Monday, October 19, 2026

کۆنفڕانسی بیستەمی کۆمیسیۆنی مەدەنی یەکێتیی ئوڕووپا، تورکییە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان، وتاری ناچۆ سانچێس ئامۆر، ڕاپۆرتۆری یەکێتی ئوڕووپا لە مەڕ تورکییە

کۆنفڕانسی بیستەمی کۆمیسیۆنی مەدەنی یەکێتیی ئوڕووپا، تورکییە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کوردەکان 
وتاری ناچۆ سانچێس ئامۆر، ئەندامی پاڕلمانی ئوڕووپا  لە فڕاکسیۆنی هاوپەیمانی پێشکەوتنخوازانەی سۆسیالیستەکان و دێمۆکڕاتەکان لە پارڵمانی ئوڕووپا، ئێسپانیا، ڕاپۆرتۆری یەکێتیی ئوڕووپا لەمەڕ داوخوازی تورکییە بۆ پەیوەست بوون بە یەکێتی ئوڕووپا
پێنجشەمە ١٥-ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٦، پارڵمانی ئوڕووپا، بروکسێل
مۆدێڕاتۆری ئەم دانیشتنە  هشیار ئوێز سۆی ، ئەندامی پێشووی پارڵمانی تورکیا
سەر بە پارتیی دێمۆکڕاتیکی گەلان (هەدەپە) : ئەگەر لە بیرتان بێ لە ساڵی ١٩٩٩ دوو ڕووداوی گرینگ ڕوویان دا لە پێوەندی لەگەڵ مەسەلەی کورد دا. یەکیان ئەوە بوو کە لە مانگی فێڤرییەی ١٩٩٩ بەڕێز عەبدوڵا  ئوێجەلان گیرا و بردراوە بۆ تورکییە. و ئێستا ئەو حەول دەدەدا لەگەڵ حکوومەتی تورکییە و داودەزگاکانی دەوڵەت بۆ موزاکرە بۆ ئەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە بدۆزرێتەوە بۆ کێشەی کورد. ئێستا پڕۆسەیەک بەڕێوەیە، زۆر ئاڵۆز و پێچەڵپێچە و لە شکانهاتوویە، بەڵام لەو بارەیەوە باشە کە زیاتر لە دوو ساڵە لەبەر ئەو کێشەیە کەس نەمردووە. پڕۆسەیەکی توورە و دژوارە بەڵام  هێندێک هیوا  لەگۆڕێ دایە.
ڕووداوی گرینگی دیکە ئەوە بوو کە تورکییە لەو ساڵە دا پلەی کاندیدای ئەندامەتی درایە  و ئەوە لە مانگی دیسامبری ١٩٩٩ بوو کە بەشێوەی ڕەسمی ئەو پلەی کاندیدا بوونەی درایە. ٥ ڕۆژ دوای ئەوەی تورکییە بە ڕەسمی پلەی کاندیدابوونی ئەندامەتی لە یەکێتیی ئوڕووپا درایە مەسعوود ییڵماز کە ئەو دەمی ئەندامێکی حکوومەتی ئیتیلافی تورکییە و سەرۆکوەزیرێکی پێشوو بوو ڕایگەیاند کە ڕێگای تورکییە بۆ نێو یەکێتیی ئوڕووپا بە دیاربەکر دا تێ دەپەڕێ. و ئەوەش بوو
بە قالبێک کەئەگەر تورکییە بتوانێ مەسەلەی کوردی خۆی جێ بەجێ بکا، دوایە ڕێگای یەکێتیی ئوڕووپای بە ڕوو دا دەکرێتەوە. جۆرێک لە شەرت. بەڵام ئێستا ئەوە ٢٧ ساڵ لەو ماوەیە ڕابردووە و ئەمن دەمەوێ میوانەکەمان لێرە کەمێک باسی ئەوەمان بۆ بکا کە قۆناغی ئێستای پێوەندی نێوان تورکییە و یەکێتیی ئوڕووپا چۆنە و لەو بەستێنە دا مەسەلەی کورد لە تورکییە کە ئێستا لەحاڵی حازر دا لە ڕۆژەڤی موزاکەرە دایە.

ناچ
ۆ سانجێس ئامۆر: سپاس هشیار، بەر لە هەموو شت ئەمن زۆر خۆشحاڵم کە دوای چەندین ساڵ دیسان دەت بینمەوە. ئەمن زۆر چاکم لەبیرە کە تۆ یەک لە زانیاریدەرەکانم بووی و یەک لەو کەسانەی کە لەمەڕ بارودۆخی تورکییەو مەسەلەی کورد رێنوێنیت دەکردم.
ڕۆڵی من ئەوەیە کە ڕاپۆرتدەری بارودۆخی تورکییە بم بۆ یەکێتی ئوڕووپا، ڕۆلێک کە پێوەندی پەیدا دەکاتەوە بە داوخوازی  تورکییە بۆ ئەندامەتی  لە یەکێتیی ئوڕووپا دا. داوخوازی کۆمیس
یۆن ئەوەیە کە لە پێوەندی لەگەڵ هەلومەرجی بوون بەئەندامیی دا گوزارشی ساڵانە ئامادە بکرێ سەبارەت بارودۆخی وڵات و پێواژی ئەندامەتی. پێوانی ئەوەی گەلۆ بۆ ئەوەی ئەندامەتی پەسند بکرێ چ پێشوەچوون کراوە یان هیچ نەکراوەوەک لەمەڕ تورکییە کە هیچ نەکراوە لە پڕۆسەی پەیوەست بوون دا،لە چەندین ڕووەوە لە مەر کاندیداکە. ئەوە ڕاپۆرتی ئەوتۆن کە ئێمە لە مەر هەر دە وڵاتی کە کاندیدای ئەندامەتین ئامادەیان دەکەین. 
دوایە وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لەو ڕاپۆرتانە دەکۆڵنەوە کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ئامادە دەکرێن بە ناوەرۆکی جیاوازەوە. ئەمن ئەو ڕۆڵەم لە ساڵی ٢٠١٩  وەئەستۆ گرت. پێشتر سەروکارم هەبوو لەگەڵ تورکییە . ئەمن هەر وەها  لەبیرمە کە جێگری سەرۆکی دەسەڵاتە هەرێمییە ناوچەییەکان بووم لە پێوەندی لەگەڵ ش
ارەدارەکان لە ناوچەی کوردی لە تورکییە ئەمن پێم وایە ئەوە بەر لەساڵی  ٢٠١٠ بوو . ئەمن بە قووڵی لەگەڵ وڵاتی ئێوە دا لە پێوەندی دا بووم بە لانی کەمەوە  لە ساڵی ٢٠١٥ وە. ئەمن  دەکرێ بڵێم سزا درام بە دۆسییەی تورکییە و هەمیشە بە شۆخی بە هاوکارانم دەڵێم من چم کردووە لە ڕابردوو دا کە ئەوەتان بە ملی مندا هێناوە. بڵێی گوناهی من چ بێ کە ئەوەتان بە من سپاردووە. بەڵام گاڵتە بەجێی خۆی من خۆم داوام کرد بەردەوام بم لە پێوەندی لەگەڵ تورکییە دا. چونکە زۆر سەرمایەی سیاسی لەو بارەیەوە  لام هەبوو . ئەرکی من ئەوەیە، کە لە مەڕ تورکییە ئینتێگریتی پڕۆسەی پەیوەست بوون بپارێزم. ئەمن دەبێ بۆ پارڵمانی ئوڕووپا ، هاوکارانم و داوودەزگای دیکە و بیرو ڕای گشتی شرۆڤە بکەم کە پرۆسەکە لە چ بارودۆخێک دایە و دەبێ بڵێم لەمەڕ تورکییە هیچ پێشوەچوونێک بەر بە ئەندام بوون نابیندرێ. کاتێک من لە تورکیا ڕەخنە لە شتەکان دەگرم هەمیشە بەوە وڵام دەدرێمەوە ئەتۆ بۆ چی بە کاروباری ناوخۆی ئێمەوە نیگەرانی، ئەتۆ بۆ پێویستی دەبینی باسی موشکیلەی کورد و ئیمام ئۆغلوو و شتی لەو بابەتە بکەی. 
وڵامی من ئەوەیە لە بەر ئەوەی تورکیا  داوای کرد، ویستی کە یەکێتیی ئوڕووپا ڕاپۆرت لەسەر بارودۆخی وڵاتەکە ئامادە بکا و دیارە ناوەرۆکی ڕاپۆرتەکە بریتییە لەوەی کە پێواژۆی لەگەڵ کەوتن چی  بەسەر هاتووە و چەقی پێواژۆی لەگەڵ کەوتنیش بوونی ستانداردە دێمۆکڕاتیکەکانە. هەر لەبەر ئەو هۆیە ئێمە دەبێ لەمەڕ ستانداردە دێمۆکڕاتیکەکان لە تورکیا قسە بکەین.  پارڵمانی ئوڕووپا موداخەلە لە کاروباری ناوخۆیی تورکیا دا ناکا بە پێچەوانە دەسەڵاتدارانی تورکیا داوایان لە یەکێتیی ئوڕووپا کردووە کە ئەم ڕاپۆرتە
ساڵانانە ئامادە بکا.  ئەمن پێکێشی ناکەم لە سەر وەزعی نالەباری ستانداردی دێمۆکڕاتیک لە تورکیا ، بەڵام دیارە ئێوەش [ وەکوو کورد] ئەم چەت تێکەوتنە لە دێمۆکڕاسی ئازارتان دەدا.
خەباتی من ئێستا چییە. خەباتی من ئێستا بریتییە لە بەرپەرچ دانەوەی پڕۆپاگاندەکانی کۆشک [ مەبەستی کۆشکی کۆماریی تورکیایە ] ە کە بە بیروڕای گشتی لە تورکیا دەڵێ ئێمە ئەوەندە گرینگین، ئەڕتەشەکەمان ئەوەندە بەهێزە، ئێمە ئەو هەموو دڕۆنە بەرهەم دێنین کە ئەو جەماعەتە لە بروکسێل ناچار دەبێ ڕێگەی ئەندامەتی ئێمە بکەنەوە. بەڵام ئێمە دەڵێین نا ببوورن، قسە لە سەر دڕۆن نییە، قسە لە سەر نیزامیان و ئەڕتەش نییە، قسە لەسەر تەجاڕەت و بازرگانی نییە، ئەوەی هەیە قسە لە سەر دێمۆکڕاسییە. ئێمە لە ماوەی پێنج شەشە ساڵی ڕابردوو دا بەردەوام ئەوەمان دووپاتە کردووەتەوە باس لە سەر دێمۆکڕاسییە. ئەندام بوون لە بیر خۆتان بەرنەوە ئەگەر هیچ پێشوەچوونێکی دێمۆکڕاتیک لە گۆڕێ دا نەبێ. ئێمە لە زۆر ڕووەوە دەتوانین سەروکارمان لەتەک تورکیا دا هەبێ وەک دراوسێ، وەکوو وڵاتی سێیەم ڕەنگە وەک پارتنر بەڵام ئەندامەتی لە بیر بەرەوە. چونکە یەکێتیی ئوڕووپا هێشتا کلووبێکی دێمۆکڕاسییە بەڵام کاتێک هێندێک لایەنی تورکییەیی دەڵێن باشە بەڵام ئێوە مەجارستانتان قەبووڵ کرد. دەزانن چییە مەجارستان واکسینە، مەجارستان ئەو هۆیەیە کە یەکێتیی ئوڕووپا هەڵەیەکی دیکە نەکا. ئێمە دێمۆکراسی پێ گەیشتوو، دێمۆکڕاسی بێگەڕانەوەمان لە کلووبەکە دا دەوێ.  دیارە باسی دێمۆکڕاسی بێگەڕانەوە دوای هاتنە سەرکاری تڕامپ برێک سەیرە بەڵام ئێمە دەبێ دڵنیا بین کە دەبێ دێمۆکڕاسی پێگەیشتوومان لەگەڵ بکەوێ. و کێشەی سەرەکی من لەگەڵ ئەو هاوکارانەی دیکە کە بارودۆخی تورکییە تاقیب دەکەین ئەوەیە کە بیروڕای گشتی پێمل بکەین ئەوەی هەیە هیچ پێوەندی بە مەنتقی کۆشکەوە نییە.
ساڵێک لەمەو بەر کۆبوونەوەیەکی لووتکەی بازرگانی تورکیا هەبوو لێرە لە بروکسێل، چەند ڕۆژ لەوە پێش ئەوان کۆبوونەوەیەکی دیکەیان هەبوو. یەکێک لە ڕێبەرانی کۆمەڵگەی بازرگانی بە ئاشکرا کوتی: " ئوڕووپا زیاتر حەوجێی  بە تورکییە
یە تا تورکییە بە ئوڕووپا" ، مەیە ئەوە لە بروکسێل مەڵێ، ئەو قسەیە بۆ میدیای لایەنگری ئەردۆغان باشە. بەڵام گوتنی ئەوە لە بروکسێل گەوجانەیە. مانگێک دوای ئەو قسە فڕێ دانە  هات و گوترا ئەوە لە ئوڕووپا ساز کراوە و ئەوە پانیکی ساز کرد لە ئانکارا. ئێوە هاتن لە بروکسێل گوتتان ئێمە حەوجێمان بە ئوڕووپا نییە، ئەوە خۆتان گوتتان بۆ یەخەی ئێمە دەگرن کە دەمانەوێ مۆدێلی خۆمان بپارێزین. ئێمە هەموو حەولی خۆمان دەدەین کە پەیامی خۆمان بگەیێنینە بیروڕای گشتی لە تورکییە  کە پێواژی هاتنە نێو ئوڕووپای تورکییە هێشتا بە بابەتی دێمۆکڕاسییەوە بەندە. و ئەگەر لە ستانداردە دێمۆکڕاتیکەکاندا پێش وەچوون نەبێ  تورکییە دەبێ ئەندام بوون لە بیر خۆی بەڕێتەوە. ئەوە لایەنی جۆر بەجۆری هەیە کە دەکرێ  لێی بدوێین  بەڵام ئەوە پەیامی سەرەکی منە، ئەمن دەبێ چاوم بەسەر پێواژۆی ئەندامەتییەوە بێ. ئەمن دەبێ بیروڕای گشتی لە تورکییە ئاگادار بکەم کە بارودۆخی هەیی چییە و ئەویش بریتییە لە نەبوونی دێمۆکڕاسی. ئەمن پێم وابوو  شەش ساڵ حەوت ساڵ لەمەو بەر لە دوای کودەتا  وەزع خراپتر نابێ. بەڵام  خراپتر بووە ، لە ڕاستیدا وڵاتێکە تەواو لە ئۆتۆکراسی ( حکوومەتی تاکی ) دا خنکاوە ، کە تێندێنسی تەواو سەرەڕۆیانەی هەیە و نوخبەی دەسەڵاتدار لەوە تۆقیوە دەسەڵات لە دەست بدا و هێندێک شت بۆ پاسا هێناوە بۆ وێنە لەمەڕ ئیمام ئۆغلوو، و یان ئەوەی کە بەسەر خەڵکی ئیڵ جی بی تی هات دەڵێن ئەوە بەڵگەی ئەوەیە کە ئەوان تۆقیون لەوەی کە دەسەڵات لە دەست بدەن. چونکوو ئێوە دەزانن کە دەسەڵات لە دەست دان هەر دەسەڵات لە دەست دان نییە بەڵکوو کارەسات و لە دەست دانی مادیشی لەگەڵە. ئەوەی گەنجی ئاکەپەیی  سەعاتی گران قیمەت لە دەست کەن و نیوەشەوان ئارەق بخۆنەوە. ئەرکی من ئەوەیە کە وەبیر دەسەڵاتدارانی تورکییە بێنمەوە کە هیچ پێشوەچوونێک لە پێواژۆی ئەندام بوون دا بەدیارەوە نییە یان گۆڕانێکی قووڵ نەکراوە و لە هەمان کاتدا دەڵێم ئێمە دەبێ سەروکارمان هەبێ لەگەڵ تورکییە وەک  دراوسێیەک، سەروکارمان لەگەڵی هەبێ لە بواری بازرگانی، ئەمنییەت و پاراستن دەتوانین سەبارەت بە ئوڕووپا قسەیان لەگەڵ بکەین، لەمەرڤێزا کە ئەوە گیروگرفتێکە بۆ تورکییە. ئێمەدەتوانین لە سەر زۆر شت لەگەڵ تورکییە قسە بکەین، بەڵام تکایە ئەو پڕۆپاگاندایە لە بیر بەرنەوە کە ئێوە دێنە ناو یەکێتیی ئوڕووپا لەبەر ئەوەی کە دڕۆن تان هەیە. و ئەمن هەمیشە بە هاوکاران و بەردەنگەکانم دەڵێم مۆنتێنێگرۆ وڵاتێکی پچووکە، زۆر بە تایبەتی بەهێز نییە، ئامرازی نیزامی نییە، ئەڕتەشێکی گەورەی نییە، مۆنتێنێگرۆ زۆر بەر لە تورکییە دەتوانێ ببێ بە ئەندامی یەکێتیی ئوڕووپا چونکوو لەوە تێگەیشت کە شەرتی ئەندام بوون چییە.  قسە لە سەر ستانداردی دێمۆکڕاتیکە. سەبارەت بە هاوپێوەندی  و زۆر نرخی دیکەیە کە ئەوان لێی تێکەیشتوون و دەسەڵاتدارانی تورکییە لێی تێنەگەیشتوون.

سەبارەت بە مەسەلەی کورد. ئەرکی من ئەوەیە لەمەڕ تورکییە ڕاپۆرت ئامادە بکەم. ئەمن هەمیشە خۆم لەوە پاراستووە کە بەشێک بم یان بیروڕایەکی زۆر دەرببڕم و تێوەبگلێم سەبارەت بە کێشەی گەورەی کورد و بوونی کوردەکان لە سووریا و عێڕاق و ئێران. ئەمن هەمیشە هەوڵم داوە و زۆر بە مەحدوودییەتەوە باسی ئەو شارومەندانەی تورکیام کردووە کە ڕەچەڵەکی کوردییان هەیە واتە گەلی کوردی تورکیا. هەمیشە هەوڵم داوە یارمەتیدەر بم لە ژێر چەتری قانوونی بنەڕەتی تورکیا دا، هەرچەند ڕەچاو ناکرێ بەڵام لەوێ هەیە و هەمیشە هەوڵم داوە خۆم مەحدوود بکەم زۆر ئاگادارانە باسی کێشەی گەورەی کورد نەکەم، ئەمن قەت زاراوەی " ڕۆژئاوا" م بە کار نەهێناوە. هەمیشە هەوڵم داوە لە چوارچێوەی ئەرکەکەم دا بمێنمەوە کە چاوم بەسەر مافی خەڵکی بە ڕەچەڵەک کوردەوە بێ لە تورکیا. کاتێک من لەگەڵ پەروین و ڕێبەرانی دیکەی هەدەپە / دەم قسە دەکەم وەکوو پارتییەکی سیاسی تورک
ییە قسەیان لەگەڵ دەکەم. وەک لایەنێک کە شارومەندی تورکیان و بەو سفەتە دیفاع لە خۆیان دەکەن.  لەمەڕ پێواژۆی ئاشتی: پێواژۆی ئاشتی هێندێک هیوای دا، هەستەکە لەوێیە، تەنانەت ئەمن ڕەخنە لەوە دەگرم کە دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی هەڵنەگرتووە چونکە ئوێجاڵان و ئەو ڕێکخراوەی پێوەندی بە گەلی کوردەوە هەیە  ئەوان هەنگاوی زۆریان هەڵێناوەتەوە لە ماوەیەکی کورت دا. ئەوە ڕاستە کە دەوڵەت [ پارڵمان] ئەو قانوونی چوارچێوەیەی پەسند کردووە، بەڵام ئەوە دەبێ جێ بەجێ بکرێ و ئەوە دەبێ تەنێ هەر لە بەر ئەوە نەبێ کە گەلی کورد یارمەتی ئەردۆغان بدا بۆ ئەوەی بەسەر هێندێک دژواریی قانوونی دا زاڵ بێ. ئێوە دەزانن کە ریسکی ئەوە لە گۆرێ دایە. ئەوە قانوونێک نییە بۆ هەدەپە یان  دەم، ئەوە کالکولۆس ە، لێکدانەوەی سیاسییە. بە سادەیی ئەوان حەوجێیان بە هێندێک دەنگە بۆ ئەوەی هێندێک قانوون تێ پەڕێنن و ئەردۆغان بتوانێ دیسان بیباتەوە یان رقەبەری بکا یان لە پێناو ڕۆژەڤی دیکە. ئەمن دەزانم چونکە ئەمن قسە لەگەڵ خەڵک دەکەم و دەزانم سەرۆکایەتی دەم پارتی بە تەواوی ئاگادرە لەو ڕیسکە. بەڵام لایەنی گرینگ ئەوەیە ئەوەی ئوێجاڵان کردی لە یەکەم هەنگاو دا، ڕەنکە لە دوای بانگەوازەکەی باغچەلی؛ ئەوەی ئەو پێشنیاری کرد بە وڵات لە ڕوانگەی منەوە کارێکی زۆر عاقڵانە بوو . ئەمن لایەنگرێکی بەڕێز ئوێجاڵان نیم، بەداخەوە ئەمن لایەنگرێک نیم، لەبەر زۆر شتان، بەڵام ئەمن پێم وایە ئەو بۆچوونێکی زۆر ژیرانەی نیشان دا کاتێک کە گوتی ئەو بابەتە بەتەواوی وهەموولایەنە گرێ دراوە بە پێواژۆی دێمۆکڕات کردنی گشتی وڵات واتە تورکییەوە. ئەمن کە لەگەڵ ئەندامانی هەدەپە و دەم قسە دەکەم دەڵێم بەڕێزان ئێوە کارێکی باش دەکەن بۆ ئەوەی کە پێتان دەکرێ بۆ گەلی خۆتانی وەدەست بێنن. مافی کولتووری، بڵاو کردنەوەی تێلێڤیزۆنی و مافی پەروەردە و وەکوو تر. بەڵام ئێوە دەبێ وشیار بن ئەگەر دێمۆکرات کردنێکی گشتی لە وڵات دا نەبێ، ئەو دەسکەوتانەی ئێوە وەدەستتان هێناوە دەکرێ بە شەوێک نەمێنن. فەرمانێکی سەرۆک کۆماری دەکرێ بارودۆخەکە بێنێتەوە دۆخی سەرەتایی و نقتەی سیفر وەک ئەوەی کە چ مافێک لە گۆڕێ دا نەبووە. ئەوەی کە من دەیڵێم و هیوادارم چارەسەریەک هەبێ، بەڵام هەنگاوی ئوێجاڵان زۆر ژیرانە بوو . ئەوە لەمەڕ  ماف بۆ گەلی من نییە، ئەوە لە مەر مافی کولتووری، مافی ناسێنەیی، مافی سیاسی گەلی کورد نییە بەڵکوو مەبەست ساز کردنی فەزایەکی دێمۆکڕاتی گشتییە کە ڕێگا دەدا گەلی کورد مافەکانی خۆی بە شێوەیەکی حیمایەت لێکراو بەکار بێنێ و بەشێوەیەک کە هەموو دژوارییەکانی دیکەش جێ بەجێ  بکرێ. ئەمن دەزانم ئەو پێواژۆیە بە مەترسییە و ریسکی پێوەیە و بەشێک لە پێواژۆیەکە پێوەندی پەیدا دەکاتەوە بە حەوجێی ئاکەپە بۆ  هەبوونی هاوپەیمانی نوێ . من دەمەویست ئەو شتانە بڵێم، ببوورە کاتم گرتن.
هشیار ئوێزسۆی: زۆر سپاس، وتەکانتان زۆر ڕوون و ئاشکرا بوون. ئێمە لەم دانیشتنە دا نزیکەی ١٠ دەقیقەمان کات ماوە  و بەلانی زۆرەوە سێ پرسیار بۆ بەڕێز سانچیس وەر دەگرم. تکایە بە کورتی و بە وردی پرسیارەکانتان بکەن. پرسیارێک لە دواوەی هۆلەکەوە، تکایە فەرموو!

ئایشێ بینگوێل: زۆر سپاس، ئەمن ئایشێ بینگوێل پارێزەری مافی مرۆڤم و لەگەڵ گرووپی پشتیوانی بۆ چارەسەری کێشە لە تورکی
یە کار دەکەم و جار جار لەگەڵ ئێوە بەڕێز سانچێس پلاتفۆرمی هاوبەشمان بووە . ئەمن دەبێ سپاستان بکەم بۆ هەموو ئەو کارە بە نرخانەی کە ئێوە دەیکەن. لەمەر ئەو پێواژۆیەی ئاشتی و دیالۆگە یەکێک لە ڕەخنەکان ئەوەیە کە داودەزگا نێونەتەوەییەکان نەهاتوونە نێوی و پشتیوانییان نەکردووە. ئێوە وەک بەشێک لە سیستمی یەکێتیی ئوڕووپا ئایا هیچ ئامۆژگارییەکتان هەیە کە ئێوە چۆن دەکرێ لەو بارەیەوە زیاتر چالاک بن و زیاتر تێوە بگلێن و زۆر ڕاشکاوانەتر پشتیوانی  لە پڕۆسەکە بکەن.
هشیار ئوێزسۆی: پرسیارێکی کورت و باش بوو، سپاس. نەفەر
ی دووەم فەرموو!

بەختیار ئەمین: ئەمن بەختیار ئەمینم ، وەزیری پێشووی مافی مرۆڤ لە عێڕاق. بە ساڵانی درێژ ئەمن ڕاپۆرتەکانی  ڕاپۆرتۆرەکانی یەکێتی ئوڕووپام لە سەر بارودۆخی تورکی
یە خوێندووەتەوە. زۆر سەرنجراکێش و تژی زانیاری بوون. بەڵام لە سەر ئەرزی واقع زۆر کەم کراوە بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو ڕاسپاردە ە ئامۆژگارییانەی کە کراون. لێرە ئەمن دوو شت پێشنیار دەکەم، ئەگەر ئێمکانی هەبێ پارڵمانی ئوڕووپا  بڕیارنامەیەک پەسند بکا پشتیوانی بکا لە پێواژۆی ئاشتی یان هەر نێوێکی دیکەی لێ دەنێن، هەر نێوێک کە لەم  دیالۆگە بندرێ دەبێ لە لایەن دۆستانی ئاشتییەوە پشتیوانی لێ بکرێ کە گرینگە بۆ تورکیا خۆی، بۆ کوردەکان، بۆ تورکەکان و بۆ هەموو دانیشتووانی تورکیا و بۆ وڵاتانی دراوسێش. ئەوە لە عێراقیش کاردانەوەی لە سەر ئێمەش زۆر دەبێ. بە لەبەرچاوگرتنی ئەوکێشەیەی لە کوردستانی عێڕاق و لە عێڕاق هەیەبە گشتی. ئەو پێواژۆیە جگە لەوەی کە باشە بۆ ئاشتی و هێمنی نێونەتەوەیی بۆ تورکییە و بۆ هەموو لایەک باشە، ئەمن پێم وایە گرینگە ئێمە چاومان بەسەر بارودۆخەکەوە بێ و پشتیوانی لە پێواژۆیەکە بکەین و هیوادارم ئەو بابەتە بێتە بەر دەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەندامی یەکێتی ئوڕووپا و بۆ فۆڕوومی بەربڵاوتری هەرێمی و داودەزگای نێو نەتەوەیی کە خەڵک چاوەدێری بکەن، خەڵک لا لە بابەتەکە بکەنەوە کە ئەو کێشەیە لە ئوڕووپا و دەرەوەشی شیاوی سەرنجدانە. ئێمە دەبێ پشتیوانی لێ بکەین و بەرەوپێشی بەرین بۆ ئەوەی بکەوێتە سەر ڕەیلێکی دروست و چارەنووسی کورد، داوخوازی کورد سەرنجی بدرێتێ . ئیدی بەسە، زیاتر لە سەدەیەک  بێ  عەداڵەتی و ڕەنج کێشان بۆ خەڵکی ئەو هەرێمە دەبێ کۆتایی پێ بدرێ. سپاستان دەکەم
هشیار
ئوێزسۆی :  هیچ پرسیاری دیکە هەیە؟ ئەگەر پرسیارێکی دیکە نییە ئەمن پرسیارێک زیاد دەکەم و دوایە بەڕێزیان وڵام بدەنەوە.

هشیار ئوێزسۆی: پرسیا
ر ئەوەیە جگە دەوری ئێوە وەکوو ئەندامی پارڵمانی ئوڕووپا و ڕاپۆرتۆر لە مەڕ تورکیا لە ڕاستیدا لە وڵاتێکەوە دێی کە گیر و گرفت و کێشەی لە مەڕ خۆی هەبووە . شەڕی نێوخۆیی و دوایە ئێسپانیا بە شێوەیەک توانی کێشەکان چارەسەر بکا و هێندێک گۆڕان پێک بێنێ لە قانوونی بنەڕەتی دا. ئێوە بارودۆخی باسک تان بوو، بارو دۆخی کاتالۆنیاتان هەبوو . بەڵام بەشێوەیەک، و بە هێندێک گۆڕانی دێمۆکڕاتیک لە قانوونی بنەڕەتی دا هێندێک گارانتی و دەستەبەری مافان کرا. ئەمن دەزانم ئەوە مێژوویەکی بە تەواوی جیاوازە، بەڵام لە سەر بنەمای ئەزموونی ئێسپانیا ئێوە ڕێنوێنیتان بۆ ئەو پێواژۆی ئاشتییەی کە لە تورکییەبەڕێوەیە  چییە؟
ناچۆ سانچێ
س ئامۆر: سەبارەت بە بێدەنگی، ئەوەی یەکێتیی ئوڕووپا دەتوانێ بیکا بە وردی ئەوەیە کە پارڵمان دەیکا. کێشە ئەوەیە کە هیچکەس ئەوە ناڵێ کە هەموو کەس بیری لێ دەکاتەوە. ئەزموونی من لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تورکییە ئەوەیە کە ئەوان ئینسانی زۆر ژیرن. ئەوان زۆر چاک دەزانن ئێمە چۆن بیر دەکەینەوە. ئەگەر بچییەتورکییە و تەنیا پەسنی ئەردۆغان بدەی و باسی ڕۆژوڤی ساکاری پێوەندی نەبوون بکەی کافی نییە. چونکە ئەمن بە ساڵان ڕەخنەم لە دەسەڵاتدارانی تورکیا گرتووە و سەرەڕای ئەوە ئەمن هێشتا کاناڵی کراوەم هەیە بۆ قسەکردن لەگەڵ کاربەدەستان. ئەوان گەوج نین، بە دڵنیاییەوە دەزانن کە ئێمە باسی بەرەو دوا گەڕانەوەی دێمۆکڕاسی دەکەین لە تورکیا. دوایە، ئیدیعای من، ڕەخنەی من ، بۆچوونی ڕەخنەگرانەم لە ڕاپۆرتەکە دایە . ئەمن ڕەخنە لە کۆمیسیۆنی ئوڕووپا و شووڕای ئوڕووپا دەگرم کە بەرگری ناکەن لە پرێنسیپەکان و نرخەکانی ئوڕووپا لە پێوەندی لەگەڵ تورکیا دا.
ئەمن ڕەخنەیان لێ دەگرم چونکە ئەوان بێدەنگن. بێدەنگی بەشێک لە یەکێتی ئوڕووپا، ئەمن هەمیشە دەڵێم ئەم لایە پارڵمانە [ بە دەست ئاماژە دەکا] لەم جادەیە و لایەکەی دیکەی جادەکە رێئال پۆلیتیکە. رێئال پۆلیتیک یانی ئێمە دەبێ لەگەڵ هەر دەستەڵاتداری سەرەڕۆی کە لە جیهاندا هەن دانوستاندنمان هەبێ ئەگەر ئەوان مادەی خاو یان ئەنێرژی یان هەر شتێکیان هەبێ. و ئەوە تەنیا ڕاسیۆنالێکە کە لەو بەری جادەی پارڵمان واتە لە کۆمیسیۆن هەیە. ئەمن دەزانم ئەوە هاسان نییە بۆ بیروڕای گشتی لە تورکیا کە جیاوازییەکانی یەکێتی ئوڕووپا لێک بکاتەوە. یانی هەموو یەک
ێتی ئوڕووپا وا نییە. کۆمیسیۆن بێدەنگە، شووڕا ( کۆنسە) بێدەنگە بەڵام پاڕلمان دەنگی بەرزە. ئەوە باشە مرۆڤ لەو جیاوازییە تێ بگا. ئەمن بە هاوکارەکانم دەڵێم جەماعەت بیروڕای خۆتان [ لەمەر تورکیا] دەرببڕن ، ئەوە نەک لەبەر ئەوەی ئەوە بۆچوونێکی بە ئینسافانەیە بە ڵکوو لە بەر ئەوەی ئێمە ئەوەندە بیروڕایە لایەنگرەی یەکێتی ئوڕووپایەی کە لە تورکییە هەیە لە دەست دەدەین. چونکە لایەنگرانی یەکێتی ئوڕووپا لە تورکییە هەست دەکەن  بە تەنێ هێشتراونەتەوە و بەجێ هێشتراون لە لایەن یەکێتی ئوڕووپاوە. چونکە تەنێ سانچێز [ مەبەستی خۆیەتی ] و چەند گێژی دیکە [ ئاماژە دەکا بۆ دووسێ نوێنەرێک لە هۆڵەکە] لە پارڵمان دا شتی وا دەڵێن کە پێویستە بگوترێن لە تورکییە. و ئەوە شتێکە کە ئێمە بە دەیان ساڵە نرخەکەی دەبژێرین. ڕەنگە بە ساڵانی بوێ کە بتوانین جارێکی دیکە باوەڕی بیروڕای گشتی لە تورکیا بۆ یەکێتیی ئوڕووپا وەدەست بێنینەوە. چونکە ئێمە کۆمەڵگەی مەدەنیمان لە تورکییە بە تەنێ بەجێ هێشتووە، ئێمە لایەنگرانی ئوڕووپامان بەتەنێ جێ هێڵاوە. ئەوە بۆچوونی منە، ئەوە شتێکە کە من بە وەزیرەکانی دەڵێم، ئەوە شتێکە کە من بە ئورسولا ڤۆن درلەین  و شووڕای ئوڕووپای دەڵێم. تکایە دەنگ هەڵبڕن چونکە بەردەنگە تورکەکانمان گەوج نین. لەو دواییانە دا مارتا کۆز کۆمیسۆنێری گەورە کردنەوەی ئوڕووپا  هێندێک قسەی ڕەخنەگرانەی دەربڕی، ئێمە پێشوازیمان کرد لەو هەڵوێستەی مارتا کۆز بەڵام ئەمن پێم وایە بارودۆخی تورکیا پێویستی بە زۆر وشەی توندتر دەکا.
ئەمن جارز بووم، بەتەواوی جارزم لەوەی کە خەلکم چەند ساڵ لەوە پێش ناسیوە و ئێستا دەبێ بچم لە زیندان سەریان لێ بدەم. ئەمن چەند حەوتووی دیکە دەچم بۆ تورکیا. دوایین سەردانم بۆ وێندەرێ  تەنێ چوونی زیندانەکان بوو. ئەمن تەواو جاڕز بووم، دەمەوێ ناسیاوەکانم لە دەرێ ببینم. ئەم دەمەوێ سەڵاحەدین [دەمیرتاش] لە مەقەری پارتییەکەی لە ئانکارا  ببینم کە زۆر جار سەردانی دەکەم. ئەمن دەمەوێ کاواڵا خۆی ببینم، هەر دەگەڵ پڕۆفێسۆر ئایشێ بووگرا قسە نەکەم. ئەمن دەمەوێ شارەدارەکانی هەدەپە لە دەرەوەی زیندانەکان ببینم و حەول بدەین بۆ ئەوەی دیسان تورکیا ببێتە دێمۆکڕاسییەکی تەواو. بەڵام کێشەکە بێدەنگی  یەکێتیی ئوڕووپایە.
لەمەڕ عێڕاق  و پەسند کردنی بڕیارنامە. لەمەڕ پێواژۆی ئاشتی. ئەمن بەتەواوی دەزانم کە هەڵوێستی ڕەسمی یەکێتیی ئوڕووپا چییە. ئێمە پشتیوانی دەکەین لەو پڕۆسەیە، ئێمە پشتیوانی لە چارەسەری دەکەین بەڵام ئێمە دەست لە کاروبار وەرنادەین ئەگەر داوایەکی ئاوامان لێ نەکرێ. ئەوە پڕۆسەیەکی قانوونییە لە تورکیا ، ئێمە چاوەڕوانی زۆر شت دەکەین،ئێمە پشتیوانی دەکەین لە پێواژۆیەکە . ئێمە زۆر خۆشحاڵین  کە ئەوە پەنجەرەیەکە بەرەو هیوا دەکرێتەوە، بۆ ئێوە بۆ هەموو تورکی
یە. بەڵام ئێمە دەبێ زۆر وشیار بین کە وا نێشان نەدرێین کە خۆیان لێ دەکەین بە شت و بە کەمیان دادەنێین  و زۆری لە سەر نەڕۆین و ئەمن پێم وانییە بتوانین بگەیەنە ئەوەی بڕیارنامەیەک دەرکەین چونکە لە ڕاپۆرتەکەی من دا هەڵوێستی ئێمە لە سەر پێواژۆیەکە هەیە و ئەوە جۆرێک چاوەڕوانییە. ئێمە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین وڵاتەکە ئامرازی پێویستی هەبێ بۆ ئەوەی دەست پێ بکا بە چارەسەری کێشەکە بەڵام ئەمن  نازانم گەلۆ بڕیارنامەیەکی ئەوتۆ کاریگەرییەکی باش یان خراپی دەبێ لە سەر هەڵوێستی پاڕلمانی ئوڕووپا. ئێمە نامانەوێ وا نیشان بدرێین کە بمانەوێ پێواژۆیەکە تێک دەین و بڵێن ئەها ئەوەتا دیسان کۆلۆنیالیستەکان لێرەن و ئوڕووپاییەکان بە کەممان دادەنێین و لە پێواژۆیەکمان دا خۆیان دەکەن بە شت. لەو بارەیەوە دەبێ زۆر وشیار بین.
لەمەڕ ئێسپانیا! ئێمە بەساڵان ئازارمان کێشا بە دەست تێرۆریستانەوە لە وڵاتی باسک. چارەسەری لەوێ جیاواز بوو. ئەمن زۆر حەز لەو زاراوەیە ناکەم، بەڵام لەوێ تێرۆریستان لە ڕووی نیزامییەوە شکان لەبەر زۆر هۆیان، لەوانە لە بەر ئەوەی لە ناو کۆمەڵانی خەڵک دا پشتیوانیان نەبوو، چونکە دواجار فەڕانسە بۆچوونی خۆی لەمەڕ ڕێکخراوی ئێتا گۆڕی و دوای کوشتارێکی زۆر ئێمە هێزێکی پۆلیسی دژی تێڕۆری زۆر ڕێکوپێکمان هەبوو و لەبەر ئەوەش کە مافی وڵاتی باسک لە ساڵی ١٩٧٨ وە مسۆگەر کرا بوو. یەکەم ئێمە [ئێسپانیا] قەت نەمان گوت  باسەکان تێرۆریستن. بۆ ئێمە ئەوە هەر بەخەیالێش دا نەدەهات بڵێین باسک تێرۆریستن. لە وڵاتی باسک دیاردەی تێرۆریستی هەبوو، بەڵام باسکان تێرۆریست نین. بەڵام ئەو بەیەک دانانە واتە هەر کردەوەیەکی کورد بە تێرۆریست دانان گەوجانەیە بۆ ئێمە وایە. چونکوو ئەوەی ماف، ناسێنە، زمان و مافی وڵاتی باسکی دەستەبەر دەکرد قانوونی بنەڕەتی ئێسپانیا بوو، نەک هەر قانوونی بنەڕەتی ئێسپانیا، بەڵکوو پڕاتیکی سیاسی ئێسپانیاش. دوایە وڵاتی باسک، کاتالۆنییەکان و گالیسیاییەکان و گەلانی دیکە لە وڵاتی من بەرزترین دەرەجەی حوکمی خۆبەڕێوەبەرییان هەبوو و هەیە لە هەموو ئوڕووپا. لە هێندێک لایەنەوە زۆر زیاتر لە وڵاتە فێدێڕاڵ و کۆنفێدراڵەکان. جا دیارە ئەوە زۆر هاسانترە کە لەگەڵ دیاردەیەکی تێڕۆریستی دەستوپەنجە نەرم  بکەی لە کاتێک دا کە مافی خەڵکەکە لە لایەن دەوڵەتەوە دەپارێزدرێ. کەیسی ئێسپانیا زۆر جیاوازە لە کەیسی ئێوە. دەوڵەت نەک تەنیا مافی ئێوەی دەستەبەر نەکردووە بەڵکوو جاروباریش هێرشی بردووەتە سەر مافی سیاسی ئێوە. ئەندامانی هەدەپە ڕاونراون، پارێزبەندییان لە پارڵمان هەڵوەشێندرا ، هێرش کرا سەر شارەدارەکان و بە دانانی قەیومان جێیان گیرایەوە. بەڵام لە ئێسپانیا جیاواز بوو لەوێ دەوڵەت و دادگای قانوونی بنەڕەتی مافی سیاسی، مافی کولتووری، مافی زمانی  و مافی ناسێنەی زۆر گەلانی لە ئێسپانیا دەستەبەر دەکرد لەوانە مافی وڵاتی باسک. ئەوەی کە من دەمەوێ بە بەردەنگەکانمی بڵێم ئێمە هێندێک سیاسەتمان هەبوو کە زۆر کاریگەر بوون بۆ کۆتایی هێنان بە پڕۆسەکە. سیاسەتی ئەوتۆی کە دەکرێ لە تورکیاش بەکار بهێندرێ، هیوادارم قەت دیسان جارێکی دیکە پێویست بەمە نەکا. ئەویش بریتی بوو لە سیاسەتی لەمەڕ زیندانەکان. ئێمە جیاوازیمان دادەنا لە نێوان ئەو چالاکوانانەی کە دەیانەویست دەست لە شەڕی چەکداری هەڵگرن و ئەوانەی کە دەیانویست درێژەی پێ بدەن و ئێمە پاداشی ئەوانەمان دەداوە کە بەوقەناعەتە گە
یشتتبوون چەک بەکار نە‌هێنن و ڕێگەمان خۆش کرد بوو بۆ پێوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە وڵاتی باسک و بە ساڵان ئەوە بەڕێوە دەچوو چونکە جیاوازی دانان بە ساڵان کرا و دواجار ئاکامی هەبوو.
هشیار ئوێزسۆی: سپاس ناچۆ بۆ پێشکێشکارییەکەت . هیوادارم هەموو زیندانی سیاسی بەر بدرێن و پێویست  بە سیاسەتی جیاواز
ی دانان  نەبێ. چونکە لە تورکییە هێشتا ژمارەیەکی زۆر لە سیاسەتمەداران لە زیندان دان، هاوسەرۆکەکانی پارتیی ئێمە، کاوالا هەر وەک ئێوە ئاماژەتان پێ کرد و جان ئاتاڵای  و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک لە زیندان توند کراون. ناچۆ دیسان زۆر سپاس بۆ قسەکانت.
چەپڵەی بەشداران


وەرگێڕان لە ئینگلیسییەوە : حەسەن قازی
تێبینی ئەم بابەتە لە ڕووی ڤیدێئۆی دانێشتنەکەوە دابەزێندراوە.



     

 
 













 

Sunday, September 13, 2026

بەرنامەی ڕاوێژ، دووشەمە ٧-ی سێپتامبری ٢٠٢٦، میوانی بەرنامە دوکتور ڕۆژین موکریان. ساڵوەگەری یەکساڵەی دامەزرانی ئاکادێمی ژینا بۆ لێکۆڵینەوەی مرۆڤی و کۆمەڵایەتی

بەرنامەی ڕاوێژ، دووشەمە ٧-ی سێپتامبری ٢٠٢٦، میوانی بەرنامە دوکتور ڕۆژین موکریان،ساڵوەگەری یەکساڵەی دامەزرانی ئاکادێمی ژینا بۆ لێکۆڵینەوەی مرۆڤی و کۆمەڵایەتی

حەسەن قازی: بینەرانی خۆشەویست بەخێر بێنەوە بۆ بەرنامەیەکی دیکەی ڕاوێژ. لە ڕاوێژی ئەمجارەمان دا میوانداری دەکەین لە بەڕێز دوکتور ڕۆژین موکریان کە مامۆستای بیری سیاسییە لە زانکۆ ی کالیجی کۆرک لە کۆماری ئیرلەند. زۆر زۆر بەخێرهاتنیان دەکەین، بەڕێزیان پێشتریش زۆر جار لە بەرنامەی ڕاوێژ دا بەشداریان کردووە، زۆر خۆشحاڵین کە ئەم جاریش لەگەڵمانە. زۆر بەخێر بێی بەڕێز موکریان!

دوکتور ڕۆژین موکریان : سڵاو و ڕێزم هەیە بۆ ئێوە و هەر وەها بۆ بینەرانی  ڕاوێژ و سپاستان دەکەم بۆ دانی ئەم دەرفەتە بە ئێمە کە لێرە بین زۆر سپاستان دەکەم.

قازی: دیارە مەبەستمان ئەوە بوو کە ئەوڕۆ ئێمە باسی ئاکادێمی ژینا بکەین بۆ لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی و بۆچوونی زانستی کە پێم وایە ساڵێک لەمەوبەر دامەزراوە، بەڵام پێش ئەوە دەزانین کە ماوەیەکی کورتی دوای بڵاو بوونەوەی ئەم بەرنامەیە وا بزانم لە ١٧-ی مانگی سێپتامبر ساڵوەگەڕی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی یە. بەڕێزیشت دیارە لەو پێوەندییە دا ئەو بابەتەت تەعقیب کردووە و لە ماوەی ئەو سێ ساڵەی ڕابردوو دا چەندین وتارت نووسیوە لەو بارەیەوە بە تایبەتیش مەقالەیەکی زۆر چاوڕاکێشی تیۆریکت هەیە کە لە ساڵی ٢٠٢٥ نووسیوتە بە نێوی: " ژن ژیان ئازادی، لە کۆلۆنی داماڵینی " نەتەوەی ئێرانی" " کە نووسینێکی زۆر جالب و سەرنجڕاکێشە، جا بە لەبەرچاوگرتنی ئەوە پێم خۆشە لە سەرەتاوە باسی ئەوە بکەی ئەو دەرسانەی لە شۆڕشی ژن ژیان ئازادی وەردەگیرێ بە تایبەتیش بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چییە؟  دەزانین ئەو حەڕەکەتە هێندێک دەسکەوتی هەبووە، هەر نەک لە چوارچێوەی جوغڕافیای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دا بەڵکوو بە شێوەیەک لە شێوەکان تەئسیراتێکی جیهانیشی هەبووە، بە تایبەتی ئەوەی کە دروشمەکە لە کوردستان ڕا هاتووە؛ بەڵام پێم خۆشە بە شێوەی کۆنکرێت ئەگەر باس بکەین تەئسیرات و ئەو دەرسانەی  کە لە ڕۆژهەڵات دەکرێ لێی وەربگیرێ چییە؟

موکریان: سپاستان دەکەم، بە ڕاستی پرسیارێکی زۆریش گرینگە و ئەوەش ئەوەیە کە چی لێ فێر دەبین. ئەوەی کە دەسکەوتەکانی چ بووە منیش هاوڕام لەگەڵتان، دەسکەوتی زۆری بووە هەر لە کۆمەڵگای کوردەواری لە ڕۆژهەڵات ئەگەر چاو لێ بکەین شێوازی تێ ڕوانین لە سووژەگی ژن، لە عامیلییەتی سیاسی ژن لە نێو کۆمەڵگا دا ئاڵوگۆڕی بە سەر هاتووە و ئەوە نکۆڵی لێ ناکرێ.

ژنانی ئێمە ئەلئان زۆر پێداگرتر بوون سەبارەت بە داوخوازییەکانی کە هەیانە بۆ دەربڕینی عامیلییەتی سیاسی خۆیان لە ئاستی کۆمەڵگا دا، وەکی دیکە ئەگەر ئاوڕ لە کۆمەڵگای ڕۆژهەڵات بدەینەوە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوو دا ئاڵوگۆڕێکی زۆری بەسەر دا هاتووە، هەر جارە بە ئەکتێکی سیاسی بە تایبەتی لە نەورۆزەکان دا کاردانەوەی خۆی نیشان دەدا.

ئەگەر بمانەوێ بە شێوەیەکی زۆر کورت باسی بکەین زۆر شت ئاڵوگۆڕی بە سەر دا هاتووە و زۆر شتیش  وەک خۆی ماوەتەوە، بەڵام ئەگەر ئێمە لە بواری سیاسی دا ئاوڕێکی لێ بدەینەوە بڵێین چی لێ فێر دەبین .

بە بڕوای من لەو مەقالەیدا کە ئێوە ئاماژەتان پێ کرد من حەولم داوە بپەژرێمە سەر خاڵێک، ئەویش بریتییە لە بەحسی نەتەوایەتی لە ئێران دا. بەحسی نەتەوایەتی لە ئێراندا هەر لەو بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی وەکوو بەحسێکی سەرەکی خۆی دەرخست، یانی هەم بنەمای بۆ ئەوەی ئەو بزووتنەوەیە دروست بکا بە تایبەتی لە کاتی ناشتنی ژینا لە گۆڕستانی ئایچی ئەوەی کە کورد تووشی داگیرکەری و سوڵتە و ئیستیعماری چەند ڕەهەندی هاتبوو ؛ ئەوە یەکێک لەو مژارانە بوو کە بووە هۆکاری سەرهەڵدانی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی لە گۆڕستانی ئایچی و دوا بە دوای ئەودا دەرباز بوو بۆ هەموو جوغڕافیای سیاسی ئێران.

بەڵام لە هەمان کاتدا،  وردە وردە کە ئەو بزووتنەوەیە تۆزێک شەپۆلی خۆی بەرفرەوانتر کرد ئەو مژاری نەتەوایەتی وەک  بەربەستێکیش لە بەر دەم ئەم بزووتنەوەیە دا خۆی نیشان دا. مەبەستم لەوە چییە؟ یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی کە ئەم بزووتنەوەیە بوو بە بزووتنەوەیەکی گشتگیر، فەرا نەتەوەیی، هەر خۆی  نەبەستەوە بە جۆغڕافیای ڕۆژهەڵات، هەر بە نەتەوەی کورد و لە ئاستی ئێران و دەرەوەی ئێرانیشدا ڕەنگدانەوەی بوو ئەو هاوپشتی solidarity  ئەو پەڕ میلییەی بوو کە شکڵی گرت، خۆی بەرهەم هێنا، بەڵام نەیتوانی خۆی پتەو بکا، نەیتوانی خۆی کۆنکرێت بکا،  ئەو هاوپشتی و هاوپێوەندییە نەیتوانی ببێتە هۆکاری بەدیهێنانی جەهانبیینییەکی هاوبەشی سیاسی کە ببێتە هۆکاری ئەکتێکی سیاسی جەماوەری کە ئاڵوگۆڕێکی بنچینەیی  لە ڕاستا و هاوتەریبی ئەو بزووتنەوەیە دا بێ بێنێتە دی. یەکێک لەو بەربەستانە مەسەلە یا مژاری  نەتەوایەتی لە ئێران دا بوو.

ئەوەی کە لە ژن ژیان ئازادی دا ئێمە لێی فێر دەبین ئەوەیە کە لە بواری مەسەلەی نەتەوایەتی دا، بوونی مەسەلەی نەتەوایەتی دەگەڕێتەوە بۆ دوو شت، یەک  ئەوەی کە لە ئاستی ئێراندا  هێشتاش کە ئێمە باس لە مژاری نەتەوایەتی دەکەین تێگەیشتنێکی سروشتی هاوبەش لەمەڕ مژاری نەتەوایەتی نییە. و ئەوەمان لە نووسینی هێندێک تەنانەت چەپی ئێرانیشدا دیت. بۆیە باسی نووسەرانی چەپی ئێران دەکەم چونکە ڕەنگە ئەوان نزیکتر بن بە مەسەلەی نەتەوایەتی و نەتەوە پەراوێزخراوەکانی ئێران. و هەر چۆنێک بێ هێندێک جار هاوپشتی لەگەڵ ئەوان ڕەنگە بوو بێ، لە مێژوو دا ئەزموونی بوو بێ و خاڵی هاوبەش هەیە بۆیە باسئ ئەوان دەکەم.

تەنانەت ئەوان هێنایان مەسەلەی نەتەوایەتییان دابەزاندە مەسەلەیەکی ئابووری لە ڕوانگەی مارکسیستییەوە کە بەڵێ  ستەم هەیە، چەوسانەوە هەیە، چەوسانەوەکە ڕەنگە چەند قاتیش بێ بەڵام هۆکاری بوونی ئەو چەوسانەوەیەی شتێکە ئەویش مەسەلەی سەرمایەدارییە.

بەڵام ژن ژیان ئازادی ئەوە ڕەد دەکاتەوە. ڕوانگەیەکی ئینترسێکشنالیتی دێنێتە مەیدانێ و مەبەست لە ڕوانگەی ئینترسێکشنالیتی ئەوەیە کە بەڵی چەوسانەوەکان، سوڵتە زاڵبوون، ئیستیعمار ئەوانە هەر سێکیان پێکەوە بوونیان هەیە و هۆکاری بوونی ئەوانەش تەنیا یەک شت نییە، بەڵکوو چەند شتە کە دەبێ ئێمە هاوکات سەیریان بکەین. یانی بە واتایەکی دیکە ئێمە ناتوانین چاو لە مەسەلەی چینایەتی بکەین و بمانهەوێ مەسەلەی سەرمایەداری حەل بکەین بەڵام مەسەلەی کۆلۆنیالیزم، ئیستیعمارگەریی و مەسەلەی بنەڕەتی کۆمەڵ بابمەزنی و پێکهاتەی دەسەڵات، پێوەندی دەسەڵات، بۆ وێنە ئەوەی کە سیستمی ناوهاوسەنگی و پلە بەندی گشت کۆمەڵگەی ئێرانی لە سەر پێک هاتووە ئەوە لەبەر چاو نەگرین.

کە واتە ئینتر سێکشناڵیتی ئەوە دەڵێ: دەڵێ نەک ئەوەی کە چەوسانەوەکە چەند قاتییە بەڵکوو  ئەوانە یەکتر پێک دێنن و هۆکاری بوونی ئەوانەش دیسان ئێمە دەبێ ڕوانگەیەکی گشتگیرتر، بەیەکەوە و هاوتەریبمان سەبارەت بەوە  هەبێ.

قازی: با لێرە پرسیارێک بکەم. ئەویش ئەوەیە ئەگەر ئێمە ساڵی ٢٠٢٢ لە بەرچاو بگرین، لەسەرەتای دەسپێکردنی ئەو بزووتنەوەیە و بەتایبەتیش دوای ناشتنی ژینا لە ئارامگەی ئایچی لە سەقز  و ئەو دروشمەی لە سەر کێلە بەردەکەی نووسرا کە ئەتۆ دەبی بە ڕەمزی خەبات، لە سەرەتاوە یانی تا چەندحەفتە، یەک مانگی ئەوەڵێ هاوێێوەندییەکی زۆر گشتگیر، ئێرانگر هەبوو بە نیسبەت کوردستان، بەڵام هەتا هات و بەردەوام بوو ئەو هاوپێوەندییە کەمتر بووەوە. جەنابت ئەوەی بە چی دەبەستییەوە، گەلۆ ئەو جۆری کە دەبێ کۆمەڵگەی مەدەنی کورد یان هێزە سیاسییەکان کە ئەو دەمی بەشێکیان لەدەرەوەی وڵات بوون لەو سەروبەندیدا نەیانتوانی ئەو جۆرەی کە دەبێ ئەو پەیامە بگەیێنە بەشەکانی دیکەی ئێران یان سەبەب چ بوو کە ئەوە لە کورتێی دا یانی ئەو هاوپێوەندی و هاوپشتیەی کە دەربڕا لە سەرەتاوە؟

موکریان: مەسەلەی نەتەوایەتی بوو بە بڕوای من. نەبوونی دەرکێکی هاوبەش لە خودی ئەوەی کە ئێمە کاتێک باسی مەسەلەی نەتەوایەتی دەکەین باسی چ دەکەین و دووش نەبوونی ڕێگا چارەسەرێک بۆ ئەوەی کە ئەو مەسەلەی نەتەوایەتی بێتە دی و لەو مەقالەیە دا ئەمن لەجێدا ویستوومە ئەوە جواب بدەمەوە کە لە ناو ئێراندا ئێمە تووشی، ئەوەی ئەمن باسی دەکەم Incommensurability یانی دوو شتی مێقیاس ناپەزیر، یانی دوو شتی کە ناتوانی بیانخەیە سەر کەفەیەکی تەرازوو  پێکەوە هەڵیانسەنگێنی چونکە ئەو پێوەرانەی کە دەبێ ئەو دوو شتە پێکەوە هەڵسەنگێنن یەکتری ناخوێننەوە.

ئەو شتە لە ئێراندا، لە مەسەلەی نەتەوایەتی دا خۆی نیشان دەدا. ئەویش ئەوەیە کە بۆ کۆمەڵگە پەراوێزخستراوەکان ئەگەر بەشێوازی جوغرافیاییش نەبێ بە شێوازی سیاسی و ئابووری بە تایبەتی لە ئێراندا مەسەلەی مافی دیاریکردنی چارەنووس مەسەلەیەکی بنەڕەتییە، سەرەکییە بۆیان. بەڵام لە ڕوانگەی ناوەندەوە، ناسیۆنالیزمی فارسەوە جا چ بەلای چەپ دا بێ یان چ بە لای ڕاست دا

قازی: ناسیۆنالیزمی ئێرانی یان ناسیۆنالیزمی فارس، ئەوە زۆر گرێنگە، ئەوەی هەبێ ناسیۆنالیمی ئێرانی یە.

موکریان: ناسیۆنالیزمی ئێرانی دەگەڕێتەوە سەر ئەوەی کە چۆن خۆی بنیات ناوە. ئەویش لە سەر بنەمای بوونی ڕەگەزی فارسە. زمانی فارسە، کولتووری فارسە. بەڵام لێرە دا مەسەلەی " تەمامییەت ئەرزی ئێران " لە بەرا نبەر مەسەلەی مافی دیاریکردنی چارە نووسی نەتەوان  دادەنێن. هۆکارەکەی بە بڕوای من تەنیا سیاسی نییە. هۆکارەکەی ڕیشەیەکی مەعریفەت شناسیشی  هەیە و ئەوەش ڕەوش شناختی ناسیۆنالیزمە کە ئەمن لەو مەقالەیە دا دەپەرژێمە سەری ئەویش ئەوەیە کە زۆر حەول دراوە کە لە ڕەوش شناختی ناسیۆنالیزم مرۆ خۆی دەرباز بکا، بەڵام هەرچەندێکیش حەول دراوە نەیانتوانیوە . ڕەوش شناختی ناسیۆنالیستی چ لە دووربینی لێکدانەوەی ئێمە دەکا ئەویش ئەوەیە کە پێش هەموو شتێک ئێمە کۆمەڵگە گرێ دەدەینەوە بە دەوڵەت و ئەو دەوڵەتەش دەوڵەت – نەتەوە یە.

ئەو دەوڵەت –نەتەوەیە ئێمە چاوی لێ ناکەین کە بەرهەمی چییە بەڵکوو وەکوو پڕۆسەیەکی سروشتی کە لە مۆدێرنیتی دا  بۆ خۆی سەری هەڵداوە، دروست بووە، پێک هاتووە دەیبینین. یانی لەو ڕوانگەیەوە ئەو کەسانەی، ئەو گرووپانەی کە نەیانتوانیوە لە کاتی خۆیدا، لە دۆخێکی تایبەتی مێژووییدا  بگەنە ئەو هوشیاری سیاسی گشتی و کۆمەڵایەتییە کە خۆیان لە ناو قەوارەیەکی دەوڵەت دا ڕێک بخەن  کە واتە ئەوە کێشەی ئەوانە، ئەوان نەتەوە نین و مافی نەتەوە بوونیان لێ زەوت دەکرێ. تەنانەت ئەو ڕەوش شناختی ناسیۆنالیزمە وامان لێ دەکا کە تەواوی ئەو سیستمی هەڵاواردن و نکۆڵی لێ کردن و ڕەد کردنەوەی ئەم نەتەوە پەراوێزخراوانە دەگەڕێتەوە بۆ خودی ئەو نەتەوانە کە لە کاتی خۆی دا وشیاری سیاسی جەمعییان نەبووە. و مەسئوولییەتەکەی لە سەر شانی دەوڵەتەکە لا دەبا، ئەوە شتێکی دیکەیە و دووش ئەوەیە کە مافی بوون بە نەتەوە لەو کۆمەڵگەیانە زەوت دەکا و لە کۆتاییدا کە زۆر گرینگترە  بە بڕوای من لەم وتارە دا ئەوەیە کە بوونێکی سیاسی لە دەرەوەی نەتەوە – دەوڵەت ئەسڵەن ناهێڵێتەوە و موشکیلەکە بە نەزەری من خودی مەسەلەی نەتەوایەتی لە ئێراندا ئەوەیە.

هەر بۆ وێنە کورد باسی دیاریکردنی مافی چارەنووس دەکا، زۆربەی ڕۆشنبیرەکانی ناوەند باس لە ڕێکخراوەیەکی سیاسی بە ناوی دەوڵەت دەکەن واتە دابڕین لەو جوغرافیای سیاسی ئێران هەیە. ئەوەیە کە ئایا کوردەکان مەبەستیان ئەوەیە یا نییە ئەوە یەک مەسەلەی دیکەیە. ئەوەی کە دەبێ داوای بکەن یا نەکەن ئەوەش یەک مەسەلەی دیکەیە. بەڵام بابەتەکە لێرە دا چییە ئەوەی کە دیاریکردنی چارەنووس دەتوانێ شکڵ و فۆڕمی زۆر جیاواز بەخۆیەوە بگرێ.

یانی بوونی کۆمەڵگەیەکی سیاسی ئێمە ناتوانین تەنیا گرێ بدەینەوە بە دەوڵەت و لێرە دا ڕەوش شناختی ناسیۆنالیزم ئەو بیرو تەخەیولە سیاسییانەی کە دەتوانێ لە دەرەوەی دەوڵەت – نەتەوە دا بوونی هەبێ لە ئێمە وەردەگرێتەوە و بەربەستێک دروست دەکا بۆ ئەوەی کە ئێمە پێش هەموو شتێک دەرکێکی دروستمان هەبێ لە نەتەوایەتی و ڕێگایەکی دەرباز بوون، دەکرێ ئێمە لە چ ڕێگایەکەوە دەرباز بین لەوە، کە ئەمن لەو مەقالەیە دا پێشنیارم کردووە. داماڵینی ئیستیعمار یا کۆلۆنیالیزم دەتوانێ

ڕێگاکەرەوە بێ بۆ ئەو شتەی کە ژن ژیان ئازادی پێمان دەڵێ کە مەسەلەی نەتەوایەتی جیا نییە لە مەسەلەی جینسی، جینسییەتی، لە مەسەلەی چینایەتی. دەبێ ئێمە ئەوانە هاوکات پێکەوە ببینین و لێرە دا دیسان داماڵینی ئیستیعمار ئامراز، واتە مێتۆدۆلۆژییەکی تایبەتیمان پێ دەدا کە ئێمە بتوانین ڕێگا چارەسەر بدۆزینەوە کە دەمان گەیێنێتە بۆ ئەوەی کە بۆچی ژینا ئاکادێمی دامەزرا لە  سەر ئەو بنەمایە.

قازی: ئێستا با بگەینە " ژینا ئاکادێمی بۆ زانستە مرۆیەکان و لێکۆڵینەوەی کۆمەڵایەتی" کە ئەوە نێوی کامیلێتی. دیارە جەنابت یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئەو ئاکادێمییەی، وا بزانم بەرپرسیاری ئەسڵیشت هەیە لەوێدا. لەوە ڕا دەست پێ بکەین کە ئەو فکرە بیری پێکهێنانی ئاکادێمییەکی ئاوا و دیارە لە باری فیزیکییەوە ئەوە نییە کە شوێنێک بێ بەڵکوو لە ڕێگای سەرهێل، ئانڵاین و ئینترنێتەوە هەڵدەسووڕێ، جارێ لە فکرە ڕا دەست پێ بکەین، فکرەکە لە چی ڕا هات و ئەهەمییەتی چ بوو. دیارە  هیچ شکی تێدا نییە بەلەبەرچاو گرتنی نێوەکەی کە ژینایە، تا ڕادەیەک لە ژێر تەئسیری بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی دا بووە لەوە دا هیچ شک نییە، بەڵام پێم خۆشە وەک دامەزرێنەرێکی ئەو ئاکادێمییە باسی ئەوە بکەی کە فکری پێکهێنانی لە چییەوە هات؟

موکریان: ئەمن زۆر سپاستان دەکەم. لە ڕاستیدا فکرەکە بۆخۆی لە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی ژن ژیان ئازادی و یا شۆڕشی ژینا بە دی هات و خودی ئاکادێمی ژینا لەسێیەمین ساڵوەگەڕی ئەم شۆڕشە بە شێوازێکی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و  دەستی بەوە کرد کە خوێندکار وەرگرێ بەڵام بۆچی ژینا ئاکادێمی، دەیهەوێ چ بکا؟ ئێوە ئاماژەتان پێ دا ژینا ئاکادێمی دامەزراوەیەکی پێداگۆژیی یا پەروەردەیی زانستی نا دەوڵەتییە کە ئەو ئەرزشانەی کە ژن ژیان ئازادی دەیدا بە ئێمە ئەوانەی بە بنەما وەرگرتووە  و پێداگرە لە سەر بەرهەمهێنانی زانستی دیکۆلۆنیاڵ. بۆچی دیکۆلۆنیاڵ زۆر گرینگە ئێمە زۆر جار باسی ئیستیعمار دەکەین، کۆلۆنیالیزم دەکەین و گرینگە لەوە تێبگەین باس لە چی دەکەین.

چون زۆر جار ئێمە ڕووبەڕووی ئەوە دەبینەوە کە کۆلۆنیالیزم/ ئیستیعمارێتی بە شێوازی فەرمی خۆ بوونی نەماوە، بەڵام ئەوەی کە توێژینەوەکانی دیکۆلۆنیاڵ پێمان دەڵێ ئەوەیە کە نا، کۆلۆنیالیزم بەردەوام لەگەڵ ئێمە دەژی، بە چ شێوازێک  لە بەرهەم هێنانی پێوەندی دەسەڵات و پێکهاتەی دەسەڵات، لە بوار و ڕەهەندە جیاوازەکانی ژیان، لە بواری دەسەڵاتی سیاسی دا، لە بواری پێوەندییەکانی ڕەگەزی، جینسی جینسییەتی، لە بواری بەرهەم هێنانی زانست کە دەگەڕێتەوە بۆ بواری ئێمە و لە بواری کۆنتڕۆڵی هێزی کار و سەرمایەداری دا. و ئەوانە جیا لەیەک نابینین، ئەوانە بەرهەمهێنەری یەکترین.

هاوکات کە یەکتر بەرهەم دێنن یەکتریش پتەو دەکەن. بەڵام لێرە دا زانست زۆر زۆر گرینگە و بە بڕوای من لە جێدا بەرهەمهێنانی زانست، چۆنێتی بەرهەمهێنانی زانست ناوەندە و ئێمە دەبێ بە سێنتری وەرگرین، چون کۆلۆنیالیزم  لە ڕێگای بەرهەمهێنانی زانستەوە خەریکە مەشرووعییەت بۆ خۆی پەیدا دەکا بەو شێوازی سیستمی پلەبەندی کە دەسەڵات هەمیشە بە نژادی کردووە، بە ئێتنیکی کردووە. کە هەمیشە سەرمایەداری و هێزی کار قۆرغ کراوە لە دەستی گرووپێک دا  کە سەرچاوەکان و  داهاتی کۆمەڵگە دەردەخرێ، و زەوت دەکرێ و بە کار دەهێندرێ  پێویستیی بە مەشڕووعییەتە. مەشڕووعییەت هەر لە ڕێگای زۆر و زەبرەوە بەکار نایە، یانی چێ نابێ. جاری وایە دەبێ بەڵام بە پێی ئەو ئەزموونەی ئاکادێمیک کە هەمانە زۆربەی جارەکان لە جێدا ئەوە بەڕێگای سافت پاور یانی دەسەڵاتی نەرمەوە، لە ڕێگای زانستەوە پاساوی خۆی دەدا.

لە ناو ئاکادێمی، خۆشیدا ئەوەی کە چۆن زانستە پێوەندی هەیە بە دەسەڵاتەوە لە مێژە لە ژێر زەڕەبینی زۆر توێژەراندا بووە. بەڵام ئەوەی کە لێکۆڵینەوەکانی دیکۆلۆنیال پێمان دەڵێ و بۆ ئێمە گرینگە ئەوەیە کە تەنێ شێوازێکی بەرهەمهێنانی زانستە لە ئارا دا نییە. زانست دەتوانێ بە شێوازی جیاواز بەرهەم بێ.

قازی: ببوورە، لایەنی تیورییەکەی بە جێی خۆی ئەگەر دەکرێ قسەکان پێوەند بدەینەوە بە وەی کە فکرەکە چۆن کەچەرەی گرت لە نێو ئاکادێمیسیەنی کورد دا ، چۆناوچۆن بوو، ئەوە ڕەنگە هێندێک پێی لە سەر عەردی بێ بۆ بینەرانمان و ئەوانەی کە گوێیان لە قسەکانمان دەبێ. فکرەکە چۆن هاتە پێشێ، چۆناوچۆن دامەزرا، و بەشەکانی واتە ئەو بوارانەی کە بەدەرس دەگوترێنەو؟

موکریان: فکرەکە ئەوە بوو کە بزووتنەوەیەکی جەماوەری شۆڕشگێڕانە لە ئارا دایە و ئێمە وەکوو ئاکادێمیک چۆن دەتوانین هاوتەریب لەگەڵ ئەو بزووتنەوەیە لە بواری فکری و ڕۆشنبیری و بەرهەمهێنانی زانست یارمەتیدەری ئەو بزووتنەوەیە بین. فکرەکە لەوە ڕا هات. ڕۆڵی ڕۆشنبیری کوردی لە وەها بزووتنەوەیەک دا کە ڕەنگە، جێی خۆیەتی ئاماژە بەوەش بکەین، کاتێک ئێمە باسی بزووتنەوە دەکەین، بزووتنەوە بێگومان سەر و بنی نییە، بەردەوام لە حاڵەتی ئاڵوگۆڕ دایە، خۆی دەگۆڕێ، جاری وایە بەرزە، جاری وایە نزمە بەڵام لە هەمان کاتدا بەردەوامە. یانی ئەوە نییە وەکوو شتێکی سابیت بیبینین، شتێک کە هەر یەک مەسیری هەبێ، زۆر مەسیری جیاوازی هەیە و ئەوە لێرەیە کە بە ئێمە دەڵێ ئێمە ئەرکمان چییە وەک ئاکادێمێک بەو تێگەیشتنەی کە هەمانە دەتوانین یارمەتیدەری ئەو بزووتنەوەیە بین کە ڕەنگە بتوانێ بەو مەسیرە دا بڕوا کە ئەو ئاواتە و ئەو  خەونەی کە ئەو بزووتنەوە هەیەتی پێی بگا.

خودی فکرەکە لێرە ئەوە بووە، ئەوەی کە چ مژارگەلێک یا بابەتگەلێک ئێمە لە ئاکادێمی ژینا پێشنیار دەکەین بۆ خوێندکارەکانمان، لە بواری تیۆرێک دا ئێمە یەکێک لە بابەتەکانمان بابەتی دەوڵەتە کە چۆن هەر خودی مەسەلەی کورد گرێ دراوی مەسەلەی دەوڵەتە. و لە بواری تیۆرییەوە، لە بواری نەزەرییەوە ئێمە دەچینە قووڵایی بەحسی دەوڵەتەوە. دەوڵەت چییە بۆچی هەیە، خراپە، باشە

قازی: مەبەستت تیۆری سیاسییە؟

موکریان: بەڵێ، پێوەندی کۆمەڵگە و دەوڵەت چییە، شارومەندی بە چ شێوازێک ئێمە دەبێ پێناسە بکەین و پاشان مێژووی کوردستان لە ڕوانگەی کورد خۆیەوە چۆن باس دەکردرێ.

قازی: باشە، مێتۆدەکە چۆنە ، یانی بەشێوەی ئانڵاین خەڵک گوێیان لە دەرسەکە دەبێ. ئەو  وردە ڕیشاڵانە باس بکەی باش دەبێ.

موکریان: کلاسەکان بە شێوازی ئانڵاینە، پارەکە لەسەر وێب سایتێک بە ناوی مودل بەڕێوە چوو  و خوێندکارەکان زۆر جار هاوزەمان، زۆربەی خوێندکارەکان بە تایبەتی کە دەست بە ئینترنێت ڕادەگەیشت هاوکات لەگەڵ مامۆستاکە لە کلاس بە شێوازی ئانڵاین پێکەوە بەشدار دەبوون. هاوکات دەرسەکانیش ڕێکۆرد دەکردا و پاشان بە شێوەی ڤیدێئۆ دەماننارد بۆ  خوێندکارەکانمان، یانی بە گشتی ئانڵاینە بەڵام  وەکوو مێتۆدۆلۆژی چ ڕێبازێکمان هەیە بۆ بەرهەم هێنانی زانست ئەوە دیکۆلۆنیالیزمە.

قازی: جگە لە تیۆری سیاسی لە چ ڕشتەی دیکە دا، لە چ بابەتی دیکە دا  کلاس هەیە، وا بزانم لەمەڕ مێژوو هەیە، چونکە من وەبیرم دێ جارێک لە کلاسی دەرسی مێژوو دا بەشداریم کرد.

موکریان: دەرس هەیە لە سەر مێژووی کوردستان لە ڕوانگەی دیکۆلۆنیالەوە، لە ڕوانگەی کورد خۆیەوە و لەسەر مژاری ژن، ئازادیی  ژن، بزووتنەوەگەلی ئینتر سێکشناڵ بابەتمان هەیە، لە سەر مەسەلەی  شارومەندی ئەوەی کە شارومەند کێیە، ئەوەش مژارێکی گرینگە کە ئێمە لانی کەم لە شۆڕشی مەشرووتەوە لە ئێران ١٩٠٦ دا بەردەوام ڕووبەڕووی ئەوەین کە شارومەند کێێە و کێ دەتوانێ ببێ.  هەر وەها دەرسمان هەیە کە دیسان دەگەڕێتەوە بۆ شێوازگەلی بەرهەمهێنانی زانست ئەوەش مێتۆدۆلۆژییە، چ مێتۆدۆلۆژی گەلێک ئێمە دەتوانین بە کار بێنین و چ دەتوانێ یارمەتیدەری ئێمە بێ. لە ڕاستیدا لە ئاکادێمی ژینا دا ئێمە زۆر گرینگی دەدەین بە توێژینەوە، research و فێربوونێکی بە کۆمەڵ، یانی فێر بوونەکە  دەیهەوێ بە شێوازێک بێ کە هاوتەریب لەگەڵ ژن ژیان ئازادی بێ، زیاتر چەند لایەنە و دوو لایەنە بێ. ئاکادێمی ژینا دامەزراوەیەکی  چەند لقییە، یانی بەینا ڕشتەیی یە.  و ئەو کەسانەش کە لە ئاکادێمی ژینا بەشدارن وەکوو  مامۆستا، یان دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەموو لە دیسیپلینی جیاوازی ئاکادێمیکەوە هاتوون، یانی ئێمە لە بواری نەزەرییەوە، تیۆرییەوە کەسمان لەگەڵە، کۆمەڵناسمان لەگەڵە، کەسانێک کە ئابووری ناسن، یانی ئاکادێمی ژینا لە دیسیپلینی جیاواز پێک هاتووە.

قازی: کلاسی لەمەڕ زانستی ئابووریش هەیە یان نا؟

موکریان: بەڵێ کلاسی ئابووریمان هەیە، بە تایبەتی گرێدراو بە داگیرکاری و ئیستیعمار ، لەمەڕ داهات و سەرچاوە سروشتییەکان، ئەوە گرێ دراوە بە ئابووری سیاسییەوە و چۆنێتی بەرهەمهێنانی کۆلۆنیالیزمەوە. هەر وەها کلاسمان هەیە لەمەڕ ژینگە کە زۆر گرینگە. لەو دواییانە دا بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵات ئێمە شەپۆلی بەرفرەوانی ژینگە پارێزان دەبینین و هەموو ساڵێ چەندین گەنجیش لەو ڕێگایە دا بە ڕاستی گیانی خۆیان بەخت دەکەن بۆ ژینگەی کوردستان. و لە ڕوانگەیەکی زانستییەوە ئێمە چاو  لە مەسەلەی ژینگە دەکەین لە کوردستان. لەو بابەتەش ئێمە دەرس پێشکێش دەکەین. و لە ئیستا دا شتێک کە گرینگە ئاماژەی پێ بدەم ئەوەیە کە ئاکادێمی ژینا تازە ئەوە دەبێ بە یەکساڵ لە تێپەڕبوونی دامەزراندنی  و ئێستاش خەریکە تۆزێک پەرە دەدا بە خۆی و تەنانەت ئەو دەرسانەی کە دەیهەوێ پێشکێشی بکا، چۆنێتی پێشکێش کردنی، هەرچۆنێک بێ ئێمە بە پێی ئەوەی کە کار دەکەین بە پێی ئەوەش ئەزموون وەردەگرین و حەول دەدەین کە ئاڵوگۆڕی پێویستیش لە ئاکادێمییەکەماندا  بێنینە دی بە پێی ئەو پێداویستییانەی کە کۆمەڵگەی  ئێمە دەیهەوێ.

قازی: دوو بابەت لە کۆمەڵگەی کوردیدا زۆر زۆر گرینگە، مەسەلەی نەوت و مەسەلەی ئاو و دەزانین کە کوردستان سەرچاوەیەکی گەورەی ئاوە. لە سەر ئەو بابەتانە دەرس هەیە یان نا؟

موکریان: بەڵێ ئەو جوورەی کە ئاماژەم پێدا لە بەحسی ژینگە دا ئەو بابەتانە دێنە گۆڕێ و لە بەحسی ئابووری سیاسیدا ئەوەی کە کوردستان چ پێشکێش دەکا، چی هەیە کە بووەتە جێگای سەرنجی زۆر داگیرکەر. لە مێژووی ئەمپریالیستییەوە چاوی لێ بکە هەتاکوونێ ئێستا. بەڵێ ئەو مژارانەش بە گشتی بەشێکن لەو بابەتانەی کە هەم لە ئابووری سیاسی و هەم لە  دەرسی ژینگەکەماندا پێشکێش دەکرێن.

قازی:  لە باری زمانی دەرس کوتنەوە، پێم وا بێ ئێوە لە پلەی یەکەمدا فارسیتان بە کار دێنا. ئەمن کەسێک بووم بۆ خۆم کە لەو بارەیەوە ڕەخنەم هەبووە. باشە لەو زەمینەیە دا چۆنە یانی هەر فارسی یان کوردی و ئینگلیسی و ئەوانەش کاری پێ دەکرێ. ئەوە چۆنە؟

موکریان: بە گشتی ئاکادێمی ژینا دەڵێ من فرە زمانیم  و دەرسەکانیشم بە زمانی جیاواز پێشکێش دەکەم. پارەکە زۆرتر زمانی فارسی بوو، دەنا ئێمە تەنانەت دەرسیشمان هەبوو بە زمانی کوردی بۆ وێنە مێژووی کوردستان بە کوردی بە دەرس گوتراوە. بەڵام زمانی سەرەکی زمانی فارسی بوو و ئەوە تەنانەت لە نێو دەستەی بەڕێوەبەرایەتی خۆی لەئاکادێمی ژینا یەکجار زۆر ببووە  مەسەلەیەک کە تووشی پارادۆکسی دەکردین. تووشی دووڕێیانێکی دەکردین. ئێمە لە لایەکەوە بۆ وێنە دەمانگوت ئێمە بۆ بەرهەمهێنانی زانست پێداگرین لە decolonized studies یانی توێژینەوەی دیکۆلۆنیاڵ بۆ ئەوە ئێمە دەبێ زمانی خۆجێیانە، زمانی نەتەوە پەراوێزخراوەکان ئەوانە بەڕاستی گرینگی زیاتریان پێ بدرێ و یەکێک لە مەسەلەکان، تەنانەت گۆڕینی زێهنییەتی سەردەستی و بندەستی بوو و بۆ ئەوە دیسان ئێمە پیویستیمان هەبوو بە زیندوو ڕاگرتنی زمانی کوردی وەکوو زمانێکی زانستی، وەکوو زمانێک کە دەتوانی زانستی پێ بەرهەم بێنی.

بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دیسان ئێمە تووشی ئەو پرسیارە دەبووینەوە، ئێمە باسی جوغرافیای سیاسی ئێرانمان دەکرد بە تایبەتی پارەکە و لە جوغڕافیای سیاسی ئێران دا هەر چۆنێک بێ دو تا پازدە لە سەدی کوردن و ئەوانیدی نە کوردن و کوردی نازانن و نەمان دەزانی ئایا خوێندکارەکانی ئێمە هەر کورد دەبن یا غەیرە کورد دەبن جا ئەو غەیرە کوردە دەتوانێ بەلووچ بێ، دەتوانێ عەڕەب بێ، دەتوانێ تورک بێ، دەتوانێ فارس بێ. بەڵام هەرچۆنێک بێ زمانی ناوەندی کە ئەو نەتەوانە هەموو دەتوانن  لە ئێستا دا قسەی پێ بکەن فارسی یە، بۆیە بڕیاردرا کە لە ئێستا دا با ئێمە هێندێک دەرس بە زمانی فارسی بڵێینەوە تاکوو ئەوەی کە دەردەکەوێ بزانین خوێندکارەکانمان کێن. ئێمە تەنانەت کلاسمان بوو کە مامۆستا بە کوردی پێشکێشی کردووە پاشان ئیمەیلمان بۆ هاتووە لە لایەن خوێندکاری فارسەوە پارەکە کە من هاتووم بۆ بەشداری لەکلاس دا بەڵام حاڵی نەبووم. ئەمن دەبێ چ بکەم بۆ ئەوەی تێ بگەم، چون من لە کوردی تێناگەم. بەڵام بە داخەوە کوردەکە لە فارسییەکە تێ دەگا، و لێرە بڕیارەکە بۆیە وا درا کە ئێمە لە ئێستا دا بە داخەوە لە باری دامەزراوەییەوە ئەو سەرچاوانەمان لە بەر دەست نەبوو کە هاوکات بە چەند زمان دەرسەکان پێشکێش بکەین. بەڵام ئەو ساڵ هاتووین لە ئاکادێمی ژینا دا گۆڕانکاریمان کردووە بۆ ئەوەی کە وڵامدەرەوەی ئەو پرسیارانە ببین ئەویش ئەوەیە کە بڕیارمان داوە بۆ وێنە ئێستا کە من بابەتێک لە تێرمی یەکەمدا بە زمانی ئینگلیسی پێشکێش دەکەم- ئێمە دەرسیشمان هەیە ئەو ساڵ بە زمانی ئینگلیسی پێشکێش دەکردرێ- ئامادە بم لە تێڕمی دووەم بە پێی پێداویستی خوێندکارەکانمان ئەگەر کوردی تێدایە بۆ وێنە بە کوردی پێشکێشی بکەم. یا بۆ وێنە ئەگەر دەرسێک بە کوردی پێشکێش دەکردرێ و داواکاری هەیە بە زمانەکانی دیکە، ئێمە بەردەوام بین ئەو دەرسە بە زمانگەلی جیاواز بڵێینەوە. ئەوە ڕێگا چارەیەکە کە ئێمە دەمانەوێ ئەوساڵ کاری لە سەر بکەین و بەرەو پێشی بەرین.

قازی: ئەو ئاکادێمییانەی دەو چالاکییە دا بەشدارن هەموو کوردن یان غەیری کوردیشی تێدایە؟

موکریان: لە ئێستا دا هەموومان کوردین، بەڵام هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵات نین، لە باکوورەوە لەگەڵمانە، لە باشووریشەوە لەگەڵمانە، بەڵام زۆربەی ڕۆژهەڵاتین و لە ڕۆژهەڵاتیشەوە لە بەشە جیاوازەکانی کوردستانەوە، لە موکریانەوە من هەم، لە بەشی خوارەوەی کوردستان لە کرماشانەوە لەگەڵمانە، لە بەشی هەورامانەوە لەگەڵمانە، لە پاوەوە لەگەڵمانە.
قازی: وەک دەزانی بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ لەبەر هێرشی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و تەنینەوەی شەڕ ئینترنێت بڕابوو، ئەوە وابزانم تەئسیری هەبوو لە سەر ڕاوەستانی خەباتی ئێوەش، چونکە کارەکەتان بە ڕێگای ئینترنێتەوەیە.

موکریان: بێگومان، ئەوە یەکێک لە بەربەستە سەرەکییەکان بوو بۆ کارەکەمان بۆ ئەوەی ئێمە بکرێ بەو شێوەیەی کە دەمانەویست بەردەوام بین. چون ئێمە لە بواری دامەزراوەییەوە، دامەزراوەیەکی ئانڵاینین و بوونی ئێمە پێوەندییەکی ڕاستەوخۆی هەیە  بە بوونی ئینترنێتەوە، و پێوەندییەکانی ئێمە لەگەڵ تەواوی خوێندکارەکان بە ڕێگای ئینترنێتەوەیە و ئێمە چاوەڕوانیمان نەدەکرد لە جێدا سەرهەڵدانێکی گشتی لە ژانڤییەی ٢٠٢٦ بێتە دی و دوا بەدوای ئەوە دا ئینترنێت بۆ ماوەیەکی زۆر دابڕا و بە دوای ئەوە دا دیسان لە ئاخرەکانی فێڤرییە دا شەڕی ئەمریکا و ئێسراییل و ئێران دەستی پێکرد، ئەوەش دیسان شەپۆلێکی دیکەی داپچڕانی ئینترنێتی لەگەڵ خۆی هێنا کە بووە هۆی ئەوەی کە ئێمە دیسان بڕیار بدەین چ بکەین ئایا کلاسەکان بەردەوام کەین چون خوێندکارەکانی ئێمە لەناوخۆوە بەشدار دەبن، بڕیار درا ئێمە دەست ڕاگرین، تێرمی دووەممان ئێمە بە ڕاستی مەجبوور بووین لەبەر نەبوونی ئینترنێت دەرسەکانمان ڕابگرین و ئێستا بەربەستێکی دیکەش هەیە دیارە ئێمە وەک بەربەستێکی گەورە نایبینین، هەتا دێ ڕێژیمی ئیسلامی ئێران زۆر پێداگرتر دەبێ لەسەر سیاسەتی زەبروزەنگ و قەهری خۆی، لەسەر سیاسەتی زۆر و جەبری خۆی، لە سەر ئەوەی کە ئەو ئاست و مەیدانەی کە کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ خۆی دروست کردووە ئەوە ڕۆژ بە ڕۆژ تەنگتر و پچووکتر بکا. هەر لەو دواییانە دا بینیمان کە لە پارڵمانی ئێراندا  خەریکن قانوونێک پەسند دەکەن کە بە پێی ئەوە هەر جۆرە هاوکارییەک لەگەڵ ڕێکخراوەیەک و دامەزراوەیەکی تەنانەت ئاکادێمیک دەتوانێ ببێتە هۆی ئەوە کە ئەو کەسە لە شەش مانگەوە تا چەندین ساڵ تووشی زیندان بێ. ئەوانە بە گشتی دەتوانن بەربەست بن و کێشە بۆ خوێندکاری ئێمە یا بۆ ڕێکخراوەی ئێمە دروست بکەن بەڵام لە هەمان کاتدا ئێمەش فکر لە هێندێک ڕێگا چارە دەکەینەوە بۆ ئەوەی کە چۆن ئاسایش و ئەمنییەتی خوێندکارەکانمان بە تایبەتی لە نێو ئێران و ڕۆژهەڵاتدا بپارێزین و لە ئێستا دا فکرمان لەوە کردووەتەوە.

قازی: پێت وایە دەسکەوتەکانتان دە ماوەی ئەو ساڵە دا – دیارە هەڵبڕانیش هەبوو لە بەر نەبوونی ئینترنێت- چ بووە و کەمو کووڕییەکانتان، چونکوو هەر چۆنێک بێ ڕەخنە لە خۆ زۆر گرینگە، یانی ئینسان خەوشی  خۆی ببینێ. هەر دووک لایەن ئەگەر باس بکەی سپاست دەکەم.
موکریان: زۆر سپاس بۆ ئێوە. لە ڕاستیدا وەکوو دەسکەوت، لێرە دوو شت دەبێ پێناسە بکەین، دەسکەوتی ڕێکخراوەیەک کە خۆی بە ڕێکخراوەیەکی زانستی دەبینێ دەسکەوتەکەی چۆن دەتوانین پێناسە بکەین ئەویش لە ماوەیەکی کورتی یەکساڵە دا. و دووش ئەوەی کە پێوەرەکانمان چین بۆ هەڵسەنگاندنی دەستاوەردی ئەم ڕێکخراوەیە. پێش هەموو شتێک بە بڕوای من دەستاوەردی ڕێکخراوەیەک یان دامەزراوەیەکی زانستی لە ماوەیەکی دوورودڕێژ دا دێتە دی تا لە ماوەیەکی کورت دا، بەڵام هەر لە ساڵی ڕابردووش دا ئێمە بۆ خۆمان چاوەڕوانی ئەوەمان نەدەکرد کە خوێندکارگەلی زۆر هەبن کە موشتاق بن بۆ کرانەوەی ئاکادێمی ژینا. دوا بە دوای ئەوەی کە ئێمە بوونی خۆمان ڕاگەیاند بە ڕاستی ئێمە سەد داواکاریمان هەبوو لە لایەن خوێندکارانی جیاوازەوە تەنانەت لە دەرەوەی جوغرافیای سیاسی ئێران. لە ناو غەریبەکاندا، ئوڕووپاییەکاندا پرسیارمان لێ کرا کە چۆن ئەوان دەتوانن ببنە خوێندکاری ئێمە. و ئەوە بۆ ئێمە جێی دڵگەرمی بوو و زیاتر ورەی پێ دەداین کە ئێمە بەردەوامتر بین. دوای ئەوەی کە سەد داواکاریمان هەبوو، کە هێندێکیان لە دەرەوەی چوارچێوەی دەرفەتەکانی ئێمە بوو، بۆ وێنە پارەکە ئێمە نەمان دەتوانی بە ئینگلیسی دەرس بڵێینەوە. هێندێک کەس بە ئینگلیسییان قسە دەکرد، هێندێک کەس لە باشوورەوە دەیانەویست بەشدار بن، ئێمە هێندێک دەرسەکانمان بە فارسی بوو ئەوان نەیانتوانی بەشدار بن. بەوەشەوە ئێمە سی خوێندکارمان هەبوو بەڵام بەداخەوە ئەو داپچڕانی ئینترنێتە بووە هۆی ئەوەی پاوزێک ساز بێ بەڵام وەکی دیکە توانیمان بە شێوەی جیاواز ئاکادێمی ژینا زیندوو ڕاگرین. هێندێک وێبینار و هێندێک مێزگردی جیاوازی ئانڵایمان ڕێکخست، هەوڵمان دا کە  دەنگە نەبیستراوەکان، ئەو دەنگانەی زۆر جار نایان بینین، ئەو دەنگانەی کە پشت گوێ دەخرێن، ئەوانە دەرفەتێکیان پێ بدەین کە مێزگردێک دروست بێ بۆ دیالۆگ، بۆ گفتوگۆ و بۆ بەرهەمهێنانی زانست، جا ڕەنگە بە شێوازی خۆی تەواو نەبووبێ.

بۆ ڕەخنە داین، بێگومان من ناڵێم بێ ڕەخنەین، هەر لە سەرەتای دامەزرانێوە ئاکادێمی ژینا، بە بڕوای من، کە بۆخۆم یەکێک لەو کەسانەم کە بەشداریم تێدا کردووە دەی توانی بە شێوەیەکی تۆزێک زیاتر دێمۆکڕاتیک بۆ وێنە دابمەزرێ و ئەوە یەکێک لە ڕەخنەکانە کە ئێمەش بۆ خۆمان لە خۆمان هەیە و هێندێک کەسی دیکەش لە ئێمەیان هەیە. هەر چەند نەفەرێک بۆخۆمان گفتوگۆمان کرد، دەمانتوانی بە شێوەی دیکە ڕەنگە لە ئەزموونی ئەو کەسانەی کە لە دنیای ئاکادێمی و دنیای ڕۆشنبیریی کوردی دا ماوەیەکی زۆرە خەبات دەکەن، چالاکی دەکەن لە ئەزموونی ئەوانە دەمانتوانی زیاتر، باشتر و لە جێگەی خۆیدا کەلک وەرگرین کە بەداخەوە ئەوە نەکرا و ئەوەش هۆی خۆی هەبوو  و ئەوە ڕەخنەیەکە کە لە سەر ئێمەیە، چونکە توێژینەوەی ئاکادێمی بۆ خۆی دەبێ ببێتە نموونە بۆ ئەو شتەی کە باسی دەکەین.
ئەگەر ئێمە بڕوامان بە توێژینەوە و بەرهەمهێنانی زانستی دیکۆلۆنیاڵە دەبێ ئەوە لە خۆماندا ڕەنگ بداتەوە و یەکێک لە ئامانجەکانی زانستی دیکۆلۆنیاڵ ئەوەیە کە دێمۆکڕاسی پەرەپێ بدا  جا شیوەی بەرهەمهێنان چ زانست بێ، چ پێکەوە ژیان بێ، پێوەندی ڕۆژانە بێ لە سەر بنەمایەکی هاوسەنگی و شێوەی ئاسۆیی بێ ئەوە چۆن ئێمە لە نێو خۆماندا ڕا دەگرین. چۆن حەولی بۆ دەدەین کە ئاکادێمی ژینا تۆزێک بەرفرەوانتر بێتەوە، لقی لێ زیاد بێ. ئێستا لە دیاسپۆرا گەنجێکی یەکجار زۆری کورد هەن، خاوەن زانستن، خاوەن ئەزموونن، ئەوانە چۆن سەکۆیان پێ بدرێ، ئەوانە چۆن کەلکیان لیوەربگیرێ لە زانستیان، لە بەرژەوەندی ئازادیی گەلی کورد کە ژن ژیان ئازادی دەیهەوێ بە دەستی بێنێت.
ئەوانە دەبێ ئێمە فکری لێ بکەینەوە بە بڕوای من بەڵام لەهەمان کاتدا هێندێکیش ئێمە سنووداریمان هەیە لە بواری مادییەوە، لە بواری سەرچاوەوە. هەر ئێستا ئەو هێزی کارانەی کە  هەن زیاتر خۆبەخشانە کار دەکەن و زۆر کەسیش ڕەنگە نەتوانێ خۆبەخشانە کار بکا چونکە کات دەخوازێ، بە سەعات دادەنیشین ئێمە هەر لەسەر ئەو مژارەی زمان بە سەعاتان کاتمان تەرخان دەکرد چون پێکەوە ناکۆک بووین لە نێو ئاکادێمی ژینا دا، دەڵێین فرە زمانین بەڵام ئەو فرە زمانییە دیسان نەبێتە هۆی زاڵبوونی زمانی فارسی لە ئاکادێمی ژینا. ئێمە چەندین سەعاتمان تەرخان دەکرد بۆ گەنگەشە لەو بارەیەوە و ئەوە کات و ئەنێرژی دەوێ و تێپەڕ بوون لە بەشێک لە ژیانی هەر کەسێکی دەوێ.
ئەوە شتێکە فکری لێ دەکەینەوە کە ئێمە هەرچۆنێک بێ پێوەندی دروست بکەین لە نێوان ئاکادێمی ژینا و ئەو دامەزراوە و ڕێکخراوە زانکۆییانەی دیکە لە ئاستی ئوڕووپا دا. بۆ وێنە کار دەکەین لەگەڵ Up-University کە زانینگەیەکی ئانڵاینە لە ئاڵمانە، لەگەڵ هێندێک ڕێکخراوەی ئاکادێمیک لە چوارچێوەی ئێراندا کار دەکەین وەکوو Iran Academia University، وەکوو Justice dadکە ڕێکخراوەیەکە بۆ توێژینەوەی زانستی دادپەروەری لە دوای کۆماری ئیسلامی لە ئێراندا. لەگەڵ ئەوانە خەریکین کار دەکەین، هاوکاری دەکەین کە بتوانین هەم پەرە بە ئاکادێمی ژینا بدەین و لە ئاستی کوردستانی ڕۆژهەڵاتیشدا دیسان فکر دەکەم ڕەخنە جێی خۆیەتی لە خۆمان بگرین کە پێویست ئێمە هێندێک زیادتر هاوکاری بکەین لەگەڵ ڕێکخراوەی زانستی کە لە ئاستی ڕۆژهەڵاتدا هەن بە شێوازی جیاواز و هاوکاریمان بێ لە بواری توێژینەوە دا. چون بە بڕوای من ڕەوشەنفکری هەر نەتەوەیەک دەتوانێ زۆر یارمەتیدەری شێوەی سیاسەتکردنی ئەو نەتەوەیە بێ و چۆن ئێمە دەتوانین ئەو زانستە بکەینە هۆکارێک بۆ دەرئەنجامێکی سیاسی باشتر بۆ نەتەوەی کورد.

قازی: هیچ پلانی ئەوەشتان هەیە بە نووسین و لە سەر کاغەزیش هێندێک کار بکەن، بۆ وێنە زانیاری لە سەر کارەکانتان بە نووسراوە و چاپکراو، بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی ئاکادێمین بەڵام هۆگریان هەیە بۆ کولتور و زانستیی کورد؟

موکریان:  لە ڕاستیدا ئاکادێمی ژینا خۆی چەند لقی جیاوازە، لقێکمان لەسەر فێر بوون و پەروەردە کردن و دەرس گوتنەوەیە. لقە جیاوازەکانی هەر توێژینەوەیە، ئەمن پێشتریش ئاماژەم پێ کرد بە ڕاستی ئێمە توێژینەوەمان زۆر بە گرینگ و زۆر جیدی زانیوە و لە ئێستا  دا فکر لەوە دەکەینەوە هەر لە سایتی ئاکادێمی ژینا خۆی دا jinaacademy.com    بەشی جیاوازمان هەیە بۆ وێنە گۆڕەپان، یەک لەو مەکۆ ئانلاینانەیە کە بۆ گۆڕینەوەی فکر و زانست لە نێوان کەفە جیاوازەکانە کە چ بە زمانی فارسی دەنووسن، ئینگلیسی یان کوردی و هەر وەها فکر لەوە دەکەینەوە کە ژورناڵیکی ئاکادێمیک دەست پێ بکەین کە ببێتە هاندەرێک هەم بۆ ئەو کەسانەی کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانن چون ئێمە فکر دەکەینەوە زۆربەی زانستەکە لەوێیە. ئەوانە ڕۆژانە لەو مەیدانە دان، لەو مەیدانە دا دەیبینن، هەڵسوکەوت دەکەن، چالاکی دەکەن و ئەو زانستەی کە لەوێوە دێ هەر چۆنێک بێ، دیاسپۆراش ببێتە بنەمایەکی فکری ئاکادێمیک. یانی ئەو شتەی کە لە دنیای ئاکادێمیکی ڕۆژئاوایی دا پێی دەڵێنpeer review journal articles   کە ئیعتیبارێکی زۆری ئاکادێمیکی هەیە  و چەندین جار دەچێتە ژێر زەڕەبینی زۆر کەس کە تۆ نازانی ئەوان کێن و ئەوانیش نازانن ئەتۆ کێی و بە شێوەیەکی ئۆبجێکتیڤ بە مەقاڵەکە دا دەچنەوە و بێ سڵەمینەوە ڕەخنەی لێ دەگرن، جاری وایە رەدی دەکەنەوە، جاری وایە بۆ نووسەر دەنێردرێتەوە پێیدا بێتەوە. ئەوە چەندین جار دێ و دەچێ تا  شتێکی لێ بێتە دەر  و ئەوە بە نەزەری من نەک هەر بۆ ڕۆژهەڵات بەڵکوو بۆ تەواوی کوردستان زۆر زۆر گرینگە کە ئێمە بتوانین لەو ئەنێرژییەی هەمانە، لەو سەرچاوانەی کە هەمانە کەلک وەرگرین و ببێتە هۆی بەرهەمهێنانی زانستیی ئاکادێمی.
قازی: زۆر سپاست دەکەم بەڕێز دوکتور ڕۆژین موکریان بۆ بەشداریت لە بەرنامەی ئەمجارەی ڕاوێژیش دا . داوای سەرکەوتن دەکەم بۆ بەڕێزت و بۆ ئاکادێمی ژیناش. ئەم کاتەت باش
موکریان: زۆر سپاس بۆ ئێوە، زۆر سپاس کە ئەو دەرفەتەتان ڕەخساند بۆ ئاکادێمی ژینا کە بتوانین هەرچەند کەمیش بێ خۆمان بناسێنین.
قازی: بینەرانی خۆشەویست بەم شێوەیە دەگەینە کۆتایی بەرنامەی ئەمجارەشمان. تاکوو ڕاوێژێکی دیکە لای ئێوەمان خۆش.

تێبینی: ئەم بەرنامەیە ئێوارەی دووشەمە ٧-ی سێپتامبری ٢٠٢٦ بە شێوەیەکی ڕاستەو ڕاست لە تێلێڤیزیۆنی ستێرک بڵاوکراوەتەوە. دەکرێ ڤیدێئۆی ئەم بەرنامەیە بە ڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە دا لە مەکۆی ڕاوێژ لە یوتیوب تەماشا بکەن.
https://youtu.be/8MRJ3jltuA0?si=97GOLmT6XzJl-u72