سروودێکی له‌بیرکراوی کوردی
سروودێکی له بیر کراوی کوردی
حه‌سه‌نی قازی
دوکتور لودویگ ئۆلسن فاسوم ی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ک نۆڕوێژی ئه‌مریکایی ڕه‌نگه یه‌که‌م که‌س بێ له کوردستانی ئێران ڕۆژنامه‌ی کوردی بڵاو کردبێته‌وه. له کتێبکه‌ی دا سه‌باره‌ت به ڕێزمانی کوردیی موکری ( A Practical Kurdish Grammar) که له ساڵی 1919 له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی میسیۆنی لوتێری ڕۆژهه‌ڵات له ئه‌مریکا بڵاو کراوه‌ته‌وه ده‌نووسێ : "هێندێک هه‌وڵ دراوه بۆ ئه‌وه‌ی شێعری پیرۆز له زمانی کوردی‌دا بناسێندرێ. هه‌تا ئێستا کۆمه‌ڵێکی زۆر سروود ئاماده کراون که هه‌م به زمانی ماکن و هه‌م وه‌رگێڕدراون. ئه‌مه‌ی خواره‌وه سروودێکی نه‌ته‌وه‌یی کورده له لایه‌ن نووسه‌ره‌وه داندراوه و ده‌کرێ له سه‌ر ئاهه‌نگی سروودی ' بۆ پێشه‌وه سه‌ربازانی عیسا' Onward Christian Soldiers’ بخوێندرێته‌وه:
وه‌ته‌نی باپیرم ؛ کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی؛ خۆشن بۆ دڵم
جێی دایک و بابمه؛ ماڵی خوشک و برا
هه‌ر تۆزێکی و هه‌ر به‌ردێکی بۆم مروارییه
وه‌ته‌نی باپیرم کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی؛ خۆشن بۆ دڵم
وه‌ته‌نی مه‌حبووبی کوردستانی بڵند
ئه‌رزی پڕ یادگاری له جحێڵی من
هه‌وای خۆش و ڕووناک، ئاوی سارد و پاک
شوانان به هه‌زاران، وه سۆحبه‌تانی چاک
وه‌ته‌نی باپیرم ؛ کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی؛ خۆشن بۆ دڵم
قووڵکه، ئه‌شکه‌وت، دۆڵی هه‌ر وه‌بیرم دێ
لێره بووم بۆ ڕاوی، له‌وێ بۆ شه‌ڕی
هه‌موو ئه‌و چتانه ڕابردوون وێستا
خراپه (م) عه‌فووم(!) بکه یا ڕه‌ب خوڵای گه‌وره
وه‌ته‌نی باپیرم؛ کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی، خۆشن بۆ دڵم
ده‌نگی زۆڕنا و ده‌هۆڵ هه‌وای پڕی (!) بکا
زه‌وی، مێشه، بڵندی، قووڵ هه‌موو پێکه‌وه
بخوێنن له‌و قه‌ومه‌ی، که نێو وان دایه
بیر نه‌چی ئه‌و زه‌حمه‌تی وه خه‌میان کێشاوه
وه‌ته‌نی باپیرم؛ کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی؛ خۆشن بۆ دڵم
خوڵا باری ته‌عالا ؛ ڕه‌حمان و ڕه‌حیم
هه‌رچی چاک و لازمه لێت ته‌ڵه‌ب ده‌که‌ین
چاوت له وه‌ته‌نم بێ داییم زیادی بکه
سڵامه‌تی و ره‌حه‌تی
هه‌میشه بیده ( بده)
وه‌ته‌نی باپیرم، کوردستان قه‌دیم
کێو و شاخ و ده‌شتی خۆشن بۆ دڵم
ئه‌وه‌ی له‌و سرووده دا گرینگه، هاندانی هوشیاریی نه‌ته‌وه‌ییه. لهسهروبهندێک دا که فاسوم له سابڵا‌غ و موکریان ژیاوه، هه‌ستی به نه‌بوونی کردووه. وا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و ده‌می کورد، هه‌ر نه‌بێ له‌و ناوچه‌یه‌ی نێشتمانهکهیان هێشتا له هه‌لومه‌رجێکدا نه‌بوون بیر له داڕشتنی ڕه‌مزه کانی ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بکه‌نه‌وه.
له ژماره‌ی 3ی دیاری ی کومهلهی ژ.ک بۆ لاوه‌کانی کورد دا، 24 ساڵ له‌دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و سرووده‌ی فاسوم گهڕێنهندهی نیشتمان عه‌بدولره‌حمانی زه‌بیحی له‌و باره‌یه‌وه ده‌نووسێ : " مستر فاسوم میسیونی لوتریانی ئه‌مه‌ریکی له سالی 1916 دا له سابلاغ کتیبیکی ده‌ستوری زمانی کوردی "A practical Kurdish g(G)rammar " داناوه؛ به راستی گه‌نجینه‌یه‌کی هیژا و به‌نرخه. وا ده‌ر ئه‌که‌وی یه‌که‌م پیاویکی له کوردستانی موکوریانا به کوردی نوسیبیتی ئه‌م ذاته شریفهیه. مستر فاسوم کتیبه‌که‌ی له سالی 1919 دا له ئه‌مه‌ریکا چاپ کردوه که له سابلاغه‌وه بو ایمهیان ناردوه. له سه‌ره‌تا به‌م جوره خوی ئهناسینیت:
.... By L.O. Fossum Ph.D.
American Missionary….
Authe(o)r of a Hymn Book and Editor of a monthly newspaper ,also in Kurdish language.
واته ئه‌م کتیبه داندراوه له لایه‌ن ل.او. فاسوم ف.د. میسیونی [میسیۆنێری] ئه‌مه‌ریکی دانه‌ری کتیبیکی گورانیو له چاپ ده‌ری روژنامهییکی مانگانه به زمانی کوردی. وا زان ئه‌کریت ئه‌م روژنامهیهی له سابلاغه‌وه نوسیوه بو له چاپ دان ناردویه‌ته ئه‌مه‌ریکا به‌لام نه ئه‌م روژنامه‌یه و نه کتیبی گورانیکهی وه‌ده‌ست ایمه نه‌که‌وتوه. نه‌ته‌وه‌ی کورد خذمهتی ئه‌م پیاوه گه‌وره‌ی هه‌رگیز له بیر ناچیت. داخه‌که‌م وینه‌ی مستر فاسوم مان وه‌گیر نه‌که‌وت ده‌نا لیره‌دا چاپ مان ئه‌کرد – مستر فاسوم له لاپه‌ره‌کانی دوایی دهستورکهیا چه‌ند گورانیکی به کوردی نوسیوه ایمه یه‌کیکیان له خواره‌وه ئه‌نوسین." ( بڕوانه: نیشتمان، بلاوکه‌ره‌وه‌ی بیری کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک، ئاماده کردنی عه‌لی که‌ریمی، له بڵاوکراوه‌کانی بنکه‌ی ژین، سلێمانی 2008، لاپه‌ڕه‌ی 284، 285، 286، 287)
دوایه له "دیاری ی کومهلهی ژ.ک" دا گشت سرووده که چاپ کراوه‌ته‌وه دیاره به هێندێک ده‌ستێوه‌ردانه‌وه. به‌خوێندنه‌وه‌ی سرووده‌که له "A practical Kurdish Grammar " دا جار جار هه‌ست به له‌نگییه‌کی زمانی ده‌کرێ، بۆ وێنه له شێوه‌زاری کوردیی موکری دا (یای نیسبه‌ت) زۆر که‌م واهه‌یه کلۆر بکرێ، به‌ڵام له ده‌قه‌که‌ی فاسوم دا
له‌هه‌موو جێیه‌ک له جیاتی " کوردستانی قه‌دیم" نووسراوه " کوردستان قه‌دیم " ،به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی بۆ نووسینه‌وه‌ی ئه‌و سرووده هه‌م خه‌تی کوردیی عه‌ڕه‌بی و هه‌م ڕێنووسی لاتینی به‌کار هێناوه ئه‌و به ئهردڵانییه کردنه‌ی ده‌بێ له به‌ر گونجانی ده‌قه‌که له گه‌ڵ له‌حنی (ئاهه‌نگی) سرووده که بێ و هیوا دارم ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی ناسیاوییان له گه‌ڵ موسیقی کلیسایی هه‌یه بتوانن ئه‌و له‌حنه بدۆزنه‌وه.
به داخه‌وه تا ئێستا له چاپه‌مه‌نی کوردی‌دا زۆر که‌م له سه‌ر کاره‌کانی دوکتور فاسوم نووسراوه. له ژماره‌کانی گۆڤاری کوردستان میشنێری دا که له‌ساڵی 1910 تا 1928 له شاری میناپۆلیس له ئه‌مریکا بڵاو بووه‌ته‌وه به سه‌دان نووسراوه هه‌ن که تیشک ده‌خه‌نه زۆر لایه‌نی بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ئه‌و سه‌روبه‌ندی سابڵا‌غ و ده‌وروبه‌ری. مامۆستای هێژا ئه‌میری حه‌سه‌نپوور له ساڵی 1987 بۆ یه‌که‌م جار کورته باسێکی سه‌باره‌ت به‌و گۆڤاره به زمانی سوێدی بڵاو کرده‌وه. له‌و ساڵانه‌ی دواییدا یای دوکتور عه‌ده‌ن نه‌بی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی درێژی به نێوی " یه‌که‌م ڕۆژنامه‌ی کوردی له کوردستانی ئێران" به زمانی ئینگلیسی به پشتبه‌ستن به ژماره‌کانی کوردستان میشنێری و سه‌رچاوه‌ی دیکه سه‌باره‌ت به کار‌و چالاکی میسیۆنێره‌کان و به تایبه‌تی فاسوم ،له ئه‌مریکا بڵاو کردووه‌ته‌وه.( ئه‌و بابه‌ته له لایه‌ن ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌وه وه‌رگێڕدراوه و له وێبنووسی ڕوانگه دا بڵاو کراوه‌ته‌وه).
ئه‌گه‌رچی فاسوم له سه‌ره‌تای کتێبه‌که‌ی له مه‌ڕ ڕێزمانی کوردیی موکری هیچ ئاماژه‌یه‌کی به بارودۆخی زمانی نۆڕوێژی نه‌کردووه. به‌ڵام زۆر وێده‌چێ بارودۆخی زمانی نۆڕوێژی و ئه‌و حه‌ول وتێکۆشانانه‌ی داهێنه‌رانی زمانی له‌وێندرێ واته که‌سانی وه‌ک ئیڤار ئاسێن و کنود کنودسن داویانه، یه‌كێک له ئه‌نگێزه‌کانی بووبێ بۆ پێوه‌چاران به زمانی کوردی.ئه‌وه جارێ وه‌کوو بۆچوونێکه و پێویستی به لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتره. به‌داخه‌وه تاکوو ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ی که ئه‌و له سه‌ر به‌رگی ڕێزمانه‌که‌ی باسی لێوه‌کردووه نادیاره و تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه. هه‌ر وه‌ک ' دیاری ی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک بۆ لاوه کورده‌کان' یش هێمای پێکردووه. فاسۆم له سه‌ر به‌رگی ڕێزمانه‌که‌ی ده‌نووسێ: " وه‌رگێڕی مێژووی ئینجیلی ڤۆگت، و بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لوتێر و شیکردنه‌وه‌ی سڤه‌ردرۆپ به سوریانی مۆدێڕن، و کتێبی پیرۆز و بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لوتێر به کوردی. نووسه‌ری کتێبێکی سروودان ، و ئێدیتۆری ڕۆژنامه‌یه‌کی مانگانه‌ش به زمانی کوردی" و ئه‌مه بوونی ڕۆژنامه‌یه‌کی ئه‌وتۆ پشت‌راست ده‌کاته‌وه.
له کۆتاییدا بۆ ئاگاداری زیاتری خوێنه‌وه‌ران له کاره‌کانی دوکتور فاسوم و چالاکییه‌کانی " کۆمه‌ڵه‌ی میسیۆنی لوتێری ڕۆژهه‌ڵات" نووسراوه‌یه‌کی کورتی جه‌نابی ن.جه‌ی. لۆر REV N. J. Løhre سکرتێری به‌ڕێوه‌به‌ریی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ده‌که‌ینه پاشکۆی ئه‌م باسه و به بڵاوکردنه‌وه‌ی وێنه‌ی لودویگ ئۆلسن فاسوم ی نه‌مر، ئاواتی زه‌بیحی نه‌مریش وه‌دی ده‌هێنین.
The Kurdistan Missionary, Volume 17, November, 1925. Number 11
کوردستان میشنێری، خولی 17، نۆڤامبری 1925، ژماره‌ی 11
کورته‌یه‌کی مێژوویی سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کان له کوردستان
نووسینی : جه‌نابی ئێن. جه‌ی. لۆر
که‌شیش فاسوم له چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجومه‌نی کلیسایی دا به‌شداری کرد، و داوخوازی کارکردن له کوردستانی له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان ده‌هێنا گۆڕێ. به‌ڵام وڵامه‌کانیان هیچ دڵخۆشکه‌ر نه‌بوو، چونکوو هه‌مووجارێ پێیانده‌گوت ئه‌نجومه‌نه کلیساییه‌کانی ئه‌وان گشتیان شوێنی میسیۆنی له‌مه‌ڕ خۆیان هه‌یه که کاریان بۆ بکه‌ن. ئه‌و وڵامانه فاسومیان گه‌یانده ئه‌و بڕوایه پێویسته له نێو نوێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نه کلیساییهکاندا که ئاماده‌یی ئه‌وه‌یان تێدایه ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری میسیۆنێکی دڵخواز ڕێک بخه‌ن هێندێکیان ده‌ستبژێر بکا. به‌و پێیه " کۆمه‌ڵه‌ی میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی لوتێری ناوکۆیی ئه‌نجومه‌نه کلیساییه‌کان " The Inter-Synodical Lutheran Orient Mission Society " له کلیسای سوێدی ئاگوستانا له شیکاگۆ (Berwyn ) له ڕۆژانی 6 تا 8ی سێپتامبری 1910 دامه‌زرا.
کۆبوونه‌وه‌ی دواتر له کلیسای نۆروێژیی لوتێری بێتێل له شیکاگۆ(pastor ، C.E. Tiller) له ڕۆژانی 28 و 29ی ئاوریلی 1911 به‌ڕێوه‌چوو.
له 11ی ژووییه‌ی 1911، که‌شیش لودویگ ئۆلسن فاسوم له‌گه‌ڵ دوکتور ئێل . ئێدمۆند و خانمه‌که‌ی له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه وه‌ڕێکه‌وتن و له 6ی سێپتا‌مبر دا گه‌یشتنه ساوجبولاغ ( سابڵا‌غ). دواتر ئاگوستاگودهارت خه‌ڵکی ڕووسییه Agusta Gudhart و مێتا فۆن شولنبێرگ Meta Von Shulenberg خه‌ڵکی ئاڵمان و لازارۆس یاورێ Lazarus Yaure که سه‌ر به کلیسای خۆ جێی بوو ، و ئه‌وانه نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵه‌که‌مان بوون له ئاڵمان چوونه سابڵاغێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وان که‌وتن.له مانگی سێپتامبری ساڵی 1917، فاسوم و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هه‌ر له‌و خانووه‌یدا که له ساڵی 1907 دامان Damann ی تێدا کووژرابوو ماڵاواییان له سابڵا‌غ کرد
( دوکتور ئێدمۆند و هاوسه‌ری به‌ر له‌وه‌ی شهر هه‌ڵبگیرسێ ساوجبولاغیان به جێهێشتبوو. ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌ی ئه‌وان له ژماره‌ی مانگی ئاوریلی ساڵی 1915 ی کوردستان میشنێری دا ڕاگه‌یێندراوه.)
کاتێک له ساڵی 1914 شهر هه‌ڵگیرسا، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری میسیۆن له ئه‌مریکا ئیدی لهوزهی دا نابوو پێوه‌ندی له گه‌ڵ میسیۆنێره‌کان بگرێ و یارمه‌تی دارایی‌یان بۆ بنێرێ. له‌و ماوه‌یه دا کورده‌کانی خۆجێیی پێداویستی دارایی میسیۆنێرکانیان بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کانیان دابین ده‌کرد. کاتێک میسیۆنێره‌کان ئیدی نه‌یانده‌توانی بمێننه‌وه و ناچار بوون ساوجبولاغ به‌جێ بهێڵن، کورده‌کان خه‌رج و مخاریجی سه‌فه‌ریشیان بۆ جێ به‌جێ کردن. له 11ی فێورییه‌ی 1916، کۆنسوولی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا فه‌رمانی دا به میسیۆنێره‌کان له ساوجبولاغ بڕۆن. میسیۆنێره‌کان هه‌تا 5ی ژووییه‌ی 1916 له ته‌ورێز مانه‌وه، فاسوم له 21ی 1916 دا گه‌یشته‌وه ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. فاسوم به‌ر له‌وه‌ی شوێنی کاری واته ساوجبولاغ به‌جێ بهێڵێ له‌وه‌دا سه‌رکه‌وت کوردی بکاته زمانی نووسین. زمانه کوردییه‌که‌ی وی له 32 تیپ پێک دێ، که 28یان تیپی عه‌ڕه‌بی و 4 یان تیپی فارسین. فاسوم ئه‌م شوێنه‌وارانه‌ی به‌م زمانه وه‌رگێڕاوه: گشت به‌شی چاخی نوێی کتێبی پیرۆز، کورته‌ی بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لوتێر، ئه‌و هه‌روه‌ها نامیلکه‌یه‌کی سروودانیشی ئاماده کرد که 100 سروود وه‌به‌ر ده‌گرێ، هه‌ر وه‌ها کتێبی پاڕانه‌وه‌ی لوتێری؛ فاسوم جگه له‌مانه کتێبی ده‌رسی بۆ جوگرافیا و ژماردن به زمانی کوردی ئاماده کرد، هه‌ر وه‌ها قامووسێک ، دواجار ڕێزمانێکی ئینگلیسی – کوردی نووسی، که ئه‌مه خزمه‌تێکی گه‌وره‌یه به میسیۆنێره‌کان و که‌سانی دیکه‌ی که پێیانخۆشه زمانی کوردی فێر بن.
كۆمه‌ڵه‌ی ئینجیلی ئه‌مریکایی هه‌رچوار ئینجیله‌که‌ی چاپ کردووه و ئێستا بڵاویان ده‌کاته‌وه. کۆمه‌ڵه‌ی میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات بنه‌مای مه‌سیحییه‌تی لوتێر، کتێبی سروودان و ڕێزمانه‌که‌ی چاپ کردووه، و پێوه‌یه ئه‌و کتێبانه‌ش وا فاسوم له سه‌ر مێژوو و جوغرافیای کوردستان نووسیونی چاپ بکا. خه‌رجی چاپی ئه‌و کتێبانه له لایه‌ن خوشکی فاسوم، ئاڵما فاسومه‌وه دابین کراون.
له 19ی نۆڤامبری 1919، که‌شیش لودوێگ ئۆلسن فاسوم، ئاڵما فاسوم و هاننا سی. شۆنهوود نیۆیۆرکیان به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک به‌جێ هێشت. ئه‌وان توانییان خۆیان بگهێێنه یێرهوان له هه‌رمه‌نستان. و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێیان لێگیرابوو و نه‌یانده‌توانی له سه‌ر سه‌فه‌ری خۆیان به‌ره‌و کوردستان به‌رده‌وام بن، ده‌ستیان کرد به خزمه‌تکردن له چوارچێوه‌ی وه‌فریاکه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیکدا. هێنده‌ی پێ نه‌چوو فاسوم بوو به فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی وه‌فریاکه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک له ناوچه‌ی یێریوان . ئه‌و سه‌روبه‌نده‌ی له یێریوان بوون که‌شیش جۆرج باشیمۆن George H. Bachimont و هاوسه‌ری که خه‌ڵکی ئالزاسی فه‌ڕانسه و نوێنه‌ری کۆمه‌ڵه‌که‌مان له ئاڵمان بوون له گه‌ڵ میسیۆنێره‌کان که‌وتن.

فاسوم له کاتێکدا له یێریوان کاری بۆ " وه‌فریاکه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک " ده‌کرد جاری یه‌که‌م له گه‌ڵ جۆرج. ئێچ. باشیمۆن و دواتر له گه‌ڵ فولێرتۆن ئیڵ والدۆ Fullerton L. Waldo جێگری سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی Philadelphia Public Ledger، لێبڕان وه‌سه‌ر چیای ئاگری که‌ون، مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌وه بوو به‌ڵکوو بتوانێ پێوه‌ندییه‌کی باشتر له نێوان خه‌ڵکی ئه‌مبه‌ر ئه‌وبه‌ری چۆمی ئاراس دامه‌زرێنێ. ماوه‌یه‌کی کورت له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی فاسوم له‌و سه‌فه‌ره سه‌خته، له پڕ حاڵی تێک چوو و له 10ی ئۆکتۆبری 1920 دا ماڵاوایی له ژیان کرد – دووهه‌مین شه‌هیدی کلیسای لوتێری له پێناو ڕزگاری کورده‌کاندا.
له پێوه‌ندی له گه‌ڵ مه‌رگی بێواده‌ی فاسوم با قسه‌کانی فولێرتۆن ئێل والدۆ بگێڕینه‌وه: " ئه‌م پیاوه نموونه‌ی به‌رز و هه‌ڵکه‌وتووی نه‌رێتی میسیۆنێری ئه‌مریکابوو ، چ بۆ خۆبه‌خت کردن و چ بۆ ئه‌رک به‌جێهێنان، و چ بۆ خزمه‌ت به ئینسانییه‌ت و چ بۆ وه‌فاداری به ئاغا و سه‌روه‌ری خۆی خوڵای له ژوور. ئه‌و له چاکه‌کاری دا خۆی شه‌که‌ت ده‌کرد، قه‌ت چ گله‌یی و گازنێکی لێوه نه‌ده‌بیسترا. ترسی ده‌به‌ر به‌ده‌نی دا نه‌بوو، له ژیانی دا هیچ شتێک نه‌بوو بتوانێ خه‌جاڵه‌تی ده‌رکی خوڵای کا. ده‌بڵا ئاوات و بۆچوونه‌کانی لای ئێمه هه‌ر به زیندوویی بمێننه‌وه. ئه‌و ته‌نیایی و دووری له ماڵ ومنداڵی له پێناو په‌یامی گه‌وره‌ی خۆیدا وه‌خۆ کرد و له پێناو ئه‌مریکا، و هه‌ر وه‌ها هه‌رمه‌نستان گیانی خۆی به‌خت کرد. ته‌نیا شتێک که بیره‌وه‌ری وی به زیندوویی ڕاده‌گرێ – ته‌نیا بیره‌وه‌رییه‌ک که ئه‌و به هێندی ده‌گرت – درێژه‌دان به کاره‌کانێتی، و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژیانی وی کار‌و چالاکییه‌کانی بوو، ئه‌گه‌ر دڕێژه‌یان پێبدرێ ئه‌و دیسان ده‌ژی و به نه‌مری ده‌مێنێته‌وه."
No comments:
Post a Comment