هێندێک زانیاری زیاتر له سه‌ر هێنری ئا. مولێر
جه‌نابی هێنری ئا.مولێر و هاوسه‌ری له ساڵی 1959
هێندێک زانیاری زیاتر له سه‌ر هێنری ئا.مولێر*
حه‌سه‌نی قازی
جه‌نابی. هێنری ئا. مولێر، دوایین میسیۆنێری " کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات " له سابڵاغێ دوای به جێهێشتنی ئه‌وێ بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له کوردستانی عێراق درێژه به چالاکی میسیۆنێری دا.
ڕۆژنامه‌ی Lake Benton Valley News ڕۆژنامه‌یه‌ک له ئه‌یاله‌تی مینێسوتا له ئه‌مریکا له ژماره‌ی 10ی سێپتامبری 1959 ی خۆیدا کورته باسێکی له‌مه‌ڕ مولێر و هاوسه‌ری له گه‌ڵ وێنه‌یه‌کیان بڵاو کردووه‌ته‌وه. ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له ژێر سه‌رنووسی " فێستیڤاڵی مێسیۆن له کلیسای لووتێری ئینگلیسی" دا ده‌نووسێ: " ڕۆژی 13ی سێپتا‌مبر فێستیڤالێک که له لایه‌ن میسیۆنه‌وه ڕێک خراوه له کلیسای لووتێری ئینگلیسی به ڕێوه‌ده‌چێ. که‌شیش هێنری ئا. مولێری سه‌ر به میسیۆنی لووتێری ڕۆژهه‌ڵات و هاوسه‌ری میسیۆنێری میوانن له‌و فێستیڤاڵه دا.
که‌شیش مولێر له سه‌عات 9.30 سه‌رله‌به‌یانی به‌ده‌م ڕێوڕه‌سمی دۆعا خوێنییه‌وه قسه بۆ ئاماده‌بووان ده‌که‌ن.
هه‌م قه‌شه مولێر و هه‌م خانمی مولێر له سه‌عات 10:30 بۆ هێندێک له پۆله‌کانی مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیان ده‌دوێن. بۆ نیوه ڕۆ ئه‌ندامانی کلیسا هه‌رچییه‌کی بۆ نانی نیوه‌ڕۆ له به‌رده‌ست دا بێ به یه‌که‌وه ده‌یخۆن. هێنری ئا.مولێر هێندێک سڵایدی ڕه‌نگی زۆر تایبه‌تی له مه‌ڕ سه‌رزه‌وی پیرۆز و ئه‌و چاڵاکییه میسیۆنێرییانه‌ی له‌وێ کراون نیشان ده‌دا. باسی بارودۆخی ئێستاش ده‌کا، ماوه‌یه‌کیش ده‌هێڵێته‌وه بۆ پرسیار و ووڵامدانه‌وه. هه‌موو که‌س بۆی هه‌یه له‌و فێستیڤاڵه دا به‌شدار بێ.
قه‌شه هێنری ئا. مولێر له بافڵه‌کانی نیاگارا له نیۆیۆرک له دایک بووه و له حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی لووتێری بافالۆ له نیۆیۆرک خوێندنی ته‌واو کردووه، له 19ی ئاوریلی 1929 خۆی و هاوسه‌ری بۆ یه‌که‌م ئه‌ر‌کی میسیۆنێری خۆیان به که‌شتی به‌ره‌و سابڵا‌غ، پێرشیا (ئێران) چوون. دوای 8 ساڵ خزمه‌ت له ئێران مولێره‌کان بۆ حه‌سانه‌وه گه‌ڕانه‌وه وڵات و دوای ماوه‌یه‌ک له کلیسا ده‌ستیان به کار کرده‌وه.
له‌ساڵی 1950 دوای ساڵانی شه‌ڕ حه‌ول درا دیسان میسیۆنێرییه‌کان بنێردرێنه‌وه بۆ سه‌رزه‌وی پیرۆز. قه‌شه مولێر و هاوسه‌ری دڵخوازی خۆیان ده‌ربڕی بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌وه لای ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که خۆشیان ده‌ویستن. له 21ی مه‌ی 1954مولێره‌کان له نیۆیۆرکه‌وه وه‌ڕێ که‌وتن و له 18ی ژووه‌نی 1954 دا گه‌یشتنه هه‌ولێر، عێڕاق. هێنری ئا. مولێر بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری پێگه‌ی میسیۆنه‌که‌یان له وێنده‌رێ.
له مانگی ژانڤییه‌ی ئه‌مساڵ دا [ 1959] له پڕ پێنج ساڵ کاری زه‌حمه‌ت و ئاڵۆزیان له هه‌ولێری عێڕاق کۆتایی پێ هێندرا. له‌و ده‌مه‌ی دا که له عێڕاق شۆڕش کرا و بوو به هۆی کووژرانی ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی پاشایه‌تی و سه‌رۆکوه‌زیر له عێڕاق، مولێری ژن و شوو له ئوورشه‌لیم، ئۆردۆن بوون بۆ به‌شداری له کۆنفڕانسێکی میسیۆنێری دا.
سنووره‌کانی عێڕاق ده‌ستبه‌جێ گیران و مولێره‌کان له 14ی ژووییه تا نێوه‌ڕاستی سێپتا‌مبر ماتڵ بوون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئیزن وه‌ربگرن و بگه‌ڕێنه‌وه ماڵی خۆیان له عێڕاق. کاتێک گه‌یشتنه‌وه عێڕاق حکوومه‌تی تازه فه‌رمانی دابوو گشت بێگانه‌کان له وڵاته‌که ده‌رکه‌ون. موڵێره‌کان توانییان تا ژانڤییه‌ی ئه‌مساڵ [ 1959] له‌وێ بمێننه‌وه.
ئه‌وان ئێستا له ناوچه‌کانی Midwest باسی دۆزی میسیۆنی لووتێری ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئه‌ندامانی کلیسا لووتێرییه‌کان ده‌که‌ن. ئه‌و چالاکییانه‌ی وا میسیۆن له عێڕاق کردوویه‌تی، له‌وێ ئێڤاگێلییه‌کی خۆجێی، ئاغای شامی به‌ڕێوه‌ی بردووه."
* سپاس بۆ یای کاره‌ن تێریل Karen Terrill بۆ ناردنی بڕاوه‌ی رۆژنامه‌ی Lake Benton Valley News بۆ ڕوانگه
No comments:
Post a Comment