ده‌نگ نه‌ک پیت
به‌ڕێز زانیار
سپاس بۆ سه‌ردانی " ڕوانگه" و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌تان. ماندوو نه‌بن. بۆچوونه‌که‌تان به‌جێیه، به‌ڵام له‌و شوێنه دا که ده‌نووسن: " هه‌ر وه‌ک جه‌نابتان ده‌زانن . پیتی 'د' له زۆربه‌ی کاته‌کاندا له ده‌ربڕیندا ون ده‌بێ وه‌ک قه‌ره‌داغی/قهرهئاغی. هه‌مه‌دان/هه‌مه‌ئان، هه‌ندی/هه‌نی و هتد" له ڕاستی دا ئه‌وه نه‌ک پیت به‌ڵکوو ده‌نگی/د/ یه که کلۆر ده‌بێ. ئه‌من دڵنیام ئێوه ئاگادارن که پیت له زمان دا نییه، به‌ڵکوو نیشانه‌یه‌که له سیستمی نووسین دا بۆ ده‌نگ داندراوه، ده‌نا ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ زۆر له پیته‌کان له ئه‌وکی ئاخێوه‌ران ده‌گیرێن و گرفتیان بۆ ساز ده‌که‌ن.
به سپاسه‌وه، حه‌سه‌ن
1 comment:
به‌ریز کاک حه‌سه‌ن،
سلاویکی گه‌رم و دوستانه له جه‌نابت و سوپاس بو ره‌خنه‌که‌ت و هیوادارم مانی نه‌بی!
ده‌مه‌وی لیره‌دا سه‌رنجی جه‌نابت بو بابهتهیکی ریزمانناسانه رابکشیم که پیوه‌ندیی راسته‌وخوی هه‌یه به ناونیشانی ویبلاگهکهی جه‌نابته‌وه. له‌م ویبلاگهدا نووسراه: "
روانگه ویبنووسیکه بو لیکالا کردنه‌وه‌ی بابه‌تی زمان‌ناسی، میژوویی و کومه‌لایه‌تی له‌مه‌ر کورد و کوردستان." ئه‌گه‌ر سه‌رنجیکی زیاتر بده‌ینه ده‌سته‌واژه‌ی "بابه‌تی زمان‌ناسی، میژوویی و کومه‌لایه‌تی"، بومان ده‌رده‌که‌وی که هه‌ر سی وشه‌ی "زمان‌ناسی"، میژوویی" و"کومه‌لایه‌تی" له پیگه‌ی ئاوهلناودان بو ناوی "بابه‌ت". جه‌نابه‌ت له من باشتر ده‌زانی که وشه‌ی "زمان‌ناسی" ناوه و ئه‌گه‌ر بمانه‌وی له کوردی‌دا ئاوه‌لناوی بو ساز بکه‌ین، ئه‌وا ده‌توانین که‌لک له وشه‌ی زمانناسانه وه‌ربگرین.
ئه‌گه‌ر هه‌ر دوو وشه‌ی "میژوویی" و "کومه‌لایه‌تی" ئاوهلناو بن، که‌واته پیویسته له لیردها له‌جیاتی "زمان‌ناسی" ئاوه‌لناوی زمانناسانه به‌کار بهینین. بویه، ده‌لیم وشه‌ی "کومه‌لایه‌تی" ئاوهلناوه چونکه ده‌زانم جه‌نابت لیره‌دا به پیچه‌وانه‌ی بوچوونهکهی ره‌حمه‌تی مه‌سعوود محه‌مه‌د وشه‌ی کومه‌لایه‌تی وه‌کوو ئاوهلناو ره‌چاو ده‌که‌ی (ره‌حمه‌تی مه‌سعوود محه‌مه‌د پیی وایه کومه‌لایه‌تی، وه‌کوو مروڤایه‌تی و تاکایه‌تی و رابه‌رایه‌تی و هتد، ناوه نه‌ک ئاوهلناو؛ به هه‌ر حال ئه‌مه بابه‌تیکی تره و پیوه‌ندی به‌م باسه‌ی ئیستاوه نییه).
لیره‌دا پیویسته ئاماژه‌ش بو ئه‌و خاله بکه‌م که ده‌کری جگه له پاشگری "انه" و "یانه" (وه‌ک زمانناسیانه) ئاوهلناویکی تریش بو ئه‌و وشه و زاراوانه دابنیین که به "ناسی" یه‌وه کوتایییان پیدی وه‌ک دهرووننانسی، کومهلناسی، مروڤناسی و هتد. ئه‌م ئاوهلناوه که لیره‌دا باسی لیده‌که‌م به پاشگهی "یک" ه‌وه ساز ده‌کری. ده‌زانم له‌وانه‌یه جه‌نابت یان خوینه‌رانی تر لیره‌دا توزی تووشی سه‌رسوورمان بن؛ که‌واته با زیاتر باسه‌که روون بکه‌مه‌وه.
له‌و زمانانه‌ی ره‌گیان له ناو زمانی لاتیندایه، وه‌ک فه‌ره‌نسی و ئینگلیزی، پاشگری "یک" ئاوهلناوسازکهره وه‌ک ئایدیولوژیک یان رومانتیک که ئاوه‌لناوی ئایدیولوژی و رومانسن. لیره‌دا له‌وانه‌یه چه‌ند خوینهریک خیرا تووشی واق ورمان بن و بلین باشه یاساوریسای زیزمانناسانهی ئه‌و زمانانه پیوهندییان به زمانی کوردییه‌وه چییه.
کومه‌لی نووسه‌ر و وه‌رگیری فارس، وه‌ک داریووش ئاشووری و بابه‌ک ئه‌حمه‌دی، وای بو ده‌چن که پاشگری "یک" له زمانی فارسی میانه‌دا به‌کار هینراوه و که‌واته ئه‌وان هه‌ندی جار له نووسراوه‌کانیاندا له ئاوه‌لناوی "زبانشناسیک" که‌لک وه‌رده‌گرن.
ماموستا مه‌سعوود محه‌مه‌د (به بی ئاگاداربوون له روانگه‌ی ئه‌و دوو نووسه‌ره فارسه) له زاراوه‌ناسی پیوانهدا پیی وایه که له کوردیشدائهکری له پاشگری "یک" بو سازکردنی ئاوهلناو سوود وه‌ربگرین. ئه‌و نموونه‌یه‌ش که دهیهینیتهوه وشه‌ی "په‌لیک" ه که پیی وایه هه‌مان "پهلکراو"ه (په‌لیک ئه‌و چیوه پهلکراوهیه که مندالان له یارییه‌کی کونی کورده‌واریدا به‌کاری ده‌هینن). که‌واته، ده‌رئه‌نجامی باسه‌که‌مان تا ئیره ئه‌وه‌یه که به مه‌به‌ستی دانانی ئاوهلناو بو که‌مه‌له ناویک وه‌ک زمان‌ناسی و کومهلناسی ده‌توانری که‌لک له 'زمانناسانه'، 'زمانناسیانه' و زمانناسیک' و ' کومهلناسانه'، 'کومهلناسیانه' و 'کومهلناسی' و 'کومهلناسیک' وهربگیردری.
هه‌رچه‌نده، ده‌بی ئه‌وه‌ش بلیم که من و چه‌ند هاورییه‌کم سه‌ره‌تا وشه‌ی زمانناسهکی و کومهلناسهکهی-مان وه‌ک ئاوهلناو به‌کار ده‌ینا و بهلگهکهشمان کومهله ئاوهلناویکی تر بوو وه‌ک ده‌شته‌کی و گونده‌کی و ده‌ره‌کی و.هتد (هه‌رچه‌نده لیره‌شدا ره‌حمه‌تی مه‌سعوود محه‌مه‌د بیر و بوچوونی خوی هه‌یه به‌لام با له‌مه زیاتر دریژدادری نه‌که‌م).
به کورتی، له فارسی‌دا بو دروستکردنی ئاوه‌لناوی وشه‌یه‌کی وه‌ک 'جامعهشناسی' سی ریگامان له‌به‌ر ده‌ستدایه که ئه‌نجامه‌کانیان ده‌بنه: جامعهشناسانه، جامعهشناسیک و جامعهشناختی. له کوردیش‌دا، چوار ریگه‌مان هه‌یه له ئه‌نجامه‌کانیان ده‌بنه: کومهلناسانه، کومهلناسیانه، کومهلناسیک و کومهلناسهکی. هه‌رچه‌نده ریگایه‌کی پینجهمیش هه‌یه که ئیدی تاقه‌تم نییه باسی بکه‌م چونکه قسه و باسی زور ههلدهگری.
ئیستا له نووسینی کوردی‌دا به شیوه‌یه‌کی گشتی له کومهلناسانه که‌لک وه‌رده‌گرین تا ئه‌و نموونه‌کانی تر. ئه‌م باسه‌م بویه هینایه گوری چوونکه ئهمروکه له بووسینی زور که‌سدا ده‌بینم که، بو نموونه، جیاوازیی نیوان پیشه‌سازی و پیشه‌سازانه ره‌چاو نه‌که‌ن. به‌و هیوایه‌ی جه‌نابت، که ریزی زورم بوتان هه‌یه و وه‌ک مروڤیکی چالاک و کاریگه‌ر و خه‌مخوری گه‌له‌که‌مان سه‌یرتان ده‌که‌م، جیاوازیی نیوان زمان‌ناسی و زمانناسانه ره‌چاو بکه‌ن، هه‌رچه‌ند ده‌زانم جه‌نابت پیش‌تر بیرت له زوربه‌ی خاله‌کانی ناوه‌روکی ئه‌م یاداشته کردوته‌وه، به‌لام له نووسینی ده‌سته‌واژه‌ی "بابه‌تی زمان‌ناسی، میژوویی و کومه‌لایه‌تی" دا سه‌رنجی ئهوتوت نهداونهتی.
داوای لیبوردن ده‌که‌م کاتی جه‌نابتم گرت و هیوادارم به‌رده‌وام چاومان به بابه‌ته بهپیزهکانت روون بیته‌وه.
زانیار
Post a Comment