شۆڤینیسمی سۆرانی و ئه‌فسانه‌کانی - بەشی 2
دوکتور ئەمیری حەسەنپوور
شۆڤینیسمی سۆرانی و ئه‌فسانه‌کانی
به‌شی 2
سۆرانی‌خوازان به چه‌ند گوتار یان ئیستیدلال بانگه‌شه بۆ ره‌سمیکردنی سۆرانی ده‌که‌ن. یه‌کیان گوتارێکی سیاسییه که یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌به‌ستێته‌وه به ره‌سمیکردنی سۆرانی. یه‌کی دیکه باسی زۆرێتی و که‌مێتی ئاخێوه‌ران و گرێدانی ره‌سمیکردن به مافی زۆرینه‌یه (ده‌ڵێن له کوردستانی عێراقدا ژماره‌ی سۆرانی-ئاخێوه‌ران زۆرتره). گوتارێکی دی ئه‌وه‌یه که سۆرانی له کورمانجی پێشکه‌وتووتره و کورمانجی وه‌دواکه‌وتووه و ناتوانێ هاوشانی سۆرانی ببێته له‌هجه‌یێکی ره‌سمی. لێره‌دا، پێشکه‌وتوویی پێوانه‌ی مافه و سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته. کورمانجی، به ههرهۆیێک بێ، له کاروانی شارستانییه‌ت وه‌دواکه‌وتووه و، کورمانجی-ئاخیوهران ده‌بێ قایل بن به نزمێتی پله‌وپایه‌ی له‌هجه‌که‌یان و رازی بن به وه‌ی که کورمانجی خزمه‌ت به زمانی نه‌ته‌وه‌یی، سۆرانی، بکا و به وشه‌کانی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی بکا.
له به‌شی هه‌وه‌ڵی ئه‌و زنجیره نووسراوه‌دا باسی وهم کرد که ئیدیعای پێشکه‌وتووتر بوونی سۆرانی و دواکه‌وتوویی کورمانجی له ئه‌فسانه نزیکتره هه‌تا له واقعییه‌ت. من له درێژه‌ی ئه‌و باسه‌دا، راستیی و ناراستیی گوتاری پێشکه‌وتوویی لێکده‌ده‌مه‌وه و هه‌ڵیده‌سه‌نگێنم.
پێداچوونه‌وه به‌و گوتاره‌دا به نووسراوه‌یێکی هه‌ره به‌پێزی لایه‌نی سۆرانی‌خواز ده‌ست پێده‌که‌م. کاک فه‌رهادی شاکه‌لی له نووسراوه‌یێکی خۆی، له ژێر سه‌ردێڕی "زمانی کوردی له ئاستانه‌ی سه‌رده‌مێکی تازه‌دا"، پێنج کۆمه‌ڵه "به‌ڵگه‌ی مێژوویی و زانستی" وه‌ک شایه‌د دێنێته‌وه بۆ سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی که سۆرانی "باشترین و گونجاوترین" و "ده‌وڵه‌مه‌ندترین" شێوه‌زمانه (له‌هجه) بۆ دابینکردنی "زمانی ره‌سمیی کوردستان". با له زمانی خۆی بیگێڕمه‌وه:
"به‌شی زۆری نووسه‌ر و ڕووناکبیرانی شاره‌زای کورد به‌گشتی له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که ئه‌و شێوه‌زمانه‌ی ئێستا له کوردستانی عیراق و تا ڕاده‌یه‌کیش له کوردستانی ئێران‌دا ڕۆڵی زمانی ستاندارد (و ڕه‌سمی) ده‌بینێت، تاکه شێوه‌یه‌کی زمانی کوردییه که ده‌توانێت و ده‌بێ بکرێ به زمانی ڕه‌سمیی کوردستان…
"کاتێ نووسه‌ر و ڕووناک‌بیری کورد ئه‌و شێوه‌زمانه به باشترین و گونجاوترین شێوه داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی بکرێته زمانی ڕه‌سمیی کوردستان، دیاره کۆمه‌ڵێ بەڵگەبهڵگهی مێژوویی و زانستی ده‌هێننه‌وه بۆ پشتگیریی هه‌ڵوێسته‌که‌یان. ئێمه ده‌توانین ئه‌و به‌ڵگانه‌ی لای زۆربه‌ی نووسه‌ران دووباره ده‌بنه‌وه به‌م جۆره کورت بکه‌ینه‌وه. (هێڵی ژێر وشه‌کانم لێ زیادکردووه)
دوای ئه‌و سه‌ره‌تایه، نووسه‌ر پێنج "به‌ڵگه"کان له پێنج خاڵان دا رێزدهکا. من ئه‌و خاڵانه یه‌ک به یه‌ک له زمانی خۆی ده‌گێڕمه‌وه و هه‌ڵیان ده‌سه‌نگێنم. له پێشدا ده‌بێ بڵێم که هیچ کام له‌و پێنج خاڵانه به‌ڵگه نین. ئه‌وانه بۆچوون، ئیدیعا، بڕوا، یان تێگه‌یشتنی کاک فه‌رهادن نه‌ک "به‌ڵگه‌ی مێژوویی و زانستی". له خاڵی یه‌که‌مه‌وه ده‌ست پێده‌که‌م که ده‌ڵێ:
1 - کوردیی خواروو ده‌وڵه‌مه‌ندترین شێوه‌زمانی کوردییه، چونکه هه‌م له قۆناغی کلاسیک‌دا و هه‌میش له قۆناغی تازه‌دا ئه‌ده‌بییاتێکی فراوان و ده‌وڵه‌مه‌ندی پێ نووسراوه و کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ر و شاعیره هه‌ره گه‌وره‌کانی کوردستان به‌م شێوه‌یه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان نووسیون.
ئه‌و وشانه که له رستهیێکدا رێکخراون به‌ڵگه نین و بایه‌خی به‌لگه‌ییان نییه. ئه‌و وشانه، ئه‌گه‌ر زۆر به گه‌شبینی هه‌ڵیان بسه‌نگێنین، ده‌کرێ بڵێین ئیستیدلالێک پێکدێنن. له مه‌نتیق دا، ئیستیدلال رێکخستهیێکی دوو به‌شییه که به‌شێکی "دانراو" یان "فه‌رز"ه (بۆ وێنه سۆرانی "ئه‌ده‌بییاتێکی فراوان و ده‌وڵه‌مه‌ندی پێ نووسراوه...") و به‌شه‌که‌ی دی "نه‌تیجه"یه (که‌وابوو سۆرانی "ده‌وڵه‌مه‌ندترین شێوه‌زمانی کوردییه"). به‌ڵام ئیستیدلال چاک و خراپی هه‌یه و ئه‌و ئیستیدلاله چاک نییه له به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌تیجه‌که له دانراوه‌که ههڵنههێنجێندراوه.
ئه‌گه‌ر سۆرانی هه‌م "له قۆناغی کلاسیک‌دا و هه‌میش له قۆناغی تازه‌دا ئه‌ده‌بییاتێکی فراوان و ده‌وله‌مه‌ندی" پێ نوووسرابێ و ئه‌گه‌ر "کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ر و شاعیره هه‌ره گه‌وره‌کانی کوردستان به‌م شێوه‌یه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان" نووسیبێ، له‌و دانراوانه (فهڕزانه) ناتوانین به‌و نه‌تیجه‌یه بگه‌ین که سۆرانی "ده‌وڵه‌مه‌ندترین شیوهزمانی کوردییه". لێره‌دا من باسی وه‌ی ناکه‌م که ئه‌و ئیستیدلاله پشتی به به‌ڵگه ئه‌ستوور نییه (ئه‌وه باسێکی دیکه‌یه که له به‌شه‌کانی داهاتوودا ده‌یکه‌م). باسی من ئه‌وه‌یه که نه‌تیجه‌که له فه‌رزه‌که ده‌رنایه و هه‌ربۆیه ئیستیدلالێکی زۆر کزه. با وای دابنێین سۆرانی ئه‌ده‌بییاتێکی فراوان و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بێ، به‌ڵام له‌و فه‌رزه‌وه (ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به به‌ڵگه بسه‌لمێندرێ) ئه‌و نه‌تیجه‌یه ده‌رناکه‌وێ که سۆرانی "ده‌وله‌مه‌ندترین شێوه‌زاری کوردییه" (ده‌کرێ بڵێی شێوه‌زارێکی ده‌وڵه‌مه‌نده). هه‌روه‌ها، له فه‌رزی دووهه‌م، واته "کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ر و شاعیره هه‌ره گه‌وره‌کانی کوردستان به‌م شێوه‌یه به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان نووسیوه"، به‌و نه‌تیجه‌یه ناگه‌ین که سۆرانی ده‌وله‌مه‌ندترین له‌هجه‌ی کوردییه چونکه ده‌کرێ بڵێین که کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ر و شاعیره هه‌ره گه‌وره‌کانی کوردستان به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان به کورمانجی و هه‌ورامی نووسیوه. ئه‌گه‌ر قه‌راربێ ئه‌و ئیستیدلاله که‌مێک خۆڕاگر یان به‌هێز بکرێ ده‌بێ نه‌تیجه‌که‌ی ئه‌وه بێ که سۆرانی "شیوه‌زارێکی ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردییه".
من تا ئێسته ته‌نیا باسی پێکهاته‌ی ئیستیدلالهکهم کردووه و کوتوومه که خاڵی یه‌که‌م به‌ڵگه نییه و ئیستیدلاله و، ئیستیدلالهکهش ته‌واو کزه. له داهاتوودا به به‌ڵگه روونی ده‌که‌مه‌وه که هه‌م فه‌رزی ئیستیدلاله‌که هه‌ڵه‌یه و هه‌م نه‌تیجه‌که‌ی. جارێ ده‌چمه سه‌ر خاڵی دووهه‌م که ده‌ڵێ:
2 . به پێچه‌وانه‌ی دیالێکته‌کانی دیکه‌ی زمانی کوردییه‌وه که هه‌ر یه‌کێکیان له سه‌رده‌مێکدا زمانێکی ئه‌ده‌بیی ناوچه‌یه‌کی کوردستان بووه و دواتر به هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌ڵاته سیاسییه‌وه که بووبووه پاڵپشتی، ئه‌وانیش ڕۆڵی خۆیان له ده‌ست داوه، کوردیی ناوه‌ڕاست هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانیه‌وه وه‌ک زمانێکی ئه‌ده‌بی و تا ئه‌مڕۆیش، بێ ناوبڕ، ئه‌و نه‌خشه‌ی هه‌بووه. ئه‌مه وا ده‌کات که ببێته تاکه شێوه‌یه‌ک که مێژوویه‌کی بێ ڕاوه‌ستان و بێ ناوبڕی له پشته‌وه‌یه.
ئه‌و رسته‌یه هیچ به‌ڵگه‌یێك ناخاته به‌رده‌ست به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک ئیستیدلال چاوی لێبکه‌ین و له روانگه‌ی مه‌نتیقه‌وه هه‌ڵیبسه‌نگێنین، ئیستیدلالێکی یه‌کجار کزه له به‌ر ئه‌وه‌ی که نه‌تیجه‌که‌ی و فه‌رزه‌که‌ی یه‌کن. نه‌تیجه‌که ئه‌وه‌یه: سۆرانی "تاکه شێوه‌یه‌که" که "مێژوویه‌کی بێ ڕاوه‌ستان و بێ ناوبڕی له پشته‌وه‌یه". بۆ؟ چونکه "هه‌ر له سه‌ره‌تای دامه‌زرانییه‌وه وه‌ک زمانێکی ئه‌ده‌بی و تا ئه‌مڕۆیش، بێ ناوبڕ، ئه‌و نه‌خشه‌ی هه‌بووه". لێره‌دا، نه‌تیجه له فه‌رز وه‌رگیراوه و فه‌رز له نه‌تیجه: سۆرانی تاقه شێوه‌ی بێ ناوبڕه چونکه له سه‌ره‌تاوه تا ئێسته بێ ناوبڕبووه. له‌وه‌ش خراپتر ئه‌وه‌یه که نووسه‌ر بۆ داڕژتنی فه‌رزه‌که هه‌ڵه‌ی مێژوونووسانه ده‌کا و ده‌ڵێ که له‌هجه‌کانی دی (مه‌به‌ستی هه‌ورامی و کورمانجییه) تووشی راوه‌ستان و ناوبڕی بوون و "ڕۆڵی خۆیان له ده‌ست داوه".
نووسه‌ر، خاڵی دووهه‌میش وه‌ک "به‌ڵگه" داده‌نێ به‌ڵام ناوه‌ڕۆک و شکڵی رسته‌که به‌ڵگه‌یێک به‌ده‌سته‌وه ناده‌ن. من له به‌شه‌کانی داهاتوو دا ئه‌وه روون ده‌که‌مه‌وه که گوتاری راوه‌ستاویی و به‌رده‌وامیی یان بهناوبڕیی و بێ ناوبڕیی پێوه‌ندی به باسی رهسمیکردنهوه نییه، و نه سۆرانی مێژوویێکی نهپساوهوهی هه‌یه و نه هه‌ورامی و کورمانجیش تووشی دابڕانێکی وابوون که به نه‌چاری گۆڕه‌پانی مێژوو بۆ سۆرانی به‌جێ بهێڵن.
له خاڵی سێهه‌م دا، نووسه‌ر ده‌ڵێ سۆرانی زمانی ره‌سمیی حکوومه‌تی شێخ مه‌حموود و کۆماری کوردستان و "ده‌سه‌ڵاتی شۆڕشی ئهیلوول" و حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بووه، و له‌و فه‌رزه به‌و نه‌تیجه‌یه ده‌گا که سۆرانی له "رووی زاراوه‌سازییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه":
3. کوردیی ناوه‌ڕاست یا خواروو له سه‌رده‌می پاشایه‌تیی شێخ مه‌حموودی حه‌فیددا زمانی ڕه‌سمیی حوکوومه‌تی کوردستان بووه، هه‌روه‌هایش له سه‌رده‌می کۆماری کوردستاندا به سه‌رکردایه‌تیی قازی محه‌مه‌د دیسان زمانی ڕه‌سمیی کۆماری کوردستان بووه. له سه‌رده‌می ده‌سته‌ڵاتی شۆڕشی ئه‌یلوولدا (1961-1975) به سه‌رکردایه‌تیی مه‌لا مسته‌فای بارزانی و له سه‌رده‌می شۆڕشی تازه‌یشدا دیسان هه‌ر کوردیی خواروو زمانی ڕه‌سمیی ده‌ستگاکانی شۆڕش بووه له سه‌رتاسه‌ری کوردستانی عیراقدا، چ ئه‌و کاتانه‌ی خه‌باتی چه‌کدارانه کراوه و چ ئه‌و ساڵانه‌یش که سه‌رکردایه‌تیی سیاسیی بزووتنه‌وه‌که ده‌سته‌ڵاتی سیاسی و کارگێڕیی به ده‌ست بووه. ئێستایش له ساڵی 1992 ه‌وه که هه‌رێمی کوردستان عیراق به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی حوکوومه‌تی فێده‌رالییه، دیسان هه‌ر ئه‌و شێوه‌زمانه زمانی ڕه‌سمیی حوکوومه‌ت و سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رکرده‌کانی کوردستانه، هه‌ر به‌و هۆیه‌یشه‌وه له بواری سیسته‌می کارگێڕی و ڕۆژنامه‌گه‌ری و دیپلۆماسی و سیاسی‌دا به شێوه‌یه‌کی فراوان گه‌شه‌ی کردووه و له ڕووی زاراوه‌سازییه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بووه.
لێره‌دا، ره‌سمیبوونی سۆرانی له سێ حکوومه‌تی کورد و له "شۆڕشی ئهیلوول"دا کراوه‌ته سه‌رچاوه‌ی گه‌شه‌کردنی فراون له بواری کارگێڕی، رۆژنامه‌گه‌ری، دیپلۆماسی، و سیاسی‌دا و ده‌وڵه‌مه‌ندتر بوونی له رووی زاراوه‌سازییه‌وه. ئه‌و رستانه‌ش پێکهاته‌ی ئیستیدلالیان هه‌یه و ئیستیدلالێکی خراپیش نییه: ئه‌گه‌ر زمانێک له سێ حکوومه‌تدا ره‌سمیی بووبێ ده‌کرێ چاوه‌ڕێ بین که به‌لانی که‌مه‌وه له زاراوه‌سازی له‌و بوارانه‌دا ده‌سکه‌وتی هه‌بووبێ یان وهپێشکهوتبێ. دروست بوونی ئه‌و ئیستیدلاله له‌وه‌دایه که نه‌تیجه (ده‌وڵه‌مه‌ندیی به‌رهه‌می زاراوه‌یی) و فه‌رز (ره‌سمیبوون و ده‌وڵه‌تی بوون) یه‌ک نین و ده‌کرێ نه‌تیجه‌که له فه‌رزه‌که وهدهربخرێ.
تا ئێسته ته‌نیا باسی پێکهاته‌ی ئیستیدلاله‌که، واته پێوه‌ندی فه‌رز و نه‌تیجه‌م، کردووه، و لێره‌دا پێویسته زۆر به کورتی سه‌یرێکی ئه‌و رووداوانه له بڕگه‌ی مێژوویی خۆیاندا بکه‌ین:
ئهلف) حکوومه‌تی شێخ مه‌حموود، ته‌نیا له ناوچه‌ی سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌بوو و گشت ناوچه سۆرانی-ئاخێوهکانی له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو و له ناوچه کورمانجی-ئاخێوه‌کانیش دووربوو. ئه‌و زه‌مانیش زۆربه‌ی خه‌ڵک له گونده‌کاندا ده‌ژیان، به‌سترابوونه‌وه به زه‌وی، هاتووچۆ که‌م بوو، و زۆربه‌ی خه‌ڵک، له شار و له دێ‌دا، نه‌خوێنده‌وار بوون. که‌وابوو، بارودۆخی مێژوویی وه‌ها بوو که له‌و حکوومه‌ته‌دا، کێشه‌ی دوو له‌هجه‌یی و چهندلههجهیی بوونی زمانی کوردی نه‌یده‌توانی بێته‌گۆڕێ. هه‌روه‌ها، ئه‌و حکوومه‌ته ده‌زگایێکی ده‌وڵه‌تیی وای نه‌بوو که بتوانێ زمانی کارگێڕی و سیاسی و دیپلۆماسی، چ کوردی و چ زمانی دیکه، زۆر ده‌کاربێنێ. تۆفیق وه‌هبی بۆ داڕشتنی زمانی کارگێڕی چه‌ند نامێلکهیێکی عه‌سکه‌ریی به کوردی بڵاوکرده‌وه به‌ڵام ئه‌و زمانه‌ی بۆ کاری سیاسی و کارگێڕی ده‌کارده‌هات زۆرتر به‌کوردیکردنی تورکی عوسمانی و عه‌ره‌بی بوو.
ب) کۆماری کوردستانیش، که ته‌مه‌نی یازده‌مانگ بوو، له موکریانی سۆرانی-ئاخێودا دامه‌زرا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناوچه کورمانجی-ئاخێوه‌ره‌کانی باکووری شنۆش سهربهکۆماربوون، حکوومه‌ت زۆرتر له مه‌هاباد و بۆکان ده‌ستی ده‌ڕۆیشت و ده‌م وده‌زگای کارگێڕی له ناوچه کورمانجی-ئاخێوه‌کاندا، که زۆرتر عه‌شیره‌یی بوو، وهڕێنهکهوت. له‌و حکوومه‌ته‌شدا، بارودۆخی مێژوویی رێی نه‌ده‌دا کێشه‌ی دوولههجهیی بوون بێته‌گۆڕێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، له مه‌هاباد کومیتهیێک بۆ دانانی زاراوه پێکهات، ده‌رفه‌تی گه‌شه‌پێدان به زمانی کارگێڕی و سیاسی و قانوونی نه‌بوو.
ج) له یه‌كێتی سۆڤێت، که نووسه‌ر باسی ناکا، کورمانجی، وێڕای زمانی رووسی و زمانی ئه‌و کۆماره‌ی که کوردزمانی تێداده‌ژیا، بۆ نووسین و خوێندن ده‌کارده‌هات. له‌و وڵاته‌شدا، که کورده‌کان به سه‌ر چه‌ند کوماردا دابه‌ش ببوون، ته‌واوی کورده‌کان کورمانجی-ئاخێو بوون و کێشه‌ی دوو له‌هجه‌یی بوونی زمانه‌که نه‌هاته گۆڕێ. کورمانجی له یه‌کێتی سۆڤێت بۆ باسی سیاسه‌ت و دیپڵۆماسی و، له چاپه‌مه‌نی و رادیۆدا ده‌کارهات.
د) له دوو ده‌وڵه‌تی شێخ مه‌حموود و کۆمار‌دا، مه‌ڵبه‌ندی جوغرافیایی و له‌هجه‌یی هاوبهربوون و رابه‌رایه‌تی (شێخ مه‌حموود و قازی محه‌مه‌د و کابینه‌که‌یان) و جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک سۆرانی-ئاخێوبوون. به‌ڵام له ده‌م وده‌زگای سمایل ئاغای سمکۆدا، که هاوچه‌رخی شێخ مه‌حموود بوو، ئه‌ونده‌ی که به‌ڵگه به‌ده‌سته‌وه‌یه ده‌رده‌که‌وێ که زمانی کارگێڕیی کورمانجی بووه به‌ڵام وێده‌چێ رۆژنامه‌که‌ی زۆرتر به سۆرانی بووبێ. پهتهیێکی "ادارهء گمرکات ارومی" که تاریخی 1340ی له‌سه‌ر نووسراوه به کورمانجی و فارسی چاپکراوه و نووسیوێتی: "خدانی اوی پتی کو مالی تجاره‌تی هیه .......... چه کس مزاحم نبت".
ه) ئه‌وه‌ی که نووسه‌ر پێی ده‌ڵێ سۆرانی "زمانی ره‌سمیی ده‌ستگاکانی شۆڕش" بووه ته‌واو راست نییه و وه‌ک فاکت لاوازه و وه‌ک لێکدانه‌وه ناڕاسته. له‌و ساڵانه‌دا، له 1961 هه‌تا 1975، باسی سۆرانی وه‌ک زمانی ره‌سمیی نه‌کراوه. به پێچه‌وانه، هه‌ردوو له‌هجه ده‌کارده‌هاتن دیاره به شێوه‌یێکی نابه‌رابه‌ر. کاتێکی دوای 14ی ته‌مووزی 1958، رادیۆ به‌غدا بۆ هه‌وه‌ڵ جار به‌شێک له به‌رنامه‌ی به‌شی کوردیی کرد به بادینی، هێندێک له سۆرانی-ئاخێوه‌کان ئه‌وه‌یان وه‌ک سیاسه‌تێکی دابه‌شکه‌رانه‌ی دژی کورد له قه‌ڵه‌م دا. به‌ڵام دوای ساڵی 1961 که به‌شێک له کوردستانی عێراق له ژێرده‌سه‌ڵاتی به‌غدا هاته ده‌رێ و که‌وته ده‌ستی پارتی دێمۆکراتی کوردستان و رادیۆی "ده‌نگی کوردستان" دامه‌زرا و به‌رنامه‌کانی له ته‌واوی کوردستان و له ناوچه‌دا ده‌بیسترا، هه‌ر دووک له‌هجه دهکارهاتن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆربه‌ی چاپه‌مه‌نی و به‌رنامه‌ی رادیۆیی به سۆرانی بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی که رابه‌رایه‌تی و ناوچه‌که و زمانی ئاخاوتن به سه‌ر دوو لههجهکهدا دابه‌ش ببوو، به پێجه‌وانه‌ی حکوومه‌تی شێخ مه‌حموود و کۆمار، کێشه‌ی دوو له‌هجه‌که تا راده‌یێک هاته گۆڕێ و به ده‌کارهێنانی هه‌ردوو له‌هجه‌که، ئه‌گه‌رچی به شیوه‌یێکی نابه‌رابه‌ر، چاره‌سه‌رکرا. که‌وابوو، ئه‌زموونی ساڵانی 1961-1975 ئه‌وه ده‌رده‌خا که باروودۆخی مێژوویی له گۆڕاندابوو و ده‌وری بادینان و خه‌ڵکه‌که‌ی و له‌هجه‌که‌ی له بزووتنه‌وه‌ی سیاسی کوردستاندا له سه‌ره‌خۆ، به‌ڵام به به‌رده‌وامی، قورس‌تر ده‌بوو.
و) له سوورییه، که وه‌ک یه‌کێتی سۆڤێت ته‌واو کورمانجی-ئاخێون، ئه‌وه‌نده‌ی رۆژنامه‌گه‌ریی و به‌رنامه‌ی رادیۆیی (له سالانی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م دا) هه‌بوو له‌هجه‌ی کورمانجی دهکاردههێندرا. له چاپه‌مه‌نی و به‌رنامه‌ی رادیۆیی ئه‌و ساڵانه‌دا حه‌ولێکی زۆر درا بۆ دانان و ده‌کارهێنانی زاراوه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی و عه‌سکه‌ری.
ز) وه‌پێشکه‌وتنی سۆرانی له زاراوهڕۆناندا نابێ وه‌ک وه‌دواکه‌وتنی کورمانجی دابندرێ چونکه له بواری وشه و زاراوه‌دا دوو له‌هجه‌کان ناته‌با نین و زۆربه‌ی زاراوه‌یێکی که به یه‌کێک له‌و دوو له‌هجانه دابندرێ بۆ له‌هجه‌که‌ی دیش به‌کاردێن.
به کورتی، نووسه‌ر ده‌سته‌وداوێنی مێژووبووه بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ که هه‌ورامی و کورمانجی پهنگاویان خواردۆته‌وه به‌ڵام خوڕاوی سۆرانی به هاژه‌هاژ و گڤه‌گڤ له چیاکان به‌ره‌و ده‌ریای شارستانێتی خوڕبۆتهوه و، قه‌ڵبه‌زه و قه‌ڵه‌مبازه‌کانی بواری له ئاخێوه‌ری گشت له‌هجه‌کان بڕیوه. به‌ڵام ئه‌و خوێندنه‌وه‌ی مێژووی زمانی کوردی خوێندنه‌وه‌یێکی سیاسی و ئیده‌ئۆلۆژییه که وه‌دوای یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک زمان و یه‌ک له‌هجه ده‌که‌وێ و مێژوو وا داده‌ڕێژێ که له خزمه‌ت ئه‌و پڕۆژه‌یه دابێ. با بێمه سه‌ر خاڵی چوار که نووسه‌ر باسی کێشه‌ی گرینگی په‌روه‌رده ده‌کا:
4. کوردیی خواروو له ماوه‌ی 90 ساڵی ڕابوردوودا زمانی ڕه‌سمیی خوێندن و په‌روه‌رده بووه له خوێندنگه‌کانی کوردستانی عیراقدا، له پله جیاوازه‌کانی خوێندندا، له سه‌ره‌تاییه‌وه تاده‌گاته زانستگه، سا ئیتر ئه‌و سیسته‌می په‌روه‌رده‌یه له ناوچه‌یه‌کی سنوورداردا بووبێت یا سه‌رتاسه‌ری کوردستانی عیراقی داپۆشیبێت. ئێستایش سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده نزیکه‌ی سه‌رتاسه‌ری کوردستانی گرتووه‌ته‌وه و هه‌ر به‌و شێوه‌زمانه‌یش داڕێژراوه.
ئه‌و دوو رستانه‌ش بایه‌خی به‌ڵگه‌ییان نییه. "سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده"ی نوێ به هه‌ردووک له‌هجه داڕێژراوه، هه‌م له راده‌ی سه‌رانسه‌ری کوردستاندا و هه‌م له کوردستانی عێراقدا. ئه‌گه‌ر ده‌کارهێنانی کوردی وه‌ک زمانی په‌روه‌رده له نه‌وه‌د ساڵی رابردوودا له به‌ر چاوبگرین، کورمانجی له یه‌کێتی سۆڤێت هاوکات له‌گه‌ڵ کوردستانی عێراق بوو به زمانی په‌روه‌رده و، بۆ ماوه‌یێک، له زۆر بارێکه‌وه له په‌روه‌رده‌ی سۆرانی له پێشتر بوو. هه‌روه‌ها، له ناوچه‌ی بادینان دا له ماوه‌ی پازده سالی رابردوودا کورمانجی به‌ره‌به‌ره له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌تا زانکۆ وه‌ک زمانی خوێندن و لێکۆڵینه‌وه ده‌کارهێندراوه و ده‌بێ بڵێین ئێسته "سیسته‌می خوێندن و په‌روه‌رده" به هه‌ردوو له‌هجه‌یه، و خێراتر له جاران به‌ره‌و دوولههجهیی بوون ده‌ڕوا. با بێینه سه‌ر "به‌ڵگه‌ی" پێنجه‌م:
5. له بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری و کتێب و وه‌رگێڕاندا، کوردیی خواروو تا ڕاده‌یه‌کی یه‌کجار زۆر پێش که‌وتووه و شاکاری زۆر گه‌وره و گرنگی پێ نووسراوه و زۆر له شاکاره ئه‌ده‌بی و زانستییه‌کانیش ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌م شێوه‌زمانه کراوه.
ئه‌گه‌رچی کوردیی خواروو ئێستایش نه‌خشی زمانێکی ڕه‌سمی و ستاندارد ده‌بینێت، به‌ڵام ده‌کرێ به‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتر بکرێت که وشه و زاراوه و ده‌ربڕین له دیالێکته‌کانی دیکه‌ی زمانی کوردییه‌وه وه‌ربگرێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌یان که پاشخانێکی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگییان هه‌یه، وه‌ک کوردی (کرمانجی)ی سه‌روو و هه‌ورامی...
لێره‌شدا پێشکه‌وتنی "تا راده‌یێکی یه‌کجار زۆر"ی رۆژنامه‌گه‌ری و کتێب و وه‌رگێڕانی سۆرانی ئیدیعایێکی بێ به‌ڵگه‌یه. ده‌کرێ بپرسین ئه‌و پێشکه‌وتنه له چی دایه؟ چه‌ندێتی بڵاوکردنه‌وه‌ی کتێب و رۆژنامه‌یه یان چۆنێتیی ئه‌و چاپه‌مه‌نییه؟ سۆرانی کام "شاکاری زۆر گه‌وره و گرنگی پێ نووسراوه" که له‌هجه‌کانی دی وهدوابخا؟ بۆ ئه‌و "شاکارانه" مافی سه‌روه‌ری ده‌ده‌ن به سۆرانی؟ ئاخۆ به له‌هجه‌کانی دی "شاکار" نه‌نووسراوه؟ یان شاکاری ئه‌ده‌بیی و زانستیی وه‌رنه‌گێڕدراوه‌ته کورمانجی؟ من له به‌شه‌کانی داهاتوو دا، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه و پرسیاری وا ده‌ده‌مه‌وه. ئێسته هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم که پڕۆسه‌ی گه‌شه‌کردنی سۆرانی و کورمانجی وه‌ک له‌هجه‌ی ئه‌ده‌بیی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به هۆگه‌لی سیاسی، یه‌کسان و له ئاستی یه‌کتر نه‌بووه، ده‌کرێ بڵێین سۆرانی، وه‌ک زمانی نووسین و خوێندنه‌وه‌ی ژیانی مۆدێرن، له ئاستی کورمانجی دایه و هیچ سنوورێکی تێنه‌په‌ڕاندووه که بتوانێ کورمانجی وه‌پاش بخا. له دانان و وه‌رگێڕانی به‌رهه‌می زانستیدا هه‌ردوو له‌هجه هاوشان و هاوده‌ردن و وه‌ک یه‌ک وهپێشکهوتوون و تووشی دواکه‌وتوویی و ئاسته‌نگیی بوون. به‌ڵام به بۆچوونی سۆرانی‌خوازان، مێژووی هه‌ورامی و کورمانجی کۆتایی هاتووه و ئه‌گه‌ر ده‌ورێکیان له مێژوودا مابێ خزمه‌تکردنیان به سۆرانییه، ئه‌ویش به دانی وشه و زاراوه‌ی خۆیان بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندکردنی سۆرانی که مێژوو کردوویه‌ته "زمانی هه‌ڵبژارده" و تاقانه.
درێژه‌ی هه‌یه
1 زمانی کوردی له ئاستانه‌ی سه‌رده‌مێکی تازه‌دا
http://wwww.kurdishacademy.org/?q=node/415
2 ئه‌و ئیدیعایه جێی سه‌رسووڕمانه. تا ئێستا، هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یێکی بیروڕای ئه‌و نووسه‌ر و ڕووناکبیرانه نه‌کراوه. ئه‌وه‌نده ئاشکرایه که ئه‌گه‌ر توێژی "نووسه‌ر و ڕووناکبیرانی شاره‌زای کورد" ته‌نیا سۆرانی-ئاخێو نه‌بن و کورمانجی-ئاخێوان و هه‌ورامی-ئاخێوان و ئاخێوه‌ری له‌هجه‌ی دیشی تێدابێ، له‌وانه‌یه که "به‌شی زۆری به‌گشتی" له‌سه‌ر ئه‌وه کۆک نه‌بن که سۆرانی "تاکه شێوه‌یه‌کی زمانی کوردییه که ده‌توانێت و ده‌بێ بکرێ به زمانی ڕه‌سمیی کوردستان." لێره‌دا، ڕه‌نگه کاک فه‌رهاد پێشبینی ڕه‌خنه‌یێکی وای کردبێ و وا ده‌گه‌یێنێ که ئه‌و نووسه‌ر و ڕووناکبیرانه‌ی که بڕوایان به پڕۆژه‌ی "ته‌نیا سۆرانی" نه‌بێ شاره‌زا نین.
3 کورمانجی و هه‌ورامی زمانی ڕه‌سمیی هیچ ئه‌ماره‌تێک نه‌بوون. هه‌ورامی له ئه‌ماره‌تی ئه‌رده‌ڵاندا یه‌کێک له زمانه ئه‌ده‌بییه‌کان بووه که بۆ به‌رهه‌می شێعری ده‌کار هاتووه به‌ڵام نامه‌نووسین و کارگێڕی به فارسی و عه‌ره‌بی بووه. پێوه‌ندی کورمانجی و ئه‌ماره‌ته کورمانجی-ئاخێوهرهکانیش هه‌ر وا بووه. له بواری ئاییندا، کورمانجی و هه‌ورامی زۆرتر له سۆرانی ده‌کار ده‌هاتن چونکه یه‌کیان زمانی ئیزه‌دییه‌کان و ئه‌وی دیکه زمانی ئه‌هلی حه‌ق بووه. دوای ڕووخانی ئه‌ماره‌ته‌کان، هه‌ردوو له‌هجه ژیانی ئه‌ده‌بی خۆیان، هه‌رکام له شه‌رت و مه‌رجی جیاوازدا، درێژه پێ دا. من له به‌شه‌کانی داهاتوودا ئه‌و باسه زۆرتر شی ده‌که‌مه‌وه.
4 بۆ دیتنی وێنه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌یه بڕوانه: محمد تمدن، اوضاع ایران در جنگ اول یا تاریخ ڕضائیه، ارومیه، موسسه مطبوعاتی تمدن، 1350، صفحه 372.
5 بۆ نموونه‌ی وتار و گۆشه‌ی ڕادیۆ به کورمانجی بڕوانه: ده‌نگی کوردستان، ژماره 1، کانوونی دووه‌می 1975، ئه‌مانه‌تی گشتی ی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندن و لاوان - ئیستگه‌ی ده‌نگی کوردستانی عیراق، ، چاپخانه‌ی "خه‌بات" - کوردستانی عیراق، 246 لاپه‌ره.
نموونه‌ی زمانی کارگێڕی کوردستانی عێراق: کۆڤاری هه‌تاو، ساڵی 3، ژماره‌ی 71، 31ی ئابی 1956
نموونه‌ی زمانی کارگێڕی حکوومه‌تی شێخ مه‌حموود: امید استقلال. ساڵی 1، ژماره‌ی 19، 15ی شعبانی 1343، لاپه‌ڕه‌ی 4
نموونه‌ی زمانی کارگێڕی کۆماری کوردستان: سه‌رچاوه: ده‌وڵوتی جمهوری کوردستان، نامه‌و دۆکومێنت، به‌رگی دووه‌م، مه‌حمود مه‌لا عززه‌ت، سلێمانی 2003، چاپی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ی 802
*ئه‌م بابه‌ته له ژماره‌ی 24ی هه‌فته‌نامه‌ی فه‌رهه‌نگ که ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر ده‌ریده‌کا ئه‌مڕۆ چوارشه‌مۆ 31ی مارسی 2010 بڵاو بووه‌ته‌وه