باسی کوردستان لە ڕۆژنامەی آذربایجان دا 10
باسی کوردستان لە ڕۆژنامەی "آذربایجان" دا (10)
ڕۆژنامه‌ی " آذربایجان " ئۆرگانی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان
ژماره‌ی 44. ده‌وره‌ی دووه‌م، جومعه 11ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1324
حیزبی دێمۆکراتی کوردستان
نووسینی: ع.ب.
وه‌رگێڕانی : حه‌سه‌نی قازی
یه‌کێک له به‌ڕێزانی کورد له ووڵامی هێندێک پرسیاری من سه‌باره‌ت به حیزبی دێمۆکراتی کوردستان ئه‌م ووڵامانهی خواره‌وه‌ی داوه‌ته‌وه و لێی ویستووم ووڵامه‌کانی بکه‌مه ووتارێک و داوا بکه‌م له ده‌سته‌ی نووسه‌رانی رۆژنامه‌ی آذربایجان له ڕۆژنامه‌که دا چاپی بکه‌ن.
به خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی به‌خته‌وه‌رانه‌ی دامه‌زرانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان راستییه‌کی دیکه‌ش ئاشکرا ده‌بێ که هۆیه‌کی دیکه‌ی گه‌وره‌بوونه‌وه‌ی حێزبی دێمۆکراتی کوردستان به‌و خێرایی و به‌و به‌ربڵاوییه له به‌ر لێ نه‌وه‌شاوه‌یی و خۆپه‌رستی کاربه‌ده‌ستانی تاران و گرینگی نه‌دانه به داوخوازییه‌کانی میللهتو، له ڕاستییدا ئه‌وان به دوای قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و میلله‌ته‌وه نین به‌ڵکوو به دوای قازانجی شه‌خسی خۆیانه‌وه‌ن.
شه‌ڕی دنیاگره‌وه ته‌واو بوو. له دنیا دا گۆڕانی گه‌وره کرا، هیتلێرهکان و مۆسۆلینییهکان و ده‌ستوپێوه‌ندیان به سزای کرده‌وه‌کانی خۆیان گه‌یشتن. سنعات و پیشه‌سازی پێشکه‌وت، به‌ڵام له لای ئێمه هه‌مان تاس و هه‌مان حه‌مامه! به‌ڕێوه‌بردنی کاروباره‌کان هه‌ر به‌ده‌ست هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌یه که بیست ساڵی ڕه‌به‌ق گاڵته‌یان به هه‌بوون و ته‌نانه‌ت نامووسی هه‌موو نه‌ته‌وه‌کانی ئێران و به‌تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد کردووه. سه‌روه‌ت و سامانی ئه‌وانیان داگیر کردوه، ئه‌و که‌سانه‌ی قسه‌ی حه‌قیان کردووه، پیر و کاڵیان دهزیندانان هاویشتوون، ماڵ و منداڵیانیان به یه‌خسیر گرتوون شار به شار گێڕاویانن و هه‌موو جۆره به‌ڵایه‌کیان به سه‌ر هێناون. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و ههمووهشمان به سه‌ر هاتووه دیسان رۆژنامه‌نووسه کۆنه‌په‌رست و خۆفرۆشه‌کانی تاران ده‌یانه‌وێ ئێمه فریو بده‌ن. لێره دا په‌ندێکی خودالێخۆش‌بوو قازی م وه‌بیر دێته‌وه که ده‌یگوت " هه‌رکه‌س جارێک ههڵیفریواندم ،به له‌عنه‌تی خوڵای بێ و ئه‌گه‌ر جاری دووه‌م فریوم بدا ئیدی ئه‌وجار ئه‌من باوه‌ڕ به قسه‌کانی ناکه‌م!" ئێستاش ئێمه به قسه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه درۆزن و دهستنێژانه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێین . جارێکی دیکه‌ش به‌و جۆره ڕۆژنامه نووسانه ده‌ڵێینه‌وه به‌و قسانه ناتوانن ئێمه له‌و ڕێبازه پیرۆزه‌مان به‌ره‌و دوا بگێڕنه‌وه، ئێدی خهنهکهتان ڕه‌نگی نه‌ماوه! هه‌ر ئه‌و جۆره‌ی بۆخۆتان ده‌ڵێن" " آن سبو بشکست و آن پیمانه ریخت!"
سه‌ره‌ڕای به سه‌دان ساڵ خزمه‌ت، پاراستنی سنووره‌کان و ئه‌و فیداکاریانه‌ی کردبوومان به‌و شێوه‌ی له سه‌ره‌وه‌دا باسمان کرد قه‌دری کاری ئێمه‌یان نه‌زانی.
ئێمه ده‌مانه‌وێ نه‌ته‌وه‌ی خۆمان له چنگ هێندێک خائین و کۆنه‌په‌رستان ڕزگار بکه‌ین! ئێمه چوارساڵ دوای زه‌مانی نه‌مانی ڕه‌زا شا دانیشتین و چاوه‌ڕێ بووین ده‌وڵه‌ت سیاسه‌تی نگریسی خۆی بگۆڕێ و هیمه‌تێک له خۆیه‌وه نیشان بدا و گشت ئه‌و پیاوکۆژانهی وه‌سه‌ر شه‌رافه‌ت و نامووسی میلله‌ت په‌ڕین و خیانه‌تیان پێ کردن به سزای کرده‌وه‌کانیان بگه‌یێنێ.
له تاران زۆر حیزب پێکهاتن و ده‌ستیان به کار کرد و زۆر ڕۆژنامه ده‌ستیان کرد به بڵاو کردنه‌وه‌ی ووتاری ئاگراوی و ئه‌وه که‌میش بێ هیوایه‌کی له نێو ئێمه دا وورووژاند.
له‌و دواییانه‌دا به‌سترانی له‌پڕی ده‌رگای حیزبه‌کان و ڕۆژنامه‌کان زۆر شتی بۆ ئێمه ڕوون کرده‌وه و چه‌ند ڕاستییه‌کی وه‌ڕوو خست. یه‌که‌م بۆمان سابیت بوو له تارانێ هیچ شتێک به نێوی حکوومه‌تی دێمۆکراسی بوونی نییه. دووه‌م ئه‌وه‌ی که داخرانی ناقانوونی حیزب و ڕۆژنامه‌کان له‌وێ سه‌لماندی حکوومه‌تی هه‌نووکه‌ی ئێران دوژمنی هه‌ره قه‌سته‌سه‌ری ئازادیی چاپه‌مه‌نی، کۆبوونه‌وه، زمان و قه‌ڵه‌مه و سێیه‌م ئه‌وه‌ی که خولی 15هه‌می هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک خائین به نیشتمانه‌وه ڕاگیراوه و ئه‌وه‌ش ئیسباتی ده‌کا که ئه‌و حکوومه‌ته حه‌ول ده‌دا مه‌شرووته نه‌هێڵێ.
بۆیە ئێمە بەوە ڕازین که زۆر زوو دەستی کۆنەپەرستیمان خوێندەوە. وەک فارسەکان دەڵێن" عدو شود سبب خیر گر خدا خواهد!" لە ئاکام دا بۆ ئێمە دەرکەوت لە سیاسەتی بیست ساڵەی ئێران‌دا هیچجۆرە ئاڵ‌وگۆڕێک نەکراوە بەڵکوو لە ماوەی ئەو چوار ساڵە دا دەوڵەتی تارانێ زیندانی گەورەی بۆ ئازادیخوازان ساز کردووە!
با حکوومەتی تارانێ بزانێ نەتەوەکانی ئێستای ئێران بە تایبەتی گەلی کورد و ئازەربایجان وەزعیان لە گەڵ 25 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر زۆر گۆڕاوه. ئه‌و ده‌می ئێمه ده‌ستمان به هیچ جۆره ڕێکخراوه‌ی سیاسی ڕانه‌ده‌گه‌یشت، به‌ڵام له‌م ڕۆژگاره دا هۆی وهدواکهوتنمان باش ده‌زانین و هه‌ر بۆیه جارێکی دیکه مل بۆ زوڵم وزۆرداری حکوومه‌تی نێوه‌ندی دانانه‌وێنین. با له‌و ڕێبازه‌مان دا تاران قڕمان کا، تاڵانمان کا، نیشانی لێوه‌شاوه‌یی و ده‌رجه بدا به‌م و ئه‌و، به‌ڵام ئێمه پێرۆیی له‌و سوێنده‌ی ده‌که‌ین خواردوومانه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ڕێگای ئازادی به خوێنی خۆمان ئاو ده‌ده‌ین.
سه‌رچاوه:آذربایجان دمۆکراتلاری نین اینترنت نشریهسی
http://www.azer-online.com/azer/
No comments:
Post a Comment