بەڵگەیەکی سیاسی گرینگ، نامەی نەمر ڕەحیم سوڵتانیان بۆ کاربەدستانی شووڕەوی
کەسی یەکەم لە لای چەپەوە نەمر ڕەحیم سوڵتانیان یەک لەچالاکانی زیندووکەرەوەی خەباتی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای ڕووخانی جمهووری کوردستان (ئەم وێنەیە بە سپاسەوە لە فەیس بووکی بەڕێز سولەیمان سوڵتانیان وەرگیراوە
بەڵگەیەکی سیاسی گرینگ، نامەی نەمر ڕەحیم
سوڵتانیان بۆ کاربەدستانی شووڕەوی
International Institute of Social History- IISS (
ئەنیستیووی نێونەتەوەیی مێژووی کۆمەڵایەتی) لە شاری ئامستردام لە ولاتی هۆڵەند
هەڵکەوتووە و بەشێک لە سەنەد وبەڵگەی لەمەڕ چالاکییەکانی فیرقەی دێمۆکڕات ئازەربایجان،حیزبی توودەی ئێران و هتادی بەشێوەی میکڕۆفیلم تێدا پارێزراوە. ئەم نامەیە لە ئاڕشیوی نەتەوەیی ئازەربایجان دا بووە کە ئێستا میکرۆ فیلمەکەی لە دامەزراوی ناوبراو دا پارێزراوە.
نەمر ڕەحیم سوڵتانیان لەساڵی ١٣٢٨-ی هەتاوی (١٩٤٩-ی زایینی) ئەم نامەیەی بۆ
کاربەدستانی شووڕەوی نووسیوە و داوای یارمەتی لێکردوون و پێویستە لە بارودۆخی سیاسی
ئەو سەردەمی دا هەڵسەنگێندرێ و بە ڕبەی ئەم ڕۆژگارە داوەری لەسەر نەکرێ. نەمر سارمەدینی سادق وەزیری نووسران و هەبوونی
پێوەندییەکی ئەوتۆی بە دوورودرێژی لە کتێبەکەی دا " بەرگری لە دوو سیمای هەڵکەوتووی بزووتنەوەی
نەتەوەیی کورد " شی کردووەتەوە و ئەو شرۆڤەیە ڕەسەنایەتی ئەم نامەیە
دادەگرێتەوە. لەخوارەوە شرۆڤەی سادق وەزیری، میکرۆفیلمی نامەکە و نووسینەوە و وەرگێرانی بە کوردی دەخوێننەوە.
جێێ ئاماژەیە وێنەیەکی لەمەڕ نەمر رەحیم سوڵتانیان لە لایەن نووسەری ئەم دێڕانەوە لەگەڵ ئەم
بابەتە بڵاو دەکرێتەوە.
حەسەن قازی
١٤-ی دیسامبری ٢٠٢٤
"دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
لە
بەهار یان هاوینی ١٣٢٦ بوو ڕۆژێک هاوڕێیان ڕەحیم سوڵتانیان و ڕەحیم خەڕازی هاتنە
ماڵی ئێمە و لە ماوەی دیدارەکەدا گوتیان لە دوای ڕووخانی جمهووری مەهاباد و
ئێعدامی سەرانی ئەو جمهوورییە و گیران و زیندانی کرانی زۆر خەڵکی دیکە لە
تێکۆشەرانی ئەو حیزبە، ئێمە ژمارەیەک لە لاوانی مەهابادی کە پێشینەی چالاکی
سیاسیمان هەبوو لە دەوری یەکدی کۆبووینەوە و لێبڕاین جارێکی دیکە حیزب زیندوو
کەینەوە و نەهێڵین خەڵک لەوە زیاتر نائومێد و سەرلێشێواو بن. ئێمە داواتان
لێدەکەین لەو بارەیەوە یارمەتیمان بدەن و سەبارەت بە رێکخستنی تازە و شێوەی چالاکی
و بانگەشە ڕێنوێنیمان بکەن و بە کورتی لەو ڕێگا دژوار بەڵام پڕ لە شانازییەیدا کە
وەبەرمان گرتووە رێنوێنیمان بکەن........
ڕەنگە دوو سێ حەوتوو
یان مانگێک لەدوای ئەو دیدارە جارێکی دیکە بەیەکەوە هاتنەوە تاران بۆ لای من و
گوتیان نامەیەکمان بۆ ژێنێرالیسم ستالین نووسیوە و تێیدا داوای ئیزنمان کردووە لە
بەڕێزیان کە هەنگاو هەڵێنینەوە بۆ ڕێکخستنەوەی تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
و دەمانەوێ ئەو نامەیە بۆ بەڕێزیان بنێرین و ئیزنی لێ بخوازین. گوتم من بە داخەوە
قەت هیچ پێوەندی و تێکەڵاوییەکم لەگەڵ مەئموور و سیاسەتمەدارەکانی شوورەوی نەبووە
و لەو بارەیەوە هیچ کارێکم لە دەست نایە. گوتیان ئێمە خۆمان کەسێک دەناسین کە
دەتوانێ هەڵگری ئەو نامەیە و داوخوازی ئێمە بێ داوات لێ دەکەین لەگەڵ ئێمە وەرنە
لای ئەو کەسە تا بە ئامادەیی ئێوە نامەکەی بدەینێ و ئەو بزانێ کە ئێوە لەگەڵ
ئێمەن. دوای بڕێک ڕامان پێشنیارەکەیانم پەژراند قەراریان دانا کە فڵان ڕۆژ و فڵان
سەعات من خۆم ئامادەکەم و بێن بە دوومدا و بەیەکەوە بچینە لای کەسە ناسیاوەکەیان.
لە ڕۆژ و سەعاتی دیاریکراودا هەر سێکمان چووینە خیابانی هیدایەت و لە نیوەی
خیابانەکە و بە لای باشووریدا ئەوان لە دەرگای ئاپارتومانێکی پچووکیان دا. جەوانێک
کە بە ڕواڵەت و سەروسەکوتی ڕا هیچ جیاوازییەکی لەتەک ئێرانییەکاندا نەبوو دەرگای
ئاپارتومانەکەی کردەوە و ئێمەی بەخێرهاتن کرد بۆ ناو ئاپارتومانەکە کە زۆر پەڕپووت
بوو و کەلوپەل و موبلی ناویشی زۆر ئاسایی بوون و لەگەڵ وەزعی ماڵەکە دەگونجان.
ئەوان ئەو کەسەیان وەک وانیا بە من ناساند و گوتیان زۆر لە مێژە لە تەورێزەوە ئەو
دەناسن و لە دوای چاکوچۆنی ئاسایی و ناساندنی من بابەتەکەیان لەگەڵ هێنا گۆڕێ و
نامەکەیان دایە کە بەخەتێکی نەستەعلیقی زۆر جوان نووسرا بوو و ناوەرۆکەکەی هەر وەک
باسم کرد داوخواز و وەرگرتنی ئیزن بوو بۆ زیندوو کردنەوەی چالاکی لە کوردستان.
ئەویش بەڵێنی دا کە نامەکە بگەیێنێتە مەقسەد و لە ماوەی ئەو نیو سەعاتەی لەوێ
بووین خانەخوێ بە چایی میوانداری لێ کردین و هیچ باسی کاروباری سیاسی نەکرد و
ماڵئاواییمان لێ کرد و بەجێمان هێشت. ئەمن بە هاوڕێیانم گوت پێم وا نییە ئەو کەسە
لە ڕووی سیاسییەوە شتێکی بە دەست بێ و یان سەڵاحییەتێکی هەبێ هەرچۆنێک بێ چونکە
جگە لەوە ڕێگایەکی دیکەتان نەبوو بۆ ئەوەی ئەو داوخوازینامەیە بنێرن ئەمن قبووڵم
کرد لەگەڵ ئێوە بێم و بیبینم بەڵام لە سەر ئەو باوەڕەم ئێوە دواتر نابێ لەگەڵ کەسی
ئەوتۆ دە پێوەندی دابن چونکە جگە لەوەی کە دەتوانێ ئەوە کێشە و مەترسییەکتان بۆ
ساز کا و پێوە بن، هیچ قازانجێکتان لەو جۆرە پێوەندییانە دەست ناکەوێ. هەر چۆنێک
بێ تا دەورو بەری ١٥-ی ڕێبەندان [کاتی تەقە لە شا لە زانکۆی تاران . وەرگێڕ] جار
جار یەک لەو هاوڕێیانە یان هەردووکیان بەیەکەوە دەهاتنە لام و کاروباری تەشکیلاتی
و هتادیان لەگەڵ دەهێنامە گۆڕێ و ئەمنیش بۆچوونەکانی خۆم بە وردە ڕیشاڵ بۆ باس
دەکردن. وەبیرم دێ جارێک هاوڕێ سوڵتانیان لەگەڵ کەسێکی دیکە هات بۆ دیدەنی من و
گوتی ئەو کەسە ئاغای تاج زادە و دادڕەسی جێگرەوەی دادگەی مەهاباد و جێنشینی
پشکنێرە و دۆستایەتی لەگەڵ ئێمە هەیە و لە ڕووی سیاسیشەوە لە ئێمە نزیکە دوای قسە
کردن زانیم ئازەربایجانی یە و بیروڕای چەپی هەیە.
[سەرچاوە: بەرگری لە دووسیمای هەڵکەوتووی
بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد، یاد زیندووان قازیی محەمەد و ئێحسان نووری پاشا و
بەسەرهاتی هەڵبژاردنی خولی حەڤدەهەمی مەجلیسی شووڕای میللی ئێران. لاپەڕەی 104,103,102. دەقی کوردی، وەشانخانەی ٤٩
کتێب، سوێد، دیسامبری ٢٠٢١]
رحیم سلطانیان تاریخ ٤.١٢. ٢٨
مهاباد شمارە
پیشوایان آزادی جهان
با تقدیم احترامات فائقە با تقدیم
سە برگ از خلاصە چگونگی اوضاع و احوال فعلی
کردستان قسمت غضب شدە از طرف ایران را ملاحظە میفرمائید . اینجانب ... تاکنون با همکاری
صمیمانە رفقا کە مشغول انجام وظیفە در راە آزادی ملت کرد بودەایم
و با انتظار بە امید پیروزی آیندە کە از آن ماست – و با ایمان باینکە ... –
اتحاد شوروی کە رهبر و نجات دهندە ملل
ضعیف بودە است و از ملتیکە برای بدست آوردن آزادی مبارزە مینماید پشتیبانی میکند
اینک خلاصە اوضاع و احوال خود را عرض و بنام آزادی استدعا مینماید کە بە این ملت
کە برای مبارزە و نجات از زیر یوغ امپریالیستها در راە آزادی مبارزە مینماید کمک هایرا کە لازم دارد بنمائید.
اینک ... ... بطور خلاصە بعرض
رسانیدە انتظار و امید قبول و اجرای آنرا دارم و باوجود اینکە تاکنون مکرر توسط
نمایندە آن رهبران عرض شدە آن رهبران آزادی و عدالت استاد معلم و منجی کلیە ملل آزادیخواه جهان و ما میباشید از ما بیشتر اطلاع داشتە و
بیشتر از ما از چگونگی و کمک بکنید در حال حاضر با توجە بە اوضاع جهان وضع جغرافی
) و در حالیکە امپریالیست آمریکا و غیرە با نهایت شدت مشغول کار و عملیات مخصوصا
مابین عشایر میباشند واقف هستید لذا بطور
خلاصە باندازە فهم خود استدعادارد در درجە اول کمک مالی و احتیاج مبرم داشتە کە
تحت رهبری شما بمبارزە ادامە دادە و در درجە دوم
رهبری دقیق و کافی از نزدیک در درجە سوم کمک سیاسی ... بقیە کمک باندازە
مناسب کە از ما میخواهید از قبیل سیاسی یا پارتیزانی یا انقلابی در خاتمە جسارتا
بعرض رسانیدە در حال و احوال و چگونگی و ضعیت
فعلی و وضع جغرافیائی خاک ... .... و کە نظر داشتن عملیات و اقداماتیکە
دولت فعلی و اربابش میکنند و وضع حاضر جهان جلب توجە و بذل مساعدت فوری را دارد و
البتە تاکنون مکررا اوضاع و احوال و مرام و نیت خود را بە نمایندە شما اطلاع و عرض
نمودە کە مرام ما همان مرام اتحاد شوروی و پیروی از سیاست آن و سعی ما آزادی ملت
کرد از زیر اسارت و اتحاد و یگانگی با دولت اتحاد شوروی و فداکاری در راە رهبری در راە رهبر کبیر مارشال ستالین
معلم و استاد و منجی و نجات بخش ملت ضعیف
پایندە باد اتحاد جماهیر شوروی پایندە و زندە جاوید باد ژنرالیسموس ستالین.
-
و البتە از وضعیت و فشاریکە بررفقای ما تاکنون
وارد شدە و در حال حاضر وارد خواهد شد اطلاع دارید کە بعضی بە پای دار بعضی
بحبس بعضی بە تبعید محکوم و بعضی هم اکنون در سایر ولایات فراری هستند اطلاع دارید
و همچنین از این فشار کە روز بروز سخت تر بر سر ما فرود میآید آگاە هستید و همچنین
از این محدودیت ها کە دائما در هر جا برای ما موجود مینمایند با خبر هستید لذا
اولا تقاضامند است کە باین اوضاع امر خاتمە دهید
و ... نمایندەگان فعالیت ما را فورا معلوم بفرمائید و ما تا چە اندازە و تا
چە میزان و بچە ... فعالیت نمودە و تا چە حد میتوانید کمک بما بنمائید.
امضاء
١٢/٤/ ٢٨
تشکیلات
وسایل ارتباط
هیئت مرکزی ١٥نفر ماشین باری ١٠ کامیون
علی البدل و معاونین ١٥ نفر ماشین
سواری ٧ کامیون
هیئت محلی شهر ٧ نفر مامور ارتباط مرکز و
شهرستانها ٣٠ نفربا تجهیزات بی
سیم
علی البدل ٧ نفر مامور ارتباط عشایری ١٠٠ نفر با تجهیزات بی سیم
هیئت ١٧ شهرستان ١٣٩ نفر مامور ارتباط بە تبریز ١٠ نفر
نمایندە در تبریز ٥ نفر با
تجهیزات بی سیم
معاونین ١٣٩ نفر مامور ارتباط بە عراق ١٥ نفر با تجهیزات بی سیم
هیئت ٥٠ ایل عشایری ٣٥٠ نفر مامور ارتباط
بە ترکیە ١٥ نفر با تجهیزات بی سیم
معاونین علی البدل ٣٥٠ نفر مامورین تبلیغات و مطبوعات ٢٠٠ نفر و ماشین عکاسی و ...
-------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
عملیات در کلیە نقاط کە ... نوشتە شدە ممکن و میسر است البتە با نقشە کە از طرف
کارشناس تهیە بشود
============================================================
وەرگێڕانی کوردی
ڕەحیم سوڵتانیان تاریخ ١٢-٤-١٣٢٨
(٣-ی ژووییەی ١٩٤٩)
مەهاباد
ژمارە
پێشەوایانی ئازادی جیهان
لەگەڵ پێشکێش کردنی ڕێز وحورمەتی زۆر، سێ لاپەڕە لە کورتەی بارودۆخی
هەنووکەیی کوردستان، ئەو بەشەی لە لایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە مولاحەزە
دەفەرموون.
ئەم موخلیسە ... تا ئێستا بە هاوکاری دڵپاکانەی هاوڕێیان
کە خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکمان بووین لە پێناو ئازادیی نەتەوەی کورد و بە چاوەڕوانی
بە هیوای سەرکەوتنی داهاتوو کە هەر نەسیبی ئێمەیە – و بە ئیمان بەوەیکە ...-
یەکێتی سۆڤیەت کە ڕێبەر و ڕزگارکەری نەتەوە لاوازەکان بووە و پشتیوانبی لە
نەتەوەیەک دەکا کە بۆ وەدەستهێنانی ئازادی خەبات دەکا، ئێستا کورتەی بارودۆخی
خۆمانتان بە عەرز دەگەیێنین و بە ناوی
ئازادی داوا دەکەین یارمەتی پێویست بکەن بەم نەتەوەیە بۆ خەبات و ڕزگاری لە ژێر
کەڵەوەی ئیمپریالیستەکان و لە پێناو
ئازادی دا.
هەنووکە بەکورتی ... ... عەرز دەکەین و چاوەڕوانی پەسند کردن و بەڕێوە بردنیانین و لەگەڵ ئەوەشدا کە تاکوو ئێستا [داوخوازەکانمان] پەیتاپەیتا بە ڕێگای نوێنەری ڕێبەران بە عەرزتان گەیشتووە واتە ئێوە ڕێبەرانی ئازادی و دادپەروەری و مامۆستا و ئامۆژگار و ڕزگاریدەری هەموو نەتەوە ئازادیخوازەکانی جیهان و ئێمەن و، لە ئێمە زیاتر ئاگادارن و یارمەتی بکەن لە حاڵی حازر دا و بە لەبەر چاو گرتنی بارودۆخی جیهان و هەڵکەوتی جوغڕافیایی و لەکاتیكدا کە ئەمریکای ئەمپریالیست و ئی دیکە بەو پەڕی تواناوە خەریکی کار و هەڵسووڕانن، بەتایبەتی دەنێو عەشیرەتەکاندا و ئێوە ئاگاتان لەوە هەیە، بۆیە بە کورتی لە قەدەر تێگەیشتنی خۆم داوخواز ئەوەیە لەپلەی یەکەم دا حەوجێی دەستبەجێمان بە یارمەتی ماڵی هەیە کە لە ژێر ڕێبەرایەتی ئێوەدا درێژە بە خەبات بدەین و لە پلەی دووەم دا ڕێبەرایەتی ورد و پێویست لە نزیکەوە لە پلەی سێیەمدا ڕێبەرایەتی سیاسی... پاشماوەی یارمەتی بە ڕادەی گونجاو کە لە ئێمەتان دەوێ وەکوو [یارمەتی] سیاسی یا پارتیزانی یا شۆڕشگێڕانە لە کۆتاییدا بەخۆمان دەپەڕمووین بە عەرزتان بگەیێنین لە بارودۆخ و چۆنیەتی وەزعی ئێستا و وەزعی جوغڕافیایی خاک .... ... و بە لە بەرچاو گرتنی ئەو کردەوە و هەنگاوانەی کە دەوڵەتی هەنووکە و ئاغاکەی دەیکەن و وەزعی ئێستای دنیا داوای سەرنجدانی ئێوە و دانی یارمەتی دەستبەجێ دەکەین و هەڵبەت تا ئێستا پەیتا پەیتا وەزع و هەلومەرج و مەڕام و نییەتی خۆمان بە ئاگاداری نوێنەری ئێوە گەیاندووە و عەرزمان کردوون کە مەڕامی ئێمە هەمان مەڕامی یەکێتی سۆڤیەت و پێڕەوی لە سیاسەتەکانیەتی و حەولی ئێمە ئازادیی نەتەوەی کوردە لە ژێر یەخسیری و، یەکگرتن و یەکێتی لەگەڵ دەوڵەتی یەکێتی سۆڤییەتی و فیداکارییە لە پێناو رێبەرایەتی بە ڕێبازی ڕێبەری مەزن مارشاڵ ستالین ئامۆژگار و مامۆستا و ڕەزگایدەری نەتەوەی لاواز.پایەدار بێ یەکێتی کۆمارەکانی سۆڤییەت پایەدار بێ و هەتاهەتایە بژی ژەنەڕالیسموس ستالین. – و هەلبەت لە حاڵ و وەزعی ئێمە و ئەو گوشارەی کە تا ئێستا لە هاوڕێیانی ئێمە کراوە و ئێستاش دەکرێ ئاگادارن کە هێندێکیان لە سێ دارە دران هێندێک لە زیندان دان و هێندێکیش دوور خرانەوە بۆ تاراوگە مەحکووم کراون و هێندێکیشیان ئێستا هەڵاتوون بۆ ویلایەتەکانی دیکە. ئێوە ئاگاتان لەوەیە و هەر وەها لەو زەخت و گوشارەی کە ڕۆژ بە ڕۆژ سەختتر دێتە سەر ئێمە ئاگادارن و، هەروەها لەو بەرتەنگییانەی کە بەردەوام بۆ ئێمە دێنە گۆڕێ خەبەرتان هەیە، بۆیە داوا دەکەین کۆتایی بێنن بەو بارودۆخە و ... نوێنەران چالاکی ئێمە دەست بە جێ ئاگادار بفەرموون کە تا چ ئەندازە و تا چە میزانێک و بە چ --- چالاکی بکرێ و تا چەندە دەتوانن یارمەتی بە ئێمە بکەن.
ئیمزا
١٢/ ٤/ ٢٨
[ ٣ / ٧ / ١٩٤٩]
تەشکیلات
ئامرازی پێوەندی
هەیئەتی ناوەندی ١٥کەس ماشینی باری ١٠ کامیۆن
ئەندامی بەدەڵ و جێگران ١٥ کەس ماشێنی سواری ٧
کامیۆن
هەیئەتی ناوچەیی شار ٧ کەس مەئمووری پێوەندی ناوەند و شارەکان
٣٠ کەس
بە جیهازی بێ سیم
ئەندامی بەدەڵ ٧ کەس
مەئمووری پێوەندی ناوەند وعەشیرەت ١٠٠ کەس
بە
"""""
هەیئەتی ١٧ شارستان ١٣١ کەس مەئمووری پێوەندی ناوەند و
تەورێز ١٠ کەس بە """""
جێگرەکان ١٣٩ کەس نوێنەر لە تەورێز ٥ کەس
""""""""
هەیئەتی ٥٠ خێڵی
عەشیرەتی ٣٥٠ کەس مەئمووری پێوەندی لەگەڵ عێڕاق ١٥ کەس """""""
جێگرەکان،ئەندامی بەدەڵ ٣٥٠ کەس مەئمووری پێوەندی لەگەڵ تورکیا ١٥ کەس """""
مەئموورانی تەبلیغات و دەنگوباس و ٢٠٠
کەس و مەکینەی عەکاسی
چاپەمەنی ٥٠٠ کەس
-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
عەمەلیات لە گشت ئەو ناوچانەی کە .... نووسراوە مومکین و مەیسەرە هەڵبەت
بەنەخشەیەک کە لە لایەن
پسپۆڕەوە ئامادە بکرێ
No comments:
Post a Comment