هاوپرسه‌کییه‌ک له‌گه‌ڵ یای ئاندریا هیکرسن
سه‌باره‌ت به ده‌وری مێدیا له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا
حه‌سه‌نی قازی
ئاندریا هیکرسن زانایه‌کی ئه‌مریکایی یه له بواری مێدیا دا. هیکرسن له زانکۆی سیراکۆس لیسانسی ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌رگرتووه دوایه له زانکۆی تێگزاس له ئاوستین ماستری له ڕۆژنامه‌گه‌ری دا وه‌رگرتووه. دیسان له ساڵی 2003 دا تێزی ماستری پێشکێش کردووه به زانکۆی تێگزاس له ئاوستین سه‌باره‌ت به " ناسنامه به ڕێگه‌ی ساتێلایت ( مانگیله) دا". ئه‌وه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌که سه‌باره‌ت به تێلێڤیزیۆنی مێدیا و بڕیار وایه به‌و زووانه وه‌کوو کتێبێک بڵاو بکرێته‌وه.
له مانگی سێپتامبری ساڵی 2006 له به‌رنامه‌ی ڕوانگه دا هاوپرسه‌کییه‌کم له گه‌ڵ هیکرسن ساز دا سه‌باره‌ت به شێوازی باسکردن و گێڕانه‌وه‌ی خه‌به‌ری شه‌ڕ له مێدیاکانی ئه‌مریکا دا که 30 سێپتامبری و 2ی ئۆکتۆبری 2006 له تێلێڤیزیۆنی ڕۆژه‌وه بڵاو کرایه‌وه. ئه‌و وتووێژه به زمانی ئینگلیسی بوو، لێره‌دا ده‌قی نووسراوی به کوردی نێوه‌ڕاست ( سۆرانی ) ده‌خوێننه‌وه .
پرس: ڕێزدار هیکرسن پێم خۆش‌بوو یه‌که‌م پرسیارم به‌وه‌ڕا ده‌ست پێبکه‌م به بۆچوونی ئێوه تێلێڤیزیۆن یانی مێدیای ده‌نگ و ڕه‌نگ چ ته‌ئسیرێکی بووه له سه‌ر شێوه‌ی وه‌رگرتنی ده‌نگووباس له لایه‌ن بینه‌رانه‌وه ، له لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ڕا که ته‌ماشای تێلێڤیزیۆن ده‌که‌ن ؟
هیکرسن : به‌ر له هه‌موو شت پێم خۆشه به‌وه ڕا ده‌ست پێبکه‌م و بڵێم هه‌ر کاتێک مێدیایه‌کی تازه په‌یدا ده‌بێ ، ترسێک دێته گوڕێ، گه‌لۆ ئه‌وه چ کاردانه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر خه‌ڵک ده‌بێ؟ ئایا ئه‌وه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کاری خراپ بکه‌ن یان نا ؟ به داهاتنی فیلم ، به داهاتنی کتێبی کۆمێدی و ته‌نانه‌ت به په‌یدا بوونی ڕادیۆش ئه‌و ترسه هه‌بووه . به‌ڵام ئێستا تێلێڤیزیۆن بووه به پێوانه، ئه‌وه‌نده به‌ر بڵاو و هه‌مووجێ داپۆشه‌ره که له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا 99 له سه‌دی ماڵان تێلێڤیزیۆنیان هه‌یه و به شێوه‌یه‌کی مامناونجی هه‌موو ئه‌مریکاییه‌ک رۆژێ به لانی که‌مه‌وه چوارسه‌عاتوونیو ته‌ماشای تێلێڤیزیۆن ده‌کا ئه‌گه‌ر زیاتر نه‌بێ . جا بۆیه تێلێڤیزیۆن بووه به به‌شێک له ژیانی ئێمه.
تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی که هێندێک خه‌ڵک نیگه‌رانن و ده‌ڵێن تێلێڤیزیۆن جێگه‌ی پێوه‌ندی نێوان که‌سانی گرتووه‌ته‌وه و ئێمه وه‌کوو شه‌خس که‌متر گوێ ده‌ده‌ینه کۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان . وه‌ک پرسیاره‌که‌ی ئێوه‌ش دیاریی ده‌کا تێلێڤیزیۆن ده‌ورێکی گرینگ له ژیانی ئێمه دا ده‌گێڕێ به چه‌ند شێوه‌ی جۆر به جۆر. نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی که بکه‌وینه ژێر کاریگه‌ری تێلێڤیزیۆن به‌ڵکوو وه‌کی دیکه‌ش.
چه‌ندین هۆ هه‌نه ده‌یسه‌لمێنن بۆچی تێلێڤیزیۆن له چاو چه‌شنه‌کانی دیکه‌ی مێدیا ، هه‌مووگره‌وه‌تره. دوو هۆکاری هه‌ره سه‌ره‌کی گرینگ بوونی تێلێڤیزیۆن ئه‌مانه‌ن : یه‌که‌م توانایی تێلێڤیزیۆن بۆ نیشاندانی وێنه به ئێمه له کاتێک دا سه‌رمان قاڵه
به ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆمانه‌وه و بۆمان زه‌حمه‌ته بزانین له بواری سیاسه‌ت دا چ ده‌قه‌ومێ ؟! به تایبه‌تی سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ته‌نانه‌ت له هۆڵی شارداری شاره‌کانمان دا . بۆیه حه‌وجێمان به تێلێڤیزیۆنه که پێمان بڵێ چ رووده‌دا . هه ڵبه‌ت تێلێڤیزیۆن به ڕێگه‌ی نیشاندانی وێنه و دیمه‌ن ئه‌و کاره ده‌کا. و ئه‌وه وێنه‌یه که ده‌بێته هۆی وه‌رگرتن و لێ تێگه‌یشتنی ئه‌وشته‌ی باس ده‌کرێ. به‌ڵام به داخه‌وه زۆر جار ئه‌و دیمه‌نانه‌ی پێشکێش ده‌کرێن جه‌نجاڵینه . نابێ ئه‌وه‌مان له بیر بچێ که تێلێڤیزیۆن بواری ڕقه‌به‌رایه‌تی هه‌ره زۆره.هه‌ر کاناڵه‌ی ده‌یه‌وێ سه‌رنجی بینه‌ران به‌ره‌ولای خۆی ڕاکێشێ. جا بۆیه دیمه‌نی هه‌ره جه‌نجاڵی نیشان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجێکی زیاتریان بدرێته سه‌ری . لایه‌نێک هه‌یه که زه‌ق ده‌کرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ده‌گێردرێته‌وه وه‌ری بگرین . ئه‌وه زۆر گرینگه مرۆ له بیری بێ.
له ڕۆژنامه‌گه‌ری دا قسه‌یه‌ک هه‌یه ده‌ڵێ : " ئه‌گه‌ر خوێن
بده‌ڵێنێ ، به‌ڕیوه ده‌با " واته دیمه‌نێک هه‌تا ڕازاوه‌تر بێ ، ئه‌وه‌نده‌ش زیاتر سه‌رنج بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێ.
ئه‌من له ڕوانگه‌ی زانستی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له مێدیا ده‌ڕوانم.
لێره دا به ڕاشکاوی باسی ئه‌و هێپۆتێزه ده‌کرێ گه‌لۆ ئه‌و دیمه‌نانه‌ی به کراوه‌یی نیشان ده‌درێن چۆن بینه‌ر به‌ره‌و لای خۆیان ڕاده‌کێشن ؟ ئه‌وانه ئه‌و شتانه‌ن که له کورتخایه‌ن دا ده بیرمان دا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه دیمه‌نی شه‌ڕ، یان بۆمباران ببینین ،له کورتخایه‌ن دا له زه‌ینمان دا ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام به تێپه‌ڕینی زه‌مان ئه‌و کارتێکه‌ریانه که‌م ده‌بنه‌وه، واته ئه‌گه‌ر ئێمه وێنه‌یه‌کی جه‌نجاڵی چه‌ند جار له سه‌ر یه‌ک و به به‌رده‌وام ببینین وه‌کوو بینه‌ر
ئیدی عاده‌تیان پێ ده‌که‌ین . شتێکی دیکه‌ی چاوڕاکێش سه‌باره‌ت به تێلێڤیزیۆن که کار له سه‌ر چلۆنایه‌تی گه‌ڵاڵه کردنی خه‌به‌ر و گێڕانه‌وه‌ی رووداوان ده‌کا داهاتنی تێلێڤیزیۆنی 24 سه‌عاته له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکایه. له‌وێ چه‌ندین وێستگه‌ی تێلێڤیزیۆنی هه‌ن که بێ پسانه‌وه کار ده‌که‌ن و ناکووژێنه‌وه.
ئه‌وه گوشارێکی تازه ده‌خاته سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران . ئێمه ئه‌وکاته‌ی ڕووداوێك ده‌قه‌ومێ خه‌به‌ره‌که‌مان به‌ر گوێ ده‌که‌وێ یان دیمه‌نه‌که‌ی ده‌بینین. پێشتر سیاسه‌تمه‌داران ده‌ره‌تانی خۆ دزینه‌وه له وڵامدانه‌وه‌ی به‌جێی ڕووداوانیان هه‌بوو.
دیاره بۆ بینه‌رانیش ئه‌وه ئه‌رکێکی گرانه ، چونکوو له‌وانه یه
نه‌زانن ڕووداوه‌که چون لێک بده‌نه‌وه و هه‌ر له چاوه‌ڕوانی دابن بزانن دواتر چ ده‌بێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌کان به زیندوویی ده‌قه‌ومن زیاتر به ده‌ره‌وه‌ن و ده‌کرێ هه‌ستی مه‌ترسی و ترس و به گشتی دڵه ڕاوکێ له خه‌ڵک دا ساز که‌ن !
پرس: یای هیکرسن له ساڵی 2003 کاتێک شه‌ڕی ئه‌مریکا و عێراق ده‌ستی پێ‌کرد زاراوه‌یه‌کی تازه‌ش هاته نێو ئه‌ده‌بییاتی ڕۆژنامه‌گه‌ری . ئه‌ویش ئیمبێدد ریپۆرترز بوو ، واته ئه‌و ڕۆژنامه نووسانه‌ی له مه‌یدانی شه‌ڕ دا ده‌بن. دیاره پێشتریش واهه‌بووه که هه‌واڵنووس له مه‌یدانی شه‌ڕه‌وه خه‌به‌ریان داوه.
به‌ڵام زاراوه‌ی ئیمبێدینگ ریپۆرترز یان نووچه‌گه‌یانی له‌گه‌ڵ یان به کوردی هه‌رچۆنێکی نێو لێ بنێین په‌یدا بوو. وابزانم کۆڕی ڕۆژنامه‌نووسان هێندێک پرۆتێستیان کردبوو که پێشتر له کاتی شه‌ڕ دا زۆر گرینگی نه‌دراوه به‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له مه‌یدانی شه‌ڕ دابوون.
ئێوه پێتان وایه ده‌زگای نیزامی ئه‌مریکا که ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌ڕێوه‌برد چون بوو ڕۆژنامه‌نووسی ئیمبێددی به‌کار هێنا ؟
هیکرسن : ڕۆژنامه نووسانی ئیمبێدد به شه‌ری عێراق سه‌ریان هه‌ڵدا. په‌یدا بوونی ئه‌وان له به‌ر شێوه‌ی باس کردنی ڕووداوه‌کانی شه‌ڕ له لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسانی ئه‌مریکاوه بووه. له باری مێژووییه‌وه ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له ڕاستیدا چ کۆنترۆڵێک نه‌بوو له مه‌ڕ ئه‌وه‌ی که ڕۆژنامه‌نووسان ده‌توانن بچنه کوێ و نه‌چنه کوێ ؟ ئه‌وان به سه‌ری خۆیان ده‌یان توانی بچنه به‌ره‌ی شه‌ڕ و خه‌به‌ری شه‌ڕ ڕاگوێزن. دیاره ئه‌وان زۆر مرخیان لێ بوو خۆیان ده مه‌ترسی باوێن و بچنه به‌ره‌ی شه‌ڕ، به‌ڵام ئه‌و خه‌به‌ره‌ی که ده‌یانه‌ویست بینێرن له لایه‌ن نیزامییانه‌وه ده‌کرا سانسۆر بکرێ. سانسۆری خه‌به‌ری شه‌ڕ له شه‌ڕی دووه‌می جیهانیش دا هه‌بوو. به‌ڵام ڕێگه ده‌درا به هه‌واڵنووسان له گه‌ڵ سه‌ربازان بکه‌ون و له گه‌ڵیان بن ، دیاره به شێوه‌یه‌کی زۆر به‌رته‌نگ. له شه‌ڕی دووه‌می جیهانی دا گرینگی زۆر ده‌درا به پرۆپاگاندا. ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له‌و باوه‌ڕه‌دابوو هێندێک له‌و دیمه‌نانه‌ی له ئالمان یان جێگه‌ی دیکه‌وه ده‌گوێزرێنه‌وه
ده‌کرێ ته‌ئسیری نێگاتیڤیان له سه‌ر بینه‌ران هه‌بێ. بۆیه بۆ به‌گژ
داهاتنه‌وه‌ی ئه‌مه سانسۆری به کارهێنا بۆ ئه‌وه‌ی دیمه‌نێکی زۆر
ئیجابیتر نیشان بدا. ئه‌وه بۆ خۆی وه‌ک ئامرازێکی شه‌ڕ وابوو.
له شه‌ڕی ڤییێتنام دا بار و دۆخه‌که هێندێک جیاواز بوو، دیاره له‌وێش ئه‌مریکا سیاسه‌تێکی هه‌بوو سه‌باره‌ت به شێوه‌ی کاری ڕۆژنامه‌نووسان بۆ گێڕانه‌وه و راگوێستنی ڕووداوه‌کانی شه‌ڕ. رێگه‌یان پێده‌درا به ئازادانه سه‌فه‌ر بکه‌ن و بێن و بچن.
له‌و زه‌مانی دا هیچ سیاسه‌تێکی ئاشکرا نه‌بوو بۆ سانسۆر کردن .
له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا حکوومه‌ت به‌یاننامه‌ی بڵاو ده‌کرده‌وه یان کۆنفرانسی چاپه‌مه‌نی دیاریکراوی ڕێک ده‌خست بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆپاگا‌ندای خۆی بکا یان ئه‌و جۆره‌ی که ده‌یه‌وێ به‌سه‌رهاته‌کان بگێڕێته‌وه.
له جێی خۆی دایه شه‌ڕی که‌نداو له به‌راییه‌کانی ساڵانی
90 و شه‌ڕی عێراقی ساڵی 2003 به‌یه‌که‌وه به‌راوه‌رد بکرێ.
له شه‌ڕی که‌نداو دا سیستمی حه‌وزی چاپه‌مه‌نی هه‌بوو. ئه‌ویش ئاوا بوو ڕۆژنامه‌نووسان به گرووپ له ده‌وری یه‌ک کۆ ده‌بوونه‌وه،
داوخوازیان ده‌دا به حکوومه‌ت و واداده‌ندرا که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو
دا‌و و ده‌زگا مێدیاییه‌کانیان هه‌بێ. و ئه‌وه هێندێک ئاڵۆزی ساز
ده‌کرد، چونکوو هێندێکان وه‌کوو ده‌زگای پچووکتر ، یان مێدیای
به‌دیل هه‌ستیان ده‌کرد ده‌ست ڕاگه‌یشتنیان به خه‌به‌ر و کاربه‌ده‌ستان به ڕاده‌ی ده‌زگا گه‌وره‌تره‌کانی ڕاگه‌یاندن نییه.
ئه‌وه دڵئێشه و بێزارییه‌کی زۆری نایه‌وه‌و کۆمه‌ڵی ڕۆژنامه‌نووسان
له " سیستمی حه‌وزی چاپه‌مه‌نی" زۆر ناڕازی بوون.
بۆیه دوایه سیستمی ئیمبێدد په‌یدا بوو. له سیستمی ئیمبێدد دا رۆژنامه‌نووس له یه‌که‌ی نیزامی دا جێی ده‌کرێته‌وه یان پێوه‌ی
ده‌لکێندرێ.
واته ئه‌وان له گه‌ڵ سه‌ربازان سه‌فه‌ر ده‌که‌ن. له گه‌ڵ وان ده‌خۆن ،
له هه‌مان جێ ده‌خه‌ون و پشوو ده‌ده‌ن و هه‌میشه له گه‌ڵیانن.
پرس :ببووره به‌ر له‌وه‌ی که ڕۆژنامه‌نووسان بچنه مه‌یدانی شه‌ڕ،
گه‌لۆ ڕاده‌هێندرێن و په‌روه‌رده ده‌بینن ؟
هیکرسن: به‌ڵێ ده‌یانبه‌ن بۆ ڕاهاتن . زۆربه‌ی ئه‌و شتانه فێرده‌بن که داواکارێکی تازه‌ی که دێته نێو ئه‌رته‌ش ده‌بێ فێری بێ. جۆره‌یه‌ک په‌روه‌رده ده‌بینن به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به کار بن .دیاره نه‌ک به قه‌ده‌ر ئه‌وانه‌ی که ته‌واو وه‌خت وه‌ک نیزامی کار ده‌که‌ن. ئه‌گه‌رچی ڕۆژنامه‌نووسانی ئیمبێدد ده‌ستیان وه زۆر شتان ڕاده‌گا ، به‌ڵام ئه‌و سیستمه هێندێک کێشه‌شه‌ی هه‌یه. نیگه‌رانییه‌ک ئه‌وه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه بۆ وه‌رگرتنی خه‌به‌ر پشت به ڕۆژنامه‌نووسانی ئیمبێدد ده‌به‌ستین زۆر گوێ ناده‌ینه چیرۆکی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی که ئیمبێدد نین ، یان ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی که له سه‌رچاوه‌ی نیزامی ڕا نایه‌ن. هه‌ر بۆیه ئێمه ته‌نێ ئه‌و لایه‌نه‌ی ڕووداوه‌که ده‌بیستین که له لایه‌ن نیزامییانی ئه‌مریکاوه ده‌گێردرێته‌وه، له سه‌ر حیسابی نانیزامیان و ژیانی ئاسایی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی.
له لایه‌کی دیکه‌وه ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕۆژنامه‌نووسان کووژراون و زۆریان بریندار بوون ، و ڕۆژنامه‌نووسان له ماوه‌ی ئه‌و شه‌ڕه دا ڕه‌نجێکی زۆریان کێشاوه. ده‌ش گوترێ ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌نووس ئیمبێدد بێ ، به شێوه‌یه‌ک ژیانی ده‌پارێزدرێ و ڕوویه‌کی دیکه‌ی ئه‌و سکه‌یه ئه‌وه‌یه له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژنامه نووسانه نیزامی‌یان ده‌یان پارێزن، جۆره‌یه‌ک خۆ سانسۆری به‌کار ده‌هێنن، واته شتێکی ئاوا بڵاو ناکه‌نه‌وه نێگاتیڤ بێ له گه‌ڵ ئه‌و گرووپه نیزامییه‌ی که هاوڕێییان ده‌که‌ن. له به‌ر ئه‌وه‌ی سڵامه‌تی شه‌خسییان به نیزامییه‌کانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و هه‌ر وه‌ها له‌وانه‌یه هه‌ودای دۆستایه‌تییان له گه‌ڵ هێندێک له‌وانه‌ی که له مه‌یدانی شه‌ڕ دان ڕایه‌ڵ کردبێ.
به گشتی وێده‌چێ سیستمی ئیمبێدد زۆر له سیستمی حه‌وزی چاپه‌مه‌نی به باشتر دابندرێ. به ده‌م درێژه کێشانی شه‌ڕ ژماره‌ی ڕۆژنامه‌نووسانی ئیمبێدد که‌متر بووه‌ته‌وه، چونکوو ئه‌و ئه‌رکه زۆر به مه‌ترسییه. با ته‌نێ باسی نموونه‌یه‌ک بکه‌م . ئه‌ی بی سی نیوز که یه‌کێک له وێستگه تێلێڤیزیۆنه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌مریکایه له سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوو دا ناچار بوو باب ودراف هه‌واڵنووسی سه‌ره‌کی خۆی له عیراق بگۆڕێ له به‌ر ئه‌وه‌ی له کاتێک دا له تانکێک دابوو هێرشیان کرایه سه‌ری و بریندار بوو. ئێستا خه‌ریکه بناوبیرده‌بێته‌وه ، به‌ڵام ئه‌و نموونه‌یه نیشان ده‌دا که چ مه‌ترسییه‌ک هه‌ڕه‌شه له ڕۆژنامه‌نووسان ده‌کا ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئیمبێددیش بن !
پرس: ئێوه باسی سیستمی حه‌وزی چاپه‌مه‌نیتان کرد. ده‌کرێ هێندێک زیاتر ئه‌و سیستمه شی بکه‌یه‌وه .
هیکرسن : تا ئه‌و جێگه‌ی ئه‌من بزانم سیستمی حه‌وزی چاپه‌مه‌نی بۆ هه‌موو ڕۆژنامه نووسان ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ش که ئه‌مریکایی نه‌بوون کراوه بوو. بۆ وێنه تێلێڤیزیۆنێکی کوردیش ده‌یتوانی نوێنه‌رێک بنێرێ بۆ ناو ئه‌و حه‌وزه. به‌ڵام شێوه‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌ست نیشان کردنی ئه‌و جۆره ڕۆژنامه نووسانه زۆر ئاشکرا نه‌بوو.
نیزامییه‌کان بڕیاریان ده‌دا چ ڕۆژنامه نووسێک له حه‌وزه‌که‌دا بێ. به‌ڵام فکره‌که ئه‌وه بوو ئه‌و گرووپه له ڕۆژنامه‌نووسان ده‌ستیان به هه‌ر خه‌به‌رێک ڕابگائه‌وه له به‌ر ده‌ست ڕۆژنامه‌نووسه‌کانی دیکه‌ش بنێن. واته ڕۆژنامه‌نووسه‌کان سه‌رچاوه‌کانیان له‌نێو یه‌کتری دا به‌ش ده‌کرد و عه‌ینی خه‌به‌ریان وه‌ده‌ست ده‌که‌وت.
پرس : با بێینه‌وه سه‌ر باسی ڕۆژنامه‌نووسانی ئیمبێدد.
پێت واهه‌یه به‌کارهێنانی ڕۆژنامه نووسێک که بۆخۆی به‌شێکه له لایه‌نێکی شه‌ڕ ، چ ته‌ئسیر و کاردانه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر ناوه‌رۆکی
خه‌به‌ره‌که هه‌یه ؟
هیکرسن : ئه‌من پێم وایه ته‌ئسیرێکی زۆری هه‌یه له سه‌ر ناوه‌رۆکی خه‌به‌ره‌که. له ڕوانگه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ئاماده کردنی خه‌به‌ره‌وه زۆر باشه. هه‌رزانتره و بۆ ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگایه‌کی مێدیاش مه‌ترسی زۆر که‌متره. چونکوو ده‌زانێ هه‌واڵنووسه‌که‌ی ده‌پارێزدرێ ، ده‌زانێ له کوێ یه. به‌ڵام هه‌ر وه‌کوو پێشتریش هێمام پێ‌کرد ئه‌وه له سه‌ر حیسابی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌کرێ که بۆ خۆیان ملی پێوه‌ده‌نێن و ده‌چنه مه‌یدانی شه‌ڕ.ئه‌و جۆره ڕۆژنامه‌نووسانه ده‌رفه‌تیان که‌متره بۆ
گێڕانه‌وه‌ی خه‌به‌ری نهێنی و باسکردنی بارودۆخی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی.
ئه‌من لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کم خوێندووه‌ته‌وه که ده‌ڵێ 71% خه‌به‌ره‌کانی لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامان سه‌باره‌ت به شه‌ڕی عێراق له لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسانی ئیمبێدد ڕا نووسراون.
ڕۆژنامه‌نووسانی ئیمبێدد زۆر له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌کان نزیکترن.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وانه‌ی تا ئێستا کراون به‌رده‌وام ده‌یسه‌لمێنن ئه‌و جۆره ڕۆژنامه‌نووسانه بۆ ئاماده کردنی خه‌به‌ره‌کانیان پشت به سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ده‌به‌ستن ، که ده‌کرێ زانیاری هه‌ره باشیان له لا بێ یان نه‌بێ ، به‌ڵام ڕه‌نگه بیانه‌وێ پێوه‌ندی خۆیان پته‌وتر که‌ن له جیات ئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه خه‌به‌ری ڕووداوه‌که خۆی.
به‌ڵام به‌ڕاستی ئاسته‌مه به وردی بگوترێ کاردانه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسانی ئیمبێدد له سه‌ر وه‌رگرانیان ( بینه‌ر و خوێنه‌ره‌وه ) چییه ؟ به‌ڵام به‌گشتی ده‌توانم بڵێم له شه‌ڕێک دا
فاکتی زۆر هه‌ن سه‌باره‌ت به ئه‌و ڕووداوانه‌ی ده‌قه‌ومن. ئێمه راست دوای 11ی سێپتا‌مبر ئه‌وه‌مان له ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا دیت ، ئه‌ویش جۆششی مرخی خه‌ڵک بوو بۆ خه‌به‌ر. خه‌ڵک ده‌یانه‌ویست بزانن چ ڕوویداوه و چ ڕووده‌دا ؟
پرس: باشه ! له ڕوانگه‌ی تۆوه وه‌کوو ئه‌مریکاییه‌ک ، پێت وایه کاردانه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی خه‌به‌ری شه‌ڕ له مێدیای ئه‌مریکایی دا چ ته‌ئسیرێکی بووه له سه‌ر وه‌رگران ( بینه‌ر، بیسته‌ر و خوێنه‌ره‌وه ) ؟
هیکرسن : زۆر کاردانه‌وه‌ی هه‌بووه که ده‌کرێ باسی بکه‌ین
پرس :تکایه ،باسی چه‌ند نموونان بکه !
هیکرسن: باسی دووکاردانه‌وان ده‌که‌م . یه‌که‌م ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ڵێن ڕۆژه‌ڤ دانان . ڕۆژه‌ڤ دانان ده‌ڵێ مێدیایه‌ک به‌ڕاستی سه‌رکه‌وتووه که پێمان بڵێ بیر له چی بکه‌ینه‌وه. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر ئه‌من ده‌ست ده‌مه ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز وتارێکی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئێران یان نووسراوه‌یه‌ک له‌مه‌ڕ وشداری دان له سه‌ر هه‌ستانی لافاو بخوێنمه‌وه ، دوایه ئه‌گه‌ر له من یان زۆربه‌ی ئه‌مریکاییه‌کان بپرسن که چ باسێکتان بۆ گرینگه هه‌مان شت باس
ده‌که‌ین که خوێندوومانه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ی خه‌ڵک له لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌می ڕۆژنامه‌یه‌ک دا ده‌یبینن یان ئه‌وه‌ی له به‌رنامه‌یه‌کی ده‌نگووباس دا گوێیان لێ ده‌بێ بۆیان گرینگه. ئێستا ڕۆژه‌ڤ دانان به‌ربڵاوتر بووه ، واته نه‌ک هه‌ر ئه‌وه‌ی که مێدیای سه‌رکه‌وتوو پێمان بڵێ چۆن بیر بکه‌ینه‌وه ، به‌ڵکوو ئه‌وه‌شمان پێ بڵێن که بیر له چ جۆره خه‌سڵه‌تێک بکه‌ینه‌وه. بۆ وێنه جان کێری له به‌ربه‌ره‌کانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆککۆماری دا بۆچوونی خۆی له سه‌ر شه‌ڕ گۆڕی .ئه‌و کاندیدای پۆستی سه‌رۆککۆماری بوو له لایه‌ن پارتی دێمۆکرات و ڕقه‌به‌ری جۆرج بووش بوو له هه‌ڵبژاردن دا. خه‌ڵک ئه‌وه ده‌به‌ستنه‌وه به ڕۆژه‌ڤ دانان .لایه‌نێکی دیکه ڕۆژه‌ڤ سازدانه.ئه‌و لایه‌نه ده ڕاستی دا پرسێکی جه‌نجاڵی یه. مێدیا ڕۆژه‌ڤمان له به‌ر ده‌م داده‌نێ، گه‌لۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڕۆژه‌ڤه چییه ؟ گه‌لۆ ڕۆژنامه نووسان خۆیان گه‌ڵاڵه‌یان کردووه ؟ یان له سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمییه‌وه که له پشت قسه‌کانیانه وه‌ریان گرتووه ؟ ئه‌وه لایه‌نێکی کارتێکه‌ری مێدیایه که پێمان ده‌ڵێ بیر له چی بکه‌ینه‌وه. فره‌یمینگ یان پێڤاژۆی کۆنترۆڵی بژارده به پێچه‌وانه‌یه و پێی وایه مێدیا کاتێک سه‌رکه‌وتووه که شتێک به ته‌واوی بکاته شیاوی گێڕانه‌وه، و چه‌ند ئه‌رکی له به‌ر خۆی ڕۆناوه: گیروگرفته‌که دیاری ده‌کا و پێمان ده‌ناسێنێ و پێمان ده‌ڵێ چۆنی یه‌کالا بکه‌ینه‌وه و به‌و شێوه‌یه دوو ڕوانگه‌ی ته‌واو جیاواز و دژی یه‌کتر ده‌ورووژێنێ. ئه‌وه ده‌کرێ جه‌نجاڵی بێ ، چونکوو له هێندێک که‌یسان دا خه‌ڵک له‌وانه‌یه وای دابنێن که ڕوانگه‌کان دژ نین ، به‌ڵام به لایه‌نێک دا زیاتر ده‌شکێنه‌وه. بۆ نموونه ده‌کرێ باسی کێشه‌ی گه‌رما بکه‌ین ، هێندێک خه‌ڵک ڕه‌نگه بڵێن به‌ڵگه‌یه‌کی زۆر به‌ده‌سته‌وه‌یه گه‌رمای جیهان به‌رده‌وام ده‌کا ، به‌ڵام له هه‌ستی غه‌ریزی ڕۆژنامه‌نووس دا ڕه‌نگه ئه‌وه بابه‌تێکی جێی مشت و مڕ بێ و به شێوه‌یه‌کی وای بنووسێ قسه‌ی لایه‌کی دیکه بسه‌لمێنێ.
جا بۆیه دوو ڕێگه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مێدیا زۆر سه‌رکه‌وتوو بن بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ره‌وه و بیسته‌ری خۆیان بخه‌نه چوارچێوه‌یه‌که‌وه که وکوو وان بیر بکه‌نه‌وه .
پرس : یانی، له کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌مریکایی دا مێدیا تا چ ڕاده‌یه‌ک ئه‌و ته‌ئسیره‌ی بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وجۆره‌ی ده‌یه‌وێ خه‌ڵک خه‌به‌ر وه‌ربگرێ ؟
هیکرسن : له سه‌ره‌تای لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ته‌ئسیری مێدیا ،
مۆدێلێک به‌کار ده‌هات که پێی ده‌گوترێ ده‌رزی یه‌کاویه‌ک یان گوله‌ی جادوویی ، واته ئه‌وه‌ی له تێلێڤیزیۆن دا ده‌تدی ، یه‌کسه ر
ته‌ئسیری له سه‌ر ده‌کردی، به‌ڵام به ده‌م تێپه‌ڕینی زه‌مانه‌وه بۆچوونێکی دیکه پێگه‌یوه و له دنیای مێدیا دا خه‌ڵک گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئاکامه که ئه‌مه پێویست ناکا وابێ. به‌ڵکوو زۆر هۆکاری جێی سه‌رنج هه‌ن ، زۆر هۆکاری پێوه‌ندیدار هه‌ن که یارمه‌تی ده‌که‌ن
به لێکدانه‌وه‌ی خه‌ڵک له کاتی چاولێکردنی تێلێڤیزیۆن . له‌وانه یه
ئه‌وه ئامۆژگارییه‌کانی ئه‌و پارتییه سیاسییه بێ که مرۆ تێیدا ئه‌ندامه که یارمه‌تی بکا به لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی مرۆ
له مێدیاوه ده‌یبیسێ ، یان ئه‌و شوێنه‌ی مرۆ لێی ده‌ژی ده‌کرێ هۆکارێک بێ بۆ چلۆنایه‌تی لێکدانه‌وه‌ی خه‌به‌رێکی مرۆ له مێدیای ده‌بیسێ. جا بۆیه ئاسته‌مه به‌گشتی بگوترێ مێدیا چ کاردانه‌وه‌یه‌کی له سه‌ر بیروڕای گشتی ئه‌مریکاهه‌یه. به‌ڵام ده‌توانم بڵێم به ده‌م تێپه‌ڕینی زه‌مان ، ئه‌مریکاییه‌کان به گشتی
ئه‌وه‌نده‌ی تێوه‌گلان له عێراق درێژ بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌نده‌ش بۆیان زه‌حمه‌تتر بووه بزانن چ ڕاده‌برێ. من پێم خۆش نییه زاراوه‌ی
سوان و خه‌مساری به‌کار بهێنم ،به‌ڵام ده‌توانم بڵیم خه‌ڵک ماندوو بوون و هێندێک له ورده‌ڕیشاڵی بابه‌تی سه‌ره‌کی
شه‌ڕ له بیرکراون . ڕووداوه‌کان زۆر جار وه‌کوو چیرۆک داده‌ندرێن تا ئه‌وه‌ی له به‌ستێنێکی گشتی تری شه‌ڕ دا وه‌کوو بابه‌ت لێیان
بڕواندرێ
پرس: باشه ، ئه‌گه‌ر ئێستا باسی مێدیای دیکه بکه‌ین ، یانی بێجگه‌له تێلێڤیزیۆن ، چاپه‌مه‌نی به گشتی، وه‌کوو ڕۆژنامه ، وه‌کوو ئه‌و ده‌ره‌تانی پێوه‌ندییانه‌ی له ئینترنێت دا هه‌ن. ئه‌وانیش خه‌به‌ری شه‌ڕ ده‌گێڕنه‌وه ، باسی شه‌ڕ ده‌که‌ن . به بۆچوونی تۆ جیاوازی نێوان خه‌به‌ر بڵاو کردنه‌وه له تێلێڤیزیۆن و مێدیاکانی دیکه دا چییه ؟
هیکرسن : جیاوازی زۆرن ، جیاوازی زۆر گرینگ له نێوان تێلێڤیزیۆن و چه‌شنه‌کانی دیکه‌ی مێدیا دا هه‌یه. هه‌م مێدیای نه‌ریتی و چاپی و هه‌م مێدیای دوولایه‌نه‌ی نوێ که ئێستا له گۆڕێ دایه.
جیاوازی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه که تێلێڤیزیۆن بریتی یه له پاکه‌تی ڕووداوی پچووک و تا ڕاده‌یه‌کی زۆر کورت کراوه‌ته‌وه و خراوه‌ته‌وه سه‌ر یه‌ک. به‌ڵام له مێدیای چاپی دا مرۆ ده‌ره‌تانی ئه‌وه‌ی هه‌یه که کاتێکی زیاتری هه‌بێ بۆ گێڕانه‌وه‌ی ورده ڕیشاڵێ رووداوه‌کان که تێیدا شته‌کان به پێی بابه‌ت ده‌خرێنه ناو چوارچێوه‌یه‌که‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی گشت مێژووی ڕووداوه‌کان شی بکرێنه‌وه ، بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین که بۆ گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م دۆخه‌ی تێیداین و بۆچی ئه‌و ڕووداوه تایبه‌تییه قه‌وما له به‌ستێنێکی به‌رفراوانتر دا. به‌ڵام تێلێڤیزیۆن رووداوه‌کان ده‌خاته چوارچیوه‌یه‌کی گێڕانه‌وه. بۆ وێنه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ شتێک ڕوویدابێ و ته‌واو بووبێ، بێ ئه‌وه‌ی بتوانێ پێمان بڵێ بۆ ؟ که‌یسی ڕۆژنامه‌ی نیۆیۆرک تایمز چاوڕاکێشه. له سه‌ره‌تای شه‌ڕ تاوانبار ده‌کرا به‌وه‌ی که بۆ لێکدانه‌وه‌کانی زۆر گوێ ده‌داته سه‌رچاوه فه‌رمییه‌کان.له جه‌نگه‌ی شه‌ڕ و دواتر ڕایگه‌یاند نه‌ده‌بوو زۆر گوێ بداته قسه و ئامۆژگارییه‌کانی حکوومه‌ت. به ئاسایی مرۆ ئه‌و جۆره ڕه‌خنه له خۆگرتن و پاشگه‌زبوونه‌وانه له لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسان و کارگێڕانی تێلێڤیزیۆنه‌کانه‌وه زۆر نابیسێ.
ئینترنێت هه‌تا دێ زیاتر ده‌ته‌نێته‌وه‌و گه‌لویستتر ده‌بێ. له زۆربه‌ی ماڵان دا ئینترنێت هه‌یه. بۆ ناردنی ئیمه‌یل ، و هه‌روه‌ها ته‌ماشاکردنی ماڵپه‌ڕی خه‌به‌ران به‌کاری ده‌هێنن . له‌و دواییانه دا پێم زانی که له ئه‌مریکا 12 میلیۆن که‌سی بلۆگنووس هه‌ن و ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بێ ئه‌وه‌یه که 54% ئه‌وان له خواره‌وه‌ی سی ساڵانن. ئه‌وه‌ش دیارده‌یه‌کی تازه‌یه. چونکوو ئێستا به‌رده‌نگه‌کانیش زۆر جیاوازن و لایه‌نی جوانی ئینترنێت ئه‌وه‌یه که جۆره‌یه‌ک پێوه‌ندی دوولایه‌نه هان ده‌دا ، ده‌کرێ نامه‌ی پێدا بنێری ، ده‌ست بکه‌ی به قسه کردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و وڵام وه‌ربگرییه‌وه.
شتێکی که له تێلێڤیزیۆن دا ده‌ست نادا. ده‌گوترێ له ڕۆژنامه دا فه‌زایه‌کی زیاتر هه‌یه بۆ وڵام وه‌رگرتنه‌وه. ئێستا له هه‌موو گۆڤارێکی ئه‌مریکا دا به‌شی ڕاده‌ربڕینی خۆێنه‌وه‌ران شتێکی ستاندارده. بۆیه مرۆ هێندێک بۆی ده‌رده‌که‌وێ خۆێنه‌ره‌وان بۆچوونیان له سه‌ر ئه‌وبابه‌تانه‌ی خوێندوویانه‌ته‌وه چییه ؟ به‌ڵام ئه‌و
ده‌ره‌تانه له تێلێڤیزیۆن دا نییه . چونکوو تێلێڤیزیۆن به کۆمه‌ڵ ڕووبه‌ڕووی بینه‌رانی دێ نه‌ک وه‌کوو تاک و ته‌را .
پرس: به‌ڵام ئێستا هێندێک له ڕۆژنامان ده‌ره‌تانی ئینترنێت به کار ده‌هێنن و هێندێک له خه‌به‌ره‌کانیان به‌ڕێگه‌ی دیمه‌نی تێلێڤیزیۆنی له ئینترنێت دا بڵاو ده‌که‌نه‌وه . ئه‌وه چۆن لێک ده‌درێته‌وه ؟
هیکرسن : ده‌توانم چه‌ند نموونه باس بکه‌م. بۆ وێنه سی ئێن ئێن له‌تۆڕی ئینترنێت دا ڕاپێوی هه‌یه ، له تێلێڤیزیۆنه‌وه ڕاده‌گه‌یێنێ و به بینه‌ران ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر سه‌ردانی ماڵپه‌ری سی ئێن ئێن بکه‌ن ده‌توانن ئاکامی پێکهاته‌ی ڕه‌گه‌زی بزانن ، که له‌وانه‌یه ده ده‌قیقه دواتر ئاکامی ئه‌و ڕاپێوییه له تێلێڤیزیۆنه‌وه ڕابگه‌یێندرێ. هه‌ر وه‌ها له هێندێک له تێلێڤیزیۆنه 24 سه‌عاته‌کان دا ئه‌و ئی – مه‌یلانه‌ی بینه‌ران ناردوویانه بۆ بینه‌ران ده‌خوێننه‌وه و به‌ڕاستی لێره دا مرۆ جێگۆركێی ئامرازه‌کانی ڕاگه‌یاندن ده‌بینێ . به‌وشێوه‌ێه‌ش ڕای خه‌ڵک له مێدیا دا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
پرس :باشه !ئێستا ده‌مه‌وێ لێت بپرسم بیروڕای گشتی له ئه‌مریکا ئه‌و خه‌به‌رانه‌ی وا له ده‌ره‌وه ڕا واته له سه‌رچاوه‌ی غه‌یری ئه‌مریکاییه‌وه بێن چۆن وه‌رده‌گرن ؟
هیکرسن :ئه‌گه‌ر ڕاستت بوێ ئه‌مریکاییه‌کان ئاگایه‌کی ئه‌وتۆیان له چاپه‌مه‌نی بێگانه نییه. 4 وێستگه‌ی تێلێڤیزیۆنی سه‌رتاسه‌ری هه‌نه و خه‌ڵک زیاتر ته‌ماشای ئه‌و کاناڵانه ده‌که‌ن. بۆیه بینه‌ران ده‌ره‌تانی سه‌رپشک بوونیان زۆر نییه. و ئه‌وه چه‌ند هۆی هه‌یه. هۆی یه‌که‌م مه‌سه‌له‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و شایی به‌خۆبوون و نیشتمانپه‌روه‌ری یه. له ناو خه‌ڵک دا باوه‌ڕێکی زۆری کۆمه‌ڵایه‌تی به مێدیای ئه‌مریکایی هه‌یه. هه‌روه‌ها وڵاتی ئێمه خاوه‌نی مێژوویه‌کی گه‌وره‌یه سه‌باره‌ت به ئازادیی چاپه‌مه‌نی. بۆیه پێم وایه ئه‌وه کاردانه‌وه‌یه‌کی زۆری له سه‌ر خه‌ڵک هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگووباسی ئه‌و ئامرازانه‌یان پێ راست بێ و وای دابنێن ئازادانه
ئاماده کراون ، له مه‌ڕ چاپه‌مه‌نی شوێنی دیکه به شک و گومانن چونکوو وای داده‌نێن ناتوانن به ئازادی کار بکه‌ن و هه‌ر وه‌ها له به‌ر ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی به شوێن ئامانجی ئه‌تۆ دابن که دژی ئه‌مریکایی بێ.
پرس :ده‌کرێ بڵێین هه‌موو ڕه‌خنه‌یه‌ک له ده‌سته‌ڵاتداریی ئه‌مریکا
له چاپه‌مه‌نی دا قه‌بووڵ ده‌کرێ ؟
هیکرسن : پێم وایه ئه‌وه به چه‌شنی ئامرازی ڕاگه‌یاندنه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. له مه‌ڕ تێلێڤیزیۆن ، ڕه‌نگه خه‌ڵک بڵێن نا ،سانسۆری زۆری تێدا ده‌کرێ به‌و کرده‌وانه‌ی بیندراون زۆر له حکوومه‌ت نزیکه وباسی هه‌موو شت ناکا ! من پێم وایه ئینترنێت ده‌ره‌تانی زۆر به‌ربڵاوتری له به‌ر ده‌ست خه‌ڵک ناوه و تێلێڤیزیۆنی ساتێلاتیش هه‌ر وه‌ها . بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک بۆخۆیان به دووی شتان دا بگه‌ڕێن . به‌ڵام لێره دا پرسیار ئه‌وه‌یه گه‌لۆ ئه‌مریکاییه‌کان کات ته‌رخان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچن به شوێن سه‌رچاوه‌کانی به‌دیلی مێدیایی دا بگه‌ڕێن یان هه‌ر خوویان گرتووه به بیستنی قسه‌ی دامه‌زراوه سه‌ره‌کییه‌کان و‌من پێم وانییه له‌وێدا ره‌خنه‌یه‌کی زۆریان گوێ لێبێ.
پرس: ده‌کرێ باسی ئه‌و سنووره‌ی بکه‌ی که مرۆ ناتوانی لێی ده‌رباز بێ ؟
هیکرسن : به‌ڵێ ! لێبڕاوانه ده‌توانم بڵێم بابه‌تی ئاوای که له مه‌ڕ لایه‌نی چالاکی نیزامی ده‌وڵه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
بۆ نموونه نیگه‌رانی له‌وه‌ی که دیمه‌نی خه‌سار و کووژراوه‌کان له عێراق نیشان بدرێن. ئه‌وه بڤه‌یه‌کی گه‌وره بوو . بۆ کاناڵه تێلێڤیزیۆنییه‌کان خراپ ده‌بێ به نێگاتیڤ باسی ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا بکه‌ن چونکوو له‌وانه‌یه خه‌ڵک ئه‌وه به کرده‌وه‌یه‌کی نانیشتمانپه‌روه‌رانه دابنێن و ئه‌وه مه‌ترسییه‌کی گه‌وره و بوارێکی سیاسی ناسکه. ته‌نانه‌ت ئه‌وکه‌سانه‌ش که له ئه‌مریکا له دژی شه‌ڕ بوون کاتێک له مێدیایه‌ک دا ڕه‌خنه ده‌که‌ن و قسه‌ی خۆیان ده‌که‌ن له هه‌مان کاتیش‌دا ده‌ڵێن ئێمه پشتیوانی له سه‌ربازه‌کانمان ده‌که‌ین. نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکه‌یه‌کی ئه‌وتۆ هه‌میشه له گۆڕێ دایه. هه‌ر وه‌ها حکوومه‌ت داوای له وێستگه خه‌به‌رییه‌کان کردووه هێندێک له په‌یامه‌کانی ئوسامه بین لاده‌ن بڵاو نه‌که‌نه‌وه، چونکوو له‌وه نیگه‌رانن بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره په‌یامانه ده‌کرێ ڕێکلام و بانگه‌شه‌یه‌ک بێ بۆ جمووجووڵی لایه‌نگرانی لێروله‌وێ . ئه‌وانه دوو بابه‌تن که سانسۆر ده‌کرێن !
پرس :یای هیکرسن به پێی ئاکامی ئه‌و پێوه‌رانه‌ی که بیروڕای گشتی ئه‌مریکا هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن ، وا وێده‌چێ پشتیوانی خه‌ڵکی ئه‌مریکا له تێوه‌گلانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی خۆی با بڵێین له عێراق و ئه‌فغانستان که‌م بووه‌ته‌وه. هه‌ر وه‌ها پشتیوانی له سه‌رۆک بووشیش.
به بۆچوونی تۆ ته‌ئسیری مێدیا له سه‌ربارودۆخێکی ئاوا چه‌نده‌یه ؟
هیکرسن: ئاستی پشتیوانی کردن له سه‌رۆک بووش که‌م بووه‌ته‌وه، له چاو کاتی ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ. دوای کاره‌ساتی 11ی سێپتا‌مبر ده‌ره‌جه‌ی پشتیوانی لێکردنی له ئاستی هه‌ره به‌رز دابوو. خه‌ڵک پشتیوانی‌یان لێ ده‌کرد و کرده‌وه‌کانی ویان به‌دڵ بوو. به پیاوی ئه‌هلی عه‌مه‌ل یان داده‌نا. به‌ڵام حاڵی حازر ، به پێی ئه‌و هه‌ژماره تازانه‌ی من دیتوومن ده‌ره‌جه‌ی پشتیوانی لێکرانی 36% ه له نێو ئه‌مریکاییه‌کان دا ، و ئه‌وه به هیچ جۆر بۆ ئه‌و باش نییه. ئه‌وه چه‌ندین سه‌به‌بی هه‌یه. یه‌کیان ئه‌وه‌یه که خه‌ڵک له شه‌ڕ ماندوو بوون ، و به زیاد بوونی ژماره‌ی کووژراو و خه‌ساران زۆر په‌سن . هه‌روه‌ها له ستراتێژی ده‌رکه‌وتن له عیراقیش نیگه‌رانن. واته ستراتێژی درێژخایه‌نی دوای ئه‌و وه‌زعه‌ی ئێستا. وه‌ک ده‌زانین پاره‌که لافاوی کاترینا هه‌ستا و نیوو ئۆرلینی خاپوور کرد . هێشتا خه‌ریکی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی ئه‌وێن. مه‌به‌ستم نیوو ئۆرلینه له لویزیانا. له‌وێ ده‌بێ کارێکی زۆر زیاتر بکرێ. ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆر له بووش و گشت حکوومه‌ته‌که‌ی گیراوه بۆ چلۆنایه‌تی پێوه چارانیان به‌و کاره‌ساته. ئه‌و ڕاستیه‌ش که تا ئێستا ئوسامه بین لاده‌ن مان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه هێشتا له زه‌ینی خه‌ڵک دایه.
ئه‌گه‌ر بین لاده‌ن ئامانجی سه‌ره‌کی بوو له شه‌ڕی گۆیا دژی تێڕۆر دا بۆچی تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ئه‌وه دله‌ڕاوکێ ی زیاتری له ناو خه‌ڵک دا ورووژاندووه. ئه‌وه ڕاسته که مێدیا له سه‌ر چلۆنایه‌تی بۆچوونی بیروڕای گشتی ده‌ور ده‌گێڕێ ، هه‌ر وه‌ک پێشترباسم کرد له مه‌ڕ ڕۆژه‌ڤ دانان له مێدیاوه . مێدیا زۆر باشه له وه‌یدا پێمان بڵێ بیر له چی بکه‌ینه‌وه ؟ جا ئه‌گه‌ر خه‌به‌ری سه‌ره‌کی ڕۆژ ی مێدیا لافاوی کاترینا بێ ، یان شه‌ڕی عێراق بێ یان گه‌ڕان بێ به دووی ئوسامه بین لاده‌ن دا ، له ڕوانگه‌ی خه‌ڵکه‌وه ئه‌مانه ده‌بێ به شێوه‌یه‌ک له کاروکرده‌وه‌ی پرێزیدێنت دا ڕه‌نگ بداته‌وه. کێ چووزانێ چ ده‌قه‌ومێ !
که‌وابوو ده‌کرێ بڵێم ئاستی پشتیوانی بووش له ناو خه‌ڵک هه‌ڵده‌کشێ وداده‌کشێ و ئێستا به گردبڕی به‌ره‌و که‌م بوونه‌وه‌یه و ئه‌وه‌ش تا ڕاده‌یه‌ک ده‌وری مێدیای تێدایه. به‌ڵام وانییه
که ئه‌مه حاڵه‌تێکی نه‌گۆڕ و هه‌میشه‌یی بێ !
پرس: پێت واهه‌یه گۆڕانی ئیداره‌ی ئێستا ته‌ئسیرێکی ئاوای هه‌بێ له سه‌ر بوونی ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کان خۆی؟
هیکرسن : له حاڵی حازر دا ئه‌وه به ڕاستی زۆر ئاسته‌مه به لێبڕاوانه بگوترێ. له‌و دواییانه دا شتێکی سه‌رنج ڕاکێش ڕوویدا .
جۆزێف لیڤرمه‌ن که له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2000 دا کاندیدای جێگری سه‌رۆککۆمار بوو له گه‌ڵ ئاڵ گۆڕ وه‌کوو پاڵوراوێکی پارتی دێمۆکرات ، دیسان له کاندیکت وه‌ک دێمۆکرات خۆی پاڵاوت . ئه‌و
که‌سێکه زۆر به ڕاشکاوی له گه‌ڵ شه‌ڕی عێراق بوو و له سه‌ری ده‌کرده‌وه. زۆرێک له دێمۆکراتان ئێستا به‌و شێوه‌یه‌ی پشتیوانی‌یان له شه‌ڕ ده‌کرد وا نه‌ماون . به‌ڵام سه‌ناتۆر لیڤرمه‌ن سه‌ناتۆڕێکی له مێژینه‌ی دێمۆکراتان بوو و ئه‌و کورسییه‌ی له مێژه‌وه هه‌یبوو له ده‌ستی دا و له هه‌ڵبژاردن دا دۆڕاندی ، هۆی شکانه‌که‌شی له به‌رهه‌ڵوێستی بوو سه‌باره‌ت به شه‌ڕ. جا بۆیه هێندێکان ئه‌م نموونه‌یه وه‌کوو تاقیکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌بینن، ئه‌گه‌رچی مه‌سه‌له‌که هه‌ر له‌وێ ته‌واو نابێ، چونکوو سه‌ناتۆر لیڤرمه‌ن بڕیاری داوه ئه‌مجاره وه‌کوو کاندیدایه‌کی سه‌ربه‌خۆ خۆی بپاڵێوێ.شوێنی وی ته‌نێ ئه‌یاله‌تێکی پچووکه ، به‌ڵام ئاسته‌مه بگوترێ چون ده‌بێ ؟ زۆر له‌خه‌ڵک هه‌ستیان ئه‌وه‌یه ده‌ڵێن ئێمه له‌وێ ، له عێراق زۆر شتمان به‌خت کردووه. ئێستا هه‌ر وا ئه‌وێ به جێ بهێڵین ئه‌وه بۆ خۆی شکانێکه !
پرس :ئاستی ئاگاداری خه‌ڵک چه‌نده‌یه ؟ یانی گه‌لۆ بیروڕای گشتی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ووڵاتانه‌ی که ئه‌مریکای تێوه‌گلاوه وه‌کوو عێراق ، یان ئه‌فغانستان ده‌زانێ ؟بۆ وێنه سه‌باره‌ت به پێکهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و جێگایانه ئاستی ئاگاداری و زانیاری خه‌ڵک چه‌نده‌یه ؟
هیکرسن : زۆر له ئه‌مریکاییه‌کان به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ که جێی باوه‌ر نییه سه‌باره‌ت به سیاسه‌ت زۆر که‌م ده‌زانن و ئه‌مه له سه‌ر عێراقیش هه‌ر ئاوایه. زۆر سه‌رنجڕاکێشه ماوه‌یه‌کی کورت به‌ر له ده‌ستپێکردنی شه‌ڕ یه‌ک له هۆیه‌کانی که پرێزیدێنت بووش له ناو
بیروڕای گشتی ئه‌مریکا دا پاساوی پێویست بوونی شه‌ڕی ده‌دا وه‌زعی کوردان بوو. له چاپه‌مه‌نی دا سه‌رنجێکی یه‌کجار زۆر ده‌درایه سه‌ر کوردان وه‌کوو سه‌به‌بێک بۆ ده‌ستتێوه‌ردان له عێراق – له به‌ر ئه‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ی له‌باری مێژوییه‌وه له گه‌ڵیان کراوه له ژێر ده‌سته‌ڵاتی سه‌دام حوسێن دا .ئه‌من پێم وایه بیروڕای گشتی ئه‌مریکا زه‌حمه‌ته شتێکی ئه‌وتۆ بزانێ سه‌باره‌ت به ژیانی مه‌ده‌نی له عێراق. ده‌کرێ چه‌ندین هۆکار بۆ ئه‌مه هه‌بێ . یه‌کیان به‌گشتی ئاستی بێئاگایی و نه‌زانینی خه‌ڵکه سه‌باره‌ت به ئیسلام و سونی و شیعه. تێنه‌گه‌یشتن له‌وه زۆر به‌چاکی. و هه‌ر وه‌ها له به‌ر نووسینه‌کانی ڕۆژنامه‌نووسانی ئیمبێدد.ئه‌وان زۆر که‌م په‌رژاون له سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بنووسن و بار و دۆخی ئه‌وان خراوه‌ته به‌ر سێبه‌ری ده‌نگووباسی نیزامی.
ئێستا له چاپه‌مه‌نی ئه‌مریکا دا باسێکی گه‌وره ده‌ستی پێکردووه بۆ وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره گه‌لۆ عێراق که‌وتووه‌ته حاڵه‌تی شه‌ڕی ناوخۆیی یان نا ؟ هێندێک له‌وان به‌و ئاکامه گه‌یشتوون وای به ناو بکه‌ن. به شێوه‌ی مامناونجی ئه‌مریکاییه‌کان له سه‌ر عێراق زۆر که‌م ده‌زانن و له ڕوانگه‌ی فه‌خری شه‌خسییه‌وه لێی ده‌ڕوانن و پێیان خۆشه سه‌ربازه‌کان بێنه‌وه ماڵێ.
ئه‌من له سیاتێل له واشنگتن ده‌ژیم ، له‌وێ زۆر پێگه‌ی هێزی ده‌ریایی هه‌یه ، هه‌ر وه‌ها پێگه‌یه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌ڕته‌ش . له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌من لێی ده‌ژیم خه‌ڵک زۆر پشتیوانی له سه‌ربازان و
له شه‌ڕ ده‌که‌ن .
پرس: هۆی ئه‌وپشتیوانی لێکردنه چییه ؟ نه‌ریتێکه ؟
هیکرسن : پێم وایه ئه‌وه له به‌ر جۆره‌یه‌ک شانازی به خۆ کردنه.
چه‌ندین هۆ هه‌نه ، یه‌ک ویستی گشتی یارمه‌تیدان به‌خه‌ڵک و یه‌کی دیکه‌یان باشتر کردنی چلۆنایه‌تی ژیانی خه‌ڵکی دیکه.
زۆرێک له سه‌ربازان له‌و باوه‌ره دان ئه‌وان بۆ ڕزگار کردنی عێراق
چوونه‌ته وێنده‌رێ و هه‌تا ئه‌وه پێک نه‌هێنن ناگه‌ڕێنه‌وه ماڵێ. هه‌ر وه‌ها هۆیه‌کی دیکه رێزلێنان له نێوونێوبانگی وڵات و ڕێزلێنان له سه‌رۆک بووشه . خه‌ڵک ده‌ڵێن شانمان وه‌به‌ر داوه ، پێمان خۆشه به جێیه‌ک بگا !
پرس: وابزانم ئه‌تۆ هێندێک شتت نووسیوه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌کانی زیندانی ئه‌بوو غه‌ریب . ده‌کرێ باس بکه‌ی ئه‌و ڕووداوه له چاپه‌مه‌نی ئه‌مریکا دا چۆنی ڕه‌نگ دایه‌وه ؟
سه‌باره‌ت به‌و جووڵانه‌وه‌یه‌ی له گه‌ڵ زیندانییه عێراقییه‌کان کرابوو ؟
هیکرسن : ڕووداوی ئه‌بوو غه‌ریب هه‌تا بڵێی ڕووداوێکی دڵتاوێن بوو. خه‌ڵکی ئه‌مریکاش وه‌ک خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست پێی هه‌ژان. لێبڕاوانه هه‌ستی بێزاری له ئه‌مریکاییه‌کانی ورووژاند.
ئه‌وه جۆره قه‌یرانییه‌کی ناسنامه‌یی بوو بۆ ئه‌مریکاییه‌کان به‌وه‌ی که تاوانبار بکرێن به ئه‌شکه‌نجه‌گه‌ر ، له کاتێکدا خۆیان به ڕزگارکه‌ر داده‌نێن. کرده‌وه‌یه‌کی ئاوا نامرۆیانه به قوولی ده‌رداوی بوو.
به‌پێی ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی من کردم له سه‌ره‌تاوه ڕاست دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌تنه ئاشکرا بوو خه‌ڵک پێیان خۆش نه‌بوو به ئه‌شکه‌نجه‌ی دابنێن . ئه‌من زیاتر له 700 مه‌قاله‌ی نیۆیۆرک تایمزم
شی کرده‌وه له‌و کاته‌وه که خه‌به‌ری ڕووداوه‌که ئاشکرا بوو تائه‌و کاته‌ی که دادئه‌ستێنی گشتی ئێمه ئالبێرتۆ گۆنزالێس به ڕاشکاوی پێی لێنا که ئه‌و که‌تنه قه‌وماوه.
ناوی وی سه‌باره‌ت به که‌تنی ئه‌بوو غه‌ریب ، ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌بوو غه‌ریب ، یان هه‌ر ناوێکی دیکه‌ی لێ بنێین زۆر له سه‌ر زارانه.
چونکوو هێندێک شتی سه‌باره‌ت به لێکدانه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی
ژێنێڤ بڵاو کردووه‌ته‌وه و ئیدیعای کرد به‌نده‌کانی په‌یماننامه‌ی ژێنێڤ ئه‌و که‌تنه ناگرێته‌وه.
ئه‌وه ڕۆژنامه‌نووسان بوون ئه‌و ڕووداوه‌یان به که‌تن و سکاندال دانا
و ئه‌وان بوون به ئه‌شکه‌نجه‌یان نێوزه‌د کرد. به‌ڵام له هه‌مان کات دا وا نیشان ده‌درا ئه‌وه کرده‌وه‌یه‌کی نه‌ویستوو و به هه‌ڵکه‌وت بووه و
چه‌ند که‌سی گه‌نیو له ناو ئه‌رته‌ش دا ئه‌و خراپه‌یان کردووه که به هیچ جۆر نوێنه‌رایه‌تی باقی سه‌ربازان ناکه‌ن و چ فڕیان به سه‌ر
به‌هاکانی ئه‌مریکاوه نییه !
پرس: له ساڵی 2003 وه تاکوو ئێستا ڕه‌نگه زۆر کتێب سه‌باره‌ت به تێوه‌گلانی ئه‌مریکا له عێراق بڵاو بووبێته‌وه . ده‌کرێ هێندێک
باسی ئه‌و جۆره کتێبانه بکه‌ی !
هیکرسن : کتێبێک هه‌یه به ناوی " ئه‌ساسینس گه‌یت " که هه‌واڵنووسێکی نیۆیۆرکر نووسیویه ، هه‌تا بڵێی کتێبێکی باشه.
باسی ئه‌و هۆیانه ده‌کا که گه‌یشته شه‌ڕی عێراقێ .
جاسکا لینچ یش کتێبێکی بڵاو کردووه‌ته‌وه . ئه‌و ژنه ئه‌مریکاییه‌کی
یه‌خسیری شه‌ر بوو له به‌رایی شه‌ڕ دا و مێدیا سه‌رنجێکی زۆری دایه سه‌ر چاره‌نووسی. هه‌ر وه‌ها پۆل برێمر که ماوه‌یه‌ک حاکمی
عیراق بوو کتێبێکی نووسیوه. چه‌ند بیره‌وه‌ریش بڵاو بوونه‌ته‌وه ناوی نووسه‌رکانیم وه‌بیر نایه !
پرس: ده‌بێ خه‌ڵک زۆریان بخوێننه‌وه !!
هیکرسن : به‌ڵێ ده‌یانخوێننه‌وه ! پێم وایه له به‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا هێشتا له‌وێیه و شه‌ڕ درێژه‌ی هه‌یه. خه‌ڵک ده‌یانه‌وێ بزانن چ ده‌قه‌ومێ و ده‌یانه‌وێ شتێکی لێ هه‌ڵبکڕێنن .
چونکوو مێدیا ، و به تایبه‌تی تێلێڤیزیۆن هه‌ر وه‌ک باسمان له سه‌ر کرد باسی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌که‌ن ئه‌مرؤ چ قه‌وماوه ؟ دوێنێ چ ڕوویداوه؟ بۆیه ده‌کرێ به هاسانی پاشخانی تێوه‌گلان و ئه‌وه‌ی که
چۆن گه‌یشتووینه‌ته دۆخی ئێستا له بیر بکرێ . بۆیه پێم وایه ئه‌و کتێبانه‌ی باسم کردن ده‌کرێ وڵامی هێندێک پرسیاران بده‌نه‌وه
به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆی که مێدیا ناتوانێ ئه‌و وڵامانه بداته‌وه .
پرس: گه‌لۆ مرۆ ده‌کرێ بڵێ شه‌ڕ ده‌توانێ ببێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتن و زیاد بوونی ئاگاداری ؟
له نموونه‌ی عێراق دا !
هیکرسن :
به‌ڵێ ! ئه‌من به گردبڕی پێم وایه ئه‌وه وایه. به لێبڕاوی . چونکوو
ئێستا زۆرزۆر زیاتر له سه‌ر عێراق ده‌نووسرێ تا به‌ر له قه‌ومانی شه‌ڕ. له ڕۆژنامه و گۆڤاره‌کان و له تێلێڤیزیۆنیش دا به‌شی تایبه‌تی له‌و باره‌یه‌وه هه‌ن. ئێستا له چاو ڕابردوو زانیاری خه‌ڵک له سه‌ر جوگرافیای ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستیش هه‌ڵکشاوه. ئه‌من ئاماده‌م گرێ‌و بکه‌م و بڵێم پێشتر هیچ شتێکی وایان له سه‌ر گرووپه ئێتنیکییه‌کان و جۆراوجۆری مه‌زه‌بی له ناو عێراق دا نه‌ده‌زانی و ئێستا ده‌زانن. بۆیه ده‌زانن چونکوو ئیدی عێراق بۆیان جێیه‌کی دووره‌ده‌ست نییه . چونکوو زۆر خه‌ڵک ، خه‌ڵکی ئه‌وتۆ ده‌ناسن که له عێراقن ، یان له‌وێ سه‌ربازن یان پێوه‌ندییان به ئه‌رته‌شه‌وه هه‌یه. خه‌ڵکێکی ئێستا له ئه‌مریکا ده‌ژین هه‌موویان ڕایه‌ک ، بۆچوونێکیان له سه‌ر شه‌ڕی عێراق هه‌یه و هه‌موویان هێندێک
شتی له سه‌ر ده‌زانن .
پرس: ئێستا با هێندێک باسی نامه‌ی ماستره‌که‌ت بکه‌ین وا بزانم ناوی " ناسنامه به ڕێگه‌ی ساتێلایت " ه . ده‌کرێ هێندێک
له سه‌ر ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه‌بدوێی که له سه‌ر مێدیای کوردی کردووته ؟
هیکرسن : له ساڵی 2003 تێلێڤیزیۆنی مێدیا سه‌رنجی منی زۆر ڕ‌اكێشا. به تایبه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌مه‌ویست بۆم ڕوون بێته‌وه ئه‌وه بوو ناسنامه‌یه‌ک چۆن هه‌ڵده‌نرێ و ساز ده‌کرێ ؟ که‌یسی کورده‌کان زۆر چاوڕاکێشه چونکوو ئه‌وان له ناو چه‌ندین ده‌وڵه‌ت – نه‌ته‌وه دا بڵاون و ئه‌وه به گردبڕی ده‌یانکا به نموونه‌یه‌کی تاقانه. گه‌وره‌ترین حه‌شیمه‌تی ئێتنیکی جیهان به بێ هه‌بوونی ده‌وڵه‌تی خۆیان . بۆیه ئه‌وه زه‌مینه‌ی پرسیاری زۆر گرینگی بۆ من ڕه‌خساند. گه‌لۆ مرۆ ئه‌و ناسنامه‌یه چۆن ساز ده‌کا ؟بۆیه لێکۆڵینه‌وه‌که‌م له بواری به‌رهه‌مهێنانی به‌رنامه له تێلێڤیزیۆنی مێدیا ده‌ست پێ‌کرد. له تێلێڤیزیۆنی مێدیا گۆتووبێژم له گه‌ڵ خه‌ڵک ساز دا بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئامانجیان به ڕێگه‌ی به‌رنامه‌کانی تێلێڤیزیۆن دا چییه ؟
زۆربه‌ی به‌رنامه‌کان خه‌سڵه‌تی په‌روه‌رده‌ییان هه‌بوو و هه‌روه‌ها
یارمه‌تیدان به هه‌ستی ناسنامه‌یی و ڕاهێزاندنی .
کاناڵه‌که ئه‌و ئه‌رکه‌ی به زۆر ڕیگه دا ڕاده‌په‌ڕاند ، به نیشاندانی دیمه‌ن ، وه‌کوو دیمه‌نی کوردستان، یان به‌کارهێنانی زمانی جیاواز به‌ڵام له ڕێبازی ناسین و ناساندنی کوردستان دا. گۆڕانی جوگرافیا و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی خاوه‌ندارێتی. گشت ئه‌وانه به ڕاستی کاری تاقانه بوون.
پرس: ئه‌و ئاکامانه‌ی له‌و لێکۆڵینه‌وه‌یه دا پێیان گه‌یشتی چ بوون ؟
هیکرسن : ئه‌و ئاکامانه‌ی پێیان گه‌یشتم ئه‌وه‌بوو که تێلێڤیزیۆنی
مێدیا سه‌رچاوه‌یه‌کی به نرخ بوو بۆ کوردان.چونکوو ده‌ره‌تانی پێده‌دان گوێیان له زمانی کوردی بێ، تاقانه بوونی له به‌ر ئه‌وه بوو چونکوو نه‌ک هه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ده‌گرته‌وه ،به‌ڵکوو ڕووی قسه‌ی له‌و خه‌ڵکه‌ش بوو که له هه‌نده‌ران ده‌ژین و ژماره‌یه‌کی زۆرن. بۆیه ئه‌رکێکی گه‌وره‌ی په‌روه‌رده‌یی هه‌بوو. له‌وه‌ش زیاتر،
هه‌ستی هیبوونی له خه‌ڵک دا ساز ده‌دا ، که ده‌کرا به شه‌خسه
ئه‌و به‌سترانه‌وه‌یان نه‌بایه . مرۆ ده‌کرێ بڵێ ئه‌وه هه‌ستی خه‌یاڵی هیبوون یان هاوپێوه‌ندی بوو.
قازی: باشه! بائێستا بێینه سه‌ر لێکۆڵینه‌وه‌ی ئێستاتان. ئه‌و
لێکۆڵینه‌وه‌ی بۆ کاری پی ئێچ دی ده‌یکه‌ن بۆ زانکۆ ، یان وه‌کی دی له سه‌ر چ پرۆژه‌یه‌ک کار ده‌که‌ن ؟
هیکرسن :
ئه‌من خه‌ریکی ئاماده کردنی تێزه‌که‌م و ئازموونی گشتی خۆمم.
بۆ ئه‌و تێزه‌ی به ده‌ستمه‌وه‌یه ده‌مه‌وێ هێندێک له‌و بابه‌تانه‌ش
که له نامه‌ی ماستره‌که‌م دا کارم له سه‌ر کردوون بخه‌مه سه‌ری.
ده‌مه‌وێ بزانم دیاسپۆرا و ئه‌و گرووپانه‌ی سنوور له‌تی کردوون و
سنووربه‌زێنن ، وه‌کوو کورده‌کان ؛ مێدیای نوێ چۆن به کار ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی ناسنامه‌یه‌ک وه‌ده‌ست بهێنن ؟ و هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه‌ی
که به‌کارهێنانی مێدیا له کرده‌وه دا به چ شێوه‌یه‌ک ڕه‌نگ ده‌داته‌وه؟ له جێ‌دا ، چالاکی و جمووجووڵ له بواری مه‌ده‌نی و سیاسی دا. ده‌مه‌وێ له‌وه بکۆڵمه‌وه بزانم ئه‌وه چۆن کار ده‌کا
هه‌م له‌و شوێنه‌ی ئێستا لێی ده‌ژین جا چ له ئورووپا بێ یان له ئه‌مریکا و هه‌روه‌ها له وڵاته‌کانیشیاندا. زانینی ئه‌وه‌ی که چۆن له ژیانی ڕۆژانه دا به‌شداری ده‌که‌ن به بێ ئه‌وه‌ی خۆیان له باری فیزیکییه‌وه له‌و شوێنه بن .
پرس: ده‌ره‌جه‌ی دوکتوراکه‌ت که‌نگێ ته‌واو ده‌که‌ی ؟
هیکرسن : هیوادارم له ژوه‌نی 2008 دا ته‌واوی که‌م. نزیکه‌ی ساڵونیوێکی دیکه. زۆرم کار هه‌یه بیکه‌م.
پرس: کارێکی زۆر ده‌بێ بکه‌ی ! ده‌بێ لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانیش
بکه‌ی یان نا ؟
هیکرسن : ئه‌و کاره‌ی ده‌بێ بۆ ئه‌و تێزه‌ی بکه‌م لێکۆڵینه‌وه له چه‌ندین که‌یسه. بۆ ئه‌وه‌ی بزانم خه‌ڵکی جۆربه‌جۆر مێدیا چۆن به کار ده‌هێنن ؟ له سه‌ر پێوه‌ندی دوولایه‌نه‌ش واته ئینترئه‌کتیڤ یش
کارده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانم مێدیا چۆن خۆی له گه‌ڵ بینه‌ر و وه‌رگران
ده‌گونجێنێ. له به‌ر ئه‌وه‌ی لێکۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به بینه‌ر و وه‌رگران
کارێکی ئاسته‌مه و حه‌وجێی به کاری مه‌یدانی هه‌یه، به تایبه‌تی
له به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرێک له مێدیای پچووکی به‌دیل که من پێم خۆشه کاریان له سه‌ر بکه‌م ده‌ره‌تانیان به‌رته‌نگه و سه‌رچاوه‌یان که‌مه و کاتیان نییه بۆ توێژینه‌وه و پێوانی به‌ربڵاو له مه‌ڕ بینه‌ر و وه‌رگران ،
ده‌کرێ نموونه‌یه‌کی سه‌رتاسه‌ری به کار بهێنم و ئه‌و زانیارییانه‌ی پێویستیم پێیانه لێی هه‌لێنجێنم.
له گه‌ڵ بینه‌ر و وه‌رگران چاوپێکه‌وتن ده‌که‌م بۆ ئه‌وه‌ی بزانم له ژیانی ڕۆژانه‌یان دا مێدیا چون به کار ده‌هێنن ؟ دیاره چه‌قی کاره‌که‌م له سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رنجڕاکێش ده‌بێ .
پرس:با دێسان بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌مریکا . له‌وێ بێجگه‌له مێدیا به زمانی ئینگلیزی ، به زمانی سپانیایی یان ئه‌وه‌ی به ئینگلیسی
پێی ده‌ڵێن کامیونیتی مێدیا وه‌زعی چۆنه ؟ واته مێدیایه‌کی که سه‌ر به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی تایبه‌تی بێ ؟
هیکرسن : بازاڕێکی گه‌وره‌یان هه‌یه ، به‌ڵام ده‌بێ بڵێم ئه‌وه بازاڕێکی هه‌رێمی و لۆکاله. ئه‌گه‌رچی پێکهاته‌ی نفووسی
ئه‌مریکا وه‌ک چێشتی مجێو‌ر وایه ، که خه‌ڵکی هه‌موو وڵاتانی
هاتووه‌تێ و له‌وێ تێکه‌ڵاوی یه‌کتر بوونه ، به‌ڵام له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
کۆمه‌ڵی جوێ جوێش هه‌ن که وه‌کوو گرووپ له باڵ یه‌کدیدا ده‌ژین و له چاو خه‌ڵکی دیکه دا به‌دیاره‌وه‌ن. بۆ وێنه ئه‌من له سیاتێل ده‌ژیم که ئه‌وێ حه‌شیمه‌تێکی گه‌وره‌ی ئاسیایی هه‌یه ، بۆیه له‌وێ زۆر مێدیای ئاسیایی هه‌ن. هه‌روه‌ها سپانیایی زمانه‌کانیش
گرووپێکی زۆر گه‌وره‌ن، و به پێی دوایین سه‌رژمێری ژماره‌یان هه‌ر
له زیادبوونه. شتێکی سه‌رنجڕاکێش له مه‌ڕ ئه‌وان ئه‌وه‌یه که له سه‌ره‌تاوه له شاره‌کانی باشووری ڕۆژئاوا ژیاون به‌ڵام ئێستا زیاتر له نێوه‌ڕاستی ڕۆژئاوا ده‌ژین و ته‌نانه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی واشنگتن که منی لێ ده‌ژیم ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه هه‌ن و ئه‌وانیش مێدیای ناوچه‌یی زۆر زیندوو و به‌جۆشیان هه‌یه.
مێدیای چاپکراو و ڤیدێئۆی مووزیک له نێویان دا بره‌وی زۆره. خه‌ریکی فۆرمدان به ناسنامه‌ی خۆیان و پێوه‌ندی به‌یه‌که‌وه کردنن.
و ئه‌و پێوه‌ندییانه شیوه‌ی زۆر نافه‌رمیان هه‌یه ، ته‌نانه‌ت خه‌ڵک له ناوخۆیاندا ده‌ست به ده‌ست کاسێتی مووزیک ئاڵوگۆڕ ده‌که‌ن .
پرس: ئه‌ی سه‌باره‌ت به خه‌ڵکی ڕه‌سه‌نی ئه‌مریکا. ئه‌و زمانانه‌ی
له ناو ئه‌واندا به کار ده‌هێندرێن ؟ وه‌زعی خه‌ڵکی ماکی ئه‌مریکا چۆنه ؟
هیکرسن : ئه‌وه سه‌یره ، وه‌کی ئه‌وه‌یه که هه‌میشه بووه. ئه‌وان هێشتا خه‌بات ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به فه‌رمی ددانیان پێدا بهێندرێ.
ئه‌و زانکۆیه‌ی منی لێم له‌و بواره دا کاری زۆر سه‌رنجڕاکێش ده‌کا.
بابه‌تێکی هه‌یه به ناوی " ده‌نگه خۆ جییه‌کان " ئه‌ویش بریتییه
له‌وه‌ی که بانگه‌وازی خه‌ڵکی خۆجێی ده‌کا بۆ ئه‌وه‌ی له بواری فیلمسازی دا په‌روه‌رده‌یان بکا . فێریان ده‌کا فیلمی دۆکۆمێنتی سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی خۆیان ساز که‌ن.
ئه‌وان هه‌ڵکه‌وتێکی جێی سه‌رنجیان هه‌یه. زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه ڕه‌سه‌نه خۆجێیه‌کان له شوێنی ئاوا دا ده‌ژین که ڕێزێرڤه‌یشن ی
پێده‌ڵێن . حکوومه‌ت ئه‌و جۆره شوێنانه‌ی بۆ دروست کردن که له‌وێ ئازادییان هه‌بێ ، ئه‌وان ناچار نین به ڕاده‌ی خه‌ڵکی دیکه
ماڵیات بده‌ن.به‌ڵام هه‌موویان له‌و شوێنانه دا ناژین . ئه‌و
شوێنانه له باری ئابووری یه‌وه لاواز و که‌سادن. هێشتا هه‌ست به بێ ده‌سته‌ڵاتی ده‌که‌ن. مێدیای پچووکی ناوچه‌ییان هه‌یه . جێی سه‌رنجه که هێندێک له خێڵه خۆجێییه‌کان ئێستا له‌ده‌وری یه‌کتر کۆ بوونه‌ته‌وه له پێناو دۆزێکی هاوبه‌ش دا. وه‌ک ڕابردوو تاکرۆیی
ناکه‌ن. له هێندێک له‌و ڕێزێرڤه‌یشنانه دا کازینۆ هه‌ن. خه‌ڵکی خۆجێی مێدیاکانیان به‌کار ده‌هێنن بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی خه‌ڵک به‌ره‌و ئه‌و کازینۆیانه و له‌و باره‌یه‌وه کاری به‌که‌لکیان کردووه.
پرس: ئه‌ی بڵاوکراوه به زمانه خۆجێییه‌کان ؟
هیکرسن : وا بزانم زۆربه‌یان به زمانی ئینگلیزینه . چونکوو به داخه‌وه زۆربه‌ی زمانه خۆجێیه‌کان نه‌ماون و کوێر بوونه‌ته‌وه. چونکوو
به فه‌رمی پێیان نه‌خوێندراوه ، تا وه‌رگر و به‌کارهێنه‌ریان هه‌بێ که
بکرێ بژین و بمێننه‌وه.
پرس: به بۆچوونی تۆ مێدیا هه‌موو شتێک ده‌گۆڕێ ، یان ته‌نێ
یه‌كێک له فاکتۆره‌کانی گۆڕانه ؟
هیکرسن : له ناو کوردان دا ؟
قازی : نا ! به گشتی .
هیکرسن : ئه‌وه زه‌حمه‌ته بگوترێ . چونکوو بوونی مێدیای نوێ زۆر شتی گۆڕیوه. ئێستا ده‌کرێ مرۆ بێ ئه‌وه‌ی ستودیۆیه‌کی به بریقه و ترووسکی هه‌بێ ، په‌یامی خۆی ڕابگه‌یێنێ . منداڵێکی چارده ساڵه ده‌کرێ له ژووره‌که‌ی خۆی ڕا به کامپیوتێره‌که‌ی قسه‌ی دلێ خۆی بکا. هه‌تا دێ مێدیا زیاتر و زیاتر به‌ش به‌ش ده‌بێ . زاراوه‌یه‌ک هه‌یه " نارۆ که‌ستینگ " ی پێ ده‌ڵێن . خه‌ڵک ده‌توانن سه‌رنج له سه‌ر هێندێک که‌سی تایبه‌تی کۆ بکه‌نه‌وه. له ڕوانگه‌ی ڕێکلامه‌وه ئه‌وه هه‌تا بڵێی باشه ! مرۆ ده‌کرێ مێدیا به شێوه‌یه‌کی ئه‌وتۆ به‌کار بهێنێ که سه‌رنجی ئه‌و گرووپه تایبه‌تییه‌ی که مه‌به‌ستێتی به‌ره‌و لای په‌یامه‌که‌ی ڕاکێشێ . بۆ وێنه له ئه‌مریکا له بڵاوکردنه‌وه‌ی ده‌نگووباسی سه‌رتاسه‌ریی ناوخۆیی دا. ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌ماشای ئه‌و به‌رنامه‌یه ده‌که‌ن به شێوه‌یه‌کی مامناونجی له ته‌مه‌نی 40 – 50 ساڵان دان ، جا بۆیه له ناواخنی ئه‌و به‌رنامه‌یه دا ڕێکلامێکی زۆر بۆ ده‌رمان ده‌بینی.
قسه کردن سه‌باره‌ت به شتێکی وه‌کوو ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی زۆر
زه‌حمه‌تتره. چونکووناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به شێوه‌ی جیاواز له
لایه‌ن هه‌رکام له مێدیاکان ڕا ساز ده‌درێ. ده‌کرێ له دابێ دا حه‌ول دان بۆ رێکخستنی خه‌ڵک له لایه‌ن مێدیاوه زه‌حمه‌تتر بێ ،
ئه‌گه‌رچی بیروڕای زۆریشیان تێدایه. بۆیه ئه‌وه جۆره‌یه‌ک شێروخه‌ته. فیفتی فیفتی یه .
پرس: دوایین پرسیار ! ئه‌تۆ وه‌کوو که‌سێکی پسپۆڕ له بواری مێدیا دا ، ئامۆژگاری و پێشنیارت بۆ مێدیای کوردی و به تایبه‌تی مێدیای ده‌نگ و ڕه‌نگ یانی تێلێڤیزیۆن چییه ؟
هیکرسن: به پێشوه‌چوونی مێدیای کوردی زۆر شادم و ته‌واو
کاری لێکردووم. به تایبه‌تی له ماوه‌ی 3 ساڵی رابردوو دا. ئێستا
پشک زۆر بوون و ته‌نانه‌ت چالاکی هێندێک له مێدیاکان له سه‌ر بوارێکی تایبه‌تی چه‌قی به‌ستووه. بۆ وێنه ئێستا تێلێڤیزیۆنێکی کوردی هه‌یه که هه‌ر مووزیک بڵاو ده‌کاته‌وه. یان هێندێک ده‌زگای
تێلێڤیزیۆنی که له‌وانه‌یه ڕووی قسه‌یان هه‌ر له هه‌رێمێکی کوردستان بێ. ئه‌وه سه‌رنج ڕاکێشه ، چونکوو له‌وانه‌یه هێندێک خه‌ڵک ته‌نێ چاو له به‌رنامه‌ی هه‌رێمێک بکه‌ن که خۆیان خه‌ڵکی ئه‌وێن ، ئه‌مه ڕه‌نگه فۆرم دان به ناسنامه‌ی کوردی زه‌حمه‌تتر بکا و ئه‌رکێکی قورستری بوێ. جا بۆیه مێدیای کوردی ده‌بێ له خۆیان بپرسن ئه‌و ئه‌رکه چۆن ڕاپه‌ڕێنن ؟ گه‌لۆ باوه‌کوو کێبه‌رکێش ده‌توانن به‌یه‌که‌وه پڕۆژه‌یه‌کی به‌کۆمه‌ڵ به‌ره‌وپێش به‌رن ؟ ئه‌من پێم وایه ئه‌گه‌ر مرۆ بییه‌وێ ئه‌وه ده‌کرێ .
وابزانم ئه‌رکێکی گه‌وره که مێدیای کوردی ده‌بێ ڕایپه‌ڕێنێ هه‌بوونی هه‌واڵده‌ر له هه‌موو کوردستانه که بکرێ به شێوه‌ی به‌رده‌وام له پێڤاژۆی به‌رهه‌مهێنان دا یه‌کانگیر بکرێ . ڕه‌نگه ئێستا زۆر کۆسپ و ته‌گه‌ره له به‌رده‌م ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌و ئه‌رکه‌دا هه‌بێ ، به‌ڵام من له‌و باره‌یه‌وه به هومێد و گه‌شبینم.
حه‌سه‌نی قازی: زۆر سپاس یای ئاندریا هیکرسن بۆ ئاگادار کردنی خوێنه‌وه‌رانی ئه‌م هاوپرسه‌کییه له بۆچوونه‌کانت.
هیکرسن : ئه‌منیش سپاست ده‌که‌م و داوای سه‌رکه‌وتنی زیاترت بۆ ده‌که‌م له کاره‌کانت دا.
No comments:
Post a Comment