Wednesday, March 28, 2012

وتووێژی سه‌بری ئاکگونول له‌ گه‌ڵ جه‌عفه‌ری شیخولئیسلامی پرۆفێسۆری یاریده‌ده‌ر و ڕاوێژکاری خوێندکارانی خولی لیسانس له‌ زانکۆی کارلتون، ئۆتاوا، کانادا





وتووێژی سه‌بری ئاکگونوڵ له‌ گه‌ڵ جه‌عفه‌ری شیخولئیسلامی پرۆفێسۆری یاریده‌ده‌ر و ڕاوێژکاری خوێندکارانی خولی لیسانس له‌ زانکۆی کارلتون، ئۆتاوا، کانادا له‌ کۆنفڕانسی زمانی کوردی له‌ ئامه‌د (دیاربه‌کر) بۆ ڕۆژنامه‌ی ئینگلیسی زمانی "کوردیش گلۆب" که‌ له‌ هه‌ولێر بڵاو ده‌بێته‌وه‌.
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه له‌ ڕۆژی دووشه‌مۆ، 26ی مارسی 2012 له‌و ڕۆژنامه‌یه‌‌ دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌
وه‌رگێڕان له‌ ئینگلیسییه‌وه‌: حه‌سه‌نی قازی
گلۆب: بۆچوونت سه‌باره‌ت به‌ ئەو کۆنفرانسە، بە تایبەتی ناوەکەی " کۆنفڕانسی زمانی نه‌ته‌وه‌یی کورد" چییه‌؟ ئه‌من به‌ڕاستی پێم خۆشه‌ دیتنی ئێوه‌ سه‌باره‌ت به‌ ناسێنه‌ و زمانی نه‌ته‌وه‌یی بزانم؟ پێوه‌ندی ئه‌وانه‌ به‌یه‌که‌وه‌ چییه‌؟
جه‌عفه‌ری شێخولئیسلامی: ئه‌مه‌ کۆنفرانسێکی زۆر باشه‌. به‌ر له‌هه‌موو شت زۆر به‌ چاکی ڕێک خراوه‌. به‌ شه‌خسه‌ من ئه‌و ده‌رفه‌ته‌م بۆ هه‌ڵکه‌وت ئامه‌د ببینم. لێره‌ له‌ کۆنفڕانس زۆر چاک به‌دەو‌ری به‌شداران دا دێن. بابه‌تگه‌لی زۆر پێشکێش کران و ئه‌من به‌ شه‌خسه‌ زۆر شت سه‌باره‌ت به‌ زۆر لایه‌نی زمانی کوردی فێر بووم که‌ پێشتر نه‌مده‌زانین . نووسراوه‌ی ئاواش هه‌بوون که‌ ئینسانی نائومێد ده‌کرد، چونکه‌ که‌سه‌که‌ هێندێک شتی ڕاکێشابوو و حه‌ولی دابوو مانای پێ ببخه‌شێ، به‌ ڵام هه‌مووشیان ئه‌وه‌یان به‌ سه‌رکه‌توویی پێ جێبه‌جێ نه‌کرابوو. شتی ئاوا له‌ زۆر کۆنفڕانسان دا ده‌بیندرێ، ته‌نانه‌ت له‌ ڕۆژئاواش ئێمه‌ خه‌ڵک ده‌بینین که‌ کاری وا ده‌که‌ن. به‌ڵام کێشه‌یه‌کی وا نییه‌. ‌من بۆخۆم بچمه‌ هه‌ر کۆنفڕانسێک به‌ مه‌به‌ستێکی ڕوونه‌وه‌ ده‌چم. ئه‌ویش ئه‌وه‌ نییە کە کۆنفڕانسه‌که‌ چ بڕیارێک بدا و لە سەر چی ساغ بێتەوە. بۆ من ئامانجی کۆنفراسێکی ئەوتۆ ئەوەیە کە بیرو ڕا ئاڵوگۆڕ بکرێن و به‌کار بهێندرێن بۆ ئه‌وه‌ی من و تۆ له‌گه‌ڵ یه‌کتری بدوێین و یه‌کتری بناسین. له‌وانه‌یه‌ بتوانین کارتی ویزیت له‌ گه‌ڵ یه‌کتری بگۆڕینه‌وه‌ یان هێندێک سه‌رچاوه‌ بە یەکتر بناسێنین کە بە سوود بن بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌ردووکمان له‌ سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بیکه‌ین... بۆ نموونه‌،له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ کوردیی سۆرانی بابه‌ته‌که‌م پێشکێش کرد زۆر کوردی سۆرانی ئاخێوی خه‌ڵکی باشووری کوردستان پرسیارم لێده‌که‌ن: ئه‌وه‌ چۆنه‌‌ تاکوو ئێستا ئه‌وان منیان نه‌ناسیوه‌. به‌ڕاستیش ئه‌وه‌ ئه‌و خاڵه‌یه‌ که‌ مانا به‌ کۆنفڕانس به‌ستن ده‌دا.
با بگه‌ڕێمه‌وه‌ سه‌ر به‌شی دووهه‌می پرسیاره‌که‌ت. ئه‌و مه‌سه‌له‌ی زمان و ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی یان نه‌ته‌وه، ‌ چ پێمان خۆش بێ و چ پێمان ناخۆش بێ، زۆر گرینگه‌. ئه‌وه‌ له‌ ژیانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ک دا هه‌بووه‌؛ هێشتاش بۆ نمونه‌، له‌ ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌کی وه‌ک ئه‌ڵمان دا دوای مێژووییه‌کی درێژ له‌ دامه‌زرانی هه‌ر ماوه‌.‌ هه‌ر له‌ ساڵی ١٩٩٦-١٩٩٧ دا‌بوو ئه‌وان چاکسازییه‌کی نوێیان له‌ ڕێنووس دا کرد! زمان هه‌میشه‌ به‌شێکی سه‌ره‌کییه‌ له‌ ژیانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک. بۆ کوردان ‌من له‌وه‌ دڵنیا نیم که‌ ده‌بێ پێی بگوترێ زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی یان نا. جا ئێمه‌ هه‌رچۆنێکی نێوزه‌د بکه‌ین، پێم وا نییه‌ ئه‌وه‌ زۆر گرینگ بێ؛ هۆی ئه‌وه‌ی ‌من وا ده‌ڵێم ئه‌وه‌یه‌ کوردستان هێشتا ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌ نییه‌. له‌ ڕاستییدا هه‌تا مرۆ ده‌وڵه‌ت- نه‌ته‌وه‌یه‌کی نه‌بێ، به‌ ڕاستی زه‌حمه‌ته‌ ڕێککه‌وتنێکی گشتی بکرێ له‌و ڕووه‌وه‌؛ به‌ ڕاستی به‌ته‌واوی دژواره‌. به‌ڵام ‌ [قسە کردن لە سەر ستاندارد کردنی زمان] قه‌ت زوو نییه‌. ئه‌من له‌و باوه‌ڕه‌ دام کە قسه‌ کردن له‌ سه‌ر ئه‌وشتانه‌ باشه‌، چونکه‌ مه‌ترسی ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر شتێکی وا نه‌بێ و، باشووری کوردستان ێ سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یێنێ، ئەو کاتە رەنگە باسکردن لە بابەتی وەکوو رەسمی کردنی زمان ئاڵۆزییه‌کی زۆر و دژبه‌رییه‌کی زۆریش بێنێتە‌ گۆڕێ؛ ئه‌وه‌ له‌وانه‌یه‌ باش نه‌بێ، جا بۆیه‌ ئه‌وه‌ باشه‌ له‌ ئێستاوه‌ له‌ سه‌ر دوان و قسه‌ له‌ سه‌ر کردنی ئه‌و جۆره‌ بابه‌ته‌ هه‌بێ.
گلۆب:هه‌ر وه‌ک ده‌زانی دروشمی کۆنفڕانس ئه‌وه‌یه‌ که‌ زمانی کوردی زمانی شارستانییه‌تی دێمۆكڕاتیکه‌. ئه‌و دروشمه‌ی کۆنفڕانس کاردانه‌وه‌یه‌که‌ له‌ ووڵامی ده‌ربڕینێکی ئه‌و دواییانه‌ی جێگری سه‌رۆکوه‌زیری تورکییه‌ بوله‌نت ئارنج، که‌ گوتبووی: " زمانی کوردی زمانی شارستانییه‌ت نییه‌".
شێخولئیسلامی: له‌ کۆنفڕانس دا باسێکی زۆر له‌ سه‌ر ئه‌و ده‌ربڕینه‌ کرا. ڕێکخه‌رانی ئه‌و کۆنفڕانسه‌ هه‌ر له‌ جێدا گاڵته‌یان به‌و قسه‌یه‌ ده‌هات. ئه‌وان سه‌لماندیان ئێستا کوردی ده‌توانێ زمانی شارستانییه‌ت، شارستانییه‌تی دێمۆکڕاتیک بێ، چونکه‌ له‌م سه‌روبه‌نده‌ دا مرۆ هه‌رچی بیهه‌وێ ده‌توانێ به‌ زمانی کوردی بکا. نموونه‌یه‌ک له‌وه‌ ئه‌مه‌یه‌ که‌ له‌ باشووری کوردستان هه‌یه‌. له‌وێ کوردی زمانی پارلمانه‌، زمانی ده‌وڵه‌ته‌، زمانی زانکۆیه‌ و ده‌کرێ به‌و زمانه‌ پله‌ی دوکتورا وه‌ربگیرێ.
دوایه‌ باسێکی دیکه‌ش هه‌یه‌ که‌ ئایا ئه‌وان چه‌نده‌ به‌باشی له‌و زمانه‌ که‌لک وه‌رده‌گرن؟ بۆ نموونه‌ زۆر له‌ کوردان، دۆستی زۆر باشی من، که‌ زۆر له‌ ئه‌ده‌بی کوردی چاک ده‌زانن و سی تا چل ساڵ کاریان له‌ سه‌ر کردووه‌، به‌ هیچجۆر له‌ شێوه‌ی پێوه‌چاران به‌ شێوه‌زاری کوردیی سۆرانییه‌وه‌ ڕازی نین. پێم وایه‌ ئێستا له‌ باشووری کوردستان کورده‌کان پێویسته‌ ده‌ورێکی ڕووناکبیری بده‌ن به‌زمان ، واته‌ به‌ ئاکادێمی کردنی زمان و ئه‌وه‌ش هه‌ڵده‌سووڕێ.
گلۆب: وه‌ک ده‌زانی قسه‌ کردن و مشتومڕ سه‌باره‌ت به‌ ستاندارد کردنی له‌هجه‌کان کرا. بۆچوونت له‌و باره‌یه‌وه‌ چییه‌؟
شێخولئیسلامی: ئه‌من له‌و باره‌یه‌وه‌ بابه‌تێکم به‌ زمانی ئینگلیسی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌. به‌ڕاستی ئه‌وه‌ باشه‌ که‌ ئه‌و دیالۆگ و قسه‌له‌سه‌ر کردنه‌ هه‌بێ.له‌وباره‌یه‌وه‌ چه‌ندین بیرو ڕا هه‌ن. ئه‌وه‌ سه‌رنجڕاکێشه‌ کە بۆچوونی له‌مه‌ڕ ستاندارد کردنی زمانی کوردی ته‌نێ به‌ وێژمانی سیاسیی کوردی به‌رته‌نگ نابێ. بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر مرۆ بە وردی چاو له‌ فکری هردر و و فیشتە ی [ئاڵمانیی]‌ بکا سه‌باره‌ت به‌ پێوه‌ندی نێوان زمان و نه‌ته‌وه، بۆی دەردەکەوێ کە [لە ناو کوردان دا] که‌سی وامان هه‌ن‌ باوه‌ڕیان به‌ بۆچوونی ئه‌وان هه‌یه‌. له‌وانه‌یه‌ ئه‌وان هردر و و فیشته ش نه‌ناسن به‌ڵام بۆچوونیان به‌ ته‌واوی وه‌ک ئه‌وان وایه‌-- ئه‌ویش ئه‌م باوه‌ڕه‌یه‌ ‌ کە ئه‌گه‌ر گەلێک بیهەوێ به‌ خۆی بڵێ نه‌ته‌وه‌ ده‌بێ زمانێکی هه‌بێ، ئه‌ویش نه‌ک هه‌ر زمانێک، به‌ڵکوو زمانێکی تاقانه‌ که‌ هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌ نه‌یبێ. بۆ نمونه‌، ته‌نانه‌ت ئێستآش ئه‌ڵمانییه‌کان پێیان وا نییه‌‌ ئوتریش [کە زمانەکەی ئاڵمانییە] نه‌ته‌وه‌یه‌کی ڕه‌سه‌ن بێ. به‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کی ساخته‌ی داده‌نێن. جا ئێمه‌ش له‌ باشووری کوردستان خه‌ڵکی ئاوامان هه‌یه‌ که‌ ئاوا بیر ده‌که‌نه‌وه‌. ئه‌وان پێیان وایه‌ ده‌بێ بەس یه‌ک زمان هه‌بێ و ئه‌و زمانه‌ش زمانی یه‌کگرتووی کوردی یه‌؛ لە راستیدا، مەبەستی ئەوانیش له‌و زمانه‌ یه‌کگرتووه کوردیی سۆرانییه‌. جا بۆیه‌ لێره‌ که‌ڵه‌کێکی زاراوه‌یی، پەیڤیی، له‌ گۆڕێ دایه‌.
بۆچوونی دووهه‌م ڕوانگه‌ی فه‌ڕانسه‌یی یه‌. ئێڕنێست ڕێنان ، له‌ ووتاره‌ مێژووییه‌که‌یدا گوتی: زمان ده‌توانێ بانگه‌وازمان بکا بۆ یه‌ک گرتن به‌ڵام ناتوانێ یه‌کمان بخا—زمان لێره‌ دا هۆکاری بڕیارده‌ر نییه‌. رێنان پێی وابوو کە هۆکاری بڕیارده‌ر " ئیراده‌" یه‌ که‌ له‌وانه‌یه‌ گەلێک به‌ره‌و یەک چاره‌نووس و له‌ پێناو ئامانجی وه‌ک یه‌ک ببا، بۆ نموونە هه‌بوونی " ده‌وڵه‌تێک" که‌ " نه‌ته‌وه‌یه‌ک" دروست ده‌کا. هه‌ڵبه‌ت لێره‌ دا که‌ڵه‌کێک، فێڵیک هه‌یه‌ که‌ من باسم نه‌کرد. ئه‌گه‌ر مرۆ لێی خورد بێته‌وه‌، ڕێنان یش هه‌ر هه‌مان فکری فیشته‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی زۆر زیره‌کانه‌ ده‌ری بڕیوه‌؛ ده‌نا ئه‌گه‌ر وایه‌ [و زمان ئەوەندە گرینگ نییە] ئه‌وان [واتە باڵادەستەکانی فەرانسەیی] بۆچی زمانی باسک یان نه‌کرد به‌ زمانی فه‌رانسه‌، ئه‌وان فه‌ڕانسه‌یی یان کرد به‌ زمانی ڕه‌سمی، که‌‌ له‌ ڕاستیدا ته‌نێ زمانی 40 له‌ سه‌دی خه‌ڵکی ئەو وڵاتە بوو.
بۆچوونێکی سێهه‌میش هه‌یه‌ که‌ ئه‌من باوه‌ڕم به‌م بۆچوونه‌یه‌. ئه‌من پێم وایه‌ پێوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه‌ و زمان پێوه‌ندییه‌کی موتڵەق نییه، چونکه‌ پێوه‌ندییه‌کی ئه‌وتۆ بوونی نییه‌. نه‌ته‌وه‌ی ئاوا هه‌ن که‌ زمانێکی تاقانه‌ یان ته‌نانه‌ت یه‌ک زمانیشیان نییه‌. ئه‌وان دوو یان سێ زمانیان هه‌یه‌، وه‌ک ئه‌فریقای باشوور که‌ 11 زمانی هه‌یه‌، هیندووستان 19 زمان و، هەروەکی دەشزانی بێلژیک دوو زمان و نۆڕوێژیش دوو زمانیان هەیە. نموونه‌ی هه‌ره‌ پڕ له‌ ئاشتی سویس ه‌ که‌ چوار زمانی هه‌یه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ هه‌مووشیاندا، کاتێک باس دێته‌ سه‌ر کورده‌کان، ئه‌من پێم وایه‌ هه‌موو کوردێک پێداویستی به‌وه‌ ده‌بینێ له‌ ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه‌ باسی زمان و ناسێنه‌ بکا، ده‌با بیکه‌ن و ئه‌وه‌ زۆریش باشه‌. ئه‌گه‌ر بۆی هه‌ڵسووڕێ، ئێمه‌ پێمان خۆش بێ و پێمان ناخۆش بێ ئه‌و به‌شداری له‌ باسێکی ئاوا دا ده‌کا. به‌ڵام ئه‌گه‌ر خۆی له‌و باسه‌ بدزێته‌وه به‌ڕاستی نابێ گوێی به‌ شتێک ببزوێ یان ڕه‌چاوی کا هه‌رله‌ به‌ر ئه‌وه‌ کە هردر وای گوتوویه. به‌ر له‌ هه‌موو شت ئه‌و ‌ قسه‌یه‌ نزیکەی 200 ساڵ له‌مه‌و به‌ر گوتراوه‌. ده‌کرێ بگۆڕدرێ، چونکه‌ ئێستا له‌ دنیایه‌کی به‌ته‌واوی جیاواز دا ده‌ژین. با هه‌ر له‌ تورکییه‌ بڕوانین. ئه‌م تورکییه‌ی که‌ ‌من 25 ساڵ له‌وه‌ی پێش سه‌رم لێدا، ئێستا جیاوازه‌. مرۆ ده‌کرێ ببینه‌ که‌ شت چۆن ده‌کرێ بگۆڕێن. با ته‌ماشای باشووری کوردستان بکه‌ین. که‌وابوو، مرۆ ناتوانێ هه‌ر هه‌مان بۆچوونی هه‌بێ و پێڕه‌وی له‌ هه‌مان سیاسه‌ت بکا که‌ له‌ کۆن دا هه‌بووه‌. ئه‌من پێم وایه‌ له‌ کۆنفڕانس دا قسه‌یه‌کی زۆر ژیرانه‌ و له‌ ڕاستیدا زۆر ڕوون هاته‌ گۆرێ، بۆ نموونه‌، یه‌كێک له‌ وێ گوتی، له‌ ناوچه‌ی سۆرانی ئاخێو، ئێوه‌ سۆرانی به‌کار بهێنن وه‌ک زمانی سه‌ره‌کی به‌ڵام زاراوەکانی دیکەش فێری منداڵان بکەن، با هەردوو ئەلفوبێ فێر بن. له‌ جێی دی با زاراوەی دیکە دەکار بکرێ بەلام زاراوەکانی دیکە فێری منداڵان بکرێن. له‌ ڕاستیدا منداڵان سه‌رنج ناده‌نه‌ شتی ئاوا[وەکوو زەحمەتێک]، به‌ڵکوو به‌ ئاسایی وه‌ری ده‌گرن. با ته‌ماشای خۆمان بکه‌ین، ئێمه‌ چۆن زمانی یه‌که‌می خۆمان فێر بووین و [چەندین زمانی دیکەش]. به‌ڕاستی هه‌تا ئێمه‌ فێری زمانی دووهه‌م نه‌بووین پرسێکی ئاوامان به‌ مێشکی دا ڕانه‌برد. وا نییه‌؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ بڵێم کاتێک ئه‌من چوومه‌ خوێندنگه‌ و به‌ فارسی ده‌رسیان پێ ده‌گوتم، له‌وانه‌یه‌ ڕنجم چێشتبێ و دڵنیام له‌ ڕووی فێربوونه‌وه‌ سه‌ده‌مه‌م پێ گه‌یشتووه‌ چونکه‌ زانست ئه‌وه‌ به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێ. به‌ڵام ‌من وه‌بیرم نایه‌ ئه‌و ده‌می چووبێتمه‌وه‌ ماڵ و له‌ دایکم پرسیبێ: " ئێمه‌ بۆچی به‌ زمانی کوردی ناخوێنین"؟ ‌من وه‌بیرم نایه‌ پرسیارێکی ئاوام کرد بێ. منداڵ گوێ ناداتە ‌ شتی وا. منداڵان باوه‌ر به‌ ئێمه‌ ده‌که‌ن و باوه‌ڕ به‌ مامۆستاکانیان ده‌که‌ن. ئه‌وان پێیان وایه‌ و، مرۆ ده‌بێ هیوادار بێ که‌ وابێ ، کە ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ده‌یکه‌ین بۆ ئه‌وان باشه‌. که‌ وابوو ئه‌وان بخه‌نه‌ به‌ر کاردانه‌وه‌ی زمان، ده‌رفه‌تیان پێ بده‌ن با هه‌ر دوو ئه‌لفووبێیان فێر بن. ئه‌وان وه‌ری ده‌گرن و فێریان ده‌بن.
گلۆب: ئه‌تۆ له‌و بابه‌ته‌ی دا پێشکێشت کرد باسی ده‌وری مێدیایت کرد له‌ سه‌ر ناسێنه‌ی کوردی. ده‌وری مێدیا له‌مه‌ڕ به‌ره‌وپێشبردنی زمان و له‌ گه‌شه‌پێدانی ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد دا چییه‌؟
شێخولئیسلامی: له‌ ڕاستیدا ئه‌و بابه‌ته‌ی پێشکێشم کرد پوخته‌یه‌کی زۆر کورتکراوه‌ی کتێبه‌که‌م بوو،: Kurdish Identity, Discourse, and New Media (ناسێنه‌ی کورد، وێژمان و مێدیای نوێ." تێزی دوکتورایه‌که‌م نیزیکه‌ی 400 لاپه‌ڕه‌ بوو. ڕاستت بوێ، وه‌شانخانه‌ی The Palgrave Macmillan که‌ کاری ئاکادێمی بڵاو ده‌کاته‌وه‌ پێیان گوتم ئه‌وه‌ زۆردرێژه‌ ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وه‌ک کتێب چاپی بکه‌ین و به‌شی ئاوای تێدایه‌ که‌ لایه‌نی تیۆری زۆره‌ و ئه‌وه‌ شتێک نییه‌ ‌ ئێمه‌ بمانهه‌وێ؛ ئێمه‌ بابه‌تێکمان ده‌وێ بۆ خوێنه‌ره‌وه‌ی ئاسایی. جا بۆیه‌ ئه‌من 200 لاپه‌ڕه‌م لێ لابرد. و له‌ کۆنفڕانسیش دا 200 لاپه‌ره‌که‌م کورت کرده‌وه‌ بۆ‌ 4 لاپه‌ڕه‌. بابه‌ته‌ زۆر کورتکراوه‌که‌م و تێزی دوکتورایه‌که‌م سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بوون: ده‌وری مێدیای گشتی،به‌ تایبه‌تی له‌ مه‌ڕ ده‌وری مێدیای نوێ وه‌ک تێلێڤیزیۆنی مانگیله‌ و ئینترنێت، له‌ سه‌ر ناسێنه‌ی کوردی. له‌ لێکۆڵینه‌وه‌که‌م دا ئه‌و پرسه‌ سه‌ره‌کییه‌ی که‌ ده‌بوو ووڵامه‌که‌ی بدۆزمه‌وه‌ ئه‌وه‌ بوو کە چونکە کوردان هه‌میشه‌ گله‌و گازنده‌یان کردووه‌ له‌ ده‌وڵه‌تان ( تورکییه‌، ئێران، عێڕاق و سوورییه‌) کە ئیزن ناده‌ن ناسێنه‌ی خۆیان هه‌بێ. بۆیه‌ هیچ ڕێگایه‌کیان نەبووە کە ‌ بڵێن ئه‌وان کێن و چییان ده‌وێ. جا ئێستا کە ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان ده‌ست که‌وتووه‌، کوردەکان به‌و مێدیایه‌ چ ده‌که‌ن؟ کورده‌کان چۆن باسی خۆیان ده‌که‌ن؟ ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌ پێداویستییه‌کانی خۆیان و سه‌باره‌ت به‌ ده‌رد و کوڵ و شادی و خۆشییه‌کانیان ده‌ڵێن چی ؟ ئه‌وان خۆیان چۆن ده‌ناسێنن و خه‌ڵکی دیکه‌ چۆن ده‌ناسێنن؟ دۆزینه‌وه‌کانی من نیشان ده‌ده‌ن کە به‌ له‌به‌ر چاو گرتنی هه‌موو شت و هەموو ئەو پڕۆسه‌ و کرده‌وه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییانەی کە بە میدیایەوە گرێ دراون، کورده‌کان له‌و بواره‌ دا کاری زۆر باشیان کردووه‌، سه‌ره‌رای ئه‌و ڕاستییه‌ی ئه‌وان هێشتا گوشاری سیاسی و ئابوورییان له‌ سه‌ره‌. لایه‌نی سیاسی و ئابووری بۆ مێدیا هه‌تا بڵێی گرینگن، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر به‌ مه‌به‌ستی سازدانی پێوه‌ندیی ده‌کار بکرێن. ئه‌گه‌ر مرۆ نه‌توانێ له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ شتێک بکا یان ده‌ره‌تانی دارایی نه‌بێ، ئه‌و ده‌می چی له‌ ده‌ست نایه‌ و ناتوانێ ئه‌و پێوه‌ندییه‌ دامه‌زرێنێ و، ئه‌و دوو هۆکاره‌ی سیاسی و ئابووریی‌ تا ڕاده‌یه‌کی زۆر نێوه‌رۆک و شێوه‌ی مێدیا و ئه‌و زمانه‌ی به‌کاری ده‌هێنن دیاری ده‌که‌ن. جا به‌ له‌به‌رچاوگرتنی هه‌موو شت، کورده‌کان توانیویانه‌ بڵێن ئه‌وان کێن و ئه‌من سه‌باره‌ت به‌و شتانه‌ به‌ درێژیی دواوم. کاكڵی قسه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌: ئه‌من له‌و باوه‌ڕه‌ دام تێلێڤیزیۆنی مانگیله‌، واته‌ تێلێڤیزیۆنی ساتاڵایت، ئه‌و کاته‌ی که‌ ته‌نیا هه‌ر MED-TV بوو ، بۆ ماوه‌یه‌ک هه‌ستێکی یه‌کێتی کوردی ساز کرد. ماوه‌یه‌کی کورت به‌ دوای ئه‌وه‌ دا به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش ده‌زگای تێلێڤیزیۆنی ساتاڵایتی دیکه‌یان وه‌کار خست و ئه‌وه‌ش جۆراوجۆرێتی زیاتر کرد. لێره‌ دا ئه‌من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ بڵێم ئه‌وه‌ شتێکی باش یان خراپ بوو. ‌من ته‌نیا باسی ئه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ دیتوومه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تێلێڤیزیۆنی مانگیله‌ له‌سه‌ر بنه‌مای چاپ کردن هه‌ڵنه‌نراوه‌ و له‌ سه‌ر بناغه‌ی موسیقا و دەنگ و وێنان داندراوه‌، جا بۆیه‌، ئه‌من له‌و باوه‌ڕه‌ دام توانیویەتی هێندێک له‌ سنووره‌کانی خوێنده‌واریی، جینسییه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، چینایه‌تی و سه‌رحه‌دی ده‌وڵه‌تی تێپه‌ڕێنێ – و ئه‌گه‌ر چی هه‌ر پارتییه‌ سیاسییه‌ی هێشتا تێلێڤیزیۆنی مانگیله‌ی له‌ مه‌ڕ خۆی هه‌یه‌ ، ئه‌و ساتاڵایتانه‌ یارمه‌تی ده‌که‌ن به‌ وێژمانی ناسێنه‌یه‌کی به‌کۆمه‌ڵی پان کوردی. ئه‌وان هه‌ر وه‌ها یارمه‌تی ده‌که‌ن به‌--شتێکی زۆر چاوڕاکێش له‌ ڕوانگه‌ی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ -- که‌ پێی ده‌گوترێ له‌یه‌ک تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه‌. بۆ نموونه‌، ئه‌گه‌ر من بتوانم به‌ سۆرانی قسه‌ بکه‌م، ئه‌گه‌ر به‌ ووردی و له‌ سه‌ره‌خۆ قسه‌ بکه‌م و ئه‌گه‌ر ئه‌تۆ بتوانی کورمانجی قسه‌ بکه‌ی و ئێمه‌ له‌ یه‌کتری تێبگه‌ین، ئه‌وه‌ له‌یه‌ک تێگه‌یشتنی دوولایه‌نه‌ یه‌.

ئینترنێت ده‌ره‌تانی داوه‌ به‌ ده‌نگی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی ببیسترێن: ده‌نگی ژنان، ده‌نگی کۆمه‌ڵگه‌ پچووکتره‌کانی زمانیی، وه‌کوو هه‌ورامی و زازاکی/دملی. گه‌لی کوردیش ، وه‌کوو هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه‌، ئیدی چیتر هه‌ر به‌ کار هێنه‌ری زانیاری نییه‌، به‌ڵکوو ده‌توانێ زانیاریش ئاماده‌ بکا و بڵاویشی بکاته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به‌ دیتنی من ئینترنێت جۆراوجۆریی شێوه‌زاره‌ کوردییه‌کانی خێراتر کردووه‌. بۆ نموونه‌، ئه‌من زۆر که‌م تووشی کورمانجی ئاخێوی ئاوا هاتووم که‌ سه‌ر له‌ ماڵپه‌ڕه‌ سۆرانییه‌کانیش بدا، یان به‌ پێچه‌وانه‌ سۆرانی ئاخێوێک سه‌رله‌ ماڵپه‌ڕه‌ کورمانجییه‌کان هه‌ڵێنێ. پێم وانییه‌ ئه‌وان بتوانن نووسینی یه‌کتری بخوێننه‌وه‌. دیاره‌ ئه‌وه‌ زۆر جیاوازه‌ بۆ که‌سێکی وه‌کوو من یان پرۆفێسۆر حه‌سه‌نپوور. ئه‌وه‌ کاری ئێمه‌یه‌. له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی کورمانجی ده‌زانین سه‌ری ماڵپه‌ڕه‌ کورمانجییه‌کانیش ده‌ده‌ین، به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵک ئه‌وه‌ ناکه‌ن. ئینترنێت وه‌ک تێلێڤیزیۆن نییە چونکە لە سەر بنەمای چاپ دامەزرا، دەنگ و رەنگی بەو شێوەیە نەبوو لە سەرەتا دا. بەڵام، ئینترنێت هه‌تا لایه‌نی بیستنی و دیتنی زیاتر بێ زیاتر وه‌ک تێلێڤزیۆنی لێ دێ. هەڵبەت ‌ له‌و بواره‌ دا هێشتا زۆر کار ماوه‌ که‌ ده‌بێ بکرێ. هیوادارم حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان یان ته‌نانه‌ت دامه‌زراوه‌یه‌کی وه‌ک Kurdî-Der یان ئه‌نیستیتووی کورد له‌ ئه‌سته‌نبووڵ مێدیای نوێ به‌کار بهێنن بۆ پێشخستنی زمان و ناسێنه‌ی کوردی و ئه‌وه‌ به‌ ڕێگای ئینترنێت دا بکه‌ن. ‌من له‌ خۆشیان شاگه‌شکه‌ بووم کاتێک بیستم دۆستان له‌ سوێد له‌ ئای فۆن دا وانەی فێربوونی ئه‌لفووبێی کۆرمانجی یان ساز کردووه‌.
گلۆب: ئێستا ده‌مه‌وێ پرسیارێکت لێ بکه‌م سه‌باره‌ت به‌ سیاسه‌تی کوردی له‌ مێدیای کۆمه‌ڵایه‌تی دا وه‌کوو فه‌یس بووک و تویتر، نه‌ سیاسه‌ت له‌ پارڵمان و له‌ سه‌ر کۆڵانان. وه‌ک ده‌زانی، پرۆفێسۆر ئه‌میری حه‌سه‌نپوور ووتارێکی نووسی له‌مه‌ڕ ساتاڵایه‌ته‌ کوردییه‌کان و گه‌ڕان به‌ دوای به‌ ده‌ست هێنانی حاکمییه‌ت له‌ ئاسمان دا . نه‌ته‌وه‌ی کورد نه‌یتوانی له‌ سه‌ر زه‌وی واقع کوردستان ساز کا، مه‌به‌ستم ده‌وڵه‌تی کوردییه‌، به‌ڵام به‌ ڕێگای ده‌زگا تێلێڤیزیۆنه‌کانی و لاپه‌ڕه‌کانی ئینترنێت وه‌کوو فه‌یس بووک ئه‌وه‌ی کرد.له‌ گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی وا هه‌ر یه‌که‌وه‌ به‌شێکی کوردستانیان داگیر کردووه‌ به‌وه‌ ده‌زانن و حه‌ول ده‌ده‌ن پێشی بگرن. بۆ نموونه‌، نه‌خشه‌ی کوردستان و ئاڵای کوردستان له‌ به‌ر گوشاره‌کانی تورکییه‌ ئیزن نادرێ له‌ فه‌یس بووک دا پۆست بکرێن و بڵاو بکرێنه‌وه‌.بۆچوونت له‌و باره‌یه‌وه‌ چییه‌؟

شێخولئیسلامی: ئه‌من چیرۆکێکت بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سه‌فاڕه‌تخانه‌ی تورکییه‌ له‌ ئۆتاوا. له‌ ساڵی 2003، خوێندکارێکی کورد هاته‌ لام و زۆر تووڕه‌ بوو. خوێندکاره‌ کورده‌کان کۆمه‌ڵه‌یه‌کی خوێندکاری زۆر باش و چالاکیان هه‌بوو؛ له‌وێدا هه‌م به‌ کورمانجی و هه‌م به‌ سۆرانی قسه‌یان ده‌کرد. هەموو بەشەکانی زانستگەکەمان بە تونێلێک بە یەکەوە گرێ دراون کە بە وەرزی سەرما بە تایبەت یەکجار قەرەباڵخ دەبێ. کۆمه‌ڵه‌ خوێندکارییه‌کان ژماره‌یه‌کی زۆر بولته‌نیان لە سەر دیواری تۆنێلەکە هەبوو. بڵاویان ده‌کردنه‌وه‌ و هه‌رلایه‌ی بانگه‌شه‌ی ده‌کرد بۆ کۆمه‌ڵه‌که‌ی خۆی. کورده‌کانیش بولته‌نێکیان هه‌بوو و نه‌خشه‌یه‌کی کوردستانیان تێدا بڵاو کردبووه‌وه‌. سه‌فاڕه‌تخانه‌ی تورکییه‌ له‌ ئۆتاوا—ئه‌وه‌ت له‌ بیر دا بێ که‌ ئۆتاوا ووڵاتی ئه‌وان نییه‌، ، بە زانستگەی گوتبوو کە ئەو خوێندکارانە دەبێ ئەو نەخشەیە (هەروەها ئاڵای کوردستانیش) لا ببەن. به‌ڵام کەسی بەرپرسی بەشی خوێندکارانی زانستگە، لیۆنارد لێبراندێ، پێی گوتبوون کە به‌ هیچ جۆر کاری ئاوا ناکا و جه‌ختی کردبووه‌وه‌ که‌ خوێندکاره‌کانمان ئازادن هه‌رچییه‌کی ده‌یانه‌وێ بینووسن. پێی گوتبوون کە ئێره‌ ووڵاتێکی ئازاده‌. ئێوه‌ له‌ نێو خۆی تورکییه‌ دا گیروگرفتتان هه‌یه‌، نه‌ک لێره‌. ئه‌و زۆر ژیرانه‌ بۆی نووسیبوون ئه‌وان لێره‌ له‌ کانادا ئیزن ناده‌ن که‌س په‌لامار به‌رێ بۆ سه‌ر سه‌فاڕه‌تخانه‌ی تورکییە و، هه‌ر ئاواش رێگا ناده‌ن لێره‌ تورکییه‌ هێرش بکاته‌ سه‌ر بیری شارۆمه‌ندانی کانادا بە کوردەکانییەوە. جا بۆیە پێم سەیر نییە کە تورکیە ئەو خۆف و ترسەی هەبێ لە وشە و نەخشەی کوردستان لە سەر فەیسبوک. لە چەرخی ٢١ دا ئەمە جێگای سەرسوڕمانە. بەڵام، داخودا هه‌نگاوێکی ئاوا چ شوێنی ده‌بێ؟ ‌من پێم وایه‌ ئه‌وه‌ کارێکی گه‌وجانه‌یه‌ و زیاتر وه‌ک نوکته‌ ده‌چێ، چونکه‌ ناتوانن ئه‌و قه‌ده‌غه‌یه‌ به‌رده‌وام بکه‌ن. به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌بێ له‌ کاره‌کانمان دا وورد بین چونکه‌ فه‌یس بووکیش له‌ زۆر ڕوویانه‌وه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای چاپ هه‌ڵنراوه‌؛ [دەکرێ سانسۆر و کۆنتڕۆڵ بکرێ]هێشتا ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ست نایه‌ که‌ تێلێڤیزیۆن ده‌یکا. تێلێڤیزیۆن ئامرازی هه‌ره‌ کاریگه‌ره‌ بۆ ساز کردنی ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌ کۆمه‌ڵیی کورد.

Friday, March 23, 2012

هاوپرسه‌کی محه‌مه‌د سه‌بری ئاکگونول له‌ گه‌ڵ دوکتور میخێل لیزنبێرگ سه‌رۆکی به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانست له‌ دیپارتمانی فه‌لسه‌فه‌ی زانکۆی ئامستردام-هۆله‌ند




هاوپرسه‌کی محه‌مه‌د سه‌بری ئاکگونول له‌ گه‌ڵ دوکتور میخێل لیزنبێرگ سه‌رۆکی به‌شی فه‌لسه‌فه‌ی زانست له‌ دیپارتمانی فه‌لسه‌فه‌ی زانکۆی ئامستردام- هوله‌ند، بۆ ڕۆژنامه‌ی ئینگلیسی زمانی گلۆب (هه‌ولێر) سه‌باره‌ت به‌ کۆنفڕانسی زمانی کوردی له‌ ئامه‌د. 2-4 ی مارسی 2012
ئه‌م هاوپرسه‌کییه‌ له‌ ژماره‌ی ڕۆژی سێشه‌مۆ 13ی مارسی 2012ی گلۆب دا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌
وه‌رگێڕان له‌ ئینگلیسییه‌وه‌: حه‌سه‌نی قازی
گلۆب: بۆچوونتان سه‌باره‌ت به‌ کۆنفڕانسی زمانی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ دیاربه‌کر و ئه‌نجامنامه‌ی ئه‌و کۆنفڕانسه‌ چییه‌؟ لیزنبێڕگ: ئه‌من پێم وایه‌ ئه‌و کۆنفڕانسه‌ گرینگییه‌کی یه‌کجار زۆری هه‌بوو. ئه‌وه‌ نه‌ ته‌نیا یه‌که‌م کۆنفڕانس بوو به‌و گه‌وره‌ییه‌ له‌ دیاربه‌کر، که‌ هه‌تا ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر هه‌ر به‌ خه‌یالیش دا نه‌ده‌هات بکرێ له‌وێ کۆنفڕانسێکی ئاوا ببه‌سترێ،به‌ڵکوو ڕووناکبیرانی هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانیشی له‌ ده‌وری یه‌کتری کۆ کرده‌وه‌ که‌ به‌ هه‌موو له‌‌هجه‌ جیاوازه‌کان قسه‌یان ده‌کرد. ئه‌وه‌ نیشان ده‌دا له‌ ماوه‌ی بیست ساڵی ڕابردوو دا، به‌ره‌پێشچوونێکی یه‌کجار زۆر ڕوویداوه‌.
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامنامه‌ی کۆنفڕانس، ئه‌من پێم وایه‌ جه‌خت کردن له‌ سه‌ر پاراستنی شێوه‌زاره‌ جۆر به‌ جۆره‌کان و پێداویستی به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتری مه‌یدانی له‌ سه‌ر‌یان ته‌واو بڕیاری گرینگ بوون ، ئه‌نجامنامه‌ به‌ دروستی جه‌خت ده‌کا له‌ سه‌ر ده‌وری منداڵان و په‌روه‌رده‌ی ئاستی سه‌ره‌تایی له‌ پار‌استنی زمانی دایکی دا.
گلۆب: دوو بابه‌تی سه‌ره‌کی که‌ له‌و کۆنفرانسه‌ دا قسه‌یان له‌ سه‌ر کرا" جیاوازی نێوان له‌هجه‌ کوردییه‌کان وجیاوازی سیستمی ڕێنووس" و " یه‌کێتی زمانی نه‌ته‌وه‌یی کوردی" بوو، باشه‌ کوردی، به‌ چوار له‌هجه‌ی خۆیه‌وه‌ چۆن ده‌توانێ ببێ به‌ زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی له‌ کاتێک دا کورده‌کان پشتیوانی بناخه‌یی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌یه‌کیان نییه‌؟
لیزنبێرگ: ئه‌وه‌ چیرۆکێکی زۆر ئاڵۆزه‌.به‌ گشتی، بنه‌مای زمانه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له‌ ئیمپراتۆری عوسمانی دا له‌ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دا داندرا، به‌ر له‌ دامه‌زرانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ تازه‌ سه‌ربه‌خۆیانه‌ی که‌ جێیان گرته‌وه‌. له‌ کۆتاییه‌کانی حوکمی ئیمپراتۆری عوسمانی و به‌راییه‌کانی ده‌سته‌ڵاتی تورکییه‌، ژماره‌یه‌کی له‌ زێده‌ شوێنه‌وار به‌ له‌هجه‌ی کورمانجی نووسران تا ئه‌وه‌ی که‌ قسه‌ کردن و نووسین به‌ زمانه‌که‌ له‌ ساڵانی 1920کاندا به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌ کرا، به‌ربڵاوی تواندنه‌وه‌ی زمانی له‌و ده‌مییه‌وه‌ به‌ڕوونی ده‌رده‌که‌وێ ئه‌گه‌رمرۆ ته‌نانه‌ت له‌ زمانی ڕۆماننووسانی کورد بڕوانێ که‌ ڕچه‌ی ئاشکرای ڕێزمانی تورکی به‌ سه‌ر کاره‌کانیانه‌وه‌ ده‌بیندرێ. بووژانه‌وه‌ی زمانی کوردی، به‌ ته‌قریب له‌ 1980کانه‌وه‌ به‌ کار و تێکۆشانی ژماره‌یه‌ک له‌ ڕووناکبیران له‌ هه‌نده‌ران مه‌یسه‌ر بووه.له‌وه‌تا ساڵانی 1990کانه‌وه‌، ژماره‌یه‌کی له‌ زێده‌ی خه‌ڵک کاریان کردووه‌ بۆ وه‌خۆ کردنه‌وه‌ی کوردی وه‌کوو زمانێکی قسه‌ پێکردن و نووسێن له‌ نێوخۆی تورکییه‌دا.
دوو پێشوه‌چوونی گرینگ—ئه‌گه‌رچی تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌مزی – دامه‌زراندنی کاناڵی تێلێڤیزیۆنی ده‌وڵه‌تیی کوردی زمانی ته‌ره‌ته‌شه‌ش و دانانی به‌شی کوردی له‌ ژماره‌یه‌ک له‌ زانکۆکانی تورکییه‌ بووه‌؛ به‌ڵام پرسیاری گه‌وره‌ ئه‌وه‌یه‌ گه‌ڵۆ چۆن و که‌نگێ په‌روه‌رده‌ی زمانی دایکی کوردی ده‌توانێ ببێ به‌ ڕاسته‌قینه‌یه‌ک له‌ خوێندنگه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانی تورکییه‌ دا. سیاسه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تیی تورکییه‌ هه‌تاکوو ئێستا زۆر چه‌ق ناوه‌ند و تاکزمانانه‌ بوون؛ ڕه‌نگه‌ تێکۆشانی زیاتر پێویست بکا بۆ ناساندنی مۆدێله‌کانی فره‌ زمانێتی ( وه‌کوو ئێسپانیا، کانادا و ئه‌فریقای باشوور) که‌ هه‌ڕه‌شه‌ نین له‌ سه‌ر یه‌کپارچه‌یی ده‌وڵه‌ت.
له‌ عێراق،سۆرانی ستاندارد بووه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌ سه‌رتاوه‌ ئاشکرا بوو که‌ ئاخێوانی بادینی به‌ گشتی مه‌یڵی ئه‌وه‌یان تێدا نه‌بوو سۆرانی وه‌ک زمانی ستانداردی خۆیان قه‌بووڵ بکه‌ن. له‌ حاڵی حازر دا وا وه‌به‌رچاو دێ که‌ کوردی به‌ره‌و بارودۆخێکی جووتستانداردی بچێ ته‌نانه‌ت له‌ کوردستانی عێڕاقیش، چ ده‌گا به‌وه‌ی له‌ نێو کوردان له‌ شوێنی دیکه‌ دا.دیاره‌ ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌ بیر بێ،بادینی چ له‌ ڕووی رێزمان و چ له‌ ڕووی ئه‌لفوبێوه‌ ته‌واو وه‌ک کورمانجیش نییه‌. که‌وابوو، ئێستا زمانی کورد راسته‌قینه‌یه‌کی فره‌ ستانداردی هه‌یه‌ و هیچ سه‌به‌بێک به‌ ده‌سته‌وه‌ نییه‌ چاوه‌ڕوانی یه‌کایه‌یه‌تییه‌کی به‌رچاو و هه‌موولایه‌نه‌ له‌ ڕێزمان و ئه‌لفووبێ دا بکرێ، هێندێک له‌ ناسیۆنالیستی کورد له‌وانه‌یه‌ داخ بۆ ئه‌وه‌ بخۆن، به‌ڵام ئه‌و گریمانه‌یه‌ که‌ گۆیا یه‌کێتییه‌کی ته‌واوی زمانی پێویسته‌‌ بۆ هوشیاری و هه‌ست و نه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌گه‌ر ڕه‌پ و ڕوو بیڵێم بێ بناغه‌یه‌ و پاساوی بۆ نییه‌. بزووتنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی زمانی کوردی تا ڕاده‌یه‌ک له‌ خه‌بات به‌ دژی ناوه‌ندی کردن و تواندنه‌وه‌ی زمانی دا گه‌شه‌ی کردووه‌، جا بۆیه‌ چ پاساوێک نییه‌ بۆ وه‌به‌ر گرتنی هه‌مان سیاسه‌تی چه‌ق ناوه‌ند له‌ نێو کورده‌کان خۆیان دا. بۆ کورده‌کانی تورکییه‌ ، وه‌خۆ کردنی ئه‌لفوبێی عه‌ڕه‌بی هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ واقیع بینانه‌ نییه‌ که‌ وه‌خۆ کردنی ئه‌لفوبێی لاتین له‌ لایه‌ن کورده‌کانی عێڕاق یان شوێنی دیکه‌.
گلۆب:ئێوه‌ له‌و بابه‌ته‌ی دا که‌ پێشکێشتان کرد باسی حوجره‌ و مه‌دره‌سه‌ ئایینیه‌کانتان کرد. ده‌وری ئه‌و مه‌دره‌سانه‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌ره‌وپێشبردنی زمانی کوردی و ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد چ بوو؟
لیزنبێرگ: له‌ مه‌دره‌سه‌کاندا له‌ باکووری کوردستان، کوردی هه‌م وه‌ک زمانی قسه‌‌ پێکردن و هه‌م زمانی نووسینی ده‌رس پێگوتنه‌وه‌ هه‌ر نه‌بێ له‌ سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه‌ باو بووه‌. نیشانه‌ی ئه‌وتۆ به‌ ده‌سته‌وه‌ن ده‌یسه‌لمێنن که‌ هه‌م کوردی قسه‌ پێکردن و هه‌م به‌کارهێنانی کتێبی خوێندن به‌ زمانی کوردی و سه‌باره‌ت به‌ کورد له‌ لایه‌ن نووسه‌رانی وه‌ک عه‌لی ته‌ره‌ماخی و یۆنس خالقاتینی کراوه‌ و یارمه‌تییان کردووه‌ به‌ ساز کردنی شێوه‌یه‌کی ستانداردی کورمانجی، که‌ ئێستا ده‌کرێ له‌ هه‌موو باکووری کوردستان دا ببیندرێ. ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ڕاست بێ( ئێمه‌ به‌ڕاستی پێویستیمان به‌ لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئه‌و پرسه‌)، که‌ وا بوو، له‌وانه‌یه‌ مه‌دره‌سه‌کان ده‌وڕێکی زۆر گرینگتریان گێڕابێ له‌ ساز کردن و پاراستنی زمانێکی یه‌کگرتووی کوردیی باکوور له‌وه‌ی که‌ هه‌تا ئێستا پێی زاندراوه‌.
گلۆب:له‌ که‌نگێوه‌ ده‌کرێ بگوترێ کورده‌کان سیاسه‌تێکی زمانییان هه‌یه‌؟ و ئه‌و سیاسه‌ته‌له‌ ڕووی مێژووییه‌وه‌ چه‌نده‌ کۆنه‌؟
لیزنبێرگ: نووسه‌رانی به‌رایی کورد وه‌کوو ئه‌حمه‌دی خانی و عه‌لی ته‌ره‌ماخی ووشیارییه‌کی زۆریان تێدا بووه‌ سه‌باره‌ت به‌ زمانه‌که‌یان، به‌ڵام شتێکیان نه‌بووه‌ که‌ بکرێ نێوی سیاسه‌تی زمانی لێ بندرێ. تێکۆشانی زۆر شێلگیرتر و نه‌پساوه‌تر له‌ لایه‌ن تاکوته‌را و ڕێکخراوه‌ کوردییه‌کان له‌ کۆتاییه‌کانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م دا کران. ته‌نێ له‌ عێڕاقێ، که‌ کوردی بوو به‌ زمانێکی ڕه‌سمی،شتێک وه‌کوو سیاسه‌تی زمانیی کوردی پێش که‌وت. به‌ڵام ئه‌وه‌ تائێستا کاردانه‌وه‌یه‌کی که‌می بووه‌ له‌ سه‌ر کورده‌کان له‌ شوێنی دیکه‌.له‌وه‌تا ساڵانی 1980کان،ئه‌نیستیووی کورد له‌ پاریس حه‌ولی داوه‌ بۆ ساز کردنی په‌یڤی تێکنیکی یه‌کگرتووی کوردی و،ئه‌و‌ کاره‌ له‌ لایه‌ن کاناڵه‌ جۆره‌ به‌جۆره‌ مانگیله‌ کوردییه‌کانیشه‌وه‌ به‌ شێوه‌ی له‌ زێده‌ کراوه‌ ( ئه‌گه‌رچی به‌ شێوه‌یه‌کی که‌متر ڕێک وپێک، چ ده‌گا به‌ هه‌ره‌وه‌زی و یه‌کگرتووانه‌). که‌ وابوو ئه‌و بانگه‌وازه‌ به‌نێوبانگه‌ ( یان به‌د ناوه‌) که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ نووسه‌ران و ڕوناکبیران ‌له‌ ساڵی 2008 بڵاویان کرده‌وه‌ که‌ شێوه‌زاری سۆرانیی سوله‌یمانی وه‌کوو زمانی ستاندارد وه‌خۆ بکرێ بووه‌ هۆی ساز بوونی دمه‌ته‌قه‌ و دمه‌قاڵه‌ی زۆر گه‌رم. ئێستا ئه‌و سێناریۆیه‌ی که‌ له‌ هه‌مووان زیاتر وێده‌چێ هه‌بێ ئه‌وه‌یه‌ ‌ کوردی وه‌ک زمانێکی فره‌ ستاندارد ده‌مێنێته‌وه‌ به‌ هه‌بوونی چه‌ندین له‌هجه‌ و ڕێنووسی جیاوازه‌وه‌ و، ڕه‌نگه‌ هێندێک یه‌کێتیی له ساز کردنی‌ په‌یڤ و داڕشتنی ووشه‌ی تازه‌ دا بکرێ ئه‌نجام بدرێ، به‌ڵام که‌متر له‌ رێزمان یان ئه‌لفوبێ دا. به‌ بۆچوونی من مه‌سه‌له‌ی زۆر گرینگتر و خێراتر ئه‌وه‌یه‌ که‌ کوردی به‌ چ شێوه‌یه‌ک بکرێ به‌ زمانێکی ته‌واو کارپێکراو له‌ په‌روه‌رده‌، مێدیای گشتی و ته‌نانه‌ت له‌ کار و باری ئیداری له‌ ئه‌ستانه‌ کوردنشینه‌کانی تورکییه‌ دا.

Wednesday, March 21, 2012

ڕۆڵی میدیای نوێ لە‌ بەهێزکردنی زماندا بۆ چێکردنی پێناسە‌ی نە‌تە‌وە‌یی


ڕۆڵی میدیای نوێ لە‌ بەهێزکردنی زماندا بۆ چێکردنی پێناسە‌ی نە‌تە‌وە‌یی
د. جە‌عفە‌ری شێخولئیسلامی، زانستگەی کارلتۆن، کەنەدا
ئامادەکراوە بۆ پێشکەشکردن لە "کۆنفرانسا زمان ئا نەتەوەیی" لە ئامەد، ٢-٤ی مارسی ٢٠١٢


پێشەکی و پوختە
لە ئەم گوتارەدا، باسی زمان، پێناسە یان هۆوییەتی نەتەوەیی و میدیا دەکەم. دوایی، باسی ئەو پێوەندییەی نێوان زمان و پێناسە و میدیا لە ناو کورداندا دەکەم. دەمەوێ بە گشتی ئەمە بێژم: گرینگترین پێکهاتەی پێناسەی نەتەوەیی، زمانە، چونکە هەموو یان زۆربەی(واتە پڕانیا) پێکهاتەکانی گوتاری پێناسەی نەتەوەیی، وەکوو مێژوو، لە ڕێگای زمان ساز دەکرێن(ئان ژی، دێنە سازکرن). لەگەڵ ئەوەشدا، ڕۆڵی زمان لە ژیانی هەموو نەتەوەکاندا بە ڕادەی یەک گرینگ نییە(یانی، رۆلا زمان ژ بۆ هەموو نەتەوەیان نە وەک هەڤە). زمان بۆ پێناسەکردنمان گرینگە تا ئەو ڕادەیە کە ئێمە خۆمانی پێ دەناسێنین، لە هەمان کاتیشدا، خۆمانی پێ لە خەڵکی دیکە نزیک یان دوور دەکەینەوە. گرینگیی زمان لە پڕۆسەی خۆ پێناسە کردندا هەرچی بێ، بە دەستی میدیا و بە هاریکاریی میدیا بەهێزتر دەبێ. لە دوو لاوە(ژ دوو ئالیان ڤە)، ئامرازەکانی پێوەندیگرتن ڕۆڵی زمان لە چێکردنی پێناسەی نەتەوەییدا دەتوانن بەهێزتربکەن: (١) دەتوانن هاریکاریی بکەن بۆ ناساندن، مەحفووز کردن و پێشکەوتنی زمان؛ (٢) دەتوانن هێزی زمان بۆ دەربڕین و دروستکردنی پێناسەی نەتەوەیی زێدەتر بکەن. بە لەبەرچاوگرتنی دەوروبەر، لێکۆڵینەوە نیشان دەدا کە کوردەکان بە شێوەیەکی تا ڕادەیەک باش میدیای نوێ دەکار دەکەن، بە تایبەت لە پرۆسەی چێکردنی پێناسەدا و لە پرۆسەی گەشەکردنی شێوەزارەکانی کوردیدا. بەڵام، لێکۆڵینەوەی زێدەتر پێویستە بۆ ئەوە کە بەڕاستی تەئسیری ئامرازە گشتییە نوێیەکان لە سەر پێناسە و زمانی کوردی ببینین.
زمان چییە؟
زمان سیستەمی دەنگ، پەیڤ(یان وشە)، نیشانە، ڕێزمان و یاساکانە بۆ سێ مەبەست: (١) پێوەندیگرتن لە جڤاتێکی زمانیدا بە قسەکردن، نووسین و پێوەندیگرتن بە ئیشاڕە؛ (٢) پاشەکەوت کردن(بەرهەڤ کرن)، دەربڕین و بەرەوپێشبردنی زانیاری و نرخی کولتووری؛ (٣) نیشاندان، تەحلیل کردن و چێکردنی دنیا و پێناسەی تاکەکەسی و گشتی(سکووتناب- کانگاس). واتە، زمان تەنیا ئامرازی دەربڕین نییە، بەڵکوو ئامرازی خۆ سازکردنەوە و دونیا دروست کردنە. زمان بەس ڕەنگدانەوەی کولتوور نییە، بەڵکوو کولتوور لە زماندا دەژی. لە نێوان زمان و کۆمەڵگەکەدا پێوەندییەکی دیالەکتیک هەیە: زمان نە تەنیا دەتوانێ ڕەنگدانەوەی دنیا بێ، بەڵکوو دەتوانێ ئامرازی سازکردنەوەی دنیا بێ؛ زمان نە تەنیا دەتوانێ ڕەنگدانەوەی پێناسە و هۆوییەت بێ، بەڵکوو دەتوانێ ئامرازی چێکردن و دووبارە دروستکردنەوەی پێناسە بێ.
پێناسە‌ چییە‌؟
پێناسە‌ کۆمە‌ڵە‌یە‌ک لە‌ ئە‌و فاکتۆڕانەیە کە کە‌سێک یان گرووپێک یان نەتەوەیەک خۆیان پێ دە‌ناسێنێ، یان هەبوونی خۆی لە‌ ئە‌واندا دەبینێ. بۆ نموونە، بۆ زۆر کە‌سان، بە‌ تایبە‌ت بۆ نەتەوە بێدەوڵەتەکان و کە‌مینەکان، زمان ئامرازێکی سە‌رە‌کیی ناساندنە‌. پێناسە‌ تە‌نیا خۆ ناساندن و خۆناسین نییە، بە‌ڵکوو هە‌روەها ناساندنی "ئە‌وی دی‌" و "ئە‌وانی دی"شە. پێناسە‌ پێکهاتە‌یە‌کە‌ لە‌ وێکچوونە‌کان(واتە، یەکهەڤییەکان) و جیاوازییە‌کان. ستڕاتیژیی گوتاری پێناسە‌ی نە‌تە‌وەیی وێکچوونە‌کان لە‌ ناو کۆمە‌ڵە‌ خە‌ڵکێکدا چڕ و مەزن دە‌کاتە‌وە. پێناسە نەگۆڕ نییە. پێناسەکان چێ دەکرێن و دەگۆڕدرێن(واتە، پێناسەکان دێنە چێکرن).
زمان و پێناسە‌
سێ بۆچوونی سەرەکی لە سەر پێوەندیی نێوان زمان و پێناسەدا هەیە. لە‌ کۆنە‌وە‌، هە‌ندێک لە‌ سە‌ر ئە‌و بڕوایە بوون و هە‌ن کە‌ زمان دە‌وری سە‌رە‌کی نا‌گێڕێ لە‌ دروستکردنی پێناسەی نە‌تە‌وەیی‌دا. بۆ نموونە، "ئرنست ڕێنان"ی فە‌رانسە‌یی ساڵی ١٨٤٨ دە‌بێژێ: "زمان خە‌ڵک بانگێشتن دە‌کا کە‌ یە‌کبگرن، بە‌ڵام مە‌جبووریان ناکا کە‌ ئە‌و کارە‌ بکە‌ن"(Renan, 1990). لە‌ ڕوانگە‌ی ڕێنانەوە‌، "ئیرادە‌"ی خە‌ڵک بۆ بە‌ یە‌کە‌وە‌ ژیان کردن گرینگترە‌ لە‌ زمان. بۆچوونی دووهەم پێوەندیی ڕاستەوخۆ دەبینێ لە نێوان زمان و پیناسەی نەتەوەییدا. بۆ نموونە، فیشتەی ئەڵمانی، هێندێک بەر لە ئیرنست ڕێنانی فە‌رانسە‌ییدا، دەبێژێ: هەر نەتەوەیەک دەبێ یەک زمانی تایبەت بە خۆی هەبێ، چونکە ئاوا دەتوانێ خەڵکی هاوزمان بکا بە نەتەوەیەک، لە هەمان کاتیشدا، نەتەوەیەک لە نەتەوەکانی دیکە جیا بکاتەوە. ئەم فکرە دوو کێشەی هەیە. یە‌ک: چە‌ندین نە‌تە‌وە‌ و وڵات لە‌ دنیادا هە‌ن کە‌ زمانی تایبە‌ت بە‌ خۆیان نییە، وە‌کوو ئە‌مریکا، کانادا، ئوسترالیا. ئینگلیسی زمانی سە‌رە‌کیی ئە‌م وڵات و نە‌تە‌وانە‌یە‌. کە‌چی، خۆیان بە‌ نە‌تە‌وە‌ی جیاواز دە‌زانن. دوو: گرفتی دووهە‌م ئە‌مە‌یە‌ کە‌ دە‌وڵە‌ت - نەتەوە یان تە‌نانە‌ت نە‌تە‌وە‌ هە‌ن کە‌ زۆرتر لە‌ یە‌ک زمانیان هە‌یە‌: بۆ وێنە‌: نۆروێژ، ئە‌فریقای باشوور و هتد. ئە‌مانە‌ش خۆیان وەکوو نەتەوە دەبینن.
بە پێچەوانەی ئەو دوو بۆچوونە کە زۆر دژ بە یەکن، بۆچوونی سێهەم زێدەتر سەردەمییە. ئەم بۆچوونە ناخوازێ پێوە‌ندی نێوان زمان و نە‌تە‌وە‌، یان زمان و پێناسە‌ی نە‌تە‌وەیی موتڵە‌ق بکاتە‌وە‌. بۆ نموونە‌، "ستیڤن(ستێفان) مە‌ی" دە‌بێژێ: زمان بۆ پێناسە‌کردنمان گرینگە‌ تا ئە‌و ڕادە‌یە‌ کە‌ ئێمە‌ خۆمانی پێ دە‌ناسێنین. واتە‌، ئە‌گە‌ر کە‌سێک، یان خە‌ڵکێک پێی وا بێ کە‌ زمانە‌کە‌ی پێناسەی وییە، کە‌س ناتوانێ بێژێ وا نییە(ئان ژی، کەس نکارێ بێژێت، وسا نینە)‌. ئە‌گە‌ر کە‌سێک یان خە‌ڵکێکیش گوتی فڵانە‌ زمان پێناسە‌ی من نییە‌، کە‌س نا‌شێ لە سەریان فەرز بکا. ئە‌وە‌ مافی ڕە‌وای خۆیانە‌. زۆر جاران ئە‌و کە‌سانە‌ی‌ دە‌بێژن زمان بۆ پێناسە‌ گرینگ نییە‌، یان بە‌ ئاشکرا یان ناڕاستە‌وخۆ، ئیدیۆلۆژی و فکری نە‌تە‌وە‌ و گرووپی باڵادە‌ست دە‌ردە‌بڕن. زۆربە‌ یان هە‌موو کە‌مینە‌ ژێردە‌ستە‌کان لە‌ سە‌ر ئە‌م بڕوایە‌ن کە‌ زمانی زگماکی، زمانی ئیتنیکی یان نە‌تە‌وە‌یییان، پێناسە‌یانە‌. واتە، خۆیان بە‌ زمانە‌کە‌یانە‌وە‌ پێناسە دەکەن.
رۆڵی میدیا چییە لە سازکردنی پێناسەی نەتەوەییدا؟
لە‌ مێژووی هە‌موو نە‌تە‌وە‌کاندا، میدیا ڕۆلی کاریگە‌ری هە‌بووە‌ بۆ چێکردنی پێناسە‌ی نە‌تە‌وە‌یی. بە‌نە‌دیکت ئە‌ندرسن و زۆر کە‌سی دی پێیان وایە‌ کە‌ پەیدابوونی نە‌تە‌وە‌ مۆدێرنە‌کانی ئوڕووپا هاوکات بوو لە‌گە‌ڵ پە‌یدابوونی ڕۆژنامە‌ و ڕۆمان/ ناڤل. مارشل مە‌کلووەن دەبێژێ: ناسیۆنالیزم زارۆکی چاپە‌مە‌نی بوو. بۆ؟ چونکە‌، پێناسە‌ لە‌ زماندا چێ دە‌بێ؛ پێناسە‌ی نە‌تە‌وە‌یی پێویستە‌ لە‌ ناو خاکێک و خە‌ڵکێک دا بڵاو بێتە‌وە‌. ئە‌م کارە‌ش لە ڕۆژئاوادا چاپەمەنی کردی. جێگای سە‌رنجە‌ کە‌ لە‌ ناو کوردانیشدا دەرکەوتنی هزری نە‌تە‌وە‌یی هاوکات بوو لە‌ گە‌ڵ چاپ بوونی یە‌کە‌م ڕۆژنامە‌ی کوردی، واتە "کوردستان"، لە‌ لایە‌ن بە‌درخانە‌کانە‌وە‌. بە‌ڵام بە‌ چە‌ند هۆ، نووسراوە‌، چاپە‌مە‌نی، ڕادیۆ و تە‌لە‌ڤیزیۆنی کە‌یبڵ لە ناو کورداندا نەبوون بە ئامرازی گشتیی پێوەندیکردن؛ نەبوون بە مەس میدیا. هێندێک لەو هۆیانە ئەمانەن:
١. بە‌رهە‌مهێنان و وەشان و بڵاو کردنە‌وەی چاپەمەنی هەمیشە گران و زەحمەت بووە. بۆ کوردان گرانتریش بووە.
٢. لە‌ باری سیاسییە‌وە‌، ئە‌و سە‌ربە‌ستییە‌ نە‌بووە کە‌ بە‌ زمانی کوردی میدیا هە‌بێ، هە‌روە‌کی ئێستاش لە‌ زۆر شوێن ئە‌و ئازادییە‌ نییە‌.
٣. زۆربە‌ی ئە‌و میدیا کلاسیکانە،‌ وە‌کوو ڕۆژنامە‌، کتێب و گۆڤار، پێویستیان بە‌ خوێندە‌وار هە‌یە‌. زمانی کوردی لە‌ سە‌ردە‌می سە‌رهە‌ڵدانی ناسیۆنالیزمدا قە‌دە‌غە‌ بوو. کە‌وابوو خوێندە‌واری کورد یان نە‌بوو یان زۆر کە‌م بوو. ئێستاش لە‌ پایتە‌ختی هە‌رێمی کوردستان کە‌ زۆرتر لە‌ یە‌ک میلیۆنی نفووسە‌، هە‌رچە‌ند کوردی زمانی خوێندن لە‌ هە‌موو پلە‌کانی فێرگە‌ و زانکۆیە‌ و زمانی دە‌زگا دە‌وڵە‌تییە‌کانە، ‌ژومارە‌ی چاپی کتێب لە‌ ١٠٠٠ دانە‌ تێناپە‌ڕێ. ڕە‌نگە‌ هە‌ڵە‌ نە‌بێ ئە‌گە‌ر بێژم، لە‌ کوردستان چاپە‌مە‌نی قە‌ت نە‌یتوانیوە جە‌ماوە‌ری و گشتی بێ. چاپەمەنیی کوردی ئامرازی پێوەندیگرتنی ئەو کەسانە بووە کە خوێندەواریی کوردییان هەبووە. کە‌ وابوو، سە‌یر نابێ ئە‌گە‌ر بڵێین، میدیای بە‌ڕاستی جە‌ماوە‌ری و گشتی(ماس میدیا) لە‌ ناو زۆربە‌ی کورداندا نە‌بوون، هە‌تا دامە‌زرانی سە‌تە‌لایت تی.ڤی و ئینتێرنێت، هە‌رچە‌ند ئە‌وانیش گرفتی خۆیان هە‌یە‌.
تە‌لە‌ڤیزیۆنی سە‌تە‌لایت و ئینتێرنێت سنوورە‌کانیان دەرباز دەکرد. گوێیان نە‌دا فشار و گوشاری سیاسی. کاتێ یەکەم تەلەڤیزیۆنی سەتەلایتی کوردی کەوتە کار کردن، خوێندە‌وار و نە‌خوێندە‌وار، ژن و پیاو، هە‌ژار و زە‌نگین، لە‌ مەهاباد و ئامێد و سلێمانی و قامیشلی، چاویان لە یە‌ک پڕۆگرامی مە‌د - تی ڤی کرد؛ بۆ جاری هە‌وە‌ڵ، ئامرازێکی گشتی و جە‌ماوە‌ری و نە‌تە‌وە‌ییی کوردی پە‌یدا بوو. پێناسە‌ی گشتییی نەتەوەییی کوردی و کوردستانی دە‌ستی کرد بە‌ گەشەکردن. دەپێشدا ئەگەر هەستێکی نەتەوەیی هەبوو، زۆرتر لە ناو ژمارەیەکی کەمی خوێندەوار، شاعیر و سیاسیکاردا بوو. تە‌لە‌ڤیزیۆنی سە‌تە‌لایت هاریکاری کردووە‌ کە‌ زۆربە‌ی گوتارە‌کانی پێناسەی نە‌تە‌وەیی،‌ لە‌ ناو هەموو توێژ و چینەکانی کۆمەڵگەی کوردەواریدا، چێ بکرێن. بە‌ڵام، ئە‌وە‌ش ڕاستە کە‌ ئە‌و گوتارانە ڕە‌نگی حیزب و پارتیان لە سەرە دیارە. زۆربە‌ی هە‌رە زۆری خاوە‌نە‌کانی تە‌لە‌ڤیزیۆنە‌ سە‌تە‌لایتییە‌کان حیزبە‌کانن. حیزبە‌کانیش ڕە‌نگ و بۆنی ئایدیۆلۆژیی حیزبی خۆیان دە‌دە‌ن بە‌ پێناسە‌ی نە‌تە‌وە‌یی. هە‌موو تە‌لە‌ڤیزیۆنێک لە‌ دنیادا ئە‌مە‌ دە‌کا. لە‌گە‌ڵ ئە‌مە‌شدا، ئە‌م تە‌لە‌ڤیزیۆنانە‌ ئیعتیباریان داوە‌ بە‌ زمانی کوردی. کوردە‌کان شانازی دە‌کە‌ن کە‌ زمانە‌کە‌یان زمانی مۆدیرنیتە‌یە‌؛ زمانی تە‌کنۆلۆژیی سە‌ردە‌مە. هەڵبەت، ڕەخنەگری ئاواش هەیە کە دەبێژێ تەلەڤیزیۆنەکان زمانی کوردییان وێران کردووە. بەڵام، تە‌لە‌ڤیزیۆن تەنیا زمان نییە. تەلەڤیزیۆن هەروەها لە ڕێگای موزیک، وێنە و ڕەسمەوە پێوەندی دەگرێ، بۆیە دە‌توانێ زۆر بینە‌ر و گۆهدار بۆ لای خۆی بێنێ، تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر ئە‌و بینە‌رانە‌ زمانە‌کە‌ش بە‌ تە‌واوی تێنە‌گە‌ن. لە‌ بە‌ر ئە‌وە‌ زۆر سۆرانی‌ئاخێو چە‌ندین ساڵە‌ پڕۆگرامی کورمانجی و هە‌ورامی و زازاکی دەبینن، ئە‌وانی دیکە‌ش هە‌روەها. بەم جۆرە، لە ناو کورداندا ئە‌و مە‌قوولە‌ی سۆسیۆلینگویستیک تا ڕادە‌یە‌ک چێ بووە‌ کە‌ پێی دە‌بێژن: میووچوواڵ ئینتەلە‌جیبیلیتی، واتە‌، لە‌ یە‌ک تێگە‌یشتنی دوو لایە‌نە‌(ئان ژی جهەڤ فامکرن) چێ بووە و هەر دێ زێدەتریش دەبێ. نموونەی ئەمە لەو کۆنفرانسەدا دەبینن. ئە‌مە‌ش بۆ بە‌ هاوبە‌شکردنی گوتارە‌کانی پێناسە‌ی نە‌تە‌وە‌یی زۆر گرینگە‌.
ئینتێرنێت لە‌ زۆر بارانە‌وە‌ جیاوازە‌ لە‌ تە‌لە‌ڤیزیۆن:
١. لە‌ دنیای ئینگلیسیدا دە‌ڵێن کە‌ ئینتێرنێت میدیاکانی دیکە‌ی وە‌کوو چاپ و ڕادیۆ و تە‌لە‌ڤیزیۆنی کز کردووە‌. لە‌ ناو کورداندا ئە‌وە‌ بە‌ پێچە‌وانە‌یە‌. بە‌ هۆی ئینتێرنێتە‌وە‌ ئێستا چاپە‌مە‌نیی کوردی بە‌ سە‌ربە‌ستی بڵاو دەبێتەوە. ڕادیۆی کوردی سنوورە‌کان دە‌رباز دەکا. کاناڵە‌ تە‌لە‌ڤیزیۆنییە‌کان هە‌ر وسا.
٢. لە‌ کاتێکدا کە‌ کاناڵە‌کانی تە‌لە‌ڤیزیۆنی سە‌تە‌لایت دە‌نگی حیزبە‌کانن، ئینتێرنێت بووە‌ بە‌ دە‌نگی تاکە‌کان و گرووپە‌ بچووکە کولتووری، سیاسی و کۆمە‌ڵایە‌تییە‌کان. ئینتێرنێت بووە‌ بە‌ مەیدانێکی جە‌ماوە‌ری بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی گوتاری جۆراوجۆر، وە‌کوو گوتاری پێناسەی نە‌تە‌وە‌یی.
٣. بە‌ پێچە‌وانی میدیای دیکە‌، بەکارهێنەری ئینتێرنێت دە‌توانێ هە‌روەها نووسە‌ر، داهێنە‌ر و پێکهێنە‌ری ناوە‌رۆک بێ. بۆ نموونە زۆر کورد چی دیکە ناچار نین تەنیا خوێنەر یان بینەری گوتاری پارتەکان لە سەر تەلەڤیزیۆن یان لە ناو کتێبدا بن؛ دەتوانن گوتاری تایبەتیی نەتەوەیی، چینی، تاکەکەسیی خۆیان هەبێ. دەتوانن تەعبیری نوێ چێ بکەن.
٤. دە‌ گە‌ڵ ئە‌م خاڵە‌ باشانە‌، ئینتێرنێت خاڵی لاوازیشی هە‌یە‌. بۆ نموونە، ئێستاش خە‌ڵک ناچاران کە‌ بتوانن بخوێننە‌وە‌ و بنووسن، ئە‌گە‌ر بخوازن بە‌ شێوە‌یە‌کی کاریگە‌ر کە‌ڵک لە‌ بە‌شێکی زۆری ئینتێرنێت وەربگرن. واتە، ئینتێرنێت تا ڕادە‌یە‌کی زۆر ئێستاش گرێ دراوە بە نووسین. زاراوە جیاوازەکان مافی خۆیانە بە زمانی خۆیان بنووسن و بخوێننەوە. بەڵام، ئەو ئیحتیمالەش هەیە کە ئەوە تەسەوور و خەیاڵی گوتاری نەتەوەیی پارچە پارچە بکا. لە بەر ئەوە، دەکرێ بێژین بۆ کۆکردنە‌وە‌ و یە‌ککردنی وێنە خەیاڵییەکانی پێناسەی نەتەوەیی، تەلەڤیزیۆن ئامرازێکی کاریگەرتر بێ.
٥. هە‌روەها، ئینتێرنێت لە‌ لایە‌ن حکومە‌تەکانەوە سانسۆر و کۆنتڕۆڵ دە‌کرێ. تە‌لە‌ڤیزیۆنی سەتەلایت سەربەستترە.
لە‌گە‌ڵ هە‌موو ئە‌مانەشدا، ئینتێرنێت یارمە‌تی پێشکە‌وتن و زە‌نگین بوونی زمانی کوردی و لە ئەنجامدا پێناسەی نەتەویی کوردی دە‌دا.
سەردەمانێک کتێبی کوردی قەدەغە بوو؛ ئێستاش وەشاندن لە ژێر فشاردایە. ئەو کتێبانەش کە چاپ دەکرێن، یان زۆر کەمن، یان بە زەحمەت بڵاو دەکرێنەوە. ئینتێرنێت بووە بە دەزگای بڵاوکردنەوە و کتێبخانە. ئێستاش هەبوونی ڕۆژنامەیەکی بەڕاستی ڕۆژانە تەنیا بە حیزبە زەنگینەکان لە باشووری کوردستان دەکرێ. بەڵام، لە سەر ئینتێرنێت ئەوە زۆر ئاسانترە. لە سەر "یوتووب" وانەی کوردی هەیە و هەموو کەس دەتوانێ کورمانجی فێر بێ. ئینتێرنێت مەیدان و دەرەتانێکی گرینگی بۆ کورد ڕەخساندووە کە بتوانێ بڵێ کێیە، چی دەخوازێ.
ئەنجام
لە ئەنجامدا من وا فکر دەکەم کە لە سەرەتای ساڵەکانی ١٩٩٠ەوە زمانی کوردی و گوتاری پێناسەی کوردی کەوتۆتە قۆناغێکی زێدە نوێوە. چەند هۆکار هەبوون بۆ ئەم گۆڕانە [وەکوو لێکهەڵوەشانەوەی یەکیەتی سۆڤیەت، دان بە زمانی کوردیدا هێنان لە تورکیە، شەڕی کەنداو و چێکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باشوور، پەیدابوونی ڕێفۆرمخوازەکانی ئێران و هتد). میدیا، بە تایبەت پەیدابوونی تی. ڤیی سەتەلایت و ئینتێرنێت، هاریکاریی ئەو گۆڕانەیان کردووە بۆ بەرژەوەندی و بووژانەوە و بەقیمەتبوون و پەرەپێدانی زمان و کولتووری کوردی. پێناسەی نەتەوەیی کورد و کوردستان بە هێزتر بووە. بەڵام، ئەم پێناسەیە جیاوازە لە پێناسەی نەتەوەیی ٢٠٠ ساڵی بەر لە ئێستای ئورووپا و ١٠٠ ساڵ لەمەوبەری وڵاتانی دیکە. ئەم پێناسە نەتەوەیییە لەوانەیە بە یەک زمان و یەک کولتوور پێناسە نەکرێ(ئان ژی، نەیێ پێناسەکرن). ئەمە ئەو پێناسە نەتەوەیییەیە کە تایبەتمەندیی سەردەمی دوای مۆدێڕنیزمە کە یەک ئیرادەیی و یەک ئامانج هەبوون لە یەکبوونی زمان و کولتووردا نابینێ، بەڵکوو یەکیەتی لە جیاوازیدا ساز دەکا. ئەوەش پڕ بە پێستی میدیای نوێیە(ئانگۆ، تام ل گۆرا میدیایا نوو یە). میدیای نوێ، وەکوو پێناسەی ئەم سەردەمە، هەمە ڕەنگ و هەمە زاراوە و هەمە کولتوورە. ئەوەش هیچ لە نەتەوەبوونی خەڵکێک کەم ناکاتەوە، بەڵکوو دەیگونجێنێ بۆ ئێستا و بۆ داهاتوویەکی ڕوون(ئانگۆ، میدیایا نوو، وەک پێناسەیا ڤێ سەردەمێ پررەنگ و پرزاراڤا یە، ئوو ئەڤ یەک تو تیشتەکی نەتەوەبوونا گەلەکی کێم ناکە، بەلکی زێدەتر وی گەلی ئامادە دکە ژ بۆ نها و داهاتوویەکە رۆناک).
ئەو دیتنانەی من کورتەیەک بوون لە ئەنجامی لێکۆڵینێکی مەیدانیی چەند ساڵە کە هەتا نها لە یەک کتێب و چەند گوتاری ئینگلیسیدا پێشکەش کراوە(ئان ژی هاتییە پێشکەشکرن). بە‌ڵام، هێشتا زۆر ماوە بکرێ لە پێوەندی دەگەڵ دوو شتدا: ڕۆڵی میدیا لە نەتەوە دامەزراندندا بە گشتی و ڕۆڵی میدیا لە بەرەو پێشەوە چوون و گەشەکردنی زمانی کوردیدا.
مایکڵ هاڵیدەی دەبێژێ: زمان سیستەمێکی هێمایی کۆمەڵایەتییە و زمان هەرچی هەیە لە بەر کەڵکوەرگرتنەکان یان کەڵکوەرنەگرتنەکانی ئێمە مرۆڤەکانە. واتە زمانەکان لە خۆڕا لە دایک نابن و لە خۆڕاش نامرن، لە خۆڕا ڕەسمی و ناڕەسمی نابن، لە خۆڕا ستاندارد نابن، لە خۆڕا یاسامەند نابن، لە خۆڕاش گەشە ناکەن و پێش ناکەون. ئەمڕۆ زمانی کوردی هەرچی بێ، لە بەر ئەو چەشنە کەڵک لێوەرگرتنانە یان کەڵک لێوەرنەگرتنانەیە کە تەجرەبەی کردووە. گرینگترین بوارەکانی کەڵکوەرگرتن لە زمان، بریتین لە: خاووخێزان، دەوروبەر، فێرگە، بازاڕ و شوێنەکانی تری کۆمەڵایەتی و کولتووری، وەکوو شوێنی دوعا کردن، کاروباری دەوڵەتی و هەروەها میدیا. واتە، هەبوونی ئێستای زمانەکەمان، هەبوونی خۆمان، تەئسیری لە میدیا وەرگرتووە و وەردەگرێ. گەلێک لێکۆڵینەوەی مەیدانی، ڕەخنەگرانە و هەمەلایەنەی دیکە پێویستن بۆ ئەوە کە باشتر لە ڕۆڵی میدیا لە پێوەندی دەگەڵ زمان و پێناسە لە چوارچێوەی کوردان و کوردستاندا تێبگەین. بەڵکوو ئاوا بتوانین کەڵک لە ئەزموون و تەجرەبەکان وەربگرین بۆ گەشەکردنی زمانی کوردی، بۆ باشتر تێگەیشتن لە گوتارەکانی پێناسەی کوردی. هەروەها، بە لێکۆڵینەوەی زانیستییانە و ئەکادیمییانە لە ڕۆڵی میدیا لە پێوەندی دەگەڵ زمان و پێناسەی کوردیدا، لەوانەیە بتوانین تیۆری و میتۆدۆلۆژیی لێکۆڵینەوە لە زمان و پێناسە و میدیا لە ڕادەیەکی جیهانیدا، زەنگینتر و بە پێزتر بکەین.

ـــــــــــــــــــــــــــــــ
سەرچاوەکان:

Anderson, B. (1991 [1983]). Imagined communities: Reflections on the origin and spread of nationalism (Rev. ed.). London: Verso.
Fichte, J. G. (1986). Addresses to the German Nation. (R. F. Jones and G. H. Turnbull trans., G. A. Kelly Ed.). New York: Harper Torch Books.
Halliday, M. A. K. (1994): Introduction to functional grammar. London: Edward Arnold.
Hassanpour, A. (1998). Satellite footprints as national borders: MED-TV and the extraterritoriality of state sovereignty. Journal of Muslim Minority Affairs 18 (1), 53-72.
May, S. (2008). Language and minority rights: Ethnicity, nationalism and the politics of language. New York: Routledge.
McLuhan, M. (1962). The Gutenberg galaxy: The making of typographic man. Toronto: The University of Toronto Press.
McLuhan, M. (1964). Understanding media: The extensions of man. New York: Mentor Books.
Renan, E. (1990 [1882]). What is a nation? In H. K. Bhabha (Ed.), Nation and narration (pp. 8-22). London: Routledge.

Sheyholislami, J. (2012). Linguistic Minorities on the Internet. 2012. In Kirk St.Amant & Kelsey Sigrid (Eds.), Computer-Mediated Communication across Cultures: International Interactions in Online Environments (pp. 235-250). IGI Global publication.
Sheyholislami, J. (2011). Kurdish Identity, Discourse, and New Media. New York: Palgrave Macmillan.
Sheyholislami, J. (2011). Kurdistan. In George Barnett & Geoffrey J. Golson (Eds.), Encyclopedia of Social Networks, Vol. 1, pp. 473-4. London: Sage Publications.
Sheyholislami, J. (2010). Identity, language, and new media: The Kurdish case. Language Policy, 9(4), 289-312.
Sheyholislami, J. (2009). Minority Language Media: Concepts, Critiques and Case Studies. [Review of the book with the same title, edited by Mike Cormack and Niamh Hourigan (2007). Clevedon: Multilingual Matters.]. Canadian Journal of Communication, 34(4), 757-759.
Skutnabb-Kangas, T. & Bucak, S. (1995). Killing a mother tongue — how the Kurds are deprived of linguistic human rights. In Tove Skutnabb-Kangas & Robert Phillipson (Eds.), Linguistic human rights: Overcoming linguistic discrimination (pp. 347-370). New York: Mouton de Gruyter.


Tuesday, March 13, 2012

چاوپێکه‌وتنی من له‌ گه‌ڵ به‌ڕێز عینایه‌تی فانی له‌ به‌رنامه‌ی ' به‌ عبارت دیگر'ی تێڵێڤیزیۆنی فارسی بی بی سی سه‌باره‌ت به‌ جمهووری کوردستان





66 سال بعد از برقراری حکومت 11 ماهه کرد در چند شهر کردستان ایران هنوز سوال های بی جواب مانده درباره چند و چون ایجاد آن باقی است. چرا و تحت چه شرایطی ایجاد شد و چرا "جمهوری مهاباد" نامیده شد. آیا رویایی بود که به واسطه حضور نیروهای شوروی در ایران به خواب مردم کرد نشست و با خروج آنها به کابوسی خونین بدل شد؟ حسن قاضی، مهمان برنامه به عبارت دیگر، پژوهشگری است که سال های زیادی را صرف پیدا کردن پاسخ به این سوال ها کرده است. تاریخ پخش: 2012/02/21
آقای حسن قاضی، به برنامه "به عبارت دیگر" خوش آمدید.
خیلی متشکرم.
شما، آقای قاضی، مدتی است که درباره ایجاد "جمهوری مهاباد" یا "جمهوری کردستان"، که به هر دو اسم خوانده می شود، کار تحقیقی می کنید. آیا تحقیقات شما به جایی رسیده است که الان به این سوال جواب بدهید که چرا در دوم بهمن سال 1324 قاضی محمد در مهاباد جمهوری اعلام کرد؟
مقدمتا عرض کنم که درمورد نامگذاری [جمهوری کردستان] بعنوان "جمهوری خودمختار کرد"، درواقع اگر به اسناد خود جمهوری برگردیم، [این جمهوری] به دو سه نوع دیگر نامگذاری شده است. یکی از آنها "دولت جمهوری کردستان" است و دیگری "حکومت ملی کردستان"، یعنی درهرحال درمورد "خودمختاری بودن" آن در چارچوب نامگذاری اثری نیست.
در ارتباط با خود مسئله اعلام جمهوری کردستان در مهاباد در دوم بهمن سال 1324 شمسی، باید درواقع کمی به عقب برگردیم. در دوران 20 ساله رژیم رضاشاه پهلوی مردم کرد در کردستان ایران از تمام حقوق اولیه خودشان محروم بودند، مثلا بطور مشخص [می توان گفت] زبان کردی ممنوع بود، و همینطور بعضی از آداب و رسوم کردها. می دانیم که درجریان جنگ جهانی دوم بخش هایی از جغرافیای ایران، که درواقع مناطقی بود که خارج از محدوده نامگذاری رسمی جغرافیای کردستان ایران بود، توسط ارتش شوروی اشغال شد و بعد از مدتی ارتش حکومت مرکزی، یعنی ارتش شاهنشاهی، در آن مناطق از هم پاشید، به این ترتیب فرصتی [برای کردها] بوجود می آید. با استفاده از این فرصت و به برکت فعالیت هایی که بعد از شهریور سال 1320 در این مناطق شروع شده بود، مثلا ایجاد "کومله ژیان کورد" یا "جمعیت زندگی کرد" در سال 1942 میلادی (1321شمسی)، به هر حال اوج این فعالیت ها به این می انجامد که در دوم بهمن "جمهوری کردستان" اعلام شود.
ولی، آقای قاضی، اگر این درست باشد که چندماه قبل از اعلام جمهوری توسط قاضی محمد، شخص قاضی محمد و چند تن دیگر از رهبران کرد به شوروی سفر می کنند، یعنی درواقع به شوروی دعوت می شوند و در آذربایجان شوروی با رهبران آنها ملاقات می کنند، در بازگشت از این سفر است که "کومله ژیان کورد" را منحل می کنند و "حزب دمکرات کردستان" را تاسیس می کنند. سه یا چهار ماه بعد هم "جمهوری مهاباد" اعلام می شود. ظاهرا این طوری که شما می فرمایید نبوده است، یعنی این که شرایط مناسبی فراهم می شود و ارتش دولت مرکزی در آنجا از هم می پاشد و از این فرصت استفاده می شود. شاید بعضی ها نظرشان این باشد که این یک دستوری بود که از طرف شوروی به قاضی محمد و دیگران داده شد که بروید و این جمهوری را تشکیل بدهید؟
البته من بعنوان کسی که در این زمینه پژوهش و تحقیقات می کنم، درواقع درقضاوت در این مورد مسئله اتنیثیتی (نژادی) یا ملیت خودم را دخالت نمی دهم. ولی خوب این مسئله ای که شما فرمودید مدتهاست که در ادبیات سیاسی ایران و درواقع از زمان رژیم گذشته مطرح بوده است. بخاطر چه؟ بخاطر این که نفس مسئله به نوعی زیر سوال برود. من عرض کردم که در آن واکیوم و در آن خلاء قدرتی که بوجود آمده بود با در نظر گرفتن تبعیضات و محرومیت هایی که کردها احساس می کردند، "کومله ژ.کاف" (کومله ژیان کورد) و به تبع آن "حزب دمکرات کردستان" که ایجاد شد، آن را [جمهوری را] به این شکل ایجاد کردند.
شما اگر به خود اعلام جمهوری دقت بکنید، می بینید که خوانش های متفاوتی می توان از آن کرد. خوانش اصلی این است که در آنجا صحبت از یک جمهوری مستقل شده است، ولی زمانی که رهبران حزب دمکرات کردستان سعی می کنند که یک زمینه حقوقی و لگال (قانونی) برای این جنبش خود پیدا کنند کم کم صحبت از مسئله خودمختاری می کنند. هیئت مشترکی بین "حکومت ملی آذربایجان" و "جمهوری کردستان" برای مذاکره با دولت آقای قوام السلطنه تشکیل می شود. یعنی این بحثی که شما فرمودید درست است و در ادبیات غالب ایران این مسئله به این شکل مطرح می شود، ولی اگر از منظر کردها به مسئله نگاه بکنیم مسئله کاملا متفاوت است.
ولی اگر بحث ملیت ها را هم کنار بگذاریم، نفس واقعیت چیست؟ یعنی بحث این است که اگر قاضی محمد و دیگران به شوروی سفر نکرده بودند و براساس "کومله ژیان کورد" یا "جمعیت احیای کرد" عمل می کردند، شاید جمهوری مهاباد اعلام نمی شد.
این که جمهوری در آن مقطع زمانی اعلام شد، این که آیا تمام مقدمات کار آماده بود یا نبود، این [موضوعی] است که می شود بیشتر روی آن صحبت کرد. ولی نفس اعلام جمهوری، وجود پرچم کردستان، نقشه کردستان و سوگندی که پیشوا قاضی محمد در روز دوم بهمن سال 1324 ادا کرد و بیعتی که گرفت [حائز اهمیت است]. در اسناد حزب دمکرات کردستان و اسناد جمهوری هست که در آن روز حدود 20 هزار نفر در میدان "چوارچرا"، میدان "چهارچراغ"، در مهاباد حضور داشتند [و با قاضی محمد بیعت کردند]. آن سوگندنامه و آن بیعت درواقع تاکیدی است بر هویت سیاسی کردها. ولی این که در آیا در آن زمان معین امکان تحقق این مسئله بوده است یا نه، این قابل بحث است.
به نظر من آنها خواسته اند که خود را با شرایط [وفق بدهند]، یعنی خواسته اند با همکاری با حکومت ملی آذربایجان با دولت مرکزی کنار بیایند. برداشت من این است که آنها فکر می کردند اگر خواسته هایشان بتواند در چارچوب جغرافیای ایران عملی بشود در آن زمان [آن شرایط را] قبول بکنند.
حالا برگردیم به مسئله نامگذاری، بعضی ها می گویند "جمهوری کردستان" و بعضی ها می گویند "جمهوری مهاباد". شاید علت این که کسانی به آن "جمهوری مهاباد" می گویند این بود که این جمهوری در مهاباد اعلام شد و چند شهر دیگر هم، درواقع دو سه شهر دیگر هم، جزو قلمرو آن جمهوری اعلام شد و بقیه کردستان عملا در قلمرو آن جمهوری نبود. موضوعی که مطرح می شود و بعضی از اسناد تاریخی هم به آن اشاره می کنند این است که علت این که قلمرو خودمختاری کردستان نتوانست بیشتر از آن چند شهر باشد این بود که بقیه در دست فرقه دمکرات آذربایجان بود که اعلام خودمختاری کرده بود. درواقع صحبت از این است که این اعلام جمهوری و خودمختاری توسط کردستان تااندازه ای اعلام خودمختاری و استقلال از آذربایجان بود تا از بقیه ایران. شما که تحقیق کرده اید، به نظر شما تا چه اندازه این مسائل درست است؟
این سخنی که شما در آخر گفتید کاملا منطقی است، چون در همان سوگندنامه در عین این که بر هویت مستقل کردی تاکید می شود بر تعهد و اطاعت از اتحاد کرد و آذربایجان هم تاکید می شود. آنچه که تاکنون مشخص شده است این است که سیاست آن زمان شوروی بر این مبنا نبود که یک جمهوری مستقل کردستان تشکیل بشود، بلکه دیدگاه آنها این بود که در چارچوب بخش هایی از کردستان یا مناطق کردنشینی که در جغرافیای آذربایجان ایران قرار دارد، یا به سخن دیگر در آذربایجان جنوبی قرار دارد، آنها [کردها] بتوانند برای خودشان خودمختاری داشته باشند. یعنی فرمایش شما در این زمینه کاملا درست است. یعنی دلیل آن می تواند این باشد که کردستان در عین این که بر اتحادش با آذربایجان تاکید می کرد برای این که بتواند جدا از آذربایجان مسائل خودش را هم مطرح بکند، در آن زمان معین جمهوری اعلام شد.
بسیار خوب، به هر دلیلی که جمهوری در مهاباد اعلام شد، خواست مشخص این جمهوری در آن مقطع تاریخی چه بود؟ یعنی آن چیزی که اعلام شد و، بقول شما، با مردم بیعت گرفته شد، چه بود؟
خواست آنها این بود که مردم سرنوشت خودشان را به دست بگیرند. بعدا برای عملی شدن این مسئله، هیئت مشترکی در اردیبهشت ماه سال 1325 با حضور پیشوا قاضی محمد و آقای پیشه وری و سران آذربایجان در تبریز تشکیل شد. در آن زمان قاضی محمد حدود یک هفته ای در تبریز بود. اول پیمان نامه ای بین سران کردستان و سران آذربایجان امضاء شد، یکی از مواد آن این بود که آنها در مذاکره با حکومت مرکزی به طور مشترک عمل بکنند. این هیئت مشترک برای مذاکره با دولت قوام السطنه به تهران رفت. آنها پیشنهاد خود را در 33 ماده فرموله کرده بودند که از این 33 ماده 13 ماده اش درمورد کردستان است که در آنجا از آن بعنوان کردستان آذربایجان نام برده شده است.
یعنی خواست ها خودمختاری بود نه استقلال؟
بله. خواست هایی بود که باید در چارچوب ایران پیاده می شد.
خوب اگر این طور است چرا اسم آن را "جمهوری" گذاشتند؟
خوب این تضادی است که در این مسئله وجود دارد. یعنی می توان خوانش متفاوتی از این مسئله کرد. این سوالی است که می تواند برای یک پژوهشگر هم پیش بیاید...
خوب شما که در این زمینه پژوهش کرده اید به چه نتیجه ای رسیده اید؟ چرا اسم آن منطقه را "جمهوری" گذاشتند، در حالی که در چارچوب قانون اساسی کشوری است که رسما و در طول تاریخ یک کشور پادشاهی و سلطنتی مشروطه بوده است؟
سوال شما کاملا منطقی است، به این معنی که من فکر می کنم آنها درصدد این بودند که اوضاع قدرت یابی را بسنجند، یعنی مثلا اگر امکان داشت که یک جمهوری نوپا و یک نظام جمهوری خارج از نظام سلطنتی پا بگیرد خوب این را اعلام کنند که کردند. از طرف دیگر هم، همانطور که گفتم بخاطر این که استقلالشان را از آذربایجان نشان بدهند. ولی در مراحل بعدی، در تحولات یازده ماهه بعدی، چه در جنبش آذربایجان و چه در جنبش کردستان، می بینیم که آنها قدم به قدم می خواستند به حکومت مرکزی نزدیک بشوند تا حکومت مرکزی به نحوی خواست ها را قبول بکند. خواست هایی که بیشتر در قانون اساسی آن موقع ایران تحت عنوان ایجاد انجمن های ایالتی و ولایتی پیش بینی شده بود، و در خود هیئت حاکمه ایران هم بخش هایی بودند که موافق بعضی از این خواست ها بودند، ولی ارتش به شدت با آنها مخالفت می کرد.
این که، همانطور که شما گفتید، هیئتی از طرف کردستان و آذربایجان داشت با حکومت مرکزی مذاکره می کرد کاملا درست است، اسناد تاریخی آن هم وجود دارد. آن موقع استناد مذاکره کنندگان از طرف کردها و آذربایجانی ها به قانون اساسی و قانون انجمن ایالتی و ولایتی بود. قانون انجمن ایالتی و ولایتی آن موقع دقیقا چه می گفت؟
مثلا [در کردستان و آذربایجان] یک انجمن ایالتی بوجود بیاید و درواقع در امتداد این مذاکرات به این هم رسیدند، یعنی بطور مشخص حکومت ملی آذربایجان قبول کرد که اسم "حکومت ملی" را به "هیئت رئیسه ملی" تبدیل کند. مثلا [در بین خواست هایی که وجود داشت این بود که] در چارچوب قوانین اساسی ایران زبان ترکی در منطقه آذربایجان و زبان کردی در منطقه کردستان بعنوان زبان های رسمی شناخته شوند و بخشی از بودجه سراسری کشور برای آبادانی و پیشرفت اقتصادی و اجتماعی کردستان و آذربایجان تخصیص داده بشود. ولی [قرار بود تحقق این خواست ها] در چارچوب حاکمیت ملی ایران باشد.
حالا بعضی ها صحبت از این که می کنند که اعلام این جمهوری به نوعی از طرف شوروی ها تحمیل شده بود، آنها به این تکیه می کنند که در کردستان شرایط برای یک چنین وضعیتی مناسب نبود. یک ساختار عشیره ای و قبیله ای عقب مانده مثل خیلی جاهای ایران در آن زمان و بخصوص در کردستان بود که اجازه نمی داد بر پایه چنین ساختار اجتماعی یک نظام جمهوری و دمکراتیک ایجاد بشود، در نتیجه ایده ای بود که از خارج به کردستان آمده بود.
نه، ایده نمی تواند [از خارج آمده باشد]، البته مسائل ملی و جغرافیایی به هم مرتبط هستند، یعنی تاثیرات مناطق جغرافیایی مختلف روی هم وجود دارد. همانطور که در جواب یکی از سوالات حضرتعالی گفتم از گذشته برای نفی مسئله [کرد] این [ادعاها] را مطرح کرده اند. ولی قوام خواست ملی کردها در حکومت ملی کردستان یا جمهوری کردستان را هم اکنون بعنوان رفرنس می توان دید. برای مثال من دیشب به برنامه ای در یک تلویزیون ماهواره ای کردی نگاه می کردم، تلویزیون اقلیم کردستان عراق بود، مراسمی از فارغ التحصیلی عده ای از افسران را نشان می داد، آنها در یونیفورمی که الان در کردستان عراق مرسوم است رژه می رفتند، ولی تاثیر جمهوری کردستان را می شد در آن مراسم دید. چرا؟ چون یک تمثال بزرگ مرحوم ملا مصطفی بارزانی را آنجا [حمل می کردند] که در لباس ژنرالی جمهوری کردستان در مهاباد دیده می شد.
اتفاقا، خیلی به موقع به این موضوع اشاره کردید، چون سوال بعدی من هم همین بود. رابطه این حکومت 11 ماهه کردستان با بقیه کردها، کردهای عراق و کردهای ترکیه، و این که نقش افراد موثر کردهای آن منطقه در جمهوری مهاباد چه بود؟
کومله ژ.کاف (کومله ژیان کرد) که بوجود آمد...
کومله ژ.کاف، یعنی همان جمعیت احیای کرد؟
بله، جمعیت زندگی کرد یا احیای کرد، در کردستان عراق در شهرهای هولر (اربیل) و سلیمانیه شعبه هایی داشت، یعنی عده ای از روشنفکران آنجا با کومله ژ.کاف کار می کردند، ولی بطور زیرزمینی و مخفیانه، چون در آن زمان انگلیسی ها که در عراق بودند روی این مسئله حساسیت زیادی داشتند. در آن زمان مرحوم ملامصطفی بارزانی و عده ای از افسران آزادیخواه کرد که از ارتش عراق به نیروهای ملامصطفی پیوسته بودند در مقابل حکومت مرکزی عراق مبارزه می کردند که بعدا [این مبارزات] به کمک انگلیسی ها که به نوعی[ از حکومت عراق] پشتیبانی می کردند شکست خورد، آنها (ملامصطفی و نیروهایش) مجبور شدند به کردستان ایران بیایند. زمانی که آنها به کردستان ایران آمدند همزمان بود با حضور این هیئت کرد در باکو. مدتی پس از آن که آنها [این هیئت] به ایران برمی گردند، بارزانی ها و افسرانی ها که همراهش بودند به نیروهای کرد ایران می پیوندند...
یعنی عملا به ارتش جمهوری کردستان می پیوندند و بخشی از آن را تشکیل می دهند.
بله، آنها به کردستان ایران پناه می آورند و از آنجایی که افراد زبده نظامی در بین آنها بود و خود بارزانی ها هم تجربه جنگ پارتیزانی داشتند عملا در تقویت ارتش کردستان نقش موثری داشتند...
آیا می شود گفت که شخص ملامصطفی نقش فرمانده ارتش جمهوری مهاباد را داشت؟
به این شکل نه. ایشان چند بتالیونی (گردان) درست کردند که به آنها می گفتند "هیزی بارزانیان" یعنی "نیروی بارزانی ها". این نیروی بارزانی ها تحت صدارت و رهبری وزارت جنگ کردستان بود و مشخصا در جبهه خیلی مهمی درمقابل نیروی مرکزی بودند که در سقز مستقر بودند. فرماندهی آنجا در دست یکی دیگر از ژنرال های جمهوری کردستان به نام ژنرال حمه رشیدخان قادر خانزاده بود. این بتالیون های (گردان های) بارزانی هم در آنجا عملیات می کردند. فرماندهان آنها هم افسران سابق ارتش عراق بودند. جالب این که در مذاکراتی که با ارتش ایران هم می شد بعضی از آنها (این افسران) شرکت می کردند، حتی با خود سپهبد رزم آرا در آن زمان.
نکته دیگر این است که به نظر می رسد اصولا پیدایش این جمهوری با اتکاء به حضور نیروهای شوروی در ایران بود، دلیلش هم این است که وقتی نیروهای شوروی از ایران رفتند طولی نکشید که، هم در آذربایجان و هم در کردستان، این دولت های به اصطلاح خودمختار شکست خوردند و بسیاری از رهبرانشان به طرز خونینی کشته شدند. حالا سوال این است که آیا قاضی محمد در آن مقطع تصمیم آگاهانه ای گرفت که در مقابل ارتش مرکزی مقاومتی نکند یا این که اصلا نمی توانست هیچ مقاومتی بکند؟
شما در یکی از سوال هایتان به نوعی اشاره کردید که در مدت زمان خیلی کوتاهی ائتلاف خیلی وسیعی ایجاد شده بود. علی رغم شرایط جامعه و ترکیب اجتماعی عشیره ای، خیلی زود ائتلاف وسیعی ایجاد شد. مثلا در همین جبهه اصلی که جبهه سقز بود، از عشایر شمال و از منطقه ماکو گرفته، و از شکاک ها و بارزانی ها آنجا بودند، همینطور نیروی شهری نظامی خود حکومت کردستان در مهاباد هم آنجا بودند. از طرف دیگر هم حکومت مرکزی راه های گوناگونی را [برای مقابله با این جنبش] می آزمود، از یک طرف نمی خواست که آذربایجان و کردستان متحدا و مشترکا خواسته هایشان را مطرح کنند، و از طرف دیگر هم سعی می کرد که غیرمستقیم این ائتلاف [بین کردها] را به هم بزند.
مثلا همین حمه رشیدخان که صحبتش شد، ایشان حدود سه چهار ماه قبل از تصمیم به عدم مقاومت جبهه را ترک کرده و به کردستان عراق برگشته بود. از طرف دیگر، بعضی از نیروهای شمال کردستان ایران، یعنی در منطقه آذربایجان غربی، هم کم کم ارتباطاتشان با حکومت مرکزی شروع شده بود. به روایتی می توان گفت که اگر مقاومتی صورت می گرفت شاید مسیر [رویدادها] طور دیگری می بود، ولی ائتلافی که برای تشکیل خود این جنبش [خیلی سریع] بوجود آمده بود در مدت خیلی کوتاهی به هم خورد و مقاومت نشد.
آقای قاضی، کردها بخصوص درمورد این بخش از تاریخ منطقه شان همیشه یک حساسیت خاصی دارند، ممکن است بعضی ها از این تعبیر به یک نوع ناسیونالیسم کرد بکنند. ولی خود کردها نظرشان این است که اتفاقا برعکس این بخش از تاریخ کردستان عمدتا از دید ناسیونالیسم فارس بررسی شده است. حالا که شما در این زمینه پژوهش کرده اید به چه اسناد جدیدی برخورده اید که یک مقدار واقعیت را آن طوری که هست نشان دهد؟
بسیاری از اسناد جمهوری کردستان در زمان عدم مقاومت سوزانده شدند و از بین رفتند. اسنادی که باقی مانده اند آنهایی هستند که حمه رشیدخان در جبهه سقز حفظ کرده بود. او سال های آنها را در یک گونی گذاشته [و پنهان کرده بود]. سال ها بعد یک مورخ کرد آنها را بدست آورد و در سال های 1990 در سوئد، در اروپا، آنها را در سه جلد کتاب چاپ کرد...
به زبان کردی؟
بله، به زبان کردی. یکی از آنها به فارسی ترجمه شده است ولی متاسفانه در آنجا منبعش را دقیقا ذکر نکرده اند. اسم کتاب است "دولت جمهوری کردستان: نامه ها و داکیومنت ها (اسناد)"، یعنی یکی از عنوان های جمهوری را برای اسم گذاری کتاب انتخاب کرده اند، و بر آنها توضیحاتی نوشته اند.
یکی دیگر از اسنادی که در دست است و بر پایه آن می شود قضاوت کرد روزنامه "کردستان" است. ارگان حکومت ملی کردستان، حزب دمکرات کردستان، که حکومت ملی را اداره می کرده است، یعنی درواقع فرقی بین حکومت و حزب نبوده است، روزنامه کردستان را منتشر می کرد که بیشتر شماره هایش باقی مانده و تجدید چاپ شده است، و نیز مطبوعات دیگری که در آن زمان بوده است. با استناد به مطالبی که در این روزنامه ها هست [می توان گفت که] حس صلح طلبی کردها و این که کردها می خواسته اند از طریق مذاکرات به خواسته هایشان برسند در آن زمان وجود داشته و پایه آن از همان زمان گذاشته شده است.
یعنی براساس این اسناد و آن اتفاقاتی که افتاد و علی رغم اعلام جمهوری مهاباد، کردها در ماهیت خود همیشه دنبال خودمختاری بودند نه استقلال کردستان.
به نظر من، بعنوان یک پژوهشگر و نه یک فرد سیاسی، اشکالی ندارد اگر هم کردها بخواهند دولت مستقلی از همه بخش های کردستان یا از یک بخش کردستان تشکیل بدهند. این حساسیت ها و این اصطلاحاتی که مثل "تجزیه طلبی" و "سپاراتیسم" [درمورد مبارزات کردها] بوجود آمده است، آن را همیشه بعنوان انگی (مثل شمشیری) بالای سر کردها نگه داشته اند تا درکل خواسته های اولیه و انسانی کردها را زیر سوال ببرند.
به نظر من، برای این مسئله باید تفاهم ایجاد بشود. یعنی کسانی که این مسئله را بعنوان تجزیه یک بخشی از کشور خودشان می بینند باید خودشان را جای کردها بگذارند. چون مسئله کرد فقط مربوط به جغرافیای خاص ایران یا ترکیه یا عراق یا سوریه نیست. مسئله ای است که تمام کردها در آن احساس مشترکی دارند، و چه بهتر که این خواست مشترک در دوستی و همزیستی با همه ملیت هایی که در منطقه زندگی می کنند تحقق پیدا بکند.
خیلی متشکرم، آقای حسن قاضی، از شرکتتان در برنامه "به عبارت دیگر". ممنون از شما.
ممنون از شما.

منبع: سایت تلویزیون فارسی بی بی سی


Monday, March 5, 2012

کوردان، دەوڵەتان و، عەشیرەتان

=


کوردان، دەوڵەتان و، عەشیرەتان

مارتین ڤان بڕاونێسن


زانکۆی ئوترێخت

وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە: حەسەنی قازی

بە درێژایی مێژوو زۆربەی سەروبەندان،کۆمەڵی کورد لە پەراوێزی دوو یان زیاتر دەوڵەتی دراوسێ دا ژیاوە و ئەرکی ناوچەیەکی جیاکەرەوەی لە نێوان ئەواندا گێڕاوە. لە ساڵی ١٥٠٠ ی زاینییەوە بەم لایەوە تا شەڕی جیهانی هەوەڵێ ، ئەو دەوڵەتانە بریتی بوون لە ئیمپڕاتۆری عوسمانی لە لای ڕۆژئاوا و سەفەوییەکان ودواتر قاجارەکانی ئێران لە لای ڕۆژهەڵات ( بەرە بەرە ڕووسییە و ئیمپراتۆری بریتانیاش دەستدرێژیان کردە سەر هەرێمەکە یەکیان لە باکوور و ئەویدیکەیان لە باشوورەوە). بە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانی ، کوردستان لە نێوان گۆیا چوار دەوڵەت نەتەوەی کە جێی ئەو ئیمپراتۆریانەیان گرتبووەوە دابەش و،بوو بە هەرێمێکی پەراوێز و زۆر جار باوەڕپێنەکراوی هەر یەک لەو دەوڵەتانە. هەر کام لەو دەوڵەتانە، چ ئیمپراتۆری و چ دەوڵەت نەتەوە،شێوەی جۆر بەجۆری فەرمانڕەوایی ناڕاستەوخۆی بە سەر کوردستان دا تاقی کردووەتەوە کە، ئەوەش کارلێکەری قووڵی
کردووەتە سەر قەوارە و رێکخستنی کۆمەڵایەتی و سیاسی کۆمەڵی کورد. ئەو قەوارە تایبەتییە عەشێرەتیانەی کە لە سەروبەندی مێژوویی جۆر بە جۆر دا لە کۆمەڵی کورد دا هەبوون لە زۆر لایەنی گرینگەوە بەرهەمی تێکەڵاوی و تەعامولی ئەو دەوڵەتانە بووە لە گەڵ کۆمەڵی کورد دا.




بەردەوامی و جوراوجوری

بەراوەرد کردنی نێوی عەشیرەتان کە لە ماوەی چوار سەدەی ڕابردوو لە سەرچاوەی جۆر بە جۆر دا باسیان کراوە نیشان دەدا هێندێک لە عەشیرەتەکان بزر بوون لە کاتێکدا ئی دیکە بە بەردەوامی سەریان هەڵێناوە، بەڵام زۆر لە عەشیرەتە گەورەترەکان بە دەم تێپەڕینی ساڵ و زەمانەوە بەردەوامییەکی بەرچاویان لە خۆیانەوە نواوندووە و ماونەتەوە. [١] لەگەڵ ئەوەشدا، ئەندازە و پلەی پێچەڵپێچی ئەو عەشیرەتانە بە دەم تێپەڕینی زەمانەوە ئاڵوگۆری بەرچاویان بەخۆیانەوە دیوە و بو وێنە، ناکرێ بە گردبڕی بگوترێ عەشیرەتەکانی ملی یان جاف ی ساڵی ١٩٥٠ هەر وەک هەمان عەشیرەتان بوون لە ساڵی ١٨٥٠ یان ١٩٩٩ دا. [٢]
ئەو عەشیرەتانەی کە کەم تا زۆر سەبارەت بەوان شیکردنەوەی جێی باوەڕ بە دەستەوەن ( لە سەر و بەندێک لە ژیانی خۆیاندا) چ لە ڕووی ئەندازە چ لە باری ئاڵۆزیی قەوارەیانەوە زۆر ئەرک جیاوازن. [٣] هێندێکیان،کۆچەری مەڕز دارن، یان هەتا ئەو دواییانە وابوون و ئەوانیدی کشتو کاڵی نیشتەجێی و ئاژەڵداری و چوونە کوێستانێ یان لەیەک بەستووە و،ئی دیکەشیان هەیە کە وەرزێری نیشتەجێن و ئاران و کوێستانێ ناکەن. لەم ڕۆژگارە دا بەشی گەورەی زۆر لە عەشیرەتان بوونە شارنشین بە بێ ئەوەی بە تەواوی دەستیان لە بەها عەشیرەتییەکان و قەوارەی عەشیرەتی هەڵ گرتبێ. – کە لە هێندێک بواری شارنشینییەوە تەنانەت ڕەنگە
بەکەلکیش بن .(لە ڕوانگەی چینەکانی کۆنتری شارنشینەوە، بە تایبەتی لە ئەستەنبووڵ یان ئانکاڕا، کۆچکردنی بەلێشاوی کوردەکان بۆ ئەو شارانە لە ماوەی بیست سی ساڵی ڕابردوو دا تەئسیری ئەوەی هەبوو کە سیاسەتە ناوچەییەکان و هەر وەها لە ئاستی دەوڵەتی دا بە ئاراستەی " عەشیرەتی" دا بەرێ – بە ئاماژە کردن بە بنەماڵە - ، عەشیرەت – یان پشتیوانی هەرێمی.)
هێندێک لە عەشیرەتەکان – بە تایبەتی ئەوانی پچووکتر – بە تەخمین ڕەچەڵەکی ڕاستەقینەی خۆیان دەزانن، ئەگەرچی بە هاوبەشی بەلانی کەمەوە هێندێک دەستەیان لەگەڵ کەوتوون کە پێوەندی خزمایەتییان لە گەڵ بەرەبابە سەرەکییەکان یان جێی گومانە یان وەک ئەندامی ئاوان کە پێوەندی خزمایەتیان نییە،بەڵام بە بەوەفا دادەندرێن و وەخۆ کراون. لە ناو عەشیرەتە گەورەترەکان دا، لایەنی گرێدراوی سیاسی یان وەفادار بوون لە ئاست سەرۆک عەشیرەتێکی هاوبەش، یان بەرەبابێکی سەرۆک زۆر ڕوونتر وەبەر چاو دەکەوێ، ئەگەرچی ئیدێئۆلۆژی خزمایەتی گرینگە.لە بەر ئەوەی کوردەکان بە پێچەوانەی عەڕەبەکان هێندە فرووسماو نین بە ڕەچەڵەکی خۆیان، ئەوەی کە عەشیرەتە عەڕەبەکان پێی بە نێوبانگن، تەنانەت لە ناو عەشیرەتە گەورەکانیشدا باوەڕی بە هەبوونی ئەژدادی هاوبەش لە نێو هەموو ئەندامان دا دەتوانێ لە نێو چەند وەچەیان دا دابمەزرێ دوای ئەوەی کە
عەشیرەتەکە یەکەم جار وەک هاوبەندییەکی سیاسی سەری هەڵێناوە.
زۆربەی عەشیرەتە گەورەکان ستروکتوورێکی ئەستوونییان هەیە، لە سەرەوە بەڕەو خوارێ، بەرەبابی سەرەکی، ژمارەیەک بەرەباب/ تایفەی ئاسایی ، بەرەبابی پێوە گرێدراو و وەرزێرانی ڕەعییەتی نا-عەشیرەتی. هێندێک لەو عەشیرەتانە بە ڕاشکاوی بە تێکەڵاو بوون و یەکدەست نەبوونی بەشە جۆربەجۆرەکانی خۆیان دەزانن ( هەر لە بەر ئەوەشە کە هێندێک لە نووسەران نێویان ناون کۆنفێدراسیۆن)، کە وابوو عەشیرەتی گەورەی ملی [ ملا بە کورمانجی ، وەرگێڕ ] ( لە ناوچەیەکی هەراو لە نێوان ئورفا و ماردین دا ) لە سەدەی ١٩ هەمدا بن- عەشیرەتی عەڕەب و کوردی دیکەشیان لە ناو دا بوو و ئەوانە هەم ئێزیدییان تێدا بوو و هەم دەستەی کوردی سوننی. عەشیرەتی هەڤێرکان لە توورعابدین هەم ئێزیدی و هەم بەشی کوردی سوننی و هەم بەرەبابی مەسیحی پێوەگرێداوی تێدا بوو.
ئەگەرچی دینامیزمی سەربەخۆی کۆمەڵی کورد نابێ بە کەم بگیرێ - کێشەی نێو کۆیی عەشیرەتان و هاوبەندی کە بە قووڵی شوێنی دەکردە سەر ستروکتووری عەشیرەتی – دەرەجەی پێچەڵپێچی و توێژبەندیی نێو عەشیرەتەکان وا وێدەچێ بەر لە هەموو شت بەسترابێتەوە بە دوو هۆکاری دەرەوەیی: واتە بناخەی سەرچاوەی هەیی و دەستێوەردانی دەوڵەت لە هەرێمەکە دا.

فەرمانڕەوایی نا ڕاستەوخۆ و ستروکتووری عەشیرەتی

ئەو پێوەندییەیە دوولایەنەی کە باسکرا زۆر بە جوانی خۆی لە مێژووی میرنشینی کورد، سەرۆک نشین کە بریتی بوون لە کۆنفێدراسیۆنی عەشیرەتەکان ( کە ئاوا نێو نرا بوو و لە زۆر نموونان دا هێشتاش دەناسرێنەوە) دا خۆی دەر دەخا کە لە لایەن سلسلەیەکی میراتگرەوە سەرۆکایەتی دەکران و لە لایەن دەوڵەتی ( عوسمانییەکان یان سەفەوی و قاجارەکان)ەوە بە ڕەسمی دەناسران. ئەو میرنشینانە یەکەمجار لە شەڕەفنامە دا دێنە بەرچاو مان ، کە فەرمانڕەوای کوردی بیتلیس، شەڕەف خان لە ساڵی ١٥٩٧ دا لە نووسینی بووەوە. ئەگەرچی شەڕەف خان ڕێزێکی زۆری بۆ زۆربەی ئەو میرنشینانە داناوە، بەڵام هیچ کام لە گێڕانەوەکانی هەتا دەگاتە سەر و بەندی قەرەقۆینلووکان ڕوون و کۆنکرێت نیین و، گێڕانەوەکانی جەخت دەکەنەوە لە سەر جیاوازی جووڵانەوەی ئاخ قوینلوو، سەفەوی و عوسمانییەکان لەگەڵ سلسلە کوردەکان. ستروکتووری میرنشینە کوردەکان وە ئیمپراتۆرییەکانی تورکومان دەچن، لەوانە دا عەشیرەتەکان وەک باڵی چەپ و ڕاست ڕێک خرابوون و، فەرمانڕەوا بەسەریان
ڕادەگەیشت. هەر کام لە عەشیرەتەکانیش سەرۆکێکیان هەبوو کە ئەو پلەیەی بە میرات پێ دەبڕا ( هێندێک نمووونەی وا هەبوو کە دوو بنەماڵەی فەرمانڕەوای رقەبەر بە نۆرە لە ڕێبەرایەتی دا جێگۆڕکێیان دەکرد) و، دەبوو کوڕەکانیان یان خزمی نیزیکی دیکەیان لە دەرباری میر دابن وەک نیشانەیەک لە چاوەدێری بە سەر عەشیرەتەکانەوە.
خ.دوێ پلانهۆل دەڵێ کۆچەریی چیایی کورد بەو جۆرەی لە سەروبەندی عوسمانی دا بەنێو دەکرا، یەکەم جار وەکوو سێنتێزێکی کولتووری لە ئاست کۆچەریی دوور- مەودای ئاسۆگی تورکومانەکان و کۆچەریی کورت- مەودای ئەستوونی شێوەی مەڕدارێتی پێشووی کوردەکان خۆیان سەری هەڵێنا. ئێمە بەوە دەزانین کە هەتا زەمانی عوسمانیش کۆنفێدراسیۆنی عەشیرەتی کورد- تورک هەبوون ( کە کۆنفێدراسیۆنی بۆز ئوڵووس ئی هەرە گرینگ بوون لە ناو ئەواندا). [٤] ئەوەش نە مومکین نییە کە بەلانی کەمەوە ژمارەیەک لە میرنشینە کوردەکانیش لە بەیەکگەیشتن و ڕووبەڕووبوونی تورکومان – کورد پێک هاتبن و سەریان هەڵێنا بێ. هەر چۆنێک بێ،میر نشینە کوردەکان بە تێکەڵاو بوون لە گەڵ ئیمپراتۆری عوسمانی کەم تا زۆر سەباتیان پەیدا کرد و سەقامگیر بوون و ئەو ئیمپراتۆرییە بە ڕەسمی خۆسەری دانێ و پشتیوانی کرد لە دەستەڵاتی میرەکان بە توانایی هێزی دەوڵەت.
دەربار و دیوەخانی میر نشینە کوردەکان بە دەم تێکەڵاوی و تەعامولی خۆیان لە گەڵ دەوڵەتی عوسمانی، هەتا دەهات زیاتر و زیاتر وەک شێوەیەکی پچووکتر لە دەرباری عوسمانی دەچوون. هەر یەک لە میرنشینەکان کرا بوون بە یەکەیەکی ئیداریی جیاوازی عوسمانی و، زۆرتر یان گشت دەستەڵاتی ئیداری و بەڕێوەبەری بە دەست میرەکان بوو. هێندێک لە میرنشینەکان گوژمەپارەیەکی دیاریکراویان وەک باج دەدا بە ناوەند، هێندێکیان تەنانەت ئەو باجەشیان نە دەدا. تەنیا بەرعۆدەیی کە گشت میرنشینەکان لە ئاست دەوڵەتی ناوەندی عوسمانی هەیانبوو بە جێ هێنانی خزمەتی نیزامی بوو لە کاتی بوونی بەربەرەکانی نیزامی لە هەرێم دا. ئەوە سەیر نییە، کە ئێمە میرنشینە خۆسەرەکان لە ڕووی جوگرافیاییەوە لە ناوچەی هەرە پەراوێز دا دەبینین، کە تێیاندا کۆکردنەوەی داهات هەر چۆنێک بووبێ زۆر بە گران تەواو بووە. ئەو هەرێمانەی لە ڕووی بەرهەمی کشتوکاڵییەوە بە پیت و پێز بوون و لە نێزیک ناوەندە شارییەکان بوون لە لایەن ئەو حاکم یان کاربەدەستانی دیکەی کە ڕاستەوڕاست لە ناوەندەوە دیاری دەکران بەڕێوە دەبردران. ( بیتلیس تەنیا میرنشینی سەرەکی بوو کە هەڵکەوتێکی ستراتێژی زۆر گرینگی هەبوو ولەسەر ڕێگای سەرەکی بازرگانی هەڵکەوتبوو و کۆمەڵگەیەکی زۆر گەورەی سنعاتکار و تاجرانی هەبوو.)
عەشیرەتە کۆچەرە گەورەکان پلە و پایەیان هەر وەک عەشیرەتە پچووکترەکان وا بوو : تا ڕادەیەکی زۆر خۆسەر بوون و،ڕاپەڕاندنی گشت ئەرک و کاروباری کۆ کردنەوەی داهات بۆ سەرۆک عەشیرەت بە دەست ئەوان بوو، ئەویش بە نۆرەی خۆی گوژمەیەکی دیاریکراوی دەدا بە دەوڵەت یان هەر هیچی نەدەدا. [٦] نە میرنشینەکان و نە عەشیرەتە کۆچەرە گەورەکان موو بە موو بەو مانایە نە بوو کە دەوڵەتی عوسمانی سازی کرد بن؛ کاتێک یەکەم هەڵسەنگاندی ماڵیاتی کرا ئەوان هەبوون. لەگەڵ ئەوەشدا، ددان پێداهێنانیان و دەستەڵات پێدانیان لە لایەن ناوەندی عوسمانییەوە کار و باری کوردی پەراوێزی ڕادەپەڕاند و ئەوانی وەک یەکەی سیاسی سەقامگیر کرد.
لێرە دا دەبێ سەرنج بدرێ کە سیاسەتی سەفەوییەکان لە ئاست عەشیرەتان جیاواز بوو لە سیاسەتی عوسمانییەکان. لە کاتێکدا عوسمانییەکان ئەو قەوارە عەشیرەتیانەی کە پێیان وابوو ئامادەی هاوکارین بە هێز دەکرد و سەقامیان پێ دەدان، سەفەوییەکان حەولیان دا – لەو زۆر نمووناندا سەرکەوتووانە – یەکەی گەورەی عەشیرەتی نوێ پێکەوە نێن لە نێو دەستەپچووکتری پەڕاگەندە و بە هەبوونی ڕەچەڵەکی تێکەلاوەوە.لە مەڕ کوردان، وێنەی هەرە چاوڕاکێشی سازکردنی قەوارەیەکی ئاوای عەشیرەتی بە دەستی دەوڵەت، چەمیشکەزەکلوو یە، کە وەک دەگوترێ ٤٠٠٠٠ سەر خێزان بوون و خەڵکی ئانادۆلی و قەوقاس بوون.
شا عەبباس لە دەوروبەری ساڵی ١٦٠٠ی زایینی دا لە باکووری خۆراسان دایمەزراندن بۆ ئەوەی سنووری ئێران لە بەرامبەر هێرش و دەستدرێژی ئوزبەکان بپارێزن. ئەوان بە ڕێگای ئێلخانییەکەوە کە لە ناوەندەوە دیاری دەکرا بەیەکەوە ڕادەگیران، دواتر بە سێ ئێل ی گەورە دابەش کران، کە هەر کامیان لە ژێر ئەمر و نییەی ئێلخانییەک دا بوون، کە ئەگەرچی لەناوەندەوە دادەندرا،بەڵام یراتگریش بوو. [٧] هێندێک لە میرنشینەکان کەلکیان لە لاواز بوونی عوسمانی ناوەند لە سەدەی ١٨ و بەرایی سەدەی ١٩ وەرگرت و لەو خاک و کەوشەنەیان زیاد کرد کە لە ژێر کۆنتڕۆڵیان دا بوو ودەستیان بە سەر ئەو داهاتە داگرت کە پێشتر دەچووە نێو خەزێنەی دەوڵەت. لە گەڵ ئەوەشدا، چاکسازی نیزامی و ئەو حەولانەی بۆ بە ناوەندی کردن دران لەژێرحوکمی سوڵتان محەمەدی دوویەم ( ١٨٣٩ – ١٨٠٨ ) و عەبدولحەمید (١٨٦١ – ١٨٣٩ ) دا پەیامی کۆتایی هاتن بە دوایین میرنشینە خۆسەرەکانیان پێ بوو. جێی میرەکان بەو حاکمانە پڕ کراوە کە لە ناوەندەوە دادەندران، بەڵام ئەو حاکمانە ڕەوایەتی نەریتی یان نەبوو کە پێویست بوو بۆ ئەوەی نەجیوزادە و سەرۆک عەشیرەتەکانی دانیشتووی ناوچەکانی خۆیان کۆنتڕۆڵ بکەن و چاویان بە سەریانەوە بێ، بۆیە خۆیان ناچار بوون کە دەستی نەجیوزادە و سەرۆک عەشیرەتەکان ئاواڵە بکەن و خۆسەرییەکی زۆریان بدەنێ. جا ئەوە ئەو تاک عەشێرەت یان کۆنفێدراسیۆنی عەشیرەتان بوون کە پێشتر بەشێک بوون لە میرنشینەکان، بوون بە یەکەی زۆر گرینگی کۆمەڵایەتی و سیاسی. سەرۆک عەشیرەتەکان لە هەموو کوێیەک حەولیان دا دەستەڵات و نفووزی خۆیان لە سەر حیسابی یەکتری بەرفرەوان کەنەوە.میسیۆنێرەکان و گەشتوەری دیکە لە هەرێم لە نێوەڕاستی سەدەی١٩ هەمدا لە دوای قسەی خەڵکی خۆجێیی دەدەن کە لەوەتا هەڵوەشاندنی میرنشینەکان، هێمنایەتی بە شێوەی جیدی کەم بووەتەوە و شەر و کێشە ناوبوێریان نییە. تەبیعەتی دابڕ دابڕ بوونی رێکخستنی کۆمەڵایەتی کوردی لە ژێر حوکمی میرنشینەکان دا زۆر زیاتر لەوەی کە هەبوو بە دیارەوە بوو.
هەر جارەی کە هەڵمەتێکی نوێ بۆ چاکسازی ئیداری و ناوەندی کردن دەستی پێدەکرد، نوێنەرانی حکوومەتی ناوەندی زیاتر دەچوون دە قووڵایی هەرێمەکەوە. هەر وەچەیەکی نوێ لەو کاربەدەستانەی کە لە ناوەندەوە دادەندران دەبوو لە گەڵ دەور و بەری عەشیرەتی بێنە ڕەدایێ و ئەوەش دەگەیشتە شێوەیەک لە فەرمانڕەوایی ناڕاستەو خۆ تەنانەت لە ئاستی خوارەوەی ئیداریش دا. ئەو بوونەوەرە عەشیرەتیانەی کە لە هەر قۆناخێکی بەڕێوەچوونی ناوەندی کردنی ئیداری دا دەنگیان هەڵدەبڕێ، پچووکتر بوونەوە، کەمتر پێچەڵپێچ بوون و لە ڕووی جوگرافیایەوە زۆر خالیستر و یەکدەستتر بوون: میرنشینەکان جێی خۆیان دا بە کۆنفێدراسیۆنەکان، کۆنفێدراسیۆنەکان بە عەشیرەتە گەورەکان و ئەوانیش بە عەشیرەتی پچووکتر. [٨]

هاوپەیمانی دابڕ دابڕ و ئۆپۆزیسیۆن لە هەمبەر هاوپەیمانی لە گەڵ بێگانان

مۆدێلی بە نێوبانگی مەردمناسانەی هاوپەیمانی دابڕ دابڕ و ئۆپۆزیسیۆن زۆرچاک لە گەڵ ئەو نەخشەیەی ڕاستەقینەی کۆمەڵایەتی کە لە مێشکی زۆر لە عەشیرەتە کوردەکان دایە دەگونجێ. شەڕ و دوژمنکاری نموونەی هەرە بەدڵی زانیاریدەرەکانی من بوو بۆ ئەوەی وێنای بکەن کە عەشیرەتێک چییە و چۆن هەڵدەسووڕێ. ڕەنگە ئەوە بە ڕێکەوت نەبێ کە نموونەی شەڕ و دۆژمنکاری کەم تا زۆر بە پێی فەرمانڕەوای بەدڵ دەقەومین و زیاتر لە نێو عەشیرەتی بە ڕێژە پچووک و لە ڕوی جوگرافیاییەوە خالیس و یەکدەست و لەو کێشانە دا ئەندامانی ئاسایی عەشترەت دەکووژران نەک سەرۆک عەشیرەتەکان:

"خالیسترین" نموونەی شەڕ و دوژمنکاری عەشیرەتی کە ئەمن لە کاتی کاری
مەیدانی خۆم دێتم لە ئولودەرە ڕوویدا، شارێکی پچووک لە نیزیک سنووری
تورکییە – عێڕاق، کە لە ژمارەیەک گەڕەک پێک دێ کە لە هەر کامێکیان دا
بەرەبابی جیاوازی هەمان عەشیرەت دەژین. کێشەکە لەوەوە ساز بوو کە کچێک
ڕەدوو کەوتبوو و لە بەر ئەوە پیاوێک بە هەڵکەوت کووژرابوو و، ئەوە ببووە هۆی
بەردەوامی کێشەکە بۆ چەندین ساڵ، گشت ئەندامانی دوو بەرەبابی جێاواز
لە یەکدی وەخۆ کەوتبوون.

لە گەڵ ئەوەشدا، لە نموونەی کێشەی نێوان یان دەنێو بنەماڵەی دەستڕۆیشتووی هەڵکەوتوو دا، پڕێنسیپی دابڕ دابڕ تەنێ یەكیک لە پرێنسیپە رێکخەرەکانی پرێنسیپی نموونەی هاوپەیمانییە کە پیش دەکەوێ. سەرۆک عەشیرەتەکان، وەک ئیدێئۆلۆژی عەشیرەتی دەڵێ، لە بەر تێکەڵاوێک لە ڕەچەڵەک، کەسایەتی ( " پیاوەتی"، واتە دەست ئاواڵەیی و ئازایەتی) و تەوافوقی گشتی ئەندامانی عەشیرەت ئەو پلەیە وەدەست دەێنن و دەیپارێزن. لە گەڵ ئەوەشدا، بە کردەوە، پلە و هەڵکەوتی ئەوان بەستراوەتەوە بە مەهارەتی سیاسی و پشتیوانی لێکران لە لایەن هاوپەیمانی دەرەوەیی ڕا. یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی سەرۆک عەشیرەت ئەوەیە کە پردێک لە نێوان عەشیرەتەکە و دنیای دەرەوە ڕایەڵ کا، کە تێیدا عەشیرەتەکانی دیکە و دەوڵەت (یان دەوڵەتان) ئاکتۆری هەرە گرینگن. ناسین و ددان پێداهێنانی سەرۆک عەشیرەتێک لە لایەن دەوڵەتەوە -- کە لە نموونەی میرنشینان دا پێدانی عەبای شایانە و ڕێوڕەسمی دانی فەرمانی ئەتۆ بوو کە بەدستخەتی جوان میرەکایەتی میری دادەگرتەوە و، ئێستا لە ئاستی هەرە خوارەوە دا بریتی یە لە هاوکاری و هاودەستی لە گەڵ فەرماندەی ژاندەرمەری هەرێم --- باشترین پاڵپشتی لواوە بۆ هەڵکەوتی ئەو.
لە نموونەی کێشەی نێوکۆیی بنەماڵەیەکی هەڵکەوتوو یان عەشیرەتێک دا ، کە وەنەبێ زۆر باو نەبێ، بۆ وێنە کێشەی نێوان دوو ڕقەبەر بۆ بوون بە سەرۆکی هەرە گەورە، کێشەکە دەتەنێتەوە و زۆر لە دوو دەستەی کە خزمی هەرە نیزیکن تێی دەپەڕێنێ و لەوانەیە هەموو عەشیرەتەکە بگرێتەوە. ئەوە ئاسایی یە کە هەر کام لە ڕقەبەرەکان حەول بدەن بۆ وەدەستهێنانی پشتیوانی هێزی هەرە بەتوانای دەرەوەیی، واتە عەشیرەتەکانی دراوسێ و بە تایبەتی دەوڵەتێکی بەهێز لە هەرێم دا. لەو ڕوەوە کوردستان جیاوازە لە زۆر لە هەرێمە پەراوێزەکان لە بەر ئەوەی هەمیشە زیاتر لە دەوڵەتێک لە دراوسێیەتی دا بووە کە سەرۆک عەشیرەتێک بتوانێ لەگەڵ ببێتە هاوپەیمان .
ئێمە لە نیزیکەی ساڵی ١٦٠٠ دا دەبینن کە کۆنفێدراسیۆنی گەورەی موکری بە سەر دوو بەشی کە بە توندی دژی یەکتری بوون دابەش دەبێ، ئەوەش لە بەر ئەوەی دوو کاندیدای سەرۆکایەتی کە خزمی زۆر نیزیک بوون یەکیان لە گەڵ سەفەوییەکان و ئەویدیکەیان لەگەڵ عوسمانییەکان یەکی گرتبوو. لە نەبەردێکی تایبەتی دا بە شێک لە عەشیرەتەکە لە ریزی عوسمانییان و، بەشێکی دیکەیان لە بەرەی سەفەوییەکان دا بوون. ئێمە هیچ زانیاری ووردمان بە دەستەوە نییە کە عەشیرەتەکە چۆن دابەش ببوو، بەڵام لە بەر ئەوەی ڕقەبەرەکان خزمی نیزیک بوون، ئەوە بە زەحمەت دەتوانێ بە پێی نموونەی خالیسی دابڕ دابڕییەوە بووبێ. [٩] نیزیکی کوردستان لە زیاتر لە دەوڵەتێک هەلی ئەوەشی هەڵ خستووە بۆ سەرۆک عەشیرەتە کوردەکان کە دەوڵەتێک بە دژی دەوڵەتەکەی دی بە کار بهێنن، یان بە لانی کەمەوە لە بەرانبەر یەکیان ڕا داڵدە بۆ ئەوی دیکەیان بەرن. شەڕەفنامە باسی چەندین نموونەی بنەماڵە شازادەکانی تێدایە کە جێگۆڕکێ بە پشتیوانانی سەلتەنەتی خۆیان لە سوڵتانەوە بۆ شا و بە پێچەوانە دەکەن. نووسەری ئەو کارە، شەرەف خان،بۆ خۆی ماوەیەکی زۆر لە ژیانی لە خزمەتی سەفەوییەکان دا تێپەڕاند، بەر لەوەی بگەڕێتەوە بتلیس و لەلایەن عوسمانییەکانەوە ڕێزی لێ بگیرێ.
زۆر دواتر، ئەفسەرانی سیاسی بریتانیا لە باشووری کوردستان بە دوای شەڕی هەوڵێی جیهانی دا هەستیان پێکرد کە لە ناو زۆر لە عەشیرەتە گەورەترەکاندا، سەرۆکی ئاوا هەن کە " وەفادار" ن ( واتە هاوکاری دەکەن لە گەڵ دەستەڵاتدارانی بریتانیایی) و لایەنگری قانوون و نەزمن،بەڵام هەر وەها یەک یان زیاتر سەرۆک عەشیرەتی رقەبەری ئاواش هەن، کە بە ئاسایی خزمی نیزیکن، کە ڕادەپەڕین و " سەرهەڵدان " یان دەکرد. [١٠] " "سەرهەڵدان"ی سەرۆک عەشیرەتێک زۆر جار لە بەر تەقینەوەی کێشەیەکی نێوکۆیی بنەماڵەکەی یان عەشیرەتەکەی دەورووژا ( یان لە بەر کێشە لە گەڵ عەشیرەتێکی دراوسێ) تا ئەوەی کە لە بەر ناڕەزایەتی بێ لەو حکوومەتەی کە ئەو دەمی لە سەر کار بووە.
لە بەرایی ساڵانی ١٩٦٠ کانەوە، ناسیۆنالیستە کوردەکان خەباتێکی چەکدارانەیان بە دژی حکوومەتی ناوەندی وەڕێخستووە، کە تێیدا هەر دووک لا عەشیرەتە کوردەکانیان بە دژی لایەکەی دی وەگەڕ خستووە لە نموونەیەکی ئاڵۆزی هاوپەیمانی و ئۆپۆزیسیۆن دا. لە ناو چەندین عەشیرەتی گەورە دا، هێندێک لە ئەندامانی هەڵکەوتوویان چالاکانە لە بزووتنەوەی کوردی دا بەشدار بوون ( کە ئەو بزووتنەوەیە ئاکتورێکی دەوڵەت –ئامال بوو) لە کاتێکدا هێندێکی دیکەیان هاوکاریان دەکرد لە گەڵ حکوومەت و تەنانەت هێندێک بەش لە عەشیرەتەکەیان وەک چەکداری لایەنگری دەوڵەت هەلس و کەوتیان دەکرد. هەر هەمان دیاردە دەکرێ لە تورکییەش لە ساڵانی ١٩٨٠ کان و ١٩٩٠ کاندا ببیندرێ، ئەو دەمەی کە پ.ک.ک. خەباتێکی توند و تیژی چەکدارانەی بە دژی حکوومەتی ناوەندی و " هاوکار" ە کوردەکانی دەکرد. زۆر لە بنەماڵە هەڵکەوتووەکان چەند ئەندامێکیان لە خزمەت حکوومەت دا بوون و ئەوانیدیکەیان لە ڕیزی پ.ک.ک. دا چالاک بوون. [١١]
نموونەی هەرە چاوڕاکێش عەشیرەتی بوجاک ە، کە بنەماڵە سەرەکی و هەڵکەوتووەکەی زۆر لە مێژە بە سەر دوو بەشی لایەنگری حکوومەت و بەشدار لە بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی کورد دا دابەش بووە. فایق بوجاک لە ساڵی ١٩٦٥یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتیی دێمۆکڕاتی کوردستانی تورکییە بوو. ئەو لە هەلومەرجێکی لێڵ و نادیار دا تێڕۆر کرا، ڕەنگە لە کێشەیەکی عەشیرەتی دا؛ منداڵەکانی لەو دەمییەوە بوون بە کەسایەتی هەڵکەوتوو لە بزووتنەوەی کورد دا، یەکێک لەوان، سەرهات، خۆی زۆر بە نیزیک لە پ.ک.ک. دەزانێ. لکێکی دیکە لەو بنەماڵەیە ، بە سەرۆکایەتی مەهمەت جەلاڵ بوجاک و جێنشینەکەی سەدات ئەدیپ بوجاک، لە نیزیکەوە هاوکاری کردووە لە گەڵ دەوڵەت. پ.ک.ک. لە یەکەم هێرشی ڕەمزی خۆیدا بۆ سەر " هاوکار" ێکی کوردی حکوومەت لە ساڵی ١٩٧٩ مەهمەت جەلال بوجاک ی کردە ئامانج ، و ئەوە بوو بە کێشەیەکی درێژەوە بوو لە نێوان ئەو لکەی بوجاکەکان و پ.ک.ک. دا. سەدات ئەدیپ بوجاک سەرۆکایەتی هێزێکی گەورەی چەکداری " گاردی گوندەکان" ی کردووە و، ئەو هێزە لە چوار چێوەی شەڕی دەوڵەت بە دژی پ.ک.پ. دامەزراوە، بەڵام بوجاک ئەو میلیشیایەی بە دەرەجەی یەکەم بۆ زاڵ بوون و داسەپاندنی خۆی بە سەر عەشیرەتە دراوسێکاندا بەکار هێناوە. لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوو دا، ئەندامانی عەشیرەتی بوجاک لە کاتی شەڕ لە هەر دوو بەرە دا کووژراون. [١٢]
لە گەڵ ئەوەشدا، بەش بوونی بە ڕواڵەتی عەشیرەتەکان یان بنەماڵە سەرەکییەکانیان بە دوو باڵی لایەنگر و و دژی حکوومەت وەنەبێ هەمیشە کاردانەوەی کێشەیەکی جیدی بێ بۆ دابەشکردنی بنەماڵەکە. لە هێندێک نموونە دا وێدەچێ ئەوە لە ئاکامی بڕیارێک بێ بە زانایی بۆ ئەوەی مرۆ گشت هێلکەکانی لە سەبەتەیەک نەنێ،ستراتێژییەکی لەمێژینەی بنەماڵە نوخبەکان لە هەموو کوێیەک.

چەکدارە عەشیرەتییەکان

کارلێکەری دەوڵەت لە سەر کۆمەڵی عەشیرەتی بەتایبەتی لەو سەردەمانەیدا کە چەکداری عەشیرەتی ڕێکخستووە زۆر باو بووە. نموونەی یەکەمی دەستە عەشیرەتییە چەکدارەکان ئەوانەی بوون سوڵتان عەبدولحەمیدی دوویەم لە ساڵی ١٨٩١ لە هەنگی حەمیدییە دا رێکی خستن، گویا لە سەر بنەمای قەوارەی قازاخە ڕووسەکان. هەم عوسمانییەکان و هەم سەفەوییەکان پیشتر بە شێوەیەکی بەربڵاو تەبەعە عەشیرەتییەکانی خۆیان بە مەبەستی نیزامی بەکار هێنابوو، ئەوانیان بەرەو جێی دوور دەجووڵاند بە مەبەستی پاراستنی ئەو جێیانەی تازە داگیریان کرد بوون یان بۆ ئەو شوێنانەی ئیمپراتۆرییەکانیان کە هەڕەشەیان لە سەر بوو، بۆ ئەوەی بیانپارێزن. بەڵام هێزی حەمیدیە شتێکی جیاواز بوو ، هەم لە ڕووی ڕێکخستنەوە و هەم بە پێی ئەو ئەرکەی ڕای دەپەڕاند. عەشیرەتی کوردی سوننی ( هەر وەها تاقە عەشیرەتێکی قەرەپەپاغ و چەند عەشیرەتێکی عەڕەب) کران بە هەنگی سوارە لە ژێر فەرماندەیی سەرۆک عەشیرەتەکان خۆێاندا. هەر هەنگەی بریتی بوو لە ٥٠٠ تا ١١٥٠ پیاو؛ هێندێک لە عەشیرەتە گەورەکان زیاتر لە هەنگێکیان پێک هێنا بوو ( بۆ وێنە، ملی، چوار هەنگیان ئامادە کرد). تا کۆتاییەکان ١٩٠٠ ، بە سەر یەکەوە ٥٥ هەنگی حەمیدیە هەبوو. [١٣] هەنگەکانی حەمیدیە لە دەرەوەی ستروکتووری فەرماندەیی ئەڕتەشی ئاسایی دا بوون، بەڵام گشت فەرماندەرانی هەنگەکان خرا بوونە ژێر دەستەڵانی فەرماندەی لەشکری ٤ی ئەڕتەش لە ئەرزینجان،زەکی پاشا. ئەرکی ڕواڵەتی حەمیدییە ئەو بوو کە سنوور لە بەرانبەر هێرش و دەستدرێژی هێزی بێگانە ( بۆ وێنە، ڕووسییە) بپارێزێ و چاوەدێری بکا بە سەر حەشیمەتی هەرمەنی نیشتەجێی ئەیالەتە ڕۆژهەڵاتییەکانی ئیمپراتۆری.
لە ڕوانگەی سوڵتانەوە ئەوان سیستمێکی هاوتەریب بوون بۆ کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵات و،بە تەواوی جوێ بوون لە بوروکڕاسی ئاسایی و لە ئەڕتەش، کە ئەو بە تەواوی باوەڕی پێ نەدەکرد. حەمیدیە تا ڕادەیەکی زۆر خاوەنی پەرژینی قانوونی بوو – نە ئیدارەی مەدەنی و نە تەنانەت هێڕارشی ئەڕتەشی ئاساییش هیچ جۆرە دەستەڵاتێکیان بە سەر ئەواند نەبوو و، هیچ مەحکەمەیەکیش سەڵاحییەتی ئەوەی نەدرابوویە بەو تاوانکاریانە ڕابگا کە ئەندامانی حەمیدییە کردبایان – و لە ڕاستیدا هەنگەکان ببوون بە سەرۆک نشینی سەربەخۆ.فەرماندەکانیان نەک هەر دەیان توانی کۆنتڕۆڵی خۆیان بە سەر عەشیرەتەکانی خۆیاندا پتەو بکەن، بەڵکوو پەرەیان بە هێزی خۆشیان دەدا لە سەر حیسابی عەشیرەتە دراوسێیەکانیان کە لە هەنگەکانی حەمیدییە دا ڕێک نەخرا بوون. دامەزراندنی حەمیدییە بووە هۆی ساز بوونی عەشیرەتی نوێ و هێندێک لە عەشیرەتانەشی کە هەبوون لە ڕووی ئابووری و سیاسییەوە بەهێزتر کرد لە سەر حیسابی دراوسێیەکانیان و لە باری قەوارەی نێوکۆییەوە سیلسیلە مەڕاتبێکی زیاتری تێدا پێک هێنان. هەر وەها تۆوی کێشەی عەشیرەتیشی داچاند و بە دەیان ساڵ دواتر سەری هەڵدا. [١٤]
ڕێژیمی تورکی گەنج کە لە ساڵی ١٩٠٩ سوڵتان عەبدولحەمیدی لە سەر تەخت لا دا، هەنگە حەمیدییەکانیشی هەڵوەشاند، بەڵام چەند ساڵ دواتر لە ژێر ناوێکی دیکە دیسان رێک خرانەوە. هەنگە کوردە عەشیرەتییەکان لە شەڕی جیهانی دا بەشداریان کرد و بزر بوون، هەر وەک ئیمپراتۆری عوسمانی خۆی، کە دوای شەڕ، لە بەر یەک چوو. بریتانیاییەکان لە عێڕاق بۆ ماوەیەکی کورت هەبوونی هێزێکی پۆلیسی عەشیرەتییان تاقی کردەوە بەڵام زۆر زوو دەستیان لێ هەڵگرت کاتێک بۆیان دەرکەوت دەبەر کار نانی هێزی ئاوا شەڕ و کێشەی عەشیرەتی زیاتر دەکا تا ئەوەی بۆن و بەرامەیەکی خۆش بدا بە داگیرکاری بریتانیاییەکان لە لای کۆمەڵی کورد بەگشتی.
شێوەیەکی نوێ لە هێزی چەکداری عەشیرەتی ڕێک خرا، بۆ شەڕی پێشمەرگەی ناسیۆنالیستی کورد، بە مێتودی تایبەتی خۆیانەوە و، ئەوە یەکەم جار لە عێڕاق لە ساڵانی ١٩٦٠ کاندا سەری هەڵدا. تەنانەت بەر لەوەی کە یەکەم تێکهەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان ناسیۆنالیستە کوردەکان و سەربازانی ئەڕتەشی عێڕاق لە ساڵی ١٩٦١ دا بقەومێ، پێوەندی نێوان بارزانییەکان و عەشیرەتە دراوسێیەکانیان، بە تایبەتی ڕقەبەرە نەریتییەکانیان، زێباری ، برادۆست و لۆلان، بە خێرایی تێک چوو بوو و شەڕی ناوە ناوە لە نێوانیاندا ڕووی دابوو. [١٥] گەڕانەوەی ٨٥٠ جەنگاوەری بارزانی لە تاراوگەی سۆڤییەت [ ژمارەی بارزانییەکان ، ئەوکەسانەی
کە لەگەڵ مەلا مستەفا چون بوون بۆ سۆڤییەت ٥١٨ بووە،بۆیە ئەم هەژمارەی نووسەر ناکرێ دروست بێ، تێبینی وەرگێڕ] پارسەنگی هێزی ناوچەیی گۆڕیبوو و ئەو عەشیرەتانە ئەوەیان بە هەڕەشەیەکی جیدی دەزانی بۆ سەر خۆیان . بارزانییەکان لەو باوەڕە دابوون کە حکوومەتی ناوەندی عەشیرەتەکانی دی بە دژی ئەوان هان دەدا بۆ ئەوەی دووبەرەکی لە نێو کوردان دا ساز بکا. ئەوە ڕەنگە وا بوو بێ، چونکە هەر کە مەلامستەفای بارزانی و پدک بە ئاشکرایی کەوتنە شەڕ لە گەڵ حکوومەتی ناوەندی، حکوومەت چالاکانە پشتیوانی کرد لەو عەشیرەتانەی دۆژمنی بارزانییەکان بوون و ئەوانی وەک دەسکیسی خۆی لە شەڕی پارتیزانی دا بەکار هێنا.
لە سەرەتاوە هەم بارزانییەکان و هەم کوردە نەتەوییەکانی [دوژمنەکانی] شەڕێکی " نەریتی" عەشیرەتییان لە دژی یەکتری دەکرد، هیچ لایەکیان جۆرەیەک لە ڕێکخستنی ڕەسمی نیزامی یان نەبوو، لە ساڵی ١٩٦٣ بە دواوە، حکوومەت حەولی دا جۆڕەیەک لە نەزم بە سەر هێزە عەشیرەتییەکان دا بسەپێنێ، ئەوانی لە ستروکتووری فەرماندەیی ئەڕتەش دا یەکانگیر کرد وەک فەوجی سوارەی نا مونەزەم ( ئەل فورسان). ژمارەی ئەو عەشیرەتانەی لە رێزی فورسان دا ڕێک خران بەرە بەرە و لە ماوەی ساڵان دا زیادی کرد. [١٦] عەشیرەتەکان بە خۆشییەوە ئەو چەک و پارانەی حکوومەت دەیدانێ وەریان دەگرت، بەڵام بەشداریان لە کێشەکە دا بەردەوام بوو بەوەی زیاتر ببەسترێتەوە بە دینامیکی پێوەندی خۆیان لەگەڵ بارزانییەکان ( و لە گەڵ ئەو کوردانەی دیکەی کە لە گەڵ بارزانییەکان ڕێک کەوتبوون) تا بە بڕیارەکانی حکوومەتی ناوەندی لە مەر سیاسەت. ئەو عەشیرەتانەی لە گەڵ فورسان کەوتن (کە نازناوی جاشیان پێدرا بوو لە لایەن ناسیۆنالیستەکانەوە)وەنەبێ هەمیشە دوژمنی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی و عەشیرەتە هاوپەیمانەکانی بووبن؛ لە ڕاستیدا، ناسیۆنالیستەکان ئیدیعایان دەکرد هێندێک لە چەک و قۆرخانەی خۆیان بە نهێنی لە عەشیرەتە " جاش" ە کان وەرگرتووە. هەر وەها باسی ئەوەش کراوە کە هێندێک لە عەشیرەتان زیاتر لە جارێک ئاڕاستەی وەفادارێتی خۆیان گۆڕیبێ ، بە پێی ئەوەی کە لایەنگری لە حکوومەت یان لە بزووتنەوی کورد بە قازانجیان بووبێ.
شەڕی کورد دەرفەتی ئەوەی ڕەخساند حکوومەت یارمەتییەکی زۆر بدا بە عەشیرەتەکان ( یان ڕاستتر، سەرۆک عەشیرەتەکان) و تواناییەکی تازەی دا بەو عەشیرەتانە لە شێوەی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی و سیاسی دا. هیچ شیکردنەوەیەکی ڕوون بە دەستەوە نییە کە داخودا وەخۆ کردنی عەشیرەتێکی تایبەتی لە فورسان دا چ شوێنێکی لە سەر کردووە، بەڵام تەئسیری گشتی بریتی بوو لە سەر هێز وەبەرنان و پتەو کردنی ئەو عەشیرەتانە و پلەی سەرۆکایەتی ئەو سەرۆک عەشیرەتانەی کە حکوومەت سەر و کاری لە گەڵیان هەبوو. حکوومەت بە کۆمەڵ بەو فەوجە چەکدارانەوە دەچارا؛ گشت چەک و چۆڵ،پارە و فەرمان بە ڕێگای سەرۆک
عەشیرەتەکانەوە دەدرا. ئەوەش دەبووە هۆی بەهێزتر کردنی کۆنتڕۆڵی سەرۆک عەشیرەتەکان بەسەر عەشیرەتەکان دا، لایەنی سیلسلە مەڕاتب و لە ناوەند تەرە بوونی رێکخستنی عەشیرەتییان بە هێزتر دەکرد تا لایەنەکانی یەکسانێتی و دابڕ دابڕ بوون.
لە سەرەتاوە،فەوجی فورسان لەو عەشیرەتانەی کە هەبوون پێک هات، بەڵام دواتر یەکەی دیکەی ئاواش ڕێک خران کە بە تەواوی عەشیرەت نەبوون ( بەو مانایە کە قەوارەیەکی کۆمەڵایەتی – سیاسی بن و خاوەن ئیدێئۆلۆژییەک بن لە مەڕ ڕەچەڵەکی هاوبەش) و لە لایەن کەسایەتی دەستڕۆیشتووەوە فەرماندەیی دەکران تا ئەوەی کە سەرۆک عەشیرەتەکان بە سەریان ڕا بگەن. لە کۆتاییەکانی ساڵانی ١٩٧٠ و بەراییەکانی ١٩٨٠ دا، پێڕۆیانی وەرزێری رێبەرێکی دینی تایبەتی، شیخێکی تەریقەتی سۆفی قادرییە ش، فەوجێکی فورسانیان پێکەوە نا، کە کەم تا زۆر وەک عەشیرەتێک دەجووڵاوە ئەگەرچی ئەوان بە هیچ جۆر دەستەیەکی هاوپشت و هاو ڕەچەڵەک نەبوون.
لە ماوەی شەڕی نێوان ئێران – عێڕاق دا (٨٨ – ١٩٨٠) دا، ژمارەیەکی بەرچاو لە دانیشتووانی کورد لە دەستەی چەکداری سەر بە حکوومەت دا ڕێک خران، ئەوە لە بری ئەنجام دانی خزمەتی ئیجباری سەربازی وە حیساب دەهات بۆیە هەلی ئەوەی پێک دەهێنا لاوان خۆیان لە بەرەی شەڕ بدزنەوە. فەرماندەی ئەو فەوجانە ( کە نێویان نا بوون موستەشار " ڕاوێژکار") چەک و مووچەیان بۆ هەموو پیاوەکانیان وەردەگرت و تەنانەت ژمارەی ئەوانیشیان زیاتر لەوەی کە هەبوون نیشان دەدا بۆ وەرگرتنی چەک و پارەی زیاتر و، تا ڕادەیەک لە هەڵس و کەوتیان دا دەستیان ئاواڵە بوو. لە هەلو مەرجێکی ئاوا دا ، عەشیرەتەکان، یان زۆر ووردتر سەرۆک عەشیرەتەکان زۆر بەهێز بوون و لە مێژ بوو هێزێکی ئەوتۆیان بە خۆیانەوە نەدیبوو.
جێی سەرنجە، لە زۆر شوێنان، ئەوە موستەشارەکان بوون کە بە دوای عەمەلییاتی " لافاوی سەحرا"دا کە بووە هۆی دەرپەڕاندنی سەربازانی عێڕاقی لە کووەیت، دەستیان کرد بە ڕاپەڕینی گەورەی کورد لە مانگی مارسی ١٩٩١ دا.پارتییە ناسیونالیستییە کوردییەکان، لە ترسی تۆڵەی حکوومەت لە خەڵکی مەدەنی،لە ماوەی داگیر کردنی کووەیت لە لایەن عێڕاقەوە خۆیان زۆر دەرنەخست و واوێدەچێ هیچ چاوەڕوانی ئەو ڕاپەڕینە نەبووبن.
تەنانەت دوای ئەوەی ئەو پارتییانە توانییان ڕێبەرایەتی وەدەست بهێننەوە خۆیان ناچار دیت بۆ دابەش کردنی دەستەڵات لە گەڵ موستەشارەکانی پێشوو و لە تەواوی ساڵانی ١٩٩٠ کاندا ئەوە وا ماوەتەوە. دوو پارتی سەرەکی کە بە بەردەوامی ڕقەبەرییان لە گەڵ یەکتری کردووە چ چارەیەکی دیکەیان نەبوو جگە لە هاوپەیمانی ساز کردن لە گەڵ ئەوەندە موستەشارەی کە بکرابا. ئەوە بووە هۆی ئەوەی کە کۆنە مۆستەشارەکان بەشێکی گەورە لە سەرچاوە ئابوورییەکانی هەرێمیان خستە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیان و بەردەوامن لە سەر فەرمانڕەوایی خۆیان وەک خودای شەڕ لە ناوچەکانیان دا. چاوەدێڕێکی بێگانە لە نێوەڕاست ساڵانی ١٩٩٠ کاندا پارتییە سەرەکییە کوردییەکانی وەک " کۆنفێدراسیۆنە عەشیرەتییەکان" نێوزەد کرد، کە ڕەنگە ئەوە پێوەنانێک بێ بەڵام بەلانی کەمەوە ئەو ڕاستییە دا دەگرێتەوە کە عەشیرەتە گەورەکان لە کوردستانی عێڕاق دا چ دەورێکی هەڵکەوتوو دەگێڕن. [١٧] ئەو عەەشیرەتانەی ئەو خودای شەڕانە فەرماندەییان دەکەن وا وێدەچێ یەکسانێتییان کەمتر بووەتەوە و پتەوی کارئەسپارەدیی بەیەکتری بەستوونەتەوە تا خزمایەتی.
لە تورکییە ، دەستەڵاتداران بۆ ووڵامدانەوەی هێرشی گریلایی کە پ.پ.ک. لە ساڵی ١٩٨٤ دەستی پێکرد، دەستەی چەکداری وەک ئەوەی عێراقیان، بە ناوی " گاردی گوندان" ( کوێی کۆروجولاری) دامەزراند. یەکەم دەستەی ئەو "گاردی گوندان" ەی کە دەبەرکار نران ئی ناوچەکانی باکووری سنووری عێڕاق – تورکییە بوون، ئەو هەرێمەی کە پ.ک.ک. یەکەم عەمەلییاتە نیزامییەکانی خۆی لەوێ ئەنجام دا بوو. یەک لەو عەشیرەتانە عەشیرەتی نیوە کۆچەری ژیرکان بوو ، کە سەرۆک عەشیرەتەکەیان تاهیر ئادیامان بە ساڵان قاچاغ بوو دوای ئەوەی ژمارەیەک عەسکەری کوشتبوو و بەو شەرتە لێی خۆشبوون کە لە ناوچەی عەشیرەتی خۆی دا پێش بە هاموشۆ و تێپەڕینی پ.ک.ک. بگرێ. چەندین یەکەی یەکەمی کوروجو ەکان عەشیرەتی قاچاغچی زۆر بە نێوبانگ بوون، کە لە هەموو کەسی دی باشترین دەزانێ کە چۆن و لە کوێ دەکرێ مرۆ لە سنوور بپەڕێتەوە؛ ئەوان بۆیان هەبوو درێژە بدەن بە کاری قاچاغچێتی خۆیان لە جیات ئەو خزمەتە نیزامییەی کە بە دەوڵەتیان دەکرد. [١٨]
سیستمی "گاردی گوندان" کەم کەم پەرەی پێدرا. لە هەر کوێیەکی چالاکی پ.ک.ک. هەبووبێ، گوند نشینان هان دەدران، جار جار بە زۆرملێش چەک وەربگرن و ببنە کوروجو. ژمارەیان بەردەوام لە زیاد بوون دا بووە.تا کۆتاییەکانی ساڵانی ١٩٩٠ کان، بە ڕەسمی نیزیکەی ٧٠٠٠٠ – ٦٥٠٠٠ گاردی گوندان هەبوون. لە ڕاستیدا هێندێک لە سەرۆک عەشیرەتەکان هێزی چەکداری تایبەتی لە مەڕ خۆیان پێکەوە نا و ئەوەش ژمارەی کورجوەکان زۆر لەوە زیاتر دەکا کە هەژماری ڕەسمی باسی لێوە دەکەن. [١٩]
لە سەرەتاوە، هەر ئەوەندە لە " گاردی گوندان" چاوەڕوان دەکرا کە نەهێڵن جەنگاوەرانی گریلای پ.ک.ک. بێنە ناو ناوچەکانی ئەوان یان پێیاندا تێپەڕن. ئەوان چەک و مووچەی مانگانەیان دەدرێتێ و پاداشتێک بۆ هەر "تێڕۆریست" ەی کە دەکووژرێ. لە ساڵانی دواتر دا ئەوان هەر وەها چاوەڕوانی ئەوەیان لێکرا لە عەمەلییات و بەربەرەکانییە نیزامییەکاندا بە دژی پ.ک.ک. بەشداری بکەن. یەکەی کوروجوەکان لە لایەن سەرۆک عەشیرەتەکانی خۆیانەوە فەرماندەیی دەکرێن ( کە چەک و پارە بۆ پیاوەکانیان وەردەگرن و، ئەوەش هەڵکەوت و دەستەڵاتی ئەوان زۆر بەهێز دەکا) و بە شل و شەوێقی لە ستروکتووری فەرماندەیی هێزی ژاندەرمەری دا یەکانگیر کراون، ئەو بەشە لە هێزی نیزامی کە ئاگاداری دەکا لە دەرەوەی شاران. دەستەڵاتدارانی مەدەنی هیچ دەستەڵاتێکیان بە سەر کوروجوەکان دا نییە و ، ئەوان نەخراونە بەر فەرماندەیی ژاندەرمەری لە ناوچە بەڵکوو لە ژێر فەرمانی ئەفسەرانی ئاست بەرزتر دان. هەرئاوا کە چاوەڕوان دەکرێ، ئەوە تەرخانیان دەکا بۆ بەکار هێنانی توندوتێژی بۆ خزمەت بە ویستی خۆیان، بۆ سەرکوتکردن، تاڵان کردن، وەسەرپەڕین و تەنانەت کوشتنی دراوسێکانیشیان. لە ووڵامی ئەو هەڕەشەیە دا، ئەو دراوسێیانە ناچار بوون لە دەوری یەک کۆببنەوە هاوپێوەندی عەشیرەتی نێوان خۆیان دابگرنەوە. یەکێک لە ئاکامە چاوڕاکێشەکانی دامەزراندنی "گاردی گوندان" مرۆ دەتوانێ بڵێ کە بە عەشیرەت کردنەوەی بەشێکی گەورەیە لە کوردستانی تورکییە.

پێگەیەکی دیکەی عەشیرەت: پڕۆسەی هەڵبژاردن

بە عەشیرەت کردنەوەی کۆمەڵی کورد لە تورکییە هەر تەنێ لە بەر سیستمی " گاردی گوندان" نییە؛ ئەو پڕۆسەیە زۆر بەر لەوەی ئەو سیستمە بێتە گۆڕێ دەستی پێکرد. دوای ئەوەی بە دوای شەڕی دوویەمی جیهانی دا تورکییە بوو بە دێمۆکڕاسییەکی فرەحیزبی بە هەڵبژاردنی ئازادەوە ڕیکخستن و قەوارەی عەشیرەتی ئەرکێکی دیکەی پەیدا کرد. لە بەر ئەوەی تورکییە سیستمی ناوچەیی هەڵبژارد ، کە تێیدا هەر ئەیالەتەی ژمارەیەک نوێنەر بۆ پارڵمان هەڵدەبژێرێ، ئەوە بووە پێویستییەک ئەو پارتییە سیاسییانەی کە ڕقەبەری یەکتری دەکەن دەبوو نوێنەرایەتییەکی بەهێزیان لە نێو کۆمەڵانی خەڵک دا هەبێ. هەر پارتییەی بە دووی کاندیدای بەهێز و کڕێکاری بەربەرەکانی هەڵبژاردنی ئاوا دا دەگەڕا کە بتوانن خەڵک وەگەرخەن و دەنگی زۆر وەدەست بهێنن. لە ئەیالەتە کورد نشینەکان --- بە تایبەتی لە حەکاری، کە ئەیالەتی هەرە "عەشیرەتی" یە --- کاندیداکانی پارتییە گەورەکان زۆر جار یان سەرۆک عەشیرەتەکان خۆیان بوون یان کەسی ئاوا بوون کە لە لایەن سەرۆک عەشیرەتەکانەوە وەک نوێنەری خۆیان دەستنیشان کرابوون.
سەر بە پارتییەکی سیاسی بوون لە بەر چەند هۆیان یەکجار زۆر بە قازانجی سەرۆک عەشیرەتەکان بووە. کاتێک پارتییەکەیان دەستەڵاتی بە دەست بووە . دەرەتانی ئەوەی بووە بە ڕێگای جۆر بەجۆر دا تۆڵەی وەفاداری لایەنگرانی بکاتەوە و پاداشتیان بداتەوە، زۆر بە ئاشکرایی بە شێوەی سەرمایە وەگەرخستنی ژێر بینایی و پێدانی کۆنتڕاتی دەوڵەتی. نوێنەرانی هەڵبژێردراو، تەنانەت ئی سەر بە پارتییە ئۆپۆزیسیۆنەکانیش ، باشترین لایەنگرانی بەرژەوەندییە ناوچەیەکانن. لە ڕاستییدا، بەشێکی زۆر لە کاتی نوێنەران تەرخان دەکرێ بۆ دیداری خەڵکی ئەو ناوچانەی لێیان هەڵبژێردراون کە داوای خزمەتی جۆر بە جۆر و داوخوازی جۆر بە جۆر دەکەن. جا بۆیە پارتییە سیاسییەکانیان بۆیان دەرکەوت کە زۆر لە سەرۆک عەشیرەتەکان زۆریان پێ خۆشە لە گەڵیان کەون، بێ ئەوەی گوێ بدەنە ئەوەی بەرنامەی سیاسییان چییە.
ئەو سەرۆک عەشیرەتانەی کە کێشەیان لە گەڵ یەکدی هەبوو یان ڕقەبەرایەتییان لە نێوان دا بوو، ئاشکرایە، کە هەر کامەیان لە گەڵ پارتییەکی جیاواز دەکەوتن. جا بۆیە ڕقەبەرایەتی لە نێوان پارتییە سیاسییەکاندا لە گەڵ کێشە و ڕقەبەرایەتی عەشیرەتی تێک دەهاڵا. هەڵبژاردنەکان دەبوون بە دەرفەتی دابەشکردنەوەی سەرچاوە گرینگەکان ( بە شێوەی پشتیوانی حکوومەتی) لە ئاستی ئەیالەتی و ناوچەیی دا. هیچ عەشیرەتێک بە سەری خۆی ئەوەندە گەورە نەبوو لە ووزەی دابێ نوێنەر بنێرێتە پارڵمان؛ لە بەر ئەوە ناچاربوو لە گەڵ عەشیرەتەکانی دی و/ یان دەستەی بەرژەوەندی دیکە ئیتیلاف بکا. لە بەر ئەوە پڕۆسەی هەڵبژاردن لایەنی گرینگی دا بە شێوەی هەڵسوووڕان و دان و ستاندنی عەشێرەتەکان.
ئەوە لە حەکاری زیاتر لە هەموو شوێنی دیکە دەبیندرا، ئەیالەتی هەرە پچووک و جێیەکی کە عەشیرەتەکان لە هەموو شوێنیکی دیکە زیاتر بە سەری دا زاڵن. بۆ ماوەی درێژ تەنێ دوو پارتی سەرەکی لە سەر تاقە کورسی نوێنەرایەتی حەکاری ڕقەبەرایەتییان دەکرد. دوو عەشیرەتی سەرەکی ئەوێ هەر کامەی لە گەڵ یەکێک لەو پارتییانە کەوتبوون و، عەشیرەتەکانی دی، بە پێی کێشە یان هاوپەیمانی خۆیان لە گەڵ ئەو دوو عەشیرەتانە ڕێبازی خۆیان دیاری دەکرد. جا بۆیە نموونەیەکی سەفحەی شەترەنج سەری هەڵینا، کە بە تێپەڕینی زەمان تەنێ ئاڵوگۆڕێکی کەم تێیدا ڕووی داوە ئەویش لە بەر کێشەی نوێ و، ئەوەش دەستەیەکی عەشیرەتی ناچار کرد لەو لایەی ئیتیلافی لە گەڵ کرد بوو خۆی بکشێنێتەوە و لە گەڵ لایەنی بەرانبەر بکەوێ. لە بەر ئەوەی حەکاری بۆ ماوەی درێژ لە پارڵمان دا تاقە کورسییەکی هەبوو، ڕقەبەرایەتی لە هەڵبژاردن دا زۆر گەرم بوو جا بۆیە لە سەر و بەندی بەر لە هەڵبژاردنی نوێ دا هەمیشە گرژی نێوان عەشیرەتە رقەبەرەکان لە هەڵکشان و زیاد بوون دا بوو. هاوپێوەندی عەشیرەتی بە هێزتر دەکرا ( یان ، ئەگەر بە کراوەیی بیڵێین، کۆنتڕۆلێکی تەواو بەڕێوە دەچوو بۆ ئەوەی گشت ئەندامانی عەشیرەت ئەو هاوپێوەندییە لە سەر سندووقی دەنگان دەرببڕن) و سنووری نێوان عەشیرەتان زۆر کاڵتر دەبووەوە.
[ لە خولی ٢٤ی پارلمانی تورکییە دا ئەیالەتی حەکاری ٣ نوێنەری هەیە، کە لە هەڵبژاردنی مانگی ژووەنی سالی ٢٠١١ دا وەک کاندیدای سەربەخۆ هەڵبژێردران و هەموویان سەر بە بەدەپەن، لەوانە بەڕێز سەلاحەدینی دەمیر تاش، هاوسەرۆکی پارتی دێمۆکڕاسی و ئاشتی. تێبینی وەرگێڕی کوردی] .
ئاکاری دەنگدانی ئەیالەتەکانی کوردنشین بۆ ماوەی درێژ تا ڕادەیەکی زۆر هیچ پێوەندی بە بەرنامەی ئاشکرای سیاسی پارتییەکانەوە نەبوو. دەکرا سەرۆک عەشیرەتێک پشتیوانی خۆی لە پارتییەکەوە بگوێزێتەوە بۆ یەکی دی و، دیارە هاوپەیمانان و پێرۆیانیشی لە گەڵی دەکەوتن و ڕقەبەرەکەشیان وا لێدەکرد پارتییان بگۆڕێ. سەرۆک عەشیرتە کوردەکان بە چوونە ناو سیستمی سیاسی تورکییەوە ، دەستیان وە سەرچاوەی زیاتر ڕاگەیشت و توانییان هەڵکەوتی خۆیان پتەو بکەن یان پلەو پایەی خۆیان دەناو دەوروبەری عەشیرەتی خۆیاندا بەهێزتر بکەن. سیاسەتەکانی لە مەر هەڵبژاردن کۆمەڵی عەشیرەتی بووژاندەوە و بەهێزتری کرد و سەلماندی تەواو لە گەڵ سیاسەتی مۆدێڕنی ڕواڵەتی دەگونجێ.


قاچاغچێتی و عەشیرەتێتی



لەت لەت کردنی ئیمپراتۆری عوسمانی لە دوای شەڕی هەوڵی جیهانی ئاکامی پەیدا بوونی چەند سنووری نوێ بوو کە بە نێو کوردستان دا کێشران. نرخی زۆر لە کەلو پەلی پێویست و لووکس هەمیشە لە نێوان هەرێمەکاندا جیاواز بووە؛ سەرهەڵێنانی چەند دەوڵەتی تازە، بە سیاسەتی جیاوازەوە بووە هۆی جیاوازییەکی زۆر زیاتر لە نێو نرخان دا لەم بەر ئەو بەری سنووران. زۆر لەو شتانەی کە لە ڕابردوو دا بە تەجاڕەتی ئاسایی قانوونی دا دەنران بوون بە ماڵی قاچا‌غ – وئەگەر تاقە تەئسیرێکیشی بوو بێ ، ئەویش زۆر بە قازانجتر بوونی بوو. زۆر لە کوردان داهاتی زۆر هاسان و باشیان بە ڕێگای قاچاغی چا، قەند یان مەڕ لەمبەر ئەو بەری سنووری نێو نەتەوەیی وەدەست دەهێنا.
هەر کە ئاگاداری لە سنووران کەمتر بووباوە، گشت پیاوانی کە شارەزای هەرێمەکە بوون دەبوونە خاوەنی دەرفەتی وەکوو یەک و، قاچاغچێتی لە ڕاستییدا یارمەتی کرد بە هەموار کردنی ئابووری یان بە لانی کەمەوە ڕێگای خۆش کرد بۆ وەگەرکەوتنی کۆمەڵایەتی ئەستوونی. ئەگەر چاوەدێری کاریگەر لە سەر سنووران هەبایە، قاچاغچێتی پیشەیەک بوو کە پێداویستی بە لێزانی تایبەتی بوو، کە ئاکامی ئەوەش کۆبوونەوەی ئەو سەرچاوەیە لە دەستی کەمتر دا بوو. ئەو پسپۆڕانەی کە دەیانزانی چلۆن لەو زەوییانە بپەڕنەرە کە مینیان تێدا چاندرابوو بە بێ ئەوەی مینێک بتەقێتەوە دۆزینەوە و پەیدا کردنیان زۆر پێویست بوو ( بە درێژایی سنووری سوورییە – تورکییە) و، شوانان کە لە هەموو کەس چاکتر چیا بەرزەکانی هەرێمە سنوورییەکانیان دەناسی بەشێکی گەورە لە تەجاڕەتی ناقانوونی ئەم بەر ئەو بەری سنوورانیان خستە دەستی خۆیان. لەگەڵ ئەوەشدا، دیارە قازانج کردنی
هەرە زۆر بەسترابووە بە دابەشکردنی داهات لە گەڵ پاسگای پۆلیسی سەر سنوور و ئەفسەرانی ژاندارمەری ناوچەیی.دیارە تەنێ کەسانێکی تایبەتی لە هەڵکەوتێکی ئاوا دا بوون کە تەنانەت بتوانن حەول بدەن بۆ پێک هاتنی ئاوا، بەر لەوەی دەستبەجێ بناسڕێنەوە. هێندێک لە سەرۆک عەشیرەتەکان لە باشترین هەڵکەوت دا بوون بۆ ئەوەی شان بدەنە بەر ئەرکێکی ئەوتۆ.
مووچەخۆرانی حکوومەتی، بە تایبەتی ئەفسەر و کارمەندانی هێزی نیزامی و هێمنی کە لە کوردستان دەبەر کار دەنران زۆر زوو بۆیان دەردەکەوت ئەوان بە بێ هاوکاری هێندێک کەس کە شێوەیەک لە دەستەڵاتی نەریتی یان هەبێ ناتوانن کارەکەیان بەڕێوە بەرن. ئەگەر ویستبایان لە هەڵس و کەوتیان لە گەڵ خەڵکی ناوچە دا خۆ لەو جۆرە دەستەڵاتانە ببوێرن، بە ئاسایی نەیاندەتوانی لەو دیوارانەی بێدەنگی کە کۆمەڵی ناوچەی لە چاوی ئەوان دەشاردەوە تێپەڕن. ئەوان زۆر زوو هەستیان پێ دەکرد دەتوانن دەستکەوتێکی زۆر زیاتریان بێ ئەگەر وەک ڕێنوێن و دەستکیس پشت بە یەک یان زیاتر لە سەرۆک عەشیرەتە ناوچەییەکان ببەستن . بە بێ ئەوەی خۆی لێ ببوێردرێ بەو شێوەیە دەکێشرانە نێو گەمەی دەستەڵات لە کۆمەڵی عەشیرەتی دا بە گشت کێشە و ڕقەبەرایەتییەکانییەوە. سەرۆک عەشیرەتێکی "جێی باوەڕ" لەوانە بوو یارمەتییان بدا بۆ گرتنی قاچاغچییەک یان ڕێگرێک ( کە لە زۆر نموونان دا بە هەڵکەوت رقەبەرێک بوو) و کارێکی دیکەی خۆی ڕاپەڕێنێ و، بەو شێوەیە پەرە بە بەرژەوەندییەکانی خۆی بدا و سەدەمە بگەیێنێ بو بەرژەوندی دوژمنەکانی.
پێوەندیی قازانجی دوو لایەنە لە نێوان کاربەدەستانی دەوڵەت و دەستەڵاتدارانی " نەریتی" پێشوەچوو، کە زۆربەیان سەرۆک عەشیرەت بوون. لە زۆر ڕووی گرینگەوە کاربەدەستان بوونە هاوبەشی سیاسەتی عەشیرەتی ، زۆریان بە چالاکی تێیەوە گلان. لە ژێر هەلومەرجی ئاوا دا، زۆر لە کاربەدەستان گەندەڵ کارییان دەکرد و هاوکاری قازانجی دوولایەنە زۆر جار بە هاسانی دەگەیشتە پێشێل کردنی قانوون و ڕەچاو نەکردنی. ئەو سەرۆک عەشیرەتانەی کە هەودای کاسبی پڕ لە قازانجیان لە گەڵ کاربەدەستانی پێوەندیدار ڕایەڵ کرد بوو هەتا دەهات زیاتر بەشێکی گەورە لە کاری قاچاغچێتی یان کرد بووە قۆرغی خۆیان.بەوشێوەیە سەرچاوەی گرینگی ئابووریان خستە بن کۆنتڕۆڵی خۆیانەوە، هەڵوێستی خۆیان دەنێو عەشیرەتەکانی خۆیاندا بەهێزتر کرد و ڕێگایان بۆ خۆش بوو بۆ بە ناوەند کردنی کۆنتڕۆڵی خۆیان بە سەر عەشیرەتەکانیان دا.
لە دەورو بەری ساڵانی ١٩٦٠ کانەوە، بازرگانی قاچاغ بە خێرایی پێش کەوت. ئەو شت و کەلوپەلەی لە ڕووی نەریتی یەوە قاچاغ دەکران- ئاژەڵ، چا، خواردنەوەی ئەڵکۆڵی، کەلوپەلی ئێلێکتڕۆنی جێی خۆیان دا بە قاچاغی مادەی موخەدیر و پەنابەرانی سیاسی و، مەترسیشیان زۆر زیاتر لەو قازانجەی کە وەدەست دەهات زیاتر کرد.
شەڕی گریلایی کە پ.ک.ک. دەستی پێکرد و دەبەر کارنانی "گاردی گوندان" بە دەستی دەوڵەت ئالۆزییەکانی زیاتر کرد و ئەوە گەیشتە سەرهەڵدانی شێوەیەکی نوێی شەبکە لە نێو ئەو عەشیرەتانەی دا کە هەبوون.ئەرک وهەڵسووڕانی ئەو جۆرە شەبەکانە،بە ئاسایی لە چاوان بزرن، لە گەڵ ئەوەشدا،جار و بار، هێندێک لە چالاکییە کانیان دەکەونە بەر تیشکی ڕووناکی. نموونەی هەرە تەماشایی و چاوڕاکێشی ئەو جۆرە تۆڕانە، کە کارەکانی تا ڕادەیەک ئاشکرا کرا بە " چەتەی یوکسەکۆڤا " نێوی دەرکرد و ئەو نێوە لە نێوی شارێک وەرگیراوە لە سەر سنووری تورکییە – ئێران. عەشیڕەتێکی کوروجو، ئەفسەرانی ژاندارمەری و جەنگاوەرێکی بەزیوی پێشووی پ.ک.ک. بە یەکەوە خەرێکی هەڵسووڕانێکی بەقازانج بوون کە بریتی بوو لە پێکهاتەیەک لە چالاکی دژی پارتیزانی، بازرگانی هێرۆئین و بە زۆر پارە سەندن لە پەیمانکاری ڕقەبەر لە هەرێم دا (وایان تێگەیاند بوون کە
ئەوە پ.ک.ک. یە پارەیان لێ دەستێنێ، بۆ ئەوەی دواتر بتوانن تاوانباریان کەن بە پشتیوانی لە پ.ک.ک)[٢٠]

دەرئەنجام

عەشیرەتە کوردەکان بە شێوەیەکی جێی سەرسووڕمان جۆراوجۆرییەکی ئەوەندە لە ڕووی ئەندازە و شێوەی ڕێکخستنی نێوخۆیی خۆیان نیشان دەدەن کە دەکرێ هەڵخەڵەتێنەر بێ ئەگەر بە هەمان زاراوە ئاماژە بە گشتیان بکرێ.ئەوان لە ئیدێئۆلۆژی ڕەچەڵکی هاوبەش ، ژنوو شوویی خزمان (ئامۆزا و پوورزا و خاڵۆزا) و هاوپەیمانی دابڕ دابڕ و ئۆپۆزیسیۆن دا هاوبەشن. ئەو پرێنسیپانە لە ڕاستیدا لە ئاستی بن دەستە – عەشیرەتییە پچووکترەکاندا هەڵدەسووڕێ، بەڵام ئەو هاوپەیمانییە سیاسی و پێوەندی دەستەڵانەی کە ئەو بن –عەشیرەتانە لە قەوارەی گەورەتر دا یەکانگیر دەکەن ئەو پرێنسیپانە بەرپەرچ دەدەنەوە. لە نێو عەشیرەتە گەورەترەکاندا، ئێمە زۆر جا بەرە بابە سەرەکییەکە دەبینین کە لەگەڵ بەرەبابە ئاساییەکان لە ڕووی خزمایەتییەوە تەواو دوورن و، دەستەڵاتی ئەوان زۆر جار بە ڕێگای مورافیقی چەکدار یان/ ددانپێداهێنانی داو و دەزگای دەوڵەت بەهێز دەکرێ و، دواجار دەکرێ بە سەربەستراوی مانای لە دوو دانی توند و تیزیش بێ.
ئەندازە و پێچەڵپێچی پێکهاتەی عەشیرەتەکان، هەر وەها پێوەندیی دەستەڵات دە نێویان دا، وێدەچێ لە ووڵامی دوو گۆڕەری گرینگ دا ئاڵوگۆڕیان بە سەر بێ. یەکەمیان بریتییە لە شێوە و دەرەجەی فەرمانڕەوایی ناڕاستەوخۆی کە دەوڵەت یان دەوڵەتانی پێوەندیدار دەیدەن بە عەشیرەتەکان ( کە ئەوەش لە خۆیدا ئاکامی پڕۆسەیەکی بەردەوامی وتووێژە لە نێوان کۆمەڵ و دەوڵەت دا)؛ گۆڕەرەکەی دیکە بریتییە لە پێگەی سەرچاوەی ئابووری و هاویردۆری بەردەست. لەوەڕگای چیایی، زەوی کشتوكاڵ و دانیشتوانی ڕەعییەتی وەرزێر، قەت تەنیا پێگەی سەرچاوەی بەردەست نەبوون؛ ڕیگای کاروانان، سەرچاویەکی دیکەی پێک دەهێنا ( چەندین عەشیرەت، لەوانە ئی هەرە بەنێوبانگیان هەمەوەند، پسپۆڕی پاڕاستن یان ڕووتکردنی کاروانان بوون) و هەر وەها خزمەتی نیزامی بە دەوڵەت کردن. دامەزرانی دەوڵەتانی مۆدێڕن و ناوەند چەق، نەبووە هۆی هەڵوەشاندنی عەشیرەتان، لە بەر ئەوەی ئەوان سەرچاوەی نوێی ئاوایان دەخستە بەردەست کە عەشیرەتەکان دەیان توانی بە کاریان بهێنن و کەلکیان لێ وەربگرن. سنوورە تازەکان قاچاغجێتی یان کرد بە سەرچاوەیەکی گرینگی داهات و، عەشیرەتەکان وا وەبەرچاو دەهات قەوارەی لەبار بن بۆ کەلک لێوەرگرتنیان – لە بەر هاوپێوەندیی نێوخۆیی خۆیان و دەستەڵاتی بەهێزی سەرۆک عەشیرەت بە سەر پێرۆیەکانی دا. سیاسەتی هەڵبژاردن بوو بە میکانیزمێکی گرینگ بۆ دابەشکردنەوە لە ئاستی نەتەوایەتی [ سەرانسەری] دا و، لە بەر هۆی ئاشکرا
سەرۆک عەشیرەتەکان بوون بە هاودەنگی جێی سەرنجی پارتییە سیاسییەکان. پشتیوانی سیاسی ڕاهێزاند و هەڵکەوت و شان و شەوکەتی سەرۆک عەشیرەتەکانی لە نێو عەشیرەتەکانیان دا پتەوتر کرد. ڕێژیمە مۆدێڕن خواز و ناوەند چەقەکان ( زۆر بە شێلگیریی ڕێژیمی کەماڵیستی تورکییە و ڕێژیمی پەهلەوی ئێران) حەولیان دا بۆ لە عەشیرەت پاک کردنەوەی کۆمەڵی کوردی بە ڕێگای دوورکردنەوەی سەرۆک عەشیرەتان لە عەشیرەتەکان و جار جار دوورخستنەوە و جێگۆڕکێ کردن بە گشت ئەندامانی عەشیرەتێک. وا وێدەچێ کە سەرکەوتنی ئەو جۆرە هەنگاوانە تەنێ بۆ ماوەیەکی کاتی بووبێ. هەم عێڕاق و هەم تورکییە کاتێک
توشی سەرهەڵدانی چەکدارانەی ناسیۆنالیستی هاتن دەستەی چەکداری کوردیان ڕێک خست و هێزێکی زۆریان وەبەر نان و، بەو شێوەیە هێندێک لە عەشیرەتەکانیان بووژاندەوە و زەمینەی کێشەی نێوخۆیی عەشیرەتیان زیندوو کردنەوە.
چ لە زەمانی ئاشتی و چ لە زەمانی شەڕ دا، عەشیرەتە کوردەکان خەسڵەتێکی گەورەی ئاوایان لە خۆیانەوە نیشان داوە کە بکرێ شکڵیان پێبدرێ و، ئەوە ڕەنگە ڕاست بێ بگوترێ کە عەشیرەتەکان دەوری زۆر بەرزتری کۆمەڵایەتی و سیاسیین لە کوردستانی ١٩٩٠ کاندا گێڕاوە، لەو دەورەی کە نیو سەدە لەمەو پێش بوویانە.

پەراوێزەکان

[١] سەرچاوە سەرەکییەکان لە مەڕ عەشیرەتە کوردەکان بریتین لە شەڕەفنامە ( مێژوویەکی میرنشینە کوردییەکان کە لە کۆتایی سەدەی شازدەهەم دا گردەوەکۆیی کراوە)، تورکییە لە ساڵی ١٩٧٩ (گردەوەکۆیی زانیاری سەبارەت بە عەشیرەتەکان لە بەڵگەنامەکانی عوسمانی دا)، هورشید پاشا [١٨٦٠] ١٩٩٧( بە قەڵەمی ئەندامێکی عوسمانی ئەو کۆمیسیۆنەی کە لە نێوان ساڵانی ٥٢- ١٨٤٨ دا سنووری نێوان ئێران- عوسمانی دیاری کرد)، ژابا ١٩٦٠، سایکس ١٩٠٨، مایێڤسکی ١٩١٤/١٣٣٠ ، نۆئێل ١٩١٩، گوێکئاڵپ ١٩٩٢ ( ئەوە لە بەراییەکانی ١٩٢٠ دا نووسراوە)، عەززاوی ٥٦- ١٩٣٧، ڕەزمئارا ١٣٢٠، هوێترووت ١٩٥٩ و، نووسەری نە ناسراوی ئاشیرەتلەر ڕاپۆرو [ ڕاپۆرتی عەشیرەتەکان] ( ئەوە لیستەیەکی هەرە تەواوی عەشیرەتە کوردەکانە لە تورکییە، کە لە لایەن یەكێک لە دەزگا هەواڵگرییەکانی تورکییەوە ئامادە کراوە، ڕەنگە لە ساڵانی ١٩٧٠ کاندا).

[٢] بۆ نموونەی ئاڵوگۆڕی ئەوتٶ لە ماوەیەکی بە ڕێژە کورت دا بڕوانە بڕاونێسن ساڵی ١٩٨٣ ( لە مەڕ عەشیرەتی شکاک).

[٣] بڕاونە بڕاونێسن ١٩٩٢، بەندی ٢ : " عەشیرەتەکان، سەرۆک عەشیرەتەکان و دەستە ناعەشیرەتییەکان" بۆ هەڵسەنگاندنێکی زۆر بە ووردە ڕیشاڵتر لە مەڕ شێوەکانی قەوارەی عەشیرەتی لە کوردستان.

[٤] بڕاونە دەمیرتاش ١٩٤٩، گویندوێز ١٩٩٧.

[٥] بڕوانە تێبینییەکان سەبارەت بە میرنشینەکانی بیتلیس، بابان و جزیرێ لە کتێبەکەی بڕاونێسن دا، ساڵی ١٩٩٢،لل.٨٠-١٦١

[٦] ئەوە زۆر بە ئاشکرایی لە بەڵگەنامەکانی عوسمانی لە مەر سەدەی شانزدەیەم وەرگیراوە لە مەڕ هەرێمی توورعابدین و گویونچ و هوێترووت شییان کردووەتەوە ١٩٩٧.

[٧] بڕاونێسن ٢٢٠-٢١٥: ١٩٧٨ ؛ تەوەحودی ١٩٨١/١٣٥٩

[٨] ئەو پڕۆسەیە بە ووردە ڕیشاڵێکی زۆرترەوە لە بڕاونێسن ساڵی ١٩٩٢ دا نیشان دراوە ( بڕاونە کورتەی باسەکە لە لل. ٥ – ١٩٢ دا ).

[٩] ماڵکۆڵم ٢- ٥١٤: ١٨١٥. لە سەر ڕووداوێکی دواتر بەڵام هەر وەک ئەو لەمەڕ عەشیرەتی موکری، بڕوانە: ئەسکەندەر بەگی مونشی ١٩٧٨، لل . ٩ – ١٠١

[١٠] نموونەی زۆر وزەوەند لە نووسینەکەی ئێدمۆندس دا ساڵی ١٩٥٧. نموونەی هەرە چاوڕاکێش ڕەنگە لەمەڕ عەشیرەتی پژدەر بێ. لل. ٢٢٠ – ٢١٧ و ٢٥٩ – ٢٢٨

[١١] ئەو بابەتە لە ڕاپۆرتێکی جێی سەرنج دا کە لە لایەن هۆدەی بازرگانی و پیشەسازی تورکییەوە لە ساڵی ١٩٩٥ ئامادە کراوە هێمای پێکراوە. ١٢٦٧ ووڵامدەرەوە لە ڕۆژهەڵاتی تورکییە، کە زۆربەیان کەسانی ماقووڵ و دەسترۆیشتووی ناوچەیی بوون کە زۆر بە باشی لە ژیانی سیاسی و ئابووری تورکییە دا یەکانگیر ببوون، پرسیاریان لێکرا بوو داخودا ئەوان هیچ خزم یان ناسیاوێکیان دەنێو پ.ک.ک. دا هەیە؟ دوو لە سێی ووڵامدەرەوەکان ووڵامی ئەو پرسیارەیان نەدابووەوە. بەڵام پازدە لە سەد ( یان چلوپێنج لە سەد لەوانەی کە ووڵامی پرسیارەکەیان دا بووەوە) گوتبوویان کە خزمێکیان لە ڕیزی پ.ک.ک. دا هەیە. (ت.ۆ.ب.ب. ١٩: ١٩٩٥)

[١٢] سەبارەت بە عەشیرەتی بوجاک بڕوانە شاهین ١٩٩٥. سەدات ئەدیپ بوجاک نێوبانگی خراپەی بە هەبوونی دەوری سەرەکی لە کەتنی سوسورلووک دا زڕا، کە بریتی بوو لە هاوکاری پڕ لە قازانجی ماڵی بەڵام ناقانوونی لە نێوان هێزەکانی دژی پارتیزانی، چالاکانی ڕاست ئاژۆ و تاوانکاریی ڕێکخراو.

[١٣] کۆدامان ٦٦- ٢١ : ١٩٨٧؛ دوگید ١٩٧٣

[١٤] فرات [١٩٧٠] باسی ئەوە دەکا کە چۆن عەشیرەتەکەی خۆی، هۆرمەک ی عەلەوی لە ساڵی ١٩٢٥ لە بەر بێزاری و ناڕەزایەتی لە عەشیرەتی جبرانی سوننی، پشتی لە سەرهەڵدانی شێخ سەعید کرد. جبران دەورێکی سەرەکی هەبوو لە سەرهەڵدانی شێخ سەعید دا و لە ڕابردوو دا وەک سوارەی حەمیدییە هۆرمەکی سەرکوت کرد بوو.

[١٥] بۆ کڕۆنۆلۆژی ڕووداوەکان و دەوری عەشیرەتەکان بڕوانە، کێنان ٨١- ٥٩: ١٩٦٤، دان ٩- ١٩٨، ٤٧ – ٣٣٢ : ١٩٦٩ . جەواد ٨٥- ٦٥، ٤- ٥٠: ١٩٨١ . مەکداوڵ ١٣- ٣٠٢ : ١٩٩٦

[١٦] جگە لە زێباری ، برادۆست و لۆلان، عەشیرە بەهێزەکانی هەرکی و سوورچی ش، کە پێشتر لە گەڵ بارزانییەکان کێشەیان هەبوو، لە نێو یەکەم دەستەکانی دا بوون کە وەک فورسان دەبەر کار نران. عەشیرەتەکانی دیکەی کە لەگەڵ فورسان کەوتن دەوری زۆر بەرچاویان لە شەڕەکان دا نەبوو.

[١٧] ویمر ساڵی ١٩٩٧. بۆ زانینی دەوری ئابووری و سیاسی موستەشارەکانی پێشوو و خودایانی شەڕی ئێستای کوردستانی عێڕاق ، بڕوانە لیزنبێرگ ساڵی ١٩٩٧.

[١٨] سەبارەت بە عەشیرەتە کورجو وەکان و پێوەندییان لە گەڵ کاربەدەستان و لە گەڵ عەشیرەتە کوردەکانی دیکە بڕوانە، داغڵی ١٩٨٩، ئایتار ١٩٩٢، ویسنێر ٣٠٢ – ٢٩٨ : ١٩٩٧

[١٩] نموونەی هەرە بەدناو لە مەڕ سەدات ئەدیپ بوجاک ( بڕوانە پەراوێزی ١٢ لە سەرەوە) ە، ئەو ئەڕتەشێکی تایبەتی هەیە کە لە نیزیکەی ١٠٠٠٠ کەس پێک دێ، کە لەوانە تەنێ ٣٥٠ تا ٤٠٠ کەسیان بە ڕەسمی ناویان وەک " گاردی گوندان" ئاستە کراوە. ( ڕەقمی ١٠٠٠٠ چەکدار زۆر جار لە چاپەمەنی تورک دا باسی لێوە کراوە، بۆ نموونە لە چاوپێکەوتنێک دا لە گەڵ بوجاک لە ڕۆژنامەی حەوتووانەی ئاکتوێل، ژمارەی ١٣٦، ١٦- ١٠ی فێڤرییەی ١٩٩٤ دا، لل. ٢٤- ١٨) لە ڕاپۆرتێک دا کە لە ساڵی ١٩٩٧لە لایەن پشکنێری گشتی کوتلو ساواش ڕا بۆ سەرۆکوەزیر مەسووت ییڵماز ئامادە کراوە هاتووە بوجاک ئەو هێزە بۆ دامەزراندنی هێژێمۆنی خۆی بە سەر ناوچەی سیڤەرەک دا بە کار دەهێنێ لە سەر حیسابی عەشیرەتەکانی دی، بە تایبەتی دوژمنە کۆنیینەکانی کرڤار و کاراکەچیلی. بڕوانە:
Internationaler Verein fur Meuschenrechte der Kurden, 1998




[٢٠] ئاشکرا بوونی پچڕ پچڕ سەبارەت بەو جەماعەتە چەتەیەی یوکسەکۆڤا لە ماوەی ١٩٩٧ لە چاپەمەنی دا دەرکەوت. بۆ تێڕوانینی یەکەم ، بڕوانە بەربەرئۆغلوو ١٧١- ١٤٣: ١٩٩٨

تێبینی وەرگێڕ: مامۆستا مارتین ڤان بڕاونێسن ئەو بابەتەی لە کۆنفڕانسێک دا بەناوی " عەشیرەتان و دەستەڵاتان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست " کە لە لایەن بێربێک کالیج و فۆروومی کولتووری عێڕاق لە ٢٤-٢٣ی ژانڤییەی ١٩٩٩، لە سواس، زانکۆی لەندەن پێک هات ، پێشکێش کردووە.وەرگێڕانی فەڕانسەیی ئەو لێکۆڵینەوەیە لە ساڵی ٢٠٠٠ بڵاو کراوەتەوە:

“Les Kurdes, États et tribus”, Études kurdes, revue biannuelle de recherches, no. 1 (2000), 9-31.