شێخ و قازی له هێمن ده‌دوێن
شێخ و قازی لە هێمن دەدوێن
حه‌سه‌نی قازی : کاک جه‌عفه‌ر پێم خۆشه قسه‌کانمان له په‌خشانی هێمنه‌وه ده‌ست پێبکه‌ین . ئێستا ئه‌من تێکستێکی هێمنم له به‌ر ده‌سته که له ژماره‌ی دووه‌می نیشتمان له خه‌زه‌ڵوه‌ری 1322 ی هه‌تاوی دا چاپکراوه ، نزیکه‌ی 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر. وابزانم ئه‌مه یه‌که‌م په‌خشانی چاپکراوی هێمن بێ . با له پێشدا بۆت بخوێنمه‌وه دوایه ئه‌و پرسیاره‌ی له‌مباره‌یه‌وه له زه‌ینم دایه لێت ده‌پرسم
“خۆت بناسه م.ش. هێمن
خۆشه‌ویسته‌که‌م : خۆت بناسه بزانه تۆ کێی ؛ مێژوو بخوێنه‌وه و تێبگه له چ ڕه‌گه‌زێکی ؟
ئه‌گه‌ر بڕوا به مێژوونووسه‌کانی خۆمان ناکه‌ی؛ ئه‌گه‌ر وه‌ک جۆڵاکه به سه‌ردڕی خۆت ڕازی نی بڕوا به بێگانه‌کان ، به ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌کان بکه بزانه ئه‌وان ده‌رباره‌ی تۆ ، باب و باپیری تۆ، خاک و نیشتمانی تۆ،چ ده‌ڵێن و چ ده‌نووسن .
ئازیزه‌که‌م : تۆ کوردی ، تۆ له نه‌ته‌وه‌یه‌کی خاوێنی ، تۆ له ڕه‌گه‌زێکی پاکی؛ باپیره‌کانی پێشووی تۆ هه‌ر له‌م خاکه دا ( که کوردستانی پێ ده‌ڵێن و ئێستا تۆی تێیا ده‌ژی و داخه‌که‌م هه‌ر له‌ته‌ی به ده‌ست که‌سێکه‌وه‌یه ) ژیاون به‌ڵام چۆن ژیانێک ؟ وه‌ک تۆ دیل و ژێرده‌ستی دراوسێکان بوون ؟ نه به خوا ئه‌وان سه‌ربه‌خۆبوون و ئازاد ژیاون.
گیانه‌که‌م ؛ کورده گیان به قسه‌ی برای خۆت بکه ؛ له خه‌وی نه‌فامی هه‌ڵسه ، تۆزێ له حاڵی خۆت ورد به‌وه ، هۆشت بێنه‌وه به‌ر خۆت : قۆڵت هه‌ڵماڵه به هه‌موو هێزی خۆت بقیژێنه بڵێ :
ئه‌منیش ئاده‌میزادم؛ حه‌قی ژیانم هه‌یه ، ئه‌مه‌وێ وه‌کوو خه‌ڵک ئازاد و سه‌ربه‌ست بژیم . سه‌ربه‌خۆییم ده‌وێت و حه‌قی مه‌شرووعی خۆم داوا ده‌که‌م ، له دیلی و ژێرده‌ستی دراوسێکان جاڕس بووم و ئه‌مه‌وێت ڕزگار ببم “
قسه‌له سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌قه که زیاتر له 60 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بڵاو کراوه‌ته‌وه به‌لای منه‌وه ده‌ڵێی نووسینی ئه‌و ده ساڵانه‌ی دوایییه . ئه‌تۆ ئه‌و شێوه په‌خشان نووسینه‌ی هێمن به به‌هره‌ی زاتی وی ده‌به‌ستییه‌وه یان به هۆکاری دی؟ هێمن چۆن توانیویه ئه‌وده‌می ئاوا بنووسێ که بۆ ئه‌مڕۆش زمانه‌که‌ی هه‌ر تازه‌یی هه‌بێ؟
جەعفەر شێخه‌لیسلامی: له وه‌ڵامی پرسیاری یه‌که‌مدا ده‌بێ بڵێم، ئه‌گه‌ر شتێکیش به ناوی به‌هره‌ی زاتیی هه‌بێ، ئه‌و به‌هره‌یه ناتوانێ به ته‌نیا هۆکاری باشنووسین بێ، جا چ بۆ به‌هره‌ی پهخشاننووسینی هێمن یان هه‌ر به‌هره‌یه‌کی دیکه‌ی ئینسانێکی تر. من پێم وایه هه‌موو دیاره‌ده‌یه‌کی کولتووری و کۆمه‌ڵایه‌تی، بۆ نموونه نووسین، پێکهاته و سازدراوی کۆمه‌ڵایه‌تین، واته ڕه‌گ و ڕیشه و هوکاری کۆمه‌ڵایه‌تی، کو‌لتووریی، مێژوویی و ئابوورییان هه‌یه. هه‌ر له به‌ر ئه‌وه‌شه که پێم وایه پرسیاره‌که‌ی ئێوه گرینگه، چونکه ئه‌گه‌ر بتوانین تیشکێک بخه‌ینه سه‌ر هۆکاره‌کان و ئاکامه‌کانی ئه‌و توانایییهی هێمن، واته ئه‌گه‌ر گه‌ره‌کمان بێ ڕه‌مزی سه‌رکه‌وتنی هێمنمان له نووسیندا بۆ ده‌رکه‌وێ، ئه‌وکات به دووپاته کردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ژیان و بارهێنان و نووسینی هێمن له‌وانه‌یه بوار بڕه‌خسێندرێ که هێمنی دیکه و په‌خشاننووسی به توانای دیکه‌ش سه‌رهه‌ڵده‌ن.
وه به‌ڵام پرسیاری دووهه‌م: بۆچی ئه‌و نووسینه ئێستاش هه‌ر تازه‌یه ؟ ئه‌وه به ڕای من ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر چه‌ند شت. به‌ڵام به‌ر له وردبوونه‌وه له‌و چه‌ند شته با ئه‌وه بڵێم: له هه‌موو نووسینێک دا دوو خاڵ زۆر سه‌ره‌کین و تایبه‌تمه‌ندیی هه‌موو گوتارێکن، چ نووسراو و چ نه‌نووسراو: یه‌کیان که‌ره‌سه‌ی ده‌ربڕینه که بریتییه له زمان و چۆنیه‌تی ده‌کارهێنانی، یه‌کیشیان بریتییه له ناوه‌رۆک. ئه‌و دوو لایه‌نه له یه‌کتر هه‌ڵناواردرێن. ئه‌مانه به یه‌که‌وه تێکستێک یان گوتارێک ده‌خه‌نه ناو ژانرهیهکی (شێوهگوتارێکی) تایبه‌ته‌وه. به زمانێکی دیکه، فۆرم –که زمان به‌شی هه‌ره سه‌ره‌کیه‌تی—له گه‌ڵ ناوه‌رۆک ته‌واوکه‌ری یه‌کترن و ته‌ئسیری راسته‌وخۆ له سه‌ر یه‌کتر داده‌نێن؛ پێوه‌ندییه‌که‌یان دیاله‌کتیکیه، دوولایه‌نه‌یه. هه‌ر ئه‌مه‌ش هۆی تازه مانه‌وه‌ی ئه‌م په‌خشانه‌ی هێمنه، به تایبه‌ت به لای کوردێکی رۆژههڵاتییهوه. بۆ ؟ چونکه ئه‌و ژێرده‌ستیی و بێبه‌شییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌ی که ئه‌و باسی ده‌کا هه‌ر ماوه، واته نێوه‌رۆکی نووسراوه‌که‌ی هێمن بۆ هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆش ده‌شێ. بۆیه نێوه‌رۆکه‌که‌ی کۆن نه‌بووه، هه‌ر ده‌ڵێی تازه نووسراوه. هه‌ڵبه‌ت ڕه‌نگه زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌نانه‌ت خۆیان به ناسیۆنالیستیش بزانن، وه‌کوو هێمنی گه‌نج نه‌ڵێن نه‌ته‌وه‌ی من "پاک" و "خاوێنه"، چونکه وه‌ها ده‌ربڕینێک واش ده‌گه‌یه‌نێ که نه‌ته‌وه‌ی "ناخاوێن" و "ناپاک"یش هه‌ن. هه‌ن ئه‌وانه‌ی که ئه‌مڕۆش وا ده‌ڵێن، به‌ڵام ڕاده‌یان زۆر که‌مه. هێمنی پوخته‌ی ساڵانی دوایی ئه‌و ناسیۆنالیسته به‌رچاوته‌نگه نییه که نه‌ته‌وه‌ی خۆی پێ له ئه‌وانی دیکه جوانتر، پاکتر، یان به‌رزتر بێ. هه‌ر ئه‌وه‌شه که هێمن له زۆر شاعیر و رۆشنبیری سه‌رده‌می خۆی جیا ده‌کاته‌وه. له ته‌واوی نووسینه‌کانی هێمن دا تۆ نابینی که سووکایه‌تی به نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه بکا. ئه‌وه له بواری تیۆرییه‌کانی ناسیۆنالیستیشهوه گرینگه. چونکه شتێکمان له بیر نه‌چێ: ناسنامه‌کان، بۆ وێنه ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی، هه‌موو کات دوو لایه‌نیان هه‌یه. گوتاری ناسنامه یان پێناسه‌کردنی نه‌ته‌وایه‌تی له لایه‌که‌وه بریتییه له زه‌قکردنه‌وه و سازکردنی خاڵه‌کانی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌ندامانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک (بۆ وێنه مێژووی هاوبه‌ش، زمانی هاوبه‌ش، خاکی هاوبه‌ش، ئه‌زموون، بیره‌وه‌ری و حه‌زی هاوبه‌ش)، له لایه‌کیشه‌وه بریتییه له ده‌ستنیشانکردن و ته‌نانه‌ت دروستکردنی جیاوازیگه‌ل له نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌ک و نه‌ته‌وه‌کانی دیکه دا. ئه‌وه‌ی که ناسیۆنالیزم ده‌کاته دیارده‌یه‌ک و هێزێکی ترسناک ئه‌و خاڵه‌ی دووهه‌مه، له حاڵه‌تێکدا که ئه‌و جیاوازییانه تا ڕاده‌ی بێز و بێزاریی له نه‌ته‌وه‌کانی دیکه گه‌وره بکرێنه‌وه. هێمنیش له دروستکردنی ئه‌و گوتاره ناسیۆنالیستییه دا چالاک بووه، به‌ڵام له خاڵی دووهه‌مدا زێده‌گۆیی و زێده‌ڕۆیی نه‌کردووه. به تایبه‌ت له سه‌رده‌می کۆماره‌وه هه‌تا دوواییش. له‌و ڕوانگه‌وه بۆچوونی ئێوه دروسته، واته له لایه‌نی خاڵه سه‌ره‌کییه‌کانه‌وه په‌یامی هێمن نه‌گۆڕاوه: من کوردم، مافی پێشێلکراوی خۆم ده‌وێته‌وه. ئه‌و په‌یامه کۆن نه‌بووه و هی ئه‌مڕۆشه.
سه‌باره‌ت به فۆرم و زمانی ئه‌و نووسینه‌ش و پێکگرتنی له گه‌ڵ نووسینه‌کانی دوایییدا، ده‌توانین هه‌ندێک شتی به په‌له بڵێین. شێوه داڕشتنی ڕسته‌کان هه‌ر هێمنانه‌یه: ڕسته‌ی کورت کورت که یان به کۆما یان به خاڵ له یه‌کتر جیا کراونه‌ته‌وه، له عه‌ینی حاڵیش دا، هاوئاهه‌نگییه‌کی واتایی به یه‌که‌وه گرێی داون. خوێنه‌ر یان بیسه‌ر تووشی قۆرت و گرێ نایه. زمانه‌که له لایه‌نی وشه‌وه هێندێک گۆڕاوه، به‌و مانایه که وێده‌چێ هێمن هه‌وڵ ده‌دا سنووری شێوه‌زاری موکریانی خۆی ببه‌زێنێ. بۆ وێنه، لێره دا هێمن ده‌نووسێ: "ئه‌مه‌وێ" له باتی "ده‌مه‌وێ"، یان "ده‌وێت" له باتی "ئه‌وێت" یان "ده‌وێ"، ویستوویه له زاراوه‌ی جیاواز که‌ڵک وه‌ربگرێ و چه‌شنێک پێناسه‌ی کوردستانیی بوون ده‌رببڕێ. تۆ ئه‌مه له تاریک و ڕوون یان ناڵه‌ی جودایی و په‌خشانه‌کانی دواییش دا نابینی. له وانه دا هێمن به‌ره‌و موکریانیی دایشکاندۆته‌وه و هه‌ر نووسیویه‌تی "ده‌مه‌وێ" و "ده‌وێ": "وه‌ره مه‌یگێڕ ده‌مه‌وێ ئه‌مشه‌و خه‌می دڵ که‌م که‌م/لووزه‌وم به‌رده سه‌رێ، نامه‌وێ جورعه‌ی که‌م که‌م". هه‌ڵبه‌ت نووسینی "ده‌مه‌وێ" له باتی "ئه‌مه‌وێ" به زۆریی، سلێمانی لێده‌رچێ، بووه به باو له زمانی کوردی سۆرانیی ستاندارد دا. له گه‌ڵ ئه‌م جیاوازییه بچووکه‌شدا، بۆچوونه‌که‌تان راسته، که زمانه‌که‌ی به گشتی هه‌ر ئه‌و زمانه‌یه که "سۆرانیی ئه‌مڕۆی پێ ده‌نووسرێ. ئه‌وه‌ش بۆ چه‌ند هۆیه‌ک ده‌گه‌ڕێته‌وه. یه‌که‌م ئه‌وه که به گشتی زمانی نووسراو دره‌نگتر ده‌گۆڕدرێ. بۆ وێنه زمانی فارسیش له سه‌ت ساڵی رابردوو دا ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆی به سه‌ر دا نه‌هاتووه، یان زمانی ئینگلیسی. به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و نموونه‌یه‌ی ئێوه هێناتانه‌وه، ده‌توانین بێژین که زمانی نووسینی هێمن، له گه‌ڵ ئه‌وه دا زمانێکی ئه‌ده‌بیی و ستانداردی کوردییه، له هه‌مان کاتیش‌دا له زمانی زاره‌کی نزیکه. زمانی زاره‌کیی کوردیش له‌و 60 ساڵه دا که ئێوه مه‌به‌ستتانه ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر دا نه‌هاتووه، چونکه کوردی رۆژهه‌ڵات وه‌کوو ئه‌مڕۆ نه‌بووه که ده‌رفه‌تی تێکه‌ڵاوبوونی له گه‌ڵ زمانه‌کانی دیکه یان ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بۆ بڕه‌خسێ. ئه‌و تێکه‌ڵاوبوونه‌ی ئێستا که به هۆی شه‌ڕ، کۆچکردن و که‌ره‌سه گشتیه‌کانی پێوه‌ندیگرتنه‌وه هاتۆته ئاراوه له ماوه‌ی ئه‌و 60 ساڵه دا که ئێوه ئاماژه‌تان پێ‌کرد له ئارا دا نه‌بووه.
وه به‌ڵام، ئه‌و هۆکارانه چی بوون که زمانی هێمنیان ئاوا پاراو و له گوێیان خۆش کردبوو. هێمن له گوند له‌دایک بوو بوو و به خۆدا هاتبوو. هه‌رچه‌ند کوڕه ئاغا بوو، به‌ڵام ده‌گێڕنه‌وه که زۆر حه‌زی به کات ڕابواردن له گه‌ڵ خه‌ڵکی گوند واته قه‌ره و جووتبه‌نده ده‌کرد. له دیوه‌خان گوێی له قامبێژ و به‌یتبێژان ده‌گرت. له ئه‌وانه، هێمن کوردییه‌کی که‌متر تێکه‌ڵاوی فارسی و عه‌ره‌بی فێر بوو. دووهه‌م، وه‌به‌ر خوێندن نرا، هه‌وه‌ڵێ له ماڵی باوکی، که مامۆستا سه‌عید ناکام وانه‌ی پێ ده‌گوته‌وه، پاشان هه‌م له حوجره و هه‌میش له فێرگه‌ی سه‌ره‌تایی. ئه‌وانه بوونه هۆی ئه‌مه که هه‌م له گه‌ڵ شیعری کلاسیکی فارسی و هه‌میش هی کوردی ئاشنا بێ. سێهه‌م، هێمن دۆستی مامۆستا هه‌ژار بوو، شیعرگۆڕینهوه و هامووشۆی له گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه‌ی دیکه‌ش هه‌بوو که هه‌م بیری کوردایه‌تییان چه‌که‌ره‌ی دابوو و هه‌میش ئۆگری خوێندنه‌وه و نووسین به کوردی بوون، وه‌کوو کاک عوبه‌یدوڵلای ئه‌ییوبیان، کاک مه‌جید ن. و زۆر که‌سی دیکه. هه‌موو ئه‌مانه، بۆ سه‌رده‌می خۆی، زه‌مینه‌یه‌کی له‌باریان بۆ هێمن پێکهێنا که بتوانێ ئه‌و کوردییه بنووسێ که تۆ خوێندته‌وه. سه‌رباقی هه‌موو ئه‌وانه‌ش، هێمن جیددیی بوو له نووسین دا له نووسین دا جیددیی بوو. به‌و مانایه که که‌می ده‌نووسی، به‌ڵام به ده‌یان جار، ڕه‌نگه زۆرتریش، به شیعر و نووسراوه‌ی خۆی دا ده‌چۆوه. هه‌تا لاپه‌ڕه‌یه‌کی ده‌نووسی به سه‌تان لاپه‌ڕه‌ی ره‌ش ده‌کردنه‌وه. جاری وا بوو لاپه‌ره‌ی یه‌که‌م هه‌ر وشه‌یه‌کی له سه‌ر ده‌نووسی، ئه‌گه‌ر له وشه‌ی دووهه‌م دا هه‌ڵه‌ی کردبا، ئیتر ئه‌و په‌ڕه‌ی فڕێ ده‌دا و له سه‌رڕا ده‌ستی ده‌کرده‌وه به نووسین. بۆ خۆم دیتوومه، هێمن گه‌یشتۆته دێڕه‌کانی کۆتایی لاپه‌ڕه‌یه‌ک، به‌ڵام وشه یان ده‌ربڕینێکی به دڵ نه‌بووه و ڕه‌شی کردۆته‌وه. ئه‌وه نه‌بووه که هه‌ر پاشی ڕهشکراوهکه ڕاستکردنه‌وه‌که‌ی بنووسێته‌وه لاپه‌ڕه‌یه‌کی سپی ده‌ستپێده‌کرده‌وه. زۆربه‌ی کاتانیش له نووسینه‌وه‌ی ئه‌وه‌ش دا که به دڵی بوو ئاڵوگۆڕی پێک دێنا. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه به‌و مانایه نییه که ئه‌گه‌ر له وتارێکی 20 لاپه‌ڕه‌یی دا، هه‌ڵه‌یه‌کی له لاپه‌ڕه‌ی 15 دا کردبا، سه‌رله‌نوێ هه‌مووی ده‌نووسییه‌وه. له‌و حاڵه‌ته‌دا، له‌وانه‌بوو هه‌ر ئه‌و لاپه‌ڕه بنووسێته‌وه که چه‌ند ئاڵوگۆڕی تێدا پێکهێنا بوو.
قازی: باشه! به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوتت هێشتا وڵامی پرسیاره‌که‌ی من نییه. ئێمه ده‌زانین له‌و سه‌روبه‌ندی دا په‌تیگه‌ری له نووسینی په‌خشانی کوردی دا به تایبه‌تی له‌م به‌ره‌ی کوردستانی ، یانی له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانێ باو نه‌بووه - ده ڕاستی دا ئه‌و نووسینه ئی سه‌روبه‌ندێکه که زمانی کوردی بۆ پێ نووسین قه‌ده‌غه بووه- بۆ وێنه له‌و نووسینه‌ی 60 و کسوور ساڵ له‌مه‌و پێش و ئه‌و زمانه‌ی که هێمن " له کوێ وه بۆ کوێ ؟ " ی پێ نووسیوه له باری ده‌ربڕینه‌وه جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆ نابینی، به ئه‌و وشانه‌ی که به‌کاری هێناون، له باری ساده‌یی ، ڕه‌وانی و لێ تێگه‌یشتنی. مه‌به‌ستی من ئه‌و لایه‌نه بوو. حسێب بکه له ساڵی 1943 که " خۆت بناسه" بڵاو بووه‌ته‌وه هه‌تا ساڵی 1974 که په‌خشانی " له کوێ وه بۆ کوێ ؟ " وه‌ک پێشه‌کی " تاریک و ڕوون" بڵاو بووه‌ته‌وه ، ئه‌گه‌ر له به‌ر یه‌کتریان ڕانێی له باری ده‌ربڕینه‌وه هیچ جیاوازییه‌کی وا نابینی!
شێخه‌لیسلامی: پێم وایه هۆی ئەوە که زمانی هێمن له‌و 60 ساڵه دا نه‌گۆڕاوه دوو شته. یه‌که‌م، هێمن بناغه‌یه‌کی یه‌کجار پته‌وی کوردی هه‌بووه و پێویستی به گۆڕانی بناغه‌ی ئه‌و زمانه نه‌بووه له‌و شه‌ست و چه‌ند ساڵه دا که تۆ ئاماژه‌ت پێ‌کرد. له ڕاستیدا، تا ڕاده‌یه‌کیش هێمن زۆر وشیارانه هه‌ر دژی وه‌ها ئاڵ‌وگۆڕێک بووه. له حه‌فتاکاندا که کوردستان-عێراق بوو به مه‌کۆی "بنووس" به‌ده‌ستان و "هه‌ڵبه‌سته‌وان"انی "تێنووس" و "په‌ڕتووک"، هێمن زۆر دژی ئه‌و وشه داتاشینانه بوو، هه‌ر وه‌کوو ئه‌و چه‌ند وشه‌ی که ئێستا هێنامنه‌وه. بۆ هێمن، زمانی کوردی بریتی بوو له زمانی خه‌ڵک، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و زمانه وشه‌گه‌لی زمانه‌کانی ده‌یکه‌شی تێدا بوایه. بۆ ئه‌و گرینگ ئه‌مه بوو که خوێنه‌ر به ئاسانیی لێی تێ‌بگا. دووهه‌م، زمانی نووسینی هێمن له زمانی زاره‌کیی گوند زۆر نزیک بوو، چونکه وه‌کی پێشتر گوتم به‌و زمانه له منداڵییه‌وه گۆش کرابوو. 60 ساڵ زۆر ماوه‌یه‌کی که‌مه بۆ ئه‌وه که زمانی زاره‌کی بگۆڕێ. هه‌روه‌کی پێشتریش گوتم، ئه‌و بابه‌ته‌ی که هێمن باسی ده‌کا، که ده‌ربڕینێکی ناسیۆنالیزمی کولتوورییه، واته ده‌ربڕینێکه داکۆکی له پاراستن و ڕاگرتنی پێناسه‌ی کو‌لتووریی و نه‌ته‌وایه‌تیی کورد ده‌کا، ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆی به‌سه‌ر دا نه‌هاتووه. ئێستاش ئه‌ده‌بیاتی سیاسی و چالاکییه فه‌رهه‌نگییه‌کان زۆربه‌یان هه‌ر له‌و بازنه‌یه دان. ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر هێمن باسێکی تیئۆریی له‌و کاته دا کردبا له گه‌ڵ ئه‌و زمانه‌دا که ئه‌مڕۆ بابه‌تی تیۆریی پێ ده‌نووسرێ جیاوازیی به‌رچاوی هه‌بووبا. له ڕاستیدا ئه‌و ده‌ربڕینه، هه‌م زمانه‌که‌ی و هه‌م ناوه‌رۆکه‌که‌شی، ساکاره. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بابه‌ته‌که ساکاره. له‌وانه‌یه بابایه‌کی ئاساییش ئه‌و کاته قسه‌ی ئاوای کردبێ و ئێستاش بیکا. جیاوازییه‌که ئه‌مه‌یه که هی کابرا ئاسایییه‌که تۆمار نه‌کراوه، چونکه نه‌نووسراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هی هێمن نووسراوه‌ته‌وه. بۆیه زمانی نووسراو زۆر گرینگه له ڕاگرتنی ره‌سه‌نایه‌تی زمانێکدا.
قازی:
مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه، ئه‌و زمانه‌ی هێمن ئه‌و ده‌می پێی نووسیوه زۆر نزیک بووه
له زمانی قسه پێکردن؟
شێخه‌لیسلامی: به‌ڵێ! زمانی قسه پێکردن، به تایبه‌تی قسه پێکردنی دێهات. شکم هه‌یه له گه‌ڵ زمانی قسه پێکردنی، بۆ وێنه مه‌لایه‌کی مه‌هابادیی یان خوێنده‌وارێکی شارستانیی ئه‌وکات، که ره‌نگه فارساویی بووبێ، وه‌کوو یه‌ک بوو بێ. هۆیه‌که‌ی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه که تۆ ده‌توانی هه‌ستی پێبکه‌ی که هێمن به دانسته ئاوای نووسیوه. هێمن، هه‌روه‌کی له‌و نووسینه‌شدا که تۆ خوێندته‌وه ئاشکرایه، هه‌ستی به سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیی کردووه، پێشی وا بووه که یه‌کێک له رێگاکانی به‌ربه‌ره‌کانی کردن له گه‌ڵ تواندنه‌وه‌ی پێناسه‌که‌ی ئه‌وه بووه که کوردی ببێت به زمانێکی ستانداردی نووسین و په‌تیش بێ. دیسان ده‌ڵێم، به دانسته و به وشیاریی ویستوویه به‌شداری له‌و جووڵانه‌وه فه‌رهه‌نگییه دا بکا که زمانی کوردی بکاته زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌ک و له چوارچێوه‌ی ناوچه‌ی بچووک بچووک ڕزگاری بکا. شتێکمان له بیر نه‌چێ: زمانی زاره‌کیی هه‌رچه‌ند بناغه‌ی زمانی ستاندارده به‌ڵام هه‌تا به نهنووسراوهیی و ناستانداردیی بمێنیته‌وه هه‌ر زمانی قه‌وم و ئیتنیکه.زمانی نه‌ته‌وه ده‌بێ بنووسرێته‌وه و ستاندارد بکرێ.
قازی: هێندێک دواتر هه‌ر له‌و سه‌روبه‌ندی دا – دیاره وه‌ک ده‌زانین هێمن له ڕۆژنامه‌ی " کوردستان" سه‌رده‌می کۆماری کوردستان دا نووسینی زۆره _ ، ئه‌من ئێستا وه‌بیرم هاته‌وه، هێمن شتێکی نووسیوه له سه‌ر نووسراوه‌یه‌کی گه‌نجێکی کورد که نووسراوه‌که‌ی زۆر وشه و ته‌عبیری زه‌قی فارسی تێدابووه و ڕه‌خنه‌ی لێگرتووه و ڕێنوێنی کردووه. باشه با ئێستا بێینه سه‌ر په‌خشانی هێمن به گشتی. یه‌کێک له نووسه‌رانی کورد که زۆر به ساخکردنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی کۆنی کوردییه‌وه خه‌ریک بووه ڕێزدار محه‌مه‌دی مه‌لا که‌ریم وا بزانم جارێک له جێیه‌ک دا نووسیویه هێمن ده‌بوو زیاتر به نووسینی په‌خشانه‌وه خه‌ریک بێ تا شێعر. ئه‌توو له‌وه‌باره‌یه‌وه بۆچوونت چییه؟
شێخه‌لیسلامی: هێمن په‌خشاننووسێکی به ده‌سه‌ڵات بوو، به‌ڵام من وا ناڵێم که هێمن ده‌بوایه زۆرتر خۆی به نووسینی په‌خشانه‌وه خه‌ریک کردبا نه‌ک شێعر. چونکه به ڕاستی پێم وایه شێعری هێمن تایبه‌تمه‌ندییه‌کی زۆر گرینگی هه‌یه، ئه‌ویش بریتییه له گه‌لییبوون و خه‌ڵکیبوونی شیعره‌کانی. ئه‌وه که‌م نییه که شێعری شاعیرێک تا ئه‌و ڕاده‌یه بکه‌وێته سه‌ر زمانی خه‌ڵک که ببێته زمانی حاڵی خوێنده‌وار و ڕۆشنبیر له به‌شێکی کوردستان بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ، ببێته هۆنراوه‌ی ده‌یان سترانی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی که مۆسیقا و به‌رهه‌مه‌کانیان به‌شێک بوون له ڕه‌وتی رۆشنبیریی کوردستان و چالاکییه‌کانی ساغکردنه‌وه و دروستکردنه‌وه‌ی پێناسه‌ی کوردستانییه‌کان، ببێته ته‌نانه‌ت دروشمی شه‌قامه‌کان. بۆ وێنه له شۆڕشی 1979 ی ئێران‌دا، له ناو جه‌رگه‌ی دروشمه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، له نه‌کاو به هه‌زاران که‌سی خۆپێشانده‌ر ئه‌و چه‌ند به‌یته‌ی ناڵه‌ی جوداییان له شه‌قامه‌کانی مه‌هاباد ده‌گوته‌وه: "کورده‌واریی، ئه‌ی وڵاته جوانه‌که‌م/رۆڵهکهکهم خێزانه‌که‌م، باوانه‌که‌م/ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ت له بیرم ناچنه‌وه/ئێسته بمبینن ئه‌رێ ده‌مناسنه‌وه". که بیری لێده‌که‌یه‌وه، ئه‌مه به‌ڕاستی بۆ دروشمی سیاسی نابێ. واته، هیچ داوخوازییه‌کی زه‌ق و ئاشکرای سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی تێدا نییه که به گوێی به‌رپرسانی ئه‌وکاتی بگه‌یێنن. که‌چی خه‌ڵک له به‌ریان کردبوو و ده‌یانگوته‌وه. هۆیه‌که‌شی ئه‌مه‌یه که دروشمه‌کان له عه‌ینی حاڵ‌دا که ده‌ربڕی داواکارییه سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانن بۆ ئه‌وه که سه‌رکه‌وتوو بن و بتوانن کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێک له ده‌وری خۆیان کۆ بکه‌نه‌وه ده‌بێ بتوانن هه‌ست و ئیحساساتی خه‌ڵکه‌که‌ش بهه‌ژێنن. شێعری هێمن ئه‌و هه‌سته‌ی ده‌هه‌ژاند، چونکه ئه‌و هه‌سته‌ی که سه‌رچاوه‌ی شێعره‌کانی هێمن بوو زۆر جاران هه‌ستی گه‌لێکیش بوو. من تا ئه‌مڕۆش هیچ شاعیرێکی کوردم نه‌بینیوه ، به تایبه‌تی له کوردستان-ئێران، که ئه‌وه‌نده شێعره‌کانی له ناو دڵی خه‌ڵک دا جێی خۆیان کردبێته‌وه. له ڕاستیدا، هێمن نه‌ده‌کرا شێعر نه‌ڵێ، یان با بڵێین نه‌یده‌توانی شێعر نه‌نووسێ. هێمن و شاعیریوونی هێمن له‌دایکبووی قۆناغێکی دیاریکراو و هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوون. هێمنێک ده‌بوو هه‌بێ. وا هه‌ڵکه‌وت که ئه‌و هێمنه سه‌ید موحه‌مه‌دئه‌مینی شێخه‌لیسلامی بوو.
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، په‌خشان نووسینی هێمنیش تایبه‌ت و تاقانه بوو. بۆ ؟ ئه‌گه‌ر ڕیگام بده‌ی شتێک بخوێنمه‌وه! کاتی خۆی مامۆستا هێمن پێشه‌کییه‌کی نووسیبوو بۆ " قه‌ڵای دمدم"ی ڕۆمانی عه‌ڕه‌بی شه‌مۆ که مامۆستا شکور مسته‌فا کردوویه به کوردیی ناوه‌ڕاست. له وێدا مامۆستا هێمن باسی شێوه‌ی په‌خشان نووسینی مامۆستا شکور ده‌کا، به‌ڵام که ده‌قه‌که ده‌خوێنیته‌وه بۆت ده‌رده‌که‌وێ ئه‌مه ڕوانگه‌ی هێمنه له سه‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌بێ په‌خشان چۆن بنووسرێ؟ یان به کوردی چۆن بنووسرێ؟ له راستیدا ئه‌مه زۆر شت سه‌باره‌ت به خودی په‌خشان نووسینی هێمن ده‌رده‌خا. من هه‌ر پاراگرافێک ده‌خوێنمه‌وه. باسی ماموستا شکور مسته‌فا ده‌کا: "مامۆستا تێده‌کۆشێ کام وشه سووک و ڕه‌وانه، کام کینایه له سه‌ر زاران خۆشه له کار بێنێ و، له به‌کار هێنانی وشه‌ی داتاشراوی ناڕه‌سه‌ن و دزێو و ناشیرین خۆ ده‌پارێزێ. زۆر شاره‌زای ڕێزمانی کوردییه و له ژێر تاوی زمانی بێگانه دا نانووسێ. مامۆستا خوێنده‌وار و ڕووناکبیره ، زۆر گه‌ڕاوه و گه‌لێکی خوێندووه‌ته‌وه، زه‌حمه‌ت و کوێره‌وه‌ری کێشاوه ، ئه‌زموونێکی زۆری وه‌سه‌ریه‌ک ناوه له سایه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه دا گه‌یوه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که هیچ شێوه‌یه‌کی زمانی کوردی، با زۆریش ده‌وڵه‌مه‌ند و پڕ وشه بێ ، به ته‌نێ ناتوانێ ببێ به زمانی ئه‌ده‌بیی نه‌ته‌وه‌که‌مان . جا بۆیه ئه‌م ڕێبازه‌ی گرتووه‌ته پێش که له پێکهێنانی زمانی یه‌کگرتوومان دا به شداری بکا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه هه‌رگیز وه‌ک پیاوێکی له‌خۆبایی له نووسینه‌کانی دڵنیا نییه و به شووره‌یی نازانێ ڕاوێژێ به دۆستان و نزیکانی خۆی بکا. "جا مه‌به‌ستم له‌وه چییه ، من لێره دا ته‌نیا شه‌ش خاڵم دیاریی کردوون که وا دیاره له ڕوانگه‌ی مامۆستا هێمنه‌وه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کوردی باش نووسین بن.
یه‌ک: وشه‌ی سووک و ڕه‌وان به کارهێنان؛ دوو: که‌لکوه‌رگرتن له کینایه و زاراوه‌گه‌لی له زارانخۆش؛ سێ: خۆبواردن له وشه‌ی داتاشراو،ناڕه‌سه‌ن ،دزێو و ناشیرین – ئه‌وه یه‌کێک له‌و شتانه بوو که مامۆستا زۆری له سه‌ر سوور بوو-
قازی: فه‌رمووت چی و چی ، دزێو و ناشیرین و... ، چونکه ئه‌وه پرسیارێک بۆ من دێنێته گۆڕێ دوایه لێتی ده‌که‌م ! جارێکی دیکه بیفه‌رموو .
شێخه‌لیسلامی: وشه‌ی داتاشراوی ناڕه‌سه‌ن و دزێو و ناشیرین . چوار: شاره‌زا بوون له رێزمانی کوردی و نه‌که‌وتنه ژێرته‌ئسیری ڕێزمانی زمانێکی دیکه-- به ڕای من ئه‌مه گرینگتره له ئه‌وه‌ی پێشتریش، چونکه ڕێزمان پته‌وترین و نه‌گۆڕترین پێکهاته‌ی زمانێکه و هه‌ر وا به سانایی ناگۆڕدرێ، ئه‌گه‌ر خوێنده‌واری که‌مته‌رخه‌م نه‌یگۆڕێ. وشه وه‌رگرتن له نێوان زمانه‌کاندا زۆر پرۆسه‌یه‌کی ئاسایییه و به درێژایی مێژوو هه‌بووه، ئه‌وه‌نده‌ش که ئاگادار بین ئه‌م پرۆسه‌ی وشهوهرگرتن یان وشه قه‌رزکردن هه‌ڕه‌شه‌ی له بوون و مانه‌وه‌ی هیچ زمانێک نه‌کردووه. بۆ وێنه، به بێ ده‌کار هێنانی وشه‌گه‌لی عه‌ڕه‌بی زۆر چه‌توونه بتوانی له سه‌ر هیچ بابه‌تێکی فکری قسه بکه‌ی چده‌گا به ئه‌وه که له سه‌ری بنووسی. به گوته‌ی خودی ئینگلیسیه‌کان لانی که‌م له سه‌تا په‌نجای زمانی ئه‌مڕۆی ئینگلیسی وشه‌ی لاتین و فه‌ڕانسه‌ویی ده‌کار ده‌کا، که دیاره ته‌ئسیره‌که زۆرتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می داگیرکردنی ئینگلستان له لایه‌ن نۆڕمهنهکانهوه، به‌ڵام ئه‌وه به‌رگری نه‌کردووه له ئه‌وه که ئینگلیسی زۆر زیاتر له فه‌رانسه‌ویی په‌ره بگرێ له ته‌واوی دنیا دا.
ئه‌وجار با بێینه سه‌ر خاڵی پێنجه‌م: نووسه‌ری کورد نابێ خۆی به شێوه‌زاری ناوچه‌که‌ی خۆیه‌وه ببه‌ستێته‌وه، که من پێم وایه لێره‌دا گه‌ره‌کیه بێژێ نووسه‌ری کورد ده‌بێ نهپرێنگێتهوه له وه‌رگرتنی وشه و زاراوه‌کانی شێوه‌زاره‌کانی دیکه. شه‌شه‌م: کاتێک نووسه‌ری کورد شتێک ده‌نووسێ ده‌بێ، وه‌کوو نووسه‌ری هه‌موو زمانێکی پاراو و پێگه‌یشتوو، نووسینه‌که‌ی به دۆستان و لێزانان نیشان بدا. ئه‌مه به داخه‌وه شتێکه هێشتا له نێو کورد دا جێ نه‌که‌وتووه بۆیه نه ته‌نیا په‌خشاننووسی وه‌کوو مامۆستا هێمنمان به ده‌گمه‌ن لێهه‌ڵده‌که‌وێ، ته‌نانه‌ت زۆر چه‌توونه که نووسراوه‌یه‌ک بخوێنیته‌وه و به ده‌یان هه‌ڵه و په‌ڵه‌ی تێدا نه‌بینی، داڕشتنی فارسی، تورکی و عه‌ڕه‌بی تێدا نه‌بینی. نووسه‌ری کوردی رۆژهه‌ڵات ده‌بینی که "فشار" و "گوشار"ی وه‌لا ناوه و که‌لک له "زه‌خت"ی عه‌ره‌بی وه‌رده‌گرێ، پێشی وایه به‌و کاره‌ی حه‌وت مێشی له کو‌نێکدا دیوه‌ته‌وه. یان، نووسه‌ری زۆر به‌ناوبانگی کوردستان-عێراق ده‌بینی که حاشای له وشه‌گه‌لی "شه‌ڕانیی"، "شه‌ڕانخێویی" و "شه‌ڕخواز" کردووه، شاکاری نواندووه و به وشه‌ی "شه‌ڕانگێز"—که پێکهاته‌یه‌کی ته‌واو فارسییه--ئۆخژنی که‌وتۆته دڵ. مامۆستا حه‌مه‌ی مه‌لاکه‌ریمیش هێمنی پێ شاعیرێکی باش بووه، به‌ڵام من پێم وایه له به‌ر ئه‌و نه‌بوونه‌ی په‌خشاننووسی لێهاتوو و زمان‌زان و زمانپاراو ئاواتی ئه‌وه بووه که هێمن خۆزگه زۆرتر کتێبخانه‌ی کوردی به په‌خشانه‌کانی خۆی ده‌وڵه‌مه‌ند کردبا/
قازی: باشه، شتیکی دیکه‌ش له سه‌ر په‌خشانی هێمن ده‌گوترێ ، هه‌ر له‌و پاراگرافه‌ی دا که خوێندته‌وه وێنه‌ی هه‌بوو، ده‌گوترێ: له په‌خشانی هێمن دا زۆر سفه‌ت (ئاواڵناو) به دووی یه‌کدا قه‌تار ده‌کرێن ، جاری وایه وشه‌کان هاو واتان ، به‌ڵام لێره دا ئه‌گه‌رچی داتاشراو و ناڕه‌سه‌ن و دزێو و ناشیرین ڕاسته و ڕاستیش هاوواتا نه‌بن به‌ڵام ما‌نایان زۆر له یه‌ک نزیکه. له جێگه‌ی دیکه‌ش دا من دیومه. ئه‌من ئێستا به وردی له سه‌ر سه‌ره‌تای " تاریک و ڕوون" واته " له کوێ وه بۆ کوێ ؟" کار ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی وشه کان و زاراواکانی به کوردیی سه‌روو شی که‌مه‌وه ، له وێشدا ڕیزکردنی سفه‌ت به دووی یه‌کدا ده‌بیندرێ . گه‌لۆ ئه‌وه له جوانی و پێ خۆشبوونی په‌خشانه‌که که‌م ده‌کاته‌وه یان شتێکی ئاسایی یه ؟
شێخه‌لیسلامی: ئه‌مه‌ش خاڵێکی زۆر ورده که ئیشاڕه‌ت پێ‌کرد. منیش بۆخۆم هه‌ستم به‌وه کردووه. نه‌ک هه‌ر به‌س له [نووسینی] مامۆستا هێمن دا ، به‌ڵکوو له نووسراوه‌ی مامۆستا هه‌ژار و هی دیکه‌شدا ئه‌و دیارده‌یه به‌رچاوه. ده‌توانم بڵێم که هه‌ژار له ڕاده به‌ده‌ر که‌لکی له‌م تکنیکه وه‌رگرتووه، واته تکنیکی ده‌ربڕینی یه‌ک واتا به چه‌ندین وشه و ئاوه‌ڵناوی هاوواتا. ڕه‌نگه ئه‌و مامۆستایانه و زۆر که‌سی دیکه‌ش، بۆ وێنه بروانه رۆمانه‌کانی کاک فه‌تاح ئه‌میری، که‌لکیان له‌و شێوه نووسینه وه‌رگرتبێ، به چه‌ند هۆیه‌ک. یه‌ک: ئه‌مه که‌ره‌سته‌یه‌کی ده‌ربڕینیی پێداگرتنانهیه؛ واتا، بۆ ته‌ئکیده. دووهه‌م: ڕاده‌ی لێزانی و شاره‌زایی نووسه‌ر له زمانه‌که‌یدا نیشان ده‌دا—مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه که ئه‌م مامۆستایانه گه‌ره‌کیان بێ خۆیان ڕانێن، به‌ڵکوو ده‌مه‌وێ بڵێم که وادیاره بۆ ئه‌و به‌ره‌یه ئه‌مه باو بووه--. هه‌روه‌ها، له وانه‌یه ئه‌مه ده‌ربڕینی جۆره هه‌ستێکی ناسیۆنالیزمی زمانیی بێ: نووسه‌ر گه‌ره‌کیه نیشان بدا که زمانه‌که‌ی چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌نده و بۆ یه‌ک واتا چه‌ندین وشه‌ی هه‌یه. که ئه‌مه‌ش هه‌ندێک ئامانجی دیکه‌شی پێکاوه. بۆ وێنه، ده‌کرێ بڵێین که ئه‌وانه ویستوویانه دڵنیا بن که خوێنه‌رانی هه‌موو شێوهئاخاوتنهکان، یان زۆربه‌یان، لێیان تێبگه‌ن. بۆ وێنه به دوور نییه له شوێنێک بخوێنییه‌وه که هه‌ژار بنووسێ: به‌رخۆله‌یه‌کی قه‌شه‌نگ، جوان و جندیی... ئه‌و شێوه نووسینه که‌متر ده‌بینم له ناو به‌ره‌ی ئێستا دا. به‌ش به حاڵی خۆم پێم وایه هه‌ر ئه‌و چه‌ند هۆکاره وێچوویهی باسم کردن لایه‌نی باشی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام لایهنێکیی خراپیش له‌م چه‌شنه نووسینه دا هه‌یه. نووسراوه درێژ ده‌کاته‌وه، که ڕه‌نگه پێویست نه‌بێ، ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه، ناڵێم سه‌تاسه‌ت، کاتی خوێنه‌ر به فیڕۆ بدا. به هه‌رحاڵ، ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌کان له به‌رچاو بگیرێن.

قازی
: کارێکی گه‌وره‌ی دیکه‌ی که هێمن کردوویه‌تی له ڕاستیدا لێکدانه‌وه‌ی ئه‌و به‌یتانه‌یه
که له کاتی خۆیدا ڕۆژهه‌ڵاتناسێکی ئاڵمانی که هاتووه‌ته موکریان، هاتووه‌ته
سابڵاغێ له‌وێ کۆی کردووه‌ته‌وه واته ئۆسکارمان که له زمان ڕه‌حمان به‌کری به‌یتبێژ
و خۆشخوانهوه ئه‌و به‌یتانه‌ی گردهوکۆیی کردووه و دوایه هاتووه‌ته‌وه له
ئاڵمان وا بزانم له ساڵی 1906 له بێرلین چاپی کردوون. پاشان مامۆستا هێمن له گه‌ڵ
براده‌رێکی دیکه له کاتێک دا که له سه‌ره‌تای حه‌فتاکان له کۆڕی زانیاری کورد
له به‌غدا کاری ده‌کرد ئه‌و کاره‌ی ئۆسکارمان یان هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌و خه‌ته
باوه‌ی که له باشووری کوردستان و له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێی ده‌نووسرێ، لایه‌نی
هه‌ره گرینگی ئه‌و کاره ده ڕاستیدا لێکدانه‌وه‌ی به‌یته‌کانه له لایه‌ن هێمنه‌وه. ئه‌تۆ نرخاندنی " توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه"
له لایه‌ن هێمنه‌وه چون هه‌ڵده‌سه‌نگێنی ؟
شێخه‌لیسلامی: ئه‌وه‌ندی ئه‌من ئاگادار بم مامۆستا هێمن هاتووه هێندێک بابه‌تی شی کردوونه‌وه که پێی وابووه ئۆسکارمان ئاگای لێ نه‌بووه یان پێی وابووه ئه‌و ڕوونکردنه‌وانه یارمه‌تیی خوێنه‌ر ده‌ده‌ن که باشتر له به‌یته‌کان تێبگه‌ن. ئه‌مه کارێکی به نرخه و لێزانییه‌کی تایبه‌تی گه‌ره‌که که ڕه‌نگه ئه‌وکات هه‌ر به هێمن کرابێ، چونکه هه‌م شێوه‌ئاخاوتنی به‌یته‌کان و هه‌میش به‌یتبێژه‌که موکریانیی بوون. ئه‌من به‌ش به حاڵی خۆم تووشی هه‌ڵه‌یه‌ک نه‌بووم که مامۆستا هێمن کردبی. به‌ڵام، گۆیا له نووسینه‌وه‌ی به‌یته‌کاندا به ئه‌لفوبێیه‌کی دیکه هێمن تووشی هه‌ندێک هه‌ڵه بووه. له‌و دواییانه دا له دوو دۆستی نزیکی خۆم بیست که ئێستا خه‌ریکن کار له سه‌ر شوێنه‌واره‌کانی ئۆسکارمان ده‌که‌ن. گۆیا له هێندێک شوێن دا مامۆستا هێمن ده‌قاوده‌ق ئه‌وه‌ی که ئۆسکار مان نووسیویه‌تی نه‌یکردووه به ڕێنووسی کوردیی ناوه‌ڕاست. هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه مامۆستا هێمن پێی وابووه ئۆسکارمان هه‌ڵه‌ی کردووه. مامۆستا هێمن هاتووه هێندێک شتی ڕاست کردووه‌ته‌وه، نزیکی کردووه‌ته‌وه له زمانی ئه‌وڕۆ
قازی : یانی پێت واهه‌یه ده‌ستی تێوهردابێ ؟! ئه‌من پێم وانییه ده‌ستی تێوهردابێ . نازانم ! با شتێک بڵێم ؛ ئه‌و ڕێنووسه‌ی که ئۆسکار مان هه‌ڵیبژاردووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانی پێ ئاسته بکا شیوه‌یه‌کی تایبه‌تی یه بۆخۆی دایناوه، له‌وانه‌یه له خوێندنه‌وه‌ی ده‌قه‌که دا هێندێک وشه جوان نه‌خوێندرابێته‌وه و ئه‌مه له په‌راوێزی لاپه‌ڕه‌ی کتێبه‌که دا ته‌وزیح دراوه ، به‌ڵام ئه‌من به شه‌خسه هه‌ستم به‌وه نه‌کردووه که ده‌ستی تێوهردرا بێ.
شێخه‌لیسلامی: کاک عه‌لی نانه‌وازاده که کاری له سه‌ر ده‌کا، یه‌کێک له‌و دۆستانه‌ی که باسم کرد، پێی وایه مامۆستا هێمن ئه‌لفوبێیه‌که‌ی ئۆسکار مان باش فێر نه‌بووه. به‌ڵام، کاک جه‌عفه‌ری حوسێن‌پوور(هێدی) پێی وانییه. پێی وایه مامۆستا هێمن پێی وابووه ده‌بێ زۆر شوێنی ڕاست بکرێته‌وه. با بڵێم مه‌به‌ستم چییه ! ئۆسکار-مان هه‌وڵی داوه هه‌رچی که بیستوویه به ئه‌لفوبێیه‌که‌ی خۆی بینووسێته‌وه، جا ئیتر کاری به ئه‌وه نه‌بووه که ئه‌وه‌ی بیستوویه هه‌ڵه بووه یان نا. بۆ وێنه ئه‌گه‌ر به‌یتبێژ گوتبێتی "فه‌ته‌ق" ئه‌و نه‌یکردووه به "فه‌قه‌ت". به‌ڵام، مامۆستا شتی ئاوای گۆڕیوه و "فه‌قه‌ت"ی نووسیوه
قازی : یانی ؟
شێخه‌لیسلامی: هێمن پێی وابووه که له‌و شوێنانه‌دا ئۆسکار مان به هه‌ڵه بیستوویه‌تی، یان له وانه‌شه هێمن پێیی وابووبێ که به‌یتبێژه‌که به هه‌ڵه گوتوویه "فه‌ته‌ق" و نه‌ده‌بوو وا بڵێ. به ڕای من ئه‌وه هیچ له بایه‌خی کاره‌که‌ی ئۆسکار مان و مامۆستا هێمن که‌م ناکاته‌وه. له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه، که گۆیا هه‌ن، نه‌بووبان باشتر ده‌بوو. لایه‌نی هه‌ره گرینگی ساغکردنه‌وه و ئاماده‌کردنی توحفه‌ی موزه‌فه‌رییه لانی که‌م دوو شته: یه‌که‌م، تێکستێکی یه‌کجار به‌نرخی ئه‌ده‌بی زاره‌کیی پێشکه‌ش به کتێبخانه و نووسینی کوردیی کراوه. دووهه‌م، کارکردن له سه‌ر ئه‌و به‌یتانه، شیعری ناڵه‌ی جودایی ئه‌وتۆ به هێمن نووسی که دیتوومانه . واته هێنانه سه‌ر ڕێنووسی کوردیی ناوه‌ڕاست به‌رهه‌مێکی به نرخی دا به ئه‌ده‌بی کوردیی. به‌ڵام، هه‌ر ئه‌و کاره‌ش به‌روبوویه‌کی به پێزی بۆ هێمن تێدا بوو. هێمن ئه‌وه‌نده له گه‌ڵ ئه‌و به‌یتانه ژیا که خۆی و جارێکی دیکه‌ش نه‌ته‌وه‌که‌ی له‌و داستانانه‌دا دیته‌وه. له ڕاستیدا ده‌توانین بڵێن که هێمن هه‌ر ئه‌و به‌یتانه‌ی نههێناونه سه‌ر رێنووسێکی دیکه، به‌ڵکوو له گه‌ڵ ئه‌و به‌یتانه ژیاوه، یان وه‌کی ئینگلیسیه‌کان ده‌ڵێن: یهیتهکان ژیاوه، واته بۆته ده‌ورگێڕ و ئه‌کته‌ری ناو ئه‌و شانۆیانه. بۆیه ده‌بینین که پاشان له ناڵه‌ی جودایی دا، وه‌کوو برایمۆک له وڵاته‌که‌ی ڕاوی ده‌نێن، له ڕێگه‌ی عه‌شقه‌که‌ی دا ده‌که‌وێته ناو "چاڵی دیلی وه‌ک مه‌مێ" و به ده‌ردی دووری "زین"ه‌که‌یه‌وه که له "زۆزان" ماوه‌ته‌وه ده‌بێته "وه‌لی دێوانه"ی ئالان. له ناڵه‌ی جودایی دا هێمن هه‌موو ئه‌مانه‌یه. هێمن ئه‌و به‌یتانه، به تایبه‌ت که‌سه سه‌ره‌کیه‌کان و ماکه‌ی ڕووداوه‌کانیان، ده‌کاته بیانوویه‌ک بۆ به‌ستنه‌وه و لکاندنی خۆی و "شیوه‌نه ئنیسانییهکهی" به ڕابردوویه‌کی دووره‌وه، رابردوویه‌ک که به شێوه‌یه‌کی سه‌یر له ئێستا ده‌چێ. خوێندنه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێیی ئه‌مه ڕه‌نگه ئه‌وه بێ، که ئه‌مه، واته لکاندنی ئێستا به رابردوو، به تایبه‌ت له گێڕانه‌وه‌ی داستانی گه‌لێکدا، یه‌کێک له به‌شه گرینگه‌کانی گوتاری هه‌موو ناسیۆنالیستێکه. ئه‌م گوتاره ده‌ڵێ: من کۆنم، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌م (به‌یته‌کان که "مێژووی کۆنن". که‌وابوو، "شیوه‌نی من زۆر به جێیه و زۆر ره‌وا". ریشه هه‌بوون، لکان به رابردووه‌وه چه‌شنێک ره‌وایه‌تیی (حه‌قانییه‌ت) ده‌دا به هه‌بوون، به درێژه‌دان و ڕوانین بۆ داهاتوو: "دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم". به‌ڵگه‌یه‌کی به‌رچاو بۆ ئه‌وه که بڵێین کارکردن له سه‌ر ئه‌و به‌یتانه ته‌ئسیرێکی ئاوا گه‌وره‌ی له سه‌ر هێمن کردووه ئه‌وه‌یه که به‌رهه‌مه شێعرییه‌که‌ی پێشووی هێمن، واته تاریک و روون، له گه‌ڵ ناڵه‌ی جودایی پێکبگرین. له ته‌واوی تاریک و روون دا، هێمن زۆرتر له دوو یان سێ جاران ئاماژه به به‌یته‌کان ناکا، ئه‌ویش ته‌نیا به‌یتی مهم و زین—که ئه‌وه‌ش بۆ خۆی جێی سه‌رنجه. به‌یتێکی ئاشکرای که له بیرمه ئه‌مه‌یه: "داستانی مهم و زین کۆنه، کچێکم گه‌ره‌که/شلکه‌ڕانی بگوشم، بۆنی له سینه و مهم که‌م". نه ته‌نیا ئاوا به ده‌گمه‌ن باسی به‌یتێک ده‌کا له تاریک و روون دا، به‌ڵکوو ده‌شڵێ "کۆنه" و دووره له داستان و حه‌زی ئێسته‌ی شاعیر. که‌چی له ناڵه‌ی جودایی دا به پێچه‌وانه‌یه. هێمنی ئه‌مڕۆ به هه‌مان ده‌ردی مهمی ئالانه‌وه ده‌ناڵێنێ.
قازی: با هێندێکیش له باری ناوه‌رۆکه‌وه بۆ په‌خشانه‌کانی بچین . بۆ وێنه له " له کوێ وه بۆ کوێ ؟ " دا هه‌ست پێده‌که‌ی هێندێک شتی به نه‌گوتراوی نووسیوه
شێخه‌لیسلامی: له " له کوێ-وه بۆ کوێ ؟ " دا؟
قازی : به‌ڵێ ! به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به شتی که له ڕابردوو دا هه‌بووه . بۆ وێنه نه‌ی گوتووه حوسێنی فرووهه‌ر (حوسێنی زێڕینگه‌ران) له سه‌ره‌تاوه به‌رپرسی یه‌که‌می "کۆمه‌ڵه‌ی ژیانی کورد " بووه یان له مه‌ڕ ڕووداوی سیاسی دیکه ..
شێخه‌لیسلامی: یانی ده‌ڵێی خۆی سانسۆر کردووه؟
قازی : ئه‌دی. ڕاسته به‌سه‌رهاته‌که کورته، به‌ڵام پێت وایه هۆی چییه له‌و نووسینه دا هێندێک شتی دیزه به ده‌رخۆنه کردووه ؟
شێخه‌لیسلامی: واته ئاگاداریی نه‌داوه؟
قازی: ئاگاداری نه‌داوه، مه‌سه‌له‌کانی به کراوه‌یی باس نه‌کردووه.
شێخه‌لیسلامی : هێمن بۆخۆی له "له کوێوه بۆ کوێ؟" دا ده‌نووسێ: "خوێنه‌ری خۆشه‌ویست! پێت وانه‌بێ لێفه‌م له سه‌ر هه‌تیوان هه‌ڵداوه‌ته‌وه و له بنی کووله‌که‌م داوه و هه‌رچی هه‌یه نووسیومه...". ده‌یه‌وێ بڵێ که هه‌موو شتم نه‌نووسیوه. بۆ ؟ یه‌که‌م هۆکار ڕه‌نگه ئه‌وه بێ که نه‌یویستبێ ناوی ئه‌و که‌سانه بێنێ که له سه‌رده‌می ڕێژیمی شا دا هه‌ر زیندوو بوون، نه‌کا ده‌ستی ساواکیان بگاتێ. ئه‌وه ڕه‌نگه لایه‌نێکی بووبێ، واته مه‌سه‌له‌ی پاراستنی سڵامه‌تیی خه‌ڵک. به‌ڵام لایه‌نێکی دیکه مه‌سه‌له‌ی حیزبایه‌تی و سانسۆری حیزبییه. هێمن له وتووێژێک دا که چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له گۆڤاری "مامۆستای کورد" دا بڵاو بۆوه باسی ئه‌و دیارده‌یه‌ی "سانسۆری حیزبیی" ده‌کا، که ده‌ڵێ ئه‌ویش قوربانیی ئه‌و سانسۆره بووه. هه‌روه‌کی ده‌زانی کتێبی تاریک و ڕوون ی مامۆستا هێمنیش له سه‌ر ئه‌رکی بنکه‌ی پێشه‌وا، که سه‌ر به حدکا بوو، چاپ‌کرا. له هه‌ر حاڵ‌دا، ڕه‌نگه ئه‌و خاڵه‌ی یه‌که‌م، واتا ترسان له ناوهێنانی خه‌ڵک له نوسیندا به هۆی سیاسیه‌وه زۆرتر هه‌ر له وڵاته دیکتاتۆرلێدراوهکاندا باو بێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دووهه‌م، واتا "سانسۆر" و ته‌نانه‌ت "خۆ سانسۆریی" له هه‌موو دنیا دا هه‌یه جا له ترسی کوژران و که‌وتنه زیندان بێ یان به وته‌ی چامسکی، که باسی خۆسانسۆرکردنی ڕۆژنامه‌وانانی ڕۆژئاوایی ده‌کا، له ترسی کار له ده‌ستدان بێ، که له وڵاتێکی وه‌کوو ئه‌مریکا کار له ده‌ستدان بۆ ڕۆژنامه‌وانێک یان نووسه‌رێک هه‌ر به مانای ئه‌وه نییه که نان نه‌یه‌ته سه‌ر سفره، به‌لکوو به مانای له‌ده‌ستدانی زۆر شته: خانووبه‌ره‌ی قیستی، ماشێنی قیستیی، لۆتکه‌ی قیستیی، ڤیلای قیستیی و هتد.. واته ماڵوێرانیی.
قازی : با شتێکی دیکه‌ش سه‌باره‌ت به په‌خشانی هێمن بڵێم، ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌کی زۆربه‌یان له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی هه‌بوونی کورد و ناسنامه‌ی کوردییه. ئه‌وه شتێکه له ساڵانی چلی زایینی یه‌وه ده‌ستی پێکردووه و تا دواییش ئه‌و ڕێچکه‌یه له په‌خشانه‌کانی مامۆستا هێمن دا هه‌ر ده‌بیندرێ .
شێخه‌لیسلامی : پێم وایه ئه‌وه شتێکی ئاساییه. هه‌روه‌کی له سه‌رتاشدا گوتم، هێمن چاوی سیاسیی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و وشیارییی فه‌رهه‌نگی به بێمافیی نه‌ته‌وه‌که‌ی کراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش به درێژایی ته‌مه‌نی نه‌گۆڕا. سه‌ید موحه‌ممه‌دئه‌مین هاوکات له گه‌ڵ په‌یدابوونی کۆمه‌ڵه‌ی ژ.کاف.، که نوێنه‌ر و په‌ره‌پێده‌ر و بڵاوکه‌ره‌وه‌ی بیری مۆدێڕنی ناسیۆنالیستیی کوردی بوو، بوو به شاعیر و کوردی‌نووس، بوو به هێمن. واته هێمن، نه‌ک سه‌ید موحه‌ممه‌دئه‌مین، له گه‌ڵ، یان له ناو، ژ.کاف دا له دایکبوو. یه‌که‌م شێعری تاریک و روون چییه: "گه‌رچی تووشی ره‌نجه‌ڕۆیی و حه‌سره‌ت و ده‌ردم ئه‌من...". هه‌تا مردیش هه‌ر تووشی ئه‌و ده‌رده بوو، ئه‌وه‌ی خۆی پێی ده‌گوت: "ده‌رده کورد". ناڵاندن به ده‌ست ئه‌و ده‌رده‌وه بریتییه له به‌شێکی یه‌کجار زۆر و به‌رچاوی شێعر و په‌خشانی هێمن. ئه‌وه ده‌ردی زه‌بیحیش بوو، ده‌ردی هه‌ژاریش بوو، ده‌ردی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری شاعیر و نووسه‌ری کورد بووه. ئه‌وه‌ش وه‌نه‌بێ هه‌ر تایبه‌ت به کورد بێ. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له ناو هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کدا له‌قاودان له سته‌م و له پێشێلکردنی مافه‌کانی ئینسانیی، زیندووکردنه‌وه و سازدانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی کار و چالاکیی ڕۆشنبیر و نووسه‌ر و شاعیرانه. عه‌لی کهدووریی که یه‌کێک له کهڵهتیۆریسیهنهکانی ناسیۆنالیزم بوو و یه‌کجار دژیی ناسیۆنالیزمیش بوو، له سه‌ر ئه‌م ڕایه بوو که ناسیۆنالیزم له ڕۆژئاوا له ژێرکارتێکهریی هه‌لومه‌رجه‌کانی تایبه‌تی مۆدێرنیته و سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشی پیشه‌سازیی و کاپیتالیزمه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام له ئه‌فریقا وڕۆژهه‌ڵات له لایه‌ن رۆشنبیرانه‌وه ناسێندرا و په‌ره‌ی پێدرا. هێمن یه‌کێک له‌و رۆشنبیرانه‌ی ناوچه‌ی خۆی بوو.
قازی : باشه کاکه! ئه‌تۆ ئه‌و نرخاندن و لێکدانه‌وانه‌ی _ وه‌ک ده‌زانی لێر و له‌وێ هێندێك شت نووسراون_ له سه‌ر کاره‌کانی هێمن کراون چۆن ده‌نرخێنی ؟ ئه‌وه‌ندی ئه‌من بزانم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات یه‌ک دوو کتێب بڵاو بوونه‌ته‌وه. مه‌رحوومی که‌ریمی حیسامی شتێکی نووسیوه و هێندێک نامه‌ی هێمنی بڵاو کردووه‌ته‌وه. کاک سوله‌یمانی چیره ( ش.چ.هێرش) ، به‌رپرسی گۆڤاری گزینگ شتێکی نووسیوه ، زۆر ئاگادار نیم له‌وه‌ی له باشوور نووسرابێ. بۆچوونت له سه‌ر ئه‌و نووسینانه چییه ؟
شێخه‌لیسلامی: به ڕاستی ئه‌من چه‌ند شتێکم دیتوون، بۆ وێنه وتارێکی کاک عه‌زیزی ئالی "بایه‌خی وشه لای هێمن"، چه‌ند شتێکی ئاوا باش به‌ڵام به‌داخه‌وه کورت نووسراون که هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه ناو ورده‌کارییه‌کانی زمان و په‌خشان و شێعری هێمن. ده‌توانم بڵێم که ئه‌مانه سهرهتاگهلێکی باشن که ڕه‌نگه زۆرتریان به به‌ره‌وه بێ. ئه‌مانه ئه‌و جۆره کارانه‌ن که ده‌بێ نه‌ک هه‌ر له سه‌ر نووسراوه‌ی مامۆستا هێمن ، به‌لکوو له سه‌ر هه‌موو ئاسه‌واره‌کانی کوردی بکرێن، به تایبه‌ت هی ئه‌و که‌سانه که به‌ناوبانگن. نه‌ک بۆ ئه‌وه که به شان و باڵی خاوهنبهرههمان هه‌ڵبڵێن و لاقی مردوویان درێژ بکه‌نه‌وه، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه که لێیان فێر بین. بۆ وێنه، هه‌ر ئه‌وه که بڵێین هێمن په‌خشاننووسی چاک بوو بۆ که‌س نابێته نان و ئاو. ده‌بێ کاری شیکاریی بکه‌ین که بزانین تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی په‌خشانی هێمن چن، جیاوازی له گه‌ڵ په‌خشانی خه‌ڵکی تر چییه، چۆن ده‌توانین دابه‌شی بکه‌ین، بیپۆلێنین و به واته‌ی ده‌ریدا "هه‌ڵیوه‌شێنین". به گشتی چۆن ده‌کرێ ئێمه‌ش ئاوا بنووسین.
ئێستا با بێمه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که‌ت سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی که له سه‌ر هێمن نووسیویانه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که ناوت بردن. به ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمه‌وه ،زۆرێک له‌و نووسراوه و قسانه دووپاته کردنه‌وه‌ی ئه‌و پێشهکییهن که بۆ چاپی یه‌که‌می تاریک و روون نووسرا، که ئه‌ویش بریتییه له پۆلێنکردنێکی گشتی بابه‌تیانه‌ی شێعره‌کانی هێمن و تا ڕاده‌یه‌کی زۆریش بۆ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌جێندای تایبه‌تی حیزبیێک نووسراوه، هه‌ر ئه‌و حیزبه‌ی که دیوانه‌که‌ی چاپ کردووه. بۆ نموونه ئه‌و کاتی کوتراوه و هه‌ر به‌و شێوه گشتییه‌ش نیشان دراوه که هێمن شاعیرێکی نیشتمانپه‌روه‌ر بووه، ڕێزی ژنی له به‌ر بووه، سروشتی وڵاته‌که‌ی خۆی باش په‌سن داوه و هتد. به‌ڵام، هیچکام له‌و که‌سانه نه‌هاتوون که له به‌ر ڕووناکایی تیۆریی ناسیۆنالیزم ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌رییه‌ی هێمن شی بکه‌نه‌وه، یان ڕوونی بکه‌نه‌وه که نیشتمان بۆ هێمن کوێیه و چییه، ئایا ئه‌و نیشتمانپه‌روه‌ره یان ناسیۆنالیست، ئایا ده‌کرێ ئه‌مانه له یه‌کتر جیا بکه‌ینه‌وه، ئایا له ناو کورد دا هه‌ر یه‌ک چه‌شنه ناسیۆنالیزم هه‌یه، که وا نییه، به‌ڵام هێمن سه‌ر به کامیانه؟ نه‌هاتوون که ده‌قی نووسراوه و شێعری شی بکه‌نه‌وه و که‌ره‌سته‌کانی زمانیی که ده‌ربڕی گوتاری ناسیۆنالیستی یان نیشتمانپه‌روه‌رین له تێکستی هێمن دا ده‌ستنیشان بکه‌ن
با نموونه‌یه‌کی دیکه باس بکه‌ین. ده‌ڵێن هێمن لایه‌نگری سه‌ربه‌ستیی ژن یان به‌رانبه‌ریی ژن و پیاو بووه. هیچکام له‌و به‌ڕێزانه نه‌هاتوون که شێعره‌کان یان په‌خشانه‌کانی هێمن له ڕوانگه‌ی فهمینیستییهوه بخوێنه‌وه و نیشان بده‌ن که ئه‌و لاینگرییه له ژن ده‌چێته ناو کام به‌شی یان که‌رتی فه‌مینیزم، له‌وه گرینگتر ره‌نگه پێویست بێ له‌وه بکۆڵینه‌وه که وه‌ها دۆزینه‌وه‌یه‌ک چمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه سه‌باره‌ت به شوێن و ئاستی ژن له ناو پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و کێشه ده‌سه‌ڵاتییه‌کان، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مهێنانه‌وه و دووباره سازکردنه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه له تێکستی کوردی‌دا، له رێگه‌ی گوتاره لایه‌ندار و ههڵاوێنهرهکانهوه که مه‌کۆ و په‌ره‌پێده‌ری نایه‌کسانی بوون و هه‌ن. یان ئه‌گه‌ر ئاوا پۆلێن ناکرێ، ئه‌دی چۆن ده‌کرێ؟ ئه‌وانه گرینگن چونکه هه‌موو بابه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسیه‌کان به جۆرێک له جۆره‌کان گوتاریی و زمانیشن. خوێندنه‌وه‌ی تێکسته‌کان به تایبه‌ت هی که‌سێکی وه‌کوو هێمن که نزیکه‌ی نیوچهرخ تێکه‌ڵاوی کێشه‌ی کورد بووه ده‌توانێ زۆر ڕووناکایی بخاته سه‌ر کێشه کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، کو‌لتووریی و مێژوویییه‌کان. به‌داخه‌وه له‌م چه‌شنه خوێندنه‌وانه زۆر ده‌گمه‌نن، نه‌ک هه‌ر له سه‌ر نووسراوه‌کانی هێمن به‌ڵکوو به گشتی ڕه‌خنه‌گرتنی ئه‌ده‌بی له ناو ئێمه دا زۆر کاڵه و خه‌ریکی داره داره‌یه. جێگای هیوا ئه‌وه‌یه که نه‌وه‌ی نوێ ده‌ستیان پێکردووه و دڵنیام لێکدانه‌وه‌ی به پێز له داهاتوویه‌کی نزیکدا ده‌بینین. سه‌ره‌ڕای ئه‌و که‌موکورتییانه‌ش جێگای خۆیه‌تی ئه‌مه بگوترێ که هێندێک نووسین له سه‌ر هێمن، وه‌کوو کتێبه‌که‌ی کاک که‌ریم حیسامی، گرینگایه‌تی، نه‌ک ره‌خنه‌گرتن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی، به‌ڵکو مێژوویی هه‌یه و سه‌باره‌ت به ژیانی شه‌خسیی هێمنیش ئاگاداریی شاز پێشکه‌ش ده‌که‌ن.
قازی: کاکه هه‌ر له سه‌ر په‌خشان ، زمانی ته‌وسیفی مامۆستا هێمن چۆن ده‌بینی ؟
شێخه‌لیسلامی: با یه‌ک شتت عه‌رز بکه‌م . مامۆستا هێمن له گێڕانه‌وه دا، که‌م که‌س ده‌سکی له دوو ده‌کا. چیرۆک باش ده‌گێڕێته‌وه. له‌وه‌شدا هه‌ر به نووسین شاره‌زا نه‌بوو، به قسه‌کردنیش هه‌ر وابوو. هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وکاتی که مامۆستا حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم یا زۆر که‌سی تر که‌وتنه ژێر ته‌ئسیری په‌خشانی هێمن له به‌ر پێشه‌کییه‌که‌ی بوو بۆ "تاریک و ڕوون" که هه‌رچه‌ند ده‌چێته ناو خانه‌ی ژانرای "بیۆگرافی/ژیاننامه"، به‌ڵام که‌ره‌سه‌ی سه‌ره‌کی پێکهێنه‌ری تێکسته‌که تیکنیکی داستانگێڕانهوهیه. پاشان ئه‌و چه‌ند وتاره‌ی بڵاوی کردنه‌وه، که ئێستا به ده‌ستخه‌تی خۆی له لامن. ئه‌مانه زۆربه‌یان گێڕانه‌وه‌ن. ئه‌وه‌ندی ئه‌من ئاگام لێ بێ تا ئێستا پهخشانێکیشم له مامۆستا هێمن نه‌دیوه باسێکی فه‌لسه‌فیی قووڵ بکا،یان بێنێ باسێکی تێئۆریک بکا، جا سیاسی بێ یان زمان‌ناسی بێ، که به‌ره‌وڕووبێته‌وه له گه‌ڵ چه‌مکی تازه‌ی تێئۆریک و تێکنیکی. ئه‌وانه‌ی نه‌کردووه. ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌شنه وتارانه‌ی نووسیبا ئه‌وده‌می زیاتر ده‌رده‌که‌وت که خه‌ڵک چه‌نده ده‌توانن له په‌خشانه‌که‌ی بگه‌ن. چونکه ئێستا زۆر جار گله‌یی ئه‌مه له نووسه‌ری تازه ده‌کرێ که زۆر قورس ده‌نووسن، زۆر نامۆ ده‌نووسن و یێجگار جیابوونه‌وه له زمانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک. ئه‌من پێم وایه هۆی ئه‌وه به‌شێکی ئه‌مه‌یه که خه‌ڵکه‌که له چه‌مکه‌کان، واته له مه‌فهوومه‌کان تێناگا، له به‌ر ئه‌وه زمانه‌که قورس و نامۆ ده‌نوێنێ. ده‌مه‌وێ جارێکی دیکه بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌و پێشه‌کییه‌ی که هێمن بۆ وهڕگێڕانهکهی مامۆستا شوکور مسته‌فای نووسیوه، له "قه‌ڵای دمدم" ی عه‌ڕه‌بی شه‌مۆ. ئه‌من له سه‌ر ئه‌و نووسراوه‌یه‌ی هێمن دابهشکردنێکم کردووه بۆ ئه‌وه نیشان بده‌م که هێمن وه‌کوو ئاکادێمییه‌کی ئینگلیسی ده‌نووسێ، ڕێکوپێک و به شێوه‌یه‌کی سیستیماتیک. ئه‌وه به‌و مانایه‌یه که، نووسراوه‌که‌ی پێشه‌کی هه‌یه که تێی دا ئاشکرای ده‌کا بابه‌تی نووسراوه‌که‌ی چییه و ده‌یهه‌وێ چی بڵێ سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته، که به‌یته. به‌ڵام، به‌ر له‌وه که بچێته ناو ورده‌کاری بابه‌ته‌که‌یه‌وه، بۆ خوێنه‌ری روون ده‌کاته‌وه که به‌یت چییه، یان لانی که‌م ئه‌و به چی ده‌ڵی به‌یت، بۆ ئه‌وه‌ی که خوێنه‌ره‌وه لێی تێ‌بگا که به‌ڕاستی باسی چ ده‌کا. که وابوو، واتای بابه‌تی سه‌ره‌کی وتاره‌که‌ی پێشکه‌ش ده‌کا. پاشان باسی مێژوویه‌کی کورتی به‌یت ده‌کا، به‌یت چۆن په‌یدا بوو، بۆ په‌یدا بوو، هه‌روه‌ها گرینگایه‌تیی به‌یت چییه. به‌م جۆره به ته‌واوی سه‌رنجی خوێنه‌ر بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێ. به کورتی، بابه‌ته‌که‌ی به خوێنه‌ر ده‌ناسێنێ، پێشینه‌یه‌کی پێشکه‌ش ده‌کا، پاشانیش به خوێنه‌ر ده‌ڵێ که بۆچی گرینگه له سه‌ر به‌یت بخوێنێته‌وه و ئه‌و بۆ خۆی پێوه ماندوو ده‌کا. پاشی ئه‌مانه، باسی میدیای ئه‌مڕۆ ده‌کا، وه‌کوو ڕادیۆ باس ده‌کا که ئه‌م که‌ره‌سته‌یه به‌یتبێژی که‌م کردوونه‌وه، چونکه خه‌ڵک گوێ له ده‌نگی "حهمهدیئاغا" له رادیۆ و له سه‌ر کاسێت ده‌گرێ و پێویست به "حهمهدیئاغا"یه‌کی دیکه ناکا. پاشی ئه‌وه‌ی خوێنه‌ره‌وه ته‌واو ئاماده ده‌کا که بزانێ به‌یت چییه، بۆ گرینگه و چۆن گۆڕاوه، ئه‌و کاته دێته سه‌ر به‌یتی قه‌ڵای دمدم. پاشان باسی ئه‌وه ده‌کا که قه‌ڵای دمدم چۆن بوو . پاشان باسی ئه‌وه ده‌کا که خۆمانه سه‌باره‌ت به قه‌ڵای دمدم ده‌ڵێ چی ، چۆنی گێڕاوه‌ته‌وه ؟ بێگانه چۆنی گێڕاوه‌ته‌وه ؟ دوایه دێته سه‌ر قه‌ڵای دمدم ی عه‌ڕه‌بی شه‌مۆ. که دێته سه‌ر ئه‌م به‌شه‌ش هه‌وه‌ڵێ خاڵه باشه‌کان نیشان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌ستخۆشانه له مامۆستا عه‌ڕه‌بی شه‌مۆ بکا، پاشان ئیراده‌کان و کورتییه‌کان نیشان ده‌دا، دوایه‌ش ده‌ستخۆشانه له مامۆستا شکور مسته‌فا ده‌کا. واته، که چاو له‌م وتاره ده‌که‌ی ده‌بینی له داڕشتن، به‌شبه‌شکردن و ریزکردنی به‌شه‌کانی ئه‌م نووسراوه دا لۆژیکێک هه‌یه، هه‌ر ئه‌و لۆژیکه‌ی که له نووسراوه‌ی ئه‌کادیمیکی ئینگلیسی دا هه‌یه. کاتێک تۆ نووسراوه‌یه‌کی ئاوا ده‌خوێنیته‌وه هه‌ست به گرێ و گۆڵ ناکه‌ی، سه‌رت لێ ناشێوێ، له بیرت ده‌مێنێ که چت خوێندۆته‌وه و که‌لکی لێوه‌رده‌گری، یان لانی که‌م ده‌زانی که نووسه‌ر راسته و راست باسی چ ده‌کا. ئه‌و مه‌نتیقه، ئه‌و رێکوپێکییه که له وتارنووسینی هێمن دایه له گێڕانه‌وه‌کانیشی دایه، له چیرۆکه‌کانیشی دایه، چونکه بۆ ئه‌و هه‌موو ئاگادارییه‌ک، هه‌موو زانیارییه‌ک ده‌کرێ به باشترین شێوه وه‌کوو داستان پێشکه‌ش بکرێ. هۆی سهرەکیش ئه‌مه‌یه که ئێمه ئینسانه‌کان له مناڵییه‌وه له گه‌ڵ داستان رادێین. قه‌واره و ستراکتۆری حه‌کایه‌ت ده‌زانین. ده‌کرێ بابه‌تی زۆر ئاڵۆزیش هه‌ر به‌و زمانه و به‌و ئوسلووبه پێشکه‌ش بکه‌ین. لانی که‌م، هێمن له‌مه دا به توانا بوو
قازی: کاکه! وه‌ک بزانی هیچ په‌خشانی ئاوای هێمن هه‌یه که چاپ نه‌کرا بێ ، له جێگه‌یه‌ک به ده‌ستنووس مابێته‌وه ؟
شێخه‌لیسلامی: ره‌نگه هه‌بێ، به‌ڵام من پێم شک نایه.
قازی : باشه ، با ئێستا هێندێک باسی شێعری مامۆستا هێمن بکه‌ین . به‌ڵام به‌ر له‌وه پێم خۆش‌بوو داوات
لێ بکه‌م یه‌ک له شێعره‌کانی هێمن بخوێنییه‌وه که له هه‌موویانت پێ به‌دڵتره. بۆ ئه‌وه‌ی پاشان قسه‌ی له سه‌ر بکه‌ین.
شێخه‌لیسلامی: ڕاستییه‌که‌ت بوێ من دوو شیعری هێمنم پێ به‌رزترین شیعرن: " ناڵه‌ی جودایی " و "ئێواره‌ی پایز". به‌ڵام هه‌ردووکیان زۆر درێژن و بۆ ئه‌و ده‌رفه‌ته نابن. شیعرێکی کورت‌تر ده‌خوێنمه‌وه...
[شیعری "بۆسه‌ی رۆژگار" ده‌خوێندرێته‌وه که ئاوا ده‌ست پێده‌کا:]
نیمه ئاواڵێ له گۆشه‌ی بێکه‌سی دا غه‌م نه‌بێ
چاکه ئه‌و لێره وه‌فای هه‌ر ماوه ، سایه‌ی که‌م نه‌بێ
...
قازی: باشه کاکه له‌و شێعره‌ی دا که خوێندته‌وه هێندێک په‌یامی نائومێدی و ده‌ستبه‌ردان به‌دی ناکه‌ی؟
شێخه‌لیسلامی: به بێ شک، ئه‌وه‌ش هه‌ر پێویسته، هه‌رچه‌ند هێمن شێعری زۆر پڕئومێدیشی هه‌یه، شێعری وا که هێنده بۆنی خه‌م و ته‌نیایی لێنایه. هێمن، که له ڕۆژی ته‌نگانه‌شدا له خزمه‌تی دا بووم، ئینسانێکی نا‌ئومێد نه‌بوو، وه‌کوو تاکه‌که‌سیش. هه‌تا ئه‌و ڕۆژی مرد هه‌میشه پرکار بوو، هه‌میشه هیوادار بوو به داهاتوو، هیواداربوو به کاری خۆی ، هیوادار بوو به چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌که‌ی، هیوادار بوو به داهاتووی زمانه‌که‌ی. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌تا ئاخرین ڕۆژی ژیانی هه‌ر خه‌ریکی کاری فه‌رهه‌نگیی بوو.
قازی: به‌ڵام ده‌ربڕینی نائومێدی و ده‌عه‌ینی حاڵ دا ، هان دان و هیوای گه‌وره له شێعره‌کانی دا ده‌بینین
وه‌ک شێعری زۆر له شاعیران و ئه‌و دوولایه‌نه هه‌ر دووکیان له شێعری هێمنیش دا هه‌ن
مه‌پرینگێوه له ئاگر و ئاسن
تێده‌گه‌ی چون به گه‌لت ناناسن
ئه‌وه نه‌ک نائومێدی تێدانییه ، به‌ڵکوو ماکی هاندانه
شێخه‌لیسلامی: به بێ شک! به‌ش به حاڵی خۆم به‌لامه‌وه سه‌یر ده‌بێ ئه‌گه‌ر یه‌كێک کورد بێ ، شت بنووسێ ، نه ته‌نیا کورد به ڕاستی ئینسان بێ و شت بنووسێ، خه‌می تێدا نه‌بێ، نائومێدی تێدا نه‌بێ. جاروبار نائومێدی هه‌بێ باشه ! له نائومێدیی و خه‌م و په‌ژاره دا مه‌لی خه‌یاڵ به‌رزتر و دوورتر ده‌فڕێ، چونکه له‌و هه‌وا و ئاسمانه‌ی ئێره بێزاره، هیوابڕاوه و به شوێن شوێنێکی تازه و هه‌وایه‌کی دیکه‌ی فرینهوهیه. ئه‌گه‌ر راستت بوێ، باشترین شێعره‌کانی هێمن ئه‌وانه‌ن که له کاتی نائومێدیدا نووسراون، یان له کاتی خه‌م و که‌سه‌رێکی گران دا نووسراون، ئه‌وه هه‌م سه‌باره‌ت به هێمنی تاریک و روون راسته هه‌میش سه‌باره‌ت به هێمنی ناڵه‌ی جودایی و پاشه‌رۆک. ئه‌و هۆنراوانه‌ی که پڕن له هیوا و گوڕ و تین زۆر که‌متر له ئه‌وانه‌ی که له کاتی خه‌مباریی و ته‌نیاییدا نووسراون ماکه‌ی شێعرییان تێدایه. باشترین شێعره‌کانی هێمن ئه‌وانه‌ن که باسی ته‌نیایی، بێمرادیی له ئهویندرییدا، کۆستکهوتهیی و ده‌ربه‌ده‌ریی ده‌که‌ن.
قازی: با بێینه سه‌ر باسی زێد و نیشتمان و وڵات ده شێعری هێمن دا. به ڕاستی ئه‌و چه‌مکانه بۆ هێمن چن؟ گه‌لۆ بۆ هێمن زێد شیلاناوێ یه یان کوردستانی گه‌وره؟ یا ئه‌و جێگایه‌یه که کوردی تێدا ده‌ژی؟ زێد و نیشتمان و وڵات له شێعری هێمن چۆن ده‌کرێ تێ بخوێندرێته‌وه ؟
شێخه‌لیسلامی: ده‌توانین به گشتی بڵێین که بۆ هێمن نیشتمان و وڵات هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ن که به کوردستان ناسراون. له سه‌ر هه‌ڵگورد خه‌ون ده‌بینێ و خۆشه‌ویسته‌که‌ی له بیر ناچێ تاوێ، ده‌یڕفێنێ باڵی خه‌یاڵی تا ئه‌وێ (شیلاناوێ). له گه‌رمێن غه‌رقی ئاره‌ق ده‌بێ و چاوی هه‌ر له سامڕه‌نده. له مه‌هاباد ده‌ژی و له گه‌ڵ رنووی چیای ئاگری ده‌گری. ئه‌و ڕسته و شێوهڕستانهی هه‌ر ئێستا گوتمن هه‌موو له شێعره‌کانی هێمن وه‌رگیراون. واته هێمن بیری له هه‌موو ئه‌و شوێنانه بوو، هه‌موویان بۆ ئه‌و نیشتمان بوون. به‌ڵام خاڵێکی سه‌رنجڕاکێش که له شێعره‌کان و ته‌نانه‌ت په‌خشانه‌کانی هێمن دا (بۆ وێنه په‌خشانی "مه‌هاباد" و په‌خشانی "هه‌واری خاڵیی") هه‌یه ئه‌وه‌یه که له هه‌مان کاتدا خۆی به کوردستانیی ده‌زانێ، ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه که له هه‌ولێر یان سلێمانیی زۆر تاسه‌ی مه‌هاباد یان شیلاناوێ ده‌کا. به ڕای من جیاوازییه‌ک هه‌یه له نێوان ئه‌و دوو شوێنه دا: کوردستانی گه‌وره له لایه‌ک و مه‌هاباد یان شیلاناوێ له لایه‌ک. کوردستان بۆ هێمن وڵاته. گه‌یاندنی ئه‌م بیره له ناو نووسینه‌کانیدا کرده‌وه‌یه‌کی وشیارانه و سیاسیانه‌یه. به وه‌ها هه‌ڵبژاردنێک و داکۆکیکردنێک له‌و زانیارییه و پێناسه نه‌ته‌وایه‌تییه، هێمن له لایه‌که‌وه پرۆژه‌یه‌کی ناسیۆنالیستیی یان نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ریی ده‌باته پێشه‌وه، له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه وه‌کوو تاک به‌شداری تێدا ده‌کا. به‌ڵام، ئه‌و تاکه، واته هێمنی تاک، هێمنی کوڕ، هێمنی مێرد، هێمنی باب، زۆرتر له‌و کاته‌دا خۆی ده‌نوێنێ که یادی شیلاناوێ و مه‌هاباد ئۆقره‌ی پێهه‌ڵده‌گرن. که باس له کوردستان ده‌کا، هێمن سنووری ده‌نگی تاکه‌که‌سیی ده‌به‌زێنێ. که باس له مه‌هاباد، لاچینی زێد و شیلاناوێ ده‌کا ده‌بێته‌وه تاک:
"کورده‌واری ئه‌ی وڵاته جوانه‌که‌م
رۆڵه‌که‌م، خێزانه‌که‌م، باوانه‌که‌م
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی قه‌ت له بیرم ناچنه‌وه
ئێسته بمبینن ئه‌رێ ده‌مناسنه‌وه؟
رۆژگار هاڕیومی وه‌ک ئه‌سپۆنی ورد
هێز و توانای لێ‌بڕیوم ده‌رده کورد..."
به‌ڵام وێناچێ که مه‌هاباد هه‌ر شوێنی له‌دایکبوونی بێ، چونکه به ئه‌ویش هه‌ر ده‌ڵێ "کورده‌واری" و "وڵات". ئه‌وه له حاڵێکدایه که هێمن له کاتی نووسینی ئه‌و شێعرانه دا یان له به‌شێکی دیکه‌ی کوردستان ژیاوه یان زۆری لێ نزیک بووه، که‌وابوو سه‌ر له مرۆڤ ده‌شێوێنێ که کوێ بۆ ئه‌و وڵات بووه. چونکه له‌م شێعره دا له باتی "ئه‌ی وڵاته جوانه‌که‌م"، که به لایه‌کدا هه‌موو کوردستان ده‌گرێته‌وه، هێمن ده‌یتوانی بنووسێ "مه‌هاباد" له باتی "کورده‌واری" و "شار" له باتی "وڵات". تۆ بڵێی مه‌هاباد بۆ هێمن دڵی وڵات نه‌بێ، به تایبه‌ت له به‌ر ئه‌وه که شوێنی یه‌که‌م کۆماری کورده و هه‌ر ئه‌و شوێنه‌شه که نیشتمانپه‌روه‌رییه‌که‌ی لێ گووراوه؟ ئه‌مه پێویستی به وردبوونه‌وه‌یه‌کی زۆرتره و ده‌رفه‌تی زۆرتر بۆ قسه کردن. به کورتی، ده‌توانم ئه‌مه بڵێم که له شێعره‌کانی هێمن دا وا ده‌رده‌که‌وێ: له کاتێکدا که به‌شێک بوو له ڕه‌وتێکی نیشتمانپه‌روه‌رانه‌ی جه‌ماوه‌ریی و کوردستانیی، تا ڕاده‌یه‌کیش به‌شێک بوو له ناوچهگهراێتیی، به هۆی ئه‌ندامبوون له ناو حیزبێکی ناوچه‌گه‌را دا. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌ش، هێمن وه‌کوو تاک خۆی ده‌ربڕیوه، به تایبه‌ت له شێعره خهمبارهکانیدا.
قازی : مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه که فه‌ردییه‌تی هێمنیشی له بیر نه‌ده‌چووه‌وه ؟
شێخه‌لیسلامی: به بێ شک ! چونکه کاتێک باسی شیلاناوێ ده‌کا ،له ڕاستیدا باسی خۆی ده‌کا. باسی خودێک ده‌کا که له ڕابردوو دا بوو، چونکه به بڕوای زۆر فه‌یله‌سووف و بیره‌وانان نێزیکایه‌تی و تێکه‌ڵاوییه‌کی زۆر سه‌یر هه‌یه له نێوان شوێن ؛ وه‌کوو شتێکی فیزیکی، وه‌کوو خاک و هه‌روه‌ها شوێن و پێناسه‌ی فه‌رد ، پێناسه‌ی تاکه‌که‌س، پێناسه‌ی ئینسان. کاتێک هێمن باسی شیلاناوێ ده‌کا، له ڕاستیدا ئه‌و باسی دوو داره چنار و کۆمهڵهبهردێک ناکا، باسی خۆی ده‌کا. خۆیه‌کی که چل و چه‌ند ساڵ له‌وێ ژیا. مێژوویه‌کی چل ساڵه‌ی له‌وێ به‌جێ هێشتبوو. خۆی به‌جێ هێشتبوو. ڕه‌نگه بتوانین بڵێین که کاتێک ده‌ڵێ دێمه‌وه بۆ لای نیشتمان و زێده‌که‌م ، هێمن ده‌چێته‌وه خۆی ببینێته‌وه. له سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا، ئه‌وکات که له حیزبایه‌تی کشابۆوه و له شیلاناوێ خانه‌نشین بوو، ئه‌و ناوچه‌یه ببوو به گۆڕه‌پانی شه‌ڕی ده‌وڵه‌ت و پێشمه‌رگه. بۆ خۆم شاهید بووم که چه‌ندین لایه‌ن به هێمنیان ڕاگه‌یاند که ئامادن بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌ڵام دڵی نه‌ده‌هات ئه‌و ناوچه‌یه به‌جێ بێڵێ، نه‌یده‌توانی دیسان لێی دوور که‌وێته‌وه. که پاشانیش چووه ورمێ بۆ ڕاپه‌ڕاندنی گۆڤاری سروه، ته‌نیا به‌و مه‌رج و شه‌رته شیلاناوێی به‌جێهێشت که به‌ڵێنیان پێدا بنکه‌یه‌کی بڵاوکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی کوردی بۆ دامه‌زرێنن و ئه‌ویش به سه‌ربه‌ستی بڵاو بکاته‌وه.
قازی : باشه چه‌مکی ژن له شێعری هێمن دا . زۆر چاوڕاکێشه ته‌نانه‌ت له شێعره‌کانی به‌ر له دامه‌زرانی کۆماریشی دا ئه‌و جۆره‌ی که هێمن ته‌وسیفی ژن ده‌کا لایه‌نی یه‌کسانی خوازی تێدا به‌دی ده‌کرێ . وا بزانم ئه‌مه شتێک نییه دواتر له زێهنییه‌تی هێمن دا پشکووتبێ .
شێخه‌لیسلامی: سه‌باره‌ت به شوێنی ژن له شیعری هێمن دا چه‌ند بۆچوون تا ئێستا ده‌ربڕدراون، هه‌م به لایه‌نی باش دا و هه‌م به لایه‌نی خراب دا. زۆر که‌س، هه‌روه‌کی جه‌نابیشت ئاماژه‌ت پێ‌کرد، په‌سنی هێمن و به‌رهه‌مه‌کانیان داوه چونکه پێیان وایه هێمن بانگه‌وازی کردووه بۆ یه‌کسانی له نێوان ژن و پیاو دا. ئه‌وه زۆر راسته و گرینگیشه. له‌م بابه‌ته‌وه پێویست به نموونه هێنانه‌وه ناکا، چونکه زۆرن. هۆی گرینگایه‌تیی ئه‌و ڕوانگه پێشکه‌وتووانه‌ی هێمن دوو شته: (1) هێمن سه‌باره‌ت به ژن و پێگه کۆمه‌لایه‌تییه‌که‌ی چه‌ند هه‌نگاوێک له هاو ده‌وره کورده‌کانی له پێشتر بووه. (2) له ناو بنه‌ماڵه‌یه‌ک و کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک دا گه‌وره بوو و ژیا که سه‌ره‌تاییترین مافی ژنیان پێشێل ده‌کرد. 3. له ناو حوجره‌دا و له به‌ر ده‌ستی مه‌لا فێری خوێنده‌واری بوو. هێمن ژان پول سارتر نه‌بوو که ژنه‌که‌ی سیمن دوبواری فهمینست بێ و له فه‌ڕانسه‌ی لیبڕاڵ پێبگا. له خوێندنه‌وه‌ی به‌رهه‌می هێمن دا، بۆ وێنه له سه‌ر ژن، ده‌بێ ئه‌مانه له به‌ر چاو بگیرێن. هه‌ر لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌یه‌ک که ئه‌و ژینگه، چوارچێوه و کۆنتێکسته له به‌رچاو نه‌گرێ که گوتارێک تێیدا به‌رهه‌م هاتووه و بڵاو بۆته‌وه، ڕه‌خنه‌گرانه نییه، ناته‌واوه و ئاکامی باشی نابێ. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مانه، هه‌ڵوێستی هێمن سه‌باره‌ت به ژن جێگای ڕێز و شیاوی سه‌رنجه. ڕه‌نگه سه‌باره‌ت به روانینی بۆ ژێنده‌ر (جنس)، هێمن له زۆر لایه‌نانه‌وه ته‌ئسیری وه‌رگرتبێ، بۆ وێنه ئه‌ده‌بی فارسی، چالاکی له ناو ژ.کاف، له هه‌مووشیان گرینگتر چالاکبوونی له ناو کۆماری مه‌هاباد دا و ئاشنا بوون له گه‌ڵ بیری سۆسیالیستیی سۆڤیه‌تی. له هه‌مان کاتیش‌دا له بیرمان بێ که هی دیکه‌ی سه‌رده‌می خۆی هه‌بوون که که‌م تا زۆر له هه‌مان هه‌لومه‌رجی هێمن دا بوون به‌ڵام ڕاشیان له سه‌ر ژن و یه‌کسانی ژن و پیاو وه‌کوو هێمن پۆزه‌تیڤ نه‌بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌م خاڵه به‌هێزانه‌ی نێو نووسینی هێمن سه‌باره‌ت به ژن، ره‌خنه‌ش له هێمن گیراوه. بۆ وێنه کاتی خۆی که تاریک و روون بڵاو بۆوه، ڕه‌خنه‌یان لێگرت که بۆچی هێمن سه‌رباقی گێرانه‌وه‌ی مامۆستایانه‌ی ژیانی خۆی له بیری چووه که ناوی ژنه‌که‌ی به خوێنه‌ر بڵێ. ڕه‌خنه‌که وای گه‌یاندبوو که به لای هێمنه‌وه ژنه‌که‌ی خۆشی ئه‌وه‌نده‌ی ڕێز نه‌بووه که ناوی بهێنێ، هه‌روه‌کی زۆر پیاوی کورد و ڕۆژهه‌ڵاتیی که پێیان شه‌رم بووه یان پێیان شه‌رمه ناوی ژنه‌کانیان بێنن. ئێستاش که‌م نین ئه‌وانه‌ی که کاتێ حاڵی ژنی یه‌کێکی دیکه ده‌پرسن ده‌ڵێن: "ماڵێ چۆنن؟" له باتی ئه‌وه که مه‌سه‌له‌ن بڵێن: "خه‌زاڵ چۆنه؟" یان لانی که‌م بڵێن: "ژنه‌که‌ت چۆنه؟". هێمن له وتارێکدا که بۆ گۆڤارێکی نووسی، هه‌ر ئه‌و کاته له کوردستان-عێراق، دانی به‌و که‌مووکورتییه دا هێنا و کوتی: "نه‌چووه بچێ، ناوی ئایشه‌یه. یادی به‌خێر". هه‌روه‌ها، ڕه‌خنه‌ی دیکه‌ش گیراوه. بۆ نموونه، بۆ هێمن له شێعری "له بیرم مه‌که" دا ده‌ڵێ: "کچان زوو کوڕان ده‌که‌ن فه‌رامۆش"؟ ئه‌دی کوڕ ئه‌و کاره ناکا؟ که‌م نه‌بوون ئه‌و ژنانه‌ی که 15، 20 ساڵ له سه‌ر مێردی ئاواره یان زیندانیکراو دانیشتوون. ئه‌وه‌ش ڕه‌خنه‌یه‌کی به‌جێیه، به‌ڵام ئه‌وانه هێشتا ئه‌و خوێندنه‌وه جییدییه نین که ده‌بێ بکرێن
کاک دوکتۆر ئه‌میر حه‌سه‌نپوور له کتێبی "ژنی نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێده‌وڵه‌ت-كورده‌کان" دا، که به ئینگلیسی نووسراوه، چاپی ساڵی 2003، وتارێکی زۆر به نرخی هه‌یه، له لایه‌نی پیاوسالارانه‌ی زمانی کوردی کۆڵیوه‌ته‌وه. زمانی کوردیی، وه‌کوو زۆربه‌ی زمانه‌کان ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی زۆر خوداپێداویشن، وه‌کوو ئنیگلیسی و فارسی و هتد، زمانێکی پیاوسالارانه‌یه، زمانێکه ده‌ستکردی پیاوه. چونکه زمان له لایه‌که‌وه ڕه‌نگده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه‌ی پێوه‌ندییه باو و زاڵه‌کانی هه‌مان کۆمه‌ڵگه‌یه. جا چونکه له کۆمه‌ڵی کورده‌وارییدا ده‌سه‌ڵاتی کۆمه‌ڵایه‌تی (ئابووریی، فه‌رهه‌نگیی، هتد) به ده‌ست پیاوانه‌وه‌یه، وه‌کوو زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه‌کانی دنیا—له هه‌ندێکیاندا ئه‌وه که‌م بۆته‌وه--زمانه‌که‌ش زمانێکی پیاوانه‌یه، زمانێکه که ده‌سه‌ڵاتی پیاو به سه‌ر ژن‌دا به‌رهه‌م دێنێته‌وه، تازه‌ی ده‌کاته‌وه. ئه‌و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ش، یان با بڵێین ئه‌و چه‌شنه ده‌کار کردنەی زمانی پیاوسالارانه هێند له مێژه که ئیتر ئاسایی کراوه، بۆته باو، بۆته ئیدیۆلۆژییه‌ک. واته، پێمان وایه که ده‌بێ هه‌ر ئاوا بێ و نایخه‌ینه ژێر پرسیار. به‌ڵام، وه‌کوو ڕه‌خنه‌گرێکی زمان و تێکست ئه‌و کردووویه. حه‌سه‌نپوور نیشان ده‌دا که چۆن له قسه‌کردنی ئاساییش دا ڕۆژانه ئه‌و پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه نایه‌کسانه له ڕێگه‌ی زمانه‌وه تازه و به‌هێز ده‌کرێته‌وه. بۆ وێنه، زۆربه‌ی کورد ئێستاش ده‌ڵێ: "کچم به مێرد دا"، "ژنم هێنا"، به‌ڵام پیاو "ژن دێنێ" یان "ژن ماره ده‌کا". به کورتی، پیاو چالاکه، به ده‌سه‌ڵاته، بکه‌ری رووداوه‌کانه، به‌ڵام ژن به‌رکاره، بێده‌سته‌ڵاته. له‌وانه‌یه یه‌کێک بڵێ: ئاخر خۆ هه‌ر واشه. وایه. به‌ڵام، رۆشنبیری کوردی‌نووس و کوردیدوێ ده‌بێ ئه‌مه بگۆڕێ. ده‌توانێ بڵێ: زه‌ماوه‌ندم کرد، له باتی "ژنم هێنا". ئه‌وده‌م ژهنهکهش ده‌توانێ بڵێ: "زه‌ماوه‌ندم کرد" له جیاتی "مێردم کرد". ئه‌و چه‌شنه ده‌کارهێنانه‌ی زمان چه‌شنه وشیارییک ساز ده‌کا که نیشانده‌دا هه‌ردووک ژێنده‌ر ده‌توانن له‌و کرده‌وه و چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه دا به‌رانبه‌ر بن. له ئاکام دا، ئه‌م چه‌شنه ده‌کارهێنانه‌ی زمان کار ده‌کاته سه‌ر ئاڵوگۆڕ پێکهێنان له سه‌ر پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌روه‌کی جووڵانه‌وه‌ی فه‌مینیستی له رۆژئاوادا کردوویه‌تی. دوکتور حه‌سه‌نپوور، له نیشاندانی ئه‌م وێنانه‌ی زمانی پیاوسالارانه‌دا، باسی شێعری "ئه‌خته‌ر"ی مامۆستا هێمنیش ده‌کا. له‌و شێعره‌دا، هه‌رچه‌ند هێمن په‌سنی ژنه پێشمه‌رگه‌یه‌ک ده‌دا و شانازی ده‌کا که ژنێک له کۆڕی خه‌باتدایه، له هه‌مان کاتیش دا زمانه‌که‌ی زمانی پیاوانه. بۆ نموونه ده‌ڵێ: "... شه‌قت هه‌ڵدا له زێڕ و جل/تووڕت هه‌ڵدا کلدان و کل/توندت کردووه پشتێنی شل/فیشهکدانت کردۆته مل/پساندت بازنه و پاوانه/ده‌ستت دا تفه‌نگ پیاوانه..". ڕه‌نگه بتوانین بڵێن که لێره‌دا "ئه‌خته‌ر بووه به پیاو، هه‌ر بۆیه‌شه جێگای هومێده. ته‌نانه‌ت ئازایه‌تیه‌که‌ی به کرده‌وه‌ی "پیاوانه" ناودێر کراوه. که دیاره ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ئه‌وه که له زمانی کوردی‌دا "پیاوانه" واته "ئازایانه" یان "مه‌ردانه"ی فارسی. گرفته‌که‌ش هه‌ر له ئه‌وه دایه. ئه‌و چه‌شنه زمانه سروشتیی کراوه، باو کراوه و له به‌ر ئه‌وه‌ش ئاسایی ده‌نوێنێ. هه‌ر چونکه ئاساییش ده‌نوێنێ ناچێته ژێرپرسیار. نابێ ئاوا بێ. ده‌بێ ئه‌م چه‌شنه زمانه بگۆڕدرێ. جا له‌م چه‌شنه ڕه‌خنه جییدییانه که‌متر له شێعری هێمن گیراون. له‌م دواییانه‌دا بیستم که ژنه خوێندکارێکی کورد پرۆژه‌یه‌کی له‌و بابه‌ته‌ی به ده‌سته‌وه‌یه که له به‌ر رۆشنایی تیۆریی فه‌مینیستی و خوێندنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی تێکست شێعره‌کانی هێمن شیده‌کاته‌وه. واته، ئه‌م چه‌شنه کارانه ده‌ستیان پێکردووه و جێگای هومێدن. با له کۆتاییش دا ئه‌مه بڵێم، که ڕه‌خنه‌گرتن به‌س ده‌توانێ ئاکامی باشی بۆ کۆمه‌ڵێک به دواوه بێ، به‌و مه‌رجه که ئه‌و ڕه‌خنه‌گرتنه شه‌خسیی نه‌بێ، واته بۆ ئه‌وه نه‌بێ که که‌سێک بریندار بکرێ. ئامانجی ڕه‌خنه‌گر ده‌بێ به‌ره‌وپێشبردنی کاروانی چالاکی بۆ به‌خته‌وه‌ریی کۆمه‌ڵگه بێ
قازی: لایه‌نێکی دیکه‌ش که زۆر به‌رچاوه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی رووداوی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ده شێعری هێمن دایه . له کۆنه‌وه ،له سه‌رده‌می کۆماره‌وه تا دواتر. پێت وایه ئه‌وانه‌ی چۆن وێنا کردووه ؟
شێخه‌لیسلامی: شیعر له سه‌رده‌می هێمن دا ئه‌رکی زۆری له سه‌ر شان بوو، چونکه کۆمه‌ڵگه‌که‌ی زۆربه‌ی نه‌خوێنده‌وار بوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش زمانه‌که‌ی قه‌ده‌غه بوو. هێمنیش شاعیری گه‌ل بوو و چاوه‌ڕوانیی لێکراوه که شێعری هه‌م شێعری خوێنده‌وار بێ، هه‌م گۆرانیی سترانبێژ، هه‌م تۆمارکه‌ری مێژوو، هه‌م شانۆ، هه‌م ڕۆمان و هه‌م ڕۆژنامه و ته‌له‌ڤیزیۆنی کوردی. که وابوو سروشتییه که شێعر و په‌خشانی هێمن و که‌سانی دیکه‌ش ئاوێنه‌ی رووداوه کۆمه‌ڵایه‌تیی و فه‌رهه‌نگیی و سیاسییه‌کانی سه‌رده‌می خۆیان بن. ئه‌من به‌ش به حاڵی خۆم زۆربه‌ی ئه‌و ڕووداوانه‌ی که هێمن له شێعر و په‌خشاندا باسیان ده‌کا نه‌مدیتوون یان له‌و کاته دا ئه‌وه‌نده گه‌وره نه‌بووم که لێیان تێبگه‌م. له‌وانه بریتین له سه‌رده‌می کۆمار، کودتای 28ی موردادی ئێران، "شۆڕشی سپی"-ئیسلاحاتی ئه‌رزیی—له ئێران، یان جووڵانه‌وه‌ی چه‌کدارانه‌ی 46-47ی هه‌تاویی رۆژهه‌ڵات و شۆڕشی بارزانی له حه‌فتاکانی زایینی‌دا. هێمن بە وردی ئاگاداری ئه‌م رووداوانه بووه. ئه‌مانه‌ش له ناو نووسین و شێعره‌کانی دا ڕه‌نگیان داوه‌ته‌وه. تا ئێستا نه‌مبیستووه که که‌سیش سه‌باره‌ت به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه ڕه‌خنه‌ی لێگرتبێ، ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش که هه‌ر باسی ئه‌و رووداوانه‌یان کردووه له بیره‌وه‌رییه‌کانی خۆیاندا یان له نووسینه‌وه‌ی مێژوویی ئه‌و سه‌رده‌مانه‌دا. به‌و پێیه، ده‌بێ به دروستی وێنای کردبن. بێجگه له‌و ڕووداوه مێژوویی و سیاسییانه، هێمن هه‌روه‌ها ته‌ئسیری له ڕووداوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ناوچه‌ی خۆشی وه‌رگرتووه و هێندێکی تۆمار کردوون، بۆ نموونه شێعری "ڕاوه‌به‌راز"ی به بۆنه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی تفه‌نگی ڕاو له ناوچه‌ی موکریان‌دا، له لایه‌ن ڕژیمی شاوه، نووسیوه. هه‌ر ئه‌م چه‌شنه نووسینانه‌ش له خه‌ڵکی نزیکتر کردۆته‌وه و خۆشه‌ویستتری کردووه
با هه‌ر له پێوه‌ندیی ده‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی کوردستان و ڕه‌نگدانه‌وه‌یان له شێعری هێمندا، یان ته‌ئسیریان له سه‌ر به‌رهه‌مه‌کانی، شتێکی دیکه‌ش بڵێم. ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆش هێمن باسی زۆر ڕووداوی نه‌کردبن و ڕۆژنامه‌نووسانه نهیگێڕابنهوه، "شاعیرانه" یان باسی کردوون یان ته‌ئسیری لێوه‌رگرتوون. بۆ وێنه، ده‌توانین بزانین که‌ی هێمن، یان هاوبیره‌کانی ئه‌و کاتی، بیری ژ.کاف ی لێ په‌یدا بووه، به خوێندنه‌وه‌ی شێعری "کوردم ئه‌من" (1321)، که ئه‌وه بۆ خۆی زۆرمان پێ ده‌ڵێ سه‌باره‌ت به کات و بیری سه‌رهه‌ڵدانی کوردایه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. یان شێعری "ئه‌من ده‌یڵێم و بێ باکم" که تێیدا ڕه‌خنه له ئاغایان ده‌گرێ بۆ بوونه کۆسپ له سه‌ر ڕێگای کوردایه‌تی و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌کاته‌وه که که‌ی بیری دژ به ده‌ره‌به‌گایه‌تی و کۆنه‌په‌رستی هاتۆته لای ئێمه. له شیعری "ئاره‌ق و تین" دا که باسی به‌شخوراویی جوتیاران ده‌کا و هانیان ده‌دا بۆ ڕاپه‌ڕین، هێمن ڕاسته‌وخۆ رووداوێکی تایبه‌ت و دیاریکراوی مێژوویی ناگێڕێته‌وه، به‌ڵام که له مێژووی موکریان بزانین، ده‌زانین که ئه‌و شێعره چه‌ند مانگێک به‌ر له ڕاپه‌ڕینی به‌ناوبانگی جووتیارانی موکریان نووسراوه. پێم وا نییه ئه‌وانه به هه‌ڵکه‌وت و جیا له هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵگه‌که‌ی هێمن نه‌نووسرابن. له ڕاستیدا مێژوون، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ی زۆر وردتریان گه‌ره‌که بۆ ئه‌وه که بتوانین مێژوویه‌ک له‌و شێعرانه ساغ بکه‌ینه‌وه. ئه‌وه ده‌شکرێ. هه‌روه‌ها، بۆ خوێندنه‌وه‌ی شیکارانه‌ی هه‌موو شێعره‌کانیش ئاگادار بوون له‌و مێژوویه زۆر گرینگه، چونکه هه‌ر وه‌کی پێشتریش گوتم خوێندنه‌وه‌ی شیکارانه‌ی ڕه‌خنه‌یی به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی کۆنتێکست (ئه‌و هه‌لومه‌رجه مێژوویی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، سیاسییی و ئابوورییه‌ی که تێکستێک تێیدا به‌رهه‌م دێ و به‌کار دێ) زۆر ناته‌واوه و تا ڕاده‌یه‌کیش کات به فیڕۆ دانه
قازی : کاک جه‌عفه‌ر ، من پێم وایه لێکدانهوهکانت تیشکێکی تازه ده‌خاته سه‌ر کاره‌کانی مامۆستا هێمن. هه‌ربژی و وێنه‌ت زۆر بێ .
شێخه‌لیسلامی: سپاس بۆ تۆش که ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ت ڕه‌خساند
تێبینی: ئه‌م وتوێژه له ساڵی ١٨-ی ئۆکتۆبری ساڵی ٢٠٠٣ لە بەرنامەی ڕاوێژی مێدیا تیڤی دا بڵاو کراوەتەوە م دوای ئەوەی دەنگنووس کراوە له نۆڤامبری 2006 دا کاک جه‌عفه‌ر به وڵامەکانداچووهتهوه ، بێ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕێکی ئه‌وتۆ له وتووێژی سه‌ره‌کی دا پێک بێ
No comments:
Post a Comment