ڕێزگرتنی هەشتا ساڵەیی شاعیری خەباتگێڕی ئازەربایجان،موزەفەری درەفشی
هێندێک زانیاری له‌مه‌ڕ نووسه‌ر و وه‌رگێڕی چیرۆکه شێعری " کوردلر"
حه‌سه‌نی قازی
به خۆشییه‌وه له ڕێگای به‌ڕێز سیرووسی مه‌ده‌دی به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی " آذربایجان " ئاگادارکرام وه‌رگێڕی چیرۆکه شێعری" کوردلر"، به‌ڕێز موزه‌فه‌ری دره‌فشی هێشتا ده‌ژی و چه‌ند ساڵ له‌مه‌و به‌ر جێژنی هه‌شتا ساڵه‌ی ته‌مه‌نی، له لایه‌ن ژماره‌یه‌کی زۆر له نووسه‌ران و ڕووناکبیرانی ئازه‌ربایجان له تاران به‌ڕێوه‌چووه و باسی ئه‌و بۆنه‌یه له ماڵپه‌ڕی ئازه‌ربایجان دا بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌و خه‌به‌ره له چه‌ند ڕووه‌وه خۆش بوو، به‌ر له هه‌موان ته‌مه‌ن درێژی ڕێزدار دره‌فشی و،له‌وه‌ش زیاتر ده‌رفه‌تی زانیاری وه‌رگرتن له به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به‌و شێعرانه‌ی له سه‌ر ده‌می کۆماری کوردستان و حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان دا وه‌ریگێڕاون بۆ سه‌ر زمانی ترکی ئازه‌ربایجانی.
به پێی قسه‌ی به‌ڕێز دره‌فشی نووسه‌ری چیرۆکه شێعری "کردلر"، هوڤانێس غۆکاسیان که‌سێک بووه که له سه‌فاره‌تخانه‌ی شووره‌وی له تاران کاری کردووه و له گه‌ڵ هه‌یئه‌تێک چووه بۆ کوردستان و ئه‌و چیرۆکه شێعره به‌رهه‌می ئه‌و دیدارهیهتی. له "شاعرلر مجلسی"/کۆڕی شاعیرانی ئازه‌ربایجان، وه‌رگێڕانی ئه‌و شێعره به دره‌فشی ئه‌سپێردراوه و وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی ترکی ئازه‌ربایجانی.
هیوا دارین بکرێ له داهاتوویه‌کی نیزیک دا زانیاری زیاتر له به‌ڕێز دره‌فشی وه‌ربگرین، هه‌م له سه‌ر چیرۆکه شێعری "به‌سه‌رهاتی مامه وحهسۆی مه‌نگوڕ" و هه‌م بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆی سه‌باره‌ت به هێمن و هه‌ژار و سه‌رده‌می کۆماری کوردستان و حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئازه‌ربایجان. لێره دا،به سپاسه‌وه ئه‌و بابه‌ته‌ی ماڵپه‌ڕی "آذربایجان" به بۆنه‌ی هه‌شتاهه‌مین ساڵی ته‌مه‌نی موزه‌فه‌ری دره‌فشی بڵاوی کردووه‌ته، پێشکێشی خوێنه‌ره‌وانی "ڕوانگه " ده‌که‌ین.
ڕێزلێنانی هەشتا سالەیی شاعیری خەباتگێڕی ئازەربایجان موزەفەری درەفشی
ڕۆژی 28ی بەفرانباری ئه‌مساڵ ( 18ی ژانڤییه‌ی 2007) له لایه‌ن ژماره‌یه‌ک له ئه‌نجومه‌ن، کۆمه‌ڵه، و ده‌زگای کولتووری –کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی ئازه‌ربایجان، کۆبونه‌وه‌یه‌کی گه‌وره و به‌شکۆ به بۆنه‌ی ڕێز گرتن له 80 ساڵه‌یی موزه‌فه‌ری دره‌فشی – شاعیری تێکۆشه‌ر،خۆشناو و ناسراوی ئازه‌ربایجانی له تاران به‌ڕێوه‌چوو. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه دا زۆر له نووسه‌ران،شاعیران و ڕووناکبیرانی ناسراو به‌شدارییان کرد و ڕێز له 60 ساڵ چالاکی شێلگیر و ماندوویی نهناسانەی کولتوری – کۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌ده‌بی مامۆستا موزه‌فه‌ری دره‌فشی گیرا. له‌و ڕێ‌و ڕه‌سمه دا که به‌پێی ده‌ستپێشخه‌ری ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی سابیر، گۆواری ئازه‌ری، ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی – فه‌رهه‌نگی ساهیر و... پێک هاتبوو،نووسه‌ران و شاعیرانی "دیلماج"، "خودا ئافه‌رین" و " هه‌مشه‌هری ترکی" و هه‌ڵسووڕێنه‌رانی نه‌شرییه‌ی "آیریلیق"، "گۆواری ئازه‌ری " به‌شدار بوون..
زۆر په‌یام له لایه‌ن نووسه‌ران و شاعیران و لێکۆله‌ره‌وان بۆ ئه‌و دانیشتنه ناردرا بوو که له نێویاندا ده‌کرێ ئاماژه بکرێ به په‌یامی نوسه‌ر و لێکۆله‌ره‌وه‌ی به‌نێوبانگی ئازه‌ربایجانی ئاغای ڕه‌حیمی ڕەئیس نیا و هه‌ر وه‌ها په‌یامی شاعیر سمایلی جه‌میلی.
ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی کانوونی نووسه‌رانی ئێران و که‌سایه‌تی به نێوبانگ وه‌کوو دوکتور فه‌ریبورزی ڕه‌ئیس دابا، عه‌لیڕه‌زای جه‌بباری، محه‌مه‌دعه‌لی عه‌موویی، برایمی دارابی و، شه‌ریفی فه‌راهانی له‌و کۆبونه‌وه‌یه دا ئاماده بوون.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه که له به‌شه جیاوازه‌کانی دا ده‌سته‌ی مووسیقی ئازه‌ربایجانی و له‌وان ده‌سته‌ی ئاشیقان هونه‌ری خۆیان تێدا نواند به ووته‌ی دوکتور بێهزادی بێهزادی ده‌ستیپێکرد و دوای ئه‌وه ژماره‌یه‌ک له ڕووناکبیران، شاعیران، نووسه‌ران و لێکۆله‌ره‌وان به خوێندنه‌وه‌ی شێعر و باسی هێندێک له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیان له مه‌ڕ ئاغای دره‌فشی ووتاریان پێشکێش کرد.
له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا، یایان و ئاغایان جه‌وادی هه‌یئه‌ت، هاشمی ته‌رلان، مه‌جیدی ئه‌مین موئه‌یید،گیتای دره‌فشی، ئێل ئوغلوو، سێڤدای وه‌ته‌ن سێڤه‌ر، ئێلداری موغانلی،حه‌بیبی فهڕشباف ، حه‌سه‌نی ئیلدریم، عه‌زیزی موحسینی، سوێنمهز، عهلیائی، ئه‌حمه‌دی پووری، موڕته‌زای مه‌جد فه‌ڕ، شکووهی ئانا، شه‌هره‌ک، سێل ئۆغلوو، سهڵماز، که‌ریمی قوربان زاده، و ڕه‌حیمی کاویانی له‌و که‌سانه بوون که شێعریان خوێنده‌وه و باسی ژیان، که‌سایه‌تی و ئافراندنه هونه‌رییه‌کانی مامۆستا دره‌فشی یان کرد. ئێستا سه‌رنجی خوێنه‌ره‌وانی خۆشه‌ویست ڕاده‌کێشین بۆ سه‌ر گۆشه‌یه‌ک له ژیانی پڕ له هه‌وراز و نه‌وی ئاغای موزه‌فه‌ری دره‌فشی که له ڕێ‌و ڕه‌سمی رێزلێنانی له تاران خوێندرانه‌وه.
١٣٠٥
لە باکۆ هاتە دنیاوە و هێشتا زۆر منداڵ بوو لە گەڵ بنەماڵەکەی گەڕاوە نیشتمان [مەبەست ئازەربایجانی ئێرانە، وەرگێڕی کوردی].تا تەمەنی دوازدە ساڵان لە ژێر چاوەدێری و پەروەردەی بابی دابوو کە بەشێکی زۆر لە تەمەنی خۆی لە زیندانەکانی ڕەزا شا دا تێپەڕاند بوو.
١٣١٧
باوکی لە دەست دەدا و هەر لە تافی منداڵییەوە لە گەڵ دنیای کار و زەحمەت ناسیاوی پەیدا دەکا و، لەبەر ئەوەی منداڵی گەورە بووە لە ماڵێ دا ناچاردەبێ ئەرکی بەخێوکردنی خوشک و براکانی وەئەستۆ بگرێ.
١٣٢١
گوڕ و تینێکی زۆر سەبارەت بە ئەدەبییاتی ئازەربایجان لە خۆیەوە نیشان دەدا، دەست دەکا بە شێعر گوتن بە زمانی فارسی و ئازەربایجانی. شێعرەکانی تا ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوی لە ڕۆژنامە و چاپەمەنی وەک " فەریاد"، "یەنی شرق"، "آزاد ملت"،" وطن یولوندا"، و " آذربایجان" دا چاپ دەبێ. لە سەر و بەندی یەکساڵەی حکوومەتی نەتەوەیی ئازەربایجان دا بە ئامۆژگاری " کۆڕی شاعیرانی ئازەربایجان" زۆر دەق وەردەگێڕێتە سەر زمانی ئازەربایجانی و لە چاپەمەنی جۆر بە جۆر دا چاپیان دەکا.
١٣٢٣
بە وەرگرتنی دیپڵۆم لە دانیشسەرای تەورێز دەست دەکا بە کاری مامۆستایەتی. هەر لەو سەروبەندە دا دەبێ بە ئەندامی یەک لەو حیزبانەی کە دژی ڕێژیمی پاشایەتی خەباتی دەکرد و زۆر بەگوڕ و جیدییەتی تەواوە دێتە نێو مەیدانی ملە و خەبات.
١٣٢٤
بە دەست پێکردنی بزووتنەوەی نەتەوەیی و دێمۆکڕاتیک لە ئازەربایجان و دەرکەوتتنی فیرقەی دێمۆکڕاتی ئازەربایجان لە گەڵ ئەو جووڵانەوەیە دەکەوێ و وەک فیداییەکی چەکدار لە رێزەکانی دا خەبات دەکا. لە بەر خەبات و تێکۆشانە بێ تەنەخییەکانی لە پێناو سەرخستنی جووڵانەوە شەڕەفی وەرگرتنی نیشانی ٢١ی سەرماوەزی بەردەکەوێ. هەر لەو ساڵە دا دەفتەرە شێعرێکی بە نێوی " تبریزیم " – تەورێزی من – چاپ دەکرێ.
١٣٢٥
تا سەرماوەزی ئەو ساڵە لە کاتێکدا کە جێگری سەرۆکی دانیشسەرای تەورێزبووە لە چوار چێوەی دەزگای "کۆڕی شاعیرانی ئازەربایجان" دا و هاوکاری لە گەڵ: نووسەر و شاعیری بەنێوبانگی وەک " میر مێهدی ئێعتماد"، "عەلی فیترەت"، "حوسێنی سەحاف"،" میر مێهدی چاوشی". "باڵاشی ئازەرئوغڵی"، و یەحیای شەیدا لە ڕۆژنامەی "آذربایجان" دا بابەت بڵاو دەکاتەوە.زۆر لە ووتار، شێعر و نووسینەکانی دیکەی لەو سەروبەندە دا لە ڕۆژنامەی وەک "وطن یولوندا"ش دا چاپ کراون.
لە سەرماوەزی ئەو ساڵە دا، بزووتنەوی نەتەوەیی خەڵکی ئازەربایجان بە دست ئەرتەشی شایشایانی و بە پشتیوانی ئەمەریکا دەخاک و خوێن دەگەوزێندرێ. بە دەم ئەو سەرکوتەوە، موزەفەری درەفشی یش دەگیرێ و نیزیکەی ساڵێک لە زیندانەکانی شا دا دەبێ.
١٣٢٦
لەو ساڵە دا لە زیندان دێتە دەرێ و کۆچ دەکا بۆ تاران. درێژە دەدا بە خەباتی خۆی بە دژی ڕێژیمی شایشایانی و بۆیە جارێکی دیکە ڕاوە دوو دەنرێ و بۆ ماوەی دوو ساڵ دوور دەخرێتەوە بۆ شاری ئەهواز.
١٣٢٩
لە خوزستان ژیانی پاتراوی تێدەپەڕێنێ و درێژە بە خەباتی نهێنی خۆی دەدا. لە کۆتایی ئەو ساڵە دا، لە بەر ئەوەی پۆلیس بە چالاکییەکانی دەزانێ جارێکی دیکە ڕاوەدوو دەنرێ. بە دوای ئەو ڕووداوانە دا خۆی دەشارێتەوە و لە شارەکانی تاران و زەنگان بە نێوی بەدەڵی " عەبباسی سەیرانی" دڕێژە دەدا بە ژیان و خەباتی خۆی.
١٣٣٠
تا ئەو سەر و بەندە لە چاپەمەنی و ڕۆژنامەکانی "بشریت"، " بشر آیندە" و " آذربایجان" دا کە لە تاران چاپ دەکران بە نێوی جۆر بە جۆری وەک "میمدال"، "م.بشر" و "مظفر" شێعر و ووتاری دەنووسی. لە مانگی خەرمانانی ئەو ساڵە دا دەکرێ بە بەڕێوەبەری نێوخۆیی بڵاوکراوەی "بشر آیندە" کە لە ژێر دروشمی " سڵاو لە ئازەربایجان، کە زنجیری یەخسیریی دەپسێنێ" چالاکی خۆی دەست پێ‌کرد بوو. لەو بڵاوکراوانە دا کە بە زمانی ئازەربایجانی چاپ دەکران،شوێنەوار و نووسینەکانی شاعیران و نووسەرانی ناسراوی دیکەی وەک گەنجعەلی سەباحی،هاشمی تەرڵان، حەبیبی ساهیر،سەهەند،عەلیقوڵی کاتبی، سەعیدی مونیری و عەلی مەیسەمی بڵاو دەبوونەوە. جێی باس کردنە بە پیی ئەو زانیاریانەی بەدەستەوەن سەرنووسەری ئەو هەر سێ بڵاوکراوانە ئاغای بێهزادی بێهزادی بووە.
١٣٣٢
دوای کودەتای نگریسی ٢٨ی گەلاوێژ، موزەفەری درەفشی دیسان دەگیرێ و هەر بە نێو بەدەڵەکەی عەبباسی سەیرانی دو ساڵ لە زیندانی قەسر لە تاران تێدەپەرێنێ.
١٣٣٤
ئەو ساڵە لە زیندان بەر دەبێ و تا ساڵی ١٣٣٨ وەک شۆفێری تاکسی لە تاران کار دەکا. هەر لەو ساڵە دا دەزەوجێ و هاوکات لە گەڵ کاری شۆفێرێتی تاکسی لە زانکۆی تاران لە بواری فەلسەفە دا دەست دەکا بە خوێندن.
١٣٤٢
دوای وەرگرتنی لیسانس لە بواری "فەلسەفە" دا درێژە بە خوێندن دەدا و دوا جار لە ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی دەتوانێ پلەی ماستر لە "دەروونناسی و زانستە پەروەردەییەکان" دا وەدەست بێنێ.
١٣٤٥
لەو ساڵەوە موزەفەری درەفشی لە نێوەندی پەروەردەی مامۆستایان، وەک مامۆستای فەلسەفە و دەروونناسی کار دەکا. ١٥ ساڵ درێژە دەدا بەو کارە هەتا دواجار لە ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە سەر کار لا دەدرێ.
١٣٥٠
چالاکییە ئەدەبییەکانی موزەفەری درەفشی جارێکی دیکە دەست پێدەکاتەوە و بەڵام ئەو جار بەشێوەیەکی تەواو هەڵکەوتوو. ئەو هەرلەو ساڵانە دا بە یارمەتی و هاوکاری دۆستانی شاعیر و نووسەری خۆی دەست دەکا بە پێکهێنانی کۆڕ‌و کۆمەڵی جۆر بە جۆری ئەدەبی و حەول دەدا بۆ چاپکردن و بڵاو کردنەوەی شوێنەوارەکانی خۆی. لەو سەروبەندە دا، یاران و هاوڕێیانی کولتووری – کۆمەڵایەتی و ئەدەبی موزەفەری درەفشی بریتی بوون لە شاعیران، نووسەران و کەسایەتی ناسراوی وەک بێهزادی بێهزادی،دوکتور جاوید،محەمەدعەلی ،محەمەد عەلیی مەحزون،هاشمی تەرلان، سەهەند، ئەحمەدی شایا، قافڵانتی،شەهرەک و تورک ئوغلوو.
١٣٥٧
دوای قەومانی شۆڕش لە ئێران، زەمینەیەکی لەبار بۆ چالاکی کۆمەڵایەتی و ئەدەبی- کولتووری موزەفەری درەفشی پێک دێ و ئەویش بە کەلک وەرگرتن لەو هەلومەرجە بە شێلگیریی تەواوە دەست دەکا بە چاپکردنی شوێنەوارەکانی خۆی
١٣٥٨
لەو ساڵە دا لە گەڵ ژمارەیەکی زۆر لە نووسەران، شاعیران و هونەرمەندانی ئازەربایجانی دانیشتووی تاران 'ئەنجومەنی ئازەربایجان" دا دەمەزرێنێ و دەبێ بە سەرنووسەری ئۆرگانەکەی کە هەر سێ مانگ جارێک بڵاو دەبێتەوە. هەر ئەو ساڵە کتێبێکی شێعرەکانی ئاغای درەفشی بە نێوی " تبریزیم" لە ژێر چاپ دێتە دەرێ.
١٣٦٠
موزەفەری درەفشی کە لە ماوەی ئەو ساڵانە دا، زۆری ڕۆژی تاڵ و شیرینی بە خۆیەوە دیوە، تێدەکۆشی لە هەر جۆرە دەرفەتێک بۆ چاپ و بڵاو کردنەوەی کارەکانی کەلک وەربگرێ. هەر لەو ساڵانە دا هێندێک لە شوێنەوارەکانی لە ڕۆژنامە و چاپەمەنییەکانی شاری باکۆ دا چاپ کراون و سەبارەت بە هێندێک لە کارەکانیشی، ووتاری شیکارانە و ڕەخنەگرانە نووسراون.
١٣٦٦
لە چالاکییەکانی ئەنجومەنی ئەدەبی ساهیر دا کە بەدەست ژمارەیەک لە شاعیران، نووسەران و کەسایەتییەکانی کۆمەڵایەتی- کولتووری ئازەربایجان لەوانە، هاشمی تەرلان، حەبیبی فەڕشباف، شەهرەک، ئێلداری موغانلی، حەسەنی ئیلدریم ، ئەحمەدی پووری و دوکتور لوتفی دامەزرابوو وەکوو ڕدێن سپی بەشداری دەکا.
١٣٧١
لەو ساڵە دا لە لایەن دۆستان و لایەنگرانی ئاغای درەفشی ڕێ‌و ڕەسمێکی بەشکۆ بۆ ڕێزلێنان لە چالاکییە کۆمەڵایەتی و کوولتوورییەکانی لە شاری تەورێز بەڕێوەچوو.
١٣٧٣
مامۆستا موزەفەری درەفشی لەو ساڵە دا بە هاوکاری و هاوبەشی دۆستانی شاعیری خۆی ئاغایانی هاشمی تەرلان،ڕەحیمی کاویان، میرزای شەهرەک،عەلیی زیرەک، موهەندیس حوسێنی و کەریمی قوربان زادە "ئەنجومەنی ئەدەبی سابیر"ی پێک هێنا. ئەو لە کاتێک دا کە لە پێکهاتەی دەستەی نووسەرانی بڵاوکراوەی نێوخۆیی ئەنجومەن دابوو وەک سەرۆکی ئەنجومەنەکەش هەڵدەسووڕا.
١٣٧٨
لەو ساڵە دا کتێبی " بیرەوەرییەکانی مەنزووم"ی مامۆستا درەفشی چاپ بوو و خوێنەرەوان پێشوازییەکی زۆریان لیکرد.
١٣٨٣
سێهەمین کتێبی شێعری مامۆستا درەفشی بە نێوی " تبریز من" بە زمانی فارسی بڵاو بووەوە.
١٣٨٤
کتێبێکی تازەی دیکەی بە زمانی فارسی و بە نێوی " هجران و وصال بر بام خیال" چووە ژێر چاپ
١٣٨٥
مامۆستا درەفشی لەگەڵ ئاغای محەمەدی فاتیح ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی سابیر، مەنزوومەی ئازەربایجانی کە چاپی یەکەمەکەی ئی ساڵی ١٣٢٥ی هەتاوییە و لە ماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوو دا دەرەتانی چاپکرانەوەی نەبوو، بردە ژێر چاپ و ئێستا ٢٨ی بەفرانباری ساڵی ١٣٨٥ی هەتاوییە. ئێمە دۆست و لایەنگری دۆزه کۆمەڵایەتییەکانی ئازەربایجان،خزمەتکارانی بواری ئەدەبییات، شاعیران، نووسەران و کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکان ،بۆ ڕێز لێنان و پێپرۆزەی ٦٠ ساڵ چالاکی کۆمەڵایەتی و کولتووری ڕۆڵەی بەشەڕەفی گەلەکەمان موزەفەری درەفشی لێرە کۆ بووینەتەوە و، یەک دەنگ و بەیەکەوە دەڵێین:
ای مقدس مسکنیم! ای شانلی آذربایجان!
بیز سنینله فخر قیللیق یئر اوزونده هر زمان،
قوی وار اولسون ای وطن اصلان صفت اوغلانلارین،
اوپسون آلنیندان، آنا! اونلار سنین، سن اونلارین
[ ئەی نیشتمانی پیرۆزم! ئەی ئازەربایجانی بە شکۆ!
ئەتۆ شانازی ئێمەی لە سەر ڕووی زەوی، هەرتم لە جیهان،
ئەی نیشتمان، با ڕۆڵەکانی دلاوەرت هەتا هەتا یە بمێنن
ئەوان تەوێلی تۆ ماچ کەن و تۆش تەوێڵی ئەوان ]