بەشێک لە بیرەوەرییەکانی سەرلەشکر فەزلوڵای هومایوونی
به‌شێک له بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رله‌شکر فه‌زلوڵای
هومایوونی
وه‌رگێڕان له زمانی فارسییه‌وه: حه‌سه‌ن قازی
بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رله‌شکر فه‌زلوڵای هومایوونی
زانکۆی هاروارد
ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
[پڕۆژه‌ی مێژووی زاره‌کی ئێران]
به‌ڕێوه‌به‌ر: حه‌بیب لاجه‌وه‌ردی
سه‌رله‌شکر هومایوونی له ساڵی 1282 [ی هه‌تاوی] له
تاران هاتووه‌ته دنیا، دوای ته‌واو کردنی ساڵانی منداڵی چووه ده‌بستانی هیدایه‌ت
و له دوایه ده‌بیرستانی هیدایه‌ت و پاشان چووه مه‌دره‌سه‌ی نیزام له وه‌زاڕه‌تی
جه‌نگ. هاوکات له گه‌ڵ کوده‌تای ڕه‌زا شا بووه ئه‌فسه‌ر و مه‌ئموورییه‌تی درایه
بۆ له‌شکری غه‌رب. له ساڵی ی 1324 هه‌تاوی
کرا به فه‌رمانده‌ی له‌شکری کوردستان.
بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رله‌شکر فه‌زلوڵای هومایوونی
گێڕه‌ره‌وه: تیمسار فه‌زلوڵای هومایوونی
به‌رواری وتووێژ: 5ی ئۆکتۆبری 1984
شوێنی وتووێژ: له‌نده‌ن – ئینگلیستان
وتووێژکار: حه‌بیب لاجه‌وه‌ردی
کاسێتی پێنجه‌م
وتووێژکار: حه‌بیب لاجه‌وه‌ردی
کاسێتی پێنجه‌م
سەرتیپ فەزلوڵای هومایوونی فەرماندەی ئەڕتەشی ئێران
ترانسکراپسیۆنی کاسێتی پێنجه‌م له لاپه‌ڕه‌ی 10 وه
....عه‌رزی حزووری مباره‌کتان بکه‌م ئه‌وانمان نارد به‌ره‌و لای سه‌قز و ئێمه
بۆخۆشمان چووینه سه‌قز.کاتێک ئێمه به‌ره‌و سه‌قز ده‌چووین ئیدی نه‌ده‌کرا له
ڕێگای " هۆبه‌توو" وه بچین، گوتم ده‌بێ به ڕێگای " سیاه آب
" و به ته‌نیشت چۆمی دا بچین. کاتێک
به ڕێوه بووین له ڕێگایه تووشی سه‌روانێک بووین به نێوی غه‌لغه‌لسایی. سه‌رهه‌نگ
غه‌لغه‌لسائی ئه‌فسه‌ری ئیتیلاعات بوو، ئه‌فسه‌ری ڕوکنی دووه‌م بوو له ستادی ئه‌ڕته‌شه‌وه
چوو بوو بۆ مه‌هاباد. ده‌ی لێمان پرسی غه‌لغه‌لسائی بۆ کوێ ده‌چی؟ گوتی،" به‌نده
ده‌چمه‌وه تاران." گوتمان چ بووه؟ گوتی، " هیچ قوربان کاره‌که ته‌واو
بوو." گوتم کاری چی ته‌واو بوو؟ گوتی، " قازیی محه‌مه‌د که سه‌رۆکایه‌تی
جمهوورییه‌ته‌کە‌شی ڕاگه‌یاند." سه‌رۆک کۆماری کوردستان؟ گوتی، " به‌ڵێ
4000 نه‌فه‌ر ئه‌فسه‌ریان له‌وێ ئه‌ڕته‌شی ڕووسییه په‌روه‌ردەی کرد و هه‌مووشیان
جلوبه‌رگی ڕووسییان ده‌به‌ر کرد و هیچ ئیدی ئێمه له‌وێ هیچمان له ده‌ست نایه،
له‌وانه‌یه به‌نده بگرن و بمهێنن. ئه‌و خه‌یاڵه‌شیان هه‌بوو. به‌نده به شه‌و..."
گوتم زۆر باشه. هاتین گه‌یشتینه ته‌نگێک، دیتمان به‌فره‌که زۆر توندی کردووه
ئه‌سپه‌کان تا سینگیان ده به‌فر ڕۆده‌چن. هه‌رچۆنێک بێ له ته‌نگه‌که‌ش تێپه‌ڕین تانگێک گه‌یشتبووه داوێنی ته‌نگه‌که سواری
بووین و هاتینه لێواری چۆمی، ئاوی چۆمیش هه‌ستابوو. شه‌وێ له‌وێ ماینه‌وه و بۆ
به‌یانی زوو وه‌ڕێ که‌وتین، له چۆمیمان دا و گه‌یشتینه ئه‌و به‌ری ئاوه‌که. فه‌رمانده‌که‌ش
داراب موختاری بوو به ماشێن هاتبوو ئه‌و به‌ری چوومی، سوار بووین و چووینه سه‌قز."
ده‌ی وه‌زعییه‌ت چۆنه؟ گوتی ، " به‌ڵێ ، له‌م لایه‌وه
بارزانییه‌کان ،- که له‌به‌شی یه‌که‌می قسه‌کان دا عه‌زرم کردی – ئه‌وانه له به‌ر
گوشارێکی له سه‌ریان بووه له خاکی عێڕاقه‌وه هاتوونه‌ته نێو خاکی ئێران.
ژماره‌یه‌ک له‌وان له ده‌ورو به‌ری میاندواو و شاهین دێژ [ سایین قه‌ڵا] و ژماره‌یه‌کیشیان
له ده‌ورو به‌ری بۆکانن و هێندێکیشیان هاتوون بۆ سه‌را و مه‌لامسته‌فای بارزانی ش
له سه‌رایه. ده‌ی سه‌را له کوێ یه؟ سه‌را له ده‌ور و به‌ری سه‌قزه. حه‌مه
ڕه‌شیدیش که عه‌رزم کردی به ژه‌نه‌ڕاڵ فره‌یزرم گوت خه‌ڵکی عێڕاقه، ئه‌ویش
هاتووه‌ته لای مه‌لا مسته‌فای بارزانی به 135 نه‌فه‌ر سواره‌وه. ده‌ی؟ به‌ڵێ ئه‌و
ده‌می وه‌زعییه‌ت ئاوا بوو. ئه‌و ئاغای عه‌بباسی یه‌ش که دواتر بوو به سه‌ناتۆریش،
به نوێنه‌ری مه‌جلیس، به سه‌ناتۆر و ئه‌و خاوه‌نی سه‌را بوو. بانگمان کرد بێته
سه‌قز؟ ده‌ی عه‌بباسی چ باسه؟ گوتی جه‌ره‌یان ئه‌وه‌یه و ئاوایه و هه‌موو شتی
باس کرد. زۆر باشه. نامه‌یه‌کم نووسی بۆ حه‌مه‌ڕه‌شید خانی قادر خانزاده که
ئاغای حه‌مه ڕه‌شید خان ئێوه له " سه‌را" چ ده‌که‌ن؟ ئێوه له خاکی
عێڕاق داده‌نیشن مه‌به‌ستتان له هاتن بۆ سه‌را چییه؟ تکایه به ڕوونی
ئاگادارمان که‌نه‌وه. [ به نووسراو] ووڵامی نه‌داوه په‌یامی نارد. له په‌یامه‌که‌ی
دا گوتبووی ئێمه کارێکمان نییه ڕێگا بده‌ن ئێمه بچینه بانه ئاماده‌ین شان به
شانی ئێوه‌ش ببزووینه‌وه ته‌نێ به‌وشه‌رته‌ی که پادگانی بانه له‌وێنده‌رێ نه‌بێ،
گوتم سه‌یره ده‌تانه‌وێ شان به شانی
ئێمه ببزوونه‌وه و کار بکه‌ن. دیتم ئه‌وه قسه‌یه‌کی نا به‌جێ یه. ئه‌و کاره‌ی
که کردمان ئه‌وه بوو ده‌ستبه‌جێ ده‌ستمان کرد به ڕاهێزاندنی بانه و سەر‌ده‌شت
و گوردانێکیشمان له سه‌ر ڕێگای نێوان سه‌قز بۆ بانه له یه‌که‌ی تازه دامه‌زراند.
فه‌رمانیشم دا ئەوەی
لە کەلوپەل لە سنە مابووەوە باری ووشترانی کەن، بە ئاسایی ووشتران سەرلەبەیانی کە
بەفر دەیبەستێ و بەستەڵەکە هاسانتر دەتوانن تێپەڕن. نیزیکەی سەد و پەنجا شێست
ووشتریان گرت و ئەو کەلوپەلانەی کە لە ستوونەکان بە جێ مابوون بە تایبەتی بێنزین
زیاتر و نەوتیان لێ بار کردن و لە گەڵ گوردانێکی سوارە دا هاتنە سەقز. ئێمە
گوردانەکەمان لەوێ دامەزراند و بۆ بانەش لەو گوردانە کەلکمان وەرگرت و یەکەیەکمان
دا بە سەردەشت و خاروبارمان بۆ ناردن بۆ ئەوەی تا جۆزەردانی ساڵی داهاتوو بەش بکا، هەموو شتێکیانمان دابین کرد ،
بێسیمەکانیانمان چاک کردەوە و لە وەزعییەتی ئامادە دا بووین کە ئەگەر بیانەوێ [مەبەستی
کوردەکانە، وەرگێڕ] شتێکمان بە دژی بکەن
ئێمە ئامادەین بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەیان. فەرمانمان دا لە پادگانەکانی سەقز و بانە و
سەردەشت لە گشت ئەو بەرزاییانەی کە دەڕواننە شاری بورج ساز بکەن چونکە دیتمان
ئەگەر بمانەوێ گشت هێزەکانمان شەوانە لە شاخان دا بن لە نێو دەچن، بەڵام لە بورج
دا دە نەفەر دابین دەکرێن. ئەوانیش [ مەبەستی کوردەکانە، وەرگێڕ] کە تۆپیان نییە،
تفەنگیان هەیە، یان موسەلسەلیان هەیە،شتێکیان نییە، هەر ئەو کارەشمان کرد.
هەڵکەوتی خۆمان قاییم کرد.
وەکوو دیکەش هێندێک ئاڵوگۆڕ کرا و سپەهبود ئەمیر ئەحمەدی
بوو بە وەزیری شەڕ. ئێمە سەبارەت بە جەرەیان و بارودۆخی کوردستان گوزارشتمان بۆ
دەنارد. ئەو بۆچوونی ئاوا بوو کە ئێمە سەردەشت و بانە چۆل کەین بێینە دواوە چونکە
ئاوا بە دەرەوەین و لە نێو جەرگی کوردستان داین. ئێمە ووڵاممان داوە کە ئاغا ئەوە
دەبێتە هۆی هێندێک تەلەفات. باشتر وایە ئێستا کە ئێمە هەموو شتی تاکوتەرای خۆمان
دابین کردووە ئەوان لە شوێنی خۆیان بمێننەوە و ئەگەریش شتێک هاتە پێشی هەر لەوێ
خەساریان لێ بکەوێ باشترە و هەلوێستی خۆیان بپارێزن. لە سەر ئەوە دژایەتییەک لە
نێوان ئێمە و سپەهبود ئەمیر ئەحمەدی دا پەیدا بوو، بەڵام ئەو هەر قسەی خۆی دەکرد و
ئێمەش حنجەتمان بۆ دەهێناوە، دو‌ا جار داوای پشکنێرمان کرد. دەی پشکنێری بەرز بنێرە
با بێ بە چاوی خۆی ببینێ. لە پێشدا سەرلەشکر موقەدەم یان دیاری کرد.
پرسیار: کامە موقەدەم؟
ووڵام: سەرلەشکر موقەدەم ی بە نێو بانگی ئازەربایجانی،
شت ئی مەراغە،
پرسیار: بەڵێ، هەر ئەو کەسەی کە لە ئازەربایجان بوو بە
ئوستانداریش.
ووڵام: ئوستانداری ئازەربایجان. دوای 48 سه‌عات سپه‌هبود
ڕه‌زم ئارا وه‌ک پشکنێر دیاری کرا و له گه‌ڵ هه‌یئه‌تێک هات.
پرسیار: بۆ خۆی؟
ووڵام: به‌ڵێ. ڕه‌زم ئارا تا ئه‌و ده‌می له به‌ر چاو که‌وتبوو
به‌ڵام ده‌رکه‌وت کاره‌که‌ی جێ به جێ بووه و هات. هات و ڕه‌زم ئارا گه‌یشته هه‌مه‌دان
و له‌وێوه قسه‌ی له گه‌ڵ کردم و گوتی، " فڵانه‌که‌س هه‌تا ئه‌من ده‌گه‌مێ
نابێ هیچ جۆره تێکهه‌ڵچوون و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ک بکرێ." گوتم نا ئێمه
ئاوقایان نابین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان بییانه‌وێ ده‌ستدرێژی بکه‌ن ئێمه ناچار ده‌بین
وه‌ک ئه‌وان بجووڵێێنه‌وه و ووڵامیان بده‌ینه‌وه.
له‌و نێوه دا خه‌به‌ر هات که ڕووسه‌کانیش به‌و بڕیاره‌ی
که داندراوه ده‌یانه‌وێ به‌ره‌به‌ره، واته هاوپه‌یمانان ده‌یانه‌وێ به‌ره به‌ره
ئێران چۆل که‌ن، و ڕووسه‌کانیش بڕیاره که پاشه کشه بکه‌ن ئێستا ئه‌وه خه‌ریکن
کورده‌کانی ئازه‌ربایجان و مه‌هاباد به هێز دەکە‌ن واته ئه‌و چه‌کانه‌ی هه‌بووه
و ئه‌وانیان له له‌شکره‌کانی ئه‌وێ ئه‌ستاندبوو هه‌موویان دا به ئه‌وانه [ مه‌به‌ستی
به کورده‌کانه، وه‌رگێڕ]. ئێستا له‌شکری ئازه‌ربایجان، له‌شکری ڕه‌زائییه چه‌ک
کران. ته‌ورێز، له‌شکری ئه‌رده‌وێڵ، ئه‌وێ سێ له‌شکری لێ بوو. هه‌موو چه‌که‌کانی
ئه‌و له‌شکرانه‌یان لێ ئه‌ستاندن و دایانن به‌و عه‌شیره‌تانه‌ی کوردستان، به
قازیی محمه‌د. ده‌ی جا ئێمه به فڕۆکه گۆیا بۆ شناسایی چووین. دوایه چووین له
پڕ بینیمان ئاغا ئه‌وه نیزیکه‌ی چوار سه‌د پێنسه‌د نه‌فه‌ر سواره له ده‌ورو به‌ری
ئه‌و گوردانه‌ن که ئێمه له سه‌ر ڕێگامان دانابوو، نیزیکەی دوو سێ کیلۆمیترێک
له‌وان دوورن. ئێمه به ڕێگای لووله‌ی خه‌به‌ر گوردانه‌که‌مان ئاگادار کرد.
پرسیار: چی؟
ووڵام: ئه‌وه‌ی پێویست بێ ده‌نوسرێ له هێندێک لووله‌ی
ته‌نه‌که‌یان ده‌نێن، مولاحه‌زه ده‌فه‌رمووی؟
پرسیار: به‌ڵێ، ئه‌وانه به‌ر ده‌ده‌نه‌وه؟
ووڵام: به‌ڵێ به‌ری ده‌ده‌نه‌وه، ڕاست ده‌چێته خوارێ و
با بۆ ئه‌م لاو ئه‌ولای نابا و ڕاست ده‌که‌وێته نێوه‌ڕاست. شتێک ڕاده‌خه‌ن گۆیا
چادری ناسینه‌وه‌یان. کاتێک چادره‌که شناسایی کرا، فڕۆکه‌که ده‌سووڕێته‌وه ، دەسووڕێته‌وه
له‌و شوێنه‌ی که پێویسته لووله‌که به‌ر ده‌داته‌وه و ڕه‌وانه‌ی ده‌کا و دێته‌وه.پێمان
گوتن ئاغا شه‌وێ ئاگاتان له خۆتان بێ که ئه‌مشه‌و ئه‌و یه‌کانه هێڕشتان ده‌که‌نێ.
دوایه چوومه بانه و بانه‌شم ئاگادار کرد و گه‌ڕاینه‌وه ئاغا دیتمان نا، ئه‌وانه
به‌و شێوه‌یه له‌وانه‌یه شه‌وێ هێرشبکه‌ن و به موسه‌لسه‌ل ده‌گیانیان که‌وتین.
ده وه‌ره لییان ده. ته‌ق، ته‌ق، ته‌ق، ته‌ق.
پرسیار: به فڕۆکه ؟
پرسیار: به فڕۆکه ؟
ووڵام: به فڕۆکه. هه‌شت نۆ ئه‌سپ و نه‌فه‌ر بریندار
بوون و ئێمه‌ش ڕۆیشتین.چووینه سه‌قز، ئاغا له سه‌ری شه‌وه‌وه تا به‌یانی دیتمان
ئه‌وه هه‌ر ده‌نگی ته‌قه دێ و نوور ئه‌فکەنیش
به کار ده‌هێندرێ. ده‌رکه‌وت ئه‌و گوردانه‌ی که له سه‌ر ڕێگا دامه‌زرابوو
که‌وتبووه به‌ر هێرشی عه‌شیره‌ته‌کان و ئه‌وان هێرشیان کرد بووه سه‌ر قه‌رارگایه‌که.
به‌ڵام [هێزی ] ئێمه قه‌رارگاکه‌یان
پاراست. سه‌نگه‌ریان قایم بوو تێیدا دانیشتن و ئه‌وان نه‌یانتوانی هیچ بکه‌ن. هه‌تا
به‌یانی له‌وێ بوون و دوایه بڵاوه‌یان کرد بوو. ڕه‌زم ئاڕا گه‌یشته سنه، ته‌له‌فۆنی
کرد وه‌زع چۆنه، خه‌به‌ر چییه؟ ئێمه پێمان گوت، " گوتی ئاغا من که
گوتبووم." گوتم ئاغا مه‌گه‌ر به ده‌ست منه؟ ئێمه لێره دانیشین، دانیشین،
ئاغا عه‌شیره‌ت بێن پادگان بگرن دوایه که‌چی
له جێ‌دا هه‌ر ته‌قه‌ش نه‌که‌ین. له کورتی ببڕمه‌وه، بۆ سبه‌ینێ ئێوارێ هات و
ئێمه‌ش تا سێ چوار فه‌رسه‌خی گۆیا پێشوازیمان لێکرد و دابه‌زی و ڕووی منی ماچ کرد
و له‌وانه. گوتی، " فڵانه‌که‌س هێندێک شت هه‌نه ده‌بێ له گه‌ڵت بیانهێنمه
گۆڕێ." گوتم به‌ڵێ بفه‌رموو. گوتی، " ده‌ڵێن که ئێوه عه‌شیره‌ته‌کان
هان ده‌ده‌ن". گوتم به چ مه‌به‌ستێک؟ بۆ چ ئارمانجێک؟ گوتی، " نا، مه‌به‌ست
ئه‌وه‌یه که ئێوه له پێش دا به دژی ئه‌وان ده‌جووڵێنه‌وه و کارێکی وا ده‌که‌ن
ئه‌وانیش کاردانه‌وه نیشان بده‌ن". گوتم که کاتێک من ده‌چم له دوو سێ
کیلۆمیتری دا پێنسه‌د سواره‌ی چه‌کدار هه‌ن ئه‌وانه خۆ بۆ میوانی نه‌هاتوونه
وێنده‌رێ، ئه‌وانه به نییه‌تی خراپ هاتوون. خۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوانه‌ش نین، له
تایفه دوورده‌سته‌کانه‌وه هاتوونه وێنده‌رێ بۆچی هاتوونه ده‌ورو به‌ری پادگان.
جا ئه‌وه دیاره من نابێ بێڵم له پێش دا ئه‌وانه ده‌ست به‌کار بن بۆ هێرش کردن بۆ سه‌ر پادگان، به‌ڵکوو
ده‌بێ له کۆڵ‌یان که‌مه‌وه. گوتی، " هه‌رچۆنێک بێ له تاران وایان ده‌گوت".
گوتم له تاران [ڕه‌نگه که‌سێک] له ڕووی
ئاگادار نه‌بوونه‌وه ئه‌وه‌ی گوتبێ.گوتی، " موزه‌فه‌ری فیرووز چووه‌ته ته‌ورێز،
قه‌واموسه‌لته‌نه ئه‌منی نارد بۆ ئێره، موزه‌فه‌ری فیرووزی ناردووه که له گه‌ڵ
پیشه‌وه‌ری قسه بکا، منیشی ناردووه له گه‌ڵ قازیی محه‌مه‌د بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ
هه‌ر دووکیان قسه بکرێ.گوتی، " ئێستا من نامه‌یه‌ک ده‌نووسم بینێره بۆ
قازیی محه‌مه‌د. نامه‌که‌ی نووسی، " به‌ڵێ جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف مه‌ئموورییه‌تی
داوه به من تا چاوم به ئێوه بکه‌وێ." له هه‌مان حاڵ دا به تێلگڕافیش له
گه‌ڵ موزه‌فه‌ری فیرووز له پێوه‌ندی دا بوو.قازیی محه‌مه‌د له گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیره‌که‌ی
و وه‌زیری شه‌ڕه‌که‌ی واته حاجی بابه
شێخ و که‌سێکی دی که یونیفۆرمی نیزامی ده‌به‌ر د‌ابوو، هاتنه " سه‌را "
ئاگاداریان کردین ئێمه هاتووین ده‌مانه‌وێ بێین بۆ سه‌قز، ئه‌فسه‌رێک بێ ئێمه
بهێنێ. ده‌ی ئه‌فسه‌رێکمان نارد بۆ نیزیک شاری چوو و ئه‌وانه‌ی هێنا. هاتنه
ژوورێ. ئه‌وه‌م عه‌رز نه‌کردی کاتێک ڕه‌زم ئاڕا هات سێ نوێنه‌ریشی له گه‌ڵ بوو.
گوتی ئه‌وه عه‌لیزاده‌یه و ئه‌وه ئازه‌ربادگان نوێنه‌رانی پیشه‌وه‌رین، ئه‌وانی
ناساند. ئه‌وانه له که‌سانی حوڕ و ئازادیخوازن. ده‌ێ ئێمه‌ش له گه‌ڵ ئاغایانی
ئازه‌ربادگان و ئاغای عه‌لیزاده ناسیاویمان په‌یدا کرد. گوتی، " نوێنه‌رانی قازیی محه‌مه‌د بێن با
قسه بکه‌ین سه‌راوه‌ردی ناوچه‌که‌یان بۆ دیاری بکه‌ین و ئه‌وان له کوێ بن و ئێمه
له کوێ بین. ده‌ی هاتن. نوێنه‌رانی قازیی محه‌مه‌د هاتن. گوتی ، " باشه له
کوێ مزڵ ده‌ده‌ی به‌وانه؟" گوتم ئه‌وانه با بچنه ماڵی عه‌بباسی. گوتی ماڵی
عه‌بباسی نا، ئه‌ی نوێنه‌رانی پیشه‌وه‌ری له کوێ جێ ده‌که‌یه‌وه؟ گوتم ماڵی موزه‌فه‌رولسه‌لته‌نه،
له خانه ناوچه‌ییه‌کان بوو. ده‌ی ئه‌وان له ماڵی عه‌بباسی مانه‌وه و ئه‌وانیدیش
له ماڵی موزه‌فه‌رولسه‌لته‌نه. دوایه ڕه‌زم ئارا ناردی به دوویاندا ده‌ی وه‌رن
دانیشین قسه بکه‌ین. گوتیان، " نا له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه تازه هاتووین
ئێوه ده‌بێ بۆ چاوپێکه‌تنمان بێنه لای ئێمه. ڕه‌زم ئاڕا گوتبووی، " که ئه‌وه
نوێنه‌رانی پیشه‌وه‌ری ش لێره‌ن." بڕیار وا داندرا له ماڵی موزه‌فه‌رولسه‌لته‌نه که نوێنه‌رانی
پیشه‌وه‌ری ش له‌وێ بوون کۆ ببینه‌وه. ئه‌وه‌یان قه‌بووڵ کرد، ئه‌وجار ڕه‌زم ئاڕا
به منی گوت،" ده‌ی وه‌ره با بچین." گوتم تیمسار ئێوه ته‌شریف ببن به‌نده
... گوتی، " نا ئێوه فه‌رمانده‌ی له‌شکر و به‌رپرسی کاروباره‌کانن ، ئێوه‌ش
وه‌رن" چووین. چووین دانیشتین و قسه‌ی جۆر به جۆر کرا. پاشان گوتیان، "
ده‌ی ئه‌و سووڕه‌ت مه‌جلیسه بنووسن" دوایه له‌گه‌ڵ ڕه‌زم ئاڕا ده‌ستمان کرد
به نووسین: به پێی فه‌رمانی جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف قه‌وامولسه‌لته‌نه سه‌رۆکوه‌زیری
ئێران و فڵان و فڵان.. ئه‌وان پرۆتێستیان کرد. گوتیان ئه‌گه‌ر ده‌نووسن جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف قه‌وامولسه‌لته‌نه سه‌رۆکوه‌زیری ئێران ده‌بێ
بش نووسن جه‌نابی ئاغای جه‌عفه‌ر پیشه‌وه‌ری سه‌رۆکوه‌زیری ئازه‌ربایجان و قازیی
محه‌مه‌د سه‌رۆک جمهووری کوردستان و ئه‌گه‌ر نابێ عینوان و له‌قه‌ب بنووسن بۆ
هیچکامیان مه‌نووسن. هه‌ر بنووسن جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف قەوامولسه‌لته‌نه، جه‌نابی
ئاغای جه‌عفه‌ر پیشه‌وه‌ری، جه‌نابی ئاغای قازیی محه‌مه‌د. دواجار ڕه‌زم ئاڕا قه‌بووڵی
کرد به‌و سه‌ردێڕه سووڕه‌ت مه‌جلیس بنووسین. نێوانی یه‌کەکان به مه‌ودای تیری
تۆپێک بێ و هیچ لا هێرشی یه‌ک نه‌که‌ن تا وتووێژی سیاسی له مه‌رکه‌ز بکرێ و
بڕیاری پێویست بدرێ. ده‌ی باشه. ئه‌وان ئیمزایان کرد. خودالێخۆش‌بوو ڕه‌زم ئاڕا
سووڕه‌ت مه‌جلیسه‌که‌ی له پێش من دانا که منیش ئیمزای که‌م. گوتم من ئیمزای ناکه‌م.
گوتی چۆن؟ گوتم ئێوه مه‌ئموورییه‌ت تان دراوه‌تێ که له‌گه‌ڵ ئه‌وانه وتووێژ بکه‌ن،
خۆ من مه‌ئموورییه‌تێکی ئاوام نییه. که وا بوو ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستدرێژی نه‌که‌ن ئه‌م به‌نده‌یه‌ش ده‌توانم عه‌رز بکه‌م که
ئێمه‌ش هیچ ده‌ستدرێژی ناکه‌ین ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌ستدرێژی بکه‌ن ئێمه
درێژه ده‌ده‌ین به عه‌مه‌لییات. گوتی باشە پێویست ناکا ئێوەش ئیمزای کەن. گوتم
بەندەش هەر لەو ڕووەوە ئیمزای ناکەم.گوتی زۆر باشە، زۆر باشە. ناڕەحەت بوو. قسەکان
تەواو بوون هاتینەوە.هاتینەوە دەفتەر گوتی، " ئێوە لە حزووری ئەوان دا."
گوتم نا حەقیقەتم بە ئێوە گوت. ئەمن هەتا ئەو سەعاتەی کە لێرەم و بەرپرسیارەتیم
هەیە قوربان دەبێ ئەرکی خۆم بەجێ بێنم. هەر کاتێک وجوودی بەندەتان بە پێویست
نەزانی دەبێ تێلگڕاف بنێرن بەندە بڕۆم واتە ئەمر بکەن لێرەوە بچمەوە تاران. بەڵام
بەندە ناتوانم وەک کەسێک کە برین دەکولێنێتەوە هەلسوکەوت بکەم. دانیشم لێرە لە پشت
ئەم مێزە و خۆم ببەستمەوە چونکە نابێ هیچ خەتایەک لە منەوە ڕوو بدا. ئەوان بێن و
بڕژێنە سەرمان لە کاتێکی ئاوا دا کە ئێمە لە جێ‌دا نەتوانین کارێک بکەین، گوتی،
" زۆر باشە"، دوایە بۆ بەیانی گوتی فڵانەکەس ئێمە دەمانەوێ بەرەو بانە
بچین لە گەڵ نوێنەرانی پیشەوەری و قازی محەمەد، ئێمە چەند جیپمان ئامادە کرد و
ئەوانە سوار بوون و وەڕێ کەوتن. ئاغا نیزیکەی دەکیلۆمیترێکیان ئاژۆتبوو
بارزانییەکان ئەوانەیان لە بەرزاییەکانەوە بە گوللان داگرت.
پرسیار: بارزانییەکان لە گەڵ قازیی محەمەد نەبوون؟
پرسیار: بارزانییەکان لە گەڵ قازیی محەمەد نەبوون؟
ووڵام: با لە گەڵی بوون، بەڵام بە پێی فەرمانی نیزامی
خۆیان دەبزووتنەوە. بەڵێ ئەوانە ئوتومۆبیلی ڕەزم ئارا و نوێنەرانی قازیی محەمەد و
ئاغای پیشەوەری یان وەبەر گوللە و موسەلسەلان دا. ئەوانە گەڕانەوە سەقز. گوتی،
" ئاغا خۆ ئەوانە بە قسەی کەس ناکەن" بارزانییەکان ئاوا و ئاوان. گوتم
بەڵێ وایە. ئێوە نووسیتان مەودای گولە تۆپێک لە نێوان دا بێ، ئەوە نییە بەڕێوەی
نابەن، کە ئەوانە عەشیرەتین. گوتی، " بەڵێ." تێلگڕافی کرد بۆ تاران. دەی
شەوێش خۆ تاران نەیدەتوانی هیچ بکا. گوتی، " دەی فڵانەکەس" شەوێ گوتی،
" فڵانەکەس ئێوە حوکمێکی عەمەلیاتی
بنووسن ئەگەر ئێمە بمانەوێ بە زۆری پێشرۆیی بکەین بە چ شێوەیەک بێ." سپەهبود
مەجیدی ش لەوێ بوو، ئەو دەمی سەرگورد بوو ئەویش لە گەڵ ئەوانەدا بوو کە لەتەک ڕەزم
ئاڕا دا هاتبوون. ئەوم لە دیواندەرە دانا کە ناگاتە سەقز کە من سەرۆکی ستادی لەشکر
بووم و لە گەڵ ئەو عەشیرەتانە ناسیاویم هەیە ڕێگا بدەن من لەوێ بمێنمەوە و لەگەڵ
ئەو عەشیرەتانەی مەڵبەندی دیواندەرە قسە بکەم و ئەوانە ئامادە بکەم کە ئێمە چەکیان
بدەینێ ئەوانەش بە دژی ئەوان [ مەبەستی
کوردەکانە، وەرگێڕ ] وەگەڕ کەون.زۆر باشە.
ئاغا تەلەفۆنێکی کرد بۆ ڕەزم ئاڕا و باسی
ئەوەی بۆ کرد کە هەموویان ئامادەن. ئەمر بفەرموون سێسەد تفەنگ بدەن بەوانە. من بە
ڕەزم ئاڕام گوت ئاغا ئەو کارە مەکەن، لەو بار‌و دۆخە دا تفەنگ دان بە عەشیرەتەکان
هەڵەیە و ئەمانە خۆشیان پێشینەی خراپیان هەیە ئێستا ئێمە بە چ متمانەیەکەوە
دەتوانین چەک بدەین بە ئەوانە؟ گوتی، "نا
ئاغا مەجیدی ش ئەفسەرێکی ساکار نییە و داوخوازێکی هەیە من دەڵێم کە
بیاندەینێ." گوتم باشە فەرموو بنووسە. ئێمە گوزارشت دەنێرین بۆ تاران. ئێمە
تێلگرافمان کرد بۆ تاران. گوتیان، " بەڵێ بیروڕای ڕەزم ئاڕا جێ بە جێ
بکرێ." گوتمان باشە، گوتمان بنێرن لە سنەوە تفەنگ بێنن، لە دیواندەرە تەسلیمی
مەجیدی بکەن.، خاروباریشیان بدرێتێ. زۆر باشە. فەرمان بدەن. نووسیمان بۆ سنە
گوتمان ئاغا خاروباریان بۆ بنێرن. ئاغا فڵان و ئاغا، دوای ئەوەی کە هەموو
ئەمانەمان بۆناردن، دەستور بفەرموون کە چوار موسەلسەل لەگەڵ خەدەمەی پێویست لە بەر
دەست مەجیدی بنێن. گوتم ئاغا شتێکی ئاوا نالوێ. نیزامی لەگەڵ عەشیرەت ناتوانن
عەمەلیات بکەن،یا دەبێ نیزامی سیفر بێ یان عەشایر. عەشیرەتەکان خۆیان عەمەلیات
بکەن، و نیزامییەکانیش خۆیان. ئێمە بێنین ئەوانە تێکەڵ کەین، ئاغا لە پڕ هاتوو
دەستە نیزامییەکەیان به‌جێ هێشت و پاشەکشەیان کرد، دەچنە سەر نیزامییەکان و چەکیان
دەکە‌ن ئاغا. شتێکی ئاوا مومکین نییە. ئەگەر پێشم بڵێن ئەمن ئەو فەرمانە جێ بە جێ
ناکەم چونکە دەزانم هەڵەیە. گوتیان باشە ئێستا کە نیزامی نانێری تفەنگەکانیان
بدەنێ. گوتمان ئەوە تفەنگەکانمان ناردووە. دەی بڕیار بوو مەجیدی لەگەڵ ئەوان
عەشیرەتان وەجووڵە کەوێ.
قوربان لە سەر نەخشە ئێمە ئەگەر بەرزاییەکانی کوێ بگرین، چۆنە؟ گوتم یەکجار زۆر باشە. کوێ بگرین، کوێ بگرین. زۆر باشە دو‌ا جار کە ئەوان لەم تەنیشتەوە بڕۆن و ئێمەش لەو تەنیشتەوە و گۆیا بەرزاییەکانی بارزانییەکان بکوتین و بچینە پێشێ. حوکمی ئۆپێڕاسیۆنمان دەر کرد ، شێوەی جووڵە و پێشڕەوی و بەشەکان و بە چ شێوە. پێمانگوتن ئێوەش دەبێ پاراف بدەن.ئیمزای کرد ،ئێمەش ئیمزامان کرد بڵاومان کردەوە. ئەو ستوونە کە هەر نەچوو، یانی چوو، سێ چوار فرسەخێک کە چووە پێشێ لەوێ وەستا کە بەڵێ ئێمە پێداویستیمان بەوەهەیە لە لایەن هێزی نیزامییەوە تەقوییەت بکرێن، دەنا سەربەخۆ ناتوانین عەمەلییات بکەین. ئەو ستوونە چوو لە گەڵ بارزانییەکان تێک هەڵچوو. سێ نەفەر ئەفسەر و ٣٥ نەفەری دیکە کووژران هەتا بەرزاییەکانی سەرەوەی لای شاری سەقز داگیر کرا .
قوربان لە سەر نەخشە ئێمە ئەگەر بەرزاییەکانی کوێ بگرین، چۆنە؟ گوتم یەکجار زۆر باشە. کوێ بگرین، کوێ بگرین. زۆر باشە دو‌ا جار کە ئەوان لەم تەنیشتەوە بڕۆن و ئێمەش لەو تەنیشتەوە و گۆیا بەرزاییەکانی بارزانییەکان بکوتین و بچینە پێشێ. حوکمی ئۆپێڕاسیۆنمان دەر کرد ، شێوەی جووڵە و پێشڕەوی و بەشەکان و بە چ شێوە. پێمانگوتن ئێوەش دەبێ پاراف بدەن.ئیمزای کرد ،ئێمەش ئیمزامان کرد بڵاومان کردەوە. ئەو ستوونە کە هەر نەچوو، یانی چوو، سێ چوار فرسەخێک کە چووە پێشێ لەوێ وەستا کە بەڵێ ئێمە پێداویستیمان بەوەهەیە لە لایەن هێزی نیزامییەوە تەقوییەت بکرێن، دەنا سەربەخۆ ناتوانین عەمەلییات بکەین. ئەو ستوونە چوو لە گەڵ بارزانییەکان تێک هەڵچوو. سێ نەفەر ئەفسەر و ٣٥ نەفەری دیکە کووژران هەتا بەرزاییەکانی سەرەوەی لای شاری سەقز داگیر کرا .
پرسیار: ٣٥ نەفەر ئەفسەر؟
ووڵام : سێ ئەفسەر و ٣٥ نیزامی
پرسیار: بەڵێ.
ووڵام: بەڵێ، تاریک داهات و سەنگەرەکانیان لە
بارزانییەکان ئەستاندەوە، بارزانییەکان ئەوێیان بە جێهێشت و لە بەرزاییەکانی
ئەولاتر دامەزران. دوایە ڕەزم ئاڕا گوتی کە فڵانەکەس جەرەیانەکە ئاوایە. گوتم بەڵێ
ئاوایە ئیتر. دەی ئەوەم عەرز نەکردی. ئەو ڕۆژەی خودالێخۆش‌بوو ڕەزم ئارا ئەو سەرهەنگ شاهروخشاهیەی کە ئێستا بووه بە
سپەهبود، ئەوەش لە گەڵ سوئیتی ڕەزم ئاڕا بوو هەشت نۆ نەفەر سەرهەنگ بوون، سەرهەنگ
بەهرامی، سەرهەنگ شاهڕوخشاهی، عەرز بکەم بە حزوورتان کە ئێمە دانیشتبووین لە گەڵ
خودالێخۆش‌بوو ڕەزم ئارا خەریک بووین نەهارمان دەخوارد، ئەویش لە "ساحێب"
بوو ئەو شاهڕوخی یە. گوتی،" ئاغا لەو هەورازەی پشتی ساحێب کوردەکان هاتن و
دوو کامیۆنی کە شەکریان بار بوو ، بردوویانە ئێستا چ دەفەرموون؟ ئاه، بە
خودالێخۆش‌بوو ڕەزم ئاڕام گوت ئاغا ئەم سەرهەنگەی کە لەڵ خۆت هەڵت گرتووە
هێناوتە ئاگات لێیە کە ڕادەی بیر کردنەوەی
تا چ ئەندازەیەکە؟ لەبەر ئەوەی خۆی هیچی نەکردووە ، ئێستا هاتووە دەپرسێ ، ئێستا
ئێوە چ دەفەرموون! ئەوە فەرموونی ناوێ ، ئەتۆ گوردانت لە بەر دەست دایە دەبێ هەستی
بچی. ئێمە دەستبەجێ سواری جیپ بووین و چووینە شوێنەکە. گوتم ئاغا مەگەر تۆ گوردانت
نییە؟ بۆ هیچت نەکرد بۆ ڕزگاری ئەوانە؟ بە کورتی چووین. چووین دوو تانکمان نارد ،
دیتمان دەی، بە دووربین تەماشامان کرد دەی دیتمان ئەوانە کە ناتوانن کامیونەکان
بەرنە کێوی، کامیۆنە شەکرەکەیان بردبووە داوێنی کێوی ئیستا چاوەڕێ دەکە‌ن کیسە کیسە
بارەکە داگرن و بیبەن. فەرمانمان دا کە دوو تانک داخوشین بەرەو کامیون، هەر ئەوان
تەقەیان دەکرد . با ئەوەندە تەقە بکەن هەتا گیانی دەردەچێ ، خۆ هیچ شوێنێک لە
تانکەکە ناکا. تانکەکان چوونە تەنیشت کامیۆنەکان . کامیۆنەکانیان بۆکسێل کرد. هەر
خەرێک بوو کارتۆنیان دەهێنا شەکرەکانی تێکەن و بیبەن، دەبینن ئەوە کامیۆنەکە
دەڕوا. هەر تەق و تۆق لە کامیۆنەکانیان دەدا چ ئەسەری نەبوو. کامیۆنەکان بۆکسێل
کران و ، تانکەکان خەریک بوون دەیانهێننانەوە. دوو کامیۆنە شەکرەکەیان هێناوە. لەو
شوێنەش، لە گەردەنەکە فەرمانمان دا بورج دروست بکرێ و گرووپێک لەوێ دابمەزرێندرێ و
گەڕاینەوە. مەبەست ئەوەیە بڵێم کاتێک ئەوە ڕوویدا خودالێخۆش‌بوو ڕەزم ئارا تێلگڕافی
کرد کە ئەمن دەبێ بچمە تاران..
پرسیار: کێ دەبێ بچتە تاران ؟
ووڵام: ڕەزم ئاڕا. گوتی، " کاربەدەستانی مەرکەز
هێندەیان ئاگا لە وەزعی کوردستان نییە و نازانن شەپکە توندە "گوتم باشە ئەی
ئەو تێلگڕافانەی بۆیان دەنێردرێ نایان خوێننەوە؟ گوتی، " بەڵێ دەیانخوێننەوە،
بەڵام سەریان زۆر قاڵە و کاریان زۆرە." چوە تاران و لە دوای دە ڕۆژ بوو بە
سەرۆکی ستادی ئەڕتەش. جا تێڵگڕافی کرد بۆ ئێمە کە بەڵێ ئێستا ئێوە بە هەموو هێزی
خۆتانەوە لەوێ ئەرکی خۆتان بە جێ بهێنن و هەر جۆرە یارمەتی و تەقوییەتێکیشتان بوێ
بۆتان دەنێرن و ئاوا و ئاوا. جا ئێستا قسە لەوە بوو کە مەبەستیان بوو بۆ عەمەلییات
لە ئازەربایجان موزاکەرەی سیاسی بکەن. قەوامولسەلتەنە چووە شووڕەوی و لە گەڵ
ڕووسەکان قسەی کرد، ڕووسەکان مەسئەلەی نەوت یان هێنا گۆڕێ. ئەویش پێی گوتن دەبێ
هەڵبژاردنی مەجلیس بکرێ، نوێنەران هەبن قۆڵی لە سەر بکێشن و ئێمە ئیمتیازی نەوت
تان بدەینێ. و ئەو هەڵبژاردنی نوێنەرانەش
بەستراوەتەوە بەوەی کە هێمنی هەبێ و بکرێ سندووقی دەنگدان ڕۆ بنرێ و خەڵک
دەنگ بدەن. جا بۆیە نەیروو [هیزی ئه‌ڕته‌ش ] ده‌بێ بچێته ئازه‌ربایجانێ. ڕووسه‌کان هه‌تا زه‌نگانیان
داگیر کرد بوو، بۆخۆشیان پیشه‌وه‌ری یان هێنا و له سه‌ر کاریان دانا، پیشه‌وه‌ری
ش هێندێک هێزی له زه‌نگان دامه‌زراند بوو، له میانه ڕای گرتبوون، له ته‌په‌ی
ماکۆ. قازیی محه‌مه‌د که ئه‌وانه‌ی هێنا بوو، سه‌رای پێ کوتا بوو[!!] و له کوێ و
کوێی داگیر کردووه. هه‌موو چه‌که‌کانیان دا به‌وانه ئێستا که خۆیان [ ڕووسه‌کان]
خه‌ریکن پاشه کشه ده‌که‌ن، ئه‌وانه ده‌بێ جێیان بگرنه‌وه و عه‌مه‌لییاته‌که به‌ڕێوه به‌رن. تێلگرافیان
بۆ کردم که ده‌ستبه‌جێ به‌ره‌و تاران بچم ، به فڕۆکه، ئێمه‌ش هه‌ستاین چووینه
تارانێ.
گوتیان کۆمیسیۆنێک هه‌یه به ئاماده‌یی قه‌وامولسه‌لته‌نه، وه‌زیری شه‌ڕ، سه‌رۆکی ستادی ئه‌ڕته‌ش و ئێوه، چووین سه‌عات 6ی سه‌ر له‌به‌یانی. قه‌وامولسه‌لته‌نه ته‌خته‌خه‌وه‌که‌ی خۆی بردبووه وه‌زاڕه‌تی کار‌و باری ده‌ره‌وه و له‌وێ ده‌ماوه. چووینه وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه دیتمان قه‌وامولسه‌لته‌نه ڕاحه‌ت له سه‌ر کورسی دانیشتووه ، ئاویان به ده‌ستی دا کرد ، خه‌رێک بوو ئه‌نگوسته‌کانی چه‌ور ده‌کرد، ده‌ستی وێشک ببوو پێشتر دوو جاری دی قه‌وامولسه‌لته‌نه‌م دیبوو کاتێک سه‌فه‌ری کرد بوو بۆ دیتنی فه‌رمانده‌ی له‌شکری خووزستان و قسه‌شم له گه‌ڵ کرد بوو، ناسیاو بووین و یه‌کتریمان ده‌ناسی. ئه‌میر ئه‌حمه‌دی هات، ڕه‌زم ئاڕا هات. لێیان پرسیم که‌نگێ هاتووی؟ گوتم بۆچی هاتووینه ئێره، گوتی ، " فه‌رموو دانیشه." دانیشتم، گوتی، " ده‌ی باسی کوردستانم بۆ بکه، با بزانم ڕاستی ئه‌وێ چییه."؟ ئه‌منیش نه‌خشه‌ی کوردستانم پێ بوو له‌وێ له سه‌ر دیوار هه‌ڵم ئاواسی و له‌وێ ڕوونم کرده‌وه که هه‌ڵکه‌وتی هه‌ر لایه‌ک چۆنه، ئه‌وه توانایی ئه‌وانه، ئه‌مه‌ش توانایی ئێمه‌یه و ئاوا و ئاوا. گوتی،" ئێمه وامان قه‌رار داناوه که پیشه‌وه‌ری زه‌نگان بدا به ئێمه. له جیاتیان ئێمه‌ش تیکانته‌په له مه‌ڵبه‌ندی کوردستان بده‌ین به قازیی محه‌مه‌د. بۆچوونی ئێوه چییه؟ گوتم قوربان ئه‌و بڕیاره‌ی که درواه به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی مه‌مله‌که‌ته. گوتی، " چۆن"؟ گوتم ئه‌گه‌ر تیکانته‌په‌یان بده‌ینێ ئه‌وه واته سه‌رده‌شت و بانه و سه‌قزیشمان داونه‌تێ. تیکانته‌په له پشته‌وه‌ی ئێره هه‌ڵکه‌وتووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێن ئه‌وێ بگرن ئیدی ئه‌و [ شارانه‌ش] ئیتر ناتوانن چالاکی بکه‌ن.ڕێگایان ده‌گیرێ. گوتی، " زه‌نگان گرینگتره یان تیکانته‌په؟" گوتم له چ ڕوویه‌که‌وه ده‌فه‌رموون؟ له ڕووی حه‌شیمه‌ته‌وه، له ڕووی ماده‌ی خوارده‌مه‌نییه‌وه به‌ڵی دیاره زه‌نگان. به‌ڵام له ڕووی ستراتێژی و نیزامییه‌وه تیکانته‌په له گه‌ڵ زه‌نگان هه‌ر به‌راورد ناکرێ. گوتی، " ئێستا ئێوه ده‌ڵێن ئه‌و کاره به مه‌سڵه‌حه‌ت نییه؟" پێم گوت نه‌خێر به مه سه‌ڵه‌حه‌ت نییه و له به‌ر ئه‌و هۆیه، ئه‌مه نه‌خشه‌که‌یه‌تی قوربان. خۆ من ئه‌م نه‌خشه‌یه‌م نه‌کێشاوه‌ته‌وه. ئه‌وه نه‌خشه‌ی ناوچه‌که و هه‌ڵکه‌وته جوگرافیایه‌که‌یه‌تی. گوتی، " زۆر باشه".
گوتیان کۆمیسیۆنێک هه‌یه به ئاماده‌یی قه‌وامولسه‌لته‌نه، وه‌زیری شه‌ڕ، سه‌رۆکی ستادی ئه‌ڕته‌ش و ئێوه، چووین سه‌عات 6ی سه‌ر له‌به‌یانی. قه‌وامولسه‌لته‌نه ته‌خته‌خه‌وه‌که‌ی خۆی بردبووه وه‌زاڕه‌تی کار‌و باری ده‌ره‌وه و له‌وێ ده‌ماوه. چووینه وه‌زاڕه‌تی ده‌ره‌وه دیتمان قه‌وامولسه‌لته‌نه ڕاحه‌ت له سه‌ر کورسی دانیشتووه ، ئاویان به ده‌ستی دا کرد ، خه‌رێک بوو ئه‌نگوسته‌کانی چه‌ور ده‌کرد، ده‌ستی وێشک ببوو پێشتر دوو جاری دی قه‌وامولسه‌لته‌نه‌م دیبوو کاتێک سه‌فه‌ری کرد بوو بۆ دیتنی فه‌رمانده‌ی له‌شکری خووزستان و قسه‌شم له گه‌ڵ کرد بوو، ناسیاو بووین و یه‌کتریمان ده‌ناسی. ئه‌میر ئه‌حمه‌دی هات، ڕه‌زم ئاڕا هات. لێیان پرسیم که‌نگێ هاتووی؟ گوتم بۆچی هاتووینه ئێره، گوتی ، " فه‌رموو دانیشه." دانیشتم، گوتی، " ده‌ی باسی کوردستانم بۆ بکه، با بزانم ڕاستی ئه‌وێ چییه."؟ ئه‌منیش نه‌خشه‌ی کوردستانم پێ بوو له‌وێ له سه‌ر دیوار هه‌ڵم ئاواسی و له‌وێ ڕوونم کرده‌وه که هه‌ڵکه‌وتی هه‌ر لایه‌ک چۆنه، ئه‌وه توانایی ئه‌وانه، ئه‌مه‌ش توانایی ئێمه‌یه و ئاوا و ئاوا. گوتی،" ئێمه وامان قه‌رار داناوه که پیشه‌وه‌ری زه‌نگان بدا به ئێمه. له جیاتیان ئێمه‌ش تیکانته‌په له مه‌ڵبه‌ندی کوردستان بده‌ین به قازیی محه‌مه‌د. بۆچوونی ئێوه چییه؟ گوتم قوربان ئه‌و بڕیاره‌ی که درواه به پێچه‌وانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی مه‌مله‌که‌ته. گوتی، " چۆن"؟ گوتم ئه‌گه‌ر تیکانته‌په‌یان بده‌ینێ ئه‌وه واته سه‌رده‌شت و بانه و سه‌قزیشمان داونه‌تێ. تیکانته‌په له پشته‌وه‌ی ئێره هه‌ڵکه‌وتووه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێن ئه‌وێ بگرن ئیدی ئه‌و [ شارانه‌ش] ئیتر ناتوانن چالاکی بکه‌ن.ڕێگایان ده‌گیرێ. گوتی، " زه‌نگان گرینگتره یان تیکانته‌په؟" گوتم له چ ڕوویه‌که‌وه ده‌فه‌رموون؟ له ڕووی حه‌شیمه‌ته‌وه، له ڕووی ماده‌ی خوارده‌مه‌نییه‌وه به‌ڵی دیاره زه‌نگان. به‌ڵام له ڕووی ستراتێژی و نیزامییه‌وه تیکانته‌په له گه‌ڵ زه‌نگان هه‌ر به‌راورد ناکرێ. گوتی، " ئێستا ئێوه ده‌ڵێن ئه‌و کاره به مه‌سڵه‌حه‌ت نییه؟" پێم گوت نه‌خێر به مه سه‌ڵه‌حه‌ت نییه و له به‌ر ئه‌و هۆیه، ئه‌مه نه‌خشه‌که‌یه‌تی قوربان. خۆ من ئه‌م نه‌خشه‌یه‌م نه‌کێشاوه‌ته‌وه. ئه‌وه نه‌خشه‌ی ناوچه‌که و هه‌ڵکه‌وته جوگرافیایه‌که‌یه‌تی. گوتی، " زۆر باشه".
بیره‌وه‌رییه‌کانی سه‌رله‌شکر فه‌زلوڵای هومایوونی
گێڕه‌ره‌وه: تیمسار فه‌زلوڵای هومایوونی
به‌رواری وتووێژ: 5ی ئۆکتۆبری 1984
شوێنی وتووێژ: له‌نده‌ن – ئینگلیستان
وتووێژکار: حه‌بیب لاجه‌وه‌ردی
کاسێتی ژماره : 6
گوتی، " ئه‌و قسه‌یه‌ی لێره ده‌یکه‌م نابێ له‌م
دیوه بچێته ده‌رێ." گوتم به
لێبڕاوی". گوتی، " ئه‌وانه زه‌نگان ده‌ده‌ن به ئێمه به‌و مه‌رجه‌ی که
ئێمه تیکانته‌په‌یان بده‌ینێ. نوێنه‌ری قازیی محه‌مه‌د دێته لای ئێوه بۆ ته‌حویل
وه‌رگرتنی تیکانته‌په. ئێوه پێی بڵێن که به‌ڕێز ئێمه له‌وێ چه‌ک و چۆڵمان هه‌یه،
ته‌شکیلاتمان هه‌یه ده‌بێ 15 ڕۆژمان مۆڵه‌ت بده‌ن تا ئێمه بتوانین ئه‌وانه
ڕاگوێزین و بیان کێشینه‌وه. ئێمه له‌ماوه‌ی 15 ڕۆژ دا زه‌نگان داگیر دەکەین و پاشان تیکان ته‌په‌ش با له به‌ر
ده‌ست ئێوه دابێ."
هیچ ئیدی،
هاتین. هاتینه سه‌قز و ڕۆژی دواتر دیتم
که برای قازیی محه‌مه‌د نامه‌یه‌کی ناردووه که ئه‌من ده‌مه‌وێ به پێی فه‌رمانی
جه‌نابی ئه‌شڕه‌ف [ مه‌به‌ست قه‌واموسولته‌نه سه‌رۆکوه‌زیری ئێرانه. ح،ق.] چاوم
به فه‌رمانده‌ی له‌شکر بکه‌وێ. گوتم به‌ڵێ ئێمه ئاماده‌ین ته‌شریف بێنن بۆ سه‌قز.
هات. ئه‌فسه‌رێکمان نارد چوو له سێ کیلۆمیتری و هێنای. گوتی، " به‌ڵێ وا
بووه، وا بووه ، ئاوا بووه که ئێوه ده‌بێ تیکان تەپه ته‌حویلی ئێمه بده‌ن.
گوتم به‌ڵێ فه‌رمان گه‌یشتووه‌تێ. به‌ڵام ئێوه وه‌ک ده‌زانن ئێستا ئێمه له
وێنده‌رێ هێندێک هێزمان له‌وێ کۆ کردووه‌ته‌وه، ئێستا له‌وێ هه‌نگێکی سواره‌مان
هه‌یه، ئێمه ڕزقی ساڵێکمان له‌وێ کۆ کردووه‌ته‌وه، له‌وێ چەکو چۆڵ هه‌یه، ته‌شکیلات
هه‌یه ، ئه‌وێ ده‌سته‌یه‌کی تۆپخانه‌ی لێیه . ئێمه چ له‌وانه بکه‌ین و ئێستا چۆن هه‌ڵیان گرین بیانهێنین؟ ئێمه ده‌بێ
وورده وورده ئه‌وانه بکشێنینه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌مان کرد ئه‌و ده‌می ئێوه وه‌رن.
گوتم لانی که‌می که‌م 15 ڕۆژی پێ ده‌چێ. گوتی، " زۆر باشه که
وا بوو منیش هه‌ر وا." گوتم به‌ڵێ. فه‌رموو ئه‌وه فه‌رمانیش گه‌یشتووه‌تێ به‌ڵام
چلۆنایه‌تییه‌که ئاوایه که‌باسم کرد.
ئیدی ڕۆیی. و ڕۆیی و جارێ بابه‌ته‌که ئاوا کۆتایی پێ
هات. هێزه‌کانمان چوونه زه‌نگان. ڕووسه‌کان نه‌یانده‌هێشت هێزی ئێمه له قه‌زوێن
به‌ره‌وپێشتر بچێ. به‌و شێوه‌یه نه‌یروو له قه‌زوێنه‌وه چوو بۆ زه‌نگان. له قه‌زوێنه‌وه
که هێز چوو بۆ زه‌نگان ده‌بینین تێلگرافیان کرد له ستادی ئه‌ڕته‌شه‌وه که ئه‌علاحه‌زره‌ت
ده‌فه‌رموون ئێوه [هومایوونی] به فڕۆکه وه‌رن بۆ زه‌نگان. هه‌ستام چووم . ده‌بینم
ئه‌علاحه‌زره‌ت و ڕه‌زم ئاڕا نه‌خشه‌ی ستادیان له سه‌ر مێز لێک کردووه‌ته‌وه .
گوتیان باشه هومایوونی ئێوه وه‌زع و هه‌ڵکه‌وتی یه‌که‌کانی خۆتان لێره دا نیشان
بده. منیش له ڕووی نه‌خشه‌که بۆم ڕوون کردنه‌وه، عه‌مه‌لییاتم نیشان دا که‌چمان
له به‌رانبه‌ر دایه. جا ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌مڕۆ بجووڵێن به‌ره‌و ئازه‌ربایجانی
باکووری بۆکان و میاندواو و مه‌هاباد چ ده‌که‌ن؟ گوتم هیچ ئێمه فه‌رمانی ئه‌ستوونی
جووڵه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. ئه‌وه‌ش به‌م شێوه‌یه و ئه‌و شێوه‌یه ده‌که‌ین.
گوتییان، " چ شتهایه‌ک پێشی پێگرتوون" گوتمان له‌مپه‌ری زۆرمان له سه‌ر
ڕێیه. ئه‌وه لێره له پێشمان بارزانییه‌کانن. بارزانی بۆخۆی هه‌شت سه‌د تفه‌نگچی
هه‌یه، ئه‌وه حه‌مه ڕه‌شید [ مه‌به‌ستی حه‌مه ڕه‌شید خانی قادر خانزاده یه.
ح.ق.] له‌وێ 145 نه‌فه‌ر تفه‌نگچی هه‌یه. له‌م تیکانته‌په‌یه‌ش له‌و به‌ری مایین
بوڵاغ ئه‌وانه نیزیکه‌ی 1400 نه‌فه‌ر تا1500 نیزامی له‌وێ سه‌نگه‌ریان لێداوه له شاهین دژ
و له‌وێن. جگه له‌وه هێزی هه‌واییشمان هه‌یه و وه‌ڕێ ده‌که‌وین. گوتی، "
زۆر باشه." ئه‌وه‌م عه‌رز نه‌کردی .سه‌فه‌ری پێشووتریش ئەمن چوومه تاران بۆ
دانی ڕاپۆرتی ناوچه چوومه لای قه‌وامولسه‌لته‌نه و سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی
ژاندارمه‌ری گوزارشتم دا. گوتم به‌ڕێز ئه‌و هه‌نگی ژاندارمه‌رییه‌ی ئێوه له
کوردستان له ڕووی ژماره‌وه یه‌ک له سێی له ڕێکخراوه‌که‌ی دا هه‌یه و دوو له
سێی که‌مه. بۆ تێهه‌ڵێنانه‌وه‌ی ئه‌وه ئێمه ده‌بێ له تاکوته‌رای خۆجێیی که‌لک
وه‌ربگرین، دراویان بده‌ینێ که دڵنیام چه‌کیان بده‌ینێ که ئه‌وانه ئه‌رکی
ژاندارم به‌جێ بێنن. قه‌وامولسه‌لته‌نه گوتی، " قسه‌کانی ئێوه قه‌بووڵ ده‌که‌م
به‌ڵام ئه‌و شوارتسکۆفه ئه‌مه‌ریکاییه، ڕاوێژکاری ئه‌مه‌ریکایی ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و
کاره موافه‌قه‌ت بکا". بانگی سه‌رۆکی ئافیسه‌که‌ی خۆی کرد ، که ئه‌ویش ناوی
قه‌وام بووم و پێی گوت ڕابسپێره بۆ به‌یانی سه‌عات 8 سه‌رۆکی ژاندارمه‌ری و شوارتسکۆف
و سه‌رۆکه ستاده‌که‌ی بێنه ئافیسی من.
به منیشی گوت " سبه‌ینێ سه‌عات هه‌شت وه‌ره"، دیسان بۆ به‌یانییه‌که‌ی
ڕا چوومه‌وه ئافیسی قه‌واموسه‌لته‌نه گوتی" هومایوونی وا بزانم بابه‌تێکت
هه‌بوو بیڵێی ؟ ئه‌منیش مه‌سه‌له‌که‌م شی
کرده‌وه ، قه‌واموسه‌لته‌نه له سه‌رۆکی ژانده‌رمه‌ری پرسی ئێوه ده‌ڵێن چی؟
بۆچوونی ئێوه چۆنه؟ سه‌رۆکی ژاندارمه‌ری گوتی، گوڵ پیڕای سه‌رۆکی ستاد قسه‌کانی
بۆ شوارتسکۆف وه‌رده‌گێڕا، قوربان، شوارتسکۆف گوتی ، " نا نا ئێمه ناتوانین ئیداره‌یه‌ک یونیفۆرمی هه‌یه و ئێمه ناتوانین
بڵێین که ته‌نێ به تاکوته‌رای بێ یونیفۆرمی نیزامی بچینه ناو." گوتم به‌ڕێز
ئه‌وه هه‌لومه‌رجێکی فۆرس ماژۆر
(نائاسایی) یه ، کاتی یه ئێوە که هه‌تا ئێستا نه‌تان توانیوه هه‌نگه‌که‌تان ته‌کمیل
بکه‌ن، هه‌ر کاتێک توانیتان نیزامی په‌روه‌رده بکه‌ن بیاننێرن، ئێمه‌ش هه‌ر به
هه‌مان ڕێژه تاکوته‌رای خۆجێیی ده‌ر ده‌که‌ین.
گوتی، " من موافه‌قه‌ت ناکه‌م ." هه‌رچی گوتمان گوتی، " موافه‌قه‌ت
ناکه‌م." قه‌واموسه‌لته‌نه‌ش گوتی، "ئێوه ئه‌و بابه‌ته‌تان نووسیوه؟" عه‌رزم کرد
قوربان به‌ڵێ شه‌رحێکم نووسیوه و
له خزمه‌ت به‌ڕێزت دایه. ته‌ماشای کرد و له بنی نووسی، " فه‌رمان ده‌ده‌م
به فه‌رمانده‌ی ژاندارمه‌ری ده‌ستبه‌جێ ئه‌و که‌سرییه‌ی ژاندارمی سنه به پێی
بۆچوونی ئه‌وان [ هومایوونی] تێهه‌ڵبێنێته‌وه
و خه‌ڵک ده‌به‌ر کار بنێن."
پرسیار: قه‌واموسه‌لته‌نه له ژێر گوزارشی ئێوه دا فه‌رمانی
بە نووسراوی دا؟
ووڵام: به‌ڵێ، ڕاوه‌سته. به فه‌رمانده‌ی ژاندارمه‌ری
گوت ، ئاغا ده‌ستبه‌جێ ئعتباراتی بوودجه بنێرن بۆ سنه و له ژێر چاوه‌دێری هومایوونی دا ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و به شیاویان
ده‌زانێ ڕابگرن، دراویان بده‌نێ، تفه‌نگیشیان بده‌نێ." هه‌ستا له ژووره‌که
وه‌ده‌ر که‌وت، هیچ ئیدی. ئه‌و شوارتسکۆفه بوو به مڵه و، دیاره ڕاستی ده‌کرد
ئیتر، ئه‌و له هه‌لومه‌رجه‌که تێ نه‌ده‌گه‌یشت. ئه‌و هه‌ستا ڕۆیی و ئێمه‌ش
ڕۆیشتین. ئه‌و کاره له به‌ره‌و پێشبردنی کاری ئێمه دا [ به که‌لک ده‌بوو]، چونکه ئێمه نیزیکه‌ی هه‌زار
و سێسه‌د چوارسه‌د که‌سی چه‌کداری مووچه‌خۆر کاریان بۆ ئێمه ده‌کرد و له کاره‌کان دا پێشکه‌وتن [ هه‌بوو]. به
کورتی ئه‌علاحه‌زره‌ت له زه‌نگانه‌وه چووه‌وه تاران و ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه بۆ
سه‌قز و دوای 48 سه‌عات حوکم هات. باشم له
بیره ڕۆژی عاشووڕاش بوو، " ئێوه ئه‌و ژماره فڵانه فه‌رمانه‌ی که دراوه
چێ به جێ بکه‌ن." واته هه‌ر ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی که خۆمان دابووماننێ به‌ڕێوه
به‌رن.
به‌نده چوومه تیکان ته‌په و به ستوونێکه‌وه جووڵاین به‌ره‌و شاهین دێژ و سه‌رتیپێکیشمان هه‌بوو، ئه‌ویشمان به ستوونێکه‌وه به‌ره‌و بۆکان نارد و به‌ره‌و سه‌را و به ستوونی سه‌رده‌شتیشم ڕاگه‌یاند به‌ره‌و مه‌هاباد وه‌ڕێ که‌وێ. کاتێک له مایین بوڵاغ کۆ بووینه‌وه ئاگادار کراین که ئه‌وانه هێندێک سه‌نگه‌ریان هه‌ڵ که‌ندووه و سیم کێشی ته‌له‌فونیان کردووه و ته‌شکیلاتێکی ڕێک و پێکیان هه‌یه. یه‌کێک له خانه‌کانی خۆجێیی هات و گوتیان ده‌یه‌وێ چاوی پێت بکه‌وێ.
پرسیار : کێ ده‌یه‌ویست؟ یه‌کێک له خانه‌کان؟
به‌نده چوومه تیکان ته‌په و به ستوونێکه‌وه جووڵاین به‌ره‌و شاهین دێژ و سه‌رتیپێکیشمان هه‌بوو، ئه‌ویشمان به ستوونێکه‌وه به‌ره‌و بۆکان نارد و به‌ره‌و سه‌را و به ستوونی سه‌رده‌شتیشم ڕاگه‌یاند به‌ره‌و مه‌هاباد وه‌ڕێ که‌وێ. کاتێک له مایین بوڵاغ کۆ بووینه‌وه ئاگادار کراین که ئه‌وانه هێندێک سه‌نگه‌ریان هه‌ڵ که‌ندووه و سیم کێشی ته‌له‌فونیان کردووه و ته‌شکیلاتێکی ڕێک و پێکیان هه‌یه. یه‌کێک له خانه‌کانی خۆجێیی هات و گوتیان ده‌یه‌وێ چاوی پێت بکه‌وێ.
پرسیار : کێ ده‌یه‌ویست؟ یه‌کێک له خانه‌کان؟
ووڵام: به‌ڵێ ئیتر. هات و سڵاوی کرد، پێم گوت فه‌رموو
دانیشه. گوتی ، " ده‌کرێ من خۆم بناسێنم." گوتم به‌لێ. گوتی، " من
یه‌کێک له شه‌رانیترین تاکوته‌اری ناوچه‌م" گوتم : ده‌ی چاومان ڕوون. گوتی،
" زۆریش قاچاغم" زۆر باشه. " به‌ڵام ئێستا ده‌مه‌وێ خزمه‌ت بکه‌م .
گوتم چۆن؟ گوتی " ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌سته سوارێک له به‌ر ده‌ست من بنێن له‌و
ڕێگایه‌ی ڕا که خۆم پێی ده‌زانم ئه‌وانه ده‌به‌مه پشته‌وه‌ی نه‌یرووی پیشه‌وه‌ری.
له شاهین دێژ ئه‌وانه سه‌نگه‌ریان لێ داوه له به‌رانبه‌ر ئێوه. ئه‌من ده‌توانم
ئه‌و ده‌سته‌یه به‌رمه لای پشته‌وه‌یان به بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌ن.گوتم
باشه من بیری لێ ده‌که‌مه‌وه و دوایه بڕیار ده‌ده‌م. به‌نده له دووی ئه‌فسه‌ره‌کانم
نارد . له پێشدا بیرمان لێ کرده‌وه باشه به چ متمانه‌یه‌ک ئێمه بێین ده‌سته‌یه‌ک
سوار له به‌ر ده‌ست ئه‌و که‌سه بنێین؟
هاتوو ئه‌وه که‌ڵکێک بێ. پاشان لێمان کۆڵییه‌وه و وه‌زعییه‌ته‌که‌مان هه‌ڵسه‌نگاند
و قسەمان لێوە کرد و بۆمان ده‌رکه‌وت وه‌ک ده‌ڵێن کابرا ئینسانێکی لۆتی سیفه‌ته .
په‌ڵێکمان له به‌ر ده‌ست نا، وه‌ڕێ که‌وت و چوو. ئێمه چاوه‌ڕێمان ده‌کرد. له‌ویش
دووندی شاخێکمان لێوه دیار بوو ، وامان دانابوو ئه‌گه‌ر گه‌یشتنێ له‌وێ ئاور بکه‌نه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه پێی بزانین. ئێمه‌ش ئه‌و ده‌می
هێزی خۆمان برده نیزیک [ کوێستانی] مایین بوڵاغ و له‌وێ دامان مه‌زراندن.
تا ئه‌وه‌ی که زانیمان ئه‌وێ گیراوه .
به یه‌که‌م ئاوری تۆپخانه چه‌ند تیری
تۆپمان هاویشت و یه‌که‌کان ده‌ستیان کرد به پێشڕه‌وی . ئه‌وانیش ته‌قه‌یان کرد و
چوار پێنج نەفه‌رێک بریندار بوون به‌ڵام
له پڕ له پشت سه‌ریانه‌وه په‌له‌که به موسه‌لسه‌ل دایگرتن، ئه‌من دیتم ئه‌وه
پاشه‌کشه ده‌که‌ن و له پڕ گشت ئه‌و چه‌کانه‌ی که بۆ خه‌تی ئیستیحکاماتی خۆیان
پاشه‌که‌وتیان کرد بوو بۆ ڕۆژی مه‌بادا هه‌موویان لێ به‌جێ ما و پاشه‌کشه‌یان کرد
ئێمه که گه‌یشتینێ، سه‌ربازه وه‌زیفه‌کان له جێی خۆیان نه‌جووڵان، هه‌موو به‌رگی
سه‌ربازیان ده‌به‌ر د‌ابوو. له‌شکری ئه‌وێیان بریتی بوون له ئه‌فسه‌ر و ده‌رجه‌دار
و هێندێک له خه‌ڵکی خۆ جێییش ئاماده‌ییان نیشان د‌ابوو کاریان له گه‌ڵ بکه‌ن. هیچ ئیدی 1600 که‌س له‌وانه
به ته‌قه‌یه‌کی که‌م که باسم کرد به سێ چوار برینداره‌وه گیران.
پرسیار: له‌وێ
ووڵام : به‌ڵێ
پرسیار: 1600 که‌س؟
ووڵام: 1600 که‌س ته‌سلیم بوون.
پرسیار: ته‌سلیم بوون؟
ووڵام: تەسلیم بوون. کاتێک پشتیان لێ گیرا و نیرووی ئێمه
خه‌رێکی پێشرۆیی بوون ته‌سلیم بوون.
ئێمه هاتینه سه‌ر هێڵی هه‌لوێست و شه‌وێ له‌وێ ماینه‌وه.
بۆ به‌یانییه‌که‌ی ڕا به‌ره‌و شاهین دێژ چووین. له شاهین دێژ، هه‌ڵبه‌ت به ڕێگا
دا که ده‌ڕۆیشتیین له لادێکان هه‌موو که‌س
چه‌کدار بوون و هه‌ر یاشاسن یاشاسن یان بوو .
پرسیار: یانی چی؟
ووڵام: یاشاسن
پرسیار: یانی ؟
ووڵام: یاشاسن به قه‌ولی تورکه‌کانی خۆیان. واته په‌سنیان
ده‌داین. هیچ ئیدی ئێمه گه‌یشتینه شاهین دێژ. له شاهین دێژ گوردانێکی پیاده‌مان
به ماشێن وه‌ڕێ خست به‌ره‌و میاندواو. دیتمان که،من خۆم له‌گه‌ڵ ئه‌و گوردانە
بووم، هەنگی سوار و هەنگی پیادە لە دواوە دێن. ئێمە لە پێشەوە بووین. کاتێک
گەیشتینە نێزیک میاندواو دەبینین ئاغا نیزیکەی هەشت سەد نۆسەد کەس ئینسان لە سەر
تەپۆڵکەکان کۆ بوونەتەوە. ئێمە لە پێشدا لەبەر ئەوەی ئەوانە چەکدار بوون پێمان وا
بوو دەیانەوێ دەست بکەنەوە. کامیۆنێکی نیزامیمان خستە پێشەوە . دوایە بینیمان نا،
ئەوانە هەموویان ئاڵای سپی یان بەرز کردووەتەوە. نیزیک بووینەوە دیتمان بەڵی ئەوانە
خەڵکی خۆجێیی ن چەکیشیان هەیە بەڵام تەسلیم بوون و هیچ خۆڕاگرییەکیشیان نەکرد.
بەڵی گەیشتینە سەرەتای میاندواو واتە کارخانەی قەندی میاندواو، گەیشتینە ئەوێ .
موهەندیس کووششی برای سپەهبوود کووششی سەرۆکی کارخانەکە بوو، گەیشتینە گوتمان،
خەبەر و باس ئاغای کووششی، گوتی هیچ قوربان، کارخانەکەمان دە مەترسی دایە. لێم
پرسی بۆچی؟ گوتی،" قوربان نیزیکەی شێست کەس ئاسووری هاتن و لە سەربانی
کارخانە خۆیان دامەزراند. گوتم بۆچی؟ گوتی، " گوتیان ئەگەر هەرکەس بێ ئێمە
لێی دەدەین،" ئەو ئاسۆرییانەش هەری شەڕانین و فڵان و فیسارن." گوتم باشە
تۆ دەڵێی ئێمە دەبێ چ بکەین؟ گوتی، " هەر چۆنێک بێ دەبێ متمانەیان
بدرێتێ" گوتم باشە متمانە. ئەتۆ هەستە بڕۆ و پێیان بڵێ بێن و خۆیان ڕادەست
بکەن چەکەکانیان بدەن و هیچ کارمان بە کاریانەوە نییە. چوو و هاتەوە و گوتی،
" نا قوربان ئەوانە دەڵێن ئێمە ناڕۆین. قوربان ئەوانە نیزیکە یەک دووهەزار
لەو بۆمبە دەستییانەیان هەیە." بۆمبی دەستی چییە؟ گوتی، " ئەوان شووشەی
ڕۆن یان دانێ بۆ ئەوەی هەر کاتێک بیانەوێ ، تەنانەت لە تانکیشی بدەن، ئەو شووشە دەشكێ و ڕۆنەکە بڵاو دەبێتەوە، بۆمبەکە لەوێ
بدە، گوتم ئێستا باشە ئەوە بە جێی خۆی چەکیشیان هەیە. گوتی، " بەڵێ قوربان
چەک و چۆلیشیان بردووەتە ئەوێ ، هەموویان چەکیان هەیە.: گوتم باشە هەیانە، ئێستا
چی؟ تەسلیم دەبن یان نابن؟ گوتی، بەڵێ قوربان نابن دەڵێن مۆڵەتێکمان بدەنێ و فڵان.
دوو تۆپ لە کامیۆنەکان دابوون دامانگرتن و گوتمان بیانبەینە نێو کارخانە و میچی
کارخانەی پێ داگرین، سێرەی لێ بگرین. هەتا تۆپەکانیان هێنا و لوولەکانیان ڕەوانە
کرد و موهەندیس هات و گوتی قوربان، " ئیجازە بدەن بەندە بچم دیسان لە گەڵ ئەوانە بدوێم".
باشە بچووە و قسەیان لە گەڵ بکە. چوو و بە دەستی خاڵی گەڕاوە. دەێ چ بوو موهەندیس؟
گوتی، " قوربان مۆڵەتیان دەوێ." گوتم ئاغا گیان شەو کە دابێ ئیدی ئەو
دەمی ئێمە چاومان نابینێ دەی ئەوانە ڕەنگە وەدەر کەون یان هەر کارێکی بیانەوێ
بیکەن بۆیە ئەو کارە دەبێ بەر لە تاوپەڕان بکرێ. بە تۆپخانەکەم گوت تەقە بکەن.
تۆپخانە دەستی کرد بە تەق و تۆق.
پرسیار: کام کارخانە؟
ووڵام: کارخانەی قەند
پرسیار: نیگەران نەبوون لەوەی کارخانەکە تێک بڕووخێ و لە
نێو بچێ؟
ووڵام : نا بە تۆپچییەکەم گوت نیشانە لە سەردەرانەی
کارخانەکە، سەری دەروازەکەی کارخانەکە بگرێ. تەق و تۆق دوو بۆمبیان هاویشت، بای
دەهات. دیسان موهەندیس چوو، چوو و گوتی، قوربان هێندێکیان ئامادەن بێنە دەرێ و
هێندێکیان ئامادە نین." گوتم ئاغا گیان ئەوانەی ئامادەن با بێن و ئەوانەش کە
ئامادە نین بە گۆڕی بابیان دەمەوێ.... و چوو و
دیتم حەوت هەشت کەسێک هاتن.
ووردە ووردە هەموویان هاتن، هەموویان هاتن و چەکەکانیان رادەست کرد. گوتمان باشە سەرانیان کامانەن؟ چوارکەسیان لە سه‌رکردەکانیان بوون. گوتمان با ئەو چوار کەسە بمێننەوە دەمانەوێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەین بەڵام کارمان بە ئەوانی دیکە نییە. هاوکات گوتمان با بچینە تێلگڕافخانە بزانین پێوەندی لە گەڵ کوێ هەیە. هێزی ئازەربایجان گەیشتووەتێ؟ نەگەیشتووە؟ چووینە تێلێگڕافخانە، تەلەفونخانە. لەوێ پرسیمان پێوەندیتان لە گەڵ کوێ هەیە؟ گوتی قوربان لە گەڵ هەموو جێیەک؟ گوتم لە گەڵ تەورێز چۆن؟ گوتی بەڵێ پێوەندیمان لە گەڵ مەهابادیش هەیە. گوتم باشە تەلەفونی قازیی محەمەد بگرە قسەی لەگەڵ بکەین. تەلەفونی قازیی محەمەدی گرت . ئاغای قازیی محەمەد؟ " گوتی ، بەڵێ، بەڵێ ئێوە کێن؟ " گوتم من سەرتیپ هومایوونی فەرماندەی لەشکرم. " گوتی، ئاغا سەلامون عەلەیکوم. گوتم، " سەلامون عەلەیکوم ئاغا" گوتی، " ئاغا ئێوە لە کوێن؟" گوتم ئاغا میاندواو. " ئێوە ئێستا لە میاندواون؟ " گوتمان بەڵێ ئاغا، میاندواو داگیر کراوە ئێوە فەرمایشێکتان هەیە؟ گوتی، " ئێستا تەکلیف چییە؟ ئێمە بۆ قەراردادی ئاشتی دەبێ بێینە کوێ؟ " گوتم هەر ئێرە، میاندواو.
ووردە ووردە هەموویان هاتن، هەموویان هاتن و چەکەکانیان رادەست کرد. گوتمان باشە سەرانیان کامانەن؟ چوارکەسیان لە سه‌رکردەکانیان بوون. گوتمان با ئەو چوار کەسە بمێننەوە دەمانەوێ لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەین بەڵام کارمان بە ئەوانی دیکە نییە. هاوکات گوتمان با بچینە تێلگڕافخانە بزانین پێوەندی لە گەڵ کوێ هەیە. هێزی ئازەربایجان گەیشتووەتێ؟ نەگەیشتووە؟ چووینە تێلێگڕافخانە، تەلەفونخانە. لەوێ پرسیمان پێوەندیتان لە گەڵ کوێ هەیە؟ گوتی قوربان لە گەڵ هەموو جێیەک؟ گوتم لە گەڵ تەورێز چۆن؟ گوتی بەڵێ پێوەندیمان لە گەڵ مەهابادیش هەیە. گوتم باشە تەلەفونی قازیی محەمەد بگرە قسەی لەگەڵ بکەین. تەلەفونی قازیی محەمەدی گرت . ئاغای قازیی محەمەد؟ " گوتی ، بەڵێ، بەڵێ ئێوە کێن؟ " گوتم من سەرتیپ هومایوونی فەرماندەی لەشکرم. " گوتی، ئاغا سەلامون عەلەیکوم. گوتم، " سەلامون عەلەیکوم ئاغا" گوتی، " ئاغا ئێوە لە کوێن؟" گوتم ئاغا میاندواو. " ئێوە ئێستا لە میاندواون؟ " گوتمان بەڵێ ئاغا، میاندواو داگیر کراوە ئێوە فەرمایشێکتان هەیە؟ گوتی، " ئێستا تەکلیف چییە؟ ئێمە بۆ قەراردادی ئاشتی دەبێ بێینە کوێ؟ " گوتم هەر ئێرە، میاندواو.
پرسیار: خۆ هێشتاکەس هێرشی نەکردبوونە سەری؟
ووڵام : نا ئەو مەهابادە لە دواوەیە، دەیەوێ قەراردادی
ئاشتی ئیمزا بکا. پرسی " بێینە کوێ"؟ گوتم هەر ئەم میاندواوە. گوتی،
" کە وابوو من ١٥ کەس نوێنەر دیاریی دەکەم بێن بۆ بەستنی قەراردادی
ئاشتی." گوتم ئاغا بفەرموو بابێن. کە وابوو با کەسێک بێ لە ڕێگا لە گەڵیان بێ
بۆ ئەوەی موزاحەمەتێک نەبێ." گوتم زۆرباشە من ئەفسەرێک دەنێرم، ئێمە
ئەفسەرێکمان نارد. دوایە هێندەی پێ نەچوو کە دیتمان ئاغا سێ ئۆتۆمۆبیلی سەواری شیک
ئەوانەی هێنا. چەندێکیان جلوبەرگی فڵانیان دەبەر د‌ابوو و ئەمنیش دەمانچەم بە
قەدەوە بوو. وەزێری شەڕەکەشیان هاتبوو، ئەو سەیفی قازی یەکە، ئەم و ئەو دانیشتن و چامان بۆ بانگ کردن و خواردیانەوە،
دەی فەرموون ئاغا فەرمایشتتان چ بوو؟ گوتی، " ئاغای قازیی محەمەد گوتیان کە
هەر جۆرە ڕەشنووسی قەراردادی ئاشتی نێوان
ئێوە و کوردستان بەرقەرار بکەن". گوتم چ قەراردادێکی ئاشتی؟ مەگەر ئێوە
ڕەعییەتی دەوڵەتی ئێران نین؟ گوتی، " بۆچی". گوتم هێزەکانی ئێران
هاتووەتە ناو ناوچەی خۆی، لە گەڵ کێ
قەراردادی ئاشتی ئیمزا بکا؟ خۆیان کۆ کردەوە، تا ئێستا دانیشتبوون. گوتم دەوڵەت لە
گەڵ کێ قەراردادی ئاشتی ببەستێ؟ داخودا دەوڵەت لە گەڵ ڕەعییەتی خۆی قەرارداد
دەبەستێ؟ بڵێ ئاغا گیانی عەزیزی من چاوپۆشی لە ڕابردووتان دەکرێ بەو شەرەتەی پەل
نەبزێون و تەسلیم ببن دەنا ڕاوەدوو دەنرێن. دانیشتن و چاییان خواردەوە. گوتی،
" ئیزن دەفەرموون؟" گوتم بەڵێ فەرموون. گوتی، ئێمە ئازادین؟ " گوتم
بەڵێ ئازادن. هیچ ئیدی سواری ئۆتۆمۆبیل بوون و بەو چەک و تەرتیباتەوە گەڕانەوە لای
قازیی محەمەد. دەی ئێمەش دیتمان ئەوە لە هەموو لایەکی شارییەوە دەنگی تەقە دێ.
چییە؟ چ باسە؟ گوتیان ئەوانە خەڵکن خەریکن تەقەی خۆشی دەکە‌ن. زۆر باشە، گەڕاینەوە،
گەڕاینەوە بۆ ئەوەی پاشماوەی کاری کارخانەی قەند تەواو بکەین. لەو دەمە دا دیتمان
سەری ئیسوارانی هەنگی سوارەنیزام بەر بووە و یەکەکان ئەوە خەریکن دێن. دەی ئەوە
هێزی قەلبی بوو بۆ ئێمە.ئێمە بە ژمارەیەکی کەمەوە لە شارێک دا کە هەموویان چەکدار
بوون و داخودا ئەو وەزعەی کوردستان چی لێدێتەوە. دەی هێزەکان کە هاتن شوێنی
نەبەردمان دیاریی کرد گوتمان ئیسوارانێک بچنە سەر ڕێگای مەهاباد، ئیسوارانێک لە
سەر شوێنی ...
پرسیار: فەرماندەی هێزەکانی دی کێ بوو؟
ووڵام: چی؟
پرسیار" ئەو هێزانەی دیکەی کە دەهاتن؟
ووڵام: نا، فەرماندەیی ئەوە بە دەست ئێمە خۆمان
[هومایوونی] بوو، ئەوە هەر ئی کوردستان بوو ئەوە هێشتا. لە ئازەربایجانەوە هێشتا
هێزەکان نەگەیشتبوونە ئازەربایجان. ئێمە تەقریبەن 24 سه‌عات زووتر له‌هێزه‌کانی ئازه‌ربایجان گه‌ێشتینه
ناوچه‌ی کوردستان.
پرسیار: فه‌رمانده‌ی ئازه‌ربایجان کێ بوو؟
ووڵام: فه‌رمانده‌ی ئازه‌ربائجان ئاغای شت بوو ئیتر، سه‌رله‌شکر
زه‌ڕابی بوو له گه‌ڵ هاشمی. سه‌رتیپ هاشمی، میرهاشم خانی هاشمی که بۆخۆی ئازه‌ربایجانی
بوو بۆ ئه‌و کاره زۆرخزمه‌تی کرد. هه‌ڵبه‌ت فه‌رمانده‌ی ستوون هه‌مان هاشمی بوو.
عه‌رز بکه‌م به حزووری موباره‌کتان ئیسوارانێکمان نارد
به‌ره‌و مه‌راغه و ئیسوارانێک به‌ره‌و مه‌هاباد و ئیسوارانێکیش به‌ره‌و
بۆکان و به پاشماوه‌ی ئه‌فسەران و نه‌فه‌راتیشمان
گوت له حاڵی ئاماده‌یی دا بن. دیسان چووینه‌وه تێلگڕافخانه، ده‌بینم له
تێلگرافخانه قازیی محه‌مه‌د دیسان له ئێمه گه‌ڕاوه. پێوه‌ندیم له‌گه‌ڵ کرد،فه‌رمایشتان
چییه ئاغای قازیی محه‌مه‌د؟ گوتی، " ئه‌من نازانم ئێمه ده‌بێ چ بکه‌ین؟"
گوتم ئێوه ده‌بێ بێن و ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌کتان هه‌یه به حزووری بیهێننه گۆڕێ.
گوتی، " ته‌ئمین ده‌ده‌ن"؟ گوتم به‌ڵێ. گوتی، " که وا بوو من له
گه‌ڵ ئاغای حاجی بابه شێخ سه‌روکوه‌زیر
به‌یانی دێین". گوتم ته‌شریف بێنن. ته‌شریف بێنن قسه بکه‌ین. گوتم خوداحافیز
و ته‌له‌فوونه‌که‌م داخست. و هاتین و چووینه کارگەی قەند . هاتینه کارگە و فه‌رمانی
کاره‌کانمان دا و دامه‌زرانی به‌شه‌کان و له کوێ و کوێ. ئاغا نیوه‌شه‌و بوو
دیتمان له لای بۆکانه‌وه ده‌نگی تیرهاویشتن دێ. ته‌ق و تۆق و فڵان. سواری جیپ
بووین چووین، دیتمان ئاغا به‌ڵێ ئه‌وه گوردانێکی پیاده‌یه که پیشه‌وه‌ری
ناردوویه بۆ یارمه‌تی قازیی محه‌مه‌د، له نیوه‌ی ڕێگا بیستوویانه که ستوون ئه‌وه
له لای سه‌راوە دێ به‌ره‌و بۆکان. ئه‌وانه له نێوه‌ی ڕێگاوه گه‌ڕانه‌وه.
ئێستا تووش هاتبوون. ته‌قه‌یان کرد ، دوو که‌س نیزامی گولله‌یان به‌ر که‌وت و یه‌ک له‌وانه‌ی گولله‌ی
به‌ر که‌وتبوو ته‌سلیم بوو . کاتێک هاتن ئاغا ئەوانە گوردانێکی نیزامی تەواو بوون،گرووهانەکەیان
موسەلسەیان باری ئێستران کرد بوو و موسەلسەکانیش قورس بوون، لە هەمان کات دا
یەکەیەکی تەشکیلاتی نیزامی بوون. ناردم بە دووی فەرماندەی گوردانەکە دا گوتم دەی
ئاغا چییە؟ گوتی، " بەڵێ قوربان پیشەوەری ئێمەی ناردووە بۆ یارمەتی کردن بە
قازیی محەمەد و ئێمەش نەمان کرد بەڵام چووینە فڵان جێ و گەڕاینەوە فڵان. زۆر
باشە،گوتم زۆر باشە. ئەو کارەی کە ئێستا ئێوە دەیکەن ئەوەیە جارێ ئەفسەرەکان لە وەتاغێک دا کۆ ببنەوە تا
ئێمە لێپرسینەوەیان لە گەڵ دەکەین. دەرەجەدارەکان لە وەتاغێک دا. سەربازەکانیش
ئازادن. بە سەرۆکی کارگەی قەندم گوت ئاغا
ئەوانە هەموویان یەکی چارەکێک قەندیان بدرێتێ. موعجیزی گوتی، بەڵێ قوربان قەندمان
زۆرە، واتە قەندیان وەرگرت چایی پێ بخۆنەوە. زستانیشە،ساردە. سەعاتێک دواتر دیسان
دەنگ و هەرای تازە بەرز بووەوە. دەی چییە؟ گوردانی دووهەمی هەر ئەو ستوونەی کە
ڕۆیشتبوو بە دوای ئەو گوردانە دا هاتبوو، ئەوانیش هاتن تەسلیم بوون . ئاغا بەگشتی
1300 که‌سی ئه‌وان ته‌سلیم بوون به ته‌قه‌یه‌کی که‌م، زۆر که‌م. زۆر باشه. هه‌ر
ئه‌و جۆره‌ی که له گه‌ڵ گوردانی یه‌که‌م جووڵابووینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ش
هه‌لسوکه‌وتمان کرد. به‌یانی بووه‌وه. به‌یانی داهات، سه‌عات پێنج له خه‌و هه‌ڵستام
چوومه لایان ده‌بینم سه‌رباز وه‌زیفه‌کان ده‌گرین.
پرسیار: ئی کێ؟ ئه‌وانه‌ی که له ئازه‌ربایجان ڕا هاتن؟
پرسیار: ئی کێ؟ ئه‌وانه‌ی که له ئازه‌ربایجان ڕا هاتن؟
ووڵام: به‌ڵێ ئه‌وانه‌ی که به یه‌خسیر گیران. ده‌ی بۆ
ده‌گری؟ گوتیان که " قوربان ئێمه سه‌رباز وه‌زیفه‌ین، ده‌زانن که ئێمه‌یان
به تۆبزی هێنا و ناردیانینه فڵان جێ. ئێستا داهاتووی ئێمه چۆن ده‌بێ؟ چمان لێ
به‌سه‌ر دێ؟ گوتم هیچ، داهاتووی ئێوه هیچ. ئێوه ده‌توانن به سڵامه‌ت بچنه‌وه
ماڵه خۆتان. دانیشن سه‌ردۆشییه‌کانتان له سه‌ر شانتان بکه‌نه‌وه تاکوو من ...
ئەوانە زۆر خۆشحاڵ بوون دەستیان کرد بە هەڵپاچینی سەردۆشییەکانیان بە مقەست و یەک
یەک هەموویان لێ کردەوە. ئێمەش گەشتێکمان لێدا بە نێو یەکەکان دا و دەبینم ئەوانەی
کە سەردۆشییەکانیان لێ کردبووە ،په‌تووشیان پێ بوو هەڵیان گرتبوو، پێم گوتن په‌تووه‌کانیش
بۆ خۆتان، جل‌و بەرگیش بۆ خۆتان، بەڵام نابێ بە جادە دا بڕۆن . بە لاڕێ دا بڕۆنەوە
بەرەو لادێیەکانی خۆتان. ئاغا باوەرکە ئەگەر بڵێم ئەوانە چەندە شادمانیان کرد هەر
نەبێتەوە. من بە خۆم گوت ئەوانە بۆ لێرە ڕابگرین، نە جێیان هەیە ، نە ماڵیان هەیە.
لێرە هەموویان نەخۆش دەکەون چیان لێ بکەیەن؟ جا ئاغا دەستە دەستە.. [ هەموویانمان
بەڕێ کردەوە].
پرسیار: نەدەکرا ڕایان بگرن و لە نێو هێز دا بەکاریان
بهێنن؟
ووڵام: نەخێر، جارێ هێچیان پێ نەدەکرا، بەو مەعنەویاتەوە
کە هەیانبوو چاوەڕوانی کارێکیان لێ نەدەکرا. ئیدی یاڵلا دەستەدەستە چەکمان کردن و
مرەخەسمان کردن کە بڕۆن. گشت سەرباز وەزیفەکانمان مەرەخەس کرد. بەڵام دەرەجەدار و
ئەفسەرەکانمان ڕاگرت ، کە دەێ وەزعییەت چییە؟ دەڵێن چی؟
لەو ناوە دا قازیی محەمەد تەلەفوونی کرد و گوتی ئەگەر
ئەمن تەئمینم هەیە بێم بۆ میاندواو. بۆ خۆی لە گەڵ سەرۆکوەزیرەکەی حاجی بابەشێخ
هاتن بۆ میاندواو. دانیشتن و دەستیان کرد بە قسە کردن کە بەڵێ ئاغا بار‌و دۆخی
مەملەکەت وای بە سەر هاتووە، ئاوا بووە و
ئاوا کراوە، گوتم بەڵێ. گوتیان ئێستا بیر‌و ڕای ئێوە چییە؟ گوتم بیروڕای من ئەوەیە که
نامانەوێ براکوژی ببێ، ئێمە دەمانەوێ هێمنی لە مەملەکەت دا دابمەزرێنین. جا لە
پێشدا بە هێمنی، بە دەرجەی یەکەم لە سەدا سەد بە هێمنی ، ئەگەر نەکرا ئەو دەمی.
قازیی محەمەد گوتی : ' من نیگەرانیم زۆرە، خەوفم زۆرە" گوتم لە چی؟ گوتی
" بارزانییەکان گشت کێوەکانی دەورو بەری سەربازخانەیان گرتووە و ئەوانە زیاتر
لە سێ هەزار چەکدارن و چەکداری زۆر ئازان ، هێزی عێڕاقی بەو جۆرەی ... " [ لە
دەقی ماک دا ئاوا نووسراوە.ح.ق.] پێم گوتن زۆر باشە ئاغا ئێمە ئەوانە هەمووی
دەزانین. ئەوەمان حیساب کردووە، ئەوە
حیساب کراوە ئەو جار ئێمە هەستاوین هاتووینە ئێرە دەنا دەمانزانی هێزەکەیان
چەندەیە، هێزی بارزانی چەندەیە، ئەوانە هەموومان دەزانی. گوتی، " ئێستا
بۆچوونی من ئەوەیە بچینە بۆکان کە بتوانین
پێش بە دەستدرێژی ئەوان بگرین. گوتم با بچین هیچ کێشە نییە. فەرموون نانی نیوەڕۆ
بخۆین پاشان دەڕۆین. بەڵێ ئاغا نانەکەیان خوارد و بەندە لە ماشێنەکەی قازیی محەمەد
دا دانیشتم و دەرەجەدارێکمان لە گەڵ بوو و بەرەو بۆکان چووین. نیزیکەی پێنج شەش
کیلۆمیتر ڕۆیشتبووین دیتم دووسەد چەکدار هاتنە دەورو بەری ماشێنەکە. قازیی
محەمەدیان لە ئۆتۆمۆبیلەکەدا دیتبوو. ئەمنیش لە ڕیزی دواوەی ماشێنەکە دا
دانیشتبووم. " هەر بژی حەزرەتی پێشەوا". هەر بژی و دەیان گوڕاند"
هاتنە دەوری ماشێنەکە. منیشیان دی کە لەوێ دانیشتبووم، کڵاوی خزمەتم لە سەر بوو و
پاڵتۆی بارانی م دەبەر دا بوو، ئەوە سەردۆشییەکانمی داپۆشیبوو و دیار نەبوون و کڵاوی
خزمەتم لە سەر بوو و لە گۆشەیەک دا دانیشتبووم. پاشان قازیی محەمەد دەی گوت ، " ئەوە تیمسار فڵانە" و تا
دەیگوت تیمسار ئەوانە هێندێک خۆیان کۆ دەکردەوە
کە داخودا تەکلیفی ئێمە چ دەبێ؟ گوتی ڕاوەستن وەزعتان ڕوون دەبێتەوە، هەر
ئاوا تووشی دوو سێ دەستەی دیکە هاتین تا گەیشتینە بۆکان. کاتێک گەیشتینە بۆکان
دیتمان هەوا تاریک داهاتووە، لە پڕ دیتم " قوڵینگ" ؟ [لە دەقی ماک دا
هەر ئاوا نووسراوە . ح.ق.] نیزامییەکانی ئێمەش گەیشتنێ. ئەمن لە ماشینەکە هاتمە
خوارێ و ئاشنا[بوون]. دیتم بەڵێ سەرباز و نیزامی هاتوون. لە ڕاستیدا جادەکانیان
خستبووە ژێر کۆنتڕۆڵەوە. فەرماندە لە کوێ یە؟ گوتیان، " فەرماندە لە نێوەڕاست
شارییە." چووین، چووینە بۆکان دیتمان لەوێ حەوزێک هەیە و فەرماندەی تیپ
سەرتیپ بیگلەری لەوێیە، ئەفسەرەکانیش لەوێن و هێندێک کەسیش لە تایفەی بابەک ئاغا [
دەبێ مەبەست باییز ئاغا بێ،ح.ق] ، مەحموود ئاغا کە خزمەتگوزار بوون، هەرچۆنێک بێ
هێندێکیان خزمەتگوزار بوون، ئەوانیش لەوێ ڕاوەستا بوون. قازیی محەمەد هاتە لایان،
قازیی محەمەدیان دی ، دەستی قازیی محەمەدیان ماچ کرد و فڵان و فیساریان کرد. پێنج
دەرییەکی لێ بوو. قازیی محەمەد گوتی، " با بچینە ئەو سەرە لەوێ چاییەک مەیل
کەن." چووینە سەرێ دانیشتین چایان هێنا و خواردمانەوە. قازیی محەمەد گوتی، "قوربان
خۆ ناکرێ بۆ شەوێ لێرە بمێنینەوە، موافەقەت بکەن با بچینە حەمامیان." گوتم
حەمامیان لە کوێ یە؟ گوتی، " حەمامیان لێرەوە نیزیکەی ١٤ کیلومیترە، ماڵی
حاجی مەحموود ئاغایە، ئەوێ جێگەیەکی ئاسوودەیە، لەوێ دەکرێ ئیستراحەت بکەی و لەو
قسانە،" گوتم زۆر باشە، بۆ ئێمە ئیستیڕاحەت چ گرفتی نییە لە هەر کوێ بێ
ئیستیراحەت دەکەین و چ گرفتی نییە بەڵام بەیەکەوە دەچین. بۆ ئەوێش ماشین سەواری
دەرناچێ با بە ماشێنی جیپ بچین. چووین، چووینە بەر دەرگای ماڵی حاجی مەحموود ئاغا
کە گەیشتینێ لە پڕ ڕا
دیتمان په‌نجا که‌سێک له نێو دییه‌که‌وه هاتنه ده‌رێ و جاجی مه‌مه‌حموود ئاغا
بۆخۆشی. حه‌زره‌تی پێشه‌وا و بژی حه‌زره‌تی
پێشه‌وا، که ئێمه‌یان دی، بڕێک کشانه‌وه و ئێمه چووینه سه‌رێ. چووینه سه‌رێ و
دیتمان په‌نجه‌ره‌یه‌کی گه‌وره‌ی لێیه و هێندێک که‌س نیزیکه‌ی په‌نجا که‌س له سه‌رۆک
عه‌شیره‌ته‌کانیش له‌وێ دانیشتوون. له گه‌ڵ قازیی محه‌مه‌د و بابه شێخ چووینه
ژوورێ. ئێمه (من) دوای ئه‌وان چوومه ژوورێ و چاک وخۆشیم کرد له گه‌ڵ ئاغاکان و
فڵانی و فڵان و دانیشتین و دیتمان له‌وێ ڕادیۆیه‌کیش له سه‌ر تاقه‌ی دیوه‌که دا
هه‌یه.
دانیشتین و چاییان هێنا گوتمان باشه ئاغا ئه‌و ڕادیۆیه‌یه
هه‌ر بۆ ڕازاندنه‌وه لێره داندراوه یان له ڕاستیدا که‌لکیشی لێ وه‌رده‌گیرێ.
گوتی، " نا قوربان باتری هه‌یه و کار ده‌کا". گوتم دا ئێستا بیکه‌نه‌وه.
تا ئاغا پێچی ڕادیۆیه‌که‌ی کرده‌وه گوتی، " ئه‌مڕۆ قازیی محه‌مه‌د له گه‌ڵ
حاجی بابه شێخ خۆیان به سه‌رتیپ هومایوونی ناساند." من گوتم ئاغا پێچی
ڕادیۆکه داخه بابه گیان. ئه‌وه ڕادیویە ده‌یه‌وێ له قسه ئاساییه‌کانی خۆی
بکا.
پرسیار: ئه‌وه ڕادیۆی کوێ بوو؟
ووڵام: رادیۆی تاران. ڕادیۆی تاران بوو. گوتی، "
قازیی محه‌مه‌د و حاجی بابه شێخ خۆیان به سه‌رتیپ هومایوونی ناساند". قازیی
محه‌مه‌د و حاجی بابه‌شێخ [ به‌و خه‌به‌ره] زۆر ناڕه‌حه‌ت بوون. ئه‌من گوتم ئاغا
له ڕادیۆ گه‌ڕێ دای خه، ئه‌وه له‌و ده‌نگوباسانه‌یه که هه‌میشه بڵاوی ده‌که‌نه‌وه.
شێومان خوارد و چووینه وه‌تاغه‌کانمان و به‌و بیگله‌ری یه‌ی فه‌رمانده‌ی ستوونم
گوت که کاتێک من ڕۆیشتم ئێوه دوو سه‌عات دواتر هه‌ستن وه‌رنه لای من. هات و پێم
گوت ئێوه به‌یانی به‌ره‌و مه‌هاباد بچن. گوتی، " زۆر باشه." گوتم له
ته‌واوی ئه‌و هێزه‌ی هه‌ته هه‌نگێکی سواره له پێشه‌وه ده‌نیری و بارزانییه‌کان
به ته‌نیشتییه‌وه [!!] . گوتی، " قوربان ئێمه که له سه‌قزه‌وه وه‌ڕێ که‌وتین بارزانییه‌کان به درێژایی کیلۆمیترێک پاشه‌کشه‌یان کرد. به‌ڵام
گشت ئه‌و کێوانه‌ی ده‌ور و به‌ر ده ده‌ست ئه‌وان دایه و ته‌قه‌یه‌کی زۆریشیان
کرد. کامیونێکی چه‌ک و چۆڵمان ئاوری تێبه‌ربوو و کامیونه‌که به ته‌واوی سووتا،
له‌وان هه‌ڵبه‌ت. " گوتم زۆر باشه ئه‌وان له‌و پێوەندییه دان، تا ئێستا ته‌سادوفێک ؟ ' [
ڕووی نه‌داوه ] ؟ گوتی ، " نا، تا ئێستا پێوه‌ندییه‌ک نه‌کراوه."
پرسیار: ئه‌من نه‌مزانی بارزانییه‌کان لایه‌نگری کێ
بوون؟
ووڵام: ها، لایه‌نگری قازیی محه‌مه‌د. به‌ڵام خۆی ئه‌و
مه‌لا مسته‌فایه گوێی نه‌ده‌دا ئه‌و قسانه و خۆی به زه‌عیمی کورد داده‌نا،
مولاحه‌زه ده‌فه‌رموون؟ خۆی که. له بناوانه‌وه ڕووسه‌کان ئه‌مانه‌یان کردبووه
گڕێدراوی ئه‌وان [ قازیی محه‌مه‌د]، به‌ڵام له شوێنی خۆیان مه‌لا
مسته‌فای بارزانی که خودانی مه‌لا [شێخ] چی‌یان پێ ده‌گوت "خودانی
بارزان" ئێستا عه‌رزت ده‌که‌م.
زۆر باشه، نووستین، به‌یانی به‌نده سه‌عات چواری به‌یانی هه‌ستام و فه‌رمانم به ئه‌و دا [ بیگله‌ری !!] ڕۆیشت و ئێمه‌ش بڕێک ڕاکشاین و سه‌عات چوار هه‌ستام و ڕووم تاشی دیتم ئاغا دوو که‌س له نیزیکه‌ی بیست قه‌ده‌می وه‌تاغه‌که‌ی پشته‌وه ڕاه‌ستاون. دیسان ته‌ماشام کرد دیتم ئه‌وه قازیی محه‌مه‌ده و که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش حاجی بابه شێخ، چوومه پێشێ گوتم،" ئاغا واوێده‌چێ که ئێوه ئیستراحه‌تتان نه‌کردبێ." هاتنه پێشێ، گوتی، " ئێمه له دوێنێ شه‌وێوه چاویشمان وێک نه‌ناوه. " گوتم بۆچی؟ گوتی، " له به‌ر ئه‌و خه‌به‌ره‌ی که ڕادیۆ دای،" گوتم چ خه‌به‌رێک؟ گوتی، " ئه‌وانه گوتیان قازیی محه‌مه‌د و حاجی بابه‌شێخ خۆیان ناساندووه،" گوتم زۆر باشه خۆیان ناساند. گوتی، " ئێمه زیندانین،" ؟ گوتم کێ گوتی زیندانین؟ گوتم ئێوه ئه‌لئان ته‌شریف ببه‌ن. کێ گوتوویه زیندانین. گوتیان، " خۆیان ناساند یانی زیندانین؟" ئه‌م قسانه چییه ئاغا؟
زۆر باشه، نووستین، به‌یانی به‌نده سه‌عات چواری به‌یانی هه‌ستام و فه‌رمانم به ئه‌و دا [ بیگله‌ری !!] ڕۆیشت و ئێمه‌ش بڕێک ڕاکشاین و سه‌عات چوار هه‌ستام و ڕووم تاشی دیتم ئاغا دوو که‌س له نیزیکه‌ی بیست قه‌ده‌می وه‌تاغه‌که‌ی پشته‌وه ڕاه‌ستاون. دیسان ته‌ماشام کرد دیتم ئه‌وه قازیی محه‌مه‌ده و که‌سه‌که‌ی دیکه‌ش حاجی بابه شێخ، چوومه پێشێ گوتم،" ئاغا واوێده‌چێ که ئێوه ئیستراحه‌تتان نه‌کردبێ." هاتنه پێشێ، گوتی، " ئێمه له دوێنێ شه‌وێوه چاویشمان وێک نه‌ناوه. " گوتم بۆچی؟ گوتی، " له به‌ر ئه‌و خه‌به‌ره‌ی که ڕادیۆ دای،" گوتم چ خه‌به‌رێک؟ گوتی، " ئه‌وانه گوتیان قازیی محه‌مه‌د و حاجی بابه‌شێخ خۆیان ناساندووه،" گوتم زۆر باشه خۆیان ناساند. گوتی، " ئێمه زیندانین،" ؟ گوتم کێ گوتی زیندانین؟ گوتم ئێوه ئه‌لئان ته‌شریف ببه‌ن. کێ گوتوویه زیندانین. گوتیان، " خۆیان ناساند یانی زیندانین؟" ئه‌م قسانه چییه ئاغا؟
چووین و چایان هێنا و شیریان هینا و خواردمانه‌وه.
گوتیان تا هه‌وا ... [ له ده‌قی ماک دا وایه] گوتیان زۆر باشه چ بکه‌ین؟ قازیی
محه‌مه‌د گوتی، " ئێمه رامان وا بوو که به ڕێگای ئه‌و ته‌نگه دا بچینه
مه‌هاباد به‌ڵام ئێستا شه‌و خه‌به‌ریان هێناوه که به‌فر ته‌نگه‌که‌ی گرتووه
ماشێنی لێ ده‌رناچێ مه‌گه‌ر به ڕێگای میاندواو دا یانی بگه‌ڕێینه‌وه میاندواو و
له میاندواوه‌وه بچینه مه‌هاباد." گوتم باشه هه‌رچۆنێکتان پێ باشه له‌و
لایه ڕا ده‌کرێ بچین با به که‌ڵکی به‌گزادان دا بچین. ئه‌گه‌ر که‌ڵکی به‌گزادان
به‌فر گرتبێتی بگه‌ڕێینه‌وه میاندواو. گوتی، " به‌ڵێ" سواری جیپ بووین
که هاتین بڕۆین به‌ره‌و بۆکان ئه‌وانه تووشی
هه‌نگی سواره هاتن که خۆیان له سه‌ف داوه و خه‌ریکن ده‌ڕۆن. " گوتی ئاغا
ئه‌وانه خه‌ریکن به‌ره‌و کوێ بچن؟ گوتم، هیچ ئه‌وانه خه‌ریکن ده‌ڕۆن به‌ره‌و ئه‌و
ئه‌رکه‌ی پێیان ئه‌سپێردراوه. " گوتم، ڕاسپارده‌یان چوونی مه‌هاباده ئاغا.
گوتی، " ئه‌وانه ته‌واوی کێوه‌کانی ده‌ورو به‌ری مه‌هابادیان گرتووه واتە بارزانییه‌کان،
ئاغا ده‌بێته شەڕ، ده‌بێته براکوژی." ، گوتم، " ئاغا گیانی عه‌زیزی من
یان بێن و ته‌سلیم ببن و چه‌که‌کانیان دانێن یان ده‌بێ هه‌رجۆری که ده‌کرێ هه‌نگاو
هه‌ڵگیرێ بۆ لابردنیان، جگە لەوە هیچ فاییدەیەکی نییە. ئێمە نامەنەوێ براکوژی بکرێ
بەڵام ئەگەر ئەوان دەست بکەن بە تەقە کردن ئێمەش ووڵامیان دەدەینەوە. هەر ئاواش
فەرمان درا، هیچ گوێمان نەدانێ هاتینە بۆکان و لەوێ دەستووری تەکمیلیی مان دا
سواری ئوتوموبیل بووین لە گەڵ قازیی محەمەد و حاجی بابەشێخ هاتینە میاندواو،
نیوەڕۆ بوو ، نانی نیوەڕۆیان خوارد. قازیی محەمەد گوتی " ئاغا تەکلیفی ئێمە
چییە؟" گوتم هیچ ئێوە دەتانەوێ چ بکەن؟، گوتی ، " ئیجازە بفەرموون
بگەڕێێنەوە ( ؟)
گوتی، " به‌ڵێ من بچمه‌وێ بزانم ئه‌و ئه‌فسه‌رانه چۆنن؟ گوتم به‌ڵێ ته‌شریف
ببه‌ن چۆنی که پێتان خۆشه، هه‌ر جۆرێک ڕاحه‌تترن من موافیقم. قازیی محه‌مه‌د و
حاجی بابه‌شێخ سواری ماشێن بوون و چوونه‌وه مه‌هاباد. ئێمه‌ش جه‌ریانه‌که‌مان
گوزاریشت کرد بۆ تاران. ئاغا تێلێگڕافێک له ستادی ئه‌ڕته‌شه‌وه گه‌ێشتێ، "
وه‌زع به عه‌رز گه‌یشت بووه هۆی داخ و جه‌خاری ئه‌علاحه‌زره‌تی هومایوونی. ئێوه
بۆچی قازیی محه‌مه‌دتان که جمهووری ڕاگه‌یاندووه و ئه‌م خه‌تایانه‌ی کردووه به‌ر
دا؟ چ بووه چ بووه؟ بۆچی سه‌ربازی وه‌زیفه‌تان مه‌ره‌خه‌س کرد؟ بۆ چی فڵانتان... " دیاره ئێمه‌ش
ووڵاممان داوه. سبه‌ینێ تێپەڕی و بۆ دوو سبه‌ی ستوونه‌کان...[ له ده‌قی ماک دا
ئاوایه. ح.ق.] ئه‌ها قازیی محه‌مه‌د بۆ ئێوارێ ته‌له‌فوونی کرد، ئاغا ئێمه گه‌یشتینه
فڵان جێ به‌لام ئه‌وانه هاتنه سه‌ربازخانه و گشت په‌نجه‌ره‌کانی سه‌ربازخانه‌یان
ئاور تێبه‌ردا.
پرسیار: کێ ئه‌و کاره‌ی کرد؟
ووڵام: ده‌یگوت بارزانییه‌کان کردیان. گوتم باشه ئاغای قازیی محه‌مه‌د ئه‌و خراپه و وێرانکاریانه بکه‌ن گرینگ نییه. گوتی، " ئێستا ڕای ئێوه چییه؟" گوتم ڕای من هه‌ر ئه‌وه‌یه که گوتم. ئێمه ده‌جووڵێین به‌ره‌و مه‌هاباد. بۆ سبه‌ینێ ڕا ستوونه‌کان هه‌ر به هه‌مان که‌ڵکی به‌گزادان را که بیگله‌ری [ فه‌رمانده‌ی] بوو و هه‌ر له‌میاندواوه‌وه به‌ره‌و مه‌هاباد وه‌ڕێمان خستن. فرۆکه‌کانیش له کار دا بوون و هاوڕێیه‌تی ستوونه‌کانیان ده‌کرد. ئه‌مڕۆش فڕۆکه‌کان هه‌بوون و پەیتا په‌یتا ستوونی بیگله‌رییان ده‌پاراست تا گه‌یشته بۆکانێ، ستوونی ئێمه‌ش هه‌ر وه‌ها، دوازده فڕۆکه‌یان له به‌ر ده‌ست نابووین هه‌ر دوو دوو ، دوو له سه‌ر ئه‌م ستوونه و دوو له سه‌ر ستوونه‌که‌ی دی ده‌گه‌ڕان، ئه‌وان ده‌چوون دووی دەهاتن و ئاوا. شه‌وێ له نیوه‌ی ڕێگایه ماینه‌وه و بۆ سبه‌ینێ ڕا وه‌رێ که‌وتین به‌ره‌و مه‌هاباد. له سه‌د میتری یان ڕه‌نگه دووسه‌د میتری مه‌هاباد دیتم که‌سێک له سه‌ر ڕه‌وه‌زه به‌ردێک ڕاوه‌ستاوه. دوایه نیزیک بوومه‌وه دیتم قازیی محه‌مه‌ده، ڕه‌ئیس جمهوور. گوتم باشه، له ئه‌سپ دابه‌زیم و ده‌ستم له‌گه‌ڵ داوه و چاکوچۆنیم له گه‌ڵ کرد. گوتی، " ئێمه نه‌مانده‌ویست هیچ پێشهاتێک بقه‌ومێ و جارێ ئه‌وه بارزانییه‌کان ئه‌و به‌رزاییانه‌یان گرتووه و له‌وقسانه." گوتم، ئاغا ئێمه حه‌ول ده‌ده‌ین دواجار ده‌بێ کاره‌که یه‌ک لا بێته‌وه و گرینگ نییه. هیچ ئیدی، هاتین. له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان به پێیان هاتین، به پێیان هاتین تا سه‌ره‌تای شاری. به‌ڵێ دیتمان نیزیکه‌ی سه‌د که‌س له ماقووڵانی شاری له‌وێ ئاماده‌ن و قسه‌مان له گه‌ڵ کردن و پێم گوتن ده‌وڵه‌ت هیچ ڕایه‌کی خراپی له سه‌ر ئێوه نییه به‌و شه‌رته‌ی ئێوه‌ش ڕێگای دڵ‌پاکی بکه‌نه پیشه و ئه‌گه‌ر بێت و بتانه‌وێ ئاکارێکی هه‌ڵه بکه‌ن یان خه‌ڵک هان ده‌ن یان ئاکارێکی ناپه‌سند بکه‌ن ئه‌و ده‌می دیاره کاردانه‌وه‌ی ده‌بێ له لایه‌ن ئێمه‌وه. ده‌وڵه‌ت نییه‌تی ئه‌وه‌یه له ئه‌وپه‌ڕی هێمنایه‌تی و سڵامه‌تی دا ئه‌و کاره جێ به جێ بکرێ. چووین ، چووین و سه‌رۆکی دیژبانمان دیاری کرد و به سه‌رۆکی دیژبانمان گوت ئاغا گشت ئه‌و کۆمیته و مۆمیته و شووڕا و مووڕا ئه‌وانه هه‌موویان ده‌بێ داخه‌ی و ده‌رگایان مۆر که‌ی. سی و شه‌ش نوخته‌یان هه‌بوو ، گشت ئه‌وانه مۆر کران واته کۆمیته‌کان. قازیی محه‌مه‌د گوتی، " ئه‌من بڕۆمه‌وه ماڵێ." گوتم فه‌رموون. گوتی، " ئێوه نایه‌ن بۆ ماڵی من ؟" گوتم نا جارێ ئه‌من نایه‌مه ماڵی ئێوه له به‌ر ئه‌وه‌ی کارم هه‌یه و لێره کاره‌که‌م ده‌که‌م، ئینشائه‌ڵا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بوو دێین و به خزمه‌تتان ده‌گه‌ین. ئه‌و چووه‌وه ماڵی خۆی و ئێمه‌ش گه‌یشتینێ و فه‌رمانم دا هه‌موو ده‌رک و ده‌روازه‌ی کۆمیته‌کانیان داخست. ئه‌و مه‌هاباده خۆی ڕادیۆی هه‌بوو.
ووڵام: ده‌یگوت بارزانییه‌کان کردیان. گوتم باشه ئاغای قازیی محه‌مه‌د ئه‌و خراپه و وێرانکاریانه بکه‌ن گرینگ نییه. گوتی، " ئێستا ڕای ئێوه چییه؟" گوتم ڕای من هه‌ر ئه‌وه‌یه که گوتم. ئێمه ده‌جووڵێین به‌ره‌و مه‌هاباد. بۆ سبه‌ینێ ڕا ستوونه‌کان هه‌ر به هه‌مان که‌ڵکی به‌گزادان را که بیگله‌ری [ فه‌رمانده‌ی] بوو و هه‌ر له‌میاندواوه‌وه به‌ره‌و مه‌هاباد وه‌ڕێمان خستن. فرۆکه‌کانیش له کار دا بوون و هاوڕێیه‌تی ستوونه‌کانیان ده‌کرد. ئه‌مڕۆش فڕۆکه‌کان هه‌بوون و پەیتا په‌یتا ستوونی بیگله‌رییان ده‌پاراست تا گه‌یشته بۆکانێ، ستوونی ئێمه‌ش هه‌ر وه‌ها، دوازده فڕۆکه‌یان له به‌ر ده‌ست نابووین هه‌ر دوو دوو ، دوو له سه‌ر ئه‌م ستوونه و دوو له سه‌ر ستوونه‌که‌ی دی ده‌گه‌ڕان، ئه‌وان ده‌چوون دووی دەهاتن و ئاوا. شه‌وێ له نیوه‌ی ڕێگایه ماینه‌وه و بۆ سبه‌ینێ ڕا وه‌رێ که‌وتین به‌ره‌و مه‌هاباد. له سه‌د میتری یان ڕه‌نگه دووسه‌د میتری مه‌هاباد دیتم که‌سێک له سه‌ر ڕه‌وه‌زه به‌ردێک ڕاوه‌ستاوه. دوایه نیزیک بوومه‌وه دیتم قازیی محه‌مه‌ده، ڕه‌ئیس جمهوور. گوتم باشه، له ئه‌سپ دابه‌زیم و ده‌ستم له‌گه‌ڵ داوه و چاکوچۆنیم له گه‌ڵ کرد. گوتی، " ئێمه نه‌مانده‌ویست هیچ پێشهاتێک بقه‌ومێ و جارێ ئه‌وه بارزانییه‌کان ئه‌و به‌رزاییانه‌یان گرتووه و له‌وقسانه." گوتم، ئاغا ئێمه حه‌ول ده‌ده‌ین دواجار ده‌بێ کاره‌که یه‌ک لا بێته‌وه و گرینگ نییه. هیچ ئیدی، هاتین. له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیان به پێیان هاتین، به پێیان هاتین تا سه‌ره‌تای شاری. به‌ڵێ دیتمان نیزیکه‌ی سه‌د که‌س له ماقووڵانی شاری له‌وێ ئاماده‌ن و قسه‌مان له گه‌ڵ کردن و پێم گوتن ده‌وڵه‌ت هیچ ڕایه‌کی خراپی له سه‌ر ئێوه نییه به‌و شه‌رته‌ی ئێوه‌ش ڕێگای دڵ‌پاکی بکه‌نه پیشه و ئه‌گه‌ر بێت و بتانه‌وێ ئاکارێکی هه‌ڵه بکه‌ن یان خه‌ڵک هان ده‌ن یان ئاکارێکی ناپه‌سند بکه‌ن ئه‌و ده‌می دیاره کاردانه‌وه‌ی ده‌بێ له لایه‌ن ئێمه‌وه. ده‌وڵه‌ت نییه‌تی ئه‌وه‌یه له ئه‌وپه‌ڕی هێمنایه‌تی و سڵامه‌تی دا ئه‌و کاره جێ به جێ بکرێ. چووین ، چووین و سه‌رۆکی دیژبانمان دیاری کرد و به سه‌رۆکی دیژبانمان گوت ئاغا گشت ئه‌و کۆمیته و مۆمیته و شووڕا و مووڕا ئه‌وانه هه‌موویان ده‌بێ داخه‌ی و ده‌رگایان مۆر که‌ی. سی و شه‌ش نوخته‌یان هه‌بوو ، گشت ئه‌وانه مۆر کران واته کۆمیته‌کان. قازیی محه‌مه‌د گوتی، " ئه‌من بڕۆمه‌وه ماڵێ." گوتم فه‌رموون. گوتی، " ئێوه نایه‌ن بۆ ماڵی من ؟" گوتم نا جارێ ئه‌من نایه‌مه ماڵی ئێوه له به‌ر ئه‌وه‌ی کارم هه‌یه و لێره کاره‌که‌م ده‌که‌م، ئینشائه‌ڵا ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بوو دێین و به خزمه‌تتان ده‌گه‌ین. ئه‌و چووه‌وه ماڵی خۆی و ئێمه‌ش گه‌یشتینێ و فه‌رمانم دا هه‌موو ده‌رک و ده‌روازه‌ی کۆمیته‌کانیان داخست. ئه‌و مه‌هاباده خۆی ڕادیۆی هه‌بوو.
پرسیار: چی هه‌بوو؟
ووڵام: ڕادیۆی محه‌لی هه‌بوو که قسه‌ی تێدا بکه‌م . به
ڕادیۆ قسه‌مان کرد بۆ خه‌ڵکی کوردستان و له‌وانه.
پرسیار: خۆتان قسه‌تان کرد؟
ووڵام: به‌ڵێ و دوایە گوتمان که ئاغا گیانم عه‌زیزی من
هه‌وڵین کارێک که ئێمه بۆ پاراستنی هێمنی ده‌یکه‌ین کۆ کردنه‌وه‌ی چه‌که‌و چه‌کی
بێ ئیزنه که که‌وتووه‌ته ده‌ست تاکوته‌را و ده‌بێ له سبه‌ی به‌یانییه‌وه هه‌ر
که‌س چه‌کی هه‌یه بێنێ چه‌که‌که‌ی ته‌حویل بدا و ڕه‌سیدی وه‌ربگرێ و ژماره‌ی چه‌که‌که‌ی لێ نووسرابێ. له چه‌ندین
نوخته‌ش ئه‌فسه‌ره‌کان ڕاسپێردراون و
مێزیان داناوه و چه‌ک کۆده‌که‌نه‌وه. هیچ ئیدی، ئه‌و ئیبلاغه‌شمان کرد و له سبه‌ینێوه
خه‌ڵک ده‌ستیان کرد به هێنانه‌وه‌ی چه‌ک. ئه‌من به‌یانی زوو هه‌ستام چووم . ئاغا له کووچه و خه‌یابانه‌وه هه‌ر خه‌ڵک بوو تفه‌نگیان ده‌برد به‌ره‌و ئه‌و
مێزانەی که له هه‌شت نوخته دا دیاریمان کرد بوو. ئه‌وی ڕۆژێ تا تاوپه‌ڕان سێ هه‌زار
تفه‌نگ له شاری مه‌هاباد وه‌رگیرا.
پرسیار: ئه‌و تفه‌نگانه له کوێ ساز کرا بوون؟
ووڵام: ته‌واوی تفه‌نگه‌کان وه‌ک عه‌رزم کردی ئه‌و
بڕنووانه‌ی بوو‌و که ئه‌و سێ له‌شکره‌ی بوو که باسم کردن و ئه‌وانه‌یان لێ وه‌رگرتنه‌وه.
ئێواره دیتم قازیی محه‌مه‌د ته‌له‌فونی کرد،
"قوربان ئەوە کوڕه‌ی من چووه‌ته ته‌ورێز و ئێستا له‌وانه‌یه له‌وێ
گرفتی بۆ ساز که‌ن، ده‌کرێ ئێوه تێلێگرافێک بکه‌ن؟" گوتم ئاغا له‌شکری ته‌ورێز
له ژێر ئه‌مری مندا نییه. ماشێنێک ئاماده که‌ن ئه‌من ده‌توانم ئیستوارێک بنیرم
بچێ کوڕه‌که‌تان سوار کا بیهێنێته‌وه.گوتی، " زۆر باشه". ماشێنێکی
ئاماده کرد و ئێمه‌ش ئیستیوارێکمان دیاریی کرد و به ماشێنه‌که چووه ته‌ورێز
که کوڕه‌که‌ی بهێنێته‌وه. بۆ به‌یانی ڕا ناردمان له دووی قازیی محه‌مه‌د. بۆ به‌یانی
ته‌له‌فۆنمان بۆ کرد که قازیی محه‌مه‌د ده‌مه‌ویست هێندێک قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌م.
گوتی " به‌ڵێ". هات. گوتم قازیی محەمەد ئێمه ده‌مانه‌وێ ببینین که ئه‌و
چه‌که‌ی که ئه‌و ماوه‌یه‌ی هێنراوه بۆ ئێره چه‌نده بووه؟ و چۆن دابه‌ش کراوه؟
گوتی، " ئاغا من هیچ ئاگام لێی نییه." گوتم چۆن؟ هه‌موو دابه‌شکردنی چه‌ک
له‌لایه‌ن ئێوه‌وه بووه ، به فه‌رمانی ئێوه بووه. گوتی " نه ئاغا، نه‌خێر"
دوایه ده‌رکه‌وت گشت ئه‌و به‌ڵگانه‌ی که ده‌یگوت ئاورم تێبه‌رداون بردیانه حه‌مامی سه‌ربازخانه لەوێ گشت به‌ڵگه‌کانیان
سووتاند. گوتم زۆر باشه هه‌رچۆنێک بێ ئێوه ئه‌گه‌ر ئاگاداری ڕاسته‌وخۆشتان نه‌بێ،
ئاگاداری ناڕاسته‌وخۆتان هه‌یه ده‌بێ بۆ
ئێمه‌ی باس بکه‌ن. گوتی، " نا من هیچ نازانم و ئاگاداریم نییه ." گوتم
باشه که‌وابوو ئێستا ئێمه کارێک ده‌که‌ین. ده‌کرێ بنێرین ئه‌و پیاوماقووڵانه
بێنن زانیاری‌یان لێ وه‌ربگرین. گوتی، " به‌ڵێ به‌ڵێ، ئه‌وه کاری چاکه".
گوتم له که‌سانی خۆت بنێره به دوویان دا، ئێمه که ناسیاویمان نییه، ماڵه‌کانیان
نازانین، با ئه‌وانه هه‌موویان بێنه ده‌فته‌ری فه‌رمانداری. گوتی ،" زۆر
باشه." بانگی نۆکه‌ره‌کانی کرد و گوتی بچن له دوای ئه‌وانه. سه‌عاتێک که
ڕابرد من گوتم با به‌یه‌که‌وه بچینه فه‌رمانداری. چووینه فه‌رمانداری دیتمان ده
پازده که‌س هاتوون و گوتمان ئه‌ی کوان ئه‌وانی دی؟ گوتی. " نه‌خێر هێندێک
لێره‌ن." گوتمان باشه ئاغای قازیی معه‌مه‌د ئێوه فه‌رموون ناوه‌کانیان
بنووسم من بیانبینم. گوتمان و نووسیان و دیتمان فڵان و فڵان. به فه‌رمانده‌ی
نیزامیم گوت ئه‌وانه ئاغای قازیی محه‌مه‌د گوتوویه، ئه‌وانه‌ن و هێندێکان نه‌هاتوون.
بنیره ئه‌وانیش بێن. به کورتی تا نیوه‌ڕۆ هه‌موویان هێنان کۆمان کردنه‌وه.
پرسیار: هه‌موو وه‌زیره‌کان و ...
پرسیار: هه‌موو وه‌زیره‌کان و ...
ووڵام: هه‌موو وه‌زیره‌کان و سه‌رۆکه‌کان و فڵان و ئه‌مانه
هاتن دانیشتن. قسه‌مان له‌گه‌ڵ کردن و گوتمان ڕای ده‌وڵه‌ت ئه‌وه‌یه و ئێمه ده‌زانین
ئه‌وه‌ی که مه‌مله‌که‌ت داگیر کرا بوو و هێندێک پێشهات قه‌وماوه و هێندێک شت ڕوویان
داوه و هێندێک شت که له ده‌ست هیچکام له ئێوه نایه به‌ڵام ئێویان ناچار کرد
به هێندێک کرده‌وه، ئێمه له هه‌موو ئه‌وانه ئاگادارین، پێی ده‌زانین، بۆیه
سه‌باره‌ت به‌و جه‌ره‌یانانه لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵ ناکه‌ین به‌ڵام بابه‌تێک که
گرینگی هه‌یه مه‌سه‌له‌ی چه‌ک و کۆ کردنه‌وه‌یه‌تی،
ده‌بێ ئاغایان یارمه‌تی بده‌ن تا هه‌رچی خێراتر چه‌که‌کان کۆ بکه‌ینه‌وه.
ده‌ی ئاغا جه‌نابی به‌رزت چ ئاگاداریه‌کت هه‌یه سه‌باره‌ت
به بابه‌تی چه‌ک؟ گوتی، "به‌نده هیچ ئاگام لێ نییه هێندێک تفه‌نگیان ده‌هێنا
و دەیان برد." له کوێ ده‌یانهێنا؟ کێ ده‌یهێنا؟ گوتی، " هێندێک تفه‌نگیان
ده‌هێنا به شه‌و به کامیۆن له پشت سه‌ربازخانه هه‌ڵیان ده‌ڕشت پاشان خه‌ڵک ده‌چوون
ده‌یانهێنان" گوتم هه‌ر وا؟ ته‌فه‌نگه‌کانیان ده‌هێنا له پشت سه‌ربازخانه
هه‌ڵیان ده‌ڕشت هه‌رکه‌س ده‌هات و ده‌یبردن؟ ئاغا خۆ ئاوا نابێ، هه‌رچه‌نده‌ش بێ
سه‌روبه‌ریی بووبێ ده‌بێ نه‌زمێک هه‌بووبێ کێ ئه‌وانه‌ی ده‌برد؟ ئێوه ئه‌و شتانه
به به‌نده بڵێن. " گوتی، " ئاغا به‌نده ئیدی نازانم، به‌نده ده‌فته‌رم
نییه." گوتم ئه‌وانه ده‌فته‌ری ناوێ ئێمه هه‌موومان به وورده ڕیشاڵ ناوێ،
جەنابی بەرزتان ئه‌و شته‌ی وه‌بیرتان دێ
باسی بکه‌ن. هه‌ر نکووڵی لێکرد، نکووڵی لێکرد، نکووڵی لێکرد. یه‌کیان گوتی،
"ئاغا ئه‌و که‌سه ڕه‌ئیسی ئه‌نباره ده‌بێ بزانێ." (؟) [ له ده‌قی ماک
دا نیشانه‌ی پرسیار به‌م شێوه‌یه داندراوه. ح.ق.] گوتم، " ئاغا ڕاست ده‌که‌ی
، ئێوه که ڕه‌ئیسی ئه‌نبارن ده‌بێ بزانن
که چه‌ک له کوێوه دێ، بۆ کوێ ده‌چێ." گوتی، " ئاغا به‌نده ئه‌گه‌ر
ڕه‌ئیسی چه‌کم ئاغای پێشه‌وا که لێره‌یه ئه‌من په‌یڕه‌وی به‌ڕێزیان بووم، به‌ڕزێیان
فه‌رمانیان دەدا، به‌ڕێزیان به‌وورده ڕیشاڵ ده‌یانگوت تفه‌نگ له کوێیه، کێ هه‌یه‌تی،
بیده‌ن به کێ مه‌یده‌ن به کێ. ڕووسه‌کان به شه‌و ئه‌وتفه‌نگانه‌یان ده‌هێنا له
پشت سه‌ربازخانه هه‌ڵیان ده‌ڕشت ئێمه به‌یانی ده‌مان نارد کۆیان ده‌کردنه‌وه و
ده‌یانهێنانه ئه‌نبار." گوتم زۆر باشه. ئێستا سووڕه‌تی هه‌موومان کۆ کرده‌وه
بردمانه حه‌مامی سه‌ربازخانه به فه‌رمانی پێشه‌وا سووتاندمانن.
پرسیار: پێشه‌وا چ کاره بووه؟
پرسیار: پێشه‌وا چ کاره بووه؟
ووڵام" پێشه‌وا
ڕەئیس جمهوور بوو، هه‌ر هه‌مان قازیی محه‌مه‌د که پێیان ده‌گوت پێشه‌وا،
حه‌زره‌تی پێشه‌وا.
پرسیار: به‌ڵێ تێگه‌یشتم.
ووڵام: گوتم
ئاغای پێشه‌وا ئێوه ناتانه‌وێ بابه‌ته‌که بۆ ئێمه ڕوون بکه‌نه‌وه! ئه‌و
ئاغایه ده‌ڵێ چی. گوتی،" ئاغا ئه‌وه نازانێ ده‌ڵێ چی، له خۆیه‌وه قسه ده‌کا،
ئێمه ناتوانین ئه‌و قسه‌یه قه‌بووڵ بکه‌ین." گوتم باشه ئێستا که جه‌نابی
به‌رزت ناتوانن قه‌بووڵ بکه‌ن ئه‌و ئاغایه‌ی وه‌زیری شه‌ڕ ئێوه ئاغای سه‌یفی قازی
زانیارییه‌کانی چییه له‌و باره‌یه‌وه؟ ئه‌و ئاغایه‌ش گوتی، " منیش وه‌کوو
ئه‌وانی دیکه هه‌رچی ئه‌وان ئاگایان لێیه منیش ئاگام لێیه." گوتم ده‌بێ ئاغایان دڵپاکانه بێنه پێشێ و هه‌نگاو
هه‌ڵێننه‌وه و ببزوونه‌وه و فڵان و فڵان. بوو به نیوه‌ڕۆ. قازیی محه‌مه‌د به
منی گوت "ئاغا وه‌ختی نوێژه، ئێمه له بانگی نیوه‌ڕۆیە دا ده‌بێ نوێژ بکه‌ین."
گوتم فه‌رموون نوێژ بکه‌ن، ئازادن، ئاغایان فه‌رموون بچنه‌وه ماڵێ نوێژه‌که‌تان
بکه‌ن و پارووه نانێکیش بخۆن و وه‌رنه‌وه، ئاغایان هه‌موویان ڕۆیشتن. گوتم به‌و
شه‌رته‌ی که له سه‌عات 2ی دوای نیوه‌ڕۆ هه‌مووتان لێره کۆ ببنه‌وه،. گوتیان
زۆر باشه، ڕۆیشتن، ئێمه‌ش چووینه‌وه ماڵێ نانی نیوه‌ڕۆمان خوارد. هاتینه‌وه ده‌فته‌ر،
گوتی ، " که وابێ ئه‌من له پێشدا دێمه ده‌فته‌ری ئێوه به‌یه‌که‌وه ده‌ڕۆین"
ئه‌وه قازیی محه‌مه‌د گوتی. ئیمه ڕۆیشتین. کاتێک چووینه ده‌فته‌ره‌که‌مان هێشتا
سه‌عات نه‌ببوو به 2 قازیی محه‌مه‌د هات،
دانیشتبووین و قازیی محه‌مه‌د هات گوتی ئاغا: گوتمان به‌ڵێ. ده‌ستی برده نێو
گیرفانی و ده‌ستماڵێکی ده‌رهێنا و له پێش ئێمه‌ی دانا. گوتم ئاغای قازیی محه‌مه‌د
ئه‌وه چییه؟ گوتی، " ئاغا ئه‌وه دیاری یه، دیاری ." گوتم وه‌ڵا به
ئاسایی دیاری دۆستێک ده‌یدا به دۆستێک. به داخه‌وه ئێمه له ڕابردووه دا ئه‌و
دۆستایه‌تییه‌مان نه‌بووه واته چ پێوه‌ندیمان نه‌بووه که دیاریی له نێومان دا
ئاڵوگۆڕ بکرێ . جا بۆیه له‌و ڕووه‌وه دیاری وه‌ڕاست ناگه‌ڕێ، تکا ده‌که‌م ئه‌وه با لای جه‌نابی به‌رزتان بمێنێته‌وه تا
دوایه هۆیه‌که‌ی و سه‌رچاوه‌که‌ی ڕوون بێته‌وه. هیچ ده‌ستماڵه‌که‌م له پێش
داناوه، که وابوو فه‌رموون با بچینه فه‌رمانداری .
پرسیار: دەسرەکە به‌تاڵ بوو؟
ووڵام: نا ئه‌سکیناسی تێدا بوو، ئه‌سکیناسی تێدا بوو
یانی ده‌یه‌ویست... له پێشیم داناوه و
هاتینه فه‌رمانداری، دانیشتین و دڕێژه‌مان به قسان دا. دێسان یه‌ک گوتی و یه‌ک
نه‌ی گوت. ئه‌و گوتی خه‌تای ئه‌وه و ئه‌وی دی گوتی خه‌تا له ئه‌ستۆی ئەویدی یە.
ده‌یگوت ئێوه گوتتان، ئه‌و ده‌یگوت ئاغای ڕه‌ئیس ئێوه بیست تفه‌نگ و ئه‌وه‌مان
تازه نووسیوه. باشه ئاغای ئه‌نباردار ئێستا هه‌ر وا له گۆتره به ڕای تۆ هه‌ر
جاره‌ی چه‌نده تفه‌نگ ده‌گه‌یشتێ؟ به کورتی کۆی کرده‌وه و گوتی،" پێنجهه‌زار
ته‌فه‌نگ به ده‌ست من گه‌یشتووه، به ئه‌نبار گه‌یشتوه به‌ڵام لیسته‌کانیان ئاور تێبه‌ردا و فلانیان لێ
کرد،" زۆر باشه، هه‌ر وا به ته‌قریب نووسیمان تا ئێواره داهات. گوتم باشه
ئاغایان ئێستا ده‌بێ نوێژی عه‌سر و شێوانیش
به‌یه‌که‌وه بکه‌ن ئیتر. گوتی، به‌ڵی." گوتمان باشه نوێژی عه‌سر و
شێوان به‌یه‌که‌وه بکه‌ن دیسان درێژه به قسه کردن بده‌ین. ڕۆیشتن نوێژی عه‌سر
و شێوانیان کرد له مزگه‌وت و هاتنه‌وه. هاتنه‌وه و ئه‌من سه‌ری قسانم کرده‌وه .
پێم گوتن به‌و شتانه‌ی که من لێیان تێگه‌یشتم ئاغایان حه‌قی بابه‌ته‌کیان نه‌دا و
به‌و داوخوازانه‌ی که من کردم نایانه‌وێ ده ڕاستیدا هاوکاری له گه‌ڵ ئێمه بکه‌ن.
جا بۆیه داوا ده‌که‌م که ئاغایان ته‌شریفیان بمێنێته‌وه و بیر بکه‌نه‌وه ئه‌گه‌ر
ده‌یانه‌وێ ڕێگای دڵپاکانه وه‌به‌ر بگرن ده‌بێ بێنن و به دروستی و به ڕاستی له هه‌ر شتێکی که ئاگادارن بیڵێن
، ئه‌گه‌ر ئاوا نه‌بێ ئه‌وه باسێکی دیکه‌یه. هێچ ئیدی هه‌ستیان، له خوارێ بە فه‌رمانداریی
نیزامیمان گوت ئاغایان له ژێر چاوه‌دێری دان تا ئه‌و کاته‌ی که ته‌کلیفی ئه‌و
کاره ڕوون ده‌بێته‌وه . نا ئه‌وه‌شم عه‌رز نه‌کردی. ئه‌و شه‌وه‌ش لێیان گه‌ڕاین
بڕۆن، بۆ سبه‌ینێ ئیستواره‌که هاته‌وه و ماشێنه‌که کوڕی قازیی محه‌مه‌دی هێناوه.
فه‌رمانم دا بوو کاتێک هاتن گیرفانی کوڕی قازیی محه‌مه‌د بگه‌ڕێن ئه‌گه‌رکاغه‌زێک
شتێکی تێدایه بیهێنن بزانین چییه. ئه‌وه له پۆستی دیژبانی دا بکرێ . له‌و ناوه
دا دیتم هاتن.ئیستواره‌که هات و گوتی...... به‌ڵێ ئەوە هات و پاکه‌تێکی دامێ.
پاکه‌ته‌که‌م دی خه‌تی برای قازیی محه‌مه‌د بوو که نووسیبووی ئه‌من له گه‌ڵ
کۆنسوولی ڕووس له ته‌ورێز ده‌چمه تاران و له‌وێ له ماڵی قه‌واموسه‌لته‌نه به‌ست
داده‌نیشم. کاغه‌زی نێو پاکه‌ته‌که‌مان خوێنده‌وه و دامه‌وه به ئیستیواره‌که و
گوتم بیبه بیده به وی [ به کوڕی قازیی
محه‌مه‌د]. کوڕه‌که‌ش هاته لای ئێمه. گوتم باشه به سڵامه‌تی هاتی؟ گوتی،
" به‌ڵێ قوربان". گوتم کاغه‌زه‌که‌یان به هه‌ڵه لی وه‌رگرتبوون دایان
نه‌وه؟ گوتی ، به‌ڵێ قوربان" و چووه لای بابی. بۆ به‌یانی ڕا که ئێمه داوای
قازیی محه‌مه‌دمان کرد و باسه‌که‌مان له سه‌ر ڕا داگیرسانده‌وه، هه‌ر بۆ ئه‌وی
شه‌ویش گوتمان ئاغایان ته‌شریفیان هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی ته‌کلیفی چه‌ک ڕوون بێته‌وه.
هه‌موو ئه‌وانه‌م ڕاگرت بۆ لێپرسینه‌وه. چووینه تاران که له‌وێ سەدری قازی
برای قازیی محه‌مه‌د له ماڵی قه‌واموسه‌لته‌نه‌یه. بۆ دانی ڕوونکردنه‌وه که ئه‌و
هه‌میشه نێونجی نێوان تاران و ئێره بووه، له نێوان هه‌ڵسووڕێنه‌رانی شوڕه‌وی و
ئه‌مانه، گوتمان ئه‌وییش بنێرنه مه‌هاباد. تێلگرافیان کرد که به‌ڵێ ئه‌و جارێ
له ماڵی قه‌واموسه‌لته‌نه‌یه. گوتیان ئێوه لێپرسینه‌وه بکه‌ن. گوتم لێپرسینه‌وه‌مان
کرد.، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه لێپرسینه‌وه‌مان کرد. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان [سه‌دری
قازی] پێوه‌ندیکار بوون له نێوان ده‌ستگای،حکوومه‌ت و خه‌ڵک پێویست ده‌کا که ئه‌وانیش بۆ دانی
ڕوونکردنه‌وه لێره ئاماده بن. پێویست ده‌کا له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێک بنێردرێ و دوای
لێپرسینه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.به قه‌واموسه‌لته‌نه‌مان گوت به‌و شه‌رته ووڵامیان
داوه.گوتیان ماشێنیان هێنا سوار بوون له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌نگێک هاتن به‌ره‌و مه‌هاباد.
کاتێک گه‌یشتنه مه‌هاباد سه‌رهه‌نگه‌که ڕاسته‌وخۆ ئه‌وی برده ماڵی قازیی محه‌مه‌د،
له کاتێک دا ئێستا ئه‌وه قازیی محه‌مه‌د ده‌ست به‌سه‌ر کراوه و ڕاگیراوه. ده‌ست
به‌جێ که دیژبان گوزارشتی دامێ ئه‌فسه‌رێکمان نارده ماڵی قازیی محه‌مه‌د که له‌گه‌ڵ
سه‌دری قازی ته‌شریف بهێنن بۆ ده‌فته‌ری فه‌رمانده،هات سه‌رهه‌نگه‌که هات و
گوزارشتی دامێ . گوتم باشه ئێوه به بێ ئیجازه
به‌ر له‌وه‌ی که من ببینن بۆچی چوونه ماڵی قازیی محه‌مه‌د؟
پرسیار: به کێتان گوت؟
ووڵام: به هه‌مان سه‌رهه‌نگه‌که. سه‌رهه‌نگ
گوتی،" به‌ڵێ هه‌ڵه‌م کرد." گوتم ئێستا ده‌بێ دابنیشن، دانیشت و قسه‌ی
کرد و ئه‌وانه. گوتم باشه ئه‌و پێوه‌ندیانه‌ی که له نێوان ئێوه دا بووه و ده‌ستگاکان
و خه‌ڵک ده‌بێ ئه‌وانه یه‌ک به یه‌ک ڕوون ببنه‌وه. گوتی، " به‌ڵێ بۆ وێنه
وه‌کوو چی؟ گوتم ئێمه له ڕووی سیاسییه‌وه هیچ کارمان پێی نییه، بابه‌تی سیاسی
پێوه‌ندی به ئێمه‌وه نییه. ئه‌من له ڕووی عه‌سکه‌رییه‌وه له مه‌سه‌له‌کان ده‌کۆلمه‌وه.زیاتر
سه‌رنجم له سه‌ر چه‌ک کۆ بووه‌ته‌وه که بزانین له لایه‌ن شووڕه‌وییه‌کانه‌وه
چه‌نده چه‌ک هێنراوه بۆ ئێره و شیکردنه‌وه‌ی دابه‌ش کردنیان چییه و چ نییه.
گوتی، " ئاغا من به گشتی ئاگام له [ وه‌زع] بووه به‌ڵام له سه‌ر وورده
ڕیشاڵ نازانم." گوتم باشه ئه‌گه‌ر ئێوه ئاگاتان له وورده‌ڕیشالێش نه‌بێ ئێستا ده‌بێ خۆتان که زمانی ئه‌مانه باشتر ده‌زانن
بێنه ناو و ئێمەش له جه‌ره‌یان بنێن تا
ئێمه چه‌ک کۆ بکه‌ینه‌وه،جا ئێستا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک که دابه‌ش کراون کۆیان که‌ینه‌وه.
گوتی، " به‌ڵێ." باشه، ئێستا دادئه‌ستێنیش له‌وێ بوو.، [ به سه‌دری
قازی م گوت] له گه‌ڵ ئاغای دادئه‌ستێن بچن بۆ پرسیار و لێگه‌ران و ئه‌ویش ڕۆیشت و
خرایه ژێر چاوه‌دێری و گیرا.سه‌رهه‌نگ بۆ به‌یانی را هات و گوتم ئێوه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه
تاران. گوتی، "ڕه‌ئیسی ستاد فه‌رمانی پێدام له‌وێ بمێنەوە و له گه‌ڵ ئه‌وان [سه‌دری قازی] بگه‌ڕێوه. گوتم، به‌ڵێ له سه‌ره‌تاوه
بڕیار وا بوو به‌ڵام دوایه پێویست بوو ئه‌وان [ سه‌دری قای] بمێننه‌وه بۆ لێپرسینه‌وه‌ی زیاتر، ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه
تاران. هیچ ئیدی سه‌رهه‌نگم نارده‌وه تاران و لێپرسینه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد.
لێپرسینه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و هاوکات ئه‌فسه‌رێکی کورد، سه‌روانێک که دواتر بوو به
سپه‌هبود و بوو به جێگری سه‌رۆکی پۆلیس،
ئه‌و کوردی باش ده‌زانی. من بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئه‌وانه له زیندان له‌گه‌ڵ یه‌ک
باسی چ ده‌که‌ن به‌وئه‌فسه‌ره‌م گوت گۆیا سزای دیسیپلینت ده‌ده‌م و دەتنێرمە
زیندان لای ئه‌وانه، له‌وێ بزانه جه‌ره‌یان چییه، باسی چ ده‌که‌ن. گوتی ،
" زۆر باشه"، ڕۆیشت و ده‌ستی کرد به لیکۆڵینه‌وه له‌و کە‌سانه له‌و
هه‌ڵسووڕاوانه،ده‌ی ئیستا ئه‌وه خه‌ڵک خه‌ریکن چه‌که‌کان ده‌هێننه‌وه ، چه‌که‌کان
له نیزیکه‌ی چوار پێنج ڕۆژ دا کۆ کرانه‌وه، زیاتر له هه‌شتا هه‌زار فیشه‌ک کۆ
کرایه‌وه و ده‌ست کرا به لێپرسینه‌وه‌ی نووسراو و بازپورسی و پرسیاری نووسراو ،
عه‌رزی حزووری مباره‌کتان بکه‌م ئێستا
ئیدی گوشاریان بۆ من ده‌هێنا که ئاغا ئێوه‌بجووڵێن به‌ره‌و ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا
که ئه‌ویش کراوه به ناوچه‌ی ئێوه، شاپوور
[سه‌ڵماس] و ڕه‌زائییه [ورمێ] و خوێ و ماکۆ. گوتمان زۆر باشه.
ئێستاباسی بارزانی م نه‌کرد. بارزانییه‌کان کاتێک ئێمه
هاتینه نێو مه‌هاباد و گوردانه‌کان
ڕاسپێردران پێوه‌ندی بگرن ئه‌وان هه‌ر خه‌ریکی پاشه کشه بوون به مه‌ودایه‌ک به‌ره‌و
جاده‌ی نه‌غه‌ده، واته به‌ره‌و لای سنوور. هه‌نگێکی سواره‌ش پێشڕه‌وی ئێمه‌بوو.
له 12 کیلۆمیتری شار ڕاده‌وه‌ستن و داده‌مه‌زرێن، هه‌نگه سواره‌که‌ی
ئێمه‌ش هه‌ر له‌وێ له مه‌ودای هه‌شتسه‌د میتری له به‌رانبه‌ریان ڕاده‌وستن . مه‌لا
مسته‌فا په‌یام ده‌نێرێ که من پێم خۆشه فڵانکه‌س ببینم له گه‌ڵ فه‌رمانده‌ی هه‌نگی
سوار. هه‌نگی سوار هه‌ستا نامه‌ی نووسی که مه‌لا مسته‌فا داوای چاوپێکه‌وتنی ئێوه
ده‌کا به‌ڵام ده‌ڵێ ئه‌ماننامه‌م ده‌وێ.
ئێمه له سه‌ر کارت ڤیزیتێکی که هه‌مان بوو نووسیمان، "ئاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی: ئێوه دڵنیا بن و ده‌توانن بۆ چاوپێکه‌وتنی
من بێنه مه‌هاباد، هه‌ر ئه‌وه‌نده ئیمزام کرد. گوتم بیده‌نێ. هێنده‌ی پێ نه‌چوو
که دیتمان ئاغای مه‌لا مسته‌فای بارزانی له گه‌ڵ چوار ئه‌فسه‌ری عێڕاقی که له‌گه‌ڵ
بارزانییه‌کان که‌وتبوون، سه‌رهه‌نگ دوویه‌ک، سه‌روانێک و سیتوان یه‌کێک هاتن و
خۆیان ناساند، گوتمان مه‌لا مسته‌فا ده‌ی ئه‌تۆ چی؟ گوتی، ئاغا من ده‌مه‌وێ له گه‌ڵ ئینگلیسییه‌کان پێوه‌ندیم هه‌بێ چونکه
گرێی کاری ئێمه ده ده‌ست ئینگلیسه‌کان دایه." گوتم باشه به‌ڵام لێره نه سه‌فاڕه‌تخانه هه‌یه،
نه کونسوولخانه هه‌یه. کونسوولخانه و سه‌فاڕه‌تخانه له تارانن. ئه‌گه‌ر ئێوه
بتانه‌وێ ئه‌من ده‌توانم هه‌لومه‌رجێکی ئاوا ئاماده بکه‌م که ئێوه لێره‌وه
بچنه تاران و له‌وێ هه‌ر جۆرێک که ده‌تانه‌وێ، له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌س که ده‌تانه‌وێ
پێوه‌ندی بگرن. گوتی، " زۆر باشه،زۆر باشه." گوتم جا ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه
ئێوه ته‌سلیم نامه‌یه‌کی بێ قه‌ید وشه‌رت به خه‌تی خۆتان بنووسن که ئه‌من و
تایفه‌ی بارزان ته‌سلیمی بێ قه‌ید و شه‌رتی ده‌وڵه‌تی ئێرانین و گوێڕایه‌لی ئه‌و
فه‌رمانانه‌ین کە له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئێرانه‌وه سه‌باره‌ت به ژیانی من و
(؟) [ له دەقی ماک دا نیشانه‌ی پرسیار
داندراوه. ح.ق.] . ئیدی کاغه‌زێکی هه‌ڵ گرت و به خه‌تی خۆی به عه‌ڕه‌بی ، عه‌ڕه‌بیشی
باش ده‌زانی، نووسی و بنه‌که‌ی ئیمزا کرد مه‌لا مسته‌فای بارزانی. گوتم زۆر باشه
ئێستا ته‌شریفتان له ماڵی یه‌کێک له پیاوماقووڵانی مه‌هاباد بێ. گوتم شه‌و ته‌شریفتان
ببنه ئه‌وێ له‌وێ بحه‌سێنه‌وه به‌یانی وه‌رنه‌وه که ته‌رتیبی کاره‌که بده‌ین.
چووینه تێلێگڕافخانه و ئه‌وه‌مان تێلگڕاف کرد و گوتمان. ئاغا تێلگڕاف ووڵامی
هاته‌وه زۆریان په‌سن دابووین، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و تێلگڕافه‌ی که ئه‌وده‌می که
له میاندواو بووین کرد بوویان، گوتبوویان خزمه‌ته‌کانی ئێوه جێی ڕه‌زایه‌تی ئه‌علاحه‌زره‌تی
هومایوونی یه و ته‌قدیرتان لێ ده‌کرێ. زۆر باشه. سه‌رهه‌نگ دوویەمێکمان دیاری
کرد و له‌گەڵ ئه‌و ئاغایانه و به‌و دوو ماشێنی جیپ ڕه‌وانه‌مان کردن به‌ره‌و
تاران و له ناوچه بڕۆن. ئه‌وانه ڕۆیشتن و تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه ته‌ورێز، به
تارانیشمان گوت که ئه‌وانه ئه‌وه دێن و ئاوا بوو و ئاوا نه‌بوو و ئێمه ئه‌وانه‌مان
نارده تاران. تێلگرافیان کرد،" بۆچی ئه‌وانه‌تان نارد بۆ تاران؟ ده‌بێ زه‌مینه
بۆ هاتنی ئه‌وانه ئاماده بکرێ." نووسیم باشه من فه‌رمان ده‌ده‌م به‌و ئه‌فسه‌ره‌ی
له‌گه‌ڵیانه به بیانووی ئه‌وه‌ی ماشێن خراپ بووه و له‌و قسانه له ته‌ورێز بمێنێته‌وه
هه‌ر چه‌ند ڕۆژی که ئێوه بتانه‌وێ ئه‌و ده‌می ئه‌گه‌ر زه‌مینه ئاماده بوو ئه‌وانه
له ته‌ورێزه‌وه بێن. تێلگڕافیشم کرد بۆ ئه‌فسه‌ره‌که پێمان گوت 48 سه‌عات له‌وێ
بمێنه‌وه و دوای 48 سه‌عات وه‌ڕێ که‌وه به‌ره‌و تاران. ده‌ی چووه تاران، بردیانه
تاران. بر‌دیانن بۆ له‌شکری دووه‌م و چوون له‌وێ جێیاندانێ و زۆر میواندارییان لێ
کردن، بردیان شه‌ڕه‌فمه‌ند بوو به دیداری ئه‌علاحه‌زره‌ت، وه‌زیری شه‌ڕی بینی و
سه‌رۆکی ستادی ئه‌ڕته‌شی دیت، زۆر زۆر. مه‌لا ئه‌حمه‌د [ مه‌به‌ستی شێخ ئه‌حمه‌د ه،
ح.ق.] که گۆیا برا گه‌وره‌ی ئه‌وانه و به‌پێی قسه‌ی خۆیان خودانی بارزان، گوتی،
" ڕێگا بده‌ن ئێمه هێندێک به‌ره‌و
دواتر بچین و له نیزیک نه‌غه‌ده له‌وێ دامه‌زرێین. زۆر باشه بچن. ئه‌وان چوون
له‌وێ له نیزیک و ده‌ور و به‌ری نه‌غه‌ده دامه‌زران. دوای چل ڕۆژ دیتمان که سه‌رۆکی
دارایی گشت قوشوون و مه‌لا مسته‌فای
بارزانی له گه‌ڵ سێ ئه‌فسه‌ره عێڕاقییه‌که هاتن بۆ مه‌هاباد.
پرسیار: له تارانه‌وه ؟
ووڵام" له تارانه‌وه. له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کی سه‌ر
مۆر کراوی سه‌رۆکی ستادی ئه‌ڕته‌ش، " له ئاکامی ئه‌و وتووێژانه‌ی له گه‌ڵ
مه‌لا مسته‌فای بارزانی کرا بڕیار درا که هه‌موو خێڵی بارزان کۆچ بکه‌ن بۆ به‌نده‌نه‌کانی
چیاکانی ئه‌لوه‌ندی هه‌مه‌دان و له‌وێ ماڵ دانێن و جیره‌ی ده‌وڵه‌تییان بدرێتێ و
زه‌وی وزار بۆ زه‌رعات و له‌وێ خه‌ریکی زه‌راعه‌ت بن و ماڵ وماڵات و وڵساتیان له‌وێ
بن. سه‌رۆکی دارایی گشت قوشوونیش ناردرا به پاره‌ی پێویست سه‌د ده‌ستگا کامیون
بکڕێ و ئه‌و بنه‌ماڵانه ڕاگوێزێ بۆ وێنده‌رێ،" ئێمه ئه‌و نامه‌یه‌مان خوێنده‌وه گوتمان باشه
مه‌لا مسته‌فا تۆ له تاران به‌رعۆده بووی ئه‌و کاره بکه‌ی؟ گوتی،" نا ئه‌وان
گوتیان و ئێمه‌ش هێچمان نه‌گوت، بێده‌نگ بووین
به‌ڵام ئێمه چۆن ده‌توانین بچینه هه‌مه‌دان و بۆ داوێنی ئه‌لوه‌ند؟ ئێمه
زیاتر له شه‌ش هه‌زار سه‌ر مه‌ڕمان هه‌یه، ژیانی ئێمه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و مه‌ڕانه
. ئه‌گه‌ر ئه‌وانه له ده‌ست بده‌ین هیچمان بۆ نامێنێ." گوتم ئه‌ی ده‌بێ چ
بکه‌ین؟ گوتی، " قوربان ده‌بێ ڕێگایه‌ک
بکرێته‌وه ئێمه بچینه عێڕاق." گوتم عه‌زیزی من ئه‌گه‌ر تۆ مه‌به‌ستت چوونی
عێڕاقه چۆن ده‌ته‌وێ بچیه وێ؟ ده‌ته‌وێ به ئاسایی بچی؟ خۆ تۆ پێوه‌ندیت له گه‌ڵ
سه‌فاڕه‌تی عێڕاق نه‌گرت؟ ده‌بوو چووبایه ئه‌وێ و داواکانت بکه‌ی. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ
بچیه عێڕاق ده‌بێ ئه‌وان موافه‌قه‌ت بکه‌ن بێی بچیه عێڕاق، ئه‌گه‌ر گرفتێکی دیکه‌ی
سیاسیت هه‌یه له‌وێ جێ به جێی که‌ی، به‌ڵام لێره ئه‌و قسانه چ فایده‌ی هه‌یه؟
گوتی،
" ئێجازه بده‌ن ئه‌من بچم چاوم به مه‌لا ئه‌حمه‌د [ شێخ ئه‌حمه‌د] بکه‌وێ چونکه ئیختیاری ئێمه به ده‌ست وییه. ئه‌من هه‌رچییه‌کی بیڵێم هه‌ر قسه‌ی خۆم کردووه، ئه‌و ده‌بێ بڕیار بدا، ئێمه گوێڕایه‌لی لێده‌که‌ین،" زۆر باشه. ده‌ی مه‌لا مسته‌فامان له گه‌ڵ سێ ئه‌فسه‌ره عێڕاقییه‌که نارد ڕۆیشتن، سه‌رهه‌نگه‌که‌شم له گه‌ڵ ناردن، سه‌رهه‌نگ دووه‌مه‌که، چوو پێم گوت ئاغا ئه‌وانه 48 سه‌عات بمێننه‌وه دیسان هه‌ڵیان گرێ بیانهێنێته‌وه بزانین چ ده‌کرێ بکرێ. دوای 48 سه‌عات نامه‌ی نووسی، " ئاغا ئه‌وانه ئیتر نایانه‌وێ بێن." بۆچی؟ گوتی، "ئه‌و قسانه‌ی له‌تاران بۆ ئه‌وانه‌یان کرد و ئه‌وانه یان بێده‌نگ بوون و یان قه‌بووڵیان کرد ئێستا لێره له جێ‌دا مه‌لا ئه‌حمه‌د [ شیخ ئه‌حمه‌د] لێبڕاوانه قه‌بووڵی ناکا." ده‌ی باشه، ئه‌وه‌ش نامه. ئێمه‌ش تێلگڕافمان کرد بۆ تاران. ئه‌و ئاغای سه‌رهه‌نگ ده‌وڵه‌تشاهی ڕه‌ئیسی دارایی گشت قوشوونیش گوتی، " ئه‌ی ته‌کلیفی به‌نده چییه؟" گوتم ئێوه‌ش ته‌شریف بێنن پاره‌کانتان هه‌ڵگرن و بیبه‌ن چونکه ئه‌وانه جارێ که نایه‌ن. گوتی ، " زۆر باشه". ئه‌وانیشمان نارده‌وه تاران. دیتم ده‌ی ده‌بێ ئیتر ئێمه ئۆپێڕاسیۆن بکه‌ین. ناکرێ له‌به‌ر ئه‌وانه ئێمه ده‌بێ بچینه ئازه‌ربایجان، چه‌کی عه‌شیره‌ته چه‌کداره‌کانی ئازه‌ربایجان وه‌ربگرینه‌وه. ستوونه‌کانمان وه‌جووڵه خست به‌ره‌و نه‌غه‌ده. سێ ستوونمان وه جووڵه خست هاتینه 6 کیلۆمیتری نه‌غه‌ده.
پرسیار: به گشتی چه‌ند که‌ستان له ژێر ده‌ست د‌ابوو؟
" ئێجازه بده‌ن ئه‌من بچم چاوم به مه‌لا ئه‌حمه‌د [ شێخ ئه‌حمه‌د] بکه‌وێ چونکه ئیختیاری ئێمه به ده‌ست وییه. ئه‌من هه‌رچییه‌کی بیڵێم هه‌ر قسه‌ی خۆم کردووه، ئه‌و ده‌بێ بڕیار بدا، ئێمه گوێڕایه‌لی لێده‌که‌ین،" زۆر باشه. ده‌ی مه‌لا مسته‌فامان له گه‌ڵ سێ ئه‌فسه‌ره عێڕاقییه‌که نارد ڕۆیشتن، سه‌رهه‌نگه‌که‌شم له گه‌ڵ ناردن، سه‌رهه‌نگ دووه‌مه‌که، چوو پێم گوت ئاغا ئه‌وانه 48 سه‌عات بمێننه‌وه دیسان هه‌ڵیان گرێ بیانهێنێته‌وه بزانین چ ده‌کرێ بکرێ. دوای 48 سه‌عات نامه‌ی نووسی، " ئاغا ئه‌وانه ئیتر نایانه‌وێ بێن." بۆچی؟ گوتی، "ئه‌و قسانه‌ی له‌تاران بۆ ئه‌وانه‌یان کرد و ئه‌وانه یان بێده‌نگ بوون و یان قه‌بووڵیان کرد ئێستا لێره له جێ‌دا مه‌لا ئه‌حمه‌د [ شیخ ئه‌حمه‌د] لێبڕاوانه قه‌بووڵی ناکا." ده‌ی باشه، ئه‌وه‌ش نامه. ئێمه‌ش تێلگڕافمان کرد بۆ تاران. ئه‌و ئاغای سه‌رهه‌نگ ده‌وڵه‌تشاهی ڕه‌ئیسی دارایی گشت قوشوونیش گوتی، " ئه‌ی ته‌کلیفی به‌نده چییه؟" گوتم ئێوه‌ش ته‌شریف بێنن پاره‌کانتان هه‌ڵگرن و بیبه‌ن چونکه ئه‌وانه جارێ که نایه‌ن. گوتی ، " زۆر باشه". ئه‌وانیشمان نارده‌وه تاران. دیتم ده‌ی ده‌بێ ئیتر ئێمه ئۆپێڕاسیۆن بکه‌ین. ناکرێ له‌به‌ر ئه‌وانه ئێمه ده‌بێ بچینه ئازه‌ربایجان، چه‌کی عه‌شیره‌ته چه‌کداره‌کانی ئازه‌ربایجان وه‌ربگرینه‌وه. ستوونه‌کانمان وه‌جووڵه خست به‌ره‌و نه‌غه‌ده. سێ ستوونمان وه جووڵه خست هاتینه 6 کیلۆمیتری نه‌غه‌ده.
پرسیار: به گشتی چه‌ند که‌ستان له ژێر ده‌ست د‌ابوو؟
ووڵام: ئێمه
نیزیکه‌ی ده دوازده‌هه‌زار نه‌فه‌ر نیڕوومان هه‌بوو.
گێڕه‌ره‌وه: تیمسار فه‌زلوڵای هومایوونی
به‌رواری چاوپێکه‌تن: پێنجه‌می ئۆکتۆبری 1984
شوێنی چاوپێکه‌وتن : له‌نده‌ن – ئینگلیس
وتووێژکار: حه‌بیب لاجه‌وه‌ردی
کاسێتی ژماره : 7
پرسیار: به‌ڵێ
ووڵام: سێ ستوونمان نارد له هه‌شت کیلو میتری نه‌غه‌ده
لەوێ ئیستیان گرت . به‌نده خۆم سواری جیپ بووم و چومه نه‌غه‌ده بۆ دیتنی مه‌لا
ئه‌حمه‌د [ شیخ ئه‌حمه‌د ] بزانم حه‌قی بابه‌ته‌که چییه. کاتێک چووین دیتمان له به‌ر دێیه‌که مه‌لا مسته‌فا له گه‌ڵ
نیزیکه‌ی چوار سه‌د که‌س تاکوته‌رای چه‌کدار له‌وێ ڕاوه‌ستاوه و ئه‌و جلوبه‌رگه‌ی
که لێره[تاران] واته ئه‌و کۆت و شه‌ڵواره‌ی بۆیان ئاماده کردبوو [داکه‌ند بوو] و چوو بوو ده به‌رگی خۆیه‌وه و
واته هه‌مان به‌رگی کوردی ده‌به‌ر کرد بوو و قه‌تاری فیشه‌کیشی به‌ستبوو و به
پێی دابی خۆیان گۆیا هاتبوو بۆ ده‌ربڕینی ڕێز. ده‌ی ئاغای مه‌لا ئه‌حمه‌د [ شێخ ئه‌حمه‌د]
له کوییه، گوتی، " ئاغای مه‌لا ئه‌حمه‌د
[ شێخ ئه‌حمه‌د] له‌و سه‌ری دێیه‌که‌یه." دو‌ا جار به پێیان چووینه نیزیک
ماڵی مه‌لا ئه‌حمه‌د [ شیخ ئه‌حمه‌د] دیتمان سه‌دو په‌نجا که‌سێکیش له‌وێ خه‌ریکی
خاوێن کردنه‌وه‌ی تفه‌نگ و فڵان و فڵانن.
ئێمه تا گه‌یشتینێ، پلیکانی لێ بوو پێیدا بچینه وه‌تاغی
مه‌لا ئه‌حمه‌د [ شێخ ئه‌حمه‌د]، دیتم مه‌لا ئه‌حمه‌د [ شێخ ئه‌حمه‌د] له سه‌ر
پله‌ی یه‌که‌م ده‌رکه‌وت، کڵاوێک، مێزه‌رێکی سووری له سه‌ر بوو و دار حه‌یزەرانێکیشی
به‌ده‌سته‌وه بوو. ده‌ی سڵاو و عه‌له‌یکوممان له گه‌ڵ شێخ کرد و چووینه ژوورێ
دیتمان دوو کورسی یان داناوه و دوو مێزی
ئه‌وه‌نده‌ی لێیە یه‌ک بۆ من و یه‌ک بۆ شێخ به‌ڵام مه‌لا مسته‌فا و سێ له براکانی
دیکه‌ی هاتن و له‌وێ له سه‌ر چۆکان لێی دانیشتن
و چوارکه‌سی چه‌کداریش و له چوار قولینچکی دیوه‌که‌دا به‌حاڵه‌تی ده‌ستبه‌تفه‌نگ
ڕاوه‌ستان. ئێمه چاییمان خوارده‌وه و به شێخم گوت ئه‌وانه بۆچی لێره ڕاوه‌ستاون؟
گوتی به نیشانه‌ی حورمه‌ت، گوتم ده‌مانه‌وێ له گه‌ڵ ئێوه قسه بکه‌ین و بابه‌تی
ڕێز گرتن له گۆڕێ دا نییه. ئیشاڕه‌یه‌کی کرد و ئه‌و چوار که‌سه‌که ڕۆیشتن.
گوتمان باشه مه‌لا ئه‌حمه‌د [ شێخ ئه‌حمه‌د] ده‌مانه‌وێ بزانین که نییه‌تی ئێوه
چییه؟ گه‌ڵاله‌تان چییه؟ برای ئێوه که چووه تاران ئاوا به‌رعۆده بوو که
ئێوه بچنه بناری ئه‌لوه‌ند. گوتی، " ئاغا ئه‌و قسه‌یه دروست نه‌بووه و ئه‌گه‌ر
برای منیش گوتبێتی هه‌ر وا بێ موتاڵا گوتوویه، ئه‌و کاره له جێ‌دا چ پێشوه‌چوونێکی
بۆ ئێمه تێدا نییه. گوتم باشه ده‌تانه‌وێ چ بکه‌ن؟ گوتی، " ئێمه ده‌بێ
بچینه‌وه شوێنی خۆمان، بارزان." به چ شه‌رتێک ده‌تانه‌وێ بچنه‌وه ؟ به
شێوه‌ی ئاسایی یان به زۆری؟ غه‌ڵه‌به. گوتی، " وه‌ڵا عێڕاق که نایه‌ڵێ،
هیچ پێوه‌ندی له گه‌ڵمان نییه." گوتم باشه به داخه‌وه مه‌لا مسته‌فای
بارزانی ش که چووه تاران پێوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌فاڕه‌تی عێڕاق نه‌گرت که ده‌بێ ئه‌و
مەسه‌له‌یه جێ به جێ بکا. که‌وا بوو ئێستا ئێوه ته‌کلیفتان مه‌علووم نییه؟
گوتی، ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێ ئێوه ته‌کلیفمان مه‌علووم که‌ن." گوتم نا ئێمه
مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه که هه‌رچی خێراتر چه‌ک له‌عه‌شیره‌ته‌کانی ئێران که چه‌ک
یان هه‌یه بستێنینه‌وه به‌ڵام ئێمه ناتوانین به‌ر له‌وه‌ی تاکوته‌رای عه‌شیره‌ته
عێڕاقییه‌کان له خاکی ئێران دان چه‌کی وان وه‌رنه‌گرین و بچینه سه‌ر وه‌ختی عەشیره‌ته‌کانی
ئێران. ده‌بێ له پێشدا چه‌کی ئێوه وه‌ربگرین پاشان پچینه سه‌رو سۆراغی چه‌کی ئه‌وان.
ئایا ئێوه ئاماده‌ن چه‌که‌کانتان ته‌حویل بده‌ن؟ گوتی، "نا". گوتم زۆر
باشه. ئێستا کە ئاماده نین چه‌که‌کانتان ته‌حویل بده‌ن ده‌تانه‌وێ چ بکه‌ن؟ گوتی،"
ئێمه ده‌مانه‌وێ بڕۆین." گوتم باشه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ بڕۆن به زۆری ده‌تانه‌وێ
بڕۆن؟ گوتی، "به‌ڵێ." گوتم زۆر
باشه که وابوو باشترین کاتی ئێستایه. ئێوه ژن و منداڵه‌کانتان لێره دانێن،
خۆتان ته‌ئمینتان هه‌یه هه‌ستن بڕۆن ڕێگا بکه‌نه‌وه بڕۆنه‌وه بۆ بارزان و
خێزانه‌کانیشتان به دواتان دا وه‌ڕێ بکه‌ون بێن ، لێره دانیشتنتان که نابێته چ
ڕێگا چاره‌یه‌ک. ئه‌گه‌ریش ده‌تانه‌وێ به هێمنانه بڕۆنه‌وه که ده‌بێ نامه
بنووسن بۆ ده‌وڵه‌وتی عێڕاق و موافه‌قه‌تی ئه‌وان وه‌ربگرن هه‌ستن بڕۆنه‌وه خۆتان ته‌سلیم که‌ن. گوتی،
" نا ئاغا ئێمه بمانه‌وێ بڕۆینه‌وه ئه‌وێ عێڕاق پێمان ده‌ڵێ وه‌رن ته‌سلیم
بن. خۆ ئێمه نامانه‌وێ ته‌سلیمی ده‌وڵه‌ت بین." گوتم باشه ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێ
بێن هه‌م ده‌تانه‌وێ که‌ڵه‌گایی بکه‌ن هه‌م ده‌تانه‌وێ بچنه‌وه عێڕاق؟ که وابوو
ده‌بێ به‌زۆری بڕۆنه‌وه و به زۆریش ڕێگای هه‌ر ئه‌وه‌یه که بیکه‌ن.هه‌رچۆنێک
بێ من ئیتمامی حوجه‌تتان ده‌ده‌مێ ده‌بێ تا 48 سه‌عاتی دیکه ئێره چۆل که‌ن، ئێمه
تا 48 سه‌عاتی دیکه ئێره داگیر ده‌که‌ین.
ئه‌من له‌و نێوه دا دیتم [وه‌زع] تێک چوو چه‌ند که‌س به‌لایه‌ک
دا غاری ده‌دا و، چه‌ند که‌س به لایه‌کی دیکه دا . چه‌ند که‌سێک هاتنه ژوورێ،
ده‌رگایان کرده‌وه هاتنه ژوورێ گوتیان نیزامییه‌کان هێرشیان کرد. مه‌لا مسته‌فا
گوتی، " ده‌ڵێن نیزامییه‌کان هێرشیان کردووه." گوتم، ئاخر ئاغای مه‌لا
ئه‌حمه‌د [ شێخ ئه‌حمه‌د] ئێوه پیاوێکی ژیرن. چۆن ئێستا که ئه‌من لێره‌م
نیزامییه‌کان هێرش ده‌که‌ن؟ داخوا چ خراپ له یه‌ک تێگه‌یشتنێک قه‌وماوه. با
بنێرین لێی بکۆڵینه‌وه. ناردم له دوای سه‌رهه‌نگ و گوتم سه‌رهه‌نگ ئێوه له گه‌ڵ
نوێنه‌ری مه‌لا ئه‌حمه‌د [ شێخ ئه‌حمه‌د] بچن بزان چ قه‌وماوه . چوون [....] بەڵێ لەوێ کانییەکی لێ بووە کە نیزامییەکان
هاتبوونە ئەوێ بۆ ئاو بردن، ئەوانە دەست دەکە‌ن بە تەقە و نیزامییەکانیش ووڵامیان
دەدەنەوە. هەرچۆنێک بوو، کێشەکە جێ بە جێ کرا. هاتنەوە، گوتم ئاغا وەرن ئەوانە
هەموو خراپ بۆچوونە و فڵانە. گوتم ئیدی قسەی ئێمە تەواو هەر ئەوەندە بوو
دەگەڕێمەوە مەقەڕی خۆم و لە دوای ٤٨ سەعات دێمەوە ئێرە. خودا حافیز ئاغای مەلا
ئەحمەد [ شێخ ئەحمەد]. بەو خەیاڵەی کە مەلا ئەحمەد [ شێخ ئەحمەد] لەوانەیە
کاردانەوەیەک لەخۆیەوە بنوێنێ. گوتی زۆر باشە کە وابوو مەلا مستەفا ئەتۆ تیمسار بەدرەقە بکه هەتا قەراغ ئاوەدانییەکە.
هیچ ئیدی ئێمە هاتین و سوار بووین و هاتین. هاتین. بۆ ئەوە شەو هیچ ، بۆ سبەی شەوێ
خەبەریان دا کە مەلا مستەفا هێرشی کردووەتە سەر یەکێک لە عەشیرەتەکانی گۆیا خەزمەتکار،
لەو عەشیرەتانەی کە لایەنگری دەوڵەتە و ١٥ کەسی لێ کوشتوون و چەکەکانیشی بردوون.
دەی، ستوون بەیانی زوو وەڕێ کەوت هات بەرەو نەغەدە، ئەوانەش چ تەقەیان نەکرد و نەغەدەیان چۆل کرد و ئێمەش هێزەکانی خۆمانمان لە نەغەدە دامەزراند.ئەوان چوونە ئەوبەری چۆمی و داکشان بەرەو شنۆ کە شاخاوییە، هەر ئەو گوندەیە کە سمایل ئاغای سمکۆش [ لە دەقی ماک دا نووسراوە 'اسماعیل آقا سمیت خو، ح.ق.] ماڵی لەوێ بوو و هەر لەوێ سەرلەشکر موقەدەم گەڵاڵەی کوشتنی سماییل ئاغای سمکۆی داڕشت، شنۆ. سێ چوار ڕۆژ لە نەغەدە بووین، ئێمە خۆمان، گوشاریان بۆ هێناین کە ئاغا ئێوە وەرنە شت. لە نەغەدەوە ستوونمان نارد بەرەو شنو بچێ و لەوێوە بەرەو زێوە لەوێ هێندێک لە عەشیرەتی خۆمانە لەگەڵ ئێمە بوون. پێوەندیمان کرد، بارزانییەکان ئەوی ڕۆژێ ٢٥ کەس لە سوارەی خۆجێی و ٧ نەفەر سەربازیان کوشت هەرچۆنێک بوو هێز چووە ئەو بەری چۆمی و ئێمە سه‌نگه‌ره‌کانمان گرت . ئەوانیش خۆیان گەیاندە کێوی، دوندی کێوی. دوو ڕۆژ دواتر خەبەر هات کە مەلا مستەفا لە گەڵ سێسەد چەکداری بە ئەزموون دەیەوێ بەرەو زێوە بچێ. لە شنۆ تێپەڕیوە و خەریکە دەچێتە زێوە، لە زێوە. ئێمە بە خێرایی وەڕێ کەوتین، ستوون کە لەوێ کاری خۆی دەکرد، کاری عەمەلییاتی. ئێمە وەڕێ کەوتین خۆمان هاتین بەرەو ڕەزائییە لەگەڵ گوردانێکی پیادەی باڵانش. ئێمە نیزیکەی سەد هەنگاوی بمێنێ بۆ باڵانش سەر لەبەیانی نەفراتی خۆمان لە کامیۆنەکان دابەزاند. شەوێش لە ئاوەدانی یەک بوون کە هەموویان چەکدار بوون دەیانگوت کە باڵانش یش دە دەست ئەرمەنییەکان دایە. نیزیکەی دوو کیلۆمیتری بمێنێ بۆ ئاوەدانییەکە نیزامییەکان لە کامیۆنەکان هاتنە خوارێ و بە ڕێکی و لە سەر هەست دەستیان کرد بە پێشڕەوی کردن لە پڕ دیتمان کە سەرۆکی ئەرمەنییەکان پیاوێکی کورتە باڵاییە وگایەکی وەپێش خۆی داوە و لە گەڵ دایکی و کەسانی دی هاتوون بۆ پێشواز، گەیشتە من گوتی ، " سڵاوت عەرز دەکەم"، تەعزیمێکی کرد. گوتم باشە، چ دەکەی؟ گوتی، " هیچ ئاغا ئێمە لێرەین و ئێستا بیستمان کە ئۆردوو دێ هاتووین بۆ پێشوازی کردن لە ئۆردوو. ستوونەکان دەوری ئاوەدانییەکەیان دا، ئەوان پێیان وابوو ئێمە هەر وا دەمانەوێ بێینە نێو ئاوەدانییەکەوە، پێیان وا بوو ستوونەکان بە دووی لای ئاوەدانییەکە دا دەگه‌ڕێن و دەڕۆن، ئاغا لە پڕ تەقە کرا. تەق، تەق. لە پڕ دیتم هەر ئەو کابرا ئەرمەنییەی کە لە لای من بوو لە پڕ وون بوو. دەی براکەی و دایکیان گرت ، ئاغا تەق و تۆقێک بوو نەبێتەوە. دوو کەس لە نیزامییەکانی ئێمەکە پێشەنگی ستوونەکە بوون کووژران و ئێمە خۆمان گەیاندە ئاوەدانییەکە و ئاوەدانییەکە گەمارۆ درا.
دەی، ستوون بەیانی زوو وەڕێ کەوت هات بەرەو نەغەدە، ئەوانەش چ تەقەیان نەکرد و نەغەدەیان چۆل کرد و ئێمەش هێزەکانی خۆمانمان لە نەغەدە دامەزراند.ئەوان چوونە ئەوبەری چۆمی و داکشان بەرەو شنۆ کە شاخاوییە، هەر ئەو گوندەیە کە سمایل ئاغای سمکۆش [ لە دەقی ماک دا نووسراوە 'اسماعیل آقا سمیت خو، ح.ق.] ماڵی لەوێ بوو و هەر لەوێ سەرلەشکر موقەدەم گەڵاڵەی کوشتنی سماییل ئاغای سمکۆی داڕشت، شنۆ. سێ چوار ڕۆژ لە نەغەدە بووین، ئێمە خۆمان، گوشاریان بۆ هێناین کە ئاغا ئێوە وەرنە شت. لە نەغەدەوە ستوونمان نارد بەرەو شنو بچێ و لەوێوە بەرەو زێوە لەوێ هێندێک لە عەشیرەتی خۆمانە لەگەڵ ئێمە بوون. پێوەندیمان کرد، بارزانییەکان ئەوی ڕۆژێ ٢٥ کەس لە سوارەی خۆجێی و ٧ نەفەر سەربازیان کوشت هەرچۆنێک بوو هێز چووە ئەو بەری چۆمی و ئێمە سه‌نگه‌ره‌کانمان گرت . ئەوانیش خۆیان گەیاندە کێوی، دوندی کێوی. دوو ڕۆژ دواتر خەبەر هات کە مەلا مستەفا لە گەڵ سێسەد چەکداری بە ئەزموون دەیەوێ بەرەو زێوە بچێ. لە شنۆ تێپەڕیوە و خەریکە دەچێتە زێوە، لە زێوە. ئێمە بە خێرایی وەڕێ کەوتین، ستوون کە لەوێ کاری خۆی دەکرد، کاری عەمەلییاتی. ئێمە وەڕێ کەوتین خۆمان هاتین بەرەو ڕەزائییە لەگەڵ گوردانێکی پیادەی باڵانش. ئێمە نیزیکەی سەد هەنگاوی بمێنێ بۆ باڵانش سەر لەبەیانی نەفراتی خۆمان لە کامیۆنەکان دابەزاند. شەوێش لە ئاوەدانی یەک بوون کە هەموویان چەکدار بوون دەیانگوت کە باڵانش یش دە دەست ئەرمەنییەکان دایە. نیزیکەی دوو کیلۆمیتری بمێنێ بۆ ئاوەدانییەکە نیزامییەکان لە کامیۆنەکان هاتنە خوارێ و بە ڕێکی و لە سەر هەست دەستیان کرد بە پێشڕەوی کردن لە پڕ دیتمان کە سەرۆکی ئەرمەنییەکان پیاوێکی کورتە باڵاییە وگایەکی وەپێش خۆی داوە و لە گەڵ دایکی و کەسانی دی هاتوون بۆ پێشواز، گەیشتە من گوتی ، " سڵاوت عەرز دەکەم"، تەعزیمێکی کرد. گوتم باشە، چ دەکەی؟ گوتی، " هیچ ئاغا ئێمە لێرەین و ئێستا بیستمان کە ئۆردوو دێ هاتووین بۆ پێشوازی کردن لە ئۆردوو. ستوونەکان دەوری ئاوەدانییەکەیان دا، ئەوان پێیان وابوو ئێمە هەر وا دەمانەوێ بێینە نێو ئاوەدانییەکەوە، پێیان وا بوو ستوونەکان بە دووی لای ئاوەدانییەکە دا دەگه‌ڕێن و دەڕۆن، ئاغا لە پڕ تەقە کرا. تەق، تەق. لە پڕ دیتم هەر ئەو کابرا ئەرمەنییەی کە لە لای من بوو لە پڕ وون بوو. دەی براکەی و دایکیان گرت ، ئاغا تەق و تۆقێک بوو نەبێتەوە. دوو کەس لە نیزامییەکانی ئێمەکە پێشەنگی ستوونەکە بوون کووژران و ئێمە خۆمان گەیاندە ئاوەدانییەکە و ئاوەدانییەکە گەمارۆ درا.
ئاوەدانییەکە گەمارۆ درا و نیزیکەی شێست تفەنگ و شەش
موسەلسەل کۆ کرانەوە بەڵام ژمارەیەک لە ئەرمەنییەکان کە چەکیان پێ بوو هەڵاتن.،
دەی هاتینە نێو باڵانش و هیچ ئیدی لەوێ ستوونمان ڕاگرت و یەکەیەکمان لەوێ دانا و ڕۆیشتین بەرەو ڕەزائییە.
سەرتیپ زەنگەنە لە ڕەزائییە بوو لە ئازەربایجان. ئەو هاتە بەروپیلمان لەگەڵ
ژمارەیەک لە پیاوماقووڵانی ڕەزائییە.گوتم، ئاغا ئەوە چۆنە ئێوە خەبەرتان لە بن
گوێتان نییە کە لە باڵانش ئەرمه‌نییەکان
چەکدارن؟ چووینە ڕەزائییە و لەوێ زانیمان بەڵێ ئاغا ئەوە مەلا مستەفا خەریکە بەرەو
موانا دەجووڵێ و دەیەوێ بە سنووری ئێران و تورکییە دا تێپەڕێ و بڕوا. گوردانێکی
پیادە و ئیسوارانێکی سوارەمان نارد لە گەڵ سەرهەنگ نەیساری بچنە موانا و لەوێ پێشیان پێ بگرن.، چوار
تانکیشمان نارد. ئەو تاییفەیەش کە لە موانا بوو سەر بە ڕەشید بەگی کورد بوون کە
هەموویان چەکدار بوون، ئازەربایجان هێشتا هیچ کاری نەکرد بوو بۆ باوەخوون کردنەوەی ئەوانە کە
گەیشتنە نیزیکی دێی موانا ئاغای سەرهەنگ نووسیبووی، ئاغا ئەوە ڕەشید بەگە خۆی
چەکدارە و یاغی و تاغی، داوای تەئمین
دەکا.تەئمینێکمان بۆ ڕەشید بەگ نووسی و ڕەشید بەگ بۆ شەوێ هات بۆ ئۆردوو لە
ڕەزائییە. دەی ڕەشید بەگ ئەتۆ دەبێ پێشی ئەو بارزانییانە بگری. گوتی، " ئێمە
ئامادەین." گوتم ئەماننامە بە ئێوەش دەدەین. بۆ بەیانی فەرمانمان دا کە ئەو
هێزەی ڕەشید بەگ بە مەودای کیلۆمیترێک لە
نیزامییەکان و لە پێشەوەی ئەوان دەست بکەن بە پێشڕەوی. لەو نوختانەی کە
بارزانییەکانی لێن، مەلا مستەفا و ژمارەیەک گەیشتنێ. تانکەکانیش وە پێش خرابوون.
دەزانی ئەو ڕۆژە هەشت نەفەر لە پیاوەکانی ڕەشید کووژران و بارزانییەکانیش پێنج
کەسیان لێ کووژرا و پاشەکشەیان کرد، گەڕانەوە. گەڕانەوە بەرەو شنۆ، نەیانتوانێ
تێپەڕن.دەی، کاتێک ئەوە هاتە پێشێ ئێمە ستوونەکانمان هێنا بۆ شنۆ ئەوانیش هاتن بۆ
زێوە، دۆڵێک، تەنگێکە بەستێنێکی هەیە. لایەکی ئەو کێوانەن کە دەڕواننە سەر سنووری
تورکییە و ئەم لایەی دیکەشی عێڕاق کە لەوێ
لە تەنگی داڵانپار نیشانەی سنووری سێ دەوڵەتە،ئێران، عێڕاق و تورکیه یه.
دەی باشە، ئێمە لە ڕەزائییە و لە شنۆ و لە فڵانەوە لە سێ
لاوە ستوونەکانمان نارد بەرەو بارزان. ئەها ئەوەم عەرز نەکردی. هەنگێکی سوارەمان
لە گەڵ نەیساری نارد کە لە پێش ئاوەدانییەکە خۆیان دامەزرێنن. شەوێ لەوێ چادریان
هەڵدابوو. فەرماندەی دەستەیەکی هەنگەکە کوڕی سەرهەنگ جەهانبانی بوو کە دوایە بوو
بە سپەهبود جەهانبانی، نێوی حوسێنی جەهانبانی و سیتوانی سوار بوو. چوو بوو بۆ
پاراستنی کەلەکەی ڕاستی هەنگی سوارە کە بارزانییەکان لەوێ لە تەنگەکە دا خۆیان
حەشار د‌ابوو هێرشیان کرد و تەقەیان کرد و سیتوان جەهانبانی یان لەگەڵ حەوت سەرباز گرت.
کاتێک هاتبوونە ئەو دۆڵە بیستم،. دەی، من شەرحێکم نووسی بۆ مەلا مستەفا کە ئەگەر بێتوو تا ٤٨ سەعاتی دی ئەوانە ڕادەست
نەکەنەوە ئەوێ بۆمباران دەکەین و چی و چی و وابوو بە ڕێگای مەلایەک دا ئەوانەی
ناردەوە.
پرسیار: بەڵێ؟
ووڵام : جەهانبانی و نیزامییەکانی ناردەوە. نامەم نووسی
بۆ مەلا مستەفا کە دەبێ ئێوە یان تەسلیم بن و چەکەکانتان ڕادەست بکەن یان نیروو دێ
بۆ هەموو شوێنی زێوە و دەبێ بیناگرێتەوە چونکە ئێمە دەبێ هێمنی ناوچە سنوورییەکان
دابین بکەین. خۆڕاگری کرد ئیدی فڕۆکەکان لە سەرەوە و ستوونەکانیش لە سێ لاوە
هێرشیان کردە سەر بارزانی. بارزانییەکانیش ناچار مان دەستیان کرد بە پاشە کشە
بەرەو سنووری عێڕاق، مولاحەزە دەفەرموون ؟ هاو کات بە بێ سیمیش بە فەرماندەی هێزی
عێڕاق سەرتیپ حیجازی مان گوت کە دواتر بوو بە سەرۆکی پۆلیسی عێڕاق و فڵان ، کە
هێزەکانی ئێران بارزانییەکانیان بەرەو سنووری عێڕاق ڕەپاڵ ناوە و ئۆپێڕاسیۆنەکە
بەردەوامە. بە کورتی ئەوان ڕۆیشتن و چوونەوە نێو خاکی عێڕاق.
چوونەوە نێو خاکی عێڕاق ، مەلا ئەحمەد [ شێخ ئەحمەد ]و
ئەمەش لەوێ و ئەوە هیزی عێڕاقیش هاتبوو بە پێی زانیارییەکی کە ئێمە پێمان دابوون و
چەکەکانیانی لێ وەرگرتنەوە، مەلا مستەفا بۆخۆی، لەوێ پردێک دەبێ، لەوێ لەوبەری
پردەکە دەبوو چەکەکان دابنێن و بیاندەنەوە. مەلا مستەفا کە لەو پردە دەپەڕێتەوە
بەرەو لای ڕاستی ئەوان دەچێ، هەموو دەچنە پێشێ خەڵکیش زۆر بوون ئیدی ئەوانیش هەست
پێ ناکەن، دەستەکەی دیکە لە پردەکە دەپەڕنەوە، پردەکەش بەرتەنگ و باریک بووە، هەر
بارزانی دەبێ و لێی دەپەڕێتەوە، مەلا مستەفاش لە گەڵ نیزیکەی دووسەد و پەنجا ، سێ سەد نەفەر بە دوای
ئەواندا ناچێ و بەرەو لای ڕاست دەچێ و خۆی دەشارێتەوە دەو کێوانە دا. ئەوانی دی دەچنەوە و چەکەکانیان
ڕادەست دەکە‌ن و تەسلیم دەبنەوە. کە هەر
دەپرسن ئەی کوانێ مەلا مستەفا لە کوێیە؟ ئەوانیش بە مەئمووری عێڕاقی دەڵێن مەلا
مستەفاش هەر لێرەیە و ئەوە لە دواوەوەیە دێ، دێ ، دێ، خەریکی لێدەوبڕۆیە لە گەڵ
ئێران. بە کورتی ئێمە ئیدی خەبەرمان لە مەلا مستەفا نەما، یانی ئیدی خەبەرمان لە
بارزانییەکان نەبوو. عێڕاقییەکان هاتنە سنوور و ئەو ئاغای حیجازی ش هات و
دیدارێکمان هەبوو، زۆری پێزانی خۆی دەربڕێ و سپاسی کرد لەو ئۆپێڕاسیۆنەی کە ئێمە
کردمان و کۆتایی ئۆپێڕاسیۆنەکانیشی ڕاگەیاند و بۆ ئێمەی نووسی کە بەڵێ
بارزانییەکان هاتنەوە بۆ خاکی عێڕاق. نەی دەزانی خەبەری لە هەڵاتنی مەلا مستەفا
نەبوو. دیارە چوونەوە و چووبووشنەوە.
زۆرباشە، ئێمەش تێلگرافێکمان کرد بۆ تاران و زۆر ڕازی
بوونی خۆیان لە من دەربڕی و منیان کردە سەرلەشکر. عەرز بکەم بە حزووری موبارەکتان
کە گەڕاینەوە ڕەزائییە چەند ڕۆژێک تێنەپەڕیبوو
گوتیان ئەعلاحەزرەت دەیانەوێ تەشریف بهێنن. ئێمە پادگانەکانمان لە شارەکان،لە مەهاباد و شاپور و
ڕەزائییە و هەروەها خوێ و ماکۆ و ئەوانە کۆ کردەوە و بە خێراییش دەستمان کرد بە کۆ
کردنەوەی چەک. سی و دوو هەزار قەبزە تفەنگمان لێ ئەستاندنەوە. ئەعلاحەزرەت گەیشتە
تەورێز و سێ ڕۆژێک لە تەورێز مایەوە و دوایە وەڕێ کەوتن بەرەو ڕەزائییە. ئێمەش
چووین بۆ پێشوازی، لە خوێ تێپەڕبووین و لە ڕێگا تووشی ئوتۆمۆبیلی شا بووین و شا
ماشێنی ڕاگرت. ئەها کاتێک دەمانەویست لە خوێ وەڕێ بکەوین سەر لە بەیانی خەبەریان
دا کە لە سنووری تورکییە ئەمڕۆ چەند تفەنگچییەک
هێرشیان بردووەتە سەر ڕانە مەڕی تاییفەیەک کە مەڕەکانیان لە بناری شاخی
لەوەڕاندووە و چەند مەڕیان لێ ئەستاندوون و لەهجەی قسە کردنیشیان بارزانی یانە
بووە. دوایە خەبەرێکی دیکە گەیشتێ کە گوتیان مەلا مستەفا لە برایەکەی جوێ
بووەتەوە و لە لای سنووری تورکییەوە لە
[خاکی] تورکییە دایە، ئەوەش هاتە پێشێ، هەرچۆنێک بێ، ئەمن کە بە حزووری
ئەعلاحەزرەت گەیشتم کاتێک کە دابەزی لە گەڵ گوزاریشتەکانم پێم گوت کە خەبەرێکی
ئاوا هاتووە. گوتی ، " ئاغا، کاری مەلا مستەفا کە تەواو بوو، خۆ
عێڕاقییەکانیش بەیاننامەیان بڵاو کردووەتەوە. گوتم بەڵێ ئەو خەبەرەش هاتووە. شا
ڕەزایەتێکی زۆری دەربڕی و سوار بووین و گوتی، " وەرە سواری ئۆتۆمۆبیلی من
بە." هاتینە خوێ. ئاغای مەنسوور
ئوستانداری ئازەربایجان لە ڕکاب د‌ابوو و
ژمارەیەک وەزیر لە گەڵ شا بوون و زۆر بە جەلال و جەبەڕووت...
پرسیار: کاردانەوەی خەڵک چی؟
ووڵام: هیچ ، لە جێ‌دا گرینگ ... خەڵک شادییان دەکرد،
دەنگی " یاشاسن، یاشاسن، بژی شا، بژی شا، یاشاسن" بەرز ببووەوە. لە
دەوروبەری ڕێگا [خەڵک] ئەو پەڕی شادییان دەنواند. شا هاتە خوێ و زۆر بە کەیف بوو،
نانی نیوەڕۆی خوارد و داوای منی کرد و گوتی،" دەی، من زانیارییەکم دا بە ئێوە، ئێوە بۆ وەدەست خستنی ئەو
زانیارییە چ دەکە‌ن؟ گوتم من فەرمانم داوە گوردانێک لە ڕەزائییەوە بچێتە موانا و
بزانێ چ باسە. گوتی، " زۆر باشە، ئەمنیش سبەینێ سەر لە بەیانی دەچم بۆ ماکۆ
ئەتۆ لەگەڵ ئێمە مەیە بۆ ماکۆ، بچووە ڕەزائییە ئەوەی پێویستە بیکە هەتا
من..." زۆر باشە. ئێمە چووینە ڕەزائییە و شاش چوو بۆ ماکۆ . بۆ بەیانی ڕا من
گەڕامەوە و هاتمە شاپوور. عەرزت بکەم ئێمە فەرمانمان دا تایفە کوردەکانی هاوسنووری
تورکییە کە هەر هەمان تایفەی سمکۆ
[ نووسیویە سمیت خۆ] و کوڕی سمکۆ [ نووسیویە سمیت خۆ] و عومەرئاغای برای، یانی برا نە، ئامۆزای سمکۆ [نووسیویە سمیت خۆ] بە هەموو سوارەکانیانەوە دێنە شاپوور، ئێستا ئێمە چەکەکانیانیشمان لێ وەرگرتن، ئەوانە نیزیکەی هەزار سوار [دەبوون]پێمان گوتن بێن لە دەرەوەی شار ریزە ببەستن. شا هاتە شاپوور و نانی خوارد و دەیەویست وەڕێ کەوێ بەڕەو ڕەزائییە. گوتم قوربان تەدارەکی ئاوامان دیوە، هاتە ئەوێ و ئەسپیشمان ئامادە کرد بوو کە کاتێک شا گەیشتێ ئەوانە سوارن و شاش بە سواری لە پێشەوە تێپەڕێ. دەی (؟) تەشکیلاتی یە، سوار (؟) لە جێ‌دا لە سەر ئەو ڕووداوە عەبدوڵاخانی ئەمیر تەهماسبی ش هەر کارێکی ئاوای کرد. سمکۆ [ نووسیویە سمیت خۆ ]ی هێنا بە سوارەکانییەوە بۆ دیداری ڕەزا شا ئەو کاتەی کە سەرداری سپە بوو و ببووە شا و لە ئازەربایجان بوو و ئەو کارەی [تەهماسبی] بووە هۆی ئەوەی دەستبەجێ لە فەرماندەیی لەشکر لا درا و شا لەگەڵ خۆی بردی بۆ تاران و کردیە وەزیری شەڕ و دواتریش وەزیر ڕێ. هۆیەکەشی ئەوە بوو کە گوتبووی کە تۆ، هەڵبەت ئەو بە چەکەوە ئەوانەی لەوێ حازر کردبوو، بەڵام ئەوانەی من هیچ چەکیان پێ نەبوو ، ئێمە بە بێ چەک ئەوانەمان هێنابوو، چەکەکانیانمان لێ وەرگرتبوون. [ بەڵام ] عەبدوڵا خان ئەوانەی هەموو بە چەکەوە هێنابوو. کاتێک ڕەزا شا دەگاتێ دەبینێ ئەوە ژمارەیەک سوارەی چەکدار لەوێن و سمایل ئاغای سمکۆ [نووسیویە سمیت خۆ] خۆشی لەوێیە، شا تێدەگا لەوەی کە چۆنییەتێکی نابەدڵە، دەست دەکا بە [قسە] لە گەڵ سمایل خان و وەخت و مەجالی ناداتێ. لە سماییل ئاغا خان[!!] [دەپرسێ] تایفەکەتان چییە؟ وەزعتان چۆنە؟ فڵان و فڵان و [ دەڵێ] ماشێنەکەم بێنن. چوار ووشە دەڵێ و سواری ماشێنەکەی دەبێ و دوای ئەوەی کە ڕۆیشتبوو دەنێرێ بە دوای عەبدوڵا خانی تەهماسبی دا ، ئەو کاتەی کە تێپەڕیبوو و گەیشتبووە شار داوای عەبدوڵاخانی کرد بوو. گوتبووی،" باشە ئەتۆ بە چ دەستەڵات و دڵنیاییەکەوە ئەو کارت کرد؟ گوتبووی قوربان بە هەمان تواناییەوە کە توانیم ئەوانە گوێڕایەڵ کەم و ئامادەیان بکەم بۆ خزمەتگوزاری. دڵنیا بووم کە ئەوانە خەتا ناکەن. پێی گوتبوو،" نا تۆ هەستت پێ نەکردووە و لەگەڵ من وەرە بۆ تارانێ و لەوێ ڕۆیشتبوو .
[ نووسیویە سمیت خۆ] و کوڕی سمکۆ [ نووسیویە سمیت خۆ] و عومەرئاغای برای، یانی برا نە، ئامۆزای سمکۆ [نووسیویە سمیت خۆ] بە هەموو سوارەکانیانەوە دێنە شاپوور، ئێستا ئێمە چەکەکانیانیشمان لێ وەرگرتن، ئەوانە نیزیکەی هەزار سوار [دەبوون]پێمان گوتن بێن لە دەرەوەی شار ریزە ببەستن. شا هاتە شاپوور و نانی خوارد و دەیەویست وەڕێ کەوێ بەڕەو ڕەزائییە. گوتم قوربان تەدارەکی ئاوامان دیوە، هاتە ئەوێ و ئەسپیشمان ئامادە کرد بوو کە کاتێک شا گەیشتێ ئەوانە سوارن و شاش بە سواری لە پێشەوە تێپەڕێ. دەی (؟) تەشکیلاتی یە، سوار (؟) لە جێ‌دا لە سەر ئەو ڕووداوە عەبدوڵاخانی ئەمیر تەهماسبی ش هەر کارێکی ئاوای کرد. سمکۆ [ نووسیویە سمیت خۆ ]ی هێنا بە سوارەکانییەوە بۆ دیداری ڕەزا شا ئەو کاتەی کە سەرداری سپە بوو و ببووە شا و لە ئازەربایجان بوو و ئەو کارەی [تەهماسبی] بووە هۆی ئەوەی دەستبەجێ لە فەرماندەیی لەشکر لا درا و شا لەگەڵ خۆی بردی بۆ تاران و کردیە وەزیری شەڕ و دواتریش وەزیر ڕێ. هۆیەکەشی ئەوە بوو کە گوتبووی کە تۆ، هەڵبەت ئەو بە چەکەوە ئەوانەی لەوێ حازر کردبوو، بەڵام ئەوانەی من هیچ چەکیان پێ نەبوو ، ئێمە بە بێ چەک ئەوانەمان هێنابوو، چەکەکانیانمان لێ وەرگرتبوون. [ بەڵام ] عەبدوڵا خان ئەوانەی هەموو بە چەکەوە هێنابوو. کاتێک ڕەزا شا دەگاتێ دەبینێ ئەوە ژمارەیەک سوارەی چەکدار لەوێن و سمایل ئاغای سمکۆ [نووسیویە سمیت خۆ] خۆشی لەوێیە، شا تێدەگا لەوەی کە چۆنییەتێکی نابەدڵە، دەست دەکا بە [قسە] لە گەڵ سمایل خان و وەخت و مەجالی ناداتێ. لە سماییل ئاغا خان[!!] [دەپرسێ] تایفەکەتان چییە؟ وەزعتان چۆنە؟ فڵان و فڵان و [ دەڵێ] ماشێنەکەم بێنن. چوار ووشە دەڵێ و سواری ماشێنەکەی دەبێ و دوای ئەوەی کە ڕۆیشتبوو دەنێرێ بە دوای عەبدوڵا خانی تەهماسبی دا ، ئەو کاتەی کە تێپەڕیبوو و گەیشتبووە شار داوای عەبدوڵاخانی کرد بوو. گوتبووی،" باشە ئەتۆ بە چ دەستەڵات و دڵنیاییەکەوە ئەو کارت کرد؟ گوتبووی قوربان بە هەمان تواناییەوە کە توانیم ئەوانە گوێڕایەڵ کەم و ئامادەیان بکەم بۆ خزمەتگوزاری. دڵنیا بووم کە ئەوانە خەتا ناکەن. پێی گوتبوو،" نا تۆ هەستت پێ نەکردووە و لەگەڵ من وەرە بۆ تارانێ و لەوێ ڕۆیشتبوو .
مەقسوود، شا هاتە ڕەزائییە لە ڕەزائییەش هەنگامەیەک بوو،
پێشوازییەکی زۆر شایانیان لە شا کرد و شەوێش نمایشێک هەبوو و خانمێکیش پەرچەمێکی
سێ ڕەنگی ئێرانی بە شێر و خۆر بە زەنگیانە
دروو بوو و پێشکێشی شای کرد. شاش دای بەمن و فەرمووی کە ئێوە دەبێ ئەمە بپارێزن.
بە کورتی، دوای سێ چوار ڕۆژ دەرکەوت کە نەخێر [!] ئەوە مەلا مستەفا یە، خەریکە بە
سنووری تورکییە دا دەڕوا.
ئەو گوردانەی کە ناردبوومان بە هەڵکەوت لە جێیەک تووشیان هاتبوو، ئەویش خەریک بوو بەو نوختە سنوورییە دا تێدەپەڕی و عەرزی شام کرد. شا فەرمووی نابێ بهێڵن ئەوە بڕوا. گوتم نەهێڵین کە ناوچەکە شاخاوییە و ژمارەیەک پیادەی کارامە دەتوانن بە هەموو ڕێگایەک دا تێپەڕن. فەرموویان یەکەکان پێشیان بگرن. دەی هێندێک یەکەمان نارد پێشیان بگرن. بەشی پێشەوە نەیانتوانی پێشیان بگرن و لە خەتە بەرگرییەکە تێپەڕین. عەرزت بکەم لە قۆناغی دووهەم دا گەیشتبوونە ئاوەدانییەک کە ئەوێ گوردانێکی پیادەی لێ بوو. لە گەڵ ئەو گوردانە بەشەر هاتن بە گوللە لە فەرماندەی گرووهانەکەیان دا و هەر دووک چاوی کوێر بوو. سیتوان یەکەمێک بوو، جەوانێکی باش بوو، ٥ کەسی نیزامی‌یان کوشت. گوردانێکی سوارەش ئەوانەی ڕاگرت، هەموو چەکەکانیان فڕێ دا و چوون و خۆیان بە ئاو دا دا، بە مەلە [پەڕینەوە]. چوار کەسیان، بە ئیستیلاح [!] تەرمی چوارکەسیان لەم بەرەی ئاو بوو ئەوانیدی هەموویان چوونە نێو خاکی شووڕەوی. تفەنگ و فیشەک هەرچییەکی هەیانبوو، دەمانچە، هەموو ئەوانەیان فڕێ دا و چوونە نێو خاکی ڕووسییە. هەڵبەت [ئەو دەمی] ئەعلا حەزرەت گەڕابوونەوە تاران کە ئێمە ئۆپێڕاسیۆنەکانی دیکەمان کرد و ئاکامەکەی ئەوە بوو. ئەوە بوو مەئموورییەتی لە ئازەربایجان.
ئەو گوردانەی کە ناردبوومان بە هەڵکەوت لە جێیەک تووشیان هاتبوو، ئەویش خەریک بوو بەو نوختە سنوورییە دا تێدەپەڕی و عەرزی شام کرد. شا فەرمووی نابێ بهێڵن ئەوە بڕوا. گوتم نەهێڵین کە ناوچەکە شاخاوییە و ژمارەیەک پیادەی کارامە دەتوانن بە هەموو ڕێگایەک دا تێپەڕن. فەرموویان یەکەکان پێشیان بگرن. دەی هێندێک یەکەمان نارد پێشیان بگرن. بەشی پێشەوە نەیانتوانی پێشیان بگرن و لە خەتە بەرگرییەکە تێپەڕین. عەرزت بکەم لە قۆناغی دووهەم دا گەیشتبوونە ئاوەدانییەک کە ئەوێ گوردانێکی پیادەی لێ بوو. لە گەڵ ئەو گوردانە بەشەر هاتن بە گوللە لە فەرماندەی گرووهانەکەیان دا و هەر دووک چاوی کوێر بوو. سیتوان یەکەمێک بوو، جەوانێکی باش بوو، ٥ کەسی نیزامی‌یان کوشت. گوردانێکی سوارەش ئەوانەی ڕاگرت، هەموو چەکەکانیان فڕێ دا و چوون و خۆیان بە ئاو دا دا، بە مەلە [پەڕینەوە]. چوار کەسیان، بە ئیستیلاح [!] تەرمی چوارکەسیان لەم بەرەی ئاو بوو ئەوانیدی هەموویان چوونە نێو خاکی شووڕەوی. تفەنگ و فیشەک هەرچییەکی هەیانبوو، دەمانچە، هەموو ئەوانەیان فڕێ دا و چوونە نێو خاکی ڕووسییە. هەڵبەت [ئەو دەمی] ئەعلا حەزرەت گەڕابوونەوە تاران کە ئێمە ئۆپێڕاسیۆنەکانی دیکەمان کرد و ئاکامەکەی ئەوە بوو. ئەوە بوو مەئموورییەتی لە ئازەربایجان.
دەی ئیدی، سپەهبود ڕەزم ئارا لە ساڵی ١٣٢٩ [ی هەتاوی] دا
بوو بە سەرۆک وەزیر. بەندە هەموو بەیانیان پیادەرۆییم دەکرد.
پرسیار:ئەتۆ ئەو
دەمی خانە نشین کرا بووی؟
ووڵام : بەڵێ خانە نشین بووم، بیست و هەشت ساڵ زیاتر.
پرسیار: هۆی خانە نشین کردنت چ بوو ؟
پرسیار: هۆی خانە نشین کردنت چ بوو ؟
ووڵام : هۆی خانەنشین کرانی بەندە ئەو جۆرەی کە سپەهبود
ڕەزم ئارا باسی کرد پێی گوتم: " ئەوە تیرێک بوو ڕووی لە من بووە بەڵام وە
ئێوە کەوتووە." ڕۆژێک کە هاتمە ئافیسەکەی پێی گوتم ئەوە دژایەتییەک بووە کە
لە گەڵ من کراوە..
پرسیار: لە لایەن کێ وە؟
ووڵام : ئەو مەبەستی ئەوە بوو کە وەزیری شەڕ ئەمیر
ئەحمەدی بووەتە هۆی ئەو کارە، مولاحەزە دەفەرمووی؟ هەڵبەت هێندێک لە سەرانی ئەڕتەشیان خانە نشین
کرد بەڵام ئەوان تەمەنیان زۆر بوو، بۆ
وێنە هەر لەو حوکمەی دا باسی خانەنشین کرانی منی تێدا بوو، زاهیدی ش خانە نشین
کرا، شەفاهی ش خانە نشین کرا، عەرزبکەم بە حزووری موبارەکتان کە سەرلەشکر ئەمیری
سەرداری خانە نشین کرا.
پرسیار: ئەڕفەع یش ئەو دەمی خانە نشین کرا؟
پرسیار: ئەڕفەع یش ئەو دەمی خانە نشین کرا؟
ووڵام : نا، ئەڕفەع نەکرا [دوایە] خانە نشین کرا، ئەمنیش
خانە نشین کرام بەڵام هەڵبەت ئەوان تەمەنیان زۆر بوو. بەڵام من تەمەنم زۆر نەبوو.
عومرم ٤٧ ساڵ بوو ئەو دەمی کە خانە نشین کرام. هەرچۆنێک بێ [ ڕ‌زم ئارا ] ئاوای باس
کردئەمنیش ئیدی وە دوای پێوشوێنی نەکەوتم. [ ڕەزم ئاڕا] لە ساڵی ١٣٢٩ [ ی هەتاوی]
دا بوو بە سەرۆک وەزیر. ئەمن هەموو ڕۆژێ بەیانی زوو سەعات ٦ ڕێم دەپێوا، ڕۆژێکی
جومعە بوو عەرز بکەم بە حزووری موبارەکتان بەرەو دەربەند دەچووم . لە بەرزاییەکانی دەربەند
سەر دەکەوتم، لە جادەی دەربەند دەبینم ماشێنێک لە پشت سەری منەوە ستۆپی کرد. ئاوڕم
داوە دیتم ئەوە خودالێخۆش‌بوو ڕ‌زم ئارا یە. گوتی، " بۆ کوێ دەچی، ئێستا چوومە
ماڵتان لەتۆم پرسی گوتیان بەیانیان دەچییە ڕێپێوانێ و پرسیم بە چ ڕێگایەک دا
دەڕوا، پێیان گوتم بە ئاسایی زیاتر دەچێتە دەربەندێ. ئێستا فەرموو سوار بە لە گەڵم
بچینە شار ئەمن کارم پێتە". سواری
ماشێن بووین چووینە ماڵی ڕەزم ئارا. گوتی، " هەتا چایی دێنن ئەم نامیلکەیە
بخوێنەوە." ئەمن نامیلکەکەم خوێندەوە
دیتم سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنە ئەیالەتی و ویلایەتییەکان و ئەو
دەستەڵاتانەیە کە دەبێ بدرێ بە ئەنجومەنەکان. دەی خوێندمەوە. هات دانیشت و چاییمان
خواردەوە. گوتی، " چۆن بوو؟" گوتم بەڵێ بناخەکەی باشە بەڵام ئێوە
دەتانەوێ چ نەتیجەیەک لەوە وەربگرن؟ گوتی، " چۆن"؟ مەبەستمان [ پێک هێنانی ] ئەنجومەنی ئەیالەتی یە دەمانەوێ
کاری خەڵک بسپێرینە دەست خەڵک." گوتم قوربان ئەگەر دەتانەوێ کاری خەڵک بە
خەڵک بسپێرن لەپێشدا هەڵبژاردنی ئازاد
بەڕێوە بەرن. کاتێک خەڵک نەتوانن بە مەیلی خۆیان نوێنەری مەجلیس هەڵببژێرن ئەگەر ئەنجومەنیشیان
هەبێ ئەو ئەنجومەنەش مافی هێندێک لە تاکوتەرای خۆجێیی دابین دەکا و دەستدرێژی دەکاتە سەر مافی هێندێکان و
سەرچاوەیەکیش نییە کە پێشی ئەوە بگرێ.کاتێک ئەنجومەن بە کەلک دەبێ کە بەڕاستی و بە
حەقیقی لە لایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرابێ واتە بە دەردی خەڵک ڕابگا ئەو دەمی بە کەلک
دەبێ بەڵام ئەگەر بە نێو ئەنجومەن بێ و بە ڕەسمی و لە ڕاستی و بە شێوەی واقعی نەبێ
و لە جێ‌دا چ دەستەڵاتی نەبێ بە باوەڕی من
بە کار نایە. گوتی، " زۆر باشە" فڵان. " فڵانی" بەڵێ. من پێوە
بووم ئێوە بکەم بە بەڕێوەبەری گشتی داییرەی پشکنین. : پشکنینی کوێ قوربان"؟ " پشکنینی ئیدارەی سەرۆکوەزیرایەتی".
" گوتم قوربان ئەو پشکنینەی سەرۆکوەزیرایەتی هیچ جۆرە دەستەڵاتی هەیە؟ یان
هەر بە نێوە؟ گوتی، " نا دەبێ ئەرکی خۆت بە جێ بهێنی و ئەمن تێدەکۆشم بۆ
ئەوەی ئەو داییرەیە ئەرکەکانی خۆی تەواو و کەماڵ ڕاپەڕێنێ. " گوتم ئەگەر
بەندە بتوانم خزمەتێک بکەم هیچ موزایەقە ناکەم لە ڕێبازی خزمەت بە ووڵات دا."
گوتی ، زۆر باشە ، کەوابوو تکا دەکەم سبەینێ بەیانی وەرە ماڵی من بۆ ئەوەی بە
یەکەوە بچینە سەرۆکوەزیرایەتی." ماڵیشی لە هەمان خیابانی فریشتەی شیمران بوو
ماڵی ئێمەش کە لە تەنیشت هەمان چرای یەکەمە ڕێگایەکی وا نییە تا فریشتە. چووینە
ماڵیان بە یەکەوە سواری [ ماشێن] بووین هاتین. ئەها [ وەبیرم هاتەوە ] گوتی بە
پێیان بڕۆین تا نەتیجە .... [ لە دەقی ماک دا نوختەی داندراوە. ح.ق.] پێم وایە
هەموو ڕۆژێ ئەوەی دەکرد ، لە ڕێیە بە پییان بڕۆین و قسەبکەین و دوایە سواری ماشین
بین. چونکە من بە ڕۆژ بە پێیان ناڕۆم ماندوو دەبم. " زۆر باشە، بە پێیان
ڕۆیشتین، لە ڕێیە قسەمان کرد. " ئەو گوتی، بەڵێ ئێوە دەبێ ببنە پشکنێری
سەرۆکوەزیر و هەموو ئیدارەکان بپشکنن و پێشی هەموو جۆرە کردەوەی خراپ بگرن و چی و
چی " کە هەر زۆر جار ئەوەی دا
دەگرتەوە . گەیشتینە مەیدانی وەنەک و سواری ماشێن بووین و هاتینە سەرۆکوەزیرایەتی.
بۆ خۆی چووە دەوری مێزەکەی دانیشت و
حوکمەکەی نووسی و ئیمزای کرد..........
ڕێوایه‌تی
خه‌لیلی فه‌تاحی قازی سه‌باره‌ت به کۆبوونه‌وه‌ی هومایوونی له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستانی
کۆماری کوردستان
..... مه‌ئموورانی عه‌سکه‌ری
حکوومه‌ت دوو سێ ڕۆژێک دوای هاتنه‌وه‌یان بۆ نێو شاری کاریان به‌که‌س نه‌بوو، ته‌نیا
خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ک و چۆڵ بوون. دوای کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ک و پاش ئه‌وه‌ی مه‌لا
مسته‌فا جارێکی دیکه به‌پێی فه‌رمانی کاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڕته‌ش هاته‌وه بۆ
مهاباد، شه‌وی دووی به‌فرانباری 1325 هه‌تاوی
(دیسامبری
1946ی زایینی) به بیانووی پێڕاگه‌یشتن به ژماره‌ی ئه‌وچه‌ک و چۆڵانه‌ی
کۆکرابوونه‌وه، سه‌رتیپ هومایوونی کۆمیسیۆنێکی به به‌شداریی سه‌رهه‌نگ فیووزی و
سه‌رهه‌نگ ئایروم و گشت ئه‌ندامانی کاریگه‌ریی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان له‌وانه
خودالێجۆشبوو قازیی محه‌مه‌د، حاجی بابه شێخی سیاده‌ت سه‌رۆکوه‌زیری حکوومه‌تی
جمهووری کوردستان ، خودا لێخۆش‌بوو محه‌مه‌د حوسێن خانی سه‌یفی قازی و هێندێک که‌سی
دی پێک هێنا.
له سه‌ره‌تای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه دا سه‌رتیپ
هومایوونی له‌و که‌سانه‌ی که ئاماده
بوون ناو و پاشناو و پله‌یان له ده‌ستگای
حکوومه‌تی کوردستاندا ده‌پرسێ. ئاشکرایه له وه‌ختی ئاوا دا خه‌ڵک له ترسی ڕاوه‌دوونران
و سزا، کار و پله‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان نادرکێنن. سه‌رتیپ هومایوونی چاو له
یادداشتێک ده‌کا که گۆیا پێشتر ئاغای
"م" سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانکردنی ناو و پاشناو و کار و پله‌ی هه‌رکام
له ئه‌ندامانی ناسراوی حیزب ئاماده‌ی کردبوو و نووسیبووی ( بابم به دوای ئه‌و
ڕسته‌یه‌دا لێی زیاد ده‌کا : ( گۆیا
ئاغای "م" که یه‌کێک له ئه‌ندامه کاریگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کوردستان بوو، به‌ڵێنی پێ‌درابوو بێتوو ڕیزی چه‌ک و چۆڵ و زانیاریی دیکه به وردی
له‌به‌ر ده‌ست ئێرانییه‌کان بنێ لێی خۆش ده‌بن و سزا نادرێ) ، و هه‌ر که هه‌ست
پێده‌کا ئه‌و که‌سه‌ی لێی ده‌پرسێ نکووڵی له به‌رپرسیاره‌تی خۆی له حیزب‌دا ده‌کا
یان ئاگادارییه‌کی به‌پێچه‌وانه له سه‌ر خۆی ده‌دا، ده‌ست به‌جێ به ئاغای
"م" ده‌ڵێ پیشه و پله و پایه‌ی
ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و که‌سه بڵێ. ئاغای "م" یمیش له ڕووی نوسخه‌یه‌کی
دیکه‌ی یادداشته‌که که له‌به‌ر ده‌می دا ده‌بێ قسه‌کانی ئه‌و که‌سه‌ی که وڵامی
ناڕاستی داوه‌ته‌وه وه‌درۆ ده‌خاته‌وه.
هه‌رچۆنێک
بێ دوای زنجیره‌یه‌ک پرسیار و وڵام، هومایوونی و هاوکارانی له " ف.خ"
یه‌کێک له ئه‌فسه‌رانی هێزی کوردستان ده‌پرسن ده‌فته‌ری چه‌ک و چۆڵ و موهیمماتی
به فه‌رمانی چ که‌سێک ئاور تێبه‌رداوه؟ ناوبراویش ده‌ڵێ به فه‌رمانی ئاغای
"م" که جێگری ستادی هێزی کوردستان بوو و ئێستاش له‌م مه‌جلیسه‌دا حازره.
له ئاغای "م" ده‌پرسن به پێی چ فه‌رمانێک ئه‌و کاره‌ت کردووه؟ ئه‌ویش
ده‌ڵێ به پێی فه‌رمانی محه‌مه‌د حوسێن خانی سه‌یفی قازی وه‌زیری جه‌نگی حکوومه‌تی
کوردستان. خودالێخۆش‌بوو محه‌مه‌د حوسێن خان هه‌ر له به‌رچاوی خۆی وه‌درۆی ده‌خاته‌وه
و ده‌ڵێ ئه‌و فه‌رمانێکی ئه‌وتۆی نه‌داوه. پاشان کاک "م" ده‌ڵێ کاک محه‌مه‌دئه‌مینی شه‌ڕه‌فی له لایه‌ن حیزبی
دێمۆکڕاتی کوردستان و به پێی فه‌رمانی محه‌مه‌د حوسێن خان ئه‌و ده‌ستووره‌ی داوه.
له محه‌مه‌دئه‌مینی شه‌ڕه‌فی ده‌پرسن، ناوبراویش قسه‌کانی کاک "م" وه‌درۆ
ده‌خاته‌وه. پاشان به " ف.خ" ( بابم که‌متر به یادداشته‌کانی خۆیدا
ده‌چووه‌وه. وه‌کوو بینیمان پێشتر له‌و که‌سه پرسیار کرابوو، بابم به هه‌ڵه
دووکه‌س به یه‌ک نێو هه‌ڵده‌دا و یان ئه‌وه‌ی ف.خ. دیسان له‌وباره‌یه‌وه
پرسیاری لێکراوه‌ته‌وه و ئه‌و وڵامێکی جیا له وڵامی یه‌که‌م ده‌داته‌وه -
بژارکار) که ئه‌نبارداری چه‌ک و چۆڵ بووه
ده‌ڵێن و لێی ده‌پرسن ئه‌تۆ که به‌رپرسی ئاگاداری له چه‌ک و چۆڵ و پاراستنی کاغه‌ز
و سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ی له مه‌ڕ چه‌ک بووی، بۆچی و به فه‌رمانی کێ ده‌فته‌ره‌کانت
سووتاند؟ ناوبراویش ده‌ڵێ به فه‌رمانی ڕاسته‌وڕاستی وه‌زیری جه‌نگ محه‌مه‌د حوسێن
خانی سه‌یفی قازی ئه‌و کاره‌م کردووه و هه‌ر وه‌ها لێی زیاد ده‌کا ئه‌من ده‌ستم
له ده‌فته‌ره‌کان و به‌ڵگه‌کان نه‌ده‌دا
و نه‌مده‌سووتاندن به‌ڵام محه‌مه‌د حوسێن خان بۆ خۆی به شه‌خسه به ده‌مانچه هه‌ڕه‌شه‌ی
لێکردم و ئه‌منیش له ترسی گیانی خۆم دفته‌ره‌کان و به‌ڵگه‌کانم له پێش چاوی خۆی
ئاور تێبه‌ردا. خودا لێخۆش‌بوو قسه‌کانی ئه‌و که‌سه وه‌درۆ ده‌خاته‌وه وده‌ڵێ هۆی
ناڕاستی قسه‌کانی ئه‌وه‌یه ده‌ڵێ من به شه‌خسه له‌وێ ئاماده بووم و چه‌کم لێ
هه‌ڵکێشاوه و هه‌ڕه‌شه‌م لێکردووه له‌کاتێکدا من پیاو و خزمه‌تکاری شه‌خسیم هه‌بوو
و ده‌کرا ئه‌و کاره به ده‌ستی نۆکه‌ره‌کانم جێ به جێ بکه‌م، چوونی خۆم بۆ
کارێکی ئه‌وتۆ به لێبڕاوی پێویست نه‌بوو. لێره‌دا سه‌رتیپ هومایوونی تووڕه ده‌بێ
و به شڵه‌ژاوی و به‌کارهێنانی وشه‌ی ناخۆش ڕوو وه‌و خودالێخۆش‌بوو محه‌مه‌د حوسێن
خان ده‌ڵێ گشت ئه‌و گووکاری و سه‌گبابیانه تاوانی تۆیه که ده‌فته‌ر و به‌ڵگه‌کانت
له‌نێو بردووه وتا ئه‌و کاته‌ی چه‌ند و چۆنی چه‌که‌کان ڕوون نه‌بێته‌وه هیچکام
له ئاماده‌بووان بۆیان نییه له‌م هۆدیه ده‌رکه‌ون و گشتتان له ژێر چاوه‌دێری
دان. له دوای کۆتایی هاتنی قسه سووکه‌کانی
سه‌رتیپ هومایوونی، خودالێخۆش‌بوو قازیی محه‌مه‌د له جێی خۆی هه‌ڵده‌ستێ و به
تووڕه‌ییه‌کی زۆره‌وه که له‌سیمای ده‌رده‌که‌وێ
ڕووه‌وه سه‌رتیپ هومایوونی ده‌ڵێ : ئه‌م که‌سانه‌تان بۆ هێناوه‌ته ئێره ؟ ئه‌وانه
هیچ تاوانێکیان نییه، هه‌رچی کراوه و کردوویانه، هه‌مووی به فه‌رمانی شه‌خسی
من بووه ئه‌گه‌ر پێتان وایه خیلافێک کراوه یان هه‌رچییه‌کی دیکه‌ی ئێوه نێوی
لێ ده‌نێن ، هیچکه‌س تاوانبار نییه و ئه‌و کاره به فه‌رمانی من بووه سه‌رباقی
ئه‌وه‌ش مادام ده‌وڵه‌تی ئێران مه‌ئمووری بێ حه‌یسییه‌ت و بێ شه‌ره‌فی وه‌کوو تۆ
که که‌رامه‌تی خه‌ڵک له به‌رچاو ناگرن ، بنێرێته مه‌نته‌قه‌ی کوردستان ، خه‌ڵک
له ده‌ست مه‌ئمووره‌کانی خائین و تاڵانچی و ملهوڕی که هیچ ڕێز له گیان و ماڵ و
که‌ڕامه‌تی هیچکه‌س ناگرن، وه‌گیان دێن
ناچار ده‌بن سه‌رتان وه‌به‌ر نه‌هێنن و لێتان هه‌ڵته‌زێنه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌من و که‌سانی
وه‌ک منیش له‌م ڕیگه‌یه دا له نێو بچین
تا ئه‌وکاته‌ی ئه‌و شێوه‌یه‌ی بێ ڕێزی به مافی خه‌ڵک به‌رقه‌رار بێ ، وه‌چه‌کانی
دوای من هه‌ر که‌مترین ده‌رفه‌تێکیان بۆ هه‌ڵکه‌وێ تۆڵه‌ی ئه‌و زۆرداری و جینایه‌تانه
ده‌ئه‌ستێننه‌وه.
دوای ته‌واو بوونی قسه‌کانی قازیی محه‌مه‌د،
بێده‌نگییه‌کی مه‌رگاوی و ترسێنه‌ر، باڵ به سه‌ر ژووری کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌کێشێ
( ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه له خانووی حاجی حه‌مه‌ده‌مینی ڕه‌حیمزاده بووه که ئێستا
بانکی میللی تێدایه)، دوای چه‌ند ده‌قیقه بێده‌نگی، ئاغای حاجی بابه شێخی سیاده‌ت
که له سادات و عالمه پایه به‌رزه‌کانی کوردستان و سه‌رۆکوه‌زیری جمهووری
کوردستان بوو و پشتاوپشتی خه‌ریکی ئیڕشاد و رێنوێنی خه‌ڵک بوون له شوێنی خۆی هه‌ڵده‌ستێ و ده‌ڵێ: که‌لام
واحید ، قسه یه‌که، و به زمانێکی ئارامتر وته‌کانی خودالێخۆش‌بوو قازیی محه‌مه‌د
دووپاته ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێ ئاغای سه‌رتیپ هومایوونی ئه‌گه‌ر له ئاکامی شه‌ڕی
دووه‌می جیهانی و نه‌مانی ده‌سته‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت له‌م ناوچه‌یه دا هێندێک کار
کراون له‌به‌ر ناچاری و مه‌سڵه‌حه‌ت و له به‌رژه‌وه‌ندی موڵک و میلله‌ت دابووه،
حه‌ق وایه مه‌ئموورینی ده‌وڵه‌ت خه‌ریکی دڵدانه‌وه و ڕازی کردنی خه‌ڵک بن نه‌ک
ئه‌وه‌ی دیسان زۆرداری له خه‌ڵک بکه‌ن و
گۆشاریان بۆ بێنن و تا ئه‌و کاته‌ی مه‌ئمووره‌کانی وه‌ک ئێوه مامڵه کردنی
خۆتان له گه‌ڵ خه‌ڵک نه‌گۆڕیوه،ده‌بێ هه‌میشه چاوه‌ڕوان بن ئه‌و ڕووداوانه
دووپاته ببنه‌وه.
دوایه سه‌رتیپ هومایوونی له جێی خۆی هه‌ڵده‌ستێ
و به‌و که‌سانه‌ی له کۆبوونه‌وه‌که دا حازر بوون ده‌ڵێ له‌به‌رئه‌وه‌ی وه‌زعی
چه‌ک و چۆڵ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه ئاغایان مافی ده‌رکه‌وتن له‌م ژووره‌تان نییه و
ده‌ستبه‌جێ چه‌ند سه‌رباز و ئه‌فسه‌ری چه‌کدار دێنه به‌رده‌رگا وداڵان و سه‌رپلیکانه‌کان
و پێش به ده‌رکه‌وتنی حازران جگه له حاجی بابه‌شێخ ده‌گرن. حاجی بابه‌شێخی
سیاده‌ت ئه‌و شه‌وه مه‌ره‌خه‌س ده‌کرێ به‌ڵام چه‌ند ڕۆژ دواتر ئه‌ویش ده‌گرن و ده‌یخه‌نه
زیندانه‌وه. خودالێخۆش‌بوو قازیی محه‌مه‌د و محه‌مه‌دحوسێن خان له ژێر چاوه‌دێرییدا
ده‌به‌ن بۆ ژووه‌ره‌کانی خانووبه‌ره‌ی عه‌دلییه ( خانووبه‌ره‌ی میرزا عه‌بدوڵای که‌ریمی
که له شه‌قامی شاپوور ڕووبه‌ڕووی دوخانییات هه‌ڵکه‌وتووه) و له‌وێ ده‌ستبه‌سه‌ر
و زیندانیان ده‌که‌ن و خه‌ڵکه‌که‌ی دیکه‌ش ده‌نێرن بۆ زیندانی شاره‌بانی. ئه‌وه
بووه سه‌ره‌تای گیرانی خودالێخۆش‌بوو قازیی محه‌مه‌د و محه‌مه‌دحوسێن خان که ده‌ستبه‌جێ
له لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی ئه‌ڕته‌ش له مه‌هاباد به دزی و به نهێنی محاکه‌مه‌یان
ده‌ستی پێ‌کرد.
خودالێخۆش‌بوو ئه‌بولقاسمی سه‌دری قازی له
کاتی پێشرۆیی هێزی ده‌وڵه‌تی به‌ره‌و ئازه‌ربایجان، له مه‌هاباد بوو.کاتێک
قوشوونی ده‌وڵه‌تی هاته نێو ته‌ورێز، ناوبراو به په‌له چوو بۆ تاران تا به‌ڵکوو
ئه‌حمه‌دی قه‌وام سه‌روکوه‌زیری ئه‌وکاته کارێکی ئه‌وتۆ بکا مه‌ئمووره
نیزامییه‌کان سه‌باره‌ت به کوردان به گشتی و قازییه‌کان به تایبه‌تی نه‌رم
بجووڵێنه‌وه و توند و تیژی به‌کارنه‌هێنن. خودالێخۆش‌بوو سه‌دری قازی چه‌ند ڕۆژێک
له تاران له حه‌ول و تێکۆشان‌دا بوو به‌ڵام نه‌یتوانی هیچ بکا. دو‌ا جار ئه‌ویشیان
له تاران گرت و له ژێر چاوه‌دێریدا هێنایانه‌وه مهاباد و ئه‌ویشیان له‌گه‌ڵ
خودالێخۆش‌بوو قازیی محه‌مه‌د و محه‌مه‌دحوسێن خان له پێشدا له نێو شاریدا (
خانووبه‌ره‌ی عه‌دلییه، موڵکی میرزا عه‌بدوڵای که‌ریمی) و دوایه له سه‌ربازخانه
زیندانی کرد.
سه‌رچاوه: خه‌لیلی فه‌تاحی
قازی، کورته مێژووی بنه‌ماڵه‌ی قازی له ویلایه‌تی موکری،ئاراس، هه‌ولێر 2009.لل
152-155
نامەی شەهید سەدری قازی بۆ گەورەتاجی کچی لە کاتی هێنانەوەی دا بۆ مەهاباد
نامەیەکی شەهید ئەبولقاسمی سەدری قازی بۆ گەوەرتاجی سەدری قازی لە کاتی هاتنەوەی بۆ مەهاباد
فرزندی گوهرتاج صدرقاضی
انشااللە سلامتی را دارید. اینجانب الساعە از طهران وارد مهاباد شدە چۆن مادرت در طهران خواهش کرد خات خدیجە را برایش بطهران بفرستم لازم است فوری مشارالیها را حاضر کردە در خدمت جناب آقای سروان شامبیاتی کە این کاغذ را بشما لطف خواهند کرد بطهران اعزام دارید و خرج و مخارج راه هم بخات خدیجە بدهید
صدرقاضی
امضاء
١٥/ ٩ / ٢٥
ڕۆڵەم گەوەر تاجی سەدری قازی
ئینشائەڵا سڵامەتن. ئەمن هەر ئێستا لە تارانەوە گەیشتوومەتە مەهاباد، لە بەر ئەوەی دایکت لە تاران داوای کرد خات خەجیجی بنێرمە لای لەتارانێ پێویستە دەستبەجێ نێو براو ئامادە بکەن و لە خزمەت جەنابی ئاغای سەروان شامبەیاتی کە ئەم نامەیەتان دەداتێ بینێرن بۆ تارانێ و خەرج و مخاریجی ڕێگاش بدەن بە خات خەجیج.
سەدری قازی
ئیمزا
١٥/ ٩ / ٢٥