فه‌رمانده‌ی چڵی دوو، پۆلی سێ
هێندێک به‌ڵگه‌ی مێژوویی
له‌مه‌و دوا هێندێک به‌ڵگه‌ی مێژوویی که ده‌کرێ ڕووناکی بخه‌نه سه‌ر هێندێک لایه‌نی مێژووی سیاسی کوردستان، به تایبه‌تی پێوه‌ندی په‌نابه‌ره سیاسییه‌کورده‌کان له شووره‌وی له وێبنووسی "ڕوانگه" دا بڵاو ده‌کرێنه‌وه. ده‌قی ماکی ئه‌و به‌ڵگه و نامانه له ئا‌ڕشیڤی دوکتور ڕه‌حیمی قازی وه‌رگیراون و لای نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه پارێزراون.بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و نامانه له ماڵپه‌ر، زێد و چاپه‌مه‌نی دیکه‌ی کوردی دا ڕه‌وایه، به‌و مه‌رجه‌ی ئاماژه به سه‌رچاوه‌که‌یان بکرێ و بێ زیاد و که‌م بڵاو بکرێنه‌وه. جێگه‌ی خۆیه‌تی بڵێێن که ئه‌و نامانه ده‌توانن ببنه هه‌وێنی لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسی کورده په‌نابه‌ره‌کان له شووره‌وی له سه‌ر ده‌می دوای ڕووخانی کۆماری کوردستان له مهاباد. ژماره‌ی به‌ڵگه‌کان له لایه‌ن نووسه‌ری ئه‌م دێڕانه‌وه داندراون. نامه‌کان به بێ ده‌ستێوه‌ردان له شێوه‌ی ڕێنووسیان وه‌کوو خۆیان پێشکێش ده‌کرێن.
حه‌سه‌نی قازی
دیسامبری 2007
به‌ڵگه‌ی ژماره 1 ، حوکمێک بۆ ڕه‌حیمی سه‌یفی قازی [ ڕه‌حیمی قازی ] له لایه‌ن وه‌زاره‌تی هێزی دێمۆکراتی کوردستان ( ستادی کول)
ئه‌وه‌ی له سه‌ر زه‌رفه‌که ( پاکه‌ته‌که) نووسراوه
ئارمی ده‌وڵه‌تی جه‌مهوورییه‌تی کوردستان
ژماره 680
27/1/25 ( 24ی ئاوریلی 1946 )
وه‌زاره‌تی هیزی دیموکرات کوردستان
( ستادی کول)
به دستخهت : ئاغای رحیم سیف قاضی سه‌رکرده‌ی هیز به‌رزی کوردوستان گه‌وره
حوکمه‌که
له گۆشه‌ی سه‌ره‌وه: بهروار.... 280
27/1/25
ئارمی ده‌وڵه‌تی جمهوورییه‌تی کوردستان
ستادی ناوه‌ندی
برای خوشه‌ویست رحیم سیف قاضی سه‌رکرده‌ی هیز ناوه‌ندی له به‌رواری هه‌وه‌ل خاکه‌لیوه 1325 به هوی ئه‌و حوکمه به ده‌ره‌جه‌ی ( سهرور) مفتهخهر ده‌کریی و به سه‌رکرده‌ی ره‌سمی ده‌وله‌تی جه‌مهوری کوردستان دهناسریی.
شغلت فرماندهی چلی 2 پۆل 3 ته‌عین کراوه و اجازه‌ی لی دانی ده‌ره‌جه‌ت هه‌یه . –
له طه‌ره‌ف وه‌زیر هیز جه‌مهوریه‌ت کوردستان . نانه‌وا زاده
ئیمزا
24 / 1 / 25
تێبینی : ئه‌و کاغه‌زه‌ی ئه‌و حوکمه‌ی به ماشێن له سه‌ر چاپ کراوه ، ڕووی پشته‌وه‌ی کاغه‌زی فۆرمداری وه‌زاره‌تی دارایی ( انحصار دخانیات ایران)ه به ئاڕمی ده‌وڵه‌تی شاهه‌نشاهی ئێرانه‌وه. وا ده‌رده‌که‌وێ که کاربه‌ده‌ستانی کۆماری کوردستان له به‌ر بێ کاغه‌زی ئه‌و جۆره فۆرمانه‌ی ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی ئێران یان به کار هێنابێ و له‌به‌ره‌که‌ی دیکه‌ی ئارم و نێوی هێزی دێمۆکراتی کوردستان یان چاپ کردبێ .
1 comment:
سلاو به‌ریز کاک حه‌سن گیان ئه‌م کاته‌ت باش بهریزهم سیری سایته که‌ی منیش به‌که
Post a Comment