هێنری ئا. مولێر، دوایین میسیۆنێری کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له سابڵاغێ
ده‌نگی زوڕنا ، ده‌هۆڵ
هه‌وای پڕ بکا
زه‌وی، مێشه، بڵندی،قووڵ
هه‌موو پێکه‌وه
بخوێنن له‌و قه‌ومه‌ی
له نێو وان دایه
بیر نه‌چێ ئه‌و زه‌حمه‌تی
و خه‌میان کێشاوه *
هێنری ئا. مولێر Henry A. Mueller دوایین میسیۆنێری کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له سابڵاغێ
حه‌سه‌نی قازی
ڕۆژنامه‌ی Mason City Globe Gazette له ماسۆن سیتی له ئه‌یاله‌تی ئایۆوا له ژماره‌ی 2ی ئووتی 1928ی خۆی دا له ژێر سه‌رنووسی :" میس کیرنس Miss Kearns له گه‌ڵ میسیۆنێرییه‌کی لووتێران زه‌واج ده‌کا و ده‌چن له ئێران ده‌ژین" به کورتی ئاوا باسی هێنری مولێر ده‌کا 1
" ئاغای مولێر خه‌ڵکی تاڤگه‌کانی نیاگارای نیویۆرکه، ئه‌و له مانگی ژووه‌ن دا له حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی مارتین لووتێر له بافالۆ، که مه‌دره‌سه‌یه‌کی ئیلاهیاتی لووتێرییه ده‌رسی ته‌واو کرد. ئه‌و و تازه بووکه‌که‌ی له لایه‌ن میسیۆنی لووتێری ڕۆژهه‌ڵاته‌وه وه‌رگیراون، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه بنکه‌ی سه‌ره‌کی له شاری نیۆیۆرکه و ئه‌وان ده‌نێرێته سابڵا‌غ، پێته‌ختی کوردستانی ئێران که له‌وێ له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵی ڕابردوو دائه‌و کۆمه‌ڵه‌یه کار و چالاکی کردووه. کوردستان یه‌که‌یه‌کی ڕه‌گه‌زی و جوگرافیایی یه، یه‌ک له سێی له ئێران هه‌ڵکه‌وتووه و دوو له سێی له شانشینی عێراق، که پێشتر پارچه‌یه‌ک بووه له به‌شی ئاسیایی ترکییه. به‌شی ئێرانی کوردستان زۆر زیاتر پێش که‌وتووه و حکوومه‌تێکی زۆر به ڕێوجێتری له به‌شی ترکی هه‌یه. ئه‌و ژن و مێرده دوو میسیۆنێری ژنیان له‌گه‌ڵ ده‌بێ. که یه‌کێکیان نێرسێکی ( نه‌خۆشه‌وان) په‌روه‌رده دیتووه [ دیاره ده‌بێ مه‌به‌ست له یای گودهارت بێ. ح.ق.] له سابڵاغێ نه‌خۆشخانه‌یه‌ک هه‌یه، به‌ڵام ئێستا چ دوکتوری نییه، و کۆمه‌ڵه‌که به دووی دوکتورێک دا ده‌گه‌ڕێ بینێرێته ئه‌وێ. دوو پێگه‌ی زۆر به‌هێزی میسیۆنی پرێسبیتری له 75 میلی پێگه‌ی لووتێری له ڕۆژئاوای باکوور و له ڕۆژهه‌ڵاتی باکوور، واته له ورمێ و ته‌ورێز هه‌ن که له هه‌ر کامه‌یان دا نزیکه‌ی 20 میسیۆنێری ئه‌مریکایی کار ده‌که‌ن، له‌وانه 2 یان 3 دوکتور و چه‌ندین نێرس. پێگه‌یه‌کی زۆر به‌هێزی دیکه‌ی پرێسبیتێرییه‌کان 100 میل به‌ره‌و باشوور له هه‌مه‌دان هه‌یه، که له‌وێ هاوپۆلێکی ئاغای کیرنس [ مولێر] له حه‌وزه‌ی عیلمیه، واته جه‌نابی ف.م. ستید خزمه‌ت ده‌کا.ئه‌و ژن و مێرده به دوو ڕێگه‌دا ده‌توانن بچنه شوێنی کاره‌که‌یان، یه‌کیان به که‌شتی چوونه له نیۆیۆرکه‌وه بۆ هامبورگ و مه‌سکه‌وه و له‌وێوه ده‌توانن ده‌ربازی ئێران ببن، دیاره به‌و مه‌رجه‌ی پاسپۆرته‌کانیان ئاماده بێ و ڕێگای ئاسنی ڕووسییه کار بکا. ڕێگایه‌که‌ی دیکه‌ی که لایان په‌سندتره ئه‌وه‌یه به مدیترانه دا بچنه به‌یڕوت له سوورییه و له‌وێوه لاده‌نه فه‌له‌ستین و له‌وێوه به ئۆتۆمۆبیل به ڕێگای که‌ونارای کاروانان دا به مێزۆپۆتامیا دا تێپه‌ڕن."
به پێی کورته مێژوویه‌ک که کۆمه‌ڵه‌ی Lutheran Middle East Development سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی میسیۆنی کوردستان نووسیویه جه‌نابی. هێنری مولێر و هاوسه‌ری له 17ی ئاوریلی 1929 گه‌یشتوونه‌ته سابڵاغێ. له‌و باسه دا هاتووه: " مولێریش وه‌ک هاوکاره‌کانی پێش خۆی، زمانناسێکی به‌توانا و بیرتیژ بوو و گه‌لی کوردی خۆش ده‌ویست. نامه‌کانی پێخۆشبوونی وی بۆ باس و لێدوانی بابه‌تی ئیمان و باوه‌ڕی له گه‌ڵ دراوسێکانی دا ده‌رده‌خه‌ن. ئه‌و له‌یه‌کێک له نامه‌کانی دا ده‌نووسێ: " زستان و به‌هاری ڕابردوو چالاکییه‌کانی ئێمه زیاتر به نێو شاری به‌رته‌نگ بوو، بریتی بوو له سه‌ردانی شه‌خسی تاجران و چوونه نێو بازار و قسه‌کردن له گه‌ڵ دۆسته‌کانیان شه‌وانه له ماڵه‌کانیان دا. زستانی ڕابردوو له‌هه‌موو ده‌مێک زیاتر خه‌ڵک ده‌هاتن بۆ سه‌ردانم. ئێستا زۆر خۆشتر و سه‌رنجڕاکێشتره له‌و ڕه‌زایه‌ته زۆره تێبگه‌م که بتوانم له گه‌ڵ خه‌ڵکی چیایی دانیشم ، به ئارامی و له‌و په‌ڕی پێ باوه‌ڕی دا قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م، دڵمان بکه‌ینه یه‌ک، و نه‌ک به‌وشێوه‌یه‌ی که دنیای ده‌ره‌وه شه‌قڵی ئه‌وه‌یان لێده‌دا که خه‌ڵکێکی زاڵم و توفن." ئیدی له ساڵی 1929 نێوی ڕۆژنامه‌ی کوردستان میشنێری ده‌گۆڕدرێ و له جیاتیان ......
لوتێران ئۆریانت می‌شن هه‌ر دوومانگه‌ی جارێک بڵاو ده‌بێته‌وه .ئه‌وه‌ی سه‌رنجڕاکێش بێ ئه‌وه‌یه به پێچه‌وانه‌ی کوردستان میشنێری که مه‌به‌ست له بڵاو کردنه‌وه‌ی له هه‌موو ژماره‌یه‌ک دا ئاوا شی ده‌کراوه Kurdistan Missionary , published monthly by The Inter-Synodical Evangelic Lutheran Orient Mission Society in the interest of Lutheran Mission in Persia and Turkish Kurdistan
کوردستان میشنێری ، هه‌موو مانگێک له‌لایه‌ن شوورای هاوبه‌شی ئیڤانگێلی کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات بڵاو ده‌بێته‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی میسیۆنی لووتێری له کوردستانی ترکییه و کوردستانی ئێران دا" ، له ژێر ئامانجی لووتێران ئۆریانت می‌شن دا نووسراوه: " The Lutheran Orient Mission, published bi- monthly by the Inter-Synodical Evangelic Lutheran Orient Mission Society in the interest of Lutheran Missions in Persia and Azerbaijan
لووتێران ئۆریانت می‌شن هه‌ر دوومانگه‌ی جارێک شووڕای هاوبه‌شی ئێڤانگێلی کۆمه‌ڵه‌ی لووتیری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له به‌رژه‌وه‌ندی میسیۆنی لووتیری له ئێران و ئازه‌ربایجان دا بڵاوی ده‌کاته‌وه."
ئه‌وه‌ش به جوانی ده‌ری ده‌خا که نێوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌که له ئه‌مریکا له ژێر گوشاری ڕاسته‌وخۆی ده‌وڵه‌تی ڕه‌زا شا و ڕه‌نگه ده‌وڵه‌تی که‌ماڵیستی ترکییه‌دا ناچار بووبێ نێوی " کوردستان" بسڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر چی بۆ چه‌ند ساڵی دیکه‌ش " میسیۆنی کوردستان" له کوردستانی ئێران و نێوه‌نده‌که‌ی سابڵا‌غ درێژه‌ی به چالاکی خۆی داوه و دواتر دوای داخرانی یه‌کجاره‌کی پێگه‌که‌یان له سابڵا‌غ له کوردستانی عێراق کاری کردووه.
هێنری مولێر له نامه‌یه‌ک دا که له 27ی ئۆکتۆبری 1935 له که‌رکووکه‌وه بۆ ئالفرێد بێور‌گری نووسیوه و له ژماره‌ی 1ی لووتێران ئۆریانت می‌شن له ژانڤییه‌ی 1936 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه ده‌نووسێ:
که‌رکووک، عێراق،
هۆتێل هیلال
27ی ئۆکتۆبری 1935
جه‌نابی بێور‌گری ئازیز!
ئێستا ئه‌و نامه‌یه‌ی له 17ی ئووتی 1935 دا نووسیبووت له به‌رده‌ستمه و ده‌بینم له‌وێدا باسی بڕیاره‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی کۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که‌مان کراوه سه‌باره‌ت به‌سه‌فه‌ری ئێمه بۆ عێڕاق.له ژێر خاڵی 3a
هاتووه - " لێکۆڵینه‌وه له بارودۆخی زمانی کوردی له‌وێ و ئه‌وه‌ی داخودا ئه‌گه‌رو ئێمکانی ئه‌وه‌هه‌یه هه‌مان ئه‌و کتێب و ئه‌ده‌بییاته‌ی له‌سابڵاغ، ئێران به‌کارمان هێناوه له‌وێش به‌کاری بهێنین" و خاڵی “b” باسی ئه‌وه ده‌کا ئاسۆی کردنه‌وه‌ی پێگه‌یه‌ک له‌وێ چۆنه".
یه‌که‌م ئه‌من پێم خۆشه به گردبڕی بڵێم به‌و شتانه‌ی ئه‌من زۆر جار له سابڵاغێ بیستوومه و کورده موکرییه‌کان بۆخۆیان زۆر جار پێیان گوتووم: له‌هجه‌ی موکری باشتیرن و خاوێنترین له‌هجه‌ی کوردییه؛ و کورده زانایه‌کانی (نا-موکری)ش لێره له‌م به‌ره‌ی سنوور له دووی ئه‌و قسه‌یه ده‌ده‌ن، نه‌ک ئه‌وه‌نده، به‌ڵکوو کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌ت، مامۆستایانی حکوومه‌تی زمانی کوردی له مه‌دره‌سه‌سه‌رتاییه‌کانی لیوای سلێمانیش هه‌ر واده‌ڵێن. ئه‌و شاهیدی دانه بۆ خۆی به‌سه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌من بۆخۆشم هیچ ئه‌زموون و زاناییه‌کم سه‌باره‌ت به‌و زمانه نه‌بووبایه. جا بۆیه ڕێز له زمانی قسه‌پێکردنی موکری ده‌گیرێ و لاسایی ده‌کرێته‌وه و له سلێمانی زۆر باش لێی تێده‌گه‌ن. هه‌روه‌ها له ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاوی ده‌وروبه‌ری ئه‌وێش له ڕه‌واندز و، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵه‌بجه و هه‌ر وه‌ها ده‌نێو هه‌موو کورده جافه‌کاندا له دۆڵی گه‌وره‌ی شاره‌زوور زۆر باشتریشی لێ تێده‌گه‌ن. ئه‌وه‌ی که ده‌ڵێم " لاساکردنه‌وه" وه‌نه‌بێ شته‌که گه‌وره‌که‌مه‌وه. بۆ نموونه، کاتێک ئه‌من دێمه‌وه که‌رکووک زۆر جاربیستوومه پێم ده‌ڵێن " ئه‌و (واته ئه‌من) به شێوه‌زاری سلێمانی قسه ده‌کا" – ئه‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنی ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان شێوه‌زاری سابڵاغی ئێمه و شێوه‌زاری ناوچه‌ی سلێمانی دا هه‌ست پێ ناکه‌ن. که وابوو ئه‌وان ته‌واو یه‌ک شێوه‌زارن. به‌ڕێز کلێرنس Clarence بۆتان ده‌گێڕێته‌وه که چۆن من به هاسانی و به ئازادی له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان، بازرگانان، کرێکارانی توێژی خواره‌وه، ژنان و منداڵان ، قسه‌م ده‌کرد، هه‌وموویان به باشی لێم تێده‌گه‌یشتن و ئه‌وانیش به ته‌واوی بۆچوونی خۆیان ده‌رده‌بڕی. ئه‌من دووپاته‌ی ده‌که‌مه‌وه، ئه‌و جیاوازییانه‌ی هه‌ن هه‌ر ئه‌و جۆره وشانه‌ن که زیاتر له ترکی عوسمانییه‌وه خزاونه‌ته نێو زمانه‌که - و له کوردیی خاوێنی ئێمه دا چ جێیه‌کیان نییه.
سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌بییاتی کوردی:
ئه‌من چه‌ندژماره‌یه‌کم له حه‌وتوونامه‌ی کوردیی "ژین" که له سلێمانی ده‌رده‌چێ له به‌ر ده‌ست دایه. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژنامانه بۆمن هێندێک زه‌حمه‌ته به‌ڵام، ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆم بخوێنێته‌وه به‌ته‌واوی لێیان تێده‌گه‌م. کێشه سه‌باره‌ت به ڕێنووسه. ده‌بێ ئه‌وه‌مان له بیر بێ که له هه‌موو دنیا دا چاپکردنی له‌هجه‌ی نووسراو زه‌حمه‌ته
ڕه‌نگه دوو که‌س هیچ وشه‌یه‌کی ئه‌ڵمانی خواروو وه‌ک یه‌ک نه‌نووسن، به‌ڵام کاتێک به ده‌نگی به‌رز ده‌خوێندرێنه‌وه وه‌ک یه‌کتر وان.
ئه‌و ڕاستییه‌ی که وشه‌ی کوردی له لایه‌ن که‌سانی جیاوازه‌وه به جیاواز ده‌نووسرێن و له به‌شه جیاوازه‌کانی وڵاته‌که‌دا، نیشانه‌ی نه‌بوونی یه‌کپارچه‌یی و حه‌ولی تازه‌یه‌بۆ ئه‌وه‌ی به له‌هجه‌کان بنووسرێ. ئه‌من مه‌یلێکی زۆرم سه‌باره‌ت به بزووتنه‌وه‌یه‌ک که حه‌ول ده‌دا ئه‌لفوبێی لاتین بۆ نووسینی کوردی به‌کار بهێنێ به‌دی کرد _ ئه‌وه‌ش
مه‌قبووڵییه‌تی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بییاتی ترکی ده‌درکێنێ، پێم وایه، به‌شێکیشی له به‌ر بێزاری و ڕک لێبوونه بێ له هه‌رچییه‌کی که عه‌ڕه‌بییه. ئه‌وه ده‌کرێ ههنگاوێکی گه‌وره بێ به‌ره‌و چاره‌سه‌ری رێنووسی کوردی
هه‌ر چۆنێک بێ، ئێستا هیچ شتێکی چاپکراوی باشتر له ئه‌ده‌بییاتی ئیڤانگێلی بوونی نییه که ئێمه ده‌توانین به چوار ئینجیله‌کان، کتێبی شێعرانی ڕووحانی، و بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌تی لوتێر له به‌ر ده‌ست خه‌ڵکی بنێین. له سلێمانی کوڕێکی دوازده ساڵان مه‌تای 6 ی ده‌خوێنده‌وه وه‌ک ئه‌وه وابوو به حه‌وتووان کاری له سه‌ر کردبێ. ئه‌و شاگردی پۆلی دووه‌می مه‌دره‌سه‌ی کوردی بوو.
نموونه‌ی دیکه‌ش ده‌یسه‌لمێنن و دڵنیامان ده‌که‌نه‌وه ئه‌م ئه‌ده‌بییاته‌ی ئێستا له به‌ر ده‌ستمان دایه( هه‌ر ئه‌وه‌ی که پێشتر له سابڵا‌غ به کار ده‌هێندرا) به‌ته‌واوی شیاوی به‌کار هێنانه له به‌ری عێڕاق له نێو کورده‌کانی لیوای سلێمانی دا.
" ئاسۆی کردنه‌وه‌ی پێگه‌یه‌ک له‌و شوێنه"
ئه‌من به شه‌خسه چاوه‌ڕوانی پێشوه‌چوونێکی گه‌وره‌م له سلێمانی نه‌ده‌کرد به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاست بوو. ئێمه له دڵی خۆماندا ده‌پاڕاینه‌وه کاتێک پێ ده‌نێینه ناوچه‌که به خۆشی وه‌ربگیرێین و ئه‌زموونی چوونمان بۆ ئه‌وێ زۆر باش بوو و ئه‌من پێم خۆش بوو له‌وێ بمێنمه‌وه. هه‌موو کاربه‌ده‌ستان له دڵه‌وه به‌خێریان هێناین و له‌گه‌ڵمان زۆر میهره‌وان بوون. موته‌سه‌ڕیف، که کوردێکه، و ئه‌ستانداری لیوای سلێمانی یه، گوتی: " ئێوه باڵوێزی دینن، وڵاتی ئێمه ده‌رگای به ڕووی ئێوه دا کراوه‌یه بۆ هه‌رجێیه‌کی پێتان خۆش بێ بچن." پۆلیسێکی چه‌کداری ڕێگاوبانمان له به‌رده‌ست نرا ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌گه‌ڵمان بێ. له سلێمانی کلیسایه‌کی کاتۆلیک ( کلدانی) هه‌یه، به‌ڵام وه‌ک هه‌موو جێیه‌کی دیکه بیر له کاری میسیۆنێری ناکاته‌وه. له‌وێ سه‌ری که‌شیشێکی پیری کلیساکه‌مان دا و زۆر به حورمه‌ته‌وه پێشوازی لێ کردین. ئه‌وێ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هه‌رمه‌نیانی لێیه و مه‌دره‌سه‌یه‌کی کوڕانه و کچانه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن. نزیکه‌ی 150 که‌س ده‌بن و ساڵێ دووجار که‌شیشه‌که‌یان له که‌رکووکه‌وه دێ سه‌ریان لێ ده‌دا.
ژماره‌یه‌ک له هه‌رمه‌نییه " پڕۆتێستانه‌کان" پێشووتر به میسیۆنه‌کانی ئه‌مریکایی ئێمه له ترکییه به‌سترابوونه‌وه، ئه‌وان له سلێمانی به‌رگدرووی به‌نێوبانگ، تاجر و هتاد. ن چه‌ندین که‌سیان تکایان لێ‌کردین میسیۆنێکیان بۆ دامه‌زرێنین. هه‌ر وه‌ها هێندێک له کلدانییه‌کانیش. ئه‌وانه ئینسانی زۆر ڕێکوپێکن، زمانی ئینگلیسی باش ده‌زانن و، پیاوی به حورمه‌تن. ژماره‌یه‌کی زۆریش له کورده‌کان هه‌ن هه‌ڵبه‌ت زانیارییه‌کی باشیان سه‌باره‌ت به ئامانجی هه‌بوونی میسیۆنێکی مه‌سیحی نییه. ئه‌وان ئه‌وپه‌ڕی هیوای خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه له‌وێ بمێنینه‌وه،له به‌ر ئه‌وه‌ی "شوێنێکی پێوه‌ندی" یان بۆ ساز ده‌کا. ژماره‌یه‌ک له کاربه‌ده‌ستانی ئاگادار به ئاشکرایی ده‌ریانبڕی ئێمه بۆچی پێگه‌یه‌ک له سلێمانی داییر ناکه‌ین. " داخودا له که‌سایه‌تی وه‌حشی کورده‌کان ده‌ترسێین؟" و دوایه ده‌ستبه‌جێ دڵنیایان کردینه‌وه که لێره ئاشتی به‌رقه‌راره و گورگ و مه‌ڕ به‌یه‌که‌وه ئاو ده‌خۆنه‌وه.
چینێکی دیکه، که به‌شێوه‌ی سه‌ره‌کی خوێنده‌واری گه‌نجن، تکایان ده‌کرد ده‌ستبه‌جێ کتێبفرۆشییه‌ک و دیوێکی خوێندنه‌وه له جاده‌ی سه‌ره‌کی شاره‌که بکه‌ینه‌وه. به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و داوخوازییانه، جگه له چاوه‌دێرییه‌کانی خۆمان له نێو خه‌ڵکی ئاسایی دا و، هه‌ر وه‌ها به له‌به‌رچاو گرتنی سه‌دان دێ و چه‌ندین شاری نزیک له‌وێ ئێمه ده‌بێ بڵێین ده‌رفه‌تی کردنه‌وه‌ی پێگه‌یه‌کی میسیۆن له سلێمانی ده‌رفه‌تێکی زێڕینه و، به‌روبوومی باش ده‌بێ. ئێمه به شوکرانه بژێرییه‌وه ئه‌وه ده‌رده‌بڕین و ده‌بڵا خوڵای گه‌وره‌مان به‌رده‌وام بێ له پشتیوانی کردنمان و رێنوێنیمان کا له ئه‌رکه‌کانمان دا.
چه‌ند شتێکی دیکه:
کوردێکی زۆر ئاگادار، که له ئوڕووپا خوێندوویه‌تی پێی ڕاگه‌یاندین که چه‌ندین ساڵ لهمهوپێش دوکتور ستوت
Stout، به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌دره‌سه‌ی ئه‌مریکایی کوڕان له به‌غدا سه‌ری سلێمانی داوه و لێبڕاوانه له بیری کردنه‌وه‌ی مه‌دره‌سه‌یه‌ک دا بووه له سلێمانی و، ته‌نانه‌ت له هه‌ڵه‌بجه‌ش. به‌ڵام وه‌ک ده‌گوترێ بریتانیاییه‌کان
چه‌تیان له‌و کاره خستووه و ئیزنی ئه‌و کاره‌یان نه‌داوه. ده‌گوترێ بریتانیاییه‌کان دژی میسیۆن و مه‌دره‌سه‌ی ئه‌مریکایین له عێڕاق. ئه‌من نازانم ئه‌و قسه‌یه تاچه‌نده ڕاسته.
هێنری ئا. مولێر"
له نامه‌یه‌کی هێنری موڵێر دا که له به‌رواری 25ی فێڤرییه‌ی 1936 له سابڵاغه‌وه نووسیویه و له ژماره‌ی 3ی لوتێران ئۆریانت می‌شن ، مه‌ی 1936 دا بڵاو کراوه‌ته‌وه هاتووه:
" ساوجبولاغی موکری
25ی فێڤرییه‌ی 1936
دۆستانی ئازیزی میسیۆنه‌که‌مان و خوێنه‌ره‌وانی لووتێران ئۆریانت می‌شن
هه‌تا ئه‌م نامه‌یه ده‌گاته ده‌ست ئێوه، جارێکی دیکه جێژنی پاک ده‌گاتێ..... شتێکی نائاسایی ئه‌وتۆ سه‌باره‌ت به دۆعاخوێنی و ڕێوڕه‌سمی عیبادهت و پاڕانه‌وه‌ی کلیسای ئێمه نییه که بۆتان بنووسم. ئێمه پاییزی ڕابردوو و هه‌ر وه‌ها ئه‌م زستانه دۆعاخوێنی ئاسایی خۆمان به‌رده‌وام کردووه.مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیان که دروستتر وایه نێوی لێ بنێین مه‌دره‌سه‌یه‌کی ڕۆژانه، له ماوه‌ی حه‌وتوو دا هه‌شت تا ده شاگردی هه‌یه و له‌وێ شێعری ڕووحانی و شێعری ئینجیلییان فێر ده‌کرێ. به‌ڵام دیاره ئه‌و ئازادیی هات و چووه‌مان نییه که سه‌رده‌مایه‌ک هه‌مان بوو. ئێمه به هه‌ستێکی تێکه‌ڵاوه‌وه ئه‌و ڕۆژانه وه‌بیر ده‌هێنینه‌وه که ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌هاتنه لامان دوو ئه‌وه‌نده بوو و ئه‌و ده‌می ئه‌من ته‌نێ ده‌متوانی به‌ڕێگای دیلمانجه‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ بکه‌م.
ئه‌مساڵ ته‌نێ ڕێوڕه‌سمێکی دۆعاخوێنی سه‌رله‌به‌یانی یه‌کشه‌مۆیانمان له کیس دا. ئه‌من به‌رده‌وامم له سه‌ر وه‌عزدادان به زمانی کوردی، چونکه زۆربه‌ی ئه‌و بیست تا سی که‌سه‌ی که به‌به‌رده‌وامی دێن بۆ لامان، هێنده له زمانی فارسی تێ ناگه‌ن.ئێمه له ئێواره‌ی چوارشه‌مۆی Ash وه ده‌ست ده‌که‌ین به دوعاخوێنی Lenten ی خۆمان [ ئه‌وه بریتییه له 40 ڕۆژ له چوارشه‌مۆی خۆڵه‌مێشییه‌وه تا جێژنی پاک که هێندێک له کلیساکانی پرۆتیستان و کلیسای ڕۆمان کاتۆلیک وه‌ک ده‌وره‌ی تۆبه و ڕۆژوو گرتن ڕه‌چاوی ده‌که‌ن ]. ئێمه هه‌میشه کتێبمان پێیه و چه‌ند که‌سێکی وه‌فادار به به‌رده‌وامی دێنه لامان سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی حکوومه‌ت که فه‌رمانی داوه
" دووره‌په‌رێزی له بێگانان بکه‌ن و خۆیان تێ مه‌گه‌یێنن." ئه‌مساڵ شتێکی سورپریزمان بۆ دۆستانمان لێره هه‌بوو، چونکه ئاغای کلاره‌نس مولێر Clarence Mueller له ئه‌مریکاوه پرۆژێکتۆرێکی پچووکی له گه‌ڵ خۆی هێنا بۆ نیشاندانی هێندێک دیمه‌نی جوانی ژیانی عیسا و مێژووی ئه‌و موسیبه‌تی به سه‌ر حه‌زره‌تی عیسا هات.
ئه‌من ده‌زانم منداڵه‌کان به دیتنی ئه‌وه ده‌ورووژێن و زمانیان ناگه‌ڕێ!
ڕێگه‌م بده‌ن چه‌ند وشه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به منداڵه بێ دایوبابه‌کانمان زیاد بکه‌م. یای گودهارت ده‌بێ سه‌باره‌ت به ساروی Sarui، سه‌کینه و مسته‌فا بۆی نووسیبن. هه‌موویان خه‌ریکن و باشن. سادور حه‌وتووی ڕابردوو چووه میاندواوکه له سی میلی باکووری ئێره هه‌ڵکه‌وتووه بۆ ئه‌وه‌ی له کارخانه‌ی تازه‌ی قه‌ندی ئێوه که ئێستا ئه‌وه دروست ده‌کرێ کاری نه‌جاڕی بکا. سامسۆنیش هه‌ر کارێکی ئه‌وتۆ ده‌کا له دێیه‌ک که لێره‌وه هێنده دوور نییه. هه‌ردووکیان که‌لكێکی باشیان له‌و ئامراز و که‌لوپه‌لانه وه‌رگرت که ساڵی ڕابردوو میسیۆن بۆی کڕین. ئه‌وان ئینسانی زه‌حمه‌تکێش و به‌کارن و له ماوه‌ی دووساڵی ڕابردوو دا خۆیان نانی خۆیان په‌یدا کردووه و خه‌رجی گوزه‌رانیان به ئه‌ستۆی خۆیانه‌وه بووه. ماری Mary چه‌ند جار سه‌ری لێدام کاتێک هاوینی ڕابردوو له نه‌خۆشخانه بووم. ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئه‌وه ئه‌و ته‌ورێزی به‌جێهێشت به‌ره‌و باشووری ئێران بۆ ئه‌وه‌ی له ماڵی هێندێک بنه‌ماڵه‌ی ئوڕووپایی له چاڵه نه‌وتییه‌کان خزمه‌تی نێو ماڵێ بکا. ئێمه نامه‌یه‌کی زۆر جوانی ویمان به‌ده‌ست گه‌یشت له‌دوای ساڵی نوێ که تێیدا ده‌ڵێ کاری به دڵی خۆی په‌یدا کردووه، و له ئه‌هواز له‌لای بنه‌ماڵه‌یه‌کی مه‌سیحی ده‌مێنێته‌وه.ئه‌من پێم سه‌یر نابێ ئه‌گه‌ر بیبینم ئه‌م هاوێنه گه‌ڕابێته‌وه ئێره.
دۆستان بریا ئێوه‌ش ئه‌و خه‌ڵکه گه‌نجه‌تان دیتبایه. ئه‌من دلنیام ئێوه هه‌ست به شانازی ده‌که‌ن که به‌شتان هه‌بووه له پشتیوانی کردن و پێگه‌یاندنیان دا. ته‌نێ ئێمه که له نێو ئه‌و خه‌ڵکه چاره‌ڕه‌شه دا کار ده‌که‌ین ده‌زانین پێویستی ڕاسته‌قینه‌یان چییه.
ئێستا ناسیۆنالیزم له هه‌موو کوێیه‌ک بووه به دروشم. به هاسانی ده‌گوترێ ئێمه ده‌بێ ئه‌رکی ڕۆژانه‌ی خۆمان به‌جێ بگه‌یێنین و له خه‌می ئه‌وه دانه‌بین داخودا به‌ری کاره‌که‌مان به پێی چاوه‌ڕوانییه‌کانمان پێ ده‌گا یان نا. دیاره ئه‌وه ته‌واو شتێکی دیکه که مرۆ به به‌رده‌وامی له ژێر چاوه‌دێری دا بێ وه‌کوو کۆمۆنیسته‌کان، ڕادیکاڵه‌کان، یان ئانارشیسته‌کان. میسیۆنێره کۆنه‌کاره به ئه‌زموونه‌کان به‌وه خۆشحاڵ بوون که سپێده‌ی ڕۆژێکی نوێ له دنیای موسوڵمان دا ببینن، به‌ڵام ئیبلس، کارتێکی به‌ره‌وه‌ی دیکه واته ناسیۆنالیزمی ڕوو کردووه. ئه‌گه‌ر ئێمه ته‌نێ توانیبامان کاربه‌ده‌ستان له‌وه تێبگه‌یێنین که بوون به مه‌سیحی واته بوون به شارۆمه‌ندێکی باشتر به‌ڵام، له جیات ئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ن و پێیان وابێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وهه‌موو قسانه‌ی له سه‌ر ئازادیی دینی ده‌یکه‌ن وای داده‌نێن مرۆ به‌وه ده‌بێته خیانه‌تکار. ئینجیله‌که‌تان بکه‌نه‌وه و له یوحه‌نای 7:1213 دا وه‌زعی میسیۆنێره‌کانی له ڕۆهه‌ڵاتی نزیک و نێوه‌ڕاستی ئه‌م ڕۆژگاره‌ی تێدا ده‌بینن...
لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوو هه‌میشه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی چاوڕاکێشه. یه‌کێک له ڕووداوه سه‌یره‌کانی مێژوویی له ئێران ئه‌وه‌یه که ئێران ئه‌مڕۆ به ده‌ستێکی ئاسنین زۆر له‌و خوو و عاده تانه‌ی که میسیۆنێره‌کان سه‌ده‌یه‌کی ته‌واو له‌مه‌وبه‌ر بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌کرد و جه‌ختیان له سه‌ر ده‌کرد ،به‌تۆبزی جێ به جێ ده‌کا. که وابوو ساڵی نوێی 1936 نیشانده‌ری یه‌کێکی دیکه له‌وفه‌رمانانه‌یه که پادشای ڕووناک‌بیری ئێران ده‌ری کردووه و زۆرێک له خوو وعاده‌ته نه‌زانانه و خورافه‌کان تێک ده‌شکێنێ. ده‌به‌ر کردنی جلوبه‌رگی ئوڕووپایی له لایه‌ن ژنان و پیاوانه‌وه له سه‌رتاسه‌ری ئێمپراتۆرییه‌که دا نه‌زمی پته‌وی ڕۆژه. ئه‌وه هه‌ر فه‌رمانێک نییه له سه‌ر کاغه‌ز به‌ڵکوو سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌ڵست و دژبه‌ری، خۆکوژی،له‌سه‌ر کار لابردنی کاربه‌ده‌ستان، و هه‌ستی خراپ به کرده‌وه جێبه‌جێ ده‌کرێ. وه‌چی جه‌وانتر هێشتا به چاکه‌ی ئه‌و ئازادییه‌ی نوێیه‌ی نه‌زانیوه و سپاسی خۆی نیشان نه‌داوه. هه‌ڵبه‌ت، ئێمه، به نۆره‌ی خۆمان له به‌ر خوڵای ده‌پارێینه‌وه به‌و شێوه‌یه ڕێگه بکرێته‌وه بۆ چالاکی و ده‌ره‌تانی میسیۆنێری باشتر .
کرێکارتان له ئێرانێ،
هێنری ئا. مولێر "
دوکتور ویلیا‌م ماکێلێوی میلر که میسیۆنێرییه‌کی کلیسای پرێسبیتری بووه و به‌ساڵان له مهشهد و تاران کاری کردووه له کتێبی ئۆتۆبیوگرافی خۆیدا به نێوی "My Persian pilgrimage " که له‌ساڵی 1995 بۆ جاری دووه‌م چاپ کراوه‌ته‌وه باسی میواندارێتی له هێنری موڵێر له تاران ده‌کا و ده‌نووسێ: " ئه‌و کاته‌ی خێزانم چووبووه‌وه ئه‌مریکا ئه‌من له تاران هه‌ر له‌و خانووه گه‌وره‌یه‌دا ده‌ژیام که ئێمه تێیدا نیشته جێ ببووین و ژنێکی هه‌رمه‌نی که یاریده‌ی هاوسه‌ره‌که‌می ده‌کرد بۆ پێ ڕاگه‌یشتنی ماڵێ خزمه‌تی ده‌کردم. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌من له خانووه‌که دا ژوورم زۆر بوون ده‌رفه‌تی میوانداری و حاواندنه‌وه‌ی میوانی بێ ئه‌ژمارم هه‌بوو. دوو له‌و میوانانه که بۆماوه‌یه‌ک له ماڵێ له لای من بوون جه‌نابی هێنری مولێر و ئاغای کلێرنس مولێر ( خزمی یه‌کتری نین) سه‌ر به میسیۆنی لووتێری ڕۆژهه‌ڵات بوون. حکوومه‌تی ئێران ئه‌و میسیۆنه‌ی که له کوردستان له ڕۆژئاوای ئێران دامه‌زرابوو داخستبوو، هه‌ر وه‌ک میسیۆنی پرێسبیتێری له ورمێ. ئه‌و دوو میسیۆنێرییانه حه‌ولیان ده‌دا ئه‌و دراوه‌ی که حکوومه‌تی ئێران له‌بری مڵک و خانووبه‌ره‌که‌یان پێیان قه‌رزدار بوو وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌و کاره‌یان زۆر وه‌دره‌نگی خستبوو، و ئه‌من نازانم داخودا ئاخری دراوه‌که‌یان وه‌رگرت یان نا. ئه‌من زۆر خۆشحاڵ بووم له‌وه‌ی که له ماڵی خۆمدا میوانداری له‌و دوو پیاوه چاکانه بکه‌م. هێنری مولێر زۆرهه‌ستی به ته‌نیایی ده‌کرد، چونکوو ژن و منداڵه‌کانی چووبوونه‌وه ئه‌مریکا و به‌تایبه‌تیش له به‌ر ئه‌وه‌ی که هاوسه‌ره‌که‌ی هێنده له‌مێژ نه‌بوو که عهمهلییاتێکی سه‌ره‌کی بۆ کرابوو، و ئه‌و بۆخۆشی حاڵی زۆر باش نه‌بوو. بۆیه له ساڵڕۆژی له دایکبوونی دا جێژنێکی گه‌وره‌م بۆ ساز کرد و چه‌ندین دۆستی کوردم بۆ نانی شه‌وێ بانگهێشتن کرد، یه‌ک له‌وانه دوکتور سه‌عیدخانی کوردستانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی بوو و ئێمه جێژنی له دایکبوونێکی زۆر ڕێک و پێکمان هه‌بوو." له نێوه‌رۆکی باسی پێشتری دوکتور ویلیا‌م میلر ڕا ده‌رده‌که‌وێ که مانه‌وه‌ی هه‌ر دووک مولێره‌کان له لای ئه‌وه له ساڵی 1936 دا بووه. (3)
دوکتور سه‌عیدخانی کوردستانی نووسه‌ری بنه‌ماکانی مه‌سیحییه‌ت به شێوه‌زاری هه‌ورامی
له ژماره‌ی 5-4 لووتێران ئۆریانت می‌شن دا له مانگی سێپتامبری 1936 ئاگادارییه‌ک سه‌باره‌ت به هێنری مولێر بڵاو کراوه‌ته‌وه: " بۆ پشوو دان ده‌گه‌ڕێته‌وه. له ماوه‌یه‌کی نزیک دا جه‌نابی. هێنری ئا. مولێر له پێگه‌ی میسیۆنێکه‌مان ڕا بۆ ساڵێک پشوو دان ده‌گه‌ڕێته‌وه.ئه‌وه‌ش ته‌واو به‌جێیه چونکوو ئه‌و هه‌تا ئێستا حه‌وت ساڵ خزمه‌تی خۆی کردووه.
ئه‌و ساڵانه، ساڵانی پڕ له ئه‌زموون و ڕه‌حمه‌ت بوون بۆ جه‌نابی.مولێر و میسیۆنی لووتێری ڕۆژهه‌ڵات. ئێمه شوکرانه بژێری خوڵاین بۆ ئه‌و ڕابردووه.
ئێمه خۆشحاڵ ده‌بین دوای ئه‌وه‌ی جه‌نابی. مولێر برێک حه‌ساوه و عاده‌تی کرده‌وه به ژیانی ئێره، کاتی ئه‌وه‌ی هه‌بێ قسه بۆ گه‌لی دۆستانی ئێمه بکا که ڕه‌نگه پێیان خۆش بێ له خزمه‌ته‌کانی ئاگادار بن. هه‌رکه‌سێک پێی خۆش بێ جه‌نابی.مولێر قسه بۆ ده‌سته‌که‌یان بکا ده‌بێ داوخوازه‌که‌ی به ئاگاداریی ئافیسی نێوه‌ندی بگه‌یێنێ و ئێمه‌ش به خۆشییه‌وه یارمه‌تی ڕێکخستنی ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌که‌ین. نێونیشان:
Rev.Alfred K.Boerger, 534 Buckeye St.,Hamilton,Ohio"
له ژماره‌ی 6ی لووتێران ئۆریانت میشنێری مانگی نۆڤامبری 1936 دا ئاگادارییه‌کی دیکه سه‌باره‌ت به هاتنه‌وه‌ی هێنری مولێر بۆ ئه‌مریکا و سێلاو هاتن له سابڵاغێ بڵاو کراوه‌ته‌وه:
جه‌نابی. هێنری ئا.مولێر ده‌گاته‌وه
میسیۆنێرییه‌که‌مان جه‌نابی. ئا. هێنری مولێر له 23ی ئۆکتۆبری [1936] بۆ پشوودانی ئاسایی یه‌کساڵه گه‌یشته‌وه نیۆیۆرک. ئێمه خۆشحاڵین به‌خێرهاتنه‌وه‌ی که‌شیش مولێر بکه‌ین به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی.ئه‌و ده‌توانێ یارمه‌تیمان بدا بۆ پلاندانانی چاکه‌ی میسیۆنه‌که‌مان و هه‌ر وه‌ها ده‌توانێ یارمه‌تیش بکا به ورووژاندن و مرخی پشتیوانی له‌و کاره گه‌وره‌یه. ئێمه له ژماره‌ی ڕابردوو دا داوامان کردبوو ئه‌وکه‌سانه‌ی پێیان خۆشه جه‌نابی.مولێر بێته لایان و قسه بۆ کۆمه‌ڵی ئه‌ندامانی کلیسا و تاک و ته‌راکانیان بکا ده‌کرێ نامه‌مان بۆ بنووسن. ئێمه زۆرمان پێ خۆشه و‌ڵامیان بده‌ینه‌وه و داوا له مولێر بکه‌ین ئه‌و خزمه‌ته بکا.
بۆ خۆپاراستن له ئاڵۆزی و دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی سه‌فه‌ر ئێمه‌ئاگاداری پێشووی خۆمان دووپاته ده‌که‌ینه‌وه. هه‌رکه‌س پێی خۆشه جه‌نابێ.هێنری ئا. مولێر وه‌ک قسه‌ده‌ر بانگهێشتن بکا، تکایه داوخوازه‌که‌ی بۆ ئه‌م ئافیسه بنێرێ. ئێمه ئه‌وه‌ی له ده‌ستمان بێ ده‌یکه‌ین بۆ رێک خستنی به‌رنامه‌ی گه‌شته‌که‌ی بۆ چاکه‌ی گشت لایه‌ک. تکایه داوخوازه‌که‌تان بنێرن بۆ ئه‌م نێونیشانه‌ی خواره‌وه:
Rev.Alfred K.Boerger, 534 Buckeye St.,Hamilton,Ohio"
سێڵاو
له 4ی ئووتی 1936، له به‌ر ئه‌و بارانه قورسه‌ی ئه‌و دواییانه له زۆر شوێنی باکووری [ ی ئێران]، سێلاوی گه‌وره هه‌ستاوه، به تایبه‌تی له مه‌هاباد ( سابڵا‌غ)، که هه‌تا ئێستا سێڵاوی ئه‌وتۆ له‌وێ نه‌بیندراوه. ئه‌و سێڵاوه گه‌لێک تێکدان و ماڵوێرانی به‌دواوه بووه، زۆر له ماڵان ڕووخاون و بازار سه‌ده‌مه‌ی پێگه‌یشتووه، هێندێک خه‌ڵک خنکاون و هێندێکی دیکه بزر بوون، و جه‌ماعه‌تێکی زۆریش ئێستا بێ‌ماڵ و حاڵن. ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که ده‌ستی یارمه‌تی بۆ ئه‌وه‌خه‌ڵکه لێقه‌وماوه درێژ بکه‌ن......."
هه‌ر له‌و ژماره‌یه دا لووتێران ئۆریانت میشنێری لیسته‌یه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه له‌و یارمه‌تییانه‌ی که به لێقه‌وماوانی سێڵاو کراوه:
15ی ئووتی 1936
هه‌تا ئێستا دراوێکی زۆر کۆکراوه‌ته‌وه بۆ یارمه‌تی به لێقه‌وماوانی سێڵاو له مه‌هاباد ( سابڵا‌غ)ێ، به‌ڕێگه‌ی ڕێکخراوی شێروخورشیده‌وه و یارمه‌تیده‌ران بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
ئهعلاحهزرهتی شا 100000[ ڕیاڵ
حه‌زره‌تی وه‌لیعه‌هد 30000 ڕیاڵ
ئه‌ندامانی پارڵمان 15000 ڕیاڵ
شیرکه‌تی نه‌وتی
ئێران و ئینگلیس 10000 ڕیاڵ
رێکخراوی شێر و
خورشیدی سوور 10000 ڕیاڵ
ئه‌ندامانی کابینه‌ی
حکوومه‌ت 8000 ڕیاڵ
کارمه‌ندانی بانکی
شایانه‌ی ئێران 4000 ڕیاڵ "
سه‌باره‌ت به ساڵی سێڵاوێ که له‌به‌ر ته‌وژم و پێهاته‌کانی بووه به ماده تاریخ، لێکۆله‌ره‌وه‌ی کورد سه‌یید محه‌مه‌دی سه‌مه‌دی له کتێبی " نگاهی به تاریخ مهاباد" دا باسێکی نووسیوه و ورده ڕیشاڵی ئه‌و خه‌ساره مادی و ئینسانییه‌ی له‌و سێڵاوه که‌وتووه‌ته‌وه باس کردووه.(4)
Hamilton Daily News Journal له ژماره‌ی 2ی فێڤرییه‌ی ساڵی 1937ی خۆیدا باسی گه‌ڕانه‌وه‌ی هێنری مولێر بۆ ئه‌مریکا ده‌کا و ده‌نووسێ: " جه‌نابی ئیچ.ئا. مولێر له کلیسای زیۆن. جه‌نابی هێنری ئا. مولێر، که میسیۆنێرێکی کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵاته، له مه‌هاباد ، ئێرانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ له‌سه‌عات 10:30 له کلیسای لووتێری زیۆن قسه بۆ ئه‌ندامانی ئه‌و کلیسایه ده‌کا.
جه‌نابی مولێر وه‌ک میسیۆنێری ماوه‌ی 7 ساڵ له نێو کورده‌کان له ڕۆژئاوای باکووری ئێران‌دا ژیاوه و له‌و دواییانه دا گه‌ڕاوه‌ته‌وه ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا. ئه‌و ده‌ڵێ کورده‌کان ئازاترین و میواندۆست ترینی گه‌لانن و، زۆریان پێ خۆشه شت فێر بن، ئه‌گه‌رچی قه‌ت ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه بۆ خوێندن و خۆ په‌روه‌رده کردن. کورده‌کان موسوڵمان و سه‌ر به ڕێڕه‌وی سوننی نه به‌ڵام ده‌مارگرژ نین." (5)
وادیاره جه‌نابی مولێر ئیدی له ئه‌مریکا نیشته جێ بووه و به پێی نووسراوه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی Wisconsin State Journal له ژماره‌ی 16ی ژووه‌نی 1973 له لایه‌ن ئه‌ندامانی کلیسا که‌یه‌وه له بۆنه‌یه‌کی تایبه‌تی دا ڕێزی لێگیراوه.
ڕۆژنامه‌ی نێوبراو له ژێر سه‌ر نووسی " ئه‌ندامانی کلیسا ڕێز له کاره و خزمه‌ته‌کانی که‌شیسه‌که‌یان ده‌گرن " ده‌نووسێ: " مازۆمانی، ئه‌یاله‌تی Wisconsin – جه‌نابی هێنری ئا. مولێر که‌شیشی کلیسای سه‌نت جۆنزی لووتێری له بێری و کلیسای لووتێری سه‌نت پاول له مارکس ڤیل له دۆعاخوێنی ڕۆژی یه‌کشه‌مۆ له کلیسای لووتێری سه‌نت پاول ڕێز له کار و خزمه‌ته‌کانی ده‌گیرێ. که‌شیش مولێر له کۆتایی مانگی ژووه‌نی [ 1973 ] خانه نشین ده‌بێ و له ماڵی هاوینه‌ی خۆی له Hemlock Lake له باکووری Wisconsin دا ده‌مه‌زرێ. جه‌نابی مولێر له ساڵی 1928 پله‌ی که‌شیشی درایه و له ساڵی 1929 تا 1936 له ئێران وه‌ک میسیۆنێری خزمه‌تی ده‌کرد. کچه‌که‌ی خانمی Katherine Clark، ئێستا له گینه‌ی نوێ New Guinea میسیۆنێرییه و کوڕه‌که‌ی جه‌نابی فیلیپ مولێر هه‌ر دووکیان له ئێران له دایک بوون. بۆ ماوه‌ی 45 ساڵان له کاری که‌شیشایه‌تی دا، که‌شیش مولێر له کلیساکانی Random Lake،Ladysmith، Rice Lake ، کلیسای لووتێری له Madison (له 1951 ه‌وه تا 1954 ) خزمه‌تی کردووه و له‌نێوان ساڵانی 1954 تا 1959 دا پشکنێری کار‌و چالاکی میسیۆنی لووتێری ڕۆژهه‌ڵات بووه له عێراق. مولێر و هاوسه‌ره‌که‌ی مارگارێت له ساڵی 1928 دا په‌یمانی ژنوشووییان به‌ست." (6)
وه‌ک له‌و بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه ڕا ده‌رده‌که‌وێ منداڵه‌کانی هێنری ئا.مولێر که به پێی هێندێک سه‌رچاوه یه‌کیان واته
کاترین له سابڵا‌غ له دایک بووه، وه دووی پێوشوێنی بابیان که‌وتوون و بوونه میسیۆنێر. یای کاترین کڵارکی سابڵاغی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ته‌مه‌نی سه‌ره‌وه‌ی 70 ساڵان ئه‌م دنیایه‌ی به‌جێ هێشتووه.
* به‌شێک له سروودێکی نه‌ته‌وه‌یی که ل.ئۆ.فاسوم بۆ نه‌ته‌وه‌ی کوردی هۆندووه‌ته‌وه
1. Mason City Globe Gazette , August. 2, 1928 , Mason City, Iowa زۆر سپاسی یای Karen Tirrill
کچی برازای نه‌مر یای ئاگوستا گودهارت ده‌که‌م که بڕاوه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه‌ی بۆ ناردم. کاره‌ن ئه‌وه‌ی له ده‌ستی
بێ درێخی ناکا بۆ دۆزینه‌وه‌ی نووسراوه و به‌ڵگه‌ی له مه‌ڕ "میسیۆنی کوردستان".
2. بڕوانه ماڵپه‌ڕی ڕێکخراوه‌ی لووتێری – ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست
http://www.lutheran-mideast.org/LMDMain/history_fossum.htm به‌ڕواڵه‌ت ئه‌م ڕێکخراوه‌یه خۆی به میراتگری " کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات " ده‌زانێ.
3. بڕوانه کتێبی:
My Persian Pilgrimage : William McElwee Miller
4. بڕوانه : سید محمد صمدی، نگاهی به تاریخ مهاباد، انتشارات ڕهرو مهاباد ، 1373، لاپه‌ڕه‌ی 93-94
5- بڕاوه‌ی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه‌ش هه‌ر یای کاره‌ن بۆ ڕوانگه‌ی ناردووه.
No comments:
Post a Comment