هێندێک نووسراوه‌ی دیکه‌ی نه‌مر لودڤێگ ( لویس) ئولسن فاسوم - 7دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی فاسوم و هاوکارانی بۆ ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له هاوینی ساڵی 1916، له ژماره‌کانی"کوردستان میشنێری " ساڵانی 1917 و 1918 زۆر نووسراوه‌ی فاسوم سه‌باره‌ت به بار‌و دۆخی تێوه‌گلاوکانی شه‌ڕ نووسراوه، ئه‌م بابه‌ته‌ی خواره‌وه له ژماره‌ی 8ی " کوردستان میشنێری"،خولی 8، مانگی مه‌ی 1917 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
حه‌سه‌نی قازینهخشهیهکی شه‌ڕ له پێگه‌ی میسیۆنه‌که‌ی ئێمه دائینگلیسییهکان تا پشته‌وه‌ی به‌غدا پێشرۆیییان کردووه‌و،ده‌کرێ بگوترێ گه‌یشتوونه‌ته 50 میلیی که‌رکووک، که له‌وێوه دانیشتوانی کورد هه‌تا دێ ژماره‌یان زیاتر ده‌بێ. ئه‌و هێڵانه‌ی نوخته چین له تکریته‌وه [ له سه‌ر نه‌خشه‌که کێشراونه‌ته‌وه]، که که‌وتووه‌ته شانی چه‌پی چۆمی دجله، به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی باکوور به‌ره‌و سابڵا‌غ درێژ ده‌بێته‌وه و ئه‌وه ئه‌و به‌ره‌یه‌یه که ئه‌ڕته‌شه‌کانی ڕووسییه و ئینگلیستان حه‌ول ده‌ده‌ن له‌وێ بگه‌نه‌وه یه‌کتری. ڕووسه‌کان گه‌یشتوونه‌ته چۆمی دیاله تا ڕۆژئاوای خانه‌قین. عه‌سکه‌ری تاقکه‌وتووی ترک،که داوخوازانی کورد و ئێرانی یارمه‌تییان پێ ده‌که‌ن هێشتا هه‌مه‌دان یان به‌ده‌سته‌وه‌یه؛به‌ڵام واوێده‌چێ ئیستا ڕووسه‌کان ئه‌وێشیان داگیر کردبێ. ئه‌و دوو فلێشه‌ی که له نزیک پێگه‌ی سه‌ره‌کی ئێمه، سابڵا‌غ کێشراوه‌ته‌وه جووڵانی ئه‌و دواییانه‌ی زووسه‌کان به دژی ترکه‌کان و کورده‌کان له سه‌قز و بانه نیشان ده‌ده‌ن. له کاتی نووسینی ئه‌م دێڕانه دا ناکرێ بزاندرێ که ئێستا سابڵا‌غ به ده‌ست کێوه‌یه. شاری گرینگی موسک ، که له نزیکه‌ی 40 میلی ده‌ریاچه‌ی وان هه‌ڵکه‌وتووه و، بۆ نزیکه‌ی ساڵێک به ده‌ست ڕووسه‌کانه‌وه بووه، له یه‌کی مانگی مه‌ی به‌ده‌ست ترکه‌کان و کورده‌کان گیرایه‌وه، گوزارشته‌کانی ئه‌ودواییانه ده‌ڵێن ڕووسه‌کان له نوخته‌ی جۆربه‌جۆره‌وه له هه‌رمه‌نستان و کوردستانه‌وه پاشه کشه ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و هێز کشاندنه‌وه‌یه به‌رده‌وام بێ، نه‌خشه‌ی هاوبه‌شی ڕووسه‌کان و ئینگلیسییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ڕووسه‌کان له باکووره‌وه و ئینگلیسییه‌کان له باشووره‌وه مووسڵ داگیر بکه‌ن،زۆر وه‌دره‌نگی ده‌که‌وێ،یان هه‌ر بۆیان ده‌ست نادا، وه‌رزی هاوینێ باشترین کاته بۆ ئه‌وه‌ی ترکه‌کان و کورده‌کان شه‌ڕی تێدا بکه‌ن و،خراپترین کاته بۆ ڕووسه‌کان و ئینگلیسییه‌کان ئه‌وه‌ش له به‌ر بارودۆخی هه‌وا له‌و وڵاته دا.
ل.ۆ. فاسومههر له‌و ژماره‌یه‌ی " کوردستان میشنێری" دا فاسوم باسێکی درێژتری له‌مه‌ڕ دڵڕه‌قی له شه‌ڕ دا نووسیوه.
دڵڕه‌قی و بێ به‌زه‌یێتی ڕووسه‌کان له شه‌ڕ داڕۆژنامهی " The American Lutheran Survey " له ژماره‌ی 11ی ئاوریلی [ 1917] خۆیدا ئه‌و خه‌به‌ره‌ی خواره‌وه‌ی بڵاو کردبووه‌وه: " خه‌ڵکی لوتێری ئێران له به‌ر شه‌ڕ ئازارێکی زۆریان چێشتووه و سه‌ده‌مه‌ی گه‌وره‌یان وێکه‌وتووه، به‌تایبه‌تی له به‌ر دڵڕه‌قی ڕووسه‌کان". "The Christian Herald " له‌و دواییانه‌دا پێنج هه‌زار دۆڵاری ناردووه بۆ کۆمیته‌ی وه‌فریا که‌وتنی هه‌رمه‌نی و سریانییه‌کان، که نیوه‌ی ئه‌و دراوه بۆ یارمه‌تیدانی عیساییه لوتێرییه‌کانی بوومی ڕۆژئاوای ئێرانه."
ئه‌و وتاره‌ی سه‌ره‌وه دوو نوخته‌ی تێدایه که ئه‌من پێم خۆشه هێندێک ڕوونیان که‌مه‌وه. یه‌که‌م ئه‌و نوخته‌یه‌ی که :
" خه‌ڵکی ئێران له‌به‌ر شه‌ڕ ئازارێکی گه‌وره‌یان دیوه، به تایبه‌تی له‌به‌ر دڵڕه‌قی و بێ به‌زه‌یێتی ڕووسه‌کان." ئه‌من ده‌مه‌وێ له سه‌ر ئه‌و نوخته‌یه جه‌خت بکه‌مه‌وه ئه‌وه ڕاسته؛ زۆر زاستتر له‌وه‌ی که خه‌ڵکی ئه‌مریکای خۆمان تا ئێستا پێیان زانیوه و مه‌یلی ئه‌وه‌یان تێدا بێ که ته‌نانه‌ت ئێستا پێی بزانن. هه‌موو شتێک که پێوه‌ندی به دڵڕه‌قی و بێ به‌زه‌یێتییه‌وه بێ وه‌پاڵ ترکه‌کان دراوه و، کرده‌وه‌ی ئه‌وانی دی بێده‌نگی لێ کراوه. له ڕوانگه‌ی منه‌وه، ئه‌وه زۆر گرینگ نییه خه‌ڵکی دی ده‌ڵێن چی یان چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه، ئه‌من بۆخۆم له نزیکه‌وه ئه‌و دڵڕه‌قی و بێ به‌زه‌یێتییانه‌ی ئاماژه‌یان پێ کراوه له شوێنی ڕوودانیاندا به‌چاوی خۆم دیتووه. ئه‌من جێگاکانم دیوه و له گه‌ڵ خه‌ڵک قسه‌م کردووه. هێندێک له هه‌رمه‌نییه‌کان و سریانییه‌کان ( نه‌ستوورییه‌کان) ده‌ڵێن ترکه‌کان خر‌اپتر بوون و، خه‌ڵکی دیکه ده‌ڵێن ڕووسه‌کان خر‌اپتر بوون، ئه‌من به‌شه‌خسه ده‌ڵێم ترکه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی یه‌کسه‌ر بکووژن خر‌اپتر بوون، به‌ڵام، بۆ تاڵان و ئه‌تک و ده‌ستدرێژی ڕووسه‌کان زۆر جار خر‌اپتر بوون.
لێره له جێی خۆیدایه چه‌ند دێڕێکیش له ژماره‌ی مانگی ئاوریلی [ 1917] ی "The Moslem World "، لاپه‌ڕه‌ی 215 بگێڕمه‌وه که ده‌نووسێ: " هێندێک عه‌سکه‌ری " باش"ی موسوڵمان بێ ئیمانه بێزراوه‌کانیان تاڵان کرد، ئه‌تکیان کردن، ؛له برسان قڕیان کردن و ئه‌شکه‌نجه‌یان دان و به ویژدان و وره‌یه‌کی باشه‌وه ئه‌وه‌یان کرد، له کاتێکدا ترکه‌کانی دیکه‌ی که هه‌ر سه‌ر به‌هه‌مان دین بوون بۆ خۆیان له به‌ر ده‌رگای ماڵی خۆیان له دار دران له به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌ولیان دابوو له ئاست دراوسێ ئازارچێشتووه‌یه‌کانیان به‌زه‌یی نیشان بده‌ن."
له بولته‌نێکی ئه‌و دواییانه‌ی "ده‌سته‌ی وه‌فریا که‌وتنی ئه‌مریکایی" سه‌رۆکWhite سه‌باره‌ت به‌هه‌رمه‌نییه‌کانی مارسۆڤان که له‌وێ ئه‌وانیش وه‌ک هه‌رمه‌نییه‌کانی هه‌موو شارێک ئازاری زۆریان چێشت ده‌نووسێ : " که به ته‌واوی 80 له سه‌دی ترکه‌کانی ئانادۆڵی له‌و جینایه‌تانه‌ی ده‌رحه‌ق به هه‌رمه‌نییه‌کان کراوه به‌په‌رۆشن و به قووڵی لێی په‌شیوانن."
نوخته‌یه‌کی دیکه‌ی که ده‌مه‌وێ له‌و نووسراوه‌یه دا باسی بکه‌م مه‌سه‌له‌ی پێداگرتنی زۆره له سه‌ر ئه‌م جۆره وشانه " خه‌ڵکی لوتێری ئێران" و " عیساییه لوتێرییه‌کانی بوومی ڕۆژئاوای ئێران ."
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ به وردی بڵێین، له ئێران هیچ ده‌سته‌یه‌کی کلیسیایی عیسایی لوتێری بوومی یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆ هه‌ر بوونی نییه. ئه‌و ده‌سته پچووکه‌ی که له سابڵا‌غ هه‌بوو و ئه‌من بۆ چه‌ند ساڵان که‌شیشیان بووم ده‌کرێ نێوی لێ بندرێ ده‌سته‌یه‌کی کلیسایی لوتێری،به‌ڵام ئه‌وه ئێستا نه‌ماوه وهه‌ڵوه‌شاوه. ته‌نیا ده‌سته‌یه‌کی کلیسایی که ئاماژه‌ی پێکراوه و وشه‌کانی " خه‌ڵکی لوتێری ئێرانێ" لێ ده‌کاڵێته‌وه، ده‌سته‌یه‌کی کلیسایی نه‌ستوورییه له دێی گوێکته‌په که له نزیکه‌ی 2 میل له خوارووی ورمێ هه‌ڵکه‌وتووه. نێوی که‌شیشه سریانییه‌که‌ی ئه‌وێ یاورێ یه. له ده‌سته‌که‌ی وی‌دا له‌وانه‌یه 400 که‌س هه‌بن. ئه‌و بۆ ماوه‌ی نزیک به 30 ساڵ [مانگانه] مووچه‌یه‌کی 2000 ماڕکی له " کۆمه‌ڵه‌ی میسیۆنی هێڕمانسبورگ" [ له ئه‌ڵمان] وه‌رگرتووه.ته‌نیا جیاوازییه‌کی نێوان ئه‌و ده‌سته کلیساییه له‌گه‌ڵ ده‌سته کلیساییه‌کانی دیکه‌ی نه‌ستووری ئه‌وه‌یه، که‌ئه‌وان کاری ئێڤانگێلی ده‌که‌ن. به‌ڵام هیچ کتێب یان ئه‌ده‌بییاتی لوتێری به‌کار ناهێنن.
ئه‌من به‌ر له کریسمه‌سی ساڵی 1915 سه‌ری ئه‌و ده‌سته کلیساییه ( ڕێفۆرمکراوی نه‌ستووری) و که‌شیشه‌که‌یانم دا و ئه‌و کاته ده مانگ دوای ئه‌و گۆیا قه‌تڵی عامه بوو که کرابوو. کلیساکه که به‌شێکی وێران کرابوو، له ماوه‌ی گه‌مارۆ دران ، له مانگی ژانڤییه‌ی 1915 ساز کرابووه‌وه. دوکتور Coen که سه‌ر به میسیۆنی پرێسبیتێرییه‌کانی ورمێ بوو، دارێکی قایم و باشی بۆ داره‌ڕای میچی کلیساکه باربوو کردبوون.
یاورێ هه‌تا بڵێی که‌شیشێکی باش و ده‌گمه‌نی سریانی یه و، کاری چاکی کردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و ده‌سته کلیساییه ده‌بوو له‌مێژبا توانیبای خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێ. هه‌م که‌شیشه‌که و هه‌م چه‌ند ئه‌ندامێکی ئه‌و ده‌سته‌کلیساییه ده‌وڵه‌مه‌ندن.
ئه‌من هیوادارم، ئه‌و 2500 دۆڵاره‌ی که بۆ ئه‌و و وه‌فریاکه‌وتنی ده‌سته کلیساییه‌که‌ی ته‌رخان کراوه به ساغی به‌ده‌ستی بگا. بێگومان ئه‌وه بۆ خه‌ڵکێکی که ژماره‌یان که‌مه دراوێکی زۆره. هه‌ڵبه‌ت " کۆمیته‌ی وه‌فریاکه‌وتنی ئه‌مریکایی" له ورمێ ئه‌و دراوه له نێو ئه‌وکه‌سانه دا ده‌به‌شێته‌وه که له هه‌موان زیاتر حه‌وجێیان پێیه‌تی.
ئامۆژگاری من ئه‌وه‌یه یارمه‌تی کردنی دیکه به " لوتێرییه‌کانی ئێرانێ" جارێ هه‌تا شه‌ڕ کۆتایی پێ دێ ڕابگیرێ.ئه‌من دڵنیام کۆمه‌ڵه‌ی هێرمانسبورگ که سه‌رۆکی یه‌كێک له‌و ده‌سته‌کلیسایییانه‌یه له ئێران زۆری پێ ده‌گه‌شێته‌وه و به‌لایه‌وه په‌سندتره که جارێ چ دراوی دیکه نه‌نێردرێ بۆئه‌وێ.
ل. ۆ.فاسوم