە شێوەیەکی دیکە بکەم . کێهەیانڕاستترە بە گوێری لینگویستیکس کە ناوی تایبەتی  ئەوانەی کە بە خەتی عەڕەبی دەنووسن کاتێک ئەو  ناوانە بە خەتی لاتینی دەنووسن فۆنێتیکی لاتینی بە کار دێنن وەکوو کاک شیروان باسی کرد. بەڵام ئەو کوردی کە تیپی لاتینی بە کار دێنن زۆر جار وەکوو خۆیان دەنووسن و نایهێننە سەر تەلەفووزی ئینگلیسی . لە ناو ئەو دووانە دا کامەیان مڕۆڤ دەتوانێ بە پێی قاعیدەی زمان وەک دروست قەبووڵ بکا. یانی قاعیدەیەک لەو بارەیەوە هەیەیان نا؟ زمانەکانی دی چ دەکەن؟ بۆوێنە ئینگلیسییەک کە ناوی خۆی دەنووسێیان کتێبێک کە لە فەڕانسە وەردەگێڕدرێ ناو دەگۆڕنیان ناگۆڕن؟ هەر ئەو شت لە سەر ناوی تایبەتیش وایە مەسەلەن جار جار ڕووسی دەگۆڕن ، ئەو هەواڵانەی کە کاری وەرگێڕان دەکەن ناوی شاران مەسەلەن دەنووسن ' مۆسکۆ ' یان ناوی ' لۆندرا ' لەو بارەیەوە واتە ناوی تایبەتی چ ناوی کەسان و چ ناوی جوغرافی و ناوی شاران لەڕوی قاعیدەی زمانییەوە شتێک هەیە کە مرۆڤ بەکاری بێنێ ، نۆڕمێک هەیەیان هەر زمانەی نۆڕمی خۆی بە کار دێنێ؟

حەسەنپوور:مەبەستت ئەوەیە ، بزانم باش لە پرسیارەکەت تێ گەیشتوومیان نا؟  کە شاری  ' لاندن'  بە ئینگلیسییا لە عێڕاقا لە ژێر تەئسیری عەڕەبی دا ئەڵێین ' لۆندرە '

تانریکولو: بەڵێ

حەسەنپوور: مەبەستت ئەوەیە کە کامیەک لەوانە دەبێ ببێتە نۆڕم؟

تانریکولو: بەڵێ ، یەکیش ناوی کەسان مەسەلەن  کاتێک دەیانووسین کامە فۆنێتیک بەکار بێنین؟ کاتێک جەمال دەنووسرێ بە پێی ئەلفووبێی لاتینیی کوردییان بە پێی ئەلفووبێی ئینگلیسی بێ ؟

حەسەن قازی: با مامۆستا ووڵام بداتەوە

ئامادە بوویەک :پێوەندی بە پرسیارەکەوە هەیە بۆیە منیش لێێ زیاد دەکەم ، جەلادەت بەدرخان بۆ وێنە دەڵێ ئەگەر ئێمە بڵێین 'ئۆسمان' ، لە زەمانی ئێستا دا دەبێتە ' ئۆسمێن '  نان دەبێتە  ' نێن ' ؛  ئەز نێن دەخۆم. ئەوە بۆ ناوی تایبەتی و هەر وەها بۆ ژن هەمیشە تیپێe تێدا دەبێ. ئەو ناوی تایبەتی  تێن تاواندن [ گەردان دەکرێن ] یان نا؟ و هەر وەها لەو بارەیەوە قەناتی کوردۆ ناوی تایبەتی نە تاواندییە [ گەردانی نەکردووە]. دەڵێ ناو دەبێ وەکوو خۆی بمێنێتەوە.

حەسەنپوور: لەبابەت ئەو باسەوە کە بۆ وێنە بڵێین ' لاندن '  یا ' لەندەن '  یا ' لۆندرە ' یا  ' ئینگلترا'  یا ' ئینگلیستان' ، یا ' ئینگلەند '  ئەوەی کە کامیان نۆڕمن هەر دەگەڕێتەوە سەر ئەو پرسیارەی کە لە پێشدا بوو ، ئێمە دەتوانین نۆرم بۆ ئەوە دابنێین بۆ کوردی، تەنانەت نۆڕمێک کە هاوبەش بێ لە ناو سۆرانی و کرمانجی دا. ئەگەر ئێمە کتێبێکی جوغرافیامان بێ بە کرمانجییا بە سۆرانی دەبێ ئەو ناوەیەک جوور بڵێین. بەڵام دیسان مەسەلە ئەوەیە، ئەوە پێویستی بەوەیە کە ئاکادێمێک هەبێ ، یا دەوڵەتێک هەبێ، دەوڵەتێکییەکگرتوو و سەربەخۆی کورد کە تەواوی ووڵات تەواوی پارچەکانی کوردستانی تێدا بێ، کە ئەو دەوڵەتەیا ئەو ئاکادێمییە قەرارێکی وا بدا کە ئێمە بڵێین بە کوردی بە کرمانجییا بە سۆرانییا بە هەر شێوەیەکی کوردی بڵێین  ' لەندەن' بۆ وێنەیا بڵێین ' لۆندرە ' یا شتێکی تر یان بڵێین ' لاندن ' بۆ وێنە. دەتوانین نۆڕم دابنێین. لینگویستیکس تەنیا شتێکی کە دەیڵێ ئەوەیە کە ئەو لاندن ە ئێمە ناتوانین لە کوردی دا عەینیڵاندنی ئینگلیسی بیڵێین دەبێ لەگەڵ فۆنیتیکی کوردی جوور بێتەوە،یانی کەمێک دەگۆڕدرێ ئەوە کە هاتە ناو کوردی. ووشەیەکی سوێدی بێ ، ناوێکی سوێدی ئەگەر ئەو ناوە سوێدییە دەنگێکی تێدا بێ کە لە کوردی دا نییە لینگویستیکس دەڵێ نزیکترین دەنگی کوردی لەو دەنگە سوێدییە ئێمە دەکاری دێنین. هەر وەک لە عەڕەبی دا ئەو کارەمان کردووە. فارسیش بۆ عەڕەبی ئەو کارەی کردووە. ' موفاویزات ' ئێمە لە کوردی دا بڵێین ' موفاویزات' / و/ یەکەی وەک عەڕەبی ناڵێین هەر نەبێ کوردیی ئێرانێ وای ناڵێنیان فارسان وای ناڵێن. تەواوی زمانەکان وا دەکەن لە نەزەر لینگویستیکسەوە. ووشە کە لە زمانێکی دی وەردەگرن چ  ناو بێ وەک ' ڵاندن' چ ووشەی تر بێ لەگەڵ فۆنێتیکی خۆیاناڕێکی دەخەن ، دەیخەنە سەر شکڵی زمانی خۆیان. قاعیدەکەی ئەوەیە زیاتر لەوە لینگویستیکس قانوونێک دانانێ.

ویلدان تانریکولو: [ لە سەر کاغەز نیشانی مامۆستای دەدا ] مەسەلەن ناوی ئێوە ئاوا بە سێ جوور نووسراوە. موشکیلە لێرە دایە،

حەسەنپوور: [ مامۆستا دەقەکە نیشان دەدا ] لێرە دا بە ئینگلیسی نووسراوە ئیتر. ناوی من بە ئینگلیسی نووسراوە فەرقی هەیە  لەگەڵ ئەم دەقەی دیکە [ نیشانی دەدا ] کە بە کوردیی لاتینی نووسراوە. ئەوە دوو دانەیە ، دوو شێوە ئەوەیان مەتنێکی کوردییە ئەوەشیان ئینگلیسییە. لێرە دا موشکیلەیەک نایەتە پێش چون  زمانەکەیان جیاوازە لەگەڵیەکتر.

حەسەن قازی: پرسیاری ئەو برادەرە لە سەر گەردان کردنی ناو بوو

حەسەنپوور: ئێوە مەبەستوو [ مەبەستتان ]  ناوی خاس بوو؟  ئەوە لە کرمانجی دا ئەو شتە هەیە. ئەگەر کرمانجی ناوی خاسی کوردی وا بەکار بێنێ دەبێ لەگەڵ ناوی بێگانەش هەر وا بکا. دەیخاتە سەر قاعیدەی خۆی. زمان هەر وایە ئیتر . بۆ وێنە ناوی مێ و نێر ئەگەر لە کرمانجی دا یا لە لەهجەیەکی دی کوردی دا ئەگەر سەرفی ناوی ژن و پیاو  فەرقی بێ، جیاوازی بێ ، شتێکی لێ زیاد کا یا کەم کا، نێرو مێی بکا یا شتێکی تری لە سەر بکا ئەگەر  لە بێگانەش وەرگرێ بێتە ناو زمان و لەهجەی کوردی دیسان هەر وای لێ دێ. دەبێتە بەشێک لەو لەهجەیە. قاعیدەکەی ئاوایە.

حەسەن قازی: کاک سیامەند فەرموو

سیامەند شێخ ئاغایی : پرسیارێک هەیە نووسین بە لاتینییا بە تیپی عەڕەبی ، لە باری ئیقتیسادییەوە کێهەیان بە قازانجە؟ فەرزکەین کتێبێکی ٢٥٠ لاپەڕەیی بە خەتی لاتینیان بەخەتی عەڕەبی کێهەیان درێژتر دەبێ؟

حەسەنپوور: مەسەلەیەکی وا هەیە لە باری ئیقتیسادییەوە ئەوە ئەمن هێچ شکم نییە ئەوە تەئسیری هەیە، کتێبێک ٥٠٠ لاپەڕە بێ بەخەتی عەڕەبی مومکینە ٤٠٠ لاپەڕە بێ بە خەتی لاتین. ڕاستییەکەت بوێ من نازانم ئەوەی ، هەر وا ئەگەر لە خۆمەوە بڵێم  پێم وایە بە خەتی لاتین کەمتر جێگا دەگرێ من پێم وایە. بەڵام ئەوە زۆر هاسان دەکرێ ئەندازەی بگرین و بزانین تا چ ڕادەیەک تەئسیری هەیە. ئەوەش شتێکە کە لە بەرنامە دانان بۆ زمان و  بۆ ئەوەی کە چ ڕێنووسێک باشترە ، چ ئەلفووبێیەک باشترە ئەوە دیارە دەبێ لە بەر چاومان بێ. بەڵام لەوانەیە تەئسیرێکی زۆری نەبێ. ئەگەر وەزعی ئیقتیسادی جوورێک بێ کە ئەگەر پینج لاپەڕە کەمتر بێ ئیمکانی وەی دەدا کە کتێبێک چاپ بێیا نەبێ. مەگەر ئەوەی کە شتێکی تەواو گرینگ بێ دەنا وەکی دی بەستراوەتەوە بەو هەلومەرجەی کە تێیداین . مومکینە بەعزە وەختێک تەئسیری زۆر بێ .

حەسەن قازی: برادەرانی بەڕێز لە بەر ئەوەی کە ئێمە سەفەرمان لە بەرە  ئێستا سپاسی مامۆستا دەکەین  و ‌هەواڵ ویلدانیش چەند گوتنی هەیە لە ئاخری سێمینارەکە دا . فەرموو کاک ویلدان

ویلدان تانریکولوو: ئەمن جارێکی دیکەش سپاس دەکەم  لە پرۆفێسۆر ئەمیر حەسەنپوور  بۆ زانیارییە بە نرخەکانی و دەمەوێ  دیسان لە سەر ناوی فێدراسیۆنی کۆمەڵە کوردستانییەکان لە سوێد پیرۆزبایی لێ بکەم بۆ ئەو کارە بە نرخەی کردوویەتی. سپاسی هەموو ئاواڵانیش دەکەم کە تا ئەو سەعاتە  لێرە مانەوە. هیوادارم کۆنفڕانس گەیبێتە ئامانجی خۆی و لە سەر ناوی ئێوە ئەو دەسکە گوڵە پێشکێشی مامۆستا دەکەم.

چەپڵەی بەشداران ، دوایی سێمینار





تێبینی: دەکرێ ڤێدێئۆی ئەم سێمینارە لە تۆڕی کۆمەڵی یوتیوب حیسابی  ' ڕاوێژ ' تەماشا بکەن
https://youtu.be/AfEQKEAY_6M

                                                                                                         














No comments: