Tuesday, June 7, 2016

وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا، زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی. جومعە ٢٧-ی مەی ٢٠١٦ و سێشەمە ٣١-ی مەی ٢٠١٦



  سێشەمە ٣١-ی مەی ٢٠١٦
جان کیربی یاریدەدەر و قسەوێژی وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
 زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
 واشنگتن، دی سی

پرسیار: سپاستان دەکەم. کوردەکانی عێڕاق گوتوویانە ئەوان ساز دەکەن – ئەوان شاندێک دەنێرن بۆ بەغدا بۆ موزاکەرات – بۆ ئەوەی گفتوگۆ دەست پێ بکەن سەبارەت بە هەمووپرسی سەبارەت بە سەربەخۆیی. ئەمن تەنێ بیر لەوە دەکەمەوە گەلۆ دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چ جۆرە هەڵوێستێکی هەیە لە سەر ئەو جۆرە گفتوگۆیانە.

 ئاغای کیربی: هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە عێڕاق نەگۆڕدراوە. ئێمە باوەڕمان بە عێڕاقێکی فێدێڕاڵی، پلوورالیستی ، گشت عێڕاق هەیە. سەبارەت بەوە لە هەڵوێستی ئێمە دا هیچ نەگۆڕاوە.

 پرسیار:  لە مەڕ موزاکەراتی نێوان بەغدا و هەولێر لە مەرێ ئەگەری - ێک

 ئاغای کیربی: ئەوە بابەتێکی ناوخۆییە بۆ  سیاسەتمەدارانی عێڕاق کە لە سەری بدوێن و قسەی لێوە بکەن. ئەوەی کە من دەتوانم پێتان بڵێم ئەوەیە هەڵوێستی ئێمە لە سەر عێڕاق وەکوو نەتەوەیەکی سەروەر، گشت و یەکگرتوو و پلوورالیستی، نەگۆڕدراوە.
 پرسیار: هەر پرسیارێکی دی. بە گشتی، داخودا دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی دەکا لە هەموو گەلێک - لە فکری ئەوەی کە هەموو گەلێک ، لەوانە کوردەکان مافی دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان هەیە؟

  ئاغای کیربی: ئەمن پێم وایە ووڵامی پرسیارەکەم دایەوە. بەخۆشحاڵییەوە دەتوانم دیسان دووپاتەی کەمەوە. ئێمە باوەڕمان بە عێڕاقێکی گشت، یەکگرتوو ، و پلوڕالیستی هەیە.

 پرسیار: نا، تەنێ بە گشتی ، وەک مافی دیاریکردنی چارەنووس، هەڵوێستی ئەمریکا لە سەر ئەوە چییە؟ ئەمن دەزانم ئەوە ئیدەیەکی وودرۆ ویلسۆن ە، ئەوەی کە هەموو گەلێک مافی دیاری کردنی چارەنووسی خۆی هەیە.

  کیربی: باشە -

  پرسیار: ئێوە هێشتا پشتیوانی لەوە دەکەن.

  ئاغای کیربی: ئەمن پێم وا نییە ئیدی ئەو سەرکۆمار بێ .

پرسیار: ئایا ئێوە هێشتا پشتیوانی لە ئیدەکەی دەکەن؟
 
  ئاغای کیربی: بڕوانە، ئەمن لێرە دا لە گەنگەیەشەکەوە ناگلم سەبارەت بە دیاریکردنی چارەنووس لێرووکانە. ئێمە بارودۆخ لە سەرتاسەری جیهان دا لە بەر چاو دەگرین ، لە دەوڵەت – نەتەوەکاندا لە سەرتاسەری جیهان و سەبارەت بە ئاکتۆرە نا دەوڵەتەکان هەر یەکەی بە پێی خۆی. ئێمە دەبێ ئەو جۆرە چوستوچالاکی و نەرمونیانییەمان هەبێ بۆ پێشوەچوون لە هاوێردۆری زۆر دینامێکی  ئەم ڕۆژگارە دا. ئەمن تەنێ دەتوانم باسی سیاسەتی خۆمانت لە سەر عێڕاق بۆ بکەم . و ئەوە نەگۆڕدراوە.

 پرسیار: تەنێ پرسیارێکی دی لە سەر  بابەتێکی دی، ببوورە. هێندێک  ڕاپۆرتی میدیا ، لەوانە خەبەرێکی سەرەکی – خەبەرێک بە ڕاستی – سەرەکی نییە – لە شەرق ئەلئەوسەت دا ، ڕۆژنامەیەکی سەرەکی عەڕەبی  دەرکەوتووە، سەبارەت بە حەولەکانی یان کاری حکوومەتی ئێران بۆ ساز کردنی پێگەیەکی مووشەکی لە کوردستان، لە عێڕاق.  ئایا دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەوە ئاگادارە؟

 ئاغای کیربی: کێ دەیەوێ؟

پرسیار: ئێرانییەکان دەیانەوێ لە سڵیمانی ، کوردستان پێگەیەکی مووشەکی دامەزرێنن؟ |

 ئاغای کیربی: ئاگام لە پلانێکی ئاوا نییە. پێم وایە ، ئاشکرایە ، ئەتۆ دەبێ ڕاوێژ بکەی -

پرسیار: سپاس

  ئاغای کیربی. – لە کاربەدەستانی تاران پرسە  لە سەرئەوە. ئەوە یەکەم جارە ئەوە دەبیسم.
 بەڵام ڕێگام بدە بچمەوە سەر – ڕێگام بدە بچمە سەر خاڵێکی گەورەتر لێرە دا – ئێمە دەزانین ئێران لە وەتا شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی و شام بەڕێوەیە ئامادەییەکی لەناوخۆی عێڕاق دا هەیە. ئێمە دەزانین ئەوان حەولیان داوە بۆ بەهێز کردنی نفووزی خۆیان لەوێندەرێ. ئەوەی ئەودەمی گووتوومانە ئەمڕۆش هەر لە سەر ئەو باوەڕەین. ئێمە دەزانین ووڵاتانی دراوسێی عێڕاق – ئاشکرایە ، ئینترێستیان لەوە دا هەیە کە لە ناوخۆی عێڕاق دا ڕادەبرێ. بەڵام ڕادەی تێوەگلانیان لەکاروبارەکانی  نێوخۆی عێڕاق دا ، ئەوە دەبێ بە هاوکاری و هاوئاهەنگی ، و ئاشکرایە بە ئیزنی ، حکوومەتی عێڕاق بێ. عێڕاق ووڵاتێکی سەروەرە. شتێکی کە ئەمن پێم وایە ئێمە لە بیری دەکەین. ووڵاتێکی سەروەرە . و شتی دووەمی کە ئێمە گوتوومانە ، بە تایبەتی لە پێوەندیی لەگەڵ ئێران دا ، ئەوەیە ئەگەر ئەوان خۆیان دە کارو باری عێڕاقەوە دەگلێنن، جگە لەو کارەی کە بە ئیزنی حکوومەتی عەبادی دەیکەن ، ئەوەیە کە ئێمە نامانەوێ ببینین هیچ کەس ، تەنانەت دراوسێ هەرەنزیکەکانیش ، بەشێوەیەک خۆیان لە کاروبارەکانی عێڕاقەوە بگلێنن کە بارگرژییە تائیفییەکان زیاتر کا، کە ئەوەش بارو دۆخ سەختر دەکا لە عێڕاق لەوەی کە هەنووکە هەیە.

 پرسیار:  ئێوە هەن -  پرسیار: ئایا حزووری ئێران لە عێڕاق ناگەڕێتەوە بەر لە زەمانی شەڕی دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام – ئایا ناگەڕێتەوە بەر لە ساڵی ٢٠٠٣؟ ئاغای کیربی: ئا، بە دڵنیاییەوە . ئەمن بە تایبەتی باسی ... . دەی فەرموو
 پرسیار: باشە . سپاس. وەزیری کارو باری دەرەوەی تورکییە پێشنیاری کردووە کە هێزەکانی ئەمریکایی ببنە پارتنێری هێزە تایبەتییەکانی تورک لە ناوخۆی سوورییە لە جیات هێزە کوردەکان. واتە تورکییە جێی کوردەکان لە سوورییە بگرێتەوە. ئەتۆ لە سەر ئەوە دەڵێی چی ؟

ئاغای کیربی: باشە، هەر وەک ئێمە پێشتر گوتوومانە ، تورکییە پارتنێرێکی کلیلی یە لەو شەڕە دا. ئەوان هاوپەیمانێکی بەهێزن لە ناتۆ دا، و ئێمە لەگەڵ گشت پارتنێرەکانمان لەو شەڕە دا ئەوە دەکەین. ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر گفتوگۆ کردن لەگەڵ تورکییە سەبارەت بە گشت ئەو ئامرازانەی کە ئێمە دەتوانین هاوکارییەکی باشترمان هەبێ بە دژی داعش. و ئەو گفتوگۆیانە بەردەوامن. ئەمن بەر لە قەومانی ئۆپێڕاسیۆنە نیزامییەکان بە شێوەیەک لە شێوەکان باسیان لێوە ناکەم.بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر قسە کردن لەگەڵ تورکییە سەبارەت بەو ڕێگایانەی وا ئێمە دەتوانین بە یەکەوە ، بە ڕێگای ئیتیلاف را، کارێکی باشتر بکەین لە شەڕی دژی داعش دا.

 پرسیار: باشە ئەگەر بێ پێچ و پەنا بگوترێ ووڵامی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەمەڕ ئەو دەستبژێرکردنەی کە تورکییە پێشنیاری دەکا ئەوەیە کە ئێوە دەستبژێر کردنێکی ئاوا ناکەن. ئایا  ڕاست لەوە تێگەیشتووم ؟

 ئاغای کیربی: ئەگەر ئەتۆ لە من  دەپرسی هەن -

  پرسیار: ( بە بێ میکڕۆفۆن )    ئاغای کیربی: -- ئێمە هێشتا پشتیوانی دەکەین لە ' هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە' لە ناوخۆی سوورییە.  ئێمە ئەوە دەکەین

  پرسیار: ئەوان مەبەستیان کوردەکانە – هێزە کوردەکان – ئەوان مەبەستیانە – ئەوان واتە تورکەکان دەیانەوێ بە هێزە تایبەتییەکانی خۆیانەوە جێگای یەپەگە بگرنەوە.

  ئاغای کیربی: دەبا  بهێڵین ئەوان چۆنیان پێخۆشە سەبارەت بە ئارەزوویان قسە بکەن

  پرسیار: بۆ فت کردن و لە دەرەوە هێشتنەوەی کوردەکان.

 ئاغای کیربی:  ئەمن ڕێگا دەهێڵمەوە بۆ ئەوەی ئەوەی پێیان خۆشە بیڵێن. ئەوەی کە من دەتوانم بە تۆ بڵێم ئەوەیە- بڕوانە حەولدان بە دژی داعش ، شەڕ بە دژی داعش لە زۆر ئاستان دا دەکرێ، نەک هەر لە ڕووی عەسکەرییەوە. و ئەو شەڕەش لە لایەن زۆر گرووپی جیاوازەوە دەکرێ ، نەک هەر دەوڵەت – نەتەوەکان. حاڵی حازر ٦٦ ووڵات رێزیان بەستووە بە دژی ئەو گرووپە.ئەوە نوێنەرایەتییەکی تەواوی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی یە و دەیسەلمێنێ کە ئەو هەڕەشەیە چەندە جیدییە و بەردەوام دەبێ لەوەی جیدی بێ. هەر وەها گرووپ و هێز لە ناوخۆی سوورییەش دا هەن. ئێمە ناویان لێ دەنێین ' هێزە دێمۆکڕاتەکانی سوورییە' ،  کە تەنێ هەر هێزە کوردەکان نین. گرووپی دیکەش هەن  کە لە ' هێزە دێمۆکڕاتەکانی سوورییە ' دا  نوێنەرایەتی دەکرێن. ئێمە پشتیوانی دەکەین لە حەولەکانی ' هێزە دێمۆکڕاتەکانی سوورییە ' ؛ ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر ئەو پشتیوانی یە. ئەمن پێم وا نییە ئەوە گۆڕانێکی بە سەر دا بێ چونکە ئەوان زۆر کاریگەر بوون بە دژی داعش لە سەر زەوی.  ئێمە پێوەندییەکی زۆر پتەویشمان لەگەڵ تورکییە هەیە – و تورکییە – وەک ئەوەی من زۆر جار گوتوومە ، ئەوە گوتنی نێوبەتاڵ نییە بۆ ئەوان . [داعش] ڕاست لە سەر سنوورەکەیانە ، شتێکی ڕاستەقینەیە بۆیان. و ئێمە لەو پشتیوانییەی ئەوان تێ دەگەین و ڕێزی لێ دەگەرین کە داویانە بە ئیتیلاف. ئێمە بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی ڕێگا بۆ پەرەپێدانی ئەو هاوکارییە و تێ کۆشان بۆ باشتر کردنی حەولە هاوبەشەکانمان بە دژی داعش.

پرسیار: بەڵام تورکییە داوا لە ئەمریکا دەکا لە نێوان ئەوان و هێزە کوردەکان دا یەکیان هەلبژێرێ.  و بوو ووڵامی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە کورت و کورمانجی ئەوەیە، " نا سپاس "! – ئایا ووڵامی ئەمریکا ئاوایە؟

  ئاغای کیربی: ئەوەی ئەمن سەبارەت بە پێشنیازی دەستبژێر کردن  بیڵێم ئەوەیە – ئەمن پێم وایە ئەوەم پێشتر گوتووە -  پێویست بە هەبوونی ئەوە نییە – تەنیا دەستبژێر کردن دەبێ بەردەوام کردنی شەڕ بە دژی داعش بێ. و ئەوە پێویستی بە حەولێکی ڕاستەقینەی ئیتیلافی  نێونەتەوەیی هەیە ، و ئەوە شتێکە کە ئێمە بە دووی دا دەگەڕێین.ئەوە دەستبژێر کردنێکە کە هەموو لایەک دەبێ بیکەن و ئەوە باشترین شێوەیە  بۆ تێکشکاندنی داعش.

 پرسیار: یەکی دی – پرسیارێکی دی لە سەر تورکییە .

 ئاغای کیربی: بە دڵنیاییەوە، فەرموو. .

 پرسیار: پرسیارێکی جیاوازە

  ئاغای کیربی : فەرموو باشە

  پرسیار: وەزیری کارو باری دەرەوەی ڕووسییە داوای کردووە تورکییە هێزەکانی لە عێڕاق بکێشێتەوە، کە لەوێ بە بێ پەسند و ڕەزامەندی حکوومەتی عێڕاق دامەزراون. بۆچوونی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چییە سەبارەت ئەو عەسکەرە بێ ئیزنانە لە عێڕاق کە هێشتا لەوێوە نەکشاوەنەتەوە.

  ئاغای کیربی: هەڵوێستمان هەر ئەوەیە کە پێشتر بووە. –

 پرسیار: -- نا – تورکییە – هێشتا لە عێڕاق نەکشاوەتەوە ؟

 ئاغای کیربی: هەر لەو جێیەین کە پێشتر لێی بووین. ئێمە دەمانەوێ ئەوە دوولایەنە لە نێوان تورکییە و عێڕاق دا جێ بە جێ بکرێ

پرسیار: ئەدی . باشە، لە مانگی ژانڤییە ، پرێزیدێنت ئۆباما داوای لە تورکییە کرد عەسکەرە بێ ئیزنەکانی لە عێڕاق بکشێنێتەوە.

جگە لەو بانگەوازە ، ئەمریکا ، هیچ شتی دیکەی کردووە بۆ ئەوەی ئەو پاشەکشەیە ڕووبدا ؟

 ئاغای کیربی: ئێمە بە بەردەوامی نیگەرانییەکانی خۆمان لەگەڵ ڕێبەرانی تورکییە هێناوەتە گۆڕێ . و دیسان
 دەیڵێینەوە ئێمە دەمانەوێ ئەوە لە نێوان دوووڵاتەکان خۆیان دا چارەسەر بکرێ . هیچ شت لەوبارەیەوە لە هەڵوێستی ئێمە دا نەگۆڕاوە

تێبینی : پرسیاری لەمەر مافی دیاریکردنی چارەنووسی گەلی کورد بە دەستی خۆی پەیامنێر نامۆ عەبدوڵا کردی
 
  جومعە ٢٧- ی مەی ٢٠١٦

  مارک سی. تۆنر
جێگری قسەوێژی وەرزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
 زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی واشنگتن، دی سی

  پرسیار: دەکرێ بچینە سوورییە؟
ئاغای تونر: ئەدی

 پرسیار: دوێنێ ووڵامت نەداوە سەبارەت بە ئەو نیشانانەی لە سەر قۆڵی سەربازەکانی ئەمریکا بوون ، ئەو سەربازانەی کە ئاژانسی فرانس پڕێس لە باکووری سووریە وێنەی لێ هەڵگرتبوون. ئاشکرایە ئێمە لەو بارەیەوە لە وەزاڕەتی کاروباری بەرگری ( پێنتاگۆن) مان پرسی، بەڵام ئێستا ئەوە بووە بە ڕووداوێکی سیاسی. وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکییە هێندێک قسەی زۆر توندی کرد لە سەر ئەوە. ئەو گوتی ئەگەر سەربازە ئەمریکاییەکان نیشانەی یەپەگە لە خۆیان دەدەن . بۆچی نیشانەکانی ئەلقاعیدە یان دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شامیش لە یونیفۆرمی خۆیان هەڵنادروون؟ ئەوانە هەموویان تێڕۆریستن و ئێوە دووڕوون و ناکرێ جۆرێکی دی خۆ بنوێنن. ووڵامت بۆ ئەو قسانە چییە؟

 ئاغای تۆنر: دەزانی ئەمن تا ڕادەیەکی زۆر لە قسەکانم دا لەو جێیە ڕادەوەستم کە دوێنێ کردم، واتە ئەمن لە سەر ئەو وێنانە تایبەتییانە قسە ناکەم و زانیاری لە بەر دەست نانێم ، و هۆیەکەشی ئەوەیە – و ئەمن پێم وایە پیتر کووک یش لە وەزاڕەتی کاروباری بەرگری، لەو بارەیەوە قسەی کرد هەر وەک تۆ ئاماژەت پێ دا - کە ئەمن باسی ئەوە ناکەم کە هێزە تایبەتییەکانمان لە کوێن لە هەر کات و ساتێکی تایبەتی دا . ئێمە پێشتر ڕامانگەیاندووە ئەو سەربازانە لە باکووری سوورییە دامەزرێندراون بۆ کار کردن لەگەڵ هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە کە لەوێ شەڕ دەکەن. بەڵام من ناتوانم باسی هیچ شتێکی تایبەتی بکەم، ئەوە لە چوارچێوەی کاری مندا نییە، هەر وەها ئەمن پێم وا نییە قسە لێوە کردنی خزمەت بکا بە لایەنی ئەمنی ئۆپێڕاسیۆنەکان.  تا ئەو جێگایەی قسە دێتەوە سەر ڕاگەیاندنەکانی تورکییە لە سەر ئەو وێنانە، ئێمە لەو سەکۆیەوە و لە جێی دیکەش بۆچوونمان زۆر ڕوون بووە، ئێمە لەو باوەڕە داین یەپەگە بە پ.ک.ک. نەبەستراوەتەوە، کە ئێمە وەک ڕێکخستنێکی تێڕۆڕیستی بێگانە نێو زەدمان کردووە. بە پێچەوانە، ئێمە لەو باوەڕە داین یەپەگە، و هێزەکانی دیکە لە سووریییە ، لە باکووری سوورییە، چالاکانە لە شەڕدان بە دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام. و ئێمە بەردەوام دەبین بە پشتیوانی لێ کردنیان لە وێندەرێ بە ڕێگای پێ دانی ئامۆژگاری و یارمەتی.

 پرسیار: باشە، کاتێک تۆ دەڵێی یەپەگە بە پ.ک.ک نەبەستراوەتەوە ، ئەوان هیچ پێوەندییەکیان بەیەکەوە نییە مەبەستت ئەوەیە ئەوان لە ژێر یەک فەماندەریی دا نین ؟

 ئاغای تونر: ئێمە گوتوومانە ئێمە لەو باوەڕە داین ئەوان - و ئێمە لە سەر ئەو قسەیەمان سوورین -  کە پێمان وایە ئەوانە بوونەوەری جیاوازن. ئەمن بەرپەرچی ئەوە نادەمەوە کە جۆرە تێکەڵاوێکیان هەبێ ، بڕوانە ، ئەمن ناتوانم - با قسەکانم ئاوا گەڵاڵە بکەم ، دەیڤید – ئەمن بە گردبڕی ناتوانم بڵێم ئەوان هیچ پێوەندییەکیان بەیەکەوە نییە، بەڵام ئێمە زۆر بە ڕوونی گوتوومانە کە یەپەگە بوونەوەرێکی جیاوازە لە پ.ک.ک. – و لە ڕووی جوگرافیاییەوە لە ناوچەیەکی جیاوازە لە باکووری سوورییە و ، هەر وەک لە پێشووش دا گوتوومانە، لە باکووری سوورییە شەڕی داعش دەکا و هێزێکی شەڕکەی زۆر کاریگەرە و دەبێ ئەوەی لێ زیاد کەم.

 پرسیار: بەڵام هێندێک لە پێرسۆنێلی یەپەگە پ.ک.ک یی بوون و بە پێچەوانە. ئەوان لە کەمپەکانی یەکتری دا پەروەردە دەبینن. ئیدێئۆلۆژییان وەک یەک وایە، ئەوان لە هەمان بزووتنەوەوە لە دایک بوون. ئاغای تۆنر: دیسان ، هەر ئەوەت پێت دەڵێم کە پێشتر گوتم. پرسیار: باشە ، و ئەتۆ پێت وایە ئەوە قەیرانییەکە لە پێوەندییەکانتان دا لەگەڵ تورکییە؟

 ئاغای تۆنر: نا، بڕوانە، ئێمە بووین – ئێمە لە نیگەرانییەکانی تورکییە تێ دەگەین. و ڕێگام بدە بە ڕوونی ئەوە بڵێم ، و ئێمە بەردەوام دەبین بۆ قسە کردن لە سەر ئەوە و هەر وەها نیگەرانییەکانی دیکەی تورکییە لە مەر داعش و لە مەڕ بابەتگەلی لە مەڕ باکووری سوورییە . ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر کار کردن لە سەر ئەو شتانە ، وەکوو کۆنتڕۆڵێکی پتەوتر لە سەر سنوور و هەر وەها ڕەهەندەکانی دیکەی ئەوە. ئێمە – هەر کاتێک هەست بکەین دەتوانین پێوەندی لە گەڵ تورکییە بەهێزتر بکەین. بەڵام تورکییە ئەندامێکی ئیتیلافی دژی داعش بووە ، و بەردەوامە لە سەر ئەوەی کە ئەندامێکی چالاک بێ ، و ئێمە – ئێمە منەتباری پشتیوانی تورکییەین .

دێمەوە لای تۆ. پرسیار: هەر هەمان بابەت ؟
ئاغای تونر: باسی بابەتێکی دی دەکەی یان هێشتا دەتەوێ لە سەر سوورییە بپرسی؟

پرسیار: لە سەر هەمان بابەت ،

 ئاغای تونر : باشە

پرسیار: ئێوە هەمیشە دەڵێن تورکییە هاوپەیمانێکە ، ئەندامێکی ناتۆیە ، و قسەی ئاوا ، بەڵام لەو کێشە تایبەتییە دا -

ئاغای تونر: چونکە ئەوان ئەوەن. پرسیار: لەو کێشە تایبەتییە دا لە سوورییە، ئایا بەڕاستی تورکییە هاوپەیمانە کاتێک  هێزە پارتنرەکانی ئەمریکا لە سەر زەوی واتە یەپەگە ئەو هێزەی کە سەربازە ئەمریکاییەکان نیشانەکانی لە حاڵی حازر دا یونیفۆڕمەکانیان هەڵدوریوە ، بە تێڕۆریست دەزانێ؟ ئایا ئەوە بە مانای جیاوازییەکی گەورە نییە لە ئامانجەکانی ئەو کێشەیە دا ؟

 ئاغای تونر: نا، وا نییە، چونکە ئامانج لێرە تێکدان و لەناو بردنی داعش و بە ڕەپوڕوو  لادانیانە لە مەیدانی نەبەرد، ئەوە -

پرسیار: بەڵام داخوا یەپەگە هەر وەک -

ئاغای تونر: بە ڕەپو ڕوویی هەیە -  

پرسیار: هەر وەک وەزیری کارو باری دەرەوەی تورکییە گوتی یەپەگە هەر وەک داعش و ئەلقاعیدە نییە؟

ئاغای تونر : ئەوە ئامانجێکە ئێمە تێیدا شەریکین – ئەوە ئامانجێکە ئێمە هەموومان وەک ئەندامانی " گرووپی پشتیوانی نێونەتەوەیی سوورییە [ ئای ئێس ئێس جی ] تێیدا شەریکین. ئەوە ئامانجێکە ئێمە لەگەڵ گشت ئەندامانی ئیتیلافی دژی داعشی بەش دەکەین. ئێستا ، گەلۆ لە نێو ئەندامانی ئیتیلاف دا ناڕێکی هەیە لە سەر ئەوەی کە ئێمە چۆن بەرەو پێش بچین و لە سەر زەوی لەگەڵ کێ هاوکاری بکەین؟ ئەمن ناڵێم ناڕێکی ئاوا نییە ، و ئاشکرایە ، تورکییە زۆر بە توندی هەستی خۆی سەبارەت بە یەپەگە دەربڕیوە، هەڵوێستی ئێمەش لەوبارەیەوە هەر ئاوا ڕوون و ئاشکرا بووە ، ئێمە لە کاتێکدا لە نیگەرانییەکانی تورکییە تێ دەگەین بەردەوام دەبین لە سەر کار کردن لەگەڵ یەپەگە وەکوو لایەنێک لە لایەنی بەربڵاوی هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە، جا بۆیە یەپەگە تەنیا گرووپێک نییە کە ئێمە کاری لەگەڵ دەکەین لە سەر زەوی، ئێمە لەگەڵ عەڕەبەکانی سوورییە، تورکومانەکانی سوورییە و ئەو گرووپانەی دیکەش کار دەکەین کە بە دژی داعش شەڕ دەکەن.

  پرسیار: بابەتێکی تازە

ئاغای تونر: ئەدی
پرسیار: مارک هەر چەند حەوتوویەک لەمەوبەر وەزیری کاروباری بەرگری ئاغای کارتر لە دانیشتنی کۆنگرە دا قەبووڵی کرد کە پێوەندییەک هەیە لە نێوان دا - ئەتۆ پێت وا هەیە کە بۆرە جیاوازیەک هەیە لە نێوان ئێوە و وەزاڕەتی کاروباری بەرگری یەوە لەو بارەیەوە؟

ئاغای تونر: هەیە – نا، هیچ جیاوازی نییە، و ئەمن – هەر ئەوەی لە ووڵامی دەیڤید دا گوتم ئێستا ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر ئەوەی پ.ک.ک بە ڕێکخستنێکی تێڕۆریستی بێگانە دابنێین و ئێمە کار دەکەین لەگەڵ تورکییە بۆ پێدانی زانیاری و شتی دیکە بۆ شەڕ بە دژی پ.ک.ک. بەڵام ئێمە ڕوانگەیەکی جیاوازمان هەیە لە مەڕ یەپەگە. و ئێمە لەو باوەڕە داین، وەک گوتم، لە چوارچێوەی باکووری سوورییە دا و لە چوار چیوەی نەبەردەکەمان دا بۆ تێکشکاندن و لە ناو بردنی داعش لە باکووری سوورییە دا ، ئێمە ئەوان واتە یەپەگە بە پارتنێرێکی کاریگەر دەزانین لەگەڵ ئەندامامەکانی دیکەی هێزە دێمۆکڕاتیکەکانی سوورییە دا.

 پرسیار: ئایا ئەتۆ پێت وایە ئەوەی کە هێزە تایبەتییەکانی ئەمریکا یونیفۆرمی یەپەگەیان دەبەر کردووە دوو ستانداردییە ، کارێکی دوو ڕوویانەیە، هەر وەک وەزیری کارو باری دەرەوەی تورکییە چاووشئۆغلوو ئێوەی پێ تاوانبار دەکا؟

 ئاغای تونر: لەکاتێکدا بە شێوەی هەرە تایبەتی بە پرسیارەکەتەوە خەریک نابم ، چونکە هەر وەک گوتم ئەمن سەبارەت بەو وێنانە قسە ناکەم. بەڵام دەتوانم بە دڵنیاییەوە بڵێم کە هێزە تایبەتییەکانی ئێمە لە سەر زەوی ڕاسپاردەی خۆیان بە ئازایەتی، لە خۆ بردوویی و پسپۆڕایەتییەوە بەڕێوە دەبەن و ئەو ڕاسپاردەیەش تێکشکاندن و لەناو بردنی داعش و پاک کردنەوە باکووری سوورییە لێیان ، و ئەوە ، لە خۆیدا، ئامانجێکە کە ئێمە لەگەڵ تورکییە تێیدا شەریکین، ئێمە لەو ئامانجە دا لەگەڵ گشت ئەندامانی ئیتیلافی دژی داعش شەریکین، لەو ئامانجە دا لەگەڵ ڕووسییە شەریکین ، ئامانجێکە کە ئێمە تێیدا لەگەڵ گرووپی نێو نەتەویی پشتیوانی سوورییە ( ئای ئێس ئێس جی ) شەریکین ، ئامابجێک کە ئێمە لەگەڵ هەموو کەس تێیدا شەریکین




No comments: