Tuesday, November 3, 2020
Sunday, November 1, 2020
Friday, October 30, 2020
عەلی کەریمی وتووێژ لە گەڵ بەرێز نەجمەدینی تەوحیدی یەک لە دامەزرێنەرانی ک...
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
12:13 AM
0
comments
Wednesday, October 28, 2020
Rawêj on Strek TV, Thursday October 29, 19:00 hours CET
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
9:44 PM
0
comments
Sunday, October 25, 2020
سازمانی ئینقیلابی و کوردستان ئامادە کردن و وەرگێڕان حەسەن قازی
ناوەرۆک
سەرەتا
هەڤپەیڤینی حەمید شەوکەت
لەگەڵ کوروش لاشایی
گۆشەیەک
لە مێژووی بزووتنەوەی چەپی ئێران لە قالبی بەسەرهاتێکدا
بەشێک لە کتێبی سیاوەش پارسا نەژاد
بەشێک لە هەڤپەیڤینی حەمید شەوکەت لەگەڵ ئیرەج کەشکۆڵی
مێهدی خانبابا تێهرانی و دۆزی کوردستان ، بەشێک لە گفتوگۆ لەگەڵ حەمید شەوکەت
بەشێک لە هەڤپەیڤینی حەمید شەوکەت لەگەڵ موحسین ڕیزوانی
گفتوگۆی حەسەن قازی و موحسین ڕیزوانی
وتووێژی
نامەیی حەسەن قازی و سیامەک موئەییدزادە
وتوێژی
نامەیی حەسەن قازی و باقر مورتەزەوی خوسرەوشاهی
یادداشتی محەمەد موهتەدی
ئاماژەی کەریم حیسامی بە سازمانی ئینقیلابی لە بیرەوەرییەکانیدا
ئاماژەیەکی کورتی حەمەدەمین سیراجی بە سازمانی ئینقیلابی
باسی سازمانی ئینقیلابی لە لایەن مام جەلال تاڵەبانی لە گفتوگۆی لەگەڵ سەلاح ڕەشید دا
وتووێژی گۆواری سیڤیل لەگەڵ فوئاد
قەرەداغی
فاروق مستەفا ڕەسووڵ سەبارەت بە سازمانی ئینقیلابی
برایم جەلال، چەپکێک لە مێژووی کۆمەڵە
نەرمین
عوسمان ، سەرەتای دروست بوونی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان
یادداشتێکی کورتی ڕەفعەتی مەلا
هەڵۆ سوورەکانی کوردستان ، فەرەیدوون عەبدولقادر
هەڤپەیڤین لەگەڵ عارف کەریم سەبارەت بە ڕێنەرانی سازمانی ئینقیلابی
وتووێژ لەگەڵ خدر قادر ( خدر خدر زادە) یەک لەو پێشمەرگە ڕۆژهەڵاتیانەی
کە لە بەکرەجۆ بووە.
بەکر حسێن: بیرەوەرییەکانم دەربارەی سازمانی ئینقیلابی
بۆچوونی دوکتور محەمەد باهیری لە
سەر کوروش لاشایی
عەبباس میلانی : کورش لاشایی و ئەزموونی شۆڕش
وتووێژی چاپەمەنی و ڕادیۆ تێلێڤیزیۆنی کورش لاشایی
توودە ، ژمارەی تایبەتی لە سەر بزووتنەوەی چەکدارانە لە کوردستانی ئێران
وەفا کرماشانی (موحسین ڕیزوانی) ، دیدار لەگەڵ جەلال تاكەبانیژیاننامەی خوسرەوی سەفایی، نووسینی باقر مورتەزەوی
وێنە
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
11:14 PM
0
comments
Saturday, October 24, 2020
Debate on Turkish Regime's expansionist foreign policy,in Swedish parlia...
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
12:05 AM
0
comments
Friday, October 23, 2020
بۆ ڕێزلێنان لە سەیدایێ جگەرخوێن دوو بیرەوەری کورت
بۆ ڕێزلێنان لە سەیدایێ جگەرخوێن دوو بیرەوەری کورت!
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
12:55 AM
0
comments
Monday, October 19, 2020
به‌هارێکی دی... ئه‌حمه‌د شاملوو
به‌هارێکی دی.....
ئه‌حمه‌دی شاملوو
نامه‌وێ خۆم هه‌ڵفریوێنم، دڵه‌که‌م!
مه‌به‌ستم
هه‌ڵفریواندنی خۆم نییه
ئه‌گه‌ر لێو به درۆن
له ده‌سته‌کانی تۆوه ڕاستی دیارن و
ئه‌و باسه‌ی ئه‌من ده‌یکه‌م باسی ده‌سته‌کانی تۆیه
*
ده‌سته‌کانی تۆ خوشکی ته‌قدیری منن
من باسی جه‌نگه‌ڵی سووتاو و خه‌رمانی باران پێدا باراو ده‌که‌م
من باسی لادێی بچکۆڵانه‌ی ته‌قدیری خۆم ده‌که‌م
*
له سه‌ر هه‌ر سه‌وزه‌گیایه‌ک خوێنم دی و له هه‌ر پێکه‌نینێک دا ژانم به‌دی
کرد
تۆ هه‌ڵدێی – هه‌ر وه‌ک تاو هه‌ڵدێ – و ئه‌من پێمل ده‌بم
هاوار ده‌که‌م و
ئه‌هوه‌ن ده‌بمه‌وه
*
نامه‌وێ خۆم هه‌ڵفریونێم ، دڵه‌که‌م!
مه‌به‌ستم
هه‌ڵفریواندنی خۆم نییه
تۆ لێره‌ی و تووک و نزای شه‌و بڕشتی نییه
له له‌نگۆری نه‌زۆکدا، دڵی من به ته‌لقینی تۆ ده‌بووژێته‌وه
ئه‌من به ده‌سته‌کانی تۆ ئه‌نگوست له چاوترین شه‌وه‌کان
چراخان ده‌که‌م
من خه‌ون به ژیانمه‌وه ده‌بینم
من له ڕاسته‌قانیدا ده‌ژیم
*
له هه‌ر دڵۆپه خوێنێ، سه‌وزه‌گیایه‌ک شین ده‌بێ و له هه‌ر ژانه‌ی بزه‌یه‌ک
چونکوو هه‌ر شه‌هیده‌ی دارێکه
من له جه‌نگه‌ڵه ئه‌ستووره‌کانه‌وه به‌ره‌وتۆ دێم
تۆ هه‌ڵدێی – وه‌ک چۆن تاو هه‌ڵدێ –
من پێمل بووم
من هاوارم کرد و
ئه‌هوه‌ن
بوومه‌وه
له ته‌نیشت به‌هار سوێندم به هه‌موو گه‌ڵایه‌ک خوارد و
تۆ
له ڕێگەی شه‌وە داگرتووه‌کاندا
ئه‌وینی تازه‌ت درکاند
من هه‌رای شه‌وگه‌ڕه هه‌ڵوه‌داکانم گو‌ێ لێ بوو
له شه‌وانی هه‌ره بێ ئه‌ستێره دا
به بزه‌ت ئاور وازیم کرد و
له‌و ده‌مییه‌وه
دڵی کۆڵان بۆته ماڵمان
*
ده‌سته‌کانی تو خوشکی ته‌قدیری منن
بڵا با باسی جه‌نگه‌ڵی باران لێدراو و خه‌رمانی پڕ پێت و پێز بکه‌م
بڵا با باسی لادێی ته‌قدیری هاوبه‌شمان بکه‌م
نامه‌وێ خۆم هه‌ڵفریوێنم، دڵه‌که‌م!
مه‌به‌ستم
هه‌ڵفریواندنی خۆم نییه
حەسەن قازی
له فارسییه‌وه کردوویه‌تی کوردی
*ئه‌م وه‌رگێڕانه جاری یه‌که‌م
له گۆواری "مامۆستای کورد" ژماره‌ی 2، مارسی 1985 . لل 37،36 دا بڵاو
بووه‌ته‌وه
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
3:15 PM
0
comments
Sunday, October 18, 2020
بانگەوازی یادی دەیڤید گڕەیبر لە١١-ی ئۆکتۆبر
بانگەوازی
یادی دەیڤید گڕەیبر لە١١-ی ئۆکتۆبر
ئەمە
بانگەوازێکە بۆ ئەوەی لە سەرتاسەری جیهان دا لە دەوری یەکدی کۆ ببینەوە بۆ
کارنەواڵێکی بیرەوەری و رێزڵینان لە ڕوحی تاقانەی دەڤید گڕەیبر، کە لە پڕ و بێ
ئەوەی چاوەڕێ بکەین ئێمەی بەجێهێشت. ئەم بانگەواز و بانگهێشتنە لە لایەن هاوسەری
نیکا و ژمارەیەک لە دۆستانی ڕا کراوە.
ڕوحی دەیڤید بەوە زوێر دەبوو بێتوو تەنێ لە ئاڵقەیەکی داخراو و تەنگی
دۆستانی نزیکی دا و بە ڕەشپۆشی یادی کراباوە، دەیڤید وەک کەسێک کە زیاتر لە پێناو
شۆڕش دا ژیا و لە پێناوی سەروبن کردنی دنیا تا ئەوەی کە بیر لە خۆ وێستی بکاتەوە،
ناشتنێکی خەماوی تەنێ جەختێک دەبێ لە سەر شەخسی خۆی و ڕابردوو و ئەوەش دەبێتە هۆی
ئەوەی دەیڤید زیاتر هەست بە چەقبەستووی بکا تا زیندوو بوون. و ئێستا کە دەیڤید
شوێنێکی گەورەی لە سەر ژیانی ئێمە داناوە، قەت لەوە کاتی باشتر نەبووە کە لەگەڵ
بیرەکانی دا بژین تا ئەوەی شەخسی خۆیمان لە بیر بێ. بۆ دەیڤید ئانارشیزم بە واتای
" کردنی کارێک بوو" تا ئەوەی کە ناسێنەیەک بێ، جا بە روحییەیەکی ئاواوە،
ئێمە بڕیارمان داوە کارنەواڵێکی بێرەوەری بۆ دەیڤید ڕێکبخەین،بۆنەیەکی ئەوتۆکە
سەبارەت بە داهاتوو دەبێ: داهاتوویەکی مەرمووز، داهاتوویەک کە هاوپێوەندی و
هاوپشتی وەڕوو دەخا. سۆنگەیەکی ئەو کارنەواڵە پێکەنینە بەڕووی مەرگ دا. ئەوە کاری
هەرە پڕاتیکە لە هەلومەرجێ لەقەرەف و توف دا.وەک هەموومان دەزانین دەیڤید نوکتەی
پێ خۆش بوو . لە ڕاستی دا دواین قسەکانی نوکتە بوو.
دەیڤید وەک کتکێک بوو؛ زۆر ژیانی جۆر بە جۆری هەبوو. کاتێک خەڵک تووشی
دەهاتن، بە ڕێگای تویترەوە بێ یان تەنانەت بە خوێندنەوی کتێبەکانی یان ئامادە بوون
لە سێمینار و وتاردانەکانی دا، زۆریان دەستبەجێ دەبوون بە دۆستانی نزیکی. دەبوون
بە بەشێک لە ماڵبات و هاوڕێی. لە ناو ئالقەی دۆستانی دەیڤید دا زۆر کەسی ئاوا
هەبوون ئەگەر لە بەر دەیڤید نەبایە قەت یەکتریان نەدەدی. دانیشتوانی گەڕەکی
پۆرتۆبێلۆ ڕۆد لە لەندەن، بڵۆگ نووسە تەنیاکان، پڕۆفێسۆرانی زانکۆ، موهاجیری بێ
بەڵگە، چەندین وەچەی چالاکان، هونەرمەندان،مۆسیقاژەنانی ڕاک و زۆر خەڵکی گەنج –
خوێندکاران، سەرهەڵداوان، ئەندامانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان. گشت ئەوانە
هەستیان دەکرد دەیڤید بەشێکە لە ژیانیان و زۆر لەوان دەیانەوێ درێژە بە کارەکانی
بدەن و هەر وا لێی نزیک بن. وەک ئەوە وایە کە ئەو ٥٠٠٠٠ برا وخوشک و ٢٠٠٠٠٠ دۆستی
هەر باشی هەبووبێ، جا بۆیە کارنەواڵی ڕێزلێنان بۆ یادی دەیڤید فەزا دەکاتەوە بۆ
ئێمە هەموومان کە دەمانەوێ درێژە بدەین بە هەستی لێ نێزیک بوون لە دەیڤید
دەیڤید لە وێنیز سەری نایەوە، شارێک کە زۆر جار سەری لێ دەدا. دەیڤید پێی
خۆش بوو لە هەر بۆنەیەک دا کە دێتە پێشێ جلوبەرگی کەشخە دەبەر کا. هەر جارەی کە
سەری ئەو شارەی دەدا لەگەڵ خۆی ماسک و جلوبەرگی وێنیزی دەهێناوە. بەر لەوەی
کارنەواڵی وێنیز ببێ بە کالایەکی تووریستی، ئەو بۆنەیە فەزایەکی سیاسی دێمۆکڕاسی
ڕادیکاڵی ساز دەکرد. لە ماوەی کارنەواڵەکەدا ئیدی کەس نەڕەش بوو، نە سپی، نە پیر،
نە گەنج، نە جوان، نە دزێو، نە هەژار، نە دەوڵەمەند. چونکە هەموان ماسک بوون.
وەک گەمەکارێکی ناو بزووتنەوە دژە کاپیتالیستییەکانی ساڵانی ٩٠ەکان دەیڤید
لە وێکچوونە خوڵێنەبوێرەکانی نێوان ئەزموونی کارنەواڵێک و سەرهەڵدانێک تێ دەگەیشت.
ڕاست ٩ ساڵ لەمەو بەر ئەمڕۆ. لە ١٧-ی سێپتا‌مبر وڵامی بانگەوازێک دراوە و
بزووتنەوەیەک لە دایک بوو. ئەو بانگەوازە پەیامەکەی سادە بوو: "واڵ ستریت
داگیر بکە- چادرێک لەتەک خۆتدا بێنە". دەیڤید یەکێک لەو بە دەیان هەزار
کەسانە بوو کە وڵامی ئەو پەیامەیان داوە بە ڕێک خستن و داگیر کردن. ئەوی تر ئیدی
بووە بە مێژوو. ئەمڕۆ ئێمە لە ئێوە دەگێڕینەوە کارنەواڵێکی ڕێز لێنان لە یادی
دەیڤید وەڕێ خەن لە ڕۆژی یەکشەممە ١١-ی ئۆکتۆبر لە هەر جێگایەک هەن.
بە ئیلهام وەرگرتن لە هەبوونی بڵیندگۆی کراوە لە ماوەی بزووتنەوەی داگیر
کردنی واڵ ستریت دا، ئێمە داواتان لێ دەکەین لە ماوەی ئەو کارنەواڵەی دا کە رێکی
دەخەن دەرفەت بدەن بە خەڵک کە قسەبکەن و بیروڕای خۆیان لەگەڵ کەسانی دی بەش بکەن.
ئەو گردبوونەوانە دەکرێ لە ژیان و وتەکانی دریڤید ئیلهام وەرگرن و بیری لێ
بکەینەوە چلۆن بتوانین بیانبەینە ناو داهاتوویەکەوە کە ئێستا دەست پێ دەکا. دەیڤید
دەڵێ – " وا بژی هەر وەک ئەوەی هەر ئێستا ئازاد بی".
ئەتۆ چ لە ماڵێ بە تەنێ بی و بتەوێ تەنێ بڕگەیەکی بەدڵت لە کارەکانی
بخوێنییەوە، یان تێکۆشەڕێکی ژیانی هەرەوەزی بی و بتەوێ بە گردبوونەوەیەکی جەماوەری
خیابانان دابگرێ، یان ئەگەر ئێوە دەستەیەک ئاکادێمی بن لە هۆڵی سێمینارێک دا، یان
شەڕڤان بن لە بەرەی شەڕدا، یان بێماڵێکی بی، یان لە سەفەرێک دابی بۆ کاری مەیدانی
مرۆڤناسانە، لە کەمپی پڕۆتێست دابی یان لە مووزەخانەیەک دا، لە هەر جێگایەک بی
دەتوانی کارنەواڵێکی ڕێزلێنانی یادی وەڕێ خەی. بۆ ئەو کارە تەنێ مەرجێک
هەیە:" ماسکێک لەتەک خۆت دا بێنە" ( هەڵبەت ماسکێکی لە گوێن کارنەواڵ بێ
نەک دەمبێنی کۆڤید).
هەر لە ئێستاوە نەخشەی بەدەیان بۆنە داڕێژراوە، لە پارکی زوکوتی لە
نیۆیورک. لە ڕۆژئاوا، زاد، کۆریا، ئوتریش، بێرلین، لەندەن. ئەگەر پێوەی لەو یادە
دا بۆنەیەک ڕێک بخەی ئی مەیلێکمان بۆ بنێرە و پێمان بڵێ ئەوە کەنگێ و لە کوێ دەبێ،
بۆ ئەوەی بکرێ سەرهێڵ بڵاوی بکەینەوە بۆ ئەوەی خەڵک تێیدا بەشداری بکەن. ئێمە بە
ئاوایەکی زیندوو کارنەواڵی بیرەوەری دەیڤید بڵاو دەکەینەوە و دواتر وردە ڕێشاڵی
ڕێوڕەسمەکە و جیاوازی کات‌و سات لە شوێنی جیاوازی جیهان بۆ دینی ئەم ڕێوڕەسمە
ڕادەگەیێنین.
email: carnival4david@riseup.net
دلسوزتان بە تازیەباری و بۆ ئامادەکاری
نیکا و دۆستانی
وەرگێڕی کوردی:حەسەن قازی
ماڵپەڕی
دەیڤید گڕەیبر ئینداستریز
https://davidgraeber.industries/memorial-carnival-eng
Posted by
Ruwange --- ڕوانگه
at
7:37 PM
0
comments



