(باسی کوردستان له ڕۆژنامه‌ی "آذربایجان دا (11
کردستان دمکرات فرقهسینی تشکیل ویرنلردن مهاباد دا کرد طایفهلرینین رئیس و نمایندهلری
آذربایجان ژماره 93 ، جومعه 14ی به‌فرانباری 1324ی هه‌تاوی
باسی کوردستان له ڕۆژنامه‌ی "آذربایجان دا (11)
"آذربایجان" ئۆرگانی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان، له ژماره‌ی 92 ی خۆیدا، پێنجشه‌مۆ 13ی به‌فرانباری 1324ی هه‌تاوی بابه‌تێکی کورتی له مه‌ڕ بڵاو بوونه‌وه‌ی گۆواری "کوردستان" چاپ کردووه و ده‌نووسێ:
" دستخۆشی
ژماره‌ی یه‌که‌می کوردوستان
دوێنی ژماره‌ی یه‌که‌می گۆواری "کوردوستان" گه‌یشته ئیداره‌که‌مان. ئه‌و گۆواره زۆر جوان چاپ کراوه و ئه‌و بابه‌تانه‌ی تێدایه: شه‌رحی حاڵی ستالین، په‌یامی من به میلله‌تی کورد، دێمۆکڕاسی چییه و هه‌ر وه‌ها مه‌قاله‌ی دیکه‌ی ئه‌ده‌بێ. ئێمه له قووڵایی دڵه‌وه پیرۆزبایی له هه‌موو نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ین به بۆنه‌ی دره‌وشانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ستێره گه‌شه له ئاسمانی ئه‌ده‌بییاتی کوردی دا"
ژماره‌ی 93ی "آذربایجان"، جومعه 14ی به‌فرانباری 1324ی هه‌تاوی، جێیه‌کی زۆری ته‌رخان کردووه بۆ بابه‌تی له مه‌ڕ کوردستان. شێعرێکی محه‌مه‌دی بی ریا، وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئه‌وقافی حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان و له ڕێبه‌رانی فیرقه به نێوی "اتفاقه دعوت" (بانگه‌وازی یه‌کگرتن)، ووتارێکی درێژ به‌نێوی " دۆستایه‌تی گه‌ڵانی ئازه‌ربایجان و کورد" و 3 وێنه‌ی له‌مه‌ڕ کوردستان که یه‌کیان ئی کۆنگره‌ی یه‌که‌می حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان ه.
ده‌قی شێعره‌که‌ی بی ریا و وه‌رگێڕانه‌که‌ی:
م – بی ریا اتفاقە دعوت
کرد کیمی عالمدە تاپیلماز قوچاق
حاضر اولوب دشمنی سالسین قاچاق
کرد ائلی دنیا دە آزادلیق سەور
دائما صحرا دا یاشار کیفی چاق
کرد کیمی عالمدە تاپیلماز قوچاق
هرکسە غالبدی شجاعتدە کرد
آد قازانیب لطف و سخاوتدە کرد
مشهور اولوب اصل و نجابتدە کرد
غصبکارن باغرینە سوخموش پیچاق
کرد کیمی عالمدە تاپیلماز قوچاق
کرد داها دیز چوکمیەجک ظالمە
هرگز امان ویرمیەجک ظالمە
رحم و کرم ایتمیەجک ظالمە
ویر الووی باب سعادت آچاق
کرد کیمی عالمدە تاپیلماز قوچاق
بانگەوازی یەکگرتن
لە عالەمدا زیرەکی وەک کورد پەیدا نابێ
ئامادە بێ و دوژمن قاچاغ کا
گەلی کورد لە دنیا دا حەزی لە ئازادی یە
هەمیشە لە سەحرا دا دەژی و کەیفی سازە
لە عالەمدا زیرەکی وەک کورد پەیدا نابێ
لە ئازایەتی دا کورد بە سەر هەموو کەسدا سەردەکەوێ
لە لوتف و دەست ئاواڵەیی دا نێوێکی بۆ خۆی بە دەست هێناوە
لە ئەسل بوون و نەجیب بوون دا نێوبانگی دەرکردووە
چەقۆی لە کەلەکەی داگیرکەر ڕۆ کردووە
لە عالەمدا زیرەکی وەک کورد پەیدا نابێ
کورد ئیدی چۆک لە بەر زاڵم دانانەوێنێ
ئیدی قه‌ت ئه‌مان نادا به زاڵم
ئیدی بەزەیەیی بەزاڵم دا نایە و نای بەخشێ
دەستت بدە دەستم با دەرگای بەختەوەری بکەینەوە
لە عالەمدا زیرەکی وەک کورد پەیدا نابێ
No comments:
Post a Comment