په‌یامی خوێنه‌ره‌وه‌یه‌کی ڕوانگه بۆ به‌ڕێز سه‌لاح ئه‌حمه‌د
په‌یامی خوێنه‌ره‌وه‌یه‌کی "روانگه" بۆ به‌ڕێز سه‌لاح ئه‌حمه‌د نووسه‌ری وتاری "فاشیزمی سۆرانی ڕاوه‌سته!*"
سه‌لام کاك سه‌لاح ئه‌حمه‌د
من ته‌نیا ڕونکردنه‌وه‌که‌ی به‌ڕێزتانم خوێندبووه‌وه، بۆیه له یه‌کێك له سه‌رنجه‌کانمدا بۆ سه‌ر نووسینێکی کامیار و هه‌ندرێن، نه‌متوانی قسه له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانت بکه‌م. له‌وانه‌یه ئاگادار بیت، که لێره‌و له‌وێ به‌رده‌وام بۆچوونی خۆم به سه‌رنجدان ده‌ربڕیوه و به‌ته‌ماش بووم وتارێك له‌و باره‌وه بنووسم و ته‌نانه‌ت نیوه‌یشم ته‌واو کرد بوو، کاتێك که نووسینه‌که‌ی به‌ڕێزتانم خوێنده‌وه، ده‌توانم بڵێم له زۆربه‌ی بۆچوونه‌کانتدا هاوبۆچوونم، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت، که من پێم وایه زمان ئامرازی په‌یوه‌ندییه و پێداویستی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دروستی ده‌کات، راسته زمان هه‌ڵگری یا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو ڕه‌گه‌زه‌کانی ژیان و په‌یوه‌ندی و بوونه، به‌ڵام هێشتا هه‌ر ئامرازه. سه‌ره‌رای ئه‌مه من 99% هاوبۆچوونتم و قسه‌ی دڵی منیشت کردووه، که پێداگرتنه له‌سه‌ر مافی تاك و ئازادی و دژوه‌ستانه‌وه به شۆڤێنیزمیك که ئه‌ورۆکه مرۆڤی وریا له تێکست و وه‌لامه‌کانی کامیار سابیر و موحسین جوامیر دا بۆنی دێت. منیش دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌م شۆڤێنیزمه به‌ری پێ نه‌گیرێت، ڕۆژێك هۆرامییه‌کان و لوره‌کان وله‌که‌کان و ماچۆکان و بادینییه‌کان وه‌ك ڕه‌گه‌زی خوار و که‌م بنه‌چه‌بڕ ده‌کات. خۆت واته‌نی ئه‌وکاتیش هه‌ر به‌بیانووی به‌رژه‌وه‌ندی بالای نه‌ته‌وه و نێشتمان. من دڵنیام ئه‌وانه‌ی که له ئازادی و مافی تاك گه‌یشتوون و له‌باره‌ی چۆنییه‌تی چه‌که‌ره‌و گه‌شه‌ی شۆڤێنیزمه‌وه شاره‌زان، هه‌ست به‌و راستییانه ده‌که‌ن که به‌ڕێزتان په‌نجه‌تان خستوونه‌ته سه‌ر.
جارێکی تر ده‌ستخۆشیت لێده‌که‌م و به هیوای ڕؤژیك که نموونه‌ی به‌ڕیزتان له‌ناو هۆرامی و لوری و سۆرانی و کرمانج و عه‌ره‌ب و تورکمان و کلدان و ئاشورییه‌کاندا زیاد بێ، ئه‌وسا دڵنیام پێویستمان به پۆلیس و زیندان ، دادگه و سزادان نامێنێت.
من له‌وه دڵنیام، ئه‌وه‌ی ویژدانی بالا نه‌بێت، ناتوانێت ئازادانه له پرسه مرۆییه‌کان بدویت
هه‌ر ته‌ندروست بژیت
وه‌ستا
سێشه‌ممه 2ی سێپتامبری 2008
تێبینی به‌ڕێز سه‌لاح ئه‌حمه‌د له کۆتایی وتاره‌که‌ی دا که له ژماره‌ی 443ی ڕۆژنامه‌ی هاولاتی ، یه‌کشه‌مۆ 27/7/2008 دا بڵاو کرابووه‌وه و دواتر "ڕوانگه" به سپاسه‌وه رایگو‌ێسته ئێره‌کانێ
* سه‌رنج: تكایه با روون بێت كه له‌م وتاره مه‌به‌ستم هێرشكردنه سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه نییه كه پێیانوایه ده‌بێ سۆرانی بكرێت به زمانی ره‌سمی له هه‌رێمدا. ئه‌وه دواجار رایه‌كه و ده‌شێت شتی ماقول له پشتیه‌وه بێت‌و هه‌ندێكیش هه‌ر وه‌كو پێشنیازێكی ئاوها له مه‌سه‌له‌یان روانیوه. دواجار هه‌موو كه‌س ده‌توانێت هه‌وڵبدات پێكهاتنێكی گشتی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی زمان دروست بێت كه گوزارشت له ئیراده‌ی سیاسیی زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵك بكات له وڵاتێكدا، گه‌رچی دروستیی‌و نادروستیی ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تا چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی وه‌ها گوزارشت له ئیراده‌ی كه‌مینه‌كانیش ده‌كات. به‌ڵام له دیارده‌ی فاشیزمی سۆرانی (وه‌كو له وتاره‌كه‌دا روونده‌بێته‌وه) مه‌به‌ستم له چه‌ند ده‌مارگیرێكه كه جگه له‌وه‌ی خه‌ریكن به‌ناوی هه‌موانه‌وه قسه ده‌كه‌ن، خه‌ریكی تۆمه‌تبازییه‌كی بازاڕیی بێوێنه‌ن له دژی خه‌ڵكی ناسۆرانی به چه‌شنێك كه جگه له فاشیزم هیچی تری پێ ناگوترێ. دیاره تۆمه‌تبازان له هه‌موو لاكان‌دا هه‌ن، به‌ڵام كه خه‌ڵكێك به‌گشتیی له‌سه‌ر بنه‌مای ره‌گه‌زپه‌رستیی بكرێنه بابه‌تی بێحورمه‌تیی و رقوكینه، ئه‌مه دیارده‌یه‌كه كه نابێ رێگه‌ی پێبدرێت به ناوی هیچ شتێكه‌وه بچێته بواره‌كانی میدیاوه، وه‌كو چاپه‌مه‌نی
No comments:
Post a Comment