هاوپرسەکی لە گەڵ ڕێزدار ماتیوو هەند، بەڕێوەبەری کاروباری نێونەتەوەیی کۆمەڵەی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهەڵات
هاوپرسەکی له گه‌ڵ به‌ڕێز ماتیوو هه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری کاروباری نێونه‌ته‌وه‌یی کۆمه‌ڵه‌ی میسیۆنی لوتێری ڕۆژهه‌ڵات
حه‌سه‌نی قازی :سپاس به‌ڕێز ماتیوو هه‌ند، بۆ قه‌بووڵ کردنی داوخوازی ئێمه بۆ ئه‌م چاوپێکه‌وتنه و به‌شداری کردن له‌م زنجیره‌یه‌ی" میسیۆنی کوردستان " دا که ئیمه سه‌باره‌ت به چالاکییه‌کانی " کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات" له سابڵا‌غ له نێوان ساڵانی 1911 – 1936 دا، ئاماده‌ی ده‌که‌ین. ئه‌من وابزانم ئێستا ئێوه به‌ڕێوه‌به‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی " کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری ڕۆژهه‌ڵات" ن. به‌ڵام، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ران زیاتر له گه‌ڵ چالاکییه‌کانی ئێوه ناسیاوی په‌یدا که‌ن ئه‌گه‌ر ده‌کرێ زیاتر خۆتان بناسێنن و بڵێن که ئێستا چ ده‌که‌ن ؟
ماتیوو هه‌ند: ئه‌من وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ری نێونه‌ته‌وه‌یی " شوورای هاوبه‌شی کلیسایی کۆمه‌ڵه‌ی لووتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات " که ئێستا ناوی بووه به " به‌ره‌وپێشبردنی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی لووتێری" خزمه‌ت ده‌که‌م. ئێستا ئه‌وه نزیکه‌ی 10 ساڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه کار ده‌که‌م.یه‌که‌م جار له ساڵی 1985 چوومه کوردستان، ئه‌و ده‌می له ئه‌سته‌نبووڵ ده‌ژیام وه‌ک خوێندکار و له فۆلکلۆری ترکی و مووزیکی گه‌له‌ری ترکیم ده‌کۆڵییه‌وه، له ڕاستیدا ئه‌من له سه‌ره‌تاوه له ئه‌مریکا پیانۆ ژه‌ن بووم و مه‌یلم تێدا پێک هاتبوو سه‌باره‌ت به مووسیقی ڕۆژهه‌ڵاتی زیاتر بکۆڵمه‌وه، هه‌ر بۆیه بۆ جێبه‌جێ کردنی ئه‌و ئاواته چه‌ند ساڵێکم ته‌رخان کرد بۆ لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر مووسیقی گه‌له‌ری ترکی. ئه‌و کاته‌ی له ئه‌سته‌نبووڵ بووم، که‌سێک باسی بۆ کردم ڕۆژهه‌ڵاتی ترکییه کوردی لێیه. ئه‌من پێشتر قه‌ت هیچم سه‌باره‌ت به کوردان نه‌بیستبوو به‌ڵام، هێندێک شتی تێدا بوو ئه‌منی به‌ره‌و لای خۆی ڕاده‌کێشا. دووری و که‌لاکه‌وتووی ناوچه‌که و ئه‌وده‌می چه‌ند ساڵ پێشتر کوده‌تایه‌کی عه‌سکه‌ری کرابوو و ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له بێگانان له‌وان ساڵان دا به ناوچه‌که‌دا گه‌ڕابوون و ده‌کرێ بڵێم له به‌ر به‌پرسیاری چوومه هه‌رێمه‌که و له‌وێ دۆستم په‌یدا کردن و ئه‌وینێکی هه‌میشه‌ییم سه‌باره‌ت به‌و خه‌ڵکانه تێدا پێک هات.
حه‌سه‌نی قازی: ئه‌وه له ساڵانی1980 کاندا بوو ؟
ماتیوو هه‌ند: ئه‌وه له نێوه‌ڕاست ساڵانی 1980کاندا بوو. ئه‌من چوومه وان و حه‌کاری وچوومه ناوچه‌ی سنووری عێراق بۆ به‌یتوشه‌باب که ته‌واو ناوچه‌یه‌کی دووره ده‌سته.
حه‌سه‌نی قازی: به‌ر له‌وه‌ی بچینه سه‌ر چالاکییه‌کانی میسیۆنێرە ئه‌مریکاییه‌کان له سابڵاغێ، له به‌رئه‌وه‌ی ئێوه باستان کرد ئێوه چوونه‌ته ڕۆژهه‌ڵاتی ترکییه، ئه‌من پێم وایه له‌وێش له ڕابردووی کۆن دا میسیۆنێری کاریان کردووه، میسیۆنێری لووتێری، ده‌کرێ هێندێک باسی ئه‌وه‌مان بۆ بکه‌ی؟
ماتیوو هه‌ند : له‌وێ میسیۆنێری پرێسبیتێری و میسیۆنێری کاتۆلیک کاریان کردووه، له وانێ پێگه‌یان هه‌بووه، ئه‌وه‌ش له سه‌رده‌مێکدا بووه که کاری لووتێرییه‌کان له سابڵاغێ ده‌ستیپێکرد له ئێران. ئه‌من پێم وایه له‌و سه‌روبه‌ندی دا له زۆرێک له شاره گه‌وره‌کانی ئیمپراتۆری عوسمانی‌دا زۆر پێگه‌ی میسیۆنێرییان هه‌بووه.له ناوچه‌ی کوردیش به تایبه‌تی له ئه‌رزه‌رۆم پێگه‌یه‌ک هه‌بوو و، ڕه‌نگه له بدلیسیش پێگه هه‌بووبێ و به گردبڕی له وانێ هه‌بووه که له‌وێ ئهنواخانهیهک بۆ منداڵانی بێ دایوباب و نه‌خۆشخانه یه‌کی گه‌وره‌یان دایر کردبوو. ڕه‌نگه له دیاربه‌کریش هه‌بووبن.
حه‌سه‌نی قازی:ئێستا ئه‌گه‌ربگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر " میسیۆنی کوردستان" که ئێمه له‌و زنجیره بهڵگهییهدا ئاوامان نێو لێناوه،واته چالاکی پێگه‌ی میسیۆنێرە لوتێرییه‌کان له سابڵاغێ. ئێمه ده‌زانین ئه‌وان بۆ ماوه‌یه‌کی دوور‌و درێژ له‌وێ کاریان کردووه له ساڵی 1911 وه تا ساڵی 1936، پرسیار ئه‌مه‌یه ئێستا کامه‌یه‌ک له کۆمه‌ڵه‌کانی کلیسای لوتێری خۆیان به میراتگری ئه‌و چالاکییانه داده‌نێن؟
ماتیوو هه‌ند: ئه‌من پێم وایه وڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر ڕوونه. ده‌زگای " به‌ره‌وپێشبردنی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستی لوتێری" ئێستا ئه‌و میراتگریه، چونکه نێوی قانوونی ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه ئێستاش هه‌ر " کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات" ه. هه‌ر ئه‌و نێوه‌ی که فاسوم له ساڵی 1910 کاتی ڕێکخستنی کۆمه‌ڵه‌که لێی نا. سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ی دامه‌زرانمان هه‌ر ئه‌وانه‌ن که له ساڵی1910 دا ئاماده کراون و له ڕاستیدا ئێمه هه‌ر هه‌مان ڕێکخراوین.له‌و دواییانه دا که ته‌ماشای سه‌ندو به‌ڵگه‌ی کۆنم ده‌کرد بۆم ده‌رکه‌وت ئێمه کۆنترین کۆمه‌ڵه‌ی لوتێرین له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، واته له ئه‌مریکای باکووری دا، چونکه ئه‌و ڕێکخراوه گه‌ورانه‌ی که ئێستا هه‌ن بوونه‌وه‌ری قانوونی نوێترن، چونکه کلیسا چه‌ند جارێک دابه‌ش بووه. ده ڕاستیدا ئێمه ڕێکخراوی لوتێری هه‌ره کۆنین، هه‌ر ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که فاسوم وه‌رێی خست.
حه‌سه‌نی قازی: ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی له لایه‌ن ل.ئۆ. فاسوم ڕا کرا بۆ یه‌کگرتنی شوورا جۆربه‌جۆره‌کانی نێو کلیسا، داخودا ئه‌و نه‌ریته به‌رده‌وام بووه یان نا؟
ماتیوو هه‌ند: ده‌زانی مه‌به‌ستی فاسوم ئه‌وه نه‌بوو شووڕا کلیساییه‌کان یه‌ک بخا. مه‌به‌ستی ئه‌وه بوو ڕێکخراوه‌یه‌ک دابمه‌زرێنێ که له لایه‌ن ده‌زگایه‌کی تایبه‌تییه‌وه کۆنتڕۆڵ نه‌کرێ.ئه‌و لایه‌نگری کۆمه‌ڵه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ بوو. له ڕاستیدا ئه‌وه خه‌سڵه‌تی سه‌ره‌کی ڕێکخراوه‌که بووه واته سه‌ربه‌خۆبوونی. ئێمه قه‌ت له لایه‌ن ده‌زگایه‌کی لاوه‌یی لوتێری ڕا کۆنتڕۆڵ نه‌کراوین و هه‌میشه له خزمه‌ت هه‌ر لایه‌نێک دا بووین که مه‌یلیان هه‌بووه بۆ خزمه‌ت به کوردان، به‌ڵام له ژێر کۆنتڕۆڵی ده‌زگایه‌کی تایبه‌تی کلیسایی دا نه‌بووین.
حه‌سه‌نی قازی : ئه‌گه‌ر هێندێکی دیکه باسی فاسوم بکه‌ین. چونکه کاتێک مرۆ ئه‌و ڕاپۆرته و هه‌ڵسه‌نگاندانه‌ی ده‌خوێنێته‌وه که ئه‌و بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که‌یان له ئه‌مریکای ناردووه، جوان دیاره خۆشه‌ویستی و مه‌یلێکی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به کوردان هه‌بووه، ئه‌و خۆشه‌ویستی و ئه‌و سه‌رنجه تایبه‌تییه‌ی که ئه‌و داویه‌ته سه‌ر کوردان، ته‌نێ ده‌کرێ به باوه‌ڕی قووڵی به پرسی مرۆڤایه‌تییه‌وه ببه‌سترێته‌وه، که ئه‌وه‌ش نائاساییه ئه‌گه‌ر مرۆ قسه‌کانی وی له‌گه‌ڵ هاوچه‌رخه‌کانی به‌راوه‌رد بکا. ئێوه ئه‌و لایه‌نه چۆن لێک ده‌ده‌نه‌وه؟
ماتیوو هه‌ند: تا ئه‌و جێیه‌ی ئه‌من ده‌زانم له ساڵی 1902 مه‌سیحییه‌کی نه‌ستووری سه‌ردانی میناسۆتای کرد، له‌و سه‌روبه‌نده دا فاسوم وه‌ک کورێک له بنه‌ماڵه‌یه‌کی وه‌رزێر دا پێ گه‌یشتبوو و،ده‌گوترێ له ته‌مه‌نێکی زۆر که‌م دا ده‌چووه نێو گاڕانی کێڵگه‌که‌یان و مه‌وعیزه‌ی بۆ ده‌کردن و هه‌میشه ئه‌وه‌ی له سه‌ری دابووه ده‌بێ شتێکی تایبه‌تی بکا له ژیانی دا بۆ خزمه‌ت به خوڵای، به‌ڵام نه‌یده‌زانی ئه‌و خزمه‌ته چ شێوه‌یه‌ک به خۆیه‌وه ده‌گرێ. کاتێک چاوی به‌و مه‌سیحییه نه‌ستوورییه ده‌که‌وێ که له ورمێ له ئێرانه‌وه هاتبوو، ده‌ڵێ ئه‌و کاته هه‌ستی پێ‌کرد ئه‌و ئه‌رکه‌ی له سه‌ر شانییه‌تی ئه‌وه‌یه بچێته ئه‌و ناوچه‌یه، و له ساڵی 1906، بۆخۆی و ژنه‌که‌ی و منداڵه پچووکه‌که‌یان چوونه ئێران و له ژێر چاوه‌دێری مارشیمۆن که گه‌وره و سه‌رۆکی نه‌ستوورییه‌کان بوو کاری ده‌کرد. ئه‌و ده‌گێڕێته‌وه کاتێک له ورمێ بوو بیستی هه‌رێمه‌که کوردی لێیه و شارێکی گه‌وره‌ی کورد نشین بۆ ئه‌و ده‌می واته سابڵا‌غ زۆر له ورمێ وه دوور نییه، له سه‌فه‌رێک بۆ ئه‌وێ و به چاوپێکه‌وتنی هێندێک له سه‌رۆکه‌کانی ناوچه‌یی و به قسه‌ی خۆی ئه‌و سه‌رۆک عه‌شیره‌تانه تکایان لێکرد مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تایی له شوێنه‌کانیان داییر بکا، چونکه هیچ مه‌دره‌سه‌یان نه‌بوو، فاسوم ده‌ڵێ ئه‌وه زۆر کاری تێ‌کردم و هه‌ستم پێ‌کرد ئه‌رکم ئه‌وه نییه له نێو نه‌ستوورییه مه‌سیحییه‌کاندا بمێنێمه‌وه به‌ڵکوو ده‌بێ بچمه شوێنێک که هیچ میسیۆنێری لێ نه‌بێ و وه‌ک بۆ خۆی ده‌ڵێ وه‌کوو " شاهیدێکی ڕوونی مه‌سیحی". له ڕاستیدا ئه‌و ده‌ڵێ مه‌سیحییه‌کان سه‌ده‌مه‌یه‌کی زۆریان به موسڵمانان گه‌یاندووه له ڕابردوو دا و خۆیان له‌وان به گه‌وره‌تر زانیوه و منه‌تیان له سه‌ر کردوون و نرخی ئینسانیان بۆ دانه‌ناون. ئه‌و ده‌ڵێ ئه‌و به‌و باوه‌ڕه گه‌یشت ئه‌رکی سه‌رشانییه‌تی به ڕووحییه‌ی خزمه‌ت پێکردنه‌وه بچێته نێو موسوڵمانان و به له‌خۆبووردیی ته‌واوه‌وه، ده‌ڵێ ئه‌وه مۆدێلێکه عیسای مه‌سیح پێی داوه و ده‌بێ ئه‌وه به‌رێته نێو کورده‌کان.
حه‌سه‌نی قازی : به‌ڵام، جگه له باوه‌ڕی دینی خۆی پێت واهه‌یه پاشخانی وشیاریی و خوێنده‌واری وی بۆ نموونه زانینی چه‌ندین زمان هۆکاری سه‌ره‌کی نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ستی خۆشه‌ویستییه‌ی له ئاست کوردان تێدا پێک بێ ؟
ماتیوو هه‌ند: بێ ئه‌ملاو ئه‌ولا فاسوم زمانناسێکی بڵیمه‌ت بوو، ئه‌و له حه‌وزه‌ی عیلمییه‌ی ئیلاهیات خوێندبووی و له‌وێ په‌روه‌رده‌ی زمانی عیبری و یۆنانی دیتبوو و دوایه ببووه مامۆستای عیبری و یۆنانی، ئه‌و هه‌ر وه‌ها ئه‌ڵمانی، سوێدی و نۆروێژی ده‌زانی و فیر بوونی زمانانی زۆر به‌لاوه هاسان بوو، جابۆیه ئه‌من پێم وایه ئه‌و به‌هره‌یه یارمه‌تی پێ‌کرد زۆر به خێرایی ببێ به به‌شێک له کۆمه‌ڵه‌ی کوردی. ئه‌و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ وه‌کوو که‌سێکی نه‌بان و لاوه‌یی له‌وێ نه‌بوو، ئه‌وه‌ش زۆر ئاشکرایه هه‌ستێکی خۆشه‌ویستی به‌رانبه‌ر به خه‌ڵکی هه‌ژار و نه‌دار هه‌بوو، چونکه ئه‌و باس ده‌کا هه‌میشه نیشاندانی دڵسۆزیی و به‌زه‌یی له سه‌ری دابووه، ئه‌رکێکی که میسیۆنه‌کان له ڕابردوو دا که‌مته‌رخه‌میان لێ کردبوو و دڵسۆزی و به‌زه‌یی و له خۆ بوردووییان له ئاست خه‌ڵک نیشان نه‌دابوو و وه‌کوو خه‌ڵکی لاوه‌یی هاتبوون و ئاغایه‌تیان به‌سه‌ره‌وه کردبوون، وه‌ک ئه‌وه‌ی بڵێی ئه‌وان خاوه‌نی ئه‌و خه‌ڵکه بن. فاسوم ئه‌وه‌ی پێ هه‌ڵه بوو و ده‌یگوت نموونه‌ی باشی مه‌سیحییه‌ت له خۆ بوردوویی و خۆ فیدا کردنه و ئه‌وه ده‌بێ بکرێ. ئه‌من پێم وایه به‌هره زمانییه‌که‌شی و توانایی ئه‌وه‌ی که له کولتوورێکی دیکه تێ‌بگا ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ ڕه‌خساند زۆر خێرا ئه‌و ئه‌رکه ڕاپه‌ڕێنێ، ئه‌و توانی ببێ به کوردێک. چونکه ئه‌و به کوردی قسه‌ی ده‌کرد، به قووڵی هه‌ستی به کولتووری کوردی ده‌کرد. ئه‌من پێم وایه ئه‌و له کوردستان وه‌ک له ماڵی خۆی بووبێ وابوو و له‌و باوه‌ڕه دام کورده‌کانیش له هه‌رێمه‌که دا به‌وه‌یان ده‌زانی و ده‌یان دی ئه‌و یه‌کێکه وه‌کوو خۆیان و وه‌کوو لاوهییهک نییه ده نێویان دا.
حه‌سه‌نی قازی: کاتێک مرۆ به نێوه‌رۆکی نوسخه‌کانی ڕۆژنامه‌کانی کۆمه‌ڵه‌که دا دێته‌وه(کوردستان میشنێری ) و دواتر ( لوتێران ئۆریانت می‌شن) پڕن له داوخوازی له ئه‌ندامانی کلیسا بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی دارایی بده‌ن به میسیۆنێکه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ چالاکییه‌کانی به‌ره‌وپێش به‌رێ به‌ڵام دوای ساڵی 1936 یانی دوای داخرانی میسیۆنه‌که له سابڵاغێ ،داخودا مرۆ ده‌کرێ ههڵپسانێک ببینێ. به بۆچوونی ئێوه دوای ئه‌وه له ئه‌مریکا عه‌لاقه و مه‌یلێک له ئاست دۆزی کورد مابووه‌وه؟
ماتیوو هه‌ند: به‌ڵێ، ئه‌من پێم وایه مابووه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی فاسوم بچێ بۆ کوردستان،ئه‌و له گه‌ڵ دژوارییه‌کی زۆر ڕووبه‌ڕوو ده‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک ببینێته‌وه که قه‌تی باسی کوردان بیستبێ. ته‌نانه‌ت له نێوه‌ڕاست ساڵانی 1980 کانیشدا که ئه‌من بۆ یه‌که‌م جار سه‌ری کوردستانم دا قه‌ت باسی کورده‌کانم نه‌بیستبوو. و پێم وایه ئه‌گه‌ر له به‌ر کرده‌وه‌کانی سه‌دام حوسێن نه‌بایه ئێمه له ئه‌مریکا ئێستاش نه‌مان ده‌زانی کورد کێن و هیچمان له سه‌ر نه‌ده‌زانین. ئه‌گه‌رچی ئێستا نێوی کورد له به‌ر ئه‌و شه‌ڕه‌ی کرا ناسراوه، به‌ڵام خه‌ڵکێکی زۆر که‌م له باری ئینسانییه‌وه له نێوه‌رۆکی ئه‌و چه‌مکه تێده‌گه‌ن. ئه‌وان ته‌نێ له پێوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌دام حوسێن دا به‌و نێوه ده‌زانن و ئه‌وه‌ش که‌مایه‌سی و شه‌رمێکه. ئه‌من پێم وایه ئه‌وه‌ی فاسوم و میسیۆنێرەکانی که له سه‌ره‌تا دا چوونه سابڵاغێ و میسیۆنی کوردستان کردیان ئه‌وه بوو که به‌ر له هه‌مووان سه‌رنجی ڕووناکبیران له ئه‌مریکا به‌ره‌و کوردان ڕابکێشن. خه‌ڵک ده‌ستیان کرد به ئاگادار بوون سه‌باره‌ت به‌و کولتووره گه‌وره‌یه، کولتوورێکی له بیرکراو، کولتوورێکی ڕه‌نگه بتوانین بڵێین بێ ماف و به‌شخوراو که مێژوو تا ڕاده‌یه‌کی زۆر له بیری کردبوو. ئه‌وان ده‌ستیان کرد به لێزانینی ئه‌وه و ده‌ستیان کرد به ئه‌وه‌ی له ڕوانگه و ئاستی ئینسانی دا مه‌یلیان بۆی ببزوێ و ئه‌وه شتێکی زۆر پۆزیتیڤ بوو. ئه‌من ته‌واو دڵنیام فاسوم یه‌که‌م که‌س بوو له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا که کارێکی ئه‌وتۆ بکا.
ئه‌و ههڵپسانهی تۆ باسی ده‌که‌ی له ئاکامی حه‌ول و ویستی حکوومه‌تی ئێران بوو بۆ پاککردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له‌و شوێنه‌ی میسیۆنه‌که‌ی لێ دامه‌زرا بوو و ڕاپۆرته‌کانی نێوخۆیی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که زۆر به ئاشکرایی ده‌ڵێ ئه‌و کاره‌ی حکوومه‌تی ئێران له‌به‌ر به‌ربه‌ره‌کانی ناسیۆنالیستی بوو، له به‌ر ئه‌وه‌ی له مه‌دره‌سه‌ی میسیۆنه‌که دا به کوردی ده‌رس ده‌خوێندرا، بۆیه داوایان لێ‌کرا ئه‌وێ به‌جێ بهێڵن. له‌و سه‌روبه‌نده له ئێران سیاسه‌تێک له گۆڕێ دابوو که له مه‌دره‌سه‌کان دا هه‌ر به زمانی فارسی ده‌رس دابدرێ، جا ئه‌وه هۆی سه‌ره‌کی داخرانی پێگه‌که بوو، مڵک و خانووبه‌ره‌کانیان لێ داگیر کرا، پێشنیاز کرا به میسیۆنێرەکان ده‌توانن به‌ره‌و نێوخۆی ئێران به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵات بگوێزنه‌وه و دوور له کوردان و مه‌دره‌سه به زمانی فارسی داییر بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌وان ئه‌و بژاره‌یان قه‌بووڵ نه‌کرد و بڕیاریان دا به‌ره‌و ڕۆژئاوا بڕۆن ئه‌و شوێنه‌ی که ئێستا باکووری عێراقه بۆ هه‌ولێر، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کاره‌که‌یان به زمانی کوردی درێژه پێبده‌ن. و ئه‌وان به‌رده‌وام بوون له سه‌ر ناردنی ڕاپۆرته‌کانیان وه‌ک میسیۆنێکی کوردی به مه‌یل و عه‌لاقه‌یه‌کی زۆر له ئاست کوردان وتا ساڵانی 1970 له سه‌ر ئه‌و چالاکییانه به‌رده‌وام بوون.
حه‌سه‌نی قازی: هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وپرسیاره‌م کرد ئه‌وه‌یه: باشه ئێمه ده‌زانین که‌کۆمه‌ڵه‌ی میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات له سابڵا‌غ
( مه‌هاباد) بوو و پێوه‌ندییه‌کی زۆر باشی له گه‌ڵ خه‌ڵک هه‌بوو، سه‌ره‌ڕای گێره و کێشه‌ی نێوخۆیی که له‌و باره‌یه‌وه گرینگ نییه، ئه‌وه‌ی که‌گرینگه زۆربه‌ی میسیۆنێرەکانی که له سه‌روبه‌ندی جیاواز دا له‌وێ بوون کوردانیان زۆر خۆش ده‌ویست و خزمه‌تیان پێده‌کردن و خه‌ڵکیش ئه‌وانیان زۆر خۆش ده‌ویست. جگه له هێندێک بڕگه‌ی مێژوویی نه‌بێ بۆ نموونه له ساڵی1921 که شه‌ڕ و کێشه‌یه‌ک له نێوان ده‌وڵه‌تی ئێران و سه‌رۆکی کورد سمایل ئاغای سمکۆ هاته گۆڕێ و چه‌تی له کاری میسیۆنێرییه‌کان خست.باشه ئه‌و میسیۆنێرانه له سابڵا‌غ پێوه‌ندییان له گه‌ڵ خه‌ڵک هه‌بوو و به ناردنی ڕاپۆرتی چالاکییه‌کانیان، کاره‌کانیان له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ڕه‌نگی ده‌داوه، دواتر کاتێک ئێمه ئاوڕ له مێژوو بده‌ینه‌وه ده‌بینین له زه‌مانی رێژیمی شا دا پێوه‌ندییه‌کی چڕی نیزامی له نێوان ئه‌مریکا و ئێران دا هه‌بوو و ته‌نانه‌ت بۆ ماوه‌ی درێژ ناوچه کوردنشینه‌کان هه‌رێمی میلیتاریزه بوون و سابڵا‌غ ڕاوێژکاری نیزامی ئه‌مریکایی لێ بوو. ئه‌وه‌ی که ئه‌من ده‌مه‌وێ لێی بزانم ئه‌وه‌یه داخودا ئه‌و پێرسۆنێله نیزامییه‌ی ئه‌مریکایی که له‌وێ بوون هیچیان زانیوه سه‌باره‌ت به کاره‌کانی میسیۆنی کوردستان؟
ماتیوو هه‌ند: ئه‌من به ڕاستی له‌و باره‌یه‌وه هیچ نازانم، به‌ڵام پێم وایه ئه‌گه‌ر سه‌ربازی وای لێ بووبێ که سه‌ر به ڕێڕه‌وی لوتێران بووبن و چاپه‌مه‌نی میسیۆنه‌که‌یان خوێندبێته‌وه له‌و باره‌یه‌وه ئاگاداری‌یان هه‌بووه. به ڕاستیش هیچ له‌و باره‌یه‌وه نازانم به‌ڵام، ده‌زانم که میسیۆنه‌که نه‌یده‌ویست سابڵا‌غ به جێ بهێڵێ، ئه‌وه‌ی که ناچار بوون ئه‌وێ به‌جێ بهێڵن تراژێدییه‌کی گه‌وره بوو بۆیان. نه‌خۆشه‌وان (نێرس) گودهارت که له سه‌ره‌تاوه له‌وێ بوو، ئه‌من پێم وایه ته‌نانه‌ت به‌ساڵان دواتریش نه‌ی ده‌توانی غه‌می ئه‌وه‌ی ناچار بووه ئه‌وێ به‌جێ بهێڵێ له دڵی ده‌رکا. ئه‌و سابڵاغی به ماڵی خۆی ده‌زانی و هه‌تا ڕۆژی مردنیشی هه‌ر له بیری سابڵا‌غ دابوو!
حه‌سه‌نی قازی: ئه‌گه‌ر ئێستا بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر تاک تاکی میسیۆنێرەکان یه‌ک به‌یه‌ک. ده‌سته‌ی یه‌که‌م له ساڵی 1911 دا چوونه ئه‌وێ، ل.ئۆ.فاسوم و دوکتور ئێدمان که ڕه‌چه‌ڵه‌کی سوێدی هه‌بوو له گه‌ڵ هاوسه‌ر و دوو منداڵه‌کانی و مامۆستایه‌کی خه‌ڵکی ئه‌ڵمان که سه‌ر به ڕێکخراوێکی ئه‌ڵمانی بوو ، مێتا فۆن دێڕ شولنبێرگ که سه‌ر به بنه‌ماڵه‌یه‌کی پاشایه‌تی بوو و هه‌ڵبه‌ت ئاگوستا گودهارت. باشه ئێوه باسی فاسومتان کرد، ئه‌ی که‌سایه‌تی گودهارت به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که ماوه‌یه‌کی درێژ له کوردستان مایه‌وه، به پێی چاوپێکه‌وتنێک که له ساڵی 1977 دا له گه‌ڵی کراوه، ئه‌و له ساڵی 1940 ئێرانی به‌جێ هێشتووه چوار ساڵ دوای داخرانی پێگه‌که‌یان له سابڵا‌غ. ئه‌گه‌ر ده‌کرێ به‌وشتانه‌ی له سه‌رت خوێندووه‌ته‌وه باسی که‌سایه‌تی وی بکه‌ی؟
ماتیوو هه‌ند: ئه‌ونده شته که‌مه‌ی ئه‌من له‌سه‌ری ده‌زانم ئه‌وه‌یه ، دیاره نه‌متوانی قه‌ت له نزیکه‌وه بیبینم، ته‌نانه‌ت به‌ر له‌وه‌ی ئه‌من باسی کوردان ببیستم ئه‌و سه‌ری نابووه‌وه. به خوێندنه‌وه‌ی نامه و ڕاپۆرته‌کانی که له (کوردستان میشنێری) دا بڵاو کراونه‌ته‌وه و یه‌کجار زۆرن و هه‌ر وه‌ها له نامه خسووسییه‌کانی دا بۆ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به جوانی ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و هه‌تا بڵێی ژنێکی به توانا و رێبه‌ڕێکی گه‌وره بووه. به تێخوێندنه‌وه‌ی من له ئارشیڤی خسووسی، دوای مردنی فاسوم و جۆرج باشیمۆن که له سابڵا‌غ سه‌ری نایه‌وه، گودهارت به‌ڕاستی ئه‌ستوون و پایه‌ی ڕێکخراوه‌که بووه و ئه‌وه جار جار کێشه‌شی بۆ ساز کردووه. چونکه ئه‌و زمانی کوردی ده‌زانی و به ئاشکرایی به‌ڕێوه‌بەر و ڕێبه‌ری چالاکییه‌کان بوو له سه‌روبه‌ندێک دا که ڕێگا نه‌ده‌درا به ژنان ڕێبه‌ر بن، ئه‌من سه‌رم سووڕ ده‌مێنێ له‌و خۆڕاگری و توانایه‌ی ئه‌و بوویه‌تی که له‌وێ بمێنێته‌وه و تابی ئه‌و هه‌موو دژوارییه بهێنێ. ئه‌و شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی و ڕاپه‌ڕینی سمکۆ و کووژرانی هاوکارانی به چاوی خۆی دی و مردنی ئه‌وانی له به‌ر نه‌خۆشی بینی به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه پێی وابوو ئه‌وێ ماڵی خۆیه‌تی و جێگایه‌ک بوو که به هیچ کوێی دنیای نه ده‌گۆڕییه‌وه. ئه‌من پێم وایه ئه‌و ژنێکی گه‌وره‌ی به‌رز بوو. جگه له فاسوم که ئه‌من به که‌سێکی پیرۆزی داده‌نێم ، زۆر جار وه‌ک نموونه‌ی پێوه‌رێک بیر له گودهارت ده‌که‌مه‌وه و،مانای ڕاسته‌قینه‌ی خزمه‌ت کردن له که‌سایه‌تی وی‌دا ده‌خوێنمه‌وه، به‌ڕاستیش ئه‌و ژنێکی گه‌وره بوو.
حه‌سه‌نی قازی : به ڕاستیش مرۆ زه‌حمه‌ته باوه‌ر بکا،که‌سێک ئه‌و هه‌موو دژوارییه‌ی ته‌جروبه کردبێ به‌ڵام، قه‌ت هه‌ستێکی خراپی له ئاست زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک تێدا پێک نه‌هاتبێ. ئه‌وه که‌سایه‌تی هه‌ڵکه‌وتووی وی ده‌نوێنێ!
ماتیوو هه‌ند: ڕاست ده‌که‌ی. ئه‌وه شتێکه که‌من له گشت ئه‌و بابه‌تانه‌ی دا خوێندوومه‌ته‌وه و له‌وانه له نامه‌ی خوسووسی و ڕاپۆرتی خوسووسی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری دا – دیاره له چاپه‌مه‌نییه‌کان دا ئێمه ده‌بێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بکه‌ین خه‌به‌ر و بابه‌تی هه‌ر خۆش و باش بڵاو بکه‌نه‌وه - به‌ڵام به خوێندنه‌وه‌ی نامه‌ی خوسووسی و ڕاپۆرته‌کانی کۆبوونه‌وه‌کانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌من پێم وایه ئێمه ده‌کرێ ڕاسته قینه‌ی بۆچوونی ئه‌وان به ڕاشکاوی ببینینه‌وه، ئه‌من له‌و نووسراوانه دا قه‌ت تووشی وشه‌یه‌کی نێگاتیڤ سه‌باره‌ت به گه‌لی کورد نه‌هاتووم، مرۆ هیچ جۆره بۆچوونێکی ڕهگهپهرهستانهیان تێدا نابینێ، ته‌نانه‌ت بیر کردنه‌وه له سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز و تێکڕایی، بۆ نموونه به‌وه‌ی که یه‌كێک به‌گشتی بڵێ کورد ئاوان و ئاوا نین. ئه‌وان له‌و ڕوانگانه‌وه کوردان نابینن، کورد به گه‌لێکی گه‌وره‌ی نه‌جیب ده‌زانن، زۆر جار باسی کوردان وه‌ک گه‌لێک ده‌که‌ن که مافیان خوراوه و بێ به‌ش کراون، گه‌لێکی که به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا و ناعادلانه له ئێروویی و ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ به‌ش کراون ، مافێک که هه‌موو که‌س ده‌بێ هه‌یبێ. به‌ڵام مرۆ هیچ کاتێک له قسه‌کانیان دا هه‌ست ناکا به ده‌مارگرژی یان خۆ ڕانان و منه‌ت کردن به‌سه‌ر کوردانه‌وه. بۆچوونێکی که زۆر جار له لایه‌ن ئه‌و ڕۆژئاواییانه‌وه که له هه‌نده‌ران کاریان کردووه ده‌ربڕاوه. جا بۆیه ئه‌من پێم وایه ئه‌و ڕێز و حورمه‌ته‌ی ئه‌وان له ئاست کوردان دا هه‌ستیان پێ کردووه به‌ڕاستیش کلیلی خۆ به‌خت کردنیان بووه.بۆ ئه‌وان ئه‌و کاره‌ی کردوویانه دژوارییه‌کی شه‌خسی نه‌بووه، به‌ڵکوو به شانازییان زانیوه که خزمه‌ت به گه‌لێکی ئاوا مه‌زن بکه‌ن.
حه‌سه‌نی قازی:یه‌کێک له میسیۆنێرەکانی دیکه که له نێو ده‌سته‌ی دووه‌م دا بوو که چوونه سابڵاغێ هاننا شوێنهوود یان شوێنهوڤد بوو که ڕه‌چه‌ڵه‌کی نۆروێژی هه‌بوو. دایکوبابی له نۆڕوێژه‌وه کۆچیان کردبوو بۆ ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ئه‌و له ئه‌مریکا له دایک ببوو و خوشکی حه‌وته‌م بوو له نێو خوشکه‌کانی دا. ئه‌و مامۆستایه‌ک بوو و له ساڵی 1921 دا چوو بۆ سابڵا‌غ. چونکه دوای ئه‌وه‌ی فاسوم له هه‌رمه‌نستان مرد، شوێنهوود یه‌ک له‌و که‌سانه بوو که ئه‌ویش له‌وێ کاری ده‌کرد، دوایه له گه‌ڵ باشیمۆن و ئه‌وانیدی چوو بۆ سابڵاغێ. ئه‌و له سابڵاغه‌وه ڕاپۆرت و نامه‌یه‌کی زۆری بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری میسیۆنه‌که‌یان له ئه‌مریکا ناردووه و له کوردستان میشنێری دا بڵاو کراونه‌ته‌وه. ئه‌تۆ که‌سایه‌تی وی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی، چونکه ئه‌و ژنێک بوو و ڕاپۆرتێکی دوور و درێژی نووسیوه سه‌باره‌ت به گه‌شتێک به ده‌وری ده‌ریاچه‌ی ورمێ دا به سواری ئه‌سپ ؟
ماتیوو هه‌ند:ئه‌من سه‌باره‌ت به‌و هێنده نازانم، هه‌ر ئه‌وه‌نده نه‌بێ که له کوردستان میشنێری دا دیتوومه. ئه‌ویش ده‌بێ زمانزانێکی به‌رز بووبێ، چونکه له ماوه‌یه‌کی کورت دا که‌ره‌سته‌ی ئه‌ده‌بییاتی ئاماده کرد بۆ مه‌دره‌سه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌مۆیان به زمانی کوردی. ئه‌من زۆرم پێ خۆشه زیاتر له سه‌ر وی بزانم به‌ڵام، تائێستا نه‌متوانیوه نامه خوسووسی و شه‌خسییه‌کانی ببینمه‌وه.
حه‌سه‌نی قازی:له یه‌کێک له ژماره‌کانی " لوتێران ئۆریانت می‌شن " دا ئاگادارییه‌ک بڵاو کراوه‌ته‌وه و ئه‌و ئاگادارییه له یه‌کێک له ژماره‌کانی دواتریش دا دیسان بڵاو کراوه‌ته‌وه،له‌وێدا هاتووه شوێنهوود کتێبێکی به کوردیی موکری نووسیوه که زۆری وێنه و نیگارکێشانه‌وه تێدایه. پێت وانییه بکرێ ئه‌و کتێبه له شوێنێک بدۆزرێته‌وه؟
ماتیوو هه‌ند: ئه‌من هیوادارم بکرێ. ئه‌من له‌و شوێنانه‌ی که ده‌بێ هه‌بێ گه‌ڕاوم وه‌ک ئارشیڤی حه‌وزه‌ی لوتێری و له ئارشیڤی ئێڤانگێلی ئه‌مریکا له شیکاگۆ، تاکوو ئێستا وادیاره که‌س نوسخه‌یه‌کی ئه‌و کتێبه‌ی نییه. میسیۆن ئه‌و کتێبه‌ی به شێوه‌ی خوسووسی چاپ کرد و پێم سه‌یره که ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسخه‌یه‌کی ئه‌و کتێبه‌ی نه‌پاراستووه، به ڕواڵه‌ت نه‌پارێزدراوه و شتێکی که ئێمه ده‌بێ به‌رده‌وام بین و به دوویدا بگه‌ڕێین ئه‌و کتێبه‌یه. ئه‌من پێم وایه ئه‌وه جۆره‌یه‌ک ئه‌ده‌بییاتی مه‌دره‌سه‌ی ڕۆژی یهکشهمۆیانه و ئه‌و نیگارانه‌ی تێیدا کێشراونه‌ته‌وه له مهر داستانه‌کانی نێو ئینجیلن. زۆر وێده‌چێ ئه‌و چیرۆکێکی نێو ئینجیلی گێڕابێته‌وه و نیگاری ئه‌و چیرۆکه‌ی کێشابێته‌وه. بۆ نموونه ئه‌من پێم وا نییه هیچ دیمه‌ن یان نیگاری ناوچه‌ی تێدابێ. پێم وا نییه ئه‌وه‌ی تێدا بێ.
حه‌سه‌نی قازی:ده‌زانی له شوێنێک له " کوردستان میشنێری : دا خوێندوومه‌ته‌وه که ئه‌و بیره‌وه‌ری ڕۆژانه‌ی خۆی نووسیوه و ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نامه شه‌خسییه‌کانی له شوێنێک بدۆزرێته‌وه ده‌کرێ ئه‌وه زۆر به نرخ و خه‌زێنه‌یه‌کی زانیاری بێ!
ماتیوو هه‌ند:هیچ گومانم له‌وه دا نییه. ئێمه ئه‌وه تازه ده‌ستمان کردووه به دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه. ئه‌و کاره که‌مته‌ر خه‌می لێکراوه. ئه‌من پێم وایه لێکۆڵینه‌وه له سه‌ر ئه‌و ڕێکخراوه‌یه یان له سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی کاریان بۆ ئه‌و ڕێکخراوه‌یه کردووه و پێوه‌ندییان له گه‌ڵ ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی خزمه‌تیان پێ ده‌کرد گرینگه. جگه له‌وه‌ی که له ڕوانگه‌ی بهپرسیاربوونی ڕووناکبیرییه‌وه به‌شێکی سه‌رنج ڕاکێشه له مێژوو، ئه‌من پێم وایه هێندێکیش پێوه‌ندی هه‌یه به به‌ره‌وپێشچوونی ناسیۆنالیزمی کوردییه‌وه. کاتێک فاسوم داوخوازی سه‌رۆک عه‌شیره‌ته‌کانی گوێ لێ بوو که داوای مه‌دره‌سه کردنه‌وه‌یان ده‌کرد و توانی ئه‌و ئه‌رکه وه‌ئه‌ستۆ بگرێ و وڵامی ئه‌و داوخوازه بداته‌وه. ئه‌وان چه‌ندین مه‌دره‌سه‌ی سه‌ره‌تاییان له ناوچه‌که دا کرده‌وه. ئێمه له ڕاستیدا نازانین که ئاکامه‌کانی ئه‌و چالاکی په‌روه‌رده‌یی ئه‌وان چ بووه؟ ئه‌و که‌سانه کێ بوون که فێری خوێندنه‌وه و نووسین بوون له مه‌دره‌سه‌کاندا؟ و دوایه چی‌یان کرد؟ ئه‌من پێم وایه ئه‌و لایه‌نانه ده‌بێ لێیان بکۆڵدرێته‌وه. ئه‌وه به‌شێکی پڕ مانایه له مێژووی کورد، هه‌ر وه‌ها بابه‌تی پێوه‌ندی نێوان دینه‌کان، ئه‌وه‌ش لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گرینگه چونکه ئه‌و پێوه‌ندییانه ئه‌و ده‌می زۆر چاک بوون و هه‌ر دووک لا دانوویان به‌یه‌که‌وه ده‌کوڵا. ئه‌و میسیۆنێرانه به ڕاشکاوی به پێی ئامۆژگارییه‌کانی ئینجیل ده‌جووڵانه‌وه و بۆ بانگه‌شه‌ی ئینجیل چووبوونه ئه‌وێ، ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ ئه‌و ئه‌رکه‌ش که له به‌ر خۆیان ڕۆنابوو و ته‌نانه‌ت له نه‌بوونی تێگه‌یشتنێکی مۆدێڕن سه‌باره‌ت به ئێسلام و نه‌بوونی تێگه‌یشتنێکی مۆدێرن سه‌باره‌ت به پێوه‌ندی نێوان دینه‌کان، له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌مایه‌سییه‌ش، بۆچوونیان به شیوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ بوو که کاره‌که‌یان هه‌ڵده‌سووڕا. هیچ جۆره کێشه‌یه‌کی دینی نه‌هاته گۆڕێ، به پێی ئه‌وه‌ی ئه‌من له‌و باره‌یه‌وه خوێندوومه‌ته‌وه.جا له به‌ر ئه‌و هۆیه لێکۆڵینه‌وه له‌و ڕه‌هه‌نده‌ش گرینگه و پێوه‌ندی به سه‌رده‌می ئێمه‌شه‌وه په‌یدا ده‌کاته‌وه که ئێستا جۆره‌یه‌ک کێشه له نێوان شارستانییه‌ته‌کاندا سه‌ری هه‌ڵداوه. بۆیه لێکۆڵینه‌وه و خستنه ڕووی ئه‌و هه‌لومه‌رجه تایبه‌تییه‌ی ئه‌و ده‌می که مه‌سیحی ڕۆژئاوایی توانییان بچنه نێو کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی موسوڵمان به بێ ئه‌وه‌ی هیچ کێشه‌یه‌کیان بۆ بێته گوڕێ. ئه‌و گێره و کێشانه‌ی هه‌بوون خه‌سڵه‌تی دیکه‌یان هه‌بوو. شهر قه‌وما و دوایه کێشه و هه‌را له نێو حکوومه‌ت و ڕاپه‌ڕینی [ کورده‌کان] دا هه‌بوو که ئه‌وان له نێوانیاندا گیریان کرد بوو. به‌ڵام هیچ گێره و کێشه و گرفتێک له نێوان میسیۆنێره‌کان و خه‌ڵک به هیچ جۆر له گۆڕێ دا نه‌بوو.
حه‌سه‌نی قازی:وا بزانم گودهارت له یه‌کێک له ڕاپۆرته‌کانی دا باس ده‌کا، کاتێک ده‌یانه‌وێ ته‌رمی جۆرج باشیمۆن به خاک بسپێرن، باسی مه‌لایه‌کی کورد ده‌کا که پێوه‌ندییه‌کی زۆر باشی له گه‌ڵیان هه‌بووه، به‌ڵام له به‌ر هۆی دینی که گۆیا نابێ موسوڵمانێک ده‌ستی وه مردووی مه‌سیحی بکه‌وێ، به‌ڵام کاتێک ئه‌و مه‌لایه ده‌بێنێ ئه‌و ژنانه ئه‌وه‌نده به بڕیار و بوێرن له‌و وه‌زعه ناخۆش و ته‌نگانه‌یه دا، ئه‌و گوێ ناداتێ و ده‌ڵی ئه‌گه‌ر گڵاویش بم یارمه‌تیتان ده‌که‌م و مه‌یته‌که‌یان له گه‌ڵ ده‌نێژێ.
ماتیوو هه‌ند:ئه‌منیش پێم وایه هێندێک ڕاپۆرتم خوێندووه‌ته، وا بزانم فاسوم بۆ خۆی له سه‌ره‌تای چالاکییه‌کانیاندا نووسیونی و ده‌گێڕێته‌وه ئه‌و کاته‌ی له سه‌ره‌تاوه ده‌ستیان به چالاکییه‌کانیان کرد بوو هیندێک ذردۆنگی و گومانیان لێ ده‌کرا و هێندێک که‌سی ناحاڵی هاتن و له‌به‌ر ده‌رگای میسیۆنه‌که‌یان هه‌رایان نایه‌وه
حه‌سه‌نی قازی: ئه‌دی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌قێیان
ماتیوو هه‌ند: ئه‌رێ! مه‌لایان هاتن و ئه‌وانیان ئارام کرده‌وه و پشتیوانیان له میسیۆنێره‌کان کرد.به پێی هه‌موو گێڕانه‌وه‌کان پێوه‌ندی میسیۆنێره‌کان و خه‌ڵک زۆر زۆر باش بووه.
حه‌سه‌نی قازی:که‌سێکی دیکه‌ش که هاوکات له گه‌ڵ شوێنهوود چووه سابڵاغێ ئاڵما فاسوم خوشکی ل. ئۆ. فاسوم بوو، ئه‌و نێرس بوو، به‌ڵام بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ له سابڵا‌غ نه‌ماوه، ئه‌و ماوه‌یه‌کی درێژ له هه‌رمه‌نستان خزمه‌تی کرد. وابزانم کاتێک ئه‌و هاته مه‌هاباد تازه برایه‌که‌ی له هه‌رمه‌نستان له کیس دابوو. له " کوردستان میشنێری" دا چه‌ند ڕاپۆرتی وی بڵاو کراوه‌ته‌وه، جگه له‌وانه، له به‌ر ئه‌وه‌ی خزمه‌کانی سه‌باره‌ت به فاسوم نووسیویانه، وا بزانم ئه‌و له ته‌مه‌نێکی که‌م دا له ساڵی 1944 ماڵاوایی له ژیان کرد. شتی زیاتر له سه‌ر وی ده‌زانی؟
ماتیوو هه‌ند: ئه‌وه خوشکی فاسومه.
حه‌سه‌نی قازی: به‌ڵێ! ئاڵما فاسوم
ماتیوو هه‌ند: ئه‌من زۆر له سه‌ر وی نازانم به‌ڵام، کچی فاسوم هێشتا ده‌ژی و هێندێک شتی سه‌باره‌ت به له خۆ بوردوویی و فیداکاری بابی نووسیوه. فاسوم یه‌که‌مجار له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی و کچه منداڵه به‌رمه‌مکانه‌که‌ی چووه ئێرانێ، هه‌م هاوسه‌ری و هه‌م کچه‌که‌ی تووشی نه‌خۆشی تیفۆئید هاتن و منداڵه‌که‌یان له‌وێ له ورمێ مرد و ژنه‌که‌ی زیاتر له ساڵێک به جێ و بان که‌وتبوو، دوای چه‌ند ساڵێک گه‌ڕانه‌وه ئه‌مرێکا. کاتێک فاسوم به‌دوای هاوسه‌ره‌که‌ی دا گه‌ڕاوه ئه‌مریکایێ دوایه له ساڵی 1911 دا به ته‌نێ چووه‌وه کوردستانێ،چونکە ئه‌و خێزانه‌ی که هێنده له مێژ نه‌بوو پێکه‌وه‌ی نابوو تووشی کوێره‌وه‌رییه‌کی زۆر هات، به‌ڵام ئه‌و پێی وابوو نابێ ده‌ست له کاری پێشه‌نگانه‌ی خۆی هه‌ڵگرێ، ئه‌وه کورته‌یه‌که که ئه‌من له سه‌ر ژیانی بنه‌ماڵه‌که‌یان ده‌یزانم.
حه‌سه‌نی قازی: شتێکی وا نییه له سه‌ر ژیانی ئاڵما زیاتری باس بکه‌ی؟
ماتیوو هه‌ند: نا!
حه‌سه‌نی قازی:که‌سێکی دیکه، میسیۆنێرێکی دیکه که له کۆتاییه‌کانی ساڵی 1925 و به‌راییه‌کانی ساڵی 1926 دا چووه سابڵاغێ مارتا داڵ بوو که ئه‌ویش به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی نوڕوێژ بوو، به‌ڵام وه‌کوو کچێکی گه‌نچ ده‌چێته ئه‌مریکا و له‌وێ ده‌خوێنێ و دوای ماوه‌یه‌کی کورت که خوێندن ته‌واو ده‌کا داوخوازی کارکردن له پێگه‌ی میسیۆن له هه‌نده‌ران قه‌بووڵ ده‌کا و به ڕه‌سمی ئه‌و ڕاسپارده‌یه‌ی ده‌درێتێ و ده‌نێردرێ بۆ سابڵا‌غ. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و زیاتر له میسیۆنێره‌کانی دیکه ناسراوه، جگه له فاسوم نه‌بێ، دیاره ئێستا که‌سی وا نه‌ماوه که بۆ خۆی فاسومی دیتبێ، به‌ڵام هێشتا خه‌ڵکێکی زۆر ماون که بۆ نموونه له نزیکه‌وه ئاگوستا گودهارت یان دیوه. ئه‌و له ناوچه دا به میسکوتات خانم به نێوبانگه و مارتا داڵیش به میزداڵ خانم؛ ئه‌وان هه‌ردووکیان زۆر ناسراون.به‌تایبه‌تی مارتا داڵ چونکه ئه‌و له سابڵا‌غ ده‌ژیا، له‌وێ مێردی کرد بوو. سه‌باره‌ت به مارتا داڵ چ شتی دیکه ده‌زانی؟
ماتیوو هه‌ند: ئه‌من هێندێک له نامه خسووسییهکانیم خوێندووه‌ته‌وه. ئه‌ویش ئینسانێکی تایبه‌تی یه و، مرۆ نازانێ چۆنی شی کاته‌وه که ئه‌وان چۆن ئه‌رکی ئه‌و خزمه‌ت کردنه‌یان به ئه‌ستۆوه گرتووه. ئه‌و نێرسێکی په‌روه‌رده دیتوو بوو و خزمه‌تی کلیسای ده‌کرد، کاتێک که‌سێک هات و باسی کوردانی بۆ کرد و ئه‌و قسانه زۆر زوو له سه‌ر دڵی نیشت و ئاماده بوو بچێ و هیچ نه‌ی ده‌زانی چی به‌سه‌ر دێ. ڕه‌نگه ئه‌وه له سه‌ر گشت ئه‌و تاکوته‌رایانه ڕاست بێ، ئه‌وه ڕازێکه بۆ من ئه‌وان چۆن ئه‌و ریسالهتهیان وه‌ئه‌ستۆ گرت به‌ڵام شتێک هه‌بوو که مارتا داڵی به‌ره‌و ئه‌وێ ڕاده‌کێشا. داڵ ده‌ڵێ دووری شوێنه‌که و ئه‌و پێداویستییانه‌ی له‌وێ هه‌بوون و ئه‌وه‌ی که خه‌ڵک له وێ له چاو خه‌ڵکی خوداپێداوی دیکه دا، بێ به‌ش بوون. نه‌ک له به‌ر ئه‌وه‌ی که ناتوانا و کار له‌ده‌ست نه‌هاتوو بن، به‌ڵکوو هه‌لومه‌رجی سیاسی تاکی هێشتوونه‌ته‌وه وئه‌وه بارێک بوو که ئه‌و هه‌ستی ده‌کرد ده‌بوو له سه‌ر شانی کوردانی هه‌ڵگرێ. دیاره مارتا داڵ ئه‌و کاره‌ی به ئه‌رکێکی دینیش ده‌زانی و پێی وا بوو له چاره‌نووسی نووسراوه که ده‌بێ بچێته ئه‌وێ. کاتێک میسیۆنه‌که ناچار کرا سابڵا‌غ به جێ بهێڵێ، ئه‌و برێاری دا له‌وێ بمێنێته‌وه و به تاقی ته‌نێ له سه‌ر خزمه‌ته‌کانی به‌رده‌وام بێ، بۆ پاشماوه‌ی ژیانی له‌وێ ژیا و خۆی به‌ختی ئه‌و ئه‌رکه کرد که به ئه‌ستۆیه‌وه گرتبوو و ئه‌وه شتێکی ده‌گمه‌ن و سه‌رنجڕاکێشه، هه‌ر له به‌ر ئه‌و هۆیه‌ش بێ ئه‌و که‌سایه‌تییه‌کی زۆر چاوڕاکێشه.
حه‌سه‌نی قازی: ده‌زانی ڕاپۆرتێکی زۆر هه‌موو لایه‌نه به‌ده‌سته‌وه‌یه که دیپڵۆماتێکی بریتانیایی نووسیویه، پێم وایه کۆنسوولی بریتانیا بووه له ته‌ورێز له ساڵانی 1940 ه کاندا. له ئۆکتۆبری 1942 دا ئه‌و به‌ڕێزه که وابزانم نێوی
Urquhart بووه سه‌ری سابڵاغی داوه به‌ر له دامه‌زرانی کۆماری کوردستان که له ساڵی 1946 دامه‌زرا، له ڕاپۆرته‌که‌ی دا زۆر به دوور و درێژی باسی میس داڵ ده‌کا و ده‌ڵێ له‌وێ دیلمانجی کردووه له نێوان ئه‌و کۆنسووله‌ی بریتانیا و پیاوماقووڵانی ئه‌وێ، به‌تایبه‌تی له دیداری دا له گەڵ قازی محه‌مه‌د. جا به‌و شێوه‌یه‌ی که میس داڵ بارودۆخی ناوچه‌که‌ی شی کردووه‌ته‌وه و کۆنسوول باسی ده‌کا ده‌رده‌که‌وێ ئه‌و چه‌نده به قووڵی و وردی ئاگای له هه‌لومه‌رجی ناوچه و شێوه‌ی بیرکردنه‌وه و بۆچوونی کورده‌کان و زێهنییه‌تی ئه‌وان بووه.
ماتیوو هه‌ند: ئه‌من نازانم داخودا ئه‌و نووسیویه‌تی یان نا؟ زۆر خۆش ده‌بێ ئه‌گه‌ر مرۆ ده‌ستی به‌و نووسینانه ڕابگا که له‌وانه‌یه ئه‌و له‌و سه‌روبه‌ندی دا نووسیبێتی. ئه‌و له ماوه‌ی هه‌بوونی کۆمار دا له‌وێ ده‌ژیا و ئه‌گه‌ر مرۆ ڕوانگه‌ی وی له‌و باره‌یه‌وه بزانێ زۆر به نرخه!
حه‌سه‌نی قازی: به پێی قسه‌ی ئاغای ئیگلتن له کتێبه‌که‌ی دا " کۆماری کوردی ساڵی 1946" به ڕواڵه‌ت کاتێک ئاغای ئیگڵتن کاری له سه‌ر ئه‌و کتێبه‌ی کردووه، ئاغای سیرووسی حه‌بیبی یان ئاغای داڵی که به‌و نێوه‌ش له سابڵا‌غ ناسراوه وکوڕی مارتا داڵه، ئه‌و ده‌می له کۆنسوولخانه‌ی ئه‌مریکا له ته‌ورێز کاری کردووه و بۆ کۆ کردنه‌وه‌ی که‌ره‌سته‌ی ئه‌و کتێبه یارمه‌تی ئیگڵتن ی داوه جابۆیه کاتێک چوونه مه‌هاباد کاربه‌ده‌ستان پێشیان پێ نه‌گرتوون و ئه‌و هه‌ڵکه‌وته یارمه‌تی پێکردوون به نهێنی چاویان به هێندێک خه‌ڵک بکه‌وێ که له سه‌رده‌می کۆمار دا وه‌زیر بوون و یه‌کێک له‌وان مه‌نافی که‌ریمی به ساڵانی زۆر دواتر باسی ئه‌و چاوپێکه‌وتنه نهێنییانه‌ی کردووه له گه‌ڵ ئیگلتن. ویلیا‌م ئیگلتن له کتێبه‌که‌یدا ده‌ڵێ: له به‌ر ئه‌وه‌ی له سه‌رده‌می کۆمار دا حکوومه‌تی کوردی و سه‌رۆک کۆماری کوردستان قازی محه‌مه‌د پێوه‌ندییه‌کی زۆر باشیان له گه‌ڵ ڕووسه‌کان هه‌بوو، میس داڵ، مارتا داڵ چونکه وه‌ک ئه‌مریکاییه‌ک ده‌ناسرا، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رئێشه‌یه‌ک بۆ کاربه‌ده‌ستانی کۆمار ساز نه‌کا، سابڵاغی به‌جێهێشت. که‌وابوو به پێی قسه‌ی ئیگلتن مارتا داڵ ساڵی 1946 له سابڵا‌غ نه‌بووه.
مه‌سه‌له‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌و هیچی نووسیبێ وابزانم ته‌نیا که‌سێکی که بتوانێ وڵام بداته‌وه ئاغای سیرووسی حه‌بیبی یه که به خۆشییه‌وه هێشتا ماوه و له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ژی. ئه‌وه‌ش شتێکه به‌ڵکوو جه‌نابت بتوانی بگه‌ڕێی و بیبینییه‌وه.
ماتیوو هه‌ند: ئه‌دی! به گردبڕی ئێمه پێمان خۆشه بیبینینه‌وه. داڵ ماوه‌یه‌کی درێژی ژیانی له‌وێ تێپه‌ڕ کردووه ڕه‌نگه ئیدی هیچی له سه‌ر ئه‌وێ بۆ دۆستانی له ئه‌مریکا نه نووسیبێ، چونکه ئیدی ئه‌و به‌شێک بووه له ژیانی ئه‌وێ و به پێویستی نه‌زانیبێ شتێک بنووسی. به‌ڵام، وێناچێ وابووبێ. جا بۆیه دیتنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ ئێمه ئه‌و جۆره کاره‌یه که ده‌بێ وه‌پێش کاره‌کانی دیکه‌ی خۆمانی بخه‌ین.
حه‌سه‌نی قازی: ئه‌من بۆ خۆم زۆر جار مارتا داڵم دیتبوو. ئێستا ئه‌وه وه‌بیرم هاته‌وه، ئه‌و وه‌کوو مامان له نه‌خۆشخانه‌ی شێر و خورشیدی سوور له مه‌هاباد کاری ده‌کرد و ناسیاوێکی من بۆی گێڕامه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چیرۆکێکی چاوڕاکێشه بۆت ده‌گێڕمه‌وه، ئه‌و ده‌یگوت ڕۆژێک که هاوسه‌ره‌که‌م له نه‌خۆشخانه که‌وتبوو و له‌سه‌ر مانگ و ڕۆژی خۆی بوو، چوومهنهخۆشخانه له‌وێ چاوم به میس داڵ که‌وت دیتم ئه‌وه نوسخه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمزی له به‌رده‌سته و ده‌یخوێنێته‌وه که له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می دا وێنه‌ی ژاکلین کێنێدی و ئۆناسیس چاپ کرابوو له سه‌ر که‌شتی. میس داڵ خانم گوتی: " به کوربانت بم ئه‌وه کسهیان بۆ ژاکلینیش ساز کرد" ئه‌وه نیشان ده‌دا به زێهنییه‌تی نه‌ریتی ژنی کورد ئه‌و بابه‌ته‌ی هه‌ڵسه‌نگاندووه.

ماتیوو هه‌ند: با منیش له تۆ پرسم: داخودا ئه‌و له‌و سه‌روبه‌نده‌ی ژیانی دا به ژنێکی کورد داندراوه؟ خه‌ڵک ئه‌ویان به خانمێکی لاوه‌یی داده‌نا یان که‌سێک وه‌ک خۆیان؟
حه‌سه‌نی قازی: ئه‌و به‌ته‌واوی جێی ڕێز و حورمه‌تی خه‌ڵک بوو و زۆریان خۆش ده‌ویست. ئه‌من له نووسینێک دا که سه‌باره‌ت به‌وم نووسیوه، گێڕانه‌وه‌ی نووسه‌رێکم باس کردووه که ده‌نووسێ کاتێک کوڕه‌که‌ی و خێزانه‌که‌یان له مه‌هاباد بار ده‌که‌ن و ماڵیان ده‌گوێزنه‌وه بۆ تاران، له به‌ر ئه‌وه‌ی مارتا داڵ نه‌ی ده‌توانی یه‌ک به یه‌ک ماڵاوایی له هه‌موو خه‌ڵکی سابڵاغێ بکا، نامه‌یه‌کی خوداحافیزی نووسیبوو و له زۆر جێگای شاری به دیواره‌وه‌ی هه‌ڵئاوه‌سیبوو و سپاسی خه‌ڵکی کردبوو و ماڵاوایی له هه‌موو دانیشتووانی شاری کردبوو. هه‌ر وه‌ها کۆڵانێکیش هه‌یه که نێوی وی له سه‌ره. به‌ڵام، به ته‌واوی نازانم ئه‌وه نێوی ڕه‌سمییه یان خه‌ڵک خۆیان پێی ده‌ڵێن خیابانی میس داڵ خانم.
له‌و ماوه‌یه‌ی دا واته له ده‌وره‌ی سێیه‌می چالاکییه‌کاندا دوکتور هێرمان شاڵک له سابڵاغێ بووه، که ئه‌و ئه‌مریکایی نه‌بوو، به‌ڵکوو ئه‌ڵمانی بوو، سه‌ر به کۆمه‌ڵه‌یه‌کی کلیسایی بووه که پێوه‌ندی زۆر باشی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی هێرمانسبوورگ هه‌بووه له ئه‌ڵمان، ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه‌ی که جۆره هاوکارییه‌کی هه‌بووه له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریکایی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات. زۆر ڕاپۆرتی دوورودرێژی دوکتور شاڵکیش له " کوردستان میشنێری " دا بڵاو بوونه‌ته‌وه. داوه‌ری ئێوه له سه‌ر وی چییه؟ چونکه ئه‌ویش له نێو کوردان دا زۆری کار کردووه و به‌ر له‌وه‌ی بێ بۆ سابڵا‌غ له ترکییه کاری کردبوو.
ماتیوو هه‌ند: هه‌رچی ئه‌من له سه‌ر دوکتور شاڵکی ده‌زانم ئه‌و شتانه‌ن له "کوردستان میشنێری" دا بڵاو کراونه‌ته‌وه. ئه‌و پێوه‌ندییه‌کی ڕاسته‌وخۆی له گه‌ڵ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که له ئه‌مریکا نه‌بووه، به‌ڵکوو ڕاپۆرتی چالاکییه‌کانی خۆی بۆ کۆمه‌ڵه‌ی هێرمانسبورگ له ئه‌ڵمان ناردووه. ئه‌من پێم وایه به‌شێک له‌هۆی هاوکاری ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه‌یانه له به‌ر بارودۆخی ئابووری بووه له ئه‌ڵمان.که ته‌نانه‌ت دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیش زۆر خراپتر بوو و ئه‌وه هۆی پێوه‌ندی نێوان ئه‌و دوو کۆمه‌ڵه‌یه بووه و له ڕووی کردارییه‌وه که ئه‌وان له کوردستان چ ده‌توانن بکه‌ن ئه‌من پێم وایه ئه‌وه پێوه‌ندییه‌کی پۆزیتیڤ بووه و ئاکامی چاکیان لێ وه‌ده‌ست هاتووه. ئه‌وان به ساڵانی درێژ نه‌خۆشخانه‌که‌یان به‌یه‌که‌وه هه‌ڵسووڕاندووه و وه‌ک ڕێکخراوه‌یه‌کی یه‌کگرتوو کاریان کردووه.
حه‌سه‌نی قازی: وابزانم شاڵک له کۆتایی ساڵی 1927 دا سابڵاغی به جێهێشت و دوای ئه‌و جه‌نابی ئاڵفرێد بێورگر دێته سابڵاغێ. ماوه‌یه‌ک ده‌مێنێته‌وه،وابزانم ئه‌ندامانی خێزانیشی له گه‌ڵی ده‌بن، ئه‌وه‌م ته‌واو لێ ڕوون نییه! ده‌کرێ سه‌باره‌ت به‌ویش باس بکه‌ی؟
ماتیوو هه‌ند: ئه‌و جۆره‌ی وه‌بێرم بێ، بێورگر وه‌ک نوێنه‌ری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناردرا ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌دێری بکا به سه‌ر کاروباره‌کاندا وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رێک و له سه‌ر کاروباره‌کان ڕاپۆرت بنێرێته‌وه بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که له ئه‌مریکا. ئه‌وه ته‌نیا شتێکه له سه‌ر وی ئێستا به بیرم دادێ، هیچم سه‌باره‌ت به ژیانی وی به زه‌ین دا نایه. دیاره ئه‌من هێندێک لهڕاپۆرتهکانیم خوێندووه‌ته‌وه.
حه‌سه‌نی قازی: دواتر ئه‌و بوو به سکرێتێری به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که!
ماتیوو هه‌ند: ئه‌من پێم وایه بێورگر به‌و سفه‌ته چووه ئه‌وێ، وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رێک ڕاسپارده‌ی درایه تا ئه‌وه‌ی وه‌ک میسیۆنێرێک بنێردرێ. ئه‌و له‌وێ بوو بۆ چاوه‌دێری به سه‌ر کاروباره‌کاندا و ناردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی کاره‌کان بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری له ئه‌مریکا. به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرته‌کانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری مرۆ ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌بێ که مه‌به‌ست له ناردنی وی بۆ کوردستان ئه‌وه بووه له ئه‌مریکا زۆر جار کۆمه‌ڵه‌که به ته‌واوی بۆی ڕوون نه‌بووه له‌وێ کاروباره‌کان چۆنن جا بۆیه وایان پێ باش بووه که‌سێکی " ئه‌مریکایی" بنێرن بۆ لێکدانه‌وه و گه‌یاندنی بار‌و دۆخی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له ئه‌مریکا ئه‌و ڕاپۆرتانه‌یان پێ ده‌گه‌یشت باشتری سه‌ره‌ده‌ر لێ ده‌رکه‌ن. مرۆ هه‌ستی ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌بێ خه‌ڵکی وه‌ک فاسوم، گودهارت و داڵ ئه‌وه‌نده باش بوون و ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌که تێکه‌ڵاوبوون و ئه‌وه‌نده بووبنه کورد، که نه‌یانتوانیبێ ئه‌و جۆره‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌دڵی بووبێ ڕاپۆرت بنێرن جا ڕه‌نگه پێویست بووبێ که‌سێک بنێردرێ که‌ئه‌و تێکه‌ڵاوییه‌ی نه‌بووبێ جا بۆیه بێورگریان ناردووه.
حه‌سه‌نی قازی: دوایه نۆره‌ی جه‌نابی هێنری مولێر دێ بچێته ئه‌وێ، پێم وایه له گه‌ڵ هاوسه‌ری ئه‌و دوایین میسیۆنێر بووه که له سابڵا‌غ کاری کردووه." کوردستان میشنێری" له ساڵی 1928 دا ناچار کرا نێوه‌که‌ی بگۆڕێ. ده‌کرێ باس بکه‌ی بۆچی نێوی ڕۆژنامه‌که گۆڕدرا؟
ماتیوو هه‌ند: ئه‌من چیرۆکی ئه‌وتۆم بیستووه که ئه‌وه به مه‌به‌ستی جۆره‌یه‌ک ڕازی کردنی کاربه‌ده‌ستانی [ئێران] کراوه، چونکه هۆی ئه‌وه‌ی که میسیۆنه‌که ده‌بوو کوردستان به جێ بهێڵێ به‌سترابووه‌وه به سیاسه‌تی نوێی ناسیۆنالیستی ئێران. ئه‌وان ده‌یانه‌ویست له مه‌دره‌سه‌کانی میسیۆنی دا هه‌ر به زمانی فارسی ده‌رس دابدرێ، جا بۆیه ئه‌و ڕیگایهیان له به‌ر میسیۆنه‌که نا بگوێزێته‌وه نێوه‌وه‌ی ئێران و ببێ به میسیۆنێکی فارسی یان به ته‌واوی ناوچه‌که به جێ بهێڵێ و ئه‌وان چوون به‌ره‌و ڕۆژئاوا و دامه‌زران له هه‌ولێریان هه‌ڵبژارد له عێڕاق بۆ ئه‌وه‌ی ناسینه‌ی کوردی میسیۆنه‌که بپارێزن. جا ئه‌من له جێیه‌ک خوێندمه‌وه که گۆڕینی نێوی ڕۆژنامه‌که له به‌ر ئه‌وه بووه که ئه‌وان ویستوویانه نێوی "کوردستان" له کۆڵ خۆیان بکه‌نه‌وه. ئه‌من پێم وا نییه ئه‌و قسه‌یه ڕاست بێ، چونکه به پێی ئه‌وه‌ی ئه‌من دیتوومه کاتێک سابڵاغیان به جێ هێشت و هاوکارییان له گه‌ڵ میسیۆنی ئه‌ڵمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه ته‌نێ له به‌ر ئه‌وه نێوی ڕۆژنامه‌که‌یان گۆڕی که نێوی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵه‌که‌ی لێ بنێن. ئه‌من پێم وایه ئه‌وان بیریان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه که لابردنی نێوی " کوردستان " له سه‌ر ڕۆژنامه‌که‌یان چ ده‌رئه‌نجامێکی ده‌بێ، چونکه سه‌ره‌ڕای نێو گۆڕینی ڕۆژنامه‌که‌ش زۆربه‌ی نێوه‌رۆکی هه‌ر له سه‌ر کوردستان بوو.
حه‌سه‌نی قازی: ئه‌و پرسیاره دێته گۆڕێ، کۆمه‌ڵه‌که نزیکه‌ی دووساڵ بێده‌نگ بووه سه‌باره‌ت به داخرانی پێگه‌که‌یان له سابڵا‌غ و دوای دووساڵ له ساڵی 1938 ئه‌و خه‌به‌ره له " لوتێران ئۆریانت می‌شن" دا که جێگای " کوردستان میشنێری" گرتبووه‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه و ده‌ڵێن هه‌لومه‌رج وا ده‌خوازێ جار جار مرۆ له سه‌ر بابه‌تێک بێده‌نگ بێ باسی لێوه نه‌کا. پێت وایه هۆی دیکه چ بووه که ئه‌وان بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ بێده‌نگ بوون و باسی داخرانی میسیۆنه‌که‌یان نه‌کردووه؟
ماتیوو هه‌ند: ئه‌من به هیچ هۆیه‌کی دیکهنازانم. پێم وایه به ده‌ره‌جه‌ی یه‌که‌م ئه‌وه له به‌ر هۆی دارایی و ئابووری بووه. پێیان وا بووه ئه‌گه‌ر ده‌ستبه‌جێ ڕابگه‌یێنن که له سابڵا‌غ ده‌ڕۆن به‌ر له‌وه‌ی له جێگایه‌کی دیکه دابمه‌زرێن، ئیدی ئه‌و ده‌می خه‌ڵک له ڕووی ماڵییه‌وه یارمه‌تییان ناده‌ن و، ڕه‌نگه وای دابنێن که کاره‌که سه‌رنه‌که‌وتووه و ئه‌وه کۆتایی کاره‌که‌یه. کۆمه‌ڵه‌ی دیکه‌ی میسیۆنیش هه‌ر هه‌مان چاره‌نووسیان هه‌بوو. پرێسبێترییهکانیش داوایان لێ‌کرا ورمێ به جێ بهێڵن. جا بۆیه میسیۆنی کوردستان نه‌یده‌ویست کارێکی ئه‌وتۆ بکا که سه‌ده‌مه به ڕێکخراوه‌کانی دیکه بگه‌یێنێ. ئه‌من وای تێده‌گه‌م که هه‌موو ڕێکخراوه‌کان بڕیاریان دا به‌یه‌که‌وه چاوه‌ڕێ بکه‌ن تا ئه‌وه ڕوون ده‌بێته‌وه هه‌ر کامه‌یان چ ده‌که‌ن و بۆ کوێ ده‌چن جا دوایه خه‌به‌ره‌که بۆ بیروڕای گشتی بڵاو بکه‌نه‌وه. به‌و شێوه‌یه ئه‌وان ده‌یانتوانی به‌خه‌ڵک بڵێن ئه‌وه‌ی ڕوویداوه چ بووه و له‌وه‌و دوا چ ده‌که‌ن و داوا له خه‌ڵک بکه‌ن له سه‌ر یارمه‌تی کردنی خۆیان به‌رده‌وام بن.
حه‌سه‌نی قازی: ئێستا پێم خۆشه سه‌باره‌ت به‌و کاره‌ی خۆمان پرسیارت لێ بکه‌م؛ ئێمه ماوه‌یه‌که به سازکردنی ئه‌و فیلمه بهڵگهییانهوه خه‌ریک بووین به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی له " کوردستان میشنێری" دا نووسراون و هێندێک سه‌رچاوه‌ی دیکه که په‌یدایان ده‌که‌ین. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئێمه خستنه ڕوو و دۆزینه‌وه‌ی لایه‌نی شاراوه‌ی مێژووی ناوچه‌یی یه، که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک پێی نازانن.
ماتیوو هه‌ند: به ڕاستی ئێمه زۆری پێ گه‌شاینه‌وه به‌و کاره‌ی ئێوه ده‌که‌ین. ئه‌من پێم وایه ئه‌وه کارێکی زۆر به‌رزه ئه‌و کارانه‌ی ئه‌و ژن و پیاوانه کردوویانه وه‌بیر بهێندرێته‌وه و ڕێزیان لێ بگیرێ و ئه‌من پێم وایه ئه‌وانیش ڕوحیان پێی شاد ده‌بێ که هێشتا له بیر نه‌کراون و ئاوا به چاکی وه‌بیر ده‌هێندرێنه‌وه. گشت ئه‌و شتانه‌ی ئه‌من سه‌باره‌ت به وان له ئێوه و سه‌رچاوه‌ی دیکه‌م بیستووه ئه‌وه‌یه که له نێو خه‌ڵک دا زۆر به حورمه‌ته‌وه باسیان لێوه ده‌کرێ وخه‌ڵک هێشتا چاکه‌ی ئه‌وانیان له چاوی دایه. ئه‌من داوای سه‌رکه‌وتنت بۆ ده‌که‌م و هه‌رچییه‌کی له ده‌ستمان بێ بۆ پشتیوانی له‌و کاره‌تان ده‌که‌ین. ئه‌و ئه‌رکه‌ی که ئه‌من له‌به‌ره خۆم ڕونا بۆ کار کردن له گه‌ڵ گه‌لی کورد زۆر وه ئه‌و به‌سه‌رهاتانه ده‌چێ که بۆم باس کردی. ئه‌من نێوی کوردم بیست و هێندێکم سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی کوردستان بیست و ئه‌وه سه‌رنجی ڕاکێشام و هه‌ستم کرد ده‌بێ کارێک بکه‌م.کاتێک ئه‌و کاره‌م ده‌ستپێکرد هیچم سه‌باره‌ت به‌و کارانه‌ی لوتێرانه‌کان پێشتر له ئێران کردبوویان نه‌ده‌زانی. به‌ڵام، کاتێک سه‌باره‌ت به وه‌زعی کوردان مه‌یلم تێدا پێک هات و ده‌ستم پێ‌کرد به پرسیاری ئه‌وه‌ی داخودا له کوێ ده‌توانم هێندێک زانیاری‌یان له سه‌ر په‌یدا که‌م یه‌که‌م نێوی که هاته گۆڕێ " کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات" بوو و ئه‌وه به‌و شێوه‌یه بوو ئه‌من له کاره‌کانیانه‌وه تێوه گلام. ئه‌من پێم وایه ده‌وری ئه‌وان و ئه‌وه‌ی که یه‌که‌م که‌س بوون کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا له سه‌ر بارودۆخی کوردان و کوردستان ئاگادار بکه‌ن و خۆشه‌ویستی و مه‌یلێکی ئینسانی به‌ره‌و ئه‌وان له نێو خه‌ڵکی ئه‌مریکا دا بورووژێنن، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش به‌رده‌وامه و کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات ده‌یکا. ئێستا له‌م ڕۆژگاره دا هه‌موو ئه‌مریکاییه‌ک باسی کوردانی بیستووه، به ڵام وه‌ک باسم کرد له به‌ستێنی قسه و باس سه‌باره‌ت به سه‌دام دا و نه‌ک وه‌ک گه‌لێک، نه‌ک وه‌ک گرووپێکی ئینسانی. ئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات هه‌میشه کردوویه ئه‌وه بووه که گه‌لی کورد بناسێنێ به ئه‌مریکاییه‌کان، نه‌ک کورد له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌دام دا، به‌ڵکوو وه‌کوو گه‌لێکی ڕاسته‌قینه، و مشوور خواردن له ساز کردنی پێوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی هاوده‌ردی و له‌یه‌ک تێگه‌یشتن له نێوان هه‌ر دووک گه‌له‌که‌دا.
حه‌سه‌نی قازی: ساڵی دابێ، ساڵی 2010 تێوه‌رسووڕانه‌وه‌ی سه‌ده‌مین ساڵی دامه‌زرانی "کۆمه‌ڵه‌ی لوتێری میسیۆنی ڕۆژهه‌ڵات" ه. داخودا چ چالاکی و کارێک ده‌کرێ بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌و بۆنه‌یه؟
ماتیوو هه‌ند: ڕێکخراوه‌که‌مان خه‌ریکی پلاندانانی به‌ڕێوه‌بردنی جێژن و پیرۆزباییه‌که.به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌و ڕێوڕه‌سمه له‌شاری دوانه‌ی میناسۆتا و مینا پۆلیس - سه‌نت پاول ده‌بێ که له زۆربه‌ی میژووی چالاکی کۆمه‌ڵه‌که دا پێگه‌ی سه‌ره‌کی له‌وێ بووه. ئێمه ده‌مانه‌وێ هه‌ر که‌سێکی که جۆره پێوه‌ندییه‌ک یان مه‌یلێکی سه‌باره‌ت به‌و کۆمه‌ڵه‌یه هه‌بووه بانگهێشتن بکه‌ین و له گه‌ڵ ئێمه ئه‌و بۆنه‌یه به جێژن بگرن و ئه‌من پێم وایه ئه‌و زنجیره فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌ی که ئێوه ئاماده‌ی ده‌که‌ن به‌شێکی گرینگه له تێگه‌یشتن و تهفاهۆمێکی هاوبه‌ش و ڕێزگرتن له یه‌کتری و ئه‌وه له چه‌قی کاره‌کانی میسیۆنه‌که دایه. جا بۆیه ئێمه هیوادارین ئه‌و بۆنه‌یه به‌یه‌که‌وه پیرۆز بکه‌ین.
حه‌سه‌نی قازی: زۆر سپاس بۆ ئه‌و کاته‌ی به ئێمه‌تان دا.
ماتیوو هه‌ند: سپاس بۆ ئێوه‌ش!
ئەم هاوپرسەکییە، ڕۆژی سێشه‌مۆ 1ی سێپتامبری 2009،له شاری له‌نده‌ن بۆ بەڵگە فیلمی میسیۆنی کوردستان ئاستە کراوە.
هاوکار و برای بەڕێز گۆڕان مامەخەلانی کاری ئیدیتۆری و فیلم هەڵگرتنی ئەو بەڵگە فیلمەی بەڕێوە بردووە. ئەم چاوپێکەوتنە ئێستا وەک بەشی سێزدەهەمی "میسیۆنی کوردستان" دەکرێ لە ماڵپەڕی تێلێڤیزیۆنی ئامووزشی Scola تەماشا بکرێ.