زمان و ته‌عامولی کۆمه‌ڵایه‌تی نووسینی پیتر تڕادگیل
6. زمان و ته‌عامولی کۆمه‌ڵایه‌تی
نووسینی : پرۆفێسۆر پیتر ترادگیل
وه‌رگێڕان له ئینگلیسییه‌وه: حه‌سه‌نی قازی
له به‌ندی پێشووی ئه‌م کتێبه دا باسی پێوه‌ندی نێوان زمان و هه‌ڵکه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تیمان کرد. دیتمان که له جێگۆرکێ کردن به شێواز، گۆڕینی له‌هجه، دۆزارێتی و زمان گۆڕین دا، پێوه‌ندیه‌ک هه‌یه له نێوان بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و شێوه‌زاری زمانی دا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، گرینگه سه‌رنجی بدرێتێ که ئه‌و جۆره جێگۆڕکی و گۆڕانانه ته‌نێ به پێی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی ناکرێن. هه‌روه‌ک ده‌روونناسی کۆمه‌ڵایه‌تی Howard Giles ئاماژه‌ی پێکردووه، ئاخێوان له ڕووی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه سه‌ربه‌خۆ نین. ئه‌وان هه‌ر ئاوا به شێوه‌ی خۆکار وڵامی هه‌لومه‌رجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ناده‌نه‌وه. ئه‌وان ده‌کرێ به مه‌به‌ستی خۆشیان گۆڕان به‌کاربهێنن: بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن یان کارتێکردن یان دیاری کردنی هه‌لومه‌رج به‌و شێوه‌یه‌ی که خۆیان ده‌یانه‌وێ و، بۆ ڕاگواستنی ئاستی جیاوازی مانا و به مه‌به‌ستی شه‌خسی. له‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی دا که کار کردن به زیاتر له زمانێک له ئارا دایه، ئه‌وه ده‌کرێ به یه‌ک له دوو ڕێگایان دا بکرێ. بۆ نموونه، ده‌کرێ هاوکات دووزمان به‌کار بهێندرێن، هه‌ر ئه‌وه‌ی که کراوه. بۆ وێنه، له زۆر له ناوچه‌کانی باشوور – ڕۆژئاوای ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زۆر کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکایی مێگزیکی هه‌ن که دوو زمانه‌نه. گه‌نجینه‌ی زمانییان بریتییه له ئێسپانیایی و ئینگلیسی. ئه‌م بڕگه‌یه‌ی له خواره‌وه ده‌یگێڕینه‌وه ئه‌و جۆره جێگۆڕکێ پێکردنه نیشان ده‌دا و، له لایه‌ن John Gumperz و Eduardo Hernandez وه ئاسته کراوه له زمان ئاخێوێکهوه له له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆ دا ده‌ژی و سه‌باره‌ت به قسه کردنێکه له مه‌ڕ سیغار ته‌رک کردن:
I didn’t quit, I just stopped. I mean it wasn’t an effort I made que voy a dejar de fumar porque me hace daño o this or that. I used to pull butts out of the wastepaper basket. I’d get desperate, y ahi voy al basurero a buscar, a sacar, you know?
(ئه‌من ته‌رکم نه‌کرد، هه‌ر ڕامگرت. مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه حه‌ولێکم دا ( به ئێسپانیایی) که ئیدی ده‌ست له سیغار کێشان هه‌ڵبگرم له به‌ر ئه‌وه‌ی زه‌ره‌ری بۆ من هه‌یه. ئه‌من قونچکه سیغارم له سه‌وته‌ی کاغه‌زی باتڵه دا هه‌ڵده‌گرته‌وه. ئه‌من ده‌ستپاچه بووم ( به ئێسپانیایی) و ده‌چووم له نێوه‌ی سه‌وته‌ی زبڵی دا ده‌گه‌ڕام، و هێندێکم په‌یدا ده‌کرد، ده‌زانی؟) ئه‌و گۆڕانه، له کولتوورێک دا که زمانی ئینگلیسی زمانی زاڵه، ڕه‌نگه له‌خۆوه و ناوشیارانه بکرێ و، له گه‌ڵ شتی دی، ئاکامی ئه‌وه‌ی هه‌یه ،قسه کردنه‌که زۆر زیاتر بکاته خۆمانه و نهێنی. ئه‌و چه‌شنه خێرایه‌ی زمان گۆڕین که ئێمه ده‌کرێ نێوی کۆد- گۆڕینی لێ بنێین ، هه‌ر وه‌ک زمان‌ناسی کۆمه‌ڵایه‌تی بریتانیایی Le Page ئاماژه‌ی پێکردووه، ده‌توانێ نیشانه‌ی ئه‌وه بێ که ئاخێوێک بتوانێ له عه‌ینی کات دا دوو ناسێنه‌ی هه‌بێ. بۆ نموونه، خوێندکارانی چینی له زانکۆی هۆنگ کۆنگ زۆر جار به تێکه‌ڵاوێکی چڕی ئینگلیسی و کانتۆنێزی قسه ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌وان ته‌نێ به ئینگلیسی قسه بکه‌ن له‌وانه‌یه له لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیانه‌وه به ناوهفادار دابندرێن و ئه‌گه‌ر ته‌نێش هه‌ر به کانتۆنێزی قسه بکه‌ن، له وانه‌یه، له چوارچێوه‌ی زانکۆیه‌کی ئینگلیسی زمان دا، به نه‌خوێنده‌وار و نهخاراو دابندرێن. قسه کردن به هه‌ر دووک زمانه‌کان له هه‌مان کات دا ئه‌و جۆره گێره وکێشانه ده‌ڕه‌وێنێته‌وه. هه‌ر بۆێهشه که به‌هیچ جۆر سه‌یر نییه که کۆد گۆڕین ئێستا بووه به دیارده‌یه‌کی زۆر به‌ربڵاو.
ده‌ره‌تانی دووهه‌م به‌کار هێنانی زمان گۆڕینه - واته ئاخێوێک ده‌توانێ به ته‌واوی زمانی له زمانێکه‌وه بگۆڕێ بۆ زمانێکی دیکه.David Parkin باسی نموونه‌یه‌کی زۆر چاوڕاکێشی له‌وباره‌یه‌وه له مه‌ڕ ئوگاندا کردووه. ئوگاندا وڵاتێکی فره زمانییه که له‌وێ زمان گۆڕین به پێی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوو ده‌دا، هه‌ر وه‌ک پاراگوای، به‌و جیاوازییه‌ی، وه‌ک له نموونه‌ی ئه‌مریکایی مێگزیکی سه‌ره‌وه دا، ئه‌وه ده‌کرێ بۆ ڕاگوێستنی مه‌به‌ست و ئاستی مانایی ئه‌وتۆش بێ که له ده‌ره‌وه و له سه‌رووی په‌یامه زاره‌کییه‌که دایه. له کامپاڵا، پێته‌ختی ئوگاندا، بار‌و دۆخی زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی زۆر ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچه. له‌و شاره دا زۆر ده‌سته‌ی جیاوازی ئێتنیکی ده‌ژین، که زۆربه‌یان به زمانی جیاواز قسه ده‌که‌ن. هێندێک له‌و ده‌ستانه خه‌ڵکی ڕه‌سه‌ن و خۆجێیی ئوگاندان و، ئه‌وانیدی له کێنیا، سوودان و کۆنگۆه هاتوون. له‌و دوو گه‌ڕه‌کان، که Parkin لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆی کرد به زۆر شێوه‌زمانی جیاواز قسه ده‌کرا. ئه‌و زمانانه بریتی بوون : شه‌ش زمانی سه‌ره‌کی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی زمانانی Nilotic نیلۆتیکی، یازده زمانی سه‌ر به زمانانی سه‌ره‌کی بنه‌ماڵه‌ی Bantu بانتوو، شه‌ش زمانی ناوچه‌یی و پێنج زمانی ڕۆژهه‌ڵاتی ئوگاندا و کێنیا و؛ عه‌ڕه‌بیش ئه‌و موسوڵمانانه‌ی له سودانه‌وه هاتبوون قسه‌یان پێ ده‌کردن، دوو ده‌سته‌ی سه‌ره‌کی زمانانی Sudanic سودانیک و، ژماره‌یه‌کی که‌میش له ئاخێوانی زمانانی Nilo- Hamitic نیلیی هامیتی بوون. یه‌کێک له زمانه ناوچه‌ییه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی Bantu بانتوو ، زمانی لوگاندا یه. ئه‌وه زمانی ده‌سته‌ی ئێتنیکی گاندا یه، ئه‌و دهستهئیتنیکییهی که خه‌ڵکی ڕه‌سه‌ن و خۆجێیی کامپالا ن و له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له ناوچه‌که دا باڵاده‌ستن.ئه‌گه‌رچی له ڕاستیدا زۆربه‌ی Ganda کان وایان لا په‌سندتره که له ڕێزهخانووی سازمانی دا نه‌ژین،به‌ڵام ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌و ده‌سته ئێتنیکییه نین و له‌و جۆره خانووانه دا ده‌ژین هه‌م له زمانی لوگاندا تێده‌گه‌ن و هه‌میش قسه‌ی پێ ده‌که‌ن. دوو زمانی دیکه‌ش ده‌وری گرینگ ده‌گێڕن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستییه‌ی که ئه‌وان زمانی ڕه‌سه‌نی خۆجێیی نین. ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له‌و خانوو سازمانییانه دا ده‌ژین به ڕێژه که‌سانی زۆر خوێنده‌وار و په‌روه‌رده دیتوون و، بۆیه ئینگلیسیش ده‌زانن و به کاری ده‌هێنن و، زمانی سواحیلیش به به‌ربڵاوی قسه‌ی پێ ده‌کرێ و به کار ده‌هێندرێ. ( له سه‌ره‌تاوه کێناییهکان و موسوڵمانانی سودانی، تا ڕاده‌یه‌کی زۆر، سواحیلییان به کار ده‌هێنا و هێنایانه ئه‌وێ، به‌ڵام ئێستا زۆر له ئوگانداییهکانیش به‌کاری ده‌هێنن، جگه له ده‌سته‌ی ئێتنیکی Ganda نه‌بێ، که سواحیلی وه‌ک زمانێک ده‌بینن که هه‌ڵوێستی باڵاده‌ستی ئه‌وان بنکۆڵ بکا.)
ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که زۆر خه‌ڵک له کامپاڵا، له‌و دووگهڕهکهی خانووی سازمانی و بێگومان له شوێنی دیکه‌ش، زۆر جار له گه‌ڵ گیروگرفتی سه‌رنجڕاکێشی هه‌ڵبژاردنی زمانی و ئه‌وه‌ی که به چ زمانێک قسه بکه‌ن ڕووبه‌ڕوون.ئه‌و هه‌ڵکه‌وته زۆر به ئاشکراتر له‌و بارودۆخه‌ی له پاراگوای هه‌یه ئاڵۆز و پێچه‌ڵپێچتره، چونکه زۆر که‌س ده‌توانن به ئینگلیسی، سواحیلی، لوگاندا و هه‌ر وه‌ها شێوه زمانی خۆیان قسه بکه‌ن، ته‌بیعییه، که لێره‌شدا، هۆکارێکی بڕیارده‌ر، هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی یه.بۆ نموونه، کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی کرێنشینان له‌و گه‌ڕه‌کانه له یه‌کیان به ئینگلیسییه و له گه‌ڕه‌که زیاتر به پڕێستیژهکه به زمانی لوگاندایه و، له گه‌ڕه‌که‌کانی دیکه به ئینگلیسی و به سواحیلی یه. له لایه‌کی دیکه‌وه، هه‌ڵبژاردنی زمان، ده‌کرێ به پێی نیشاندانی مه‌به‌ستێک یان حاڵ و هه‌وایه‌کیش بێ، هه‌ر وه‌ک پێشتر دیتمان و، له کامپالا ئه‌و هه‌ڵبژاردنه زۆر به‌ربڵاوتره له کۆمه‌ڵگه‌کانی ئه‌مریکایی مێگزیکی. ئێواره‌یه‌ک لاوێک، که پاتراوێکی خه‌ڵکی کێنا و ئاخێوێکی بوومی زمانێکی بنه‌ماڵه‌ی Bantu بوو،چاوی به پیاوێکی دیکه‌ی کێنیایی که‌وت. پیاوه‌که ئاخێوی یه‌ک له زمانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی Nilotic بوو که هیچ خزمایه‌تی له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی Bantu نییه. بۆیه، ئه‌وان نه‌یانده‌توانی به زمانی خۆیان له گه‌ڵ یه‌کتری قسه بکه‌ن، به‌ڵام هێشتا ئه‌وه مابووه‌وه که ئه‌وان بۆ قسه له‌گه‌ڵ یه‌ک کردن کام زمان هه‌ڵبژێرن. له‌هه‌لومه‌رجی ئاوا دا ، له‌ڕاستیدا، وا وێده‌چێ ده‌ستبژێرکردنی زمانێک، هه‌ر وه‌ک له نموونه‌کانی دیکه له سه‌ره‌وه دا باسمان کرد، به‌سترابێته‌وه به‌و بابه‌ته‌ی قسه‌ی لێوه ده‌کرێ.بابه‌تی قسه کردنی ئه‌و دووپیاوه‌ی خه‌ڵکی کێنیا سه‌باره‌ت به‌وه بوو که پیاوی یه‌که‌میان کاره‌که‌ی خۆی له کیس دابوو و، به‌گشتی، ئه‌و دژوارییانه‌ی که دێنه سه‌ر ڕێی کێنیاییهکان له ئوگاندا. به گوتنێکی دی، ئاخێوه‌کان باسی ئه‌و گیروگرفت و کێشانه‌یان ده‌کرد که کاردانه‌وه‌ی له سه‌ر هه‌ردووکیان هه‌بوو. ئه‌و زمانه‌ی ئه‌وان به‌کاریان ده‌هێنا، ده ڕاستیدا سواحیلی بوو. وا وێده‌چی ئه‌وه زمانێکی له‌بار بوو بۆ ئه‌وه‌ی هاوده‌ردی له گه‌ڵ یه‌کتری ده‌رببڕن، چونکه ئه‌وه شتێکی سه‌مبۆلیک بووه وه‌ک که‌سانی یه‌کسان و پێوه‌ندی دۆستانه‌یان.له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی قسه‌یان له سه‌ر کردبایه له مه‌ڕ ڕقه‌به‌ری بایه له سه‌ر پڕێستیژ، وه‌ک به خۆ فشین له سه‌ر دراو یان پێوه‌ندی له گه‌ڵ ژنانی گه‌نج، ئه‌و ده‌می له‌وانه‌بوو زمانی ئینگلیسی به‌کار بهێنن، که له ڕوانگه‌ی ڕووتی پێوه‌ندی قسه‌کردنه‌وه به ته‌واوی هه‌ڵده‌سووڕا.
هه‌ر دواتر ئه‌و ئێواره‌یه، پیاوه یه‌که‌مه کێنیاییه‌که چاوی به دراوسێیه‌کی خۆی که‌وت، که ئه‌گه‌رچی وه‌کوو خۆی له ڕووی ئێتنیکییه‌وه بانتوویی بوو، به‌ڵام ئوگاندایی بوو و، له‌وه‌ش زیاتر، پیشه‌یه‌کی زۆر به‌رزی هه‌بوو. کێنیاییه‌که ده‌یه‌ویست ئه‌و ئوگانداییه یارمه‌تی بکا بۆ ئه‌وه‌ی که کارێکی تازه وه‌ده‌ست بهێنێ و، هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌ش به زمانی لوگاندا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرد، چونکه له هه‌لومه‌رجێکی ئاوا دا، ئه‌و زمانه، زمانی هه‌ره له‌بار بوو بۆ ده‌ربڕین و نیشان دانی ڕێز. زمانی لوگاندای کێنیاییه‌که، له ڕاستیدا، به‌تایبه‌تی زۆریش باش نه‌بوو و، بۆیه ئوگانداییهکه زمانی قسه کردنهکهیانی گۆڕی به زمانی سێهه‌م واته ئینگلیسی. به‌ڵام، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کاتێک کێنیاییه‌که ویستی ڕه‌پو روو داوای یارمه‌تییه‌که بکا، دیسان زمانی گۆڕی و کردییه‌وه به لوگاندا. ئه‌وه‌ش جگه له‌وه‌ی که به شێوه‌یه‌کی شیاو به ئه‌ده‌بانه‌یه، ئه‌و کارلێکهرییهشی هه‌بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی لوگاندا زمانێکی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی Bantu یه، کابرا کێنیاییه‌که مه‌به‌ستی ئه‌وه بووه خزمایه‌تی ئێتنیکیش دابگرێته‌وه، سه‌ره ڕای ئه‌وه‌ی که نه‌ته‌وایه‌تی جیاوازیان هه‌بووه.
لێکۆڵینه‌وه له شێوه‌کانی به‌کارهێنانی زمان له قسه کردن دا له‌و هه‌لومه‌رجه‌ی باسمان لێوه کرد و له زۆر هه‌لومه‌رجی دیکه‌ش دا، به‌شێکی گرینگه له زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی. زمانناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌ر وه‌ک له نموونه‌ی سه‌ره‌وه دا دیتمان، چاویان له‌و ڕێگایانه کردووه که ده‌کرێ زمان به مه‌به‌ستی به‌کارهێنانی پێوه‌ندی و وه‌دستخستنی ئامانجی تایبه‌تی که‌لکی لێوه‌ربگیرێ. ئه‌وان هه‌ر وه‌ها له ڕێسای گشتی ئه‌نجام دان و لێکدانه‌وه‌ی قسه‌کردنیش خورد بوونه‌وه و، هه‌ر وه‌ها له‌و شێوانه‌ی که ده‌کرێ له کۆمه‌ڵێکه‌وه تا کۆمه‌ڵێکی دیکه جیاواز بن. ئێمه له به‌ندی یه‌که‌می ئه‌و کتێبه دا دیتمان که له کۆمه‌ڵی ئینگلیسی دا زۆر جار ده‌کرێ به شتێکی ناخۆش و ناله‌بار دابندرێ ئه‌گه‌ر مرۆ له‌گه‌ڵ که‌سێک بێ و قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌کا. ئه‌وه‌ش له به‌ر ئه‌وه‌یه که زمان، جگه له‌وه‌ی که ئامرازی گواستنه‌وه و پێدانی زانیارییه، ئامرازێکی گرینگیشه بۆ دامه‌زراندنی پێوه‌ندی و پاراستنی پێوه‌ندی له گه‌ڵ خه‌ڵکی دیکه دا. مێردمنداڵان نه‌ک هه‌ر ده‌بێ فێری ته‌له‌فوز کردن، ڕێزمان و په‌یڤی زمانه‌که‌یان بن، به‌ڵکوو ده‌بێ فێری ئه‌وه‌ش بن که زمانه‌که‌یان له قسه‌کردنی دوولایه‌نه دا به‌کار بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی دابمه‌زرێنن و له پێوه‌ندییه‌کی دوولایه‌نه ( ونه‌ک خووێژی و ته‌ک لایه‌نه) دا به‌شداری بکه‌ن.
شتێکی که ده‌بێ منداڵان فێری بن ئه‌وه‌یه که چۆن قسه کردنه‌کانیان سه‌روبه‌ری یه‌ک بگرێته‌وه و به ستروکتور بێ. لایه‌نێکی ئاشکرای بناخه‌ی قسه کردن ئه‌وه‌یه که له سه‌ر بنه‌مای پرێنسیپی نۆرهیێتی (turn taking) داندراوه و، به شێوه‌یه‌کی ئاوا ڕێک خراوه بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی (دیاره له پرێنسیپ دا) ئه‌وه‌ی که هه‌ر جاره‌ی ئاخێوێک قسه ده‌کا و نۆره‌ی قسه کردنی به‌رده‌نگه‌که‌ی ده‌دا. له قسه‌کردنێکدا له نێوان دووکه‌س، هه‌ر ئاخێوه‌ی، ئه‌وه ده‌بێ ئاشکرا بێ، هه‌ر جاره‌ی که نۆره‌ی ده‌گاتێ قسه ده‌کا؛ به‌ڵام سه‌رنج بده‌ن که ئه‌و "نۆره"یه‌ی ئاخێو ته‌نێ بریتییه نییه ماف به‌ڵکوو توبزیبوونێکیشه بۆ قسه کردن. ئه‌گه‌ر که‌سێک باسی قسه کردنێک له نێوان Joan و Mary بگێڕێته‌وه،له‌وانه‌یه بڵێ که ده‌مێک " Mary هیچی نه‌گوت" سه‌ره‌ڕای ئه‌و ڕاستییه‌ی که له‌و ده‌مه به‌رباسه دا نه Joan و نه Mary شتێکیان نه‌گوتبێ. هه‌ڵبه‌ت، ئه‌و ده‌مه، "نۆره"ی قسه کردنی Mary بووه بۆیه ئه‌وه ئه‌و بوو که تا ده‌ستپێکردنی قسه کردنی خۆی ده‌بوو بێده‌نگ بێ.
هه‌ر وه‌ها له ستروکتوری قسه کردنێک دا ده‌می ئه‌و تۆ هه‌ن که ده‌کرێ و ده‌می ئه‌وتۆ هه‌ن که ناکرێ، قسه به ئاخێوێک ببڕدرێ ( ڕاستییه‌کی جاڕزکه‌ر سه‌باره‌ت به منداڵانی چکۆڵه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان هه‌میشه به "ڕێساکانی" ئه‌و ده‌مانه نازانن) و، هه‌ر وه‌ها سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که چۆن و که‌نگێ که‌سێک له قسه کردنێک دا بۆی هه‌یه بابه‌تێکی نوێ بێنێته سه‌ر زمان "ڕێسا" هه‌ن. ته‌نانه‌ت "ڕێسا" سه‌باره‌ت به بێده‌نگیش هه‌یه. گوتراوه، له قسه‌کردنێک له نێوان دوو ئینگلیسی ئاخێو دا که دۆستی زۆر نزیک نه‌بن، بێ ده‌نگی زیاتر له چوار سانییه ڕه‌وا نییه ( واته خه‌ڵک دڵگران ده‌بن ئه‌گه‌ر دوای ئه‌و ماوه‌یه هیچ نه‌گوترێ – ئه‌وان هه‌ست ده‌که‌ن ناچارن شتێک بڵێن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئاماژه‌یه‌کی کورتیش به ڕه‌وشی هه‌وا بێ). له ڕاستیدا زۆر له‌و " ڕێسایانه" ده‌کرێ پێشێل بکرێن، به‌ڵام ئه‌و ڕاستییه له به‌رچاو بگرن که به ئاسایی خه‌ڵک ددان به پێشیلکردنی ئه‌و " ڕێسایانه" دا ده‌هێنن. بۆ وێنه ئێمه ده‌ڵێین : " I’m sorry to interrupt " (ببووره له‌وه‌ی قسه‌که‌ت پێ ده‌بڕم ) یان " On a completely different topic " ( به‌ته‌واوی سه‌باره‌ت به بابه‌تێکی دیکه)، " To go back to what we were talking about before" ( با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌و شته‌ی پێشتر باسمان ده‌کرد)، "Just let me think about that for a minute "
( بێڵه با ده‌قیقه‌یه‌کی بیر لێ بکه‌مه‌وه).
ئێمه هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌بینین که قسه‌کردنه‌کان بریتین له زنجێره‌ی جۆری جیاوازی ده‌ربڕین. ئاشکرایه، که زنجیره‌یه‌کی له گۆتره‌ی ده‌ربڕینه‌کان قسه‌کردنێک پێک ناهێنن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،بناخه‌ی زنجیره‌کان، هێندێک جار ده‌کرێ زۆر ئاڵۆز بێ. بۆ نموونه قسه‌کردنه‌کان وا ڕێک خراون که پرسیاران، و‌ڵامیان به دوو دا دێ:
پرسیاری 1 : Have you written to John yet ? ( هه‌تا ئێستا نامه‌ت بۆ جان نووسیوه ؟ )
وڵامی 1: No, not yet. ( نا، هێشتا بۆم نه‌نووسیوه.)
پرسیاری 2: Are you going to write ? ( بۆی ده‌نووسی ؟ )
وڵامی 2: Yes, eventually. ( ئه‌دی، ئاخری هه‌ر بۆی ده‌نووسم.)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به ته‌واوی ده‌ست ده‌دا که زنجیره‌کانی پرسیار و وڵام بچن دهیهکترییهوه:
پرسیاری1:Have you seen John yet ? ( هه‌تا ئێستا جانت دیوه ؟)
وڵامی 2: Is he back? ( بۆ هاتووه‌ته‌وه؟)
پرسیاری 3: Didn’t you know ? ( بۆ نه‌ت ده‌زانی ؟ )
وڵامی 3: No, I didn’t. ( نا، نه‌مده‌زانی .)
وڵامی 2: he’s back all right. ( ئه‌و به سڵامه‌ت هاتووه‌ته‌وه.)
وڵامی 3: Well, I haven’t seen him. ( به‌ڵام، ئه‌من نه‌مدیتووه.)
وه‌ک پرسیار کردن ، بانگ کردنیش به ئاسایی و‌ڵامیان به دوو دا دێ:
Bill (بیڵ) بانگکردنی 1 : John!
John (جان) وڵامی 1 : ئه‌وه دێم !
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، به پێچه‌وانه‌ی زنجیره‌کانی پرسیار و وڵام، ئه‌وان ناچن ده‌باڵ یه‌که‌وه. ئه‌و شێوه قسه‌کردنه‌ی خواره‌وه له‌نێو که‌سی به‌ته‌مه‌ن دا ده‌ست نادا:
Bill (بیڵ) بانگکردنی 1 : John!
John (جان) بانگکردنی 2: Bill!
Bill ( بیڵ) وڵامی 2 : Yes? ( به‌ڵێ)
John ( جان ) وڵامی 1 : Coming! ( ئه‌وه دێم! )
ئه‌و ڕاستییه‌ی که بانگکردنێک به ئاسایی وڵامی به دوو دا دێ ده‌کرێ ئه‌و ڕاستییهتا ڕاده‌یه‌ک سه‌یره شی کاته‌وه که، له قسه‌کردنێکی ته‌له‌فونی دا، به ئاسایی ئاوایه که ئه‌و که‌سه‌ی وڵامی ته‌له‌فون ده‌داته‌وه، یه‌که‌م که‌سه که وڵام ده‌داته‌وه. ته‌واو له ڕوانگه‌ی عه‌قڵی سه‌لیمه‌وه مرۆ ده‌توانێ بڵێ که زۆر جار ئه‌و که‌سه‌ی که ته‌له‌فون ده‌کا بیرێکی باشتری له لا گه‌ڵاڵه بووه که کێ وڵامی ته‌له‌فۆنه‌که ده‌داته‌وه له‌وه‌ی که وڵامده‌ره‌وه بزانێ کێیه ته‌له‌فون ده‌کا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، وڵامده‌ره‌وه له پێشدا قسه ده‌کا چونکه زه‌نگ لێدانی ته‌له‌فونه‌که وه‌ک بانگکردن وایه، هه‌ر وه‌ک بانگکردن که پێداویستی به وڵامه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ر " hello " یه‌کی ته‌ق و ڕه‌قیش بێ.
که‌وابێ، قسه‌کردنه‌کان، به ستروکتورن، ڕێسایه‌ک به‌ڕێوه‌یان ده‌با و زنجیره‌ی له گۆتره‌ی ده‌ربڕینان نین. به‌ئاسایی ده‌لوێ، به‌لانی که‌مه‌وه بۆ که‌سانی به‌ته‌مه‌ن، وه‌ک ئاخێوی بوومی زمانێک و قسه‌که‌ری دموپهڵ خۆش، که جۆری قسه‌کردنی زنجیره‌ی ده‌ربڕینی به ئینسیجام و زنجیره‌ی ده‌ربڕینی له گۆتره و بێ سه‌ر وبه‌ر له یه‌کتری بکه‌نه‌وه. هیچکه‌س گرفتێکی زۆری بۆ پێش نایه بۆ له‌یه‌ک کردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕستانه‌ی خواره‌وه:
ئهلف : Are you going on holiday this year? ( ئه‌مساڵ ده‌چی بۆ پشوو دان ؟ )
ب : I haven’t got any money ( هیچ دراوم نییه.)
ئهلف: Are you going on holiday this yeat ? ( ئه‌مساڵ ده‌چی بۆ پشوو دان ؟ )
ب: My favourite colour is yellow. ( ڕه‌نگی زه‌ردم به‌لاوه په‌سنده. )
هه‌ڵبه‌ت، دواجار، توانایی ئێمه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌وه ڕاپه‌ڕێنین، به‌ستراوه‌ته‌وه به زانیاریمان که جیهان چۆنه، به‌ڵام لابۆڤ ئاماژه‌ی پێ کردووه که ژماره‌یه‌ک ڕێسا هه‌ن بۆ لێکدانه‌وه‌ی وێژیاکی قسه‌کردنان که خه‌ڵکی به ته‌مه‌ن فێریان بوون و منداڵان هه‌میشه له‌و ڕێسایانه تێناگه‌ن. یه‌ک له‌و ڕێسا لێکدهرهوانانه له‌گه‌ڵ ئه‌و نموونه‌یه‌ی له سه‌ره‌وه باسمان کرد ده‌گونجێ. (a) ڕێساکه ئه‌وه‌یه: ئه‌گه‌ر قسه‌که‌ری ئهلف داوخوازی زانیارییه‌ک بکا و وڵامی قسه‌که‌ری ب له ڕووی زمانییه‌وه پێوه‌ندی به پرسیاره‌که‌وه نه‌بێ ( بۆ وێنه به فت کردنی قه‌رینه: نا،
ئه‌من ناچم ( بۆ پشوودان ئه‌مساڵ)") ، ده‌بێ ئه‌و وڵامه وا لێکبدرێته‌وه که وه‌ک پێشنیارێک له گۆڕێ دا بێ وایه، که هه‌م ئهلف و هه‌م ب پێی ده‌زانن و ئه‌وه پێوه‌ندییه‌که به یه‌که‌وه ده‌لکێنێ و، له‌وه‌وه ده‌کرێ وڵامێک بۆ پرسیاری ئهلف ده‌رکه‌وێ. ( پێشنیاری گونجاو له نموونه‌ی (a) دا بریتییه له " holidays cost money " (پشوو دان دراوی پێده‌وێ)"). ئه‌و ڕێسایه‌ی لێکدانه‌وه زۆر به هێزه. ئه‌گه‌ر ئێمه زنجیره ده‌ربڕینێک ببیسین، که له ڕووی ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا، به ته‌واوی بێ پێوه‌ندی و بێ سه‌روبه‌ر بێ ، وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
ئهلف: Are you going on holiday this year? ( ئه‌مساڵ ده‌چی بۆ پشوودان ؟ )
ب : My aunt has just bought a bicycle. ( پوورم هه‌ر تازه دووچه‌رخه‌یه‌کی کڕیووه)
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه حه‌ول ده‌ده‌ین لێکدانه‌وه‌یه‌ک به سه‌ر قسه‌کردنه‌که‌دا بسه‌پێنین به‌گه‌ڕان به دووی پێشنیارێک دا که له‌وانه‌یه مانایه‌ک به‌و قسانه ببه‌خشێ ( وه‌ک، بۆ نموونه، که ب و پووری ماوه‌یه‌کی دڕێژه بووه پلانێکی ئاوایان هه‌بووه بچن بۆ پشوودانی دووچه‌رخه لێخوڕین). هه‌ڵبه‌ت هه‌ر وه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌لوێ که ب به هه‌ڵه دا چووبێ و پێی وابووبێ که ئهلف ئاگای له‌و پێشنیاره هه‌یه، یان ئه‌وه‌ی که ئهلف به ته‌واوی حاشا له ڕه‌وا بوونی پێشنیاره‌که بکا:
ئهلف: Are you going on holiday this year ? ( ئه‌مساڵ ده‌چی بۆ پشوو دان ؟ )
ب: I haven’t got any money. ( هیچ دراوم نییه.)
ئهلف: So what ? ( که چی؟ )
ئه‌و ڕاستییه‌ی که ڕێساههن بۆ لێکدانه‌وه‌ی وێژیاک ده‌کرێ به هاسانی بخرێنه ڕوو به نیشاندانی ئه‌وه‌ی که چ ده‌قه‌ومێ کاتێک پێشێل ده‌کرێن. بۆ نموونه، زمان‌ناسی ئه‌مرێکایی Walt Wolfram، له کاردانه‌وه‌ی خه‌ڵکی کۆڵیوه کاتێک پرسیاری له‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یان لێ ده‌کرێ:
ئهلف: How old are you ? ( ته‌مه‌نت چه‌نده ؟ )
ب : Thirty –three. ( سی و سێ.)
ئهلف: How come ? ( چۆن ؟ )
ڕێسایه‌کی لێکدانه‌وه‌ی وێژیاک هه‌یه که ده‌ڵێ پرسیارێکی وه‌ک how come? ( چۆن؟) بریتییه له حوکمێک که پێشنیارێکی نائاشکرا هه‌یه که "ب" پێی ده‌زانێ، به‌ڵام بۆ " ئهلف" ڕوون نییه. Wolfram خۆی له کارکردنی ئه‌و ڕێسایه وه‌ردا به گریمانه‌ی ئه‌وه‌ی، که ئاشکرا نه‌بوو بۆچی "ب" سی و سێ ساڵه. کاردانه‌وه له ئاست پرسیاره
how come? (چۆن؟) ه‌که‌ی وی به ئاشکرایی ده‌ریخست که لێره دا هه‌ڵه‌یه‌ک بووه. هێندێکان پێکه‌نین، هێندێکان
پێی تێکچوون و، هێندێکان نوکته‌یه‌کیان لێ ساز کرد – و ئه‌وانیدیش خۆیان وه‌زحمه‌ت خست بۆ گه‌ڕان به دووی پێشنیارێکی نائاشکرا دا که بکرێ مانای ئه‌و قسه گۆڕینه‌وه‌یه بدۆزنه‌وه، وه‌ک ئه‌و قسه‌یه، " ئه‌من زیاتر له سی و سێ ساڵ وه‌به‌رچاو دێم چونکه..." یان " ئه‌من هێشتا خوێندکارێکم چونکه...".
مێردمنداڵان، هه‌ڵبه‌ت، ڕه‌نگه گرفتیان هه‌بێ بۆ لێکدانه‌وه‌ی قسه کردن، یان له به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێسایه‌کی تایبه‌تی لێکدانه‌وه ناسیاوییان نییه، یان له به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا له پێشنیارێکی تایبه‌تی که به بیر داهاتووه ئاگادار نین. ئه‌م بڕگه‌یه‌ی خواره‌وه قسه‌کردنێکی ته‌واو ئاساییه له نێوان که‌سی به ته‌مه‌ن و منداڵێک دا:
منداڵ: Are we going on holiday this year? ( بڵێی ئه‌مساڵ ئێمه بچینه پشوودان ؟ )
که‌سی به‌ته‌مه‌ن: We haven’t got any money. ( ئێمه هیچ دراومان نییه.)
منداڵ: But are we going on holiday ? ( به‌ڵام بڵێی ئێمه بچینه پشوو دان ؟ )
Wolfram نیشانی دا که که‌سی به‌ته‌مه‌ن زۆر باش له‌و ڕاستییه ئاگادارن که منداڵان ڕه‌نگه دژواری ئه‌و شێوه‌یه‌یان بۆ بێته گۆڕێ به ڕێگای ئه‌وه‌ی که داوای له کوڕه شه‌ش ساڵانه‌که‌ی خۆی Todd کرد که ئه‌و ڕێزه پرسیارکردنه‌ی how come? (چۆن؟)ی سه‌ره‌وه تاقی کاته‌وه. له‌و نموونه‌یه دا، له به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر دووک لا له سه‌ره خۆ بوون و نهوڕووژابوون قسه‌کردنه‌که ئاوای لێهات:
ئهلف: How old are you? ( ته‌مه‌نت چه‌نده ؟)
ب: Thirty- three. ( سی و سێ.)
ئهلف: How come? ( چۆن ؟ )
ب : Because I was born in 1940. ( چونکه ساڵی 1940 له دایک بووم.)
هه‌موو کۆمه‌ڵه‌کان، له‌هه‌موو جێیه‌کی جیهان، ڕێسایان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که زمان چۆن له ته‌عامولی کۆمه‌ڵایه‌تی دا به‌کار بهێندرێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، چاوڕاکێشه سه‌رنجی بدرێته، که ئه‌و ڕێسایانه ده‌کرێ له کۆمه‌ڵێکه‌وه تا کۆمه‌ڵێکی دی زۆر له یه‌کتری جیاواز بن. لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕێسایانه و، پێوه‌ره‌کانی پێوه‌ندییانه‌ی کولتووره جیاوازه‌کان به گشتی، زۆر جار وه‌ک ئێتنۆگڕافی قسه‌کردن نێوزه‌د ده‌کرێ. بۆ نموونه، ئێمه له سه‌ره‌وه دا دیتمان که له نێو ئاخێوانی ئینگلیسی دا ئاساییه که وڵامده‌ره‌وه له پێشدا قسه بکا له قسه کردنی ته‌له‌فونی دا. هیچ شتێکی سه‌یر له‌وه دا نییه. بۆ نموونه، هێندێک خه‌ڵک له ژاپۆن، چاوه‌ڕێ ده‌که‌ن له پێشدا ئه‌و که‌سه‌ی که ته‌له‌فون ده‌کا قسه بکا و لایه‌نی دیکه‌ی ئاکاری ته‌له‌فونیش هه‌یه، که ده‌کرێ له کولتوورێکه‌وه تا کولتوورێکی دیکه جیاواز بێ. بۆ نموونه، بۆ ئه‌مریکاییه‌کان ئه‌م جۆره قسه گۆڕینه‌وه ته‌له‌فونییه‌ی خواره‌وه ته‌واو ئاساییه:
وڵامده‌ره‌وه: Hello ( ئه‌لۆ.)
ئه‌وه‌ی ته‌له‌فون ده‌کا: Is John there ? ( ئه‌رێ جان له‌وێیه؟ )
پێوه‌ری قسه کردنی ته‌له‌فونی فه‌ڕانسه ،که له‌و شێوه‌یه دا خۆی ده‌رده‌خا که منداڵان فێر ده‌کرێن چۆن قسه کردنێکی ئاوا بکه‌ن، زۆر جیاوازه، و وه‌ک ئه‌مه قسه‌کردنه‌ی خواره‌وه ده‌رده‌که‌وێ:
وڵامده‌ره‌وه: Hello. ( ئه‌لۆ.)
ئه‌وه‌ی ته‌له‌فون ده‌کا: Is that 1234567? ( ئه‌وێ ژماره‌ی 1234567 ه ؟ )
وڵامده‌ره‌وه : Yes ( به‌ڵێ.)
ئه‌وه‌ی ته‌له‌فون ده‌کا: This is André here. I’m sorry to disturb you. Is Jean there?
( ئاندرێ قسه ده‌کا: ببووره جاڕزت ده‌که‌م. ئه‌رێ ژان له‌وێیه؟ )
واته، ئه‌وه ئاساییه، که ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌له‌فون ده‌که‌ن داوای لێبوردن بکه‌ن بۆ جاڕز کردن و، خۆیان بناسێنن. له قسه کردنی ته‌له‌فونیی ئه‌مریکایی دا ،ئه‌و که‌سانه‌ی ته‌له‌فون ده‌که‌ن، له ڕاستی دا ته‌نێ ئه‌و کاته‌ی ناچارن خۆیان بناسێنن که ئه‌و که‌سه‌ی لێی ده‌گه‌ڕێن له‌و سه‌ری ته‌له‌فونه‌که نه‌بێ:
وڵامده‌ره‌وه: No, I’m afraid John’s out at the moment. ( نا، ببووره جان ئێستا له ده‌ره‌وه‌یه.)
ئه‌وه‌ی ته‌له‌فون ده‌کا: OK. Please tell him Andy called. ( باشه. تکایه پێی بڵێ ئه‌ندی ته‌له‌فونی کرد.)
ئێمه له سه‌ره‌وه دا دیتمان که ڕێسا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی قسه کردنی ئاواش هه‌ن که ده‌سته‌به‌ر ده‌بن که هه‌ر جاره‌ی ته‌نێ ئاخێوێک قسه بکا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئێتنۆگڕافی قسه کردن نیشان ده‌ده‌ن که له هێندێک کولتووران دا به پێویستی ئه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاوا نییه. له هێندێک له کۆمه‌ڵگه‌کانی کاراییب دا و، هه‌ر وه‌ها له نێو هێندێک له مێردمنداڵانی ئه‌مریکایی ئه‌فریقایی دا، به ته‌واوی ئاساییه، به لانی که‌مه‌وه له هێندێک ههلومهرجان دا، که هه‌موو که‌س وێگڕا و به جارێک قسه بکه‌ن. هه‌ر وه‌ها زۆر کۆمه‌ڵ هه‌ن که تێیاندا به ته‌واوی ئاساییه که بێ ده‌نگی و وه‌ستان له قسه کردن دا زۆر زیاتر له چوار سانییه درێژه بکێشێ. هێندێک له ده‌سته‌کانی ئیندیانی ئه‌مریکایی، وه‌ک Navajo و Apache ، به شێوه‌ی نه‌ریتی پێوهڕیکی ئاوایان هه‌یه که مرۆ هیچ قسه ناکا مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که شتێکی گرێنگی هه‌بێ بیڵێ.
ئه‌وه ده‌کرێ جوان ده‌ری خا که ئه‌و جۆره جیاوازییانه لهکۆلتووران دا، له پێوه‌ندی نێوانیان دا زۆر جار ده‌کرێ بگاته خراپ له یه‌ک تێگه‌یشتن و ته‌نانه‌ت دوژمنکاریش. ته‌نانه‌ت کاتێک که ئه‌و کولتوورانهش هێنده له یه‌کتریش جیاواز نه‌بن ، ده‌کرێ دژواری بێته گۆڕێ. بۆ نموونه ئوڕووپاییه باکوورییه‌کان، زۆر جار هه‌ست ده‌که‌ن که ئه‌مریکاییه‌کان به ده‌نگی به‌رز قسه ده‌که‌ن و خۆ داسهپێنهرن هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که پێوه‌ره‌کانی نێوان ئه‌و ناوچانه بۆ ئه‌وه‌ی مرۆ چه‌نده به ده‌نگی به‌رز قسه بکا و چه‌نده مرۆ قسه بکا جیاوازن. و، له‌و شوێنانه‌ی جیاوازییه کولتوورییه‌کان گه‌وره‌ترن، خراپ له یه‌ک تێگه‌یشتنیش ده‌کرێ زیاتر بێ. بۆ نموونه، له ڕۆژئاوای کانادا، دژواریی پێوه‌ندی له نێوان خه‌ڵکی ئینگلیسی ئاخێوی که ڕه‌چه‌ڵه‌کی ئوڕووپاییان هه‌یه و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی که ئاخێوی ده‌سته‌یه‌ک له زمانه‌کانی ئیندیانی ئه‌مریکای باکوورین که به Athabaskan به نێوبانگه ( که له ڕۆژهه‌ڵاتی ئاڵاسکاش هه‌ن) دێته گۆرێ.جیاوازی له نێوان به‌کارهێنانی پێوه‌ره‌کانی زمان له نێو ئه‌و دوو کۆمه‌ڵگه‌یانه دا ده‌گاته خراپ لێکدانه‌وه و بۆچوونی کڵێشه‌یی و له قالب دراوی نابه‌دڵ.جیاوازییه‌کی گرینگ له نێوان ئه‌و ده‌سته ئیتنیکییه دا ئه‌وه‌یه که سپی پێسته‌کان، وه‌ک دوو ئینگلیسییه‌که‌ی خۆمان له ترێنێ دا، زمان به کار ده‌هێنن بۆ پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌وان له گه‌ڵ خه‌ڵک قسه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بیانناسن و، بۆ ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌رکه‌وێ که ئه‌وان پێوه‌ندییان به‌یه‌که‌وه چۆنه. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، له نێو ده‌سته ئاتاباسکانه‌کان دا، مرۆ قسه ناکا ئه‌گه‌ر گومانی هه‌بێ له پێوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌باره‌ت به ئه‌وه‌ی که چلۆن ڕه‌فتار بکا. و، هه‌ر وه‌ها بێده‌نگی ته‌واو درێژ له نێو Apache و Navajo یه‌کاندا ( که ئه‌وانیش ئاتاباسکان ن و له ڕووی مێژووییه‌وه خزمایه‌تییان هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وانی ڕۆژئاوای کانادا)، به ئاسانی وه‌رده‌گیرێ.جا بۆیه، له وێ له پێوه‌ندی ناوکۆیی ده‌سته ئێتنیکییه‌کاندا، ئینگلیسی ئاخێوه‌کان ده‌ست به قسه کردن ده‌که‌ن، چونکه ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ده‌ست بکه‌ن به دامه‌زراندنی پێوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی وچونکه ئاتاباسکانه‌کان هه‌ر وا بێده‌نگن ( له‌به‌ر دڵنیا نه‌بوونیان سه‌باره‌ت به ته‌بیعه‌تی هه‌لومه‌رجه‌که). جا که وابوو ئه‌وه ئینگلیسی ئاخێوهکانن که سه‌ری قسه و ئه‌و بابه‌ته‌ی قسه‌ی لێوه ده‌کرێ داده‌مه‌زرێنن. کاتێک بێده‌نگی بکرێ و که‌س هیچ نه‌ڵێ ئه‌وان زۆر زووتر له ئاتاباسکانه‌کان هه‌ست به نامۆیی و ده‌ستپاچه‌یی ده‌که‌ن و، بۆیه دیسان ده‌ست به قسه کردن ده‌که‌نه‌وه. ئاکامی ئه‌وه " قسه کردن"ێکه که ئینگلیسی ئاخێوان زۆربه‌ی کاته‌که ده‌دوێن و لێی نابڕنه‌وه و ئه‌و بابه‌ته‌ی قسه‌ی لێوه ده‌کرێ کۆنتڕۆل کردنی به‌ده‌ست ئه‌وانه. ئاتاباسکانه‌کان خۆ له قسه کردن ده‌دزنه‌وه و پێیان وایه ئینگلیسی ئاخێوه‌کان بێ ئه‌ده‌ب، خۆداسهپێنن، خۆ به زل زان، چه‌نه‌باز، خۆ په‌سند و خۆ ته‌وه‌رن. له لایه‌کی دیکه‌وه ئینگلیسی ئاخێوه‌کانیش، پێیان وایه ئاتاباسکانه‌کان، بێ ئه‌ده‌ب، خۆ به زل زان،نه‌جۆش، نه‌دوێ و شه‌رمێونن. له ڕاستیدا ئه‌و دژایه‌تییه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه پێک دێ که هیچ لایه‌کیان ئه‌وه نازانن که ده‌سته‌ی جیاوازی خه‌ڵک پێوه‌ری جیاوازیان هه‌یه که زمان که‌نگێ و چۆن به‌کار بهێندرێ.
له ڕاستیدا، وێده‌چێ هه‌لومه‌رجێکی ئه‌وتۆ، ته‌نانه‌ت ده‌کرێ، له چوار چێوه‌ی عه‌ینی کۆمه‌ڵیش دا بێته پێشێ. زمان‌ناسی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مریکایی Deborah Tannen ده‌ڵێ له زۆر ڕووه‌وه پێوه‌ندی له نێوان پیاوان و ژنان دا ده‌کرێ وه‌ک پێوه‌ندیی نێوان کولتووران دابندرێ، به‌لانی که‌مه‌وه له ئه‌مریکای باکوور و له ئوڕووپا و، مرۆ ده‌کرێ بڵێ له جێگای دیکه‌ش. ئه‌و ده‌ڵێ زۆر جار پیاو و ژن به چاکی له یه‌کتری تێناگه‌ن و، ئه‌و جۆره له‌یه‌ک تێنه‌گه‌یشتنه ده‌توانێ بگاته ساردی و گرژی له پێوه‌ندییه‌کان دا. له ڕاستیدا، هێندێک له ئه‌مریکاییه‌کان که کتێبه‌کانی وییان له سه‌ر ئه‌و بابه‌ته خوێندووه‌ته‌وه نامه‌یان بۆ نووسیوه و پێیان ڕاگه‌یاندووه که زمانناسیی کۆمه‌ڵایه‌تی بووه‌ته هۆی پاراستنی ژیانی هاوسه‌رییان.
لایه‌نێکی پێوه‌ندی که له‌وانه‌یه ببێته هۆی په‌یدا بوونی ئه‌و جۆره گرفتانه بریتییه له پێوه‌ندی نێوان ڕاسته‌وخۆ بوون و ناڕاسته‌وخۆ بوون.هیچ کام له ئێمه هه‌میشه ئه‌وه ناهێنینه سه‌ر زمان که بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه- دنیا ده‌بوو به شوێنێکی زۆر ناکۆکتر له‌وه‌ی که ئێستا هه‌یه ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌میشه ئه‌وه‌مان گوتبا که به بیرمان دا ڕاده‌برێ - و ڕاسته‌وخۆبوون شتێکه که ئاخێوان له هه‌موو کولتووره‌کان دا حه‌ول ده‌ده‌ن که زۆرئاگایان به‌سه‌ریه‌وه بێ واته مرۆ ئاگای له زمانی خۆی بێ.بۆ نموونه، پرسیاری ڕاسته‌وخۆ، به تایبه‌تی ده‌کرێ هه‌ڕه‌شاوی بێ و، له زۆر له کۆمه‌ڵی ئینگلیسی زمان دا زۆر زه‌حمه‌ته که هێندێک پرسیاری ڕاسته‌وخۆ قه‌ت بپرسرێن. وه‌ک- How much money do you earn? – ( ئه‌تۆ چه‌نده دراو په‌یدا ده‌که‌ی؟) – له کاتیکدا هێندێک پرسیاری ڕاسته‌وخۆی دیکه هێنذێک شتی دییان له گه‌ڵ ده‌خرێ بۆ ددان پێداهێنانی ئاشکرا به‌وه‌ی دا که ئه‌وه چالاکییه‌کی جێی مشتومڕی زمانییه: How old are you – if I may ask? How much did you pay for it – if you don’t mind telling me? Do you mind if I ask if you’re married ? - ( ته‌مه‌نت چه‌نده - ئه‌گه‌ر بۆم هه‌بێ پرسیار بکه‌م؟ چه‌ندت پێ داوه - ئه‌گه‌ر پێت ناخۆش نه‌بێ پێم بڵێی؟ خۆ پێت ناخۆش نییه لێت پرسم زه‌واجت کردووه یان نا؟ )
که وابوو، له هێندێک کولتووران دا وێده‌چێ پرسیاری ڕاسته‌وخۆ زۆر که‌متر له ئه‌وانیدی بکرێ. زمان‌ناسی ئاوستراڵیایی Diana Eades نیشانی داوه که هێندێک له ئاوسترالیاییه ڕه‌سه‌نه‌کان ( aboriginal Australians )
پرسیاری ڕاسته‌وخۆیان زۆر به‌لاوه نائاسایی یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وان به ڕه‌وانیش ئینگلیسی بزانن یان هه‌ر ته‌نێ تاکزمانه بن و هه‌ر ئینگلیسی بزانن، ئه‌وان له پرسیاری ئه‌وتۆ تێناگه‌ن. ئه‌و زۆر نموونه‌ی قسه کردنی وه‌ک ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ی باس کردووه:
"Was your wife still alive then ? " ( ئه‌و ده‌می هێشتا ژنه‌که‌ت زیندوو بوو ؟ )
"Eh? " ( ها؟)
"That would be when your wife was still alive. ( ئه‌وه ده‌کاته ئه‌و ده‌مه‌ی که هێشتا ژنه‌که‌ت زیندوو بوو.)
"Yes " ( ئه‌دی.)
ناڕاسته‌وخۆ بوون وه‌ک ستراتێژییه‌کی قسه‌کردن له هێندێک کولتووران دا زۆر زیاتر له کولتووری دیکه به‌کار ده‌هێندرێ. بۆ نموونه، له هیندووستان ، کاتێک مرۆ بییه‌وێ په‌سنی شتێک بدا که ئی که‌سێکی دیکه‌یه له‌وانه‌یه بگاته ئه‌وه‌ی که شته‌که‌یان وه‌ک دیاری بدرێتێ. له‌وانه‌یه کارێکی ئه‌وتۆ هۆیه‌کی زۆری هه‌بێ – هیندییه‌کان ڕه‌نگه به تایبه‌تی میوان بهخێرهێنهر و دهستئاواڵه بن - به‌ڵام لێکدانه‌وه‌یه‌ک ئه‌وه‌یه که ڕه‌نگه موجامه‌له کردن له لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه که سه‌باره‌ت به ڕاسته‌وخۆ بوون هه‌ستیارن وه‌ک داوایه‌ک وه‌ربگیرێ، وه‌ک داوخوازی شتێک که ده‌کرێ مه‌به‌ست بووبێ یان نا. ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی ئوڕووپاش دا، ده‌رجه‌ی به‌کارهێنانی ڕاسته‌وخۆ بوون ده‌کرێ له کولتوورێکه‌وه تا یه‌کی دیکه زۆر جیاواز بێ. بۆ نموونه، ئه‌و ئوڕووپاییه باکوورییانهی که له ناوچه‌ی گوندییانه‌ی یۆنان ده‌ژین دواجار فێر ده‌بن بڵێن ناWho’s that person standing over there? ( ئه‌وه کێیه که له‌وێ ڕاوه‌ستاوه؟) به‌ڵام I’ve never seen that person who is standing over there before. ( ئه‌من قه‌تم ئه‌و که‌سه‌ی له‌وێ ڕاوه‌ستاوه له پێشدا نه‌دیتووه.) قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه که پرسیاری ڕاسته‌وخۆ به‌رده‌نگی قسه‌کردنێک به ناچاری والێدهکا وڵامێک بداته‌وه. به‌ڵام ناڕاسته‌وخۆ بوون ده‌رفه‌تی هه‌ڵبژاردنی بۆ ده‌ڕه‌خسێنێ.
ناڕاسته‌وخۆبوون ئه‌گه‌ر له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی لهکولتوورێک دا ده‌ژین و یان ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ڕا له گه‌ڵ ئه‌و کولتووره ناسیاوییان په‌یدا کردووه لێی بزانن، ده‌توانێ یارمه‌تی بکا به خۆپاراستن له دووبه‌ندی و دژایه‌تی. بۆ نموونه، بازرگانانی ڕۆژئاوایی له ژاپۆن هێندێک جار سه‌ریان لێشێواوه کاتێک هاوتاکانیان به "به‌ڵێ" وڵامی پێشنیارێکیان داوه‌ته‌وه، وه‌ک دوایه ده‌رکه‌وتووه، له ڕاستیدا ئه‌وان له گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره نه‌بوون. ئه‌گه‌ر ژاپۆنییه‌کان له گه‌ڵ ئه‌و پێشنیاره بووبایه‌ن ، ئه‌وده‌می ئه‌وان به شێوه‌یه‌کی زۆر قایمتر ئه‌و له‌گه‌ڵ بوونه‌ی خۆیان ده‌رده‌بڕی. Deborah Tannen هه‌ر وه‌ها باس ده‌کا کاتێک ژنێکی گه‌نجی یۆنانی که هێشتا له گه‌ڵ دایکوبابی ده‌ژیا پرسیاری لێ‌کرا ئه‌و بۆچی نایه بۆ میوانییه‌ک، دوای ئه‌وه‌ی پرسی به بابی کرد گه‌لۆ بۆی هه‌یه بچێ وڵامی داوه "به‌ڵێ دێم" ئه‌و دوایه ڕوونی کرده‌وه له ڕاستیدا بابی نه‌یده‌ویست ئه‌و بچێته ئه‌و میوانییه، ئه‌گه‌ر به ڕاستی ویستبایهی بچێ وڵامی ده‌داوه" به‌ڵێ بچۆ و هیوادارم کاتێکی زۆر خۆش ڕابوێری".
ده‌گونجێ که ناراسته‌وخۆ بوون زیاتر له‌و جۆره کۆمه‌ڵانه دا به‌کار بهێندرێ که زۆر به چڕی ستروکتوورێکی گه‌وره‌و چکۆڵه‌یی، ئاستی به‌رز و نزمیان هه‌یه، یان تا ئه‌و دواییانه هه‌یانبووه.ئه‌گه‌ر ئێوه بتانه‌وێ خۆ له‌وه بپارێزن که که‌سێکی که له ئاستی به‌رزتر له خۆتانی داده‌نێن نه‌شکێنن، یان ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌تانه‌وێ خۆ له‌وه بپارێزن که که‌سێکی له سیلسیه مهڕاتیبی کۆمه‌ڵایه‌تی دا له خواره‌وه‌ی ئێوه‌یه به‌چاوی سووک ته‌ماشا نه‌که‌ن، ئه‌وده‌می ناڕاسته‌وخۆ بوون ده‌کرێ ستراتێژییه‌کی گرینگ بێ. ئه‌وه‌ش ده‌گونجێ، که زۆر زیاتر به‌کارهێنانی ناڕاسته‌وخۆ بوون له قسه کردن له لایه‌ن ژنانه‌وه له کۆمه‌ڵه ڕۆژئاواییه‌کان دا له‌به‌ر ئه‌و ڕاستییه بێ که که ڕووی نه‌ریتییه‌وه ژنان له‌و کۆمه‌ڵانه دا ده‌سته‌ڵاتێکی که‌متریان له پیاوان هه‌بووه. هه‌ر چۆنێک بێ، به وردی به‌کار هێنانی ناڕاسته‌وخۆ بوون به جیاوازییه‌کی زۆره‌وه له‌نێوان ژنان و پیاوان دایه که Tannen ئاماژه‌ی پێده‌کا ده‌گاته جیاوازی له سه‌ر بنه‌مای جێندر (جینسی کۆمه‌ڵایه‌تی) له‌شێوازی قسه کردن دا، و ئاکامی ئه‌وه‌ش ده‌بێ به خراپ له یه‌کتری گه‌یشتن. پیاوان له کاتی ده‌ربڕینی مه‌به‌ست، باوه‌ڕ و نییه‌تی خۆیان به ڕاده‌یه‌کی زۆر که‌متر له ژنان ناڕاسته‌وخۆ بوون به‌کار ده‌هێنن و بۆیه‌ش مه‌ترسی ئه‌وه بۆخۆیان ساز ده‌که‌ن که ژنان به بێ ته‌گبیر،خۆ داسه‌پێن و بێ ئه‌ده‌بیان دابنێن. هه‌رله به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان که‌متر ناڕاسته‌وخۆ بوون به‌کارده‌هێنن، بۆیه‌ش هه‌ستیاری ته‌واویان نییه سه‌باره‌ت به به‌کارهێنانی ناڕاسته‌وخۆ بوون له لایه‌ن ژنانه‌وه و، له‌وانه‌یه تێنه‌گه‌ن کاتێک ژنان ناڕاسته‌وخۆ داوخوازێک ده‌که‌ن یان ناڕاسته‌وخۆ فکرێک ده‌رده‌بڕن. جا بۆیه ژنان ده‌کرێ پیاوان به بێ هه‌ست و خه‌مسارد و له‌خۆ دا خنکاو دابنێن. له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ژنان له به‌ر نه‌بوونی به‌ڕێژه‌ی ڕاسته‌خۆ بوونی خۆیان، له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه به دوو ڕوو و ڕاڕا دابندرێن. چونکه ئه‌وان ئه‌و شته‌ی ده‌یلێن به ڕاده‌ی ته‌واو ڕاسته‌وخۆ ده‌ری نابڕن، له‌وه‌ش زیاتر له‌وانه پیاوان ژنان به که‌مدوێ ش دابنێن. ئه‌گه‌ر دوای ڕووداوه‌که خراپ له یه‌کتر تێگه‌یشتنه‌کان قسه‌یان لێوه بکرێ، پیاوان له‌وانه‌یه بڵێن "if that’s what you think , why didn’t you say so? " ( ئه‌گه‌ر ئاوا بیر ده‌که‌یه‌وه، ئه‌ی بۆ له پێشدا وات نه‌گوت؟) له کاتێکدا ژنان ده‌کرێ وڵام بده‌نه‌وه " I did say so, but you would’t listen! " ( به‌دی ئه‌من وام گوت، به‌ڵام ئه‌تۆ نه‌تویست بی‌بی‌سی!)
زمان‌ناسی کۆمه‌ڵایه‌تی بریتانیایی Jennifer Coates ده‌ڵێ که پیاوان و ژنان له ڕووی قسه‌کردنه‌وه ده‌کرێ به‌لانی که‌مه‌وه به شێوه‌یه‌کی دیکه‌ش له یه‌کتری جیاواز بن. به‌ڵانی که‌مه‌وه له نێو هێندێک له به‌شه‌کانی کۆمه‌ڵی بریتانیایی دا و، به‌ڵانی که‌مه‌وه له هێندێک هه‌لومه‌رج دا، وا وێده‌چێ پیاوان لایان په‌سندتر بێ که وێژیاکێکی زۆر شێوه ڕقهبهرانهیان هه‌بێ، له کاتێکدا وا وێده‌چێ ژنان به گشتی زۆریان بۆ هاسانتر بێ که شێوازێکی زۆر هاوکارانه‌تر به‌کار بهێنن.بۆ نموونه، له‌وانه‌یه پیاوان زۆر زیاتر قسه به‌یه‌کتری ببڕن هه‌تا ژنان و پێیان خۆشه قسه خۆیان سه‌رکه‌وێ و خاڵی زیاتر وه‌ده‌ست خه‌ن. له لایه‌کی دیکه‌وه، ژنان، به تایبه‌تی له نێو دۆستان و ده‌سته‌خوشکان دا، له‌وانه‌یه به پێچه‌وانه‌ی پێوه‌ر ببزوونه‌وه ئه‌ویش ئه‌وه‌ی که هه‌ر جاره‌ی که‌سێک قسه بکا، به‌ڵام به شێوه‌یه‌کی تا ڕاده‌یه‌ک جیاواز. ئه‌وان له‌وانه‌یه، قسه به ئاخێوێکی دیکه ببڕن بۆ ئه‌وه‌ی له دووی قسه‌که‌ی بده‌ن، یان له قسه‌که‌ی زیاد که‌ن، یان قه‌راغ بۆ قسه‌که‌ی تێکه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ویستوویه بیڵێ، به شێوازێکی وێژیاکی پشتگرانه که تێیدا هه‌موو که‌س به‌هه‌ره‌وه‌ز شێوه‌یه‌ک له تاکوێژیی تێکڕایی به‌رهه‌م ده‌هێنێ. ئه‌و جۆره جیاوازییه ده‌کرێ جارجار ببێته‌هۆی خراپ له یه‌ک گه‌یشتن، بۆ وێنه کاتێک به‌شدارانی ژن له قسه‌کردنێکی تێکه‌ڵاو له ژن و پیاو،گله و گازندی ئه‌وه‌یانه که پیاوان هه‌میشه قسه‌یان پێ ده‌بڕن. چاوڕاکێشه، لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی Coates نیشانی ده‌دا که پیاوان نه‌ک هه‌ر زیاتر له ژنان قسه به به‌رده‌نگه‌کانیان ده‌بڕن، به‌ڵکوو ژنانیش خۆیان ڕێگه ده‌ده‌ن که زیاتر له پیاوان قسه‌یان پێ ببڕدرێ.
سه‌رچاوه‌ی ئه‌م وه‌رگێڕانه:به‌ندی 6ی کتێبی:
Sociolinguistics, An introduction to language and society, Peter Trudgill
Fourth Edition 2000, Penguin Books
No comments:
Post a Comment