باسی کوردستان لە ڕۆژنامەی آذربایجان دا 15
شوێن: خانووی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان
بهروار: سێشه‌مۆ، 3ی بانه‌مه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی/ 23ی ئاوریلی 1946
باسی کوردستان له ڕۆژنامه‌ی "آذربایجان " دا (15)
كرانه‌وه‌ی ڕه‌سمی ستاسیۆنی ڕادیۆی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان
"آذربایجان" له ژماره‌ی 184، 1شه‌مۆ 8ی بانه‌مه‌ڕی 1325ی هه‌تاوی له ژێر ئه‌م سهرباسهی سه‌ره‌وه دا ده‌نووسێ: ڕۆژی جومعه شەشی/2- 1325 لای ئێواره سه‌عات پێنچ و نێو ستاسیۆنی ڕادیۆی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان به ڕه‌سمی کرایه‌وه. ئه‌و جێژنه به شکۆیه‌ی کردنه‌وه‌ی ڕادیۆ له نێو هه‌ستی ئاورینی گه‌له‌که‌ماندا له تیاتری ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه چوو.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رۆکوه‌زیری حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئاغای پیشه‌وه‌ری ناساز بوو، ڕادیۆ به‌ده‌ستی سه‌رۆکی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی ئاغای شه‌بسته‌ری کراویه‌وه،له خواره‌وه قسه‌کانی ئاغای شه‌بسته‌ری به‌و بۆنه‌یه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه. ئه‌و نوتقه به چوار زمانی کوردی، فارسی، ڕووسی و فه‌ڕانسه‌یی وه‌رگێڕدرا و به هه‌موو دنیا دا بڵاو کراوه."
لێره دا ئێمه ده‌قی قسه‌کانی پێشه‌وا قازیی محه‌مه‌د که له‌و بۆنه‌یه دا به‌شداری کردووه و له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ئه‌و ژماره‌یه‌ی "آذربایجان" دا چاپ کراوه. وه‌رده‌گێڕین. پێویست به گوتنه ڕۆژنامه‌ی کوردستان یش له ژماره‌ی 44، 16ی بانه‌مه‌ڕی 1325 دا ئه‌و بابه‌ته‌ی له "آذربایجان" وه‌رگێڕاوه و بڵاوی کردووه‌ته‌وه، کە ئەویش بە دوای ئەو بابەتە دا بە مەبەستی بەراوردکاری زمانیانە دەنووسینەوە.
نوتقی جه‌نابی ئاغای قازیی محه‌مه‌د پێشه‌وای موحته‌ره‌می گه‌لی کوردی برامان به بۆنه‌ی کرانه‌وه‌ی ڕه‌سمی ڕادیۆ
ئێستا که ستاسیۆنی ڕادیۆی حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان به ڕه‌سمی ده‌کرێته‌وه،له قووڵایی دڵه‌وه پێرۆزبایی و مبارهکبادی ده‌که‌م له هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی ڕه‌شید و ئازدایخوازی ئازه‌ربایجان و، له به‌ر ئه‌وه‌ی کات بۆ ئێمه‌ش دیاریی کراوه که له لایه‌ن کوردستانه‌وه قسه بکه‌ین، به‌پێویست ده‌زانم ئه‌و کردنه‌وه‌یه‌ی ڕادیۆ له نه‌ته‌وه‌ی کوردیش پیرۆزبایی بکه‌م.
هیوا دارم ئه‌و دوو میله‌ته نه‌جیبه که به هۆی دۆستایه‌تی و یه‌کێتی ئازادییان وه‌ده‌ست هێناوه ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌وه پته‌وتر که‌ن و له سایه‌ی یه‌کێتی و برایه‌تی دا بۆ پاراستنی ئه‌و ئازادییه‌ی وه‌ده‌ستمان هێناوه پیاوانه تێ‌بکۆشین. ده‌ست له هیچ جۆره یارمه‌تی و کۆمه‌گی یه‌کتر نه‌گێڕینه‌وه و، پاشماوه‌ی که‌موکووڕییه کۆمه‌ڵایه‌تی و مه‌ده‌نییه‌کان به یارمه‌تی یه‌کتری له گۆڕێ نه‌هێڵین و به خێرایی ته‌واو به‌ره‌و ماڵی به‌خته‌وه‌ری و خۆشبه‌ختی بچین و ده‌بێ حه‌ول و جیدییه‌تێکی ئاوا ده‌کار بکه‌ین که له میله‌تانی پێشکه‌وتووی دنیا وه‌دوایه نه‌که‌وین و هه‌ژاری و ده‌سته‌نگی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه که له‌به‌ر بێ خێوی تووشی هاتبوون به ڕێگه‌ی سنعات و زانسته‌وه نه‌هێڵین. به کورتی، بانگه‌وازی هاوکاری و برایه‌تی بده‌ین به گوێی ئه‌و دوونه‌ته‌وه‌یه دا. ئه‌من له‌و ده‌رفه‌ته که‌لک وه‌رده‌گرم و وه‌بیریان ده‌هێنمه‌وه، له دنیای ئه‌مڕۆ له سایه‌ی زانست و ماریفه‌ت دا زه‌وی و ئاسمانیان داگیر کردووه و ئێستا خه‌ریکی دۆزینه‌وه‌ی ڕازی ئه‌ستێره‌کانن. جا که‌وابوو ته‌نیا ڕێگای ڕزگاری ئێوه زانست و ماریفه‌ت و خوێندنه. بۆیه هه‌ر چه‌ندی ده‌توانن بخوێنن و ئه‌وه‌نده ووزه‌یه‌ی هه‌تانه له پێناو په‌ره‌پێدانی زانست و ماریفه‌ت دا به‌کاری بهێنن و دڵنیا بن به‌و شێوه‌یه به ئاواتی له مێژینه‌ی خۆتان ده‌گه‌ن.
ده‌مه‌وێ نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌م مهسئهلهیه ئاگادار که‌م: له‌و چه‌ند ڕۆژانه دا که له ته‌ورێزێ بووم له گه‌ڵ سه‌رکرده به‌ڕێزه‌کانی ئازه‌ربایجان سه‌ردانی سه‌ربازخانه، مه‌دره‌سه وفابریکهکانم کردووه. نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ربایجان له ڕێگای پێشکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ی خۆیدا، هه‌نگاوی زۆر گه‌وره‌ی هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه و به چاوی خۆم ئه‌و پێشکهوتنانهیم دیوه که لێی ده‌وه‌شێته‌وه.
بۆ لابردنی که‌موکووڕییه مادی و مه‌عنه‌وییه‌کان له ته‌ورێز و شار و گونده‌کانی دیکه‌ی ئازه‌ربایجان له بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری دا بزووتنه‌وه‌ی گه‌وره وه‌به‌رچاو دێ.”
ڕۆژنامه‌ی کوردستان له ژماره‌ی 44، ساڵی یێکه‌م ، دووشه‌مۆ 16ی بانه‌مه‌ڕی ١٣٢٥ی هەتاوی
" كردنه‌وی ایستاسیونی رادیوی حکومتی ملی آذربایجان
لە روژنامەی آذربایجان
روژی ههینو ٦-٢- ١٣٢٥ ساتی ٥ و نیو ایستاسیونی حکومتی ملی آذربایجان بە رەسمی کرایەوە و بە شانازی ئەم موفقیتە برایانی آذربایجانی هەستیکی لە ئەندازە بەدەریان نواند.
چونکو جەنابی آغای پیشەوری سەروزیری حکومتی ملی آذربایجان کسالەتی هەبوو رادیو توسطی جەنابی آغای شبستری رئیسی مجلسی ملی آذربایجان افتتاح کرا و نطقیکیان ایراد فەرموو کە بە چوار زمان ( کوردی،فارسی، روسی،فرانسە) بە هەموو دنیا ڕاگەیاندرا و بەرنامەی جیژن لە نیو هەست نواندن و هورا کیشانیکی لە ئەندازە بەدەر لە ساتی ٨ دوایی هات.
حضرتی محمد قاضی پیشوای بەرزی کوردستان کە دەجیژنی ئەو برا خوشەویستانەی آذربایجانیدا شرکتی فەرموو بوو بە هوی کردنەوەی رادیوی آذربایجان نطقیکی ایراد فەرموو کە وەرگەراوی ئەو نطقە لە ژیرەوە بە عەرضی خویندەوارانی خوشەویست دەگا:
ایستا کە ایستاسیونی رادیوی حکومەت ملی آذربایجان بە رەسمی دەکریتەوە لە قولایی دلمەوە پیپیروزە و مبارکبادی بە گشت ملتی رشید و آزادی خواهی آذربایجان عەرض دەکەم و چونکو وەخت دیاری کراوە کە لە لایەن کوردستانیشەوە قسە بکری بە پیویستم زانی کە ئەم کردنەوەیە بە ملتی کوردیش تبریک بکەم.
هومید دەدەم کە روژ بە روژ یەکەتی و دوستایەتی ئەم دوو میلتە نجیبە بو وەچەنگ هینانی آزادی محکمتر و قایم تر دەبیت لە سایەی یەکەتی و برایەتیدا بو وەچەنگ هینانی آزادی و را‌گرتن و پاریزگاری ویی پیکەوە پیاوانە هەول دەدەین نسبت بە یەکتری لە هیچ جورە کۆمەگ و یارمەتی کوتایی نەکەین، باقی نواقصاتی اجتماعی و مدنی بە یارمەتی یەکتری لە نیوان هەلدەگرین و زور بە تالوکە بو لایەن کانونی سعادت و خوشبختی دەچینە پیش وەها سعی و کوشش بە خەرج دەدەین کە لە ملتە سەرکەوتوەکانی دنیا نەمینینەوە. هەژاری و فقیری ییک کەلە بەر بی خاونی داوین گیری ایمە ببوو بە هوی علم و صنعت لای بەرین. بە پوختی، ئەو دوو ملتە بو هاوکاری و برایەتی بانگ دەکەین و لە موقع استفادە دەکەم ئەو مسئلە وەبیر دینمەوە کە دنیای ئەورو لە سایەی زانست و معرفتدا زەوی و آسمانیان تسخیر کردوە و ایستا بە دوزینەوەی اسراری ئەستیران خەریکن کە وا بوو ریگای رزگاری ایوە
( کورد و آذربایجانی) فیربوونی علم و معرفتە لەم صورتە دا هەرچی هەتانە لە ریگای وەچەنگ هینانی علم و معارف و باسواد کردنی خوتاندا خەرجی بکەن و دلنیا بن کە بە آرزوی کونی خوتان دەگەن.
وە دەمەوی ملتی کورد لەو مسئلە خبرداربکەم : لە ماوەی ئەم چەند روژە دا کە هاتوومە تەوریز دەگەل سەرانی آذربایجان پیشمەرگەخانە و مدرسان و کارخانانم چاو پیکەوتوە، ملتی آذربایجان لە ریگای بەرزبونەوە و خوشبەختی خویاندا هەنگاوی گەورەیان هەلیناوە و دیتم کە بوی بەشدار بوون لەم ترقیاتە لیاقەتیان هەیە.
لە تەوریز و باقی گوندەکانی آذربایجان بو لابردنی نواقصاتی مادی و معنوی و بالا بردنی سطحی اجتماعی و اقتصادی جولانەوەی گەورە دەبیندری."
هەژار یش لە "چێشتی مجێو‌ر" دا باسی ڕادیۆی حکوومەتی نەتەوەیی ئازەربایجانی کردووە و دەنووسێ: " لە تەورێز ڕادیۆی پیشەورری هەبوو. برێار درا بوو ڕۆژێ نیو سەعات ئێمەش قسەی لە سەر بکەین و بەرنامەی تایبەتی خومان هەبێ.من بۆ ئەو کارە چوومە تەورێز. وەتاغێکم لە ماڵی شازدە خانمی میرپەنج بە کرێ گرت. شەوانە تا نیوە شەو، ڕۆژانە هەر لە بەیانەوە تا نوێژی شێوان بەتەنیا خەریکی بەرنامە نیو سەعاتیەکە دەبووم و دەچووم دەم خوێندەوە.پازدە ڕۆژ ئەو کارەم کرد.ڕۆژێک هاتن بە ترومبیلێکەوە و بردیانمە ئاڵا قاپوو (نشیمەنی پیشەوەری)، کە چووم پیشەوەری لەوێ بوو.
پیشەوەری گوتی: ئێمە نازانین تۆ چدەخوێنییەوە،پێویستە بەرنامەکەت تەرجەمە بکەی و ئێمە بیبینین.
گوتم: من وەمزانی بەرنامەی خۆمانە،ئەگەر بەرنامەی ئێوە بێ من کاری لێ ناکەم.
گوتی: ئاخر نازانی هەر چارەگە سەعاتەی سی تمەن حقوقی گویەندەیە؟!
گوتم: من لە موعامەلەی خۆم زۆر پەیدا دەکەم، ئەو کارە بە کەسێکی دی بسپێرن.
ئیتر تازە نەچوومەوە ڕادیۆ تەورێز. ( چێشتی مجێو‌ر، لاپەڕەی ٧٩)
No comments:
Post a Comment