زمانه دایکییه کان له ئێران
ده‌قی گه‌نگه‌شه له سه‌ر زمانه دایکییه کان له ئێران
ئه‌م بابه‌ته له ڕۆژی یه‌کشه‌مه 6ی ئۆکتۆبری 2013 له ستودیۆی سه‌ره‌کی بی بی سی له له‌نده‌ن بۆ به‌رنامه‌ی "پرگار" ی تێلێڤزیۆنی بی بی سی فارسی ئاسته کراوه و ڕۆژی دووشه‌مه
11ی نۆڤامبر بڵاو کراوه‌ته‌وه و ڕۆژانی جومعه 15 و شه‌مه 16ی نۆڤامبر دووپاته
و سێ پاتهکراوهتهوه.
بۆچی له ئێران زمانه دایکییهکانی نا فارسی به هێند وه‌رناگیرێن؟ بۆچی
داوا له منداڵ ده‌کرێ ئه‌گه‌ر زمانه دایکییه‌که‌ی فارسی نییه له مه‌دره‌سه دا
له بیری بکا؟
سه‌لام ئه‌من
داریووشی که‌ریمی م. زۆر له
ئێرانییه‌کانی دانیشتووی ڕۆژئاوا که‌ده‌یانه‌وێ زمانی دایکی خۆیان بپارێزن گله‌ی و
گازند له ده‌وڵه‌ته خانه‌خوێیه‌کان ده‌که‌ن. چونکه پێیان وایه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه
له ئوڕووپا تا ئه‌مه‌ریکا ده‌ره‌تانی کافی بۆ فیربوونی زمانی دایکی بۆ منداڵانی
ئێرانییه‌کان ئاماده ناکه‌ن.سه‌یر ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان ئاگایان
لێ نییه یان نایپه‌ژرێنن که مافێکی ئه‌وتۆ
له چه‌ندین میلیۆن بنه‌ماڵه و منداڵی ئێرانی
له نێوخۆی ووڵات دا زه‌وت ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر ده‌بێ له مه‌دره‌سه مرۆڤ فێری
زمانی دایکی بێ و ئه‌گه‌ر خوێندن و بارهێنان ده‌بێ به زمانی دایکی ده‌ست پێ بکرێ
بۆچی له ئێرانێ له ئاست وی له باشترین دۆخ دا
که‌م لوتفی و له خراپترین دۆخ دا دوژمنایه‌تی ده‌کرێ؟ نه‌ک هه‌ر له لایه‌ن
سیستمی فه‌رمانڕه‌وا به سه‌ر ئێران دا، به‌ڵکوو له لایه‌ن زۆر له ڕووناکبیران و
نوخبه‌کانیش ڕا. که‌م نین ئه‌و منداڵانه‌ی که به ده‌ستپێکردنی ساڵی خوێندن خۆیان
له دنیاییه‌کی غه‌ریب و ترسێنه‌ر دا ده‌بیننه‌وه. به‌شێک له به‌ر ئه‌وه‌ی که
مامۆستا و مه‌دره‌سه و جار جار ته‌نانه‌ت هاوپۆله‌کان و بنه‌ماڵه‌یان ئه‌وانیان
هاوێشتووه‌ته نێو دنیایه‌ک که سه‌ره‌ده‌ری
لێ ناکه‌ن و لێی تێناگه‌ن. جا ڕه‌نگه هه‌ر له به‌ر ئه‌و هۆیه بێ که له
ناوچه‌کانی نافارس زمان باس له زیاترین
ڕاده‌ی ده‌ست له خوێندن هه‌ڵگرتن ده‌کرێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵانه فێری فارسی نه‌بن یان به زمانی فارسی پێیان نه‌خوێندرێ
له ووڵاتێک دا که فارسی زمانی پێوه‌ندییه‌کان، پێشکه‌وتنه‌کان و ده‌رفه‌ته‌کانه
چ جێ و پله‌یه‌کیان ده‌بێ؟ ئایا باشتر نییه له سه‌روبه‌ندێک دا که زه‌ینێکی تیژ
و له سه‌ر حاڵیان هه‌یه وه‌ک فارس زمان مامڵه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی له
داهاتوو دا له ئیمتیازه‌که‌ی که‌لک وه‌ربگرن؟ ئه‌م بابه‌ته له گه‌ڵ میوانانی ئه‌م
حه‌وتوویه ده‌هێنینه گۆڕێ: محه‌مه‌د ئه‌مینی ، توێژه‌ره‌وه و نووسه‌ر له مه‌ڕ
مێژووی ئێران و کولتووری ئێرانی قه‌دیم.
پۆلێت ساموێلیان زمان‌ناس له فه‌ڕانسه، و
حه‌سه‌ن قازی چالاکگه‌ری فه‌رهه‌نگی له تێلێڤیزۆنی ستێرک له بێلژیک. زۆر به‌خێر بێن.
که‌ریمی: ئاغای ئه‌مینی ئێوه پێتان وایه که خوێندن به زمانێکی غه‌یری فارسی له مه‌دره‌سه‌کانی ئێران ده‌بێته هۆی لاواز بوونی پێوه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان! بۆچی ؟
ئه‌مینی: هه‌ڵبه‌ت په‌روه‌رده
به زمانی دایکی به‌شێکه له مافه قه‌بووڵکراوه جیهانییه‌کان.ئه‌من له جێ‌دا باوه‌ڕم به‌وه‌یه
که ده‌بێ حه‌تمه‌ن له ئێران له فێرگه‌کان
په‌روه‌رده به زمانی دایکی به‌ته‌نیشت په‌روه‌رده به زمانی فارسییه‌وه بکرێ و منداڵان بتوانن خوێندن و نووسین به زمانی
دایکی خۆیان فێر بن. به‌ڵام په‌روه‌رده کردن به زمانی دایکی بابه‌تێکی زۆر به‌ربڵاوتره.
ڕێگام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته باش ڕوون که‌مه‌وه ئاماژه بکه‌م که ئێران ووڵاتێکی زۆر ده‌گمه‌ن
وڕێزپهڕه. واته له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که به درێژایی مێژوو له سه‌رتاسه‌ری سه‌رزه‌وییه‌کانی
ده‌ور وبه‌ری فه‌لاتی ئێران له ئاسیای نێوه‌ڕاسته‌وه تا سه‌حرای نه‌جد به ده‌یان
ده‌سته و تیره و ڕه‌چه‌ڵه‌کی جۆر به جۆر کۆچیان کردووه بۆ ئه‌و سه‌رزه‌وینه و
بوونه به‌شێک له‌و سه‌رزه‌وینه، بوونه به‌شێک له کری ئه‌و سه‌رزه‌وینه.
زۆرانیش له‌و سه‌رزه‌وینه دا له زه‌مانی دێره‌وه، له کوردانی ئێران، له
لوڕانی ئێران، و تیر و ڕه‌چه‌ڵه‌کی دیکه‌ی که به سه‌رتاسه‌ری ئێران دا بڵاو
بوونه‌ته‌وه ، دامه‌زراون و له هه‌بووانی سه‌ره‌تایی ئه‌و سه‌رزه‌وینه بوون. ئه‌م
ووڵاته‌ی که ئێمه ئه‌مڕۆ هه‌مانه، مافووره‌یه‌کی هه‌زار ڕه‌نگه به پۆیه‌کی
یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یی فه‌رهه‌نگییه‌وه ، به‌ڵام به ده‌یان تیره و ڕه‌چه‌ڵه‌کی
تێدایه. یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که زمانه دایکییه‌کان له ئێران هه‌ر ئه‌و چه‌ند زمانه
ناسراوه، قه‌بووڵ کراو له لایه‌ن هه‌مووانه‌وه نین وه‌کوو عه‌ڕه‌بی، کوردی،
تورکی و یه‌ک دوو زمانی دیکه. هه‌ر به وانه ته‌واو نابێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده نین.
ئێمه ڕه‌نگه 700 گوویێش (گۆوه‌ر) و بن-
گوویێش مان له ئێران دا هه‌بێ. هێندێک
له‌وان وه‌کوو
" سه‌نگسه‌ری"
ڕه‌نگه زیاتر له ده‌هه‌زار که‌س قسه‌ی
پێ نه‌که‌ن.
که‌ریمی: هه‌ڵبه‌ت گوویێش (له‌هجه)
له زمان جیاوازه! گوویێشهکان یه‌کجار زۆرن، زمانه‌کان که‌مترن.
ئه‌مینی: گووێێش زۆره. لانی که‌م
ئێمه له ئێران ده‌توانین له لکه‌کانی زمانی دا به‌لانی که‌مه‌وه 200 بن- گوویێش یان زمان له یه‌کتری ههڵئاوێرین،
ته‌نانه‌ت له هێندێک ناوچان بۆ نموونه له ده‌وروبه‌ری سێمنان ڕه‌نگه 3 یان 4
زمانی به ته‌واوی جیاوازمان هه‌بێ به سترووکتوری ته‌واو جیا له بناخه‌ی زمانی
فارسی، ئاماژه‌م کرد به سه‌نگسه‌ری که دۆخی نێر و مێ ی هه‌یه له جێ‌دا له‌گه‌ڵ
فارسی له ڕیشه‌یه‌ک نییه.پێوه‌ندی له گه‌ڵ زمانی په‌هله‌وی و ڕه‌نگه به‌ر له
په‌هله‌ویش هه‌بێ. ئه‌وه له سه‌رتاسه‌ری ئێران ئاوایه. ته‌نانه‌ت له‌و سه‌رزه‌وینانه‌ی
که باس و دمه‌ته‌قه‌ی باوی ئه‌مڕۆ ی میلییه‌تی، قه‌ومی و تیره و ڕه‌چه‌ڵه‌کیان
تێدا نییه وه‌کوو به‌ندرعه‌باس، هورموزگان، ته‌نانه‌ت فارسیش ، له‌و شوێنانه‌ش
زمانی دایکی زۆر له خه‌ڵکی ئێران زمانی فارسی ئه‌ده‌بی تارانی نییه و له‌وانه‌یه
ته‌نانه‌ت منداڵێکی مازه‌نده‌رانیش کاتێک که ده‌چێته مه‌دره‌سه، زمانێکی که له
ماڵێ قسه‌ی پێکردووه له گه‌ڵ زمانێکی که زمانی په‌روه‌رده یان ئه‌ده‌بی فارسییه که ئێمه هه‌موومان ده‌یناسین
له‌گه‌ڵی بێگانه‌یه.به‌ڵام هه‌رچۆنێک بێ بۆ هه‌بوونی ووڵاتێک ئێوه حه‌وجێتان به
زمانێکی هاوبه‌ش، زمانێکی دیوانی، زمانێکی ئیداری، زمانێکی قه‌بووڵکراوی غه‌یره
ئیجباری هه‌یه و زمانی فارسیش به درێژایی مێژوو به بێ ئیجبار و تۆبزی بوو به
زمانی هاوبه‌شی دیوانی و ئه‌ده‌بی ئێران به‌ڵام به ته‌نیشت وییه‌وه ده‌بێ زمانه
دایکییه‌کانیش فێر بکردرێن.
که‌ریمی: کاتێک ئێوه ده‌ڵێن به
ده‌رس دابدرێن، مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه که له نێوان په‌روه‌رده کردن به زمانێک
و فێر کردنی ئه‌و زمانه له مه‌دره‌سه
دا جیاوازی هه‌یه. ئێوه له‌و باوه‌ره دان که زمانه دایکییه نافارسییه‌کان ده‌بێ
له مه‌دره‌سه دا فێر بکردرێن به‌ڵام په‌روه‌رده کردن به‌و زمانانه به لاواز
کردنی پێوه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن؟
ئه‌مینی: بڕوانن ئه‌من به چ
مانایه‌ک ده‌ڵێم: ده‌بێ له خوێندنگه سه‌ره‌تاییه‌کان بۆ وێنه وه‌کوو ئه‌و
داوخوازه‌ی که ئێرانییه‌کان لێره له ده‌وڵه‌تی بریتانیایان هه‌یه، که زمانی
فارسی فێری منداڵه‌کانیان بکردرێ ته‌واو دروسته به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌سه‌وری ئه‌وه
بکرێ دانیشکه‌ده‌یه‌کی پزیشکی به زمانه دایکییه‌کان له ئێران هه‌بێ و پزیشکان
بچن له ئێران به زمانی دایکی ده‌رس بخوێنن ئه‌وه له هیچ کوێی دنیا واقع بینانه
نییه، له ئێرانیش نییه.ته‌بیعی یه که بۆ وێنه کورسی زمانی هه‌رمه‌نی ده‌کرێ ته‌نانه‌ت له ئیسفه‌هانیش هه‌بێ، به‌ڵام گۆیا
ئه‌وه‌ی که بکرێ له ئێران به زمانی جۆر به جۆرپسپۆڕایهتی په‌یدا بکرێ و ئه‌و
ووڵاته وه‌کوو ووڵاتێک که هه‌رچۆنێک بێ وا داده‌ندرێ خه‌ڵک له به‌ر کار و
چالاکی و په‌ره سه‌ندن به زمانێک به‌یه‌که‌وه قسه بکه‌ن، هێشتا بکرێ
بپارێزدرێ، دوور وه‌به‌رچاو دێ، کاری کرانیش نییه.له‌هیچ کوێی دنیاش ئێمه نیشانه‌و
نموونه‌یه‌کمان له‌و کاره نییه به گشتی.
که‌ریمی: زۆر باشه. خانمی
ساموێلیان! زمانناسێک چۆن ده‌ڕوانێته ئه‌و مه‌سه‌له‌یه؟ مه‌سه‌له‌ی زمانه
دایکییهکانی ناڕه‌سمی!
ساموێلیان: ئه‌من پێم وایه ناکرێ
هه‌ر دیتنێک یان هه‌مان بڕیار له سه‌ر هه‌موو
زمانه ئێرانییه‌کان ده‌کار بکردرێ. وه‌زعی ئه‌و زمانانه وه‌ک یه‌ک نییه،ژماره‌ی
ئاخێوه‌رانیان وه‌ک یه‌ک نییه، دامه‌زراوی و کۆبوونه‌وه‌یان وه‌ک یه‌ک نییه، به‌و
پێیه ناکرێ بگوترێ له ته‌ک ئه‌و زمانانه هه‌موویان به یه‌ک جۆر ده‌کرێ مامه‌ڵه
بکرێ. بۆ وێنه له گه‌ڵ زمانی تات ، یان له‌گه‌ڵ زمانی تالشی
یان زمانی کوردی و ئازه‌ری ناکرێ وه‌ک یه‌ک مامه‌ڵه بکردرێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی
ئاخێوه‌رانیان وه‌ک یه‌ک نین، شێوه‌ی دامه‌زرانیان وه‌ک یه‌ک نییه، با له‌وه ده‌رباز
بین، به‌ڵام ئه‌من له‌و باوه‌ڕه دام لانی که‌می ئه‌و زمانانه ده‌بێ به‌ده‌رس
بگوترێنه‌وه، ئه‌گه‌ر بتوانین زیاتر بچین چ باشتر. دوایه هۆیه‌کی دووه‌میان هێنا
گۆڕێ، ئه‌ویش هۆی حقووقی یه، دووچاوکی له‌گه‌ڵ کردن. به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی له
به‌ر ده‌ست دان، به‌داخه‌وه ئاماری وورد له به‌ر ده‌ست دا نییه، به‌ڵام له
نێوان چل تا په‌نجا له سه‌دی دانیشتووان، هاووڵاتیانی ئێران له نێو خێزانێکدا
دێنه دنیاوه و گه‌وره ده‌بن که زمانی دایکییان فارسی نییه. ئه‌وه مه‌سه‌له‌ی
یه‌ک له سه‌دێک یان دوو له سه‌دێک نییه. چه‌ند زمانی له ووڵاتی ئێمه، له
ڕاستیدا دۆخی ئاسایی یه، دۆخی ده‌گمه‌ن
نییه. به‌و پێیه مافی یه‌کسان دان به
نیوه‌ی دانیشتووانی ئێران به باوه‌ڕی من به‌شێک له‌و بایه‌خه گرینگانه‌یه
که ئێمه ده‌توانین به‌رگری لێ بکه‌ین.
که‌ریمی: ئه‌و مافگه‌له یه‌کسانه
دان به نیوه‌ی دانیشتووانی ئێران به قه‌ولی خۆتان له زه‌مینه‌ی په‌روه‌رده‌یی
دا به چ شێوه‌یه‌ک ده‌بێ؟ ئایا مه‌به‌ستتان
ئه‌وه‌یه که ده‌کرێ له‌مه‌ڕ هێندێک له‌و زمانانه په‌روه‌رده به‌وان ئه‌نجام
بدرێ یان مه‌به‌ستتان ئه‌وه‌یه که تا ئاستێک له مه‌دره‌سه‌کان دا به ده‌رس
بگوترێنه‌وه؟
ساموێلیان: ئه‌من پێم وایه ئه‌وه ده‌بێ به هه‌ر ئوستانێک خۆی بسپێردرێ، ئه‌من له‌و باوه‌ره دام بۆ ئه‌وه ده‌بێ ئازادییه‌کی زیاتر له به‌رچاو بگیرێ بۆ ئه‌وه بزاندرێ داوخوازی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به‌و زمانه قسه ده‌که‌ن چییه؟
ساموێلیان: ئه‌من پێم وایه ئه‌وه ده‌بێ به هه‌ر ئوستانێک خۆی بسپێردرێ، ئه‌من له‌و باوه‌ره دام بۆ ئه‌وه ده‌بێ ئازادییه‌کی زیاتر له به‌رچاو بگیرێ بۆ ئه‌وه بزاندرێ داوخوازی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که به‌و زمانه قسه ده‌که‌ن چییه؟
که‌ریمی: یانی ناکرێ ڕه‌چه‌ته‌یکی
گشتی بپێچرێته‌وه.
ساموێلیان: ڕه‌چه‌ته‌یه‌کی گشتی نالوێ، له هیچ کوێی دنیا ناکرێ سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ڕه‌چه‌ته‌یکی گشتی بدڕێ. ئه‌گه‌ر ڕێگا بده‌ن من ده‌مه‌وێ هۆیه‌کی سێیه‌م، یانی هۆیه‌کی زمانناسانه له‌مه‌ڕ ئه‌م باسه بهێنمه گۆڕێ. هۆی بایه‌خ هه‌ڵسه‌نگاندن نییه. چونکه ئه‌و هۆیانه‌ی تا ئێستا هێنرانه گۆڕێ زیاتر هۆی بایه‌خی بوون . ئه‌من ده‌مه‌ویست ته‌نانه‌ت هۆی زانستی له مه‌ڕ په‌روه‌رده‌ی زمان و په‌روه‌رده به زمانه که‌مایه‌تییه‌کان له ئێران بهێنمه‌وه گۆڕێ. بڕوانن له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاکانه‌وه گشت ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له بواری ده‌روون- زمان‌ناسی یان دهروونناسیی زمانی کراوه زۆربه‌یان خه‌ریکن ده‌گه‌نه ئه‌و ئاکامه که دوو زمانه‌کی موته‌عادیل یه‌کێک له گه‌وره‌ترینی ئه‌و شانسانهیه ، یه‌کێک له گه‌وره‌ترینی ئه‌و ده‌ره‌تانانه‌یه که منداڵ ده‌توانێ هه‌یبێ، واته دوو زمانه‌کی موتهعادێل، نه‌ک شتێکی که پێی ده‌ڵێین دیاگلۆسیا، به‌ڵکوو منداڵێک که ده‌توانێ دوو زمان له ئاستێکی هاوڕێک دا قسه بکا. ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له‌و زه‌مینه‌یه دا کراون و له ڕاستییدا ژماره‌یان زۆره له هه‌موو ووڵاته‌کانی دونیا به‌تایبه‌تی له ووڵاتانی ڕۆژئاوایی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاکامه که ده‌ست پێ نه‌کردنی خوێندن به په‌روه‌رده‌ی زمانی دایکی یه‌کێک له‌و هۆکارانه بووه که ده‌ست له خوێندن هه‌ڵگرتن یان سه‌رنه‌که‌وتن له خوێندن دا هاتووه‌ته پێشێ ، گشت ئه‌و دژواریانه‌ی که بۆ منداڵێک دێته گۆڕێ که ده‌گاته ته‌مه‌نی چوونه مه‌دره‌سه و ئیدی له‌وێ ناتوانێ به زمانی دایکی خۆی قسه بکا و به‌و زمانه‌ی که ده‌رسی پێ ده‌گوترێ زمانی دایکی وی نییه، یه‌کێک له گرینگ‌ترین ڕێگاکان بۆ پێشگیری له‌و گیروگرفتانه په‌روه‌رده کردن به زمانی دایکییه، یانی ووشه‌یه‌ک که بۆی ده‌کار ده‌کرێ هاوتاکه‌ی ڕه‌نگه خوێنده‌واری واته لیترێسی بێ. گشت ئه‌و لێکۆلێنه‌وانه‌ی که سه‌باره‌ت به لیترێسی کراون یانی خوێنده‌واری فێر بوون گه‌یشتوونه ئه‌و ئاکامه که پشت به‌ستن به زمانی دایکی یه‌کێک له باشترین ڕێگاکانه بۆ فێر بوونی زمانی دووه‌م.
ساموێلیان: ڕه‌چه‌ته‌یه‌کی گشتی نالوێ، له هیچ کوێی دنیا ناکرێ سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه ڕه‌چه‌ته‌یکی گشتی بدڕێ. ئه‌گه‌ر ڕێگا بده‌ن من ده‌مه‌وێ هۆیه‌کی سێیه‌م، یانی هۆیه‌کی زمانناسانه له‌مه‌ڕ ئه‌م باسه بهێنمه گۆڕێ. هۆی بایه‌خ هه‌ڵسه‌نگاندن نییه. چونکه ئه‌و هۆیانه‌ی تا ئێستا هێنرانه گۆڕێ زیاتر هۆی بایه‌خی بوون . ئه‌من ده‌مه‌ویست ته‌نانه‌ت هۆی زانستی له مه‌ڕ په‌روه‌رده‌ی زمان و په‌روه‌رده به زمانه که‌مایه‌تییه‌کان له ئێران بهێنمه‌وه گۆڕێ. بڕوانن له ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاکانه‌وه گشت ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له بواری ده‌روون- زمان‌ناسی یان دهروونناسیی زمانی کراوه زۆربه‌یان خه‌ریکن ده‌گه‌نه ئه‌و ئاکامه که دوو زمانه‌کی موته‌عادیل یه‌کێک له گه‌وره‌ترینی ئه‌و شانسانهیه ، یه‌کێک له گه‌وره‌ترینی ئه‌و ده‌ره‌تانانه‌یه که منداڵ ده‌توانێ هه‌یبێ، واته دوو زمانه‌کی موتهعادێل، نه‌ک شتێکی که پێی ده‌ڵێین دیاگلۆسیا، به‌ڵکوو منداڵێک که ده‌توانێ دوو زمان له ئاستێکی هاوڕێک دا قسه بکا. ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له‌و زه‌مینه‌یه دا کراون و له ڕاستییدا ژماره‌یان زۆره له هه‌موو ووڵاته‌کانی دونیا به‌تایبه‌تی له ووڵاتانی ڕۆژئاوایی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاکامه که ده‌ست پێ نه‌کردنی خوێندن به په‌روه‌رده‌ی زمانی دایکی یه‌کێک له‌و هۆکارانه بووه که ده‌ست له خوێندن هه‌ڵگرتن یان سه‌رنه‌که‌وتن له خوێندن دا هاتووه‌ته پێشێ ، گشت ئه‌و دژواریانه‌ی که بۆ منداڵێک دێته گۆڕێ که ده‌گاته ته‌مه‌نی چوونه مه‌دره‌سه و ئیدی له‌وێ ناتوانێ به زمانی دایکی خۆی قسه بکا و به‌و زمانه‌ی که ده‌رسی پێ ده‌گوترێ زمانی دایکی وی نییه، یه‌کێک له گرینگ‌ترین ڕێگاکان بۆ پێشگیری له‌و گیروگرفتانه په‌روه‌رده کردن به زمانی دایکییه، یانی ووشه‌یه‌ک که بۆی ده‌کار ده‌کرێ هاوتاکه‌ی ڕه‌نگه خوێنده‌واری واته لیترێسی بێ. گشت ئه‌و لێکۆلێنه‌وانه‌ی که سه‌باره‌ت به لیترێسی کراون یانی خوێنده‌واری فێر بوون گه‌یشتوونه ئه‌و ئاکامه که پشت به‌ستن به زمانی دایکی یه‌کێک له باشترین ڕێگاکانه بۆ فێر بوونی زمانی دووه‌م.
که‌ریمی: زۆر باشه، هه‌ڵبه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسانه‌ی دیکه‌ش سه‌باره‌ت
به ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌وانه‌ی که به زمانی نه‌ته‌وه‌یی (سه‌رتاسه‌ری) و
ڕه‌سمی په‌روه‌رده نابینن کراوه که
له درێژه‌ی به‌رنامه دا ئاماژه‌یان پێ ده‌که‌ین، به‌ڵام ڕێگا بده‌ن با له ئاغای
قازی بپرسین بۆچوونیان چییه. ئێوه له تێلێڤیزیۆنێک دا که به زمانی کوردی یه کار
ده‌که‌ن، به‌رنامه به‌ڕێوه ده‌به‌ن و له زه‌مینه‌ی په‌روه‌رده‌ی زمانه محه‌لییه‌کان
دا کارتان کردووه و توێژینه‌وه‌تان
کردووه، کامه‌یه‌ک له‌و دوو بۆچوونانه به دیتنی ئێوه ده‌بێ له ئێران جێ گیر
بێ؟
قازی: عه‌رزم به حزوور ئه‌من
له‌وانه‌یه هێندێک چه‌مک به‌کار بهێنم که ئێوه به ئاسایی ده‌کاریان ناکه‌ن.
ئێوه ئێستا گوتتان " زمانی محه‌لی"
که بۆ وێنه سه‌باره‌ت به کوردی یان تورکی ئازه‌ربایجانی ئه‌من زاراوه‌یه‌کی ئاوا ناتوانم به‌کار بهێنم.
که‌ریمی: له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ووڵاتانی دیکه‌ش دا به‌کار ده‌هێندرێن؟ مه‌به‌ستتان ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتێکه؟
که‌ریمی: له به‌ر ئه‌وه‌ی که له ووڵاتانی دیکه‌ش دا به‌کار ده‌هێندرێن؟ مه‌به‌ستتان ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتێکه؟
قازی: به‌ڵێ، له جێ‌دا زمان
بۆ خۆی دیارده‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاتی یه. بۆ وێنه ئێستا ئێمه له ووڵاتی
ئینگلیستانین، به زمانێک قسه ده‌که‌ین که زمانی ئاخێوه‌رانی ئه‌م ووڵاته نییه.
با ئێستا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بابه‌تێکی که ئێوه پرسیتان له سه‌ره‌تای به‌رنامه
دا. هه‌ر وه‌ک که مامۆستا ( ساموێلیان) یش گوتی
ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که کراون به‌و ئاکامه گه‌یشتوون که پێداویستیی په‌روه‌رده‌ی
زمانی دایکی ڕاستییه‌کی دنیا گره‌وه‌یه، به‌ڵام کاتێک باس له‌وه ده‌کرێ قه‌ت مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که
ئه‌و زمانه به ته‌نیا و تاک له به‌رچاو بگیرێ، ئێستا که ئێمه له مه‌ڕ ئێران
ده‌دوێین، مه‌به‌ست له پێوه‌ندی هه‌رکام له زمانه دایکییهکانه له‌گه‌ڵ زمانی
فارسی که وه‌کوو زمانی سه‌رتاسه‌ری یان زمانی ڕه‌سمی ده‌کار ده‌کردرێ. به‌و پێیه
ئه‌من پێم وایه ئه‌و مافه واته په‌روه‌رده به زمانی دایکی هه‌ر ئه‌و جۆره‌ش
که له قانوونی بنچینه‌یی ئێستای ئێرانیش
له چه‌ند ماده‌یه‌ک دا پێشبینی کراوه، شتێکی ئاشکرایه و لێکۆڵینه‌وه‌کان
له ئاستی جیهانیش دا ده‌یسه‌لمێنن که ئه‌وه زیاتر یارمه‌تی ده‌کا به خوێنده‌واری
فێر بوون و به‌ره‌و پێشتر چوون
و تیژ بوونی هۆشی منداڵان و زۆر لایه‌نی دیکه...
که‌ریمی: به‌ڵام ئاغای قازی
ئێوه ئاماژه‌تان کرد به قانوونی بنچینه‌یی، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێ بچینه نێو
باسی قانوونی بنچینه‌یی ئێران.به‌ڵام له ئه‌سڵی 15 دا ناڵێ په‌روه‌رده له
خوێندنگه‌کان دا به زمانی دایکی غه‌یری
فارسی ئه‌نجام بدرێ، ده‌ڵێ ڕێگادهدرێ
به ده‌رس گوتنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بییاتی ئه‌و زمانانه، ئه‌وه زۆر جیاوازه.
قازی: به‌ڵێ. قسه‌ی ئێوه به
ته‌واوی ڕاسته. به‌و پێیه هێنانه گۆڕێ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌و ماده‌یه دا که
هێشتاش دوای ساڵه‌های ساڵ که له مێژووی خۆداکوتانی ئه‌و ڕێژیمه ڕاده‌برێ وه دی
نه‌هاتووه ، هیچ شتێک جێ به‌جێ ناکا.
که‌ریمی: ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تانه‌وێ، گوتتان په‌روه‌رده به دوو زمان.
که‌ریمی: ئه‌وه‌ی ئێوه ده‌تانه‌وێ، گوتتان په‌روه‌رده به دوو زمان.
قازی: به‌ڵێ په‌روه‌رده به
دوو زمان، به‌ڵام له ساڵانی به‌رایی خوێندن دا
ده‌بێ په‌روه‌رده به زمانی دایکی له‌به‌رچاوگیراو ده‌ست پێ بکا..
که‌ریمی: واته ده‌ستپێکردنی په‌روه‌رده‌ی
گشتی به زمانی دایکی بێ...
قازی: واته، منداڵ که ده‌گاته ته‌مه‌نێکی تایبه‌تی، به‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ش که به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی پێ کرد بۆ منداڵ ئاسته‌م ده‌بێ هه‌ر دووکیان به‌شێوه‌ی هاوسه‌نگ به‌ره‌وپێش به‌رێ.
که‌ریمی: ئاغای ئه‌مینی.
قازی: واته، منداڵ که ده‌گاته ته‌مه‌نێکی تایبه‌تی، به‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ش که به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی پێ کرد بۆ منداڵ ئاسته‌م ده‌بێ هه‌ر دووکیان به‌شێوه‌ی هاوسه‌نگ به‌ره‌وپێش به‌رێ.
که‌ریمی: ئاغای ئه‌مینی.
ئه‌مینی: هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه دروست
نییه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌من وه‌کوو باوک ئه‌وه ده‌ڵێم. منداڵان له نێوان ته‌مه‌نی
پێنج ساڵان تا ته‌مه‌نی دوازده سێزده ساڵان
به هاسانی ده‌توانن چوار پێنج زمان فێر ببن و هیچ دژوارییه‌کیان نابێ بۆ
فێر بوونی زمان، که وابوو ئه‌وه‌ی که له منداڵییه‌وه زمانی فارسی و زمانی
دایکی فێر بکردرێ و زمانی فارسی به تایبه‌تی له به‌ر ئه‌وه‌ی که زمانی هاوبه‌ش و زمانی دانوستاندنی هه‌موو خه‌ڵکه له‌گه‌ڵ یه‌کتر،
یانی پێوه‌ندیی ئابووری، پێوه‌ندیی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتووری پێک ده‌هێنێ و
زمانی په‌ره‌سه‌ندنی هاوبه‌شه زۆر پێویسته. ئێوه ته‌ماشا بکه‌ن ئێستا له
ووڵاتی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئیدی ناکرێ به‌وانه‌ی که زمانیان
ئێسپانیایی یه بڵێی موهاجیر، ئه‌وان له بوونه‌کانی ئه‌و سهرزهوینهن.
تێلێڤیزیۆنیان هه‌یه، مێدیایان هه‌یه، کار ده‌که‌ن به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌نه
جێگایه‌کی به‌رز له کۆمه‌ڵی ئه‌مه‌ریکا دا ده‌بێ زمانی ئینگلیسی له ئاستی
زانکۆیی و له ئاستی گشتی دا فێر بن، ده‌نا...
قازی:له سه‌ر ئیزنتان. به
بۆچوونی من زێهنییه‌ت گرینگه. ئێوه له به‌شی یه‌که‌می قسه‌کانتان دا ئاماژه‌تان
به‌وه کرد که جێ به جێ کردنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ڕووی کرده‌ییه‌وه نالوێ.
له ڕاستیدا ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر زێهنییه‌تی ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه له مه‌ڕ زمانه‌کان له ئێران. چونکه ئه‌و
مۆدێله که له ئێران هه‌یه له فه‌ڕانسه‌وه هێندراوه....
ئه‌مینی: نا زێهنییه‌ت نییه.باسێکی واقعی یه. باسی واقعی له‌وه دا که چ بمانه‌وێ و چ نه‌مانه‌وێ زمانی فارسی به‌شێوه‌ی دڵخوازانه و به بێ زۆر و تۆبزی بووه به زمانی هاوبه‌شی خه‌ڵکی ئێران ، واته له په‌ره‌پێدانی زمانی فارسی دا.
ئه‌مینی: نا زێهنییه‌ت نییه.باسێکی واقعی یه. باسی واقعی له‌وه دا که چ بمانه‌وێ و چ نه‌مانه‌وێ زمانی فارسی به‌شێوه‌ی دڵخوازانه و به بێ زۆر و تۆبزی بووه به زمانی هاوبه‌شی خه‌ڵکی ئێران ، واته له په‌ره‌پێدانی زمانی فارسی دا.
که‌ریمی: یانی له هێندێک سهروبهندان
دا ئاغای ئه‌مینی
ئه‌مینی: سه‌د له سه‌د وایه. زمانی
فارسی به درێژایی مێژوو واته له سه‌روبه‌ندی غه‌زنه‌وییه‌کان ...
که‌ریمی: یانی ده‌ڵێی هیچ تۆبزییهک له گۆڕێ دا نه‌بووه ؟
قازی: یانی له ساڵی 1925ه و هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک نه‌بووه؟
که‌ریمی: یانی ده‌ڵێی هیچ تۆبزییهک له گۆڕێ دا نه‌بووه ؟
قازی: یانی له ساڵی 1925ه و هیچ ئاڵ‌وگۆڕێک نه‌بووه؟
ئه‌مینی: ئیزن بده‌ن، بۆچی نا!
ئێوه سه‌روبه‌ندی ده‌گمه‌ن و ئاوارته وه‌لایه‌ک بنێن. زه‌مانی ئاواش بووه که نۆ سه‌د ساڵ له ئێران
ده‌وڵه‌ته‌کان، ده‌وڵه‌تانی ڕه‌چه‌ڵه‌ک تورکمان بوون له ئێران له زه‌مانی غه‌زنه‌وییه‌کانه‌وه
تا کۆتایی قاجار.زمانی ئه‌ده‌بی ئێران زمانی فارسی بووه، زمانی دیوانی ئێران
زمانی فارسی بووه و ئه‌و زمانی فارسییه که زمانی که‌مایه‌تی خه‌ڵکی ئێرانه ته‌نانه‌ت
په‌نجا له سه‌دیش نا، ته‌نانه‌ت زیاتر. له سه‌روبه‌ندی ڕابردوو دا زیاتری خه‌ڵکی
ئێران تا گه‌وره‌ترین هۆنه‌رانی ئێران له حافز و
سه‌عدی یه‌وه بگره زمانی دایکییان ئه‌و فارسییه نه‌بووه که ئه‌مڕۆ
ئێمه قسه‌ی پێ ده‌که‌ین. زمانی ئه‌وان ویجهیی بووه، لارستانی بووه . ئه‌وانه
زمانانی جیاوازن له‌و فارسییه‌ی که زمانی ئه‌ده‌بی و زمانی شێعری حافز و سه‌عدییه.
سه‌روبه‌ندێکی کورت واته له سه‌روبه‌ندی تێپه‌ڕین له ته‌جه‌دودی ڕاوێژانه‌ی مه‌شرووته
به‌ره‌و ته‌جه‌دودی فه‌رمانانه‌ی په‌هله‌وی جۆره‌یه‌ک تۆبزێتی و ئیجبار هاته گۆڕێ
چونکه پێیان وا بوو ده‌بوو جلوبه‌رگ بکه‌ن به یه‌ک، حیجاب نابێ هه‌بێ. ده‌بێ به
زۆری لای به‌ن.زمان له هه‌موو جێیه‌ک ده‌بێ بکه‌نه تۆبزی. منداڵان ته‌نانه‌ت له
پشووش دا بۆیان نه‌بوو به زمانی دایکی قسه بکه‌ن. ئه‌و پڕۆژه‌یه تێک شکا. ئه‌و
پڕۆژه‌یه پڕۆژه‌یه‌کی بێ به‌خت بووه و تێک شکاوه و به‌شێوه‌ی ته‌بیعی ئێرانییه‌کان زمانی فارسی له مه‌هاباده‌وه
بگره تا سنه و ته‌ورێز و به‌نده‌ر عه‌بباس فێر ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له
ئابووری و سیاسه‌تی زلی ئێران دا تێوه بگلێن...
قازی: به زمانێک که زمانی ئه‌وان نییه.
قازی: به زمانێک که زمانی ئه‌وان نییه.
ئه‌مینی: زمانێکه، کهههرچۆنێکی
بێ زمانێکی هاوبه‌شه.هیچ گومانێک له‌وه دا نییه که ده‌بێ زمانه بوومییه‌کان،
زمانه دایکییه‌کان فێر بکردرێن تا ئاستێکی زۆر به‌رز. ئێوه ده‌کرێ بواری پسپۆڕی
به‌و زمانانه ساز بکه‌ن، به‌ڵام ته‌سه‌وری ئه‌وه‌ی که له ووڵاتێکی وه‌کوو ئێران
به‌و جۆراجۆرییه زمانییه‌وه ئێوه ده‌توانن بواری زانکۆیی و بواری جۆربه‌جۆریی
کاری تان به زمانه دایکییه‌کان هه‌بێ، یانی بۆ وێنه له دادگه‌یه‌ک دا له ئێران
پارێزه‌ر به زمانی کوردی قسه بکا، قازی به زمانی ئازه‌ری و بۆ وێنه تاوانبارکراو
به زمانی به‌لووچی، دیاره ئه‌وه واقعییه‌تی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری نییه.
قازی: ئاغای ئه‌مینی ئه‌و واقعییه‌ته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری تاکه‌کان دیاری ده‌که‌ن، زێهنییه‌ت دیاری ده‌کا وایه یان نا؟ باشه ئه‌من چۆن بتوانم جیاوازی بخه‌مه نێو ئه‌و زێهنییه‌ته‌ی که له زه‌مانی ڕه‌زا شای په‌هله‌وی دا زاڵ بووه له گه‌ڵ ئه‌و زێهنییه‌ته‌ی ئێوه؟ ئه‌وه به‌س نییه که ئێوه....
که‌ریمی: بزانین خانمی ساموێلییان بۆچوونیان چییه له‌و باره‌یه‌وه؟
قازی: ئاغای ئه‌مینی ئه‌و واقعییه‌ته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ری تاکه‌کان دیاری ده‌که‌ن، زێهنییه‌ت دیاری ده‌کا وایه یان نا؟ باشه ئه‌من چۆن بتوانم جیاوازی بخه‌مه نێو ئه‌و زێهنییه‌ته‌ی که له زه‌مانی ڕه‌زا شای په‌هله‌وی دا زاڵ بووه له گه‌ڵ ئه‌و زێهنییه‌ته‌ی ئێوه؟ ئه‌وه به‌س نییه که ئێوه....
که‌ریمی: بزانین خانمی ساموێلییان بۆچوونیان چییه له‌و باره‌یه‌وه؟
ساموێلیان: ئه‌من ده‌مه‌ویست بڵێم
ئه‌وه ڕاسته که زێهنییه‌تی کۆمه‌ڵێک و داوخوازه‌کانی نێو کۆمه‌ڵێک هه‌ر وه‌ک
خۆیان نامێننه‌وه.ئاغای ئه‌مینی ئاماژه‌یان به مێژوو کرد. ئه‌وه ڕاسته که ئێستا له دونیا دا، ئه‌وه هه‌ر له
ئێرانیش دا نییه، ئاغای قازی ئاماژه‌یان کرد به فه‌ڕانسه.ته‌نانه‌ت له
ووڵاتێکی وه‌ک فه‌رانسه که له دوای شۆڕشی فه‌ڕانسه زمانی فه‌ڕانسه‌یی زاڵ کرا
به سه‌ر هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی دا که له
فه‌ڕانسه ده‌ژیان، له بیست یان سی ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه به شێوه‌یه‌یه‌ک گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ک
هه‌یه بۆ سه‌ر زمانه ناوچه‌ییه‌کان ...
که‌ریمی: داخ ده‌خۆن له‌وه‌ی که
زمانی ئاڵزاسی له ده‌ست چوو.
ساموێلیان: به ووردی وایه و
ئێستا له زانکۆکان هێندێک ڕشته‌ی خوێندن وه‌ک زمانی ئۆکسیتان و باسک و ئه‌و
زمانانه‌ی که له چاو ئاڵزاسی زیاتر خۆیان گرتووه ساز ده‌درێ. به‌و پێیه زێهنییه‌ت ده‌گۆڕدرێ،
داوخوازه‌کانی کۆمه‌ڵێک ده‌گۆڕدرێن و له مه‌ڕ په‌روه‌رده، ئه‌گه‌ر ئیزن بده‌ن ده‌مه‌ویست
مه‌سه‌له‌که بهێنمه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خوێندنی ئه‌و زمانانه و خوێندن به‌و
زمانانه. بڕوانن ئه‌وه دروسته که شایه‌د ئێستا ده‌ره‌تانی ئه‌وه نه‌بێ بۆ
وێنه که له پۆلی یه‌که‌م تا پۆلی دوازده‌هه‌م هه‌موو ماده ده‌رسییه‌کان به
کوردی یان به ئازه‌ری بڵێینه‌وه.ئاماده کردنی کتێبی ده‌رسی کاتی پێ ده‌وێ...
که‌ریمی: هاوکات، مه‌به‌ستتان
له ئازه‌ری ، زمانی تورکی یه ئیتر، چونکه زۆر له تورک زمانه‌کان له‌مه‌ڕ ئه‌و
زاراوه‌یه حه‌ساسن.
ساموێلیان: ئه‌من وه‌کوو زمان‌ناس
حه‌ساس نیم. کاتێک ده‌ڵێین ئازه‌ری مه‌به‌ستمان تورکی ئازه‌رییه، کاتێک ده‌ڵێین
کورمانجی مه‌به‌ستمان کوردیی کورمانجی یه.
که‌ریمی: زۆر باشه.
ساموێلیان: داوای لێبووردن ده‌که‌م،
هه‌رچۆنێک بێ ...
که‌ریمی : تکایه
ساموێلیان: ئه‌من هیچ جۆره
دیتنێکی نرخێنه‌رانه‌م سه‌باره‌ت به زمانه‌کان نییه و ئازه‌ری به بێ هیچ
گۆمانێک زمانی تورکی یه. یه‌کێک له له‌هجه‌کانی
تورکی یه. له قۆناخی ئێستا دا به لێبڕاوی ده‌ره‌تانی ئه‌وه نییه که ئێمه
کتێبی ده‌رسیمان هه‌بێ و بتوانین شیمی تا پۆلی دوازده‌هه‌م به تورکیی ئازه‌ری
بڵێینه‌وه.به‌ڵام شتێکی دیکه‌مان ده‌بێ له به‌رچاو بێ. ئێمه ده‌زانین که زمانه‌کان،
که نووسین و به‌ده‌رس گوتنه‌وه‌یی
زمانێک ئه‌و زمانه ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کا. زمانێکی که هه‌ر ده‌بێ به زمانی نێو
ماڵێ و زمانی نێو بنه‌ماڵه، ورده وورده ده‌وڵه‌مه‌ندیی ووشه‌دانی خۆی له ده‌ست
ده‌دا، بناخه نه‌حوییه‌کانی خۆی که‌م که‌م ساده‌تر ده‌کا، چونکه ئه‌وه نووسینه
که ڕێگا ده‌دا که بناخه نه‌حوییه‌کان ئاڵۆز بن، بۆچی چونکه کاتێکی ئێمه قسه ده‌که‌ین، له ئاخاوتن دا
ساده‌ی ده‌کینه‌وه، چونکه بیر ناتوانێ له ڕسته‌یه‌کی زۆر درێژ تێ بگا. ڕسته‌یه‌کی
پڕووستی یه‌ک لاپه‌ڕه‌یی ئێوه ناتوانن هه‌ر وا بیڵێن و لێی تێبگه‌ن به‌ڵام نووسین رێگامان ده‌دا ئێمه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر
ئه‌وه‌ی نووسیومانه و بیر ده‌توانێ له هه‌وه‌ڵه‌وه ده‌ست پێ بکاته‌وه. که وا
بوو سترووکتووری ئاڵۆز ته‌نێ به ڕێگای نووسینه‌وه ده‌لوێن.
که‌ریمی: که وا بوو ئێوه پێتان وایه که نووسین ده‌بێته هۆی توانایی ئه‌و زمانانه‌ی که ئێمه پێمان وایه به‌توانا نین.
که‌ریمی: که وا بوو ئێوه پێتان وایه که نووسین ده‌بێته هۆی توانایی ئه‌و زمانانه‌ی که ئێمه پێمان وایه به‌توانا نین.
ساموێلیان: به دڵنیاییه‌وه.
که‌ریمی: بۆ وێنه ئێستا له
کوردستانی عێڕاق په‌روه‌رده به چ
زمانێکه و تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و کوردییه‌ی که له‌وێ ده‌کار ده‌کردرێ توانایی په‌یدا
کردووه.
قازی: وه‌ک ده‌زانن
کوردی له کوردستانی عێڕاق له‌و زه‌مانییه‌وه
که عێڕاق له ژێر ئینتیدابی بریتانیا دا بووه ، یه‌كێک له مه‌رجه‌کانی که ده‌وڵه‌تی
تازه‌ی عێڕاق به ته‌وافوقی بریتانیا ساز کراوه ئه‌وه بووه که زمانی کوردی
هێندێک ئازادی هه‌بێ و دواتر له شۆڕشی
58...
که‌ریمی: 1958 ی زایینی
که‌ریمی: 1958 ی زایینی
قازی: به‌ڵێ، 1958 ی زایینی ئه‌و زمانه زیاتر پێش که‌تووه، کۆڕی زانیاری کورد دامه‌زراوه و هه‌رچۆنێک بێ
ئه‌وه هاتووه تا ئه‌و قۆناغه‌ی که ئێمه‌ی
تێداین و ئێستا له زانکۆکان زمانی کوردی،
زمانی ده‌رس پێگوتنه‌وه، زمانی زانستی یه ، ئه‌و زمانه‌ی که که‌لکی لێ وه‌رده‌گیردرێ
زمانی کورد یه ، هه‌ڵبه‌ت به ته‌نیشت ئه‌وه‌وه ده‌کرێ له زمانی ئینگلیسیش که‌لک
وه‌ربگیردرێ و ته‌نانه‌ت...
که‌ریمی: ئایا ئه‌وه مانای
وایه که هێندێک ماده‌ی ده‌رسی ناکرێ به کوردی بگوترێنه‌وه؟
قازی: ڕه‌نگه، ڕه‌نگه یه‌ک له هۆیه‌کان ئه‌وه بێ و ئه‌من جارێکی دیکه‌ش عه‌رزتان ده‌که‌م و قسه‌که‌م ڕووی له ئاغای ئه‌مینی یه که گۆڕانی زێهنییه‌ت زۆر گرینگه. به‌ڕێزیان باسێکی زۆر چاوڕاکێشیان هه‌یه که له ئێران به پێچه‌وانه‌ی ئوڕووپا ئێمه سه‌رده‌می ڕووناکی مان نه‌بووه، له به‌ر ئه‌وه‌یه که هێندێک بابه‌ت که‌وتوونه‌ته دۆخی ئاچمهزهوه. به بۆچوونی من جێبه‌جێ کردنی ئه‌و کێشه‌یه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی که به ڕوحییه‌تێکی تازه‌وه چاو له دیارده‌کان بکرێ. بۆ وێنه له مه‌ڕ زمانه دایکییه‌کان، زمانه ناڕه‌سمییه‌کان، زمانه نا فارسییه‌کان، ده‌بێ ڕووناکبیران به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م و هه‌م ئه‌وانه‌ی کاریان به ده‌سته خۆیان له‌و زێهنییه‌ته ئه‌منییه‌تییه ڕزگار بکه‌ن. واته هیچ ئیمکانی ئه‌وه نییه که ئه‌گه‌ر له کوردستان به زمانی کوردی یان له ئازه‌ربایجان یان جێگای دیکه به زمانی تورکی په‌روه‌رده هه‌بێ ئه‌وه به هیچکلوه‌جێ ناگاته له‌ت له‌ت بوونی مه‌مله‌که‌ت، به‌ڵکوو به بۆچوونی من زه‌مینه‌ی یه‌کانگیربوونی زیاتریش پێک ده‌هێنێ.
قازی: ڕه‌نگه، ڕه‌نگه یه‌ک له هۆیه‌کان ئه‌وه بێ و ئه‌من جارێکی دیکه‌ش عه‌رزتان ده‌که‌م و قسه‌که‌م ڕووی له ئاغای ئه‌مینی یه که گۆڕانی زێهنییه‌ت زۆر گرینگه. به‌ڕێزیان باسێکی زۆر چاوڕاکێشیان هه‌یه که له ئێران به پێچه‌وانه‌ی ئوڕووپا ئێمه سه‌رده‌می ڕووناکی مان نه‌بووه، له به‌ر ئه‌وه‌یه که هێندێک بابه‌ت که‌وتوونه‌ته دۆخی ئاچمهزهوه. به بۆچوونی من جێبه‌جێ کردنی ئه‌و کێشه‌یه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی که به ڕوحییه‌تێکی تازه‌وه چاو له دیارده‌کان بکرێ. بۆ وێنه له مه‌ڕ زمانه دایکییه‌کان، زمانه ناڕه‌سمییه‌کان، زمانه نا فارسییه‌کان، ده‌بێ ڕووناکبیران به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م و هه‌م ئه‌وانه‌ی کاریان به ده‌سته خۆیان له‌و زێهنییه‌ته ئه‌منییه‌تییه ڕزگار بکه‌ن. واته هیچ ئیمکانی ئه‌وه نییه که ئه‌گه‌ر له کوردستان به زمانی کوردی یان له ئازه‌ربایجان یان جێگای دیکه به زمانی تورکی په‌روه‌رده هه‌بێ ئه‌وه به هیچکلوه‌جێ ناگاته له‌ت له‌ت بوونی مه‌مله‌که‌ت، به‌ڵکوو به بۆچوونی من زه‌مینه‌ی یه‌کانگیربوونی زیاتریش پێک ده‌هێنێ.
ئه‌مینی: بڕوانن، ده‌بێ له
پێشدا شتێک قه‌بووڵ بکرێ. ئه‌وه‌ی که له دنیا دا ڕووی داوه و جار جار زۆر و
تۆبزیش ده‌وری تێدا هه‌بووه به هه‌ڵکه‌وت
نه‌بووه. یانی زۆر و تۆبزێتی بۆ وێنه تۆبزی کردنی زمانی فه‌ڕانسه‌یی یان له سه‌رده‌می
بیسمارک دا به تۆبزی به‌یه‌که‌وه لکاندنی یه‌که‌کانی ئه‌ڵمان، ئه‌وانه به‌شێک
بوون له ڕه‌وتی مۆدێرنیته. له‌وانه‌یه له‌و ڕۆژگاره دا لای ئێمه خۆشه‌ویست نه‌بن و بڵێین بریا خه‌ڵک به پێی داوخوازی دڵی خۆیان
له ده‌وری یه‌کتری کۆ ببنه‌وه، به‌ڵام ڕه‌وتی ڕاسته‌قینه‌ی مێژوو ئه‌وه‌یه که
له په‌یدا بوونی ده‌وڵه‌ت _ نه‌ته‌وه
مۆدێرنه‌کان دا له هێندێک زه‌مینه دا
زمان تۆبزی ده‌کرێ ، لایه‌نی دیکه ساز ده‌بێ. ده‌کرێ ئه‌مڕۆ مرۆڤ دانیشێ و ئاخ هه‌ڵکێشێ
که بۆچی ئاوا کراوه. ئێستا له ئه‌فریقا 1830 زمان هه‌یه به‌ڵام ژماره‌ی ووڵاته‌کان
1830 ووڵات نین که هیچ، به‌ڵکوو هێندێک له‌و ووڵاتانه به‌شێوه‌یه‌کی سونعی له
یه‌کتری جوێ بوونه‌ته‌وه و ئه‌وه کێشه و گرفتاری گه‌وره‌ی ساز کردووه. ئێمه
له ئێران له گه‌ڵ واقعئییهتێکی دیکه ڕووبه‌ڕووین که که‌متر سه‌رنجی ده‌درێتێ.
ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له زه‌مانی په‌ره‌سه‌ندنی شارنشینییه‌وه به تایبه‌تی له
په‌نجا ساڵی ڕابردوو دا ئێمه له گه‌ڵ
تێکه‌ڵاوییه‌کی خێزانی به‌ربڵاو له ئێران به‌ره‌وڕووین که زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌کان
ده‌کا به چه‌ند تیره و ڕه‌چه‌ڵه‌کی و چه‌ند زمانی. یانی سه‌یر نییه له ئێران
که هاوسه‌رێک خه‌ڵکی ڕه‌شت بێ ، پیاوه‌که خه‌ڵکی ڕه‌شت بێ،ژنه‌که ئیسفه‌هانی بێ
یان سنه‌یی بێ و ته‌نانه‌ت که کۆچ ده‌که‌ن بۆ هه‌نده‌ران منداڵه‌کانیان له‌گه‌ڵ
یه‌کتری به فه‌ڕانسه‌یی قسه ده‌که‌ن به ناچاری، به‌ڵام له‌گه‌ڵ یه‌کتری به فارسی قسه ده‌که‌ن و له گه‌ڵ دایکوباوکیان
له‌گه‌ڵ یه‌کیان به زمانی گیله‌کی قسه ده‌کا، له گه‌ڵ ئه‌ویدیان به زمانی
تورکی.
که‌ریمی: له نێو قسه‌کانتان
دا، ئه‌من نموونه‌یه‌کی سه‌رنجڕاکێشتان بۆ باس بکه‌م، چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌من
ووتارێکی چاوڕاکێشم ده‌خوێنده‌وه بۆ ئه‌م به‌رنامه‌یه ئی نووسه‌رێک که باسی
تافی منداڵی خۆی ده‌کرد و ده‌ڵێ که کاتێک که خزمه‌کانی دایکم ده‌هاتن بۆ ماڵی
ئێمه زمانمان ده‌بوو به گیله‌کی و ئه‌و کاته‌ی که خزمه‌کانی بابم ده‌هاتن زمانه‌که‌مان
ده‌بوو به تورکی و که چوومه مه‌دره‌سه له پڕ زمانه‌که‌ی من بوو به فارسی. لێره دا باسی عه‌داڵه‌تی په‌روه‌رده‌یی
دێته گۆڕێ. منداڵێک که ئه‌و ڕاده‌یه ئاشنایی له‌گه‌ڵ زمانی فارسی نییه له ته‌نیشت منداڵێک بێ که ئاشنایی له‌گه‌ڵ
زمانی فارسی زۆر چووه‌ته پێشێ ئه‌وه نابێته هۆی پێشێلکردنی عه‌داڵه‌تی په‌روه‌رده‌یی؟
ئه‌مینی: ئه‌وه نوخته‌یه‌که
که خانم به دروستی ئاماژه‌ی پێ کرد. واته ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌مڕۆ باسی چه‌ند
زمانه بوونی، چه‌ند تیره و ڕه‌چه‌ڵه‌ک بوونی خه‌ڵکی ئێران به نوخته‌ی به‌هێزی ئێران بزانین نه‌ک وه‌کوو
هۆکارێک بۆ لاواز بوونی ئێران . واته له ڕابردوو دا هێندێکان ئاوایان بیر ده‌کرده‌وه
که ده‌یانه‌ویست به زۆر ده‌وڵه‌تی مۆدێرن سازبکه‌ن و ئه‌و چه‌ند ڕه‌چه‌له‌ک
بوونه و چه‌ند تیره بوونه و چه‌ند زمانه بوون و چه‌ند کولتووری بوونه‌یان به لاوازی
ئێران ده‌زانی و پێیانوابوو هه‌موویان ده‌بێ یه‌ک کاسه بکرێن ئه‌مڕۆ ده‌بینین که
....
که‌ریمی: ئێوه باوه‌رتان به‌وه
نییه؟
ئه‌مینی: نه‌خێر. ئه‌من له سه‌ر
ئه‌و باوه‌ڕه‌م که فره‌چه‌شنی له ئێران ، ئه‌و پلوورالیزمی فه‌رهه‌نگییه له
ئێران یه‌کێک له نوخته‌کانی توانایی کۆمه‌ڵی ئێمه‌یه.که ئه‌ز قه‌زا ده‌توانێ
شوێن دا بنێ له سه‌ر ئێران، له سه‌ر ئێرانی دێمۆکڕاتیک .
که‌ریمی: به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته په‌روه‌رده‌یی یه‌ی که ئێوه ڕاده‌سپێرن هه‌بێ نابێته هۆی یه‌کده‌ست بوونی فه‌رهه‌نگی؟
که‌ریمی: به‌ڵام ئه‌و سیاسه‌ته په‌روه‌رده‌یی یه‌ی که ئێوه ڕاده‌سپێرن هه‌بێ نابێته هۆی یه‌کده‌ست بوونی فه‌رهه‌نگی؟
ئه‌مینی: نا، ئه‌من به‌هیچ جۆر باسی
یه‌کده‌ست بوون ناکه‌م. ئه‌من باوه‌رم وایه منداڵان بۆ ئه‌وه‌ی له ئابووری و سیاسه‌تی سه‌تاسه‌ری
ئێران دا بتوانن هاوسه‌نگ و به‌رابه‌ر به‌شداری بکه‌ن ده‌بێ له منداڵییه‌وه
زمانی فارسی به‌شێوه‌ی هه‌ره باش فێر بن ، زمانی دایکیش خوێندن و نووسین و ئه‌ده‌بییاته‌که‌ی
یه‌گجار زۆر گرینگه بۆ پاراستنی ئه‌و
زمانه، ئینسانه‌کان ئه‌گه‌ر له منداڵییه‌وه
چه‌ند زمان ته‌نانه‌ت زیاتر له دوو زمان بزانن به‌تواناتر ده‌بن.
که‌ریمی: به‌هه‌ڵکه‌وت لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسانه‌ش کراون له ئه‌مه‌ریکا که له دووی بۆچوونی ئاغای ئه‌مینی ده‌ده‌ن. ئێوه خانمی ساموێلیان ئاماژه‌تان کرد به‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له سه‌ر ده‌روونناسی زمان کراون، به‌ڵام ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵناسیی زمان کراون له ئه‌مه‌ریکا نیشان ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی که زمانی دایکییان له نێو بنه‌ماڵه دا ئێسپانیایی بووه به پێی قانوونێک کاتێک چوون بۆ مه‌دره‌سه په‌روه‌رده‌ی گشتییان به زمانی ئێسپانیایی کراوه دواتر نه‌یانتوانیوه به‌و ڕاده‌یه‌ی که ئینگلیسی زمانه‌کان له کۆمه‌ڵ دا سه‌رکه‌توو بوون، سه‌رکه‌وتوو بن. یانی له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تاوه بۆ منداڵ گران بێ یان ئه‌شکه‌نجه هێنه‌ر بێ په‌روه‌رده کران به زمانێک جوێ له زمانی دایکیی خۆی بۆ وێنه زمانی ڕه‌سمی فارسی، به‌ڵام په‌روه‌رده به زمانی فارسی دواتر یارمه‌تی ده‌کا ، چونکه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ له‌و کۆمه‌ڵه دا ئه‌وه فارسی یه که ده‌رگاکان به‌ڕووی ئێوه دا ده‌کاته‌وه و ئه‌و نموونه‌یه له ئه‌مه‌ریکا، نموونه‌ی زمانی ئیسپانیایی و ئه‌وانه‌ی که به‌و زمانه خوێندبوویان چه‌ندان سه‌رکه‌توو نه‌بوون ئه‌وه نیشان ده‌دا.
که‌ریمی: به‌هه‌ڵکه‌وت لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆمه‌ڵناسانه‌ش کراون له ئه‌مه‌ریکا که له دووی بۆچوونی ئاغای ئه‌مینی ده‌ده‌ن. ئێوه خانمی ساموێلیان ئاماژه‌تان کرد به‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که له سه‌ر ده‌روونناسی زمان کراون، به‌ڵام ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی که سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵناسیی زمان کراون له ئه‌مه‌ریکا نیشان ده‌ده‌ن ئه‌وانه‌ی که زمانی دایکییان له نێو بنه‌ماڵه دا ئێسپانیایی بووه به پێی قانوونێک کاتێک چوون بۆ مه‌دره‌سه په‌روه‌رده‌ی گشتییان به زمانی ئێسپانیایی کراوه دواتر نه‌یانتوانیوه به‌و ڕاده‌یه‌ی که ئینگلیسی زمانه‌کان له کۆمه‌ڵ دا سه‌رکه‌توو بوون، سه‌رکه‌وتوو بن. یانی له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تاوه بۆ منداڵ گران بێ یان ئه‌شکه‌نجه هێنه‌ر بێ په‌روه‌رده کران به زمانێک جوێ له زمانی دایکیی خۆی بۆ وێنه زمانی ڕه‌سمی فارسی، به‌ڵام په‌روه‌رده به زمانی فارسی دواتر یارمه‌تی ده‌کا ، چونکه بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ له‌و کۆمه‌ڵه دا ئه‌وه فارسی یه که ده‌رگاکان به‌ڕووی ئێوه دا ده‌کاته‌وه و ئه‌و نموونه‌یه له ئه‌مه‌ریکا، نموونه‌ی زمانی ئیسپانیایی و ئه‌وانه‌ی که به‌و زمانه خوێندبوویان چه‌ندان سه‌رکه‌توو نه‌بوون ئه‌وه نیشان ده‌دا.
ساموێلیان: ئه‌من نهم گوت که
نابێ به فارسی ده‌رس نه‌گوترێته‌وه، ئه‌من پێم وایه به ووردی هه‌ر دووکیان...
بڕوانن زه‌ینی منداڵ، زه‌ینی منداڵان هه‌ر وه‌ک ئاغای ئه‌مینی گوتیان کێشی دێته‌وه
و شت وه‌خۆ ده‌کا و دوو زمانی و ته‌نانه‌ت چه‌ند زمانیی موته‌عادیل هه‌یه. ئه‌و
هه‌لومه‌رجانه کاتێک ده‌بن به ڕه‌نج هێنه‌ر و ده‌گه‌نه شکان که تهعادولیان
تێدا نه‌بێ. به دڵنییاییه‌وه ده‌کرێ فارسی به هه‌مان شێوه به‌و منداڵانه
بگوترێته‌وه که زمانی دایکییان فارسی نییه و به‌وانه‌ی که زمانی دایکییان فارسی
یه. شتێکی که ئه‌من گوتم ئه‌وه نه‌بوو ، ئه‌وه بوو که ده‌بێ بۆ ده‌رس دادان به
زمانی فارسی ، ته‌نانه‌ت هاسانتر ده‌بێ ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین به پاڵپشتی زمانی
دایکیی منداڵان ئه‌وه بکه‌ین. واته له هه‌مان کات دا ده‌رس دادان به زمانی
دایکی و به زمانی ... شتێکی دیکه‌ش نابێ له بیر بکه‌ین ته‌نانه‌ت ئه‌و
هاونیشتمانانه‌ی ئێمه که له‌و جۆره بنه‌ماڵانه دا له دایک ده‌بن که زمانیان
تورکی، کوردی، به‌لووچی یا هه‌رشتێکی بێ، هه‌ر چۆنێک بێ له ته‌مه‌نی زۆر منداڵی
ڕا فارسی ده‌بیسن. مێدیاکان ...
ئه‌مینی: دراوسێکانیان
ئه‌مینی: دراوسێکانیان
ساموێلیان: دراوسێکه‌یان، ئیمکانی
نییه له ئێرانی ئێستا دا منداڵێک بگاته ته‌مه‌نی 5 ساڵان ، مه‌گه‌ر نموونه‌ی
زۆر ڕێزپه‌ڕ نه‌بێ، له 5 ساڵه‌یی دا هیچ کات فارسی نه‌بیستبێ. شتێکی که ئه‌من
پێم له سه‌ر دا ده‌گرت چه‌ند زمانی بوون ، دوو زمانه‌کی یان ته‌نانه‌ت چه‌ند
زمانیی موته‌عادیل بوو که ده‌توانێ ئه‌گه‌ر
به‌شێوه‌یه‌کی دروست به‌ڕێوه ببردرێ یارمه‌تییه‌کی زۆر به منداڵان بکا. گشت
لێکۆڵینه‌وه ده‌روون زمانییه‌کان ده‌یسه‌لمێنن که منداڵانی چه‌ند زمانه وه‌خۆکردنی
زه‌ینییان نه‌ک بۆ فێر بوونی زمان زیاتره به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت ئه‌و منداڵانه‌ش که
نه‌چوونه مه‌دره‌سه. منداڵه چه‌ند زمانه‌کان ئه‌و کارانه‌ی که پێوه‌ندی به
هۆشه‌وه هه‌یه وه‌کوو ناسینی فۆرمه‌کان،
ناسینی شکڵان، ده‌سته‌به‌ندی کردنی شکڵان خێراتر له منداڵانی تاک زمانی ئه‌نجام
ده‌ده‌ن.
که‌ریمی: ئێستا ئه‌و پرسیاره
له ئاغای...
ئه‌مینی: ئه‌من ته‌نێ با شتێک
ڕوون که‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شته‌ی که ئێستا ئێمه ئه‌مڕۆ قسه‌ی لێوه ده‌که‌ین
بتوانێ له بواری ده‌سته‌ویه‌خه بوونی سیاسی بێته ده‌رێ و بچێته ناو مه‌ڵبه‌ندی
عه‌قڵانی، مه‌ڵبه‌ندی ئاوه‌ز و بێته بواری کردارییه‌وه ده‌بێ دوو ده‌سته دوو پێداهاتنه‌وه به
بۆچوونه‌کانیان دا بکه‌ن. یه‌که‌م ئه‌وانه‌ی که له‌وه نیگه‌رانن که په‌روه‌رده‌ی
زمانی دایکی ده‌کرێ بگاته جوێ بوونه‌وه‌ی هێندێک به‌شی ئێران. ئه‌وان ده‌بێ ئه‌و
بیره به‌لاوه بنێن. ناگاته ئه‌وه. په‌روه‌رده‌ی زمانی دایکی زۆر پێویسته و به
ته‌نیشتییه‌وه، به ته‌نیشت زمانی فارسییه‌وه ده‌بێ به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک به
ده‌رس بگوترێته‌وه. ئه‌و ده‌ستانه‌ش که ئه‌مڕۆ به دوای وه‌رگرتنی ناسێنه‌ی مێژوویی،
قه‌ومی، نه‌ته‌وه‌یی، ڕه‌چه‌ڵه‌کی یان ئێتنیکی خۆیانه‌وه‌ن ده‌بێ قه‌بووڵ بکه‌ن که زمانی فارسی، بۆ ئه‌وه‌ی
که ئێمه بتوانین ووڵاتێکی تاقانه‌ی به‌توانامان هه‌بێ، زمانی هاوبه‌شی سه‌رزه‌وینی
ئێرانه و یه‌که‌کانی جوگرافیایی ئوستانی ناتوانن زمانی ڕه‌سمی خۆیان هه‌بێ ئه‌وه
باسێکه که ده‌هێندرێته گۆڕێ!
که‌ریمی: ڕێگا بده‌ن، قسه‌که‌ی ئێوه ڕووی له ئاغای قازی یه. ئاوایه ئاغای قازی.
که‌ریمی: ڕێگا بده‌ن، قسه‌که‌ی ئێوه ڕووی له ئاغای قازی یه. ئاوایه ئاغای قازی.
قازی: ئه‌من له به‌شی یه‌که‌می
قسه‌کانی دا زۆر خۆشحاڵم که دیتنهکانیانم بیست. له‌مه‌ڕ زمانی کوردی و زمانی
تورکی ئازه‌ربایجانی شیکردنه‌وه‌ی زۆر له ڕاستیدا پێویست نییه، چونکه زمانی
تورکی ئازه‌ربایجانی زمانی ده‌وڵه‌تی یه له ئازه‌ربایجان و زمانی کوردی یه‌کێک
له زمانه ده‌وڵه‌تییه‌کانه له عێڕاق و له قانوونی بنچینه‌یی عێڕاق دا که له
ساڵی 2005 په‌سند کراوه که زمانی کوردی
وه‌کوو یه‌کێک له زمانه ڕه‌سمییه‌کان ته‌نانه‌ت له‌ناوچه عه‌ڕه‌ب نشینه‌کانی
عێڕاقیش...
که‌ریمی: ده‌بێ ئامووزشت بدرێ..
که‌ریمی: ده‌بێ ئامووزشت بدرێ..
قازی: به‌ڵێ، به‌لانی که‌م
له سه‌ر کاغه‌ز وایه، ئیدی ئه‌گه‌ر ئه‌وه ئێستا له‌عێڕاق ته‌تبیق ده‌کرێ یان
ناکرێ ئه‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌یه. ئێوه لێی وورد بنه‌وه له هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌ی
که ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره ده‌وڵه‌تییه‌کان
ئێران که به زمانی کوردی قسه ده‌کرێ ئێستا زمانی کوردی دۆخی به‌ره‌وپێشچوونێکی
زۆر خێرای په‌یدا کردووه. ته‌نێ له کوردستانی عێڕاق وا نییه. بۆ نموونه له کوردستانی سووریه، ئێستا پێی ده‌ڵێن
" ڕۆژئاوا" ، ته‌نانه‌ت له زمانی تورکیش دا مێدیا تورکییه‌کان ووشه‌ی
کوردی " ڕۆژئاوا" به‌کار ده‌هێنن ..
که‌ریمی: به چ مانایه‌ک؟
که‌ریمی: به چ مانایه‌ک؟
قازی: بۆ نێو بردنی ڕۆژئاوای
کوردستان که کوردستانی سوورییه بێ..
ئه‌مینی: ئه‌وه سیاسه‌تی له پشته
ئه‌مینی: ئه‌وه سیاسه‌تی له پشته
قازی: له وێنده‌رێ له ماوه‌ی
دوو ساڵی ڕابردوو دا پۆلی زمانی کوردی داییر بوون. منداڵانی کورد به زمانی کوردی
ده‌رس ده‌خوێنن، عه‌رزم به حزوورتان و له‌و پێشوه‌چوونانه‌ش که له دابێ دا دێنه
گۆڕێ هه‌رچۆنێک بێ مه‌سه‌له‌ی خوێندنی کوردی جێگیر ده‌بێ.
که‌ریمی: ڕێگه‌م بده‌ن ئه‌و
پرسیاره‌ی که له خانمی ساموێلیانم پرسی له ئێوه‌ی بپرسم.ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی
کراون نیشانیان داوه، ئه‌وانه‌ی که به زمانی دایکی خۆیان که غه‌یری ڕه‌سمی یه.
مه‌به‌ست ئه‌مه‌ریکایه که له‌وێ ئێسپانیایی زمانی سه‌رتاسه‌ری ئه‌مه‌ریکا نییه...
قازی: دروسته
قازی: دروسته
که‌ریمی: خوێندوویانه له
داهاتوو دا به قه‌د ئه‌وانه‌ی که به ئینگلیسی خوێندوویانه سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون.
ئه‌وه زۆر گرینگه. ئێوه سه‌ره‌تی ده‌ده‌ن به‌وه‌ی که‌سێک که ده‌چێته مه‌دره‌سه
داهاتوویه‌کی باشتری هه‌بێ یان نا؟ ئه‌وه دروسته که ئێوه ده‌ڵێن ده‌بێ دیتن
بگۆڕدرێ. به‌ڵام هێندێک سترووکتوور، هێندێک داب و شوێن و هێندێک شت گۆڕانیان سه‌خته.یان
له‌وانه‌یه نه‌گۆڕدرێن. له ئێرانێک دا که ئه‌وه زمانی فارسی یه که یارمه‌تی
ئێوه ده‌دا پیشه‌ی به‌رز وه‌ده‌ست بهێنن. ئه‌وه ته‌نێ تۆبزێتی ده‌وڵه‌تی نییه.
له ووڵاتێکی ئاوا دا فێر کردنی زمانی فارسی به منداڵ وه‌کوو زمانی دووه‌م له
داهاتوو دا چ ته‌ئسیرێکی ده‌بێ بۆ منداڵه‌که؟
قازی : بڕوانن ، له
ڕاستیدا ئینسانێک، به‌ڵام ئێستا باسه‌که‌مان له سه‌ر زمانی دایکی یه، به‌ڵام به
گشتی ئینسانێک ده‌کرێ دوو زمانی دایکی هه‌بێ، ئه‌وه زیاتر ڕوون ده‌که‌مه‌وه
بۆچی؟
ئه‌مینی: ته‌نانه‌ت زیاتریش..
قازی: به‌ڵێ به‌لانی که‌مه‌وه.
بۆ وێنه له ووڵاتێکی که سته‌می نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه، زۆرداریی ده‌وڵه‌تی هه‌یه،
خه‌ڵک نه‌یانتوانیوه به زمانێکی له‌به‌رچاوگیراو قسه بکه‌ن، بۆ وێنه له ئێران
زمانی فارسی فێر بوون، جا له‌وێ بۆ منداڵێکی که زمانی فارسی فێر بووه و له تافی
لاوێنی دا و دواتریش له سه‌ر ئه‌و زمانه کاری کردووه له ئێران نموونه‌ی ئاوا
زۆره. بۆ وێنه ئێمه دوو له باشترین وهرگێری زمانی فارسیمان هه‌ن که کورد
بوون...
که‌ریمی: به‌ڵێ ئاغای قازی...
قازی: به‌ڵێ ئاغای قازی و
یۆنسی بۆ نموونه. به‌ڵام ئه‌و ڕاستیه پرسیارێک بۆ کوردانی ناسێنه‌خواز ده‌هێنێته
گۆڕێ. چونکه دیاره که محه‌مه‌دی قازی که زۆر کاری باشی به فارسی وه‌رگێڕاوه یا
ئاغای یۆننسی ش هه‌ر وا، یان ئاغای ته‌عریف که ڕه‌دیفه‌کانی موسیقی ئێرانی به
شێوه‌یه‌کی زۆر سه‌رنجڕاکێش گوتووه‌ته‌وه خه‌ڵکی سنه‌یه ئه‌وه پێوه‌ندی په‌یدا
ناکاته‌وه به ناسێنه‌خوازی کورده‌وه.
ئه‌مینی: گرفته‌که له‌وه‌دایه
که باسی زۆر مه‌نتیقی و زانستی پێوه‌ندیی زمانی دایکی و زمانی ڕه‌سمی بووه به
بابه‌تێکی سیاسی ناسێنه‌خوازانه. یانی بووه به به‌شێک له خه‌باتێکی سیاسی ته‌نانه‌ت
تا ئه‌و جێگایه ده‌چن که ئینسانگه‌لی وه‌ک ئه‌حمه‌د که‌سره‌وی به خائین به گه‌لی
ئازه‌ربایجان ده‌زانن، چونکه چووه به زمانی فارسی کاری کردووه . به‌ڕێزیان
نموونه‌یه‌کی زۆر باشن. له ئێران که‌یسێک که ته‌نانه‌ت دووچاوکی مافی تێیدا نه‌بووه
، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که هه‌رمه‌نیانی ئێران مافیان هه‌بوو که هه‌تا خوێندنگه‌ی
نێوه‌ندی و ئاماده‌ییشیان به زمانی هه‌رمه‌نی هه‌بێ، مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی به
جێی خۆی. به‌ڵام زۆربه‌ی ههرمهنییهکانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن فارسی له
شانۆی زلی ئێران دا فێر بن چوون فێر بوون ته‌نانه‌ت هێندێک وه‌ک میرزا مه‌لکه‌م
خان به پێی ڕاسپارده‌ی بابی واته یه‌عقووبی بهردبڕی ئیسفه‌هانی که پێی گوتبوو ئه‌گه‌ر
نه‌بییه موسوڵمان له‌و ووڵاته ناگه‌یه هیچ کوێ ته‌نانه‌ت بوو به موسڵمانیش. با
ئه‌وه به‌لاوه بنێین. به‌ڵام ئێوه له گه‌ڵ ووڵاتێک ڕووبه‌ڕوون ، له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێکی
نه‌ته‌وه‌یی له ئێران ده‌بێ شارۆمه‌ندانی ئێران قه‌بووڵ بکه‌ن که له پانتایی
ووڵاتێک به نێوی ووڵاتی ئێران دا ئێمه خاوه‌نی
زمانێکی هاوبه‌شی ئیداری، زمانی ڕه‌سمی، زمانه به‌ره‌وپێش چوون و په‌ره‌سه‌ندنین
و ته‌بیعی یه که له‌و ووڵاته دا، جوانی ئه‌و کۆمه‌له له‌وه دایه که به په‌ره‌سه‌ندن
و به‌توانا کردنی زمانه ئێوه ده‌ڵێن محه‌لی، بوومی، دایکی یه‌کان ئه‌ز قه‌زا
ئێران ده‌توانێ له سه‌ر سهرزوینهکانی ده‌ورو به‌ری خۆی ته‌ئسیری ئابووری ، ته‌ئسیری
سیاسی، ته‌ئسیری فه‌رهه‌نگی دابنێ، به‌ڵام
ده‌بێ ئه‌وه قه‌بووڵ بکرێ که ئه‌وه ده‌بێ له ناسێنه خوازییه‌کانی سیاسی جوێ
بکرێته‌وه.
که‌ریمی: به‌ڵام ئاغای ئه‌مینی
مه‌گه‌ر ده‌کرێ زمان له ناسێنه جوێ بکرێته‌وه؟ زمان تۆوێکی بنه‌ڕه‌تی ناسێنه‌یه.
که‌سێک بڵێ ناسێنه‌ی من به‌شێکی له به‌ر
زمانی تورکی منه. ئێوه ده‌توانن مه‌حکوومی بکه‌ن؟
ئه‌مینی: نا، من ناسێنه تا ئه‌و
ئاسته‌ی که ده‌یه‌وێ ببێته سیاسی. ناسێنه، ئه‌گه‌ر ناسێنه‌ی فه‌رهه‌نگی، ئه‌گه‌ر
ناسێنه‌ی مێژوویی یه ته‌واو دروسته..
که‌ریمی: ناسێنه له‌و جێیه دا
که نکووڵی لێ ده‌کردرێ، بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ ده‌بێته سیاسی.
ئه‌مینی: نا نکووڵی لێ نه‌کراوه
، ئێوه ناتوانن بڵێن له ئێران ناسێنه‌ی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان، تورک زمانانی ئێران
حاشای لێکراوه. له‌ئابووری و سیاسه‌تی زلی ئێران دا، تا به‌رزترین جێگاکان نه‌ک
هه‌ر هه‌بوون، به‌ڵکوو له شکڵپێدان به ده‌وڵه‌تی مۆدێڕنی ئێران هیچ ده‌سته‌یه‌ک
به قه‌د خه‌ڵکی ئازه‌ربایجان ده‌وری نه‌بووه. ئێوه له په‌یدا بوونی ئه‌ڕته‌شی
مۆدێڕنی ئێران دا دوو سه‌رگوردی خه‌ڵکی شیراز نابینییه‌وه هه‌موویان یان تورکه‌مه‌نن
یان ئازه‌ربایجانین یان ڕه‌چه‌ڵه‌کی کوردیان هه‌یه، له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و سه‌روبه‌ندی
دا ئیسفه‌هانییه‌کان و شیرازییه‌کان ئه‌هلی شه‌ڕ نه‌بوون. له‌و سهوبهندانه دا
که خێڵه‌کان له ئێران جه‌نگاوه‌ر بوون.
قازی: من لێره دا ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی
کورتم هه‌یه: له ڕاستیدا مه‌سه‌له‌ی قه‌ده‌غه کردنی زمانه‌کان بۆ خۆی کرده‌وه‌یه‌کی سیاسی یه، چۆن ده‌کرێ
بگوترێ ئه‌و بابه‌ته سیاسی نییه.چونکه
ئه‌و زمانانه سیاسه‌ت قه‌ده‌غه‌ی کردوون، یانی شێوه‌ی سیاسه‌ت دانان بووه‌ته هۆی
قه‌ده‌غه کردنی زمانی تورکی.
ئه‌مینی: ئه‌و به‌حسه واقعی
نییه.
قازی : چۆن نییه؟
قازی : چۆن نییه؟
ئه‌مینی: واقعی نییه، چونکه
له زۆر بواران دا ئه‌وانه قه‌ده‌غه نه‌بوون. ئێمه به‌لانی که‌مه‌وه له شه‌ست
ساڵی ڕابردوو دا ده‌زانین که ڕادیۆ له
ئێران به زمانی کوردی و به زمانی ئازه‌ربایجانی هه‌بوون.
قازی: چی‌یان بڵاو کردووه‌ته‌وه؟
ئه‌مینی: مه‌گه‌ر "
فارسی" یه‌که‌ی چ بڵاو ده‌کاته‌وه؟
ئێوه جۆرێک قسه ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی که به‌شه فارسی یه‌که‌ی خه‌ریکه
بانگه‌شه‌ی زانست و دێمۆکڕاسی ده‌کا و به‌شه
کوردییه‌که‌ی ته‌بلیغاتی ده‌وڵه‌تی ده‌کا. هه‌ر دووکیان به ده‌ست ده‌وڵه‌ته.
گرفته‌که له ده‌وڵه‌تمه‌داری دایه. له‌وه دایه که ئیزن نه‌دراوه به په‌ره‌سه‌ندنی
که‌رتی تایبه‌تی. ئه‌گه‌ر له ته‌ورێز خه‌ڵک مافیان هه‌بێ ، ئازاد بن، مه‌دره‌سه‌یه‌ک
به زمانی تورکی داییر بکه‌ن و دایک وبابه‌کان بچن له‌وێ منداڵه‌کانیان نێونووس
بکه‌ن کاره‌که سه‌ر ده‌گرێ. ئه‌وه سه‌ری نه‌گرتووه، له سه‌رده‌می کۆماری
ئیسلامی له ته‌ورێز 4 مه‌دره‌سه‌ی زمانی تورکی داییر کرا...
که‌ریمی: ئه‌ز قه‌زا ئه‌وه
نوخته‌یه‌کی باشه. ئاغای قازی ده‌گوترێ،
هه‌ڵبه‌ت له ڕاستییدا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی لێبڕاوانه و شیاوی حاشا لێنه‌کردن نییه،
به‌ڵام ده‌گوترێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خوێندنگه به زمانی دایکی نافارسی ش بکرێنه‌وه،
باب و دایکه‌کان خۆیان زۆرجار پییان خۆش نییه منداڵه‌که‌یان له‌وێ دابنێن چونکه
پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌و منداڵانه بیانه‌وێ له ( ژیان) دا پێش که‌ون ده‌بێ فێری
فارسی بن.
قازی: ده‌کرێ هێندێک له
دایکوباوکان فکرێکی ئاوایان هه‌بێ ، به‌ڵام هه‌ر وه‌ک ئێوه گوتتان ناکرێ زمان له
ناسێنه جوێ بکرێته‌وه. ئه‌و قسه‌ی که من ده‌یکه‌م له سه‌ر بنه‌مای داوخوازی
ناسێنه‌خوازانه. بو وێنه من زۆرم حورمه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌حمه‌د که‌سره‌وی، به‌ڵام
هه‌ر وه‌ک ئاغای ئه‌مینی ش له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زۆر سه‌ڕنجڕاکێشی که سه‌باره‌ت
به که‌سڕه‌وی کردوویه ئیدێعای ئه‌وه ناکا که له هه‌موو بوارێک دا ده‌بێ
بۆچوونه‌کانی قه‌بووڵ بکرێن . بۆ وێنه به‌ڕێزیان سه‌باره‌ت به زمانی ساخته‌ی
ئازه‌ری که قسه‌ی کردووه له ووتارێک دا
که دواتر به زمانی ئینگلیسی بڵاو کراوه‌ته‌وه و ئێستا له به‌رده‌ست دایه له‌و
قسه‌یه‌ی خۆی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه _ نازانم ئاغای ئه‌مینی ئه‌م قسه‌یه‌ی چه‌نده پێ قه‌بووڵه؟ به‌و پێیه
باسه‌که‌ی من له سه‌ر بنه‌مای داوخوازی ناسێنهخوازانهیه.سه‌رنج ده‌ده‌ن !و له‌و
باره‌یه‌وه له چوار چێوه‌ی ڕێژیمی ئێستاش هه‌ر وه‌ک که ئێوه ئاماژه‌تان پێ کرد
، ده‌ستپێشخه‌ری که‌سی و فه‌ردی و کاری له‌و بابه‌ته وه‌کوو داییر کردنی پۆلی
تایبه‌تی هه‌م له ئازه‌ربایجان هه‌بووه،
و هه‌م له کوردستان و هه‌م ته‌نانه‌ت له نێو کورده‌کانی خۆراسانیش دا.
که‌ریمی: ئه‌گه‌ر باسی ناسێنه‌خوازی
یه، ئیزن بده‌ن بزانین خانمی ساموێلیان ده‌ڵێن چی له‌و باره‌یه‌وه، به تایبه‌تی که ئاغای ئه‌مینی ئاماژه‌ی کرد به ئه‌زموونی
ئێوه. ده‌مه‌وێ بزانم ئه‌زموونی ئێوه بۆ فێر بوونی زمانی فارسی به ته‌نیشت ههرمهنییهوه
به چ شێوه‌یه‌ک بووه ؟ ئایا به‌و شێوه‌یه‌ی که ئاغای ئه‌مینی گوتی به‌ته‌واوی دڵخوازانه
بووه و هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه که ئێمه که‌متر سه‌باره‌ت به داوخوازی ناسێنه
خوازانه له نێو هه‌رمه‌نییه‌کان دا ده‌بیستن؟
ساموێلیان: پێم وایه مه‌سه‌له‌ی
سیاسی ههرمهنییهکانی ئێران له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کورده‌کان و ... وه‌ک یه‌ک نییه.
که‌ریمی: فه‌رقی هه‌یه.
ساموێلیان: مه‌سه‌له‌ی زمان زۆر مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگه له ناسێنه‌ی هه‌رمه‌نیان
دا به تایبه‌تی له ئێران. ئه‌وه‌ی ئاغای
ئه‌مینی گوتی دروسته. زۆربه‌ی ههرمهنییهکانی ئێران ئه‌و ده‌می که ئیمکان هه‌بوو
منداڵه‌کانیان ده‌نارده مه‌دره‌سه‌ی هه‌رمه‌نیان. یانی له وه‌خته‌وه که ئێمه
ده‌چووینه مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی تا دیپڵۆمی ده‌بیرستان ئێمه حه‌وتووی چه‌ند سه‌عات
ده‌رسی ههرمهنیمان هه‌بوو.
قازی: گۆڤارێک به نێوی " ئالیک" یش چاپ ده‌کرا.
قازی: گۆڤارێک به نێوی " ئالیک" یش چاپ ده‌کرا.
ساموێلیان: به‌ڵێ، گۆڤاری جۆربه‌جۆر
که‌ریمی: یانی په‌روه‌رده به
زمانی فارسی بوو به‌ڵام حه‌وتووی چه‌ند سه‌عات ده‌رسمان هه‌بوو به زمانی هه‌رمه‌نی؟
ساموێلیان: به‌ڵێ، په‌روه‌رده‌ی
ئه‌سڵی و ماده ئهسڵهییهکان به زمانی فارسی بوون به‌ڵام ئێمه حه‌وتووی چه‌ند
سه‌عات ئه‌ده‌بییاتی هه‌رمه‌نی، مێژووی هه‌رمه‌نی، ئه‌و جووره بابه‌تانه‌مان به
زمانی هه‌رمه‌نی هه‌بوو. زمانی هه‌رمه‌نی، ڕێزمانی هه‌رمه‌نی.
که‌ریمی: و ئه‌و سیستمه هه‌ڵده‌سووڕا ؟ یانی ئێوه ڕازین له‌وه‌ی که له تافی منداڵیتان دا له ئێران ته‌جروبه‌تان کردووه؟
که‌ریمی: و ئه‌و سیستمه هه‌ڵده‌سووڕا ؟ یانی ئێوه ڕازین له‌وه‌ی که له تافی منداڵیتان دا له ئێران ته‌جروبه‌تان کردووه؟
ساموێلیان: هه‌ڵبه‌ت من ئه‌و ده‌می
ئه‌گه‌ر لێیان پرسیبام ڕه‌نگه گوتبام ڕازی نیم ، چونکه کارمان زیاتر ده‌بوو، ده‌رسی
زیاترمان ده‌بوو. به‌ڵام ئێستا که لێی ده‌ڕوانم به دڵنیاییه‌وه ڕازیم. ئه‌گه‌ر
لێم بپرسن، ئه‌من پێم وایه ئه‌من حه‌ول ده‌ده‌م ڕوانگه‌ی نرخێنه‌رانه‌م له سه‌ر
ئه‌و بابه‌ته نه‌بێ. ده‌بێ که‌سان ئازاد بن که ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێ منداڵه‌کانیان
چه‌ند زمانه بن با ببن، ئه‌گه‌ر نایانه‌وێ با نه‌بن. پشکووتنی تاکوته‌رایان
گرینگ‌ترین ئه‌رکی کۆمه‌ڵێکه. پشکووتنی منداڵه‌کانی ئێمه و سه‌رکه‌وتنیان گه‌وره‌ترین
ئه‌رکی ئێمه‌یه. ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌ک وا بیر ده‌کاته‌وه که بۆ منداڵه‌که‌ی
تاک زمانی باشه ئه‌وه باشه، ئه‌گه‌ر
پێی وایه سێ زمانی باشه ئه‌وه باشه. مه‌سه‌له ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵ بتوانێ ئه‌و
ده‌ره‌تانه له به‌ر ده‌ست بنێ. چوار پێنج ساڵی هه‌وه‌ڵی ژیان به‌شێک له
گرینگ‌ترین سه‌رده‌می ژیانه بۆ فێر بوونی زمان. ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه‌ی که ئێوه له
بنه‌ماڵه‌تان دا بیستووتانه، زمانێکه که به جۆرێک هێندێک شتی که‌م بووه له زمانێکی ده‌وڵه‌مه‌ند، ئه‌وه له هه‌موو
ژیانتان دا شوێنی ده‌بێ به سه‌ر سه‌رکه‌وتنتان دا، که وا بێ ئه‌من پێم وایه له
ئێران گه‌یشتووینه قۆناغێک که ده‌کرێ مه‌سه‌له‌ی سیاسی له‌و مه‌سه‌له‌یه جوێ
بکه‌ینه‌وه و زیاتر له باشی و پشکووتنی منداڵه‌کانمان بیر بکه‌ینه‌وه تا مه‌سه‌له‌ی
سیاسی.
که‌ریمی: به‌ڵێ، ئاغای ئه‌مینی
ئه‌گه‌ر گه‌یشتووینه ئه‌و قۆناخه ده‌کرێ داوخوازی ئه‌وه بکرێ که دوو زمانی نه‌ته‌وه‌یی
یان سێ زمانی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ؟ بۆ وێنه له ئه‌فغانستان ئێستا دوو زمانی نه‌ته‌وه‌یی
هه‌یه، په‌شتوون و فارسی. له ئێران شتێکی ئاوا ده‌لوێ؟
ئه‌مینی: نا، واقعی نییه چونکه
ئه‌و ده‌می له ئێران ئێمه تووشی موناقه‌شه‌ی به‌ربڵاو دێین ئه‌گه‌ر دوو زمان بێ
ته‌بیعیترین زمانێک که بکرێ زمانی دووه‌م بێ زمانی کوردی نییه، تورکی ئازه‌ری یه
چونکه زۆر به‌ربڵاوه. باشه بۆچی زوڵم له کورده‌کان بکه‌ین.، ده‌بێ به‌لووچیش
هه‌بێ. ئه‌وه‌ی که نابێ بکرێ هێنانه مه‌یدانی باسێکه که گۆیا زمانی فارسی
زمانی ده‌سته‌یه‌کی سته‌مکار و زاڵ و ده‌وڵه‌تی فه‌رمانڕه‌وایه له ئێران و
بۆیه هه‌ر که‌س ده‌بێ زمانی خۆی هه‌بێ و ئه‌وه سه‌ره‌تای جوێکردنه‌وه‌ی سیاسی
ئێرانه. دووه‌میش ئه‌وه‌ی بێتوو ئه‌و دابه‌شکردنه له سه‌ر بنه‌مای یه‌که
جوگرافیاییه‌کان بکرێ، ئه‌وه نادروسته. یانی گوتنی له ئازه‌ربایجان ده‌بێ وا
بێ، له کوردستان ده‌بێ ئاوا بێ. ئێستا گه‌وره‌ترین شاری کورد نشین و تورک نشینی
ئێران تارانه.
یانی ژماره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی دانیشتووی تاران و که‌ره‌ج له سنه‌و مه‌هاباد به‌یه‌که‌وه زیاتره. له ئاکامدا ئه‌وه ده‌بێ بکرێته بابه‌تی سه‌رتاسه‌ری ووڵات. یانی ده‌بێ بنه‌ماڵه بڕیار بدا که ئه‌و زمانه دایکییه‌ی که ده‌یه‌وێ له مه‌دره‌سه فێری منداڵ بکرێ چییه، زمانی فارسیش وه‌ک زمانی هاوبه‌ش ، نه‌ته‌وه‌یی ، زمانی ئیداری....
یانی ژماره‌ی ڕه‌چه‌ڵه‌ک کوردی دانیشتووی تاران و که‌ره‌ج له سنه‌و مه‌هاباد به‌یه‌که‌وه زیاتره. له ئاکامدا ئه‌وه ده‌بێ بکرێته بابه‌تی سه‌رتاسه‌ری ووڵات. یانی ده‌بێ بنه‌ماڵه بڕیار بدا که ئه‌و زمانه دایکییه‌ی که ده‌یه‌وێ له مه‌دره‌سه فێری منداڵ بکرێ چییه، زمانی فارسیش وه‌ک زمانی هاوبه‌ش ، نه‌ته‌وه‌یی ، زمانی ئیداری....
که‌ریمی: په‌روه‌رده ده‌بێ به
فارسی بێ.
ئه‌مینی: به‌ڵێ، په‌روه‌رده ده‌بێ
به فارسی بێ، هه‌ڵبه‌ت ته‌بیعییه که ده‌کرێ له هێندێک بوار دا به‌تایبه‌تی له
بواری ئه‌ده‌بییات دا ، له هێندێک بوار دا ده‌کرێ تا ئاستی دوکتورا بۆ وێنه مرۆڤ
فێری زمانی هه‌رمه‌نی بێ، فێری زمانی کوردی بێ. به‌ڵام ته‌سه‌وری ئه‌وه‌ی که
دانیشکه‌ده‌ی حقووق به چارده زمان له سه‌رتاسه‌ری ئێران دا هه‌بێ واقعبینانه
نییه.
که‌ریمی: ئێوه نه‌زه‌ری ئاغای ئه‌مینی قه‌بووڵ ده‌که‌ن که ته‌نێ له ئێران دا هه‌ر ده‌بێ زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ؟ له به‌ر هۆی مێژوویی
که‌ریمی: ئێوه نه‌زه‌ری ئاغای ئه‌مینی قه‌بووڵ ده‌که‌ن که ته‌نێ له ئێران دا هه‌ر ده‌بێ زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ؟ له به‌ر هۆی مێژوویی
قازی: من له ئێستاوه
ناتوانم له‌و ڕوه‌وه بڕیار بده‌م. ده‌توانم له زمان خۆمه‌وه قسه بکه‌م، من
بۆخۆم چوار پێنج زمان ده‌زانم بۆ وێنه ، ئاغای ئه‌مینیش هه‌ر وا، به‌ڕێزیشیان هه‌روا
له جێیه‌ک فه‌ڕانسه‌یی به‌کار ده‌هێنن، له جێیه‌ک فارسی.
که‌ریمی: به‌ڵام ئاغای ئه‌مینی
ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئێوه بڵێن زیاتر له زمانێکی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بێ، ده‌رگا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌کاته‌وه که بۆچی هه‌ر فارسی و تورکی
و دوایه به‌لووچی و دوایه.
قازی: ئه‌من پێم وایه، به هه‌موو حورمه‌تم بۆ به‌ڕێزیان ئیستیدلالی به‌ڕێزیان به‌ته‌واوی هیچ موو لێ نادا له‌گه‌ڵ ئیستیدلالی ئه‌ندامێکی پارلمانی تورکییه که دوو رۆژ له‌مه‌و به‌ر له باسی ئازادیی زمانه دایکییه‌کان له تورکییه دا گوتی، ئێمه ئه‌گه‌ر بێتوو زمانی کوردی قه‌بووڵ بکه‌ین، هه‌ژده زمانی دیکه له تورکییه هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وانیدی چ بکه‌ین؟
قازی: ئه‌من پێم وایه، به هه‌موو حورمه‌تم بۆ به‌ڕێزیان ئیستیدلالی به‌ڕێزیان به‌ته‌واوی هیچ موو لێ نادا له‌گه‌ڵ ئیستیدلالی ئه‌ندامێکی پارلمانی تورکییه که دوو رۆژ له‌مه‌و به‌ر له باسی ئازادیی زمانه دایکییه‌کان له تورکییه دا گوتی، ئێمه ئه‌گه‌ر بێتوو زمانی کوردی قه‌بووڵ بکه‌ین، هه‌ژده زمانی دیکه له تورکییه هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وانیدی چ بکه‌ین؟
ئه‌مینی: قوربان له تورکییه
نه‌ک هه‌ر فێرکردنی قسه‌کردن به کوردی
ناقانوونی بووه به‌ڵکوو قانوونی بنچینه‌یی
تورکییه ده‌ڵێ تورک بوون به‌شێکه له ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئێمه. یانی حاشا ده‌کا.
ئێمه له ئێران ئه‌وه‌مان نه‌بووه. بڕوانن، ئێوه شتێک له سه‌ر واقعییه‌تی
مێژووی ئێران له به‌ر چاو بگرن له په‌یدا بوونی ئێرانی گه‌وره، ئێرانی یه‌کگرتوو
دا ناسیۆنالیزمی ئێرانی نه‌ک ناسیۆنالیزمی فارس ئێمه دیارده‌یه‌کمان نییه له خۆ
به‌زل زانین تر له ڕوانگه‌ی حقووقییه‌وه.
قازی: ئه‌ی له چ زمانێک که‌لک وه‌رگیراوه بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی زمانه‌کانی دی؟
قازی: ئه‌ی له چ زمانێک که‌لک وه‌رگیراوه بۆ به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی زمانه‌کانی دی؟
ئه‌مینی: ئه‌و زمانه‌ی که،
یانی حه‌ولێک درا، من ئاماژه‌م پێ‌کرد که
ئه‌و ته‌جه‌دودی ڕاوێژکارانه و ناسیۆنالیزمی شه‌یدا ئامالی ئێران بوو به ته‌جه‌دودی فه‌رمانانه و ناسیۆنالیزمی
ده‌وڵه‌تی، له‌و ده‌وره‌یه دا حه‌ولێک درا بۆ ئه‌وه‌ی زمانی فارسی ته‌نانه‌ت
دابسه‌پێندرێ ، ته‌نانه‌ت له مه‌جلیس ئاغای ده‌شتی ده‌یگوت له نێو عه‌ڕه‌به‌کان،
عه‌شیره‌ته عه‌ڕه‌به‌کان ده‌بێ ئه‌وان ناچار بکه‌ین کۆت و شه‌ڵوار ده‌به‌ر بکه‌ن
بۆ ئه‌وه‌ی ببنه ئینسان. ته‌نانه‌ت که‌لک له‌م عیباره‌ته وه‌رده‌گیرا. ئه‌وانه
له ئێران دا تێک شکا. تێک شکا بۆ ئه‌وه‌ی شیاوی کردن نییه. به‌ڵام ئێوه دواجار
بۆ سازکردنی ووڵاتێکی هاوبه‌ش ، پاراستنی ووڵاتی هاوبه‌ش، زنجیره‌یه‌ک شتتان
پێویسته وه‌کوو کاری هاوبه‌ش. ئه‌گه‌ر زمانی هاوبه‌ش نه‌بێ، زمانی نه‌ته‌وه‌یی نه‌بێ،
له سه‌ر یه‌ک ئه‌و هه‌ستی ناسێنه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به سه‌ر ناسێنه‌کانی ژێر نه‌ته‌وه‌یی
دا زاڵ نه‌بێ ووڵاتتان نابێ و ئه‌وه بڕیارێکی دڵخوازانه‌یه. بڕوانه ئه‌من به
ته‌واوی له گه‌ڵ باسی فه‌رق و جیاوازی له‌گه‌ڵ
دانان له ئێران و تێکۆشان بۆ وه‌ده‌ستخستنی ناسێنه و ماف هه‌م. به‌ڵام هیچ
مانایه‌کی له ووڵاتێک دا نییه که ئێوه
باسی مافی سیاسیی قه‌ومی یان مافی سیاسی تیره و ڕه‌چه‌ڵه‌کی بکه‌ن.
قازی: بۆچی "گه‌ل"
نا؟ ئێوه زه‌مانێک " گه‌ل" تان به‌کار ده‌هێنا.
ئه‌مینی: منداڵ بووم، ببوورن.
قازی: ئه‌و زه‌مانی که ئێوه
نازناوی " مه‌مه‌د لێنین" تان هه‌بوو.
ئه‌مینی: ئێستا ئێوه ده‌تانه‌وێ
بچنه نێو باسێکه‌وه . هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه قسه‌ی ساواک بووه. تکا ده‌که‌م مه‌یه‌نه
نێو ئه‌و جۆره باسانه
قازی: نا، له
کۆنفێدراسیۆنیش هه‌ر ئاوایان ده‌گوت، هیچ پێوه‌ندی به ساواکه‌وه نییه.
که‌ریمی: ئیزن بده‌ن بزانین
خانمی ساموێلیان ده‌یانه‌وێ چ بڵێن.
ساموێلیان: ئاغای ئه‌مینی ئاماژه‌ی
پێ کرد که ئه‌گه‌ر ئه‌و ڕه‌وته‌ی گه‌یشتن به زمانێکی ڕه‌سمی له کۆمه‌ڵگه‌لی
جۆربه‌جۆر دا ڕووی داوه،حه‌تمه‌ن شتێک بووه که تا ڕاده‌یه‌ک خۆی لێ نه‌پارێزدراوه.
ئه‌وه ڕاسته ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووی مۆدێڕنیته بکه‌ین به دڵنیاییه‌وه زمان یه‌كێک له هۆکاره‌کانی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌ییه
و پێک هاتنی ئه‌وه شتانه‌ی که پێی ده‌ڵێن میلله‌ت، نه‌یشن مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگ
بووه. به‌ڵام شتێک که هه‌یه پێم وایه ئێستا گه‌یشتووینه سه‌رده‌مێک که له تافی منداڵی مۆدێرنیته تێپه‌ڕیوین و
گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێک که پێی ده‌گوترێ باڵغ بوونی مۆدێرنیته، ته‌نانه‌ت
هێندێکان ده‌ڵێن پۆست مۆدێرنیته( دوای مۆدێرنیته). ئێستا گه‌یشتووینه جێگایه‌ک
که ده‌توانین ، مه‌سه‌له‌ی ماف له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا زۆر گرینگ بوون ومه‌سه‌له‌ی مافی زمانی و فره‌چه‌شنی زمانی یه‌کێک
له‌و مافانه‌یه. به‌دیتنی من ئێستا ئێمه گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێک ته‌نانه‌ت له
ئێران که ده‌توانین له‌و ڕوانگه‌یه‌وه چاو له‌و مه‌سه‌له‌یه بکه‌ین.یانی دیتن
ئه‌وه نه‌بێ که هه‌رکه‌س که ده‌یه‌وێ زمانی دایکی فێر ببێ به پێویستی
جیاوزایخوازه.
ئه‌مینی: به‌ڵێ ته‌واو دروسته
ساموێلیان: و پێم وایه ده‌توانین بگه‌ینه ئه‌و قۆناغه و
له هێندێک له ووڵاتان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه. له‌وانه‌یه پێم بڵێن سویس نموونه‌یه‌کی
باش نییه چونکه هه‌ر ئهوهندووکهیه،
ئه‌وه ڕاسته به‌ڵام سویس ووڵاتێکه که چه‌ند زمانی تێدایه و ئه‌من پێم وایه
له ئێران ده‌توانین ، دیاره ئه‌وه ڕه‌چه‌ته پێچانه‌وه نییه، ده‌بێ بزاندرێ
ئه‌و که‌سانه‌ی که ئاخێوه‌رانی ئه‌و زمانانه‌ن
داوخوازییان چییه ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که به‌و ئاڕاسته‌دا تێ بکۆشین و ئه‌و ئیجازهیهیان بده‌ینێ پێم
وایه گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێک که ده‌توانین ئه‌و کاره بکه‌ین.
ئه‌مینی: نوخته‌یه‌کی که ئه‌من ده‌مویست بیڵێم. ببوورن ( ڕوو له قازی ده‌کا ) توڕه‌ییه‌ک له نێو ئێمه دا هاته پێشێ، چونکه ئێوه گه‌ڕانه‌وه سه‌رو به‌ندێک که ئه‌من بیست و یه‌ک بیست و دوو ساڵ ته‌مه‌نم بووه و حه‌تمه‌نیش بیر‌و ڕام گۆڕدراوه، به‌ڵام بابه‌ته‌ێک له ئێران که به بۆچوونی من له هه‌ر دوو لایه‌نی ئه‌و دیسکۆرسه دا قه‌بووڵ بکرێ یه‌کیان ئه‌وه‌یه که خانم به دروستی ئاماژه‌یان پێ کرد. په‌روه‌رده‌ی زمانی دایکی، زاڵبون به سه‌ر زمانی دایکی دا، په‌ره‌پێدانی زمانی دایکی، فه‌رهه‌نگی دایکی، نه‌ک هه‌ر زمان، بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه، میدیا، ڕادیۆ، تێلێڤیزیۆن به زمانی دایکی به هیچجور له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه که زمانی دایکییان فارسی یه نابێ به سه‌ودای جوێبوونه‌وه دابندرێ. لایه‌که‌ی دیکه‌ی جهرهیانهکهش ده‌بێ ڕوون بێ. که‌ئه‌وانه‌ی هۆگری ئه‌و ناسێنه ناسینهن ، ئه‌خر دووبابه‌ته هۆگری ناسێنه ناسین به‌ڵام نایانه‌وێ ئه‌و ناسێنه‌یه بکه‌ن به یه‌که‌یه‌کی سیاسی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی ئێران دا، ده‌بێ ئه‌و نیگه‌رانی و دڵپهشێوییه له لای ئه‌وانیدی که له گه‌ڵ ئه‌و سه‌ودایانه ڕووبه‌ڕوو بوون، ئێمه فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجانمان هه‌بووه، ئێمه جمهووری ئازه‌ربایجانمان هه‌بوو ده‌نیو حکوومه‌تی پادشایی دا ، ئێمه ئه‌و گرفتانه‌مان هه‌بووه، جودا بوونه‌وه‌ی خووزستانمان هه‌بووه .ده‌بێ ئه‌وه نیشان بده‌ن و ڕابگه‌یێنن که پێداگرتنی ئه‌وان به دروستی له سه‌ر پاراستنی زمانی دایکیان، فه‌رهه‌نگێکی دێرینی که هه‌یانبووه. فه‌رهه‌نگی کوردی فه‌رهه‌نگێکی زۆر دێرینه..
قازی: ئه‌من ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کم هه‌یه.
ئه‌مینی: نوخته‌یه‌کی که ئه‌من ده‌مویست بیڵێم. ببوورن ( ڕوو له قازی ده‌کا ) توڕه‌ییه‌ک له نێو ئێمه دا هاته پێشێ، چونکه ئێوه گه‌ڕانه‌وه سه‌رو به‌ندێک که ئه‌من بیست و یه‌ک بیست و دوو ساڵ ته‌مه‌نم بووه و حه‌تمه‌نیش بیر‌و ڕام گۆڕدراوه، به‌ڵام بابه‌ته‌ێک له ئێران که به بۆچوونی من له هه‌ر دوو لایه‌نی ئه‌و دیسکۆرسه دا قه‌بووڵ بکرێ یه‌کیان ئه‌وه‌یه که خانم به دروستی ئاماژه‌یان پێ کرد. په‌روه‌رده‌ی زمانی دایکی، زاڵبون به سه‌ر زمانی دایکی دا، په‌ره‌پێدانی زمانی دایکی، فه‌رهه‌نگی دایکی، نه‌ک هه‌ر زمان، بڵاو کردنه‌وه‌ی ڕۆژنامه، میدیا، ڕادیۆ، تێلێڤیزیۆن به زمانی دایکی به هیچجور له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه که زمانی دایکییان فارسی یه نابێ به سه‌ودای جوێبوونه‌وه دابندرێ. لایه‌که‌ی دیکه‌ی جهرهیانهکهش ده‌بێ ڕوون بێ. که‌ئه‌وانه‌ی هۆگری ئه‌و ناسێنه ناسینهن ، ئه‌خر دووبابه‌ته هۆگری ناسێنه ناسین به‌ڵام نایانه‌وێ ئه‌و ناسێنه‌یه بکه‌ن به یه‌که‌یه‌کی سیاسی سه‌ربه‌خۆ له چوارچێوه‌ی ئێران دا، ده‌بێ ئه‌و نیگه‌رانی و دڵپهشێوییه له لای ئه‌وانیدی که له گه‌ڵ ئه‌و سه‌ودایانه ڕووبه‌ڕوو بوون، ئێمه فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجانمان هه‌بووه، ئێمه جمهووری ئازه‌ربایجانمان هه‌بوو ده‌نیو حکوومه‌تی پادشایی دا ، ئێمه ئه‌و گرفتانه‌مان هه‌بووه، جودا بوونه‌وه‌ی خووزستانمان هه‌بووه .ده‌بێ ئه‌وه نیشان بده‌ن و ڕابگه‌یێنن که پێداگرتنی ئه‌وان به دروستی له سه‌ر پاراستنی زمانی دایکیان، فه‌رهه‌نگێکی دێرینی که هه‌یانبووه. فه‌رهه‌نگی کوردی فه‌رهه‌نگێکی زۆر دێرینه..
قازی: ئه‌من ڕوون کردنه‌وه‌یه‌کم هه‌یه.
ئه‌مینی: به هیچ جۆر به مانای زه‌مینه‌ی
هێندێک سهوداگهلی سیاسی نییه بۆ
یه‌که‌ی سه‌ربه‌خۆی سیاسی دروست کردن و مه‌سه‌له‌ی دیکه. ئه‌وه‌ش هه‌ڵبه‌ت
بڕیارێکی سیاسی یه.
قازی: هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ ئیحتیرام به نه‌زه‌ری به‌ڕێزیان له مه‌ڕ ئازه‌ربایجان. له ڕاستیدا له ئازه‌ربایجان کۆمار ڕانه‌گه‌یێندرا...
قازی: هه‌ڵبه‌ت له‌گه‌ڵ ئیحتیرام به نه‌زه‌ری به‌ڕێزیان له مه‌ڕ ئازه‌ربایجان. له ڕاستیدا له ئازه‌ربایجان کۆمار ڕانه‌گه‌یێندرا...
ئه‌مینی: له کوردستان ڕاگه‌یێندرا..
قازی : و خۆیان به نێوی حکوومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی _ میللی حکوومه‌ت _ ده‌ناساند و له ئۆرگانی ڕه‌سمی فیرقه‌ی دێمۆکڕاتی ئازه‌ربایجان
دا که خۆشبه‌ختانه ئێستا ژماره‌کانی ئانڵاین
هه‌ن ئه‌گه‌ر مرۆڤ ته‌ماشایان بکا. له‌وێ دا زه‌ڕره‌یه‌ک باسی ته‌جزییه‌ته‌ڵه‌بی
نه‌کراوه، به‌ڵام ئه‌وه پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی به باسی ئێستای ئێمه‌وه نییه.
ئه‌مینی: وه‌زیری دیفاعیان هه‌بووه،
ئه‌ڕته‌شیان ساز کرد قوربان.
قازی: حکوومه‌تی میللی یان
هه‌بوو و ده‌یانگوت ئێمه ئه‌و ئاڵای ئازادیخوازییه ده‌به‌ین له سه‌ر تارانێ ده‌ی
شهکێنینهوه.
که‌ریمی: زۆر باشه، به‌م پێیه
گه‌یشتینه کۆتایی به‌رنامه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه. مه‌منوون له ئێوه که دانیشتن له پای ئه‌م گه‌نگه‌شه‌یه و هه‌ر
وه‌تر له میوانانی به‌رنامه محه‌مه‌د ئه‌مینی،
پۆلێت ساموێلیان و حه‌سه‌ن قازی.
نێونیشانی به‌رنامه‌که له سه‌ر شاشه ده‌توانن ببینن. به‌و ئادرێسه ئیمه‌یلمان
بۆ بنێرن. فه‌یس بووکی ئێمه‌ش داییره بۆ گوتنی ئه‌وه‌ی که به بۆچوونی ئێوه له‌و باسه دا نه‌گوترا. شه‌و و ڕۆژی هه‌مووتان
خۆش!