ده‌ستچنێکی ڕاپۆرته‌کانی هێنری ئا. مولێر له سابڵاغه‌وه 2
ده‌ستچنێکی ڕاپۆرته‌کانی هێنری ئا. مولێر له سابڵاغه‌وه (2)
میرزا محه‌مه‌دی قازی [ پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د] مامۆستای زمانی کوردی هێنری مولێر
حه‌سه‌نی قازی
لووتێران ئۆریانت می‌شن، ساڵی 24 ، ژماره‌ی 3. مانگی مه‌ی 1932
کورته‌یه‌ک له ڕاپۆرتی که‌شیش مولێر
" سادور، سامسۆن و ماری که ئێستا بۆ ساڵی دووه‌مه له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌مریکایی ورمێ ده‌خوێنن ، به هه‌ر جۆرێک بووه ده‌بێ چه‌ندین ساڵی دیکه‌ش درێژه به خوێندن بده‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له دادێ دا ببنه سامانێک بۆ کاره‌کانمان له میسیۆنه‌که‌مان دا پێداویستییان به خوێندن هه‌یه.خه‌رجی خوێندن و به‌ڕێچوونی هه‌ر کام له‌وان ساڵێ به ته‌خمین سه‌د دۆڵاری تێ ده‌چێ.
چوار منداڵی دیکه به ته‌واوی به میسیۆنه‌که‌ی ئێمه به‌ستراونه‌ته‌وه و لێره له سابڵاغێ ئاگاداری‌یان لێ ده‌که‌ین.
له مانگه‌کانی زستانێ دا کاری مه‌دره‌سه‌ی یه‌کشه‌مۆیان و ئاماده بوونی شاگردان له پۆله‌کانی خوێندن دا تا ڕاده‌یه‌ک له ته‌نکه‌ی داوه.ئه‌من کورته‌ی میژووی ئینجیلم به شاگرده‌کان گوتووه‌ته‌وه، به ده‌ستپێکردن له هاتنی عیساوه و هه‌ر وه‌ها له سه‌ر ژیانی عیسا. هه‌ر وه‌ها ئه‌وانم فێری پاڕانه‌وه له خوڵای به زمانی کوردیش کردووه. ئێستا ده‌ره‌تانێکی زۆر که‌م هه‌یه بۆ بانگ کردن و هاتنی منداڵانی ده‌ره‌وه‌ی شاری، له به‌ر نه‌خۆشی هێندێکیان، و بارینی به‌فری قورس و کێشه‌ی خێزانی.
خوێندنی زمانی کوردی
بۆ باسکردنی ئه‌و حه‌ولانه‌ی بۆ خوێندن و فێر بوونی زمانی ده‌ده‌م، ده‌بێ زۆربه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له نامه‌کانی پێشوو دا بۆم نووسیبوون دووپاته که‌مه‌وه.زۆر به ووردی و ووشیارانه شانم داوه‌ته به‌ر فێر بوونی زمان هه‌رکاتێک و له هه‌ر کوێیه‌کی لوا بێ. دیاره ئه‌و جۆره‌ی به دڵیشم بووه بۆم هه‌ڵنه‌سووڕاوه هه‌میشه پێیه‌وێ خه‌ریک بم. به‌لاوه‌نانی کاره‌کانی دیکه‌م هه‌میشه وه‌نه‌بێ بگاته ئه‌وه‌ی که چ قۆرتم بۆ فێر بوونی زمان له به‌رده‌م نه‌مێنێ. که ده‌قێک به کوردی ده‌خوێنمه‌وه یان به کوردی قسه ده‌که‌م ، نه هیچ کوردێک و نه هیچ که‌سێکی دیکه ده‌ڵێ تێده‌مێنم، به تایبه‌تی مامۆستایه‌که‌م، میرزا محه‌مه‌دی قازی ئه‌وه ناڵێ و هه‌ر بۆ خۆی ده‌زانێ
چه‌ندی ده‌رس پێ گوتووم. هه‌ڵبه‌ت ئه‌من هێشتاش پێداویستیم به دێلمانجێک هه‌یه کاتێک پێویستی به وه‌رگێڕانی دروست و ته‌واو هه‌بێ یان قسه کردن له گه‌ڵ کاربه‌ده‌ستان و بۆنه‌ی دیکه.ئێوه ڕه‌نگه بزانن هێندێک خه‌ڵکی دیکه، که زیاتر له پێنج ساڵ لێره بوون هێشتاش جار و بار دیلمانجیان پێویسته. ئه‌من وورده وورده چوومه‌ته پێشه‌وه، به‌ڵام فێر بووم." به شێوه‌ی مامنێونجی ڕۆژانه نزیکه‌ی سێ سه‌عاتم زمان خوێندووه." ( جه‌نابی مولێر به زمانی کوردی مه‌وعیزه‌ی کردووه جگه له کاره‌کانی دیکه‌ی ئێڤانگێلی له نێو کورده‌کان دا _ بێورگر)
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی [ به کوردی قسه‌یان له گه‌ڵ ده‌که‌م] ئه‌و جۆره که‌سانه‌ن که چوومه سه‌ردانیان و ناسیاویم له گه‌ڵ په‌یدا کردوون. هه‌موو حه‌وتوویه‌ک له ژماره‌ی دۆست و ناسیاوان زیاد ده‌که‌م، به‌و ڕێگایه دا، واته دۆستایه‌تی و هاوده‌می له گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆجێییه که ئه‌من هیوای خۆم هه‌ڵناوه باشترێن شێوه بێ بۆ نزیک کردنه‌وه‌ی په‌یامی ئینجیل له دڵیان. به‌تایبه‌تی جه‌وانان ، ته‌قریبه‌ن به بێ ڕێزپه‌ڕ - له یه‌که‌مه‌وه هه‌تا دوایی - به دڕدۆنگییه‌وه چاو له دین و کرده‌وه‌ی بابه‌کانیان ده‌که‌ن. دیاره هه‌ستی دینی به هیچ جۆر له نێو ئه‌واندا نه‌مردووه، به‌ڵام زۆر پرسیاریان بۆ هاتووه‌ته پێشێ که وه‌چی جه‌وان له هه‌موو جێیه‌ک پرسیاری ئه‌وتۆ ده‌که‌ن. ئێستا فکر و بیری تازه ته‌نانه‌ت ڕێی ده‌رکردووه‌ته نێو کۆڕ و کۆمه‌ڵی بنه‌ماڵه هه‌ره نه‌ریتی و ده‌مار گرژه کانیش….. زه‌مان گۆڕاوه، زۆر که‌س ناسیۆنالیزمیان کرددوه‌ته بیانوویه‌ک بۆله کۆڵ خۆ کردنه‌وه‌ی ڕێ‌و ڕه‌سمی دینی له مێژینه، و له‌کاتێک دا زۆرانیش به ڕوونی و ڕه‌پ و ڕوو ده‌ڵێن خۆیان له که‌ڵه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی دینی ڕزگار کردووه و به ئاشکرایی داوخوازی ئازادیی دینی ده‌که‌ن.
ئه‌من لێره دا ده‌بێ ئه‌وه دابگرمه‌وه که له لایه‌ن گشت کاربه‌ده‌ستانه‌وه، به بێ ڕێز په‌ڕ قه‌درم ده‌گیرێ و هه‌موو ڕێزی منیان له به‌ره.ئه‌گه‌ر مرۆ باوه‌ڕی ئه‌وان وه‌ده‌ست بهێنێ،ده‌توانێ بوغچه‌ی دڵی له لایان بکاته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ قسه‌کانیشت نه‌بن، میسیۆنه‌که‌مان نه چه‌تی ده‌کاری خراوه و نه کاری وه‌پێش خراوه. هه‌ستمان به هیچ ده‌ستێوه‌ردان له کاروباره‌کانی میسیۆن یان سیاسه‌تی دۆژمنانه‌ی حکوومه‌ت له ئاست میسیۆنه‌که‌مان نه‌کردووه. وڵامی په‌یامی کاری ئێمه‌ش هه‌ر نزیک له به‌رژه‌وه‌ندی لاگرانه‌ی ئێمه بووه که ئاڕاسته‌ی ئه‌وان کراوه."
__ بێورگر .
له نامه‌یه‌کی هێنری ئا.موڵێر که له ژماره‌ی 5ی ساڵی 24، مانگی نۆڤامبری 1932 دا چاپ کراوه و به نێوه‌رۆکی ڕا ده‌رده‌که‌وێ بۆ ئا.ک. بێور‌گری نووسیوه هاتووه:
" نامه له که‌شیش مولێره‌وه
یه‌ک له‌و پێنج مه‌لایه‌ی که له زستانی ڕابردووه‌وه له لای من ده‌رسیان ده‌خوێند، هه‌تا پێی کرا و ده‌ری برد لێره له سابڵاغێ مایه‌وه، ئه‌وانی دی هه‌موویان لێره هه‌ڵهاتوون، ئه‌وه‌ش له ترسی ڕاوه‌دوونران له لایه‌ن مه‌لاکانی دیکه‌وه. ئه‌من ئه‌و لاوه‌م زۆر خۆش ده‌ویست و پێم خۆش نه‌بوو ناچار کرا هه‌ڵێ و لێره نه‌مێنێ. هیوادارم ڕۆژێک بتوانێ بگه‌ڕێته‌وه و کارێکی باشی بۆ ئێمه له ده‌ست بێ. ئاغای ویلدۆن چاوی به هێندێک له‌و گه‌نجانه که‌وت و باوه‌ڕی وا بوو ئه‌وانه ئینسانی هه‌ره باشن.ئه‌توو [ مه‌به‌ستی بێورگره ] زیاتر له هه‌موو که‌سی دیکه، له خۆشحاڵ بوونمان له‌وباره‌یه‌وه تێده‌گه‌ی و شه‌ریکی شادیمانی. بریا توانیبام له‌سه‌ر ئه‌وه به وورده ڕیشاڵ هێندێک زیاترت بۆ بنووسم. شتێکی که ئه‌و گه‌نجانه یه‌ک ده‌نگ لێی ده‌ترسێن ئه‌وه‌یه که یه‌کێک له هاوکوفه‌کانیان لێیان ڕاسێ و خه‌نجه‌رێکی ساردیان لێدا.
حه‌وتووی ڕابردوو سێ پیاوی گه‌نج به سواری ماشێنێکی سپۆرتی مۆدێل فۆرد سه‌ریان لێداین __ دوویان مامۆستای کالیج بوون له تاران [ مه‌به‌ستی کالیجی ئه‌مریکایی تارانه که دوایه بوو به ده‌بیرستانی شه‌و وڕۆژی ئه‌لبورز.ح.ق] و ئه‌ویدیکه‌شیان کارمه‌ندێکی کۆڕی دیپڵۆماتی ئه‌مریکا بوو له تاران ئاغای ئه‌رنست. ئه‌وان چه‌ند ڕۆژێکی خۆش لێره مانه‌وه و دوایه به ماشێن به سنه دا چوون بۆ هه‌مه‌دانێ. به‌ڵێ، ئێستا ده‌کرێ مرۆ به‌وڕێگایه دا بڕوا. هه‌ر وه‌ها ده‌بێ ئه‌و خه‌به‌ره خۆشه‌شت پێ بده‌م که دوکتور ئێلیس له‌و ڕۆژانه دا – 26ی ئووتی 1932 – واقی ئێمه‌ی وڕڕماند کاتێک به ئوتۆمبیلێکی تازه به ڕێگای جاده‌ی تازه‌ی موسڵ – سابڵا‌غ دا گه‌یشته ئێره. ته‌نانه‌ت ده‌زگای هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشییه‌تدپرێس ش تینووی ئه‌وه‌یه خه‌به‌رێکی وای ده‌ست که‌وێ. دوکتور ئێلیس یه‌که‌م که‌س بوو به ماشێن به‌و ڕێگایه دا بێ. تکایه ئه‌وه‌تان له بیر بێ بۆ ئه‌و میسیۆنێرییانه‌ی که له دادێ دا دێن، چونکه ته‌قریبه‌ن ئیدی بۆ بێگانه‌یه‌ک نالوێ به نێو ڕووسییه دا سه‌فه‌ر بکا. ئێستا ڕیگایه‌کی ئاسنی باش هه‌یه له ئه‌سته‌نبووله‌وه بۆ نۆسهیبین – 30 سه‌عاتی پێده‌چێ ؛ له‌وێوه مرۆ ده‌توانێ به ماشین بچێ بۆ مووسڵ و له مووسڵیشه‌وه به ماشێن بۆ ئێره [ سابڵا‌غ]. ڕیگاکه‌ی دی له نێۆیۆرکه‌وه‌یه به به‌یڕووت دا بۆ به‌غدا یان له به‌یڕووته‌وه ڕاسته‌وخۆ بۆ مووسڵ . هه‌ر چۆنێک بێ ئیدی به ڕێگای کرماشان – هه‌مه‌دان دا هاتن و تێپه‌ڕین به ته‌ورێز دا ولێوه‌وه‌و بۆ سابڵا‌غ دابی نامێنێ. ڕێگای مووسڵ له حه‌یده‌راباد سه‌رده‌هێنێ – له بیرته ئه‌و ئێستگه‌یه‌ی سه‌ر ده‌ریاچه‌ی ورمێ و له حه‌یده‌راباده‌وه ڕێگا هه‌یه هه‌تا ده‌گاته سابڵاغێ. به باشتر بوونی ڕێگاو بان به زوویی ئێمه بیانوویه‌کمان ده‌ست ده‌که‌وێ ماشێنێک بۆ خۆمان په‌یدا که‌ین!
به‌هارێ ئه‌من باسم کرد لێره کاربه‌ده‌ستانی کاروباری حکوومه‌تی گۆڕاون. تا ئه‌و جێگایه‌ی ئێمه ده‌یبینین و ده‌توانین بیری لێ بکه‌ینه‌وه ئه‌و گۆڕانی کاربه‌ده‌ستانه وه‌نه‌بێ کارێکی خراپ بێ. له‌وه‌تی ئازه‌ربایجان کراوه‌ته دوو به‌ش ئێستا له ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا که شاره سه‌ره‌کییه‌که‌ی ورمێ یه و نێوه‌ندی حکوومه‌ته له‌وێ ئه‌ستاندارێکمان هه‌یه.ئه‌و ئه‌ستانداره محه‌مه‌دی ساعیده، که پیاوێکی زۆر هه‌ڵکه‌توویه و ئه‌من شانازی ئه‌وه‌م هه‌بوو سه‌ری ساڵی نوێی پاره‌که که له ورمێ بووم له‌گه‌ڵی ئاشنا بم.ئه‌و ژنێکی پرۆتێستانی ئه‌ڵمانی هه‌یه و دوو کچی ئوڕووپایی- ئامال، که ئه‌وانیش پرۆتێستانن، و ئه‌م به‌ڕێزه خۆی په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی ئوڕووپایی هه‌یه و هه‌روه‌ها به ئه‌ڵمانییه‌کی ڕه‌وان قسه ده‌کا. واوێده‌چێ کاری میسیۆنێریی ئه‌مریکایی له وڵاته‌که‌ی دا پێ خۆش بێ و به دڵگه‌رمییه‌کی زۆره‌وه هاوکاری ده‌کا له گه‌ڵ ئیداره‌ی کشت‌و وکێڵی ئه‌مریکا له ورمێ. له دوایین سه‌ردانی خۆی دا بۆ سابڵا‌غ کارتێکی بۆ ناردبووم و به‌ڵێنی دابوو ئه‌و جاره کاتی نه‌بووه به‌ڵام ئه‌گه‌ر جارێکی دی بێته‌وه دێته سه‌ردانمان. و گشت کاربه‌ده‌ستانی ناوچه‌یی له به‌ر ده‌ست وی دان و پرس و مه‌سه‌له‌ی گرینگ ده‌به‌نه‌وه لای ئه‌و.
له 19ی مانگی ژووییه [ 1932 ] پیاوێکی ته‌مه‌ن نێونجی باش له تارانه‌وه گه‌یشته ئێره بۆ ئه‌وه‌ی ببێته فه‌رمانداری سابڵاغێ.وێده‌چی کابرایه‌کی زۆر به قابیلییه‌ت بێ، په‌روه‌رده‌یه‌کی باشی هه‌یه و، وه‌که‌سێکی به‌ڕێز ده‌چێ. ئه‌و خێزانداره و دوو جار سه‌ردانی کردووین و ئێمه‌ش چووینه‌وه بۆ دیتنی.به ئاشکرایی پێی گوتم ناچاره خۆی به مه‌سه‌له‌ی مڵک و خانووبه‌ره‌که‌ی ئێمه‌وه خه‌رێک کا و فه‌رمانی ئه‌وه‌ی پێدراوه له‌و جۆره کاروباره بکۆڵێته‌وه. دیاره ئێمه چ دژوارییه‌کمان نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کانی بۆ ڕوون که‌ینه‌وه. سه‌باره‌ت به کاروباری ملک و خانووبه‌ره‌که‌مان گوتی کاتێک ئه‌ستانداری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا له ورمێ وه بێ هه‌ردووکیان دێنه سه‌ردانی ئێمه و باس له‌و ڕێپێڵگه ته‌نگه‌ی ده‌که‌ن که ئێمه نه‌مان هێشت و دیوارمان به‌سه‌ردا راێه‌ڵ کرد و ده‌وری حه‌وشه‌که‌ی خۆمان گرت و، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر چاو ده‌گرن داخودا حکوومه‌ت چه‌نده‌ی له مڵکه‌که‌ی ئێمه وه‌به‌ر دا بۆ خیابان لێدان. ئه‌و پێی گوتم له‌و باره‌یه‌وه هیچ دمبه‌دمه‌یه‌ک نایه‌ته گۆڕێ. به‌ڵام ده‌بێ بڕیارێک بدرێ بۆ بڕانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگۆ و قسانه‌ی بڵاو بوونه‌ته‌وه کپ بکرێن.
دووحه‌وتوو له‌مه‌وبه‌ر شتێکی دیکه‌ی زۆر دڵخۆشکه‌ر ڕوویدا. پیاوێکی سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌ی ئینجیلیی بێگانه‌ی بریتانیایی له ته‌ورێزه‌وه گه‌یشته ئێره. سه‌رۆکی تازه‌ی شاره‌بانی ووشه‌ی بریتانیایی پێخۆش نه‌ببوو کاتێک ئه‌و وه‌ک بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کتێبی دینی خۆی پێ ناساند بوو. بۆیه تێلگرافی کرد بوو بۆ ورمێ داخودا ڕێگا بدا به‌و پیاوه ئینجیل و ئه‌ده‌بییاتی ئینجیلی بفرۆشێ یان نا. ئێمه‌ش زۆر به په‌رۆشه‌وه بووین بزانین ووڵامه‌که چ ده‌بێ و به دڵنییاییه‌وه زۆر خۆشحاڵ بووین کاتێک ووڵام هاته‌وه ئه‌و ئازاده وده‌کرێ کاری خۆی بکا. ئه‌و سه‌رۆکی شاره‌بانییه پیاوێکی باشه،چه‌ندین ساڵ له مه‌دره‌سه‌ی ئه‌مریکایی له ته‌ورێز خوێندوویه‌تی . نازانم لێم تێده‌گه‌ی یان نا کاتێک ده‌ڵێم ساڵ و زه‌مان به‌ره‌و باشتر گۆڕاوه؟ ده‌بێ لێره دا سه‌ری ئه‌و نامه‌یه داکووژێنم بۆ ئه‌وه‌ی به پۆستی ئه‌وڕۆ دا به‌ڕێی که‌م، هێوا دارم ئێوه هه‌ر وا ساخ و به که‌یف بن و هه‌ر وا به توانا بن بۆ ئێمه گشتمان.
دڵسۆزی ڕاسته قینه‌تان،
هێنری ئا. مولێر"
له شیکردنه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه دا، ئا.ک. بێورگر داوای له خوێنه‌ره‌وانی ' لووتێران ئۆریانت می‌شن' کردووه بۆ سڵامه‌تی و دوور له به‌ڵا بوونی ئه‌و پێنج مه‌لایه‌ی مولێر له نامه‌که‌یدا باسی کردوون ده‌سته‌ودۆعا بن.