باسی کوردستان له "آذربایجان دا" (12) دۆستایه‌تی گه‌لانی ئازه‌ربایجان و کوردستان
باسی کوردستان له ڕۆژنامه‌ی " آذربایجان" دا
آذربایجان ژماره‌ی 93،جومعه 14ی به‌فرانباری 1324 ی هه‌تاوی
دۆستایه‌تی گه‌لانی ئازه‌ربایجان و کوردستان
نووسینی: م.تاهیری
وه‌رگیڕانی: حه‌سه‌نی قازی
له نێوان گه‌لی ئازه‌ربایجان و گه‌لی کورد دا له کۆنه‌وه دۆستایه‌تی هه‌یه. ئه‌و دوو گه‌لانه هه‌میشه له ڕۆژانی زۆر ناخۆشیش دا ده‌ستی یارمه‌تیان بۆ یه‌کتری ڕاکێشاوه.گه‌لی کوردیش وه‌کوو گه‌لی ئازه‌ربایجان قاره‌مانی نه‌ته‌وه‌یی و ڕۆڵه‌ی به‌نامووسی پێشکێشی مێژوو کردووه. هه‌ر وه‌ک چۆن گه‌لی ئازه‌ربایجان به دژی دوژمنانی ئازادی، کۆنه‌په‌رستی و داگیرکه‌رانی بێگانه شه‌ڕی خوێناوی کردووه، نه‌ته‌وه‌ی کوردیش له‌ئاست گوشار و ده‌ستدرێژی سه‌ره‌ڕۆیه‌کان ساتێک ڕانه‌وه‌ستاوه و شه‌و و ڕۆژ له سه‌ر پشتی ئه‌سپان،به‌رد به‌ده‌سته‌وه یان له سه‌نگه‌ران دا چه‌ک به‌ده‌سته‌وه له پێناو به‌خته‌وه‌ری گه‌له‌کانیان و پاراستنی نیشتمانیان هه‌دایان نه‌داوه و ده‌ستیان له خه‌بات هه‌ڵنه‌گرتووه.
گه‌لی کوردیش وه‌ک گه‌لی برای ئازه‌ربایجان به درێژایی مێژوو به ڕێگای قاره‌مانی و خه‌بات دا تێپه‌ڕیوه و سیاسه‌تی نگریسی حکومه‌تی نێوه‌ندیی سه‌ره‌ڕۆی تاران له ئازه‌ربایجان چۆن بووه هه‌ر ئه‌وه‌شی به سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد هێناوه.به‌ساڵانی دوور و درێژ ڕۆڵه‌کانی به نامووسی ئازه‌ربایجانی و کورد به تاوانی ئازادیخوازی له زیندانی نگریسی قه‌سری قه‌جه‌ری ڕه‌زا خان دا ڕاگیران.زۆریان له ئاکامی زوڵم و سه‌رنێزه،زیندان و دوورخستنه‌وه به ده‌ستی ڕه‌زاخان له نێو چوون به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه،نه‌ته‌وه‌ی قاره‌مانی کوردیش وه‌ک گه‌لی ئازه‌ربایجان له پێناو وه‌ده‌ست هێنانی ئازادی و به دژی زوڵم و زۆری سه‌ره‌ڕۆیی چۆکی دا نه‌دا.ئه‌و هۆگرییه‌ی گه‌لی کوردی برامان به به ووره بوون، بوێری له پێناو دێمۆکراسی و ئازادی دا و ئه‌و خه‌باته‌ی به درێژایی ساڵان به دژی کۆنه‌په‌رستی کردووه‌یه نموونه‌ی زیندووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه یه. حکوومه‌تی سه‌ره‌ڕۆی ئێران زۆری هه‌وڵ داوه بۆ ساز کردنی دوژمنایه‌تی و دژایه‌تی له‌نێوان ئه‌و دوو نهتهوهبرا و دۆسته دا.له ئاکامی سیاسه‌تی نگریسی حکوومه‌تی کۆنه‌په‌رستی دا ته‌نانه‌ت پێش به‌سه‌ردانی گه‌لی کوردی برا له ئازه‌ربایجانیش ده‌گیرا.حکوومه‌تی نێوه‌ندیی تاران هه‌میشه به چاوی سووک ته‌ماشای گه‌لانی کردووه،سووکایه‌تی پێکردوون وه‌ک ده‌زانین دوا جار گه‌لی ئازه‌ربایجان هه‌ستا سه‌رپێیان و له ژێڕ ڕێبه‌رایه‌تی فیرقه‌ی دێمۆکرات دا ئازادی وخودموختاری پێک هێنا و گه‌لی برا و دۆستی کوردیشمان له سایه‌ی چالاکییه‌کانی خۆی دا داوای ئازادی ده‌کا.
گه‌لی ئازه‌ربایجان و فیرقه دێمۆكراتهکهی له نێزیکه‌وه دۆستی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان،ڕێبه‌ره‌که‌ی و گه‌له قارهمانهکهین.ئه‌و دۆستایه‌تییه‌ی نێوان گه‌لانی ئازه‌ربایجان و کورد پته‌و ده‌بێ و باوه‌ڕی به برایه‌تی دڵپاکانه ڕۆژ به ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێ. گه‌لی ئازه‌ربایجان له پێناو ئازادی و دێمۆکڕاسی دا ئه‌وه‌نده‌ی پێی بکرێ ده‌ستی یارمه‌تی بۆ گه‌لی کوردی برای راده‌کێشێ.
له 30ی مانگی سه‌رماوه‌زی [1324ی هه‌تاوی] له دانیشتنی مه‌جلیسی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان دا سه‌رۆکوه‌زیری حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی مان رێبه‌ی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان ئاغای پیشه‌وه‌ری له ووڵامی پێرۆزبایی نوێنه‌ری مه‌هاباد ئاغای [مسته‌فای] داودی به‌م ووشانه‌ی خواره‌وه باسی پته‌و کردنی دۆستایه‌تی و برایه‌تی نێوان ئه‌و دوو گه‌لانه‌ی کرد: " هه‌ڵبه‌ت ئێمه هه‌ر ئه‌و ئازادی و خودموختارییه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ربایجانمان ده‌وێ، پێمان خۆشه له شوێنی دیکه‌ش خه‌ڵک کار‌و باری نێوخۆیی خۆیان به‌ڕێوه‌به‌رن و ئێمه ده‌بێ به وان نیشان بده‌ین ئه‌وانیش له به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری نێوخۆیی خۆیان دا ئازاد بن.ئێمه نه‌ته‌وه‌ی کوردی برامان به نه‌ته‌وه‌ی هه‌ره تێکۆشه‌ر و هه‌ره به‌قیمه‌ت دهئهژمێرین و پێشوازییان لێ ده‌که‌ین، پێشنیازه‌کانیان له به‌ر چاو ده‌گرین و نوێنه‌رانی خۆمان ده‌نێرین بۆ کوردستان.گه‌لی ئازه‌ربایجان و گه‌لی کورد به یه‌کترییه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه.ده‌وڵه‌ته کۆنه‌په‌رسته‌کان ناتوانن دژایه‌تیمان له نێواندا ساز که‌ن. ئێمه زۆرمان پێخۆشه هه‌ر که‌س ده‌یه‌وێ ئازادی وه‌ربگرێ له‌گه‌ڵ ئازه‌ربایجان برایه‌تی بکا. و فیرقه‌که‌ی ئێمه‌ش له پێناو ئه‌و ئازادییه دا داوای خودموختاری و ئازادی گه‌لانی ئازه‌ربایجان و کورد ده‌کا."
ئه‌و ڕستانه‌ی سه‌رۆکوه‌زیرمان نیشانه‌یه‌کی زیندووی دۆستایه‌تی نێوان ئه‌و گه‌لانه یه.
هه‌ر بژی برایه‌تی و دۆستایه‌تی له پساننههاتووی نێوان گه‌لی ئازه‌ربایجان و گه‌لی کورد. "
هه‌ر له‌و ژماره‌یه‌ی ئازه‌ربایجان دا سێ وێنه له مهر کوردستان بڵاو کراوه‌ته‌وه که دوویان لێره دا ده‌بینن و یه‌کیان له پۆستی پێشوو دا بڵاو کراوه.
No comments:
Post a Comment