بەڵگەیەکی سیاسی گرینگ، نامەی نەمر ڕەحیم سوڵتانیان بۆ کاربەدستانی شووڕەوی لەگەڵ دوو پاشکۆ
کەسی یەکەم لە لای چەپەوە نەمر ڕەحیم سوڵتانیان یەک لەچالاکانی زیندووکەرەوەی خەباتی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دوای ڕووخانی جمهووری کوردستان (ئەم وێنەیە بە سپاسەوە لە فەیس بووکی بەڕێز سولەیمان سوڵتانیان وەرگیراوە
بەڵگەیەکی سیاسی گرینگ، نامەی نەمر ڕەحیم
سوڵتانیان بۆ کاربەدستانی شووڕەوی
International Institute of Social History- IISS (
ئەنیستیووی نێونەتەوەیی مێژووی کۆمەڵایەتی) لە شاری ئامستردام لە ولاتی هۆڵەند
هەڵکەوتووە و بەشێک لە سەنەد وبەڵگەی لەمەڕ چالاکییەکانی فیرقەی دێمۆکڕات ئازەربایجان،حیزبی توودەی ئێران و هتادی بەشێوەی میکڕۆفیلم تێدا پارێزراوە. ئەم نامەیە لەگەڵ دوو پاشکۆ لە ئاڕشیوی نەتەوەیی ئازەربایجان دا بووە کە ئێستا میکرۆ فیلمەکەی لە دامەزراوی ناوبراوپارێزراوە.
حەسەن قازی
١٤-ی دیسامبری ٢٠٢٤
"دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
لە
بەهار یان هاوینی ١٣٢٦ بوو ڕۆژێک هاوڕێیان ڕەحیم سوڵتانیان و ڕەحیم خەڕازی هاتنە
ماڵی ئێمە و لە ماوەی دیدارەکەدا گوتیان لە دوای ڕووخانی جمهووری مەهاباد و
ئێعدامی سەرانی ئەو جمهوورییە و گیران و زیندانی کرانی زۆر خەڵکی دیکە لە
تێکۆشەرانی ئەو حیزبە، ئێمە ژمارەیەک لە لاوانی مەهابادی کە پێشینەی چالاکی
سیاسیمان هەبوو لە دەوری یەکدی کۆبووینەوە و لێبڕاین جارێکی دیکە حیزب زیندوو
کەینەوە و نەهێڵین خەڵک لەوە زیاتر نائومێد و سەرلێشێواو بن. ئێمە داواتان
لێدەکەین لەو بارەیەوە یارمەتیمان بدەن و سەبارەت بە رێکخستنی تازە و شێوەی چالاکی
و بانگەشە ڕێنوێنیمان بکەن و بە کورتی لەو ڕێگا دژوار بەڵام پڕ لە شانازییەیدا کە
وەبەرمان گرتووە رێنوێنیمان بکەن........
ڕەنگە دوو سێ حەوتوو
یان مانگێک لەدوای ئەو دیدارە جارێکی دیکە بەیەکەوە هاتنەوە تاران بۆ لای من و
گوتیان نامەیەکمان بۆ ژێنێرالیسم ستالین نووسیوە و تێیدا داوای ئیزنمان کردووە لە
بەڕێزیان کە هەنگاو هەڵێنینەوە بۆ ڕێکخستنەوەی تەشکیلاتی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان
و دەمانەوێ ئەو نامەیە بۆ بەڕێزیان بنێرین و ئیزنی لێ بخوازین. گوتم من بە داخەوە
قەت هیچ پێوەندی و تێکەڵاوییەکم لەگەڵ مەئموور و سیاسەتمەدارەکانی شوورەوی نەبووە
و لەو بارەیەوە هیچ کارێکم لە دەست نایە. گوتیان ئێمە خۆمان کەسێک دەناسین کە
دەتوانێ هەڵگری ئەو نامەیە و داوخوازی ئێمە بێ داوات لێ دەکەین لەگەڵ ئێمە وەرنە
لای ئەو کەسە تا بە ئامادەیی ئێوە نامەکەی بدەینێ و ئەو بزانێ کە ئێوە لەگەڵ
ئێمەن. دوای بڕێک ڕامان پێشنیارەکەیانم پەژراند قەراریان دانا کە فڵان ڕۆژ و فڵان
سەعات من خۆم ئامادەکەم و بێن بە دوومدا و بەیەکەوە بچینە لای کەسە ناسیاوەکەیان.
لە ڕۆژ و سەعاتی دیاریکراودا هەر سێکمان چووینە خیابانی هیدایەت و لە نیوەی
خیابانەکە و بە لای باشووریدا ئەوان لە دەرگای ئاپارتومانێکی پچووکیان دا. جەوانێک
کە بە ڕواڵەت و سەروسەکوتی ڕا هیچ جیاوازییەکی لەتەک ئێرانییەکاندا نەبوو دەرگای
ئاپارتومانەکەی کردەوە و ئێمەی بەخێرهاتن کرد بۆ ناو ئاپارتومانەکە کە زۆر پەڕپووت
بوو و کەلوپەل و موبلی ناویشی زۆر ئاسایی بوون و لەگەڵ وەزعی ماڵەکە دەگونجان.
ئەوان ئەو کەسەیان وەک وانیا بە من ناساند و گوتیان زۆر لە مێژە لە تەورێزەوە ئەو
دەناسن و لە دوای چاکوچۆنی ئاسایی و ناساندنی من بابەتەکەیان لەگەڵ هێنا گۆڕێ و
نامەکەیان دایە کە بەخەتێکی نەستەعلیقی زۆر جوان نووسرا بوو و ناوەرۆکەکەی هەر وەک
باسم کرد داوخواز و وەرگرتنی ئیزن بوو بۆ زیندوو کردنەوەی چالاکی لە کوردستان.
ئەویش بەڵێنی دا کە نامەکە بگەیێنێتە مەقسەد و لە ماوەی ئەو نیو سەعاتەی لەوێ
بووین خانەخوێ بە چایی میوانداری لێ کردین و هیچ باسی کاروباری سیاسی نەکرد و
ماڵئاواییمان لێ کرد و بەجێمان هێشت. ئەمن بە هاوڕێیانم گوت پێم وا نییە ئەو کەسە
لە ڕووی سیاسییەوە شتێکی بە دەست بێ و یان سەڵاحییەتێکی هەبێ هەرچۆنێک بێ چونکە
جگە لەوە ڕێگایەکی دیکەتان نەبوو بۆ ئەوەی ئەو داوخوازینامەیە بنێرن ئەمن قبووڵم
کرد لەگەڵ ئێوە بێم و بیبینم بەڵام لە سەر ئەو باوەڕەم ئێوە دواتر نابێ لەگەڵ کەسی
ئەوتۆ دە پێوەندی دابن چونکە جگە لەوەی کە دەتوانێ ئەوە کێشە و مەترسییەکتان بۆ
ساز کا و پێوە بن، هیچ قازانجێکتان لەو جۆرە پێوەندییانە دەست ناکەوێ. هەر چۆنێک
بێ تا دەورو بەری ١٥-ی ڕێبەندان [کاتی تەقە لە شا لە زانکۆی تاران . وەرگێڕ] جار
جار یەک لەو هاوڕێیانە یان هەردووکیان بەیەکەوە دەهاتنە لام و کاروباری تەشکیلاتی
و هتادیان لەگەڵ دەهێنامە گۆڕێ و ئەمنیش بۆچوونەکانی خۆم بە وردە ڕیشاڵ بۆ باس
دەکردن. وەبیرم دێ جارێک هاوڕێ سوڵتانیان لەگەڵ کەسێکی دیکە هات بۆ دیدەنی من و
گوتی ئەو کەسە ئاغای تاج زادە و دادڕەسی جێگرەوەی دادگەی مەهاباد و جێنشینی
پشکنێرە و دۆستایەتی لەگەڵ ئێمە هەیە و لە ڕووی سیاسیشەوە لە ئێمە نزیکە دوای قسە
کردن زانیم ئازەربایجانی یە و بیروڕای چەپی هەیە.
[سەرچاوە: بەرگری لە دووسیمای هەڵکەوتووی
بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد، یاد زیندووان قازیی محەمەد و ئێحسان نووری پاشا و
بەسەرهاتی هەڵبژاردنی خولی حەڤدەهەمی مەجلیسی شووڕای میللی ئێران. لاپەڕەی 104,103,102. دەقی کوردی، وەشانخانەی ٤٩
کتێب، سوێد، دیسامبری ٢٠٢١]
رحیم سلطانیان تاریخ ١٢.٤. ٢٨
مهاباد شمارە
پیشوایان آزادی جهان
با تقدیم احترامات فائقە با تقدیم
سە برگ از خلاصە چگونگی اوضاع و احوال فعلی
کردستان قسمت غضب شدە از طرف ایران را ملاحظە میفرمائید . اینجانب ... تاکنون با همکاری
صمیمانە رفقا کە مشغول انجام وظیفە در راە آزادی ملت کرد بودەایم
و با انتظار بە امید پیروزی آیندە کە از آن ماست – و با ایمان باینکە ... –
اتحاد شوروی کە رهبر و نجات دهندە ملل
ضعیف بودە است و از ملتیکە برای بدست آوردن آزادی مبارزە مینماید پشتیبانی میکند
اینک خلاصە اوضاع و احوال خود را عرض و بنام آزادی استدعا مینماید کە بە این ملت
کە برای مبارزە و نجات از زیر یوغ امپریالیستها در راە آزادی مبارزە مینماید کمک هایرا کە لازم دارد بنمائید.
اینک ... ... بطور خلاصە بعرض
رسانیدە انتظار و امید قبول و اجرای آنرا دارم و باوجود اینکە تاکنون مکرر توسط
نمایندە آن رهبران عرض شدە آن رهبران آزادی و عدالت استاد معلم و منجی کلیە ملل آزادیخواه جهان و ما میباشید از ما بیشتر اطلاع داشتە و
بیشتر از ما از چگونگی و کمک بکنید در حال حاضر با توجە بە اوضاع جهان وضع جغرافی
) و در حالیکە امپریالیست آمریکا و غیرە با نهایت شدت مشغول کار و عملیات مخصوصا
مابین عشایر میباشند واقف هستید لذا بطور
خلاصە باندازە فهم خود استدعادارد در درجە اول کمک مالی و احتیاج مبرم داشتە کە
تحت رهبری شما بمبارزە ادامە دادە و در درجە دوم
رهبری دقیق و کافی از نزدیک در درجە سوم کمک سیاسی ... بقیە کمک باندازە
مناسب کە از ما میخواهید از قبیل سیاسی یا پارتیزانی یا انقلابی در خاتمە جسارتا
بعرض رسانیدە در حال و احوال و چگونگی و ضعیت
فعلی و وضع جغرافیائی خاک ... .... و کە نظر داشتن عملیات و اقداماتیکە
دولت فعلی و اربابش میکنند و وضع حاضر جهان جلب توجە و بذل مساعدت فوری را دارد و
البتە تاکنون مکررا اوضاع و احوال و مرام و نیت خود را بە نمایندە شما اطلاع و عرض
نمودە کە مرام ما همان مرام اتحاد شوروی و پیروی از سیاست آن و سعی ما آزادی ملت
کرد از زیر اسارت و اتحاد و یگانگی با دولت اتحاد شوروی و فداکاری در راە رهبری در راە رهبر کبیر مارشال ستالین
معلم و استاد و منجی و نجات بخش ملت ضعیف
پایندە باد اتحاد جماهیر شوروی پایندە و زندە جاوید باد ژنرالیسموس ستالین.
-
و البتە از وضعیت و فشاریکە بررفقای ما تاکنون
وارد شدە و در حال حاضر وارد خواهد شد اطلاع دارید کە بعضی بە پای دار بعضی
بحبس بعضی بە تبعید محکوم و بعضی هم اکنون در سایر ولایات فراری هستند اطلاع دارید
و همچنین از این فشار کە روز بروز سخت تر بر سر ما فرود میآید آگاە هستید و همچنین
از این محدودیت ها کە دائما در هر جا برای ما موجود مینمایند با خبر هستید لذا
اولا تقاضامند است کە باین اوضاع امر خاتمە دهید
و ... نمایندەگان فعالیت ما را فورا معلوم بفرمائید و ما تا چە اندازە و تا
چە میزان و بچە ... فعالیت نمودە و تا چە حد میتوانید کمک بما بنمائید.
امضاء
١٢/٤/ ٢٨
[پاشکۆی یەکەم]
تشکیلات |
|
وسایل ارتباط |
|
هیئت مرکزی |
١٥ نفر |
ماشین باری |
١٠ کامیون |
علیالبدل و معاونین |
١٥ نفر |
ماشین سواری |
٧ کامیون |
هیئت محلی شهر |
٧ نفر |
مامور ارتباط مرکز شهرستانها |
٣٠ نفر با تجهیزات بی سیم |
علی البدل |
٧ نفر |
مامور ارتباط عشایری |
١٠٠ نفر با تجهیزات بی سیم |
هیئت ١٧ شهرستان |
١٣٩ نفر |
مامور ارتباط به تبریز |
١٠ نفر |
معاونین |
١٣٩ نفر |
نمایندە در تبریز |
٥ نفر با تجهیزات بی سیم |
هیئت ٥٠ ایل عشایری |
٣٥٠ نفر |
مامور ارتباط به عراق |
١٥ نفر با تجهیزات بی سیم |
معاونین عل البدل |
٣٥٠ نفر |
مامور ارتباط به ترکیه |
١٥ نفر با تجهیزات بی سیم |
|
|
مامورین تبلیغات و اخبار و
مطبوعات |
٢٠٠ نفر و ماشین عکاسی |
|
|
ترور |
٥٠٠ نفر |
عمليات در کليه نقاط که ... نوشته شده ممکن و ميسر است البته با نقشه
که از طرف کارشناس تهيه بشود
پاشکۆی دووەم
صورت عشایر کردستان بطور تفکیک بە نسبت نزدیک و
اطراف شهرهای کردستان واقع در قسمت غضب شدەی ایران
بشرح زیر بطور خلاصە:
١-مهاباد: ایل و عشایر منگور ٤ طایفە زرن ، آمان و مروت ، طائفەی اجاق ، ایل و عشایر
گورک طائفەی حمد آقا و عزیز آقا و
ایل و عشایر دهبکری شار وێران [شهرویران]
٢-میاندوآب ( ایل و عشایر دهبکری طایفەی شیخ آقائی شامات) محال چلیک، محال
پیرسندوس محال سەراو (سراب) و گوگجلی
٣-شاهین دژ: ایل و عشایر چاردولی افشار
٤- تیکان تپە افشار و بیجار: طائفەی افشار و
طائفەی ... و ایل و عشایر گلباغی
٥-بوکان: ایل و عشایر دهبکری طائفەی ایلخانی و طائفەی قهرمانی، ایل و
عشایر ... فیض اللە بگی و ایل و عشایر گورک مکری
٦-سقز: ایل و عشایر بگ زادە و طائفە میرە دە
٧- بانە: ایل و عشایر .... بانە طائفەی نصراللە خان و طائفە سلیمان خان و طائفەی
حسنخان
٨- سنندج: ایل و عشایر تیلەکوهی و ایل و عشایر اورامان و ایل و عشایر اورامان
٩- کرمانشاە و قصرشیرین: ایل و عشایرجاف و ایل و عشایر همە وند
١٠- سردشت: ایل وعشایر سوسنی طائفە ملکری و طائفە بیریاجی طائفە باسکە
کولە سپی طائفە آلان طائفە کلاش طائفە
گورک سردشت و طائفە نلن
١١- نقدە: ایل قرە پاپاق سلدوز و ایل و عشایر مامش طائفە محمد آقا
١٢- خانە: ایل وعشایر پیران طائفە مامند آقا و طائفەی کاکە مراد و طائفە ....
١٣- اشنو: ایل و عشایر زرزا و ایل و عشایر مامش طائفە قادری
١٤- رضائیە: ایل و عشایر ایل شکاک طائفە
حسنی و عبدوئی
١٥- سلماس خۆی ماکو: ایل و عشایر جلالی و ایل و عشایر عیلامی و ایل و عشایر
میلانی
وەرگێڕانی کوردی
ڕەحیم سوڵتانیان تاریخ ٤-١٢-١٣٢٨
(٢٣-ی فێڤرییەی ١٩٥٠)
مەهاباد
ژمارە
پێشەوایانی ئازادی جیهان
لەگەڵ پێشکێش کردنی ڕێز وحورمەتی زۆر، سێ لاپەڕە لە کورتەی بارودۆخی
هەنووکەیی کوردستان، ئەو بەشەی لە لایەن ئێرانەوە دەستی بەسەردا گیراوە مولاحەزە
دەفەرموون.
ئەم موخلیسە ... تا ئێستا بە هاوکاری دڵپاکانەی هاوڕێیان
کە خەریکی ڕاپەڕاندنی ئەرکمان بووین لە پێناو ئازادیی نەتەوەی کورد و بە چاوەڕوانی
بە هیوای سەرکەوتنی داهاتوو کە هەر نەسیبی ئێمەیە – و بە ئیمان بەوەیکە ...-
یەکێتی سۆڤیەت کە ڕێبەر و ڕزگارکەری نەتەوە لاوازەکان بووە و پشتیوانبی لە
نەتەوەیەک دەکا کە بۆ وەدەستهێنانی ئازادی خەبات دەکا، ئێستا کورتەی بارودۆخی
خۆمانتان بە عەرز دەگەیێنین و بە ناوی
ئازادی داوا دەکەین یارمەتی پێویست بکەن بەم نەتەوەیە بۆ خەبات و ڕزگاری لە ژێر
کەڵەوەی ئیمپریالیستەکان و لە پێناو
ئازادی دا.
هەنووکە بەکورتی ... ... عەرز دەکەین و چاوەڕوانی پەسند کردن و بەڕێوە بردنیانین و لەگەڵ ئەوەشدا کە تاکوو ئێستا [داوخوازەکانمان] پەیتاپەیتا بە ڕێگای نوێنەری ڕێبەران بە عەرزتان گەیشتووە واتە ئێوە ڕێبەرانی ئازادی و دادپەروەری و مامۆستا و ئامۆژگار و ڕزگاریدەری هەموو نەتەوە ئازادیخوازەکانی جیهان و ئێمەن و، لە ئێمە زیاتر ئاگادارن و یارمەتی بکەن لە حاڵی حازر دا و بە لەبەر چاو گرتنی بارودۆخی جیهان و هەڵکەوتی جوغڕافیایی و لەکاتیكدا کە ئەمریکای ئەمپریالیست و ئی دیکە بەو پەڕی تواناوە خەریکی کار و هەڵسووڕانن، بەتایبەتی دەنێو عەشیرەتەکاندا و ئێوە ئاگاتان لەوە هەیە، بۆیە بە کورتی لە قەدەر تێگەیشتنی خۆم داوخواز ئەوەیە لەپلەی یەکەم دا حەوجێی دەستبەجێمان بە یارمەتی ماڵی هەیە کە لە ژێر ڕێبەرایەتی ئێوەدا درێژە بە خەبات بدەین و لە پلەی دووەم دا ڕێبەرایەتی ورد و پێویست لە نزیکەوە لە پلەی سێیەمدا ڕێبەرایەتی سیاسی... پاشماوەی یارمەتی بە ڕادەی گونجاو کە لە ئێمەتان دەوێ وەکوو [یارمەتی] سیاسی یا پارتیزانی یا شۆڕشگێڕانە لە کۆتاییدا بەخۆمان دەپەڕمووین بە عەرزتان بگەیێنین لە بارودۆخ و چۆنیەتی وەزعی ئێستا و وەزعی جوغڕافیایی خاک .... ... و بە لە بەرچاو گرتنی ئەو کردەوە و هەنگاوانەی کە دەوڵەتی هەنووکە و ئاغاکەی دەیکەن و وەزعی ئێستای دنیا داوای سەرنجدانی ئێوە و دانی یارمەتی دەستبەجێ دەکەین و هەڵبەت تا ئێستا پەیتا پەیتا وەزع و هەلومەرج و مەڕام و نییەتی خۆمان بە ئاگاداری نوێنەری ئێوە گەیاندووە و عەرزمان کردوون کە مەڕامی ئێمە هەمان مەڕامی یەکێتی سۆڤیەت و پێڕەوی لە سیاسەتەکانیەتی و حەولی ئێمە ئازادیی نەتەوەی کوردە لە ژێر یەخسیری و، یەکگرتن و یەکێتی لەگەڵ دەوڵەتی یەکێتی سۆڤییەتی و فیداکارییە لە پێناو رێبەرایەتی بە ڕێبازی ڕێبەری مەزن مارشاڵ ستالین ئامۆژگار و مامۆستا و ڕەزگایدەری نەتەوەی لاواز.پایەدار بێ یەکێتی کۆمارەکانی سۆڤییەت پایەدار بێ و هەتاهەتایە بژی ژەنەڕالیسموس ستالین. – و هەلبەت لە حاڵ و وەزعی ئێمە و ئەو گوشارەی کە تا ئێستا لە هاوڕێیانی ئێمە کراوە و ئێستاش دەکرێ ئاگادارن کە هێندێکیان لە سێ دارە دران هێندێک لە زیندان دان و هێندێکیش دوور خرانەوە بۆ تاراوگە مەحکووم کراون و هێندێکیشیان ئێستا هەڵاتوون بۆ ویلایەتەکانی دیکە. ئێوە ئاگاتان لەوەیە و هەر وەها لەو زەخت و گوشارەی کە ڕۆژ بە ڕۆژ سەختتر دێتە سەر ئێمە ئاگادارن و، هەروەها لەو بەرتەنگییانەی کە بەردەوام بۆ ئێمە دێنە گۆڕێ خەبەرتان هەیە، بۆیە داوا دەکەین کۆتایی بێنن بەو بارودۆخە و ... نوێنەران چالاکی ئێمە دەست بە جێ ئاگادار بفەرموون کە تا چ ئەندازە و تا چە میزانێک و بە چ --- چالاکی بکرێ و تا چەندە دەتوانن یارمەتی بە ئێمە بکەن.
ئیمزا
٤/ ١٢/ ٢٨
[ ٢٣ / ٢ / ١٩٥٠]
تەشکیلات |
|
ئامرازی پێوەندیی |
|
هەیئەتی ناوەندی |
١٥ کەس |
ماشێنی باری |
١٠ کامیۆن |
ئەندامی بەدەڵ و جێگران |
١٥ کەس |
ماشێنی سواری |
٧ کامیۆن |
هەیئەتی ناوچەیی شار |
٧ کەس |
مەئمووری پێوەندی ناوەند و شارستانەکان |
٣٠ کەس به جیهازی بی سیمەوە |
ئەندامی بەدەڵ |
٧ کەس |
مەئمووری پێوەندی ناوەند و عەشیرەکان |
١٠٠ کەس به جیهازی بی سیمەوە |
هەیئەتی ١٧ شارستان |
١٣٩ کەس |
مەئمووری پیوەندی لەگەڵ تەورێز |
١٠ کەس به جیهازی بی سیمەوە |
جێگرەکان |
١٣٩ کەس |
نوێنەر لە تەورێز |
٥ کەس به جیهازی بی سیمەوە |
هەیئەتی ٥٠ خێڵی عەشیرەتی |
٣٥٠ کەس |
مەئمووری پێوەندی لەگەڵ عێراق |
١٥ کەس به جیهازی بی سیمەوە |
جێگرەکان، ئەندامی بەدەڵ |
٣٥٠ کەس |
مەئمووری پێوەندی لەگەڵ تورکیا |
١٥ کەس به جیهازی بی سیمەوە |
|
|
مەئمووری بانگەشە و دنگوباس و
چاپەمەنی |
٢٠٠ کەس و مەکینەی عەکاسی |
|
|
تێرۆر |
٥٠٠ کەس |
عەمەلیات لە گشت ئەو ناوچانەی کە .... نووسراوە مومکین و مەیسەرە هەڵبەت بەنەخشەیەک کە لە لایەن پسپۆڕەوە ئامادە بکرێ
لیستی عەشیرەتەکانی
کوردستان جوێ کردنەوەیان بە نیسبەت نزیکییان لە دەوروبەری شارەکانی کوردستان
هەڵکەوتوو لە بەشی داگیرکراو لە لایەن ئێرانەوە بە کورتی بە شێوەی خوارەوەیە:
١-مەهاباد: خیڵ و عەشیرەتەکانی مەنگوڕ ٤ تاییفە زێرن، ئامان، و مرۆت، تایفەی ئۆجاق
خێل و عەشاییری گەورک تایفەی حەمەد ئاغا و عەزیز ئاغا و خێل و عەشیرەتەکانی دێبۆکری شار وێران
٢-میاندواو ( خێل و عەشاییری دێبۆکری تایفەی شێخ ئاغایی شامات) محاڵی چەلیک، محالی
پیر
سندووس، محاڵی سەروا و گوێگجەلی
٣- شاهین دێژ: خێل و عەشاییری چارداوڕوو و
هەوشار
٤- تیکان تەپە: هەوشار و بێجار: تایفەی هەوشار و تایفەی .... و خێل و عەشاییری گەڵواغی
٥-بۆکان: خێل و عەشاییری دێبۆکری تایفەی ئێلخانی و تایفەی قارەمانی و خێل و
عەشاییری .... فەیزوڵابەگی و خێڵ و عەشاییری گەورکی موکری، تایفەی حەسەن ئاغا و
تایفەی جوامێر ئاغا
٦- سەقز: خێل و عەشاییری بەگ زادە و تایفەی میردەێ
٧- بانە: خێڵ و عەشاییری بەگزادەی بانە تایفەی نەسروڵا خان و تایفەی سەلیم خان و
تایفەی حەسەنخان
٨- سنە: خێل و عەشاییری تیلە کۆیی و خێل و عەشاییری هەورامان و خێڵ و عەشاییری
هەورامان
٩- کرماشان و قەسری شیرن: خێل و عەشاییری جاف و خێل و عەشاییری هەمەوەند
١٠- سەردەشت: خێڵ و عەشاییری سوێسنی تایفەی ملکەڕی و تایفەی بیریاجی تایفەی باسکە کوڵە سپی تایفەی ئالان تایفەی
کەڵاشی تایفەی گەورکی سەردەشت و
تایفەی نەڵێن
١١- نەغەدە: خێڵی قەرەپەپاغی سندووس و خێڵ و عەشاییری مامەش تایفەی محەمەد ئاغا
١٢- خانێ: خێڵ و عەشاییری پیران تایفەی مامەند ئاغا و تایفەی کاکە مراد و
تایفەی .....
١٣- شنۆ: خێڵ و عەشاییری زەرزا و خێڵ و عەشاییری مامەش تایفەی قادری
١٤- ڕەزائییە: خێڵ و عەشاییری خێڵی شکاک تایفەی حەسەنی و عبدۆیی
١٥- سەڵماس خۆی ماکۆ" خێڵ و عەشاییری جەلالی و عەشاییری عیلامی و خێڵ و
عەشاییری میلانی (میلان)