زمان و گرووپی ئێتنیکی - نووسینی پرۆفێسۆر پیتر ترادگیل
زمان و گرووپی ئێتنیکی
نووسینی : پرۆفێسۆر پیتر ترادگیل
وه‌رگیڕان له ئینگلیسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا تاقی کردنه‌وه‌یه‌ک کرا که تێیدا ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک که وه‌ک داوه‌ر ده‌وریان ده‌گێڕا داوایان لێ‌کرا گوێ له ده‌نگی دوو گرووپی جیاواز بگرن که له‌سه‌ر کاسێت ئاسته کرابوو. زۆر له داوه‌ره‌کان بڕیاریان دا ئه‌و ئاخێوه‌رانه‌ی که له له‌سه‌ر کاسێتی یه‌که‌م ده‌نگیان ئاسته کراوه ئه‌مریکایی ئه‌فریقایین، و ئه‌وانه‌ی له سه‌ر کاسێتی دووه‌م ده‌نگیان ئاسته کراوه سپی پێستن. ئه‌و داوه‌رانه به ته‌واوی هه‌ڵه بوون. ئه‌وه کاسێتی یه‌که‌م بوو که ده‌نگی ئاخێوه‌رانی سپی بوو، و ئه‌وی دووه‌میان ئی ڕه‌شان بوو. به‌ڵام داوه‌ره‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زۆر چاوڕاکێش هه‌ڵه بوون . ئه‌و ئاخێوه‌رانه‌ی داوا له داوه‌ره‌کان کرابوو گوێ له ده‌نگیان بگرن خه‌ڵکی تایبه‌تی بوون: ئاخێوه‌ره سپییه‌کان ئه‌وجۆره که‌سانه بوون که هه‌موو ژیانی خۆیان ده‌نێو ئه‌مریکاییه ئه‌فریقاییه‌کاندا ژیابوون ، یان له‌و ناوچانه گه‌وره ببوون که نرخه کولتوورییه‌کانی ڕه‌شپێستان زاڵ و بانده‌سته؛ ئاخێوه‌ره ڕه‌شه‌کان ئه‌و جۆره که‌سانه بوون که له تافی گه‌وره بوونی خۆیاندا پێوه‌ندییه‌کی زۆر که‌میان له گه‌ڵ ڕه‌شپێسته‌کانی دی هه‌ببوو و زوربه‌ی ژیانیان له‌وجۆره ناوچانه ژیا بوون که سپییه‌کان تێیاندا بانده‌ست بوون. ڕاستییه‌که ئه‌وه بوو که ئاخێوه‌ره سپییه‌کان ده‌نگیان وه‌کوو ڕه‌شان ده‌بیسترا ، و ئاخێوه‌ره ڕه‌شه‌کان وه‌کوو سپییه‌کان – و ئه‌و داوه‌رانه‌ی گوێیان له کاسێته‌کان گرت به‌و شێوه‌یه بڕیاریان دا.
ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌دوو خاڵی تا ڕاده‌یه‌ک گرینگ ده‌سه‌لمێنێ. یه‌که‌م،جیاوازی هه‌یه له نێوان ئه‌و ئینگلیسییه‌ی له لایه‌ن زۆرێک له سپییه‌کان و زۆرێک له ڕه‌شه‌کان له ده‌وڵه‌ته یه‌گرتووه‌کانی ئه‌مریکا قسه‌ی پێده‌کرێ به‌و شێوه‌یه‌ی که ئه‌مریکاییه‌کان ده‌توانن له سه‌ر بنه‌مای شێوه‌ی قسه کردن به هێندێک دڵنیاییه‌وه سه‌باره‌ت به ئه‌م یان ئه‌و گرووپی ئێتنیکی بڕیار بده‌ن – بۆ نموونه ئه‌وه ده‌کرێ به پێی ئاخاوتنێکی تێلێفۆنی بێ - که ده‌یسلمێنی ' ئاخاوتنی ڕه‌شانه' یان ' ئاخاوتنی سپییانه' یه و ئه‌مه بۆ زۆر له ئه‌مریکاییان جۆره‌یه‌ک ڕاستی کۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌و ئه‌زموونگه‌رییه به ڕێگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی دیکه که له دیترۆیت Detriot کراوه له دووی دراوه، و نیشانی داوه که دیترۆیتییه‌کانی سه‌ر به هه‌موو ته‌مه‌نان و هه‌موو چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ( به پاشخانی ئاسایی له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا ) ته‌قریبه‌ن ڕێژه‌یه‌کی هه‌شتا له سه‌دی سه‌رکه‌وتنیان هه‌یه له ناسینه‌وه‌ی ده‌نگی ئاخێوه‌رانی ڕه‌شپێست له ئی سپی‌پێست ته‌نێ به چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک گوێ گرتن له کاسێته‌کان.
خاڵی دووه‌م ئه‌وه‌یه ، که ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه تا ڕاده‌یه‌کی شیاوی سه‌لماندن نیشان ده‌دا، ئه‌گه‌رچی قالبی ئاخاوتنی ڕه‌ش یان سپی که بیسته‌ران کاری له سه‌ر ده‌که‌ن بواری ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌خسێنێ زۆر جار به‌دروستی ده‌نگه‌کان بناسنه‌وه، به‌ڵام لێک کردنه‌وه جیاوازی به‌ته‌واوی ئاکامی ئاکاری فێربوونه. خه‌ڵک له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌ش یان سپین ئه‌م جۆره یان جۆرێکی دی قسه ناکه‌ن .ئه‌وه‌ی ڕووده‌دا ئه‌وه‌یه‌که ئاخێوه‌ران خه‌سڵه‌ته زمانناسانه‌ییه‌کانی ئه‌و که‌سانه وه‌رده‌گرن که له پێوه‌ندییه‌کی نزیک دا له گه‌ڵیان ده‌ژین. ئه‌ندامانی دوو گرووپی ئێتنیکی ئه‌مریکایی که ئێمه باسیان له سه‌ر ده‌که‌ین ئه‌و شێوه‌زاره زمانییه فێر ده‌بن که به ئی وان ده‌ناسرێ هه‌ر به ته‌واوی به هه‌مان ڕێگه‌ی دا که دیالێکته‌کانی چینی کۆمه‌ڵایه‌تی فێر ده‌بن و له نموونه نائاسییه‌کاندا که ئه‌مریکایی سپی ده نێو ئه‌مریکاییه ئه‌فریقاییه‌کاندا ده‌ژین، یان به پێچه‌وانه، ئه‌و ئولگوویه‌ی مرۆ وه‌ریده‌گرێ ئی ئه‌و گرووپه‌یه که له ناوچه‌که‌دا بانده‌سته.
که وابوو، ئاشکرایه که جیاوازیی زمانی ئه‌و جۆره هیچ جۆره بنه‌مایه‌کی ڕه‌گه‌زی یان ده‌روونناسانه‌ی نییه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه ئاماژه به‌مه ده‌که‌ین، چونکوو له ڕابردوو دا به به‌ربڵاوی باوه‌ڕێکی ئه‌وتۆ هه‌بوو که ده‌بێ و له‌وانه‌یه پێوه‌ندییه‌کی زاتی هه‌بێ له نێوان زمان و ' ڕه‌گه‌ز' دا. بۆ نموونه، له ماوه‌ی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا زاراوه‌ی به ئه‌سڵ زمانناسانه‌ی هیندو _ ئوڕووپایی ش به مانایه‌کی سه‌رداگیراوی ڕه‌گه‌زی داڕێژرا. زاراوه‌ی هیندو _ ئوڕووپایی بو ئه‌وه داڕێژرا ئه‌و زمانانه‌ی ئوڕووپا، ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و هیندووستان وه‌به‌ر بگرێ که زمان‌ناسان دۆزیبوویاننه‌وه، ئه‌و جۆره زمانانه‌ی که له باری مێژووییه‌وه خزمایه‌تییان له گه‌ڵ یه‌کتریدا هه‌بوو. له ئاکامدا، ئه‌فسانه‌یه‌ک له‌مه‌ڕ ڕه‌گه‌زی خه‌یاڵی هیندوئوڕووپایی یان ئاریایی ساز بوو که نه‌ک هه‌ر به زمانه دایکوبابه هیندوئوڕووپاییه کان قسه‌یان کردووه به‌ڵکوو ئهدژادی ڕه‌گه‌زی ئاڵمانه‌نییه‌کان ، ڕۆمانه‌کان ، سڵاڤه‌کان ، یۆنانییه‌کان ، فارسه‌کان و ئه‌وانیتر بوون که ئێستا به زمانه هیندو ئوڕووپاییه‌کان قسه ده‌که‌ن. پێویستی به بیر کردنه‌وه‌یه‌کی زۆر نییه که ئه‌و بۆچوونه به ئاشکرایی به هه‌ڵه دابندرێ. هه‌موو ئینسانێک ده‌توانێ هه‌موو زمانێکی ئینسانی فێر بێ، و ئێمه به نموونه‌ی زۆر به‌باشی به به‌ڵگه‌وه سه‌لمێندراو ده‌زانین که گشت گرووپه ئێنیکییه‌کان به ده‌م تێپه‌ڕینی زه‌مانه‌وه زمانیان ده‌گۆڕن _ مرۆ ته‌نێ ده‌کرێ، بۆ نموونه بیر له ژماره‌یه‌کی گه‌وره له خه‌ڵکی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریقایی بکاته‌وه که ئێستا به‌و زمانانه قسه ده‌که‌ن که ڕه‌چه‌ڵه‌کیان ئوڕووپاییه. بۆیه، ده‌کرێ، به هیچ جۆر ده‌سته‌به‌رییه‌ک نه‌بێ _ ده ڕاستیدا ، و به ئاسایی هیچ وێناچێ _ که گرووپی خه‌ڵک له به‌ر ئه‌وه‌ی به زمانی خزم قسه ده‌که‌ن له باری " ڕه‌گه‌زیشه‌وه خزم بن". ئێمه ناتوانین بڵێین که ئاڵمانییه‌کان و بێنگالییه‌کان له باری به‌ده‌نی، ڕه‌گه‌زییه‌وه خزمی یه‌کن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان به زمانانی خزمی هیندوئوڕووپایی قسه ده‌که‌ن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، بیر و بۆچوون سه‌باره‌ت به زمانان و ڕه‌گه‌ز به زه‌حمه‌ت له نێو ده‌چن. بۆ نموونه، زمانی ئاڵمانی به‌شێکی گرینگ بوو له تێئۆرییه‌کانی نازییه‌کان سه‌باره‌ت به ' ڕه‌گه‌زی به‌رز' ی ژێرمه‌نی؛ و فکری هه‌ڵه و ساخته سه‌باره‌ت به ده‌ره‌تان و ویستی پاراستنی ' پاکیه‌تی زمان' ( واته به‌رگری کردن له زمانێک له به‌رانبه‌ر ' ژاراوی بوونی' به وشه‌ی خوازراوه له زمانه‌کانی دیکه‌وه) ده‌کرێ ده‌ست له ده‌ستی فکری پاکییه‌تی ڕه‌گه‌ز دا بڕوا که هه‌ر ئه‌وه‌نده ساخته و هه‌له‌یه. ڕه‌نگه که‌متر سه‌ده‌مه لێده‌ر، به‌ڵام زۆر شێلگیلتر و پێداگرتر نموونه‌ی دانانی ' ڕۆمانییه‌کان ' به خه‌ڵكێکی ' لاتینی' بێ هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌وان به زمانێکی ڕۆمی قسه ده‌که‌ن. هه‌ڵبه‌ت ، ئه‌وه ڕاسته که له ڕوانگه‌ی زمانناسانه‌وه، زمانی ڕۆمانی پێشوه‌چوونی مێژوویی لاتین ده‌نوێنێ
( به تێکه‌ڵاوییه‌کی به‌رچاو له گه‌ڵ زمانانی سڵاوی و زمانه‌کانی دیکه)، به‌ڵام هه‌روا به سانایی ئه‌وه‌ی به‌دوو دا نایه که ڕومانییه‌کان سه‌د له سه‌د له باری ژێنێتیکییه‌وه تۆرمه‌ی ڕۆمانه‌کانن. هه‌رچۆنێک بێ، زۆر زیاتر له‌وانه‌یه که له باری ژێنێتیکییه‌وه خزمایه‌تی نزیکیان هه‌بێ له گه‌ڵ دراوسێیه ئۆکراینی، سڕبی ، بوڵگاری و مه‌جارستانییه‌کانیان، که به سه‌دان له گه‌ڵ ئه‌وان تێکه‌ڵاوییان هه‌بووه، هه‌ر وه‌ک له گه‌ڵ ئێسپانیاییه‌کان و پورتوگالییه‌کاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌وه ڕاسته، که له زۆر نمووناندا زمان ده‌کرێ به‌رعوده‌ییه‌کی گرینگ و ته‌نانه‌ت سه‌ره‌کی بێ بۆ ئه‌ندامه‌تی له گرووپێکی ئێتنیکی دا. ئه‌وه ڕاستییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه، باوه‌کوو ئه‌وه‌ش ، گرینگه مرۆ به‌لایه‌وه ئاشکرا وڕوون بێ که باسی چ پێڤاژۆیه‌ک له گۆڕێ دایه. له هێندێک نمووناندا، بۆ وێنه، و به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر باس له سه‌ر زمانان و نه‌ک شێوه‌زاره‌کانی زمانێک بێ، خه‌سڵه‌ته‌کانی زمانناسانه له‌وانه‌یه پێوه‌ری هه‌ر گرینگی دیاریکه‌ر بن بۆ ئه‌ندامه‌تی له گرووپی ئێتنیکی دا. بۆ نموونه، که‌متر به‌جێ و ڕاسته بکوترێ که یۆنانییه‌کان به یۆنانی قسه ده‌که‌ن تا ئه‌وه‌ی ببێژرێ که ئه‌و خه‌ڵکه‌ی ئاخێوه‌ری بوومی زمانی یۆنانین ( واته زمانی یۆنانی زمانی دایکییانه) به‌گشتی به یۆنانی داده‌ندرێن ( به لانی که‌مه‌وه له لایه‌ن یۆنانییه‌کانی دیکه‌وه) جا نه‌ته‌وایه‌تی ڕاسته‌قینه و ڕه‌سمی ئه‌وان هه‌رچییه‌کی ده‌بێ بڵا ببێ. له نموونه‌ی دیکه دا، له پراتیک دا کاتێک باس له‌سه‌ر شێوه‌زاره جۆربه‌جۆره‌کانی عه‌ینی زمان ده‌کرێ، پێوه‌ندی نێوان زمان و گرووپی ئێتنیکی له‌وانه‌یه گرێدراوییه‌کی عاده‌تیی ساده بێ ، که به په‌رژینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی نێوان گرووپه‌کان هێزی وه‌به‌ر نرابێ، که تێیاندا زمان خه‌سڵه‌تێکی گرینگی خۆ ناسینه‌وه‌یه. گشت ئه‌مریکاییه ڕه‌شپێسته‌کان به هێچجۆر به شێوه زمانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی قسه ناکه‌ن ( بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی زیاتر سه‌باره‌ت به‌م زاراوه‌یه بڕوانه خواره‌وه)، به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و که‌سانه‌ی قسه‌ی پێده‌که‌ن ڕه‌شپێستن، و ده‌کرێ ئاوا به نێو بکرێن ته‌نێ به‌ڕێگه‌ی شێوه‌ی ئاخاوتنیانه‌وه. که وابی، جیاوازی گرووپی ئێتنیکی له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تێکه‌ڵاو دا شێوه‌یه‌کی تایبه‌تییه له جیاوازی کۆمه‌ڵایه‌تی و وه‌ک ئه‌مه، زۆر جار جیاوازی زمانی لێده‌که‌وێته‌وه که به‌وییه‌وه گرێدراوه.
نموونه‌کانی جۆری یه‌که‌م، که تێیاندا زمان خه‌سڵه‌تێکی دیاریکه‌ره بۆ ئه‌ندامه‌تی له گرووپی ئێتنیکی دا، له ئاستی جیهانی دا زۆر باون. بۆ نموونه ، بارودۆخی ئه‌و جۆره له ئه‌فریقای فره زماندا زۆر ئاسایین. ته‌نێ له کۆمه‌ڵه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ئاکرا له گانا ئاخێوه‌رانی بوومی زیاتر له هه‌شتا زمانی جیاواز هه‌ن، له‌وانه زمانه سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌کوو توی Twi، هاوسا Hausa ، ئێوێ Ewe و کرو Kru. له زۆر نمووناندا، تاکوته‌رایان خویان سه‌ر به گرووپێکی تایبه‌تی ئێتنیکی یان عه‌شیره‌تێکه‌وه ده‌ناسێنن که له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وان ئه‌و هه‌موو زمانانه زمانی دایکییانه( ئه‌گه‌رچی زۆربه‌ی دانیشتوان دووزمانه یان سێ زمانه‌ن). بۆیه گرووپه ئێتنیکییه جیاوازه‌کان به ڕێگه‌ی زمانه‌وه و نه‌ک شتێکی دی جوێ بوونی خۆیان و ناسێنه‌ی خۆیان ده‌پارێزن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه ته‌نێ دیارده‌یه‌کی ئه‌فریقایی نییه. دوو گرووپی ئێتنیکی سه‌ره‌کی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئوڕووپایی له کانادا، بۆ نموونه، به شێوه‌ی سه‌ره‌کی ته‌نێ به ڕێگه‌ی زمانه‌وه له یه‌کتری ده‌کرێنه‌وه. ئه‌وه ڕاسته، که له زۆر ڕووه‌وه، ئه‌وان جیاوازی دینی، مێژووی جیاواز، کولتووری جیاواز و داب و شوێنی جیاوازیشیان هه‌یه، به‌ڵام خه‌سله‌تی هه‌ره گرینگی دیاریکهریان ئه‌وه‌یه گه‌لۆ ئه‌وان ئاخێوه‌ری بوومی ئینگلیسی یان فه‌ڕانسه‌یین.
له نموونه‌ی جۆری دوویه‌مدا _ و ئه‌مانه له زۆر ڕووه‌وه چاوڕاکێشن _ ناسێنه‌ی جوێی گرووپه ئێتنیکییه‌کان، نه‌ک به ڕێگه‌ی زمانی جیاوازه‌وه، به‌ڵکوو به ڕێگه‌ی شێوه‌زاری جیاوازی عه‌ینی زمانه‌وه، خۆی ده‌رده‌خا. ئه‌و جۆره جیاوازیانه ده‌کرێ ڕیشه‌یان له هه‌مان جۆره میکانیزمانه دا بێ یان به‌ڵانی که‌مه‌وه به زیندوویی ڕابگیرێن که بۆ هێشتنه‌وه و پاراستنی دیالێکته کۆمه‌ڵایه‌تی _ چینایه‌تییه‌کان له گۆڕێ دان: ئێمه ده‌توانین وای دابنێین که جیاوازی گرووپی ئێتنیکی وه‌کوو به‌رهه‌ڵستێک ده‌جووڵێته‌وه له سه‌ر ڕێی پێوه‌ندی نیشانه‌کانی زمانی هه‌ر به هه‌مان شێوه‌ی به‌رهه‌ڵسته‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. له‌وه‌ش زیاتر، له نموونه‌ی گرووپه ئێتنیکییه‌کاندا، هۆکاره ڕوانینییه‌کان ویده‌چێ گرینگییه‌کی به‌رچاویان هه‌بێ. تاکوته‌رایان زۆر زیاتر وێده‌چێ وشیارییان سه‌باره‌ت به‌و ڕاستییه هه‌بێ که ئه‌وان ' جووله‌که' ن یان خۆیان به ' ڕه‌ش' دابنێن تا ئه‌وه‌ی که پێ له‌وه بنێن که ئه‌وان با بڵێێن سه‌ر به " چینی خواره‌وه‌ی مامنێونجی ' ن. ئه‌وه مانای وایه که ئه‌ندامه‌تی گرووپی ئێتنیکی یان ناسێنه ده‌کرێ ڕاستییه‌کی گرینگی کۆمه‌ڵایه‌تی بێ بۆ ئه‌وان. له‌وه‌ش زیاتر، ده‌کرێ جیاوازی زمانی چ وشیارانه یان ناوشیارانه فه‌رقی پێ‌بکرێ ، وه‌کوو خه‌سڵه‌تێکی ئه‌و جۆره گرووپانه، ئه‌و جۆره جیاوازییانه ده‌کرێ درێژخایه‌ن و به‌رده‌وام بن.
ده‌بێ ئاماژه به‌وه‌ش بکرێ هه‌ر وه‌ک زمانان سازدراوی کۆمه‌ڵایه‌تین ( بڕوانه به‌ندی 1 و 7 ی ئه‌م کتێبه)، گرووپه ئێتنیکییه‌کانیش به ڕێژه پێکهاته‌ی له‌گۆڕانهاتوون و سنووره‌کانیان ده‌کرێ بگۆڕدرێن و له ڕه‌وتی مێژوو دا ده‌کرێ هه‌بن و/یان بزر ببن. نموونه‌یه‌کی چاوڕاکێش و له هه‌مانکاتدا تاڵی ئه‌مه یۆگۆساڵاڤیایه.له نێوان ساڵانی 1918 و 1990 کاندا یۆگۆسڵاڤیا ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه‌یه‌کی فره ئێتنیکی، فره زمانی بوو.ئه‌گه‌رچی له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وێ ئاخێوه‌رانی زۆری مه‌جارستانی و له باشووری ڕۆژئاوا ئاخێوه‌رانی ئاڵبانی ، هه‌ر وه‌ها زۆر گرووپی که‌مایه‌تی زمانی دیکه هه‌بوون، زۆربه‌ی وڵاته‌که به زنجیره‌یه‌کی (بڕوانه به‌ندی 1) له‌هجه‌یی جوگرافیایی دیالێکته‌کانی سڵاوی باشووری داپۆشرابوو ( که له‌هجه‌کانی بوڵگاری بوڵگارستان و ناوچه دراوسییه‌کانی وه‌به‌ر ده‌گرێ). هه‌موو لایه‌ک له سه‌ر ئه‌وه ڕێک بوون که له‌هجه‌کانی سلۆڤێنیا له به‌شی باکووری ڕۆژئاوای ئه‌و زنجیره‌یه دا ده‌که‌وتنه ژێر چه‌تری زمانی ستانداردی سلۆڤێنیایی؛ و له ساڵی 1945 به‌ملایه‌وه، هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی ئه‌وه بوو که له‌هجه‌کانی مه‌قدوونییه‌یی یۆگۆسلاڤیا، له باشوور، له‌هجه‌گه‌لی ستانداردی مه‌قدوونییه‌یی بوون. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له نێوه‌ندی وڵاته‌که‌دا _ کرۆاتییا، مۆتێنێگرۆ، بۆسنیا_ هێرسێگۆڤینا و سڕبیا _ بارودۆخه‌که تاڕاده‌یه‌ک زۆر ئالۆز و پێچه‌ڵپێچتر بوو. هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی ئه‌وه بوو که زمانی ئه‌و هه‌رێمانه سڕبۆ-کرۆواتی یه.
باوه‌کوو ئه‌مه‌ش، هه‌ر وه‌ک نێوه‌که ده‌ڵێ، سڕبۆ-کڕۆات دوو شێوه‌ی تا ڕاده‌یه‌ک جیاوازی هه‌بوو: سڕبی، که زۆربه به ئه‌لفوبێتکه‌ی سیریلی ده‌نووسرێ ( که هه‌ر وه‌ها بۆ نووسینی بولگاری، مه‌قدوونییه‌یی، ئۆکراینی و ڕووسی ش ده‌کار ده‌کردرێ) ،وتا ڕاده‌یه‌ک له سه‌ربنه‌مای له‌هجه‌کانی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست یۆگۆسڵاڤیا هه‌ڵنراوه ( لێره دا ئه‌من هێندێک قسه‌که ساده ده‌که‌مه‌وه)؛ و کرۆواتی، که به ئه‌لفوبێتکه‌ی لاتین ده‌نووسرێ ، و زیاتر له سه‌ربنه‌مای له‌هجه ڕۆژئاواییه‌کان داندراوه. له سه‌روبه‌ندی جۆر به جۆر له مێژوو دا، و له لایه‌ن خه‌ڵکی جیاوازه‌وه به شێوه‌ی جۆر به‌جۆر ، سڕبی و كرۆواتی به پێی ئیده‌لۆژی باو و بارودۆخی سیاسی به زمانێکی تاقانه به دوو نۆرمی جیاوازه‌وه، یان به دوو زمانی جیاواز داندراون ( ئه‌گه‌ر چی هه‌ر دووک لا به‌ته‌واوی دوولایه‌نه له یه‌کتری تێده‌گه‌ن). زمانی کڕۆواتی ده‌به‌ستراوه به گرووپی ئێتنیکی کڕۆوات، که له هه‌رێمه‌کانی ڕۆژئاوا بانده‌ست بوون و له‌ڕووی دینییه‌وه له کۆنه‌وه مه‌سیحی ڕۆمان کاتۆلیک بوون ، و زمانی سڕبی ده‌به‌سترایه‌وه به گرووپی ئێتنیکی سڕب ، که له هه‌رێمه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات بانده‌ست بوون و له ڕووی دینییه‌وه له کۆنه‌وه مه‌سیحی ئۆرتۆدۆکس بوون. بۆیه ئه‌و کڕۆواتانه‌ی که خه‌ڵکی بوومی کڕۆواتییا بوون پشکێکیان هه‌بوو: ئه‌وان ده‌یانتوانی بڵێن ئه‌وان ئاخێوه‌ری بوومی سڕبۆ-کڕۆواتی یان کڕۆواتین. له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌و سڕبانه‌ی له کڕۆواتییا گه‌وره ببوون و به ته‌واوی وه‌کوو کڕۆواته‌کان قسه‌یان ده‌کرد لایان په‌سه‌ندتر بوو بڵێن به زمانی سڕبۆ-کڕۆواتی قسه ده‌که‌ن. هه‌مان شت به پێچه‌وانه بۆ ئه‌و سڕب و كڕۆواتانه بوو که له سڕبییا ده‌ژیان.
له بۆسنییا، به‌شی نێوه‌ندی یۆگۆسڵاڤیا، هه‌ڵکه‌وته‌که ته‌نانه‌ت زۆر ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچتر بوو. ئه‌و له‌هجانه‌ی له‌و به‌شه‌ی نێوه‌ندی زنجیره‌ی له‌هجه‌یی قسه‌یان پێده‌کرێ ئاڵقه‌یه‌کی پێوه‌ندین له نێوان له‌هجه‌کانی کڕواتییا و سڕبییا داجا بۆیه چ هۆیه‌کی تایبه‌تی نه‌بوو بگوترێ که ئه‌و له‌هجانه له‌هجه‌ی کڕۆواتی یان له‌هجه‌ی سڕبین. با بۆ وێنه بڵێێن، دانیشتووانی سارایێڤۆ، پێته‌ختی بۆسنییا، ڕه‌نگه له‌وانه‌بوو بڵێن ئه‌وان به کڕۆواتی قسه ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر كڕووات بایه‌ن و ئه‌گه‌ر ناسێنه‌یه‌کی ئێتنیکی کڕووات بۆ ئه‌وان گرینگ بووبایه؛ هه‌ر ئاواش، هێندێک سڕبی خه‌ڵکی ساڕایێڤۆ له‌وانه بوو بڵێن ئه‌وان به سڕبی قسه ده‌که‌ن. باوه‌کوو ئه‌مه‌ش، له ڕاستیدا، ئه‌و له‌هجانه‌ی ئه‌وان قسه‌یان پێده‌کرد به ته‌واوی وه‌کوو یه‌ک وابوون،جابۆیه‌بۆ ئه‌وان نێوی تێکهه‌ڵکێشراوی سڕبۆ – کڕووات له‌ڕاستیدا مانای زۆرتر بوو. به کار هێنانی زاراوه‌ی سڕبۆ- کڕۆوات وێده‌چوو بۆ گرووپێکی سه‌ره‌کی دیکه‌ی ئێتنیکی له بۆسنییا – موسوڵمانه‌کان – زۆر ناسک‌تر بێ، که له به‌ر ئه‌وه‌ی نه سڕب بوون و نه کڕۆوات هیچ هۆیه‌کیان نه‌بوو که نێولێنانێکی زمانییان له یه‌کی دیکه به‌ڵاوه په‌سندتر بێ. زاراوه‌ی سڕبۆ – کڕووات به‌لای ژماره‌یه‌کی زۆر له به‌تایبه‌تی یۆگۆسڵاوی شارنشینیش که له باری ئێتنیکی دایکووبابییه‌وه تێکه‌ڵاو بوون هه‌ستیان به‌وه ده‌کرد که ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وان وه‌ک یۆگۆسڵاوان ده‌بێ به هێند بگیرێ تا ئه‌وه‌ی که خۆیان به ناسێنه‌یه‌کی تایبه‌تی ئێتنیکییه‌وه گرێ بده‌ن.
له به‌راییه‌کانی 1990 کانه‌وه، به له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانی یۆگۆسڵاویا، ئه‌و بارودۆخه، وه‌ک هه‌موو لایه‌ک باش لێی ئاگادارن، گۆڕاوه. حکوومه‌ت له زاگرێب نه‌ته‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی کڕوواتیا به زمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ده‌ڵێ کڕوواتی، و به توندی لایه‌نگری به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێتکه‌ی لاتینه. له لایه‌کی دیکه‌وه، حکوومه‌تی سڕبییا له بێلگڕاد، به زمانه نه‌ته‌وه‌ییه‌که‌ی ده‌ڵێ سڕبی، و به توندی لایه‌نگری له به‌کارهێنانی ئه‌لفوبێتکه‌ی سیریلی ده‌کا. له‌مه‌ش زیاتر، له هه‌ر دووک نمووناندا، حکوومه‌ته‌کان حه‌ولیان داوه هه‌نگاوی ئه‌وتۆ هه‌لهێننه‌وه که هێندێک له به‌رهه‌ڵستکارانیان تا ڕاده‌یه‌ک به‌حه‌ق نێویان ناوه ' پاکتاوی وشه‌یی' – هاوته‌ریبی نموونه‌ی دڵتاوینی پاکتاوی ئێتنیکی ( کوشتن یان به تۆبزی ده‌رپه‌ڕاندن و ڕاگوێستنی گرووپێکی ئێتنیکی به ده‌ستی گرووپێکی دی) که له شوێنی جۆر به جۆری یۆگۆسڵاڤیای پێشوو دا قه‌وماون. بۆ ئه‌وه‌ی پێداگری بکرێ له سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی (بڕوانه به‌ندی 1) زمانی کڕوواتی له به‌رانبه‌ر زمانی سڕبی دا، و یان به پێچه‌وانه، ئه‌و وشانه‌ی که واداده‌ندرێ زیاتر تایبه‌تیتر بن به شێوه‌زاره‌که‌ی دیکه فت ده‌کرێن و له ڕۆژنامه، کتێبی مه‌دره‌سان و جێی دیکه پاک ده‌کرێنه‌وه و بزر ده‌بن. هه‌ر دووک حکوومه‌ته‌کان هه‌ر وه‌ها حه‌ول ده‌ده‌ن بۆ وه‌لانانی ئه‌و وشانه‌ی که ڕه‌چه‌ڵه‌کی ترکییان هه‌یه له زمانه‌کانیاندا، له کاتێکدا حکوومه‌تی بۆسنییا لایه‌نگری له‌و جۆره وشانه ده‌کا و ده‌یانپارێزێ.
جا ئه‌گه‌ر ئیدی، چ زمانێک به نێوی سڕبۆ- کڕۆوات له ئارا دا نه‌ماوه، ئه‌ی بڵێی موسوڵمانه‌کانی بۆسنییا ئه‌و زمانه‌ی پێی ده‌دوێن و پێی ده‌نووسن به چ دابنێن؟ ئاشکرایه که ئه‌وان نایانه‌وێ له نێوان شه‌قڵی ' سڕبی ' و ' کڕۆواتی' یه‌کیان هه‌ڵبژێرن. جا بۆیه به هیچجۆر نابێ به سه‌یر دابندرێ که باڵوێزی بۆسنییا له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئێستا داوای کردووه که ده‌بێ وه‌کوو بۆسنی ئاماژه به زمانی حکوومه‌ته‌که‌ی بکرێ. هه‌ر وه‌ک ئێمه له به‌ندی 1 دا بینیمان، و دیسان له به‌ندی 7ی ئه‌م کتێبه دا ده‌یبینین، ئه‌وه‌ی که داخودا شێوه‌زارێکی زمانی زمانێکه یان نا به هیچجۆر به ته‌واوی مه‌سه‌له‌یه‌کی زمانناسانه نییه. کاتێک بابه‌تی له‌و جۆره پێوه‌ندی به بابه‌تی ئێتنیسیتی په‌یدا ده‌که‌نه‌وه له ڕاستییدا ئه‌وان ده‌توانن زۆر ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچیان لێ بێ: زمانێک به‌وه کۆتایی دێ که ببێ به سێ زمان.
ئێمه هه‌ر ئێستا جه‌ختمان له سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که حکوومه‌ته‌کانی نوێ له یۆگۆسڵاڤیای پێشوو به ئانقه‌سته حه‌ول ده‌ده‌ن پێدابگرن له سه‌ر جوێبوونی نه‌ته‌وه‌یه‌تی و ئێتنیسته‌ی خۆیان به پاڵپشتی جیاوازیی وشه‌ی قامووسی. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، له نموونه‌ی دیکه‌دا، جیاوازی گرووپی ئێتنیکی له‌وانه‌یه زۆر به شێوه‌یه‌کی خۆڕسکیتر پێوه‌ندی هه‌بێ به جیاوازی ده‌نگناسی و ڕێزمانییه‌وه.بۆنموونه یه‌کێک له‌و ڕاستییه چاوڕاکێشانه‌ی له لێکۆڵینه‌وه‌ی لابۆڤ له نیۆیۆرک ده‌رکه‌وت ئه‌وه بوو که جیاوازییه‌کی که‌م به‌ڵام به ڕواڵه‌ت گرینگ هه‌یه له ته‌له‌فۆز کردنی زمانی ئینگلیسی دا له نێوان ئاخێوه‌رانی که پاشخانی جووله‌که و ئه‌وانه‌ی پاشخانی ئیتالییاییان هه‌یه. ئه‌و جیاوازییانه له ڕووی هه‌ژمارییه‌وه‌ن تا ئه‌وه‌ی که نیشانه‌ی باوه‌ڕپێکراو و ته‌واو دابڕاوی جیاوازییه‌کانی گرووپی ئێتنیکی بن، به‌ڵام ئه‌وان به ڕوونی له به‌ر ئه‌و ڕاستییه‌ن که گرووپه ئێتنیکییه جیاوازاه‌کان مه‌یله‌یان به‌ره‌و ئه‌وه‌یه که له نێو شاره‌که‌دا کۆمه‌ڵگه‌ی جوێی خۆیان دامه‌زرێنن. له بناواندا ئه‌و جیاوازییانه واوێده‌چێ له‌به‌ر ، به‌ڵانی که‌مه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک، به‌رده‌وامبوونی کارتێکه‌ری ئه‌وه‌ی بن که زۆر جار به شێوه‌زاره‌کانی سابستراتوم substratum نێو زهد ده‌کرێن _ واته ئه‌و زمانانه‌ی یان شێوه‌زارانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌و گرووپانه‌وه یان ئه‌ژدادیانه‌وه قسه‌یان پێکراوه به‌ر له‌وه‌ی که ببن به ئاخێوه‌ری ئێنگلیسی شاری نیۆیۆرک_ واته ییدیش و ئیتالیایی . تێکه‌ل بوون و تێوه‌هاتنی زمانی کۆن بۆ نێو زمانی تازه ( با بڵێین ' ڕاوێژێکی ییدیش' بۆ نێو ئینگلیسی) [ له‌م وه‌رگێڕانه‌دا "ڕاوێژ" له بری “accent” ده‌کار کراوه_ وه‌رگێڕ] له وه‌جی یه‌که‌مدا وێده‌چێ گه‌یشتبێته به‌کارهێنانی ناستانداردی نیشانه‌کانی زمانێکی بێگانه له لایه‌ن وه‌جی دوویه‌مه‌وه. بۆ نموونه، یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی ئینگلیسیی نیۆیۆرک، هه‌ر وه‌ک له به‌ندی پێشوو دا بینیمان ( لاپه‌ڕه‌ی 38)، پێشخستنی ده‌ڕبڕینی واڤێلی نێو وشه‌ی beard بووه له وشه‌ی جۆری bad و bag دا. وا وێده‌چێ ئه‌و پێشخستنه له به‌ر ویستی وه‌جی دوویه‌می ئیتالیاییه‌کان خێراتر کرابێ ، ڕه‌نگه ناوشیارانه ش بۆ ئه‌وه‌ی به ڕاوێژێکی ئیتالییایی به ئینگلیسی قسه نه‌که‌ن. ئاخێوه‌رانی بوومی زمانی ئیتالییایی واڤێلێکی جۆری ]a ] زۆر کراوه‌تر له ده‌نگه ئینگلیسییه‌که، له‌و وشه ئینگلیسییانه‌دا که ئه‌و ده‌نگه‌یان تێدایه، به‌کار ده‌هێنن، و منداڵه‌کانیان، بۆ خۆ پاراستن له‌و ته‌له‌فوز کردنه، له‌وانه‌یه شێوه‌ی هه‌ره درێژی ئه‌و واڤێله‌یان وه‌رگرتبێ که له به‌ر ده‌ستیان دا بووه. به دڵنیاییه‌وه ئێستا ئیتالییایه‌کان مه‌یلێکی زیاتر نیشان ده‌ده‌ن بۆ به‌کارهێنانی واڤێلێکی درێژتر له به‌راورد کردن له گه‌ڵ خه‌ڵکی جووله‌که‌ی نیویۆرک دا، و دواجار ئه‌وه ده‌توانێ بگاته بار‌و دۆخێک که واڤێلی درێژ له وشه‌ی وه‌ک bad و bag دا ببێ به نیشانه‌یه‌کی ناسینه‌وه‌ی ئه‌و نیویۆرکییانه‌ی که پاشخانی ئیتالیاییان هه‌یه. له لایه‌کی دیکه‌وه، ئاخێوه‌رانی جووله‌که له وشه‌ی جۆری off و lost و dog دا واڤێلێکی درێژتر له ئیتالییایه‌کان به‌کار ده‌هێنن و ئولگوویه‌کی هه‌ر ئاوا ناستاندارد ده‌توانێ به‌رپرسی ئه‌مه‌بێ: زۆر له ئاخێوه‌رانی بوومی ییدیش که زمانی ئینگلیسی وه‌ک زمانێکی بێگانه فێربوون فه‌رق به جیاوازی ده‌نگی /o/ له وشه‌ی coffee و وشه‌ی cup
/à/ دا ناکه‌ن، له‌وانه‌یه coffee cup بکه‌ن به / kOfi kOp /. جا له‌وانه‌یه وه‌جی دووه‌می ئاخێوه‌ران جیاوازییه‌که‌یان له نێوان دوو واڤێله‌کاندا گه‌وره‌تر کردبێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی جه‌خت له سه‌ر ئه‌و ڕاستییه بکه‌نه‌وه که ئه‌وان ئه‌وانه لێک ده‌که‌نه‌وه، و ئاکامی ئه‌وه بووه که له وشه‌ی وه‌کوو coffee، dog دا واڤێله‌کان درێژن . ئه‌و واڤێله درێژانه ئاکامی گوشاری ئه‌و جۆره نین، چونکوو درێژ ده‌ربڕینی واڤێل ته‌نێ به ئاخێوه‌رانی جووله‌که‌وه ناوه‌ستێ، به‌ڵکوو ده‌کرێ له به‌ر کارتێکه‌ی سابستراتوم substratum له لایه‌ن ئه‌و گرووپه ئێتنیکییه‌وه پێش خرا بێ.
هه‌مان جۆری کارتێکه‌ری سابستراتوم substratum ده‌کرێ له ئینگلیسیی سکاتله‌ندی دا ببیندرێ. زۆربه‌ی سکاته‌کانی ئێستا له‌م ڕۆژگاره دا به ساده‌یی خۆیان به ' سکاتله‌ندی' داده‌نێن، به‌ڵام له ڕووی مێژووییه‌وه ئه‌وان تۆره‌مه‌ی دووگرووپی جوێی ئێتنیکین. بۆ ئه‌وه‌ی هێندێک شته‌کان ساده بکه‌ینه‌وه، ده‌توانین بڵێین سکاته‌کانی به‌رزاییان Highland Scots، که بابوباپیرانیان به ڕه‌چه‌ڵه‌ک له ئیرله‌نده‌وه هاتوون، له گه‌یله‌کان بوون و به زمانی سێلتیکی گه‌یلیک قسه‌یان کردووه ( که ئێستاش زۆر له‌وان قسه‌ی پێده‌که‌ن له ڕۆژئاوای Highlands و له دوڕگه‌کانی هێبریدز Hebrides )، له کاتێکداسکاته‌کانی ده‌شتاییان Lowlandوه‌ک گه‌لی ئینگلیسی، به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ژێرمه‌نی و ئانگلۆ ساکسۆن بوون. ئێستا که له سکاتله‌ند ته‌قریبه‌ن له لایه‌ن هه‌موو که‌سه‌وه به زمانی ئینگلیسی قسه ده‌کردرێ، ئه‌و جیاوازییه له‌و جۆره ئینگلیسییه‌ی که مرۆ له به‌شه جیاوازه‌کانی وڵاته‌که دا ده‌یبستێ ماوه‌ته‌وه .سکاته ده‌شتاییه‌کان یان به یه‌کێک له له‌هجه خۆجێیه‌کانی سکاته‌کان قسه ده‌که‌ن ( بۆ زانیاری زیاتر له سه‌ر ئه‌مه بڕوانه به‌ندی 7ی ئه‌م کتێبه)، یان به ستانداردی ئێنگلیسیی سکاتله‌ندی به ڕاوێژێکی خۆجێییه‌وه ( یان شتێک له نێو هه‌ردووکیاندا). له لایه‌کی دیکه‌وه، به‌رزنشینه‌کان Highlandres یان به ستانداردی ئینگلیسیی سکاتله‌ندی قسه ده‌که‌ن ( که ئه‌م گرووپه به تێکڕا ئه‌وه وه‌کوو زمانێکی بێگانه فێر بووه) یان به شێوه‌یه‌ک که هێنده له‌وه دوور نییه _ هه‌رچونێک بێ، نه‌ک هێنده دوور له‌وه‌وه وه‌کوو له‌هجه‌کانی ده‌شتاییان. بۆنموونه به‌رزنشینه‌کان به ئاسایی ناڵێن I dinna ken، وه‌ک ئه‌وه‌ی که ده‌شتاییه‌کان له‌وانه‌یه بیڵێن، به‌ڵکوو ده‌ڵێن I don’t know. له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش، زۆر جار تا ڕاده‌یه‌ک کارتێکه‌ری سابستراتوم له زمانی گه‌یلیکه‌وه له‌و ئینگلیسییه‌ی که به‌رزنشینان قسه‌ی پێده‌که‌ن هه‌ست پێده‌کرێ و به‌وه ڕا مرۆ ده‌زانێ خه‌ڵکی Highlands ن. هه‌ڵبه‌ت، ئاخێوه‌رانی بوومی زمانی گه‌یلیک له ئینگلیسی دا زۆرجار ڕاوێژی گه‌یلیکی یان هه‌یه، به‌ڵام مرو ده‌توانێ جیاوازییه‌کانی وشه‌یی و ڕێزمانیش ته‌نانه‌ت له ئاخاوتنی ئه‌و به‌رزنشینانه‌شدا به‌دی بکا که له ژیانیاندا قه‌تیان به زمانی گه‌یلێکی قسه نه‌کردووه. نموونه‌کانی ئه‌م جۆره جیاوازییانه وه‌ک ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:

ئێنگلیسی ڕۆژئاوای Highland ستانداردی ئینگلیسی سکاتله‌ندی
Bring that whisky here. Take that whisky here
I can see you I’m seeing you
I don’t want that It’s not that that I’m wanting
له دنیای ئینگلیسیی زماندا به‌گشتی، یه‌کێک له نموونه هه‌ره چاوڕاکێشه‌کانی جیاوازی زمانی گرووپی ئێتنیکی _ که تێیدا ده‌وری فه‌رزی جۆره‌یه‌ک له کارتێکه‌ری سابستراتوم substratum بابه‌تێکی قسه‌هه‌ڵگر و جێی موناقه‌شه‌یه _ جیاوازی نێوان ئاخاوتنی ئه‌مریکاییه ڕه‌ش و سپییه‌کانه که پێشتر هێدێکمان ئاماژه پێ‌کرد. ئه‌وجیاوازییانه به هیچجۆر له ئاخاوتنی هه‌موو ئه‌مریکاییه‌کاندا ده‌رناکه‌ون، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌وه‌نده بڵاو بوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سرنجیان بدرێتی و به گرینگ دابندرێن. زۆر له مێژه ئه‌وه سه‌لماوه که ئه‌و ئه‌مریکاییانه‌ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی شێوه سه‌حرای ئه‌فریقان به ئینگلیسییه‌کی جوێ له سپییه‌کان قسه ده‌که‌ن. گه‌شتوه‌رێکی بریتانیایی که له‌ساڵی 1746 دا سه‌باره‌ت به کۆلۆنیسته‌کانی ( موهاجیر نشینه‌کان ) ئه‌مریکایی نووسیوه ده‌ڵێ: " شتێک که‌ئه‌وان زۆری هه‌ڵه تێدا ده‌که‌ن، سه‌باره‌ت به منداڵه‌کانیان.... ئه‌وه‌یه کاتێک ئه‌وان جوانن لێیان ده‌گه‌ڕێن له گه‌ڵ جوانی ڕه‌ش دا هه‌ستن و دانیشن و ئه‌مه‌ش خه‌مسارانه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خووی وان بگرن و به زمانه شه‌ق و شڕه‌که‌ی ئه‌وان قسه بکه‌ن." لێره دا، جیاوازی نه‌ک هه‌ر جه‌خت کراوه‌ته‌وه به‌ڵکوو به‌راوه‌ردیش کراوه به شێوه‌یه‌ک که له‌م ڕۆژگاره دا بۆ ئێمه به ته‌واوی هه‌ژێنه‌ره: ئه‌و ئینگلیسسیه‌ی وا خه‌ڵکی ڕه‌ش قسه‌یان پێکردووه، هه‌ر وه‌ک ئه‌م قسه‌گێرانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه ده‌ریده‌خا، به نزم داندراوه.
ئه‌م تێڕوانینه پیسه ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش ناکرێ به ته‌واوی چاوی لێ هه‌ڵببوێردرێ چونکوو کارتێکه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر مێژووی لێکۆڵینه‌وه له ئینگلێسیی ڕه‌شی ئه‌مریکایی.شوێتێکردنی ئه‌و تێڕوانینه ڕه‌گه‌زپه‌رستانه‌یه‌ی به‌رایی به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه هه‌ر ماوه‌ته‌وه: له به‌ر ئه‌وه‌ی جیاوازی له ئاخاوتنی ڕه‌شانه دا به ڕه‌سمی وه‌کوو نیشانه‌یه‌کی نزم بوون داندراوه، ده ڕاستیدا دژواره پێی لێ‌بندرێ که شێوه ئاخاوتنی ڕه‌شانه جیاوازه به بێ ئه‌م تێڕوانینه‌ش که وێده‌چێ ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه بێ. باوه‌کوو ئه‌مه‌ش، دواجار ئه‌و بۆچوونه وه‌کوو کاردانه‌وه‌یه‌کی بوونی جیاوازی گرووپی ئێتنیکی ددانی پێدا هات، که دیاره ئه‌وه‌ش هه‌ر هه‌ڵه‌یه، واته جیاوازی له نێوان له‌هجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به سه‌ر داگیراوی به واتای به‌رزتر بوونی شێوه‌زارێک له شێوه‌زارێکی دی بزاندرێ. ئه‌گه‌ر سپییه‌کان و ڕه‌شه‌کان به جیاواز قسه ده‌که‌ن، ئه‌وه به ساده‌یی مانای ئه‌وه‌یه که ئه‌وان به شێوه‌زاری زمانی گرووپی ئێتنیکی جیاواز قسه ده‌که‌ن ( که له ڕوانگه‌ی زمانناسانه‌وه نرخیان یه‌کسانه). بۆیه، له‌م ڕۆژگاره دا زمان‌ناسان له سه‌ر ئه‌وه ڕێکن که له‌نێوان ئاخاوتنی ڕه‌ش و ئاخاوتنی سپی دا جیاوازی هه‌یه، و له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ڕوانگه‌ی زمانناسانه‌وه هیچ ڕێگه‌یه‌ک نییه که پێیدا شێوه‌زارێک له ئه‌ویدی به به‌رزتر دابندرێ، ئیدی ئه‌وه ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانه نییه که ئاوا بگوترێ. ئێستا به خۆشییه‌وه که‌شوهه‌وای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئاوایه که ده‌کرێ بابه‌تی زمانناسانه به به‌ربڵاوی لێی بکۆڵدرێته‌وه و قسه‌ی لێوه بکرێ، ئه‌گه‌رچی هێشتاش هێندێک نازمانناس هه‌ن که دژی لێکۆڵینه‌وه‌ی جیاوازییه زمانییه‌کانی گرووپی ئێتنیکین له کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا دا.
ده ڕاستیدا، له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوو دا ئه‌وه‌نده ئه‌نباری چاوڕاکێشی زانیاری دۆزراونه‌ته‌وه که لێکۆڵینه‌وه له شێوه زمانی ئینگلیسسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی (AAVE) ئێستا یه‌ک له بواره هه‌ره‌سه‌ره‌کییه‌کانه وسرنجی زۆر زمانناسانی به‌ره‌و لای خۆی ڕاکێشاوه. زاراوه‌ی شێوه‌زمانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی AAVEبه‌گشتی بۆ ئاماژه به‌و ئینگلیسییه ناستاندارده‌ی که له لایه‌ن چینی خواره‌وه‌ی ئه‌مریکاییه ئه‌فریقاییه‌کان قسه‌ی پێ ده‌کرێ به‌کارده‌هێندرێ. زاراوه‌ی ئینگلیسیی ڕه‌ش Black English ، که جار جار AAVE ش هه‌ر به‌و نێوه هه‌ڵده‌درێ، ئه‌و که‌مایه‌سی و خه‌وشه‌ی هه‌بوو وه‌ک بڵێی که گشت ڕه‌شه‌کان هه‌ر به‌و شێوه‌زاره‌ی ئینگلیسی قسه ده‌که‌ن _ که دیاره وانییه. له لایه‌کی دیکه‌وه به‌کارهێنانی زاراوه‌ی 'Vernacular' ( شێوه زمان) ئه‌و ڕه‌شانه‌ی که به ستانداری ئینگلیسیی ئه‌مریکایی قسه ناکه‌ن و ئه‌وانه‌ی قسه‌ی پێده‌که‌ن له یه‌کتری ده‌کاته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش،مشتومڕووشه‌به‌یه‌کدادان هێشتا هه‌ر له گۆڕێدایه _ و ئه‌وانه مشتومڕی زۆر چاوڕاکێشیشن، ئه‌گه‌ر چی به خۆشییه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌وه به یه‌کدا هه‌ڵشاخانه ئێستا به‌ته‌واوی مشتومڕی ئاکادێمی و زانایانه‌ن. یه‌کێک له دمه‌ته‌قه هه‌ره چاوڕاکێشه‌کان له سه‌ر ئه‌و ڕاستییه‌یه که له کاتێکدا ملی بۆڕاده‌کێشرێ که به‌گردبڕی جیاوازی له نێوان AAVE و شێوه‌زاره‌کانی دی دا هه‌یه، ناته‌بایی و ڕێکنه‌که‌وتن له سه‌ر ڕیشه‌ی ئه‌و جیاوازیانه‌یه.
دوو بۆچوونی سه‌ره‌کی له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌کرێ به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه بناسێندرێن. بۆچوونی یه‌که‌م ده‌ڵێ که زۆربه‌ی نیشانه‌کانی AAVE له ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه ڕیشه‌یان له له‌هجه ئینگلیسییه‌کانی دوڕگه‌کانی بریتانیاییه‌وه British Isles ئاو ده‌خۆنه‌وه. AAVE له‌به‌ر ئه‌و جوداوازیانه‌ی که له ماوه‌ی سێسه‌د ساڵی ڕابردوو و ئه‌وانه دا قه‌وماون جیاوازی له گه‌ڵ شێوه‌زاره سپییه‌کان په‌یدا کردووه. نیشانه جیاوازه‌کانی دوڕگه بریتانییایه‌کان له‌له‌هجه سپییه‌کان و له له‌هجه ڕه‌شه‌کاندا بزر بوون و پارێزراون، و هه‌ر وه‌ها داهێنانی سه‌ربه‌خۆی جیاوازیش ڕوویانداوه. پێشوه‌چوونی سه‌ربه‌خۆ له به‌ر ڕاده‌ی که‌می تێکه‌ڵاوی و پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی له نێوان ڕه‌شان و سپییان له زۆرێک له به‌شه‌کانی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا هاسانتر بووه‌ته‌وه. وشیاریی له‌مه‌ڕ جیاوازییه‌کان هه‌ر وه‌ها له به‌ر ئه‌وه‌ی که ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی ڕه‌ش له باشووره‌وه به‌ڕه‌و شاره‌کانی باکووری ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا چوون به دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سیستێمی کۆیله‌داری دا، ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش زیاتر بووه، جا بۆیه ئه‌و جیاوازییانه که له سه‌ره‌تاوه جیاوازی جوگرافیایی بوون ، له باکوور، بوون به جیاوازی گرووپی ئێتنیکیش.
بۆچوونی دووه‌م بۆ ڕه‌چه‌ڵه‌کی AAVE چاو له دوڕگه‌کانی بریتانیایی نا به‌ڵکوو له ئه‌فریقا خۆی ده‌کا.لایه‌نگرانی ئه‌و بۆچوونه ده‌ڵێن ئه‌وه به زه‌ق و ئاشکرایی دیاره که ئاباوئه‌ژدادی ئه‌مریکاییه ئه‌فریقاییه‌کانی مۆدێڕن له ئه‌فریقاوه هاتوون و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ش ئاشکرایه که ئه‌وان ئاخێوه‌ری بوومی زمانه‌کانی (زۆربه) ڕۆژئاوای ئه‌فریقا بوون. هه‌ڵبه‌ت، هه‌ر بۆیه‌شه ژماره‌یه‌کی زۆر وشه‌ی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ڕۆژئاوای ئه‌فریقایی رێگه‌یان ده‌رکردووه بۆ نێو ئینگلیسیی ئه‌مریکایی باشووری، و له راستیدا له زۆر نمووناندا بۆ نێو ئینگلیسیی جیهانی گشتیش. ئه‌و وشه قامووسیانه‌ی که له زمانه ئه‌فریقاییه‌کانه‌وه هاتوونه‌ته نێو ئینگلیسیی ئه‌مریکایی بریتین له voodoo ، pinto واته ' تابووت ' و ، ،goober به مانای 'بادامی زه‌وینی'. وشه‌ی سه‌یر و هه‌تا بڵێی به‌ربڵاوی OK یش به لێبڕاوی وشه‌یه‌کی ئه‌فریقای ڕۆژئاواییه، و هه‌ر وه‌ها زۆر وشه‌ی دیکه‌ی که پێوه‌ندی په‌یدا ده‌که‌نه‌وه به کولتووری ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی وه‌کوو jazz، juke، gig و hep ( ئه‌وه جێی سه‌رنجه له مه‌ڕ پله‌ی ئه‌مریکاییه ئه‌فریقاییه‌کان له ڕوانگه‌ی مێژووییه‌وه که ئه‌و جۆره وشانه زۆر جار له قامووسه‌کانی ڕیشه‌ناسی وشاندا وه‌کوو "ڕه‌چه‌ڵه‌ک نه‌ناسراو " ئاسته کراون.)
قسه‌کانی لایه‌نگرانی بۆچوونی دووه‌م له‌وانه‌ش زیاترن و ده‌ڵێن: هه‌ر نه‌بێ ، زۆر له خه‌سڵه‌ته‌کانی AAVE ده‌کرێ شیبکرێنه‌وه به وادانانی که یه‌که‌م ڕه‌شه ئه‌مریکاییه‌کان به جۆره‌یه‌ک له ئینگلیسیی کرول English Creole قسه‌یان کردووه. ئه‌من لێدوانێکی ته‌واو هه‌ڵده‌گرم بۆ به‌ندی 9ی ئه‌م کتێبه. ئه‌گه‌ر هاسانی بکه‌مه‌وه زاراوه‌ی کرول creole بۆ زمانێکی پیجن pidgin به‌کارده‌هێندرێ که بووه به زمانی بوومی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن، و هه‌ر بۆیه‌ش دیسان په‌ره‌ی پێدراوه، و گشت ئه‌و ئه‌رک و خه‌سڵه‌تانه‌ی وه‌خۆ کردووه که زمانێکی ته‌واوی خۆڕسکی هه‌یه‌تی. پیجن زمانێکی کورتکراوه، ڕێسابۆ داندراو و تێکه‌ڵاوه، که لایه‌ن ئه‌و ئاخێوه‌رانه‌ی که زمانی هاوبه‌شیان نییه، با بڵێین بۆ مه‌به‌ستگه‌لی بازرگانی، پێشخراوه. شێوه‌زاره‌کانی ئینگلیسیی پیجن ئێستاش به به‌ربڵاوی له هه‌رێمه‌کانی قه‌راغ ده‌ریای ئه‌فریقای ڕۆژئاوا قسه‌یان پێده‌کرێ. و کروڵه‌کانی ئینگلیسی ( واته ئه‌و ئینگلیسییه پیجنه‌ی که کرولێندراون) به به‌ربڵاوی له لایه‌ن خه‌ڵکی هیندی ڕۆژئاوا که ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئه‌فریقاییان هه‌یه قسه‌یان پێده‌کرێ. ئه‌و کرولانه له شیوه‌ی " هه‌ره پاکی" خۆیاندا ده‌ستبه‌جێ شیاوی لێ تێگه‌یشتن نین بۆ ئینگلیسی ئاخێوه‌ران، ئه‌گه‌رچی ڤۆکابولارییه‌کانیان وه‌ک یه‌ک وان ، و کارتێکه‌رییه‌کی به‌رچاوی زمانه ئه‌فریقاییه‌کانیان پێوه دیاره.
جابۆیه، وایداده‌نێن، که AAVE ڕاسته‌وخۆ له له‌هجه‌کانی ئینگلیسیی بریتانیاییه‌وه نه‌که‌وتووه‌ته‌وه، به‌ڵکوو له ئینگلیسییه‌کی کروڵه‌وه creole ساز بووه که، با بڵێین زۆر وه ئه‌وه‌ی جاماییکا ده‌چێ. ئه‌و بۆچوونه پێی وایه که ڕه‌شه ئه‌مریکاییه‌کانی به‌رایی زمانی بوومییان زمانێکی کروڵ بووه، و ئه‌و زمانه، به ماوه‌ی ساڵان، له پێڤاژۆی کرۆل وه‌لاناندا (بڕوانه به‌ندی 9) زۆرتر و زۆرتر له زمانی سپییه‌کان نزیک که‌وتووه‌ته‌وه. به گوتنێکی دی، له کاتێکدا که ئێستا به ڕوونی ده‌بێ به زمانی ڕه‌شه ئه‌مریکاییه‌کان بگوترێ ئینگلیسی، له‌و خاڵانه‌ی دا که AAVE جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵ شێوه‌زاره‌کانی دیکه‌ی ئینگلیسی‌دا، ئه‌وانه ئاکام و ده‌رئه‌نجامی پاراستنی نیشانه‌کانی کرولن. لایه‌نگرانی ئه‌م ڕوانگه‌یه هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێن که هێندێک وه‌یه‌ک چوون له نێوان ئاخاوتنی ڕه‌شه ئه‌مریکاییه‌کان و سپییه‌کانی باشووری ئه‌مریکا له‌وانه‌یه له به‌ر کارتێکه‌ری ئه‌وان له سه‌رئاخێوه‌ره ڕه‌شه‌کان بێ، نه‌ک به پێچه‌وانه.
خاڵی نێوه‌ندی به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ڕوانگه‌یه له‌مه‌ڕ ڕیشه‌ی جیاوازی له‌نێوان AAVE و شێوه‌کانی دیکه‌ی ئینگلیسی دا نیشانه‌کانی ڕێزمانی یه.
1- زۆرێک له ئاخێوه‌رانی AAVE له دۆخی که‌سی سێیه‌می تاک له زه‌مانی ئێستا دا s - به‌کار ناهێنن جا بۆیه شێوه‌ی وه‌کوو he go ، it come ، she like ئاساییه. ئه‌مه شێوه‌یه‌که له‌و زمانه پیجنانه‌ش دا هه‌ر وایه که له‌سه‌ر زمانی ئینگلیسی هه‌ڵنراون ، هه‌ر وه‌ها له کروله‌کانی کاراییبیش که له سه‌ر زمانی ئینگلیسی داندراون هه‌ر ئاوایه.لایه‌نگرانی هه‌ڵوێستی ئه‌فریقایه‌تی ده‌ڵێن ئه‌و وه‌یه‌ک چوونه زۆر له‌وه زیاتره که بکرێ به هه‌ڵکه‌وت دابندرێ. له لایه‌کی دیکه‌وه دژبه‌رانی ئه‌و بۆچوونه ئاماژه ده‌که‌ن ، هه‌ر وه‌ک له به‌ندی 2ی ئه‌م کتێبه‌دا بینیمان. نه‌بوونی s – له دۆخی که‌سی سێیه‌می تاک له زه‌مانی ئێستا دا هه‌ر وه‌ها نیشانه‌یه‌کی له‌هجه‌کانی ئینگلیسیی بریتانیاییشه له ئانگلیای ڕۆژهه‌ڵات و له‌وانه له نارویچ.
2- یه‌کێکی دیکه له خه‌سڵه‌ته گرینگه ڕێزمانییه‌کانی AAVE نه‌بوونی کرداری لکێنه‌ر _ کرداری هه‌بوون _ ه له زه‌مانی ئێستا دا. ئه‌م خه‌سڵه‌ته خاڵی سه‌ره‌کییه له‌و مشتومڕه‌ی ئێستا دا. له AAVE دا وه‌کوو زمانی ڕووسی، مه‌جارستانی، تایله‌ندی و زۆر زمانی دیکه، و له‌وانه،له کروله کانیشدا ئه‌و جۆره ڕستانه‌ی خواره‌وه ته‌واو ڕێزمانانه‌ن.
She real nice
They out there
He not American
If you good, you going to heaven
( کاتێک کرداری لکێنه‌ر له حاڵه‌تی 'دیار' دابێ ، وه‌ک له‌م ڕستانه دا I know what it is یان ?Is she هه‌میشه له زمانی ئێستا دایه ). باشه ڕیشه‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌ته له AAVE دا له چیدایه؟ کرولیسته‌کان ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن که کروله ئینگلیسییه‌کانی کاراییب کرداری لکێنه‌ری نه‌گۆڕیان نییه. وێده‌چێ قسه‌ی ئه‌و کرولیستانه زۆرپته‌و و به‌هێز بێ. چونکوو نه‌بوونی کرداری لکێنه‌ر نیشانه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و کرولانه‌یه که له‌سه‌ر زمانی ئینگلیسی بنیات نراون و ڕه‌شه‌کان له کاراییب قسه‌ی پێده‌که‌ن، و هه‌ر وه‌ها ئه‌مه خه‌سڵه‌تێکیشه که به‌ته‌واوی له ئینگلیسی دوڕگه‌کانی بریتانیا British Isles دا نییه.
3- یه‌کێک له خه‌سڵه‌ته هه‌ره گرینگه‌کانی AAVE هه‌بوونی ' نه‌گۆڕی be ' یه: واته به کار هێنانی فۆرمی be وه‌کوو کردار به بێ گه‌ردان کردنی له‌م نموونانه‌ی خواره‌وه دا،
He usually be around
Sometime she be fighting
Sometime when they do it, most of the problems always be wrong
She be nice and happy
They sometimes be incomplete
له یه‌که‌م تێڕوانیندا، ئه‌و شێوه به‌کار هێنانی be یه‌جیاواز نییه له‌وه‌ی که له هێندێک له له‌هجه‌کانی بریتانیا دا ڕووده‌دا، که فۆڕمی I be، he be هتد، وه‌ک ئینگلیسی ستانداری he is ,I am به کار ده‌هێندرێ. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، جیاوازییه‌کی گرینگ له نێوان AAVE و گشت شێوه‌زاره‌کانی دیکه‌ی ئینگلیسیداهه‌یه. هه‌ر وه‌ک ئاوه‌ڵکاره‌کانی usually و sometimes له‌و ڕستانه‌ی سه‌ره‌وه‌دا نیشانده‌ده‌ن، نه‌گۆڕی be له AAVE دا ته‌نێ بۆ ' دۆخی عاده‌تی' به کارده‌هێندرێ _ واته بۆ هێما کردن به ڕووداوێک ده‌کار ده‌کردرێ که دووپاته ده‌بێته‌وه ونه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌رده‌وام بێ. جا بۆیه له AAVE دا هاوگۆنجاندنێکی کرداری هه‌یه که له ئینگلیسیی ستاندارد دا ده‌ست نادا.
ئینگلیسیی ستاندارد شێوه‌زمانی ئێنگلیسیی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی AAVE
He busy right now. He’s busy right now
Sometime he be busy. Sometimes he’s busy
له ئینگلیسی ستاندارد دا فۆرمی کردار له‌هه‌ر دووک دۆخه‌کاندا وه‌ک یه‌ک وایه، له کاتێک دا له AAVEدا جوێن .
له کاتێکدا ڕسته‌ی یه‌که‌م هێما ناکا به کرده‌وه‌یه‌کی دووپاته‌بووه‌وه‌ی نابه‌رده‌وام، ئه‌وی دووه‌میان ده‌یکا. له AAVE
دا پێکهاته‌ی وه‌کوو *He be busy right now و *He be my father ڕسته‌ی ڕێزمانانه نین ( ڕسته‌ی دووه‌میان ده‌کرێ ئه‌و مانایه‌شی تێبخوێندرێته‌وه که ‘ He is only my father from time to time’ [ واته ئه‌و ته‌نێ جار و بار ده‌توانی بابی من بێ ].) ئه‌و جۆره جوێیه‌تییه له کردار دا به دڵنیاییه‌وه وه‌کوو زمانه کروله‌کان ده‌چێ. له کروله‌کانی کاراییب دا، حاڵه‌تی کردار _ دابه‌شبوونی ڕووداوێک به سه‌ر زه‌ماندا ( که ده‌کرێ دووپاته‌ببێته‌وه، به‌رده‌وام بێ، ته‌واو بکرێ و له‌وانه) _ گرینگییه‌کی زیاتری هه‌یه له زه‌مان_ واته جێی ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوێک له زه‌ماندا ( بڕوانه لاپه‌ڕه‌ی 177). له هه‌مان کاتدا، ده‌بێ بگوترێ که ئه‌و جۆره جیاوازییه عاده‌تی – نا عاده‌تیانه وه‌نه‌بێ بۆ له‌هجه‌کانی دووڕگه‌کانی بریتانیاش British Isles نه‌ناسیاو بن، ئه‌گه‌رچی ئه‌وه‌ی له وان‌دا ڕووده‌دا وه‌نه‌بێ به ته‌واوی به هه‌مان فۆڕم بێ. له له‌هجه‌ی کۆنی دۆرسێت Dorset دا، بۆ نموونه He beat her به مانای ‘He beat her on one particular occasion in the past’ [ ئه‌و جارێک له بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تی له ڕابردوو دا له‌وی دا ]به‌رانبه‌ر دانانێکه له گه‌ڵ He did beat her ، به مانای ئه‌وه‌ی که ئه‌و له حاڵه‌تێکی وا دابوو که کارێکی ئه‌وتۆ بکا. جگه‌له‌وه له دوو لایه‌نی دیکه‌شه‌وه سیستمی نواندنی AAVE له ئینگلیسیی ستاندارد جیاوازه ( و زۆر له نزیکه‌وه وه هێندێک له زمانه کروله‌کان ده‌چێ). AAVE و ئینگلیسیی ستاندارد له فۆڕمی کرداری ڕابردووی نزیک دا هاوبه‌شن: I have talked و له فۆرمی کرداری ڕابردووی دوور دا: I had talked . به‌ڵام AAVE، جگه له‌مانه دوو فۆرمی دیکه‌شی هه‌یه: I done talked ، که نێوی لێنراوه ' لایه‌نی ته‌واوکاری ' بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که کرده‌وه‌که ته‌واو بووه؛ و فۆڕمی I been talked ، ' لایه‌نی دوور' بۆ نیشاندانی ئه‌وه‌ی که ڕووداوه‌که له ڕابردوویه‌کی دوور دا قه‌وماوه. ' لایه‌نی ته‌واوکاری' ده‌کرێ له هێندێک له له‌هجه سپییه‌کاندا ببیندرێ، به‌ڵام 'لایه‌نی دوور' وێده‌چێ شتێکی سه‌یری AAVE بێ ( ئه‌گه‌رچی دبێ بگوترێ سه‌یریش نییه ، چونکوو ته‌نانه‌ت له‌وێشدا زۆر باوه).
4- نیشانه‌یه‌کی دی چاوڕاکێشی ڕسته‌سازی AAVE ئه‌وه‌ی خواره‌وه‌یه. له ئینگلیسیی ستاندارد و شێوه‌زاره سپییه‌کانی ئینگلیسیی ناستاندارد دا ئه‌م جۆره ڕستانه‌ی خواره‌وه ده‌کرێ ساز بدرێن:
ئینگلیسی ستاندارد :
We were eating – and drinking too.
ئینگلیسیی ناستانداردی سپی :
. We was eatin’ – and drinkin’ too
له‌و شێوه‌زارانه‌دا ده‌کرێ که فۆڕمێکی ته‌واوتریش هه‌بێ: We were eating_ and we were drinking too ، به‌ڵام زۆر ئاساییتره که جێناوی we و کرداری یاره‌یده‌ری were/was له ڕسته‌ئامال ی clause دووه‌مدا لابدرێن. له لایه‌کی دیکه‌وه له زۆرێک له کرۆله ئینگلیسییه‌کاندا، زۆر ئاساییتره که ته‌نێ کرداری یاریده‌ده‌ر لاببردرێ. وه‌رگێڕدراوی ئه‌و نموونه‌یه‌ی سه‌ره‌وه به زمانی Gullah (گوڵاه) له‌به‌ر چاو بگرن، گوڵاه، کرۆلێکی ئینگلیسییه که له به‌شێکی ته‌ریک که‌وتووی که‌ناره‌کانی باشووری ئه‌مریکا قسه‌ی پێ ده‌کردرێ، کرۆڵی جاماییکایی و سرانان، زمانێکی کڕۆڵی ئینگلیسییه که له سورینام قسه‌ی پێده‌کرێ:
گولاه : We bin duh nyam – en’ xe duh drink, too
کرۆڵی جاماییکایی: We ben a nyam – an’ we a drink,too.
سرانان: We ben de nyang – en’ we de dringie, too.
( له‌م نموونانه دا nyam/nyang ( که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک وشه‌یه‌کی ڕۆژئاوای ئه‌فریکاییه - بڕوانه به‌ندی 9) واته = eat
[خواردن]، bin ده‌رخه‌ری زه‌مانی ڕابردوو یان [کرداری] یاریده‌ده‌ره _ هاوته‌ریب بوونی له گه‌ڵ I been talkedی
AAVE له به‌ر چاو بگرن _ و duh ، a و de نیشانه‌ی دۆخی به‌رده‌وامین و هاوتای فۆڕمه‌کانی ئینگلیسی -ingن.)
به شێوه‌یه‌کی سرنجڕاکێش، ئه‌گه‌رچیش به‌ڕواڵه‌تی بێ، فۆڕمی AAVE زیاتر وه‌کوو ئینگلیسی ستاندارد و شێوه‌کانی ناستانداردی ئینگلیسیی سپی وایه، له ڕاستیدا له بناوانه‌وه زۆر زیاتر وه‌ک نموونه‌کانی کڕۆڵ ده‌چێ، به‌و شێوه‌یه‌ی که به ئاسایی ته‌نێ [کرداری] یاریده‌ده‌ر وه‌لا ده‌نێ:
AAVE : We was eatin’ – an’ we drinkin’, too
5. له کۆتاییدا به‌جێیه سێ خه‌سله‌تی ڕێزمانانه‌ی دیکه‌ی AAVE شیبکرێنه‌وه: جێگۆڕکێی نیشانه‌ی پرسیار،
It ‘ ی بوون ‘ و ' حه‌رفی ئیزافه‌ی یاریده‌ده‌ری نه‌فی '. ڕێساکانی نیشانه‌ی پرسیار له پرسیاری ڕاسته‌وخۆ لهAAVE ی دا جیاوازن له فۆرمی ئینگلیسیی ستاندارد دا و له‌م جۆره ڕستانه‌ی وه‌کوو I asked Mary where did she go and I want to know did he come last night دا خۆیان ده‌رده‌خه‌ن .It ی بوونایه‌تی له ئینگلیسیی ستاندارد دا وه‌ک there ده‌رده‌که‌وێ. له نموونه‌ی AAVE دا ئاوایه،
It’s a boy in my class name Joey ، It ain’t no heaven for you to go to ، Doesn’t nobody know that it’s a God. ئه‌م ڕسته‌یه‌ی دوایی حه‌رفی ئیزافه‌ی یاریده‌ده‌ری نه‌فیش نیشان ده‌دا. له AAVE ی دا ئه‌گه‌ر ڕسته‌یه‌ک نه‌فیه‌کی نادیاری هه‌بوو وه‌کوو nobody ، nothing ئه‌و ده‌می یاریده‌ری نه‌فی ( doesn’t ، can’t ) ده‌کرێ بهێندرێته سه‌ره‌تای ڕسته: Can’t nobody do nothing about it ؛ Wasn’t nothing wrong with that ( به له‌حنی ده‌ربڕینه‌که‌وه).
دوای مشت‌ومڕ و لێدوانێکی به‌رچاو سه‌باره‌ت به بابه‌تی ڕیشه و سه‌رچاوه‌ی AAVE تا ساڵانی 1980 کان وێده‌چوو ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن ئه‌م ڕیشه و سه‌رچاوه‌یه ئه‌فریقایه‌تی – کڕۆڵایه‌تییه هه‌ڵوێستیان دروست بێ. چونکوو زۆر خه‌سڵه‌ت و نیشانه‌ی AAVE هه‌ن که له هیچکام له‌و شێوه‌زاره ئینگلیسییانه‌ی له دوڕگه بریتانیاییه‌کاندا British Isels قسه‌یان پێده‌کرێ نابیندرێنه‌وه به‌ڵام له‌و زمانه کڕۆڵه به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌فریقاییانه‌دا هه‌ن که له سه‌ر بنه‌مای زمانی ئینگلیسی داندراون و له ده‌ور و به‌ری ئوقیانووسی ئاتلانتیک دا قسه‌یان پێده‌کرێ. باوه‌کوو ئه‌مه‌ش، زۆر له‌و نزیکانه‌دا له‌و باره‌یه‌وه کارێکی زۆر کراوه که ده‌ڵێ، ئه‌و هه‌لوێسته‌ی به کرۆلایه‌تی دانانه نه‌ک هه‌ر هه‌له‌یه، به‌ڵکوو هه‌موو هه‌قایه‌ته‌که‌ش ناگێڕێته‌وه. هێندێک له‌و کارانه له لایه‌ن شانا پاپلاک و هاوکاره‌کانییه‌وه کراون سه‌باره‌ت به ' تاراوگه‌ی ئه‌مریکاییه ئه‌فریقاییه‌کان '. مه‌به‌ست له‌و زاراوه‌یه ئاماژه کردنه به کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که به ڕه‌چه‌ڵه‌ک ئه‌مریکاییی ئه‌فریقایین به‌ڵام بۆ چه‌ندین پشت له ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان ژیاون، وه‌کوو هێندێک له ئاوه‌دانییه‌کانی نۆڤا سکۆتیا، کانادا، و سامانا له کۆماری دۆمێنیکه‌ن. گرینگی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه بۆ ئه‌و کێشه‌یه‌ی که لێره قسه‌ی لێوه ده‌کردرێ له‌و وادانانه دایه که ئاخاوتنی ئه‌وان زۆر خۆپارێزتره له چاو AAVE ی مودێڕن له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌وه وابێ، شیاوی سرنجدانێکی به‌رچاوه که هێندێک له نیشانه‌کانی تایبه‌ت به AAVE وه‌کوو بۆ نموونه ، be نه‌گۆڕ، له‌ئاخاوتنی ئه‌واندا نابیندرێ. ئه‌مه‌ش پشتی ئه‌و ڕوانگه‌یه ده‌گرێ که جیاوازییه‌کانی نێوان AAVE و له‌هجه‌گه‌لی سپییه‌کانی ئینگلیسیی ئه‌مریکایی ئاکامی به‌ڕێژه به‌ره‌وپێشچوونی سه‌ربه‌خۆی تازه‌ن.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له ئاکامی زێده بوونی زانیاری سه‌باره‌ت به ڕێزمانی له‌هجه‌کانی دوڕگه‌کانی بریتانیا British Isles،لێکۆڵینه‌وه‌ی پێوه‌ندیدارکراون و ئاکامیان گه‌یشتووه‌ته به‌راوه‌رد کردن و له‌به‌ریه‌ک ڕۆنانی ئه‌و له‌هجانه
له گه‌ڵ فۆرمه خۆپارێزه‌کانی AAVE، که سه‌باره‌ت به‌ویش به دلنیاییه‌وه ئێستا زۆر له‌وه زیاتر ده‌زانین که ده‌مانزانی. ئه‌و کاره نیشانده‌دا که له ژماره‌یه‌ک خه‌سڵه‌ت دا AAVE هێند له نزیکه‌وه وه له‌هجه‌کانی دوڕگه‌کانی بریتانیا ده‌چێ، یان به‌لانی که‌مه‌وه ده‌چوو و له هێنده ورده‌ڕیشاڵدا که رێگه‌ی هه‌ره ژیرانه‌ی وه‌حیساب هێنانیان ئه‌وه‌یه بگوترێ که ئه‌وان ئه‌و فۆرمانه‌ی له‌هجه‌گه‌لی دوڕگه‌کانی بریتانیان که له‌لایه‌ن AAVE وه پارێزراون. بۆ نموونه، ڕۆماننوسی به‌نێوبانگی ئه‌مریکایی زۆرا نیل هرستن نوێنه‌رایه‌تی ئاخێوه‌رانی AAVE ده‌کا به له‌هجه‌ی فلۆریدا به گوتنی شتی وه‌ك:
Dat’s a thing dat’s got to go be handled just so, do it ‘ll kill you. ( له ڕۆمانی Mules and men, 1935 دا)
[ ئێستره‌کان و پیاوه‌کان]
و
Git this spoon betwixt her teeth do she’s liable to bite her tongue off. ( له Seraph دا ، 1948 )
لێره دا فۆڕمی do وه‌ک پێوه‌لکێنیک به کار هێندراوه به مانای otherwise ( ده‌نا ).
گه‌لۆ ئه‌و فۆرمه له کوێوه دێ ؟ ته‌نێ سه‌رچاوه‌یه‌ک هه‌یه که وێده‌چێ وه‌کوو شێکردنه‌وه‌یه‌ک نرخی هه‌بێ. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له له‌هجه کۆنتره‌کانی نه‌ریتی ئینگلیسی هه‌رێمی ئانگلیای ڕۆژهه‌ڵات دا، _ له‌بیرمان بێ هه‌ر هه‌مان هه‌رێمی که he go، she go شی هه‌یه _ فۆرمی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک کرداری do ئه‌رکی پێوه‌لکێنیش به وردی به هه‌مان مانا ده‌گێڕێ بۆ نموونه نووسه‌رێک به له‌هجه‌ی ئانگلیای ڕۆژهه‌ڵات ده‌نووسێ :
You lot must have moved it, do I wouldn’t have fell in
سێناریۆی هه‌ره لوا‌و ئه‌وه‌یه که ئه‌م نیشانه‌ی له‌هجه‌ی ناستاندارده له لایه‌ن ماڵدانه‌رانی (settlers ) بریتانیاییه‌وه هێنرا ئه‌وجێیه‌ی که ئێستا ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه. ئه‌و جۆره ماڵدانه‌رانه‌ی که ئاخێوه‌ری له‌هجه‌گه‌لی ئانگلیای ڕۆژهه‌ڵات بوون و له لایه‌ن ئابا و ئه‌ژدادی ئاخێوه‌رانی مۆدێڕنی AAVE له وان وه‌رگیراوه.
باشه ئه‌وه ده‌مانگه‌ێنێته کوێ ؟ ىۆچوونی خۆم ئه‌وه‌یه که زۆر له خه‌سڵه‌ته‌کانی AAVE ڕه‌نگه بکرێ به ڕێگه‌ی ئه‌و ڕاستییه‌وه پاساو بدرێن که زۆر له یه‌که‌م ڕه‌شه‌کان له ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان به جۆره‌یه‌ک له کرؤڵی ئینگلیسی قسه‌یان کردووه یان هه‌ر نه‌بێ به شێوه‌زارێک به نیشانه‌گه‌لی کڕۆڵ ئاماله‌وه _ وه‌یه‌کچوون له نێوان AAVE کڕۆڵه‌کانی ڕؤژئاوای هیندیی له هێندێک خاڵ دا ئه‌وه‌نده چاوڕاکێشن که بۆ نکووڵی لێکردن ناشێن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌مه ئه‌و شێمانه زۆر پته‌وه به‌رپه‌رچ ناداته‌وه که خه‌سڵه‌ته‌کانی دیکه‌ی AAVE ڕاسته‌وڕاست له له‌هجه بریتانیاییه‌کانه‌وه بۆی به میرات به‌جێماون و ئه‌وه‌ی که له هێندێک نموونه‌دا کۆن شێوه‌یی له ئاخاوتنی سپییان دا بزر بووه ده‌کرێ له AAVE دا پارێزرابێ. له هێندێک نموونان دا، مشت‌ومڕ و بۆ یه‌کتر نه‌سه‌لماندن سه‌باره‌ت به ڕه‌گ و ڕیشه‌ی AAVE ده‌کرێ تاڕاده‌یه‌ک بێ مانا بێ. فۆرمی کرداری وه‌ک he love، she do ده‌کرێ وه‌ک ئاکامی پاشخانی کڕۆڵ و کارتێکه‌ری له‌هجه‌ی بریتانیایی شی بکرێنه‌وه، که یه‌کیان ئه‌ویدیان به هێز ده‌کا.
دمه‌ته‌قه‌یه‌کی دووه‌م ئی هه‌ره سه‌ره‌کی و هه‌ره نزیک سه‌باره‌ت به شتێکه که نێوی لێندراوه فه‌رزییه‌ی لاده‌رانه. ئه‌و لێکۆڵێنه‌وانه‌ی که له ساڵانی 1990 کاندا کراون ده‌ڵێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر AAVE له کرۆڵی بنه‌ما ئینگلیسیش که‌وتبێته‌وه، که به‌تێپه‌ڕینی ساڵ و سه‌دان، زیاتر و زیاتر و زۆر له نزیکه‌وه وه ئه‌و ئینگلیسییه ده‌چێ که ئه‌مریکاییه‌کانی دیکه قسه‌ی پێده‌که‌ن، ئێستا ئه‌و پێڤاژۆیه ده‌ستی پێکردووه که بکه‌وێته ڕێبازێکی بادانه‌وه و پێچه‌وانه‌وه. پاساوی ئه‌وه‌ش ده‌هێننه‌وه که ئێستا AAVE و له‌هجه‌گه‌لی ئه‌مریکاییه سپییه‌کان ده‌ستیان پێکردووه له‌یه‌کتری دوور بکه‌ونه‌وه. به گوتنێکی دیکه، له له‌هجه‌گه‌لی سپییه‌کاندا گۆڕانی ئه‌وتۆ ڕووده‌ده‌ن که له AAVE دا نین، و به پێچه‌وانه‌ش هه‌ر ئاوایه.زۆر به شێوه‌یه‌کی خۆڕسکی، ئه‌و فه‌رزییه‌یه له ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کان سرنجێکی به‌رچاوی به‌لای خۆیدا ڕاکێشاوه چونکه، ئه‌گه‌ر ڕاست بێ، ئه‌مه ته‌بیعه‌تی دابڕاوی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا له سه‌ر بنه‌مای جیاوازی ڕه‌گه‌زی به شێوه‌یه‌کی دڕاماتیک و خه‌فه‌تاوی ده‌نوێنێ. مانای سه‌رداگیراوی ئه‌و بۆچوونه ئه‌وه‌یه که ئه‌و لادان و دوورکه‌وتنه‌وه زمانیانه له به‌ر نه‌بوونی یه‌کانگیری له نێوان کۆمه‌ڵگه ڕه‌ش و کۆمه‌ڵگه سپییه‌کان له ده‌وڵه‌ته‌یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دا ڕووده‌ده‌ن، به تایبه‌تی له ناوچه شارییه‌کاندا.
حاڵی حازر، زمانناسانی ئه‌مریکایی له سه‌ر ئه‌وه ڕێک نین که به وردی چ ده‌قه‌ومێ. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،ئه‌وه سه‌لماوه ئه‌و گۆڕانه ده‌نگیانه‌ی که له سیستمی واڤێلی ئاخێوه‌رانی سپی، بۆ نموونه، له فیلادێلفیا دا ڕووده‌ده‌ن _ وه‌کوو درێژکردنه‌وه‌ی واڤێل له وشه‌ی وه‌کوو write و type دا _ له ئینگلیسی ئاخێوه‌رانی ڕه‌ش له عه‌ینی شار دا ڕوونادا. له لایه‌کی دییه‌وه، وێده‌چێ AAVE که‌وتبێته به‌ر هێندێک گۆڕانی ڕێزمانی که به‌هیچ جۆر شوێن له سه‌ر له‌هجه‌گه‌له سپییه‌کان ناکا. بۆ نموونه، به‌کارهێنانی دۆخی داهاتووی ئاکامانه (future resultative ) ی
be done وێده‌چێ داهێنانێکی ڕێزمانی نوێ و هه‌تا دێ زیاتر باو بێ له ئاخاوتنی ئاخێوه‌رانی جوانتری AAVE دا،
وه‌ک ئه‌و نموونه‌ی خواره‌وه که سرنجی زمان‌ناسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی جان باو John Baugh ی ڕاکێشا.
I’ll be done killed that motherfucker if he tries to lay a hand on my kid again.
[ئه‌من ئه‌و دایکی خۆ...یه ده‌کووژم بێتوو جارێکی دیکه ده‌ست له منداڵی من هه‌ڵێنێته‌وه].
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕانه:
Sociolinguistics, An introduction to language and society, Peter Trudgill
Fourth edition , Penguin Books, 2000
لاپه‌ڕه‌ی 42 تا 60
تێبینی وه‌رگێڕ: بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌مکه زمانناسیانه‌ی پرۆفێسۆر ترادگیل له‌م نووسراوه‌یه دا به‌کاری هێناون باشتر بۆ خوێنه‌ره‌وه‌ی کوردی هۆگری بابه‌تی زمانناسانه ڕوون ببنه‌وه له خواره‌وه هێندێکیان به که‌لک وه‌رگرتن له ' شیکردنه‌وه‌ی وشه‌کانی زمان‌ناسی کۆمه‌ڵایه‌تی ' A Glossary of Sociolinguistics ی مامۆستا ترادگیل که بنکه‌یPress Edinburgh University له ساڵی 2003 بڵاوی کردووه‌ته‌وه وه‌رده‌گێڕینه سه‌ر زمانی کوردی
Substratum شوێندانانی سابستراتوم له باری مێژووییه‌وه له ئاکامی پێڤاژۆی گۆڕانی زماندا سه‌رهه‌ڵده‌دا، که تێیدا، کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخاوتن له‌به‌ر زمانێکی دیکه ده‌ست له زمانی بوومی خۆی هه‌ڵده‌گرێ، زمانێک که له سه‌ره‌وه‌ڕا به سه‌ریدا سه‌پاوه، واته له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی زۆر له خۆی به ده‌سته‌ڵاتر. له پێڤاژۆی ئه‌و تێکه‌ڵ بوونه دا ئاخێوه‌رانی زمانی سه‌ره‌تایی هێندێک له خه‌سڵه‌ته‌کانی له زمانی نوێ دا ده‌پارێزن بۆ نموونه زۆر جار ده‌گوترێ که ئینگلیسیی ئیرله‌ندی شوێندانانی سابستراتومی گه‌یلیکی ئیرله‌ندی پێوه دیاره. دژمانای زمان‌ناسی کۆمه‌ڵناسانه‌ی سابستراتوم، سوپرستراتوم هsuperstratum ، ئه‌ویش به‌و شێوه‌یه‌یه که گرووپی زۆر به ده‌سته‌ڵاتر گۆڕانی زمانی ده‌ئه‌زموێ، وه‌ک ئه‌و کاته‌ی که ده‌ره‌به‌گه به‌ده‌سته‌ڵاته‌کانی فرانکی ئاڵمانیزمانی باکووری فه‌ڕانسه ده‌ستیان له زمانی ئاڵمانی خۆیان هه‌ڵگرت، به‌ڵام هێنذیک شوێنپێی ئه‌و زمانه‌یان به‌سه‌ر فه‌ڕانسه‌یی مۆدێڕن دا به جێ هێشت. له‌م پێوه‌ندییه دا زاراوه‌یه‌کی دیکه‌ش هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌د ستراتوم ه adstratum ، ئه‌مه‌ش به گشتی کاتێک به کار ده‌بردرێ که دوو ده‌سته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی ئاخاوتن که که‌متازۆر ده‌سته‌ڵات و تواناییان وه‌ک یه‌ک وایه و پێوه‌ندی له گه‌ڵ یه‌کتری په‌یدا ده‌که‌ن و شوێن له سه‌ر زمانی یه‌کدی ده‌که‌ن به بێ ئه‌وه‌ی که هیچکام له زمانه‌کان بپڕووکێنه‌وه و له نێو بچن. ئاکامی پێڤاژۆیه‌کی ئه‌وتۆ ناوچه‌ی زمانی Linguistic areaزمان و گرووپی ئێتنیکی
Pidgin شێوه‌زاری زمانێکه که ئاخێوه‌ری بوومی نییه و له‌ئاکامی پێوه‌ندی زمانی له بارودۆخی فره زمانی‌دا ساز ده‌بێ، و ئه‌رکی زمانێکی هاوبه‌ش ( Lingua franca ) ده‌گێڕێ. پیجنه‌کان ئه‌و جۆره زمانانه‌ن که له زمانێکی سه‌رچاوه ڕا به پێڤاژۆی پیجنکردندا تێپه‌ڕێون. ده‌ره‌جه‌ی ئه‌و پیجناندنه ئه‌وه‌نده زۆره که تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه له گه‌ڵ زمانی سه‌رچاوه نالوێ یان یه‌کجار زۆر دژواره. پیجنه‌کان وه‌ک زمانی ڕۆنیشتوو وان. زۆرێک له زمانانی پیجنی به نێوبانگ و باش ناسراو له زمانه سه‌رچاوه ئوڕووپاییه‌کانه‌وه که‌وتوونه‌ته‌وه وه‌کوو ئینگلیسی و پورتوگالی، به‌ڵام زۆر زمانی پیجنیش هه‌ن که ڕیشه‌یان له زمانه نا ئوڕووپاییه‌کانه‌وه ئاو ده‌خواته‌وه.
Creole زمانێکه که تا ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌وتووه‌ته به‌ر پیجنکردن، به‌ڵام ئه‌و ساده کردنه‌وه و لێ که‌مکردنه‌وانه‌ی که به پینجنکردنه‌وه لکاون به پێڤاژۆی په‌ره‌پێدان یان کرۆڵ کردندا تێ هه‌ڵهێندراونه‌وه، به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که ئه‌و زمانه کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئاخێوه‌ری بوومی لێ ساز بووه و ده‌کرێ بۆ مه‌به‌ستگه‌لی به‌ربڵاو به‌کار بهێندرێ. ئه‌و زمانه كرۆڵانه‌ی که نه‌که‌توونه‌ته به‌ر کڕۆڵ لێ ته‌کاندن به ئاسایی ئاخێوه‌رانی زمانی سه‌رچاوه لێیان تێناگه‌ن. هێندێک له زمانه کرۆڵه هه‌ره به نێوبانگه‌کان بریتین له‌و کڕۆڵانه‌ی له سه‌ر بنه‌مای ئینگلیسی هه‌ڵنراون وه‌کوو سرانان و سورینام، یه‌ک له‌و کڕۆڵانه‌ی که له سه‌ر بناغه‌ی زمانی فه‌ڕانسه‌یی داندراوه کڕۆلی هاییتی یه، زمانی كڕۆلی بنه‌چه‌که پورتوگالی ئی دوڕگه‌کانی که‌یپ ڤێردێ یه. کڕۆله‌کانیش گشتیان له سه‌ر بنه‌مای زمانه ئوڕووپاییه‌کان دانه‌ندراون. دیاره ئه‌وه باو به‌ڵام نابه‌دڵه که هه‌ر زمانێک زمانی دیکه‌ی زۆر تێکه‌ڵ بووبێ، شه‌قڵی کڕۆڵ ی لێبدرێ.
No comments:
Post a Comment