بۆچوونی ڕێزدار سروه‌ی 2
به‌ڕێز، ئه فه رموویت "چه‌نده ده‌کرێ به قسه‌ی که‌سێک باوه‌ر بکرێ که له ژیانی سیاسی ڕابردووی
خۆی په‌شیمان بووه‌ته‌وه؟"! نازانم بۆچی لات سه‌یره که سێک له سه‌ر بیروڕای پێشووی نه مابێت!؟ له کام یاسا و کو‌لتووردا باوه که‌سێک هه‌میشه له سه ر بیروباوه ڕێک بێت؟ به تایبه‌ت له سیاسه تا، هه‌موو دیارده کان له گۆڕان دان و له کار و ئه‌زمووندا ده‌رئه‌که‌وێت که ڕێبازێک ڕاست بووه یان نا. به‌م پێیه ئاسایی یه گه‌ر یه‌کێک له توولی زه‌ماندا بۆی ده‌ربکه‌وێت ڕێبازی پێشووی هه‌ڵه بووه و له سه‌ر ئه‌م ڕێبازه نه‌مێنێت. ئه‌مه‌ی جه‌نابت ئه فه رموویت یاسایه‌کی داپه ڵۆسێنهرانهیه و هیچ مه‌نفه‌زێک بۆ ئاڵوگۆڕ و پێشکه‌وتن ناهێڵێته‌وه. مه‌گه‌ر جه‌نابت هه‌ر له سه‌ر ڕێبازی چه‌ند ساڵ له‌مه و به‌رت ماویت؟ وته‌کانی "دوکتور نوسره‌توڵای جێهانشاهلووی ئه‌فشار" ناکرێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه که له سه‌ر ڕێبازی پێشووی نه ماوه، به ناڕاست بزانرێن. هه‌رچی قازییه‌کان کردوویانه نابێت بێ ئه‌م لا و ئه‌م لا به ڕاست دابنرێت. له که‌س شاراوه نی یه که هه‌ڵه‌یان زۆر بووه. هه‌ڵس وکه‌وتی قازی یه‌کان، چ له سه‌رده‌می ڕووسییا‌ی تێزارییا(پشتبه‌ستن به فتوای عوسمانییه‌کان که له سایه‌ی سه‌ری قازی فه‌تاحه‌وه بوو به هۆی قڕانی خه‌ڵکی سابڵاخ) و چ له سه‌رده‌می سۆڤیه‌تا(بهڕهێوهبهرایهتیی ناشاره‌زایانه‌ی کۆمار) بێ به‌ری له هه‌ڵه نییه و کورد ئێستاش داری ئه‌م هه‌ڵانه‌ی بنه ماڵه‌ی قازی ئه‌خوات. به‌م سیاسه تهی جه‌نابت ڕه‌چاوی ئه‌که‌یت مێژوو نه‌ک هه‌ر ڕوون نابێته‌وه، به‌ڵکوو ناڕوونتریش ئه‌بێت!
سروه 2
No comments:
Post a Comment