Monday, May 16, 2016

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی ، دووشەمە ٩-ی مەی ٢٠١٦


دووشەمە ٩-ی مەی ٢٠١٦
ئێلیزابێت ترودۆ
سەرۆکی ، داییرەی چاپەمەنی
وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
واشنگتن ، دی سی
پرسیار: پرسیارەکەم لە سەر تورکییە – سوورییە یە. تورکییە ئەمڕۆ گوتوویە بە هەمان شێوە لەگەڵ هێزەکانی یەپەگە لە سوورییە دەبزوێتەوە کە لەگەڵ هێزەکانی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام دەبزوێتەوە. ئاگاتان لەو قسانە هەیە، و لە سەر ئەوە هیچتان هەیە بیڵێن؟
یای ترودۆ:  باشە، من ئەوەم نەدیتووە. وەک دەزانی، ڕوانگەی ئێمە سەبارەت بە پ.ک.ک. و هەر وەها پەیەدە زۆر ڕوونە. هیچ گۆڕانێک نەبووە لە بۆچوونی ئێمە سەبارەت بە ئەوان.
پرسیار: ئەمن باسی پ.ک.ک. ناکەم
یای ترودۆ: ئێ
پرسیار: ئەمن سەبارەت بە تورکییە دەپرسم -
یای ترودۆ: یەپەگە ؟
پرسیار: [ تورکییە گوتوویە ] بەو جۆرەی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام دەجووڵێتەوە لەگەڵ یەپەگەش هەر ئاوا.
یای ترودۆ: ، دەزانی، ئەمن ئەو لێکدانەوانەم نەدیتووە، نەم دیتوون میشێل.
پرسیار: سپاس
پرسیار: سەبارەت بە دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆکوەزیری تورکییە -
یای ترودۆ: ئێ ، با بچینە سەر تورکییە.
پرسیار: بەڵێ ، سەبارەت بەو بڕیارە. زۆر لە خەڵک دەست لە کار کێشانەوەی سەرۆکوەزیر ئەحمەد داوودئۆغڵوو ، کە بەڕێژە  بە گشتی بە جۆرەیەک ڕێبەڕێکی گۆڕانخواز دادەنێن ، دەڵێن سەرۆک کۆمار ئەردۆغان ناچاری کردووە دەست لە کار بکێشێتەوە. لە سەر ئەوە دەڵێی چی؟ هێچت هەیە لەو بارەیەوە بیڵێی؟
یای ترودۆ: دەزانی ، ئێمە کردمان، - ئێمە حەوتووی ڕابردوو باسی ئەوەمان کرد. ئاشکرایە، ئێمە ڕاپۆرتمان سەبارەت بەو بابەتە دیتووە. گوێمان لە قسەکانی سەرۆکوەزیر بووە کە ئەو وەک سەرۆکی ئاکەپە لە سەر کارەکەی وەلا دەچێ و لە ٢٢ی مانگی مەی کۆنگرەیەکی نائاسایی دەبەسترێ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تازەی پارتییەکە. مارک حەوتووی ڕابردوو لەسەر ئەوە قسەی کرد. ئەوە مەسەلەیەکی ناوخۆیی تورکییەیە. ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر کار کردن لەگەڵ حکوومەتی تورکییە – هەر وەک ئێوەش لەگەڵ من دەتوانن بیڵێن – وەک دۆستێک ، هاوپەیمانێکی ناتۆ و شەریکێک.
پرسیار: باشە - بەڵام کاتێک سەرۆکوەزیرێک دەست لە کار دەکێشێتەوە، دەبێ هۆیەکی هەبێ، و کەس هۆیەکەی نازانێ! ئەمن مەبەستم ئەوەیە ئەو پالەوپەستۆ دراوە -
یای ترودۆ: دەزانی: ئەوە خەڵکی تورکییە خۆیان دەبێ قسەی لێوە بکەن نەک لێرەوە لە سەکۆی وەزاڕەتی کارو باری دەرەوەی ئەمریکاوە.
پرسیار: باشە- ئێوە – ئایا دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە ڕەخنەگران بۆچوونی ڕێکە ، کە لەو باوەڕە دان ئەردۆغان بە خشکەیی ئەوە دەبێ ڕێبەرێکی سەرەڕۆ ؟
یای ترودۆ: ئەمن پێم وایە ئێمە بە بەربڵاوی باسی بۆچوونی خۆمان کردووە سەبارەت بە ئازادیی مێدیا لە تورکییە ، و هەر وەها هەڕەشەی زۆر جیدی کە تورکییە لە سەر سنوورەکەی لەگەڵیان ڕووبەڕوو هاتووە. هەر وەها سەبارەت بە دەستئاواڵەیی دەگمەنی تورکییە بۆ حاواندنەوەی ئەو هەموو پەنابەرە.
پرسیار: ئایا ئێوە -
یای ترودۆ: بەڕاستیش هیچی دیکە نییە ئەمن بتوانم لە قسەکانمی زیاد کەم.
پرسیار: ئایا ئێوە لەو باوەري دان کە ئەردۆغان  دێمۆکڕاتە؟

یای ترودۆ: ئەمن لەو باوەڕە دام ئەو ڕێبەرێکی دۆستی ئێمە وهاوپەیمانی ناتۆمانە!

No comments: