ستاندارد کردن به بێ ده‌وڵه‌ت: نموونه‌ی زمانانی ییدیش، کوردی و ڕۆمانی نووسینی یارۆن ماتراس و گه‌رترود ریر‌شێمیوس
ستاندارد کردن به بێ ده‌وڵه‌ت:
نموونه‌ی زمانانی ییدیش، کوردی و ڕۆمانی
نووسینی : یارۆن ماتراس و گه‌رترود ریر‌شێمیوس
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
تێبینیی وه‌رگێڕ : ئه‌م نووسینه‌ی مامۆستایان یارۆن ماتراس و گه‌رترود ریر‌شێمیوس له سه‌مپۆزیۆمێک دا سه‌باره‌ت به "ستاندارد کردنی زمانانی نه‌ته‌وه‌یی" پێشکێش کراوه که له 2-3 فێڤرییه‌ی ساڵی 1991 له لایه‌ن زانکۆی هامبورگ و ئه‌نیستیتووی په‌روه‌رده‌ی یونێسکۆ له هامبورگ به‌ستراوه. له‌م وتاره دا نووسه‌ران پێشینه و ره‌وتی پێشوه‌چوونی ستانداردی کر‌مانجیی ژووروو به تایبه‌تی له هه‌نده‌ران تاوتوێ ده‌که‌ن. دیاره ئه‌و وتاره چوارساڵ و نیو به‌ر له دامه‌زرانی یه‌که‌م تێلێڤیزیۆنی مانگیله‌ی کوردی و ئه‌و پێشوه‌چوونانه نووسراوه وا له‌و 18 ساڵه‌ی دوای پێشکێش کرانی ئه‌م باسه، ئه‌و ستاندارده‌ی زمانی کوردی به خۆیه‌وه دیوه. له‌و ماوه‌یه دا به ده‌یان قامووس و رۆمان بڵاو بوونه‌ته‌وه، به کر‌مانجیی ژووروو فیلم و شانۆ سازکراون و ئێستا نه کاناڵێک،به‌ڵکوو چه‌ندین کاناڵی تێلێڤیزیۆنی به کرمانجی به‌رنامه بڵاو ده‌که‌نه‌وه، و به ده‌یان ماڵپه‌ڕی ئینترنێتی هه‌ن و ته‌نانه‌ت رۆژنامه‌یه‌کی رۆژانه‌ش، نه‌ک له هه‌نده‌ران به‌ڵکوو له زێدی جوگرافییایی خۆیدا به‌و ستاندارده‌ی زمانی کوردی بڵاو ده‌بێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌م وتاره گرینگییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه بۆ روونکردنه‌وه‌ی هێڵه سه‌ره‌کییه‌کان و ده‌وڵه‌مه‌ند کردنی نێوه‌رۆکی ئه‌و مشتوومڕه‌ی ئێستا سه‌باره‌ت به چه‌مکی "ستاندارد" و " ستاندارد کردن” ده‌کرێ و هه‌روه‌ها ئاگادار بوون له بارودۆخی زمانانی دیکه‌ش که هیچ پشتیوانی ده‌وڵه‌تییان نه‌بووه له ڕه‌وتی " ستاندارد بوون" دا .
جێی خۆیه‌تی لێره دا به کورتیش بێ نووسه‌ران به خوێنه‌ره‌وه‌ی کورد بناسێنین. یارۆن ماتراس ئێستا پرۆفێسۆری زمانناسییه له زانکۆی مه‌نچێستر له بریتانییا و پسپۆڕی سه‌ره‌کییه له بواری زمانی رۆمانی (زمانی قه‌ره‌چییان ) له ئاستی جیهانیدا.له زانکۆی عیبری ئورشه‌لیم زمانناسیی گشتی و عه‌ڕه‌بی و له زانکۆی توبینگن له ئاڵمان زمان‌ناسی به‌راوردکارانه و زمانناسیی ژێرمه‌نی خوێندوووه، و هه‌ر له‌وێ له بواری دووزمانه‌یه‌تی (bilingualism)، کۆمه‌ڵناسیی زمان (sociolinguistics )، له‌هجه‌ناسی
(dialoctology) و هه‌روه‌ها زمانگه‌له ژێرمه‌نییه‌کان و زمانانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پسپۆڕایه‌تی په‌یدا کردوووه.له زانکۆی هامبورگ ده‌ره‌جه‌ی ماستر و دوکتورای وه‌رگرتوووه ، له‌وێ له‌پێشدا له سه‌ر کۆمه‌ڵناسیی زمانی کوردی ، دوایه‌ش وه‌کوو شیکردنه‌وه‌یه‌کی کارکردیی – شێوه‌ناسی سه‌باره‌ت به زمانی رۆمانی پسپۆڕایه‌تی په‌یدا کردوووه. وه‌ک یارمه‌تیده‌ری لێکۆڵینه‌وه له زانکۆی هامبورگ به‌ش وه‌خت کاری کردوووه و ده‌رسی گوتوووه ، و وه‌کوو کاربه‌ده‌ستێکی پێوه‌ندی رێکخراوه‌ی ناحکوومه‌تی رۆمانی (NGO) کاری کردوووه به‌ر له‌وه‌ی له ساڵی 1995 له زانکۆی مه‌نچێستر دابمه‌زرێ. له‌و ده‌مییه‌وه که خوێندکاری پله‌ی لیسانس بووه سه‌باره‌ت به زۆر زمانی جۆربه‌جۆر و له شوێنی جۆربه‌جۆر لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی کردوووه– زۆربه‌ی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه مه‌یدانییانه سه‌باره‌ت به زمانانی ژێر مه‌ترسی و که‌مایه‌تی بوون : ژارگۆنی چێوداری جووله‌که، جێنیس، رۆمانی و ئانگڵۆڕۆمانی ، فریسییایی باکووری، له‌هجه‌کانی باشووری رۆژئاوای ئاڵمانی ،ییدیش،ئارامی نوێ، کوردی، لادینۆ، و دۆماری ، و له مه‌ڕ زمانه تایبه‌تییه‌کان. وه‌ک پسپۆڕ بۆ گۆڤاری جۆربه‌جۆری ئاکادێمیک و بۆ شووراگه‌لی جۆربه‌جۆری دانی یارمه‌تی لێکۆڵینه‌وه کاری کردوووه ، هه‌ر وه‌ها راوێژکاری دامه‌زراوه‌ی وه‌کوو شووڕای ئوڕووپا(The Council of Europe ) ، ئه‌نیستیتووی Open Society و بنیاتی Next Page بوووه.
هه‌نووکه له ده‌وره‌ی لیسانس له زانکۆی مه‌نچێستر ده‌رسی کۆمه‌ڵناسیی زمان ده‌ڵێته‌وه، هه‌ر وه‌ها له ده‌وره‌ی لیسانس و ده‌وره‌ی دوکتورا دا ، مامۆستای ده‌رسی پێوه‌ندی زمانی ، زمانناسیی رۆمانی ، پراگماتیکس و له‌هجه‌ناسی یه و له‌سه‌ر پێوه‌ندی زمانی و پراگماتیکس له ده‌وره‌ی دوکتورا سێمینار ده‌دا. تا ئێستا چه‌ندین کتێب و به ده‌یان وتاری له بواری جۆربه‌جۆری زمانناسانه و له وانه زمانی کوردی بڵاو کردوووه‌ته‌وه.
یای گه‌رترود ریر‌شێمیوس پرۆفێسۆری زمانناسیی ئاڵمانییه له زانکۆی ئاستۆن له Birmingham له بریتانییا و یه‌ک له پسپۆڕانی ناسراوی زمانی ییدیشه. ئه‌و بوارانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌کا بریتین له شێوه‌زاره ناستاندارده‌کانی ئاڵمانی، زمانه که‌مایه‌تییه‌کانی ژێرمه‌نی رۆژئاوا (ییدیش و ئاڵمانی نه‌وی) ، پێوه‌ندی زمانان، پراگماتیکس، کۆمه‌ڵناسیی زمان، ده‌رس گوتنه‌وه و فێر بوونی ئاڵمانی وه‌کوو زمانی دوویه‌م یان زمانێکی دیکه، لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئاڵمانی – جووله‌که‌یی. جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری لێکۆڵینه‌وه‌یه له مه‌دره‌سه‌ی زمانان له زانکۆی ئاستۆن له‌بیرمنگام . له ساڵی 2003 له گه‌ڵ یارۆن ماتراس کتێبێکی له سه‌ر رێزمانی ئاڵمانی نه‌وی( شێوه‌زاری فریسییایی رۆژهه‌ڵاتی) بڵاو کردوووه‌ته‌وه.
ئه‌من زۆر سپاسی به‌ڕێز دوکتور جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی ده‌که‌م بۆ پێداچوونه‌وه به‌م وه‌رگێڕانه و پێشنیازه به‌که‌لکه‌کانی.
1. پێشه‌کی
هه‌نووکه له ده‌وره‌ی لیسانس له زانکۆی مه‌نچێستر ده‌رسی کۆمه‌ڵناسیی زمان ده‌ڵێته‌وه، هه‌ر وه‌ها له ده‌وره‌ی لیسانس و ده‌وره‌ی دوکتورا دا ، مامۆستای ده‌رسی پێوه‌ندی زمانی ، زمانناسیی رۆمانی ، پراگماتیکس و له‌هجه‌ناسی یه و له‌سه‌ر پێوه‌ندی زمانی و پراگماتیکس له ده‌وره‌ی دوکتورا سێمینار ده‌دا. تا ئێستا چه‌ندین کتێب و به ده‌یان وتاری له بواری جۆربه‌جۆری زمانناسانه و له وانه زمانی کوردی بڵاو کردوووه‌ته‌وه.
یای گه‌رترود ریر‌شێمیوس پرۆفێسۆری زمانناسیی ئاڵمانییه له زانکۆی ئاستۆن له Birmingham له بریتانییا و یه‌ک له پسپۆڕانی ناسراوی زمانی ییدیشه. ئه‌و بوارانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یان تێدا ده‌کا بریتین له شێوه‌زاره ناستاندارده‌کانی ئاڵمانی، زمانه که‌مایه‌تییه‌کانی ژێرمه‌نی رۆژئاوا (ییدیش و ئاڵمانی نه‌وی) ، پێوه‌ندی زمانان، پراگماتیکس، کۆمه‌ڵناسیی زمان، ده‌رس گوتنه‌وه و فێر بوونی ئاڵمانی وه‌کوو زمانی دوویه‌م یان زمانێکی دیکه، لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئاڵمانی – جووله‌که‌یی. جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری لێکۆڵینه‌وه‌یه له مه‌دره‌سه‌ی زمانان له زانکۆی ئاستۆن له‌بیرمنگام . له ساڵی 2003 له گه‌ڵ یارۆن ماتراس کتێبێکی له سه‌ر رێزمانی ئاڵمانی نه‌وی( شێوه‌زاری فریسییایی رۆژهه‌ڵاتی) بڵاو کردوووه‌ته‌وه.
ئه‌من زۆر سپاسی به‌ڕێز دوکتور جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی ده‌که‌م بۆ پێداچوونه‌وه به‌م وه‌رگێڕانه و پێشنیازه به‌که‌لکه‌کانی.
1. پێشه‌کی
تا چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وبه‌ر، ستاندارده ئه‌ده‌بییه‌کان له نێو زۆر کۆمه‌ڵگه‌یان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا بریتی بوون له سه‌رجه‌می ئه‌و ده‌قه دینیانه‌ی که یه‌کده‌ست کرابوون.شێواز و ڕێزمانی ئه‌و ده‌قانه له به‌ر ده‌کران و دواجار کۆپی ده‌کران و ده‌کران به هه‌وێنی چالاکی ئه‌ده‌بی زیاتر.جا بۆیه شێوه‌زاری زمانی پاڕانه‌وه و عیباده‌ت، قانوون و ڕووداوگێڕانه‌وه بۆ خۆی بوو به سامانێکی گرینگی کولتووری. له سه‌روبه‌ندی مۆدێرنی ئێمه‌دا، حه‌ول و تێکۆشان بۆ دانانی نۆرمێکی ستاندارد بۆ کۆدی زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی زۆر جار هاوڕێ بووه له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵهێنانی ده‌وڵه‌تگه‌لی نه‌ته‌وه‌یی. مافی ده‌وڵه‌ت بوو که دیاری بکا چ نۆڕمێک ببێ به ئیمتیازی دا‌و وده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ به‌کارهێنانی کۆدێکی یه‌کگرتوو وه‌کوو ئامرازێک بۆ ڕێسادانانی بۆ پێوه‌ندی جه‌ماوه‌ری. ئه‌مه ڕه‌نگدانه‌وه و گواستنه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک به " که‌له‌پووری نه‌ته‌وه‌یی" یان " کولتووری نه‌ته‌وه‌یی" خۆیانی داده‌نێن. به‌ڵام باشه، ده‌وری ستاندارد کردنی مۆدێڕن جگه له‌وه‌ی که ئامرازێک بێ بۆ دا‌و و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان چ شتێکی دیکه‌یه و،" زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی" به بێ ئه‌وه‌ی له‌وزه‌ی دابێ پشت به ده‌سته‌ڵاتی ئۆرگانه‌کانی حکوومه‌ت ببه‌ستێ چۆن ده‌توانێ په‌یدا بێ و سه‌رهه‌لهێنێ ؟
له‌م نووسراوه‌یه دا، ئێمه به‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه خه‌ریک ده‌بین و،سێ زمانی که‌مایه‌تی ئێتنیکی به‌یه‌که‌وه به‌راورد ده‌که‌ین ییدیش – زمانێکی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست به ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئاڵمانییه‌وه که جووله‌که‌کانی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات قسه‌ی پێده‌که‌ن؛ زمانی کوردی، زمانێکی باکووری ڕۆژئاوای ئێرانی که20 میلیۆن خه‌ڵک له هه‌رێمی کوردستان، ده چوارچێوه‌ی سنووره ده‌وڵه‌تییه‌کانی ترکییه، سوورییه، عێراق ، ئێران و یه‌کێتی سۆڤیێت دا قسه‌ی پێده‌که‌ن؛ و ڕۆمانی – زمانێکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک باکووری ڕۆژئاوای هیندی که به ته‌خمین 15-10 میلیۆن خه‌ڵکی ڕۆما ( قه‌ره‌چییه‌کان) له ئوڕووپا و ئه‌مریکایه‌کاندا قسه‌ی پێده‌که‌ن. ئێمه له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا له‌و ڕێبازه ده‌ڕوانین که چۆن ستاندارد کردن ده‌بێ به ئه‌رکی ده‌ستپێشخه‌ری ئاخێوه‌ران خۆیان دوای چه‌ندین وه‌ج پێوه‌ندی چڕ‌وپڕ له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌وڵه‌تی وزمانگه‌لی ده‌وڵه‌تی که له پێوه‌ندییه‌کانیان له گه‌ڵ دانیشتووان و ده‌زگای جۆربه‌جۆری وڵاتانی خانه خوێ یان هێزی داگیرکه‌ردا، هه‌رکامه‌یان به‌کاریان هێناوه.
ئێمه هه‌ر وه‌ها هێندێک جیاوازی گرینگیش له نێوان چه‌ندین هۆکارگه‌لی پاشخانیش له‌به‌ر چاو ده‌گرین: بۆ نموونه،ییدیش و ڕۆمانی جگه له سه‌ره‌تای هه‌ره زووی هه‌بوونیاندا نه‌بێ،قه‌ت زمانی دامه‌زراو نه‌بوون له ناوچه‌یه‌کی جوگرافیایی دا.جا بۆیه ئه‌وان هه‌ر دووکیان نموونه‌ی ئاشکرای " زمانگه‌لی تاراوگه"ن. به‌ڵام ،له لایه‌کی دیکه‌وه ، کوردی یه‌ک له زمانه هه‌ره گرینگه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاسته و، سه‌ره‌ڕای حه‌ولی جۆر به جۆر له لایه‌ن داگیرکه‌رانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیتوێننه‌وه و دانیشتوانی ڕه‌سه‌ن و خۆجێیی کوردستان ده‌ربکه‌ن، هێشتاش زمانی زۆربه‌ی خه‌ڵکییه له هه‌رێمه‌که‌دا. له‌هجه‌کانی به پێی زنجیره‌ی زمانی – جوگرافیایی بڵاو ده‌بنه‌وه و،دواجار ده‌گه‌نه‌وه زمانه خزمه‌کانیان وه‌کوو لوڕی و فارسی. له به‌ر هه‌لومه‌رجی سیاسی له ماوه‌ی سه‌ده‌ی ڕابردوو دا، ستانداردکا‌رانی یه‌كێک له شێوه‌زاره سه‌ره‌کییه‌کانی کوردی، واته کرمانجی، نه‌یانتوانیوه له چوار چێوه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆیاندا به ئامانجه‌کانیان بگه‌ن و بۆیه نێوه‌ندی چالاکی ئه‌ده‌بی به‌و شێوه‌زاره گوستراوه‌ته‌وه بۆ ناو کورده‌کانی دانیشتووی هه‌نده‌ران له ئوڕووپای ڕۆژئاوا.
وه‌کوو نموونه‌یه‌کی دیکه‌ی جیاوازی له نێوان پێڤاژۆی ستاندارد کرانی ئه‌و سێ زمانانه ده‌بێ ده‌رجه‌ی خوێنده‌واری ده‌ناو ئه‌و کولتوورانه‌دا له‌به‌رچاو بگیردرێ. زمانی ییدیش به‌ره‌وپێشچوونی شێوه‌زارێکی ستانداردی ئه‌ده‌بی له کولتوورێکی هه‌تا بڵێی خوێنده‌وار دا نیشان ده‌دا، که له‌و کولتووره دا به‌شی هه‌ره گه‌وره‌ی چالاکی ئه‌ده‌بی به‌ده‌زگاییکراو بریتی بوو له لێکوڵینه‌وه وبڵاوکردنه‌وه‌ی نووسراوه و ده‌قه دینی و پیرۆزه‌کان. به‌ڵام زمانی کوردی و زمانی ڕۆمانی هه‌رکامیان بانده‌ستی نه‌ریتی زاره‌کی دانیشتوانێک نیشان ده‌ده‌ن که زۆربه‌یان هێشتا نه‌خوێنده‌وارن، واته به‌هیچجۆر ناسیاوی و زانیاریان نییه له مه‌ڕ تێکنیکی قاعیده ڕۆنانی نووسراو بۆ زمان.جابۆیه، زۆربه‌ی خه‌ڵک به‌ڵگه‌ی ئه‌ده‌بی زانستی به‌کۆمه‌ڵ یان کولتووری وهه‌ر وه‌ها به‌ڵگه‌ی نووسراوی مێژووی شه‌خسی خۆیانیان نییه.
2. "ستاندارد" چییه ؟
فێرگوسون ( Ferguson1961) زمانێکی ستاندارد وه‌کوو زمانێکی تاقانه، و نۆڕمێکی به به‌ربڵاوی په‌سندکراو پێناسه ده‌کا، که ته‌نێ به ئاڵوگۆڕێکی که‌مه‌وه یان چه‌شناوچه‌شنییه‌کی که‌مه‌وه بۆ هه‌موو مه‌به‌سته‌کانی به‌کارهێنانی زمان ده‌کار ده‌کردرێ. ئه‌و به‌ئاشکرایی ئه‌م تێگه‌یشتنه گشتییه له "ستاندارد" و ده‌ره‌جه‌ی خوێنده‌واری بوومی ("نووسین") ده نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن دا له یه‌کتری جوێ ده‌کاته‌وه. ده‌ره‌جه‌ی لانی زۆری خوێنده‌واری بوومی له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن دا کاتێک ده‌رده‌که‌وێ و خۆی نیشان ده‌دا که لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی ماک به به‌رده‌وامی و بێ پسانه‌وه بڵاو ببێته‌وه، له کاتێکدا که له سه‌ره‌وه‌ی ته‌رازووی ستاندارد کردندا ئێمه کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌وتۆ ده‌بینین که تێیاندا لانی که‌می چه‌شناوچه‌شنی نۆڕم به‌دی ده‌کرێ هه‌م له زمانی قسه پێکردن و هه‌م له زمانی نووسیندا. به ڕه‌چاو کردنی پێناسه‌کردنی فێرگوسون ، ستانداردکردن ده‌بێ به پێڤاژۆیه‌کی یه‌کگرتنه‌وه‌ی زمانی له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی له‌به‌رچاو گیراو دابندرێ ، که کارلێکه‌ری هه‌م له سه‌ر پێوه‌ندی نووسراو و هه‌م له سه‌ر پێوه‌ندی زاره‌کی هه‌بێ. به بۆچوونی Ray ڕای ( 1963) ده‌رفه‌تی هه‌بوونی شێوه‌زاره‌کان یان شێوه زمانی ستانداردنه‌کراو ده نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتن، له پاڵ زمانی " ستاندارد" دا کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ نییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ستاندارد بۆ خۆی وه‌کوو شێوه‌زارێکی زمان داده‌ندرێ که به‌کارهێنانی له نووسین ، ڕێزمان و قامووس دا یه‌کگرتوویه.
به پێی بۆچوونی Haugen هاوگن ( [1972] 1969، [1972] 1966 و له جێگه‌ی دیکه‌شدا) پێداویستی بۆ به‌کارهێنانی زمانێکی نۆڕم دانه‌ر بۆ خۆی پێوه‌ندی په‌یدا ده‌کاته‌وه به ئه‌رکی نووسین وه‌کوو ئامرازێکی پێوه‌ندی له نێوان ئاخێوه‌راندا که زه‌مان و مه‌کان له یه‌کتری جوێ کردوونه‌ته‌وه و ناتوانن پشت به ستراتێژییه‌کانی رێتم، ده‌ره‌وه‌ی زمانی وته‌نانه‌ت شیکردنه‌وه‌ی ئاشکرای زمانی ببه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌می خراپ لێکدانه‌وه وخراپ لێتێگه‌یشتن بڕه‌وێننه‌وه. ستاندارد کردن و پلان دانانی زمان بریتییه له ئاماده‌کردنی قاعیده و ڕێسای نۆڕم دانه‌ر بۆ ڕێنوێنیکردنی نووسه‌ران و ئاخێوه‌ران به تایبه‌تی له‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی ئاخاوتندا که یه‌ک ده‌ست نین. جا بۆیه زمانێکی "ستاندارد" بریتییه له کۆمه‌ڵێک ڕێسا و قاعیده که به به‌ربڵاوی په‌سندکراون و به‌ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م وه‌ک پێوه‌رێکه بۆ نووسین. سه‌رهه‌ڵهێنان و بڵاو بوونه‌وه‌ی زمانی ستاندارد به چه‌ندین قۆناخانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه، قۆناخی یه‌که‌م به
" هه‌ڵبژاردنی نۆڕم" یان ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و شێوه‌زاره‌ی که ده‌بێ ستاندارد بکرێ پێناسه ده‌کرێ. قۆناخی دوویه‌م بریتییه له قاعیده دانان و گرده‌وه‌کۆیی “codification” ( به‌ره‌وپێشبردنی سیستێمی نووسین)، که به‌رله ده‌ستنیشانکردنی شێوه‌زاره‌که‌یه. کاتێک ئه‌و هه‌نگاوانه هه‌ڵگیرانه‌وه، " ڕۆنیشتن"ی نۆرم ده‌کرێ ده‌ستپێبکا. له ڕاستیدا زۆربه‌ی حه‌وله‌کانی یه‌کگرتنه‌وه ده‌کرێ له‌و که‌له‌به‌ره بخزێندرێن چونکوو له‌و قۆناخه دایه که به‌رهه‌مهێنانی قامووس، کتێبی ڕێزمان ، و کتێبی ڕێنوێنی شێواز وئامرازه‌کانی دیکه‌ی نۆڕم دانه‌ر کاری هه‌ره گرینگن. دواجار، داهاتووی ستاندارد به " جێبه‌جێکردن و پێڕۆیی لێکردنی" به‌ستراوه‌ته‌وه، واته، قه‌بووڵکردنی له لایه‌ن دا‌و وده‌زگا، نووسه‌ران ، بڵاوکردنه‌وه و به تایبه‌تی له لایه‌ن ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتی پێوه‌ندییه‌وه ( [1972] 1969 هاوگن ؛ هه‌ر وه‌ها بڕوانه Cobarrubias کۆباڕوبیاس 1983).
له خواره‌وه ئێمه له په‌یدا بوون و سه‌رهه‌ڵهێنانی شێوه‌زاره نووسراوه‌کانی ییدیش، کوردی و ڕۆمانی ده‌ڕوانین و ئه‌و ئه‌نگێزانه به‌یه‌که‌وه به‌راورد ده‌که‌ین که ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌ده‌بی له زمانی بوومی، هه‌ڵبژاردنی شێوه‌زار، قاعیده ڕۆنان ، خۆ گرتن و ڕۆنیشتن دا جه‌خت ده‌که‌نه‌وه و ئه‌وه‌ش لێکده‌ده‌ینه‌وه که ئه‌و شێوه‌زاره نووسراوه‌ی پێش خراوه تا چه‌ند جێبه‌جێ کراوه و ڕه‌چاو کراوه. ئێمه ستاندارد کردن به کۆی ئه‌و قوناخانه داده‌نێین. به‌له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی سه‌رهه‌ڵهینانی زمانه ئێتنیکییه که‌مایه‌تییه‌کان و نه‌بوونی هیچ دا‌و وده‌زگایه‌کی حکوومه‌تی له پشت ئه‌وان، ئێمه سه‌رنجێکی تایبه‌تی ده‌ده‌ینه سه‌ر ئه‌و ده‌وره‌ی هه‌رکام له ده‌ستپێشخه‌رانی ئه‌و پێڤاژۆیانه گێڕاویانه.
3. ستاندارد کردنی ییدیش: درێژکردنه‌وه‌ی نه‌ریتی ئه‌ده‌بی
شیکردنه‌وه‌ی خواره‌وه‌ی ئێمه به پێویستی شیکردنه‌وه‌یه‌کی مێژوویییه: له‌به‌ر ژێنۆسیدی جووله‌که‌کانی ئورووپا له لایه‌ن نازییه‌کانه‌وه له‌ماوه‌ی شه‌ڕی دوویه‌می جیهانیدا ئێستا ته‌نێ ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له ئاخێوه‌رانی ییدیش له ئوڕووپا هه‌ن و هیچ کۆمه‌ڵگه‌ی ییدیشزمان له ئوڕووپا نه‌ماوه‌ته‌وه. له ئاستی جیهانیدا، کۆمه‌ڵگه‌ی هه‌ره گه‌وره‌ی ییدیشزمان ده‌کرێ له نێو وه‌جی یه‌که‌می کۆچبه‌رانی جووله‌که له باکوور و باشووری ئه‌مریکا و له ئیسراییل ببیندرێن . کۆمه‌ڵگه ئۆرتۆدۆکسه‌کان له ئیسراییل، ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و شوێنی دیکه تا ڕاده‌یه‌ک زمانی ییدیش وه‌کوو زمانی یه‌که‌م له پێوه‌ندییه‌کانی نێوان وه‌جان و له که‌شوهه‌وای نێو ماڵ دا به‌کار ده‌هێنن. ده‌کرێ بگوترێ ئه‌وان ته‌نیا کۆمه‌ڵگه‌نه که له‌م ڕۆژگاره دا ییدیش به‌کار ده‌هێنن .
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌دان،ییدیش زمانی قسه پێکردنی جووله‌کانی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات بووه. له سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستدا ڕاوه‌دوونانی جووله‌که‌کان بووه هۆی کۆچی به‌کۆمه‌ڵی ئه‌وان له ناوچه‌کانی ئاڵمانی زمانی Lower Rhine ڕاینی خواروو به‌ره‌و ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵاتی سڵاڤی- زمان. په‌نابه‌ره‌کان زمانی خۆشیان له‌گه‌ڵ خۆیان برد: عیبری ، زمانی نه‌ریتی پیرۆزی ئه‌وان و، ییدیش که ئه‌و سه‌روبه‌ندی هێشتا شێوه‌زاری نێوه‌ڕاستی ئاڵمانی سه‌روو بوو، ژماره‌یه‌کی زۆر وشه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک عیبری تێدا بوو. ییدیش که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتنی ئاڵمانی هه‌ڵبڕابوو، سه‌ربه‌خۆیانه درێژه‌ی به پێشوه‌چوونی خۆیدا. تا به‌راییه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م جووله‌که‌کانی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات هه‌ر دووک زمانه‌کان ، واته عیبری و ییدیشیان،وه‌کوو دووزارێتێکی (diglossia ) ڕۆنیشتوو به‌کار ده‌هێنا.
هه‌رکام له زمانه‌کان ئه‌رکی دامه‌زراو و ڕۆنیشتووی خۆیان هه‌بوو: عیبری زمانی نووسینی دین و فه‌لسه‌فه، تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندیی زانایانه، سه‌نه‌د و به‌ڵگه و په‌یمانان بوو. ییدیشیش زمانی قسه پێکردنی ڕۆژانه بوو. به‌ڵام ییدیش زۆر زوو وه‌کوو زمانی نووسینی خه‌ڵکی په‌روه‌رده نه‌دیتوو، به تایبه‌تی ژنان پێش خرا. په‌روه‌رده نه‌دیتوو به‌و مانایه‌ی که له پله‌وپایه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌ی جووله‌که‌ییدا په‌روه‌رده‌نه‌دیتوو ئه‌و که‌سانه بوون که نه‌یانده‌توانی عیبری بخوێننه‌وه و بنووسن. له به‌ر ئه‌وه‌ی که به‌جێهێنانی دینی جووله‌که هه‌میشه گرێدراوه به خوێندنه‌وه وقسه‌له‌سه‌رکردنی کتێبی پیرۆز، سیستمێکی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وتۆ ساز کرا که فێری هه‌موو منداڵێکی کوڕی ده‌کرد "زمانی پیرۆز" بخوێنێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و زمانه‌ی ده‌رسه‌کانی پێ ده‌گوتراوه ییدیش بوو، و کچان ته‌نێ فێری خوێندنه‌وه و نووسینی ییدیش ده‌کران. جا بۆیه ته‌نانه‌ت گۆیا په‌روه‌رده نه‌دیتووانیش ده‌یانتوانی بخوێننه‌وه و بنووسن. به‌ڵگه هه‌ره به‌راییه‌کان به زمانی ییدیش بریتین له نامه‌ی تایبه‌تی، وه‌رگێڕدراوی ته‌وڕات یان کۆکراوه‌ی چیرۆکی جندۆکه و په‌ری، بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌کمان باس کردبێ. ییدیش هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌و پیتانه ده‌نووسرا که ئامرازی پێوه‌ندیی نووسراو بوون له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی جووله‌که‌دا – واته پیته‌کانی ئه‌لفوبێتکه‌ی عیبری. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هێندێک ئاڵوگۆڕ له ئه‌لفوبێی عیبریدا کرا بۆ ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ربڕینی کۆنسۆنانته‌کان بگونجێ و ببێته سیستێمێکی ده‌نگنووس، هه‌روه‌ک بۆ جووله‌که‌یی- فارسی و جووله‌که‌یی – ئێسپانیایی ( Latino ) کرا.
تاکۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی 18هه‌م بارودۆخی دووزارێتی ده‌ستی کرد به هه‌ڵوه‌شان. به دوای نه‌داری و لاوازی حه‌شیمه‌تی جووله‌که له ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵاتدا ژماره‌ی که‌سانی په‌روه‌رده نه‌دیتوو زیادی کرد. هه‌تا ده‌هات خه‌ڵک زیاتر و زیاتر هه‌ر ده‌یانتوانی ته‌نێ به ییدیش بخوێننه‌وه و بنووسن. زمانی ییدیش بوو به بابه‌تی گه‌نگه‌شه و مشتومڕی ئیدێئۆلۆژیک. Chassidism خاسیدیسم، که بزووتنه‌وه‌یه‌کی دینی بوو و له سه‌ر بنه‌مای عیرفانی جووله‌که‌یی هه‌ڵنرابوو، زمانی ییدیشی به زمانحاڵی ڕه‌سه‌نی خه‌ڵکی ساده و ڕه‌شوڕووت داده‌نا و هه‌ر بۆیه‌ش به زمانێکی له‌باری ده‌زانی بۆ به‌جێهێنانی پاڕانه‌وه و ڕێسای دینی.له‌چاو ڕووناکبیریی جووله‌که دا؛ Haskala هاسکالا، ییدیش ته‌نێ ژارگۆنێکی بێتام بوو که ده‌بوو نه‌هێڵدرێ و فت بکرێ. بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریی جووله‌که، به تایبه‌تی بووند "Bund"، زمانی ییدیشی پێشخست و کردی به به‌شێک له پلاتفۆرم و به‌رنامه‌ی خه‌باتی کولتووری خۆی. Zionism زایۆنیزم ییدیشی به په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌شی کولتووری قێزه‌وه‌نی تاراوگه داده‌نا که ده‌بوو عیبری مۆدێڕن جێگه‌ی بگرێته‌وه. وشیاریی زمانی، ئاوێته‌ی بیر‌و بۆچوونی سیاسی و دینی به‌رز بووه‌وه.
په‌ره‌سه‌ندنی چاپه‌مه‌نی له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ده‌وری هه‌ره گرینگی گێڕا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زمانی ئه‌ده‌بیی ییدیش. یه‌که‌م وه‌رزنامه‌ی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات به زمانی ییدیش له ساڵی 1623 له وه‌رشه‌و ده‌رکه‌وت. له ساڵی 1817 یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه به زمانی ییدیش له بوخارێست ده‌رکه‌وت و تا ساڵی 1912 نزیکه‌ی 100 وه‌رزنامه به زمانی ییدیش له سه‌رتاسه‌ی ئوڕووپا بڵاو کرانه‌وه، له‌وانه 20 ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه (بڕوانهJüdisches Lexicon" چاپه‌مه‌نی جووله‌که‌یی"). ئه‌ده‌بییاتێکی ییدیش سه‌ری هه‌ڵهێنا و هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئاراسته‌ی به‌ڕه‌و ئامرازی باو و گه‌لویست، واته چاپه‌مه‌نی بوو. ڕۆمانه‌کانی نووسه‌رانی هه‌ره ناسراوی ییدیش وه‌کوو مه‌نده‌له Mendele، شۆله‌م عه‌لیخه‌م Sholem Aleichem ، و شۆله‌م ئاش Sholem Ash ، یه‌کمجار وه‌کوو ڕۆمانی زنجیره‌یی له ڕۆژنامه‌کاندا بڵاو کرانه‌وه. جا بۆیه کاتێک حه‌ولدان بۆ دامه‌زراندنی ستانداردێکی یه‌کگرتوو ده‌ستیپێکرد زمانێکی مۆدێڕنی نووسینی ییدیش له ئارا دا هه‌بوو.
هه‌رزوو له سه‌ره‌تاوه، ستانداردکا‌رانی ییدیش له گه‌ڵ کێشه‌ی جۆراو‌جۆری له‌هجان به‌ره‌وروو بوون. له‌هجه‌گه‌لی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ییدیش (NEY) که له ده‌وروبه‌ری ڤیلنا له لیتوانیا قسه‌یان پێده‌کرا، له‌هجه‌ی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ییدیش (SEY ) که له ۆڵهینیا، پۆدۆلیا، بێسارابیا و ڕۆمانیا قسه‌یان پێده‌کرا و له‌هجه‌ی نێوه‌ندیی ڕۆژهه‌ڵاتی ( CEY)، که له له‌هێستان قسه‌ی پێده‌کرا ( له‌هجه‌گه‌لی ڕۆژئاوای ییدیش که له ناوچه ئاڵمانی زمانه‌کان قسه‌ی پێده‌کرا که‌وته به‌ر پێڤاژۆیه‌کی تواندنه‌وه‌ی ورده ورده و ئه‌مه‌ش په‌یدا بوونی شێوه‌زاره‌کانی جووله‌که‌یی – ئاڵمانی به دووا داهات، بڕوانه( Weinberg 1969). ئه‌وسێ له‌هجانه له هێندێک لایه‌نی ده‌نگسازی و وشه‌وه جیاوازییان هه‌یه، و له بناخه‌ی وشه (سه‌رف)یشدا. ییدیشی مۆدێرنی نووسین به هه‌ر سێ له‌هجه‌کان سه‌ری هه‌ڵهێنا، ئه‌گه‌رچی هه‌رکام له له‌هجه‌کان به‌کارهێنانی تایبه‌تی به‌ده‌زگاییکراوی خۆی به‌ده‌ست هێنا. له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ییدیشی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی زمانی تیاتر بوو، ییدیشی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی له چاپه‌مه‌نیدا بانده‌ست بوو، و په‌خشان به تێکه‌ڵاوێک له له‌هجه‌گه‌لی ییدیشی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی و ییدیشی نێوه‌ندی ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌نووسرا. ئه‌و ئه‌رکانه پێوه‌ندییان به دابه‌شبوونی جوگرافیایی نێوه‌نده‌کانی چالاکی کولتووری و، هه‌ڵبه‌ت له‌هجه‌ی بوومی نووسه‌ره‌کانه‌وه هه‌بوو ( بڕوانه. Schaechter 1977:38-39)
کامه شێوه‌زار ده‌بوو وه‌پێش بخرێ بۆ ستاندارد کردن و یه‌کگرتنه‌وه؟ به داوه‌ری کردن به پێی زۆربه، وا وێده‌چوو ییدیشی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی بانده‌ست بێ، له ساڵی 1925 مامۆستایان و زانایان ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO) yidiwser visensaftlixer institut ) یان دامه‌زراند. ئه‌و ئه‌نیستیتووه که نێوه‌ندی له ڤیلنا، له لیتوانیا بوو، به‌رنامه‌یه‌کی ئاشکرای هه‌بوو بۆ ستاندارد کردن و یه‌کگرتنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی زمانی ییدیش. زۆربه‌ی ئه‌ندامانی YIVO بۆ نموونه ماکس وینریش Max Weinreich ، به ییدیشیی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی قسه‌یان ده‌کرد، و ته‌مایان گرت له‌هجه‌ی ییدیشی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی، که ڕووناکبیرانی ڤیلنا قسه‌یان پێده‌کرد، وه‌کوو پێوه‌ر دامه‌زرێنن ( Schaechter 1977 ). ئه‌و ئه‌نیستیتوویه خزمه‌تی گه‌وره‌ی کرد به پێڤاژۆی ستاندارد کردنی زمانی ییدیش، ڕێنووسێکی ستانداردی گه‌ڵاڵه کرد وله‌وه‌دا سه‌رکه‌وت پێشوه‌چوونی زمانی ییدیش یان" ئاوسباو" ی واته درێژبوونه‌وه‌ی له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ زمانی ئاڵمانیدا پێش بخا ( بڕوانه Kloss 1967 ) کارلێکه‌ری ئاڵمانی له سه‌ر ڕێنووسی ییدیش – وه‌کوو نیشاندانی هاوتای ڕیشه‌یی واڤێلێکی درێژی ئاڵمانی به h به دوای ڤاوێله‌که‌دا هه‌ڵگیرا و فت کرا. ییدیش ده‌بوو پێڕۆیی له خاڵبه‌ندی بکا، ئه‌گه‌رچی وشه عیبرییه‌کان له هه‌نبانه‌ی وشه‌ی ییدیش دا ڕێنووسی عیبری خۆیان پاراست، سه‌ره‌ڕای خاڵبه‌ندی جوێیان له زمانی ییدیش دا. به‌م شێوه‌یه دووزاڕێتی ( diglossia ) له نێو سیستێمی ڕێنووس دا پارێزرا.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ڕێنووسی ستانداردی YIVO ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه مۆدێرنه‌ی ییدیشی که له ئارا دابوو له به‌رچاو نه‌ده‌گرت، که تاڕاده‌یه‌کی زۆر له سه‌ر بنه‌مای ییدیشی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی و نێوه‌ندیی ڕۆژهه‌ڵاتی داندرابوو. سه‌ره ڕای پله‌و پایه‌ی ستانداردی YIVO له لای زۆر له زانایان، ئه‌و ستاندارده نه‌یتوانی په‌سندێکی به‌ربڵاو به‌ده‌ست بهێنێ.( Schaechter 1977:36) شاختر به ته‌خمین ده‌ڵێ له ڕاستیدا له‌وانه‌یه که‌متر له % 1 له نێو ئاخێوه‌رانی بوومیدا – هیچ ئه‌ژمارێک به ده‌سته‌وه نییه - له بارودۆخی ڕۆژانه‌دا ئه‌و شێوازاره ستاندرادکراوه‌یان به‌کار هێنابێ. له ماوه‌ی ساڵانی 1920 کان له یه‌کێتی سۆڤیێت حه‌ول درا ڕێنووسی ییدیش چاکسازی تێدا بکرێ. ئه‌وه ته‌نیا حه‌ولێک بوو که بۆ ستاندارد کردنی ییدیش به پشتیوانی داووده‌زگای ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوو. ئه‌و چاکسازییه‌ی سۆڤیێتی حه‌ولی دا پرێنسیپه‌کانی فۆنێتیکی له سه‌ر گشت سیستێمی ڕێنووسدا پیاده بکا. جابۆیه، وشه عیبرییه‌کان ئیتر چبڕ به پێڕۆیی و ڕه‌چاو کردنی ڕێسا ڕێنووسییه‌کانی عیبری نه‌ده‌نووسران، به‌ڵکوو به پێی ته‌له‌فوزکردن و ده‌ربڕینیان له زمانی ییدیش دا ده‌نووسران. کۆروکۆمه‌ڵه نه‌ریتییه‌کان له ئاست ئه‌و چاکسازییه ملیان ساوی و خۆڕاگریان کرد و ئه‌م ڕێفۆرمه‌ش دواجار له به‌ر گۆڕانی سیاسه‌تی زمانی یه‌کێتی سۆڤیێت، که پێشخستنی زمانه که‌مایه‌تییه‌کانی کرده فیدای تواندنه‌وه‌یان له نێو زۆربه‌ی ڕووس – زماندا، سه‌رنه‌که‌وت .
4. ئه‌زموونی زمانی کوردی : جۆراو‌جۆری ستاندارده‌کان
له ئاکامی کۆچ و کۆچبه‌ری دا، کوردی نه‌ک هه‌رله هه‌رێمی کوردستان که له نێوان ترکییه،سوورییه، عێراق، ئێران و یه‌کێتی سۆڤیێت دا دابه‌ش کراوه قسه‌ی پێده‌کرێ ، به‌ڵکوو زمانی نزیک نیو میلیۆن موهاجیری کوردیشه له ئوڕووپای ڕۆژئاوا. پێڤاژۆی ستاندارد کردنی زمانی کوردی هێشتا زۆر ساوایه. ده راستیدا، زۆربه‌ی کورده‌کان له ئێران، سوورییه، و ترکییه هێشتا به زمانی بوومی خۆیان نه‌خوێنده‌وارن. له‌و وڵاتانه سیاسه‌تی ڕه‌سمی پێشی به به‌ره‌وپێشچوونی شێوه‌زارێکی ئه‌ده‌بی سه‌ربه‌خۆ گرتووه به نکووڵیکردن له‌وه‌ی کورده‌کان به زمانی خۆیان په‌روه‌رده بکرێن و مافی بڵاو کردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی چاپکراویان به زمانی کوردی هه‌بێ. بۆیه پڕۆژه‌ی زمانی و ئه‌ده‌بی ته‌نێ به چالاکی نهێنی بزووتنه‌وه به‌رهه‌ڵستکاره‌کان سنووردار بووه.له یه‌کێتی سۆڤیێت و عێراق زمانی کوردی، به لانی که‌مه‌وه بۆ چه‌ند ساڵان پله‌ی زمانێکی که‌مایه‌تی هه‌بووه، و ستانداردکردنی زمانه‌که به‌ڕه‌سمی پشتیوانی لێکراوه. جیاوازی زۆر و به‌رچاوی له‌هجه‌کان له نێوان ئه‌و شێوه‌زارانه‌ی له باشوور و باکووری کوردستان قسه‌یان پێده‌کرێ و گوشاری کولتووری له‌لایه‌ن هه‌رکام له‌ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌کانه‌وه له سه‌ر زمانی کوردی بووه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی پێڤاژۆی جیاوازی ستاندارد کردن. بۆیه ئێمه ده‌کرێ سێ شێوه‌زاری ئه‌ده‌بیی کوردی جیاواز له یه‌کتری هه‌ڵاوێرین.
a. شێوه‌زاری سلێمانی
ستانداردێکی باش دامه‌زراوی ئه‌ده‌بییه، ئه‌و شێوه‌زاره له سه‌ر بنه‌مای دیالێکتی سۆرانی به‌شه باشوورییه‌کانی کوردستان له عێراق و ئێران داندراوه، و به‌و جۆره‌ی که له شاری سلێمانی قسه‌ی پێده‌کرێ. یه‌که‌م چالاکی ئه‌ده‌بی به‌و له‌هجه‌یه ئه‌و شێعرانه وه‌به‌رده‌گرن که له سه‌ده‌ی 19یه‌مدا بڵاو بوونه‌وه، له کاتێکدا یه‌که‌م وه‌رزنامه‌کان له کۆتایی ئه‌و سه‌ده‌یه دا ده‌رکه‌وتن.
ستاندارد کردنی زمان له لایه‌ن ئیداره‌ی بریتانیاییه‌وه دنه ده‌درا، و له نێو ئه‌و ئیداره‌یه‌دا حاکمی بریتانیایی و لێکۆله‌ره‌وه ئی. سۆن E.Soaneکه‌سی هه‌ره به‌رچاو بوو، و له به‌ر گوشاری بریتانیاییه‌کان بوو که له ساڵی 1931 دا سۆرانی وه‌کوو دوویه‌م زمانی ره‌سمی له عێراق ناسرا.ئه‌و شێوه‌زاره به ئه‌لفوبێتکه‌یه‌کی ئاڵوگۆڕکراوی عه‌ڕه‌بی – فارسی ده‌نووسرێ، و ڤاوێله‌کان له سیستێمێکی ڕێنووسی فۆنێمیک دا جێیان کراوه‌ته‌وه هه‌ر به‌هه‌مان شێوه‌ی که ییدیش ئاڵوگۆڕی له ئه‌لفوبێی عیبری دا پێک هێناوه. سۆرانی زمانی خوێندنگه کوردییه‌کان ، ئه‌ده‌بییاتێکی هه‌موولایه‌نه، میدیا و ته‌نانه‌ت زانکۆیانیش بوو له هێندێک له به‌شه‌کانی عێراق، تا ئه‌و کاته‌ی که له ساڵانی 1970کاندا ئۆتۆنۆمی کولتووری کوردی له لایه‌ن حکوومه‌ته‌وه هه‌ڵوه‌شێندرا.
b. کوردیی ستاندارد له یه‌کێتی سۆڤیێت
له سه‌ربنه‌مای له‌هجه‌ی کر‌مانجیی باکووری داندراوه به‌وشێوه‌یه‌ی له به‌شه باشوورییه‌کانی کۆماری هه‌رمه‌نستان قسه‌ی پێده‌کرێ، له ده‌وروبه‌ری شاری یێریوان، کوردی نووسراو له یه‌کێتی سۆڤیێت ئه‌لفوبێی سیریلیک به کار ده‌هێنێ که له ساڵانی 1940کاندا داهاتووه. ئه‌لفوبێی کوردیی – سۆڤیێت له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک له زمانناسانه‌وه که له ئه‌نیستیووی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێرانی لێنینگراد کاریان ده‌کرد گه‌ڵاڵه کرا، وئه‌و داهێنانه‌یان له سه‌ر بنه‌مای لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چڕ وپڕ بوو سه‌باره‌ت به که‌ره‌سته‌ی له‌هجه‌که. بۆیه حه‌ولیان داوه ده‌نگه‌کان له ڕێنووس دا به وردی ده‌ربکه‌ون و نیشانه‌ی له مه‌ڕ خۆیان هه‌بێ. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به کار هێنانی ئه‌و ڕێنووسه تاراده‌یه‌کی زۆر هه‌ر سنوورداره به زمان‌ناسان و ڕووناکبیران له نێو به ته‌خمین 000 .100 کورد له یه‌کێتی سۆڤیێت دا. بڵاوکراوه‌کان بریتین له په‌خشان، چه‌ندین کتێبی مه‌دره‌سه و هه‌روه‌ها قامووس و کتێبی ڕێزمانی کوردی. ژماره‌یه‌ک له بڵاوکراوه‌کان به ئاشکرا ته‌نێ له مه‌ڕ ڕێنووس و ستاندارد کردنن ( Bakaev 1983 (Kurdoev 1957, E'vdal 1958 ).مرۆ ده‌کرێ تا ئه‌و جێیه بچێ و به‌و ئاکامه بگا که ڕێژه‌یه‌کی ساخته هه‌یه له نێوان ئه‌و کاره‌ی له یه‌کێتی سۆڤیێت کراوه سه‌باره‌ت به شێکردنه‌وه‌ی شێوه‌زاره‌کوردییه‌کان و وه‌خۆ کردنی ڕێنووسێکی ستاندارد، و ئه‌و سه‌رنجه‌ی که بیروڕای گشتی به‌و کارانه‌ی داوه هه‌م له نێوخۆی وڵات و هه‌م له ده‌ره‌وه. هه‌ڵبه‌ت، کۆردۆلۆژیسته‌کان، بۆ حه‌ولێکی ئه‌وتۆ زۆر قه‌رزداری سۆڤیێتن.
c. شێوه‌زاری به‌درخان
که به شێوه‌زاری 'هاوار' یش ناسراوه، ئه‌م ستانداردی نووسینه یه‌که‌مجار له لایه‌ن میر جه‌لاده‌ت به‌درخان له وه‌رزنامه‌ی "هاوار"دا، که له نێوان ساڵانی 1932 و 1943 له دیمیشق و به‌یڕووت بڵاو ده‌بووه‌وه ناسێندرا. ئه‌و شێوه‌زاره له سه‌ر بنه‌مای ئه‌و له‌هجه کرمانجییه‌یه که له ناوچه‌کانی جزیره و حه‌کاری ، له سه‌ر سنووری ترکییه- سوورییه و ترکییه - عێراق قسه‌ی پێده‌کرێ. ئه‌و له‌هجه‌یه نه‌ریتێکی دوورودرێژی هه‌یه وه‌کوو ئامرازی نووسین و ده‌گاته‌وه داستانه حه‌ماسییه‌کانی سه‌ده‌ی 11 هه‌م. سه‌رهه‌ڵهێنانی وه‌کوو وه‌سیله‌یه‌کی مۆدێرنی ئه‌ده‌بی ده‌کرێ تا ده‌رکه‌وتنی ڕۆژنامه‌ی "کوردستان" له ساڵی 1898 شوێنگێڕی بکرێ، "کوردستان" له لایه‌ن ڕووناکبیرانی پاتراوی کورد له قاهیره و ئیستانبوڵ ده‌رده‌چوو، به به‌کارهێنانی پیتی عه‌ڕه‌بی.
ئه‌لفوبێی مۆدێڕنی به‌درخان خه‌تی لاتین به‌کارده‌هێنێ به‌و شێوه‌یه‌ی که له‌ساڵی 1928 به چاکسازی زمانی ترکی له ترکییه بۆ نووسینی ترکی وه‌خۆ کرا به لێ‌زیاد کردنی چه‌ند پیتێک. ئه‌و ئه‌لفوبێیه به‌ڕێگه‌ی ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه و بڵاو کراوه له نێو کورده‌کانی ترکییه و سوورییه دا بڵاو کراوه که له‌و وڵاتانه و له تاراوگه ده‌رده‌چوون، و دواتر ئه‌و ڕێکخستنه نهێنیانه‌ی کورده‌کان وه‌خۆیان کرد که سه‌ریان له‌و قه‌ده‌خه ڕه‌سمییه‌ی ده‌سوو که له‌سه‌ر بڵاو کراوه کوردییه‌کان داندرابوو. له‌وه‌تا کوده‌تای نیزامی له ترکییه له ساڵی 1980 ته‌نانه‌ت ئه‌و جۆره چالاکییه ئه‌دبییه نهێنیانه‌ش ڕاوه‌ستاون. پێشوه‌چوونی زیاتری زمانی نووسینی کرمانجی سنووردار کراوه به بزووتنه‌وه پاتراوه‌کان له ئوڕووپای ڕۆژئاوا، به شێوه‌ی سه‌ره‌کی له سوێد، ئاڵمانی ڕۆژئاوا، بێلژیک، فه‌رانسه و هۆله‌ند.چه‌ندین ده‌رزه‌ن ڕۆژنامه له سه‌ر بنه‌مای پێوه‌ری " هاوار" ئێستا به به‌رده‌وامی له‌و وڵاتانه ده‌رده‌که‌ون. زۆربه‌ی ئه‌وان له لایه‌ن ڕێکخستنه ناسیۆنالیستییه‌کانی هه‌نده‌رانه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه و به ئاسایی ته‌نێ ده‌گه‌نه ده‌ست حه‌شیمه‌تی ئه‌ندامیان. له‌به‌رسنووداربوون و به‌رته‌نگی ده‌ره‌تانی بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری به زمانی زگماکی له نێو موهاجیران له هه‌نده‌ران، نه‌بوونی پشتیوانی ڕه‌سمی و نه‌بوونی ئه‌نیستیتووگه‌لی زمانی ددانپێداهاتوو و لێوه‌شاوه، ڕۆژنامه‌نووسان، نووسه‌ران و خوێنه‌ره‌وانی کورد تووشی زنجیره‌یه‌ک دووڕێیان هاتوون که به شێوه‌زاری "هاوار" چاره‌سه‌ر نه‌کراوه. جۆراو‌جۆری له‌هجه و کارلێکه‌ری خه‌ستی زمانانی ئه‌ده‌بی له وڵاتانی جۆربه‌جۆری ئه‌سڵی که مۆهاجه‌ره‌تیان لێوه کراوه و ئی ئه‌و وڵاتانه‌ی موهاجه‌ره‌تیان بۆ کراوه بووه‌ته هۆی تێکه‌ولێکه‌یی ، و له زۆر نمووناندا ڕێنووسێکی سه‌ره‌ڕۆیانه‌ی لێکه‌وتووه‌ته‌وه له به‌رنه‌بوونی په‌یمانێک سه‌باره‌ت به ڕێنووسێکی یه‌کگرتوو له نێوان ئه‌و کوردانه‌ی وا له ئوڕووپای ڕۆژئاوا ده‌ژین و ده‌نووسن. شێوه‌کانی که ئه‌و تێکه‌ولێکه‌یی و شپرزه‌ییه‌ی ڕێنووس کاری لێکردوون هه‌م نوێنه‌رایه‌تی کردنی فۆنێم و هه‌م سنووری وشان ده‌گرێته‌وه ( بڕوانه Matras 1989 ). ئه‌و سه‌ره‌گێژییه زۆر جار سه‌رهه‌ڵده‌دا چونکوو ئه‌و وشانه‌ی داده‌تاشرێن و ده‌کارده‌کرێن زۆر جار کاری تاقه که‌سی نووسه‌رانیانن.
نه‌بوونی یه‌کێتی ده‌کرێ بگوترێ به‌رهه‌ڵستێکه له سه‌ر رێگه‌ی په‌یدا بوونی خوێنده‌وارییه‌کی مۆدێڕنی کوردی، چونکوو ئه‌مه به شێوه‌یه‌کی جیدی گۆڕینه‌وه‌ی ئه‌زموون و که‌ره‌سته‌ی ئه‌ده‌بی له نێوان شێوه‌زاره جیاوازه ئه‌ده‌بییه‌کان به‌رته‌نگ ده‌کا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌لومه‌رجی په‌یدابوونی له وڵاتانی جۆربه‌جۆر دا، مرۆ ده‌بێ به چاوی ڕێزه‌وه له‌و حه‌ولانه بڕوانێ که پلاندارێژانی زمان ده‌یده‌ن بۆ گونجاندنی هه‌ر کام له شێوه‌زاره ئه‌ده‌بییه‌کان له گه‌ڵ ده‌وروبه‌ره کۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی و زمانییه‌کانیان. خوێنده‌واری کوردی بێ ئه‌وه‌ی خۆی لێ بپارێزرێ پێوه‌ندی په‌یداده‌که‌ته‌وه به دووزمانه‌یتی و دوو خوێنده‌وارێتی:زمانی کوردی قه‌ت یه‌که‌م زمانی ئه‌ده‌بی نه‌بووه و خوێنده‌واری کوردیش تا ڕاده‌یه‌ک ته‌فه‌ننونییه. جا بۆیه هیچ کوردێکی تاقزمانه نینه که خوێنده‌وارییان به کوردی هه‌بێ، و نه کوردی تاقزمانه‌ش هه‌یه که خوێنده‌وارییان به‌چ زمانێکی دیکه هه‌بێ. خوێنده‌واری کوردی به ڕێگه‌ی خوێنده‌واری له زمانی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تی دا وه‌ده‌ست دێ و شێوه‌زاره ئه‌ده‌بییه‌کانیش به‌پێی وڵاتانی ئه‌سڵی جیاوازن، هه‌م له ڕووی مێژووییه‌وه ( هه‌ڵبژاردنی له‌هجه‌یه‌ک بۆ به‌کارهێنان وه‌کوو شێوازێکی ستاندارد و هه‌ڵبژاردنی سیستمێکی نووسین ) و هه‌میش له ڕووی هاوزه‌مانییه‌وه ( به‌کار هێنانی وشه‌ی خوازراوه). ئاسۆی داهاتوو وێناچێ به تایبه‌تی شێوه‌زاری " هاوار"، که قه‌ت هیچ جۆره پشتیوانییه‌کی حکوومه‌تی لێ نه‌کراوه ، له‌و جۆره هۆکارانه جوێ بکاته‌وه. له درێژخایه‌ندا چالاکی ئه‌ده‌بی له هه‌نده‌ران له وانه‌یه ببێته هۆی هه‌ستان و په‌یدا بوونی نوخبه‌یه‌کی سیاسی کولتووری، که ، ئه‌گه‌ر شانسی بدرێتێ بۆ دامه‌زراندنی ئۆتۆنۆمییه‌کی کولتووری له کوردستان ، له وانه‌یه ئه‌و زمانه ئه‌ده‌بییه له گه‌ڵ خۆی بباته‌وه و ئه‌و جۆره ئه‌نیستیتووانه دامه‌زرێنێ که پێویستن بۆ ڕێوشوێندانان بۆ گیروگرفته‌کانی ڕێنووس و وشه سازی. له کورت خایه‌ن دا ڕێکخستنه کوردییه موهاجیره‌کان ئامانجیان ئه‌وه‌یه خوێنده‌واری [ به کوردی ] له نێو ئه‌و وه‌جه گه‌نجترانه‌یدا که له ئوڕووپا ده‌ژین بڵاو بکه‌نه‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، پڕۆژه‌ی ئه‌وتۆ زۆرکه‌من ، و هاوکارییه‌کی که‌میش هه‌یه له لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی وڵاتانی موهاجیر بۆ هاتوو و مه‌یل و مرخێکی زۆر که‌م له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه که هه‌ر ئێستا له نێوان وه‌فاداریی خوێنده‌واری به زمانه ده‌وڵه‌تییه‌کانی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێوه‌ی هاتوون له لایه‌که‌وه، و زمانی ئه‌و وڵاتانه‌ی بۆی هاتوون له لایه‌کی دیکه‌وه گیریان کردووه.
5. ڕۆمانی : مل له‌به‌رمل نانی دژواریان
ڕۆمانی وه‌کوو له‌هجه‌یه‌کی هیندی گه‌یشته ئوڕووپا هاوکات له گه‌ڵ ده‌رپه‌ڕاندن و ده‌رکردنی گه‌لی ڕۆمانی له زێدی ئه‌سڵیانه‌وه و له‌به‌راییه‌کانی سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاست دا وه‌کوو کۆیله له لایه‌ن ئیمپراتۆری بیزانتین ڕا ڕاگۆێزرانه ئوڕووپا. ئه‌و زمانه بناخه‌ی ڕسته‌سازی و وشه‌سازی که له زمانه‌کانی هیندیی باکووری دا هاوبه‌شن پاراستووه، ئه‌گه‌رچی زمانه‌کانی باڵکان کارلێکه‌رییه‌کی زۆریان لێکردووه بۆ هێندێک تازه کردنه‌وه‌ی به‌رچاوی نه‌حوی و وشه. گه‌لی ڕۆما، به‌سه‌دان ساڵ، گه‌لێکی ڕاونراو، فه‌رق وجیاوازی له‌گه‌ڵ کراو و نه‌دار بوون له سه‌رتاسه‌ری وێشکاڕۆی [ قاڕه] ئورووپا دا.
تا ئه‌م سه‌ده‌یه، سه‌ده‌ی بیسته‌م خوێنده‌واری له کولتووری ڕۆمانی دا، شتێکی پێ نه‌زاندراو بوو، و نه‌ریتی زاره‌کی ته‌نیا گرێیه‌کی کولتووری بوو که ئه‌و گه‌وره‌ترین که‌مایه‌تییه بیوڵاته‌ی ئوڕووپای به یه‌کتری ده‌به‌سته‌وه. یه‌که‌م حه‌ولدان بۆ به‌کارهێنانی ڕۆمانی وه‌کوو زمانی نووسین له ماوه‌ی ساڵانی 1920کان و 1930یه‌کاندا له یه‌کێتی سۆڤیێت ده‌ستیپێکرد، وه‌کوو به‌شێک له سیاسه‌تی گشتی گه‌شه‌پێدانی به‌کار هێنانی زمانی که‌مایه‌تی. به پێی ده‌ستپێشخه‌ری ده‌وڵه‌تی ئه‌نیستیتوویه‌کی په‌روه‌رده دامه‌زرا بۆ پێگه‌یاندنی مامۆستا، و لێکۆڵینه‌وه له فۆنێتیکی زمانه‌که به مه‌به‌ستی یارمه‌تیکردن به سازکردنی نۆرمێکی یه‌کگرتووی ڕێنووس بۆ به‌کارهێنان له مه‌دره‌سه‌کاندا به‌ڕێوه‌چوو.ژماره‌یه‌ک کتێب و بڵاوکراوه ده‌رکه‌وتن و بزووتنه‌وه‌یه‌کی زمانی په‌ره‌گر له بواری په‌روه‌رده، فیلم، تیاتر و وه‌رگێراندا چالاک بوو ( بڕوانه Puxon 1981). له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ستانداردکردنی ڕۆمانی له یه‌کێتی سۆڤیێت تاک که‌وتوو مایه‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی سۆڤیێت پێی نه‌ده‌زاندرا. له ئاکامی کۆمه‌ڵکوژی (Holocaust) گه‌لی ڕۆما له جه‌نگه‌ی شه‌ڕی دوویه‌می جیهانیدا بزووتنه‌وه‌ی زمانی ڕۆمانی خاشه‌بڕ کرا.
دوای شه‌ڕ، زمانی نووسراوی ڕۆمانی جارێکی دیکه سه‌ری هه‌ڵداوه وه‌کوو زمانیی شێعری ڕووناکبیرانی ڕۆمانی زیاتر له بولغارستان، یۆگۆسڵاڤیا و مه‌جارستاندا. بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕێکخراوی زمانی تا ساڵی 1971 دانه‌مه‌زرا. له‌و ساڵه‌دا یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی له له‌نده‌ن دامه‌زرا. له ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو ، و تا ئه‌و دواییانه‌ش، به‌کارهێنانی ڕۆمانی نووسراو ته‌نێ له‌لایه‌ن کۆڕێکی پچووکی ده‌رزه‌نێک زمان‌ناس، ڕووناکبیر و ئه‌و تێکۆشه‌رانه‌ی که سه‌ر به یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی بوون به‌کار ده‌هات. هێندێک له‌وان وه‌کوو یان هانکۆک Ian Hancock، مارسێل کۆرتیاد Marcel Cortiade ، یوسۆف سایپ Jusuf Saip و که‌سانی دیکه له بواری زمان دا چاڵاک بوون هه‌م بۆ شیکردنه‌وه‌ی و هه‌م بۆ نۆرم بۆ دانانی. یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی له کۆنفرانسه‌که‌ی دا گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌لفوبێیه‌کی یه‌کگرتووی خسته به‌ر باس بۆ ئه‌وه‌ی له پێوه‌ندی نامه‌یی، له ئه‌ده‌بییات، بۆ نووسینی قامووس، کتێبی ڕێزمان و له وه‌رگێڕانی ئینجیل دا به‌کار بهێندرێ. گۆواری "ڕۆما" که سه‌ر به یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌ییه و له ساڵی 1974 دامه‌زراوه ته‌نێ جاروبار شێعر و چه‌ندین نووسراوه‌ی کورتی به زمانی ڕۆمانی بڵاو کردووه‌ته‌وه. ته‌نێ چه‌ند ده‌رزه‌ن بڵاو کراوه و کتێب به زمانی ڕۆمانی هه‌نه، به پێچه‌وانه‌ی به‌سه‌دان به‌رهه‌می که سه‌باره‌ت به زمانه‌که بڵاو کراونه‌ته‌وه.
له یۆگۆسڵاڤیا تاڕاده‌یه‌ک ڕۆمانی نووسراو زۆر به به‌ربڵاوتر ده‌کار ده‌کردرێ، به‌شێکی له به‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حه‌وتووانه‌ی ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆنی به زمانی ڕۆمانییه. له سوێد، نۆڕوێژ و له‌ودواییانه‌شدا له مه‌جارستان چه‌ندین کتێبی مه‌دره‌سه و منداڵان و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی خوێنده‌وار کردنی گه‌وره‌ساڵان هه‌ن. قۆناخێکی نوێ هه‌نووکه بۆ ستاندارد کردنی زمانی ڕۆمانی ده‌ستیپێکردووه به په‌یدا بوونی ڕێکخراوه‌ی سیاسی و مافی مه‌ده‌نی ڕۆمانی هه‌م له ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات و هه‌م له ئوڕووپای ڕۆژئاوا.
له ساڵی 1989 به‌ملاوه تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندییه‌کی چڕتر له نێو یه‌کێتییه‌کاندا هه‌یه به ده‌م زیادبوونی حه‌ول و تێکۆشان بۆ هاوسه‌نگ کردن و یه‌کخستنی چالاکییه‌کانی مافی مه‌ده‌نی ڕۆمانی له سه‌رتاسه‌ری ئوڕووپا دا. ئێستا ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه و خه‌به‌رنامه بڵاو ده‌بنه‌وه که به‌شێک له نێوه‌رۆکیان به زمانی ڕۆمانی ده‌نووسرێن و هه‌ر وه‌ها ژماره‌یه‌کی له زێده بڵاڤۆک و نامه که ڕوویان له حه‌شیمه‌تی ئه‌ندامی یه‌كێتییه ڕۆمانییه‌کانه و به زمانی زگماکی ده‌نووسرێن. به گشتی، ڕێککه‌وتن له سه‌ر چلۆنایه‌تی ڕێنووس به پێی سیستێمی ڕێنووسی زمانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌یه که ئه‌و چالاکییانه‌ی تێدا ده‌کرێ. ئه‌و ڕاستییه زۆرجار حه‌ولدانێکی گرینگ ده‌خاته سه‌ر ئه‌ستۆی به‌رده‌نگه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی شوێنگێڕی بکه‌ن و بڵاوکرانه‌وه‌ی بڵاوکراوه‌کان له ئاستی وڵاتێک‌دا سنووردار ده‌کا. گشت خه‌ڵکی ڕۆما دوو زمانه‌ن، به‌ڵام ته‌نیا که‌مایه‌تییه‌ک ده‌نێو ڕۆماکانی ئوڕووپاییدا خوێنده‌واری چالاکن. کولتووری ڕۆمانی تاکوو ئێستا به گردبڕی زاره‌کی بووه. له ڕاستیدا، زۆر له کۆمه‌ڵگه ڕۆمانییه‌کان ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه ستاندارد کرانی زمانه‌که‌یان له‌وانه‌یه هاتنه نێو و ئاگادابوونی نا-ڕۆماکان له‌مه‌ڕ کۆمه‌ڵگه‌که‌یان هاسان بکا، به تایبه‌تی ئی ئه‌و کاربه‌ده‌سته ئیدارییانه‌ی که مه‌به‌ستیانه درێژه به چاوه‌دێری نه‌ریتی خۆیان به سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌که دابده‌ن و هه‌نگاوی ئازارده‌رانه به دژی ڕۆما هه‌ڵبهێننه‌وه.
له ڕاستیدا، خوێنده‌واریی ڕ‌ومانی ئێستا وه‌کوو ئه‌ركێک بۆ گۆڕانی بۆچوون سه‌باره‌ت به پێداویستییه کولتووری و سیاسییه‌کان سه‌رهه‌ڵده‌هێنێ، و حه‌ول ده‌دا خۆڕێکخستنی سیاسی و کولتووری له وڵاتانی جۆربه‌جۆر و له ئوڕووپا دا به گشتی به‌ره‌و پێش به‌رێ ( بڕوانه ئه‌و کتێبه‌ی Hancock، که له ژێر چاپ دایه). هه‌روه‌کوو نموونه‌ی کوردی، خوێنده‌واریی ڕۆمانیش له بواری خوێنده‌واریی چالاک دا به لانی که‌مه‌وه له سه‌ر بنچینه‌ی زمانێکی دیکه‌یه (و هه‌ر بۆیه‌ش له نێو ڕووناکبیراندا به سنووره) و زیاتر به‌ستراوه‌ته‌وه به‌چالاکی ناسیونالیستییه‌وه تا ئه‌وه‌ی گرێ‌دراو بێ به چالاکییه‌کانی مافی مه‌ده‌نییه‌وه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که زۆربه‌ی ڕۆماکان له ده‌رفه‌تی ده‌ستڕاگه‌یشتن به سه‌ره‌تاییترین شێوه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده و پێگه‌یشتن بێ به‌شن، بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری ده‌نێو ئه‌واندا له حاڵی حازر دا له‌وانه‌یه وه‌ک خه‌یاڵێک وه‌به‌ر چاو بێ. هه‌لومه‌رجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵکی ڕۆما له حاڵی حازر دا به زه‌حمه‌ت ده‌رفه‌تی ئه‌وه بۆ زۆربه‌ی ئه‌وان ده‌ڕه‌خسێنێ له و چوار چێوه به‌ده‌زگاییکراوانه نزیک ببنه‌وه که بۆ خوێنده‌وار بوون پێویستن، و ئه‌و دا‌و و ده‌زگا ڕومانییانه‌ش که ئێستا هه‌ن ده‌رفه‌ت و سه‌رچاوه‌ی پێویستی داراییان نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن په‌ره به چالاکییه‌کانیان بده‌ن. پێشکه‌وتنی زیاتر به‌ستراوه‌ته‌وه به شانس و ده‌رفه‌تی نوخبه‌ی ڕووناکبیر که ده‌بێ سه‌ربه‌خۆیی کولتووری خۆیان وه‌کوو که‌مایه‌تی بێ‌وڵات له ئوڕووپا دامه‌زرێنن. وا وێده‌چێ پێداویستی به خوماندوو کردن و بانگه‌شه‌ی دڵساردکه‌ره‌وه‌ی زۆر ساڵی دیکه هه‌بێ له نێو دانیشتووانی زۆربه‌ی نا- ڕۆمانی و ده‌زگا ده‌سته‌ڵاتداره‌کانیان دا بۆئه‌وه‌ی وه‌کوو که‌مایه‌تییه‌کی کولتووری و زمانی ددانیان پێدا بهێنن و بیانناسن.
6. به‌ڕه‌و شێوه‌ناسییه‌کی ستاندارد کردنی نا ڕسمی
1.6 ستاندار کردن بۆچی ؟ گۆڕان له‌نه‌ریتی زاره‌کییه‌وه بۆئه‌ده‌بی
فیشمه‌ن (1989) ئاماژه ده‌کا به پێوه‌ندی نزیکی نێوان ستاندارد کردنی زمانه که‌مایه‌تییه ئێتنیکییه‌کان وپێویستی یان ئه‌نگێزه بۆ سه‌لماندنی میراتی زمانی و کرده‌ی زمانی. ستاندارد کردن په‌یوه‌سته به پێڤاژۆی مۆدێڕن کردن که زۆر جار ناسیونالیزمی به دوو دا دێ،به له‌به‌رچاوگرتنی گۆڕان له پێکهاته‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و نموونه‌کانی پێناسه‌کردندا و پێداویستی به سه‌قامگیرکردنی مه‌خره‌جێکی به‌رینتری هاوبه‌ش له کۆمه‌ڵگه دا.جا، ئه‌م پێڤاژۆیه له هێندێک بارانه‌وه بازنه‌یی یه، چونکوو ناسیۆنالیزم ، هه‌ر که مۆدێرن کردن ورووژاندی و وه‌خۆی خست، زۆر جار ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌ک یان "پاکی" ئێتنیکی – کولتووری.باری زمانی یان کۆمه‌ڵناسی زمانی ئه‌م ناسیونالیزمه به‌یه‌که‌وه گرێدراون و له‌و نموونه‌یه‌دا بریتین له پاراستنی زمان، هه‌رنه‌بێ له‌و نموونانه‌یدا، که مۆدێرن کردن هه‌ڕه‌شه ده‌کا ببێته هۆی گۆڕینی زمان و له ئاکامدا زمان له نێوچوون، و پاراستنی زمانی که‌مایه‌تی ده‌بێ به‌ڕێگه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری ڕێکخستوو ده‌سته‌به‌ر بکرێ.
له‌هه‌رسێ نموونه‌ی ئه‌و زمانانه‌ی چاومان لێکردن واوێده‌چێ هیچ "مه‌ترسی" ڕاسته‌وخۆی له نێوچوونی ته‌واوی زمانی له گۆڕێ‌دا نه‌بێ. به‌ر له کۆمه‌ڵکوژی جووله‌کان Holocaust ، ییدیش سه‌ره‌ڕای سه‌دان ساڵ پێوه‌ندی له گه‌ڵ زمانی دیکه مابووه‌وه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌رکی ده‌نێو کۆمه‌ڵگه‌ی جووله‌که دا به باشی دیاری کرابوو.سنعاتی کردن وکۆچ و کۆچبه‌ری بۆ نێوه‌نده شارییه‌کان چینێکی کرێکاری مۆهاجیری جووله‌که‌ی لێکه‌وته‌وه که هێشتا به‌ته‌واوی له گه‌ڵ زمانی زۆربه، - زمانی غه‌یری جووله‌که - ناسیاوی په‌یدا نه‌کردبوو ، واته له‌هیستانی، ڕووسی، مه‌جارستانی، و هتد – بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ به شێوه‌یه‌کی چالاکانه له کاروباری ڕۆژانه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی دا به‌شداری بکا. به په‌یدابوونی ئه‌م چینی کرێکاره جووله‌که‌یه، شارستانییه ییدیشزمانه پێداویستی به هه‌بوونی چاپه‌مه‌نییه‌کی غه‌یره دینی به زمانی ییدیش هاته گۆڕێ. نه‌ریتی ئه‌ده‌بی که له نێو کۆمه‌ڵگه جووله‌که‌کانی ئوڕووپا دا ڕیشه‌یه‌کی قووڵی هه‌بوو هانده‌ری یه‌که‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌کان بوو له‌و بواره دا، چونکوو نه‌بوونی ئامرازێکی پێوه‌ندی نووسراو له نێو یه‌که‌م وه‌جی ئه‌و موهاجیره غه‌ریبه شارنشینانه‌دا به ناپه‌سند وه‌به‌رچاوده‌هات. عیبری، ئامرازی نووسینی نه‌ریتی، ئیتر چبڕ نه‌یده‌توانی ئه‌و ئه‌رکه بگێڕێ، چونکوو بوونه پرۆلێتاریا پێکهاته‌ی په‌روه‌رده‌ی گۆڕیبوو: کرێکاران نه کاتی ئه‌وه‌یان هه‌بوو و نه ده‌رفه‌تی ئه‌وه که به‌ساڵانی درێژ به خوێندنی دینییه‌وه خه‌رێک بن که پێویست بوو بۆ فێر بوون و لێ ڕاهاتنی زمانی پیرۆز.
خه‌ڵکی ڕۆما، که هه‌ڵاواردنی کۆمه‌ڵایه‌تییان تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش هه‌ر به‌رده‌وامه، زمانه‌که‌ی خۆیان وه‌کوو هه‌ڵگری سه‌ره‌کی ئه‌زموونی کولتووری خۆیان پاراستووه، ئه‌گه‌رچی هێندێک له له‌هجه‌کانی ئه‌و زمانه که‌وتوونه‌ته به‌ر کارلێکه‌ری و وشه‌خواستنه‌وه له‌و زمانانه‌ی که له‌گه‌ڵیان ده‌پێوه‌ندی دابوون.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌روه‌رده‌ی ڕه‌سمی ئه‌وان هه‌میشه به زمانی ده‌وڵه‌تی بووه و زمانی ڕۆمانی نه‌یتوانیوه بچێته نێو هیچکام له بواره‌کانی ئه‌و سیستێمه‌وه. پێوه‌ندی نووسراو له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆمانی دا زۆر ده‌گمه‌نه یان به کرده‌وه هه‌ر نییه. خوێنده‌واری تا راده‌یه‌کی زۆر به‌سنووره به تێکه‌ڵاوی له گه‌ڵ داووده‌زگای به‌ڕێوه‌به‌ری زۆربه و کولتووری زۆربه، به به‌کارهێنانی زمانی زۆربه. جا بۆیه خه‌ڵکی ڕۆمای خوێنده‌وار خوێنده‌واری خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی زمانی خۆیان و له ده‌ره‌وه‌ی کولتووری گرووپه‌که‌دا به‌کار ده‌هێنن. ئه‌وان له‌وانه‌یه نه‌تواوبنه‌ته‌وه، به‌ڵام زۆربه‌ی ئه‌زموونیان به زمانی دوویه‌مه و به‌و زمانه "ئه‌نبار" ده‌کرێ ( بڕوانه Hancock، له ژێر چاپ دایه)
توانه‌وه‌ی زمانی له کوردستان باوه له نێو وه‌جی دوویه‌می موهاجیران بۆ شاره ناکوردییه‌کان، هه‌م له به‌شه‌کانی ڕۆژئاوای ترکییه و هه‌م له ئوڕووپا. ( ئێمه ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی خواره‌وه ته‌نێ له سه‌ر شێوه‌زاری کرمانجی ده‌که‌ین که له کوردستانی ترکییه و کوردستانی سوورییه قسه‌ی پێده‌کرێ، چونکوو ئه‌وه زمانی نووسینی کوردییه له‌و ناوچانه‌دا ( شێوه‌زاری "هاوار") که هیچکاتێک به ڕه‌سمی نه‌ناسراوه ).له ترکییه و له سوورییه، وه‌خۆ کردن و په‌ژراندنی زمانی ده‌وڵه‌تی وه‌کوو زمانی یه‌که‌م ده‌شێ له لایه‌ن زۆربه و داووده‌زگاکانییه‌وه بسه‌لمێندرێ وگرێ بدرێ به باشتر کردنی ده‌رفه‌ت و شانسی مرۆ بۆ سه‌رکه‌وتن.له ئوڕووپا، زۆر له خێزانه موهاجیره کانی خه‌ڵکی کوردستانی ترکییه زمانی ترکی وه‌کوو زمانی یه‌که‌می نێو خێزان وه‌خۆ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی پێوه‌ندی کردنی منداڵه‌کانیان له گه‌ڵ ده‌سته‌ڵاتداره ڕه‌سمییه‌کان له وڵاتی ئه‌سڵی خۆیان بڕه‌خسێنن ، بێتوو به‌دڵخوازی خۆیان بچنه‌وه یان به زۆری بیانگێڕنه‌وه ئه‌وێ. توانه‌وه‌ی زمانی تا ڕاده‌یه‌کیش کارلێکه‌ری له سه‌ر ڕووناکبیران هه‌یه که ئاسۆی په‌روه‌رده‌یی خۆیان به زمانی دوویه‌م (به ترکی) به‌رینترکردووه و له وزه‌یان دانییه به شێوه‌زمانی بوومی خۆیان بیروڕا تازه‌کانیان باس بکه‌ن، ڕای گوێزن یان به‌ره‌وپێشی به‌رن.
بۆ نموونه، خوێندکارانی کورد، هه‌ر که بیانه‌وه باس له زانست یان ئه‌و تێکنیکانه بکه‌ن که له چوارچێوه‌ی داووده‌زگای زۆربه دا فێریان بوون، به ئاسایی کۆدی قسه کردن به‌ره‌و ترکی ده‌گۆڕن ( بڕوانه Redder & Rehbein 1987 ). ستاندارد کردن له‌و نموونانه‌ی دا چاویان لێده‌که‌ین ، زیاتر له‌وه‌ی که حه‌ولێک بێ بۆ پاراستنی زمانی زاره‌کی بۆ ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه به گشتی له ده‌ستی نه‌دا، به مه‌به‌ستی به‌رینتر کردنی به‌کارهێنانی زمانی بوومی له‌و بوارانه‌دایه که له باری نه‌ریتییه‌وه ئه‌و ئه‌رکانه زمانی ده‌وڵه‌ت یان زمانی زۆربه ڕای په‌ڕاندوون.له‌و ڕووه‌وه ستاندارد کردن مه‌به‌ستی یه‌کانگیرکردنی خولقاندنی ڕووناکبیرانی خوێنده‌وار له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی بوومی یه، تا ئه‌وه‌ی ئه‌وان بۆ زۆربه " له‌کیس بدا". له هه‌مان کاتدا ستاندارد کردن حه‌ولیش ده‌دا بۆ پێناساندنی چالاکی نوێی کولتووری و بۆچوون به کۆمه‌ڵگه زمانییه‌که خۆی، هێنانی خوینده‌واری بۆ نێو زمانێک که ته‌نێ نه‌ریتێکی زاره‌کی هه‌یه پێویستی به هێندێک گۆڕان له بایه‌خی کولتووری دا هه‌یه و درێژ کردنه‌وه‌ی چالاکی کولتووری ده‌خوازێ. له‌مه‌ڕ زمانی ییدیش ئه‌وه به مانای مل له به‌ر ملنانی ده‌سته‌ڵاتی نه‌ریتیی خاخامی وچوارچێوه داخراوه پته‌وه په‌روه‌رده‌ییه‌کانی بوو که پێوه‌ندی نووسراوی له نێو کۆمه‌ڵگه‌که‌دا هه‌ر به‌کاروباری دینییه‌وه به‌سنوور و به‌رته‌نگ ده‌کرد.
له نموونه‌ی ڕۆمانی دا تێگه‌ی " زمانێکی نهێنی" که کۆمه‌ڵگه له به‌رامبه‌ر کۆنتڕۆڵی ده‌ره‌وه دا ده‌پارێزێ به‌ره به‌ره جێی خۆی ده‌دا به شێوه‌یه‌کی نوێ له پاراستنی کراوه ،و به‌ده‌زگاییکراوی کۆمه‌ڵگه. تێکۆشه‌رانی مافی مه‌ده‌نی حه‌ول ده‌ده‌ن زمانی ڕۆمانی وه‌کوو زمانی نووسین به‌کار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی هاسانکاری بکه‌ن بۆ پێوه‌ندی نێونه‌ته‌وه‌یی له نێوان یه‌کێتییه‌کانیاندا و په‌ره به‌و پێوه‌ندییانه بده‌ن.
هاوشان له گه‌ڵ ئه‌و پێڤاژۆیه ئێستا ڕه‌وتێک په‌یدا بووه ده‌سته‌ڵاتی نه‌ریتی ڕێبه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌که به‌رپه‌رچ ده‌داته‌وه، ئه‌و ده‌سته‌ڵاته‌ی که هه‌ر بریتی بووه له‌وه‌ی که ده‌زگای ئیداری نا-ڕۆمانی به‌قسه به‌ڕه‌سمی ناسیون و ئه‌و ڕه‌وته‌ده‌یه‌وێ ڕێبه‌رییه‌کی نوێی سیاسی هه‌ڵبژێرێ که بۆ ده‌سته‌ڵات و ده‌ستڕۆیشتوویی خۆی پشت به پشتیوانی جه‌ماوه‌ری ببه‌ستێ و پلاتفۆرمێکی سیاسی ڕوون و گه‌ڵاڵه‌کراوی هه‌بێ. بۆ نموونه، به‌ڵگه‌یه‌کی ده لاپه‌ڕه‌یی – یه‌ک له‌و یه‌که‌م به‌ڵگه به‌رنامه‌ییانه‌ی که به ڕۆمانی نووسراوه - وه‌ک پێشنیارێک پێشکێش کرا به یه‌که‌م کۆنفڕانسی فێدراسێۆنی ڕومانیی ئوڕووپا "EUROM " که له مانگی نۆڤامبری ساڵی 1990 به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌زموونی کوردیی کرمانجیش هه‌ر نموونه‌یه‌کی ئاوا نیشان ده‌دا، واته حه‌ول و تێکۆشانی نوخبه‌ی ڕووناکبیر له تاراوگه بۆ سازکردنی دیالۆگێکی نوێ له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌که‌یان له سه‌ر بنه‌مای بیر و ڕامانی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی که ئه‌و نوخبه‌یه خۆی ئه‌مانه له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی بوومی خۆی فێر بووه. له به‌شی خواره‌وه‌دا ئێمه زۆر له نزیکتره‌وه چاوله‌وئه‌رکانه ده‌که‌ین که ڕووناکبیرانی خاوه‌ن دووکولتوور خستوویانه‌ته سه‌ر شانی خۆیان له پێڤاژۆی ستاندارد کردنی زمان له ده‌ره‌وه‌ی داووده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کاندا.
2.6 ئه‌و ئه ر‌که‌ی ڕووبه‌ڕوی خوێنده‌وارانی دووزمانه ده‌بێته‌وه
له 30ی ئووتی 1908، کۆنفڕانسی به نێوبانگی له‌مه‌ڕ پله‌وپایه و ستاندارد کردنی زمانی ییدیش له Chernovitz، چێرنۆڤیتز،پێته‌ختی Bukovina، بوکۆڤینا ( ئێستا به‌شێکه له یه‌کێتی سۆڤیێت) ده‌ستی پێ‌کرد. ده‌ستپێشخه‌ری سازکردنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه Nathan Birnbaum، ناتان بیرنباوم (1937-1864) بوو. ئه‌و له شاری ڤییه‌نا له دایک ببوو و له‌وێ گه‌وره ببوو، زمانی زگماکی ئاڵمانی بوو، دوای ته‌واو کردنی مه‌دره‌سه‌ی حقووق له ڤییه‌نا له ساڵی 1887،بیرنباوم بوو به ڕۆژنامه‌نووسێکی چالاک.له ساڵانی به‌رایی پیشه‌ی خۆیدا، بیرنباوم زایۆنیستێکی سه‌رله‌پێناو بوو؛ ئه‌وه بیرنباوم بوو که زاراوه‌ی (ئاڵمانی) " زایۆنیزم"ی داڕشت ("Zionismus") بۆ نێوزه‌د کردنی ئه‌و بزووتنه‌وه ساوایه. له ماوه‌ی ساڵانی 1880 و 1890 ه کاندا ئه‌و له ڤییه‌نا وه‌رزنامه‌ی "Selbst- Emanzipation " ی بڵاو ده‌کرده‌وه. دواجار ئه‌و له زایۆنیزم دابڕا له به‌ر ئه‌وه‌ی که کولتووری جووله‌که‌ی- تاراوگه‌ی به‌رپه‌رچ ده‌دایه‌وه.
بیرنباوم جووله‌کایه‌تی ئووڕووپای ڕۆژهه‌ڵات، به‌تایبه‌تی زمانه‌که‌ی، ییدیشی، به ده‌ربڕینێکی ڕه‌سه‌نی جووله‌که‌بوون داده‌نا. ئه‌و له سه‌رئه‌و باوه‌ڕه بوو، زمانێکی ییدیشی نووێکراوه،له‌مپه‌ر و پارێزگارییه‌که له ئاست ئه‌و گوشارانه‌ی بۆ تواندنه‌وه ده‌هێندرێن. بۆیه زمانی ییدیش ده‌بێ په‌ره‌پێبدرێ و ستاندارد بکرێ.
بیرنباوم بۆخۆی ده‌بوو له پێشدا ییدیش فێر بێ. له ساڵی 1904 ئه‌وده‌ستی کرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی وتار به زمانی ییدیش، و له نێوان ساڵانی 1908 و 1911 دا له Chernovitz ده‌ژیا، و له‌وێ سه‌رنووسه‌ر و ئیدیتۆری دووڕۆژنامه‌ی "Dos Folk " و"Dokter Birnboyms Voxnblat " بوو. ئه‌و له کۆنفڕانسی Chernovitz به زمانی ییدیش قسه‌ی کرد، به‌ڵام به زمانی ئاڵمانی به‌خێرهاتنی میوانه‌کانی کرد بۆئه‌و جێژنه‌ی به بۆنه‌ی کۆنفڕانسه‌که‌وه به‌رپا کرابوو ( بڕوانه Fishman 1980:53 ). بیرنباوم ( که خۆی فێری له‌هجه‌ی ییدیشی ڕۆژهه‌ڵاتی – نێوه‌ندی کردبوو!) ته‌نیا " ییدیشیستێک" نه‌بوو که ده‌بوو فێری زمانه‌که بێ. نموونه‌یه‌کی دیکه Vladimir Medem ڤڵادیمیر مه‌ده‌مه ( 1923-1879)، سیاسه‌تمه‌دارێکی هه‌ڵکه‌وتوو له بزووتنه‌وه‌ی " Bund" دا ( بڕوانه176 1-5 117 : 1972 Encyclopaedia Judaica )
ژیاننامه‌ی بیرنباوم و مه‌ده‌م له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاسته‌ی که زمانی ییدیشیان ده‌زانی و دوایه ئه‌نگێزه‌ی وان بۆ فێربوون و پێشخستنی به‌کار هێنانی ڕه‌نگه هێندێک سه‌یر وه‌به‌رچاوبێ.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌روه‌ردی مۆدێڕن که له ده‌ره‌وه‌ی فه‌زای ییدیش – ئاخێوه‌ران دا به ده‌ست هاتبوو به لێبڕاوی ده‌بێ وه‌کوو مه‌خره‌جێکی هاوبه‌ش دابندرێ بۆ زۆرێک له چالاکان و تێکۆشه‌رانی ڕێبازی بزووتنه‌وه‌ی زمانی ییدیش. ماکس وێنریش ( Max Weinreich )، هاو دامه‌زرێنه‌ری ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO، له زانکۆی ئاڵمانی ماربورگ ده‌رسی خوێند؛ مۆردخێ شه‌یختر Mordkhe Schaechter، نوێنه‌رێکی هه‌ڵکه‌وتووی وه‌جی گه‌نجتری ، YIVO تێزی خۆی پێشکێشی زانکۆی ئاڵمانی – ئاخێوه‌ری ڤییه‌نا کرد.ئه‌وانه ته‌نێ چه‌ند نموونه‌یه‌کن له‌وه‌ی که چۆن ستاندارد کردن وه‌کوو ئه‌رکێک په‌یوه‌ست و گرێ‌دراو به په‌روه‌رده‌ی مۆدێڕن، زانست و بیرکردنه‌وه له نه‌ریتی " ڕه‌سه‌ن" یان بوومی سه‌رهه‌ڵده‌دا به دانی ئه‌رکی ئه‌وتۆ به شێوه زمانی ناوچه‌یی و بوومی که به ئاسایی ئه‌و جۆره ئه‌رکانه ته‌نێ ستاندارده نه‌ته‌وه‌ییه به ڕه‌سمی ناسراوه‌کان ده‌توانن ڕایانپه‌ڕێنن. ئه‌و تاکوته‌رایانه‌ی که هه‌م له که‌شوهه‌وای بوومی خۆیان و فه‌زای ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان ئاگادارن و لێی ده‌زانن نوخبه‌یه‌کی ڕووناکبیر پێک ده‌هێنن که ده‌توانێ ئه‌زموون و زانست بڵاو بکاته‌وه و وه‌یگوێزێ.
ڕێفۆرمکاری زمانی کوردی واته جه‌لاده‌ت عالی به‌درخان له ساڵی 1893 له ئیستانبووڵ له دایک بوو له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌کی جێی ڕێزی خه‌ڵکی جزیره‌ی ناوچه‌ی بۆتان دا له سه‌ر سنووری ترکییه سوورییه. بنه‌ماڵه‌ی به‌درخان چه‌ندین سه‌رهه‌ڵدانیان له هه‌رێمی خۆیاندا له نێوه‌ڕاست سه‌ده‌ی 19 هه‌مدا به دژی فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانی ڕێبه‌ری کرد بوو. کاتێک ئیمپراتور سوڵتان عه‌بدولحه‌میدی دوویه‌م ده‌سته‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت، ئاشتبوونه‌وه‌یه‌کی نوێ و سیاسه‌تی یه‌کانگیر کردنی له‌گه‌ڵ ئه‌شرافه کورده‌کان وه‌به‌رگرت.ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه هه‌ره ده‌ستڕۆیشتووه کورده‌کان له ئیستانبووڵ خوێندیان و له ئیداره‌ی عوسمانی‌دا پله‌وپایه‌ی گه‌وره‌یان به ده‌ست هێنا ( بڕوانه. Kendal 1984). له بری وه‌فاداریان له ئاست ده‌وڵه‌تی ئیسلامی – عوسمانی‌دا، ئه‌وان ئازادییه‌کی زیاتریان درایه بۆ چالاکی کولتووری. به‌درخانییه‌کان که وه‌ک خوێندکار یان کارمه‌ند، له تاراوگه ده‌ژیان له گه‌ڵ بیروڕامانه‌کانی بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی ئوڕووپا وچه‌مکه‌مۆدێڕنه‌کانی دیاریکردنی چاره‌ی خۆ نووسینی سیاسی و کولتووری ناسیاویان په‌یدا کرد. ئه‌وان ده‌ستیان کرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی وه‌رزنامه‌ی دوو زمانه‌ی ترکی – کوردی که تێیاندا حه‌ولیان ده‌دا هاونیشتمانانیان هان بده‌ن بۆ وه‌خۆ کردن و پیاده کردنی هێندێک له‌و ڕامانانه له وڵاتی بوومی خۆیاندا، کوردستان.ئه‌و کڕوکاش و تێکۆشانانه‌ی بنه‌ماڵه ڕا گوێزران بۆ برایان جه‌لاده‌ت و کامران و ئه‌وان درێژه‌یان پێدا، ئه‌وان هه‌ردووکیان دوای ئه‌وه‌ی کۆماری نوێی ناسیۆنالیستی ترکییه له ساڵی 1923 دامه‌زرا به‌ره‌و تاراوگه ده‌رپه‌ڕێندران. له ماوه‌ی ده‌ساڵانی دواتر دا جه‌لاده‌ت و کامران ژماره‌یه‌ک ڕۆژنامه و هه‌ر وه‌ها چه‌ند کتێبی ڕێزمانی کوردیان بڵاو کرده‌وه ( کاری سه‌ره‌کی جه‌لاده‌ت، "Grammaire Kurde" ڕێزمانی کوردی، له دوای مردنی له پاریس له لایه‌ن Roger Lescot، ڕۆژێ لێسکۆ وه بڵاو کرایه‌وه.(بڕوانه. 1977 Bedir Khan & Lescot )،که له سه‌ر بنه‌مای له‌هجه‌ی خۆیان جزیری یان بۆتانی داندرابوو و ئه‌لفوبێتکه‌یه‌کی نوێشیان به به‌کار هێنانی پیتی لاتین داهێنا. ئه‌و ئه‌لفوبێتکه‌یه نزیکییه‌ی زۆری له گه‌ڵ ئه‌لفوبێتکه‌ی مۆدێڕنی ترکی هه‌یه وبه‌لانی که‌مه‌وه ئه‌وه ده‌سته‌به‌ر ده‌کا که ڕووناکبیرانی کورد ناچالاکانه‌ش بووبێ فێری بوون وه‌کوو ته‌نیا زمانی ڕه‌سمی له کۆمار دا، واته زمانی ترکی.جابۆیه زمانی کوردی ئه‌زموونی داهێنانی نوێی تێدا کرا هه‌م له باری شیکردنه‌وه‌ی بنه‌ماکانی به‌پێی مێتۆدی مۆدێڕنی زمان‌ناسی و هه‌م چاپه‌مه‌نییه‌کی سیاسی هه‌بوو که وه‌کوو ئامرازێکی زانیارییده‌ر و دنه‌ده‌ر هه‌ڵده‌سووڕا. تا نێوه‌ڕاسته‌کانی ساڵانی 1960ه کانی خایاند بۆ ئه‌وه‌ی چاپه‌مه‌نی ئه‌وتۆ ڕابگوێزرێته نێو کوردستانی ترکییه خۆی له لایه‌ن نوخبه‌یه‌کی چالاکی سیاسی که له په‌یدا بوونی بزووتنه‌وه‌ی به‌ڕهه‌ڵستکاری چه‌پ له ترکییه ئیلهامیان وه‌رده‌گرت و تێیدا به‌شدار بوون.ژماره‌یه‌ک له‌و تێکۆشه‌رانه، که نه‌یانتوانی سه‌رنجی گرووپه گه‌وره‌تره به‌رهه‌ڵستکاره ترکه‌کان به‌ره‌و ئه‌و زۆردارییه تایبه‌تییه کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له کوردستان دا هه‌بوو ڕابکێشن له‌و ڕێکخراوانه هاتنه ده‌رێ و فێدراسێۆنی کوردی خۆیان و پارتی سیاسی له‌مه‌ڕخۆیان دامه‌زراند. به‌ڵام هێشتا هه‌مان شێوه ڕیبازی ستراتێژی ته‌بلیغی یان هه‌بوو، ئه‌وان ده‌ستیان کرد به بڵاوکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی چاپکراو به کوردی، به‌و هیوایه‌ی جه‌ماوه‌ر ده‌نگبده‌ن و ئاماده‌یان بکه‌ن بۆ خۆڕاگری له به‌رانبه‌ر هه‌نگاوو جووڵانه‌وه‌کانی حکوومه‌تدا.ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتی نهێنی هانی ئافراندی کولتووریشی دا، و ژماره‌یه‌کی که‌م کاری ئه‌ده‌بی، ڕێزمان، قامووس و هه‌ر وه‌ها په‌خشانی نه‌ریتی چاپ کران ( بڕاونه Badilli 1965,، Anter 1967، demo 1977، له گه‌ڵ شتی دیکه). دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڕته‌ش له ماڕسی 1971 دا ده‌سته‌ڵاتی به ده‌سته‌وه گرت بڵاو کردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی ئه‌وتۆ زۆر دژوارتر بوو، و به دوای کوده‌تای دوویه‌می ئه‌ڕته‌ش له سێپتامبری 1980 دا به ته‌واوی ڕاوه‌ستا. ئێستا له تاراوگه‌ی ئوڕووپای ڕۆژئاوا، بڵاوکردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی چاپکراوی باوی کوردی هه‌ر له گوێن هه‌مان نموونه‌ی پێشوویه. ته‌قریبه‌ن گشتی له لایه‌ن فێدراسیۆنه سیاسییه‌کانه‌وه بڵاو ده‌کرێنه‌وه به مه‌به‌ستی وه‌گه‌رخستنی حه‌شیمه‌تی موهاجیری کورد بۆ پشتیوانی له دۆزه‌که‌ی. ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌و جۆره وه‌رزنامه و ڕۆژنامانه‌دا ده‌نووسن بریتین له خه‌ڵکی دووزمانه، که به ئاسایی ئه‌وده‌مه تێکه‌ڵاوی چالاکی به‌رهه‌ڵستکاری بوون که له زانکۆیه‌کی ترکییه ( یان سوورییه)، یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات خوێندوویانه ، و له که‌شوهه‌وای ناکوردی دا له سیاسه‌ته‌وه گلاون – به‌لانی که‌مه‌وه وه‌جی پیرتریان - کردنه‌وه‌ی ده‌وره و پۆلی فێرکردنی خوێنده‌واری به کوردی به گشتی به‌شێکه له چالاکییه سیاسییه‌کانی ئه‌و فێدراسیۆنانه‌ی تاراوگه، و هه‌روه‌ها بڵاو کردنه‌وه‌ی چاپکراو به زمانی کوردیش: کتێب و ڕۆژنامه، که ته‌نی بۆ بابه‌تی سیاسی یان ئه‌ده‌بی ته‌رخان کراون ، له کۆبوونه‌وه سیاسییه‌کاندا ده‌ناسێندرێن و ده‌فرۆشرێن.
له زۆربه‌ی وڵاتانی ئوڕووپا فێدراسیۆنی موهاجیرانی کورد تاکوو ئێستا نه‌یانتوانیوه له‌وه دا سه‌رکه‌وتوو بن ده‌سته‌ڵاتداران ڕازی بکه‌ن به دانی مافی خوێندن به منداڵانی کوردی موهاجیر به‌زمانی زگماکی خۆیان له چوار چێوه‌ی شه‌به‌که‌ی خوێندنی ڕه‌سمی دا. ته‌نێ له سوێد، که خوێندن به زمانی زگماکی بۆ منداڵانی موهاجیر مافێکی قانوونییه، به‌رنامه‌ی ئه‌وتۆ هه‌یه. به‌ڵام ته‌نانه‌ت له‌وێش، کتێب و که‌ره‌سته‌ی خوێندن زۆر که‌مه.جا بۆیه زۆربه‌ی ئه‌وانه به پێی ده‌ستپێشخه‌ری فێرکارانی دووزمانه‌وه ئاماده ده‌کرێن به وه‌رگێڕان یان هه‌رنه‌بێ وه‌خۆ کردنی ئه‌و چه‌مکانه‌ی له کتێبه‌کانی خوێندنی زمانی زۆربه دا هه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رسی کوردی بڵێنه‌وه. ژماره‌یه‌کی که‌م که به " پیشه" نووسه‌ری کوردن، واته ئه‌و که‌سانه‌ی تا ئێستا به ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له چالاکی به‌ربڵاوی ئه‌ده‌بی دا به‌شدارییان کردووه و کاره‌کانیان هه‌م ڕه‌سه‌نه و هه‌م ئاوێنه‌یه‌کی " ڕاسته‌قینه" یه له شێوه ژیانی نه‌ریتی کوردی ، به ئاسایی ته‌نێ له نێو ڕووناکبیرانی کورد دا ده‌ناسرێن که بۆ خۆیان له چالاکی کولتووری یان سیاسی‌دا به‌شدارن.جابۆیه، ده‌سته‌یه‌کی ڕووناکبیر هه‌ن که نۆرمگه‌ل و مێتۆدگه‌لی په‌روه‌رده‌یی و سیاسی کۆمه‌ڵگه خوێنده‌واره‌کانی که دیویانه " وه‌رده‌گێڕنه سه‌ر" زمانی کوردی بۆ ئه‌وه‌ی له نێو خه‌ڵک دا بڵاویان بکه‌نه‌وه، و ده‌سته‌یه‌کی زۆر پچووکترهه‌یه کارئاسانی بۆ گرووپی یه‌که‌م ده‌کا به ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی خوێنده‌واری نوێ و " ڕه‌سه‌ن"ی خۆماڵی.
بۆ ئه‌وه‌ی کۆتایی به‌م به‌شه بهێنین با به کورتی چاو له ده‌وری ڕووناکبیرانی ڕۆمانی بکه‌ن بۆ به‌ره‌وژووربردنی خوێنده‌واری به‌و زمانه. به‌گشتی لێره‌شدا هه‌مان نموونه ده‌بینین: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کولتووری ڕۆمانی به‌ته‌واوی زاره‌کییه، یه‌که‌م که‌سانی به ڕۆمانییان نووسیوه ئه‌و جۆره که‌سانه‌ن که حه‌ول ده‌ده‌ن ئه‌و ئه‌زموونه‌ی له که‌شوهه‌وایه‌کی نا- ڕۆمانیدا به‌ده‌ستیان هێناوه بگوێزنه‌وه نێو ئه‌و زمانه بۆ ئه‌وه‌ی کولتووری کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیانی پێ ده‌وڵه‌مه‌ند بکه‌ن.لێره‌شدا، به‌ستێن و چوارچێوه‌ی ئه‌م تێکۆشانه چالاکی سیاسی یان مافی مه‌ده‌نییه. یه‌که‌م به‌کارهێنانی چڕی ڕۆمانی نووسراو به ئه‌وه ده‌ستیپێکرد که هانکۆک ( Hancock 1988) نێوی لێ ده‌نێ حه‌وله‌کانی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی بۆ " یه‌کگرتنه‌وه". سه‌یر ئه‌وه‌یه، زۆربه‌ی ئه‌و کارانه‌ی سه‌باره‌ت به کێشه‌کانی ستاندارد کردنی ڕۆمانی کران ڕووی له حه‌شیمه‌تی ڕۆمانی خۆی نه‌بوو، به‌ڵکوو له نێو زمان‌ناسان و ئه‌و که‌سانه‌ی پێیان خۆش بوو لێی بزانن له ده‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه که‌دا بڵاو کرانه‌وه و تا ده‌ستپێکردنی سه‌روبه‌ندی دیسان سازکردنه‌وه له ده‌وڵه‌تانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوڕووپای خایاند که خه‌ڵکی ڕۆما بتوانن یه‌کێتییه‌کانی له‌مه‌ڕ خۆیان دامه‌زرێنن. ئێستا ئه‌و یه‌کێتییانه ڕۆژنامه و بڵاو کراوه ده‌رده‌خه‌ن که له نێو حه‌شیمه‌تی ئه‌ندامانیاندا بڵاوده‌کرێنه‌وه.
ئه‌و بڵاوکراوانه‌ی که به زمانی ڕۆمانیش که‌ره‌سته‌یان تێدایه هه‌موویان دوو زمانه‌ن و زۆربه‌ی نێوه‌رۆکی بڵاو کراوه‌کانیان وێده‌چێ به زمانی ده‌وڵه‌تی بێ. نووسه‌ره‌کانیش، هه‌ر وه‌کوو نموونه‌ی کوردی، ڕووناکبیرن که زۆربه‌یان چوونه مه‌دره‌سه یان زانکۆی ده‌وڵه‌تی و له‌چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له پێناودێمۆکڕاسیدا به‌شدارییان کردووه و له باری سیاسییه‌وه تێیدا چالاک بوون، به‌ر له‌وه‌ی ڕووبکه‌نه دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕۆمانی له پێناو مافی مه‌ده‌نیدا.خوێنده‌واریی به ڕۆمانی هێشتا له‌نێو خه‌ڵکی ڕۆما دا به‌گشتی بڵاو نه‌بووه‌ته‌وه، به‌ڵکوو زیاتر له نێو ئه‌ندامی یه‌کێتییه‌کاندا به‌سنووره.
له هێندێک له وڵاتانی ئوڕووپای ڕۆژئاوا ، کاری مافی مه‌ده‌نی له نێو موهاجیران و په‌نابه‌راندا که له وڵاتانی جۆر به جۆری ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵاته‌وه هاتوون پشت به زمانی ڕۆمانی ده‌به‌ستێ وه‌کوو ته‌نیا زمانی هاوبه‌ش. جا بۆیه ئه‌و به‌یاننامه و بولته‌نه خه‌به‌رییانه‌ی له لایه‌ن چالاکانه‌وه له نێو ئه‌ندامانی یه‌کێتی دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه جاروبار به زمانی ڕۆمانینه. ئه‌و یه‌کێتییه ڕۆمانییانه‌ی که حه‌ولی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌کتری ده‌ده‌ن به ئینگلیسی یان ئاڵمانی، جارجاریش به فه‌رانسه‌یی بۆ یه‌کتری ده‌نووسن، به‌و شه‌رته‌ی وه‌رگێڕ هه‌بن وه‌ریانگێڕن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له زۆر نمووناندا، چالاکانی یه‌کێتییه‌کان به زمانی ڕۆمانی ده‌نووسن. بۆیه ڕۆمانی نووسراو، ئامرازێکی که‌مایه‌تی پێوه‌ندی و نامه‌گۆڕینه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت له نێو چالاکانی خوێنده‌وار و ڕووناک‌بیری ڕۆمانیش دا.هه‌رچه‌نده ده‌سترۆیشتوویی یه‌کێتی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی له نێو جه‌ماوه‌ری حه‌شیمه‌تی ڕۆمانی به گشتی که‌میش بێ، هیچ گومان له‌و ڕاستییه دا نییه که چالاکییه خوێنده‌وارییه‌کانی ده‌گاته تێکۆشه‌رانی یه‌کێتی و له سه‌رتاسه‌ری ئوڕووپا و هانیان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی به زمانی بوومی خۆیان بنووسن.به ئاوڕدانه‌وه و ته‌ماشاکردنی ئه‌و نموونانه‌ی قسه‌مان لێوه کردن، ئێمه ئاڵقه‌یه‌کی ئه‌ندامانی جووت زمان، جووت کو‌لتوور و خوێنده‌واری کۆمه‌ڵگه‌گه‌لی نه‌خوێنده‌وار ده‌بینین که که‌وتوونه‌ته به‌ر کارلێکه‌ری تێکنیکی بڵاوکردنه‌وه‌ی گشتی بیروڕامانان و له کاتی پێوه‌ندی له گه‌ڵ هێندێک له داووده‌زگاکان و بزووتنه‌وه ئیدێئۆلۆژییه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی زۆربه دا فێریان بوون و لێیان ڕاهاتوون.
به‌تێگه‌یشتن وپێزانینی به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌کانی گرووپی خۆیان، ئه‌وان حه‌ول ده‌ده‌ن هێندێک له‌و بیر‌و ڕایانه ڕابگوێزنه نێو خه‌ڵکی خۆیان، به به‌کار هێنانی هه‌مان که‌ره‌سته و ئامرازی بانگه‌شه و ته‌بلیغی.یه‌که‌م ئه‌رکی دوای جێبه‌جێکردنی گیروگرفته تێکنیکییه هه‌ره به‌راییه‌کان وه‌کوو هه‌ڵبژاردنی سیستمێکی نووسین – ئێمه هێندێک له خواره‌وه‌تر باسی ئه‌و گیروگرفتانه ده‌که‌ین - ڕێگه خۆش کردن و ئاسانکارییه بۆ په‌یدا بوون و ده‌رکه‌وتنی بازنه‌یه‌کی به‌رده‌وام له تاکوته‌رایان بۆ ئه‌وه‌ی خوێنده‌واری به زمانی بوومی به‌ره‌وژوور به‌رن. دوایه ئه‌ندامانی ئه‌و بازنه‌یه مه‌یدانی مرخ و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کتری ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌که‌ن، و دواجار ئه‌و حه‌ولانه ده‌گاته داهێنان و له‌به‌رده‌ستدابوونی که‌ره‌سته‌ی چاپکراو به زمانه‌که وه‌ک: چاپه‌مه‌نی، ئه‌ده‌بییات و بانگه‌وازی سیاسی، و وه‌رگێڕان. که‌مایه‌تییه‌ک له نێو ئه‌و بازنه‌یه دا حه‌ول ده‌دا بۆ سازکردنی پردێک ولێکبه‌ستنی خوێنده‌واری و نه‌ریتگه‌لی زاره‌کی بوومی، ده‌وڵه‌مه‌ندی و سامانه کولتوورییه‌کانی وه‌کوو به‌یتوباو و چیرۆکی گه‌ل یان گۆرانییه‌کان ده‌نووسێته‌وه و ئاماده‌یان ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی به چاپکراوی بڵاو بکرێنه‌وه. له‌و خاڵه دایه که خوێنده‌واری به زمانی بوومی له باری چۆنییه‌تییه‌وه زۆر پته‌وتر له نێو کولتووری کۆمه‌ڵگه‌که دا ڕۆده‌نیشێ و داده‌مه‌زرێ، ئه‌گه‌ر چی هێشتاش ئێمه ته‌نێ له گه‌ڵ گرووپێکی زۆر که‌م له که‌سانی چالاک له بواری خوێنده‌واری بوومیدا سه‌روکارمان هه‌یه.
له گشت ئه‌وپێڤاژۆیه دا، ئه‌و تێکۆشه‌ره دو زمانه‌ییانه‌ی تێوه‌ی گلاون هه‌م بیر له‌وه‌ده‌که‌نه‌وه بیروڕامانی تایبه‌تی که پێوه‌ندییان به ناسێنه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که‌وه هه‌یه بڵاو بکه‌نه‌وه، هه‌م ئه‌و هه‌ست یان وشیارییه له‌مه‌ڕ ناسێنه‌ی کۆمه‌ڵگه‌که به‌ڕێگه‌ی خوێنده‌واری بوومیدا وه‌کوو ئامرازێک بڵاو بکه‌نه‌وه. جا بۆیه، ئه‌وان هه‌م ده‌بێ مل له به‌ر ملی ئه‌و ئه‌رکه بنێن که کاره‌کانیان نێوه‌رۆکێکی له‌باری ئه‌وتۆی هه‌بێ که سه‌رنجی گشتی به‌ره‌ولای خۆیان ڕاکێشن و هه‌میش تۆڕێکی بڵاوکردنه‌وه دامه‌زرێنن بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی نووسراو. له‌و باره‌یه‌وه هه‌بوونی داووده‌زگا و ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی له به‌رده‌ست دان بێ ئه‌ملا و ئه‌ولا زۆر گرینگن.
6. 3 ده‌وری دا‌و و ده‌زگا و ئه‌نیستیتووه‌کان
دووشێوه‌ی سه‌ره‌کی به‌ره‌وژوورچوونی به‌ده‌زگاییکراوی زمانه نووسراوه که‌مایه‌تییه‌کان که خه‌ریکی سه‌رهه‌ڵهێنانن ده‌بێ له به‌ر چاو بگیرێ. یه‌کیان په‌یدا کردن و وه‌ده‌ستهێنانی جه‌ماوه‌رێکی به‌رینی " به‌کارهێنه‌ر" یا جه‌ماوه‌ری به‌رینی خوێنه‌ره‌وه‌یه، ئه‌وی دیکه‌شیان مه‌به‌ستی یه‌کخستنی به‌کارهێنانی ئه‌و فۆرمانه‌یه که له زمانی نووسراودا هاتوونه گۆڕێ. به ئاسایی، ڕۆژنامه و به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی ( که ستانداردێکی ئاخافتن داده‌نێ)زیاتر له‌و که‌ره‌سته و کتێبی ڕێنوێنیانه بڵاو ده‌بنه‌وه که له لایه‌ن ئاکادێمییه زمانیه‌کانه‌وه ده‌رده‌چن، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی دواییان ڕه‌نگه پلاندانانێکی زۆر وردتری بۆ به‌کارهێنانی زمان له لایه‌ن خه‌ڵکی پرۆفێشنڵه‌وه تێدا بێ.
له‌م نموونانه‌ی که ئێمه لێیان ده‌ڕوانین بڵاوکردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی ئه‌وکارانه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێندرێن تا چ ده‌ره‌جه‌یه‌ک تێهه‌ڵکێشی لێکۆڵینه‌وه‌ی ئاکادێمیک و حه‌ولی یه‌کگرتنه‌وه ده‌کرێن؟ با له زمانی ڕۆمانییه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین، که له هه‌ر دووک نموونه‌که‌ی دیکه تازه‌باوتره وهێشتا له قۆناخی سه‌ره‌تایی پێشخستنی پێڤاژۆی ستاندارد کردن دایه. زۆر له‌و – ڕه‌نگه زۆربه‌ی ئه‌و –تێکۆشه‌رانه‌ی که به زمانی ڕۆمانی ده‌نووسن له کۆنفڕانسه‌کانی یه‌کێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی و مشتوومڕه‌کانیشیدا به‌شداری ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به یه‌کخستنی ڕێنووس، ڕێزمان و به‌کارهێنانی وشه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وان هه‌موویان له‌بڵاوکراوه‌کانیاندا ڕێنووسی زمانێکی ده‌وڵه‌تی به‌کار ده‌هێنن بۆ نووسینی ڕۆمانی ئه‌وه‌ش له‌به‌ر لایه‌نی پڕاتیک: چونکوو ئه‌وان به ئاسایی کاره‌کانیان له چوارچێوه‌ی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ی تێیدا ده‌ژین بڵاو ده‌که‌نه‌وه، ڕێنووسی زمانی ده‌وڵه‌تی بۆ جه‌ماوه‌ری خوێنه‌ره‌وه هاسانتره .رێنووسێکی یه‌کگرتووی ڕۆمانی هێشتا وه‌کوو خووخده‌ی زمانناسانه له نێو ئه‌ندامانی یه‌کێتیی نێونه‌ته‌ویی دا که له پێوه‌ندی نێوان خۆیاندا به کاری ده‌هێنن. ئه‌و ڕێنووسه ناکرێ ڕۆبنیشێ و ده‌کار بکرێ چونکوو یه‌کێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی به هیچ جۆر ده‌ستی به ئامرازی ڕاگه‌یاندنی گشتی ڕاناگا و ده‌رفه‌تی به‌کارهێنانیی نییه.
ئێمه پێشتر باسی ئه‌و ده‌وره‌مان کرد که چاپه‌مه‌نی ییدیش و ئه‌ده‌بییاتی ییدیش گێراویه‌تی له پێکهێنان و دامه‌زراندنی زمانێکی مۆدێڕنی ئه‌ده‌بی ییدیشدا.بڵاوکردنه‌وه‌ی ییدیشی نووسراو له ئوڕووپا، به به‌راورد کردن له گه‌ڵ نموونه‌ی ڕۆمانی قازانجێکی زۆر سه‌ره‌کی هه‌بوو: ییدیش ئامرازی په‌روه‌ده‌ی گشتی بوو له فێرگه نه‌ریتییه‌کانی جووله‌کان خه‌یده‌ر "xeyder (مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی) و له تالمه‌د- تۆیره “talmed-toyre" ( مه‌دره‌سه‌ی نێوه‌ندی ) و له یه‌سیڤ "yesive" ( ئه‌نیستیتووی خوێندنی ئاماده‌یی دینی ). له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، زمانی ییدیش له‌و جۆره مه‌درسانه دا ته‌نێ ئامرازی ڕاگوێستنی زانست بوو، نه‌ک بابه‌تێکی پۆله‌کان، جا بۆیه سه‌رنجێکی زۆری نه‌ده‌درایه.
به دوای ده‌ستپێشخه‌ری له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی کرێکارییه‌وه، به تایبه‌تی چالاکانی بوند "Bund" مه‌دره‌سه‌ی مۆدێرنی ییدیش له ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات دامه‌زرێندران. دوای شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م سه‌روبه‌ندی بووژانه‌وه و خه‌مڵینی سیستێمی په‌روه‌رده‌ی ییدیش بوو له ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات. له ئۆکراین و ڕووسییه‌ی سپی له نێوان ساڵانی 1921-1931 دا 1165 فێرگه‌ی ییدیشزمان هه‌بوون. له ئاکامی گۆڕانی سیاسه‌تی زمانی یه‌کێتیی سۆڤیێت له ماوه‌ی ساڵانی 1930 یه‌کاندا، زۆربه‌ی ئه‌و فێرگانه داخران – له له‌هیستان له ساڵی 1921، 60 فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی ییدیشزمان و 35 پۆلی ساوایان له 44 شاراندا، هه‌بوون.هه‌ر له‌و ساڵه دا ڕێکخراوی نێوه‌ندی فێرگه‌ی جووله‌که ( "Tsentrale yidise sul-organizatsie" یان "Tsiso" ) دامه‌زرا. تا ساڵی 1929 ئه‌و ڕێکخراوه‌یه 219 ئه‌نیستیتوو، له وانه 114 فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی، 46 پۆلی ساوایان، 52 مه‌دره‌سه‌ی شه‌وانه، سێ خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی و مه‌دره‌سه‌یه‌کی په‌روه‌رده کردنی مامۆستایانی به‌ڕێوه ده‌برد. ڕێکخراوه‌یه‌کی دیکه له له‌هیستان، کۆمه‌ڵه‌ی فێرگه و کو‌لتوور("Kulturfarband Sul- un ")،حه‌وت فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی به‌ڕێوه ده‌برد. چه‌ندین ده‌رزه‌ن مه‌دره‌سه‌ش له هه‌ریمی باڵتیک له به‌رایی ساڵانی 1930کاندا به زمانی ییدیش په‌روه‌رده‌یان ده‌دا ( بڕوانه Encyclopaedia Judaica 1972:433-437).
ئه‌وه نازاندرێ گه‌لۆ ئه‌و مه‌دره‌سانه نۆڕمێکی ستانداردیان به‌کار ده‌هێنا یان نا، چ ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن ئه‌نیستیووی زانستیی جووله‌که YIVO وه به‌ڕێوه ده‌چوون یان ئه‌وانه‌ی له سایه‌ی ڕێفۆرم دا له یه‌کێتیی سۆڤیێت هه‌بوون. له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئوڕووپای ڕۆژهه‌ڵات بزووتنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه و خوێندن به زمانی ییدیش هه‌ڵوه‌شا جا چ له به‌ر گۆڕانی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی له یه‌کێتیی سۆڤیێت، یا ن له به‌ر نازیسم و شه‌ڕ. هه‌نووکه، چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی ییدیش له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ئارژانتین و ئیسرائیل هه‌ن.
زۆربه‌ی ئه‌وانه مه‌دره‌سه‌ی نه‌ریتین که به زمانی ییدیش په‌روه‌رده پێشکێش ده‌که‌ن، به‌ڵام زمانی ییدیش وه‌کوو بابه‌تێک به ده‌رس ناڵێنه‌وه. به‌گشتی ئه‌و جۆره دامه‌زراوانه چاو له حه‌وله‌کانی ستاندارد کردنی ڕێنووسی ییدیش هه‌ڵده‌بوێرن. ڕه‌چاو کردنی نۆڕم و پێوه‌ر به پێی ئه‌و نۆڕمانه‌ی ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO دایناوه هێشتا له لایه‌ن کۆمیته‌ی جێبه‌جێکردنی رێنووسی ستانداردکراوی ییدیش (CISYO)، به‌ڕێوه‌ده‌چێ ، که له ساڵی 1958 له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دامه‌زراوه ( بڕوانه 1977:318-319 Gold )
کوردی ئێستا سێ شێوه‌زاری نووسینی هه‌یه که له سه‌ر بنه‌مای جیاوازی له‌هجه‌کان، هه‌ر کامێکیان ئه‌لفوبێتکه‌ی ئه‌و زمانه سه‌ره‌کییه‌ی که پێوه‌ندی له‌ته‌کدا هه‌یه به‌کارده‌هێنێ. له چوارچێوه‌ی ئه‌و نۆڕمه‌ی به‌درخان که له "هاوار" دا دایڕشتووه هێشتا ده‌ره‌جه‌یه‌کی به‌رچاو له جۆراو‌جۆری ڕێنووس و وشه‌یی به‌رچاو ده‌که‌وێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که وه‌خۆکردنی له‌هجه‌ی جزیری به‌درخان زۆرێک له گیروگرفته‌کانی سه‌رف و وشه‌ڕۆنان چاره‌سه‌ر ده‌کا، جێی سه‌رنجه ئاماژه‌ی پێ‌بکرێ که له‌ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو دا چه‌ندین قاعیده‌ی ڕێنووس له ئوڕووپا سه‌ریان هه‌ڵداوه و به به‌ربڵاوی ده‌کار کراون له چوارچێوه‌ی ئه‌و بنه‌مایه‌ی دا که به‌درخان دایناوه، ئه‌گه‌رچی ئه‌وان به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شێوه‌یه‌ن که به‌درخان خۆی به‌کاری هێناوه ( بۆ ورده ڕیشاڵ له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته بڕوانه Matras 1989). ئاشکرایه ئه‌وانه ئاکامی ئاڵوگۆڕی خۆبه‌خۆیین له نێو نووسه‌ران و سه‌رنووسه‌رانی بڵاوکراوه‌کان له ماوه‌یه‌کی دیاری زه‌مانی دا، تا ئه‌وه‌ی که جێبه‌جێ کردنی قاعیده و ڕێسای ئه‌وتۆ بن که له‌لایه‌ن ئاکادێمییه‌که‌وه داندرابێ ،شتێکی که هه‌ر بوونی نییه. به بڕیارێکی سه‌ره‌تایی له‌مه‌ڕ پێڕۆییکردن له "هاوار" ، بڵاوکراوه و ڕۆژنامه‌کان ئه‌گه‌ری لادان و جۆراو‌جۆری یان ڵێڵی و ناڕوونی ته‌نگ ده‌که‌نه‌وه و هاوکات نۆڕمه‌که به خوێنه‌ره‌وانی توانایه‌کی و نووسه‌ران ده‌ناسێنن. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له به‌ر گیروگرفتی به‌ورده ڕیشاڵی زۆرتر، یه‌کخستنه‌وه پێڤاژۆیه‌کی له سه‌ره‌خۆ و نا-سیستێماتیکه. ئه‌نیستیتووی کورد له پاریس به ده‌سته‌ڵاتی هه‌ره لێوه‌شاوه له بواری کاروباری زمانی داده‌ندرێ، به‌ڵام پێشنیاره‌کان و ڕاسپارده‌کانی به ئاسایی ناگاته لای سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌کان و ئه‌و گۆوار و بڵاوکراوانه‌ی به به‌ربڵاوی بڵاو ده‌بنه‌وه.
به گه‌ڕانه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی هاوگن Haugen ( [1972]1969) به قۆناخه‌کانی پڵانداڕشتنی زمانی داده‌نێ، مرۆ ده‌کرێ به‌و ئاکامه بگا له پێڤاژۆی ستاندارد کردن له بێ ده‌وڵه‌تیدا ئاڵۆزییه‌ک له نه‌زمی مه‌نتیقی دا هه‌یه له‌چاو ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی که له شوێنی دیکه له لایه‌ن دا‌و و ده‌زگای ده‌سته‌ڵاتدار ونێوه‌ندییه‌کاندا هه‌ڵده‌گیرن. یه‌که‌م ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم زۆر جار له نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن دا جیاوازه، چونکوو به‌جێهێنانی ئامۆژگاری ئه‌نیستیتووه‌کان – ڕۆژنامه‌کان، وه‌شانگه‌ره‌کان و، له نموونه‌ی ییدیش دا، سیستێمی جه‌ماوه‌ری فێرگه‌کان – به پێویستی چاوه‌ڕێی بڕیارێکی نێوه‌ندی ناکه‌ن بۆ ده‌ستبژێر کردنی شێوه‌زارێکی ستاندارد . جابۆیه قاعیده ڕۆنان و گرده‌وه کۆیی بێ به‌رنامه و جێبه‌جێکردنی زۆر جار وه‌پێش ده‌ستبژێر کردنی نۆرم به شێوه‌یه‌کی به‌کۆمه‌ڵ ده‌که‌وێ و به ته‌واوی که‌مته‌رخه‌می ده‌کرێ له ڕۆنیشتنی نۆڕم.ته‌نێ دواتر ده‌سته‌یه‌کی پچووک له ستانداردکاران به پێی ده‌ستپێشخه‌ری تاکی خۆیان له ده‌وری یه‌ک کۆده‌بنه‌وه. پێشنیاره‌کانی ده‌سته‌یه‌کی ئه‌وتۆ هه‌م ده‌توانێ پێڤاژۆیه‌کی که به‌ڕێوه یه‌ده‌وڵه‌مه‌ند بکا و هه‌میش ده‌توانێ نه‌یکا، به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه ناتوانێ ئه‌و پێڤاژۆیه بگێڕێته‌وه قۆناخی سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی و بۆیه له‌وه‌دا سه‌رناکه‌وێ پێشوه‌چوونه‌که‌ی کۆنتڕۆڵ بکا.
خاڵی دوویه‌م ئه‌وه‌یه، لێوه‌شاوه‌یی و ده‌سته‌ڵاتی ئه‌و گرووپ یان دا‌و وده‌زگایانه‌ی که له‌جیات گشت تاکه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک ئه‌رکی ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم، قاعیده ڕۆنان و گرده‌وه‌کۆیی و ڕۆنیشتنی نۆڕمه‌که به ئه‌ستۆوه ده‌گرن به پێویستی به‌رزتر نییه له‌و داوده‌زگایانه‌ی که جێبه‌جێیان ده‌که‌ن. ئاکامی ئه‌مه ڕکه‌به‌رییه‌کی به‌رده‌وام، ئازاد و چاره‌سه‌رنه‌کراوه له نێوان گشت ئه‌ولایه‌نانه‌ی له پێڤاژۆی ستاندارد کردندا به‌شدارن. به دڵنیاییه‌وه لێوه‌شاوه‌یی و ده‌سته‌ڵاتی ئاکادێمیک سه‌رچاوه‌یه‌کی جێی ڕێزه له‌و کێبه‌رکێیه‌دا، به‌ڵام ده‌ستڕاگه‌یشتن به جه‌ماوه‌رێکی به‌ربڵاو له به‌کارهێنه‌ران وێده‌چێ قازانجێکی گردبڕانه‌ی هه‌بێ. هه‌ربۆیه ئه‌و نۆڕمانه‌ی ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO بۆ زمانی ییدیشی دانان تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له لایه‌ن ئه‌و نووسه‌رانه‌ی وا به له‌هجه‌کانی نێوه‌ندی و باشووری ده‌یاننووسی و بڵاویان ده‌کرده‌وه گوێیان پێنه‌درا و به هێند نه‌گیران.سیستێمی مه‌دره‌سه به ئاسایی له لایه‌ن فێدراسیۆنه کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کانه‌وه به‌ڕێوه ده‌چوون که نوخبه‌ی کولتووری و ئاکادێمیکی له مه‌ڕ خۆیان هه‌بوو،و له‌و سیستیمه‌دا چ جێیه‌کیان بۆ ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO ته‌رخان نه‌کردبوو.
سه‌باره‌ت به زمانی ڕۆمانی،جۆراو‌جۆری و فره‌چه‌شنی شێوه‌ی نووسین هاو ته‌ریبه له گه‌ڵ ژماره‌ی نووسه‌ران ، و واداده‌ندرێ که هه‌ر نووسه‌ره‌ی قاعیده و ڕێسای له‌مه‌ڕ خۆی له‌به‌رچاوبگرێ و جێبه‌جێی کا، که دیاره هه‌میشه‌ش وا ده‌رناچێ. ئه‌گه‌رچی به ناکۆکیش دابندرێ کوردی ئه‌و زمانه‌ی ،که نه‌رمییه‌ک له خۆیه‌وه نیشان نادا بۆ پڕکردنه‌وه‌ی نێوانی سێ شێوازی سه‌ره‌کی ئه‌ده‌بی، به‌ڵام شێلگیرییه‌کی زیاتری پێوه دیاره بۆ ڕه‌چاو کردن و جێبه‌جێکردنی ئه‌و نۆڕمانه‌ی که بۆ هه‌رکام له‌شێوه‌زاره‌ئه‌ده‌بییه‌کان هه‌ن. ئه‌وه‌ش به بێ گومان ئاکامی ئه‌و ڕاستییه‌یه که ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم و قاعیده ڕۆنان وگرده‌وه‌کۆیی له ڕاستیدا به‌ر له به‌ڕێوه‌بردن و جێبه‌جێکردنیان کراوه.جۆراو‌جۆری و فره چه‌شنی له نێوخۆی شێوه‌زاری " هاوار" دا زیاتر له به‌ر نه‌بوونی هه‌نگاوی ڕۆ نیشتاندنه، قۆناخێک که " قه‌ڵه‌مبازی" به سه‌ر دا دراوه، چونکوو نه چالاکی نهێنی و نه چالاکی له تاراوگه له ده‌ستیان هاتووه ڕێنوێنییه‌کی له‌بار و هه‌موولایه‌نه‌ی نۆرمدانه‌ر بڕه‌خسێنن. له گشت پێڤاژۆی ستاندارد کردنی نا- حکوومه‌تی دا، نه‌بوونی ده‌سته‌ڵات پێوه‌ندی وتێکه‌ڵاوی نێوان جێبه‌جێکردن و ڕۆنیشتاندن به‌رته‌نگ ده‌کا و ده‌یخاته هه‌ڵوێستێکی لاوه‌کییه‌وه.
4.6 قاعیده ڕۆنان بۆ ئاخاوتن : هێندێک گێره و کێشه‌ی تێکنیکی
جۆراجۆریی ئه‌وه‌ی ئێمه به " شێوه‌زاره ئه‌ده‌بییه سه‌ره‌کییه کوردییه‌کانی" دا ده‌نێین جیاوازی ڕێزمانی وسه‌رفی له نێو هه‌رکام له‌و شێوه‌زارانه دا که‌متر ده‌کاته‌وه.نووسه‌رانی تاراوگه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێرۆیی له نۆڕمی به‌درخان ده‌که‌ن جاروبار له له‌هجه‌ی جزیرێ لاده‌دن ئه‌و کاته‌ی وشه‌ی ئه‌وتو به‌کار ده‌هێنن که "هاوار" خۆی ده‌کاری نه‌کردوون. شێوه‌ی ڕێنووسی ئه‌و وشانه به‌پێی نموونه‌ی ده‌نگسازی ئه‌و له‌هجه کوردیی کرمانجییه‌ی نووسه‌ر قسه‌ی پێده‌کا ده‌نووسرێن. جا بۆیه ته‌نانه‌ت دوای ده‌ستبژێر کردنی نۆڕمی سه‌ره‌تایش ، نووسین هێشتا به‌پێی قاعیده ڕۆنانی کاتیی زمانی ئاخاوتن ده‌کرێ، ئه‌مه‌ش کارلێکه‌ری هه‌یه له سه‌ر یه‌کخستنه‌وه‌ی زمان له لایه‌که‌وه و جۆراو‌جۆری شێوه زمانییه‌کان له‌لایه‌کی دیکه‌وه.له کاتێکدا جۆراوجۆریی له ییدیشی نووسراو دا له به‌ر ده‌ستبژێر کردنی نۆرمی جیاوازه، ڕۆمانی نووسراو به ته‌واوی پێڕۆیی له نموونه‌ی کۆده‌کانی زمانی ئاخاوتن ده‌کا. بۆیه وه‌خۆ کردن و ڕه‌چاو کردنی نۆڕمی شێوه‌زارێک له به‌رامبه‌ر کۆده‌کانی له‌مه‌ڕ زمانێکی ئاخاوتنی (تاک) دا پێویستییه‌کی سه‌ره‌تاییه که به‌ره‌وپێشچوونی ستاندارد کردنی پێوه به‌ستراوه‌ته‌وه.له ده‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم، زمانه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که تاچه‌نده جۆراوجۆریی له‌هجه‌ییان پێوه دیاره جیاوازییان له گه‌ڵ یه‌کتری هه‌یه. له‌م سێ نموونه‌یه‌ی ئێمه‌دا، ییدیش که‌مترین ده‌ره‌جه‌ی جۆراوجۆریی له‌هجه‌یی تێدا به‌دی ده‌کرێ. گشت له‌هجه‌کانی دوولایه‌نه له یه‌کتری تێده‌گه‌ن؛ جیاوازی تایبه‌تییان له ده‌نگی ڤاوێلی فۆنۆلۆژی، جار وبار له جینس و دۆخ ، و هێندێک شتی وشه‌یی و هه‌ر وه‌ها به‌کارهێنانی وشه‌ی خوازراوه دا هه‌یه که له زمانه جۆر به‌جۆره ئوڕووپاییه‌کانیان وه‌رگرتووه که له گه‌ڵیان له پێوه‌ندی دا بوون.ئه‌و له‌هجه کوردییانه‌ی که له ترکییه و سوورییه قسه‌یان پێده‌کرێ گشتیان سه‌ر به کوردیی باکووری ڕۆژئاوایی یان ده‌سته‌ی کر‌مانجیی ڕۆژئاوایین ( جگه له ڕێزپه‌ڕی زازا نه‌بێ، که ئێمه به زمانێکی جیاوازی داده‌نێین که زۆر له کوردی نزیکه). سه‌ڕه‌رای فره ڕه‌نگی له‌هجه‌یی به‌رچاو له نێوانیاندا، وا وێده‌چێ گشت ئاخێوه‌ران له له‌هجه‌ی جزیری که له لایه‌ن "هاوار"وه ده‌کار کرا تێبگه‌ن.بۆیه جۆراجۆریی وفره چه‌شنی له‌هجه‌یی نابێ به‌رهه‌ڵستێکی جیدی بێ بۆ ئه‌و خوێنه‌ره‌وانه‌ی هێشتا ئاشنایه‌تییان له گه‌ڵی نییه. دیسان لێره‌ش دا زمانی ڕۆمانی ده‌که‌وێته ڕیزی هه‌ره خواره‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌و هۆکارانه‌ی کارلێکه‌رییان هه‌یه له سه‌ر به بڕ بوون و کاریگه‌ری ستاندارد کردن:جۆراوجۆریی و فره‌چه‌شنی له‌هجه‌یی له زمانی ڕۆمانی دا چ سنووری نییه و له گشت بواره‌کانی ڕێزماندا به‌ده‌ره‌وه‌یه ( ده‌نگسازی، وشه سازی، ڕسته سازی و وشه‌ی قامووسی). تا ڕاده‌یه‌کی به‌ربڵاویش، به تایبه‌تی له زمانی نووسراو دا، وشه‌ی خوازراوه ده‌کار ده‌کردرێ، ئه‌مه‌ش له به‌ر خواستنه‌وه و قه‌رزکردنی کولتووری له‌وبوارانه‌ی له نووسین دا باسیان لێوه ده‌کرێ. به له به‌ر چاوگرتنی جیاوازی زۆر له نێو ئه‌و زمانانه‌ی دا ڕۆمانی پێوه‌ندییان پێوه په‌یدا ده‌کا و هه‌رکام له‌وان بۆی ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی لێ خواستنه‌وه‌ی وشه، بۆیه جۆڕاوجۆریی وفره‌چه‌شنی له شێوه‌کانی نووسینی ڕۆمانی دا ده‌گاته لانی هه‌ره زۆر.
ئێمه لێره دا هه‌ڵبژاردنی ڕێنووسێک ده‌بینین که خۆی گرێده‌دا به هۆکاری پراتیکی ده‌ستوێڕاگه‌یشتوو.جا بۆیه ئه‌و ئه‌لفوبێتکه‌یه‌ی له لایه‌ن فۆڕمی هه‌ره ده‌ستوێڕاگه‌یشتووی خوێنده‌واری به‌رده‌ست به‌کار ده‌هێندرێ وه‌رده‌گیرێ و به‌کارده‌هێندرێ نموونه‌ی هه‌ره ئاشکرا لێره‌دا شێوه‌زاره نووسراوه جیاوازه کوردییه‌کانن، که ئه‌لفوبێتکه‌ی زمانه ده‌وڵه‌تییه‌کانیان وه‌رگرتووه. ییدیش ئه‌لفوبێتکه‌ی عیبری به کارده‌هێنێ که ئه‌لفوبێتکه‌ی هاوبه‌ش و باوه له نه‌ریتی نووسراو دا بۆ گشت کۆمه‌ڵگه جووله‌که‌کان له سه‌رتاسه‌ری دنیا دا، بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که زمانی ئاخاوتنیان چبێ.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌روه‌رده و خوێنده‌واری له نێو کۆمه‌ڵگه جووله‌که‌کاندا دا‌و وده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی نێوخۆیی بوون، ڕێنووسی عیبری بۆ نووسینی ییدیش سیستێمی نووسینی هه‌ره ده‌ستوێڕاگه‌یشتوو بوو. ڕۆمانی ڕێسای جیاوازی ڕێنووسی به‌کار ده‌هێنێ، به‌ڵام له تێکه‌ڵاویی و پێوه‌ندیی نێونه‌ته‌وه‌یی دا هه‌میشه ڕێنووسی ڕۆمان (لاتینی) ده‌کار ده‌کا ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێ چونکوو به به‌ڕبلاوی له ئوڕووپا و ئه‌مریکاکان دا بڵاو و باوه.
پێوه‌ندی نێوان ده‌نگه زمان (phoneme) و ده‌نگه نووس (grapheme ) بواری هه‌ره گه‌وره‌ی ئافراندنی هه‌ر نووسه‌رێکی تاکه. بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕێسایه‌ی ڕێنووسی که وه‌ک ئاراسته‌ی خۆیان ده‌کاری ده‌که‌ن، نووسه‌رانی ڕۆمانی جووتۆکه‌ی گیری هه‌ناسه‌یی کۆنسۆنانتی گیره ده‌نگ ( voiceless stops) به لێ‌زیاد کردنی ده‌نگه نووسی h ده‌نووسن. له به‌ر ئه‌وه‌ی جگه له زمانی ئاڵبانی نه‌بێ ، له هیچ زمانێکی دیکه‌ی ئوڕووپاییدا جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆی فۆنۆلۆژی نییه، ئێمه ده‌کرێ ئه‌مه به داهێنانێکی ماکی ڕۆمانی دابنێین که به پێی بۆچوونی نووسه‌ران له‌مه‌ڕ پێکهاته‌ی فۆنۆلۆژی و ئه‌و شکڵانه‌ی له‌به‌ر ده‌ست دان داهێندراون. نووسه‌رانی کوردی تاراوگه پیتی /rr / یان له نۆڕمی به‌درخان زیاد کردووه، بۆ نیشاندان و جوێکردنه‌وه‌ی ده‌نگه زمانی /r / ی ( کز له ئی قه‌ڵه‌و)، و /'/، یان بۆ نوێنه‌رایه‌تی ده‌نگه کۆنسۆنانتی خشۆکی گه‌روویی /ع/ داناوه.له لایه‌کی دیکه‌وه، پاراستنی دووزارێتی(diglossia) له سیستێمی نووسینی ییدیش دا به پاراستنی ڕێنووسی عیبری ئه‌و وشانه‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌کی عیبرییان هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌ی تێگه‌ی فۆنۆلۆژییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئا‌گاداری ئه‌وان سه‌باره‌ت به ڕێزمانی ییدیش (وشه قامووسییه‌کانی) و وشیارییان له مه‌ڕ نه‌ریتی ئه‌ده‌بی و ڕیشه ناسییه که له‌م نموونه‌یه دا دنه‌ده‌ریانه.
دواجار، کێشه‌ی له مه‌ڕپرسی وشه داتاشین زیاتر له هه‌موو مشتومڕێک ئه‌و ڕێگه‌یه نیشان ده‌دا که بزووتنه‌وه زمانییه‌کان تێماون له نێوان مۆدیڕن کردن و ناسیۆنالیزم دا، له نێوان هێنانی نرخی تێكنیکی و کولتووری بۆ نێو زمانه‌که‌یان له‌و ده‌وروبه‌ره‌وه‌که له گه‌ڵی له پێوه‌ندی دان و پاراستنی په‌تێتی یان ڕه‌سه‌نایه‌تی دا. بۆ بزووتنه‌وه‌ی زمانی ییدیش، پێداگری له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ییدیش له زمانی ئاڵمانی که زۆری لێ نزیک بوو له سه‌رووی هه‌موو کاره‌کانی بانگه‌شه‌یی دا بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به ده‌م ئه‌وه‌وه که ییدیش بوو به زمانی ڕاگه‌یاندنی گشتی زاراوه‌ی مۆدێڕنی له ئاڵمانییه‌وه خواسته‌وه.دیاره ئه‌و پێڤاژۆیه تا ڕاده‌یه‌ک ده‌کرا به له‌به‌رده‌ست بوونی وشه‌ی "ڕه‌سه‌ن"ی عیبری تێهه‌ڵبهێندرێته‌وه، که وه‌کوو سه‌رچاوه‌یه‌کی تایبه‌تی به‌رده‌وام بۆ لێخۆاستنه‌وه‌ی وشه بۆ زمانی ییدیش به‌که‌لکه.
نووسه‌رانی کوردی به‌شی کوردستانی ترکییه تێده‌کۆشن له نووسین دا ئه‌و وشانه له زمانی ترکی وه‌رنه‌گرن که له زمانی ئاخاوتنیان دا باوه. ئاکامی ئه‌وه زۆرجار ده‌گاته زێده‌بوونی وشه‌ی خوازراوه‌ی عه‌ڕه‌بی یان فارسی له نووسینیاندا، و ئه‌مه‌ش زۆر به " ڕه‌سه‌ن" تر هه‌ست پێده‌کرێ، چونکوو بوونی ئه‌و جۆره وشانه له کوردی دا ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌ر له پێوه‌ندی چڕی زمانی له گه‌ڵ ترکی مۆدێڕن‌دا. جا بۆیه بڕیار دان سه‌باره‌ت به ده‌کارهێنانی سه‌رچاوه‌ی وشه‌ی خوازراوه ده‌که‌وێته به‌ر بۆچوونی سۆزاوی و ئه‌زموونی شه‌خسی له مه‌ڕهه‌ر کام له‌و زمانانه‌ی که پێوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هه‌بووه.له زمانی ڕۆمانی دا، ساز کردنی ناوی مانا له ئاوه‌ڵناوان و ناوی لێکدراو به ڕێگه‌ی داڕشتنی پێچه‌ڵپێچی دۆخی خاوه‌نێتی که له زمانی ئاخاوتندا باو نییه به‌ره‌به‌ره ده‌بێته شێوازێکی جیاوازی ئه‌ده‌بی. ئه‌و جۆره داهێنانانه به ئاسایی له خۆوه ساز بوون، واته به پێی به‌رنامه نه‌کراون و هه‌موو خوێنه‌وه‌ران لێیان تێده‌گه‌ن. له مشتوومڕی سه‌باره‌ت به وشه خۆاستنه‌وه‌دا گه‌لێک بۆچوون و پێشنیار هه‌ن له ڕێسا دانان بۆ ڕێنووسی ئه‌و وشه ئوڕووپاییانه‌ی خوازراونه‌ته‌وه بگره تا ده‌گاته به‌کارهێنانی وشیارانه‌ی زاراوه‌ی "ڕه‌سه‌ن" ی سانسکریت ( بڕوانه. Joshi 1991 ) .
5.6 به‌راورد کردنی هه‌لومه‌رجی پاشخان، ئه‌نگێزه و ئه‌نجام
له به‌شی پێشوو دا ئێمه نیشانمان دا که به‌راورد کردنی ڕه‌وتی قاعیده بۆ دانان و گرده‌وه‌کۆیی ده‌بێ ئه‌م هۆکارانه‌ی خواره‌وه له به‌رچاو بگرێ: شێوه‌زاری زمانی و تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه سه‌باره‌ت به‌و زمانه‌ی له به‌ر باس دایه، ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم له هه‌مبه‌ر ڕێسا دانان بۆ زمانی قسه‌کردن که له ڕه‌وته‌که دا وه‌رده‌گیرێ، ده‌ره‌تانی ده‌ستوێڕاگه‌یشتن به سیستێمی نووسین، پێوه‌ندی نێوان تێگه‌ی فۆنۆلۆژی و له‌به‌رده‌ست دابوونی شکڵ بۆ نووسین، و دواجار پله و هه‌ڵکه‌وتی زمانانی پێوه‌ندی له کێشه‌ی نێوان به‌کارهێنانی " مۆدێڕن" و " ڕه‌سه‌ن" ی زماندا. له‌م به‌شه‌دا، ئێمه هێندێک له هۆکاره گرینگه پاشخانییه‌کان کورت ده‌که‌ینه‌وه که کارلێکه‌رییان هه‌یه له سه‌ر پێڤاژۆی ستاندارد کردن له ده‌ره‌وه‌ی دا‌و وده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان و له بێ ده‌وڵه‌تی دا به گرێدانی وان له پێوه‌رێکی به‌راوردکارانه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ستاندارد کردن :
1. بڵاو بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی زمانی
ییدیش : تاراوگه
کوردی : زۆربه‌ی چه‌وساوه، دووره وڵات
ڕۆمانی : تاراوگه
2. بوونی خوێنده‌واری له نه‌ریتی کولتووری دا
ییدیش : به به‌ر بڵاوی بڵاو بووه‌ته‌وه
کوردی : ته‌نێ له نێو نوخبه‌ی دینی دا
ڕۆمانی: هه‌ر نییه
3. ئاستی خوێنده‌واری له زمانی نا-بوومی دا
ییدیش : به زمانی دینی – پیرۆز
کوردی : ته‌نێ وه‌جی جه‌وان
ڕۆمانی : ته‌نێ که‌مایه‌تی له نێو وه‌جی جه‌وان دا
4. ده‌وری مۆدێڕن کردن له به‌ره‌وژووربردنی خوێنده‌واری بوومی
ییدیش : شارنشینی و پێداویستی به پێوه‌ندی- گشتی غه‌یری دینی
کوردی : پێوه‌ندی له گه‌ڵ بزووتنه‌وه ناسیۆنالیستییه‌کان له ئوڕووپا و له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاران
ڕۆمانی : دێمۆکراتێک بوون و به ده‌زگایی بوونی ڕیکخستنی – خۆیی
5. ده‌وری ناسیۆنالیزم له به‌ره‌وژوور بردنی خوێنده‌واریی بوومی
ییدیش: بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کرێکاران
کوردی: خۆڕاگری نهێنی و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ڕۆمانی : بزووتنه‌وه‌ی ڕێکخستووی مافی مه‌ده‌نی
6. به‌کارهێنانی ده‌زگایی خوێنده‌واریی بوومی
ییدیش : چاپه‌مه‌نی، پارتییه سیاسییه‌کان، فێرگه‌کان ، تیاتر
کوردی: فێدراسیۆنه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات
ڕۆمانی : یه‌کێتییه‌کانی مافی مه‌ده‌نی
7.فێرکردن له مه‌دره‌سه
ییدیش : تا ڕاده‌یه‌ک هه‌یه
کوردی : هه‌ر نییه ( جگه له پڕۆژه‌ی تاق و لۆق نه‌بێ)
ڕۆمانی : هه‌ر نییه ( جگه له پڕۆژه‌ی تاق و لۆق نه‌بێ)
8. ده‌ستپێشخه‌رییه‌کان بۆ یه‌کگرتنه‌وه
ییدیش : ئه‌نیستیتووی زانستیی جووله‌که YIVO
کوردی : ده‌ستپێشخه‌ری شه‌خسی ( به‌درخان)
ڕۆمانی : یه‌کێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆمانی
9. تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندی له نێوان ده‌ستپێشخه‌ری ئاکادێمیک بۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی زمان و ئه‌و داوده‌زگایانه‌ی ده‌بێ جێبه‌جێیان که‌ن.
ییدیش: تا ڕاده‌یه‌ک له نێو چاپه‌مه‌نیدا هه‌یه
کوردی: له چوارچێوه‌ی "هاوار" دا هه‌ردووک نموونه‌کان یه‌ک ده‌گرن؛ دواتر- تێکه‌ڵی که‌م ولاواز
ڕۆمانی : تێکه‌ڵاوی به‌رده‌وام، به‌ڵام به کارلێکه‌رییه‌کی لاوازه‌وه
10. ئه‌و بواره سه‌ره‌کییه زمانیانه‌ی که له‌زمانی نووسراو دا جۆراجۆری و فره چه‌شنی یان هه‌یه
ییدیش : ده‌زگای ده‌نگی ڤاڤێل ، وشه خواستنه‌وه له‌و زمانانه‌ی له‌گه‌ڵیان له پێوه‌ندی دایه جگه له عیبری نه‌بێ
کوردی : فۆنۆلۆژی، سنووری وشان ، وشه خواستنه‌وه، داتاشینی وشه‌ی نوێ
ڕۆمانی: فۆنۆلۆژی، مۆرفۆلۆژی، وشه‌ی قامووسی، وشه خواستنه‌وه، وشه داتاشین ، سینتاکس (نه‌حو، ڕسته‌سازی)
7. کورته‌ی باس
له ستاندارد کردنی ده‌ره‌وه‌ی داووده‌زگای ده‌وڵه‌تی و له بێ ده‌وڵه‌تیدا، پلانداڕشتنی زمانی له ڕیزی ئه‌و هه‌نگاوانه لا ده‌دا که ده‌بێ له پێڤاژۆی ستاندارد کردنی ڕێکخراو دا هه‌ڵبهێندرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری هه‌نگاو و ته‌گبیره نۆڕم دانه‌ره‌کان ده‌سته‌به‌ر بکرێن. جا بۆیه ئه‌وه جێی پرسیاره گه‌لۆ ده‌کرێ مرۆ له نموونه‌ی ئاوا له جێ‌دا باسی " پلانداڕشتنی زمانی" بکا.سه‌رهه‌ڵهێنانی ( غه‌یری حکوومه‌تی) خوێنده‌واری بوومی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نه‌خوێنده‌وار دا ده‌بێ تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندییه‌کی هاوته‌ریب ، و تا ڕاده‌یه‌ک، ته‌نانه‌ت ڕکه‌به‌رانه‌ی هه‌بێ له نێوان ئه‌و دا‌و وده‌زگایانه‌ی جێبه‌جێکه‌رن له لایه‌که‌وه و ئه‌نیستیتووه نۆڕم دانه‌ره‌کان له سه‌رێکی دیکه‌وه.له کاتێکدا داووده‌زگای جێبه‌جێکه‌ر هه‌م بیر له بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌رینی خوێنده‌واری بوومی و ڕامانی تایبه‌تی ده‌که‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌یه‌کی نوێ له سه‌قامگیریی کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ژوور به‌رن، داوو ده‌زگا نۆرم دانه‌ره‌کان حه‌ول ده‌ده‌ن ڕێسا و قاعیده‌ی نووسین یه‌ک بخه‌ن. ئه‌گه‌رچی به‌ڕواڵه‌ت هیچ ناکۆکییه‌ک له نێوان ئامانجه‌کانی ئه‌واندا نییه، جێبه‌جێکردنی ئه‌و نۆڕمه‌ی گه‌ڵاڵه کراوه پێداویستی به گرێدانێکی له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه هه‌یه که ڕێگه ده‌دا به ده‌سته‌ڵاتی نۆڕم دانه‌ر دا‌و و ده‌زگا و ئه‌نیستیتووی جێبه‌جێکه‌ر به‌ڕێوه به‌رێ. به‌ڵام سیلسیله مه‌ڕاتیبێکی ئاوا ڕۆنیشتوو و پته‌و، کاتێک ستاندارد کردن وه‌کوو ئه‌رکێکی غه‌یری حکوومه‌تی ئه‌نجام ده‌درێ، له گۆڕێ دا نییه.
جا بۆیه ڕه‌وتی پێڤاژۆیه‌کی تایبه‌تی ستاندارد کردن و ئاکامه‌که‌ی تا ڕاده‌یه‌کی زۆر به‌ستراوه‌ته‌وه به کۆمه‌ڵێک هۆکاری پاشخان که هه‌ڵوێستی ده‌ستپێکردنی دیاری ده‌که‌ن. به شیکردنه‌وه‌یه‌کی وردی ئه‌و جۆره هۆکارانه له‌وانه‌یه بتوانین به‌لانی که‌مه‌وه پێشبینییه‌کی گشتی بکه‌ین سه‌باره‌ت به خه‌سڵه‌ت و کاریگه‌ری هه‌ردوو نیشانه‌کانی پێڤاژۆیه‌که بۆ بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واریی بوومی و جێبه‌جێکردنی نۆڕمێکی یه‌کگرتوو.له نێو ئه‌و هۆکارانه دا ئێمه چاومان له بڵاو بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتن، هه‌بوونی خوێنده‌واری له نه‌ریتی کولتووری دا، و ئاست و ئه‌رکی خوێنده‌واری غه‌یری بوومی له کۆمه‌ڵگه‌گه‌لی دوو زارێتی دا کردووه.ئێمه باسی گۆڕانمان کرد له پێکهاته کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له ده‌ره‌تانه‌کاندا ( مۆدێڕن کردن) و له سه‌رهه‌ڵهێنانی دا‌و وده‌زگای نوێ و ده‌سته‌ڵادارانی کۆمه‌ڵگه وه‌ک ئه‌وهۆکارانه‌ی که به‌کارهێنانی خوێنده‌واری بوومی ده‌ورووژێنن و به‌ره‌وژووری ده‌به‌ن. زۆرجار بزووتنه‌وه سیاسی و ناسیۆنالیستییه‌کان وای لێدێ ده‌بنه هه‌ڵگری به‌کارهێنانی ده‌زگاییکراوی شێوه‌یه‌کی نووسینی زمانی بوومی. به پێی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌وان، ده‌کرێ ده‌رس گوتنه‌وه و فێر کردن به زمانه‌که له مه‌دره‌سه به‌ڕێوه‌بچێ، و له دۆخێکی ئاوا دا بڵاو بوونه‌وه‌ی خوێنده‌واری بوومی ڕه‌هه‌ندی نوێی لێ ده‌بێته‌وه.
سه‌رکه‌وتنی ده‌ستپێشخه‌رییه‌کان بۆ یه‌کگرتنه‌وه ده‌رده‌که‌وێ به ده‌ره‌جه و ئاستی تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندی نێوان دا‌و وده‌زگای ئاکادێمیک، دامه‌زراوه نۆرم دانه‌ره‌کان و ئه‌و دا‌و وده‌زگایانه‌ی جێبه‌جێیان ده‌که‌ن به‌سترابێته‌وه.
لێره‌شدا، مرۆ ده‌بێ سه‌رنج بداته سه‌ر هه‌لومه‌رجی زمانی و هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵناسیی زمان: ده‌ستبژێرکردنی شیوه‌زاری نۆڕم دانه‌ر له زمانی نووسراو دا شێلگیرییه‌کی گه‌وره‌تر نیشان ده‌دا له کۆد دانان بۆ زمانی ئاخاوتن ، ئه‌گه‌رچی له نموونه‌ی له‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتنی دوولایه‌نه وجۆراوجۆری و فره‌چه‌شنی به‌ربڵاو له زمانه‌که‌دا ده‌ستوێڕاگه‌یشتن به نۆڕمێکی ئه‌وتۆ له وانه‌یه زۆر دژوارتر بێ. جگه له گێره و کێشه‌ی " تێکنیکی" قاعیده ڕۆنان – ده‌ستبژێر کردنی نۆڕم، هه‌ڵبژاردنی سیستێمی نووسین، ڕێنووس و داهێنانی وشه -- ستاندارد کردنی جه‌ماوه‌ری ( غه‌یری حکوومه‌تی) له بڵاو کردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری بوومی دا تووشی به تووشی ڕژد و ماهێکی تایبه‌تییه‌وه ده‌بێ. له هه‌لومه‌رجێکدا که که‌مایه‌تییه‌کی بێ‌وڵات یان زۆربه‌یه‌ک نکووڵی له مافی ده‌کرێ بۆ گه‌شه‌پێدانی کو‌لتوور و زمانی خۆی، بڵاوکردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری بوومی و هاوسه‌نگ کردنی کاری هه‌ره دژواره..
دیسان لێره‌شدا ده‌بێ ئاماژه بکه‌ین به‌و پله‌و پایه‌یه‌ی که خوێنده‌واری و به تایبه‌تی خوێنده‌واری به ده‌زگاییکراو له نێو کۆمه‌ڵگه دا هه‌یه‌تی. کۆمه‌ڵگه‌لی جووله‌که هه‌میشه نه‌ریتێکی خوێنده‌وارییان ده‌بووژانده‌وه له سه‌ر بنه‌مای ده‌قه پیرۆزه‌کانی عیبری له ژیانی ڕۆژانه‌ی کۆمه‌ڵگه دا.خوێنده‌واری ئه‌وتۆ شتێکی ڕازێنه‌ره‌وه و به بریقه نه‌بوو، به‌ڵکوو له‌به‌ر باوه‌ڕێک بوو. ئه‌و باوه‌ڕه پارێزرابوو، به‌ڵام به دوای گۆڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی دا، ژماره‌یه‌کی له‌زێده‌ی خه‌ڵک چبڕ ئیدی له وزه‌یان دا نه‌بوو به سه‌ر ڕێزمان و گشت وشه‌ی قامووسی زمانێکی دوویه‌مدا زاڵ بن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان خوێنده‌وار که‌ن.
ئه‌وه گه‌یشته هه‌ڵبژاردنی ئه‌لفوبێتکه‌ی عیبری بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردن و پێنووسینی زمانی ئاخاوتن. له‌و کولتووره نه‌خوێنده‌وارانه‌ی که باسیان لێوه کرا، کوردی و ڕۆمانی خوێنده‌واربوون به‌ستراوه‌ته‌وه به خوێنده‌واربوون به زمانی ده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ش گرێدراوه به ده‌ستوێڕاگه‌یشتن به کولتووری زۆربه و دا‌و وده‌زگا و دامه‌زراوه‌کانی.
خوێنده‌واری به زمانی بوومی له پێشدا له لایه‌ن نوخبه‌یه‌کی پچووکه‌وه دنه ده‌درێ که له‌چوارچێوه‌ی قالبی کولتووری کۆمه‌ڵه‌ی زۆربه دا هه‌ڵده‌سووڕێ. جا بۆیه بڵاو کردنه‌وه‌ی خوێنده‌واری بوومی هیچ نه‌بێ هێندێک له تۆوه‌کانی کولتووری بێگانه ده‌گوێزێته‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی به‌ده‌زگاییکراوی کارێکی ئه‌وتۆ به ئاسایی له‌به‌ر ده‌ست دانییه، خوێنده‌واری بوومی به چوارچێوه و به‌ستێنی ناسیۆنالیستی یان چالاکی مافی مه‌ده‌نی به‌سنووره.
8. References ژێده‌ره‌کان
Anter, Musa (1967) Kudce-Turkce Sozluk. Istanbv,Yeni Matbaa
Badilli, Kemal (1965) Turkce izahli Kurtce grameri (Kurmanci, lehcesi). Ankara: Ankara Basim ve Ciltevi
Bakaev, Cerkez X. (1983) Osnovy kurdskoj orfograffi. Moscow: Akademia Nauk
Bedir Khan, Emir Djeladet & Roger Lescot (1970) Grammaire Kurde (Dialecte kurmandji). Paris: Maisonneuve
Cobarrubias, Juan (1983) "Language planning: The state of the art." Cobarrubias, Juan and
Joshua A. Fishman (eds.) Progress in Language Planning. International Perspectives. Berlin/New York/Amsterdam: Mouton. 3-26
E'vdal, Emin (1958) Xebernerna k'ordiye r'astnvisandine. Yerevan: Akademia Olmi ya R'SS Ermenie
Encyclopaedia Judaica. (1972) Vol. 1-16. Jerusalem: Keter
Ferguson, Charles A. (1961) "The language factor in national development
Anthropological Linguistics, 4:1, 23-27
Fishman, Joshua A. (1977) "The phenomenological and linguistic pilgrimage of Yiddish
Some examples of functional and structural pidginization and depidginization." Fishman,
Joshua A. (ed.) Advances in the C'reation and Revising of Writing Systems. The Hague
Mouton. 293-305
______(1980) "Attracting a following to high-culture functions for a language of everyday
life: The role of the Tshernovits Language Conference in the 'Rise of Yiddish'
Internstional joarnsl of the Sociology of Language, 24, 43-73
______(1989) Language and Ethnicity in Minority Sociolinguistic Perspective
Clevedon/Philadelphia: Multilingual Matters
Gold, David (1977) "Successes and failures in the standardization and implementation of
Yiddish spelling and romanization." Fishman, Joshua A. (ed.) Advances in the Creation
and Revising of Writing Systerns. The Hague: Mouton. 307-369
Hancock, Ian (1988) "Reunification and the role of tne International Romani Union." Roma, 29, 9-17
______(forthcoming) "Standardization and ethnic defence in emergent non-literate societies:
The Gypsy and Caribbean cases." To appear in: Acton, Thomas and Morgan Dalphinis
(eds.) Language, Blacks and Gypsies. London: Karia Press
Haugen, Einar (1966 [1972]) "Linguistics and language planning." The E:cology of Language, ed. by E. Haugen. Stanford: Stanford University Press. 159-186
122
_ _ _ _ _ _(1969 [1972]) "Language planning, theory and practice." The Ecology of
Language, ed. by E. Haugen. Stanford: Stanford University Press. 287-295
Joshi, Anirudh (1991) "Some suggestions for the standardization of the Romani language." In: Roma, 33/34, 38-42
Judisches Lexikon.(1927-1930) Vol. 1-4. Berlin: Judischer Verlag
Kendal (19g4) "Die Kurden unter der osmanischen Herrschaft." Chaliand, Gerard (ed.) Kurdistan und die Kurden. Vol. 1. Gotıingen: Gesellschaft fur Bedrohte Volker. 37-79
Kloss, Heinz (1967) "'Abstand Languages' and 'Ausbau Languages4." Anthropological Linguistics, 9, 29-41
Kurdoev, Kanat (1957) Grammatika kurdskogo jazyka (kurmandzi). Moscow: Akademija Nauk
Matras, Yaron (1989) Probleme der Sprachstandard i s i e rung am Beispiel der Orthographie des Kurdischen. M.A. Thesis. University of Hamburg
Puxon, Grattan (1981) "Romanes und die Romani Sprachbewegung". Zeitschrift fur Kulturaustausch, 31:4, 455-459
Ray, Punya Sloka (1963) Language Standardization. The Hague: Mouton & Co. R e d d e r, Angelika and Jochen Rehbein (eds.) (1987) "Dokumentation: Kurdische Studenten unterhalten sich uber Kultur." Redder, A. and J. Rehbein (eds.) Arbeiten zur interkulturellen Kommunikation (Osnabrucker Beitrage zur Sprachtheorie 38). 2226
Schaechter, Mordkhe (1977) "Four schools of thought in Yiddish language planning." Michigan Germanic Studies, 3:2, 34-65
semo, Ereb (1977) Sivane kurd. Istanbul: Ozgurluk Yolu
Weinberg, Werner (1969) Die Reste des Judischdeutschen. Stuttgart/Berlin/ Koln/Mainz: Kohlhammer
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وتاره
Matras, Y., & Reerschemius, G. (1991). Standardization beyond the state: The cases of Yiddish, Kurdish and Romani. In U. V. Gleich and E. Wolff (Eds.), Standardization of national languages: Symposium on language standardization2/ 3 February 1991. Hamburg: UNISCO Institute for Education
No comments:
Post a Comment