***موحسین جوامێر و ته‌ره‌ته شه‌ش***
موحسین جوامێر و ته‌ره‌ته شه‌ش
چه‌ند ڕۆژێکه تیلێڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ترکیه، ت. ر. ت. ( تورکییه ڕادیۆ وه تێلێڤیزیۆن کورومو)، کاناڵێکی تێلێڤیزیۆنی به زمانی کوردی ده‌ستپێکردووه. ئه‌گه‌رچی له‌وه‌تا دامه‌زرانی کۆماری ترکییه نکووڵی له هه‌بوونی بوون، زمان و کولتووری کوردی کراوه، به‌ڵام کرانه‌وه‌ی ئه‌و کاناڵه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ترکییه‌وه هه‌ر مه‌به‌ستێکی له پشته‌وه بێ، له پراتیک و کرده‌وه دا نه‌ک هه‌ر نیشانه‌یه‌که له ده‌ستهه‌ڵگرتن له سیاسه‌تی نکووڵی و حاشالێکردن، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌ی ویستی دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌و کاناڵه، بیانه‌وێ و نه‌یانه‌وێ، ددان پێداهێنانه به هه‌بوونی زمان و کولتووری کوردی، ئه وه ش ددان پێداهێنانه به بوونی گه لی کورد.
ئه‌و ئیعتیراف و پێلێنانه ده‌بێ که‌سانی وه‌ک موحسین جوامێریش که هه‌تا ئێستا نکووڵی له فره ستانداردی زمانی کوردی ده‌که‌ن، ڕاتڵهکێنێ و ویژدانی خۆیان بکه‌نه داوه‌ر و چی دی نکووڵی له ته‌بیعه‌تی فره چه‌شنی زمانی کوردی نه‌که‌ن.
ته‌بیعه‌ت و کارتێکه‌ری ئامرازێکی وه‌ک تێلێڤیزیۆن ئه‌وه‌نده به‌هێزه که به پێچه‌وانه‌ی ویستی وه‌گه‌ڕخه‌رانی ده‌توانێ ئاکامی چاوه‌ڕوان نه‌کراوی لێ بکه‌وێته‌وه. ئه‌وه ڕاسته هه‌تا سه‌قامگیربوونی ناسێنه و کولتووری کوردی ڕێگه‌یه‌کی زۆر ماوه بپێورێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ڕاستییه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره که هه‌بوونی ئه‌و کاناڵه ده‌وڵه‌تییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر به بابه‌تی هونه‌ری وگۆرانیش به‌رته‌نگ بکرێ، ئامرازێکه بۆ پێشخستنی ستانداردی شێوه‌زاری کرمانجی و ئیدی بۆ خۆی ده‌بێته ئامرازێک بۆ له‌قاودانی هه‌ڕه‌شه و یاساخ له سه‌رئه‌و شێوه‌زاره.
له هه‌لومه‌رجێکی ئاوا دا زۆر به‌جێیه به‌ربینگی نکووڵیکهران له فره ستانداردی زمانی کوردی بگیرێ و داوایان لێ بکرێ پێ له ڕێبازی هه‌ڵه‌ی خۆیان بنێن و هه‌ر نه‌بێ له ده‌وڵه‌تی ترکییه که هێشتا به ڕه‌سمی ئیعتیرافی به زمانی کوردی نه‌کردووه و ئه‌و مافه ڕه‌وایه هێشتا له قانوونی بنچینه‌یی ترکییه دا جێگیر نه‌کراوه، به‌ڵام به کردنه‌وه‌ی ئه‌و کاناڵه، سیاسه‌ته‌کانی پێشووی خۆی بنکۆڵ ده‌کا، وه‌دوا نه‌که‌ون.
بێ ئه‌ملاوئه‌ولا، یه‌ک له هۆ سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی کاناڵی ده‌وڵه‌تی ترکییه ئاکامی خه‌باتی دوور‌و درێژ و نه‌پساوه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورده له باکووری کوردستان، له کاتێک دا که لایه‌نی هه‌ره سه‌رئیشکی نکووڵیکه‌ر له هه‌بوونی بوون، زمان و کولتووری کوردان به ده‌ست پێکردنی به‌رنامه‌ی ئه‌و کاناڵه بییه‌وێ و نه‌یه‌وێ نه‌رمییه‌ک به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێ، حه‌ق وایه ئه‌و کوردانه‌ش که به ڕووهه‌ڵماڵاوی تا ئێستا نکووڵییان له‌و ستاندارده‌ی کوردی کردووه، چاوێک به هه‌ڵوێستی خۆیان دا بخشێننه‌وه. مهلاموحسین جوامێر و هاوبیرانی به هه‌ڵسانگاندن و ڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانیان ده‌توانن داوای لێبوردن له‌و به‌شه له نه‌ته‌وه‌ی کورد که کرمانجی و زازاکی ئاخێوه‌رن بکه‌ن، هه‌ر وه‌ک ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سیاسه‌تی ڕه‌سمی ترکییه که بییه‌وێ و نه‌یه‌وێ ده‌که‌وێته ڕێبازێکی ئه‌وتۆوه.
حه‌سه‌نی قازی
No comments:
Post a Comment