ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی که قازیی محه‌مه‌د سوێندی پێ خوارد
فی الیوم الثلاثا 3 / 3/ 1300 - 23/ 5/ 1936
عن .... کویسنجق باالهدیه
مال.... محمد غفور صنف سادس
ماده.... قران الکریم
مدرسه.... کویسنجق الابتدائیه
امضاء محمد دلشاد
له ڕۆژی سێشه‌مۆ 3/ 3 / 1300 به‌رانبه‌ر به 23/ 5 / 1936ی زایینی
له... کۆی سنجاقهوه به دیاری
ئی.... محه‌مه‌د غفور پۆلی شه‌ش
بابه‌ت... قورئانی که‌ریم
مه‌دره‌سه‌ی : سه‌ره‌تایی کۆی سنجاق
بهروار 3 / 3 / 1300 - 23 / 5 / 1936ی زایینی
ئیمزا: محه‌مه‌د دڵشادی ڕه‌سووڵی
بۆ بیره‌وه‌ری ئه‌و شه‌وه که جناب قاضی محمد
له ماڵی مه دا به‌م قرآنهی سویند خوارد و هاته ناو جه‌رگه‌ی
حزب دیمکرات (کومهلهی ژ- ک). که هه‌تا له دنیا دا ده‌ژی به
ملله‌تی کوردی خزمه‌ت بکات و وه‌فاداربیت
ئیمزا. محه‌مه‌د دلشاد ر‌سولی
ئه‌و قورئانه پیرۆزه‌ی که قازیی محه‌مه‌د سوێندی پێ خوارد
حه‌سه‌نی قازی
به‌ڕێز سه‌ید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی له کتێبی "نگاهی به تاریخ مهاباد" دا ده‌نووسێ: " ئاغای عه‌بدولڕه‌حمانی ڕه‌سووڵی برای پچووکی دڵشادی ڕه‌سووڵی یه‌که‌مین سکرتێری گشتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران به نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌ی گوت: قازیی محه‌مه‌د له ماڵی ئه‌وان بۆ ئه‌ندامه‌تی له کۆمه‌ڵه دا سوێندی خواردووه و ته‌نانه‌ت ڕاشیگه‌یاند هه‌مان ئه‌و قورئانه‌ی سوێندی پێ خوراوه له ماڵی ئه‌وان ماوه. نێوی نهێنی قازی له کۆمه‌ڵه دا " بینایی " بووه، به‌ڵام ئه‌ندامه‌تی قازی له نێوهندێتی کۆمه‌ڵه دا ته‌ئیید نه‌کراوه لاپه‌ڕه‌ی 113
ئێستا چه‌ند لاپه‌ڕه له‌و به‌ڵگه پێرۆزه مێژووییه له لایه‌ن به‌ڕێز کاک سه‌لاحه‌دینی عه‌بباسی له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووک دا بڵاو بووه‌ته‌وه و ئێمه ئیزنمان لێ وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی ڕایان گوێزینه وێنه‌ی کۆماری کوردستان. وه‌ک له سه‌ره‌وه دا ده‌بینین دوو یاداشتی کورت یه‌کیان به عه‌ڕه‌بی و ئه‌ویدیکه‌یان به کوردی له سه‌رلاپه‌ڕه‌کانی ئه‌و قوڕئانه نووسراوه. وا دیاره نه‌مر دڵشادی ڕه‌سووڵی ( محه‌مه‌د غفور) ئه‌وکاته له ساڵی 1936 له مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی کۆیه بووه، له‌وێ ئه‌و قورئانه‌ی به دیاری وه‌رگرتووه و له‌گه‌ڵ خۆی هێناویه‌ته‌وه سابڵاغێ. ئێستا وهڕووکهوتنی ئه‌و به‌ڵگه بێ وێنه‌یه قسه‌ی به‌ڕێز سه‌مه‌دی داده‌گرێته‌وه که له زمان خودالێخۆش‌بوو عه‌بدولڕه‌حمانی ڕه‌سووڵی برا چکۆڵه‌ی دڵشاد ده‌یگێڕێته‌وه
محه‌مه‌د دڵشادی ڕه‌سووڵی [ م. نادری] له ئه‌ندامانی دامه‌زرێنه‌ی کۆمه‌ڵه ژ-ک بووه. ناوی ئه‌سڵی محه‌مه‌د غهفووربووه، بنه‌ماڵه‌که‌یان سابڵاغین و بۆ کاسبی چونه‌ته کۆیه. دڵشاد له کۆیه گه‌وره بووه و له‌وێ و له به‌غدا خوێندوویه‌تی و خانه‌ی مامۆستایانی ته‌واو کردووه. دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه سابڵاغێ و یه‌كێک له ئه‌ندامه چاڵاکه‌کانی کۆمه‌ڵه بووه. له هاوینی 1945 له گه‌ڵ قاسمی قادریی قازی، عه‌بدولڕه‌حمانی زه‌بیحی و دوو تێکۆشه‌ری دی له نیزیک ورمێ گیران و نیزیکه‌ی 8 مانگ له زێندان دا بوون.له مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی 1324فێڤرییه‌ی 1946 دڵشاد و هاوڕێیانی گه‌یشتنه‌وه سابڵاغێ و تێکه‌ڵ به چالاکییه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و کۆمار بوون. دڵشادی ڕه‌سووڵی هه‌ر وه‌ک "نیشتمان"، له " کوردستان" یش دا نووسهڕێکی چالاک، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی نێوه‌ندی حیزب و جێگری وه‌زیری فه‌رهه‌نگی کوردستان بوو. دڵشاد دوای تێکچونی کۆمار چووه‌وه باشووری کوردستان و له ناوچه‌ی پشده‌ر ده‌ژیا و له ساڵی 1965 تێڕۆڕ کرا
به‌شێک له زانیاری له مه‌ڕ ژیانی دڵشادی ڕه‌سولی له‌و پێشه‌کییه وه‌رگیراوه که به‌ڕێز عه‌لی که‌ریمی بۆ چاپی تازه‌ی گۆواری نێشتمان ی نووسیوه : نیشتمان. بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری کۆمه‌ڵه‌ی ژ.ک. ئاماده کردنی: عه‌لی که‌ریمی ، بنکه‌ی ژین، سلێمانی 2008.لاپه‌ڕه‌ی 26
No comments:
Post a Comment