وتووێژی ئەمیر حەسەن پوور، عەزیز ژیان لەگەڵ ڕێفۆرمری گەورەی زمانی کوردی تۆفیق وەهبی لە هاوینی ساڵی ١٩٧٦. ئەو وتووێژە بەنرخە بە بۆنەی ١٥-ی گوڵان ڕۆژی زمانی کوردی دیسان بڵاو دەکرێتەوە
وتووێژێک له‌گه‌ڵ
"تۆفیق وه‌هبی "
لەندەن ، ٢٨ تەمووزی ١٩٧٦ [١]
لەندەن ، ٢٨ تەمووزی ١٩٧٦ [١]
تۆفیق وه‌هبی: له مانگی حه‌زیرانی 1923دا ده‌ستم كرد به نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری زمانی
كوردی له‌سه‌ر [ بنچینەی ] (ده‌ستووری زمانی فه‌ره‌نسی). فه‌ره‌نسیی پێ ئه‌ڵێن وا
نییه، ئێوه؟ [٢]
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئێمه فه‌ره‌نسزی ئه‌ڵێین، كه [ لە ] لایه‌ن "لاریڤ ئێ فلوێری"یه‌وه
نووسرابوو. كتێبه‌كه‌ی لای من بوو، كتێبێكی بچووك بوو، 107 لاپه‌ڕه بوو. كتێبێكی
سه‌ره‌تایی بوو وه ناوی ساڵی سه‌ره‌تاییی گرامێر بوو وه له
1910دا له پاریس چاپ كرابوو. خۆم له پۆله‌كانی ئیعدادیی عه‌سكه‌ری و كۆلێجی جه‌نگی
هه‌موو ساڵه‌كانی گرامێری " لاریڤ ئێ فلوێری"م خوێندبوو ، چاكم ئه‌زانی، شاره‌زای
بووم. ڕهوشتهكهی كه شاره‌زای بووم، كردم به ڕێبه‌ری خۆم.[٣] به پێی ئه‌وه‌وه
نزیكه‌ی دوو ده‌فته‌ر، دوو ده‌فته‌ری بچووكم له ده‌ستووره‌كه، له ده‌ستووری
كوردی نووسییه‌وه. ده‌فته‌ری یه‌كه‌مم
دا به دوكتۆر "پاكیزه ڕه‌فیق حیلمی" له ساڵی 1970دا له له‌نده‌ن وه
ده‌فته‌ری دووه‌م ئێسته لێره‌یه، له لام ماوه‌ته‌وه. له‌م نووسینانه‌دا نیشانه‌ی
تایبه‌تیم بۆ ده‌نگی كوردی به‌كار نه‌هانیوه، هه‌ر چه‌نده له به‌ره‌وه تێگه‌یشتم
كه تیپه‌كانی عەره‌بی به‌س نین بۆ نووسینی ده‌نگه‌كانی كوردی.
له‌م كاته‌دا وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی عیراق، به نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی داوای نووسینی قهواعیدێكی زمانی كوردیی لێ كردم، بۆ ئه‌وه كه له دهرسخانهكاندا -- من به مه‌دره‌سه ئه‌ڵێم ده‌رسخانه ...
له‌م كاته‌دا وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی عیراق، به نامه‌یه‌كی ڕه‌سمی داوای نووسینی قهواعیدێكی زمانی كوردیی لێ كردم، بۆ ئه‌وه كه له دهرسخانهكاندا -- من به مه‌دره‌سه ئه‌ڵێم ده‌رسخانه ...
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی:... له دهرسخانهكانی كوردیدا بخوێنرێ. ئه‌مه ساڵی 23 [1923]. له‌گه‌ڵ نامه ڕهسمییهكهیدا كه وه‌زاره‌تی
مه‌عاریف ناردبووی، گرامێرێكی ئینگلیزیشیان ناردبوو بۆم كه په‌یڕه‌وی بكه‌م له
نووسینی گرامێرهكهمدا، به‌ڵام من له ئه‌ندێشه‌ی نووسینی ده‌نگه‌كاندا بووم، ئه‌و
ئه‌ندێشه‌یه به ڕاستی داگیری كردبووم. له‌و وه‌خته‌دا خوا‌و ڕاستان نامیلكه‌یه‌كم
دی له نامهفرۆشیی مهكهنزیدا، مه‌كه‌نزی نامهفرۆشیی ئینگلیز بوو له به‌غدا.
له‌و نامیلكه‌یه‌دا گشت ئه‌و زمانانه‌ی كه ئینجیل یان ته‌رجومه كردووه، نموونه‌یان
لێ نووسرابوو؛ ئه‌وانه كه بۆ نموونه ئایه‌ته‌كانی ئینجیلیان نووسیبوو، له گشت
ئه‌مانه‌دا نیشانه‌ی پێویست دانرابوو. ته‌بیعی كوردییه‌كه‌م ئه‌وه‌نده ڕاست نییه
كه من قسه ئه‌كه‌م، چونكی لێم تێك ئه‌چێ، نووسیومه، له‌به‌ر ئه‌وه گوێ مه‌ده‌رێ.
تێ ئه‌گه‌ی، وا نییه؟
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: به‌ڵێ، ته‌واو تێ ده‌گه‌م.
تۆفیق وه‌هبی: له‌سه‌ر ده‌نگه تایبه‌تیه‌كاندا، یه‌عنی ئایه‌ته‌كانی ده‌نگه‌كانی ئه‌و
زمانه نیشانه‌یان دانابوو له‌سه‌ر حه‌رفه‌كان؛ ئه‌وه‌م دی. موهیم بوو ئه‌مه بۆ
من، منیش كه‌وتمه به‌ستی ئه‌وه‌وه كه ، كه‌وتمه به‌ستی، ئه‌مه ته‌عبیری منه،
یه‌عنی كه‌وتمه به‌ندی ئه‌وه‌وه، بهسترام، ده‌ربه‌ست بووم ، نیشانه دابنێم له‌سه‌ر تیپه عه‌ره‌بییه‌كان بۆ
نووسینی كوردی. فارسه‌كان نیشانه‌ی تایبه‌تییان ده‌مێ بوو دانابوو بۆ خۆیان له‌سه‌ر
چوار تیپی عه‌ره‌بی كه بریتی بوون له سێ خاڵ بۆ ده‌نگه‌كانی پێ، چیم، ژێ،
وه سه‌رێكی دووه‌م بۆ ده‌نگی گاف. توركه‌كان، بێجگه له‌مانه هێ ی ڕه‌سمییان
دانابوو له‌جیاتیی زهبهری فارسی؛ هێ ی مودهوهر، یه‌عنی له هه‌ردوو
زمانه‌كه‌دا، چونكه ده‌نگی واو وه‌كوو ڤێ دهپهڕتێنرێ. ئه‌م تیپه
ئیشاره‌تی بۆ دانه‌نرابوو، چونكه خۆیان واوه‌كه وه‌كوو ڤێ ئه‌خوێننه‌وه،
فارسی وا نییه؟ ڤه، " ڤه مه‌ن
هه‌م ڕهفتم ، و من هم رفتم". ئێمه ئه‌ڵێین وه.
ئه‌میر حەسەن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: له پێش ئه‌وه‌دا كه ده‌ست بده‌مه ده‌ستووری زمان نووسین، به‌پێی نامه
ئینگلیزییه‌كه هۆشم دایه سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی زمانی كوردی، به‌ڵام
چونكه ئینگلیزییه‌كه فۆنۆلۆژیی نه‌كردبوو به سه‌ره‌تاكه‌ی خۆی، منیش باسی
فۆنۆلۆژیم دانابوو بۆ دوای ڕسته‌به‌ندی، یا ڕسته‌سازی، یه‌عنی نه‌حو.
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئا ئه‌مانه شتی تر زیادن، ته‌فسیلاته... پچڕپچڕ پێت ئه‌ڵێم. هه‌ر چۆنی
بیخوێنمه‌وه پێت ئه‌ڵێم. دانانی نیشانه له‌سه‌ر وشه‌كانی قورئانی كه‌ریم: ئه‌وانیش
كردوویانه له پێش ئێمه یا، قورئانی پیرۆز به خه‌تێ نووسراوه كه وەکوو ئەزانی
- هیچ نیشانه‌یه‌كی له‌سه‌ر نه‌بوه، وه‌ختێ كه هاتۆته خواره‌وه، نوخشه كه‌سانێ
كه نیشانه‌یان داناوه له‌سه‌ر تیپی قورئانی كه‌ریم، زاناكانی ئیسلام خۆیان بوون
نە عەڕەب، عەڕەب ئحتیاجی نەبوو ، و نیشانه‌ی
نوقته‌یان له زمانی سریانی وه‌رگرت. خه‌تی سریانی نوخته‌ی هه‌یه، لەوێوە فێر
بوون ، ئەوە هیچ، من كتێبم لە لایه له
كوتوبخانهكهی خۆما، كتێب به‌بێ نوخته‌یه، كتێبی كۆن، موخەتتەت، چاپ نه‌كراوه،
ئێستا داومه به " ئه‌نجومه‌نی زانشتیی كوردی" ... من له‌سه‌ر گرامێرهكه
ڕۆیشتم وه هه‌موو ساڵێ نیشانه‌كانم ئه‌گۆڕی بۆ ته‌جروبه. له ساڵی 1926دا حكوومه‌تی عیراق بیستی كه من
ئه‌م ئیشه ئه‌كه‌م. حكوومه‌تی عیراق نووسیی بۆ هه‌موو كوردستان، بۆ هه‌موو
ڕۆشنبیرێكی كورد كه له به‌غدا و له وڵاتی عه‌ره‌بیشدا بوون، كه تۆفیق وه‌هبی
ئیشاره‌تی داناوه له‌سه‌ر حرووفی قورئان و ئه‌مه كفره و به كفریان ئیعتیبار ئه‌كرد.
له‌به‌ر ئه‌وه باوكی ئه‌و مناڵانه‌ی كه ئه‌م كفرهی ئه‌خوێنده‌وه له مهدرهسهكانا،
عه‌جه‌با ڕهئییان چییه؟ ده‌وام بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌مه؟
ئێمه‌شیان بانگ كرد، چه‌ند جارێك كۆمیتهمان دروست كرد.
جارێكیان ڕه‌ئیسی وزه‌را خۆی حازر بوو وه من هه‌ر ئیصرارم كرد، تهقریرێكی ئه‌م
ئیجتیماعاته ئێسته له‌لامه، فۆتۆكۆپیهكهی له‌لامه، له مزهكهراتی مدیری مه‌عاریفی
عیراقی ئه‌وسا كه ناوی "ساطع ئهلحوصهری" بوو، عه‌ره‌بێك بوو، بیتتهبع
ئه‌و به لای خۆ‌یا دائه‌تاشێ. [٤] له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌شا ئه‌گه‌ر ئێوه بیخوێننه‌وه، ئه‌بینن كه كابرا ڕقی له ئێمه‌یه، هه‌رچه‌ن
ئه‌ڵێ بۆ چاكیی ئێوه من ئه‌مه‌وێ، ئه‌م ئیشاره‌تانه نووسینه‌كه‌تان سست ئه‌كا،
چاك نییه بۆ ئێوه، درۆی ئه‌كرد، ئه‌مه كفره له قورئانا، درۆی ئه‌كرد. حه‌تتا
ڕۆژێ چوومه سه‌ری به جلی عه‌سكه‌رییه‌وه من لێفتنانت كهڵهنێل بووم ئه‌و وه‌خته،
به جلی عه‌سكه‌ری و چزمه و هه‌ڵڵا هه‌ڵڵاوه، به سواری چوومه دائیره‌كه‌ی، دابه‌زیم،
چوومه سه‌ری، چوومه ژووره‌كه‌ی؛ گوتم: تۆ ئه‌ڵێی من كفرم كردووه، چونكی ئیشاره‌تم
داناوه له‌سه‌ر قورئان، من موسڵمانم، ئیعتیقادم به ئیسلامییه‌ت هه‌یه، به
قورئانی كه‌ریم هه‌یه، وه لاكین ئیعتیقادم به قورئانێكی وا نابێ كه مانیعی
خۆندنی من بێ. ئه‌گه‌ر تۆ وای ئه‌زانی، من قورئانه‌كان كۆ ئه‌كه‌مه‌وه، ئه‌یخه‌مه
سه‌ر حوشتره‌كان، ئهیاننێرمهوه بۆ حیجاز. له دائیره‌ی ڕه‌سمی پێم وت، هاتمه
ده‌ره‌وه، ئه‌نووسێ خۆی، ئه‌ڵێ: "هاته سه‌رم، زۆر تووڕه بوو" ، ئه‌م
باسه ناڵێ، به‌ڵام ئه‌ڵێ "زۆر به حیدده‌ت قسه‌ی ئه‌كرد". [ ٥]
مابه‌ینمان تێك چوو، ئه‌وه‌تا ئه له‌وێیه،
نازانم چیی لێ هات فۆتۆكۆپییهكهی. من كه
موته‌عه‌هیدی حكوومه‌ت بووم گرامێریان بۆ بكه‌م، ده‌رچووم لێی، مه‌لایه‌كیان بانگ
كرد، وتیان وه‌ره بینووسه‌وه، دووسه‌د ڕووپیه‌یان دایێ، مه‌لاكه شتێكی نووسی موخته‌صه‌ری
صه‌رف و نه‌حوی كوردی ناوی نا ئه‌وه. "مه‌لا سدقیی كابان" ، شتێكی
وایه ناوی. له ساڵی 1928 كه تهسبیتم كرد. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا، من بازێ حه‌رفم له‌به‌ر
خاتری ئه‌وان ئیشاره‌ت بۆ دانه‌نا، مه‌سه‌لا ئوو، ده‌نگی ئوو، یه‌عنی
بزوێن- ڤۆیس [٦]، ئوو به دوو واو نووسیم، نه‌ك ئیشاره‌ت. ته‌بیعی ئوو
ئیشاره‌ت دابنێی ئاسانتره. ئی به دوو ی ی م ئه‌نووسی، ئی ی درێژ.
چوار بزوێن نیشانه‌م بۆ دانه‌نا له‌به‌ر خاتری ئه‌وان وه
ناردمه (میسر) په‌نجا لیره‌ی ئاڵتوون. ته‌بیعی ئه‌و وه‌خته لیره‌ی ئاڵتوون هه‌بوو،
به واسیته‌ی مهطبەعه حهدیثە هه‌بوو له به‌غدا، حرووفیان بۆ هێنام، چاپم كرد.
ئه‌وه‌تا چاپه‌كه لێره‌یه، له‌ژێر ئه‌و كتێبه‌دایه.
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: ده‌ستووری زمانی كوردی، 1929.
تۆفیق وه‌هبی: ئا، 1929 من كه ئه‌مه‌م بڵاو كرده‌وه، حكوومه‌ت ئه‌هه‌مییه‌تی نه‌دایێ،
به پاره‌ی خۆم، پاره‌ی چاپ هه‌موو له خۆم. به مناڵه‌كانی ئه‌گوت هیی مه‌لاكه
بخوێنن، كه هیچ نازانێ مه‌لاكه؛ مه‌لاكه توركیی خۆنووه وه‌ختی خۆی، پیر بوو،
فارسیی ئه‌زانی حه‌قیقه‌ته‌ن، عه‌ره‌بیشی ئه‌زانی، وه لاكین كابرایه‌كی مۆدێرن نه‌بوو.
له‌پاشا منیان كرده موته‌سه‌ڕیفی سلێمانی، من سیاسه‌تم ئه‌كرد. له ساڵی 1919دا
له سلێمانی بووم، له عه‌له‌یهی حاكمی سیاسی بووم، له زددی بووم. لهژنهیهكم
هه‌بوو له كورده‌كان، له گه‌نجه‌كان ئه‌هاتنه ماڵ، قسه‌مان ئه‌كرد. كابرا حه‌زی
له كورد ئه‌كرد، دۆستی من بوو، منی زۆر خۆش ئه‌ویست وه كابرا ئه‌یویست كه كه‌لیمه‌ی
عه‌ره‌بی له كوردییا نه‌مێنێ. ئه‌و حاكمه سیاسییه ناوی میسته‌ر سۆن بوو وه
لاكین مه‌عامه‌له‌ی له‌گه‌ڵ كورده‌كانا مه‌عامه‌له‌ی نه ئه‌م به‌عسیانه، نه
هیتله‌ر، مه‌عامه‌له‌ی شایه كۆنه‌كان كه ده‌م و چاوی خۆیان دائه‌پۆشی، كه‌س چاوی
پێیان نه‌كه‌وێ، له پشت په‌رده‌وه حوكمیان ده‌كرد؛ ئه‌و له‌و چه‌شنه بوو. [٧]
عەزیز ژیان: مێجه‌ر سۆن نییه، مامۆستا؟
تۆفیق وه‌هبی: مێجه‌ر سۆن، به بازاڕا كه ڕائه‌بورد، ئه‌بوایه هه‌موو كه‌س هه‌ڵسێته
سه‌ر پێیان، ئیشه‌كه‌ی خۆی ته‌رك بكا، زۆر درێژه حیكایه‌تی ئه‌مه. بیتتهبع هه‌ر
چه‌نه من ئه‌مه‌م ئه‌بیست، موته‌ئه‌سیر ئه‌بووم. مه‌جلیسێكی به‌له‌دییه‌ی ته‌شكیل
كرد، من داخڵی ئه‌و مه‌جلیسه بووم، ڕه‌ئیسی به‌له‌دییه هه‌بوو، ئه‌شرافی سلێمانی
هه‌شت نۆ ده كه‌س. ژوورێكی وا، ده‌رگاكه وا بوو؛ خۆی لێره دائه‌نیشت، مێزێك له‌به‌رده‌میا
بوو، ئه‌وانه هه‌موو كورسی بوون، سكرتێره‌كه‌شی لێره كوردێك دائه‌نیشت. من له‌پێش
هه‌موویانا ئه‌چوومه ژووره‌وه. كه من ئه‌گه‌یشتمه به‌رده‌می، به فه‌ره‌نسزی
ئه‌یگوت دانیشه. هه‌ردوكمان دائه‌نیشتین، ئنجا ئه‌شرافی سلێمانی ئه‌هاتن. یه‌عنی
ڕوویه‌كی وای دا به من. ئه‌م پیاوه ،له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا، من مه‌منوون نه‌بووم،
چونكی مه‌سه‌لا سمێڵی ڕه‌ئیسی به‌له‌دییه‌ی ئه‌گرت، ڕای ئه‌كێشا بۆ ته‌حقیر. ئێ ده‌ری
كه، تۆ كردووته ڕه‌ئیسی به‌له‌دییه. ئه‌مه چی شه‌ره‌فێكی ئه‌مێنێ ئه‌م كابرایه،
وا نییه؟ عاجز بووم لێی. منی نه‌فی كرد، چوومه لای، گوتم: زۆر مه‌منوون بووم. تۆ
چاكیت له‌گه‌ڵ من كرد، لێره بمایایهوه به خوا چیم به‌سه‌را ئه‌هات؟ گوتی: نه‌وه‌ڵڵا،
خراپیم له‌گه‌ڵ كردی، كه‌یفی خۆته...گوتم ئەمەوێ لە وڵاتی خۆما بم، لاكین به من
چاكییه، چونكی ئه‌وه‌ی ئه‌یبینم، مه‌منوون نه‌بووم لێی. وه هه‌رچی بمگوتایه ئه‌بوو،
هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك جهدوهلێكم ئه‌هێنا، له فڵان جێیا ئه‌وه بكرێ، حه‌مامه‌كان
خه‌زێنه‌كانی ئه‌بێ دابخرێ، نابێ كه‌س بچێته ئاوه‌وه، نه‌خۆشیی تیایه، ئه‌مه وایه،
هه‌مووی ئه‌كرد بۆم. گوتم: خوا حافیز.
چووم، منیان برده جێیه كه من له‌وێ حاكم
بووم له زه‌مانی عوسمانلییا، منیان كرد به مه‌ئمووری ئاخوڕ، قنگی ئه‌سپه‌كانیان
پاك ئه‌كرده‌وه، گه‌نه‌ی تیا بوو؛ ئه‌بێ بچم ڕاوه‌ستم به سه‌ریانه‌وه، به سه‌ر
سه‌ربازه‌كانه‌وه، كه ئه‌وه چۆن پاك ئه‌كه‌نه‌وه، ته‌ماشایان كه‌م، یه‌عنی مه‌سئوولییه‌ت،
بۆ ته‌حقیر وه منیش گوێم نه‌ئه‌دایه، چونكی من ،حه‌قیقه‌ته‌ن، كه هاتمه‌وه له
توركیا، مهوقیفم گه‌وره بوو له توركیا. من زانیم كه شێخ مه‌حموود ئه‌وا
حوكمداره و دۆستی منه و ئینگلیزهكانیشم زۆر خۆش ئه‌ویست، چونكی ئه‌زانم عادیلن،
چاكن، حه‌قیقه‌ته‌ن به غه‌ڵه‌ت نه‌چووم هه‌تا ئێستا. لاكین ئه‌م كابرایه ئه‌م مهعامهلهیهی،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شا كه منی خۆش ئه‌ویست، كوردی خۆش ئه‌ویست، ئه‌یگوت تابیعی عیراق
مه‌بن، شه‌ڕی ئه‌كرد بۆ ئێمه، ئا ئه‌وه‌یشی ئه‌كرد، سمێڵی ڕه‌ئیسی به‌له‌دییه‌ی
ڕائه‌كێشا، ته‌بیعی ئه‌مه ئیستیبدادێكی زۆر خراپ بوو، وه نییه؟ من وا ته‌ربییه‌ت
نه‌كرابووم له ده‌وڵه‌تی عوسمانییا، ته‌حه‌مولم نه‌ئه‌كرد. هیچمان نه‌كردبوو، هه‌ر
قسه‌مان ئه‌كرد، كه‌وا دائه‌نیشتین به شه‌و هه‌ر قسه‌مان ئه‌كرد، ئه‌مانخوارده‌وه.
له‌پاش ئه‌وه شه‌ڕی عیراق بوو، سه‌وره‌ی عیراق، شۆڕشی
عیراقی مه‌شهوور (1920). شۆڕش ته‌واو بوو، عه‌فووی عوموومی هات، ته‌بلیغی منیان
كرد، كه تۆش عه‌فوو كراوی. منیان برده‌وه بۆ به‌غدا، چووینه دائیره‌ی حاكمی
عام. كاپتهنێك هات، گوتی دانیشه، دانیشتم، كاپتهنهكه عه‌ره‌بیشی ئه‌زانی.
پاشان بووین به دۆست، هاته سوپای عیراقه‌وه، به منی گوت، تۆ چی ئه‌كه‌ی؟ بۆ
كوێ ئه‌چی؟ گوتم نازانم، هاتوومه‌ته ئێره. گوتی ئه‌وا حكوومه‌تی عیراق دروست ئه‌بێ
وه سوپای عیراق دروست ئه‌بێ، من،ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌ی، نه‌سیحه‌تت بكه‌م، بچۆ ئه‌وێ،
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێ، جه‌عفه‌ر پاشاش ئه‌بێته وه‌زیری دیفاع؛ بووه، ئه‌مر ده‌رچووه،
بچۆ بینینه. وه‌لحاصل ئێمه چووینه جه‌یشی
عیراقییه‌وه، ئوردووی عیراق.
له ساڵی (1922)ا من چووم بۆ سلێمانی. دوو مانگ
مامه‌وه له سلێمانی، ته‌بیعی سیاسه‌ت تهصادوفهن له‌و وه‌خته‌دا "حه‌مدی
پاشای بابان" مرد، شه‌و له ماڵی حه‌مه ئاغا، ڕه‌مه‌زان بوو، له‌وێ بۆ
ئیفتار بانگ كرابووم. له‌وێ مودیری ته‌لغراف، ئه‌ویش بانگ كرابوو، هات چونكی دوا
كه‌وت، هات گوتی: به خوا تهلغرافێكی وا هاتووه.
گوتم بنووسن، هه‌مووتان ته‌لغراف بۆ به‌غدا به
كوردی، حه‌تتا ئه‌و وه‌خته ته‌لغراف نه‌بوو به كوردی، ئه‌مما كوردییه‌كه‌ش چی
بوو، عه‌ره‌بی بوو، ته‌قریبه‌ن: "ئیشتیراكی تهعزییهتان ئه‌كه‌ین". هه‌ر
ئه‌وه‌نده، دوو كه‌لیمه، هه‌موو نووسییان، به‌غدا، بۆ حه‌مدی به‌گ بابان، ئه‌وی
لێره مرد. سبه‌ینێ ئه‌مه بڵاو بووه‌وه بۆ دێیه‌كان، بۆ ناحیه‌كانی سلێمانی، بۆ
قه‌زاكان. هه‌ندێ كه‌س نووسیبوویان: پرنس حه‌مدی بابان، ئیتر حه‌ماسه‌تێكی زل
گرتنی، حه‌مدی پاشا [به‌گ] خۆی گێڕایه‌وه، گوتی: ئه‌له‌رزیم له ترسانا، ئینگلیزه‌كان
چیم پێ ئه‌ڵێن، ئه‌ڵێ ئه‌مه تۆ كردووته، ئه‌مه من كردم. هه‌ر ئه‌و شه‌وه له
ماڵی حه‌مه ئاغا، حه‌مه ئاغا ئه‌زانی كێیه؟ كچه‌كه‌ی حه‌مه ئاغا ژنی
"ئیدریس"ه.
ئه‌میر حەسەن پوور: ئیدریس كێیه؟
تۆفیق وه‌هبی: ئیدریس بارزانی. له ماڵی ئه‌وان. ئه‌و دۆستم بوو. ته‌بیعی من دوو مانگ له‌وێ
بووم، ته‌واو بوو، گه‌ڕامه‌وه بۆ به‌غا. كه‌س لێی نه‌پرسیم چییه و چی نییه، له‌وێش
كه‌س لێی نه‌پرسیم. ڕۆژێك بانگیان كردم له دائیره‌ی سیاسییه‌وه، مه‌ندووبی سامی،
چووم مه‌ندووبی سامی خۆی چوو بۆ له‌نده‌ن، وهكیلهكهی له‌وێ بوو، گوتی: ئێمه
شتێك ئه‌كه‌ین بۆ ئێوه، تۆ كێ حه‌ز ئه‌كه‌ی بیكه‌ین به ڕه‌ئیسی ئه‌م ئیشه.
گوتم: حه‌مدی به‌گی بابان، گوتی: حه‌مدی بابان خۆی نایه‌وێ. ئنجا ڕاستی كرد، درۆی
نه‌كرد له‌گه‌ڵم. نایه‌وێ، شێت بوو، نه‌مئه‌زانی شێته، گوتی: خۆی نایه‌وێ، گوتم:
ته‌ها، سه‌یید ته‌ها، ئه‌وی له تاران مرد. گوتی: سه‌ید ته‌ها له‌گه‌ڵ سمكۆ مه‌شغووڵه،
خه‌ڵك تاڵان ئه‌كه‌ن، سابڵا‌غ تاڵان ئه‌كه‌ن، نازانم كوێ تاڵان ئه‌كه‌ن، ده‌ستمان
ناكه‌وێ. گوتی: ئه‌ی چۆنه ڕه‌ئیت بۆ شێخ مه‌حموود، گوتم: نه‌ء، گوتم: شێخ مهحموودتان
ته‌جروبه كرد، شه‌ڕی له‌گه‌ڵ ئێوه كرد، بریندار بوو، ئێسته حه‌پس بوو، مه‌حكووم
به ئیعدام بوو، عهفووتان كرد، ئێستا له هیندستانه. گوتم: ئه‌گه‌ر ئێوه هه‌ر
حه‌ز ئه‌كه‌ن شێخ مه‌حموود بێته‌وه، ئێسته مه‌یهێننه‌وه، بیهێننه عیراق، له
جێیه‌ك داینێن، ئێمه ئه‌چین، من ئه‌چم، زابتهكان له‌گه‌ڵما ئه‌چین، ئیداره‌یه‌كی
كوردی موختهلەط دروست ئه‌كه‌ین له سلێمانی وه ئێوه‌ش ،ته‌بیعی، زابتی ئینگلیزیم
ئه‌ده‌نێ بۆ موعاوه‌نه‌ت، له‌شكرێك دروست ئه‌كه‌ین هیی كورد له‌وێ، وه كردیان حه‌قیقه‌ته‌ن،
خۆیان كردوویانه ئه‌ساسه‌ن، كه شێخ مه‌حموود قووه‌تی نه‌بێ به واسیته‌ی عه‌شایه‌ره‌وه
به‌سه‌ر له‌شكره‌كه‌دا، زه‌عیف بمێنێ. ئه‌و وه‌خته پاش شێخ مه‌حموود قانوونی هه‌موو
شتێ دروست ئه‌بێ، قه‌یناكه. گوتی: باشه. هاتمه ده‌ره‌وه.
شێخ مه‌حموودیان هێنایه‌وه، منیش پێنج
زابتم له‌گه‌ڵ خۆم هه‌ڵگرت وه چووم بۆ سلێمانی، درێژه ئه‌م حیكایه‌ته، نایكه‌م،
ئه‌یبڕمه‌وه لێره. شێخ مه‌حموود بهرقییهیهكیان بۆ نارد له به‌غداوه. زستان
بوو، مه‌ندووبی سامی وه مه‌لیك هه‌ردوكیان ،ئینگلیز و عه‌ره‌ب، ئه‌ڵێن ئێوه
ئیستقلالتان ئه‌ده‌ینێ، ته‌واو بووه، وه‌فدێ بنێرن، هه‌یئه‌تێ بنێرن، له ناو
خۆتان ئیتتیفاق بكه‌ن، حودوود ته‌عیین بكه‌ین و چی بكه‌ین و چی بكه‌ین. شێخ مه‌حموود
به‌مه ڕازی نه‌بوو، شێخ مه‌حموود ترسا، نه‌وه‌كوو خۆی بچێ بیگرن، چونكی یاخی بوو
و گوێی نه‌ئه‌دانێ، له‌وه ئه‌ترسا. تووڕه بوون ئینگلیزه‌كان، ئینزاریان كرد.
سمكۆ هاته سلێمانی، ئیستقبالیان كرد. سمكۆ له مارتا ڕۆیی، هه‌ر له‌و مانگه‌دا
ڕۆیی، گوتی: زستان بڕوا من نامێنم لێره، ڕۆیی. من دوو زابتم له‌گه‌ل سمكۆ نارد، له‌گه‌ڵ سمكۆ، هه‌ڵم بژارد دوو زابت
له مهعییهتیا بچێ، دوو ملازم. له‌و وه‌خته‌دا ئینگلیزه‌كان ئینزاریان كرد،
گوتیان ئێمه سلێمانی بۆمباردمان ئه‌كه‌ین به ته‌یاره، به هه‌واپه‌یما، فڕۆكه.
منیش حاڵم زۆر خراپ بوو، ویستیان بمكوژن؛ شه‌وێك جه‌ماعه‌تێ
دانیشتن له‌گه‌ل شێخ مه‌حموودا، ئه‌شرافی
سلێمانی، پاش نانخواردن. من له‌وێ نه‌بووم وه پیاوێكیش زه‌نگه‌نه "عه‌لی
ئاغای زه‌نگه‌نه" عه‌شیره‌ته، خزمی مێردی پوورمه، ئه‌ویش له‌وێ بووه. ڕه‌ئیسی
شورته - پۆلیسی عامی كورد -كه ئه‌ویش خزمی شێخ مه‌حمووده،هاتووه، له ده‌رگاكه‌وه
تفه‌نگی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ده‌مانچه‌ی لێره‌یه و فیشه‌ك و پۆلیسی له پشته‌وه‌یه،
گوتی: وا ئه‌ڕۆین. ئه‌وانیش گوتیان: بۆ كوێ ئه‌چن ئه‌مانه؟ ئه‌و جوابی یایه‌وه،
گوتی: تۆفیق وه‌هبی وه جه‌ماعه‌تێ دانیشتوون عاره‌ق ئه‌خۆنه‌وه، له منه‌وه‌ره‌كان.
منه‌وه‌ر، ئێسته پێیان ئه‌ڵێن ڕۆشنبیر؛ ئه‌چین له سه‌ربانه‌وه ئه‌یانكوژین، له
هه‌یوانی ماڵی ڕه‌شید جه‌وده‌ت عاره‌ق ئه‌خۆنه‌وه، ئه‌یانكوژین. ئه‌وانیش وتیان
مه‌كه، چۆن ئه‌بێ، تۆفیق وه‌هبی پیاوێكه ئه‌وه‌نه خۆنوویهتی، ئێمه ئه‌وانه
هه‌موو خوێنه‌واری ئێمه‌ن، یه‌عنی نامێنێ، كه‌وابێ هیچ كه‌س نامێنێ، نابێ ئه‌مه،
خوا هه‌ڵناگرێ. ئه‌و عه‌لی ئاغایه زۆر هینی كردووه، مومانەعەی کردووە، خزمی پوورم، له پاڵیشیه‌وه ئه‌حمه‌د بهگێك هه‌بوو
شاعیر، مه‌شهوور ساحێبقڕان، شیعره‌كانی ئه‌زانن؟
ئه‌میر حەسەن پوور: ئه‌حمه‌د به‌گی ساحێبقڕان.
تۆفیق وه‌هبی: ئا ئه‌وه، ئه‌وه گوتی من شاهیدم تۆفیق وه‌هبی تۆی ئه‌وێ، وهسیقهت بۆ
ئه‌هێنم، حه‌قیقه‌ته‌ن كه هاوینێ چوومه‌وه سلێمانی، دوو مانگ چوومه ئه‌وێ،
منیان ئیجبار كرد كه مهزبهتهیێ ئیمزا بكه‌م كه شێخ مه‌حموود بێننه‌وه، بۆم
ئیمزا كردن. سبه‌ینێ چوو هێنایەوە، گوتی: فه‌رموو ئه‌مه كێ ئیمزای كردووه، تۆفیق
وه‌هبی عهلیهیی تۆ نییه، مه‌یكوژه.
ئه‌وه وه‌زعم بوو، من ئه‌ساسه‌ن له‌پاش یه‌ک دوو ڕۆژ كه
ئه‌و خه‌به‌ره‌م بیست، ویستم ڕا بكه‌م، هه‌موو شتێكم حازر كرد. من خزمم هه‌یه له
هه‌ڵه‌بجه، خزمم هه‌یه له ناو جافا، عه‌شیره‌تی نه‌ورۆڵی خزمی منن، له‌وێوه بچم
بۆ به‌غا، بگه‌ڕێمه‌وه. له پڕێكا پیاوێک هات، وسوو ئاغای پێ ئه‌ڵێن. وسوو ئاغا
من له زه‌مانی ئینگلیزا به واسیته‌ی "مێجه‌ر سۆن"ه‌وه چاكیم له‌گه‌ڵ
كردووه، ده‌وڵه‌مه‌نم كرد، قۆنتهراتێكم دایێ، گوتم: بیده به‌و، دایێ. هات،
گوتی: هه‌سته با بچین بۆ لای شێخ، گوتم: من بچم بۆ لای شێخ؟ گوتی: به من باوه‌ڕ
ناكه‌ی؟ كێ ئه‌توانێ ده‌ست درێژ كا بۆ تۆ. جا ئه‌وه یهكهپیاوی سلێمانی بوو، له
مه‌عاریف بوو، ته‌بعه‌ن لای مێجه‌ر سۆن كه ته‌قدیمم كرد، گوتی قۆنتهراتهكه ته‌واو
بوو، ئه‌یزانی كه پێی ئه‌كرێ، به‌قووه‌ت بوو. چووم له‌گه‌ڵیا، ئه‌مه حازر بووم
كه ئه‌و شه‌وه بڕۆم، چووم له‌گه‌ڵیا. ته‌بیعی شێخ مه‌حموود ئیستقبالی كردم،
گوتی: فڵان و فڵان تۆیان خۆش ناوێ، له عه‌لیه‌ی تۆ قسه ئه‌كه‌ن لای من. گوتم: ئه‌گه‌ر
تۆ یا به‌ره‌ڵام كه بڕۆم وه ئه‌گه‌ر ئه‌ترسی له من، له ماڵی خۆتا ژوورێكم به‌رێ،
له‌وێ دانیشم، من ئیشت بۆ بكه‌م، من ناچمه ده‌ره‌وه، ئه‌مه دوو ڕێی هه‌یه.
گوتی: نه‌ء تۆ قانوون و مانوونی عه‌سكه‌ریم بۆ دروست كه و هیی ته‌علیم و مه‌عه‌لیم،
كردم، بیلفیعل چاپ كرا وه من هه‌ر له‌شوێن فرستهتێكا ئه‌گه‌ڕێم ڕا بكه‌م.
ئینگلیزه‌كان كه گوتیان ئێوه بۆمباردمان ئه‌كه‌ین،
هاتن سێ چوار بۆمبای بچووكیان فڕێ دا له قه‌راغ شاری سلێمانی وه بهیاناتیان فڕێ
دا، گوتیان ئه‌مانه بچووكن، ئه‌گه‌ر شێخ مه‌حموود ده‌ر نه‌چێ له سلێمانی، له
پاش سێ چوار ڕوژێ كه دێینه‌وه، بۆمبای گه‌وره فڕێ ئه‌ده‌ین. حه‌قیقه‌ته‌ن هاتنه‌وه،
من نوستبووم. به‌یانی نوستبووم، ژنێك هات به په‌له، گوتی: هه‌سته. گوتم: چییه؟
گوتی: ته‌یاره هاتووه. خه‌ڵقیش منیان به دۆستی ئینگلیز ئه‌زانی، ماڵی تهلغرافچییهكان
كه ته‌لغرافیان بۆ هاتبوو له چه‌مچه‌ماڵه‌وه: وا ته‌یاره هات، ئیتیجاهی ماڵی
منیان كردووه، گوتوویانه ئینگلیز نایهاوێژێ بۆ ئه‌وێ، منیان به دۆستی ئینگلیز
ئه‌زانی. هاتمه خواره‌وه، هاتمه حه‌وشه‌كه، به‌س نه‌بوو هاتمه حه‌وشه‌كه، ئه‌گه‌نا
كوژرابووم. بۆمبا هات، به به‌رده‌می مندا هات، هینهكان چوون به عاسمانا، دای له
په‌نجه‌ره‌كان، هه‌مووی شكاند، یه‌كێ تر له‌ولا، یه‌كێكی تر له‌ولا. خانوویه‌ک له
پێشمه‌وه بوو، دووقات بوو، وه‌كوو كهللەیهكی شه‌كر له هین دروست كرابێ له
ورده، فڕێی یه‌یته ناو ئاوه‌وه، چۆن بڵاو ئه‌بێته‌وه؛ ئه‌و خانووه چاوم لێی
بوو من، هاته خواره‌وه، لێی دا، خانوه‌كه بوو به عه‌رز، به‌ڵام به‌ر خانووی
ئێمه نه‌كه‌وت.
ده‌رحاڵ سواری ئه‌سپ بووم، ڕام كرد، چوومه
ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی. له‌وێوه چووم بۆ به‌غا. حیكایه‌ته‌كه درێژه؛ چۆن چووم، چۆن
چوومه به‌غا، منیان خسته حه‌پسخانه‌وه. چیم كردووه؟ حه‌پسخانه كه‌سیش من نابێ
ببینێ، من چیم كردووه؟ گوتیان: تۆ پیاوی توركی، پیاوی تورک! من لای تورک بووم،
پیاوی تورک بوومایه، بۆچی ئه‌هاتمه ئێره؟ نه‌ئه‌هاتم، چل و دوو ڕۆژ مامه‌وه له
حه‌پسخانه. ئینگلیز زۆر عاقڵه، یه‌عنی هه‌روا له خۆیه‌وه ئیش ناكا، ته‌حقیقاتیان
كرد. ڕۆژێك وه‌زیری داخلییه بانگی كردم له حه‌پسخانه‌وه، چووم، گوتی: عه‌فوومان
بكه، ئێمه غه‌ڵه‌ت بووین، تۆ پیاوی چاكی، ئه‌وا ئێسته ئێمه حازرین، بۆ تۆ چیت
ئه‌وێ بۆت بكه‌ین، ئێمه غه‌ڵه‌تمان كردووه. گوتم: من پیاوێكی عهسكهرم، ئه‌مه‌وێ
عه‌سكه‌ری بكه‌م، ئه‌چمه‌وه جێی خۆم. منیان ته‌عین كرد به قوماندان ،فه‌رمانده‌ی
"مه‌دره‌سه‌ی ته‌دریب"، ته‌دریبی زابته توركه‌كان كه ئه‌هاتنه‌وه،
كۆنه‌كان فێرمان ئه‌كردن به ئوسووڵی ئینگلیزی. منیان كرد به قوماندانی ئه‌وێ.
ئیتر من ئه‌و وه‌خته، ئه‌و ساڵه ساڵی 23 [1923[ بوو كه‌وا ئێسته ئه‌ڵێم، ده‌ستم
كرد به گرامێر نووسینه‌وه.
ئه‌ویشم به ئێوه گوت كه حكوومه‌تی
ئینگلیز قه‌راری وابوو كه كوردی بخوێنن. ساڵی 29 [1929] ئه‌وه‌م نووسییه‌وه،
قیسمێكی مابوو، هاتمه له‌نده‌ن بۆ مه‌دره‌سه‌ی عه‌سكه‌ری، سێ مانگ مامه‌وه وه
ناجیح بووم، ناجیحێكی وا كه تهبریكنامهیان بۆ هات بۆ حكوومه‌تی عیراق، كه
زابته ئینگلیزه‌كان ئیحترامی ڕه‌ئیی منیان ئه‌گرت بۆ تهعبییه و ستراتیژ و شتی
وا.
له‌پاشا مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ منی كرد به موته‌سه‌ڕیفی
سلێمانی، كه من زابتێ بووم، وا نییه! ئێسته بوومه موته‌سه‌ڕیف، بوومه سیاسی.
لاكین ڕجای لێ كردم، كه چووم تهشهكورم كرد، گوتی: مه‌یكه، سیاسه‌ت مه‌كه، ئه‌یزانی
ئه‌یكه‌م، چونكی موعاههده هه‌بوو وه عیراق ئیستقلالی وه‌رئه‌گرت، ئه‌چوه "عوصبهتول
ئومه‌م"ه‌وه. ئێمه حوقووقمان هه‌بوو، ویلایه‌تی مووسڵ به شرووت دراوه به
عیراق، هه‌روا نه‌دراوه. شێخ مه‌حموود حه‌ربی كردووه، چیی كردووه، من نه‌فی
كراوم، ئه‌و وا بووه، ئه‌و وا بووه.
چوومه سلێمانی، ئه‌هالی مه‌منوون نه‌بوو له
حاڵی ئه‌م خه‌به‌ره كه ناوی ئێمه نییه لە موعاههدهكهدا، ته‌لغرافیان لێ دا
بۆ به‌غدا، داوای مهتالیبێكی زۆر سووكیان كرد، هیچ، نه موختارییهت، نه هیچ. به‌غدا
تووڕه بوو، ئه‌مه چییه بابه؟ بهرقییه بۆ من سیڕڕی، به شفره، من جوابم دایه‌وه
خۆم، گوتم له (به‌سره) هه‌زار جار شتی وا ئه‌بێ، ئێوه تووڕه نابن، بۆ جه‌ماعه‌ت
تووڕه ئه‌بن؟ ئێوه با بیڵێن، وه‌لحاصل موه‌فه‌ق نه‌بووم له‌گه‌ڵیان.
من له‌ژێره‌وه تهحریكم ئه‌كردن، كردیان
به موختارییهت، ئه‌ووه‌ڵ جار شتی سووكیان ئه‌ویست، ئه‌مجا كردیان به موختارییهت،
موختارییهتمان ئه‌وێ. له به‌غداوه جه‌ریده ئه‌هات، پڕه له جنێو بۆ من، ((نهفهرون)).
نهفهروون، یه‌عنی مهقسهدیان من بوو، ئه‌یانزانی من ئه‌یكه‌م، ته‌بیعی به ئه‌وانیش
قۆمیتهیهكم كردبوو له یانزه كه‌س، ئێمه "دوانزه سواره‌ی مه‌ریوان"مان
هه‌یه. ئه‌مانه یانزه سواره بوون، باشه.
ئه‌میر حەسەن پور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئنجا من گوتم سه‌وره ئه‌كه‌م، هه‌یئه‌تێك هات له به‌غداوه، وه‌كیلی مه‌ندووبی
سامی، وه‌كیلی ڕه‌ئیس وزه‌را، وه‌زیری داخلییه، وه‌زیری عه‌دلییه هاتن، له ماڵی
من میوان بوون به‌عزێكیان وه كۆ بوونه‌وه، ئه‌شرافی سلێمانی له ساڵۆنی سه‌را.
منیش جێگه‌ی خۆم دا به ڕه‌ئیس وزه‌را، موته‌سه‌ڕیف بووم. خۆم له‌وێ دانیشتم، بوو
به موناقه‌شه، وهكیلێكیان ته‌عیین كردبوو، "ڕه‌مزی فه‌تاح" ڕه‌فیق صنفی
من بوو، ئه‌وه‌یان ته‌عیین كردبوو، ئه‌و موناقه‌شه‌ی ئه‌كرد له‌گه‌ڵی.
حاصڵی ته‌واو بوو، ڕۆیشتن ئه‌مانه، من له‌گه‌ڵیان
نه‌چووم، گوتم: نه‌خۆشم، ئه‌بوو بچم هه‌تا حودوود، حودوودی لیواكه‌ی خۆم یه‌عنی،
پڕۆڤێنسهكهی خۆم، نه‌چووم. قه‌رارم دا سه‌وره بكه‌م، یه‌عنی شۆڕش بكه‌م، هه‌ستام
چوومه هه‌ورامان، "جه‌عفه‌ر سوڵتان"م دۆزییه‌وه، له ماڵی كوڕێكی هه‌بوو
له (ته‌وێڵه)، له ماڵی ئه‌و میوان بووم. شه‌و قومارمان كرد، ئه‌و ئه‌بێ قومار
بكا دائیمه‌ن، خوا عافووی كا، بردمه لایه‌كه‌وه، گوتم: من هاتووم كه تۆ هه‌ڵسێنم
وه له‌گه‌ڵتان بم، ناچمه‌وه سلێمانی. گوتی: به‌ڵێ، باشه، ئه‌مر ئه‌كه‌ی، نه
سیلاحمان هه‌یه، نه پاره‌مان هه‌یه، نه فیشهكمان هه‌یه. گوتم: تۆ ئه‌یخۆی له
ئاخرییا. ئه‌وه بوو خواردی، له برسانا مرد له به‌غا. گوتی: به خوا حاڵمان وایه،
چی بكه‌ین. ته‌ماشام كرد نییه‌تی نییه، گه‌ڕامه‌وه سلێمانی. من گه‌ڕامه‌وه. تهلغرافێك
له سه‌ر مێزه‌كه‌م دانراوه، ئه‌ڵێ: ئێسته ئه‌بێ بێی بۆ به‌غا.
ئه‌و ڕۆژه سلێمانی خه‌ریك بوو شۆڕش بكا، خه‌به‌رم نارد؛
له ڕێی خوایا هیچ مه‌كه‌ن، ئهمكوژن له ئاخرییا. له سلێمانییا شۆڕش چۆن ئه‌كرێ؟
ئای، دوو فه‌وج له‌وێیه، دوو به‌تالیۆن عه‌سكه‌ر له‌وێیه، ته‌بیعی ئیمكان نییه
هیچ بكرێ. سوار بووم، خاڵم له‌گه‌ڵما هات، ئه‌چین بۆ كه‌ركووك، له‌وێوه ترێن هه‌یه،
ئه‌چین بۆ به‌غدا. له نیوه‌ی ڕێ ته‌ماشام كرد، عه‌شیره‌تێک وه‌ستاوه، سواری ئه‌سپ
بوون، ڕێیان پێ گرتم، "خه‌لیفه یوونس" مه‌شهوور ڕه‌ئیسی گه‌ڵاڵی،
موحاریب له سكۆچ ئه‌چوو، درێژ، ڕیشی سوور، سمێڵی سوور، چاوی شین، نێرهكهرێک.
گوتی: بۆ كوێ ئه‌چی؟ گوتم: ئه‌چم بۆ به‌غدا. گوتی: نابێ
بچی. گوتم: چی بكه‌م؟ گوتی: سوار به، بڕۆین.
گوتم: بۆ كوێ؟ گوتم: ئێوه ده‌شته‌كین، جا عه‌شیره‌تی
جاف له ده‌شت ئه‌ژی، من له هه‌ورامان بۆم نه‌كرا، ئه‌گه‌ر بڵێم نایه‌م؟ گوتم:
ڕجات لێ ئه‌كه‌م خه‌لیفه یوونس، واز له من بێنه. گوتم: ئینشائه‌ڵڵا ڕۆژێك دێ من
ئه‌و وه‌قته تۆ بانگ ئه‌كه‌م.
ته‌بیعی نه‌یئه‌توانی ئیجبارم كا. گوتی خوا
حافیزت بێ. هاتمه كه‌ركووک، سواری ترێن بووم. له ماڵی موته‌سه‌ڕیفی كه‌ركووك
نانم خوارد. هاتم بۆ به‌غدا، له‌پاش چه‌ند ڕۆژێ منیان خسته حه‌پسخانه‌وه، ئه‌وه
بوو بۆم گێڕانه‌وه، ئه‌وه حه‌پسخانه‌ی تره، ئه‌مجاره حه‌پسخانه‌ی عوموومی بوو.
ئه‌و وه‌خته ته‌وقیفخانه بوو. ئه‌مه حه‌پسخانه‌ی عوموومی بوو ئه‌مجاره. دایكی
سزا تهلغرافی لێ یا بۆ "عوصبهتول ئومه‌م"، كه مێرده‌كه‌م گیراوه، نه‌خۆشه،
هیچ قه‌باحه‌تی نییه. جوابی بۆ هاته‌وه مه‌ترسه.
ئاسیا خانم [به پێكه‌نینه‌وه]: مه‌ترسه، هیچ نابێ.
تۆفیق وه‌هبی: له پاشا منیان بانگ كرد بۆ محاكه‌مه، ئه‌یانبردم له ئوتومبێلی ڕه‌شا،
په‌نجه‌ره‌ی نییه، گه‌رما، مانگی حه‌زیران، گه‌رما بوو زۆر، ئاسنه هه‌مووی، هیی
حه‌پس، هیی موجریم، ئه‌یانبردم. ئه‌و ساڵه كه هاتم. . نه.. ساڵی.. نه نه، ئه‌مه
حه‌پسیان نه‌كردم، عه‌فوو، ئه‌مجاره حه‌پسیان نه‌كردم، ئه‌مجاره گوتیان ئه‌بێ له
ماڵی خۆتا دانیشی به نیو مه‌عاش.
ئاسیا خانم: بعد چم شهر حبسوه.
تۆفیق وه‌هبی: منیش قه‌رارم دا كهبچمه بێرووت شكات بكه‌م، چونكه له به‌غا ناكرێ، زه‌حمه‌ته،
ئه‌هات مانگی نیسان چوومه بێرووت، ئه‌وا ئێستا لامه، ئه‌و عه‌ریزه‌یه لێره ده‌ستم
كه‌وته‌وه، مه‌ركه‌زێك هه‌یه ئێستا ئه‌توانێ پیاو له‌وێ وه‌ری گرێ.
عەزیز ژیان: مه‌ركه‌زی ئه‌سناد.
تۆفیق وه‌هبی: شتی كۆنه‌ی زانیوه، ئێ ئێسته لامه. ئه‌وه‌م دا و گه‌ڕامه‌وه. گوتم
صوورهتهكهی بۆ عیراق، پێش ئه‌مه قسه‌م كرد. كه گه‌ڕامه‌وه له‌پاش دوو سێ ڕۆژ
دایان به‌سه‌رمانا پۆلیس. گوتم بابه ئه‌وه‌تا له‌سه‌ر مێزه‌كه‌م داناوه، بیبه‌ن
و وازم لێ بێنن، من یێم له‌گه‌ڵتانا، لاكین كتێبه‌كانم تێک مه‌ده‌ن، گوێیان لێ نه‌گرتم.
چووم حه‌پسیان كردم، له جێیه‌ک كه میزیان تیا ئه‌كرد، پیس، ته‌حقیر، سێ ڕۆژ له‌وێ
مامه‌وه، پاشان بردمیانه مه‌حكه‌مه، جارێ له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌وه كێ سه‌رخۆش بوو
كێ پیاوی كوشتبوو، ئه‌یانگرتن، ژووری موجرمین، منیان خسته لای ئه‌وان، سه‌رسه‌ری..
هیچ عاجز نه‌بووم قه‌تعییه‌ن قه‌تعییه‌ن، هه‌ر پێ ئەكهنیم. له پاشا منیان برده
مه‌حكه‌مه. ڕه‌ئیسی مه‌حكه‌مه شه‌هابه‌ددین وا نییه؟
ئاسیا خانم: شه‌هابه‌ددین گه‌یلانی.
تۆفیق وه‌هبی: گوتی تۆفیق تۆ وات كردووه، وات كردووه، ئه‌وه‌ت كردووه. گوتم: شه‌هابه‌ددین
به‌ی، من وام كردووه، وام كردووه. من ده‌رئه‌چم له‌م حهپسخانهیه، من ده‌وام
ئه‌كه‌م، وا ئه‌كه‌م وا ئه‌كه‌م، وا ئه‌كه‌م. هه‌تا حه‌قی كورد وه‌رئه‌گرم. گوتی
كاتبهكه ئه‌مه ئه‌نووسێ، تۆ چۆن. .. ؟ من گوتم ئای... ئه‌ی بۆچی وا ئه‌ڵێم؟ هه‌تا
بینووسێ، كاتبی،ته‌بیعی، زه‌بت زه‌بتی ئه‌كا. گوتم: ئه‌ی ئه‌م قسانه‌م بۆ كێ ئه‌كه‌م،
كه بینووسێ، كه خه‌به‌رتان ببێ، كورد واز له حه‌قی خۆی ،ئه‌به‌دی، ناهێنێ.
گوتی: ده بڕۆ خوا حافیز. منیان خسته ئه‌و دیو ئاسنه‌وه، بردمیان بۆ حه‌پسخانه.
ئاسیا خانم: گتله، انت ما عندك حق تحاكمنی، انت مدعی علیه وانا المدعی.
تۆفیق وه‌هبی: ئێ، ئنجا نانی موجریمهكانیان بۆ هێنام، بۆم ناخورێ، چۆن ئه‌یخۆم، شتی
پیس، چهرپایهكیان هێنا، به‌تانیی حهپسهكان، ئه‌وی پیاویان كوشتووه، ئه‌وانه‌یان
له‌سه‌ر دانابوو. ئه‌بێ بنووی، گوتم نانووم. وه‌ڵڵا بۆ سبه‌ینێ سیاسه‌تیان گۆڕی له‌گه‌ڵما،
گوتیان نوێنی خۆت بێنه له ماڵی خۆت، چی ئه‌هێنی بهێنه. با نانیشت بۆ بێ.
ئاسیا خانم: ان شا‌ء الله ثلاث أیام.
تۆفیق وەهبی: ئنجا ئه‌یانبردم بۆ مه‌حكه‌مه، ئه‌هاتم و ئه‌چووم، درێژه ئه‌ویش. نه‌تیجه ئهوراقهكهیان برده لای مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ، ناڵێم پیاو بوو، به منی گوت مه‌چۆ... به منی گوت مه‌كه، من كردم. له پاشا كه كردم، ته‌بیعی ئهوراقهكهی منیان برده لای ئه‌و. ئه‌بێ دوژمنی من بێ، وانییه؟ سه‌یید ئه‌حمه‌دی ڕاوی، ئێسته ماوه له به‌غایه، دوو جار بۆ منی گێڕِاوهتهوه. ئه‌ڵێ، چووم ته‌نیسی یاری ئه‌كرد، كه لێ بووه‌وه، گوتی ئه‌حمه‌د ((شك‌و عندک))؟ بۆچی هاتووی؟ گوتم: سه‌ییدی ئیشی تۆفیق وه‌هبی چییه؟ گوتی: ئیفاده‌كه‌ی وایه. من نووسیومه له ژێر سێبه‌ری تاجی مه‌لیك فهیسهلێ موختارییهتمان ئه‌وێ، ئه‌وی ئێوه و جهریدهكان ئه‌نووسن ئینفیصاڵی، بۆچی وا ئه‌نووسن؟ ئه‌م به‌سه‌زمانه ئه‌ڵێ له‌ژێر تاجی مه‌لیك فهیسهلێ، كوا ئینفیصاڵی؟ نابێ، ئه‌مه سه‌یید ئه‌حمه‌د دوو جار بۆی گێڕاومه‌ته‌وه، ئه‌مه پیاوهتییه، وه نییه. ئاخری به‌بێ محاكه‌مه ده‌ر چووم. كه ده‌ر چووم، ئه‌مجاره بێئیش مامه‌وه چه‌ند ساڵێك، برسی، بێئیش، قۆنهرهكانم پینه ئه‌كرد. حه‌ز له گه‌ڕان ئه‌كه‌م، گه‌نج بووم، ئه‌بێ بگه‌ڕێم، پیاسه بكه‌م، من عه‌سران چا ئه‌خۆمه‌وه، وه‌كوو ئێستا ئه‌هه‌مییه‌ت به چا ناده‌م، ئه‌و وه‌قته هه‌موو عه‌سرێک پاره‌ی چام نه‌بوو، له‌سه‌ر هه‌مووشی ده‌ر چوو باسی منیان ئه‌كرد كه من له ئینگلیز (الذهب الوهاج)، زێڕی بریسكه‌دار وه‌ر ئه‌گرم. من برسیم بوو، ئاخری هه‌تا ڕهفیقێكی صنفم كوده‌تای كرد، جه‌عفه‌ر پاشای كوشت، بوو به دیكتاتۆری عیراق. به‌كر صدقی ڕه‌فیق صنفمه، وه‌كوو برام وا بوو، منی كرد به مدیری عامی ئه‌شغال . به‌كر صدقی موددهتێكی كه‌م مایه‌وه، كوشتیان. له‌پاش كوشتنی ئه‌و زۆر عه‌زێتی منیشیان دا، جاسووس و ماسووس و ئه‌مانه. چونكی یه‌كێک له دوژمنه‌كانی من تهقریرێكی دابوو، گوتوویه به‌كر صدقی ته‌رتیباتی دۆزه‌خی جه‌هه‌ننه‌میی كردووه و تهتبیقهكهی به‌ده‌ست تۆفیق وه‌هبی یه، ئنجا چی ئه‌كا حكوومه‌ت؟ ڕۆژێک له ڕۆژان جه‌مال بابان ژنی ئه‌هێنا بۆ براكه‌ی، له كلووبی ئینگلیزه‌كان...
تۆفیق وەهبی: ئنجا ئه‌یانبردم بۆ مه‌حكه‌مه، ئه‌هاتم و ئه‌چووم، درێژه ئه‌ویش. نه‌تیجه ئهوراقهكهیان برده لای مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ، ناڵێم پیاو بوو، به منی گوت مه‌چۆ... به منی گوت مه‌كه، من كردم. له پاشا كه كردم، ته‌بیعی ئهوراقهكهی منیان برده لای ئه‌و. ئه‌بێ دوژمنی من بێ، وانییه؟ سه‌یید ئه‌حمه‌دی ڕاوی، ئێسته ماوه له به‌غایه، دوو جار بۆ منی گێڕِاوهتهوه. ئه‌ڵێ، چووم ته‌نیسی یاری ئه‌كرد، كه لێ بووه‌وه، گوتی ئه‌حمه‌د ((شك‌و عندک))؟ بۆچی هاتووی؟ گوتم: سه‌ییدی ئیشی تۆفیق وه‌هبی چییه؟ گوتی: ئیفاده‌كه‌ی وایه. من نووسیومه له ژێر سێبه‌ری تاجی مه‌لیك فهیسهلێ موختارییهتمان ئه‌وێ، ئه‌وی ئێوه و جهریدهكان ئه‌نووسن ئینفیصاڵی، بۆچی وا ئه‌نووسن؟ ئه‌م به‌سه‌زمانه ئه‌ڵێ له‌ژێر تاجی مه‌لیك فهیسهلێ، كوا ئینفیصاڵی؟ نابێ، ئه‌مه سه‌یید ئه‌حمه‌د دوو جار بۆی گێڕاومه‌ته‌وه، ئه‌مه پیاوهتییه، وه نییه. ئاخری به‌بێ محاكه‌مه ده‌ر چووم. كه ده‌ر چووم، ئه‌مجاره بێئیش مامه‌وه چه‌ند ساڵێك، برسی، بێئیش، قۆنهرهكانم پینه ئه‌كرد. حه‌ز له گه‌ڕان ئه‌كه‌م، گه‌نج بووم، ئه‌بێ بگه‌ڕێم، پیاسه بكه‌م، من عه‌سران چا ئه‌خۆمه‌وه، وه‌كوو ئێستا ئه‌هه‌مییه‌ت به چا ناده‌م، ئه‌و وه‌قته هه‌موو عه‌سرێک پاره‌ی چام نه‌بوو، له‌سه‌ر هه‌مووشی ده‌ر چوو باسی منیان ئه‌كرد كه من له ئینگلیز (الذهب الوهاج)، زێڕی بریسكه‌دار وه‌ر ئه‌گرم. من برسیم بوو، ئاخری هه‌تا ڕهفیقێكی صنفم كوده‌تای كرد، جه‌عفه‌ر پاشای كوشت، بوو به دیكتاتۆری عیراق. به‌كر صدقی ڕه‌فیق صنفمه، وه‌كوو برام وا بوو، منی كرد به مدیری عامی ئه‌شغال . به‌كر صدقی موددهتێكی كه‌م مایه‌وه، كوشتیان. له‌پاش كوشتنی ئه‌و زۆر عه‌زێتی منیشیان دا، جاسووس و ماسووس و ئه‌مانه. چونكی یه‌كێک له دوژمنه‌كانی من تهقریرێكی دابوو، گوتوویه به‌كر صدقی ته‌رتیباتی دۆزه‌خی جه‌هه‌ننه‌میی كردووه و تهتبیقهكهی به‌ده‌ست تۆفیق وه‌هبی یه، ئنجا چی ئه‌كا حكوومه‌ت؟ ڕۆژێک له ڕۆژان جه‌مال بابان ژنی ئه‌هێنا بۆ براكه‌ی، له كلووبی ئینگلیزه‌كان...
ئاسیا خانم:
علوییه
تۆفیق وەهبی: ... له‌وێ زیافهتێكی چاكی كردبوو. هه‌موو
وزه‌را و وكهلا و هه‌موو له‌وێ بوون. منیش له‌وێ بووم. من له‌گه‌ڵ داود پاشا حه‌یده‌ری،
كوردێكه ئه‌ویش، وه له‌گه‌ڵ كوردێكی تر وه‌ستابووین، یه‌كێكمان شاعیر بوو گوایه،
شیعری بۆ ئهخۆننهوه، ئێمه‌ش پێئه‌كه‌نین. له‌وێ ڕه‌ئیس وزه‌را هاته لام، سه‌لام
و عه‌له‌یكوم، دۆستمه، ئیستا بووین به دوژمن، له مناڵییه‌وه دۆستم بوو. گوتی
تۆفیق وه‌هبی، وه‌ڵڵا تۆ پیاوی چاكی. ئای گوتم ته‌شه‌كور ئه‌كه‌م، حه‌ز له خراپی
ناكه‌م، لاكین ئێوه خراپیتان چییه؟ به‌ڵێ، گوتی ئێمه‌ش پیاوی چاكین، ئه‌گه‌ر ئێمه
پیاوی خراپ بووینایه، ئه‌مان كوشتی، نه‌مان كوشتی، ده‌رچوو كه تۆ پیاوی چاكی، ئه‌لحه‌مدولیللا.
ئیتر له‌و وه‌خته‌دا سه‌وره‌ی عه‌ره‌ب له‌ناو
خۆیان، ڕه‌شید عالی و مهشید عالی و ئه‌و ڕه‌زاله‌ته بوو. ئه‌وه ته‌واو بوو،
ئیتر من ئه‌وه بوو ئه‌و نووسینانه‌م ده‌رهێنا بۆ ئینگلیزه‌كان. ئه‌و قامووسه
بدۆزه‌وه، دووهه‌زار كه‌لیمه ئه‌بێ، هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك ده‌رئه‌چوو، لیسته.
عەزیز ژیان : حه‌فته‌یی بوو؟
تۆفیق وه‌هبی: حه‌فته‌یی بوو، بزانه به‌شكوو بیدۆزیته‌وه، ئه‌گه‌ر دۆزیته‌وه پێم
بڵێ، منیش كۆپییه‌كی وه‌رئه‌گرم.
ئه‌میر حەسەن پور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئێ، من له به‌غدا هه‌مه خۆ، خوا ئه‌یزانێ چیی لێ هات. ئنجا له‌پاش ئه‌وه
منیان برده مهساحهوه، هه‌ڵیان گرتم له ئه‌شغال، مه‌ساحه ساكینتر بوو،
دوژمنایه‌تی كه‌م بوو له حه‌ق منا له‌وێ. ئا له‌وێ خهریتهم دروست كرد، ڕه‌نگاوڕه‌نگ،
بۆ لههجهكانی كوردی، چونكی خۆم مودیر مه‌ساحه بووم.
عه‌زیز ژیان: مه‌ساحه، مامۆستا پێم وایه ئیشی ده‌ریا و ئاو و شته!
تۆفیق وه‌هبی: ڕاوه‌سته په‌له په‌ل مه‌كه تۆ.
ئه‌میر حەسەن پوور: مه‌ساحه... نەقشەکێشانی زەوی ...
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌ها. .. ئنجا له‌پاش ئه‌م هه‌موو شه‌ڕه‌شه‌قه، قانوونی لوغاتی مهحهللییه
ده‌رچوو. ئیشه‌كه‌ی ئێمه ئه‌مه‌یه، یانی ئێمه له‌پاش ئه‌م هه‌موو شه‌ڕه‌شه‌قه
حوقووقێكمان وه‌رگرت، ناوی" قانوونی لوغاتی مهحهللییه" بوو؛ ئه‌بێ له
لیواكانی ، یانی ئوستانه‌كانی، كورددا ئیداره به كوردی بێ وه مه‌دره‌سه‌كان چه‌ند
ساڵێک به كوردی بێ. ئه‌وه تۆ ئه‌وه‌ت ئه‌وێ.
ئه‌میر حەسەن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ته‌بیعی من مه‌منوون نه‌بووم به‌مه، ئه‌و فهداكارییهی ئێمه كردمان، ئه‌و حه‌موو شه‌ڕه كه كرا، شێخ مه‌حموود تا ساڵی 33 [1933] شه‌ڕی كرد، نه‌ء 32 [1932]، ئا له‌و وه‌ختانه‌دا ته‌واو بوو، كه قانوونهكه ده‌رچوو ئیتر. لاكین من له وهزعێكا نه‌بووم سیاسه‌ت بكه‌م، منیان فڕێ دابووه دائیره‌ی مهساحهوه. خه‌ڵك له من دوور ئه‌كه‌وتنه‌وه، دیسانه شورتیم به‌سه‌ره‌وه بوو، دیسانه‌وه جاسووم به‌سه‌ره‌وه بوو، شه‌دید. له‌ژێر موراقهبهدا بووم، هیچم پێنه‌ئه‌كرا. له‌پاش نه‌ختێک شه‌ڕ بوو، شه‌ڕی جیهانیی دووه‌م. ئه‌و وه‌خته گه‌لاوێژ ده‌رچوو. گه‌لاوێژ كه ده‌رچوو، خه‌به‌ریان دامێ شتێكی وا ده‌رئه‌چێ. من گوتم مانگی پاوه‌نێک، دینارێک له منه‌وه هه‌دییه بۆ ئێوه. ئێ، نه‌ء ساڵانه‌ی دینارێک بوو، مانگی دینارێک بوو، من ئه‌یده‌م، پێم خۆش بوو، مانگی دینارێک و مهقالهیەک ،وتار، ناوم نابوو "وتار". ئیتر ئه‌وه بوو ئه‌یبینی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا خه‌ریک بووم وه له‌پاشا ته‌بعه‌ن زۆر ده‌وامی نه‌كرد، هه‌ر چه‌ند سالێک دوو ساڵ بوو، شتێكی وا، ئه‌وی ئینگلیزهكانم ده‌رئه‌هێنا. له‌پاش ئه‌وه ده‌نگی گێتیی تازه ئێستا شه‌ش نوسخه‌م لایه، مه‌قاله‌ی جوانی تیایه، ئینشائه‌ڵڵا ڕۆژێكی تر پیشانت ده‌ده‌م. ئه‌و قانوونی لوغاتی مهحهللییه ته‌تبیق نه‌كرا.
ئهمیرحەسەن پوور: چ ساڵێک بوو ئه‌وه مامۆستا؟
تۆفیق وه‌هبی: ساڵی 31 [1931]. قانوونهكه 31 ده‌رچوو، لاكین ته‌تبیق نه‌كرا، من له
ساڵی 33 [1933]دا خوێنده‌واری باوم ده‌رهێنا، یانی نووسین به زمانی به
حورووفی لاتینی. تۆ، ئه‌ڵێی مانیع، مانیع هیچ نه‌بوو، حكوومه‌ت هیچ مانیعی نه‌بوو،
هه‌رچیم ئه‌كرد ئه‌مكرد، له نیهایهتا حه‌رفه‌كانی منیان نه‌ئه‌ویست، حه‌رفه‌كانی
منیان گوم كرد، شكاندیان، چی‌یان لێ كرد؛ نه كتێبی من ما، لاكین ده‌نگی گێتیی
تازه هه‌ر چه‌نده ڕه‌غبه‌تیان نه‌دایێ، بردیان، كورده‌كان ئه‌یانبرد، ئهمدانێ،
ڕووپیهیێک بوو، نایفرۆشم فییاتی ڕووپیهیهک بوو. بڵاوم كرده‌وه، ئێسته خۆم
نیمه لێره، كچێک له یونیڤێرستهی بێرووتا دیویه‌تی، كچێک له ئه‌شرافی كوردستان
دیویه‌تی، فۆتۆكۆپیی لێ وه‌رگرتبوو، ئێسته فۆتۆكۆپی لای من هه‌یه.
ئه‌میر حەسەن پوور: ئی خوێنده‌واری باو؟
تۆفیق وه‌هبی: ئا.
ئهمیرحەسەن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئا.
ئهمیرحەسەن پوور: لێره‌ش هه‌یه.
تۆفیق وه‌هبی: له كوێیه؟
ئەمیر حەسەن پوور: له یۆنیڤێرستی ئاف له‌نده‌ن [٨]
ئەمیر حەسەن پوور: له یۆنیڤێرستی ئاف له‌نده‌ن [٨]
تۆفیق وه‌هبی: ئا. .. ئه‌وه هیی ئهدمۆنسه.
ئه‌میر حەسەن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌وه شتی چاكی تیایه.
ئهمیرحەسەن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئا له‌وێیا ده‌ستم كردووه به عه‌ره‌بی گۆڕین به كوردی، به شیدده‌ت.
ئهمیرحەسەن پوور: یانی بیكه‌ی به لاتین ئیدی.
تۆفیق وه‌هبی: ئا.
ئهمیرحەسەن پوور: مامۆستا بۆ؟ مه‌نزوورت چ بووه؟
تۆفیق وه‌هبی: كه‌لیمه‌ی "بزوێن" له‌وێیا ئه‌ووه‌ڵ جار به‌كارم هێناوه، ”نامیلكه"،
ئه‌وه من دروستم كردووه. "وشه"، "بزوێن"، نازانم چی؟ له‌وێ
ئیشی زۆرم كردووه وه من له ساڵی 25 [1925]ا كه ئامری كوللییهی عه‌سكه‌رییه
بووم، ئه‌و وه‌خته، یانی كۆلێجی جه‌نگ، كتێبێكم دۆزییه‌وه ئاڤێستایی له ماڵی حه‌مدی
بابان، ڕجام لێ كرد بمداتێ. هاوین بوو، گوتم ئه‌م هاوینه پاش نیوه‌ڕۆ ئیشمان نییه،
من له‌گه‌ڵ ئه‌م كتێبه خه‌ریک ئه‌بم. ئێستا ده‌فته‌ره‌كه‌م لایه. "ئوم
سزا" من ڕجام له تۆ كردبوو كه ئه‌وانه‌ی له عهرزان، ئه‌و ده‌فته‌ره
بچووكانه، بیخه‌ره شتێكه‌وه، مومكینه بیهێننه خواره‌وه، كتێب نا، هه‌ر ده‌فته‌ره‌كان،
بچووک، بچووک.
ئاسیا خانم: هسه تریده؟
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌مه ئه‌یبینن وه‌كوو سینه‌ما، وه‌كوو سینه‌ما ئه‌یبینن ئێوه، ساڵی یه‌كه‌م،
ساڵی دووه‌م، ساڵی سێیه‌م، ساڵی چواره‌م، هه‌تا 29 [1929] حه‌موو ساڵێ ده‌فته‌ری
خۆی هه‌یه و تاریخی له‌سه‌ره.
ئاسیا خانم: وین هو؟ علی الرّف؟
تۆفیق وه‌هبی: انت حگیت بقوگیه، ما اعرف وین، الدفاتر بالارچ چان، علی الرف، علی الگاع.
ئاسیا خانم: الدفاتر الصغار.
تۆفیق وه‌هبی: ئا... ئه‌وه‌م ده‌رهێنا، ئا... من ئاڤێستاكهم كه برد، ده‌ستم كرد به ته‌دقیقی
ئاڤیستایی، فه‌ره‌نسی ئه‌یزانم.
عەزیز ژیان: ساڵی 1924.
تۆفیق وه‌هبی: ساڵی 25 [1925] ئا... ته‌ماشام كرد كابرای فهرهنسز ئه‌وه‌نه به‌دڵم نه‌بوو،
هینهكانی، ته‌عبیره‌كانی، گوتم با موفرهداتهكانی وه‌رگرم، چونكی ئێستا لێره‌یه
ئه‌و قامووسه، لێره‌یه، كتێبه‌كه خۆی ناردم بۆ به‌غا، ئیحتیاجم به قامووسهكهی
بوو. چووم فۆتۆكۆپیم وه‌رگرت له هین، له "سكووڵ ئاف ئۆریهنتهل ستادیز
" [٩]. خۆم لێره، تازه، ئه‌و ئاڤێستایه، سێ جڵده، دوانیان گرامێره، یه‌كێكیان
ئه‌و قامووسهیه كه له‌لام بوو بۆ سێ مانگ [١٠]. له ئاخریا داوای كرده‌وه، من
دامه‌وه. فه‌قه‌ت ئینگلیزێكی دۆستم، عالم گوتی: تۆ چی ئه‌كه‌ی؟ فڕێی ده، گرامێرهكه
ته‌واو كه. ئه‌مه‌یه خزمه‌تی تۆ، تۆ گرامێری خۆت ته‌واو كه. كه گرامێرهكهت
ته‌واو كرد، ئه‌مه ئیشت نامێنێ له گرامێردا. ئه‌توانی وه‌ختی خۆت سه‌رف بكه‌ی بۆ
ئیتیمۆلۆژی، بۆ بیر له ئه‌ساسی كوردی. من وهم زانی ئه‌م كابرایه ئه‌ساسی كوردیی
دۆزیوه‌ته‌وه، مه‌قاله‌ی نووسیوه، ئه‌وی تۆ دیت، قسه‌ی قۆڕی نووسیوه. ئه‌وه‌یه
ئیش. من ئێسته‌ش له‌وا ئیش ئه‌كه‌م، هیچم بڵاو نه‌كردۆته‌وه. به قسه‌ی كابرام
كرد، دۆسته‌كه‌م. ئنجا له ساڵی 33 [1933] به‌ولاوه ده‌ستم پێ كرد. له ساڵی 27 [1927]ـا
دوو مجهلەدیم كڕی، هین دارمستهتر مه‌عرووف، عالمێكی گه‌وره‌یه. [١١] دار مستتهتر
بوو به مامۆستای من. ته‌ماشای ئه‌ویشم نه‌كرد هه‌تا 33 [1933 ]، ئێستا دارمستهتر
له به‌رده‌ممه. ته‌بیعی دارمستهتر له‌و كابرایه عالمتره، ئه‌وه‌ی كه له
"بابان"م وه‌ر گرتبوو. ئه‌م موهیمتره زۆر، ئێستا له به‌رده‌ستم بوو.
ئه‌مڕۆ بیلذات، ویستم بیهێنمه خواره‌وه، گوتم لازم نییه.
ئنجا ئه‌وه بوو ده‌ستم كرد به كه‌لیمه
دۆزینه‌وه، له‌و ڕۆژه‌وه هه‌تا گه‌یشتینه ساڵی 42 ]1942[، ئه‌وه بوو له گه‌لاوێژدا
به‌عزێكم بڵاو كرده‌وه بۆ ئینگلیزه‌كان. كه ئه‌منووسی، خه‌ڵك تێنه‌ئه‌گه‌یشتن [له]
كهلیمهكانی، من قامووسم دروست كرد كه تێبگه‌ن، چوون شكاتیان كرد لێم. ئینگلیزه‌كان
گوتیان تۆ كه مردی، نه‌ک كه مردی، له‌پاش (150) ساڵی تر كورد بۆ تۆ له ئاڵتوون
هه‌یكه‌ل ئه‌كا.
گوتم عهفووهكهیـ تۆ من ته‌حقیر ئه‌كه‌ی،
كورد هه‌تا (150) ساڵی كه كورد كه‌ر ئه‌مێنێ؟ گوتم زۆره، ئه‌مه‌وێ كورد زووتر
بزانێ كه من خزمه‌تی ئه‌كه‌م. پێئه‌كه‌نین، گاڵته‌مان ئه‌كرد، له‌پاش ئه‌و قامووس
و مامووسانه.
ئهمیرحەسەن پوور: كێ شكایه‌تی كردبوو مامۆستا؟ له‌به‌ر چی؟
تۆفیق وه‌هبی: له ده‌ست زمانه‌كه‌ی من، تێ نه‌ئه‌گه‌یشتن، تازه بوو. "بزوێن"
له كوێ تێئه‌گه‌ن، ئێستا "بزوێن" به‌ده‌م هه‌موو خه‌ڵكه‌وه‌یه. "وشه"
به ده‌م هه‌موو خه‌ڵكه. ئێستا خه‌ریكن "واژه "به‌كار ئه‌هێنن، ئه‌مه
غه‌ڵه‌ته...
ئەمیرحەسەن پوور: بەڵێ.
تۆفیق وەهبی: ... "وشه" ی من له پێش "واژه" ی ئێرانیهكانا ده‌رچوو، هێشتا ئێرانیه‌كان "واژه" یان وه‌رنه‌گرتبوو له ئاوێستا، ئه‌سڵه‌كه‌ی "واچه" ، تۆ ئه‌زانی هه‌ورامی ئه‌ڵێ "مواچووم"، یانی قسه ئه‌كه‌م، وا نییه؟
ئەمیرحەسەن پوور: بەڵێ.
تۆفیق وەهبی: ... "وشه" ی من له پێش "واژه" ی ئێرانیهكانا ده‌رچوو، هێشتا ئێرانیه‌كان "واژه" یان وه‌رنه‌گرتبوو له ئاوێستا، ئه‌سڵه‌كه‌ی "واچه" ، تۆ ئه‌زانی هه‌ورامی ئه‌ڵێ "مواچووم"، یانی قسه ئه‌كه‌م، وا نییه؟
ئهمیرحەسەن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: "مهواچووم، مواچی، مواچه، واچه " ئه‌وان كردیان به "واژه".
ئێسته كردیان به كه‌لیمه، لاكین "وشه"ش هه‌ر له ئا‌ڤێستا مه‌وجووده،
وشه. هه‌مه‌وه‌نده‌كان ئیشم، بیستووته ئیشم؟
ئه‌میر حەسەن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئا، "وشه" ئه‌وه‌یه، ئه‌وه له ئاوێستا مه‌وجووده. من ئه‌وه‌م
قبووڵ كرد وه ئه‌وه بڵاو بووه‌ته‌وه. ئیتر ئه‌وه‌یه ڕێگای من، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌وه
من له‌گەڵ ئه‌مه خه‌ریكم، من وه‌زیر بووم، من دپیوتی، وه‌كیلی میلله‌ت چیی پێ ئه‌ڵێن
لای ئێوه، مه‌بعووس چیی پێ ئه‌ڵێن؟
عه‌زیز ژیان: نماینده‌ی مه‌جلیس.
تۆفیق وه‌هبی: نماینده‌ی مه‌جلیس بووم، من سه‌ناتۆر بووم. من عه‌قڵم له‌لای هیچ نه‌بوه،
ئیلا كوردی نه‌بێ. ئه‌مه موهیممه. ساڵی 26 [1926] چوومه بێرووت، حه‌رفم دورست
كرد به پاره‌ی خۆم. دوو بابی گرامێرهكهم بڵاو كرده‌وه، به عه‌ره‌بی نووسیمه‌وه،
مه‌عه‌ل ئه‌سه‌ف ئێستا خۆم هه‌ر دووم لایه، ناتوانم به كه‌سی بده‌م. ئه‌وه زۆر
موهیممه، هه‌ردوكیان بۆ تۆ موهیممه، بۆ هه‌موو كه‌سێ، نییه، ده‌ست ناكه‌وێ
ئێسته. 1500 نوسخه‌م هێنایه عیراق، حكوومه‌ت لێی كڕیم، موته‌سه‌ڕیفی سلێمانی 400
نوسخه‌ی لێ كڕیم. ئێ... له‌پاش ئه‌وه من حه‌تتا وه‌زیری مه‌عاریف بووم، ویستم مهطبەعه
بێنم كه ئه‌م حه‌رفانه‌ی تیا بێ، مووه‌فه‌ق نه‌بووم، كێ نه‌یئه‌هێشت؟ نازانم. من
خۆم وه‌زیرم، مهطبەعهی مه‌عاریف له ده‌ست منه، من وه‌زیرم نه‌متوانی. لاكین له
ساڵی 26 [1926] دا پیاوێک هات، گوتی تۆ داوای حرووف ئه‌كه‌ی؟ وتم ئا... وتی من وه‌كیلی
مهطبەعهكانی، چاپخانه‌كانی ئینگلتهرهم، بۆت بێنم؟ گوتم ئای خوایه زۆر ته‌شه‌كور.
گوتی: شكڵهكانم به‌رێ، شكڵهكانم بۆ برد، شه‌ش مهطبەعهی عیراقی هێنایان. ئێستا
له عیراق له شه‌ش، ئێستا ته‌بیعی زۆرتره، له سلێمانیش هه‌یه. ئێستا ئنجا پێشكه‌وتن
م وه‌رگرت به ناوی یه‌كێكی تره‌وه خوا عافووی كا "بریفكانی"ی ناو بوو،
محه‌مه‌د بریفكانی، مهجهلەی پێشكه‌وتن، لاكین به شه‌رتێ من تیا بنووسم،
بۆ خۆی چی ئه‌كا بیكا. موددهتێكیش له ئه‌وا ئیشم كرد، له‌پاشا گه‌رووم گیرا. له
چی؟ له شه‌ڕه‌شه‌قی خوا عافووی كا، ئه‌و محه‌مه‌د بریفكانییه، به ته‌له‌فۆن كه
غه‌ڵه‌تی ئه‌كرد، نازانم چیی ئه‌كرد، ئه‌مه‌نه‌م ئهباڕاند به ته‌له‌فۆن، ده‌نگم
نووسا، موڕاجه‌عه‌تی دوكتۆرم كرد، گوتی هیچ نییه. ترسام، هاتم بۆ ئێره. تهصادوف
ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی من ده ڕۆژ پێش شۆڕشی عیراق بوو، داخڵم كه حه‌پسم بكه‌ن، جهدوهلهكه
داخڵم حه‌پس بكرێم. له‌وێ نه‌بووم، له ئه‌سته‌مووڵ بووم. ئه‌و ڕۆژه كتێبی كۆنم
ئه‌كڕی، ئه‌مویست بیبه‌مه‌وه بۆ به‌غا. كتێبه‌كانی خۆم دا به خه‌ڵک. گه‌نج بووم،
پیر نه‌بووم، گه‌نج بووم، شه‌ست و هه‌شت ساڵ عومرم بوو، خۆم به بیست ساڵ ئه‌زانی،
وه‌كوو ئه‌مڕۆ نه‌بووم. ئنجا كتێبم ئه‌كڕی. گه‌نجێكی كورد هاته لام وه‌كوو تۆ،
گوتی تۆ فڵان كه‌س نیت؟ گوتم به‌ڵێ، هه‌ر له‌و كیتابفرۆشییه. گوتی من خه‌ڵكی
سلێمانیم، له ئه‌مه‌ریكاوه هاتووم. گوتم به‌خێر بێی كوڕم، چۆنی، چاكی؟ گوتی نه‌تبیستووه؟
گوتم چی بووه؟ گوتی سه‌وره بووه له عیراق، شۆڕش، مه‌لیكیان كوشتووه، چی‌یان،
كوڕه نه‌كه‌ی! گوتی به خوا.
ئێ، من له‌وێوه بیستم، ئێ له‌وێڕا هاتم بۆ
ئێره، هه‌تا ئه‌مڕۆ دانیشتووم لێره. ئه‌وه وهزعییهتمه لێره، ئێستایش له‌شوێن
كه‌لیمه‌ی تازه ئه‌گه‌ڕێم. ئه‌وه ده‌فته‌ری ئه‌مساڵم لێره‌یه، نازانم له‌كوێیه،
هێناومه. هه‌موو ساڵێک ده‌فته‌رێ پڕ ئه‌كه‌مه‌وه، هه‌موو ساڵێک یه‌ک ده‌فته‌ر پڕ
ئه‌كه‌مه‌وه له شتی تازه. دوێنێ كاغه‌زێكم وه‌رگرت، داوای ناوی مهجهلەیهكم
لێ ئه‌كه‌ن. من بۆ ئه‌و مهجهلەیه "ئاسۆ"م دانابوو، ئاسۆ، ئاسۆش من
خستمه كوردییه‌وه.
عەزیز ژیان: یه‌عنی افق.
تۆفیق وه‌هبی: " افق " نییه حه‌قیقه‌ته‌ن، ئه‌وه مه‌قاله‌یه‌ک هه‌یه ویستم
ئه‌وه بنووسم ئاخر، به غه‌ڵه‌ت به منیان گوتووه، هه‌ورامی ئێ... شێخێ پێی گوتم، شێخ خالید نه‌قشبه‌ندی شاعیره،
مردووه ئێسته، ئه‌و پێی گوتم مه‌عنای ئوفوقه، تێی نه‌گه‌یاندم. ئه‌یگوت ئاسكه‌كان
به‌یانی له ئاسۆوه دیارن، له شاخه‌كانی هه‌ورامان، گوتم ئاسۆ چییه؟ نه‌یئه‌توانی
ته‌عریفی بكا، وتی "افق". له تاریك و ڕوونییهكهوه دیارن، خێرا
نووسیم "افق" . له حه‌قیقه‌تا "ئاسۆ " نییه، "ئاسۆ "
یانی ڕووناكییه، ڕووناكیی به‌یانییه، تا... عاید به ئاسۆ له هین.
ئاسیا خانم: فجر. . فجر بالعربی.
تۆفیق وه‌هبی: فجر ای. عاید به ئاسۆ هین له ڤێدا، له سانسكریتییا مهقالهیهكم دی
ئه‌مه‌نه جوانه، هه‌ر خۆی له دینه‌كه‌مان وه‌رگرتووه، كه ئه‌وه وه‌كوو
كوڕێكی گه‌نج عاشقی هین عاشقی ڕۆژه، كه ڕۆژ ده‌رئه‌چێ، له پێشه‌وه‌یه. كه یێ،
ئه‌بێ خێرا خه‌ڵك هه‌ڵسێ له خه‌و، پشتێنه‌كه‌ی ببه‌ستێ، له‌پێش هه‌موو شتێكا
بچێته لای حهیوانهكانی، ده‌رگای ئاخوڕه‌كه بكاته‌وه، بیانباته ده‌ره‌وه.
ئیتر ئه‌و ڕۆژه حهیاتێک ئه‌بێ بۆ به‌شه‌رییه‌ت، به هاتنی ئاسۆ "ئووشه"
ی پێ ئه‌ڵێن، "ئاسۆ" شی پێئه‌ڵێن. ئێ. "ئۆرۆر"، "ئۆرۆر"
به لاتینی.
ئنجا من ئێستا گوتم ناوی ئه‌نێم "دار"، ئه‌و
كه‌یفی خۆیه‌تی، هه‌ر كه‌سێک ئه‌هێنێ ناوی بنێ هین "چریكه". ئه‌م ناوه
كه‌س نه‌یناوه، هه‌موو شتێكیان وتووه، "گه‌لاوێژ"ه، نازانم
"هیوا"یه، نازانم "ئه‌ستێره"یه، نازانم "ڕۆژ"ه،
"ڕۆژی نوێ"یه، لاكین "چریكه" هیی بازه وه باز مه‌لێكی
موقه‌دده‌سه، حه‌تتا عه‌بدولقادر گه‌یلانی پێی ئه‌ڵێن باز. باز ئه‌گه‌ر شتێكی
جوان و موقه‌دده‌س و مهعتهبهر نه‌بوایه، به عه‌بدولقادریان نهئهگوت باز،
چریكه‌ی عه‌بدولقادر گه‌یلانی، چریكه‌ی باز. ئێسته جوابم نه‌نووسیوه، بۆی ئه‌نووسم
ناوی بنێن "چریكه"، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ كه‌یفی خۆیه‌تی، من مه‌به‌ستم نییه.
عه‌زیز ژیان: مامۆستا ئیجازه ده‌فه‌رمووی شتێكت عه‌رز بكه‌م، ئه‌وه‌ی كه فه‌رمووت
زۆر جوان بوو، بۆ منیش و بۆ كاك ئه‌میریش، زۆر شتی تازه‌ی تێدایه. شتی جوان ڕوون
ده‌كاته‌وه، تاریخچهیهكی موخته‌سه‌ر بوو، فه‌رمووت. ئێسته وا دیاره ئه‌وه‌ی
كه بۆ كاك ئه‌میر زۆر موفید بێ، دوو شتن؛ یه‌ك ئه‌وه‌یه كه تۆ بفه‌رمووی زبانی
ڕه‌سمی و ئه‌ده‌بی كوردیی ئه‌وڕۆ پایه‌كه‌ی پایه‌ی له‌سه‌ر كام له‌هجه دانراوه...
تۆفیق وه‌هبی: سله‌یمانی.
عه‌زیز ژیان: ئه‌مه یه‌ک.
تۆفیق وه‌هبی: ئاخر نه‌مگوت ئه‌مه بخوێننه‌وه، ئه‌وه پێت ئه‌ڵێ له‌سه‌ر سله‌یمانی.
عه‌زیز ژیان: ئه‌وه ده‌خوێننه‌وه.
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌مه پێت ئه‌ڵێ له‌سه‌ر سله‌یمانی.
عه‌زیز ژیان: فۆتۆكۆپیی لێ هه‌ڵده‌گرین.
تۆفیق وه‌هبی: سلێمانی.
عه‌زیز ژیان: جا له زاری تۆوه بیبیستین، خۆت بفه‌رمووی.
تۆفیق وه‌هبی: له‌سه‌ر سله‌یمانی، وه من تهوسییهم كردن، چونكی ئه‌وانه زۆر داوا ئه‌كه‌ن
كه زمانه‌كه‌یان یه‌ك بگرن.
عه‌زیز ژیان: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: من تهوسییهم كردن، سێ پێشنیارم هه‌یه لێره، سێ پێشنیارم ته‌قدیم كرد،
گوتم ئه‌مه بهركوڵه، ئێوه‌ش خۆتان حازر كه‌ن بنووسن، كه‌س نه‌ینووسیوه تا
ئێسته، ئه‌مه چه‌ند ساڵه، 73یه...
عه‌زیز ژیان: 73یه.
تۆفیق وه‌هبی: یه‌ك كه‌س كه‌لیمه‌ی پێشنیارێكی نه‌كردووه، لاكین پێم گوتن پێشنیاری من
ئه‌مه‌یه، ئه‌مه بگۆڕن ئه‌م ئیشه، مه‌سه‌لا "ئه" بكه‌ن به "ده"،
مه‌سه‌لا "من" بكه‌ن به "ئه‌ز" له فیعلی، ئه‌فعالی
ئینترانسیتیڤا ، ئیلا ئاخری [١٢]. سێ پێشنیاره، كه‌س هیچی نه‌كرد، بۆ من ئه‌نووسن
پێشنیار بنێره، ئه‌ی ئێوه بۆچی دانیشتوون، گوتم، ناینێرم، پێشنیارم زۆره،
نووسیومه، ناینێرم بۆیان. بۆ ئه‌وه‌ی كه زمانه‌كان یه‌ک بگرن، من وهم زانی ئه‌م
كابرایه شتێكی وامان پێ ئه‌ڵێ، ئه‌ڵێ كه‌س هیچی نه‌كردووه، وه‌ڵڵا فڵان وای گوت
و فڵان وای گوت، قسه‌ی قۆڕه ئه‌وه، ئه‌وه بۆ پاره‌وه‌رگرتنه، ئه‌بێ پیشانمان
با چی بكه‌ین.
ئنجا وه‌كوو تۆ ویستت ئه‌و زمانی ئه‌ده‌بییه‌ی
ئه‌مڕۆ مه‌وجووده، له‌سه‌ر زمانی سله‌یمانی بینا كراوه. وه پێم گوتن ئێوه ئه‌گه‌ر
شتێكی چاك ببینن وه له زمانی سلهیمانییا نییه تێی خه‌ن وه ئه‌گه‌ر هه‌یه،
نابێ ئه‌م بینایه خشتێكی هه‌ڵگرن له جێی خۆی؛ ئه‌و ته‌عبیره خشتێكی نابێ له
جێی خۆی فڕێ بده‌ی و خشتێكی تری تێ بخه‌ی، نابێ، ئه‌گه‌ر نییه‌تی. ئه‌وه مه‌سه‌لا
"خواهم رفت" له كوردیی ئێمه‌دا نییه، "ئه‌ز دێ بچم" ئه‌وه
له شیمالی، وه‌ریگرن ئه‌مه، قهیناكا، وا نییه؟ ئا... سه‌ری گرت ئه‌مه، قهیناكا،
ئه‌مه‌یه، لاكین تۆ بچی كوردییه‌كی... پڕه ئه‌مه پڕه، كوردیی سلهیمانییان فڕێیاوه
و كه‌لیمه‌ی تری تێئهخهن.
عه‌زیز ژیان: باشه مامۆستا.
تۆفیق وه‌هبی: هه‌ر (د)ی تیا بێ، ئەیبڕن.
عه‌زیز ژیان: باشە چ عهوامیلێك باعیس بوون كه له‌هجه‌ی سوله‌یمانی تهوسیعه په‌یدا
بكا و ببێته زبانی ستانداردی كوردی؟
تۆفیق وه‌هبی: بووه.
عه‌زیز ژیان: باشه چ عهوامیلێك باعیس بووه، به عه‌قیده‌ی جه‌نابت؟
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌ها... ئه‌وه‌شم نووسیوه، عه‌وامیل ئه‌وه‌یه كه وه‌ختێ له سوله‌یمانییا
"مێجه‌ر سۆن"ێک په‌ییا بووه، له هیچ كوێ په‌ییا نه‌بووە، ساڵی 19 [1919].
عه‌زیز ژیان: یه‌عنی شه‌خص باعیس بووه؟
تۆفیق وه‌هبی: مێجه‌ر سۆن له 19دا له سله‌یمانی بوو، زمانی كوردیی ته‌شجیع ئه‌كرد به
زۆر، هه‌رچی كوردیی په‌تیی بنووسیایه، پاره‌ی ئه‌دایێ.
ئهمیرحەسەن پوور: مه‌به‌ستی چی بوو مامۆستا؟
تۆفیق وه‌هبی: ئا...
ئهمیرحەسەن پوور: مه‌به‌ستی مێجه‌ر سۆن چ بوو له‌و كاره‌ی؟
تۆفیق وه‌هبی: حاكمی سیاسی بوو.
ئهمیرحەسەن پوور: بۆ كوردی ده‌یوست په‌ره بستێنێ؟
تۆفیق وه‌هبی: حه‌زی لێ ئه‌كرد، خۆشی وایئه‌زانی ئه‌مێنێ له‌وێ، نه‌یئه‌ویست له‌گه‌ڵ عیراقا بین، نه‌یئه‌ویست. نووسیی له پێشكه‌وتن، جهریدهیهكی هه‌بوو ناوی پێشكه‌وتن بوو، چاپخانه هه‌بوو، عامیلێكی تر چاپخانه‌یه، له دیاربه‌كر چاپخانه هه‌بوو؟ نییه. نووسیی كه حكوومه‌تی عیراق ته‌شه‌كولی كرد، نووسیی ((ئه‌م ده‌زگا و به‌ره‌یه بۆ ئێوه نییه))، ئه‌وراقی بڵاو كرده‌وه به خه‌ڵقی سلهیمانییا؛ ((لام باشه، لام باش نییه)).
ئهمیرحەسەن پوور: ڕه‌ئی... ڕه‌ئی.
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌یدا به هه‌موو كه‌سێ، چیت ئه‌وێ بنووسه، یا له‌وێ ئیمزا بكه، یا له‌وێ؟
ته‌بیعی ئه‌یزانی ئه‌وه ((لام باشه لام باش نییه))، حكوومه‌تی عیراق، یانی له‌گه‌ڵ
عیراقا بوون، هه‌موو نووسییان لام باش نییه. تۆ ئنجا سوئال بكه... عه‌وامیل ئه‌مه‌یه.
عه‌زیز ژیان: به‌ڵێ، مامۆستا ئایا به چاوی مامۆستایه‌كی زانا ته‌نیا یه‌ک نه‌فه‌ر ئه‌توانێ
ببێته عامیلی تهوسیعهی زبانێک، تۆ به‌وه باوه‌ڕ ئه‌كه‌ی یه‌ك نه‌فه‌ر باعیس
بووه كه ئه‌م زبانه له سوله‌یمانی په‌ره بگرێ، له جێگاكانی دیكه په‌ره نه‌گرێ؟
تۆفیق وه‌هبی: به‌ڵێ، به‌ڵێ، به‌ڵێ، ئه‌مه له دنیا هه‌روا بووه. ئه‌ی تۆ بیخوێنه‌وه،
سیبه‌وه‌ی مه‌شهووره، تا ئێسته فڵان...فڵان... فڵان ناوه‌كانیان مه‌علوومه، كه
ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی زمانیان كردووه، ته‌قلید كراون، ته‌قلید هه‌یه، ئه‌بێ كه
سیقه‌یان پێ ئه‌كه‌ی، سیقه، وه ئه‌بێ ته‌قلید بكرێن وه ئه‌مانه من ته‌قلید
ناكه‌ن، شتی وا خراپ ئه‌كه‌ن كه من شێت بووم لێره، منیان شێت كردووه، كه‌لیمه‌ی
وا پیس ئه‌نووسن، وا غه‌ڵه‌ت ئه‌نووسن، "زانكۆ" یانی چی؟
عه‌زیز ژیان: باشه مامۆستا به‌ر له‌وه كه زبانی سوله‌یمانی ببێته زبانی ستانداردی
كوردی، نووسین به كوردی هه‌بوه خۆ؟
تۆفیق وه‌هبی: ئێ شیعر پڕ بووه، بۆت بێنم.
عه‌زیز ژیان: چه‌ند ساڵ به‌ر له‌و؟
تۆفیق وه‌هبی: نایزانم، من هینی كۆنی زۆرم لایه، شیعری كورد به حورووفی عه‌ره‌بی
نووسراوه.
عه‌زیز ژیان: به‌ڵێ، ئه‌و به‌ر ئه‌ساسی چ له‌هجه‌یه‌ك بووه زۆرتر؟
تۆفیق وه‌هبی: له‌هجه‌ی سله‌یمانی، له پێش له‌هجه‌ی سله‌یمانی گۆرانی بوو. بۆم گێڕایته‌وه،
وا نییه؟
عه‌زیز ژیان: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ژێری زابی بچووک بۆ جه‌نووب هه‌مووی گۆرانی بوو، چونكی ئه‌رده‌ڵان،
حكوومه‌تی ئه‌رده‌ڵان حكوومه‌تی هه‌رە گه‌وره‌ی كورده. حكوومه‌تی ئه‌رده‌ڵان، خان
ئه‌حمه‌دخان به‌غای گرت، مووسڵی گرت، ئۆردووی هینی له‌گه‌ڵا بوو، هینی شاعه‌باس،
وه لاكین ئه‌و بوو، عه‌شیره‌تی ئه‌و بوو، قووه‌تی ئه‌و بوو، هه‌ر ئه‌و ئه‌یكرد ئه‌م
ئیشانه، هه‌موو ئیعتماد به ده‌س ئه‌وه‌وه بوو، خان ئه‌حمه‌د خان. ئا... جا خان
ئه‌حمه‌دخان، ته‌بیعی، تۆ ئه‌گه‌ر بچیته
سله‌یمانی، جێیه‌ک هه‌یه پێی ئه‌ڵێن خورماڵ، زۆر جوانه، من تهوسییهم كرد،
خورماڵم نووسیوه، له‌وێ تهوسییهم كردووه، ئێسته ئه‌چێ بۆ چاپخانه له به‌غدا،
كه له خورماڵ دا میهرگان بكه‌ن. "میهره‌جان، میهرهكان"، یانی ڕۆژی
میهر و مانگی میهر، جێژنی كۆنی كورده ئه‌وه؛ میهرهكان بكه‌ن، چونكی نه‌ورۆز له
هه‌موو لایه‌ک ئه‌كرێ، فه‌قه‌ت میهرهكان بچنه خورماڵ، له خورماڵ به‌و لاوه ئه‌حمه‌دئاوا
هه‌یه. تاریخی تورک ئه‌مه ئه‌نووسێ، لام هه‌یه، ئه‌ڵێ ئه‌حمه‌دخان، خان ئه‌حمه‌دخان
له‌وێ قهسرێكی دروست كردووه، قاتێكه، هێشتا ته‌واو نه‌بوه، كه خوسره‌و پاشای
وه‌زیری ئه‌عزه‌می تورک هاتووه بۆ گوڵعه‌نبه‌ر، یانی بۆ خورماڵ، قه‌سره‌كه ته‌واو
نه‌بوه ئه‌و وه‌خته وه خان ئه‌حمه‌دخان مابوو، له‌گه‌ڵ ئێرانییه‌كان بوو هێشتا،
پاش ئه‌وه ئێرانییه‌كان خیانه‌تیان له‌گه‌ڵ كرد، چووه لای توركه‌كان، له مووسڵ
مرد، له "نه‌بی یوونس" ده‌فنیان كردووه.
عەزیز ژیان: کاک ئەمیر ئەگەر سوئالی دیکەت هەیە ، فەرموو .
تۆفیق وەهبی: ئێ، سوئال [ قسەکان باش تۆمار نەکراون ]... من ئه‌مه‌م نووسیوه، ئه‌م جاره بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه. پێم بڵێ ئه‌م مه‌لایانه عه‌ره‌بی فێری ئه‌م مناڵانه ئه‌كه‌ن، وا نییه؟ فه‌قێكان به چ زمانێ فێریان ئه‌كه‌ن؟
عەزیز ژیان: کاک ئەمیر ئەگەر سوئالی دیکەت هەیە ، فەرموو .
تۆفیق وەهبی: ئێ، سوئال [ قسەکان باش تۆمار نەکراون ]... من ئه‌مه‌م نووسیوه، ئه‌م جاره بڵاوی ئه‌كه‌مه‌وه. پێم بڵێ ئه‌م مه‌لایانه عه‌ره‌بی فێری ئه‌م مناڵانه ئه‌كه‌ن، وا نییه؟ فه‌قێكان به چ زمانێ فێریان ئه‌كه‌ن؟
عەزیز ژیان : به كوردی.
تۆفیق وه‌هبی: باشه، بیستووته كه مه‌لایێ حه‌رفی جه‌ڕ بكا به كوردی؟
عەزیز ژیان : نا.
تۆفیق وه‌هبی: هیچی نه‌كردووه، هیچیان نه‌كردووه، هیچیان نه‌كردووه، هه‌ر عه‌ره‌بییه‌كه‌یان
به‌كار هێناوه، وه‌زیفه‌یان ئه‌وه بوو له‌پێش هه‌موو شتێكا موستهڵهحات، زاراوه
[و] ئه‌وانه بكه‌ن به كوردی، هیچ نییه. ئەلحمدولیلا " سطر " یان
كردووه به "دێڕ" . ئه‌وه من... ئه‌مه... چاوت لێیه چۆن ئه‌یدۆزمه‌وه،
ماندوو بووم له‌شوێن شتێكی وادا كه‌لیمه‌یه‌ك هه‌تا ئه‌یدۆزمه‌وه، " سطر"
لای ئێوه‌ش وایه؟
ئهمیرحەسەن پوور: دێڕ.
تۆفیق وه‌هبی: ئا... ئەلحمدولیلا " سطر" یان كردووه به دێڕ، له‌پاشا
"فه‌تحه" یان كردووه به " سه‌ر ".
عەزیز ژیان : سه‌ر و ژێر و بۆر.
تۆفیق وه‌هبی: ئا. . ئه‌وه‌ش هه‌یه، داكێشراوی... ئه‌و قسه قۆڕانه هه‌یه، ته‌واو بوو.
ئهمیرحەسەن پوور: مامۆستا ئه‌من پرسیارێكی دیم هه‌یه.
تۆفیق وه‌هبی: فه‌رموو.
ئهمیرحەسەن پوور: له شێوه‌ی سوله‌یمانیدا له نووسینێدا ئه‌وه‌ی به قسه‌یه، له سوله‌یمانی
قسه‌كردنی زمانی شێوه‌ی سوله‌یمانی بڕێک فه‌رقی هه‌یه له‌گه‌ڵ نووسینه‌كه‌ی. مه‌سه‌له‌ن،
ئه‌وان ده‌ڵێن،به "چه‌ند" ده‌ڵێن "چه‌نگ". ئه‌وه چۆنه كه
له نووسیندا وه‌ك شێوه‌ی موكریانێیه؟
تۆفیق وه‌هبی: ئا... ئه‌مه یه‌كێكه له پێشنیاره‌كانی من لێره، ئه‌بێ ئێمه "چه‌نگ"
فڕێ ده‌ین، ئه‌بێ بڵێین "چه‌ند". ئه‌مه یه‌كێكه له‌وانه، مه‌سه‌له‌ن "دهن"
ئه‌بێ بڵێین "ده‌نگ".
ئهمیرحەسەن پوور: ئه‌وه چه‌لان هه‌تا ئێستاش كه‌مێك وایان كردووه، هه‌ر وا نووسیویانه. چۆن بووه وایان نووسیوه
ئهمیرحەسەن پوور: ئه‌وه چه‌لان هه‌تا ئێستاش كه‌مێك وایان كردووه، هه‌ر وا نووسیویانه. چۆن بووه وایان نووسیوه
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌ینووسین لاكین به "ده‌نگ" ده‌یخوێنینه‌وه. نووسینه‌كه‌ی وایه.
ئهمیرحەسەن پوور: ئاخە چۆن بۆ وایان نووسیوە ؟ مه‌سه‌له‌ن وه‌ختێكی له سوله‌یمانی ده‌ست
كرا به نووسین و چاپكردنی ڕۆزنامه و شتی وا، خۆ ئه‌وان نه‌یانده‌گوت "چه‌ند"،
ده‌یانگوت "چه‌نگ". چۆنه كه به "چه‌ند"یان نووسیوه هه‌تا
ئێستا؟
تۆفیق وەهبی: هەر " چەند " نوسراوە. من نازانم.
ئەمیر حەسەن پور: عیللەتەکەی پێت وایە چۆنە؟
تۆفیق وەهبی: هەر " چەند " نوسراوە. من نازانم.
ئەمیر حەسەن پور: عیللەتەکەی پێت وایە چۆنە؟
تۆفیق وەهبی: کە ئەیخوێننەوە " چەنگ " ، ئەڵێ " چەنگ " .
ئەمیر حەسەن پوور: دروستە، وەلی دەمەوێ بزانم عیللەتەکەی چێ ، کە چۆنە لە سلێمانی " چەنگ " یان کە دەگوت لە قەدیمەوە، چون هەتا ئێستا " چەند " یان نووسیوە ؟ یەعنی لە واقیعدا نووسینەکەی وەک نووسینی موکریانە ، نەک وەک ئی سولەیمانی . چۆنە وا بووە ؟
ئەمیر حەسەن پوور: دروستە، وەلی دەمەوێ بزانم عیللەتەکەی چێ ، کە چۆنە لە سلێمانی " چەنگ " یان کە دەگوت لە قەدیمەوە، چون هەتا ئێستا " چەند " یان نووسیوە ؟ یەعنی لە واقیعدا نووسینەکەی وەک نووسینی موکریانە ، نەک وەک ئی سولەیمانی . چۆنە وا بووە ؟
تۆفیق وه‌هبی: له‌هجه‌ی مهحهللییه. له‌لای ئێمه دال قوڕ ئه‌كرێ به سه‌ریا. ئه‌وه‌تا
ئه‌ویشی تیایه. ئه‌و مه‌قاله زۆر شتی تیایه. دالی كلۆری پێ ئه‌ڵێن. "بیه"
لای "بیه" نییه، لای ئێوه ئه‌ڵێ
"بده" . ئه‌م داله‌یه قوڕی
كردووه به‌سه‌ر زمانه‌كه. گوتم ناوم ناوه جۆكه‌ر. نووسیومه ئه‌م جۆكه‌ره ئه‌بێ
ده‌ر بكه‌ن ئێوه.
ئه‌میر حەسەن پوور: خوب، ئه‌من پێم وایه هه‌تا ئێستا كه‌مێكیان وا كردووه. مه‌سه‌له‌ن تۆ گه‌لاوێژی
چاو لێ بكه‌ی له‌وێدا كه‌مێكیان ئه‌وه‌یان كردووه.
تۆفیق وه‌هبی: نه‌خێر هیچیان نه‌كردووه. حه‌رفیان نه‌بوه. ئه‌و حهرفهی من دامنابوو،
ئه له‌ویا ئه‌یبینی، پیشانم داوه "چه‌نگ" چۆن ئه‌نووسرێ. حه‌رفی هه‌یه، حه‌رفی خاصی هه‌یه.
ئێستا گوتم فڕێی دهن. مه‌سه‌لا "باام"
"بام " چییه؟ (باده‌م). " وه‌ڵڵا ناییه‌م" ، ئه‌وه
كرماشان به‌ربا ئەنا، حه‌مووی هەر (ێ)یه لە کرماشا [ن] ؛ "ناییا" "نایدا"،
"ناییا" چییه، ئه‌مه به‌سته‌زمان زاخۆیی چۆن تێ ئه‌گا ئه‌مه؟ بڵێ "نایدا"،
ئاخر "دا" فیعله، "ێ"كه ضەمیره، "نا" ئه‌داتی نه‌فییه،
سێ كه‌لیمه‌یه.
ئه‌میر حەسەن پوور: مامۆستا، هه‌تا ئێسته وا نووسیویانه، هه‌میشه نا، به‌ڵام هه‌ر كه‌مێكیان
نووسیوه، ئه‌من ده‌مه‌وێ بزانم هه‌ر ئه‌و كه‌مه كه نووسیویانه، چۆن بووه
ئاخر؟
تۆفیق وه‌هبی: حه‌رفیان نه‌بوه، ئه‌بێ وای بنووسن، وایان نووسیوه وه وه‌كی تر ئه‌ڵێ
(ناییا)، كه قسه ئه‌كا ئه‌ڵێ "ناییا".
ئه‌میر حەسەن پوور: یا "ددان" ده‌ڵێن "دان"، ناڵێن "ددان"؟
تۆفیق وه‌هبی: ئا... ئائا، به‌ڵێ، ئه‌ڵێن "دان" . به‌ڵێ، له‌پاش حه‌رفی "ڕێ"
ئێمه "دال" به‌كار ئه‌هێنین. شیمالییهكان له پاش حه‌رفی "ڕێ"،
"دال" فڕێ ئه‌یه‌ن، كوشتویانه، "دال"یان كوشتووه ئه‌وان،
كوردی شیمال، كرمانجیی شیمالی فڕێیان داوه. ئه‌مه هه‌موو باسی له‌وێیا هه‌یه.
ئهمیرحەسەن پوور: له‌و مه‌قاله‌دا...
[لێرە دا قسەکان باش تۆمار نەکراون ]
ئەمیر حەسەن پور: به‌ڵێ ئه‌وانه‌ت له كوێ بیستووه مامۆستا؟
[لێرە دا قسەکان باش تۆمار نەکراون ]
ئەمیر حەسەن پور: به‌ڵێ ئه‌وانه‌ت له كوێ بیستووه مامۆستا؟
تۆفیق وه‌هبی: له سلێمانی، هه‌موو شتێكی ئێوه، ئێسته لای ئێمه زۆری شتی ئێوه هه‌یه،
له زمانی مناڵیم.
ئه‌میر حەسەن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: له‌پاش ئه‌وه ...
چووم به پیر خه‌سوومه‌وه
ده‌ستێكی نا به ڕوومه‌وه
وه‌ك ته‌شیله خل بوومه‌وه
وه‌ك شه‌مامه گل بوومه‌وه
ههكوپهكانی كوردی
هێلكه و ڕۆنم بۆ كردی
چووم به پیر خه‌سوومه‌وه
ئه‌وه‌ت بیستووه ئه‌مه؟
ئه‌میر حەسەن پوور: ناوه‌ڵڵا ئه‌وه‌شم نه‌بیستووه.
ئه‌میر حەسەن پوور: ناوه‌ڵڵا ئه‌وه‌شم نه‌بیستووه.
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌وه كچه به... بۆ پوولێک، یا نانێک، فه‌قیر، بالۆره ئه‌ڵێ. نابێ
بمرن ئه‌مانه.
ئهمیرحەسەن پوور: وه‌ڵلا ئه‌غڵه‌بی نه‌ماوه مامۆستا.
تۆفیق وه‌هبی: من ئه‌مه‌نه حیكایه‌تی كۆنی كوردی ئه‌زانم، كوردێكی سلێمانی عومری چل
ساڵه، ئه‌ڵێ نه‌مبیستووه. چی ئه‌كه‌ی؟ ئه‌ی چۆن؟ ئه‌ی من چۆن بیستوومه؟ نه‌ماوه،
ئه‌م حهربانه ئینقلابی كرد [لە]ناو ئێمه، ئه‌م شۆڕش و جه‌نگی یه‌كه‌م و جه‌نگی
دووه‌م هیچی نه‌هێشت. "حاجی قادری كۆیی"ش شكات ئه‌كا، ئه‌ڵێ به‌یتی حاته‌م
نه‌ماوه، من دۆزیمه‌وه به‌یتی حاته‌م. من ئه‌ساسه‌ن ئه‌مزانی نه‌ختێک، بابه‌كر
ئاغای پشده‌ری ،خوا عافووی كا، مرد، عومری سه‌د ساڵ بوو، ئه‌وه بۆی ناردم، لاكین
مه‌عه‌ل ئه‌سه‌ف به‌عزێكی به زمانی سلێمانی نووسیوه كه تێبگه‌م، من نامه‌وێ
زمانی سلێمانی، من وه‌كوو خۆی ئه‌مه‌وێت.
ئه‌میر حەسەن پوور: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: فه‌قه‌ت زۆریم له‌بیره یانی، كه له کەللەی كابرا ئه‌یا، ئه‌چێ به
ئاسمان، حه‌زره‌تی عه‌لی له‌ژێر چنگی، ئه‌ڵێ:
عه‌لی هه‌ستا به‌بێ فه‌ن
هه‌شتێكی دا له‌ژێر چه‌ن!
کەللەکەی هه‌ڵئه‌سێ ئه‌چێ به ئاسمانا، له‌وێ نووسیومه
چووه ئاسمان سووڕایه‌وه، له‌پێش ئه‌وه كه ڕووسه‌كان ئه‌ستێره دروست كه‌ن له
ئاسمانا. ئه‌و وه‌خته تازه 58-59 ڕووسه‌كان ئه‌ستێره‌یان كردبوو، ئێسته ئه‌وه‌تا
هه‌موو كه‌س ئه‌یكا، ئه‌و ڕۆژه ئه‌وان كردیان، گوتم وه‌كوو ئه‌ستێره‌ی ڕووسه‌كان
ئێسته‌ش ئه‌سووڕێته‌وه.
ئاسیا خانم: خلی أجیبلكم أكل علی الموجود، بس بامیه وتمن أكو [با خواردن چیمان هه‌یه
بۆتان بێنم، هه‌ر برنج و بامێمان هه‌یه]
ئهمیرحەسەن پوور: به‌ڵێ، مامۆستا.
تۆفیق وه‌هبی: [به‌ده‌م گۆرانی]:
.
.. به له‌نجه‌یه
مه‌یلم له‌و باڵا به‌رزه‌یه
ئه‌وا شه‌و هات بۆ حاڵی من
بۆ دڵه‌كه‌ی پڕ مه‌لالی من
عاله‌م نه‌سره‌وت له ناڵه‌ی من
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: ئه‌وه هه‌یه مامۆستا، ئه‌وه‌یان زیندوو كردۆته‌وه.
تۆفیق وه‌هبی: كۆنه ئه‌وه، ئاخر... به‌ڵێ، ئه‌بێ ببێ ئه‌مه، له‌وه جوانتر هه‌یه چت؟
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: مامۆستا چیی دیت له‌بیره گۆرانیی وا؟
تۆفیق وه‌هبی: زۆر. . هین هینم له‌بیر بوو "سه‌رداری بۆكان"یان كه هه‌ڵواسی،
"مه‌هپاره، مه‌هپاره" ژنه‌كه‌ی ناوی "مه‌هپاره" بوو، ئه‌ڵێ:
ئه‌وا ههڵخڕیا سێداره‌ی وه‌رشه‌و
خانم تكای كرد بیخه نیوه‌شه‌و
بۆ سه‌ر شی‌و ده‌چی جه‌رگم ده‌كا ژان
لایق به تۆیه مه‌هپاره سوڵتان!
عه‌زیز ژیان: مه‌هپاره سوڵتان ژنی سه‌رداری بۆكان، سه‌رداری بۆكان كوژرا مامۆستا؟
تۆفیق وه‌هبی: هه‌ڵیانواسی سه‌گبابه توركه‌كان، هیچ قه‌باحه‌تی نه‌بوو، بێنامووسیی
عه‌زیز ژیان: توركی عوسمانلی؟
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌ی عوسمانلی، له ئه‌سته‌مووڵه‌وه هاتبوون. كابراكه ناوی "ئه‌ركان"
بوو.
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: ئه‌ركان، به‌ڵێ.
عه‌زیز ژیان: ئه‌ركانه خڕه‌یان پێده‌گوت.
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌ركانه خڕه "دیم چک" یانی تفه‌نگ نییه بنه‌كه‌ی پێی ئه‌ڵێن
"دیم چک"، خۆیان ناو نابوو "دیم چک" قۆناغه تفه‌نگ. به‌ڵێ ئه‌وه.
عه‌زیز ژیان: پیاوێكی گه‌وره‌ی كوشتووه له وڵاتی ئێمه، شێخ بابا، بیستووته
مامۆستا؟
تۆفیق وه‌هبی: نازانم، به‌س ئه‌مه‌یان ئه‌زانم.
ئه‌و كچه له‌و ماڵه قه‌ولی داوه پێم
ئه‌و كچه له‌و ماڵه قه‌ولی داوه پێم
ده‌ركی ده‌روازه داخریاوه لێم
عه‌زیز ژیان: ئه‌وه سابڵاغییه.
تۆفیق وه‌هبی: ئا.
عه‌زیز ژیان: ئه‌وه مه‌هابادییه.
تۆفیق وه‌هبی: ئا. ئه‌یزانی یانی؟
عه‌زیز ژیان: بیستوومه.
تۆفیق وه‌هبی: هه‌رچی گۆرانییه‌ک هاتۆته لای ئێوه، هاتووه‌ته لای ئێمه ئه‌یزانی؟
مواصهڵاتی به‌ینی سابڵا‌غ و سلێمانی، وه‌كوو مواصهڵاتی به‌ینی كه‌ركووک و سلێمانی
وابوو. قه‌دیم تیجاره‌تی ڕووسیه، ڕووسیه چونكی شه‌كر له ڕووسیاوه هاتووه.
عه‌زیز ژیان: له ڕێگه‌ی سابلاغه‌وه هاتووه.
تۆفیق وه‌هبی: ئا.. شه‌كر، پڕ بوو له سه‌ڕڕافی سلێمانی، پڕ بوو.
عه‌زیز ژیان: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: شه‌كر، چیت، له "شه‌ره‌فخانه"وه. مسكاو ئه‌چوون بۆ "مسكاو"،
یانی (مۆسكۆ)، بۆ كوێ ئه‌چی؟ ئه‌چین بۆ (مسكاو)، ئه‌چین بۆ (وهرشاو). ناڵێ: ئه‌وه
ههڵئهكرێ سێداره‌ی وهرشاو.
عه‌زیز ژیان: ده‌چوونه وارشۆ مامۆستا؟
تۆفیق وه‌هبی: به‌ڵێ.
عه‌زیز ژیان: مه‌ركه‌زی ئوروپا
.
.
تۆفیق وه‌هبی: وارشۆ (له‌هستان).
عه‌زیز ژیان: له‌هستان، به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: به‌ڵێ، چۆن ئه‌و عهشیرهتهیان ڕازی كردووه؟ پاره‌یان داوه‌تێ، ته‌بیعی
كاروانه، ڕووتیان ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌بێ به ئاغا‌كان پاره بده‌ن، جا به چ حاڵێ ئه‌و
شته ئه‌گه‌یشته سلێمانی. جووله‌كه ئه‌چوون، جووله‌كه‌ی سلێمانی ئه‌چوون بۆ وهرشاو.
عه‌زیز ژیان: مامۆستا وه‌ختێ كه تاریخی ئێران ئه‌خوێنیته‌وه ...
تۆفیق وه‌هبی: حاجی شێحهمهمین
ڕیش دیزه و بۆزه
كێشای وه كێریا
كیژ حاجی سه‌وزه
بیستووته؟
عه‌زیز ژیان: نه‌وه‌ڵڵا.
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌مه هیی ئێوه‌یه.
عه‌زیز ژیان: ئه‌وه ئیی مه نییه.
تۆفیق وه‌هبی: حای شێ حه‌مه‌مین، حاجی شێخ حه‌مه‌ئه‌مین،
حای شێ حه‌مه‌مین
ڕیش دووفلیچقانه
به قوزهڵقووڕتت بێ
ئه‌و شه‌ش حه‌وت گانه.
ئه‌و شه‌ش حه‌وت گانه [به پێكه‌نینه‌وه]
ئه‌و شه حه‌وت ، شه‌ش حه‌وت ، شه‌ش حه‌وت گان [به پێكه‌نینه‌وه]
ئه‌وه یه‌كێك هاتبوو له هینهوه ...
عه‌زیز ژیان: له ئێرانه‌وه.
تۆفیق وه‌هبی: به‌ڵێ، هه‌ر له سابڵاغه‌وه، كوڕێكی ڕۆشنبیر، ئه‌نوه‌ر صائیب ،خوا
عافووی كا، ئه‌مه‌ی بۆ من ئه‌وت، پێئهكهنیم منیش.
عه‌زیز ژیان: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌مه گوایه حاجی شێخ حه‌مه‌ئه‌مین ده‌وڵه‌مه‌نده، به پاره كچێكی گه‌نجی
خواستووه، جنێوی پێئه‌ده‌ن، ئه‌ی چیی لێ ئه‌كه‌ن؟ ئێسته من ئه‌توانم كچێكی گه‌نج
بخوازم، با هه‌زار ملیۆن دینارم بێ؟ ته‌بیعی له پاشا لای ئێمه‌ش هینی مه‌لایه‌ک،
مه‌لایه‌ک حه‌ز له ژنێک ئه‌كا، مه‌لا كوێر، كوێر، ئێمه پێی ئه‌ڵێین حافز...
عه‌زیز ژیان: به‌ڵێ، ئه‌مه بۆ پێی ئه‌ڵێن حافز، چون حافزی قورئان بوو.
تۆفیق وه‌هبی: ئێمه سه‌گ كه كوێر بوو پێی ئه‌ڵێین حافز. ئه‌ڵێ؛ سه‌گه‌كه‌م حافز بووه.
عه‌زیز ژیان: به ڕاستی.
تۆفیق وه‌هبی: وه‌ڵڵا... زۆر جوانه. [پێ ده‌كه‌نن]
عه‌زیز ژیان: كاك ئه‌میر... ئینتقالی مه‌عنا له یه‌ك مه‌فهوومی مه‌حدوود بۆ یه‌ك مه‌فهوومی
كوللیتر...
تۆفیق وه‌هبی: چاوت لێیه، ئه‌ڵێ سه‌گه‌كه‌م حافز بووه. یانی ئیتر چاوی كوێر بووه. ئه‌وه
له قهوقازییهوه هاتووه... ئێوه نیتانه، لاكین مواصهلاتی له سلێمانی دا
دائیمه‌ن ئاژانی سابڵاخی هه‌بوه، هه‌بوه توجاڕ، بوون به كورد، یانی عه‌فوو!
بوون به خه‌ڵكی سلێمانی، بوون به بابانی.
عه‌زیز ژیان:.. [ چەند ڕستە باش نا بیسترێن ] باوكی من له سلێمانی بووه، مامۆستا مووه‌فه‌ق
نه‌بوه ئه‌و كچه بێنێ، نازانم چ بووه، نه‌یانداوه‌تێ، دوایی هاتووه بۆ سابڵا‌غ.
پاشان كه هاتووه‌ته سابڵا‌غ و ژنی هێناوه، دایكی منی هێناوه، ئه‌ووه‌ڵین كچی
كه بوویه‌تی نێوی ناوه "ئاسكۆڵ"، ئه‌لئان خوشكی من نێوی ئاسكۆڵه.
ئاسیا خانم: حلوه.
تۆفیق وه‌هبی: ئاسكۆڵ یه‌عنی "غُزیله"ه... [ چەند ڕستە باش نابیسترێن ]
ئاسیا خانم: زۆره ئاسكۆڵ له سوله‌یمانی، ام جه‌مال اسمها اسكول، ام جمال وكمال
ماك‌و، امهم اسمها اسكول.
تۆفیق وه‌هبی: ئامه ده‌م كوڵ هه‌یه لای ئێوه؟
عه‌زیز ژیان: ده‌م كوڵ له سنه هه‌یه قوربان. ده‌م كوڵ یانی ده‌م چكۆڵه، ده‌م بچووك.
تۆفیق وه‌هبی: ئێ... ئێ. له گه‌ڕه‌كی ئێمه
كچێك هه‌بوو ناوی ئامه ده‌م كوڵ بوو، لێره كوڕێكی دۆستم كچێكی دۆستی هه‌بوو
ئیرله‌ندی، ده‌می كۆڵ بوو، ناوم نا ئامه ده‌م كۆڵ، پێم ئه‌گوت ئامه دهمكوڵ،
فێری كوردیشی كردبوو.
عه‌زیز ژیان: مامۆستا ئیجازه ده‌فه‌رمووی ئێمه بڕۆین...
تۆفیق وەهبی: بەڵێ ...
[چەند ڕستە باسی رۆیشتن دەکەن]
عەزیز ژیان: مامۆستا ئەمن دێمەوە خزمەتت ، نووسراوەکەش دێنم و حازری ئەکەم. من هێندە تەمبەڵ نیم، گەر بکەومە سەر کار ، ئیش ئەکەم، ئەڵێم بکەومە سەر کار ...
تۆفیق وەهبی: بەڵێ ...
[چەند ڕستە باسی رۆیشتن دەکەن]
عەزیز ژیان: مامۆستا ئەمن دێمەوە خزمەتت ، نووسراوەکەش دێنم و حازری ئەکەم. من هێندە تەمبەڵ نیم، گەر بکەومە سەر کار ، ئیش ئەکەم، ئەڵێم بکەومە سەر کار ...
تۆفیق وەهبی: بۆ خۆت بە تەمەڵ ئەزانی؟
عەزیز ژیان: دێمە خزمەتت ئینشائەڵلا. کاک ئەمیر حەفتەیەکی لێرەیە، دەڕوا بۆ ئەڵمان ،
مامۆستا " کەماڵ فوئاد " ئەگەر فەرمایشتت هەیە ، ڕەنگە لەوێ بیبینێ.
ئەمیر حەسەن پور: وەڵلا حەول دەدەم بیبینم.
عه‌زیز ژیان: له فرانكفۆرت له‌وێیه، له فرانكفۆرته.
ئاسیا خانم: له فرانكفۆرت. . كه‌مال؟ كه‌مال فوئاد؟
تۆفیق وه‌هبی: نازانم.
[ باسی ئەو سەفەرە و دیتنی چەند کەسێک دەکرێ ]
عه‌زیز ژیان: مامۆستا، من حه‌ز ده‌كه‌م "كه‌مال فوئاد" ببینم، جه‌مال نه‌به‌ز
ببینم.
تۆفیق وه‌هبی: "جه‌مال نه‌به‌ز" نازانم نایه بۆ ئێره. "كه‌مال
فوئاد" دێ ئه‌یبینم.
عه‌زیز ژیان: "برایم ئه‌حمه‌د" ببینم.
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌یبینی.
عه‌زیز ژیان: مه‌به‌ستی من یه‌ك شته فه‌قه‌ت، من ئه‌مه‌وێ كه له تاریخی كورد و
زمانی كورد ئیتیلاعاتم زۆرتر بێ، مه‌به‌ستی دیكه‌م نییه.
تۆفیق وه‌هبی: مه‌به‌ستی چی؟
عه‌زیز ژیان: مه‌سه‌له‌ن، ئاخر یه‌كیان سیاسییه، یه‌كیان ئینقیلابییه، یه‌كیان
شۆڕشییه و یه‌كیان چه‌په و یه‌كیان ڕاسته.
تۆفیق وه‌هبی: هه‌موویان شۆڕشین، هیچیان نییه شۆڕشی نه‌بێ.
عه‌زیز ژیان: به‌ڵێ منیش شۆڕشیم، به‌ڵام شۆڕشی قه‌ڵه‌م و كتێبم، شۆڕشی شاخ و چیا نیم.
ئاسیا خانم: باشتر، باشتر، قه‌ڵه‌م و كتێب باشتر له قه‌تلی به‌شه‌ر.
تۆفیق وه‌هبی: ئه‌وانه هه‌موویان شۆڕشین... [ چەند وشەیێک نابیسترێ]
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: فۆتۆكۆپی بكه‌ین.
عه‌زیز ژیان: مامۆستا ئیجازه بفه‌رموون جڵدی ئه‌ووه‌لی [گۆڤاری] كۆڕی زانیاری به‌رین،
فۆتۆكۆپیی لێهه‌ڵبگرین، بێنینه‌وه. [١٣]
تۆفیق وه‌هبی: زۆر مه‌منوون ئه‌بم.
عه‌زیز ژیان: مهقالهكهی جه‌نابت فۆتۆكۆپیی لێ هه‌ڵبگرین. منیش ئه‌یخوێنمه‌وه.
تۆفیق وه‌هبی: زۆر موهیممه، زۆر مه‌علووماتی تیایه، زۆر شتی تری تیایه.
عه‌زیز ژیان: زۆر جوانه مامۆستا، زۆر جوانه.
تۆفیق وه‌هبی: زۆر شتی تیایه.
عه‌زیز ژیان: تاریخی هاتنی قهرهقۆینلووهكان، توركمانه‌كان، بۆ كوردستان ڕووناك ده‌كاته‌وه.
تۆفیق وه‌هبی: شتی تری تیایه.
عه‌زیز ژیان: مامۆستا تووزخورماتوو وایه؟
تۆفیق وه‌هبی: چی؟
عه‌زیز ژیان: ئه‌دی ئه‌وی دیكه چییه؟ تووزخورماتوو؟
تۆفیق وه‌هبی: نه... ها.
عه‌زیز ژیان: دوون یه‌كیان.
تۆفیق وه‌هبی: تازه.
عه‌زیز ژیان: تازه‌خورماتوو.
تۆفیق وه‌هبی: ئا، چییه؟ یه‌كیان تووزخورماتوو، یانی "ملح".
عه‌زیز ژیان: كه‌واته یه‌كیان تازه‌خورماتوو.
تۆفیق وه‌هبی: بۆ چیته ئه‌وه؟ ئا له‌وێ هه‌یه؟
عه‌زیز ژیان: به‌ڵێ... به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: ئا... تووزخورماتوو، تازه‌خورماتوو، تازه‌خورماتوو عه‌له‌وین،
تووزخورماتوو بوون به شیعه، ئه‌گۆڕێن، سووننیشی تیایه، كوردیشی تیایه.
عه‌زیز ژیان: جێیه‌كیش جسری... ئهسك.. جسری.. ئه‌سكی یاسین ئاغا؟
تۆفیق وه‌هبی: ها... پردی هین، كه‌ڵه‌كی یاسین ئاغا.
عەزیز ژیان: كه‌ڵه‌كی یاسین ئاغا. به‌ڵێ، جسره ئه‌مه...
تۆفیق وه‌هبی: به‌ڵێ، ئێستا... ئێستا ئه‌سكی كه‌ڵه‌ك. پێی ئه‌ڵێن ئه‌سكی كه‌ڵه‌ك، به
توركی یانی كه‌ڵه‌كی كۆن.
عه‌زیز ژیان: ئه‌سكی یانی كۆن؟ ئه‌سكی یانی "كه‌م" ، " قه‌لیل" .
تۆفیق وه‌هبی: خۆی وه‌ختی خۆی ئه‌زانی كه‌ڵه‌ك چییه؟
عه‌زیز ژیان: كه‌ڵه‌ك چۆن نازانم، من خۆم سوار بووم.
تۆفیق وه‌هبی: ئا... توركه‌كان قهدیمهن "كه‌ڵه‌ک" بووه، ئێسته بۆته پرد، ئیسته پێی ئه‌ڵێن "ئه‌سكی
كه‌ڵه‌ک"، " جسر ئه‌سكی كهڵەک "، لاكین ئه‌وه ناوه‌كه‌ی ئه‌سڵی
" كه‌ڵه‌كی یاسین ئاغا "یه.
عه‌زیز ژیان: داسنی ئاغا.
تۆفیق وه‌هبی: من ناوه‌كه‌م گوتووه داسنی ئاغا.
عه‌زیز ژیان: ده‌بێ داسنی بێ.
تۆفیق وه‌هبی: حه‌قیقییه ئه‌مه.
عه‌زیز ژیان: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: فه‌رموو كوڕه كورد من ناتوانم بوه‌ستم. ناتوانم بوه‌ستم، بێمه ئێره
ئنجا ئه‌و بێت.
عه‌زیز ژیان: مامۆستا كه‌ی ئه‌توانی له‌گه‌ڵ من سوار بی بڕێك بڕۆین بۆ ناوشار.
تۆفیق وه‌هبی: ئای خوزگه‌م به‌و ڕۆژه. خۆزگه‌م به‌و ڕۆژه‌ی چووین بۆ شێخ هه‌باس، شێخ
هه‌باس جێگه‌یه‌كی خۆش بوو له سلێمانی، توركه‌كان داره‌كه‌یان بڕی.
عه‌زیز ژیان: سه‌رچنار، چی مامۆستا؟
تۆفیق وه‌هبی: ئا سه‌رچنار، ئه‌وه من ئاوام كردۆته‌وه، لاكین شێخ هه‌باس زۆر خۆش بوو،
ئاوی تیا نییه "شێخ هه‌باس".
عه‌زیز ژیان: له ڕۆژنامه‌ی "ژیان"دا نووسراوه، ساڵی 33 [1933]، نووسراوه
بۆچی یارمه‌تیی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه ناده‌ن، پووڵی ئابوونهكه نانێرن؟ خۆ پووڵه‌كه‌ی
ناكا خه‌رجیی ڕۆژێكی سه‌رچنار.
تۆفیق وه‌هبی: ئا، چی چی؟
عه‌زیز ژیان: پووڵێک، پاره‌یەک كه بۆ مه‌ی ئه‌نێرن، پاره‌كه‌ی ئه‌ندازه‌ی ڕۆژێک پاره‌ی
سه‌رچنار نییه.
ئه‌میر حه‌سه‌ن پوور: جێگه‌ی عاره‌ق خواردنه‌وه بووه.
تۆفیق وه‌هبی: كه من موته‌سه‌ڕیف بووم، كوڕێک بوو وه‌ته‌ن په‌روه‌ر بوو، ناوی میرزا
تۆفیق بوو؛ ئێستا كوڕه‌كه‌ی له ئێرانه، كوڕه‌كه‌ی "شه‌فیق قه‌زاز".
عه‌زیز ژیان: "پیره‌مێرد" نه‌بێ.
تۆفیق وه‌هبی: نه، شه‌فیق قه‌زاز، كوڕه‌كه‌ی ئێسته له ئێران بوو. ئه‌مه زۆر نزیكی
من بوو، حه‌تا ئه‌مكرد به وه‌كیلی خیتابه‌ی كوردی؛ كه وه‌لیعه‌هد بهاتایه، ئه‌و
وه‌كیلی كورده‌كان بوو، من ناوم ئه‌برد. پیاوێک بوو خۆش بوو، جوان بوو، نێر بوو.
ئنجا گوتم "میرزا تۆفیق" بچۆ بپرسه ئه‌م گرده بچووكه له‌كن "سه‌رچنار"،
هیی كێیه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌یفرۆشن، با بیكڕن به شه‌ریكی، بیكه‌ین به پارک. چوو پرسیی
و هاته‌وه، گوتی هیی پیرێژنێكه، ئه‌یفرۆشێ به 300 ڕووپیه، یانی 21 پاوه‌ن، گوتم بچۆ بیكڕه، چوو
كڕیی، بوو به هیی هه‌ردوكمان، وا نییه؟
عه‌زیز ژیان: به‌ڵێ.
تۆفیق وه‌هبی: من له‌گه‌ڵ سیاسه‌ت خه‌ریک بووم، ده‌ریان كردم. چوومه به‌غدا، پوولێكم
نه‌بوو. نه‌مگوت ئه‌نووسن ئاڵتوون وه‌رئه‌گرێ و زێڕ وه‌رئه‌گرێ. من قۆنهرهكهم
پینه‌ی پێوه بوو. ڕۆژێكیان هاته لام، گوتی به خوا ده هه‌زار ڕووپیهم تیا سه‌رف
كردووه. گوتم موباره‌كت بێ، هیچی منی تیا نییه، پاره‌م نییه. ئانه‌ی پێ ئه‌ڵێن،
پوولم نییه.
عه‌زیز ژیان: موباره‌كی خۆت.
[ درێژەی باسی سەرچنار و بابەتی دی ]
تۆفیق وه‌هبی: من كه چاوم به ئێوه ئه‌كه‌وێ، دڵم ئه‌گه‌شێته‌وه. عومرم 86 ساڵه.
كورد ئه‌بینم، حه‌ز له كورد ئه‌كه‌م، بۆ كورد مردووم. هیچ، هیچشم ده‌ست نه‌كه‌وتووه
له كورد. مه‌عه‌ل ئه‌سه‌ف... من ئه‌ڕۆم. كابرا گوتی: گوتی نه ناڕۆی، سه‌د ساڵی
دیكه ئه‌یبینی، ئه‌وه‌یه ده‌سكه‌وتی من.
عه‌زیز ژیان: مامۆستا له كوردستانی ئێران خه‌ڵك، مونهوورهكان، ئێسته ئه‌لحه‌مدولیللا
هه‌موو مونهووهرن، زۆر ئیحترامی جه‌نابت ده‌گرن، كه‌سیش تۆی نه‌دیوه، هه‌روا ئه‌تناسن.
ئاسیا خانم: مساكین.
تۆفیق وه‌هبی: منیش ئه‌وانم به‌قه‌د ئه‌م دوو كوڕه‌ی خۆم خۆش ئه‌وێ. هه‌موو كوردێ.
عه‌زیز ژیان: له زۆر جێگا، باسی جه‌نابت بوو.
تۆفیق وه‌هبی: هه‌موو كوردێ ...
عه‌زیز ژیان: من كه هاتمه ئینگلستان، ئه‌ووه‌ڵ سفارشی من كه كردیان، وتیان فه‌رامۆشی
نه‌كه‌ی، بچۆ لای ئوستاد، ده‌ستی ماچ كه.
تۆفیق وه‌هبی: ئافه‌رم... زۆر مه‌منوون.
عه‌زیز ژیان: خودا حافیز.
١-جێگەی ئەو چاوپێکەوتنە ماڵە تۆفیق وەهبی و ئاسیا وەهبی
لە لەندەن بوو. وتووێژەکە لە سەر شریتی کاسێت تۆمار کرا . ئەوانەی لە وتووێژەکەدا
بە شدارییان کرد بە ڕیزی قسە کردنیان لە شریتەکەدا ئەوان: تۆفیق وەهبی ، ئەمیر
حەسەن پوور ، عەزیز ژیان و ئاسیا خانم. عەزیز ژیان و ئەمیر حەسەن پوور خەڵکی
سابڵا‌غ/مەهابادن و لە ساڵی ١٩٧٦ خوێندکار بوون. محەمەدتەقی هاشمی دایبەزاندووە و ئەمیری
حەسەن پوور پێیدا چووەتەوە.
٢-پێش ئەوەی دەست بە تۆمار کردنی وتووێژەکە بکەم، باسی
لێکۆڵینەوەکەم سەبارەت بە پڕۆسەی ستاندارد کردنی زمانی کوردی کرد، و داوام لە
مامۆستا تۆفیق وەهبی کرد کە بار و دۆخی زمانی کوردی لە دەوڵەتی تازە دامەزراوی
عێڕاق و تێکۆشانی خۆی بۆ گەشاندنەوە و ستاندارد کردنی کوردی باس بکا. ئەویش وەڵامەکان و باسە کانی بە چاو لێکردن لەو
سەرچاوەیە دەست پێ‌کرد : توفیق وەهبی ، " حول مقال مسئوولیە الادیب الکردی
الکبری لاستاذ عبدالمجید لطفی " ، التاخی، ژمارە ١٢٧٨ ؛ مطبعە التاخی وەک
نامیلکە یان " مسئلە" لە ١٩٧٣ بڵاوی کردبۆوە و مامۆستا ئەوەی بە دەستەوە
بوو.
3-Larive et Fleury , L’Anne Preparatoire de
grammaire . Paris: Librairie Armand Colin. 1910.
٤-بسام طیبی
لە لێکۆڵینەوەکەی سەبارەت بە ناسیۆنالیسمی عەڕەب، ساطع الحصری وەک " تیۆری
دانەری " ناسیۆنالیسمی عەڕەب دادەنێ
و دەڵێ لە پێش شەڕی جیهانی هەوەڵدا ( ١٩١٤ – ١٩١٨ ) ئەو ناسیۆنالیسمە، کە
ڕۆشنبیرانی لیبنانی و سوورییەیی لە
بواری ئەدەب و زماندا دایان ڕشتبوو،
ئامانجەکەی پێکهێنانی ئازادی لیبرالی و دێمۆکڕاسی
بورژوایی لە دەوڵەتێکی عەڕەبیدا بوو، بەڵام دوای شەڕی جیهانی وەک ئیدەئۆلۆژییەکی کۆنەپەرستانە، خەڵک
پەروەرانە (populist ) ، و زۆر جار شەڕانی سەری هەڵهێنا و لە نێوان دوو
شەڕی جیهانی ( ١٩١٨ هەتا ١٩٣٩ ) و دوای شەڕی دووەمی جیهانی ( ١٩٣٩ – ١٩٤٥ ) ،
((ساطع الحصری و میشل عفلق ئەو شێوە نوێیەی ناسیۆنالیسمی عەڕەبیان گەڵاڵە کرد
...)) و هەر دووکیان بە شێوەیێکی کاریگەر
هە تا سەرەتای سالانی ١٩٦٠ دەوریان گێڕا لە فکری سیاسی عەڕەبی دا.
Bassam Tibi, Arab Nationalism between
Islam and the Nation-State. Third Edition, New York, St. Martin’s Press, 1997.
p. 116.
٥
– بڕوانە : اب خلدون ساطع الحصری. مذکراتی فی العراق ( ١٩٢١
-١٩٤١) ، الجز‌ء الاول ١٩٢١ – ١٩٢٧. منشورات دار الطلیعە. بیروت . ١٩٦٧. نووسەر فەسڵێک لە ئەو کتێبەی تەرخانی ئەو
باسە کردوو: " قضییە کتابە اللغە الکردیە " ، ص‌ص ٤٥٧ – ٥٥١ .
6 – Voice
٧-ئێلی باریستر سۆن
١٩٢٣ – ١٨٨١ لە سەرەتای سەدەی بیستدا بۆ ماوەێێک لە ئێران (بوشهر و شیراز ) دەژیا. لە شیراز بوو بە موسڵمان (
١٩٠٥ ) ، دوایە بۆ ماوەێێک لە بانکی شاهی لە کرماشان کاری دەکرد و لەوێ فێری کوردی
بوو. لە ١٩٠٩ وەک ئێرانیێێک ( بە جل‌و بەرگی ئێرانی و بە نێوی " میرزا غلام
حسین شیرازی" ) سەفەرێکی باشووری کوردستانی کرد ( کوردستانی عوسمانی)، بۆ
ماوەیێک لە هەڵەبجە میوانی عادلە خان بوو ، و حیکایەتی ئەو سەفەرەی لە کتێبێک‌دا ( To Mesopotamia and Kurdistan in Disguise , 1912 ) گێڕاوەتەوە.
سۆن لە ساڵانی شەڕی جیهانی هەوەڵ ( ١٩١٤ – ١٩١٨ ) دا، لە دەوم و دەزگای عەسکەری و
جاسووسی دەوڵەتی ئینگلیس‌دا کاری دەکرد، و لە ئاداری ١٩١٧ دوای ئەوەی ئینگلیستان
بەغدای داگیر کرد، سۆنیان نارد بۆ خانەقین بۆ پێوەندی گرتن لەگەڵ سەرۆک عەشیرەت و
ئاغاوەت و شێخی کورد و هاندانیان بۆ بەشەڕ هاتن لە دژی تورکییەی عوسمانی. سۆن لە
١٩١٩ دا کرا بە ئەفسەری سیاسی ئینگلیس لە ناوچەی سلێمانی. بەرهەمی نووسین و
لێکۆڵینەوەی نزیکەی ١٢ کتێب و نووسراوەیە سەبارەت بە زمان و شێعری کوردی و باری
سیاسی و ئیدارەیی کوردستانی باشوور. هەر وەها دانانی کتێبی (Kitab I Awalamin I Qiraat I Kurdi , Baghdad 1920 ) و بڵاو کردنەوەی ڕۆژنامەی تێگەیشتنی ڕاستی ( ١٩١٨ – ١٩١٩ ) بەڕێوە
بردووە.
8- University
of London
٩-School of Oriental and
African Studies , University of London
١٠-Chartes Joseph de Hartez , Manuel de la langue de l’Avesta . Grammaire ,
anthologie , lexique . Paris : Maisonneuve. 1882.
١١ – جەیمس دامستەتر
( ١٨٤٩ – ١٨٩٤ ) وەک شارەزایێکی دینی زەردوشتی و زمان و ئەدەبیاتی فارسی
و زمانە ئێرانییە کۆنەکان ناسرا بوو ، و لێکۆڵینەوە و بڵاوکراوەیێکی زۆری لە مەڕ ئەو بابەتانە هەیە . وەهبی لێرە دا باسی کتێبی " دیراساتی ئێرانی " دەکا و لە نووسراوەیێکی دیشدا باسی کردووە:
James Darmesteter , Etudes Iraniennes (t.1: Grammaite historique du person t.2: mélanges d’histoire et du literature iranienne), Paris:F.Vieweg 1883
و زمانە ئێرانییە کۆنەکان ناسرا بوو ، و لێکۆڵینەوە و بڵاوکراوەیێکی زۆری لە مەڕ ئەو بابەتانە هەیە . وەهبی لێرە دا باسی کتێبی " دیراساتی ئێرانی " دەکا و لە نووسراوەیێکی دیشدا باسی کردووە:
James Darmesteter , Etudes Iraniennes (t.1: Grammaite historique du person t.2: mélanges d’histoire et du literature iranienne), Paris:F.Vieweg 1883
١٢-فێعلی ئینترانسیتیڤ
( intransitive verb ) کردار یان
فرمانی تێنەپەڕ ( فعل لازم )
١٣-تۆفیق وەهبی ، " ئەسڵی پیتە قاڵبی ' ئە ' ی
شێوەی سلیمانی " ، گۆڤاری کۆڕی زانیاری کورد، ژمارەی یەک، بەرگی یەک ،
١٩٧٣ ، ل ٩ – ٣٨ .
تێبینی: ئەو چاوپێکەوتنە بە سپاسەوە لە کتێبی :
ئەمیر حەسەن پوور ، سەدەیێک خەبات لە پێناوی زمانی کوردی‌دا: تیۆری ، سیاسەت و
ئیدەئۆلۆژی . بنکەی ژین ، سلێمانی، ساڵی ٢٠١٥
لل ١٥٧ – ٢٠٦ وەرگیراوە