سا خبوونهوهی مێژووی وێنه‌یه‌ک به پێی کوردستان میشنێری
ساخبوونه‌وه‌ی مێژووی وێنه‌یه‌ک به پێی "کوردستان میشنێری"
حه‌سه‌نی قازی
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر کاک ساڵحی حه‌یده‌ریی فاروقی که‌له دۆستانی سه‌رده‌می منداڵی ئه‌م قه‌ڵه‌مه‌یه و تێپه‌ڕینی ڕۆژگار له گه‌رم و گوڕی دۆستایه‌تی و هاوڕێیهتیمانی که‌م نه‌کردووه‌ته‌وه وێنه‌یه‌کی به کۆمه‌ڵی باپیر،مام و بابی خۆی بۆ ناردبووم له گه‌ڵ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک که ئه‌و وێنه‌یه له ته‌ورێزێ هه‌ڵگیراوه و ئی ئه‌و کاته‌یه باپیری دوو کوڕه‌کانی خۆی بردووه‌ته ته‌ورێزێ و له به‌ر خوێندنی ناون به ڵام, له زمانی بابییه‌وه خودالێخۆش‌بوو "سه‌دیقی حه‌یده‌ری فاروقی" له تێکۆشه‌رانی کۆماری کوردستان ده‌یگێڕاوه " له‌وێ هه‌ستمان به غه‌ریبی ده‌کرد و دوای ساڵێک هاتینه‌وه سابڵاغێ".
ئه‌من که ئه‌و وێنه‌یه‌م دی ده‌ستبه‌جێ به زه‌ینم دا ڕابرد له ژماره‌یه‌کی " کوردستان میشنێری"دا بابه‌تێکم خوێندووه‌ته‌وه ته‌واو له‌و گێڕانه‌وه‌یه ده‌چێ که کاک ساڵح له مه‌ڕ بۆنه‌ی کێشرانی وێنه‌که باسی ده‌کا. به‌خۆشییه‌وه به گه‌ڕانی وورد به ژماره به‌رده‌سته‌کانی " کوردستان میشنێری" دا بابه‌ته‌که‌م دیته‌وه و به پێی ئه‌و نووسراوه‌یه ی خواره‌وه ده‌رده‌که‌وێ وێنه‌ی نه‌مر کاک محه‌مه‌دی فه‌قێ ساڵح و کوڕه‌کانی کاک عه‌بدولقادر وکاک محه‌مه‌د سدیق له سێپتامبری 1922 له ته‌ورێز و له‌وکاته دا هه‌ڵگیراوه که ئه‌وان له ته‌ورێز له مه‌دره‌سه‌ی میسیۆنی پرێسبیتێرییه‌کان له به‌ر خوێندن نراون. ( هێرشی سمکۆ بۆ سه‌ر سابڵا‌غ و شه‌ڕی له گه‌ڵ له‌شکری ئێران له‌وێ له ئۆکتۆبری ساڵی 1921دا قه‌وماوه).
ساخکردنه‌وه‌ی بۆنه و مێژووی هه‌ڵگرتنی ئه‌م وێنه‌یه به پێی "کوردستان میشنێری" ئه‌و ڕاستییه داده‌گرێته‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه چه‌نده به نرخه بۆ نووسینه‌وه و تێشک خستنه سه‌ر مێژووی شاراوه‌ی مه‌ڵبه‌ندی موکریان. لێره دا سپاسی کاک ساڵحی حه‌یده‌ری هاوڕێم ده‌که‌م بۆ ناردنی ئه‌م وێنه‌یه بۆ " ڕوانگه".
"کوردستان میشنێری ژماره‌ی 2، ساڵی 15، فێڤرییه‌ی 1923
لاپه‌ڕه‌ی 31
ده‌نگدانه‌وه‌یه‌ک له سابڵاغه‌وه
به سپاسه‌وه له R.A. Speer ئه‌م پاراگرافه‌ی خواره‌وه له ڕووی نامه‌یه‌کی Burt S. Gifford که بۆ Thomas Edwards له نیۆیۆرکی ناردووه، کۆپی کراوه. نامه‌که له به‌رواری 1ی ئۆکتۆبری 1922 له ته‌ورێزه‌وه ناردراوه.
[ بێرت.س. گیفۆرد له میسیۆنێرییه‌کانی ئاژانسی " وه‌فریاکه‌وتنی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک" بووه له ته‌ورێز- تێبینی ح.ق ]
(N.J.L ) ن.ج.لۆر [ سه‌رۆکی کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات ]
" ئێمه ئه‌مساڵ دوو شاگردی تا ڕاده‌یه‌ک ده‌گمه‌نمان له مه‌دره‌سه‌که‌ماندا هه‌یه! ئه‌وان دوو کوڕی کوردی خه‌ڵکی هه‌رێمی سابڵاغن که تا خوارووی شوێنی مه‌دره‌سه‌که‌ی ئێمه به سواری ڕێگای چوار یان پێنج ڕۆژانه. بابیان محه‌مه‌د ساڵح، ده‌رمانسازێکی کورده و نزیکه‌ی ساڵێک لهمهوپێش له لایه‌ن کورده‌کانی سمکۆوه تاڵان کرا کاتێک شاره‌که‌یان گرت و زۆرکه‌سیان کوشت، له‌وانه ئاغای باشیمۆنی سه‌ر به میسیۆنی لووتێری.
نزیکه‌ی حه‌وتوویه‌ک له‌مه‌وبه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له گه‌ڵ دوو کوڕه‌کانی عه‌بدولقادر و محه‌مه‌د [سه‌دیق] له به‌ر ده‌رگای من په‌یدا بوو، جلوبه‌رگه‌کانیان چڵکن ، به‌ڵام ته‌واو کوردی بوو. محه‌مه‌د ساڵح تکای لێکردم کوڕه‌کانی له مه‌دره‌سه‌که‌ماندا وه‌ربگرم و گوتی ته‌نێ دوو کوڕ له نێو هه‌موو عه‌شیره‌ته کورده‌کانی هه‌رێمه‌که‌یدا توانیویانه بچنه مه‌دره‌سه، و گوتی زۆری پێخۆشه کوڕه‌کانی بکه‌ونه به‌ر کارتێکه‌ری میسیۆنی ئه‌مریکایی. محه‌مه‌د ساڵح زۆر شتی جوانی سه‌باره‌ت به ده‌ست ئاواڵه‌یی و دڵگه‌وره‌یی خه‌ڵکی ئه‌مریکا گوت. ئه‌و گوتی ئێستا چ عیشایهی خوڵای شک نابا چونکه سمکۆ هه‌موو که‌سابه‌ته‌که‌ی له‌نێوبردووه. بۆ ئه‌وه‌ی داستانێکی درێژت به کورتی بۆ باس بکه‌م،ئه‌من زۆر خۆشحاڵم ڕابگه‌یێنم که ته‌رتیبێکی ئه‌وتۆ درا ئه‌و دووکووڕه له ئه‌نواخانه‌ی منداڵانی بێ دایوبابی ئێمه (Near East Orphanage ) وه‌ربگیرێن و ئێستا ئه‌وه له مه‌دره‌سه‌که‌ی ئێمه دا ده‌خوێنن. هه‌ر خۆشه مرۆ گوێیان لێ بگرێ کاتێک ئه‌و کوڕانه به له‌حنی مه‌لای دوازده‌عیلم ده‌قی فارسی ده‌خوێننه‌وه! عه‌بدولقادر ته‌مه‌نی نزیک 14 ساڵ، و برایه‌که‌ی محه‌مه‌د سه‌دیق نزیکه‌ی 12 ساڵانه.ئه‌وان زۆر خوشحاڵن له لای ئێمه‌ن، و ئێمه هیوادارین بکرێ کارێکی باشیان بۆ بکه‌ین."
No comments:
Post a Comment