Friday, February 12, 2016

پەیەدە و یەپەگە مژاری کۆنفڕانسی چاپەمەنی ڕۆژانەی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا

پارتیی یەکێتیی دێمۆكڕاتیک ( پەیەدە ) و یەکینەێێن پاڕاستنا گەڵ  ( یەپەگە) لە مژاری چوار ڕۆژی  زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی وەزاڕەتی کارو باری دەورەوی ئەمریکا دا
 جان کیربی : ئیمە شەڕڤانانی کورد لە سەر زەوی کە بە دژی داعش سەرکەوتوو بوون وەک شەریکێکی گرینگ دەبینین لەو شەڕە دا
زانیاری دانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی
جان کیربی
‌قسەوێژی وەزارەتی دەرەوەی کاروباری ئەمریکا
دووشەمە ٨-ی فێڤرییەی ٢٠١٦
پرسیار: زیاتر لە سەر سوورییە و تورکییە.دوێنێ لە خەبەران دا هەبوو کە سەرکۆمار ئەردۆغان ڕەخنەی لە سەفەری نوێنەر مەکگرک گرتووە بۆ کۆبانێ.ئەو گوتی دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەبێ هەڵبژێرێ لە نێوان شەریکایەتی لە گەڵ تورکییە و شەریکایەتی لە گەڵ ئەوەی ئەو وەک تێرۆریست ناوی بردن، واتە پارتیی یەکێتیی دێمۆکڕاتیک. ئەمن نازانم ئێوە ئاگاتان لەو قسانە هەیە و لەوبارەیەوە لەگەڵیان دەدوێن.و ئەگەر لە گەڵیان نادوێن ، ئێوە کام لا هەڵدەبژێرن لە نێوان تورکییە و پەیەدە دا؟
ئاغای کیربی: دەزانی، یەکەم ، تورکییە هاوپەیمانێکە لە ناتۆ دا و شەریکێکی کلیلییە لەو حەولە دا بە دژی داعش. ئێمە منەتباری ئەو پشتیوانییەین دەیکەن ، و بە دڵنیاییەوە منەتباری ئەو پشتیوانییە دەبێن کە ئەوان درێژەی پێ دەدەن و لە داهاتوو دا دەیکەن. وەک من گوتم، ئەوە تەدریبێکی نەزەریی نییە بۆ تورکەکان، ئەوە ڕاست لە سەر سنوورەکەیانە.ئەوان ئەوە ، بەلانی کەمەوە، بە دوو میلیۆن پەنابەرەوە دەچارێن دە نێو سنووری خۆیاندا، با باسی ئەو بەرپرسیارییەتییە ڕاستە قینەیە نەکەین کە تا ڕادەیەک لە بەر چالاکی ڕێژیم و ئەرتەشی ڕووسییە دەکەوێتە سەرشانیان.
جا بۆیە ئێمە لەوە تێدەگەین کە لەوێ لە تورکییە هەست بە گوشارێکی یەکجار زۆر دەکرێ، ئێمە تا ئەو جێیەی لە دەستمان بێ بەردەوام دەبین لە سەر کار لەگەڵ کردنیان .ئەو نیگەرانییانەی ئەوان لەمەڕ پەیەدە دەریان بڕیوە شتی تازە نین، بە هیچ جۆر تازە نین . و ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر قسە لەگەڵ کردنیان و ڕاوێژ پێ کردنیان سەبارەت بە پەیەدە.
بڕوانە ، ئەو هەڵبژاردنەی کە لێرە دا دەبێ بکرێ ئەوەیە کە ئێمە وەک ئیتیلافێک چلۆن تێکۆشانەکانی خۆمان چر دەکەینەوە بۆ لاواز کردن و لەناو بردنی ئەو گرووپە [ داعش ] لە عێڕاق و سوورییە. ئەوە ئەو هەڵبژاردنانەیە نەتەوان پێویستە بیانکەن. ئەوە ئەو هەڵبژاردنانەن کە ئێمە بە دڵنیاییەوە دەیکەین.بەڵام هیچ شتێک ناگۆڕێ سەبارەت بە پێوەندیی ئێمە لەگەڵ تورکییە و ئەو کۆششانەی دەیکەین بۆ بەر بڵاوتر کردنیان . بۆ بەرەو پێشەوە و بەهێز کردنی ئەو پێوەندییە
پرسیار: ئێستا، ئەتۆ گوتت لە لایەن ئێوەوە هیچ شت ناگۆڕێ. بەڵام داخودا ئێوە هیچ نیشانەیەکتان نەدیتووە کە تورکییە بۆخۆی لەوانەبێ هاوکارییەکەی کەمتر بکاتەوە لە بەر تووڕەیی لە سەر ئەو مەسەلەیە ؟
ئاغای کیربی: ئەمن هیچ نیشانەیەکی ئەوەم نەدیتووە.مەبەستم ئەوەیە، ئاشکرایە لەو بارەیەوە دەبێ لەگەڵ کاربەدەستان لە ئانکارا قسە بکەی. بەڵام دیسان دەڵێم ئێمە منەتباری یارمەتییەکانی ئەوانین. و هەر وەک پێشتریش گوتوومە و ڕەنگە پێویست بێ بگوترێتەوە و دیسان بیڵێم.ئەوە شتێکی نەزەری نییە بۆ ئەوان. ئەوە کێشەیەک نییە دوور بێ لێیان و لە دوور دەستان بێ . ڕاست لەوێیە لە سەر سنوورەکەیان ، لە باغچەی پشتەوەیان و ئەوە بە کردەوە هەموو ڕۆژێ شوێنیان لە سەر دەکا ، ئەوە لە بەر چاوە ، ڕاستەقینەیە ، و بە ڕێگای ئیسانی ڕا خۆی دەر دەخا. و لە بەر ئەوەیە تەنانەت ئەگەرچی ئێمە لەوە تێدەگەین کە ئەوان نیگەرانییان هەیە سەبارەت بە پشتیوانی لە جەنگاوەرانی کورد لە سوورییە، دیسان ، دەبێ بڵێم ئەوانە نیگەرانی لە مێژینەن کە ماونەتەوە. ئەوان هەمیشە بە کراوەیی و دڵپاکی نیگەرانی خۆیان لەو ڕووەوە هێناوەتە گۆڕێ. و ئێمەش بە نۆرەی خۆمان – سانییەیەک سەبر کە. لە سەر کورسییەوە خۆت هەڵماوێ. ئێستا دێمە لای تۆ. [ ڕووەوە نووچەگەهانی تێلێڤیزۆنی ئینگلیسیی زمانی ڕووسییە کە بە ڕەچەڵەک ئەرمەنی یە و پێشتریش قسەی لە قسەی کیربی گیرا بوو ] ئێمەش بە نۆرەی خۆمان کراوە و ڕەپوڕوو و دڵپاک بووین لەمەڕ ئەوەی چۆن پێویستی بە بەرەو پێش چوون هەیە وەک ئیئتیلاف بۆ وە دوو کەوتنی ئەو گرووپە [داعش]. و ئێمە دۆستین و هەمیشە ڕێک نین لە سەر هەموو شتێک لەو شەڕە تایبەتییە دا. و ئەوە خەباتێکی پێچەڵپێچە . ئێمە بەوە دەزانین. بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە کە ئێمە پێمان لە سەر پێذاڵی گاز هەڵدەگرین لە ڕاوە دوو نانی ئەو گرووپە دا و بەر دەوام دەبین لە سەر پێوەچارانی ئەو بابەتانە لەگەڵ نەتەوەیەکی وەک تورکییە.
فەرموو
پرسیار: بۆچوونت چییە لە سەر ئەو هەڵوێستەی ئەردۆغان؟ ئایا ئێوە بە ئۆڵتیماتۆمێکی دادەنێن؟ ئەمن ئەوە قسەکەی خۆی دەگێرمەوە : ئەو دەپرسێ : " یان ئەمن شەریکی ئێوەم ، " یان " تێڕۆریستەکانی کۆبانی "؟ بۆچوونت چییە لە سەر ئەو قسەیە؟
ئاغای کیربی: ئەمن پێم وایە ئەوە هیچ جێی پرسیار نییە کە ئێمە شەریکین لەگەڵ تورکییە. ئێمە هاوپەیمانین لەگەڵ تورکییە و ئێمە درێژە دەدەین بەوەی ئاوا بمێنینەوە – ئەوە بە هیچ جۆر جێی پرسیار نییە.
پرسیار: کە وابێ تورکییە پەیەدە بە گرووپێکی تێڕۆریستی دەزانێ سەر بە پ.ک.ک -
ئاغای کیربی: لەوە تێ دەگەم.
پرسیار: بۆ تورکییە ، پشتیوانی دەوڵەتە یەکگرتووەکان لە شەرڤانانی کورد لە سوورییە یانی پشتیوانی لە تێڕۆریستان. ئێوە ئەو هەلومەرجە چۆن هەڵدەسووڕێنن لەکاتێکدا هاوپەیمانێکتان هاوپەیمانەکەی دیکەتان بە تێڕۆریست دادەنێ؟
ئاغای کیربی: ئێمە ئێستا ماوەیەکە ئەو بابەتە تایبەتییەمان هەڵسووڕاندووە. ئەوە نیگەرانی و دەغدەغەیەکی نوێ نییە. وەک من گوتم،تورکەکان پێیان وایە و ئەوەیان هێناوەتە گۆڕێ ، و ئێمە نا. و وەک دەزانی ئەوان پەیەدە بە ڕێکخستنێکی تێڕۆریست دەزانن. ئێمە بەوە دەزانین کە تورکەکان پێیان وایە ، و ئێمە لەوە تێ دەگەین. تەنانەت دۆستانی هەرە باشیش لە سەر هەموو شت ڕێک نین. شەڕڤانانی کورد لایەنی هەرە سەرکەوتوو بوون لە ڕاونانی داعش لە نێو سوورییە دا. ئێمە تا ڕادەیەک پشتیوانیمان لێ کردوون، زیاتر لە ڕێگای هەواوە ، و ئەو پشتیوانییە درێژە پێ دەدەین. – بەڵام ئەوە بە مانای ئەوە نییە – کە ئێمە پێمان خۆش نییە درێژە بدەین بە قسە کردن لە سەر ئەو نیگەڕانیانەی کە تورکییە بەرزی کردوونەتەوە ، ئێمە درێژە بەوە دەدەین.ئەوان هاوپەیمانێکن، ئەوان دۆستێکن. ئەوان شەریکێکن. هەر وەک من لە دوایین ووڵام دا گوتم، ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر کار کردن بۆ باشتر کردنی ئەو شەریکایەتییە.
پرسیار : کێهە زیاتر -
پڕسیار: بەڵام ئێوە پەشیمان نین لە سەفەری مەکگرک ؟
پرسیار" کێ زیاتر یارمەتی دەکا لە شەڕ بە دژی ئیسیل [داعش] لە سوورییە – شەڕڤانانی کورد یان تورکییە؟
ئاغای کیربی: هەموو ئەوانەی کە دژی داعش شەڕ دەکەن بە شێوەی خۆیان یارمەتیدەرن. ئەوە بریتی یە لە ئیتیلافی دڵپێداوان ، وەک من پێشتر گوتم، ئەوە مانای ئەوەیە هەموو شەریکێک لە شەڕەکە دا دەبێ دڵپێداوانە بەردەوام بێ لە سەر ئەوەی پێیان دەکرێ ، لە هەر جێیەک پێیان دەکرێ ، و بۆ ئەو ماوەیەی پێیان دەکرێ. و ئێمە منەتباری ئەوەین . ئێمە – و ئەمن تەنێ دەتوانم باسی دەوڵەتە یەکگرتووەکان بکەم – تێکۆشانەکانی خۆمان چڕتر دەکەینەوە نەک هەر لە جەبهەی عەسکەری دا ، کە ئەمن دەزانم هەموو لایەک زیاتر لە هەموو شتی دی مرخی لێ یەتی، بەڵام لە هەموو ڕێبازەکانی تێکۆشان دا. و ئێمە داوامان لە نەتەوەکانی دیکە کردووە و تەشویقمان کردوون بۆ ئەوە گوڕ بدەن بە تێکۆشانەکانی خۆیان. بەڵام ئەوانە بڕیاری نەتەوەی خاوەن سەروەرین و خۆیان دەبێ بڕیار بدەن، و هێندێک لەو گرووپانە دەبێ خۆیان بڕیاری خۆیان بدەن.ئێمە گوتوومانە کە ئەو جەنگاوەرە کوردانە سەرکەوتوون دژی داعش ئەو گرووپانەی کە ئێمە پشتیوانییان لێ دەکەین ، و ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر درێژەدان بەو پشتیوانییە چونکە ئەوان گرووپەکە [ داعش ] ڕاو دەنێن کە ئێمە لەو باوەڕە داین دەبێ لە عێڕاق و سوورییە لە ڕیشە دەرهاوێژرێ.
پرسیار: بەڵام جان --
پرسیار: جان، دەگوترێ هێندێک لە کاربەدەستانی تورک گوتوویانە ئەو چەکانەی دەدرێ بە پەیەدە بۆ ئەوەی بە دژی داعش بەکاریان بهێنێ لە تورکییە دۆزراونەتەوە و بە دژی ئەڕتەشی تورکییە بەکار هاتوون ئەوەش پێوەندیی نێوان پەیەدە و پ.ک.ک. دەهێنێتە گۆڕێ. ئەمن پێم خۆش بزانم ئێوە لە سەر ئەوە دەڵێن چی.
ئاغای کیربی: باشە، یەکەم، من ئەو ڕاپۆرتانەم دیتووە. ئەمن - ئێمە هیچ نیشانەیەکمان نەدیتووە ئەوە وەڕاست بگێڕێ.ئەوەی دراوە بە شەڕڤانانی کورد لە ڕاستیدا فیشەک بووە نەک چەک . بەڵام ئاشکرایە ، ئێمە چاوەمان بە سەر ئەو بابەتەوە دەبێ – ئێمە ئەو ڕاپۆرتانەمان دیتووە و لە نزیکەوە لێیان دەڕوانین و بە جیدییان وەر دەگرین. و بە دڵنیاییەوە ئەگەر ئێمە بەڵگە ببینینەوە کە ئەوە ڕاست بێ ، ئەودەمی هەنگاوی پێویست هەڵدەهێنینەوە . بەڵام هەتا ئێستا ئێمە هیچ نیشانەیەکی ئەوتۆمان نە دیتووە .
سەعید، پێم وایە ئەتۆ پرسیارێکت هەبوو؟

پرسیار: ئەرێ ، ئەمن تەنێ دەمەویست لە سەر شتێک درێژەی پێ بدەم. ئایا ئێوە پاشگەز نین یان لەو سەفەرە پەشیمان نین کە ئاغای مەکگرک کردی ، یان پاشگەز و پەشیمانن؟
ئاغای کیربی: نا،
پرسیار: نا ، هەڵبەت نا.
ئاغای کیربی : نا.
پرسیار: هەمان بابەت. سەبارەت بەو دیدارە تایبەتییە دەرکەوت کە سەفیر مەکگرک چاوی کەوتووە بە جان پۆڵاد کە نوێنەری یەپەگە یە ، بەڵام هەر وەها میلتانتێکی پێشووی پ.ک.ک. یە. ئایا ئێوە هیچ شت لە سەر ئەوە دەزانن ، و -
ئاغای کیربی: لەوێ یەک هەبوو – لەوێ – ئەو بە کورتی چاوی بەو فەردە کەوت، کە قسەوێژی پەیەدە یە و لە کۆبانێ نوێنەرایەتی دەکردن. مەبەست لە سەفەر بۆ کۆبانێ پیرۆز کردنی بیرەوەری تێوەرسووڕانەوەی ساڵێک بە سەر گرتنەوەی لە دەست داعش بوو ، و ئەوە دیدارێکی درێژ و لە پێشدا دیاریکراو لەگەڵ ئەو فەردە نەبوو. ئەو بە سوتفە لەوێ بوو و نوێنەرایەتی شەڕڤانانی کوردی دەکرد . جا کە وایە بەڵێ ، ئاغای مەکگرک دیدار و گفتوگۆیەکی کورتی لەگەڵی هەبوو.
پرسیار: دوایین پرسیار لە سەر تورکییە. ئایا ئێوە دەوری تورکییە لە مەڕ گەیشتن بە چارەسەرییەکی سیاسی بۆ سوورییە لە ڕوانگەیەکی بەربڵاوتر دا بە یارمەتیدەر دەزانن ، یان زیاتر ئەوەی کە تورکییە یارمەتی تان بکا بۆ گەیشتن بە چارەسەرییەکی سیاسی لە سوورییە ، یان یارمەتییان ناکا؟
ئاغای کیربی: نا، ئەوان یارمەتییەک بوون. ئەوان یەک لەو چوار نەتەوە سەرەتاییانە بوون کە بە جۆرێک ئای ئێس ئێس جی یان وەڕێخست : ئەو چوار لایەنانە، ڕووسییە، دەوڵەتە یەکگرتووەکان ، تورکییە و عەڕەبستانی سعوودی بوون. ئەوان زۆر زوو لە سەرەتاوە لەوێ بوون و درێژەیان داوە بە ئەوەی پشتیوانی بکەن لە پێڤاژۆی ڤییەننا. دیسان ئێمە چاو لە ڕێین لە گەڵ ئەوان و ئەندامەکانی دیکەی ئای ئێس ئێس جی ڕۆژی پێنجشەمە لە موونیخ بدوێین.
پرسیار: جان ، دوو پرسیاری سادە ، ئەگەر بۆم هەبێ. ئایا ئێوە پەیەدە بە هاوپەیمانێک دادەنێن یان شەرکێک؟
ئاغای کیربی: پەیەدە.
پرسیار: ئەرێ. پەیەدە وەک هاوپەیمانێک یان شەریکێک دەبینن؟
ئاغای کیربی: - ئیمە شەڕڤانانی کورد لە سەر زەوی کە بە دژی داعش سەرکەوتوو بوون وەک شەریکێکی گرینگ دەبینین لەو شەڕە دا.
پرسیار: و پرسیاری دووەم: ئەوەی کە کاربەدەستێکی بەرزی پەیەدە کە لە دیدار لە گەڵ نوێنەر مەکگرک ئامادە بوو گوتی: " بەو سەر لێدانە، تەبیعەتی شەریکایەتی لە نێوان کوردەکان و ئەمریکا گۆڕا. ئێستا ئیتر هەر شەریکایەتییەکی عەسکەری نییە بەڵکوو شەریکایەتییەکی سیاسی شە." ئایا ئێوە لەگەڵ ئەو قسەیە ڕێکن؟
ئاغای کیربی: ئەمن لەو دیدارە دا نەبووم. ئەمن دەڵێم – دەڵێم شەریکایەتی ئێمە لەگەڵ شەڕڤانانی کورد لە چوارچێوەی ڕاوەدوونانی داعش دایە . ئەوەیە چەقی شەریکایەتییەکە.

جان کیربی: ئێمە پ .ک .ک بە ڕێکخستنێکی تێرۆریستی بێگانە دەزانین ... 
زانیاری دانی ڕۆژانەی قسەوێژی وەزارەتی کارو باری دەرەوەی ئەمریکا
جان کیربی
سێشەمە ٩ی فێڤرییەی ٢٠١٦
پرسیار: دەتوانم هەر وا سەر پێی پرسیارێک بکەم؟ ئایا ئەوە ڕاستە سەفیری ئەمریکا لە تورکییە بانگ کراوە بۆ وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکییە؟ ئەوە لە چ هەلومەرجێک دا بووە؟ و بۆچوونی ئێوە چییە لە سەر قسەکانی ئەوان؟
ئاغای کیربی: باشە، ئەمن دەتوانم تەئیید بکەم سەفیر باس ئەمڕۆ چاوی بە کاربەدەستانی پایە بەرزی تورکییە کەوتووە. و وەک دەزانی ئێمە باسی ووردە ڕیشاڵ یان تایبەتییەکانی وتووێژە دیپڵۆماتیکەکانی خۆمان ناکەین. بەڵام ئاشکرایە بابەتی زۆر هەن قسەیان لێوە بکەین،بە لە بەرچاوگرتنی دژواریی شەڕ بە دژی داعش لە سوورییە. جا بەڵێ ئەمڕۆ چاوپێکەوتن و قسەکردنێک هەبووە ، بەڵام لەوە زیاتر قسەی لە سەر ناکەم.
پرسیار: دوایین شت لە سەر ئەوە. ئایا لە سەر قسەی پێشووی خۆت سووری کە پەیەدە لە حیسابی حکوومەتی دەوڵەتە یەکگرتووەکاندا گرووپێکی تێڕۆریستی نییە ؟
ئاغای کیربی: بەڵێ ئەوە ڕاستە. هیچ شتێک سەبارەت بەوە لە سیاسەتی ئێمە دا نەگۆڕاوە. لەگەڵ ئەوەشدا، ئێمە پ.ک.ک. بە ڕێکخستنێکی تێرۆریستی بێگانە دەزانین و بەردەوام دەبین لە سەر ئارەزووی پتەوی خۆمان کە ببینین هێرشە تێڕۆریستییەکانیان بۆ سەر هاووڵاتیانی تورکییە ڕابگرن.
پرسیار: لێ زیاد کردنێک لەوە. ئەمڕۆ ، وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکییە لە بووداپێست ڕایگەیاند لە کاتی دیداری ئەو دواییانەی جێگری سەرۆک کۆمار بایدن ئەوان هەموو بەڵگەی لە مەڕ پەیەدەیان پێ داوە و ئەوەی کە چۆن پەیەدە سەر بە پ.ک.ک. یە . داخودا ئێوە تەئیید دەکەن چاوتان بە چ بەڵگەی ئاوا کەوتبێ؟ ئەگەر ئێوە –
ئاغای کیربی: نا چاوم پێی نەکەوتووە.
پرسیار: چاوت پێی نەکەوتووە.
ئاغای کیربی: و ئەمن بە دڵنیاییەوە ناتوانم تەئیید بکەم کە بەڵگە درابن بە جێگری سەرۆک کۆمار.ئەتۆ دەکرێ لەو بارەیەوە لەگەڵ کۆشکی سپی قسە بکەی.
پرسیار: دیسان، ئەمڕۆ وەزیری کارو باری دەرەوی [ تورکییە ] گوتی ئەو ساوێلکەیەتییە پەیەدە و تورکییە وەک شەریکی وەکوویەک دابندرێن. ئەمن قسەی خۆی باس دەکەم. ئایا لە سەر ئەوە شتێکت هەیە لێی زیاد کەی؟ ئەم قسانە هەر دوێنی – ئەمڕۆ کراون.
ئاغای کیربی: دەتوانی دیسان بیڵێیەوە چ قسەیەک؟
پرسیار: وەزیری دەرەوە، وەرزیری کار وباری دەرەوەی تورکییە ، دەڵێ بۆچوونی دەوڵەتە یەکگرتووەکان لەمەڕ پەیەدە ساویلکانەیە.
ئاغای کیربی: ئێمە بۆچوومان لە مەر پەیەدە – ببوورە . ئەمن موشکیلەم هەیە. کە بۆچوونی ئێمە –
پرسیار: بۆچوونتان لە مەڕ پەیەدە –
ئاغای کیربی: چییە ؟
پرسیار: ساویلکانە یە .
ئاغای کیربی: باشە، بڕوانە. ئەمن ئەو لێکدانەونەم نەدیوە.تەنیا شتێکی کە دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە دوێنێ گوتم. ئەویش ئەوە بوو کە ئێمە بەردەوام دەبین لە قسە کردن لە گەڵ تورکییە سەبارەت بە نیگەرانییەکانیان. ئێمە لەو نیگەرانییانە تێ دەگەین. ئێمە پێ زانینی خۆمان ڕادەگەیێنین کە تورکییە بەردەوامە لە یارمەتییەکانی خۆی کە ئەوان لە سەریان بەردەوامن لە ئیتیلاف بە دژی داعش دا. و ئێمە بەردەوام دەبین ئەو وتووێژانەمان هەبێ و لە ڕێگای ئاوا دەگەڕێین کە بتوانین شەراکەت مان لە گەڵ تورکییە باشتر بکەین ، وەک ئیتیلافێک و تێکۆشانەکانمان بە دژی داعش چڕ بکەینەوە.بەڵام ئەمن ووڵامی هەموو قسەیەک نادەمەوە کە دەکرێ، بە دڵنیاییەوە ئەو لێکدانەوەیەی کە من نەمدیتووە.
پرسیار: ئایا ئێوە هێشتا دژی ئەوەن کە هێزەکانی کوردی سوورییە لە سەدی تەشرینەوە بپەڕنەوە بۆ لای ڕۆژئاوای هەرێمی مەنبیج ؟
ئاغای کیربی: ئەمن لێرە باسی کاروباری تایبەتی لە مەڕ ئۆپێڕاسیۆنان ناکەم. ئیلهان [ دەبێ ڕۆژنامە نووسێکی تورک بێ، وەرگێڕ ] ئەمن پێم وایە ئەتۆ دەزانی ئەمن ئەوە ناکەم. هەموو ڕۆژێ هەر کەس کە یارمەتی دەکا بە شەڕ بە دژی داعش دەورێکی هەیە بیگێرێ یا جار وبار زۆر دەور کە بیانگێڕێ. و ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر وتووێژەکانمان لەگەڵ هەموو کەس بۆ ئەوەی هەموومان گوشاری چڕ وپڕ بەجێ بهێنین بۆ سەر ئەو گرووپە [ داعش] بەڵام ئەوە چۆن خۆی دەردەخا عاقڵانە نییە ئەمن لەم کورسییەوە بی درکێنم. و دیسان ، ئەتۆ سەبارەت بە کاروباری نیزامی دەپرسی کە بەجێ نییە لەم کورسییەوە ووڵام بدرێنەوە.
پرسیار: لەکاتێکدا هێزەکانی سوورییە بە پشتیوانی ڕووسییە – ڕووسییە بەردەوامە لە سەر پێشڕۆیی لە باکووری سوورییە ، پێت وا هەیە ئەو سەرهەڵداوانەی کە دەوڵەتە یەکگرتووەکان لە سەر زەوی پشتیوانیان لێ دەکا ، ئەو سەرهەڵداوانەی کە تورکییەی هاوپەیمانیشتان لە سەر زەوی پشتیوانیان لێ دەکا دە ناو دا هەموو ڕۆژێ بۆمباران دەکرێن – ئایا ئەوە دەوڵەتە یەکگرتووە کان لاوازتر و بە جێی متمانە نەبوون نیشان نادا سەبارەت بە پشتیوانی لە هاوپەیمانان لە سەر زەوی؟
ئاغای کیربی: ئەوە ئێمە لاوازتر نیشان دەدا لە بەر ئەوەی ڕووسەکان بەردەوامن لە بۆمباران کردنی خەڵکی بێ تاوانی مەدەنی و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان؟
پرسیار: و ئێوە پشتیوانی ناکەن - ئاغای کیربی: نا، ڕەپوڕوو بڵێم نا. و ئەوە لە بەر سومعە نییە دەزانی؟ سەبارەت بە نێوبانگ نییە. قەت لەمەر نێوبانگ نەبووە، ناکرێ سەبارەت بە نێوبانگ بێ. دەبێ سەبارەت بە گەلی سوورییە بێ و دیتنەوەی ڕێگای ئەوتۆ بێ کۆتایی بدا بەو ڕەنج کێشانە، دیتنەوەی ڕێگای ئەوتۆ کە پێشی دەرکەوتنی بە لێشاوی پەنابەران لە ووڵاتەوە بگرێ بۆ ئەوەی بتوانن لە ماڵێ بمێننەوە و ماڵێکیان هەبێ.لە بەر ئەوەیە ئێمە لێرە لە وەزاڕەتی کاروباری دەرەوە دا زۆر بە هەڵپە کار دەکەین لە بواری دیپڵۆماتیک دا بۆ ئەوەی ڕێگا چارەسەرییەک ببینینەوە بۆ کێشە لە سوورییە ، و دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو حەولە دا دەوری ڕێبەری هەیە و هەر وەک ئەوەی کە ئێمە لە تێکۆشانی نیزامی بە دژی داعش دا ڕێبەر بووین.ئێستا ئەمریکا لە ئیتیلاف دا سەرۆکایەتی ٦٦ ووڵات دەکا. و ئێمە لە پێواژۆی سیاسیش دا رێبەرین ، بۆ حەولدان بۆ دیتنەوەی چارە سەرییەکی دیپڵۆماتیک و ئەوە لەمەڕ نێوبانگ و سومعە نییە، و ئەو دەمەی کەدەست پێ بکا و وای لێ بێ ، ئەو دەمی مرۆڤ چەقی ئەوەی لێ دەشێوێ کە باس لە سەر چییە و مرۆف خۆی تووشی شکان دەکا.ئەوەی وەزیر کێری جەختی لە سەر کردووەتەوە زۆر زۆر زەحمەتە ئەویش گەیشتن بە چارەسەرییەکی سیاسی یە. و ئەو ئێستا ،لە هەموو ئەوانیدی دا چاکتر دەزانێ ، کە ئەوە چەندە زەحمەت دەبێ و چەندە پێچەڵپێچ و دژوارە. و بۆیەیە ئێمە دوو ڕۆژی دیکە – لە ڕاستییدا سبەینێ، هەڵدەفڕین بۆ موونیخ بۆ کۆبوونەوەیەک لە گەڵ ئای ئێس ئێس جی بۆ حەولدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بۆ هێندێک لە گیروگرفتە دڕکاوییەکان ، گەیشتن بە چارەسەرییەک کە گەلی سوورییە بە هێندی وەربگرێ، باشە؟

 
مارک تۆنر جێگری قسەوێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا: بانگەوازی لە حکوومەتی تورکییە و پ.ک.ک دەکەین بچنەوە دەوری مێزی موزاکەرە
زانیاریدانی ڕۆژانە بە چاپەمەنی لە لایەن وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا
جێگری قسەوێژ : مارک سی.تۆنر
چوارشەمە ١٠ی فێڤرییەی ٢١٠٦
پرسیار: و پرسیاری دووەم. وەک هەنگاوێکی دەستبەجێ کە ئەو پەنابەرانە لە حەڵەبەوە ڕا دەکەن و بەرەو تورکییە دەچن، پێتان وایە تورکییە دەبێ دەروازەکانی بە ڕوویان دا بکاتەوە؟
ئاغای تۆنر: ئێ، ئەمن پێم وایە بەر لە هەمووشت تورکییە بە شێوەیەکی چاوڕاکێش سەخی بووە بۆ ووڵامدانەوەی ئەوەی کە قەیرانێکی دلتاوێنە بە هاتنی لێشاوی پەنابەران بە پەڕینەوە لە سنوور و هاتن بۆ نێو خاکە سەروەرەکەی. ئەوان تا ئێستا سەروکاریان لەگەڵ نزیکەی ٣ میلیۆن پەنابەر بووە کە لە سوورییەوە هاتوون و ئەو چالنجەی کە ئەوە لەگەڵ خۆی دەیهێنێ. جا ئێمە – دەوڵەتە یەکگرتووەکان پێزانینی خۆمان لە ئاست تورکییە دەردەبڕین بۆ پشتیوانی و میوانداری کردن لەو پەنابەرانە. ئەمن پێم وایە باشترە لەو بارەیەوە لەگەڵ حکوومەتی تورکییە قسە بکەی ، بەڵام ئەمن لەو باوەڕە دام ئێمە – ئێمە لەوانمان بیستووە درێژە دەدەن بە وەرگرتنی ئەو پەنابەرانەی کە لە سنوورەوە دێن تا ئەو جێگایەی کە لە توانایان دابێ.
پرسیار: کۆڕی تەنەوە یەکگرتووەکان، بۆ وێنە ، داوای لە تورکییە کرد دەروازەکانی بکاتەوە. ئەوە چارەسەرییەکی مەعقوولە.
ئاغای تۆنر: ئێمە - دیسان ، ئێمە هیوا دارین تورکییە بەردەوام بێ لە سەر پێشکێش کردنی هەمان ئاستی میوانداری لێ کردن و پشتیوانی کردن لەو پەنابەرانە. بەڵام لەهەمان کات دا بەوە دەزانین کە تورکییە تا ئێستا لەو بارەیەوە ئەوپەڕی فیداکاری لەخۆیەوە نیشان داوە.
پرسیار: و پرسیاری دووەم: لەو هێنان و بردنەی نێوان سەرۆک کۆمار ئەردۆغان و وەزاڕەتی کارو باری دەرەوەی ئەمریکا دا. ئەو ئەمڕۆ گوتی ئەمریکا بەرپرسیاری ئەو خوێنڕێژییەیە کە لە سوورییە هەیە لە بەر ئەوەی پەیەدە و هێزە کوردەکان لە سوورییە [ بە تێڕۆریست ] نازانن. چ لێکدانەوەیەکت لە سەر ئەو قسەیەی هەیە؟
ئاغای تۆنر: ئەمن ووڵامی ڕاستەوخۆی ئەوە نادەمەوە. [ هەلوێستی] ئێمە زۆر ڕوون بووە ئێمە پ.ک.ک. وەک ڕێکخستنێکی تێڕۆریستی دەبینین، بەڵام ئێمە سنوورێکی ئاشکرا لە نێوان پ.ک.ک. و یەپەگە دا دادەنێین. ئێمە لەو باوەڕە داین تا ئێستا یەپەگە جەختی کردووە لە سەر نەبەرد بە دژی داعش لە سوورییە و ئێمە لەو حەولە دا پشتیوانیمان لێ کردووە.
پرسیار: ئێوە چ نیگەرانییەکتان هەیە سەبارەت بەو شێوە قسە کردنەی پرێزیدێنت ئەردۆغان لەوبارەیەوە؟
ئاغای تۆنر: تورکییە ئەندامێکی وێرەک و پتەوی ئیتیلافی دژی داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام ە و بووە، و ئێمە پێزانینی خۆمان لە ئاست ئەو دەورەی تورکییە لەماوەیە دا کە گێڕاویە دەردەبڕین ، لەوانە ڕێگا دان بە ئێمە بۆ بەکارهێنانی پێگەی هەوایی ئینجرلک، هەر وەها ئەو حەولەش کە ئەوان داویانە بۆ پاراستن و داخستنی ئەو ٩٨ کیلۆمیترە سنوورە لەگەڵ سوورییە بۆ پێشگرتن لە تەوژمی -
پرسیار: ( بێ میکڕۆفۆن.)
ئاغای تۆنر: ئەمن دەزانم. دێمە سەر ئەو نوختەیە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەوان لە سەر پ.ک.ک. و ئەو کردەوە تێڕۆریستییانەی کە بەردەوامە لە ئەنجام دانیان جەختیان کردووە. ئەمن پێم وایە ئاواتی ئێمە ئەوەیە ببینین کە هەموو لایەنەکان هەم قسەکانیان نەرمتر کەنەوە و هەم کۆتایی بدەن بەو کردەوانە و بگەڕێنەوە ناو پێواژۆی ئاشتی.
پرسیار: تەنێ لێ زیاد کرنێک لەوە.
ئاغای تۆنر: بە دڵنییایەوە.
پرسیار: هەر لە سەر ئەو نوختەیە.
ئاغای تۆنر: دەی فەرموو.
پرسیار: جا پرێزیدێنت ئەردۆغان ئەمریکای تاوانبار کردووە بە ساز کردنی، لە ناو دوو واوی سەرەونخوون دا " دەریای خوێن" بە پشتیوانی کردن لەو شەڕڤانانەی کوردی سوورییە. ئێمە دەبیسین کە وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا هەمیشە دەڵێ تورکییە چ شەریک و هاوپەیمانێکی باشە، بەڵام داخودا ئەوە شتێکە کە ئێوە چاوەڕێی بکەن لە شەریک و هاوپەیمانێکی باشەوە بیبیسن؟
ئاغای تۆنر: ئەمن هەر ئەوەندە دەڵێم کە ئێمە، وەکوو شەریک و هاوپەیمان ، قسە و وتوێژی قووڵ و جیدی لەگەڵ کاربەدەستانی تورک دەکەین، لەگەڵ ڕێبەرانی تورک سەبارەت بە گشت ئەو بابەتانە. ئێمە لە نیگەرانییەکانیان تێ دەگەین، لەو هەڕەشەیەی کە ئەوان لە لایەن پ.ک.ک. وە هەستی پێ دەکەن، و بە ڕاشکاوییەوە بڵێم، لە یەپەگەوە. ئێمە سەبارەت بە یەپەگە لەگەڵیان ڕێک نین، ئێمە لەوباوەڕە داین یەپەگە جەخت دەکا لە سەر شەڕ بە دژی داعش لە نێوخۆی سوورییە دا، و ئێمە پشتیوانیمان لێ کردوون لەو تێکۆشانە دا. بەڵام ئێمە هەر وەها لە نیگەرانییەکانی توەرکییەش تێ دەگەین، دیسان، سەبارەت بە چالاکی تێڕۆریستی پ.ک.ک. ئێمە بەردەوام دەبین لە هاوکاری کردن لە گەڵ ئەوان [ تورکییە] لە نەبەردیان دا بە دژی پ.ک.ک.
پرسیار: هەر پرسیارێکی دی .
ئاغای تۆنر: باشە ، فەرموو
پرسیار: دەوڵەتە یەکگرتووەکان پشت بە کوردەکانی سوورییە دەبەستێ بۆ شەڕی داعش، بەڵام تورکییە دەڵێ ئەو شەڕڤانانەی کوردی سوورییە خۆیان تێڕۆریستن. ئەوە مانای ئەوەیە کە تورکییە و ئەمریکا نوختەی سەرەتی پێدانی جیاوازیان هەیە؟
ئاغای تۆنر: با دیسان بڵێم ، ئەمن لەو باوەڕە دام – ئێمە هەلومەرجەکە لە سەر زەوی جیاواز دەبینین لەو ڕووەوە لەو بارەیەوە کە [ هەڵویستی] ئێمە زۆر روون و ئاشکرا بووە کە ئێمە پ.ک.ک بە ڕێکخستنێکی تێڕۆریست دەزانین، بەڵام بەلەبەر چاو گرتنی ئەوەی دیتوومانە ، یەپەگە لە سەر زەوی هێزێکی کاریگەر بووە هاوشان لەگەڵ کۆمەڵگە عەڕەبەکان، کۆمەڵگە تورکومانەکان لە شەڕ بە دژی داعش دا و خاکی گرتووە – و گرتوویەتەوە. . و ئێمە پشتیوانیمان لێ کردوون لەو تاکە حەولە دا، لەو تاکە تێکۆشانە دا.
پرسیار: ئێوە دەڵێن ئێوە لە نیگەرانییەکانی تورکییە لە یەپەگە تێ دەگەن تەنانەت ئەگەرچی لەو بارەیەوە لەگەڵیشیان ڕێک نەبن. نیگەرانییەکانی ئەوان لە بەر چییە ، لە بەر ئەوەی خەڵک لە داعش دەکووژرێ ، خەڵک لە ئەلنەسرە دەکووژرێ؟ داخودا ئەوەیە نیگەرانییەکانیان؟
ئاغای تۆنر: نا، نا، مەبەستم ، بڕوانە ، ئەوان – ئەوان پێوەندییەکی ئاشکرا لە نێوان پ.ک.ک و یەپەگە دا دەبینن . ئێمە نایبینین. ئەوە گشت ئەوەیە ئەمن دەیڵێم.
پرسیار: بەڵام ئەو – بەڵام ئەو سکاڵایە بە تایبەتی لە مەڕ کوشتن لە سوورییە بوو ، وا نەبوو ؟ سەبارەت بە - بوو -
ئاغای تۆنر: نا ئەمن نا – ئەمن ڕاستەوخۆ باسی ئەو قسەیە [ قسەی ئەردۆغان ی مەبەستە، وەرگێڕ ] ناکەم. ئەمن بەگشتی باسی بابەتەکەم دەکرد لە مەڕ ئەوەی چون ئێمە نیگەرانییەکانی تورکییە لە مەر یەپەگە دەبینین.
پرسیار: ئایا تورکییە نیگەرانی خۆی دەردەبڕێ لەگەڵ ئێوە لەمير کووژراوانی داعش و ئەلنەسەرە؟ ئایا ئەوە -
ئاغای تانر: ئەمن دڵنیا نێم لێرە دا بە ووردی قسەگێڕانەوەکە چییە؟
پرسیار: ئەمن لە ئێوە دەپرسم. مەبەستم ئەوەیە، بە لەبەر چاو گرتنی ئەو هەموو وتووێژ و ڕاوێژە قووڵانەی لە نێوانتان دا هەبووە و هەیە، ئایا ئەوان نیگەرانییەکی ئاوایان دەربڕیوە لای ئێوە ، کە جیهادییەکی زۆر کووژراون یان شتێکی ئاوا؟
ئاغای تۆنر: نا، مەبەستم، تورکییە – بڕوانە ، مەبەستم، تورکییە – نا ، تورکییە ئەندامێکی بە ڕەسمی ناسراو و بەرعۆدەی ئیتیلافە بۆ شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام/ داعش لە سوورییە. ئەمن دڵنیا نیم پرسیارەکەی تۆ چییە؟
پرسیار : باشە، پرسیار ئەوەیە -
پرسیار: ( بێ میکڕۆفۆن.)
پرسیار: ئەو لێی تێ دەگا ، باشە، بەردەوام بە.
پرسیار: ئەدی، چونکە ئەو گوتی – براد حەول دەدا بڵێ کە ئەردۆغان ڕاستەوخۆ ئەمریکا تاوانبار دەکا لە بەر ئەوەی یەپەگە بە [ تێرۆریست ] نازانێ ، کە لە سوورییە خوێنرێژی دەکا. ئایا ئێوە لەوباوەرە دان کە یەپەگە هۆی ئەوەیە، یەک لە هۆیەکانی خوێنرێژی لە سوورییە؟
ئاغای تۆنر: دیسان ، ئەوەی کە ئەمن لە وڵامی ئەوە دا دەیڵێم هەر ئەوەیە کە لە ووڵامی پێشوو دا گوتم، ئەویش ئەوەیە یەپەگە هێزێکی شەڕکەری کاریگەر بووە لە ڕاونانی داعش دا. با لێرە دا زۆر بە ڕوونی قسە بکەین ، و ئەمن پێم وانییە لە مەر ئەو ڕاستییە هیچ ناڕێکییەک لەگۆڕێ دابێ کە هۆی زۆربەی کوشتن و مردن لە سووەییە هەم ئیسیل/داعش و هەم ڕێژیمی ئەسەد بوون.
پرسیار: دوایین پرسیار: کە وابوو لەو ڕووەوە ، ئێوە پێتان وایە کە – ئەمن باسی شێوەی قسە کردنی ئەردۆغانم دەکرد کە ئەمریکا تاوانبار دەکا وەک بەرپرسیاری ئەو خوێنرێژییە لە سوورییە. ئێوە پێتان وایە ئەو شێوە دەربڕینەی پرێزیدێنت ئەردۆإان ببێتە هۆی ئێشاندنی پێوەندیی دوولایەنەی نێوان ئەمریکا و تورکییە؟
ئاغای تۆنر: و ئەمن – ئەمن لە ووڵام دا تەنێ دەڵێم کە ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر قسە کردن لە گەڵ تورکییە و گوێ گرتن لە نیگەرانییەکانی تورکییە سەبارەت بە بارو دۆخ لە سوورییە. ئەوان شەریکێکی بەرعۆدەن لە ئیتیلاف دا بۆ شکاندنی داعش. هەر ئەندامەی ئیتیلاف دەورێکی تایبەتی هەیە بیگێڕێ. تورکییە ئەندامێکی بەنرخ بووە لەو ئیتیلافە دا و ئەمن لێرە دا کۆتایی بەوە دەدەم.
پرسیار: ئەمن لەوە تێ ناگەم چ – ئێوە گوێ لە نیگەرانییەکانی تورکییە دەگرن سەبارەت بە سوورییە، و ئەو نیگەرانییانە بە ئاشکرایی یەپەگەش دەگرێتەوە. ئێمە لەوە تێ ناگەین ئەگەر ئێوە بە تەواوی لە سەر ئەوە ڕێکن کە دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام ( ئیسیل) قێزەوەنە و ئێوە پێویستە شەڕی بکەن. نیگەرانییەکانی ئەوان چییە – چی – ئێوە بۆ چی گوێ دەدەنە ئەوە؟ ئەوە چییە کە ئەوان بە ئێوەی دەڵێن؟ ئەوە هیچ یەک ناگرێتەوە. ئەگەر ئێوە هەموو ڕادەربڕینەکانتان لەو بارەیەوە کۆبکەنەوە سەر یەک ، دەنگی وەک – لێوە دێ -.
ئاغای تۆنر: دیسان ، ئەمن ، ئەمن نا – نا، نا، ، ئەوە ڕاست نییە براد ، بەڵام ئەمن نامەوێ ئەوە نیشان بدەم -
پرسیار: باشە، نا، کە وابوو بۆم شی کەوە.
ئاغای تۆنر: ئەمن نامەوێ بچمە نێو ئەو قسانەی پرێزیدێنت ئەردۆغان و لێکدانەوەیەیان بە هیچ جۆر. ئەمن داوات لێ دەکەم لە پرێزیدێتنت ئەردۆغان پرسیار بکەی مەبەستی لەو قسانەی چ بووە و شییان کاتەوە. لەگەڵ ئەوەش، ئەگەر زۆر لە ئاستێکی زۆر بەر بڵاوتر دا بیڵێم . تورکەکان لە ڕابردوو دا – کار بەدەستانی تورک ، حکوومەتی تورکییە نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە یەپەدە [ دەبێ پەیەدە بێ، وەرگێر ] و پێوەندی ئەوان لەگەڵ پ.ک.ک. دەربڕیوە. ئێمە ئەو پێوەندییە ساز ناکەین ، نوختە.
پرسیار : مارک [ ناوی پچووکی تانرە، وەرگێر ] . ئەوە مانای چییە بۆ وەزاڕەتی کارو باری دەرەوەی ئەمریکا کە زۆربەی هاوپەیمانەکانی ئەمریکا ڕەخنە لە سیاسەتی ئیدارەی ئەمریکا دەگرن سەبارەت بە سوورییە؟ عەڕەبستانی سعوودی، فەڕانسە ، تورکییە.
ئاغای تۆنر: مەبەستم ئەوەیە ، نیگەرانییەکی ڕاستەقینە و بەجێ سەبارەت بە بارودۆخی سەرزەوی لە سوورییە لە گۆڕێ دایە ، و ووڵات و حکوومەتی جۆر بە جۆر ئەو نیگەرانییانەیان هەیە. کاتێک جەردە ڕێگە دەبەستێ ، یان هەر زاراوایەکی دی کە بتەوێ بە کاری بهێنی، سبەینێ لە موونیخ دەرفەتێک دەبێ بۆ گشت ئەو بەشدارانە کە لە دەوری یەک کۆ ببنەوە و بەیەکەوە کار بکەن بۆ گەیشتن بە دوو ئامانجی شیاوی وەدەستهێنان، ئەویش بریتییە لە ئاگر بەس و ڕێگا بۆ گەیشتنی خزمەتی ئینسانی. ئەوە دەکرێ بکرێ. ئەوە شیاوی وەدەستهێنانە. جا بۆیە ڕەخنە بەلایەکەوە، زانینی کتوپڕ بوونی بارو دۆخەکە بەلایەوە، نیگەرانی لە هەلومەرجەکە بەلایەکەوە، ئەو کۆبوونەوەیە سبەینێ دەرفەتێک دەبێ بۆ گشت ئەو بەشدارانە کە لەیەک کۆبنەوە و قسە بکەن سەبارەت بەو ڕێگایانەی کە ئێمە بەو دوو ئامانجانە دەگەیێنن .
تکایە
پرسیار: مارک هەر لێ زیاد کردنێک. سەرۆک کۆماری تورکییە ئەردۆغان ، ئیستا ئەوە سێ ڕۆژە ، وەزیری کارو باری دەرەوەش – ئەمڕۆش سەرۆک وەزیر داوود ئۆغڵوو هەر مان شت دەڵێنەوە. ئەوان دەڵێن کە ئەمریکا – لە ئێوە دەپرسن ئیدارەکەتان لەگەڵ کامە لایە، ئایا ئێوە لە لای یەپەگە و تورکییەن ؟ و بە ئاشکرایی وا وەبەرچاو دێ تورکییە پێی وایە ئێوە ناتوانن هەم پشتیوانی لە یەپەگە بکەن هەم لە تورکییە. ئەگەر ئەوە جارێک گوتراوە ، ئێستا ئەوە سێ چوار ڕۆژە هەر دەگوترێتەوە.
ئاغای تۆنر: ووڵامەکەی من ئەوەیە ، و لەو باوەڕە دام حکوومەتی تورکییە ئەوە دەزانێ. واتە بەرعۆدەیی ئێمە لە ئاست شەراکەت و هاوپەیمانیی دەوڵەتە یەکگرتووەکان – تورکییە، ئێمە ئەوە زۆر بە جیدی دەگرین و ئێمە لە پێوەندیی بەردەوام داین لەگەڵ حکوومەتی تورکییە بۆ پێوەچاران بە هەر نیگەرانییەکی لەوانەیە ئەوان هەیان بێ. ئەوان شەریکێکی گرینگن لە ئیتیلافی دژی داعش یان دژی ئیسیل دا.، و ئێمە لە نزیکەوە لە چەندین جەبهە و ڕێبازی تێکۆشانان دا کارەکانمان لەگەڵ ئەوان ڕێک دەخەین و بەردەوام دەبین لە سەر ئەو وتووێژە و ڕاوێژانە لە داهاتووش دا، بەڵام ئەمن پێم وایە هیچ کەس نابێ بەرعۆدەیی ئێمە لە ئاست هاوپەیمانیمان لەگەڵ تورکییە بەڕێتە ژێر پرسیارەوە.
پرسیار: مارک -.
پرسیار: ئەمن چەند پرسیاری دیکەم هەیە.
پرسیار: ببوورە، فەرموو.
ئاغای تۆنر: باشە، ئەمن دوایە دێمە لای تۆ، میکاییل
پرسیار: نا، نا ، با قسەکەی تەواو کا
پرسیار: سەرۆک وەزیری تورکییە داوود ئۆغڵوو ئەمڕۆ گوتی تورکییە پلانی داڕشتووە بۆ حاواندنەوەی شەپۆلی تازەی پەنابەران لە نێو کەمپان لە سنووری نێو سوورییە دا چونکە کەمپەکان لە بەری سنووری تورکییە ئێستا پڕ بوونەتەوە. ئایا ئێوە هیچ لێکدانەوەیەک یان بۆچوونێکتان هەیە لە سەر ئەو پلانە تایبەتییە؟
ئاغای تۆنر: نا نیمە، ئەمن ئاگام لەو قسانە نییە، جا بۆیە نامەوێ بیان نرخێنم بەر لەوەی کە هێندێک زیاتر بزانم لەمەڕ ووردە ڕیشاڵی ئەوەی گوتراوە.
پرسیار: ئێوە ئاماژەتان بە کێشەی تورکییە و پ.ک.ک. کرد، و ئەمن پێم وایە بانگەوازی کەمتر کردنەوەی گرژیت کرد. ئەو هەلومەرجە ئێستا ئەوە چەندین مانگە درێژەی هەیە و بە سەدان خەڵکی مەدەنی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکییە کووژراون. هیچ خەبەرێکی تازەت لایە سەبارەت بە هەرێمی باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکییە؟
ئاغای تۆنر: دەزانی، ئێمە نیگەرانی خۆمان سەبارەت بە توندوتیژی لە باشووری ڕۆژهەڵاتی تورکییە دەربڕیوە کە ئێمە لەو باوەڕە داین هەموو ئەو دەستکەوتانەی پێشێل کردووە کە لەماوەی ئەو پێواژۆیەی ئاشتی دا وەگیر کەوتبوون کە پێم وایە سێ ساڵ لەوە پێش وەڕێ خرابوو. ئەوەی ئێمە دەمانەوێ بیبینین دەستپێکردنەوەی پێواژۆی سیاسییە، چونکە پێمان وایە ئەوە باشترین هیوا دەدا بە مافە مەدەنییەکان – واتە ، مافی مەدەنی زیاتر – بۆ هێدیایەتی و خۆشبژێتی بۆ هەموو هاووڵاتییانی تورکییە، جا بۆیە ئەمن لەو باوەڕەدام ئێمە بانگەوازی لە هەموو لایەنە بەرپرسەکان دەکەین کە دەستبەجێ بگەڕێنەوە دەوری مێزی موزاکەرە.
پرسیار: و -
ئاغای تۆنر: و ڕێگام بدەن لەوە زیاد بکەم – داوای لێ بوردن دەکەم - ئێمە هەر وەها بانگەوازی بۆ پە.ک.ک.ش بەرز دەکەینەوە کە دەستبەجێ کەمپەینی توندو تیژی ڕابگرێ ، کە ئەوەش هەلومەرجەکەی تا ڕادەیەکی زۆر خراپتر کردووە. ئێمە پێشتر زۆر جار گوتوومانە کە کاربەدەستانی تورکییە بەرپرسیارەتییان هەیە کە ووڵامی ئەو هێرشانەی پ.ک.ک. بدەنەوە، بەڵام دوا جار لێرە دا ، هیوای ئێمە، ئاواتی ئێمە ئەوەیە کەم بوونەوەی گرژی و گەڕانەوە بۆ دەوری مێزی موزاکەرە ببینین.
پرسیار: گەڕانەوە بۆ ئەو بابەتەی کە هیچ پێوەندییەک لە نێوان پەیەدە و پ.ک.ک. دا نییە، دیسان ، ئەمڕۆ پرێزیدێنت ئەردۆغان گوتی ،" ئێمە بەڵگەی نووسراومان بە دەستەوەیە" ، ئەو گوتی " ئێمە بە ئەمریکاییەکان دەڵێین ئەوە گرووپێکی تێڕۆرە" ئایا ئێوە هیچ جۆرە بەڵگەیەکتان دیتووە لە لایەن تورکییەوە کە پەیەدە بە پ.ک.ک وە بلکێنێ ؟
ئاغای تۆنر: ئەمن بە شەخسە نەم دیتووە، ئەمن بەوە نازانم کە ئەوان ئەو زانیارییەیان دابێ بە دیپڵۆماتەکانی ئێمە لە ئانکارا. ئێمە _ دیسان ، ئێمە وتووێژی بێ پسانەوە، پێوەندی و ئالوگۆڕی [بیرو ڕا مان] هەیە لەگەڵ حکوومەتی تورکییە. ئێمە پێمان خۆشە هەر زانیارییەکی تازەی کە ڕەنگە ئەوان بییانەوێ بیهێننە گۆرێ، بەڵام ئێمە [ هەڵوێست] مان زۆر ڕوون بووە لە سەر ئەوەی کە ئێمە لەو باوەڕە داین پ.ک.ک گرووپێکی تێڕۆریستی یە ؛ بەڵام یەپەگە نییە.
پرسیار: هەر بۆ ڕوون بوونەوە، داخودا جێتەکانی ئیتیلافی ئێوە هێشتا بەردەوامن لە پشتیوانی لە دەستەکانی یەپەگە لە باکووری سوورییە و عێڕاق.
ئاغای تۆنر: مەبەستم، بەڵێ: زەربەری ئامانج دیاریکراو بۆ پشتیوانی لە ژمارەیەکی جۆر بە جۆر لە گرووپەکان دەکرێ یەپەگەش دە نێو دا، بەڵام هەر وەک ئەوەی پێشتریش گوتم ، ئەو یارمەتییە بە عەڕەبەکانی سوورییە و – هەر وەها تورکومانەکانیش دەکرێ.
فەرموو، مکاییل
پرسیار: مارک ، ئایا ئێوە تاوانبار کردنتان لە لایەن ئەوەوە [ مەبەست ئەردۆغانە، وەرگێڕ] دەپەژرێنن کە ئێوە بەرپرسی ئەو دەریای خوێنەن؟
ئاغای تۆنر: نا، و ئەمن حەولم دا ووڵامی ئەو پرسیارە بدەمەوە. ئەگەر ئەمن -
پرسیار: بەڵێ، دەزانم ، بەڵام ئەو -
ئاغای تۆنر: مەبەستم، ئەمن – نا. مەبەستم ، بڕوانە - ئەمن مەبەستم ، دیسان ، بەر لە هەموو شت ، لە سوورییە خوێنێکی زۆر ڕژاوە ، بەڵام خوێنڕێژانی سەرەکی داعش و ڕێژیمی ئەسەد ن.
پرسیار: مارک، چاوپێکەوتنێکی دیکەش هەبوو. شاندێکی هەدەپە لێرە لە شارن [ مەبەست واشنگتن ە ] ، و ئەوان دوێنێ چاویان کەوت بە ( نابیسترێ ) لەم خانووە دا [ مەبەست وەزاڕەتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکایە لە واشنگتن . وەرگێر ] هیچت هەیە -
ئاغای تۆنر: [دیدار ] لەگەڵ ؟
پرسیار: هەدەپە، پارتی – پارتی سیاسی تورکی
ئاغای تۆنر: باشە، باشە، تێ گەیشتم.
پرسیار: هیچ شتێکی بە نووسراو هەیە باسی بکەی سەبارەت بەو دیدارە؟
ئاغای تۆنر: نا نیمە، بەڵام پرسیارەکەتم وەرگرت بزانم ئەگەر شتێکی نووسراو هەبێ، ئا، تکایە، بەڵێنت دەدەمێ ووڵامت بدەمەوە.
پرسیار : و ئەتۆ پێت وایە تورکییە هەر وەک شەڕڤانانی کورد لە سوورییە بە دژی داعش یارمەتیدەرە ؟
ئاغای تۆنر : ئەمن پێم وایە ، ئەوە بە ڕاستی هەڵسەنگاندنێکی دژوارە بکرێ ، و – بەڵام مەبەستم ، ئەوە نییە - داخودا تورکییە زۆرە یارمەتیدەرترە لە یەپەگە یان نا، بەڵام ئەگەر نومرە بدرێ بە گشت ئەندامانی ئیتیلاف و گشت گرووپە جۆر بەجۆرەکانی کە لە سەر زەوی لە سوورییە شەڕی داعش دەکەن ، ئەمن هەر دەڵێم کە ناتۆ – تورکییە هاوپەیمانێکی ئەندامی ناتۆ یە، شەریکێکی بەتوانایە دە نێو ئیتیلاف دا، و ئەوەی ئێمە پێزانینی خۆمان دەردەبڕین بۆ پشتیوانییەکەیان.
پرسیار: هەر پرسیارێکی دی، زۆر داوای لێ بوردن دەکەم
ئاغای تۆنر: دەی، فەرموو پرسیارەکەت بکە .
پرسیار: کە وا بوو شەڕڤانانی کورد – تورکییە پێی وایە ئەوان تێڕۆریستن و ئاشکرایە دەیەوێ لایەنێک پەلاماریان بدا و داعش هێرشیان دەکاتە سەری. ئێوە پێتان وا نییە ، تورکییە بەڕاستی شەڕی داعش ناکا ئەگەر ( نابیسترێ ) –
ئاغای تۆنر: نا، ئەمن نامەوێ ئەوە ساز کەم – دیسان ، ئەو ئەگەرە وەدوایە دەدەمەوە. تورکییە دەزانێ کە داعش هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە، بە ئاشکرایی بۆ سەر هەرێم و بۆ سەر تورکییە خۆشی و ئەوان ئەندامێکی بەرعۆدەن لە ئیتیلافی دژی داعش دا . جگە لەوە ، ئەوان لە گەڵ هەڕەشەی پ.ک.ک.ش بەرەوروون ، کە گرووپێکی تێڕۆریستە و لەنێوخۆی تورکییە دا هێرشان دەکا، و ئەوە لە ڕوانگەی ئەوانەوە ، با بڵێم وەک کاری یەپەگە وایە


مارک سی، تۆنر
جێگری قسەوێژی وەزاريتی کاروباری دەرەوەی ئەمریکا

زانیاریدانی ڕۆژانە بە چإپەمەنی

پێنجشەمە ١١ –ی فێڤرییەی  ٢٠١٦
پرسیار: سەبارەت بە پەیەدەی کورد، کە ئێوە ئەوان بە ڕێکخستنێکی تێڕۆریستی نازانن ، ئەوان چۆن پێناسە دەکەن؟
ئایا ئەوان بە بەشێک لە ئۆپۆزیسیۆنی ڕێژیمی ئەسەد دادەنێن یان بێ لایەن؟ چونکە ئەوان لە لایەن ڕووسەکانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێ بە ڕێگای هێرشی هەواییەوە.
ئاغای تۆنر: ئەوە پرسیاری چاکە. مەبەستم، ئەوەی ئێمە لە سەر ئەوان گوتوومانە و درێژە دەدەین بە ئەوەی ئەوان وەکوو ئەندامێکی ئەو گرووپانەی لە باکووری سوورییە هەن بەناو بکەین، کە زیاتر، دژی داعش شەڕ دەکەن و لە سەر زەوی جەخت دەکەن لە شەڕ بە دژی داعش و هێزی کاریگەر بوون. و لێرە دایە کە پشتیوانی ئێمە لەوان  دێتە گۆڕێ و دەور دەبینێ زیاتر بە ڕێگای هێرشی هەوایی دا، بەڵام لە شێوەی دیکەی پشتیوانیش دا – پشتیوانی سیخوڕی و هەرچییەکی دی .  بەڵام ئەوان یەکێک لە چەندین گرووپان بوون. کە ئەمن دوێنێ باسم کردن، هێندێکیان عەڕەبی سوورییەن و ئەوانیدی تورکەمن [ تورکومان ]ن، کە کاریگەر بوون لە هێرش بردن بۆ سەر داعش و شەڕ کردنی. تێگەیشتنی من ئەوەیە کە ئەوان ڕاستەوڕاست دژایەتی ڕێژیمی ئەسەد یان نەکردووە، بەڵام کاریگەر بوون لە ئەستاندنەوەی خاک لە حکوومەتی ئیسلامی عێڕاق و شام.
پرسیار: بەڵام ئەوان تەفاهومیان هەیە لەگەڵ ڕێژیمی ئەسەد ، بۆیە شەڕی یەکتری ناکەن.
ئاغای تونر: دیسان ، نا نایکەن – ئێ، ئەوان بەشێک نین لە ئۆپۆزیسیۆنی ڕەسمی، بەڵام وەک گوتم، ئەوان گرووپێکن کە پێش دەکەون لە شەڕ بەدژی داعش دا .
پرسیار: مارک ، هەر هەمان پرسیار.
ئاغای تۆنر: بە دڵنیاییەوە، فەرموو
پرسیار: بە لەبەر چاوگرتنی ئەو پێواژۆ گشتییەی کە لەنێوان دەستەی ئۆپۆزیسیۆن و ڕێژیمی ئەسەد دا هەیە ، و ئەگەر پەیەدە  دژی ئەسەد نییە ، پێت وا نییە ئەو بۆچوونەی تورکییە کە دەڵێ نابێ پەیەدە لە نێو ئۆپزیسیۆنی سوورییە دا حیسابی بۆ بکرێ بە جێ یە؟
ئاغای تۆنر: با دیسان، مەبەستم ئەوەیە، تۆ خۆت ئەو جیاوازییەت لە بەر چاو گرت- کاتێک مرۆڤ چاو لە هەبوونە تێکەڵاوە پێچەڵپێچەکانی وێندەرێ لە سەر زەوی بکا- گرووپی جیاواز، بەرژەوەندی جیاواز لە سەر زەوی لە سوورییە - 
مرۆڤ دەبێ حیساب بۆ پەیەدە بکا لە نێو ئەواندا. بەڵام ئەوان بەشێک نێن و نەخرانە نێو  وتووێژە نیزیککەوتنەوەکانی  ژێنێڤ. لەگەڵ ئەوەشدا، پشتیوانی ئێمە لەوان لەبەر شەڕیان بە دژی داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام بووە لە باکووری سوورییە. ئەوە بەردەوامە لەوەی دا کە هۆی سەرەکی پشتیوانی ئێمە لە ئەوان بێ، ئەوەش کە ئەوان گرووپێکی شەڕکەری کاریگەر بوون.
پرسیار : ئەوان هەن -
ئاغای تۆنر: بەڵێ
پرسیار: ئایا ئێوە دەزانن کە ئەوان هەر وەها – زۆر ڕاپۆرتی جیاواز هەن سەبارەت بە ئەوەی کە دە ڕاستییدا ئەوان شەڕی کێ دەکەن یان کێ شەڕی کێ دەکا، کێ شەڕی کێ دەکا -  کە ئەوان شەڕی ئۆپۆزیسیۆنی میانەڕۆش دەکەن. ئایا ئەوە ڕاستە ، تا ئەو جێگەیەی ئەتۆ ئاگات لێ بێ ؟
ئاغای تۆنر: ئەمن دڵنیانیم ئەتۆ  بەتایبەتی ئاماژە بە چی دەکەی.
پرسیار: سەبارەت بە شەڕی یەپەگە، تەقە کردن لە ، و کوشتنی خەڵکی ئاوای کە بەشێکن لە ئۆپۆزیسیۆنی میانەڕۆ.
ئاغای تۆنر: لە مەڕ ئۆپۆزیسیۆنی میانەڕۆ. ئەمن ئەو ڕاپۆرتە تایبەتییانەم نەدیتووە کە بڵێن ئەوان لە ڕاستیدا  ئۆپۆزیسیۆنی میانەڕۆ ڕاو دەنێن، نا [ نەمدیوە ] .
پرسیار: ئەتۆ هیچت نەبیستووە؟ ئەمن دەتوانم -
ئاغای تۆنر: دەزانم ، دوێنێ ڕاپۆرتێک هەبوو، بەڵام -
پرسیار: ڕاپۆرتی زۆر هەن لەو بارەیەوە.
ئاغای تۆنر: بەڵام ئەمن جگە لەوە نەمدیوە -
پرسیار: و ئەوەش کە ئەوان شەڕی ئەحڕار ئەلشام  دەکەن. ئەمن پێم وایە فەرماندەی ئەحڕار ئەلشام ئاماژەی بەوە کردووە  و ئەو  لە دەستەی نوێنەرایەتی  ئێچ ئێن سی دا پشتیوانی لێ دەکرێ. جا من وا بزانم ئەو وەک جۆرەیەک لە میانەڕۆ پەژرێندراوە لە حاڵی حازر دا.
ئاغای تۆنر:  باشە
پرسیار: جا کە وا بوو ئێوە – ئەو بە ئاشکرایی ئەوە دەڵێ ، کە وا بوو ئێوە ئاگاتان لێیە؟ لە بەر ئەوەی کە ئێوە یارمەتی یەپەگە دەدەن.
ئاغای تۆنر: دیسان، براد، ڕێگا بدە با حەول -
پرسیار: باشە، باشە
ئاغای تۆنر: -  با یارمەری خۆمان بە پەیەدە ڕوون کەمەوە ، و ئێمە لەو بارەیەوە بە ئاشکرا دواوین.  ئێمە یارمەتییان دەکەین لە شەڕەکەیان بە دژی داعش دا. ئێمە [ هەڵویستمان]  بە تەواوی ڕوونە کە کاتێک ئەوان خاک لە داعش دەستێننەوە ، ئێمە دەمانەوێ ببینین کە ناوچەکە بچێتە بەر دەست کۆنتڕٶڵی مەدەنی، لەوێ حکوومەتی ناوچەیی دابمەزرێندرێتەوە  بۆ ئەوەی ئەو خەڵکەی کە لە بەر بوونی ئیسیل جێ گۆڕکێیان کردووە بتوانن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، و هەر وەها ئێمە هەڵوێستمان لەو بارەیەوەش زۆر ئاشکرا بووە کە ئێمە دەمانەوێ  جەختی شەڕەکەی ئەوان بە دژی داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام  بی ، و نەک ئەوەی دە شەڕی دیکەوە بگلێن لە سوورییە.
پرسیار: کە وابوو یارمەتی ئێوە بە یەپەگە هەر یارمەتی عەسکەری ، واتە  هەر بە هێرش لە هەواوە  سنوور دارە ؟ یان ئێوە یارمەتی دیکەشیان پێ دەکەن، بە چەكی کوژەر یان وەکوو دیکە
ئاغای تۆنر: ئەمن دڵنیا نیم، - ئەمن دڵنیا نیم لە مەڕ یارمەتی دیکە، بەڵام جگە لە هێرشی هەوایی ، ئەمن پێم وایە – یارمەتییەکی دیکە زانیاری پێدانە.
پرسیار: و ئەتۆ نازانی داخودا چ یارمەتی چەکی کوژەریان پێ دەکرێ یان نا؟
ئاغای تۆنر: ، باشە، لەو بارەیەوە دەتوانم بدوێم ، بەڵام داوات لێ دەکەم سەبارەت بەوە لە پێنتاگۆن پرسیار بکەی.
پرسیار: مارک ، ئەتۆ دەتوانی تەئیید بکەی کە یەپەگە هەر دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام بە هەدەف دەگرێ؟
ئاغای تۆنر: مەبەستم، گوتوومانە – ببوورە براد، هەر بگەڕێوە سەری -
پرسیار: باشە، باشە.
ئاغای تۆنر: -  [ هەڵوێستی ] ئێمە زۆر ئاشکرا و ڕوون بووە – و دوێنێ هێندێک لەو ڕووەوە  دواین – زۆر بە ئاشکرایی ئێمە قەت چەکمان نەداوە بە ئەوان ، و ئەمن دەزانم لەو ڕووەوە ئەوی ڕۆژێ لەگەڵ حکوومەتی تورکییە بێنە و بەرەیەک هەبوو. ویستم ئەوە ڕوون کەمەوە.
پرسیار: نا، ئەمن هەر دەپرسم چونکە -
ئاغای تۆنر:  ئەرێ.
پرسیار: - چونکە ئەوە شتێکە ئەتۆ بڵێی ئیمە تارمەتییان دەکەین بەو مەبەستە، بەڵام شتی دیکە بکەن ، کە وابێ ئەو دەمی ئەو ئامانجەی ئێوە بۆ ئەوە یارمەتییەتان داناوە بە هیچ جۆر مانای نامێنێ. لێم تێ گەیشتی؟  ئەگەر ئێوە بڵێن  " ئێمە یارمەتی ئەو گرووپە دەکەین – ئەو موجاهیدینە لە ئەفغانستان بۆ تێکشاندنی ڕووسەکان" ، و ئەودەمی -
ئاغای تۆنر: ئێ
پرسیار: - ئەوان شتی دیکە دەکەن ، و ئەوەش ئێوە لەوە بێ بەری ناکا
ئاغای تۆنر: ڕاستە ، بە دلنیاییەوە مەبەستمە بڵێم. ئێمە هەتا ئێستا  نەمان بینیوە ، بەڵگەمان بە دەستەوە نییە بیسەلمێنێ  کە ئەوە ڕوویداوە .
تکایە، فەرموو
پرسیار: مارک، ئەتۆ دەتوانێ تەئیید بکەی کە یەپەگە تەنێ دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام لە سوورییە بە هەدەف دەگرێ؟
ئاغای تۆنر: ئێ،دیسان، ئەمن پێم وایە ئەمن حەولم دا باسی ئەوە بکەم ، و داوای لێ بوردن دەکەم ئەگەر  مەبەستەکەم نەگەیاندووە. ئەمن گوتم ئێمە [ هەڵوێستمان ]  زۆر ڕون و ئاشکرا بووە – و ئەوەمان بە یەپەگە ڕاگەیاندووە – کە ئێمە دەمانەوێ جەختی هێرشەکانی ئەوان لە سەر ئیسیل و داعش بێ. کە ئەوان لەوە دا کاریگەر بوون ، و بە ئاشکرایی ، ئێمە نیگەرانی خۆمان دەربڕیوە  کاتێک تووشی کێشە هاتوون لە گەڵ هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانی سەر زەوی لەوێ. و ئێمە بەردەوام دەبین لە سەر پێداگری کردن لە گەڵ یەپەدە [ پەیەدە ] کە پێویستە، هەر وەک ئێستا بە بڕاد م گوت ، تەنێ ئەو خاکە بەڕێوەبەرێ کە ئازادییان کردووە ،  پارێزگاری لە خەڵکی ناوچەکە و موڵک وماڵ بکا ، و مافی مرۆڤ بپارێزێ و پەرەی پێ بدا، و ئەوە پەیامی ڕوون و ئاشکرای ئێمە بووە بۆ ئەوان
پرسیار: کە وابوو ئەوان لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆن پێک هەڵدەپڕژێن، ڕاستە؟ چونکە ئەتۆ هەر ئێستا گوتت کە ئێوە نیگەرانییەکانی خۆتان بە ئەوان دەڵێن -
ئاغای تۆنر: ئەمن گوتم، ئێمە نیگەرانییەکانی خۆمان دەردەبڕین کاتێک ئەوان تووشی کێشە دەبن ، بەڵێ .
پرسیار: مارک. بۆ ئەوەی پرسیارەکانی براد ڕوون بنەوە، ئەو تێکهەڵچوونانەی کە ئەو ئاماژەی پێ کردن – لە نێوان یەپەگە و هێزە میانەڕۆیەکان لە کۆریدۆری عەزاز ە. ئەوە ئەو  ١٠ کیلۆمیترە یە -
ئاغای تۆنر: ئەوە هەر ئەوشتەی کە ئەمن -
پرسیار: بەڵێ.
ئاغای تۆنر: بەڵێ، نا ، و ئەوە هەر ئەو شتەیە کە ئەمن خەریک بووم  لێی پرسم. ئێمە ڕاپۆرتی دژ لەهەڤمان  لەو بارەیەوە دیتووە و ئێمە حەول دەدەین زانیاری زیاتر بە دەست بهێنین. بەڵام ئێمە ئەو ڕاپۆرتانەمان دیتووە ، ئەوە ئەو شتەیە کە من دەمەویست ڕوونی کەمەوە، داخودا ئەو ئاماژەی بەوە دەکرد یان نا.
پرسیار: ئامانجی ئەوان ئەوەیە بە دژی دەوڵەتی ئیسلامی عێڕاق و شام شەڕ بکەن، بۆ ئەوە دەبێ ئەو  بۆشاییە پڕ بکەنەوە، یانی یەکەم ئەوان دەبێ دژی گرووپی میانەڕۆ بە شەڕ بێن، و دوایە دەگەنە ئەو جەبهەیەی کە ئیسیل گرتوویە- بۆ ئەوەی دژی ئیسیل بە شەڕ بێن و لە هێڵی مارییەوە دەست پێ دەکەن -
ئاغای تۆنر: ئەتۆ ئێستا باسی پەیەدە دەکەی؟
پرسیار: بەڵێ، یەپەگە، کە وابوو ئێوە ئەوە قەبووڵ دەکەن -
ئاغای تۆنر: یەپەگە ، ببوورە
پرسیار: - یەپەگە ، بەلێ – داخودا دەوڵەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا قەبووڵ دەکا یەپەگە هێرش بکاتە سەر گرووپە میانەڕۆیەکان لە کۆریدۆری ئەعزاز بۆ ئەوەی بگاتە ئیسیس؟
ئاغای تۆنر: دیسان، ئەتۆ ئەمن ڕادەکێشی بۆ نێو باسی ئاستی عەمەلییاتی لێرە دا، و ئەمن خۆ لەوە هەڵناقورتێنم  و باسی هەڵسەنگاندنی خۆم لە سەر مەیدانی نەبەرد ناکەم و ئەوەی کە کامە کۆریدۆر یان هەرچییەکی ئەوان پێویستییان پێی هەیە. لەگەڵ ئەوەش، ئەگەر مڕۆڤ کەمێک بگەڕێتەوە سەر قسەکانی پێشووم ، ئێمە نامانەوێ ئەوان ببینین کە تووشی کێشە هاتبن لە گەڵ هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکان دا، ئێمە پێمان وایە ئەوە حەولی گشتی بەرەوە  دواوە دەبا بۆ شتێکی کە ئێمە تێدەکۆشین وەدەستی بهێنین  لە سەر زەوی، ئێمە داوا دەکەین ئەوان حەولەکانیان چر بکەنەوە لە سەر تێکشکاندنی داعش.
پرسیار: ئایا لەو دواییانە دا لەو بارەیەوە پێداگریتان لەگەڵ کردوون؟
ئاغای تۆنر: ئەمن نازانم دوایین جاری کە ئێمە پێداگریمان لەگەڵ کردوون ئەوە بکەن کەنگێ بووە، بەڵام ئێمە لە تێکەڵی و پێوەندییەکانمان دا لەگەڵ ئەوان دا زۆر ڕوون و کراوە بووین.
پرسیار: ئەم پرسیارە لە سەر یەپەگە نییە ( پێکەنین )
ئاغای تۆنر: ئای ، بۆ شتی دیکەش هەیە ئێستا لە دنیا دا ؟
پرسیار: سەرۆکوەزیری ڕووسییە ئاغای مێدڤێدۆف هەر ئێستا لە چاوپێکەتنێک  لەگەڵ ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی دا ووشداری داوە – بێتوو هێرشێکی زەوینی بکرێ ، ئەگەر ئەوە بکرێ – ئەوە دەتوانێ بگاتە شەڕی جیهانی. ئایا ئێوە  ئەو ووشداری دانە ڕاستەوخۆ بەرەو ئەمریکا ، و عەڕەبستانی سعوودی یان تورکییە  دەزانن ؟
ئاغای تۆنر: وای دەزانم – ئەمن ئەو لێکدانەوەیەم دیتووە . مەبەستمە بڵێم، لە ئاستێک دا زۆر جێی نیگەرانییە، و وەزیری کارو باری دەرەوەی ئەمرێکا باسی ئەو ڕاستییەی کردووە  بە لە بەرچاو گرتنی دەستە بێ چارەکان لە سەر زەوی لە سوورییە، لایەنی جیاواز و تاکوتەرای جیاواز  لە سەر زەوی کە شەڕی یەکتری دەکەن ، ئەوە دەتوانێ گرژتر بێ  و دەتوانێ ببێتە کێشەیەکی هەراوتر، جا بۆیە لێرە دا هەمیشە نیگەرانی و دەغدەغە هەیە. ئەمن لە سەرچاوەکە دەپرسم – و بە گوتنی سەرچاوە  مەبەستم ڕووسییە یە  کە دەڵێ ئەوان نیگەرانن کە ئەو  وەزعە ئیدی لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچێ . چونکە با لێرە دا زۆر بە ڕوون و ئاشکرایی بڵێین کە ئەوە پشتیوانی ڕووسییە لە ڕێژیمی ئەسەد بووە لەو چەند مانگەی ڕابردووە و ئی هەرە دواتر  لە گەمارۆ دانی حەڵەب دا  کە کێشەکەی پیستر کردووە و گرژتری کردووەتەوە ، و بە ئاشکرایی ، پێواژۆی سیاسی دە مەترسی خستووە.
و جا بۆیە ئەمن لەو نیگەرانییانەی ئەو دەریبڕیون تێ دەگەم، بەڵام هەر وەها دەشڵێم ئەگەر ئەوە هۆی نیگەرانی ڕووسییەیە ، کە وابێ ئەوان دەبێ تەماشایەکی ئەوشتەش بکەن کە خۆیان دەیکەن بۆ پشتیوانی لە ڕێژیمی ئەسەد.
ئاغای تۆنر: چەند پرسیاری دیکەش ، باشە سەعید، هەر سانییەیکی دی دێمە لای تۆ.
پرسیار: بەڵێ. دوێنێ ئەتۆ گوتت ئێوە هیوا دارن تورکییە بەردەوام بێ لە دانی هەمان ئاست لە میوانداری و پشتیوانی لەو پەنابەرانەی کە لەبەر بۆمبارانە هەواییەکانی ڕووسییە و عەمەلییاتی سەر زەوی ئەسەد ڕادەکەن.  و دوێنێ – ببوورە، ئەمڕۆ پرێزیدێنت ئەردۆغان گوتی تورکییە نیزیکەی ١٠ بیلیۆن دۆلاری خەرجی پەنابەرانی سوورییە کردووە لەوەتا ئەو  کێشەیە هەڵئایسا، و ئەوان تا ئێستا  ٤٠٠ میلیۆن دوڵاریان یارمەتی پێ گەیشتووە. پێم خۆش بوو بزانم  داخودا ئەمریکا دەیەوێ پشتیوانی زیاتر لە سەر مێز دابنێ.
ئاغای تۆنر: بەڵێ ئێمە – هەر لەو  دواییانە دا حەوتووی ڕابردوو ڕامانگەیاند – حەوتووی ڕابردوو ، پێم وابێ ، لە لەندەن زیاد کردنێکی بەرچاوی یارمەتی  ئینسانی بۆ پەنابەران لە زۆرێک لەو دەوڵەتانە دا، لە ئۆردۆن و لوبنان زۆر تایبەتیتر. ئاشکرایە ئێمە پارەمان داوە بە تورکەکان.  ئێمە بە سەخاوەتی زۆر و فیداکاری حکوومەتی تورکییە  دەزانین بۆ حاواندنەوە و میوانداری لە نزیکەی  دوومیلیۆن و نیو پەنابەری سوورییەیی، و ئێمە پێداگرییان لەگەڵ دەکەین  بەردەوام بن لە نیشان دانی ئەو دەست ئاواڵەیی یە تەنانەت لە ئاست هاتنی لێشاوی گەورەتری پەنابەران دا.
تا ئەو جێگایەی  دەگەڕێتەوە سەر  یارمەتی ئینسانی بە وان، ئێمە درێژە دەدەین بە ئەوەی لەبەر چاوی بگرین ، کە چۆن دەتوانین کۆششەکانی خۆمان  زیاتر کەین بەڵام هەر وەها ئەو ڕاستییەشمان لەبەرچاو بێ کە تورکییە پێداویستی بە پشتیوانی ئێمە  و پشتیوانی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی هەیە بۆ ئەوەی ئەو پەنابەرانە بحاوێنێتەوە بەشێوەیەکی ڕێزدارانە و ئینسانی.
پرسیار: مارک ، سەبارەت بەو گفتوگۆیە لە سەر پەیەدە و پ.ک.ک.
ئاغای تۆنر: بەڵێ
پرسیار: ئەمن نازانم ئەتۆ دیتووتە یان نا ، بەڵام لەو دواییانەدا پەیەدە لە مەسکەو ئۆفیسی داناوە. ڕاپۆرتت دیوە لەو بارەیەوە؟
ئاغای تۆنر: نا، ڕاپۆرتم لەو بارەیەوە نەدیتووە.
پرسیار. باشە لە جێدا. پەیەدە ئۆفیسێکی نوێنەرایەتی لە مەسکەو کردەوە، و لە بەر ئەوەی ئەتۆ نەتدیتووە، بەڵام لە ئۆفیسەکە دا ئەوان وێنەیەکی گەورەی ڕێبەری پ.ک.ک عەبدوڵا ئوێجاڵان یان هەڵئاوسیوە، کە ئێوە بە تێڕۆریستی دەزانن. ئەمن پێم خۆش بوو ئەوە بزانم داخودا ئەوە چ هەستێک لە ئێوە دا ناوڕووژێنێ کە پ.ک.ک و پەیەدە پێوەندییان هەیە .
ئاغای تۆنر: بڕوانە، ئێمە – ئێمە بەردەوام دەبین لەو باوەڕە دابین کە پ.ک.ک ڕێکخستنێکی تێڕۆریستی یە. ئێمە ئاوا لە مەڕ پەیەدە بیر ناکەینەوە – کە ئێمە پێمان وایە جەختی کردووەتەوە لە سەر شەڕ لە باکووری سوورییە بە دژی داعش.
فەرموو، ببوورن، نۆرەی کێیە؟ هەر کامێکتان .
پرسیار: تەنێ پرسیارێک بە دوای ئەوەی دا دوێنێ پرسیم. داخودا بە نووسراو شتێک هەیە سەبارەت بەو شاندە کوردەی کە چاوی بە تورکییە کەوتووە [ مەبەستی ئەو شاندە کوردەیە کە لە تورکییەوە هاتووە و لە وەزاڕەتی کارو باری دەرەوەی ئەمریکا چاویان پێی کەوتووە، وەرگێڕ ]
ئاغای تۆنر: دەبێ شتێک لێرە لە دۆسییەکەم دا هەبێ ، با بزانم دەیبینمەوە، ئەوە پرسیاری چاکە و ئەمن شتێکم هەیە لەم کتێبە دا .
پرسیار: دەکرێ بڵێم ( نابیسترێ ) -
ئاغای تۆنر: نا، نا، نا، هەر دەیبینمەوە. هەر سانییەیەکم کات بدەیە. وەک دەبینن کاغەزەکانم چاک ڕێک وپێک نەکردووە لەم دۆسییەیە دا -
پرسیار ( پێ میکڕۆفۆن ) -
ئاغای تۆنر: بەڵێ، با بیبینمەوە – ئەمن دەزانم  لێرە دا یە، یان لێرە دا بوو.
پرسیار: هیوادار بووم هیندێکی دیکە زیاتر زانیاری وەرگرم کە پێت داین
ئاغای تۆنر: لەحزەیەکم بدەیە – بزانم دەتوانم بیبینمەوە، ئەمن بۆی دەگەڕێم و دوای کۆبوونەوە دەتدەمێ.
پرسیار: باشە -
ئاغای تۆنر: ئەوەتا دیتمەوە، ڕاست لە بەر چاومە دەزانی؟  بەڵێ کاربەدەستانی وەزاڕەتی کارو وباری دەوەوە – ئەتۆ باسی شاندی هەدەپە دەکەی وایە؟
پرسیار: بەڵێ.
ئاغای تۆنر: باشە. کاربەدەستانی وەزاڕەتی کارو باری دەرەوە، بۆرۆی کار وباری ئوڕووپا و ئوورۆئاسیا و بۆرۆی دێمۆکڕاسی ، مافی مرۆڤ و کار چاویان کەوت بە شاندێکی ئەندامانی پارڵمانی تورکییە سەر بە پارتیی دێمۆكراتێکی گەلان  بۆ قسە کردن لە سەر بابەتەکانی نێوخۆیی تورکییە و هەرێم.
پرسیار: لێکدانەوەی ئێوە لە سەر ئەو چاوپێکەوتنە چییە ؟ هەلومەرچ چۆنە – هیچی زیاترت لایە لەو بارەیەوە.
ئاغای تۆنر: نا، جگە لەو نووسینە هیچی دیکەم لا نییە.
پرسیار: باشە
ئاغای تۆنر: ئەمن هەر تەئییدی دەکەم کە ئەو چاوپێکەتنە کراوە
پرسیار: باشە. ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هێدیایەتی و هاوکاری لە ئوڕووپا  ( ئۆ ئێس سی ئی )  سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی نۆڤامبری تورکییە لەو دواییانە دا بڵاو بووەتەوە. ئەو دەمی ئەتۆ خۆت لەو پاراست هیچ لێکدانەوەیەک لە سەر هەڵبژاردن بکەی. ئێستا کە ئەتۆ ئەو ڕاپۆرتت دیتووە – ئەم بینایە [ وەزاڕەتی کارو باردی دەرەوەی ئەمریکا ] ئەو ڕاپۆرتەی دیتووە -
ئاغای تۆنر: ئەتۆ باسی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هێدیایەتی و هاوکاری لە ئوڕووپا دا ( ئۆ ئێس سی ئی ) دەکەی؟
پرسیار: بەڵێ ڕاپۆرتی  ئۆ ئێس سی ئی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکییە لە نۆڤامبر دا،
ئاغای تۆنر: بەڵێ باشە. ئێمە ڕاپۆرتی دوایی  ئۆ ئێس سی ئی ، ئاشکرایە سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی  ١-ی نۆڤامبری ٢٠١٥ لە بەر چاو دەگرین، لەوێدا زەق کراوەتەوە تورکییە چەندین جۆرە بژاری لە بەر دەست دەنگدەران نابوو، بەڵام  لە بەر فەزای بەکێشەی هێمنی، هێرشی توندو تیژ بۆ سەر ئەندامانی پارتی و خانوو و مەقەڕەکانی پارتی و بەرتەنگی ساز کردن بۆ ئازادیی میدیا  پێشی کەمپەین کردن و دانی ئازادانەی زانیاریی بە بیروڕای گشتی گیرابوو،
جا بۆیە لە کاتی هەڵبژاردنەکان دا، ئۆئێس سی ئی داخویانییەکی سەرەتایی بڵاو کردەوە و ئەوەی زەق کردەوە کە هەڵبژادنەکان چەندین جۆرە بژاریان لە بەر دەست دەنگدەران نابوو، بەڵام لەبەر بەرتەنگییەکان لە سەر ئازادیی میدیا نیگەرانییەکە لە جێی خۆیدا ماوەتەوە. ئێمە نیگەرانییەکانی خۆمان داگرتەوە کە دەستگا مێدیاییەکان  و ئازادییە فەردییەکان – و ڕاستتر ئازادی تاکان ، و ئەو ڕۆژنامەنوسانەی ڕەخنەگری حکوومەت بوون کەوتنە بەر گوشار و هەڕەشە و گوڕەشە لە ماوەی کەمپەینی هەڵبژاردن دا، بە ڕواڵەت بە شێوەیەکی حیسابکراو کە ببێتە هۆی لاواز کردنی ئۆپۆزیسیۆنی سیاسی. و ئەم ڕوانگەیە بە ڕاپۆرتی کۆتایی ئۆ ئێس سی ئی هیچ گٶرانی بە سەر دا نەهاتووە.
پرسیار: و هەمان ڕاپۆڕت دەڵێ کە تورکییە بەرعۆدەییەکانی خۆی بەجێ نەگەیاندووە وەکوو ئەندامێکی ئۆ ئێس سی ئی و ئەو هەڵبژاردنەی لە سەر بنەمایەکی مۆنسیفانە و ئازادانە و بە پێی ستانداردە نێونەتەوەییەکان بەڕێوە نەبردووە.  جا بۆیە ئەتۆ ئێستا دەتوانی بە ئێمە بڵێی کە تورکییە ئەو هەڵبژاردنەی لە شەرتومەرجێکی مونسیف و ئازاد دا ئەنجام نەدا هەر وەک ئەوەی کە ڕاپۆرتەکە دەڵێ؟
ئاغای تۆنر: ئێ، ئەمن پێم وایە – هەر ئێستا ئاوام گەڵاڵە کرد، ئێمە زۆر ڕوون و کراوە بووین لە گەڵ کاربەدەستانی تورک لە هەموو ئاستان دا سەبارەت بە نیگەرانییەکانمان لەمەڕ ئازادیی چاپەمەنی و ئازادیی ڕادەربڕین ، ئازادیی کۆبوونەوە. ئێمە پێداگریمان کردووە لەگەڵ حکوومەتی تورکییە کە دەستەبەر بێ کردەوەکانی بایەخە دێمۆکڕاتیکەکان، بایەخە دێمۆکراتیکە جیهانییەکان لە بەر چاو دەگرێ، و لە گەڵ قانوون و بەرعۆدە نێونەتەوەییەکان دەگونجێ کە لە قانوونی بنچینەیی تورکییە دا جێیان کراوەتەوە.  
پرسیار:  ( نابیسترێ. )
پرسیار: بەئاشکرایی، ئەتۆ ناتوانی ئەو هەڵبژاردنانە بە مونسیف و ئازاد دابنێی، باشە ئەگە وابێ ئەتۆ دەتوانی بڵێی کە دێمۆکڕاسی تورکییە هێشتا بەتوانا و بەگوڕە وەک ئەوەی لەو دواییانە دا ئاماژەت پێ کرد ، ئەگەر ئەوان نەتوانن هەڵبژاردنێکی ئازاد ئەنجام بدەن؟

ئاغای تۆنر: ئەمن هەر دەڵێم، ئێمە زۆر بە ڕوون و ئاشکرا [ هەڵوێست ] مان نیشان داوە، دوایین ڕاپۆرتی ئۆئێس سی ئی  زۆر ڕوونە سەبارەت بەو نیگەرانیانەی ئێمەش دەرمان بڕیون. پێویست ناکا لێرە دا دووپاتەیان بکەمەوە و لێرە دا دای دەکووژێنم. 

No comments: