هێندێک نووسراوه‌ی دیکه‌ی نه‌مر لودڤیگ (لویس) ئولسن فاسوم - 8
هێندێک نووسراوه‌ی دیکه‌ی نه‌مر لودڤیگ (لویس) ئولسن فاسوم - 8
حه‌سه‌نی قازی
ل.ئو.فاسووم له ژماره‌ی 7، 8 ی کوردستان میشنێری دا ( ئاوریل، مه‌ی 1917 ) بابه‌تێکی درێژی له ژێر سه‌رنووسی " قه‌تڵی عامی هه‌رمه‌نییان" نووسیوه. له‌به‌شێک له‌و نووسینه دا هاتووه: " ههرمهنییهکانی شاره‌که‌ی ئێمه [ سابڵا‌غ] وه‌ک پێشتر باس کرا کاتێک ترکه‌کان و کورده‌کان له 2ی دیسامبری ساڵی 1914 هاتنه نێو شاری هیچ جۆره کێشه و گرفتێکیان تووش نه‌بوو، ته‌نانه‌ت له گشت زستانی ساڵی 1915 ش که شاره‌که به ده‌ست ترکان داگیر کرابوو، که‌س ده‌ستی لێنه‌دان. ئه‌وان نه که‌سیان لێ کووژرا و نه ماڵیان تاڵان کرا
شه‌ش مانگ دواتر ئه‌وه نۆره‌ی هه‌رمه‌نییه‌کان بوو که ده‌بوو تۆڵه‌ی چاکه‌ی دراوسێ کورده‌کانیان بکه‌نه‌وه که پێشتر په‌نایان دابوون. ئه‌ڕته‌شێکی گه‌وره‌ی ڕووسییه شاره‌که‌ی داگیر کرد و، کورده‌کان پێویستییان به‌و داڵده وپه‌نایه هه‌بوو که ده‌بوو هه‌رمه‌نییه‌کان بیاندانێ به‌ڵام داخودا هه‌رمه‌نییه‌کان چی‌یان کرد؟ ئه‌وان له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتووه‌کان ( ئه‌ڕته‌شی ڕووسییه) که‌وتن و ده‌ستیان به تاڵان و سووتاندنی شاره‌که و دراوسێیه کورده‌کانیان کرد که ته‌نێ شه‌ش مانگ پێشتر داڵده‌ی ئه‌وانیان دابوو. به سه‌دانیان به مردووی له کۆڵانان که‌وتبوون. 13 ماڵی هه‌رمه‌نی که له شاری دابوون جگهلهیهکیان نه‌بێ هه‌موویان به‌و تاڵانه‌ی له دراوسێیه‌کانیان کرابوو ئاخێندرابوون و، کلیسای کۆنی ههرمهنییانیش به به‌رزایی 4 فووت ماڵی دزێتی لێ له ته‌ره درابوو. به پێی ئه‌و تهخمینانهی له لایه‌ن ده‌سته‌ڵاتدارانی شارییه‌وه کران دوای کشانه‌وه‌ی ڕووسه‌کان وهه‌ڵاتنی هه‌رمه‌نییه‌کان ئه‌و تاڵان و دزێتییه‌ی له شاری کرابوو له 10000 دۆڵاری تێده‌په‌ڕاند. شاره‌که هه‌ر بۆماوه‌ی 23 سه‌عات داگیر کرابوو و له‌و ماوه کورته دا گشت ئه‌وانه کرابوون. کاتێک که ڕووسه‌کان له به‌ر هه‌ر هۆیه‌ک بووبێ له شاری کشانه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ده‌بوو ئه‌و ههرمهنیانهش له‌وێ نه‌مێنن و هه‌ڵێن. ئه‌وان هه‌ڵاتن بۆ مه‌ڕاغه و ته‌ورێز و هه‌تا ئێستاش له‌وێن
تێوه‌گلانی کورده‌کان و ئه‌و به‌ڵایه‌ی به‌سه‌ریان هات
نزیکه‌ی 150 تا 200 کوردیی گه‌وجی شاره‌که‌ی ئێمه چه‌کیان له خۆیان شه‌ته‌ک دا و له دیسامبری 1915 له گه‌ڵ ترکه‌کان که‌وتن بۆ ڕاوه‌دوونان و وه‌شوێن که‌وتنی ڕووسه‌کان که پاشه‌کشه‌یان ده‌کرد. ئه‌و کاره‌یان به گردبڕی هه‌ڵه بوو. ئه‌و کوردانه زۆربه‌یان شارۆمه‌ندی ئێران بوون و نه‌ده‌بوو به هیچ جۆر خۆ له‌و شه‌ڕه‌وه بگلێنن. ده‌ی ئاکامی ئه‌و کاره‌یان چ بوو؟ هه‌ڵبه‌ت دۆژمن به هێزوتواناییهکی زۆرتره‌وه هاته‌وه و بڕیاری دابوو ئه‌وانه‌ی کاری خراپیان کردبوو سزا بدا. به‌ڵام کێ ده‌یزانی ئه‌وه‌ی کاری خراپی کردووه کێیه؟ هه‌ڵبه‌ت کاره‌که وای لێهات گشت شاره‌که که 20000 نفووسی هه‌بوو له‌به‌ر خراپه‌ی 150 تا 200 که‌سی گه‌وج که هه‌وای شه‌ڕ ورووژاندبوونی ده‌بوو ڕه‌نج و ئازار بچێژن. داخودا ئه‌وه هه‌ر چیرۆکێکی کۆن نییه که دیسان دووپاته ده‌بێته‌وه؟
له10000 که‌سی که له چواره‌مین ڕۆژی نه‌به‌رده‌که له شاری دا مابوونه‌وه، کاتێک شاره‌که گه‌مارۆ درابوو و داگیر کرا، زیاتر له 7000 که‌سیان به شیر له‌توپه‌ت کران، جگه له ڕێزپه‌ڕێکی که‌م نه‌بێ بابڵێین 15 تا 20 که‌سیان ئه‌وانی دی هه‌موو پیاو بوون، له منداڵانی 8 یان 10 ساڵانه‌وه بگره تا ده‌گاته پیره‌پیاوانی 70 یان 80 ساڵه. له دێیه‌کانی ده‌وروبه‌ری شاری دا هیچ نه‌ما. پیاو و کوڕی مێرمنداڵ به سه‌دان له ده‌وری یه‌ک کۆکرانه‌وه یان به سه‌رنێزه و قه‌داره لهتوکوتیان کردن یان به کۆمه‌ڵ وه‌به‌ر ئاگری تۆپی خێرایان دان تا ئه‌وه‌ی که هه‌موو یان به سه‌ر زه‌وی داکه‌وتن. ڕووسه‌کان 400 ژنیان به یه‌خسیر گرت و هه‌ر له ئه‌فسه‌رێکه‌وه ده‌یانفرۆشتن به ئه‌فسه‌رێکی دیکه وهتد و هتد. داخودا ئه‌من نێوی ئه‌وه ده‌نێم قه‌تڵی عام؟ به‌ڵێ ده‌کرێ وابڵێم، به‌ڵام وای ناقهبڵێنم. ئه‌و کوشتاره له‌به‌ر هۆی دینی نه‌کرا، ئه‌وه خوێنڕێژییه‌کی گه‌وره بوو که له هه‌زاران خه‌ڵکی بێ سووچ و تاوان کرا،
هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ی که هێندێک خه‌ڵکی خه‌تابار له شاره‌که دا بوون. ئه‌دی ئاکامی شه‌ڕ ئاوایه....... "
جلوبەرگی کوردیی پیاوانەی ناوچەی موکریان لە بەراییەکانی سەدەی بیستەم دا
تێبینی: ئه‌م به‌شه له نووسینێکی فاسوم پێشتر له ژماره‌ی 105ی گۆڤاری مه‌هاباد،ژماره‌ی 105،دیسامبری 2009،لاپه‌ڕه‌ی 7 له بن سه‌رنووسی " خوێن ڕێژییه‌کی گه‌وره" دا بڵاو کراوه‌ته‌وه
وێنه‌کان: ئارشێوی کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات
No comments:
Post a Comment