ڕێفراندۆم و کوردەکان
ڕێفراندۆم و کوردەکان
لەو شوێنانەی کە
زۆربەی نفووسیان لە کورد/ زازا پێک دێ ، واتە لە ئاگری، باتمان، بینگوێل، بیتلیس،
دیاربەکر، حەکاری، مەردین، مووش، سیرت، شڕنەخ، تونجەلی و وان ئەو ئاکامە
سیاسییەنەی وەدەست کەوتوون لە پلەی یەکەم
دا ئاماژە دەکا بە دوو ئاکامی گەورە.
2017.04.23
مەسعوود یغەن
2017.04.23
مەسعوود یغەن
لە رێفراندۆمی ١٦-ی نیسان دا دوو ئاکامی گەورە هەن کە وەک دژی یەکتر وەبەرچاو دێن. یەکەم لە ئاستی هەمووی ووڵات دا پێوەندیی پەیدا دەکاتەوە بە بردنەوە بە جیاوازییەکی زۆر کەم و بە پێکهاتەی بەرەوەکان. ئاشکرایە ئەو ئاکامانەی دەست کەوتوون نیشان دەدەن هەڵبژێرەرانی دوو پارتیی گەورە ، هەر نەبێ بەشێکیان، واتە هەر نەبێ لە سەدا بیستیان بە بڕیاری پارتییەکانیان پێمل نەبوون و ئەو ئاکامانەی دەستکەوتوون نێشان دەدەن دەنگی ' نا' یان بەکار هێناوە. هەر وەها، هەمان ئەو ئاکامانە، نیشان دەدەن نفووسە شارستانییەکان بەشێکی گەورەیان ئەو خەیاڵەیان بۆ تورکییە پەسند نەکردووە کە ئیتیلافی ئاکەپە – مەهەپە بانگەشەی بۆ دەکا. ئاشکرایە ئەو ئاکامە سەرەتاییە ئاماژە دەکا بە وەزعێکی گرینگ. دەنگی ئا بڕێک لە دەنگی نا زیاتر بوو و نیشان دەدا چ لە ئاستی هەرێمی دا، چ لە سەرۆکایەتی ئەردۆغان و دەستپێشخەریی ئیتیلافی نێوان ئاک پارتی – مەهەپە دا بۆ پێکهێنانی ڕێژێمی میللی و محلی دا دەتوانێ بمێنێتەوە.
دووهەم ئاکامی ڕێفراندۆمەکە ئەوەیە ، لەمەڕ دەنگی کوردەکانە لە شارەکان، پێوەندی بە دەنگی کوردەکانەوە هەیە بەپێچەوانەی هەبوونی دیمەنێکی موسبەت لە ڕوانگەی ئاک پارتی و ئەردۆغانەوە ، دەکرێ بگوترێ لە زۆرێک لە شارە کوردەکاندا دەنگی نا بە نیسبەتی ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٥ دا دران بە هەدەپە کەمتر بووە.ئاشکرایە کە ئەم ئاکامەش ئاماژەیە بە وەزعێکی گرینگ، هەر نەبێ لە دوو ڕووەوە. ئاکامەکانی ڕێفراندۆم لە شارە کوردەکان ، هەم تێگەیشتنی ئەوەی کە سیاسەتی ئەردۆغان لە مەڕ مەسەلەی کورد مۆری خۆی لە قەناعەتی دەنگدەرانی کورد داوە مومکین دەکا و هەمیش هێندێک شت بە هەر کام لەئاکتۆرە سیاسییانە دەڵێ کە بەرەو ساڵی ٢٠١٩ ڕێیان داگرتووە.
باشە با بزانین لە شارە کوردەکان دا چ قەوما؟ کوردەکان لە ڕێفراندۆم دا چییان کرد؟ ئایا ئەوەی کردیان، سەرەتی پێدانی کوردەکان دەگێڕێتەوە؟ با حەول بدەین ، بە پێی ئەوەی توانیومە بیبینم، ئەوەندەی توانیومە لێی تێبگەم ووڵامی ئەو پرسیارانە بدەمەوە.
کوردەکان لە ڕێفراندۆم دا چییان کرد ؟
بێ ئەوەی خۆ بەو ئاکام لێوەرگرتنانەوە خەرێک کەین کە بەڵێ " کوردەکان تورکەکانیان ( چەپەکان ) یان فرۆشت " یان " کوردەکان ئەردۆغانیان کردە سوڵتان " با بزانین ' کوردەکان چییان کرد " ؟ با لە پێشدا ووڵامی سیاسی ئەو پرسیارە بدەینەوە. دواتر سەبارەت بە هۆیەکان و ئاماژەکانی ئەو ئاکامە سیاسییە دەمەوێ چەند شتێک بڵێم. بەر لەوەی دەست پێ بکەم ئەوەی لێ زیاد کەم: هەرچییەکی لە خوارەوە دا دەیڵێم ، سەرەڕای گشت ئاماژە بەهێزە پێچەوانەکان، وای دادەنێم لە ئاکامەکانی ڕێفراندۆم دا هیچ فێڵ تەڵەکەیەک نەکرابێ.
لەو شوێنانەی کە زۆربەی نفووسیان لە کورد/زازا پێک دێ واتە لە ئاگری، باتمان، بینگوێل، بیتلیس، دیاربەکر، حەکاری، مێردین، مووش، سییرت، شڕنەخ، توونجەلی، ئورفا و وان ئەو ئاکامە سیاسییانەی دەست کەوتوون لە پلەی یەکەم دا ئاماژە دەکەن بە دوو ئاکامی گەورە. یەکەم ، لە دەرەوی توونجەلی، ئورفا و بینگوێل ، لە ١٠ شارە کوردەکەی دیکە دا هەموویان ڕێژەی بەشداریی کردن لە دەنگ دان دا لە چاو هەڵبژاردنەکانی ١-ی نۆڤامبری ساڵی ٢٠١٥ کەمتر بووە . لە هەڵبژاردنی ١-ی نۆڤامبردا لەو ١٣ ئەستانە دا ڕێژەی بەشداریکردن بە شێوەی مامناونجی لە سەدا ٨٤ بووە . لە کاتێک دا لە ڕێفراندۆمی ١٦-ی نیسان دا ئەو ڕێژەی بەشداربوونە داشکاوە بۆ ٨٠ لە سەد. ئاکامی دووەم ئەوەیە، لەو ١٣ ئەستانەدا ، ئەو دەنگە ' نەخێر ' انەی لە ڕێفراندۆم دا دراون لەچاو ئەو دەنگانەی لە هەڵبژاردنی نۆڤامبری ساڵی ٢٠١٥ دران بە هەدەپە نیزیکە ٦ پوان لە کورتێی داوە. ئەگەر لە هەڵبژاردنی یەکی نۆڤامبر لەو ١٣ شارە دا ئەو دەنگدەرانەی دەنگیان دا بە جەهەپە نیسبەتیان نزیکەی ٢ لە سەدا بووبێ و وای دابنێین کە لە ڕێفراندۆم دا دەنگی ' نەخێر' یان دابێ ، ئەو دەمی ئەوانەی لە هەڵبژاردنی نۆڤامبری ٢٠١٥ دا دەنگیان داوە بە هەدەپە ٨ پوان یان نزیکەی ١٣- ١٢ لە سەدیان لە ڕێفراندۆمی ١٦-ی نیسان دا نەچوونە پای سندووق یان ئەوەی کە دەنگی نەخێریان نەداوە.
ئەگەر بمانەوێ ژمارەی موتلەق بڵێین ئەوانەی لە هەڵبژاردنی نۆڤامبری ٢٠١٥ دا دەنگیان داوە بە هەدەپە، نزیکەی ٣٠٠،٠٠٠ کەسیان لە ڕێفراندۆم دا نەچوونە سەر سندووق ، یان دەنگی پووچەڵکراویان داوە یان دەنگی ' ئا' یان داوە. لەم خشتەیەی خوارەوە دا تابڵۆی ئەو دوو ئاکامە لە شارەکان دەردەکەوێ
ئەستانەکان ١-ی نۆڤامبری ٢٠١٥ ١٦-ی نیسانی ٢٠١٧
کۆی دەنگدەران بەشداریکردن هەدەپە کۆ ڕێژەی
بەشداری نەخێر
ئاگری
٢٨٩،٢٧٤ ٢١٧،٨١٣ ١٤٥،٦٨٩ ٢٩٣،٣٤٠
٢٠٨،٤٦٩ ١١٥،٢٧١
باتمان ٣١٢،٤٢٩ ٢٦٨،١٧٥ ١٧٧،١٢٩ ٣٢٩،٥٠٩ ٢٧٣،٤٦٢ ١٦٨،٣٧٦
بینگوێل ١٧١،١٥٩ ١٣٤،٤٦٢ ٣٨،٠٦٥ ١٧٥،١٤٢
١٣٧،١٧١ ٣٦،٢٧٣
بیتلیس
١٨٩،٩٧٣ ١٥٣،٨١٩ ٧٣،٧٨٦ ١٩٤،٢٤٣ ١٥٢،٥٧٣ ٦٠،١٧٠
دیاربەکر٩٥٨،١٧٠ ٨١٤،٩٣٧ ٥٧٦،٣١٨ ٩٩٢،٨١٩ ٨٠١،٥٠٠ ٥٢٥،٠٨٩
دیاربەکر٩٥٨،١٧٠ ٨١٤،٩٣٧ ٥٧٦،٣١٨ ٩٩٢،٨١٩ ٨٠١،٥٠٠ ٥٢٥،٠٨٩
حەکاری ١٥٧،٢٩٧ ١٣٩،٠٥٥ ١١٤،٢٢١ ١٦٢،٠٠٦ ١٣١،٠١٧ ٨٦،٦٨٩
مێردین
٤٤٥،٠٤١ ٣٨٥،١١١ ٢٥٨،٣٨٤ ٤٥٥،٢٨٨ ٣٧٤،٣٣٠
٢١٥،٦٥٣
مووش ٢٢٠،٦٢٠
١٨٦،٢٧٦ ١١٢،٧٢٦ ٢٢٥،٤١٦ ١٧٧،٩٥٥ ٨٥،٣٧٠
سییرت ١٦٨،٧٨٦ ١٤٤،٣٦٢ ٨١،٧٠٢ ١٧٦،٨٤٥ ١٤٧،٢١٢ ٧٤،٣٦٥
شڕنەخ ٢٣٤،٤٢٥ ٢١٩،٣٠٩ ١٨٣،٣٢٠ ٢٥٥،٧٦٠ ٢١٤،٦٦٦
١٤٨،٤٨٢
تونجەلی ٦٢،٦٠٨ ٥٠،٤٧٤ ٢٧،٨٨٣ ٦٠،٨٠١ ٥٠،٩١٢ ٤٠،٤٧٨
ئورفا ٩٧٦،٩٦١ ٨١٨،٣٥٨ ٢٢٨،٨٠٧ ١،٠٢٩،٦٤٤ ٨٦١،٧٣٠ ٢٤٦،٨٣٥
وان ٥٩٩،٦٨٩ ٤٨٤،٤٦٧ ٣١٠،٧٩٤ ٦١٩،٩٤٧ ٤٦٨ ، ٥٩٣ ٢٦٩،٥٧٥
وان ٥٩٩،٦٨٩ ٤٨٤،٤٦٧ ٣١٠،٧٩٤ ٦١٩،٩٤٧ ٤٦٨ ، ٥٩٣ ٢٦٩،٥٧٥
بەگشتی ٧، ٨٣ % ٥٨%
٣،٦ % ٨٠ % ٥١،٨%
با جارێکی تر هەژماری ئەو دوو ئاکامە گشتییانە وەبیر بهێنینەوە.
لەو ١٣ شارانەی دا کە زۆربەیان لە هاووڵاتیانی کورد پێک دێن، بەشداریکردن لە چاو هەڵبژاردنەکانی یەکی نۆڤامبری ٢٠١٥ نزیکەی
٤ پوان ، دەنگەکانی هەدەپەش ( بە ئی
جەهەپەوە) نزیکە ٨ پوان لە کەمی داوە.
بەر لەوەی هۆی ئەو دوو ئاکامە گشتییە باس بکەین ، خراپ نییە ئەو
ئاکامانە لە گەڵ هەڵبژاردنەکانی پێشوو بەراورد بکەین. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵانی ٢٠٠٧ ، ٢٠١١ و ٧ –ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٥ دا ڕێژەی بەشداریی کردن لەو ١٣ ئەستانە دا بە
ڕیز نزیکەی لە سەدا ٧٨ ، لە سەدا ٨٢ و لە سەدا ٨٦
بووە ، دەنگی هەدەپە ( ئی سەربەخۆکان) یش بە رێز نزیکەی ٣١ لە سەد ، ٤٢ لە سەد ، و ٦٢ لە سەد بووە.
ئەگەر ڕێژەی بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی یەکی نۆڤامبری ٢٠١٥ و ڕێفراندۆمی ١٦-ی
نیسانی ٢٠١٧ و ئاکامەکانی هەڵبژاردنەکان بە یەکەوە لە بەر چاوبگرین. گشت خاڵەکان
ئاماژە بەمە دەکەن. لە ١٣ شاری کوردی ئەو هەرێمە ڕێژەی بەشداری کردن لە
هەڵبژاردنەکاندا لە ساڵی ٢٠٠٧وە لە ٧٨
لەسەدەوە گەیشتووەتە ٨٦ لە سەد ، دواتر لە
پێشدا تا ٨٣ لە سەد و دوا جار تا ٨٠ لە سەد داکشاوە، دەنگەکانی هەدەپەش لە پێشدا
لە ٣١ لە سەدەوە هەڵکشاوە بەرەو لە سەدا ٦٢ ، دوایە داكشاوە بەرەوە لە سەدا ٥٥ ، و
ئەمڕۆ تا لە سەدا ٥٠ داكشاوە.
سەبەبەکان
گەڕی ڕێژەی بەشداریکردن و
دەنگەکانی هەدەپە ئاوایە. ئێستا با جەخت بکەینەوە لە سەر گەڕی نێوان هەڵبژاردنی
یەکی نۆڤامبری ٢٠١٥ و ڕێفراندۆمی نیسانی ٢٠١٧. با تەمەشای سەبەبە موحتەمەلەکانی
داشکانی دەنگی هەدەپە بکەین. دیارە ، لە ١٦-ی نیسان دا ڕێژەی بەشداریکردن لە چاو
هەڵبژاردنی نۆڤامبری ٢٠١٥ ، ٤ پوان لە کورتێی داوە ، دەنگەکانی هەدەپەش ٨ پوان
داکشاوە. ئەو ٤ پوان داکشانە لە ١٦-ی نیسان دا دەکاتە نزیکەی ٢٠٠،٠٠٠ کەس و لەو
٢٠٠،٠٠٠ کەسەی کە لە ڕێفراندۆم دا بەشداریان نەکردووە بەشێکی زۆریان بەڵکوو
هەموویان ئەوانە نەبوون کە دەنگیان داوە بە هەدەپە. ئەو ٨ پوان داکشانە لە دەنگی
هەدەپە واتە داکشانی دەنگی نزیکەی ٣٠٠،٠٠٠ کەس ، دوو هۆی سەرەکی لەیەک نزیکی هەیە.
ئەوانەی کە نەچوونە سەر سەندووقی دەنگدان و ئەوانەی دەنگی ' ئا' یان داوە.
بە لەبەر چاوگرتنی ئەم وەزعە، بەجێیە هۆی داکشانی دەنگەکانی هەدەپە بە دوو دەستە دابندرێن. یەکیان نەچوونی دەنگدەرانی هەدەپە بۆ سەر سندووقی دەنگدان و دووهەم ئەو سەبابەنەی کە بوونە هۆی ئەوەی دەنگدەرانی هەدەپە دەنگی ' ئا' بدەن. تەخمین کردنی سەبەبەکانی دەستەی یەکەم دژوار نییە.
تەواو بوونی پێواژۆی چارەسەری و شەڕی ناوشار و ئەو وێرانیانەی لێی کەوتەوە و ئەو مۆڕاڵ دابەزانەی کە ڕێگای کردەوە بۆ بەشداری نەکردن، گوشاری چڕ بۆ سەر ڕێبەرایەتی و کادری هەدەپە و نەهێشتنەوەی هیچ دەرەتانێک بۆ ئەوەی بتوانێ پێوەندی بە دەنگدەرانییەوە بکا و زەخت و زۆر لە شوێنەکانی دەنگدان و هەڕەشەکانی سەر هەدەپە دەبێ لەو هۆیانە بن کە دەنگدەرانی هەدەپەیان لە سندووقەکانی دەنگدان دوور کردبێتەوە.
لە بەرانبەر ئەوەشدا، لەگەڵ ئەو نیگەرانیانەی کە شەڕەکانی ناوشار پێکیان هێناوە، سەرۆکایەتی ئەردۆغان بە دەرفەتێک دیتن بۆ زیندوو بوونەوەی دەرفەتی پێواژۆی چارەسەری . کەوتنە بەر شوێندانانی سیاسەتی پارتیی دێمۆکڕاتی کوردستان بە دانی پەیامی دەنگ دان بە ' ئا'، سەبەبی وەک تەئسیری بارزانی، دوور کەوتنەوەی هێندێک لەو عەشیرەتانەی لە پێواژۆی چارەسەری دا دەنگیان دابوو بە هەدەپە کە دەکرێ هێندێکیان لە ڕێفراندۆم دا بەرەو ئەوە چووبن کە دەنگی ' ئا' یان دابێ.
سەبەبەکان هەرچییەکی بن بڵا ببن ئاکام ئاشکرایە: هەدەپە لەچاو هەڵبژاردنەکانی یەکی نۆڤامبر خوێنی لە دەست داوە. لەلایەکی دیکەشەوە ، ئەوەش ئاشکرایە هەدەپە لە ڕێفراندۆمی ئەمڕۆش دا هەربە شێوەی هەڵبژاردنی یەکی نۆڤامبر خوێن لە دەست دانی تەجروبە کرد. لە هەڵبژاردەنەکانی یەکی نۆڤامبری ٢٠١٥ دا هەم بەشداریکردن لە هەڵبژاردن دا و هەمیش دەنگەکانی هەدەپە لە چاو هەڵبژاردنی ٧-ی حوزەیرانی ٢٠١٥ و وەک ڕێفرادۆمی ١٦- ی نیسان بە گشتی کەم بووەوە. بە گوتنێکی دی ، بەشێک لە دەنگدەرانی هەدەپە لە هەڵبژاردنی نۆڤامبری ٢٠١٥ دا ئەمجار لە هەڵبژادن دا بەشدار نەبوون و بەشێکیشیان لە بەر ئەوەی دەنگیان داوە بە پارتییەکانی دی بوونە هۆی خوێن لە دەست دانی هەدەپە

ئاکامەکان
ئاکامی ڕێفراندۆم لە شارە کوردەکاندا دیارە: هەدەپە لە بەر سەبەبی
دەرەوەی ئیرادەی خۆی خوێنی لە دەست دابوو و خوێنی لە دەست داوە. کە وابوو
ئاکامەکانی رێفراندۆم ئاماژە بە چ دەکەن؟ کوردەکان سەبارەت بە سیاسەتی مەسەلەی
کورد لە دوو ساڵی ڕابردوو دا چ دەڵێن و چ پەیامێک دەدەن بە ئاکتۆرە سیاسییەکان، بە
ئاکەپە، جەهەپە، هەدەپە و پ.ک.ک؟
ئەوەی کە کوردەکان سەبارەت بە سیاسەتی مەسەلەی
کورد چ دەڵێن دەکرێ ئەو جۆرەی کە دوو باڵی ئاکەپە کردوویانە هەڵبسەنگێندرێ.ئاشکرایە،
باڵی یەکەم لە ئاکەپە دا ئاکامی هەڵبژاردن لە شارە کوردەکاندا بە ئامانجی
پێشێلکردنی پ.ک.ک و هەدەپە وا نیشاندەدا و بەرگری لەوە دەکا کە کوردەکان لە
سیاسەتی ئەمڕۆیی ئەو پەسند دەکەن.لە بەرانبەر ئەوە دا باڵی دووەم لە ئاکەپە دا بە
غیرەت وەبەرهاتن لە ئەوەی کە بەشێکی گرینگ
ڕێفراندۆم دا نەخێریان دا ، وا دەردەکەوێ بییەوێ بێ ئەوەی پ. ک . ک و هەدەپە بێنێتە مەرکەزی کایەکەوە
بەشێوەیەک بگەڕێتەوە سەر پێواژۆی ئاشتی.
خوێندنەوەی خوێن لە دەست دانی هەدەپە لە پێشدا لە هەڵبژاردنی یەکی نۆڤامبر و ئێستا لە ڕێفراندۆم دا لەم دوو شکڵە دا دەست نادا. بەڵام، ئەوانەی کە وەک باڵی یەکەمی ئاکەپە ئەوە دەخوێننەوە دەبێ چەند شت هەیە وەحسێبی بهێنن. یەکەم ئەوەی کە دەبێ بە هێند بگیرێ ئەوەیە هەدەپە گشت ئەو خوێن لە دەست دانەی بەچ قیمەتێک تەجروبە کردووە. ئاشکرایە ، ئەو ئاکامە بە تێک دانی پێواژۆی چارەسەری لەلایەن ئاکەپەوە، ماوەی دوو ساڵ وەزعی بەیەک هەڵپڕژان و بە قیمەتی خستنە ناو بەندیخانەی بە هەزاران لە ئەندامان و لایەنگرانی هەدەپە وەدەست هاتووە. خاڵی دووەم ئەوەیە ، کە هەم تەجرەبەی خوێن لە دەست دانی هەدەپە چ شێوەکەی و چ قەدراییەکەی دەبێ بە باشی لێک بدرێتەوە. یەکەم ئەوەی ، دیارە بەشێک لەو خوێن لە دەست دانە ، لە قیس دانێکە کە لە ئاکامی نەچوونە سەر سندووقی دەنگدەرانی هەدەپەوە ڕوویداوە. ئەوەش مانای ئەوەیە : کە ئەو دەنگ لە کیس دانەی هەدەپە بەر لەوەی کە بە پەسند کردنی سیاسەتی هەنووکەیی دەوڵەت دابندرێ و بە ناوی دەستکەوتن بۆ ئاکەپە بنووسرێ ، لە کیس دانێکە لە بەر ساردبوونەوە لە هەدەپە ، یان زیز بوون لە هەدەپە. نوختەی سێیەم ئەوەیە دەبێ لە بنەرەت دا لەکیس دانی دەنگی هەدەپە لەو دوو هەڵبژاردنانەی دواییدا بە دوای گەورەبوونەوەی ئەوپەڕ سروشتی وی لە حوزەیرانی ٢٠١٥ یشدا وەحیساب بهێندرێ.
ئاشکرایە لە هەڵبژاردنی ٧-ی حوزەیرانی ٢٠١٥ دا کە بە دوای دووساڵ هەڵسووڕانی پێواژۆی چارەسەری دا هات ، هەم ڕێژەی بەشداریکردن لە دەنگدان و هەمیش دەنگەکانی هەدەپە بەشێوەیەکی ئەوپەڕسروشتی هێندێک زیاد ببوو. ئەوەش بە مانای ئەوەیە: بەشێکی گرینگ لە لەکیس دانی دەنگی هەدەپە لە هەڵبژاردنی نۆڤامبری ٢٠١٥ و لەو ڕێفراندۆمەدا بەستراوەتەوە بەو گەورەبوونەوە دەگمەنەی هەدەپە و گەڕانەوە بەرەو دوا. خاڵی چوارەم ئەوەیە ، دەبێ ئەوەش سەرنجی بدرێتێ سەرەڕای ئەو دوو شەپۆلەی لە کیس دانە ، پشتیوانی کوردەکان لە هەدەپە لەو ١٣ شارە دا هێشتاش نزیکەی ٥٠ لە سەدە. لەو ١٣ شارە دا ١٥ تا ٢٠ لە سەدی دەنگدەران کورد/ زازا نین و ئەگەر لەجێدا پشتیوانی دەنگدەرانی کورد/زازا لە هەدەپە وەحیساب بهێنین ئەو هاوولاتییە کوردانەی کە دانیشتووی هەرێمن زیاتر لە ٥٠ لە سەدیان هێشتا لە دەوری هەدەپە ماونەتەوە. ئەو پێوەرەی کە بۆ تێگەیشتنی ئاکامەکان و ئاماژەکانی ڕێفراندۆم زۆر زیاتر دەبێ وەحیساب بێ ئەوەیە: سەرەڕای دوو ساڵ فەزای شەڕو شۆڕ و پێک دادان، سەرەڕای گشت گوشار و زەختەکانی سەر هەدەپە و سەرەرای بە تاوانکار کردنی تیژپەڕانەی مەسەلەی کورد ئەو کوردانەی لە شارە کوردەکاندا دەژین زیاتر لە نیوەیان هێشتا دە بازنەی هەدەپە دان.

ئەگەر گشت ئەو شتانەی
باسم کردن بنرخێنین کە سەبارەت بە لەکیس دانی دەنگی هەدەپە بژاردمن ئەو دیمەنەی
دەردەکەوێ ئاوایە: گوتنی ئەوەی کە ئاکامەکانی ڕێفراندۆم دەیسەلمێنێ "
کوردەکان سیاسەتی ئەو دووساڵەی دووایی سەبارەت بە مەسەلەی کورد پەسند دەکەن
" کاری عەقل نییە. ئەگەر ئاکامەکانی ڕێفراندۆم
لە ڕوانگەی " لەکیس دانی دەنگی
هەدەپە" وە هەڵسەنگێندرێ ئەو ئاکامەی
لێ دەردەکەوێ، هەمان ئاکامەکان ، ئەگەر لە
ڕوانگەی ئەوانەوە لێیان بڕواندرێ کە "
لەگەڵ ئەو هەموو شتانەی ڕوویداوە دیسانیش
لە دەوری هەدەپە دا ماونەتەوە "
مانایان نامێنێ.
ئەو شتەی کە لەمەڕ ئاکامی هەڵبژاردن لە ڕوانگەی ئەوانەوە کە " سەڕەڕای هەموو زۆڵم زۆری دووساڵی ڕابردوو لە دەوری هەدەپە ماونەتەوە" ئەوەیە: بەشێکی گەورە لە کوردەکان ، زیاد لە نیوەیان، سەرەڕای هەمووشتێک مانەوە لە دەوری بیروڕامانی هەدەپە یان ڕەچاو کردووە. ئەوەش بەو مانایەیە کە بەشێکی گەورە لە کوردەکان سەبارەت بە سیاسەتی هەنووکەیی مەسەلەی کورد پەسندی خۆیان نیشان دەدەن و ئامانجەکانی ئەو سیاسەتە ڕەچاو دەکەن.
ووڵامی خۆم بۆ ئەو پرسیارەی " کوردەکان لە ڕێفراندۆم دا ، سەبارەت بە سیاسەتی مەسەلەی کورد چییان دەربڕی دەهێڵمەوە بۆ نووسینەکانی داهاتوو لەمەڕ " کوردەکان بەرەو ساڵی ٢٠١٩ چییان بە ئاکتۆرە سیاسییەکان گوت" .

Mesut Yeğen: myegen@imp-news.com
دوکتور مەسعوود یغەن مامۆستای کۆمەڵناسییە لە زانکۆی شەهیر لە ئەستەنبووڵ
سەرچاوە: IMP-NEWS
وەرگێڕان لە تورکی یەوە :
حەسەن قازی