زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌کان فره سته‌ندارد وفره ناوه‌ندن
زۆربه‌ی زمانه زێندووکان فره سته‌ندارد و فره ناوه‌ندن
حه‌سه‌نی قازی
زمان وه‌کوو بنچینه ی بیر وهۆکاری پێوه‌ندی تاک وکۆمه‌ڵ یه‌کێک له بابه‌ته گرینگه‌کانی کۆمه‌ڵناسی و هه‌ڵاواردن و زۆرداری زمانیش یه‌کێک له قێزه‌وه‌نترین شێوه‌کانی چه‌وساندنه‌وه و دیاره‌ده‌کانی نابه‌رابه‌رییه له کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆیی دا.
په‌یوه‌ست به‌و باس و گه‌نگه‌شانه‌ی سه‌باره‌ت به هه‌ڵکه‌وت و چونییه‌تی شێوازه‌کانی کوردی له گۆڕێدایه، لایه‌نێکی زۆر ئاشکرا وبه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵکه‌وتی زمانه‌کان له ئاستی جیهانیدا که‌متر باس و لێدوانی له سه‌ر ده‌کرێ، ئه‌ویش فره ناوندێتی و فره سته‌ندارد بوونی زۆربه‌ی زمانه زیندووه‌کانی جیهانه، که ئه‌گه‌ر سه‌باره‌ت به ئه‌وان له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیش‌دا زانیاری و ئاگاداری هه‌بێ، ته‌می زۆرێک له‌و دڵه‌ڕاوکێ و په‌رۆشییانه‌ی له مه‌ڕ پێشکه‌وتنی شێوازه کوردییه‌کان و "پارچه کردنی" کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان- که به ناحه‌ق خراوه‌ته‌وه ئاراوه - نامێنێ و ده‌ڕه‌وێته‌وه و بۆچوون و هه‌ڵوێستێکی پته‌و وزانستیانه له‌مه‌ڕ پرسی زمان ده‌کرێ ڕه‌چاو بکرێ.
زمانه فره ناوه‌نده‌کان، ئه‌و جۆره زمانانه‌ن له به‌ر ئه‌وه‌ی له جوگرافیای جیاواز و له‌لایه‌ن خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازه‌وه قسه‌یان پێده‌کرێ و پێیان ده‌نووسرێ، خاوه‌ن سته‌نداردی جیاوازی قسه‌کردن و نووسینیشن. واته ته‌نێ هه‌ڵگر و گوێزه‌ره‌وی کو‌لتوور ونه‌ریتی نه‌ته‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی نین به‌ڵکوو هه‌رکام له‌و ده‌سته و گه‌لانه‌ی ده‌کاریان ده‌که‌ن، ناسێنه‌و کولتووری خۆیان ده‌و زمانه دا ده‌بیننه‌وه و شه‌قڵی خۆیانیان لێداوه.
ڕه‌چاوکردنی بۆچوونێکی ئه‌وتۆ له لایه‌ن ئاخێوه‌رانی ئه‌و شێوه زمانانه‌ی له کوردستان و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له لایه‌ن کورده‌کانه‌وه ده‌کار ده‌کرێن ، ده‌رگایه‌کی نوێی ته‌بایی و ڕێزی فره لایه‌نه‌مان به‌ڕوو دا ده‌کاته‌وه. دانانی کوردی به زمانێکی فره‌ناوه‌ند و فره سته‌ندارد زه‌مینه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردن و به‌خۆداهاتنی خێراتری هه‌موو شیوازه‌کان ده‌ڕه‌خسێنێ، به‌وه جیاوازی زیاتر نابێ، به‌ڵکوو له سایه‌ی تێکنۆلۆژی تازه و گه‌یاندنی خێرا، شێوازه‌کان زیاتر له یه‌کتری ده‌گه‌ن وئه‌گه‌ر به‌ته‌کووزی پێوه‌یان بچاردرێ ده‌کرێ له یه‌کتریش نزیک ببنه‌وه.
وه‌ک له سه‌ره‌وه باس کرا یه‌ک له نیشانه‌کانی زمانانی فره‌ناوه‌ند ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی جیاوازقسه‌یان پێده‌که‌ن، ئیمه خۆشمان بێ و ترشمان بێ ده‌بینن ئێستا کورد به کوردیی سۆرانی، [ سته‌نداردی سلێمانی و شێوازی موکری]، کوردیی کرمانجی [ سته‌نداردی هاوار و بۆتی، بادینی، هه‌رمه‌نستانی ، به‌رفراتی، خۆراسانی ]، کوردیی هه‌ورامی [ به هه‌موو زاره‌کانییه‌وه]، کوردیی دملی [ سته‌نداردی دێرسیم وزاره‌کانی دیکه]، کوردیی که‌ڵوڕی [ کرماشانی، ئیلامی و فه‌یلی] به هه‌موویان قسه ده‌که‌ن و له ئاستی جیاواز دا به هه‌مووشیان ده‌نووسن. زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و ئاخێوه‌ر و نووسه‌رانه‌ش خۆیان به کورد ده‌زانن و له زمان وه‌کوو ئامرازێک بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن وپته‌و کردنی کولتوور‌و وشیارییه‌ک که‌لک وه‌رده‌گرن که به کو‌لتوور و وشیاریی کوردی داده‌نێن. ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و ڕاستییه ببین و یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی له‌وه‌خۆ کردن و جێکردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌کاندا به‌ره‌وپێش به‌رین، ئه‌و ده‌می هه‌ر به‌زه‌ینیشماندا نایه، هه‌بوونی تاکه زمان و تاکه سته‌ندارێک به سه‌ر یه‌کتری دا بسه‌پێنین و به‌و شێوه‌یه چه‌مکی زانستی کۆمه‌ڵناسی زمانیش په‌ره پێده‌ده‌ین. له خواره‌وه به کورتی باسی هێندێک له زمانه فره سته‌ندارد و فره ناوه‌نده‌کان ده‌که‌ین:
زمانی ئینگلیسی
ئینگلیسی زمانێکی فره ناوه‌ند و فره سته‌ندارده و جیاوازییه‌کی زۆر له نێوان شێوازه‌کانی ئینگلیسی بریتانیایی و ئینگلیسی ئه‌مریکایی و سته‌نداره‌کانی دیکه‌ی ئینگلیسی دیکه دا هه‌یه که ژماره‌یه‌کی زۆر له خه‌ڵکی به ڕه‌چه‌ڵه‌ک غه‌یری ئینگلیسی ده‌کاری ده‌که‌ن. ئه‌و جیاوازییانه هه‌م له ئاستی ئه‌کسێنت و ڕاوێژ و هه‌م له بواری دیکته و نووسیندا خۆ ده‌رده‌خه‌ن. ئینگلیزی زمانێکی فره ناوه‌ندی هاوتایه، هاوتاییی به‌و مانایه که هیچکام له شێوازه‌کانی له ڕوانگه‌ی کولتوورییه‌وه به سه‌رئه‌وانیدیدا زاڵ نییه . له باری ژماره‌ی ئاخێوه‌رانه‌وه ئه‌وانه‌ی به ئینگلیسی ئه‌مریکایی ده‌دوێن ڕێژه‌یان %65، ئی ئینگلیسی بریتانیایی %18 و ئاخێوه‌رانی شێوازه‌کانی دیکه‌ی ئینگلیسی هه‌رکامیان ڕێژه‌ی %5 پێک ده‌هێنن. به جیهانی بوون به تایبه‌تی له بیست سی ساڵه‌ی دوایی به‌ملایه‌وه هه‌تا ده‌چێ زیاتر ده‌بێته هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئینگلیسی به هه‌موو چوار قوڕنه‌ی ئه‌م کوره خاکییه‌دا. پێشتر له سیستمی په‌روه‌رده دا له‌و جێگایانه‌ی ئینگلیسی وه‌کوو زمانی بێگانه به ده‌رس داده‌درا، بۆ نموونه له کۆلۆنییه‌کانی پێشووی بریتانیا شێوازی ئینگلیسی بریتانیایی زاڵ بوو. له ئوڕووپا و له چوارچێوه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌کێتی ئوڕووپا، له سیستمی په‌روه‌رده دا سته‌نداردی ئینگلیسی بریتانیایی به بره‌وه، به‌ڵام له زۆرێک له هه‌رێمه‌کانی دیکه‌ی جیهاندا ڕه‌وتی به‌کارهێنانی ئینگلیسی ئه‌مریکایی بۆ فێر بوونی وه‌کوو زمانی دووه‌م و به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانیدا وه‌پێش ئینگلیسی بریتانیایی که‌وتووه‌ته‌وه. شێواز و سته‌نداره‌کانی دیکه‌ی زمانی ئینگلیسی بریتن له ئینگلیسی ئوسترالیایی، کانادایی، هیندی، نیوزیله‌ندی، ئه‌فریکای باشووری . ئه‌و شێوازانه له چاو شێوازه‌کانی سته‌نداردی ئینگلیسی بریتانیایی و ئینگلیسی ئه‌مریکایی بۆ خوێندن وه‌کوو زمانێکی دووه‌م و له سیستمی په‌روه‌رده دا زۆر که‌متر ناسراون.
زمانی ئاڵمانی
به پێچه‌وانه‌ی زمانی ئینگلیسی، زمانی ئاڵمانی زۆر جار به هه‌ڵه وه‌کوو نموونه‌یه‌کی سته‌نداردی ناهاوتای فره ناوه‌ندپێناسه ده‌کرێ، ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و سته‌ندارده‌ی له وڵاتی ئاڵمان ده‌کار ده‌کردرێ به شێوازێکی زاڵ و باڵاده‌ست داده‌ندرێ، یه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئاخێوه‌رانی له چاو ئاخێوه‌ره‌کانی دیکه زمانی ئاڵمانی زۆرترن و هۆی دووهه‌میش ئه‌وه‌یه له ئاڵمان به ئاسایی ئاگادارییه‌کی زۆر که‌م هه‌یه سه‌باره‌ت به شێوازه‌کانی سته‌نداردی ئاڵمانیی ئوتریشی و ئاڵمانیی سویسی. وڵاتانی ئاڵمانی زمان ته‌نیا له بوارێک دا سته‌نداردێکی تاقانه ڕه‌چاو ده‌که‌ن ئه‌ویش زمانی شانۆیه. له هه‌موو جێیه‌ک ئامۆژگارییه‌کانی ' قامووسی زیبس' بۆبه‌لێوکردنی وشان له زمانی شانۆ دا ڕه‌چاو ده‌کرێ ده‌نا وه‌کوو دی ئه‌و سته‌نداردانه‌ی زمانی که له ئوتریش و سویس ده‌کار ده‌کرێن چ له باری ته‌له‌فوز، چ وشه و ته‌نانه‌ت هێندێک جار ڕێزمانیش جیاوازییان هه‌یه له گه‌ڵ زمانی ئاڵمانیی ئاڵمان. ته‌نانه‌ت له نێو جوگرافیای ئاڵمانیش دا له هه‌رێمی باڤێریا هێندێک زاراوای که له بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگوباس دا ده‌کار ده‌کرێن جیاوازن له زمانی "دایه‌گه‌وره". ئه‌و هه‌رێمه‌ی ئاڵمان ناسێنه‌یه‌کی کولتووری به‌هێز و سه‌ربه‌خۆی له به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئاڵمان هه‌یه.ته‌نانه‌ت سته‌نداره ئاڵمانییه‌کان بۆ بواری قانوونی و ئیداریش سته‌نداردی جیاوازیان هه‌یه.پێڕستی زنجیره‌یه‌ک زاراوای له‌مه‌ڕ ماده‌ی خۆراکی که به تایبه‌تی له ئاڵمانی ئوتریش دا ده‌کار ده‌هێندرێ وه‌کوو مه‌رجێک بۆ ئه‌ندامه‌تی ئوتریش له ڕێسای یه‌کێتیی ئوڕووپا دا گونجێندراوه.
زمانی فه‌ڕانسه‌یی
سێ سته‌نداردی سه‌ره‌کی زمانی فه‌ڕانسه‌یی بریتین له سته‌نداردی فه‌ڕانسه‌یی پاریسی، سته‌نداردی فه‌ڕانسه‌یی کانادایی (کیوبێکی)، و فه‌ڕانسه‌ییه‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی که له میدیا و په‌روه‌رده دا بۆ فێر کردنی زمانی فه‌ڕانسه‌یی وه‌کوو زمانی دووهه‌م به‌کار ده‌هێندرێ.ئه‌م سته‌نداره‌ده‌ی زمانی فه‌ڕانسه‌یی زۆرێک له وشه و بێژه‌ی کۆنی پاراستووه که ئیتر چبڕ له فه‌رانسه‌یی مێترۆپۆل دا باویان نه‌ماوه و له بره‌و که‌وتوون. سته‌نداردی فه‌ڕانسه‌یی کیوبێکیش به زاناییه‌کی زۆره‌وه خۆڕاگری ده‌کا له به‌رامبه‌ر تێوه‌هاتنی وشه‌ی بێگانه، بۆ وێنه له بری وشه‌ی ئینگلیسی 'پارکینگ' که له فه‌ڕانسه‌یی فه‌ڕانسه دا به‌کار ده‌هێندرێ بێژه‌ی " ستاسیۆنما" یان داڕشتووه که له ڕیشه‌ی وشه‌یه‌کی فه‌رانسه‌یی وه‌رگیراوه. سته‌نداردی پچووکتری زمانی فه‌ڕانسه‌یی له بێلژیک و سویس هه‌ن، و به تایبه‌تی کارلێکه‌ری زمانانی ژێرمه‌نییان له ئاستی ڕێزمان و وشه‌وه پێوه دیاره . بۆ وێنه له سته‌نداردی فه‌ڕانسه‌یی بێلژیک داکارلێکه‌ری جۆر به‌جۆری زمانه ژێرمه‌نییه‌کان له زمانی قسه‌کردندا جوان هه‌ست پێده‌کرێ.
زمانی هیندی – ئۆردوو
ده‌کرێ مرۆ بڵێ هیندی و ئۆردوو یه‌ک زمانن، یان هاو سیستمن. ئه‌و زمانه له هیندووستان یه‌ک له 23 زمانی فه‌رمی ئه‌م وڵاته و له پاکستان زمانی فه‌رمیییه. هۆکارێک که ئه‌و دوو شێوازه له یه‌کتری داده‌بڕێ به کار هێنانی دوو سیستمی جیاوازی ئه‌لفوپێتکه‌یه. ئۆردوو له هیندووستان به خه‌تی دێڤاناگاری و له پاکستان به خه‌تی ئاڵوگۆڕکراوی عه‌ڕه‌بی ده‌نووسرێ. له هه‌ر دوو شێوازه‌که دا وشه‌ی خوازراوه له عه‌ڕه‌بی و فارسییه‌وه زۆرن ، به‌ڵام له شێوازی ئۆردووی هیندووستان دا زۆر وشه‌ی سانسکریتی ماڵیان داناوه.
زمانی سوێدی
دوو سته‌ندارد و شێوازی سوێدی هه‌ن که هه‌ر دووکیان هه‌ڵکه‌وتی فه‌رمی یان هه‌یه. " ڕیکسسڤێنسکا" که زمانی فه‌رمی سوێده، و 'فینلاند سڤێنسکا' – که به ته‌نیشت زمانی فه‌نلاندییه‌وه - یه‌ک له زمانه فه‌رمییه‌کانی فه‌لانده.له نێو ئه‌و دوو سته‌نداردانه‌ی زمانی سوێدی دا هه‌م له ئاستی ڕێزمان وههم له باری وشه‌وه جیاوازی هه‌یه، سوێدی فه‌نلاندی هێندێک به پارێزتره. جیاوازی هه‌ره به‌رچاو له ته‌له‌فوز و تۆنی زمان دا خۆی ده‌رده‌خا. له سیستمی ده‌نگسازیدا کارتێکه‌ری زمانی فه‌نلاندی که له ڕه‌گ و بناوانه‌وه دووره له زمانه سکاندیناڤییه‌کان ، به سه‌ر زمانی سویدیی فه‌نلانده‌وه ده‌بیندرێ.
ئه‌و نموونانه‌ی سه‌ره‌وه چه‌ند نموونه‌یه‌کی که‌م بوون له زمانه زیندووه فره سته‌ندارد و فره‌ناوه‌نده‌کانی جیهان. له وڵاتێکی وه‌کوو هیندووستان 23 زمانی فه‌رمی به ته‌نیشت یه‌که‌وه و له چوارچێوه‌ی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت دا دهکاردههێندرێن و درێژه به مان و ژیانیان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر لای ئێمه‌ش شێوازه کوردییه‌کان ده‌کار بکرێن و له سیستمی په‌روه‌رده و له بواری پێوه‌ندیی گشتی دا ده‌رفه‌تی گه‌شه و نه‌شه‌یان پێبدرێ ئاسمان به عه‌ردییه‌وه نانووسی
تێبینی بۆ ئه‌م باسه له‌م سه‌رچاوه‌یه که‌لک وه‌رگیراوه:
Pluricentric Languages
Different Norms in Different Nations
Michael Clyne)editor)
ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 228 ی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه دا، دووشه‌مۆ 26ی مای 2008 بڵاو کراوه‌ته‌وه.
http://rozhnama.com/article_detail.aspx?ArticleID=454&AuthorID=156