ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی پێویست
به‌ڕێز سروه‌ی 2
ئه‌وه‌ی من له مه‌ڕ قسه‌کانی دوکتور نوسره‌توڵای جێهانشاهلووی ئه‌فشار نووسیومه، به پاڵپشتی قسه‌کانی خۆیه‌تی. منیش پێم وایه مرۆ ده‌توانێ ئاڵوگۆڕ به سه‌ر بیروباوه‌ڕی دابێ ، ئه‌وه‌ی ئێستا به ڕاستی ده‌زانێ ، له سه‌روبه‌ندێکی دیکه دا لێی پاشگه‌ز بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌و حوکمه له‌مه‌ڕ که‌سێک که پایه‌یه‌کی به‌رزی هه‌بووه له بزووتنه‌وه‌یه‌ک دا ، دوایه به فه‌رمانی نه‌یاری خۆی ویستوویه ئه‌و مێژوویه لێکاڵاکاته‌وه ناگونجێ ، . به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی که هێندێک له قسه‌کانیشی هه‌ڵبه‌ستراون و فڕیان به ڕاستییه‌وه نییه. بۆ وێنه کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی نه‌مران قازی محه‌مه‌د و میر جه‌عفه‌ری پیشه‌وه‌ری له گه‌ڵ موزه‌فه‌ری فیرووز. له ڕاستی دا قه‌ت دیدارێکی ئاوا به‌ڕێوه نه‌چووه که جێهانشاهلوو ئه‌و قسانه‌ی تێدا بکا.
له‌مه‌ڕ هه‌ڵه‌ی که‌سان، بنه‌ماڵان و عه‌شیره‌تان، ئه‌وه ده‌کرێ وابێ. به‌ڵام سه‌باره‌ت به قه‌تڵی عامی کوردی موکریان له زه‌مانی "ڕووسێ هه‌وڵێ" دا ، شانه‌ی هه‌موو شت له سه‌ری که‌سێک دا شکاندن، نه‌ک هه‌ر بۆچوونێکی زانستی نییه، به‌ڵکوو له‌وانه‌یه ده‌مارگرژی و پێشداوه‌ریشی
له ته‌کدا بێ. ڕه‌نگه به‌ڕێز سروه‌ی 2 له گه‌ڵم هاوڕا بێ که بۆ شیکردنه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه ده‌بێ هه‌موو هۆکاره‌کانی دیارده‌یه‌ک له به‌رچاو بگیرێن..
سه‌باره‌ت به کۆماری کوردستانیش هه‌ر وایه. دیاره ئه‌گه‌ر هه‌موو سیاسه‌ته‌کان جوان و به وردی لێکدرابانه‌وه له‌وانه‌بوو ئه‌و ئه‌زموونه دره‌وشاوه‌ی مێژووی سیاسی کوردستان هه‌ر وا به هاسانی تێک نه‌ڕووخێ.
ئه‌من له‌و باوه‌ڕه دام، بۆ لێکدانه‌وه‌ی ڕابڕدوو ، پێویسته فاکته‌کان له پاڵ یه‌کدابندرێن و به دوور له به‌سترانه‌وه‌ی عاتیفی شیته‌ڵ بکرێن. من بۆ خۆم ئاوا ده‌که‌م و هیوادارم به‌ڕیز سروه‌ش ڕێبازێکی ئاوای پێ به دڵ بێ.
حه‌سه‌نی قازی
No comments:
Post a Comment